(1) سووره‌تی (قاف) سووره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها ئایه‌تى (٣٨) نه‌بێت مه‌ده‌نى یه، (٤٥) ئایه‌ته پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - له نوێژى چه‌ژن سوره‌تى(قاف) و(قه‌مه‌رى) ده‌خوێند، وه هه‌موو رۆژانى جومعه له‌سه‌ر مینبه‌ر سوره‌تى (قاف)ى ده‌خوێند بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ ق ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانى قورئانى پیرۆزه‌وه هاتوون [ وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ (١) ] خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به‌م قورئانه پیرۆزه كه خاوه‌ن پله‌و پایه‌ی به‌رزه.
(2) [ بَلْ عَجِبُوا أَنْ جَاءَهُمْ مُنْذِرٌ مِنْهُمْ فَقَالَ الْكَافِرُونَ هَذَا شَيْءٌ عَجِيبٌ (٢) ] به‌ڵكو كافران پێیان سه‌یر بوو كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه پێغه‌مبه‌رێكیان له خۆیان بۆ هاتووه كه ئاگاداریان ئه‌كاته‌وه، وه وتیان: به‌ڕاستی ئه‌مه شتێكی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره.
(3) [ أَإِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا ذَلِكَ رَجْعٌ بَعِيدٌ (٣) ] ئایا ئێمه كاتێك بمرین و ببین به خۆڵ و له‌ناو زه‌ویدا بڕزێین ئایا دوای ئه‌وه زیندوو بوونه‌وه هه‌یه؟ به‌ڕاستی ئه‌مه زۆر دووره.
(4) [ قَدْ عَلِمْنَا مَا تَنْقُصُ الْأَرْضُ مِنْهُمْ وَعِنْدَنَا كِتَابٌ حَفِيظٌ (٤) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: نه‌ك هه‌ر توانای زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌وانمان هه‌یه به‌ڵكو ئه‌شزانین كه زه‌وی چه‌ندێك له‌لاشه‌یان ئه‌خوات و ئاگاداری ئه‌ویشین، وه ئێمه كیتابێكیشمان هه‌یه كه هه‌موو شتێكی تیادا نووسراوه‌و پارێزراوه‌و كۆكه‌ره‌وه‌و پارێزه‌ری هه‌موو شتێكه كه (لوح المحفوظ) ه.
(5) [ بَلْ كَذَّبُوا بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُمْ فَهُمْ فِي أَمْرٍ مَرِيجٍ (٥) ] به‌ڵكو ئه‌وان ئه‌و حه‌قه‌ی كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆیان هات كه قورئانی پیرۆزه یان پێغه‌مبه‌رى خوایه - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وان به‌درۆیان زانی، وه ئه‌وان له كاروبارێكی زۆر تێكهه‌ڵكێش و نادیار‌و ئاڵۆز‌و جیاوازدان، واته: هه‌ر جاره‌ی قسه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن جارێك ئه‌ڵێن: ساحیره‌و جارێك ئه‌ڵێن: شاعیره‌و جارێك ئه‌ڵێن: فاڵچیه.
(6) {توانا‌و دەسەڵاتی خوای گەورە} [ أَفَلَمْ يَنْظُرُوا إِلَى السَّمَاءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِنْ فُرُوجٍ (٦) ] ئایا ته‌ماشای ئاسمان ناكه‌ن له‌سه‌رووی خۆیانه‌وه چۆن دروستمان كردووه‌و ڕامان گرتووه‌و جوانمان كردووه‌و ڕازاندوومانه‌ته‌وه به‌و ئه‌ستێرانه، وه هیچ كون و كه‌له‌به‌رو درزێكی تیادا نیه.
(7) [ وَالْأَرْضَ مَدَدْنَاهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنْبَتْنَا فِيهَا مِنْ كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ (٧) ] وه زه‌ویشمان فراوانكردووهو ڕاخستووه، وه ئه‌و شاخانهیشمان وه‌كو مێخ تیایدا داكوتیوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جوولێت و نه‌هه‌ژێت، وه له هه‌موو جۆر‌و جووتێكی جوان دانه‌وێڵه‌و ڕووهكمان تیادا ڕوواندووه.
(8) [ تَبْصِرَةً وَذِكْرَى لِكُلِّ عَبْدٍ مُنِيبٍ (٨) ] ئه‌مه وه‌كو چاوڕۆشنایى و یادخستنه‌وه‌یه‌كه بۆ هه‌موو به‌نده‌یه‌ك كه بۆ لای خوای گه‌وره گه‌ڕابێته‌وه.
(9) [ وَنَزَّلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً مُبَارَكًا فَأَنْبَتْنَا بِهِ جَنَّاتٍ وَحَبَّ الْحَصِيدِ (٩) ] وه له ئاسمانیشه‌وه ئاوێكی پڕ سودو خێر‌و به‌ره‌كه‌تمان دابه‌زاندووه به‌هۆی ئه‌و ئاوه‌وه جۆره‌ها باخ و باخاتی زۆرمان ڕوواندووه، وه دانه‌وێڵه‌ش كه خه‌ڵكی به‌رووبوومه‌كه‌ی ئهڕنن و ئه‌یخۆن.
(10) [ وَالنَّخْلَ بَاسِقَاتٍ لَهَا طَلْعٌ نَضِيدٌ (١٠) ] وه ئه‌و دار خورمایانه‌ش كه لق و چڵی درێژیان هه‌یه، وه لقه‌كانیشیان زۆر چڕ‌و پڕه.
(11) [ رِزْقًا لِلْعِبَادِ وَأَحْيَيْنَا بِهِ بَلْدَةً مَيْتًا ] ئه‌م ڕووه‌ك و دانه‌وێڵانه ڕزق و ڕۆزییه بۆ به‌نده‌كان، وه به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه چه‌نده‌ها شار‌و دێ و زه‌وی مردوومان ژیانده‌وه‌و زیندوومان كرده‌وه [ كَذَلِكَ الْخُرُوجُ (١١) ] ئێوه‌ش به‌م شێوازه له دوای مردنتان له‌ناو گۆڕه‌كان ده‌رئه‌كرێن و زیندوو ئه‌كرێنه‌وه [ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ ] له پێش كافرانی قوڕه‌یشیشدا قه‌ومی نوح پێغه‌مبه‌ری خۆیان به‌درۆزانی.
(12) {هاوەڵانی بیرەكە كێ بوونە؟} [ وَأَصْحَابُ الرَّسِّ وَثَمُودُ (١٢) ] وه هاوه‌ڵانی بیره‌كه‌یش، كه بیرێك بووه ئه‌ووترێ: له دێى (فه‌لج) له (یه‌مامه)، یاخود له (ئه‌نطاكیا)، یاخود له (ئازه‌ربیجان) بووه، كه قه‌ومێكى بت په‌رست بوونه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى خۆیان به درۆزانیوه‌و كوشتوویانه‌و خستوویانه‌ته ناو بیره‌كه‌وه، بۆیه پێیان وتراوه: هاوه‌ڵانی بیر، خواى گه‌وره له ناوى بردوون، یاخود (أصحاب الاخدود) بوونه ئه‌وانه‌ى كه خواى گه‌وره له سوره‌تى (بروج) باسیان ده‌كات، یاخود وتراوه: قه‌ومی شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوونه، وه قه‌ومی (ثهمود) كه صاڵح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - بۆ چوو بوو هه‌موو ئه‌مانه پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانی له پێش كافرانی قوڕه‌یشدا [ وَعَادٌ ] وه قه‌ومی (عاد)یش كه خوای گه‌وره هود پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردبوون.
(13) [ وَفِرْعَوْنُ ] وه قه‌ومی فیرعه‌ونیش كه موسای - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردبوون [ وَإِخْوَانُ لُوطٍ (١٣) ] وه قه‌ومی (لوط)يش كه لوط - صلی الله علیه وسلم - له‌خۆیان بوو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان به‌درۆ زانی.
(14) [ وَأَصْحَابُ الْأَيْكَةِ ] وه هاوه‌ڵانی داره‌كه كه له كه‌ناری ده‌ریا بوون تا (مه‌دیه‌ن)، كه خوای گه‌وره شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردن ئه‌وانیش شوعه‌یبیان به‌درۆ زانی. {(توببەع) كێ بووە؟} [ وَقَوْمُ تُبَّعٍ ] وه قه‌ومی (توببه‌ع)یش كه له یه‌مه‌ن بوونه، به پاشاى یه‌مه‌ن ده‌وترا: (توببه‌ع)، هه‌روه‌كو به پاشاى فارس وتراوه: (كیسرا)، وه به پاشاى رۆم وتراوه: (قه‌یصه‌ر)، وه به پاشاى كافرى میصر وتراوه: (فیرعه‌ون)، وه به پاشاى حه‌به‌شه وتراوه: (نه‌جاشى)، (توببه‌ع) ناوى (اسعد بن أبو كریب) بووه، پاشایه‌كی یه‌مه‌ن بووه‌و سێ سه‌دو بیست و شه‌ش ساڵ پاشایان بووه، له‌ناویاندا كه‌س له‌م ته‌مه‌نى گه‌وره‌تر نه‌بووه، سه‌ربازو سوپاى یه‌كجار زۆری هه‌بووه، ده‌سه‌ڵاتى گه‌یشتۆته (سه‌مه‌رقه‌ندو حیره‌و دیمه‌شق)، هاتۆته مه‌دینه ویستویه‌تى كوشتارى خه‌ڵكه‌كه‌ى بكات دوو زاناى جوله‌كه وتویانه ئه‌مه شارى كۆچكردنى كۆتا پێغه‌مبه‌ره، پاشان موسڵمان بووه‌و چۆته سه‌ر دینى موسا‌و - صلی الله علیه وسلم - رۆیشتووه بۆ مه‌ككه‌و له‌گه‌ڵ خۆى بردوونى، ویستۆتى كه‌عبه بڕوخێنێت، دوو زاناكه نه‌یانهێشتوه‌و وتویانه ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دروستى كردووه‌و له‌سه‌ر ده‌ستى كۆتا پێغه‌مبه‌ر پله‌وپایه‌ى به‌رزى ده‌بێت، ئه‌ویش به‌گه‌وره‌ى زانیوه‌و ته‌وافى به‌ده‌وردا كردووه‌و په‌رده‌ى له ئاوریشم بۆ كردووه، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ یه‌مه‌ن و خه‌ڵكى هه‌موویان موسڵمان بوونه‌و چونه‌ته سه‌ر دینى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ، پێش ناردنى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به حه‌وت سه‌د ساڵ كۆچى دوایی كردووه، به شیعر وتویهتى: ئه‌گه‌ر بگه‌م به كۆتا پێغه‌مبه‌ر شوێنى ده‌كه‌وم و به‌رگرى لێده‌كه‌م، وه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (جوێن به توببه‌ع مه‌ده‌ن چونكه موسڵمان بووه) به‌ڵام له پاش مردنى (توببه‌ع) قه‌ومه‌كه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر بت په‌رستى و خواى گه‌وره له‌ناوى بردوون [ كُلٌّ كَذَّبَ الرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ (١٤) ] هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانیوه بۆیه هه‌ڕه‌شه‌و سزای خوای گه‌وره جێبه‌جێ بوو به‌سه‌ریاندا، بۆیه با كافرانى قوڕه‌یشیش ئاگادار بن ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن خواى گه‌وره تواناى هه‌یه ئه‌مانیش وه‌كو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى تر له‌ناو بدات.
(15) [ أَفَعَيِينَا بِالْخَلْقِ الْأَوَّلِ ] ئایا له دروست كردنی یه‌كه‌مدا ئێمه ماندوو بووین یان بێده‌سه‌ڵات بووین كاتێك دروستكراوه‌كانمان دروست كرد تا ئه‌وان گومانیان له زیندوو بوونه‌وه هه‌بێت؟ نه‌خێر هه‌رگیز خواى گه‌وره ماندوو نابێت [ بَلْ هُمْ فِي لَبْسٍ مِنْ خَلْقٍ جَدِيدٍ (١٥) ] به‌ڵكو ئه‌وان گومانیان له دروست كردنی سه‌رله‌نوێ و تازه هه‌یه كه له دوای مردن هه‌بێت.
(16) {زانیاری فراوانی خوای گەورە} [ وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ ] وه به دڵنیایی ئێمه مرۆڤمان دروست كردووه وه ئه‌زانین چ وه‌سوه‌سه‌و خهیاڵاتێك به دڵ و مێشكی‌دا دێت [ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ (١٦) ] وه فریشته‌كانی ئێمه له مرۆڤ نزیكترن له شاده‌ماری ملی.
(17) [ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ (١٧) ] كاتێك كه ئه‌و دوو فریشته‌یه كه كرده‌وه‌كانی مرۆڤ ئه‌پارێزن و ئه‌ینووسن به یه‌كتری ئه‌گه‌ن و له‌لای ڕاست و چه‌په‌وه دانیشتوونه، ئه‌وه‌ى لاى راست چاكه ده‌نوسێت و ئه‌وه‌ى لاى چه‌پ خراپه ده‌نوسێت.
(18) {هەموو وتەیەك دەنوسرێت} [ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ (١٨) ] هیچ وته‌یه‌ك له ده‌م مرۆڤـ نایه‌ته ده‌ره‌وه ئیلا ئه‌و دوو فریشته‌یه چاودێر‌و ئاماده‌ن و ده‌ینوسن، یان وتراوه: یه‌كێكیان ناوی (ره‌قیب)ه و ئه‌وی تریان ناوی (عه‌تید)ه، (ئیمامى ئه‌حمه‌د) له نه‌خۆشى سه‌ره‌مه‌رگه‌كه‌یدا نركه‌نرك و ناڵه‌ناڵى ده‌كرد، پێى وترا (تاوس) ده‌فه‌رمێت: فریشته هه‌موو شتێك ده‌نوسێت ته‌نانه‌ت نركه‌نرك و ناڵه‌ناڵیش، له پاش ئه‌وه (ئیمامى ئه‌حمه‌د) نركه‌ى نه‌كرد تا كۆچى دوایی كرد.
(19) [ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ (١٩) ] وه سه‌ختی و سه‌غڵه‌تی گیانكێشان هات كه شتێكی حه‌قه له كاتی مردن‌دا كه ئه‌مه ئه‌و مردنه بوو كه تۆ لێی ڕات ئه‌كرد.
(20) [ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ذَلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ (٢٠) ] وه كه ئیسرافیل فووی دووه‌م ئه‌كات به كه‌ڕه‌نادا ئا ئه‌مه ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه كردنه كه خوای گه‌وره هه‌ڕه‌شه‌ی له كافران پێ كردبوو.
(21) [ وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ (٢١) ] وه هه‌موو نه‌فسێكیش كاتێك كه دێت دوو فریشته‌ی له‌گه‌ڵدایه كه یه‌كێكیان ڕایئهكێشێ بۆ گۆڕه‌پانى كۆبوونه‌وه، وه ئه‌وی تریش شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌دات، یاخود وتراوه: سائیقه‌كه ئه‌وه‌یه كه كرده‌وه‌ی خراپ ئه‌نووسێ، شاهیده‌كه كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نووسێت، یاخود وتراوه: سائیقه‌كه فریشته‌یه‌و شاهیده‌كه كردهوهكهیهتى، یان مرۆڤ خۆیه‌تى كه شایه‌تى له‌سه‌ر خۆى ده‌دات.
(22) [ لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَذَا ] پێی ئه‌ڵێن: به دڵنیایی تۆ بێ‌ئاگا بووی له‌م ڕۆژو له‌م سه‌ره‌نجامه [ فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ ] ئێستا ئه‌و پهردهیهمان له‌سه‌ر چاوت لابرد [ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ (٢٢) ] ئێستا چاوت زۆر تیژ‌و به‌هێزه‌و هه‌موو شتێك ئه‌بینێ ئه‌وه‌ی كه له دونیا لێته‌وه نادیار بوو ئێستا هه‌مووی ئه‌بینێ.
(23) [ وَقَالَ قَرِينُهُ هَذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ (٢٣) ] وه هاوه‌ڵه فریشتهكهى كه له‌گه‌ڵێتی بۆ پاراستن و نوسینى كرده‌وه‌كانى، وه ئه‌وه‌یش كه رایده‌كێشێت بۆ گۆڕه‌پانى كۆبوونه‌وه شایه‌تى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه ئه‌و كه‌سه‌یه ئاماده‌مان كردووه‌و هێناومانه، یاخود په‌ڕاو و كتابی نامه‌ی كرده‌وه‌كانیمان هێناوه‌و ئاماده كردووه به‌بێ زیادو كه‌م.
(24) {هەندێك لە سیفاتی كافران} [ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ (٢٤) ] خوای گه‌وره‌ش به هه‌ردوو فریشته‌كه ئه‌فه‌رمووێ: فڕێی بده‌نه ناو دۆزه‌خه‌وه هه‌موو كه‌سێك كه زۆر كافرو زۆر عینادی كردبێ له وه‌رگرتنی حه‌قدا.
(25) [ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ (٢٥) ] قه‌ده‌غه‌ی خێر‌و چاكه‌و مافه‌كانی كردبێ، وه ده‌ستدرێژی و زوڵم و سته‌می كردبێت، وه له گوماندا بووبێت له زیندوو بوونه‌وه‌و ڕۆژی قیامه‌ت یان له دینی خوای گه‌وره.
(26) [ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ ] ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا خوایه‌كی تری بۆ خۆی بڕیار دابوو ئهیپهرست [ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ (٢٦) ] ده‌ى فڕێی بده‌نه ناو سزایه‌كی زۆر سه‌خته‌وه.
(27) [ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ (٢٧) ] ئینجا هاوه‌ڵه‌كه‌ی له شه‌یتان به‌ڕائه‌تى لێده‌كات و ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من ئه‌م كه‌سه‌م گومڕا نه‌كرد به‌ڵكو خۆی له گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكرا‌و دووردا بوو.
(28) [ قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ (٢٨) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئێوه لێره لای من مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ مه‌كه‌ن وه پێشتر من هه‌ڕه‌شه‌م لێ كردبوون و پێغه‌مبه‌رانم بۆ ناردبوون وه كتێبم بۆ دابه‌زاندبوون وه ئاگاداری ئه‌م ڕۆژه‌م كردبوونه‌وه.
(29) [ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ (٢٩) ] هیچ به‌ڵێن و وشه‌و بڕیار له‌لای من گۆڕانی به‌سه‌ردا نایات كه ئه‌بێ سزای خۆتان بچێژن وه منیش زوڵم و سته‌م له به‌نده‌كان ناكه‌م هه‌ر كه‌سێك حه‌قی خۆی وه‌رئه‌گرێ له پاش جێگیر كردنى به‌ڵگه به‌سه‌رتاندا.
(30) [ يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ (٣٠) ] له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره به دۆزه‌خ ئه‌فه‌رمێت: ئایا پڕ بوویت؟ ئه‌ویش هه‌ر ئه‌ڵێ: ئایا زیاتر هه‌یه بیهێنی، تا خوای گه‌وره پێی پیرۆزی خۆی ئه‌خاته ناو دۆزه‌خ ئه‌وكاته دۆزه‌خ دێته‌وه یه‌ك و ئه‌ڵێ به‌سه به‌سه پڕ بووم سوێند بێت به عیززه‌ت و كه‌ره‌مت، وه‌كو له فه‌رمووده‌ی صه‌حیحی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - هاتووه.
(31) [ وَأُزْلِفَتِ الْجَنَّةُ لِلْمُتَّقِينَ غَيْرَ بَعِيدٍ (٣١) ] وه به‌هه‌شتیش نزیك كراوه‌ته‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه وه لێیان دوور نیه.
(32) [ هَذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٍ (٣٢) ] ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه پێتان دراوه بۆ هه‌موو كه‌سێك كه بۆ لای خوای گه‌وره گه‌ڕابێته‌وه به ته‌وبه كردن و ده‌ست هه‌ڵگرتن له تاوان، وه تاوانه‌كانی خۆی پاراستبێ و له بیری نه‌كردبێ و ته‌وبه‌ی لێ كردبێ، یان به‌ڵین و په‌یمانى پاراستبێت و ههڵینهوهشاندبێتهوه.
(33) [ مَنْ خَشِيَ الرَّحْمَنَ بِالْغَيْبِ وَجَاءَ بِقَلْبٍ مُنِيبٍ (٣٣) ] هه‌ر كه‌سێك له خوای گه‌وره ترسابێ به نهێنی، وه به دڵێكی گه‌ڕاوه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره هاتبێ.
(34) [ ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ ] خوای گه‌وره به‌م كه‌سانه ئه‌فه‌رمووێ: بچنه به‌هه‌شته‌وه به سه‌لامه‌تی پارێزراون له سزا، وه فریشته‌كان سه‌لامتان لێ ئه‌كه‌ن [ ذَلِكَ يَوْمُ الْخُلُودِ (٣٤) ] ئا ئه‌مه ڕۆژی نه‌مری و هه‌میشه‌ییه.
(35) {بینینی خوای گەورە لە بەهەشتدا} [ لَهُمْ مَا يَشَاءُونَ فِيهَا وَلَدَيْنَا مَزِيدٌ (٣٥) ] هه‌ر شتێك كه ئه‌وان ئاره‌زووی بكه‌ن و ویستیان لێ بێت و داوای بكه‌ن بۆیان هه‌یه‌و له هیچ شتێك ناگه‌ڕێندرێنه‌وه، وه زیادهیشمان هه‌یه زیاتر له‌و نیعمه‌تانه‌ی كه پێیان ئه‌درێ، وه له فه‌رمووده‌ی صه‌حیح هاتووه كه زیاده‌كه بریتییه له بینینی خوای گه‌وره، خوای گه‌وره هه‌موو رۆژانى جومعه خۆی نیشانی به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌دا كه خۆشترین و گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته.
(36) [ وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنْ قَرْنٍ هُمْ أَشَدُّ مِنْهُمْ بَطْشًا فَنَقَّبُوا فِي الْبِلَادِ ] له پێش ئه‌ماندا زۆرێك له ئوممه‌تانی ترمان له‌ناو برد كه له كافرانی قوڕه‌یش زۆر به‌هێزتر بوون وه‌كو قه‌ومی (عادو ثهمود) وه جگه له‌وان كه به‌سه‌ر شاران و وڵاتانیشدا گه‌ڕابوون بۆ رزق و رۆزى و بازرگانى، وه ئاوه‌دانیان كردبوه‌وه [ هَلْ مِنْ مَحِيصٍ (٣٦) ] ئایا هیچ شوێنی ڕاكردن هه‌یه تا بۆی ڕاكه‌ن و له سزای خوای گه‌وره پارێزراو بن؟ نه‌خێر نیه.
(37) [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِمَنْ كَانَ لَهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ (٣٧) ] به‌ڕاستی ئه‌م سووره‌ته یان قورئانی پیرۆز یادخستنه‌وه‌یه‌كه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه دڵی هه‌بێت دڵێك كه سوودی لێ ببینێ یاخود گوێ بگرێت و تێبگات و شایه‌ت بێت، یان دڵی ئاماده‌و ئاگادار بێت.
(38) {دروستكردنی ئاسمان‌و زەوی لە شەش رۆژدا} [ وَلَقَدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَمَا مَسَّنَا مِنْ لُغُوبٍ (٣٨) ] وه به دڵنیایی ئێمه ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستمان كردووه وه تووشی هیلاكی و ماندوویه‌تی نه‌بووینه، كه جووله‌كه وتیان: خوای گه‌وره ئاسمانه‌كان و زه‌وی له شه‌ش ڕۆژدا دروست كردووه، له یه‌ك شه‌ممه ده‌ستی پێ كرد له جومعه ته‌واو بوو له ڕۆژی شه‌ممه‌دا پشووی دا، خوای گه‌وره به‌درۆی خستنه‌وه.
(39) [ فَاصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ (٣٩) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئارام بگره له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كه ئه‌یكه‌ن به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره‌و به‌رامبه‌ر تۆ، وه خوای گه‌وره به پاك و مونهززهه ڕابگره له هه‌موو شتێك كه شایه‌نی ئه‌و نیه، وه حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره بكه پێش خۆر كه‌وتن و پێش خۆر ئاوابوون، وتراوه: مه‌به‌ست پێی نوێژی به‌یانی و نوێژی عه‌صره، پێش ئه‌وه‌ى له ئیسرا‌و میعراج نوێژ فه‌رز بێت دوو ركات نوێژ پێش خۆر كه‌وتن له كاتى نوێژى به‌یانى هه‌بووه، وه دوو ركاتیش پێش خۆرئاوا بوون له كاتى نوێژى عه‌صر هه‌بووه.
(40) [ وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ ] وه له شه‌ویشدا ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره بكه، وتراوه: مه‌به‌ست پێی شه‌ونوێژه كه سه‌ره‌تا واجب بووه‌و دواتر كه پێنج نوێژه‌كه فه‌رز كرا نه‌سخ بۆته‌وه [ وَأَدْبَارَ السُّجُودِ (٤٠) ] وه له دوای نوێژه فه‌رزه‌كانیش زیكر‌و ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره بكه، یاخود مه‌به‌ست پێى دوو ركاته سوننه‌ته‌كه‌ى دواى نوێژى مه‌غریبه
(41) [ وَاسْتَمِعْ يَوْمَ يُنَادِ الْمُنَادِ مِنْ مَكَانٍ قَرِيبٍ (٤١) ] وه گوێ بگره له ڕۆژێك كه بانگكه‌رێك له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بانگ ئه‌كات له شوێنێكی نزیكه‌وه كه فوو كردنی دووه‌مه به كه‌ڕه‌ناداو ئیسرافیل فووی پیادا ئه‌كات.
(42) [ يَوْمَ يَسْمَعُونَ الصَّيْحَةَ بِالْحَقِّ ذَلِكَ يَوْمُ الْخُرُوجِ (٤٢) ] ئه‌له‌و ڕۆژه‌دا گوێیان له‌و ده‌نگه ئه‌بێ وه خه‌ڵك هه‌مووی زیندوو ئه‌بێته‌وه كه ئه‌مه ڕۆژی ده‌رچوونه له‌ناو گۆڕه‌كان.
(43) [ إِنَّا نَحْنُ نُحْيِي وَنُمِيتُ وَإِلَيْنَا الْمَصِيرُ (٤٣) ] هه‌ر ئێمه خۆمان دروستكراوه‌كان ئهژیهنین و ئهیانمرێنین وه زیندوویان ئه‌كه‌ینه‌وه وه گه‌ڕانه‌وه‌یش هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه.
(44) [ يَوْمَ تَشَقَّقُ الْأَرْضُ عَنْهُمْ سِرَاعًا ذَلِكَ حَشْرٌ عَلَيْنَا يَسِيرٌ (٤٤) ] له‌و ڕۆژه‌دا كه ڕۆژی قیامه‌ته زه‌وی له‌ت ئه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی لێی بێنه ده‌ره‌وه وه به‌خێرایی ئه‌ڕۆن بۆ لای ئه‌و بانگكه‌ره‌ی كه بانگ ئه‌كات كه ئه‌میش كۆكردنه‌وه‌یه‌كه لای خوای گه‌وره زۆر سووك و ئاسانه، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (من یه‌كه‌م كه‌سم كه زه‌وى له‌ت ده‌بێت بۆ ده‌رچوونم لێى).
(45) [ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ وَمَا أَنْتَ عَلَيْهِمْ بِجَبَّارٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئێمه خۆمان زاناترو ئاگادارترین له‌وه‌ی كه كافران چی به تۆ ئه‌ڵێن، وه تۆ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ریاندا نیه به‌زۆر باوه‌ڕ بخه‌یته دڵیانه‌وه‌و هیدایه‌تیان بده‌ی [ فَذَكِّرْ بِالْقُرْآنِ مَنْ يَخَافُ وَعِيدِ (٤٥) ] تۆ ته‌نها به قورئانی پیرۆز یادیان بخه‌ره‌وه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه له هه‌ڕه‌شه‌و سزای خوای گه‌وره بترسێت، والله أعلم.