(1) سووره‌تی (كه‌هف) (واته: ئه‌شكه‌وت) سووره‌تێكى مهككيیه ته‌نها ئایه‌تى (٣٨) و ئایه‌تى (٨٣-١٠١) نه‌بێت كه مهدهنيیهو (١١٠) ئایه‌ته پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (هه‌ر كه‌سێك ده ئایه‌تى سه‌ره‌تاى سووره‌تى كه‌هف بخوێنێت ئه‌وا پارێزراو ده‌بێت له فیتنه‌ى ده‌ججال). وه ده‌فه‌رمێت: (هه‌ر كه‌سێك ده ئایه‌تى كۆتایى سووره‌تى كه‌هف بخوێنێت ئه‌وا پارێزراو ده‌بێت له فیتنه‌ى ده‌ججال). وه ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك له رۆژى جومعه سووره‌تى كه‌هف بخوێنێت ئه‌وا له لاى خۆیه‌وه تا مه‌ككه نورو روناكى بۆ ده‌كات له رۆژى قیامه‌ت). كافرانى مه‌ككه چه‌ند كه‌سێكیان نارد بۆ لاى جوله‌كه‌كانى مه‌دینه كه چه‌ند شتێكمان پێ بڵێن تا محمدى پێ تاقی بكه‌ینه‌وه بزانین راست ده‌كات پێغه‌مبه‌رى خوایه یان نا، ئه‌وانیش وتیان پرسیارى لێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به پیاوێك كه به‌سه‌ر زه‌ویدا گه‌ڕاوه (ذو القرنين)، وه ده‌رباره‌ى ئه‌و چه‌ند گه‌نجه‌ى چوونه ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه، وه ده‌رباره‌ى روح، ئه‌گه‌ر زانى ئه‌وه پێغه‌مبه‌ره‌و راست ده‌كات، ئه‌وانیش هاتنه‌وه‌و پرسیاریان كرد، پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: به‌یانى وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه‌و نه‌یوت: إن شا‌ء الله، خواى گه‌وره پانزه رۆژ وه‌حى دواخست و دواتر سوره‌تى (كه‌هف) ى دابه‌زاند. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَى عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَلْ لَهُ عِوَجًا (١) ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌ى دابه‌زاندۆته سه‌ر عه‌بدی خۆی كه محمده - صلى الله عليه وسلم - وه هیچ گێڕی و خوارى و كهمو كوڕی و نوقستانی و جیاوازیه‌كی تیا نیه نه له له‌فزدا نه له مانادا .
(2) [ قَيِّمًا ] به‌ڵكو له‌وپه‌ڕی دامه‌زراوی و ڕێكیدایهو هیچ گێڕی و خواریهكی تیانیه وه باڵاده‌سته به‌سه‌ر كتێبه ئاسمانیه‌كانی پێشتردا [ لِيُنْذِرَ بَأْسًا شَدِيدًا مِنْ لَدُنْهُ ] تا ئاگاداری كافران بكاته‌وه به سزایه‌كی سه‌خت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن [ وَيُبَشِّرَ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًا (٢) ] وه موژده بدات به‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه كرده‌وه‌ی چاك ئه‌كه‌ن كه ئه‌جرو پاداشتێكی چاكیان بۆ هه‌یه كه به‌هه‌شته (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) .
(3) [ مَاكِثِينَ فِيهِ أَبَدًا (٣) ] له‌ناو ئه‌و ئه‌جرو پاداشته باشه‌دا له به‌هه‌شتدا بۆ هه‌میشه‌یی ئه‌مێننه‌وه هیچ پچڕانێكی به‌سه‌ردا نایات وه نافهوتێ.
(4) [ وَيُنْذِرَ الَّذِينَ قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا (٤) ] وه ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه كه ئه‌ڵێن خوای گه‌وره منداڵی بۆ خۆی بڕیار داوه وه‌كو جووله‌كه‌و گاور‌و هه‌ندێك له موشریكان .
(5) [ مَا لَهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ وَلَا لِآبَائِهِمْ ] كه هیچ زانیارییه‌كیان نیه به‌م شته نه خۆیان نه باوك و باپیرانیان وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاستیان نیه به‌ڵكو له گومڕایی خۆیاندا وا ئه‌ڵێن [ كَبُرَتْ كَلِمَةً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ ] ئه‌م وشه‌یه زۆر گه‌وره‌یه كه له ده‌میان دێته ده‌ره‌وه كه بوهتان بۆ خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ إِنْ يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًا (٥) ] هیچ شتێك ناڵێن ته‌نها درۆ نه‌بێ ئه‌مه درۆیه‌كه‌و ئه‌یكه‌ن و هیچ بواری ڕاستی تیانیه.
(6) {دڵسۆزی‌و خەمخۆری پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم -} [ فَلَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَفْسَكَ عَلَى آثَارِهِمْ إِنْ لَمْ يُؤْمِنُوا بِهَذَا الْحَدِيثِ أَسَفًا (٦) ] له‌وانه‌یه ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - خۆت به هیلاك بده‌ی ئه‌وه‌نده غه‌م و خه‌فه‌ت بخۆی كاتێك كه ئه‌وان پشتت تێ ئه‌كه‌ن و ئیمان به‌م قورئانه ناهێنن، واته: خه‌فه‌تیان لێ مه‌خۆ ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره په‌یامی خوای گه‌وره بگه‌یه‌نیت .
(7) [ إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى الْأَرْضِ زِينَةً لَهَا ] به‌دڵنیایى هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا هه‌یه ئێمه كردوومانه به جوانی بۆ زه‌وی [ لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا (٧) ] تا مرۆڤه‌كانی پێ تاقیبكهینهوه بزانین كامیان باشترین كرده‌وه ئه‌كات كه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت، وه ئیخلاص و دڵسۆزیان بۆ خوای گه‌وره هه‌بێت و ریا نه‌بێت، (خواى گه‌وره داواى باشترین كرده‌وه‌ى لێكردووین نه‌ك زۆرترین) .
(8) [ وَإِنَّا لَجَاعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيدًا جُرُزًا (٨) ] وه به‌دڵنیایى ئه‌وه‌یشی له‌سه‌ر زه‌ویه له جوانى و رازاوه‌یى و نازو نیعمه‌ت له كۆتاییدا ئێمه نایهێلین و له ناوى ده‌به‌ین و هه‌مووی ئه‌كه‌ینه‌وه به خۆڵ، بۆیه به دونیا هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن و با دونیا فریوتان نه‌دات (جُرُزًا) واته: هیچ زه‌رعات و كشتوكاڵ و رووه‌ك و جوانیه‌كی تیا ناهێلین.
(9) {بەسەرهاتی هاوەڵانی ئەشكەوت} [ أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَابَ الْكَهْفِ وَالرَّقِيمِ كَانُوا مِنْ آيَاتِنَا عَجَبًا (٩) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - تۆ وا گومانت برد‌و واتزانی كه هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وته‌كه و (ره‌قیم) شتێكی سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌رن، نه‌خێر هه‌ر ئه‌مانه نیه به‌ڵكو ئیشی خوای گه‌وره زۆر له‌مه سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌رتره، وه ئه‌و به‌ڵگه‌و موعجیزانه‌ى كه ئاشكرام كردووه بۆ به‌نده‌كانم زۆر له‌مه گه‌وره‌ترو سه‌رسوڕهێنه‌رتره، (ڕه‌قیم) ناوی ئه‌شكه‌وته‌كه بووه، یان ناوی دۆڵه‌كه بووه، یان ناوی دێیه‌كه بووه، یان ناوى ئه‌و شاخه بووه كه ئه‌شكه‌وته‌كه‌ى تێدا بووه، یان ئه‌و له‌وحه بووه كه ناویانی لێ نووسراوه‌و له ده‌رگاى ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان داوه .
(10) [ إِذْ أَوَى الْفِتْيَةُ إِلَى الْكَهْفِ فَقَالُوا رَبَّنَا آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً ] كاتێك ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌نجه باوه‌ڕداره بۆ پاراستنى دینه‌كه‌یان له‌ده‌ستى قه‌ومه‌كه‌یان رایانكردو چوونه ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه‌و وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان له‌لایه‌ن خۆته‌وه ڕه‌حممان پێ بكه وه بمانپارێزه له دوژمن و سه‌ره‌نجاممان باش بكه [ وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا (١٠) ] وه كاره‌كه‌شمان چاك بكه كه ڕائه‌كه‌ین له‌ده‌ست كافران و لێیان دوور ئه‌كه‌وینه‌وه.
(11) [ فَضَرَبْنَا عَلَى آذَانِهِمْ فِي الْكَهْفِ سِنِينَ عَدَدًا (١١) ] ئێمه‌ش دامان به گوێیاندا بۆ ئه‌وه‌ى هیچ نه‌بیستن و چه‌ند ساڵێكی زۆر خهواندمانن له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا .
(12) [ ثُمَّ بَعَثْنَاهُمْ لِنَعْلَمَ أَيُّ الْحِزْبَيْنِ أَحْصَى لِمَا لَبِثُوا أَمَدًا (١٢) ] پاشان به‌خه‌به‌رمان هێنان له‌و خه‌وه تا بزانین كام له‌م دوو حیزب و كۆمه‌ڵه له باوه‌ڕداران و كافران كه جیاوازی له نێوانیاندا هه‌یه ده‌زانن چه‌ندێك له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا به خه‌وتوویی ماونه‌ته‌وه.
(13) {ئەوان گەنجانێكی باوەڕدار بوون} [ نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُمْ بِالْحَقِّ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئێمه هه‌واڵی ئه‌وانت به حه‌ق بۆ باس ئه‌كه‌ین و بۆت ئه‌گێڕینه‌وه نه‌ك وه‌ك ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌لای ئه‌هلی كتاب هه‌یه كه ڕاست نیه [ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ ] به‌دڵنیایى ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك گه‌نج بوون ئیمانیان به خوای خۆیان هێنا (هه‌میشه گه‌نجان زیاتر روو له حه‌ق ده‌كه‌ن، وه ئه‌وانه‌یشى باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - هێنا زۆربه‌یان گه‌نج بوون و كه‌مێك له پیره‌كان موسڵمان بوون و زۆربه‌یان له‌سه‌ر شه‌ریك دانان بۆ خوا مردن) [ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى (١٣) ] وه ئێمه‌ش زیاتر هیدایه‌تمان دان و دامه‌زراومان كردن (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئیمان زیادو كه‌م ده‌كات، به گوێڕایه‌ڵى و كرده‌وه‌ى چاك زیاد ده‌كات و به تاوان و سه‌رپێچى كه‌م ده‌كات) .
(14) [ وَرَبَطْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ ] وه دڵیانمان جێگیر‌و به‌هێز كرد و ئارامگرمان كردن به‌وه‌ی كه له كافران دووركه‌ونه‌وه هه‌رچه‌نده زۆر خۆشگوزه‌ران بوون و له نه‌وه‌و خزمه نزیكه‌كانى پاشاى رۆم بوون، وه ته‌واوتر ئه‌وه‌یه ئه‌م به‌سه‌رهاته پێش هاتنى عیسى - صلى الله عليه وسلم - بووه، چونكه زاناكانى جوله‌كه بایه‌خیان داوه به پاراستنى به‌سه‌رهاته‌كه‌یان و له كتابى ئه‌واندا باسكراوه‌و ئه‌وانیش پێش عیسى - صلى الله عليه وسلم - بوونه [ إِذْ قَامُوا فَقَالُوا رَبُّنَا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] كاتێك كه هه‌ستان و كۆبوونه‌وه له پشت شاره‌وه‌و بڕیاریان دا كه بڕۆن و وتیان: په‌روه‌ردگاری ئێمه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه [ لَنْ نَدْعُوَ مِنْ دُونِهِ إِلَهًا ] جگه له خوای گه‌وره عیبادهت بۆ هیچ خوایه‌كی تر ناكه‌ین، كه ئه‌وان خوایان هه‌بووه‌و په‌رستوویانن [ لَقَدْ قُلْنَا إِذًا شَطَطًا (١٤) ] ئه‌گه‌ر ئێمه عیبادهت بۆ جگه له خوای گه‌وره بكه‌ین ئه‌وه به‌دڵنیایى زیادڕه‌ویمان كردووه‌و سنوورمان به‌زاندووه‌و له حه‌ق دووركه‌وتووینه‌ته‌وه‌و قسه‌یه‌كى پوچه‌ڵ و به‌تاڵمان كردووه.
(15) {كاری هاوبەشبڕیاردەران بێ بەڵگەیە} [ هَؤُلَاءِ قَوْمُنَا اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ آلِهَةً ] ئه‌م قه‌ومه‌ی ئێمه جگه له خوای گه‌وره خوای تریان بۆ خۆیان بڕیار داوه [ لَوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِمْ بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ ] ئه‌ی بۆ به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرا ناهێنن له‌سه‌ر خوایه‌تی خواكانیان [ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا (١٥) ] كێ سته‌مكارتره؟ واته: هیچ كه‌سێك زاڵمتر نیه له‌و كه‌سه‌ی كه درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ستێ و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌دات (كه‌واته: هاوبه‌شبڕیارده‌ران سته‌مكارترین زاڵمن و كه‌س له‌وان سته‌مكارتر نیه) .
(16) [ وَإِذِ اعْتَزَلْتُمُوهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ ] وه كاتێك كه ئێوه له بت په‌رستان و خواكانیشیان دووركه‌وتنه‌وه و جیابوونه‌وه‌و [ فَأْوُوا إِلَى الْكَهْفِ ] ڕۆیشتن و په‌ناتان برد بۆ ناو ئه‌شكه‌وته‌كه [ يَنْشُرْ لَكُمْ رَبُّكُمْ مِنْ رَحْمَتِهِ ] وه په‌روه‌ردگار ڕه‌حمه‌تی خۆیتان بۆ بڵاو ئه‌كاته‌وه‌و به‌فراوانی ئه‌یڕێژێ به‌سه‌رتاندا، (له‌به‌ر خوا چوونه ئه‌شكه‌وتێكى ته‌سكه‌وه، خواى گه‌وره ره‌حمه‌تى فراوانى خۆى رژاند به‌سه‌ریاندا) [ وَيُهَيِّئْ لَكُمْ مِنْ أَمْرِكُمْ مِرْفَقًا (١٦) ] وه كاریشتان ئاسان ئه‌كات (پاشا زۆر به‌دوایاندا گه‌ڕاوه نه‌یدۆزینه‌وه‌و خواى گه‌وره وێڵى كردن، هه‌روه‌كو چۆن كافرانى وێڵ كرد له دۆزینه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - ئه‌بو به‌كر له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه هه‌رچه‌نده چونه سه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كه‌یش) .
(17) [ وَتَرَى الشَّمْسَ إِذَا طَلَعَتْ تَزَاوَرُ عَنْ كَهْفِهِمْ ذَاتَ الْيَمِينِ ] وه كاتێك كه خۆر هه‌ڵدێت له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان لائه‌داو لار ئه‌بێته‌وه به‌لای ڕاستدا [ وَإِذَا غَرَبَتْ تَقْرِضُهُمْ ذَاتَ الشِّمَالِ ] وه كاتێك كه خۆر ئاوا ئه‌بێ به‌هه‌مان شێوه لائه‌دات و لێیان دوورئه‌كه‌وێته‌وه به‌لاى چه‌پدا [ وَهُمْ فِي فَجْوَةٍ مِنْهُ ] وه ئه‌وانیش له شوێنێكدا بوونه له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه كه كونی هه‌بووه‌و كراوه‌و فراوان بووه، واته: له كاتی خۆرهه‌ڵاتن و خۆرئاوابوونیشدا خۆر لێى نه‌داون و له سێبه‌ردا بوونه‌و خوای گه‌وره پاراستنی له‌وه [ ذَلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ ] پاراستنی لاشه‌ی ئه‌وان یه‌كێكه له نیشانه‌كانی گه‌وره‌یی خوای گه‌وره [ مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِ ] هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره هیدایه‌تی بدات ئه‌وه هیدایه‌تدراوه (كه خواى گه‌وره رێنمایى كردن بۆ چوونه ناو ئه‌شكه‌وته‌كه) [ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُرْشِدًا (١٧) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كه خوای گه‌وره گومڕای بكات نابینی دۆستی هه‌بێت و ڕێنمایی بكات بۆ ڕێگای ڕاست.
(18) {سودی هاوەڵایەتی كردنی پیاوچاكان} [ وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظًا وَهُمْ رُقُودٌ ] وه تۆ وا هه‌ست ئه‌كه‌ی كه ئه‌وان به‌خه‌به‌رن له كاتێكدا ئه‌وان خه‌وتوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاویان كراوه‌ته‌وه [ وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَذَاتَ الشِّمَالِ ] وه له كاتی خه‌وتندا ئه‌مدیو و ئه‌ودیویان پێ ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی لاشه‌یان نه‌خوات [ وَكَلْبُهُمْ بَاسِطٌ ذِرَاعَيْهِ بِالْوَصِيدِ ] وه سه‌گه‌كه‌یشیان كه له‌گه‌ڵیاندا بوو هه‌ردوو ده‌ستى شۆڕ كردۆته‌وه له به‌رده‌م ده‌رگاكه‌دا (نه‌چۆته ژووره‌وه بۆ پاسه‌وانى كردنیان، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مه‌لائیكه‌تى ره‌حمه‌ت ناچێته ماڵێكه‌وه كه سه‌گ و وێنه‌ى تێدا بێت) (ئه‌میش وه‌كو ئه‌وانى به‌سه‌ر هات، وه له قورئانى پیرۆز له‌گه‌ڵیاندا باسكراوه كه ئه‌مه سودى هاوه‌ڵایه‌تى كردنى پیاوچاكانه) [ لَوِ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا ] ئه‌گه‌ر تۆ بیانبینی ئه‌وه لێیان ڕائه‌كه‌ی [ وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا (١٨) ] وه لێیان ئه‌ترسیت و ترس پڕ دڵت ئه‌بێ به‌هۆی ئه‌و شێوازه‌ی كه ئه‌وانی تیادان و خواى گه‌وره واى كردبوو هه‌ركه‌س بیانبینێت لێیان رابكات تا كاتى دیاریكراو، یاخود وتراوه له‌به‌ر درێژی نینۆك و قژو ریشیان .
(19) [ وَكَذَلِكَ بَعَثْنَاهُمْ لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ ] وه به‌م شێوازه به‌خه‌به‌رمان هێنان كه له‌شساغ و ته‌ندروست بوون تا له‌ناو خۆیاندا پرسیار بكه‌ن چه‌ندێك ماوینه‌ته‌وه؟ [ قَالَ قَائِلٌ مِنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ ] یه‌كێك له‌وان وتی: چه‌ندێك لێره ماونه‌ته‌وه‌و خه‌وتوونه؟ [ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ] وتیان: ڕۆژێك یان هه‌ندێك له ڕۆژێك ماوینه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به به‌یانی هاتوونه‌و خوای گه‌وره بۆ ئێواره به خه‌به‌ری هێنان بۆیه وتوویانه: ڕۆژێك [ قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ ] وه هه‌ندێكی تریان وتیان: خوای گه‌وره خۆی ئه‌زانێ ئێوه چه‌ندێك ماونه‌ته‌وه [ فَابْعَثُوا أَحَدَكُمْ بِوَرِقِكُمْ هَذِهِ إِلَى الْمَدِينَةِ ] یه‌كێكتان به‌م پاره‌یه‌ی كه پێتانه كه پاره‌ی زیو بووه بینێرن بۆ شاره‌كه [ فَلْيَنْظُرْ أَيُّهَا أَزْكَى طَعَامًا فَلْيَأْتِكُمْ بِرِزْقٍ مِنْهُ ] با بزانێ كام خواردنه له هه‌مووی پاكترو حه‌ڵاڵتره بۆمان بێنێت [ وَلْيَتَلَطَّفْ وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا (١٩) ] وه با به نهێنی بڕوات تا كه‌س نه‌یناسێته‌وه‌و كه‌س هه‌ستی پێ نه‌كات و شوێنه‌كه‌مان نه‌زانێت .
(20) [ إِنَّهُمْ إِنْ يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ ] چونكه ئه‌گه‌ر ئاشكرا بین و ئه‌وان ئاگایان لێمان بێت و شوێنمان بزانن به دڵنیایى ڕه‌جم و به‌رد بارانمان ئه‌كه‌ن [ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِي مِلَّتِهِمْ ] یان ئهمانگهڕێننهوه سه‌ر دینه‌كه‌ی خۆیان [ وَلَنْ تُفْلِحُوا إِذًا أَبَدًا (٢٠) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش بگه‌ڕێته‌وه بۆ دینی ئه‌وان ئه‌وه هه‌رگیز نه له دونیا‌و نه له قیامه‌ت سه‌رفرازو ڕزگاری نابێت.
(21) [ وَكَذَلِكَ أَعْثَرْنَا عَلَيْهِمْ ] وه به‌م شێوازه شوێنهكهیانمان ئاشكرا كرد‌و خه‌ڵك دۆزیانیه‌وه [ لِيَعْلَمُوا أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ] تا خه‌ڵكی بزانن به‌ڵێنی خوای گه‌وره به زیندوو بوونه‌وه حه‌قه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵكى باوه‌ڕیان به زیندوو بوونه‌وه لاواز ببوو [ وَأَنَّ السَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَا ] وه به دڵنیایى قیامه‌تیش دێت وه هیچ گومانێكی تیانیه [ إِذْ يَتَنَازَعُونَ بَيْنَهُمْ أَمْرَهُمْ ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكیان چوو له بازاڕ خواردن بكڕێت خه‌ڵكى پاره‌كه‌یان بینی وایانزانی ئه‌مه كهنزێكهو دۆزیوێتیهوهو بردیان بۆ لای پادشا دواتر شوێنه‌كه‌یان ئاشكرابوو زانیان ئه‌مانه خوای گه‌وره وه‌كو موعجیزه خه‌واندوونی وه له‌وێدا خوای گه‌وره مراندنی وه خه‌ڵكه‌كه كێشه كه‌وته نێوانیانه‌وه [ فَقَالُوا ابْنُوا عَلَيْهِمْ بُنْيَانًا رَبُّهُمْ أَعْلَمُ بِهِمْ ] وتیان: شوێنێكیان له‌سه‌ر دروست بكه‌ن خوای گه‌وره خۆی زاناتره به‌مان [ قَالَ الَّذِينَ غَلَبُوا عَلَى أَمْرِهِمْ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيْهِمْ مَسْجِدًا (٢١) ] وه ئه‌وانه‌ی كه زاڵ بوون به‌سه‌ر كارهكهداو قسه رۆیشتوو ده‌سه‌ڵاتدار بوون وتیان: مزگه‌وتێكیان له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ین (كه‌واته مزگه‌وت دروست كردن له‌سه‌ر گۆڕ له دینه‌كانى تره‌وه هاتۆته‌وه ناو موسڵمانانه‌وه‌و خه‌ڵكى ئه‌و بڕیاره‌یان داوه‌و له ئیسلامدا حه‌رامه‌و خواى گه‌وره نه‌فره‌تى كردووه له جوله‌كه‌و گاور چونكه گۆڕى پێغه‌مبه‌رانیان كردووه به مزگه‌وت).
(22) {ژمارەی هاوەڵانی ئەشكەوت} [ سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ ] هه‌ندێك له خه‌ڵكى ئه‌ڵێن: ئه‌مانه سێ كه‌س بوونه‌و چواره‌میان سه‌گه‌كه‌یان بووه [ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ ] وه هه‌ندێكى تریان ئه‌ڵێن: پێنج بوونه‌و شه‌شه‌میان سه‌گه‌كه‌یان بووه [ رَجْمًا بِالْغَيْبِ ] له خۆیانه‌وه به گومان و بێ زانیارى قسه ئه‌كه‌ن (كه‌واته ئه‌م دوو بۆچوونه هه‌ڵه‌یه) [ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ ] وه هه‌ندێكى تریان ئه‌ڵێن: حه‌وت بوونه‌و هه‌شته‌میان سه‌گه‌كه بووه (ئه‌مه‌یان ته‌واوتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێره نافه‌رمووێ: (رَجْمًا بِالْغَيْبِ) و لێى بێده‌نگ بووه) [ قُلْ رَبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - بڵێ: په‌روه‌ردگارم خۆی زاناتره به ژماره‌یان چه‌ند بووه [ مَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ ] كه‌س ژماره‌یان نازانێ ته‌نها كه‌مێك نه‌بێت، (ابن عباس) ده‌فه‌رمووێ: من له‌و كهمانهم كه خوای گه‌وره جیای كردوومهتهوهو ژماره‌یان ئه‌زانم حه‌وت كه‌س بوونه به سهگهكهوه هه‌شت بوونه [ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاءً ظَاهِرًا ] تۆ تیایدا ڕۆمهچۆ وه مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێی تیا مه‌كه ته‌نها باس كردنێكی ئاشكرا‌و سوك نه‌بێت به‌وه‌ی كه زۆر ڕۆنه‌چن تیایدا ته‌نها بیگێڕنه‌وه (سه‌باره‌ت به ناوى خۆیان و سه‌گه‌كه‌یان و شوێنه‌كه‌یان گرنگ نیه ئه‌گه‌ر گرنگ بوایه خواى گه‌وره باسى ده‌كرد، ئه‌وه‌ى كه هاتووه ئیسرائیلیاته‌و صه‌حیح نیه، گرنگ په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتنه له بهسهرهاتهكهو ده‌رخستنى توانا‌و ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره‌یه‌و پشتیوانى كردنێتى له موسڵمانان) [ وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِمْ مِنْهُمْ أَحَدًا (٢٢) ] وه تۆ داوای فه‌توا له هیچ كه‌سێك له‌وان مه‌كه له جووله‌كه‌كان چونكه زانیاریان نیه‌و له خۆیانه‌وه قسه ده‌كه‌ن، وه خواى گه‌وره خۆى بۆى باس كردیت له قورئانى پیرۆزدا كه حه‌قه‌و هیچ گومانێكى تیا نیه.
(23) {وتنی (إن شا‌ء الله)} [ وَلَا تَقُولَنَّ لِشَيْءٍ إِنِّي فَاعِلٌ ذَلِكَ غَدًا (٢٣) ] جووله‌كه پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ری خوا كرد - صلى الله عليه وسلم - سه‌باره‌ت به هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت، فه‌رمووی: به‌یانی هه‌واڵتان پێ ئه‌ده‌م نه‌یفه‌رموو: (إن شا‌ء الله)، خوای گه‌وره پانزه ڕۆژ وه‌حی له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - گرته‌وه پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه بۆ هیچ شتێك مه‌ڵێن به‌یانی ئه‌و شته ئه‌كه‌م .
(24) [ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ] ئیلا بڵێن ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت [ وَاذْكُرْ رَبَّكَ إِذَا نَسِيتَ ] وه ئه‌گه‌ر له بیرت چوو بڵێی: (إن شا‌ء الله) ئه‌وا زیكری خوای گه‌وره بكه چونكه شه‌یتان له بیرى بردوویتهوهو به زیكرى خواى گه‌وره شه‌یتان نامێنێت و دور ده‌كه‌وێته‌وه [ وَقُلْ عَسَى أَنْ يَهْدِيَنِ رَبِّي لِأَقْرَبَ مِنْ هَذَا رَشَدًا (٢٤) ] وه ئه‌گه‌ر پرسیارى شتێكت لێكراو نه‌تزانى ئه‌وا داوا له خواى گه‌وره بكه‌و بڵێ: به‌ڵكو خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده به‌ڵگه‌م پێ بدات تا له ڕاستێتی ئه‌م هه‌واڵه نزیك ببمه‌وه‌و بیزانم.
(25) {مانەوەی هاوەڵانی ئەشكەوت لە ئەشكەوتەكەدا} [ وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ ] له ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌یاندا سێ سه‌د ساڵى هه‌تاوى مانه‌وه [ وَازْدَادُوا تِسْعًا (٢٥) ] وه نۆ ساڵیش زیاتر، واته: سێ سه‌دو نۆ ساڵ، سێ سه‌د ساڵى خۆری سێ سه‌دو نۆ ساڵی مانگی ده‌كات.
(26) [ قُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر زانیاریت نه‌بوو بڵێ: خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ كه چه‌ندێك مانه‌وه، یاخود له دوای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكى دۆزیانیه‌وه تا كاتی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - چه‌ندێك بووه ته‌نها خوا خۆى ده‌زانێت [ لَهُ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و كه‌سى تر نایزانێت [ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ ] سه‌رسامم به‌وه‌ی كه خواى گه‌وره هه‌موو شتێك ئه‌بینێت و ئه‌بیستێت و هیچ شتێكى لێ ناشاردرێته‌وه‌و كه‌س وه‌كو خوا نابینێت و نابیستێت [ مَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيٍّ ] ئه‌وان جگه له خوای گه‌وره هیچ دۆست و سه‌رخه‌رێكیان نیه [ وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا (٢٦) ] وه هیچ كه‌سێكیش شه‌ریكی خوای گه‌وره نیه له حوكمی خوای گه‌وره بڕیار بدات، یان خوای گه‌وره ڕاوێژی پێ بكات .
(27) [ وَاتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنْ كِتَابِ رَبِّكَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - بۆیان بخوێنه‌وه له‌و قورئانه پیرۆزه‌ى كه خوای گه‌وره به وه‌حی بۆی ناردوویت [ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ ] هیچ گۆڕانێك به‌سه‌ر وشه‌كانی خواى گه‌وره‌دا نایات كه قورئانی پیرۆزه (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قورئانى پیرۆز كه‌لامى خواى گه‌وره‌یه‌و دروستكراو نیه) [ وَلَنْ تَجِدَ مِنْ دُونِهِ مُلْتَحَدًا (٢٧) ] ئه‌گه‌ر قورئانى پیرۆز نه‌خوێنیت و شوێنى نه‌كه‌ویت و كار به ئه‌حكامه‌كانی نه‌كه‌ی ئه‌وا جگه له خوای گه‌وره هیچ پشتیوان و په‌نایه‌ك نیه كه په‌نای بۆ به‌ری.
(28) {گوێڕایەڵی نەكردنی خراپەكاران} [ وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئارام بگره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن به به‌یانیان و به ئێواران مه‌به‌ستیان ڕووی پیرۆزی خوای گه‌وره‌و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه (هاندانه بۆ خوێندنى زیكرى به‌یانیان و ئێواران، وه فه‌زڵى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و زیكرانه) [ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ ] وه تۆ چاو له‌وان لامه‌ده بۆ لای جگه له‌وان [ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] كه مه‌به‌ستت جوانی ژیانی دونیایه‌و ئه‌ته‌وێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا دابنیشی بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیمان بێنن [ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَنْ ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ ] وه گوێڕایه‌ڵی ئه‌و كه‌سانه مه‌كه كه دڵیانمان بێ‌ئاگا كردووه له زیكری خۆمان وه شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان كه‌وتوونه [ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا (٢٨) ] وه كاری ئه‌وانیش كه‌مته‌رخه‌می و فه‌وتاندن و نه‌زانی تیایه، كاتێك كه ده‌سه‌ڵاتداره كافره‌كان به پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلى الله عليه وسلم - وت: ئه‌م فه‌قیرو هه‌ژارانه له خۆت دووربخه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵتدا دائه‌نیشین خوای گه‌وره نه‌هی لێ كرد .
(29) [ وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - به‌و بێ ئاگایانه بڵێ: ئه‌م دینه‌ى كه من هێناومه حه‌قه‌و هیچ گومانى تێدا نیه‌و له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و له لایه‌ن كه‌سی تره‌وه نیه [ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ ] جا هه‌ر كه‌سێك ویستی لێیه با ئیمان بێنێ [ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش ویستی لێیه با كوفر بكات، به‌ڵام [ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ] ئێمه بۆ سته‌مكاران ئه‌وانه‌ی كه كوفر هه‌ڵئه‌بژێرن ئاگرێكمان بۆ داناون كه ده‌وری ماڵیانی گرتووه، (سورادق): خانوو ماڵێك له قوماش دروست كرابێ وه‌كو خێمه چۆن ئاگری پێوه بنێیت به یه‌كجار هه‌موو لایه‌كانی ئه‌یگرێ به‌و شێوازه ئاگر ئه‌یانگرێته‌وه‌و ده‌وریان ئه‌دات و رزگاربوونیان نیه [ وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ ] وه ئه‌گه‌ر داوای فریاكه‌وتن و ئاو بكه‌ن ئه‌وه ئاوێكیان پێ ئه‌درێ وه‌كو زه‌یت و مسی تواوه وایه، وه ره‌ش و خه‌ست و بۆگه‌نه به‌ئاگرى دۆزه‌خ كوڵێنراوهو له‌وپه‌ڕى گهرمیدایهو ده‌موچاو و ڕوویان ئه‌سووتێنێ له‌به‌ر گه‌رمی [ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا (٢٩) ] كه ئه‌مه خراپترین خواردنه‌وه‌یه وه خراپترین شوێنه كه تیایدا پشوو بده‌ن.
(30) [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ مَنْ أَحْسَنَ عَمَلًا (٣٠) ] به‌دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه ئێمه ئه‌جرو پاداشتی ئه‌و كه‌سانه نافه‌وتێنین (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت).
(31) {رازاندنەوەی بەهەشتییەكان} [ أُولَئِكَ لَهُمْ جَنَّاتُ عَدْنٍ ] ئه‌وانه به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه كه شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه [ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ ] ئاو به ژێر دار‌و ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕوات [ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِنْ ذَهَبٍ ] وه بازنی ئاڵتوونیان له ده‌ست ئه‌كرێت [ وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًا مِنْ سُنْدُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ ] وه پۆشاكی سه‌وزیش له‌به‌ر ئه‌كه‌ن له ئاوریشمی ته‌نك و ناسك و له ئاوریشمی ئه‌ستوورو دره‌وشاوه [ مُتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الْأَرَائِكِ ] پاڵیان داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان دانراوه كه جێگای له‌سه‌ر ڕاخراوه‌و به‌رزه وه‌كو جۆلانی [ نِعْمَ الثَّوَابُ وَحَسُنَتْ مُرْتَفَقًا (٣١) ] كه ئه‌مه باشترین پاداشته كه خوای گه‌وره پاداشتیان ئه‌داته‌وه وه باشترین شوێنی پاڵدانهوهیشه كه پاڵی لێ ئه‌ده‌نه‌وه‌و لێى ده‌مێننه‌وه.
(32) {بەسەرهاتی خاوەن دوو باخەكە} [ وَاضْرِبْ لَهُمْ مَثَلًا رَجُلَيْنِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - تۆ نموونه‌ی دوو پیاویان بۆ بهێنه‌ره‌وه كه یه‌كێكیان موسڵمانه‌و ئه‌وى تریان كافره [ جَعَلْنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيْنِ مِنْ أَعْنَابٍ وَحَفَفْنَاهُمَا بِنَخْلٍ ] كه كافره‌كه دوو باخی هه‌بووه باخێكیان له ره‌زى ترێ وه دهوریشمان دابوون به دار خورما [ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمَا زَرْعًا (٣٢) ] وه له‌ناو ئه‌و دارانهشدا زه‌رعاتی تر هه‌بووه [ كِلْتَا الْجَنَّتَيْنِ آتَتْ أُكُلَهَا ] هه‌ردوو باخه‌كه به‌رهه‌می پێ گه‌یشت و به‌رهه‌می هێنا .
(33) [ وَلَمْ تَظْلِمْ مِنْهُ شَيْئًا ] وه هیچ به‌رهه‌مه‌كه‌ی كه‌می نه‌كرد به‌رده‌وام به‌رهه‌می باشی ئه‌هێنا [ وَفَجَّرْنَا خِلَالَهُمَا نَهَرًا (٣٣) ] لهناویشیانهوه ئاومان ههڵقوڵاندبوو كانی به‌ناو باخه‌كاندا ئه‌ڕۆیشت .
(34) [ وَكَانَ لَهُ ثَمَرٌ ] وه جگه له‌م دوو باخه به‌رهه‌می تریشی هه‌بووه، یاخود وتراوه: زێڕو زیوی هه‌بووه [ فَقَالَ لِصَاحِبِهِ وَهُوَ يُحَاوِرُهُ أَنَا أَكْثَرُ مِنْكَ مَالًا وَأَعَزُّ نَفَرًا (٣٤) ] شانازی به‌سه‌ر هاوڕێ باوه‌ڕداره‌كه‌ی ده‌كرد و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌كردو ئه‌یوت: من ماڵ و مناڵ و خزمه‌تكارم له تۆ زۆرتره، وه پیاوانێكی زۆر بهدهورمهوهیه.
(35) [ وَدَخَلَ جَنَّتَهُ وَهُوَ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ ] وه چووه ناو باخه‌كه‌ی خۆی و موسڵمانهكهیشى برده ناوی و نیشانی‌دا كه ئه‌و زوڵمی له خۆی ئه‌كرد به كوفر كردن و لووتبه‌رزى [ قَالَ مَا أَظُنُّ أَنْ تَبِيدَ هَذِهِ أَبَدًا (٣٥) ] وتی: گومان نابه‌م ئه‌م باخ و باخاته له‌ناو بچێت و بۆ هه‌میشه‌یی ئه‌مێنێته‌وه .
(36) [ وَمَا أَظُنُّ السَّاعَةَ قَائِمَةً ] وه گومان نابه‌م كه قیامه‌ت هه‌بێ و له دوای مردن زیندوو بینه‌وه [ وَلَئِنْ رُدِدْتُ إِلَى رَبِّي ] وه ئه‌گه‌ر زیندوو بوونه‌وه‌ش هه‌بێ وا دابنێین كه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره [ لَأَجِدَنَّ خَيْرًا مِنْهَا مُنْقَلَبًا (٣٦) ] ئه‌وه له دونیا باشترم ده‌ست ئه‌كه‌وێ .
(37) [ قَالَ لَهُ صَاحِبُهُ وَهُوَ يُحَاوِرُهُ ] هاوڕێ باوه‌ڕداره‌كه‌ی گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا كرد‌و پێی وت: [ أَكَفَرْتَ بِالَّذِي خَلَقَكَ مِنْ تُرَابٍ ] ئایا تۆ كوفرت كرد به‌و خوایه‌ی كه تۆی له خۆڵ دروست كردووه واته: ئاده‌می باوكت [ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ] پاشان خۆتی له دڵۆپه ئاوێك له مه‌نی دروست كردووه [ ثُمَّ سَوَّاكَ رَجُلًا (٣٧) ] پاشان كردوتی به‌م مرۆڤه ڕێكه هه‌موو ئهندامهكانتی به ڕێكی دروست كردووه .
(38) [ لَكِنَّا هُوَ اللَّهُ رَبِّي وَلَا أُشْرِكُ بِرَبِّي أَحَدًا (٣٨) ] به‌ڵام الله په‌روه‌ردگاری منه وه هیچ كه‌سێك ناكه‌مه شه‌ریكى په‌روه‌ردگارم [ وَلَوْلَا إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مَا شَاءَ اللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ ] وه كاتێك كه تۆ هاتیته ناو باخهكهتهوه ئه‌گه‌ر بتوتایه (ماشاء الله لا قوة إلا بالله) وه ویست و هێزو توانات هه‌ر بۆ خوای گه‌وره بگهڕاندایهتهوهو دانت به‌م شتانه‌دا بنایه‌و حه‌مدو سوپاس و ستایشى خواى گه‌وره‌ت بكردایه .
(39) [ إِنْ تَرَنِ أَنَا أَقَلَّ مِنْكَ مَالًا وَوَلَدًا (٣٩) ] ئه‌وه‌تا من ئه‌بینی ماڵ و مناڵیشم له تۆ كه‌متره.
(40) [ فَعَسَى رَبِّي أَنْ يُؤْتِيَنِ خَيْرًا مِنْ جَنَّتِكَ ] به‌ڵكو خوای گه‌وره له به‌هه‌شتدا باشتر له‌و باخانه‌ی تۆم پێ ببه‌خشێ [ وَيُرْسِلَ عَلَيْهَا حُسْبَانًا مِنَ السَّمَاءِ ] وه له ئاسمانه‌وه ده‌ردو به‌ڵاو باران و زریانێك بۆ سه‌ر باخه‌كانی تۆ بنێرێت [ فَتُصْبِحَ صَعِيدًا زَلَقًا (٤٠) ] وه بیكاته زه‌ویه‌كی لووسی بێ ڕووه‌ك و هیچی تیا نه‌هێلێ .
(41) [ أَوْ يُصْبِحَ مَاؤُهَا غَوْرًا ] یان ئاوهكهیشى به ناخی زه‌ویدا بڕواته خواره‌وه [ فَلَنْ تَسْتَطِيعَ لَهُ طَلَبًا (٤١) ] نه‌توانی ده‌ستت پێی بگات و داوای بكه‌ی، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كه‌سێك به هۆى سه‌روه‌ت و سامانهكهیهوه كافرو گومڕا بوو بێت دروسته دوعاى لێ بكه‌یت خوا سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ى لێبسه‌نێته‌وه) .
(42) [ وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِ ] وه خوای گه‌وره ده‌وری به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م پیاوه كافره‌ی دا‌و له‌ناوی برد [ فَأَصْبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيْهِ عَلَى مَا أَنْفَقَ فِيهَا ] دواتر ده‌ستی ئه‌مدیو و ئه‌مدیو ئه‌كردو خه‌فه‌تی ئه‌خوارد له‌وه‌ی كه چی سه‌رف كردووه له‌م باخانه‌دا [ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا ] باخه‌كانی لای سه‌ره‌وه‌ی كه‌وته خواره‌وه‌و هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌ما [ وَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُشْرِكْ بِرَبِّي أَحَدًا (٤٢) ] ئینجا په‌شیمان بووه‌وه ئه‌یوت: خۆزگه هیچ كه‌سێكم نه‌كردایه‌ته شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و شهریكم بۆ خوا دانه‌نایه .
(43) [ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ فِئَةٌ يَنْصُرُونَهُ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] وه هیچ كه‌سانێك نه‌بوون له غه‌یری خوای گه‌وره سه‌ری بخه‌ن له‌وانه‌ى كه پێشتر شانازى پێوه ده‌كردن [ وَمَا كَانَ مُنْتَصِرًا (٤٣) ] وه خۆشی نه‌یتوانی خۆی سه‌ربخات و نه‌یه‌لێ خوای گه‌وره باخه‌كانی له‌ناو بدات .
(44) [ هُنَالِكَ الْوَلَايَةُ لِلَّهِ الْحَقِّ ] له‌م شوێنه‌دا سه‌رخستن و حوكم و بڕیار هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه، یاخود له كاتى دابه‌زینى سزادا هه‌موو كه‌س بێده‌سه‌ڵات و ملكه‌چى خواى گه‌وره‌ن [ هُوَ خَيْرٌ ثَوَابًا وَخَيْرٌ عُقْبًا (٤٤) ] وه پاداشتی خوای گه‌وره باشتره بۆ دۆستانی خۆی له دونیا‌و قیامه‌ت، وه سه‌ره‌نجامی باشیش هه‌ر لای خوای گه‌وره‌یه.
(45) {نمونەی ژیانی دونیا} [ وَاضْرِبْ لَهُمْ مَثَلَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - نموونه‌ی ژیانی دونیا بۆ خه‌ڵكى بهێنه‌وه كه چۆن له‌ناو ده‌چێت [ كَمَاءٍ أَنْزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاءِ ] وه‌كو ئاوێك وایه كه له ئاسمانه‌وه دای ئهبهزێنینه خواره‌وه [ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ ] ئه‌و ئاوه تێكه‌ڵ به ڕووه‌ك و گژوگیای زه‌وی ئه‌بێ [ فَأَصْبَحَ هَشِيمًا تَذْرُوهُ الرِّيَاحُ ] دوای ئه‌وه‌ی كه پێ ئه‌گات دواتریش وشك ئه‌بێ و تێكئه‌شكێ وه كاتێك كه بایه‌كه لێی ئه‌دات له‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاوی ئه‌كاته‌وه‌و نایهێلێ وه‌كو پێشتر كه هیچ نه‌بوو، ژیانى دونیایش ئاوا له‌ناو ده‌چێت و تا سه‌ر بۆ كه‌س نامێنێت [ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ مُقْتَدِرًا (٤٥) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه .
(46) [ الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] ماڵ و منداڵ جوانی و ڕازاوه‌یی ژیانی دونیان [ وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِنْدَ رَبِّكَ ثَوَابًا ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مێننه‌وه له چاكه‌كان و له زیكر كردن (سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر) یاخود نوێژه جه‌ماعه‌ته‌كان یان هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی چاك ئه‌وانه باشتره كه مرۆڤ بیكات و لای خوای گه‌وره پاداشتی باشتره [ وَخَيْرٌ أَمَلًا (٤٦) ] وه باشترین شته كه مرۆڤ ئومێدی پێی هه‌بێت.
(47) {چەند دیمەنێكی ترسناكی رۆژی قیامەت} [ وَيَوْمَ نُسَيِّرُ الْجِبَالَ ] وه له ڕۆژی قیامه‌تدا شاخه‌كان له شوێنی خۆیان ههڵئهكهنین وه به هه‌وادا ئه‌ڕۆن [ وَتَرَى الْأَرْضَ بَارِزَةً ] وه زه‌ویه‌كه ئه‌بینی كه ده‌ركه‌وتووه‌و ته‌خت بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شاخ و دۆڵ و دار‌و خانووی تیادا نه‌ماوه‌و ڕێك بووه [ وَحَشَرْنَاهُمْ فَلَمْ نُغَادِرْ مِنْهُمْ أَحَدًا (٤٧) ] وه خه‌ڵكی سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كان، گه‌وره‌و بچوك هه‌موویان حه‌شر ئه‌كه‌ین و كۆیان ئه‌كه‌ینه‌وه له ساحه‌ی مه‌حشه‌ر كه‌سیان لێ به‌جێ ناهێلین .
(48) [ وَعُرِضُوا عَلَى رَبِّكَ صَفًّا ] وه خه‌ڵكی هه‌ر هه‌موویان پۆل پۆل دێنه لای خوای گه‌وره، یان به یه‌ك پۆل راده‌وه‌ستن [ لَقَدْ جِئْتُمُونَا كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] خوای گه‌وره به كافران ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وه ئێوه به دڵنیایى هاتن بۆ لامان هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ره‌تادا دروستمان كردن به پێی په‌تی و به ڕووتی و به خه‌ته‌نه نه‌كراوی [ بَلْ زَعَمْتُمْ أَلَّنْ نَجْعَلَ لَكُمْ مَوْعِدًا (٤٨) ] به‌ڵكو ئێوه له دونیادا گومانتان وابوو مه‌وعیدێكتان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نه‌بێت و زیندوو بوونه‌وه نه‌بێت و به ئێمه نه‌گه‌ن.
(49) {هاوار كردن لە دەست تاوانە بچوكەكان!} [ وَوُضِعَ الْكِتَابُ ] وه له ڕۆژی قیامه‌تدا نامه‌ی كرده‌وه‌كان دائه‌نرێ [ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ ] وه تاوانباران ئه‌بینی ئه‌ترسێن له وه‌رگرتنی نامه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی ئابڕوویان نه‌چێ [ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا ] وه ئه‌ڵێن: هاوار بۆ خۆمان ئه‌مه چۆن كتابێكه هیچ تاوانێكی بچووك و گه‌وره نیه ئیلا هه‌ر هه‌مووی سه‌رژمێر كردووه‌و هه‌مووی تیا نووسراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌مجار هاواریان كرد له بچووكه‌كان كه كۆبۆته‌وه له‌سه‌ریان ئینجا له تاوانه گه‌وره‌كان (بۆیه نابێت مرۆڤـ تاوانى بچوكى پێ كه‌م بێت، چونكه كۆ ببێته‌وه مرۆڤـ به هیلاك ده‌بات و هاوار ده‌كات لێیان) [ وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا ] وه ئه‌وه‌ی له دونیا كردوویانه له چاكه‌و خراپه ئه‌بینن هه‌ر هه‌مووی نووسراوه‌و جێگیر كراوه‌و پارێزراوه [ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا (٤٩) ] وه په‌روه‌ردگارت سته‌م له هیچ كه‌سێك ناكات و تاوانی كه‌س ناخاته سه‌ر كه‌سی تر، وه له پاداشتی كه‌س كه‌م ناكاته‌وه .
(50) [ وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ ] كاتێك ئێمه به فریشته‌كانمان وت كڕنۆشی ڕێز‌و ئیحترام و به‌گه‌وره‌زانین بۆ ئاده‌م به‌رن [ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ ] هه‌موویان كڕنۆشیان برد ته‌نها ئیبلیس نه‌بێ كه ڕه‌تی كرده‌وه كڕنۆش بۆ ئاده‌م به‌رێت و وتی: من له‌و باشترم منت له ئاگر دروست كردووه ئه‌وت له خۆڵ دروست كردووه [ كَانَ مِنَ الْجِنِّ ] وه ئیبلیس مه‌لائیكه‌ت نه‌بووه به‌ڵكو له جنی بوو [ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ ] وه له گوێڕایه‌ڵی و فه‌رمانی خوای گه‌وره ده‌رچوو [ أَفَتَتَّخِذُونَهُ وَذُرِّيَّتَهُ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِي ] ئایا ئێوه ئیبلیس و نه‌وه‌كانی ئه‌كه‌نه دۆست و پشتیوانی خۆتان جگه له من له دوای ئه‌وه‌ی كه بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی كرد [ وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّ ] له كاتێكدا ئه‌وان دوژمنی ئاشكرای ئێوه‌ن [ بِئْسَ لِلظَّالِمِينَ بَدَلًا (٥٠) ] خراپترین شته كه سته‌مكاران خۆشه‌ویستی و پشتیوانی خوای گه‌وره ئه‌گۆڕنه‌وه به شه‌یتان .
(51) [ مَا أَشْهَدْتُهُمْ خَلْقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وانه‌ی كه ئێوه كردووتانه به شه‌ریك بۆ من، من دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌ویم نیشانیان نه‌داوه [ وَلَا خَلْقَ أَنْفُسِهِمْ ] وه دروست كردنی خۆشیانم نیشانیان نه‌داوه كاتێك كه دروستم كردوون ئاگایان لێ نه‌بووه وه پشتم پێیان نه‌به‌ستووه له دروست كردنی ئه‌م شتانه‌دا [ وَمَا كُنْتُ مُتَّخِذَ الْمُضِلِّينَ عَضُدًا (٥١) ] وه من ئه‌و كه‌سانه‌م نه‌كردووه به پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری خۆم كه یارمه‌تیم بده‌ن له دروست كردنی دروستكراوه‌كاندا .
(52) [ وَيَوْمَ يَقُولُ نَادُوا شُرَكَائِيَ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ ] وه له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ده‌ی بانگی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه له دونیادا به گومانی خۆتان كردبووتان به شه‌ریكی من [ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ ] ئه‌وانیش بانگیان ئه‌كه‌ن به‌ڵام ناتوانن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه تا ڕزگاریان بكه‌ن یان شه‌فاعه‌تیان بۆ بكه‌ن [ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمْ مَوْبِقًا (٥٢) ] وه دۆڵێكی قوڵمان له ئاگری دۆزه‌خ خستۆته نێوان هه‌ردووكیان، یاخود به هیلاكیان ئه‌ده‌ین .
(53) [ وَرَأَى الْمُجْرِمُونَ النَّارَ فَظَنُّوا أَنَّهُمْ مُوَاقِعُوهَا ] وه كاتێك كه تاوانباران ئاگری دۆزه‌خ ئه‌بینن ئه‌و كاته ده‌زانن وه یه‌قینیان هه‌یه كه ئه‌چنه ناوی [ وَلَمْ يَجِدُوا عَنْهَا مَصْرِفًا (٥٣) ] وه هیچ شتێك نیه كه بتوانێ لایان بدات له ئاگری دۆزه‌خ، یان په‌نایه‌ك نیه په‌نای بۆ به‌رن و خۆیانی لێ بپارێزن له ئاگری دۆزه‌خ .
(54) [ وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِي هَذَا الْقُرْآنِ لِلنَّاسِ مِنْ كُلِّ مَثَلٍ ] به‌دڵنیایی له‌م قورئانه پیرۆزه‌دا هه‌موو نموونه‌یه‌كمان هێناوه‌ته‌وه‌و دووباره‌مان كردۆته‌وه‌و ڕوونمان كردۆته‌وه بۆ خه‌ڵكی تا گومڕا نه‌بن و لهرێگاى راست لانه‌ده‌ن [ وَكَانَ الْإِنْسَانُ أَكْثَرَ شَيْءٍ جَدَلًا (٥٤) ] به‌ڵام حاڵی مرۆڤ وایه كه زۆر موجاده‌له‌و ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كات .
(55) [ وَمَا مَنَعَ النَّاسَ أَنْ يُؤْمِنُوا إِذْ جَاءَهُمُ الْهُدَى وَيَسْتَغْفِرُوا رَبَّهُمْ ] چی ڕێگری له خه‌ڵكی ئه‌كات كاتێك كه هیدایه‌تیان بۆ هات ئیمان بێنن بۆ ئیمان ناهێنن وه داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگاریان ناكه‌ن [ إِلَّا أَنْ تَأْتِيَهُمْ سُنَّةُ الْأَوَّلِينَ ] ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه داب و نه‌ریتی ئوممه‌تانی پێشتریان بۆ بێت كه خوای گه‌وره چۆن سزاى داون و له‌ناوی بردوون [ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ قُبُلًا (٥٥) ] یاخود له پێشیانه‌وه سزایان بۆ بێت وه به چاوی خۆیان بیبینن، واته: ئیمان ناهێنن تا ئه‌و كاته‌ی كه خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات، وه ئوممه‌تانی پێشتریش هه‌روا بوونه .
(56) [ وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ ] وه ئێمه پێغه‌مبه‌رانی خۆمان نانێرین بۆ لای ئوممه‌تان ئیلا موژده‌ده‌رن به باوه‌ڕداران وه ترسێنه‌رن بۆ كافران [ وَيُجَادِلُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ ] وه كافرانیش موجاده‌له و ده‌مه‌قاڵێ و گفتوگۆ ئه‌كه‌ن به پووچه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی به‌و پووچه‌ڵه حه‌قی پێ به‌تاڵ بكه‌نه‌وه و له‌ناوى ببه‌ن [ وَاتَّخَذُوا آيَاتِي وَمَا أُنْذِرُوا هُزُوًا (٥٦) ] وه ئایه‌ته‌كانی من كه قورئانی پیرۆزه وه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه لێیان كراوه هه‌مووی به گاڵته ئه‌زانن و گاڵته‌ی پێ ئه‌كه‌ن .
(57) [ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ فَأَعْرَضَ عَنْهَا ] وه كێ سته‌مكارتره واته: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه سته‌مكارتر نیه كه یادی بخرێته‌وه به ئایه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگاری ئه‌و په‌ندی لێ وه‌رنه‌گرێ و بیری لێ نه‌كاته‌وه‌و پشتی تێ بكات [ وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ ] وه له‌بیری بكات چه‌ندێك تاوانی كردووه له كوفر‌و سه‌رپێچی و ته‌وبه‌ی لێ نه‌كات [ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَنْ يَفْقَهُوهُ ] ئێمه په‌رده‌مان داوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا كه ناتوانن له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره تێ بگه‌ن [ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا ] وه گوێشیانمان قورس كردووه كه ناتوانن بیبیستن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی هیدایه‌ت نین [ وَإِنْ تَدْعُهُمْ إِلَى الْهُدَى فَلَنْ يَهْتَدُوا إِذًا أَبَدًا (٥٧) ] وه ئه‌گه‌ر تۆ بانگیشیان بكه‌ی بۆ ڕێگای هیدایه‌ت و ڕاستی ئه‌وان هه‌رگیز ڕێگای هیدایه‌ت وه‌رناگرن .
(58) [ وَرَبُّكَ الْغَفُورُ ذُو الرَّحْمَةِ ] وه په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر لێخۆشبووه وه زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییه [ لَوْ يُؤَاخِذُهُمْ بِمَا كَسَبُوا ] ئه‌گه‌ر سزای بدانایا به‌هۆی كوفر كردن و تاوان و ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕیان [ لَعَجَّلَ لَهُمُ الْعَذَابَ ] ئه‌وه شایه‌نی ئه‌وه بوون سزایان بۆ پێش بخات [ بَلْ لَهُمْ مَوْعِدٌ ] به‌ڵام خوای گه‌وره سزای بۆ پێش نه‌خستن به‌ڵكو كاتی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه [ لَنْ يَجِدُوا مِنْ دُونِهِ مَوْئِلًا (٥٨) ] ئه‌و كاته‌ی كه سزایان بۆ دێت هیچ شوێن و په‌ناگه‌یه‌ك نیه كه په‌نای بۆ به‌رن و خۆیانی له سزای خوای گه‌وره پێ بپارێزن .
(59) [ وَتِلْكَ الْقُرَى أَهْلَكْنَاهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا ] وه ئه‌و دێیانه‌ی قه‌ومی عادو ثهمودو هاوشێوه‌ی ئه‌وان هه‌موومان له‌ناو بردن كاتێك كه سته‌م و كوفر و سه‌رپێچیان كرد [ وَجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِمْ مَوْعِدًا (٥٩) ] وه كاتی دیاریكراومان دانابوو بۆ له‌ناو بردنیان، ئه‌ى كافرانى قوڕه‌یش ئه‌گه‌ر ئێوه‌یش ئیمان نه‌هێنن وه‌كو ئه‌وان له‌ناوتان ده‌به‌ین.
(60) {بەسەرهاتی موسا‌و خدر (سەڵات‌و سەلامی خوایان لێ بێت)} [ وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِفَتَاهُ لَا أَبْرَحُ حَتَّى أَبْلُغَ مَجْمَعَ الْبَحْرَيْنِ ] وه موسى پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوو كه (یوشه‌ع بن نون) بوو كه خزمه‌تی موسای ئه‌كردو زانستى لێ وه‌رئه‌گرت موسى - صلى الله عليه وسلم - پێی فه‌رموو: به‌رده‌وام ئه‌ڕۆم تا ئه‌گه‌مه شوێنی به‌یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردوو ده‌ریاكه، كه وتراوه: (ده‌ریای ئوردن و ده‌ریای قهلزهمه)، یاخود (كه‌نداوی سویس و كه‌نداوی عه‌قه‌به)یه، یان وتراوه: له لای (طه نجه) یه [ أَوْ أَمْضِيَ حُقُبًا (٦٠) ] یاخود كاتێكی درێژ ئه‌ڕۆم، كاتێك كه پرسیار له موسى - صلى الله عليه وسلم - كرا كێ زاناترین كه‌سه؟ وتی: من، خوای گه‌وره وه‌حی بۆ نارد نه‌خێر كه‌سێك هه‌یه له تۆ شاره‌زاتره له‌و شوێنه‌یه له (مجمع البحرین) بڕۆ بۆ لای .
(61) [ فَلَمَّا بَلَغَا مَجْمَعَ بَيْنِهِمَا ] كاتێك موسى - صلى الله عليه وسلم - و (یوشه‌ع) گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه به یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردوو ده‌ریاكه [ نَسِيَا حُوتَهُمَا ] ماسیهكیان پێ بوو كه ترش و خوێ كرابوو له‌ناو سه‌به‌ته‌یه‌كدا بوو كه ون كردنی ماسیه‌كه شوێنی دۆزینه‌وه‌ی (خضر) پێغه‌مبه‌ر بوو - صلى الله عليه وسلم - [ فَاتَّخَذَ سَبِيلَهُ فِي الْبَحْرِ سَرَبًا (٦١) ] گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه ماسیه‌كه به ئیزنی خوا زیندوو بووه‌وه‌و چووه ناو ده‌ریاكه‌و دیار نه‌ما .
(62) [ فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَاهُ ] كاتێك كه ئه‌و شوێنه‌یان تێپه‌ڕاند (به‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردوو ده‌ریاكه) موسى- صلى الله عليه وسلم - به گه‌نجه‌كه‌ی وت: [ آتِنَا غَدَاءَنَا لَقَدْ لَقِينَا مِنْ سَفَرِنَا هَذَا نَصَبًا (٦٢) ] خواردنمان بده‌رێ به‌ڕاستی له‌م گه‌شته‌ماندا زۆر هیلاك و ماندوو بووین .
(63) [ قَالَ أَرَأَيْتَ إِذْ أَوَيْنَا إِلَى الصَّخْرَةِ فَإِنِّي نَسِيتُ الْحُوتَ ] گه‌نجه‌كه وتى: كاتێك كه گه‌یشتینه لای ئه‌و تاوێره لای به یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردوو ده‌ریاكه من له‌وێ ماسیه‌كه‌م له‌بیر كرد [ وَمَا أَنْسَانِيهُ إِلَّا الشَّيْطَانُ أَنْ أَذْكُرَهُ ] وه له‌بیریشم نه‌كرد ته‌نها شه‌یتان بوو وای لێ كردم كه له‌بیری بكه‌م وه هه‌واڵت پێ بده‌م كه ماسییه‌كه له‌وێوه ڕۆیشته ناو ده‌ریاكه [ وَاتَّخَذَ سَبِيلَهُ فِي الْبَحْرِ عَجَبًا (٦٣) ] وه ڕێگای خۆی گرت و چووه ناو ده‌ریاكه زۆر به شێوازێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر زیندوو بووه‌وه‌و چووه ناوی .
(64) [ قَالَ ذَلِكَ مَا كُنَّا نَبْغِ ] موسى - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئێمه‌ش به دوای ئه‌و شوێنه‌دا ئه‌گه‌ڕێین ئه‌وه شوێنی ئه‌و پیاوچاكهیه كه خضره - صلى الله عليه وسلم - [ فَارْتَدَّا عَلَى آثَارِهِمَا قَصَصًا (٦٤) ] به‌ڕێگاو شوێنه‌واری خۆیاندا گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێیه‌كه هه‌ڵه نه‌كه‌ن.
(65) {مو‌سا خدر دەدۆزێتەوە (سەڵات‌و سەلامی خوایان لێ بێت)} [ فَوَجَدَا عَبْدًا مِنْ عِبَادِنَا ] له‌وێ به‌نده‌یه‌ك له به‌نده‌كانی ئێمه‌یان بینی كه خضر پێغه‌مبه‌ر بوو - صلى الله عليه وسلم - [ آتَيْنَاهُ رَحْمَةً مِنْ عِنْدِنَا ] له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ڕهحمهتمان پێی به‌خشیووه كه وتراوه: پێغه‌مبه‌رایه‌تی بووه [ وَعَلَّمْنَاهُ مِنْ لَدُنَّا عِلْمًا (٦٥) ] وه له لایه‌ن خۆمانه‌وه فێری كۆمه‌ڵێك زانیاریمان كردووه له زانینی غه‌یب و ئه‌و شتانه كه موسى - صلى الله عليه وسلم - نه‌یزانیوه .
(66) [ قَالَ لَهُ مُوسَى هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَى أَنْ تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًا (٦٦) ] موسى - صلى الله عليه وسلم - پێی فه‌رموو: ئایا ڕێگام ئه‌ده‌ی كه هاوهڵایهتیت بكه‌م وه شوێنت بكه‌وم تا له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره فێری كردوویت منیش فێر بكه‌ی؟ (لێره ئیزنی لێ وه‌رگرت) .
(67) [ قَالَ إِنَّكَ لَنْ تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا (٦٧) ] خضريش - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: تۆ ناتوانی له‌گه‌ڵ مندا ئارام بگری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتی زۆر سه‌یر ئه‌بینی كه پێچه‌وانه‌ى شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى تۆیه .
(68) [ وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَى مَا لَمْ تُحِطْ بِهِ خُبْرًا (٦٨) ] وه چۆن ئه‌توانی ئارام بگری له شتێك كه زانیاریت پێی نیه‌و حه‌قیقه‌تی نازانی .
(69) [ قَالَ سَتَجِدُنِي إِنْ شَاءَ اللَّهُ صَابِرًا ] موسى - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: (إن شا‌ء الله) به ئارامگرى ئه‌مبینی [ وَلَا أَعْصِي لَكَ أَمْرًا (٦٩) ] وه هیچ سه‌رپێچیت ناكه‌م و گوێڕایه‌ڵیت ئه‌كه‌م .
(70) [ قَالَ فَإِنِ اتَّبَعْتَنِي فَلَا تَسْأَلْنِي عَنْ شَيْءٍ ] خضر - صلى الله عليه وسلم - پێی فه‌رموو: ئه‌گه‌ر شوێنم كه‌وتیت پرسیاری هیچ شتێكم لێ مه‌كه له‌وه‌ی كه ئه‌یبینی [ حَتَّى أُحْدِثَ لَكَ مِنْهُ ذِكْرًا (٧٠) ] تا خۆم بۆت باس ئه‌كه‌م..
(71) {خدر - صلی الله علیه وسلم - كەشتییەكە كون دەكات!} [ فَانْطَلَقَا حَتَّى إِذَا رَكِبَا فِي السَّفِينَةِ خَرَقَهَا ] به‌ڕێكه‌وتن تا سوار كه‌شتییه‌ك بوون خضر - صلى الله عليه وسلم - له لایه‌كه‌وه كه‌شتییه‌كه‌ی كون كرد [ قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا ] موساش - صلى الله عليه وسلم - خۆی بۆ نه‌گیرا وتی: ئایا كونت كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناو ئه‌م كه‌شتییه نوقمی ئاوه‌كه بكه‌ی [ لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا إِمْرًا (٧١) ] به‌ڕاستی كارێكی خراپ و سهرسوڕهێنهرو گه‌وره‌ت كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خضريان - صلى الله عليه وسلم - ناسی به‌بێ به‌رامبه‌ر سه‌ریان خستن و پاره‌یان لێ وه‌رنه‌گرتن.
(72) [ قَالَ أَلَمْ أَقُلْ إِنَّكَ لَنْ تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا (٧٢) ] خضر - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئایا پێم نه‌وتیت تۆ ناتوانی له‌گه‌ڵ مندا ئارام بگری .
(73) [ قَالَ لَا تُؤَاخِذْنِي بِمَا نَسِيتُ ] موسى - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: لێم مه‌گره‌و لۆمه‌م مه‌كه به شتێك كه له بیرم كرد [ وَلَا تُرْهِقْنِي مِنْ أَمْرِي عُسْرًا (٧٣) ] وه ئیشم له‌سه‌ر گران و قورس مه‌كه‌و به ئاسانی مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵدا بكه.
(74) {خدر - صلی الله علیه وسلم - منداڵێك دەكوژێت!} [ فَانْطَلَقَا حَتَّى إِذَا لَقِيَا غُلَامًا فَقَتَلَهُ ] دیسان به‌ڕێكه‌وتن تا گه‌یشتن به مناڵێك كه له‌گه‌ڵ منداڵانی تردا یاری ئه‌كرد، خضر - صلى الله عليه وسلم - كوشتی [ قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًا زَكِيَّةً بِغَيْرِ نَفْسٍ ] دیسان موسى - صلى الله عليه وسلم - خۆی بۆ نه‌گیراو فه‌رمووی: ئایا نه‌فسێكی پاكت كوشت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی كوشتبێت؟ به‌بێ تۆڵه سه‌ندنه‌وه [ لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا نُكْرًا (٧٤) ] به‌ڕاستی كارێكی خراپ و مونكهرت كرد.
(75) [ قَالَ أَلَمْ أَقُلْ لَكَ إِنَّكَ لَنْ تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا (٧٥) ] خضر - صلى الله عليه وسلم - پێی فه‌رموو: ئایا پێم نه‌وتیت تۆ ناتوانی له‌گه‌ڵ مندا ئارام بگری .
(76) [ قَالَ إِنْ سَأَلْتُكَ عَنْ شَيْءٍ بَعْدَهَا فَلَا تُصَاحِبْنِي ] موسى - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر له پاش ئه‌مه پرسیاری هه‌ر شتێكم لێ كردیت ئه‌وا هاوڕێیه‌تیم مه‌كه‌و مه‌مكه به هاوه‌ڵی خۆت، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ره‌حمه‌تى خوا له ئێمه‌و موسایش بێت ئه‌گه‌ر زیاتر له‌گه‌ڵیدا بمایاته‌وه ئه‌وا شتى سه‌رسوڕهێنه‌رى ده‌بینى، به‌ڵام خۆى وتى ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا پرسیارى هه‌رشتێكم لێ كردیت ئه‌وا هاوه‌ڵێتیم مه‌كه) [ قَدْ بَلَغْتَ مِنْ لَدُنِّي عُذْرًا (٧٦) ] ئیتر عوزرم نه‌ما، واته: په‌شیمان بووه‌وه.
(77) {خدر - صلی الله علیه وسلم - دیوارێك چاك دەكات!} [ فَانْطَلَقَا حَتَّى إِذَا أَتَيَا أَهْلَ قَرْيَةٍ اسْتَطْعَمَا أَهْلَهَا ] به‌ڕێكه‌وتنه‌وه تا چوونه دێیه‌كه‌وه كه وتراوه: دێی (ئه‌یله) بووه له قودس، داوای میوانداریان له خه‌ڵكی دێیه‌كه كرد [ فَأَبَوْا أَنْ يُضَيِّفُوهُمَا ] ئه‌وانیش ره‌زیل و چروك بوون و ڕه‌تیان كرده‌وه كه میوانداریان بكه‌ن [ فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارًا يُرِيدُ أَنْ يَنْقَضَّ ] دیوارێكیان بینی كه نزیكه دیواره‌كه بڕوخێت و لار بۆته‌وه‌و ئاماده‌یه بۆ ڕووخان [ فَأَقَامَهُ ] خضر - صلى الله عليه وسلم - دیواره‌كه‌ی ڕاست كرده‌وه [ قَالَ لَوْ شِئْتَ لَاتَّخَذْتَ عَلَيْهِ أَجْرًا (٧٧) ] موسى - صلى الله عليه وسلم - دیسان قسه‌ی كرد‌و وتی: خه‌ڵكى ئه‌م دێ¬یه خزمه‌تی ئێمه‌یان نه‌كردووه بۆچی پاره‌و كرێیان لێ وه‌رناگری له به‌رامبه‌ر ڕاست كردنه‌وه‌ی دیواره‌كه‌و چاك كردنی .
(78) [ قَالَ هَذَا فِرَاقُ بَيْنِي وَبَيْنِكَ ] خضر - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌م دیواره من و تۆ له یه‌كتری جیا ئه‌كاته‌وه‌و له یه‌كتر جیا ئه‌بینه‌وه، چونكه خۆت بهمهرجت گرت له‌مه‌ودوا پرسیارم لێ نه‌كه‌یت [ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأْوِيلِ مَا لَمْ تَسْتَطِعْ عَلَيْهِ صَبْرًا (٧٨) ] ئێستا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ت پێ ئه‌ده‌م كه نه‌تتوانی ئارام بگریت وه دانت به‌خۆتدا نه‌گرت.
(79) {حیكمەت لە كون كردنی كەشتییەكە} [ أَمَّا السَّفِينَةُ فَكَانَتْ لِمَسَاكِينَ يَعْمَلُونَ فِي الْبَحْرِ ] فه‌رمووی: یه‌كه‌م شتیان كه‌شتییه‌كه كه كونم كرد ئه‌و كه‌شتییه هی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی هه‌ژار بوو له‌و ده‌ریایه ئیشیان به‌و كه‌شتییه ئه‌كرد، (كه‌شتى¬یه‌كیان هه‌یه‌و ئیشى پێ ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌شى بژێوى ژیانیان ناكات پێیان ده‌وترێت مسكین) [ فَأَرَدْتُ أَنْ أَعِيبَهَا ] منیش ویستم عه‌یبداری بكه‌م و كونێكی تێ بكه‌م [ وَكَانَ وَرَاءَهُمْ مَلِكٌ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وبه‌ر ئاوه‌كه وه‌ك (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: له پێشیانه‌وه پاشایه‌كی سته‌مكار هه‌بوو [ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبًا (٧٩) ] هه‌موو كه‌شتییه‌ك كه بێ عه‌یب و چاك بێ داگیری ئه‌كات و بۆ خۆی ئه‌یبات بۆیه عه‌یبدارم كرد بۆ ئه‌وه‌ی داگیری نه‌كات، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى زیان به‌وان بگه‌یه‌نم و نوقمیان بكه‌م.
(80) {حیكمەت لە كوشتنی منداڵەكە} [ وَأَمَّا الْغُلَامُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ ] وه مناڵه‌كه‌یش كه كوشتم دایك و باوكی باوه‌ڕداربوون و خۆى گه‌وره بوایه كافر ده‌رده‌چوو [ فَخَشِينَا أَنْ يُرْهِقَهُمَا طُغْيَانًا وَكُفْرًا (٨٠) ] له‌وه ترساین كه دواتر دایك و باوكه‌كه‌ی تووشی توغیان و له‌ڕێ ده‌رچوون و كوفر بكات، ئه‌مانه هه‌مووی غه‌یبه‌و خوای گه‌وره پێی وتبوو ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دایك و باوكه‌ش تووشی كوفر‌و گومڕایی بكات، بۆیه بۆ منداڵه‌كه باشتر بوو چونكه منداڵى موسڵمان پێش بالغ بوون بمرێت ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه، وه بۆ دایك و باوكیشى باشتر بوو چونكه شه‌فاعه‌تیان بۆ ده‌كات و له‌به‌ر ده‌رگاى به‌هه‌شت چاوه‌ڕوانیان ده‌كات، وه خوا منداڵى تر‌ى صاڵح و چاكى پێ به‌خشین، (بۆیه مرۆڤى باوه‌ڕدار ده‌بێت رازى بێت به بڕیارى خواى گه‌وره، وه خواى گه‌وره خۆى باشتر ده‌زانێت چى شتێك بۆ مرۆڤى موسڵمان خێرى تێدایه‌و باشتره) .
(81) [ فَأَرَدْنَا أَنْ يُبْدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيْرًا مِنْهُ زَكَاةً ] ویستمان خوای گه‌وره بۆیان بگۆڕێ به منداڵێكى باشتر‌و پاكترو چاكهكارتر به‌رامبه‌ر دایك و باوكى له‌م منداڵه [ وَأَقْرَبَ رُحْمًا (٨١) ] وه خزمه‌تی دایك و باوكی بكات و به‌ڕه‌حم و سۆز بێ به‌رامبه‌ر دایك و باوكی، واته: به زانیاری خوای گه‌وره ئه‌یزانی كه ئه‌و منداڵه گه‌وره بێ مناڵێكی كافری لێ ده‌رئه‌چێ.
(82) {حیكمەت لە چاك كردنەوەی دیوارەكە} [ وَأَمَّا الْجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَامَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِي الْمَدِينَةِ ] وه دیواره‌كه‌ش كه چاكم كرده‌وه هی دوو منداڵی بێ باوك بوو له‌م شاره‌دا [ وَكَانَ تَحْتَهُ كَنْزٌ لَهُمَا ] وه له ژێر دیواره‌كه‌دا كه‌نزو ماڵێكی زۆری لێ بوو باوكی له‌وێ بۆی دانابوون [ وَكَانَ أَبُوهُمَا صَالِحًا ] وه باوكیشیان پیاو چاك بووه [ فَأَرَادَ رَبُّكَ أَنْ يَبْلُغَا أَشُدَّهُمَا ] به‌هۆی چاكی باوكیانه‌وه خوای گه‌وره ویستی تا منداڵه‌كان بالغ ئه‌بن و پێ ئه‌گه‌ن ئه‌و كاته جارێكی تر دیواره‌كه ئه‌ڕوخێت ئه‌و كاته كه‌نزه‌كه خۆیان ده‌ری بكه‌ن به‌ڵام ئێستا بڕوخێت خه‌ڵك ئه‌یبات [ وَيَسْتَخْرِجَا كَنْزَهُمَا رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ ] وه كه‌نزه‌كه‌یان ده‌ست خۆیان بكه‌وێ وه‌كو ڕه‌حمه‌تێك له خوای گه‌وره‌وه بۆ ئه‌وان وه به‌هۆی چاكی باوكیانه‌وه (كه‌واته چاكى باوك هۆكاره بۆ پاراستنى منداڵه‌كانى له دواى خۆى) [ وَمَا فَعَلْتُهُ عَنْ أَمْرِي ] وه ئه‌و شتانه‌ی كه كردم هیچی له خۆمه‌وه نه‌مكردووه به‌ڵكو هه‌مووی به وه‌حی بووه له خوای گه‌وره‌وه (كه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خضر پێغه‌مبه‌ر بووه - صلى الله عليه وسلم -) [ ذَلِكَ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْطِعْ عَلَيْهِ صَبْرًا (٨٢) ] ئه‌مه لێكدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه بوو كه تۆ نه‌تتوانی ئارامیان له‌سه‌ر بگری (هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئێستا خضر پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - زیندوو بێت، به‌ڵكو به‌ڵگه هه‌یه له قورئان و سوننه‌ت كه ته‌نها عیسى پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - ماوه‌و خواى گه‌وره به‌رزى كردۆته‌وه‌و له كۆتایى زه‌مان دایده‌به‌زێنێت و ده‌ججال ده‌كوژێت، جگه له‌و كه‌سى تر نه‌ماوه‌و هه‌موویان مردوون).
(83) {به‌سه‌رهاتى (ذو القرنين)} [ وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ ذِي الْقَرْنَيْنِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كافرانى مه‌ككه پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی (ذي القرنين)، كه پیاوچاكێك بووه، بۆیه پێی وتراوه: (ذو القرنين) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بان سه‌ری شوێنی دوو شاخ هه‌بووه، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه موڵكی ڕۆم و فارسی به‌ده‌ست بووه‌و هه‌ردووكی گرتووه، یاخود وتراوه: له خۆرهه‌ڵاته‌وه گه‌یشتۆته لای ئه‌و شاخه‌ی كه خۆری لێ هه‌ڵدێت، وه له خۆرئاوایشه‌وه گه‌یشتۆته لای ئه‌و شاخه‌ی كه خۆری لێ ئاوا ئه‌بێت، گه‌یشتووه به هه‌ردوو شاخه‌كه [ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُمْ مِنْهُ ذِكْرًا (٨٣) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پرسیاری (ذي القرنين)ت لێ ئه‌كه‌ن تۆ پێیان بڵێ: ئێستا شتێكتان له به‌سه‌رهاتی ئه‌و پیاوه بۆ ئه‌گێڕمه‌وه .
(84) [ إِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ ] ئێمه له‌سه‌ر زه‌ویدا جێگیرمان كرد‌و موڵك و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتمان پێ به‌خشی [ وَآتَيْنَاهُ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا (٨٤) ] وه له هه‌موو شتێك‌دا ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی بێ له هۆكارى سه‌ركه‌وتن و نیشانه‌كانی ڕێگاو زانیارى و فێر بوونى زمانمان پێ به‌خشی.
(85) [ فَأَتْبَعَ سَبَبًا (٨٥) ] ئه‌ویش ئه‌و ڕێگاو هۆكارانه‌ی ئه‌گرته به‌ر .
(86) [ حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ ] تا گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی كه خۆری لێ ئاوا ئه‌بێ ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی له خۆرئاواوه كه هیچ شتێكی تر نه‌ما ته‌نها ده‌ریا نه‌بێ [ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ ] بینی كه خۆر ئاوا ئه‌بێ له شوێنێك وه‌كو قوڕ له‌به‌ر چاوی ئه‌م وه‌كو قوڕێكی ڕه‌ش وایه، وه گه‌رمه چونكه له تیشكى خۆره‌وه نزیكه [ وَوَجَدَ عِنْدَهَا قَوْمًا ] وه له‌وێ لای خۆرئاوا قه‌ومێكی بینی [ قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَنْ تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَنْ تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا (٨٦) ] وتمان: ئه‌ی (ذي القرنين) ئه‌مانه قه‌ومێكی كافرن یان ئه‌وه‌تا ئه‌بێ سزایان بده‌ی ئه‌وه‌ی كه كافره‌و موسڵمان نابێت، یان ئه‌وه‌تا چاكسازیان تیادا بكه‌یت و چاكیان بكه‌یت و بانگه‌وازیان بكه‌ی بۆ ڕێگای ڕاست و حه‌ق و دینداری (واته: خواى گه‌وره زاڵى كرد به‌سه‌ر ئه‌و قه‌ومه‌داو سه‌ركه‌وت به‌سه‌ریانداو كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتیه‌وه) .
(87) [ قَالَ أَمَّا مَنْ ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ] ئه‌ویش فه‌رمووی: هه‌ر كه‌سێك سته‌م بكات له نه‌فسی خۆی به به‌رده‌وام بوونی له‌سه‌ر كوفر‌و شیرك ئه‌وه سزای ئه‌ده‌ین له دونیادا به كوشتن [ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَى رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُكْرًا (٨٧) ] پاشانیش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ش سزایه‌كی زۆر سه‌خت و به ئێش و ئازارى ئه‌دات .
(88) [ وَأَمَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك ئیمان بێنێ به خوای گه‌وره‌و كرده‌وه‌ی چاك بكات [ فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَى ] ئه‌وه پاداشتی باشی بۆ هه‌یه كه بریتییه له به‌هه‌شت [ وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا (٨٨) ] وه كارئاسانیشیان بۆ ئه‌كه‌ین و ئیشیان له‌سه‌ر قورس ناكه‌ین .
(89) [ ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا (٨٩) ] پاشان ڕێگای گرته به‌ر جگه له ڕێگای یه‌كه‌م .
(90) [ حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَطْلِعَ الشَّمْسِ ] تا گه‌یشته شوێنی خۆرهه‌ڵات ئه‌و شوێنه‌ی كه خۆری لێ هه‌ڵدێت [ وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَى قَوْمٍ لَمْ نَجْعَلْ لَهُمْ مِنْ دُونِهَا سِتْرًا (٩٠) ] بینی خۆر هه‌ڵدێ له‌سه‌ر قه‌ومێك كه هیچ شتێك نیه خۆیانی پێ دابپۆشن نه له خانوودا ئه‌ژین نه جلوبه‌رگیان هه‌یه به‌ڵكو ڕووت و پێ په‌تین زیاتر ئه‌چنه ناو ده‌ریاوه، یان ناو كون و ئه‌شكه‌وته‌وه .
(91) [ كَذَلِكَ وَقَدْ أَحَطْنَا بِمَا لَدَيْهِ خُبْرًا (٩١) ] به‌م شێوازه هه‌واڵی هه‌موو شتێكیان ده‌زانین و هیچ شتێكیان له ئێمه شاراوه نیه .
(92) [ ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا (٩٢) ] پاشان ڕێگای سێیه‌می گرته به‌ر له نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا.
(93) {(ذو القرنين) و (یەئجوجو مەئجوج)} [ حَتَّى إِذَا بَلَغَ بَيْنَ السَّدَّيْنِ ] تا گه‌یشته نێوان دوو سه‌ددو به‌نداو كه دوو شاخ بوو كه‌لێنێك له نێوانیاندا بووه (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) له‌وێوه ده‌رچونه بۆ وڵاتى تورك و ئاشوبیان ناوه‌ته‌وه، ئه‌ووترێ: له لای (ئه‌رمینیاو ئازربه‌یجان) بووه [ وَجَدَ مِنْ دُونِهِمَا قَوْمًا ] لای ئه‌و دوو سه‌دده قه‌ومێكی بینی [ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ قَوْلًا (٩٣) ] له قسه‌ی غه‌یری خۆیان تێ نهئهگهیهشتن زمانێكی تایبه‌تیان هه‌بووه .
(94) [ قَالُوا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ ] وتیان: ئه‌ی (ذو القرنين) كه ئه‌م زمانی ئه‌وانی زانیوه [ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ] (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) ئاشووبگێڕن له‌سه‌ر زه‌ویداو ئاشووب ئه‌نێنه‌وه‌و زوڵم و سته‌م ئه‌كه‌ن و لێمان ئه‌كوژن [ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَى أَنْ تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّا (٩٤) ] كه زانیان توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و به‌هێزه وتیان ئایا ئێمه كرێیهكت بۆ دابنێین بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌ددو به‌نداوێك دروست بكه‌ی له نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا تا ببێته ڕێگر بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر پێمان نه‌گه‌ن .
(95) [ قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيْرٌ ] فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره پێى به‌خشیوم له توانا‌و موڵك ئه‌وه باشتره له پاداشت و كرێیه‌ك كه ئێوه پێمى بده‌ن [ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ ] به‌ڵام ئێوه به ئامێره‌كانتانه‌وه به هێزه‌وه یارمه‌تیم بده‌ن [ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا (٩٥) ] ئه‌وه له نێوان ئێوه‌و ئه‌واندا به‌نداو و سه‌ددێك دروست ئه‌كه‌م .
(96) [ آتُونِي زُبَرَ الْحَدِيدِ ] خشتی ئاسنم بۆ بێنن [ حَتَّى إِذَا سَاوَى بَيْنَ الصَّدَفَيْنِ ] تا ئه‌یهێنن و به‌رزی ئه‌كه‌نه‌وه لای هه‌ردوو شاخه‌وه [ قَالَ انْفُخُوا ] ئه‌و كاته فووی پیا بكه‌ن وه‌كو كووره [ حَتَّى إِذَا جَعَلَهُ نَارًا ] تا ئه‌بێته ئاگرو گڕ ئه‌گرێ [ قَالَ آتُونِي أُفْرِغْ عَلَيْهِ قِطْرًا (٩٦) ] فه‌رمووی: ئێستا مسی تواوه‌م بۆ بێنن ئه‌یكه‌ینه سه‌ریدا ئه‌و كاته زۆر به‌هێز ئه‌بێ [ فَمَا اسْطَاعُوا أَنْ يَظْهَرُوهُ ] سه‌ددو به‌نداو و به‌ربه‌ستێكی بۆ دروست كردن كه ئیتر نه‌یانتوانی سه‌ركه‌ون به‌سه‌ریدا ئه‌وه‌نده به‌رزو لووس بوو .
(97) [ وَمَا اسْتَطَاعُوا لَهُ نَقْبًا (٩٧) ] وه نه‌یشیان ئه‌توانی له ژێره‌وه كونی بكه‌ن له‌به‌ر به‌هێزی و ڕه‌قی .
(98) [ قَالَ هَذَا رَحْمَةٌ مِنْ رَبِّي ] (ذو القرنين) فه‌رمووی: ئه‌مه ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه ڕه‌حمی به خه‌ڵكى كرد كه چیتر ناتوانن زیانیان پێ بگه‌یه‌نن [ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي ] تا كاتێك وه‌عدو كاتی دیاریكراوی په‌روه‌ردگارم دێت پێش ڕۆژی قیامه‌ت كه (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) ده‌رچن [ جَعَلَهُ دَكَّاءَ ] ئه‌و كاته خوای گه‌وره ئه‌و سه‌دده ڕێك ئه‌كات به‌سه‌ر زه‌وی و ئه‌یڕوخێنێ [ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا (٩٨) ] وه به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌ش حه‌قه كه له پێش قیامه‌تدا یه‌ئجوج و مه‌ئجوج ده‌رئه‌چن .
(99) [ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ ] وه له پێش هاتنی قیامه‌ت و دواى هاتنى (ده‌ججال)، (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) هه‌موویان تێكه‌ڵ به خه‌ڵك ئه‌بن و زیان به خه‌ڵكى ده‌گه‌یه‌نن كه نیشانه‌ی هاتنی قیامه‌ته [ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ] وه فوو ئه‌كرێ به شه‌یپوردا فووی دووه‌م [ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا (٩٩) ] ئه‌و كاته هه‌موو خه‌ڵكی له شوێنی خۆیان زیندوو ئه‌كه‌ینه‌وه وه له ساحه‌ی مه‌حشه‌ردا كۆیان ئه‌كه‌ینه‌وه.
(100) [ وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِلْكَافِرِينَ عَرْضًا (١٠٠) ] وه له‌و ڕۆژه‌دا جه‌هه‌ننه‌میش ده‌رئه‌خه‌ین وه ئاشكرای ئه‌كه‌ین تا كافران به چاوی خۆیان بیبینن پێش ئه‌وه‌ى بچنه ناویه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر غه‌م و خه‌فه‌ت بخۆن .
(101) [ الَّذِينَ كَانَتْ أَعْيُنُهُمْ فِي غِطَاءٍ عَنْ ذِكْرِي ] ئه‌و كافرانه‌ی كه په‌رده به‌سه‌ر چاویاندا هه‌بووه‌و زیكر‌و یادی خوای گه‌وره‌یان نه‌بیستووه‌و خۆیان كوێر كردووه له ئاستیدا [ وَكَانُوا لَا يَسْتَطِيعُونَ سَمْعًا (١٠١) ] وه نه‌یان ئه‌توانی حهقیقهتهكانیش ببیستن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوێیشیان قورس ببوو له بیستنی حهقداو خۆیان كه‌ڕ كردبوو له ئاستیدا .
(102) [ أَفَحَسِبَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ يَتَّخِذُوا عِبَادِي مِنْ دُونِي أَوْلِيَاءَ ] ئایا كافران وا ئه‌زانن و وا گومان ئه‌به‌ن كه جگه له من به‌نده‌كانم ئه‌كه‌ن به دۆست و په‌رستراوی خۆیان له فریشته‌كان و عیسى و ئه‌وانه سودیان پێ ده‌گه‌یه‌نن [ إِنَّا أَعْتَدْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَافِرِينَ نُزُلًا (١٠٢) ] ئێمه جه‌هه‌ننه‌ممان ئاماده كردووه شوێنی مانه‌وه‌و دابه‌زینی ئه‌وان بێت و له‌وێدا ئهیانهێلینهوه له‌ناو دۆزه‌خدا .
(103) [ قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُمْ بِالْأَخْسَرِينَ أَعْمَالًا (١٠٣) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵتان بده‌ینێ كێ له هه‌موو كه‌س زه‌ره‌رمه‌ندتره كه كرده‌وه‌شی كردووه؟ .
(104) [ الَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هه‌وڵ و تێكۆشانیان له ژیانی دونیادا به‌زایه ڕۆیشتووه‌و كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ بۆته‌وه [ وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعًا (١٠٤) ] له كاتێكدا ئه‌وان وا ئه‌زانن كه ئیشی چاكیان كردووه نازانن هه‌مووی به‌تاڵ بۆته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌كانیان به گوێره‌ى شه‌رع نه‌بووه .
(105) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ وَلِقَائِهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ن كه كوفریان كردووه به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و به گه‌یشتن به خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تداو باوه‌ڕیان به زیندوو بوونه‌وه نه‌بووه [ فَحَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ ] بۆیه كرده‌وه‌كانیان كه كردوویانه وایان زانیوه كرده‌وه‌ی چاكه هه‌مووی به‌تاڵ بووه‌وه به‌هۆی كوفریانه‌وه [ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَزْنًا (١٠٥) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تدا هیچ كێشێكیان بۆ دانانێین و هیچ نرخێكیان نیه، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: (له رۆژى قیامه‌تدا پیاوى گه‌وره‌ى قه‌ڵه‌و ده‌هێنرێت و ده‌كێشرێت سوك و بێنرخه‌و كێشى باڵه مێشوله‌یه‌كى نیه، پاشان فه‌رمووى ئه‌م ئایه‌ته بخوێننه‌وه).
(106) [ ذَلِكَ جَزَاؤُهُمْ جَهَنَّمُ بِمَا كَفَرُوا وَاتَّخَذُوا آيَاتِي وَرُسُلِي هُزُوًا (١٠٦) ] سزای ئه‌م كه‌سانه دۆزه‌خه به‌هۆی كوفر كردنیان، وه ئایه‌ته‌كانی من و پێغه‌مبه‌ره‌كانی منیان كردبوو به گاڵته‌جاری و گاڵته‌یان پێ ئه‌كردن .
(107) [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّاتُ الْفِرْدَوْسِ ] ئه‌مانه به‌هه‌شتی فیرده‌وسیان بۆ هه‌یه كه ناوه‌ڕاست و به‌رزترین و چاكترین پله‌ی به‌هه‌شته، فیرده‌وس واته: داری چڕ زیاتر بۆ دار مێو به‌كاردێ له زمانی عه‌ره‌بدا، وه له زمانی تردا به مانای بێستان دێت [ نُزُلًا (١٠٧) ] واته: شوێنێكه بۆیان ئاماده كراوه .
(108) [ خَالِدِينَ فِيهَا ] به نه‌مری و هه‌میشه‌یی له فیرده‌وسدا ئه‌مێننه‌وه [ لَا يَبْغُونَ عَنْهَا حِوَلًا (١٠٨) ] به‌هیچ شێوازێك لێی لاناده‌ن و بۆ شوێنێكی تر ناچن و بێزار نابن، چونكه ئه‌وێ باشترین و به‌زرترین شوێنی به‌هه‌شته كه عه‌رشی خوای گه‌وره له‌سه‌رووی فیرده‌وسه‌وه‌یه .
(109) [ قُلْ لَوْ كَانَ الْبَحْرُ مِدَادًا لِكَلِمَاتِ رَبِّي ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌ریاكان مه‌ره‌كه‌ب بوونایه بۆ نووسینی وشه‌كانی خوای گه‌وره [ لَنَفِدَ الْبَحْرُ قَبْلَ أَنْ تَنْفَدَ كَلِمَاتُ رَبِّي ] ئه‌وه هه‌موو ده‌ریاكان وشك ئه‌بوون پێش ئه‌وه‌ی وشه‌كانی خوای گه‌وره ته‌واو بێ [ وَلَوْ جِئْنَا بِمِثْلِهِ مَدَدًا (١٠٩) ] وه ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تریش ده‌ریامان بهێنایه هه‌موو ئاوی ده‌ریاكان مه‌ره‌كه‌ب بوایه بۆ نووسینی وشه‌كانی خوای گه‌وره هه‌ر هه‌مووی وشكی ئه‌كردو وشه‌ی خوای گه‌وره كۆتایی نه‌ئه‌هات، كه‌واته وشه‌كانی خوای گه‌وره یه‌كجار زۆره له توانای قه‌ڵه‌م و نووسین دا نیه .
(110) [ قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: من ته‌نها وه‌ك ئێوه مرۆڤێكم فریشته نیم یان خوا نیم [ يُوحَى إِلَيَّ ] جیاوازیهكهم ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه وه‌حیم بۆ دێت و كراوم به پێغه‌مبه‌ر [ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] وه په‌یامی منیش ئه‌وه‌یه كه په‌رستراو و خوای ئێوه ته‌نها یه‌ك خوایه‌كه‌و شه‌ریكی نیه‌و تاك و ته‌نهایه [ فَمَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ ] جا هه‌ر كه‌سێك به ئومێدی گه‌یشتنه به خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت به سه‌ری به‌رزو به ڕووی سپی كه باوه‌ڕدارانن [ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا ] با له دونیادا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن، (واته: له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - بێت و بیدعه نه‌بێت) [ وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا (١١٠) ] وه له كاتی عیبادهت كردن بۆ په‌روه‌ردگاری هیچ كه‌سێك نه‌كاته شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره، (واته: بۆ ڕیای نه‌بێت و به ئیخلاص و دڵسۆزیه‌وه كرده‌وه‌كانی بۆ خوای گه‌وره ئه‌نجام بدات) ئه‌م ئایه‌ته هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌ى وه‌رگرتنى كرده‌وه‌ى كۆكردۆته‌وه، والله أعلم .