(1) سووره‌تی (نه‌حل) (واته: مێشهه‌نگ) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٢٨) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ أَتَى أَمْرُ اللَّهِ فَلَا تَسْتَعْجِلُوهُ ] سزای كافران، یاخود ته‌واوتر ڕۆژی قیامه‌ته، واته: ڕۆژی قیامه‌ت هاتووه هیچ گومانێكی تیا نیه به‌ڵام ئێوه په‌له ئه‌كه‌ن له هاتنیدا (به صیغه‌ى رابردوو هاتووه چونكه قیامه‌ت دێت و روو ده‌دات هیچ گومانێكى تێدا نیه) [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (١) ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره له‌و هاوه‌ڵبڕیاردانه‌ی كه ئێوه ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره زۆر له‌وه پاك و مونه‌ززه‌هو به‌رزتره.
(2) [ يُنَزِّلُ الْمَلَائِكَةَ بِالرُّوحِ مِنْ أَمْرِهِ ] خوای گه‌وره فریشته‌كان دائه‌به‌زێنێ به وه‌حی به فه‌رمانی خوای گه‌وره، وه‌حیه‌كه‌ی ناوناوه به روح له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤـ پێی ئه‌ژێت چۆن به روح ئه‌ژێ [ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] بۆ هه‌ر كه‌سێك له به‌نده‌كانی خۆی كه ویستی لێ بێت وه‌حی دائه‌به‌زێنێ و ئه‌یكات به پێغه‌مبه‌ر [ أَنْ أَنْذِرُوا ] كه ئاگاداری خه‌ڵكه‌كه بكه‌نه‌وه [ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاتَّقُونِ (٢) ] كه هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێت ئیلا زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ، كه‌واته ئێوه به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستن وه خۆتان بپارێزن له‌وه‌ی كه شه‌ریك بۆ خوا دانێن چونكه رووبه‌ڕووی سزای خوای گه‌وره ئه‌بنه‌وه.
(3) [ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ] خوای گه‌وره ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌حه‌ق دروست كردووه [ تَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (٣) ] خوای گه‌وره زۆر له‌وه به‌رزو بڵندتره كه هاوبه‌شبڕیارده‌ران هاوه‌ڵ بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن.
(4) [ خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ نُطْفَةٍ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه مرۆڤی له دڵۆپه ئاوێك دروست كردووه [ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُبِينٌ (٤) ] به‌ڵام كاتێك كه گه‌وره بووه بووه به دوژمن و خهصمێكی ئاشكرای خوای گه‌وره‌و به ئاشكرا دژایه‌تی خوای گه‌وره ده‌كات.
(5) {هەندێك لە سودەكانی ئاژەڵ} [ وَالْأَنْعَامَ خَلَقَهَا ] وه خوای گه‌وره ئاژه‌ڵانیشی بۆ ئێوه دروست كردووه، وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن ئه‌مانه ئه‌نعامیان پێ ئه‌ووترێ [ لَكُمْ فِيهَا دِفْءٌ ] كه به صوف و خوریه‌كه‌یان پۆشاك دروست ده‌كه‌ن و خۆتان گه‌رم ئه‌كه‌نه‌وه [ وَمَنَافِعُ ] وه سوودی تریشیان بۆتان هه‌یه له شیر‌و گۆشت و به‌رهه‌میان، وه هه‌یانه بۆ سواربوونه‌و هه‌یانه بۆ زه‌وى كێڵانه‌و چه‌نده‌ها سودى تر [ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (٥) ] وه هه‌یشه گۆشته‌كه‌ی ئه‌خۆن.
(6) [ وَلَكُمْ فِيهَا جَمَالٌ ] وه هه‌یانه بۆ جوانی به‌كاریان دێنن جوانه بۆ ته‌ماشا كردن [ حِينَ تُرِيحُونَ ] كه به ئێواره له له‌وه‌ڕگا ئه‌یانگه‌ڕێننه‌وه [ وَحِينَ تَسْرَحُونَ (٦) ] وه كاتێك له به‌یانیان ده‌ریان ئه‌كه‌ن بۆ له‌وه‌ڕگا.
(7) [ وَتَحْمِلُ أَثْقَالَكُمْ إِلَى بَلَدٍ لَمْ تَكُونُوا بَالِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ الْأَنْفُسِ ] وه باری قورسی ئێوه هه‌ڵئه‌گرن بۆ شار‌و وڵاتانێكی تر كه ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌مانه‌وه نه‌بوایه ئێوه نه‌تانئه‌توانی بگه‌ن به‌و شوێنانه مه‌گه‌ر به زه‌حمه‌ت و مه‌شه‌قه‌ت و ناڕه‌حه‌تیه‌كی زۆر نه‌بێ [ إِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ (٧) ] به دڵنیایى په‌روه‌ردگاری ئێوه زۆر به ڕه‌ئفه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌یی و میهره‌بانه.
(8) [ وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً ] وه ماین و هێسترو گوێدرێژی بۆ دروست كردوون تا بۆ سواری به‌كاریان بهێنن وه جوانیشن [ وَيَخْلُقُ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٨) ] وه خوای گه‌وره له داهاتوودا شتی وایش دروست ده‌كات كه ئێوه نایزانن وه‌كو فڕۆكه‌و ئه‌و شتانه.
(9) [ وَعَلَى اللَّهِ قَصْدُ السَّبِيلِ ] وه دیاری كردن و ڕوون كردنه‌وه‌ی ڕێگاى راست و ئیسلام له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌یه [ وَمِنْهَا جَائِرٌ ] وه هه‌یشه له‌و رێگایانه چه‌وت و گێڕه‌و له ڕێگا ڕاسته‌كه لاتان ئه‌دات و وێڵتان ئه‌كات [ وَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ (٩) ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه هیدایه‌تی هه‌مووتانی ئه‌دا بۆ ڕێگا ڕاسته‌كه.
(10) {هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه له ئاسمانه‌وه بارانی بۆ دابه‌زاندوون [ لَكُمْ مِنْهُ شَرَابٌ ] له‌و بارانه ئێوه بۆ خۆتان و ئاژه‌ڵه‌كانتان بۆ خواردنه‌وه به‌كاری دێنن [ وَمِنْهُ شَجَرٌ فِيهِ تُسِيمُونَ (١٠) ] وه داریشی لێ ئه‌ڕوێ كه ئه‌و دارانه ئه‌بێ به له‌وه‌ڕ بۆ ئاژه‌ڵه‌كانتان.
(11) [ يُنْبِتُ لَكُمْ بِهِ الزَّرْعَ وَالزَّيْتُونَ وَالنَّخِيلَ وَالْأَعْنَابَ ] هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه زه‌رعاتتان بۆ ئه‌ڕوێنێ له دار زه‌یتون و دارخورما و دارمێو (ترێ) [ وَمِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ ] وه له هه‌موو جۆره به‌رووبووم و میوه‌یه‌ك خوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه بۆتان ئه‌ڕوێنێ [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (١١) ] به دڵنیایی ئه‌م باران باراندن و ده‌ركردنی ڕووه‌ك و دانه‌وێڵانه هه‌مووی نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی و تاك و ته‌نهایى خوای گه‌وره به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه بیر بكه‌نه‌وه له دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره.
(12) [ وَسَخَّرَ لَكُمُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومُ مُسَخَّرَاتٌ بِأَمْرِهِ ] وه خوای گه‌وره شه‌و و ڕۆژو خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌كانی بۆ ژێربار كردووهن و له ژێر فه‌رمانی خوای گه‌وره‌دان به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه دێن و ئه‌ڕۆن [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (١٢) ] به دڵنیایی هه‌موو ئه‌م دروستكراوه گه‌ورانه‌ی خوای گه‌وره نیشانه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی و تاك و ته‌نهایى خوای گه‌وره كه تاك و ته‌نهاو بێ شه‌ریكه به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه عه‌قڵیان هه‌بێ و بیر بكه‌نه‌وه.
(13) [ وَمَا ذَرَأَ لَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ] وه له‌سه‌ر زه‌وی جۆره‌ها شتی ڕه‌نگ جیاوازی بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه دروست كردووه له ئاژه‌ڵ و كانزا و رووه‌ك [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ (١٣) ] به دڵنیایی ئه‌مانه‌یش نیشانه‌و به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر توانا‌و ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی و تاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه بیر بكه‌نه‌وه.
(14) [ وَهُوَ الَّذِي سَخَّرَ الْبَحْرَ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئه‌و ده‌ریا گه‌ورانه‌یشی بۆ ژێربار كردوون و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه دروستی كردوون [ لِتَأْكُلُوا مِنْهُ لَحْمًا طَرِيًّا ] تا گۆشتی ماسی و نه‌هه‌نگه‌كان به تازه‌یی بخۆن [ وَتَسْتَخْرِجُوا مِنْهُ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا ] وه له ده‌ریاشه‌وه خشڵ و مروارى و مه‌رجان و ئه‌وانه ده‌ركه‌ن و خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه‌و له‌به‌ری بكه‌ن [ وَتَرَى الْفُلْكَ مَوَاخِرَ فِيهِ ] وه كه‌شتیه‌كان ئه‌بینی كه ئاوی ئه‌و ده‌ریایه ئه‌بڕێت [ وَلِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ ] وه تا ئێوه به‌هۆی فه‌زڵی خوای گه‌وره‌وه بازرگانی به‌و كه‌شتیانه بكه‌ن و داوای فه‌زڵی خوای گه‌وره بكه‌ن [ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (١٤) ] وه به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكه‌ن.
(15) [ وَأَلْقَى فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَنْ تَمِيدَ بِكُمْ ] وه له زه‌ویشدا ئه‌و شاخانه‌ی چه‌قاندووه وه‌كو مێخ بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌وی نه‌جووڵێت و نه‌هه‌ژێت [ وَأَنْهَارًا وَسُبُلًا ] وه ڕووبار‌و ڕێگایشى بۆ داناون بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌شته‌كانتاندا به‌و ڕێگایانه‌دا بڕۆن [ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (١٥) ] به‌ڵكو ڕێگای خۆتانی پێ بدۆزنه‌وه.
(16) [ وَعَلَامَاتٍ ] وه جۆره‌ها نیشانه‌ی داناوه كه ڕێی خۆتانی پێ بدۆزنه‌وه [ وَبِالنَّجْمِ هُمْ يَهْتَدُونَ (١٦) ] وه به‌هۆی ئه‌ستێره‌یشه‌وه به شه‌وان ئه‌توانن ڕێگای خۆتان بدۆزنه‌وه له گه‌شته‌كانتاندا.
(17) [ أَفَمَنْ يَخْلُقُ كَمَنْ لَا يَخْلُقُ ] ئایا خوایه‌ك كه ئه‌م هه‌موو دروستكراوه گه‌ورانه‌ی دروست كردبێ وه‌كو كه‌سێك وایه كه هیچ شتێكی دروست نه‌كردبێ یه‌كسانن وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یانپه‌رستن [ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (١٧) ] ئه‌وه بۆ بیر ناكه‌نه‌وه چۆن كه‌سانێك ئه‌كه‌نه شه‌ریك بۆ ئه‌و خوایه گه‌وره‌یه كه ئه‌و هه‌موو دروستكراوه‌ی دروست كردووه.
(18) [ وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا ] وه ئه‌گه‌ر ئێوه بتانه‌وێ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بژمێرن ئه‌وه له ژماردن نایه‌ن له‌به‌ر زۆری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌سه‌رتانه‌وه [ إِنَّ اللَّهَ لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (١٨) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌ییه.
(19) [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعْلِنُونَ (١٩) ] وه خوای گه‌وره زانیاری هه‌یه به‌وه‌ی كه شاردووتانهوهو ده‌ری نابڕن وه ئه‌وه‌یشی كه ئاشكرای ئه‌كه‌ن و ده‌ری ئه‌بڕن زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه.
(20) {بێ دەسەڵاتی خوا پوچەڵەكان} [ وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَا يَخْلُقُونَ شَيْئًا ] وه ئه‌وانه‌یشی كه ئێوه جگه له خوای گه‌وره لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه‌و دوعایان لێ ئه‌كه‌ن و ده‌یانپه‌رستن ئه‌وان توانای دروست كردنی هیچ شتێكیان نیه نه گه‌وره نه بچووك [ وَهُمْ يُخْلَقُونَ (٢٠) ] به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان دروستكراون.
(21) [ أَمْوَاتٌ غَيْرُ أَحْيَاءٍ ] وه ئه‌وانه مردوون و زیندوو نین [ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ (٢١) ] وه هه‌ستیش ناكه‌ن كه‌ی زیندوو ئه‌كرێنه‌وه‌و ئاگایان له هیچ شتێك نیه چۆن ئه‌مانه ئه‌كه‌نه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره.
(22) [ إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] په‌رستراوی ئێوه یه‌ك په‌رستراوه كه زاتی پیرۆزی الله یه به تاك و ته‌نها شایه‌نی په‌رستنه [ فَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه باوه‌ڕیان به ڕۆژی قیامه‌ت نیه [ قُلُوبُهُمْ مُنْكِرَةٌ وَهُمْ مُسْتَكْبِرُونَ (٢٢) ] وه نكوڵی ئه‌و شته ئه‌كه‌ن، یاخود دڵیان خراپه‌و هیچ په‌ندو ئامۆژگاریه‌ك سوودی بۆیان نیه، وه خۆیان به گه‌وره ئه‌زانن له وه‌رگرتنی حه‌ق.
(23) [ لَا جَرَمَ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ] گومانی تیادا نیه و حه‌قیقه‌ته‌ن هه‌رچی ئێوه شاردووتانه‌ته‌وه یان ئاشكرای ئه‌كه‌ن له وته‌و كرده‌وه‌تان خوای گه‌وره زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه [ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْتَكْبِرِينَ (٢٣) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره كه‌سانی خۆبه‌گه‌وره‌زان و لووتبه‌رزی خۆش ناوێ.
(24) [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ مَاذَا أَنْزَلَ رَبُّكُمْ ] وه كاتێك كه موسڵمانان به كافران ئه‌ڵێن په‌روه‌ردگارتان چی دابه‌زاندووه [ قَالُوا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (٢٤) ] ئه‌ڵێن: سه‌رگوزشته‌و به‌سه‌رهاتی ئوممه‌تانی پێشتره.
(25) [ لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] تا ئه‌م كافرانه تاوانی خۆیان به‌ته‌واوی هه‌ڵگرن له ڕۆژی دواییدا [ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُمْ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] وه تاوانی ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌ڵگرن كه به‌بێ زانیاری ئه‌مان گومڕایان ئه‌كه‌ن، تاوانی ئه‌وانیش دێته سه‌رشانی ئه‌مان به‌بێ ئه‌وه‌ی له تاوانی خۆیان كه‌م بكاته‌وه [ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ (٢٥) ] كه ئه‌مه خراپترین تاوانه كه هه‌ڵی بگرن.
(26) [ قَدْ مَكَرَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] به دڵنیایى ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش نه‌خشه‌و پیلانیان دانا‌و فێڵیان كرد، كه وتراوه: (نه‌مرودی كوڕی كه‌نعان) بووه له گه‌وره‌كانی بابل بووه، كۆشكێكی یه‌كجار گه‌وره‌و به‌رزی دروست كردووه تا به گومانى خۆى پیایدا سه‌ركه‌وێت و كوشتاری خوای گه‌وره بكات [ فَأَتَى اللَّهُ بُنْيَانَهُمْ مِنَ الْقَوَاعِدِ ] خوای گه‌وره خانووه‌كه‌یانی له بنچینه‌وه هه‌ڵكه‌ندووه [ فَخَرَّ عَلَيْهِمُ السَّقْفُ مِنْ فَوْقِهِمْ ] وه سه‌قفه‌كه‌یشی ڕووخاندووه به‌سه‌ریاندا له‌سه‌رووی خۆیان [ وَأَتَاهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ (٢٦) ] وه خوای گه‌وره سزای داون به‌شێوازێك كه هه‌ستیان نه‌كردووه ئه‌م سزایه‌ی خوای گه‌وره چۆن هاتووه، زانایانی ته‌فسیر ئه‌فه‌رموون: خوای گه‌وره مێشووله‌یه‌كی بۆ ئه‌م پیاوه ناردووه‌و كردۆتیه لووتیه‌وه چوار سه‌د ساڵ ژیاوه به چه‌كوش داویانه‌ته بان سه‌ریدا، وه خه‌ڵكى به ده‌ست و مشته‌كۆڵه داویانه به‌سه‌ریدا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له ئێش و ئازاره‌كه‌ی سووك بكات، تا سه‌ره‌نجام به‌هۆى مێشوله‌یه‌كى بچوكه‌وه كوشتى.
(27) [ ثُمَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يُخْزِيهِمْ ] پاشان له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره سه‌رشۆڕیان ده‌كات به‌وه‌ی كه ئه‌یانخاته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و ئابڕوویان ئه‌بات [ وَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنْتُمْ تُشَاقُّونَ فِيهِمْ ] وه ئه‌فه‌رمووێ: كوا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به گومانی خۆتان كردبووتان به شه‌ریكی من ئه‌وانه‌ی كه ئێوه مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێتان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و باوه‌ڕداراندا ئه‌كرد له كوێن ئه‌وانه بۆ نایه‌ن فریاتان بكه‌ون [ قَالَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ إِنَّ الْخِزْيَ الْيَوْمَ وَالسُّوءَ عَلَى الْكَافِرِينَ (٢٧) ] زانایان ئه‌فه‌رموون: به‌دڵنیایى سه‌رشۆڕی و ڕیسوایی له‌م ڕۆژه‌دا كه ڕۆژی قیامه‌ته بۆ كافران و بێباوهڕانه و تایبه‌ته به‌وان.
(28) [ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فریشته‌كان ڕوحیان ئه‌كێشن كه زوڵمیان له نه‌فسی خۆیان كردووه به‌وه‌ی كه كوفریان كردووه به خوای گه‌وره [ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ ] ته‌سلیم ئه‌بن و دانئه‌نێن به خوایه‌تی خوای گه‌وره‌دا كاتێك كه فریشته‌كان ئه‌بینن گیانیان ئه‌كێشن [ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ ] ئه‌ڵێن: ئێمه هیچ خراپه‌یه‌كمان نه‌كردووه، واته شه‌ریكمان بۆ خوا دانه‌ناوه [ بَلَى إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٢٨) ] فریشته‌كان ئه‌فه‌رموون: به‌ڵێ خوای گه‌وره به‌ڕاستی زانایه به كرده‌وه خراپه‌كانی ئێوه ئێستا درۆ سوودتان پێ ناگه‌یه‌نێ.
(29) {سەرەنجامی مرۆڤی خۆبەگەورەزان} [ فَادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا ] ده‌ی له ده‌رگاكانی دۆزه‌خه‌وه بڕۆن و بچنه ناو دۆزه‌خه‌وه به‌نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا بمێننه‌وه [ فَلَبِئْسَ مَثْوَى الْمُتَكَبِّرِينَ (٢٩) ] كه دۆزه‌خیش خراپترین شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له دونیا خۆیان به‌گه‌وره زانی بوو له ئاستی ئیمان هێنان و كرده‌وه‌ی چاكدا.
(30) {سەرەنجامی مرۆڤی خۆپارێزو موتتەقی} [ وَقِيلَ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا ] وه به باوه‌ڕداران ئه‌ووترێ ئه‌وانه‌ی ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كرد [ مَاذَا أَنْزَلَ رَبُّكُمْ ] خوای گه‌وره چی دابه‌زاند بۆتان [ قَالُوا خَيْرًا ] ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره خێر‌و چاكه‌و ره‌حمه‌تی بۆ دابه‌زاندین له وه‌حیه‌كه‌یدا [ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا فِي هَذِهِ الدُّنْيَا حَسَنَةٌ ] وه پێیان ئه‌ووترێ: ئه‌وه‌ی له دونیا چاكه‌ی كردبێ ئه‌وا له قیامه‌تیشدا چاكه‌ی بۆ هه‌یه كه به‌هه‌شته [ وَلَدَارُ الْآخِرَةِ خَيْرٌ ] وه به دڵنیایى شوێن و پاداشتی قیامه‌ت باشتره كه به‌هه‌شته [ وَلَنِعْمَ دَارُ الْمُتَّقِينَ (٣٠) ] وه باشترین شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه.
(31) [ جَنَّاتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا ] كه به‌هه‌شتێكه شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه كه ئه‌چنه ناوی [ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] كه ئاو به‌ژێر دار‌و ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕوات [ لَهُمْ فِيهَا مَا يَشَاءُونَ ] داوای هه‌ر شتێك بكه‌ن و هه‌ر شتێكیان بوێت له به‌هه‌شته‌دا پێیان ئه‌درێ و ده‌ستیان ناگه‌ڕێندرێته‌وه له هیچ شتێك [ كَذَلِكَ يَجْزِي اللَّهُ الْمُتَّقِينَ (٣١) ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره پاداشتی ئه‌و كه‌سانه ئه‌داته‌وه كه له دونیا ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و خۆیان له شیرك و تاوان پاراستووه.
(32) [ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ طَيِّبِينَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌لائیكه‌ت ڕوحیان ئه‌كێشێ كه پاك بوونه له شیرك و تاوان [ يَقُولُونَ سَلَامٌ عَلَيْكُمُ ] پێیان ئه‌ووترێ: سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت، یاخود ئێوه سه‌لامه‌تن له ترس و سزا [ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٣٢) ] بچنه به‌هه‌شته‌وه به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌ی كه له دونیا كردووتانه.
(33) [ هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا أَنْ تَأْتِيَهُمُ الْمَلَائِكَةُ ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێكن ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه مه‌لائیكه‌ت بێت بۆ گیانكێشانیان [ أَوْ يَأْتِيَ أَمْرُ رَبِّكَ ] یاخود سزای خوای گه‌وره بێت بۆ كافران له دونیادا [ كَذَلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] كافرانی پێش ئه‌مانیش هه‌مان شتیان كرد‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كوفر‌و به‌درۆ زانین تا خوای گه‌وره سزای دان و له‌ناوی بردن [ وَمَا ظَلَمَهُمُ اللَّهُ ] وه خوای گه‌وره‌ش كاتێك له‌ناوی بردن سته‌می لێ نه‌كردن [ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (٣٣) ] به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان زوڵم و سته‌میان له نه‌فسی خۆیان كرد به كوفر كردن.
(34) [ فَأَصَابَهُمْ سَيِّئَاتُ مَا عَمِلُوا ] وه خراپه‌ی كرده‌وه‌كانیان رووبه‌ڕوویان بوه‌وه‌و تووشیان بوو [ وَحَاقَ بِهِمْ ] وه سزای خوای گه‌وره له هه‌موو لایه‌كه‌وه دابه‌زیه سه‌ریان و ده‌وری دان [ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (٣٤) ] ئه‌و سزایه‌ی كه پێشتر خۆیان گاڵته‌یان پێ كرد رووبه‌ڕوویان بۆوه.
(35) {هاوبەشبڕیاردەران قەدەر دەكەنە بەڵگە بۆ شیرك‌و تاوان كردنیان} [ وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِنْ دُونِهِ مِنْ شَيْءٍ نَحْنُ وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِنْ دُونِهِ مِنْ شَيْءٍ ] وه موشریكانی مه‌ككه ئه‌یانووت ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئێمه جگه له خوای گه‌وره هیچ شتێكی ترمان نه‌ئه‌په‌رست نه ئێمه‌و نه باوك و باپیرانمان، وه هیچ شتێكیشمان له‌سه‌ر خۆمان حه‌رام نه‌ده‌كرد وه‌كو له سووره‌ته‌كانی تر باسمان كرد كه هه‌ندێك ئاژه‌ڵیان له‌سه‌ر خۆیان حه‌رام كردبوو (واته: تاوانه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ خوا‌و قه‌ده‌ریان كرده به‌ڵگه له‌سه‌ر شیرك و خراپه‌كاریان) [ كَذَلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (٣٥) ] كافرانی پێش ئه‌مانیش هه‌مان كرده‌وه‌یان كرد وه هه‌مان ده‌مه‌قاڵێیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌راندا كرد به‌ڵام هیچ سوودێكی پێ نه‌گه‌یاندن، وه پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره هیچ شتێكیان له‌سه‌ر نیه ته‌نها ته‌بلیغی ئوممه‌ته‌كانیان بكه‌ن و به ئاشكرا دینی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نن و دواتر خوای گه‌وره خۆی سزایان ئه‌دات.
(36) {بانگەوازی سەرجەم پێغەمبەران یەك بووە} [ وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا ] وه به‌دڵنیایى ئێمه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵه خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له شوێنێك ژیابێتن پێغه‌مبه‌رێكمان بۆ ناردوون [ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ ] ئیشی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ئه‌وه بووه به خه‌ڵكه‌كه‌یان وتووه: ئه‌ى خه‌ڵكینه به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستن و شه‌ریك بۆ خوا دامه‌نێن وه خۆتان دووربخه‌نه‌وه له تاغوته‌كان وه‌كو شه‌یتان و فاڵچیه‌كان و ساحیره‌كان و بت و هه‌موو كه‌سێك كه بپه‌رسترێت و ڕازی بێت به‌و په‌رستنه، یان بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكات بۆ په‌رستنی خۆی، یان باوه‌ڕى به حوكمى خواى گه‌وره نه‌بێت و به كۆنه‌په‌رستى بزانێت، یان حوكمێكى تر به‌باشتر بزانێت له حوكمى خوا، یان یه‌كسانى بكات به حوكمى خوا [ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ ] هه‌یان بووه خوای گه‌وره هیدایه‌تى داون له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ران [ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلَالَةُ ] وه هه‌یشیان بووه گومڕایى به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بوونه [ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ (٣٦) ] ده‌ی ئێوه به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن و بزانن سه‌ره‌نجامی ئوممه‌تانی پێشتر كه پێغه‌مبه‌رانی خوایان به درۆ زانیوه وه‌كو عادو ثهمودو ئه‌وانه چیان به‌سه‌رهاتووه‌و سه‌ره‌نجامیان چۆن بووه‌و خوای گه‌وره چۆن له‌ناوی بردوون.
(37) [ إِنْ تَحْرِصْ عَلَى هُدَاهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر تۆ سووریش بیت له‌سه‌ر هیدایه‌ت دانیان و چه‌ندێك هه‌وڵ بده‌یت و كۆشش بكه‌یت [ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ يُضِلُّ ] ئه‌وا به دڵنیایی خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه گومڕای كردبێتن و شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بن [ وَمَا لَهُمْ مِنْ نَاصِرِينَ (٣٧) ] وه كه‌سیش نیه سه‌ریان بخات و له سزای خوای گه‌وره رزگاریان بكات.
(38) [ وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَا يَبْعَثُ اللَّهُ مَنْ يَمُوتُ ] وه سوێندیان ئه‌خوارد به خوای گه‌وره‌و كۆششیان ئه‌كرد له سوێند خواردندا كه هه‌ر كه‌سێك بمرێ خوای گه‌وره زیندووی ناكاته‌وه‌و زیندوو بروونه‌وه نیه [ بَلَى وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به‌ڵێ زیندوو بوونه‌وه هه‌یه‌و به‌ڵێنێكه‌و خوای گه‌وره داوێتی و حه‌قه‌و جێبه‌جێ ئه‌بێ [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٣٨) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكى ئه‌م شته نازانن و له نه‌زانیاندا كوفر ده‌كه‌ن.
(39) [ لِيُبَيِّنَ لَهُمُ الَّذِي يَخْتَلِفُونَ فِيهِ ] خوای گه‌وره زیندوویان ئه‌كاته‌وه تا ئه‌وه‌ی له دونیا جیاوازی هه‌بووه له نێوانیاندا بۆیان ڕوون بكاته‌وه كه ئایا ئه‌مه حه‌قه یان باتڵه [ وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّهُمْ كَانُوا كَاذِبِينَ (٣٩) ] وه تا كافران بزانن كه ئه‌وان درۆیان ئه‌كرد كه سوێندیان ده‌خواردو ئه‌یانووت: زیندووبوونه‌وه نیه.
(40) [ إِنَّمَا قَوْلُنَا لِشَيْءٍ إِذَا أَرَدْنَاهُ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: وته‌ی ئێمه بۆ هه‌ر شتێك كه بمانه‌وێ جێبه‌جێی بكه‌ین [ أَنْ نَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (٤٠) ] ته‌نها پێی ئه‌ڵێین ببه یه‌كسه‌ر ئه‌و شته دروست ئه‌بێت.
(41) [ وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي اللَّهِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆچیان كردووه له پێناو خوای گه‌وره‌و ماڵ و وڵاتی خۆیان به‌جێ هێشتووه [ مِنْ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا ] له دوای ئه‌وه‌ی سته‌میان لێكرا له‌لایه‌ن كافرانه‌وه وه‌كو خه‌ڵكی مه‌ككه كه چۆن زوڵم و سته‌میان له موسڵمانان كرد [ لَنُبَوِّئَنَّهُمْ فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً ] له دونیادا جێگیریان ئه‌كه‌ین به جێگیركردنێكی باش له مه‌دینه، یان به رزق و رۆزى باش [ وَلَأَجْرُ الْآخِرَةِ أَكْبَرُ ] وه له قیامه‌تیش پاداشتیان ئه‌ده‌ینه‌وه كه پاداشتی قیامه‌ت زۆر گه‌وره‌تره له پاداشتی دونیا [ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ (٤١) ] ئه‌گه‌ر زاڵم و سته‌مكاران بزانن، یان ئه‌و موسڵمانانه‌ى كه له كۆچ كردن دوا كه‌وتوونه.
(42) [ الَّذِينَ صَبَرُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئارامیان گرتووه له‌سه‌ر ئازارى كافران [ وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ (٤٢) ] وه كاره‌كانیان به خوای گه‌وره سپاردووه‌و پشتیان به خوا به‌ستووه.
(43) {سەرجەم پێغەمبەران مرۆڤـ بوونەو پیاو بوونە} [ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُوحِي إِلَيْهِمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - له پێش تۆشدا هیچ كه‌سێكمان نه‌ناردووه به پێغه‌مبه‌ر ئیلا پیاوانێك بوونه كه وه‌حیمان بۆ ناردوون و كه‌سیان فریشته نه‌بوونه [ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (٤٣) ] ئه‌ی موشریكان ئێوه پرسیار له ئه‌هلی زیكر له باوه‌ڕدارانی ئه‌هلی كتاب بكه‌ن ئه‌گه‌ر نازانن ئه‌وان پێتان ئه‌ڵێن كه سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران مرۆڤـ بوونه‌و كه‌سیان مه‌لائیكه‌ت نه‌بوونه.
(44) {سوننەت روونكەرەوەی قورئانە} [ بِالْبَيِّنَاتِ وَالزُّبُرِ ] پێغه‌مبه‌رانمان ناردووه به به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و زه‌بور، واته: به كتێب [ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م قورئانه‌شمان بۆ دابه‌زاندوویت [ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ ] تا تۆ خۆت به وته‌و كرده‌وه‌و سوننه‌ته‌كانت ئه‌و قورئانه‌ی كه بۆت دابه‌زیوه بۆیان ڕوون بكه‌یته‌وه، (سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ڕوونكه‌ره‌وه‌و ڕاڤه‌كاری قورئانی پیرۆزه، وه به‌بێ سوننه‌ت ناتوانین له قورئان تێبگه‌ین و عیباده‌تى خواى گه‌وره بكه‌ین به راست و دروستى) [ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ (٤٤) ] وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن.
(45) [ أَفَأَمِنَ الَّذِينَ مَكَرُوا السَّيِّئَاتِ أَنْ يَخْسِفَ اللَّهُ بِهِمُ الْأَرْضَ ] ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خراپه‌یان كردووه‌و نه‌خشه‌و پیلانی خراپیان داناوه بۆ دژایه‌تی كردنی ئیسلام و موسڵمانان و بۆ ئازاردانی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - باوه‌ڕداران ئایا ئه‌مینن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره به ناخی زه‌ویدا نایانباته خواره‌وه هه‌روه‌كو چۆن (قارون)ی برد [ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ (٤٥) ] یان ئه‌مینن له‌وه‌ی كه له كاتی بێئاگاییدا خوای گه‌وره سزایان نادات كاتێ هه‌ر هه‌ست ناكه‌ن وه‌كو چۆن قه‌ومی لوط و غه‌یری ئه‌وانیشی له كاتی بێئاگاییدا سزادا.
(46) [ أَوْ يَأْخُذَهُمْ فِي تَقَلُّبِهِمْ ] یان ئه‌مینن له كاتی سه‌فه‌رو گه‌شت و بازرگانیه‌كانیاندا نایانباته‌وه [ فَمَا هُمْ بِمُعْجِزِينَ (٤٦) ] كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نیه‌و ناتوانن سزای خوای گه‌وره له خۆیان دووربخه‌نه‌وه.
(47) [ أَوْ يَأْخُذَهُمْ عَلَى تَخَوُّفٍ ] یاخود ئایا ئه‌مینن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره له كاتێك كه ئه‌ترسێن له‌و كاته بیانباته‌وه (واته نابێت ئه‌مین بن له سزاى خواى گه‌وره‌و ده‌بێت هه‌موو كات خۆتان ئاماده بكه‌ن) [ فَإِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ (٤٧) ] وه به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر به‌ڕه‌ئفه‌ت و ڕه‌حمه‌ته‌و په‌له ناكات له سزاداندا.
(48) {هەموو دروستكراوەكان سوجدە بۆ خوا دەبەن} [ أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى مَا خَلَقَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ ] ئایا نابینن له‌و هه‌موو شته‌ی كه خوای گه‌وره دروستی كردووه [ يَتَفَيَّأُ ظِلَالُهُ عَنِ الْيَمِينِ وَالشَّمَائِلِ ] كه سێبه‌ره‌كانیان لار ئه‌بێته‌وه له‌لای ڕاست و له‌لای چه‌په‌وه له‌سه‌ره‌تای ڕۆژو له كۆتایی ڕۆژدا [ سُجَّدًا لِلَّهِ ] هه‌موویان سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن [ وَهُمْ دَاخِرُونَ (٤٨) ] وه هه‌موو دروستكراوه‌كان و سێبه‌ره‌كانیش سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن و ملكه‌چی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ن.
(49) [ وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] وه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌ر هه‌مووی سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره ئه‌بات و ملكه‌چه بۆ خوای گه‌وره [ مِنْ دَابَّةٍ ] ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵ و گیانه‌وه‌رو هه‌رچی به‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا بڕوات هه‌موویان سوجده بۆ خواى گه‌وره ده‌به‌ن و خوا ده‌په‌رستن [ وَالْمَلَائِكَةُ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ (٤٩) ] وه مه‌لائیكه‌ته‌كانیش سوجده بۆ خوا ده‌به‌ن و خۆیان به‌گه‌وره نازانن له ئاست عیباده‌تی خوای گه‌وره.
(50) [ يَخَافُونَ رَبَّهُمْ مِنْ فَوْقِهِمْ ] له په‌روه‌ردگاری خۆیان ئه‌ترسێن له سه‌رووی خۆیانه‌وه، كه خوای گه‌وره به‌رزه له‌سه‌رووی عه‌رشی پیرۆزی خۆیه‌تی [ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ (٥٠) ] وه هه‌ر فه‌رمانێك به مه‌لائیكه‌ت بكرێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره ئه‌وان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و جێبه‌جێی ئه‌كه‌ن.
(51) [ وَقَالَ اللَّهُ لَا تَتَّخِذُوا إِلَهَيْنِ اثْنَيْنِ ] وه خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئێوه دوو خوا بۆ خۆتان بڕیار مه‌ده‌ن، وه‌كو كه‌سانی تر كه باوه‌ڕیان به خوای خێر‌و شه‌ڕو خوای ڕووناكی و تاریكی هه‌بووه [ إِنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] به‌ڵكو ته‌نها په‌رستراوێك كه حه‌ق بێت و شایانى په‌رستن بێت ته‌نها خوایه‌كه كه زاتی پیرۆزی الله یه‌و تاك و ته‌نهاو بێ شه‌ریكه [ فَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ (٥١) ] وه ئێوه به‌تاك و ته‌نها له من بترسێن.
(52) [ وَلَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویش هه‌یه هه‌ر هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ وَلَهُ الدِّينُ وَاصِبًا ] وه دینێكی پاك و جێگیر‌و به‌رده‌وامیش بۆ خوای گه‌وره هه‌یه كه گوێڕایه‌ڵی و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌یه، مرۆڤ تا له ژیاندا بێ ئه‌بێ تاعه‌ت و عیباده‌تی خوا بكات به به‌رده‌وامى و واجبه له‌سه‌رى [ أَفَغَيْرَ اللَّهِ تَتَّقُونَ (٥٢) ] ئایا ئێوه ته‌قوای غه‌یری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن؟ نه‌خێر ته‌نها له خوای گه‌وره بترسێن.
(53) {هەموو بەخششەكان لە خواوەیە} [ وَمَا بِكُمْ مِنْ نِعْمَةٍ فَمِنَ اللَّهِ ] وه هه‌رچی نازو نیعمه‌تێكیش هه‌یه به هه‌موو جۆر‌و شێوازه‌كانییه‌وه دینی بێت یان دونیایی بێت هه‌ر هه‌مووی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه [ ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ ] پاشان ئه‌گه‌ر ئێوه تووشی زه‌ره‌رو زیانێك ببن له نه‌خۆشی و به‌ڵاو پێویستی و نه‌بوونی [ فَإِلَيْهِ تَجْأَرُونَ (٥٣) ] ته‌نها په‌نا بۆ خوای گه‌وره دێننه‌وه تا له‌سه‌رتانی هه‌ڵگرێ وه یارمه‌تیتان بدات، چونكه ده‌زانن جگه له خواى گه‌وره كه‌سى تر تواناى نیه .
(54) [ ثُمَّ إِذَا كَشَفَ الضُّرَّ عَنْكُمْ ] پاشان كه خوای گه‌وره ئه‌و زه‌ره‌رو زیان و ناخۆشیه‌ی له‌سه‌رتان هه‌ڵگرت [ إِذَا فَرِيقٌ مِنْكُمْ بِرَبِّهِمْ يُشْرِكُونَ (٥٤) ] كۆمه‌ڵێك له ئێوه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌نه‌وه.
(55) [ لِيَكْفُرُوا بِمَا آتَيْنَاهُمْ ] سه‌ره‌نجامیشیان ئه‌وه بووه كه كوفریان كردووه به‌و نیعمه‌تانه‌ی كه ئێمه پێمان به‌خشیون [ فَتَمَتَّعُوا فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ (٥٥) ] ده‌ی ڕابوێرن له عیبادهت كردنی غه‌یری خوا له داهاتوودا سه‌ره‌نجامی ئه‌م شته‌تان ئه‌زانن كه خوای گه‌وره چۆن سزاتان ئه‌دات.
(56) [ وَيَجْعَلُونَ لِمَا لَا يَعْلَمُونَ نَصِيبًا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ ] وه كه‌سانێك كه غه‌یری خوای گه‌وره ئه‌په‌رستن به‌شێك له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ى كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون دایئه‌نێن بۆ خواكانیان كه له حه‌قیقه‌تیشدا نازانن ئه‌مانه شه‌ریكی خوای گه‌وره بن و سودو زیانیان به‌ده‌ست بێت [ تَاللَّهِ لَتُسْأَلُنَّ عَمَّا كُنْتُمْ تَفْتَرُونَ (٥٦) ] سوێند به خوای گه‌وره له‌و درۆ هه‌ڵبه‌ستنانه‌ى كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره دائه‌نێن له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره له هه‌مووی لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
(57) [ وَيَجْعَلُونَ لِلَّهِ الْبَنَاتِ ] وه هه‌ندێك له عه‌ره‌به كافره‌كان كچیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌داو ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ته‌كان كچی خوای گه‌وره‌ن [ سُبْحَانَهُ ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره زۆر له‌وه پاكترو گه‌وره‌تره كه كچی هه‌بێ یان مناڵ [ وَلَهُمْ مَا يَشْتَهُونَ (٥٧) ] له كاتێكدا كه خۆیان حه‌زیان له كچ نیه‌و به كچ رازى نین و ئاره‌زووی كوڕ ئه‌كه‌ن به‌ڵام كچ ئه‌ده‌نه پاڵ خوای گه‌وره.
(58) {كچ زیندەبەچاڵ كردن} [ وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالْأُنْثَى ] وه كاتێك یه‌كێك له‌وان موژده‌ی پێ بدرایه كه خێزانه‌كه‌ت مناڵی بووه‌و كچی بووه [ ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا ] به به‌رده‌وامی و به درێژایی ڕۆژ ڕه‌نگی ڕه‌ش ههڵئهگهڕا له خه‌فه‌تدا [ وَهُوَ كَظِيمٌ (٥٨) ] وه غه‌م و خه‌فه‌تی خۆی ئهخواردهوهو دهرینهئهبڕی كه چه‌ندێك خه‌فه‌تبار ئه‌بوو.
(59) [ يَتَوَارَى مِنَ الْقَوْمِ مِنْ سُوءِ مَا بُشِّرَ بِهِ ] له‌ناو قه‌ومه‌كه‌یدا له‌ناو خه‌ڵكیدا خۆی ئه‌شارده‌وه‌و شه‌رمی ئه‌كرد له خراپی ئه‌و موژده‌یه‌ی كه پێی دراوه كه تووشی چ عه‌یب و عارێك بووه كه كچی بووه [ أَيُمْسِكُهُ عَلَى هُونٍ ] نه‌ی ئه‌زانی ئایا ئه‌بێت ئه‌م كچه بهێلێته‌وه‌و دواتر ببێته هۆی سه‌رشۆڕی ئه‌و كه لای ئه‌وان مانه‌وه‌ی كچ و به‌شوودانی سه‌رشۆڕی بووه و كچه‌كه‌یشیان سه‌رشۆڕ كردووه‌و بایه‌خ و میراتیان پێ نه‌داوه [ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ ] یاخود بیشارێته‌وه له‌ناو خۆڵداو زینده‌به‌چاڵی بكات وه‌كو هه‌ندێك له عه‌ره‌ب وایان ئه‌كرد [ أَلَا سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (٥٩) ] به‌ڕاستی خراپترین بڕیار بوو كه ئه‌یاندا سه‌باره‌ت به كچانیان.
(60) [ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ مَثَلُ السَّوْءِ ] ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به خوای گه‌وره نیه خراپترین نموونه دێننه‌وه كه ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوای گه‌وره‌یه، واته بۆ خۆیان ڕازی نه‌ئه‌بوون كه كچیان هه‌بێ به‌ڵام كچیان ئه‌دایه پاڵ خوای گه‌وره [ وَلِلَّهِ الْمَثَلُ الْأَعْلَى ] له كاتێكدا نموونه‌و سیفاتی هه‌ره‌به‌رز بۆ خوای گه‌وره‌یه [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٦٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.
(61) [ وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِظُلْمِهِمْ ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره سزای خه‌ڵكی بدایه به‌هۆی زوڵم و سته‌م و كوفری خۆیانه‌وه [ مَا تَرَكَ عَلَيْهَا مِنْ دَابَّةٍ ] ئه‌وه ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵانیشی به‌جێ نه‌ئه‌هێشت كه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕۆن به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی باران لێیانه‌وه وه كاتێك كه سزایه‌ك بێ هه‌موویان ئه‌گرێته‌وه [ وَلَكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] به‌ڵام خوای گه‌وره دوایان ئه‌خات تا كاتی دیاریكراوی خۆیان كه كۆتایی ته‌مه‌نیانه، یاخود كاتی سزادانیانه [ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ (٦١) ] وه كه كاتی سزادانیان هات هیچ كاتێك دوا ناكه‌وێ وه پێشیش ناخرێ، وه له كاتی دیاریكراو خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات.
(62) [ وَيَجْعَلُونَ لِلَّهِ مَا يَكْرَهُونَ ] موشریكان ئه‌وه‌ی كه بۆ خۆیان پێیان ناخۆشه كه پێیان ناخۆش بوو كچیان ببێ ئه‌یاندایه پاڵ خوای گه‌وره‌و ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه، یاخود خۆیان پێیان ناخۆشه شه‌ریكیان هه‌بێت له ماڵ و سامانیان به‌ڵام شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره داده‌نێن [ وَتَصِفُ أَلْسِنَتُهُمُ الْكَذِبَ ] وه به زمانیشیان درۆیان ئه‌كرد [ أَنَّ لَهُمُ الْحُسْنَى ] كه ئه‌یانووت: ئێمه كوڕمان هه‌یه‌و كوڕ بۆ ئێمه‌یه، یاخود ئه‌گه‌ر زیندووبوونه‌وه هه‌بێت ئه‌وا پاداشتی چاك بۆ ئێمه‌یه [ لَا جَرَمَ أَنَّ لَهُمُ النَّارَ ] وانیه‌و بێ گومان له حه‌قیقه‌تدا ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌وانه [ وَأَنَّهُمْ مُفْرَطُونَ (٦٢) ] وه ئه‌وان په‌له‌یانه‌و پێشئه‌خرێن بۆ خستنه ناو ئاگری دۆزه‌خ وه به‌جێ ئه‌هێلرێن تیایدا.
(63) [ تَاللَّهِ لَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَى أُمَمٍ مِنْ قَبْلِكَ ] سوێند به خوای گه‌وره بۆ ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌ش پێغه‌مبه‌رانمان ناردووه [ فَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ ] وه شه‌یتان كرده‌وه خراپ و ناشیرینه‌كانی بۆ ڕازاندنه‌وه [ فَهُوَ وَلِيُّهُمُ الْيَوْمَ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٦٣) ] وه ئه‌مڕۆش شه‌یتان دۆست و سه‌رخه‌ری ئه‌وانه كه سزای ئاگری دۆزه‌خیان بۆ هه‌یه‌و شه‌یتان ناتوانێ سه‌ریان بخات.
(64) {هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ إِلَّا لِتُبَيِّنَ لَهُمُ الَّذِي اخْتَلَفُوا فِيهِ ] وه ئێمه ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌مان بۆ دانه‌به‌زاندووى ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت ئه‌و شته‌ی كه ناكۆكى و جیاوازی له نێوانیاندا هه‌یه له بابه‌تی یه‌كخواپه‌رستی و زیندوو بوونه‌وه تا تۆ بۆیان ڕوون بكه‌یته‌وه [ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (٦٤) ] وه ئه‌و قورئانه پیرۆزه هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ته بۆ كه‌سانێك كه ئیمانیان هه‌بێت و ده‌ستى پێوه بگرن و شوێنى بكه‌ون.
(65) [ وَاللَّهُ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه له ئاسمانه‌وه بارانی بۆ دابه‌زاندوون [ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] له پاش ئه‌وه‌ی كه زه‌ویه‌كه مردوو وشك بوو خوای گه‌وره ئه‌و زه‌ویه مردووه‌ی پێ زیندوو ئه‌كاته‌وه‌و گژو گیا‌و دانه‌وێڵه‌ی لێ ئه‌ڕوێنێت و سه‌وزی ده‌كات [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ (٦٥) ] به‌دڵنیایى ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی و توانا‌و ده‌سه‌ڵات و تاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه قسه ببیستن و لێى تێبگه‌ن.
(66) [ وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً ] وه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه خوای گه‌وره دروستی كردووه‌و بۆی ژێربار كردوون به دڵنیایى په‌ندو ئامۆژگاری بۆ ئێوه تێدایه‌و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ره‌حمه‌ت و حیكمه‌ت و تواناى خواى گه‌وره (الْأَنْعَامِ) وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن ئه‌گرێته‌وه [ نُسْقِيكُمْ مِمَّا فِي بُطُونِهِ ] له‌ناو سكی ئه‌واندا ئێمه خواردنه‌وه به ئێوه ئه‌ده‌ین كه شیره [ مِنْ بَيْنِ فَرْثٍ وَدَمٍ لَبَنًا خَالِصًا ] له نێوان پاشه‌ڕۆی ناو گه‌ده و خوێنی ناو سكی شیرێكی پاكمان داناوه [ سَائِغًا لِلشَّارِبِينَ (٦٦) ] شیرێك كه پاڵێوراوه‌و هیچ له‌و دوو شته‌ی تیا نیه، وه هه‌ر كه‌سێك ئه‌یخوات تام و چێژ‌و له‌زه‌تی لێ ئه‌كات و به ئاسانی هه‌رسی ئه‌كات وه سوودی لێ ئه‌بینێ.
(67) [ وَمِنْ ثَمَرَاتِ النَّخِيلِ وَالْأَعْنَابِ ] وه له به‌رووبوومی خورماو ترێ ئه‌ویش به ئێوه ئه‌به‌خشین [ تَتَّخِذُونَ مِنْهُ سَكَرًا وَرِزْقًا حَسَنًا ] له‌وه‌شدا هه‌ندێكتان مه‌ی لێ دروست ئه‌كه‌ن وه هه‌یشتانه بۆ خواردنه‌وه‌یه‌كی باش به‌كاری ئه‌هێنن، وتراوه: ئه‌م ئایه‌ته پێش دابه‌زینی ئایه‌تی حه‌رام بوونی مه‌ی بووه [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (٦٧) ] به دڵنیایی ئه‌مانه‌یش به‌ڵگه‌و نیشانه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی و توانا‌و ده‌سه‌ڵات و تاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه عه‌قڵیان هه‌بێ و بیر بكه‌نه‌وه.
(68) [ وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ (٦٨) ] وه‌حی لێره به‌مانای ئیلهام و رێنمایى دێت، په‌روه‌ردگار ئیلهامی نارد بۆ مێشهه‌نگ و رێنمایی كردن كه له شاخه‌كان و له‌ناو داره‌كان بۆ خۆتان ماڵ دروست بكه‌ن وه له‌و كووره‌ی هه‌نگه‌ى كه مرۆڤه‌كان بۆتان دروست ئه‌كه‌ن.
(69) {هەنگوین شیفایە بۆ خەڵكی} [ ثُمَّ كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ ] پاشان له هه‌موو به‌رهه‌م و به‌ری گوڵێك بخۆن [ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ] وه ئه‌و ڕێگایه‌ی كه خوای گه‌وره تێی گه‌یاندوون و فێری كردوون بیگرنه به‌ر له شاخه‌كان و له‌ناو داره‌كان و له كووره‌ی خۆتان [ ذُلُلًا ] وه ملكه‌چ بن و ئه‌و ڕێگایه‌شی بۆ ئاسان كردوون و به‌ئاسانی پێی ئه‌گه‌ن و ده‌یدۆزنه‌وه [ يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ ] له‌ناو سكی ئه‌م مێشهه‌نگانه‌یش خواردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئێوه هه‌یه كه هه‌نگوینه، وه ڕه‌نگی جیاوازه هه‌یه سپییه و هه‌یه سووره و هه‌یه زه‌رده [ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ ] كه شیفای تیایه بۆ هه‌ندێك له نه‌خۆشیه‌كان بۆ خه‌ڵكی [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (٦٩) ] به دڵنیایی ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌ن له‌سه‌ر توانا‌و ده‌سه‌ڵات و تاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه بیر بكه‌نه‌وه.
(70) [ وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ ثُمَّ يَتَوَفَّاكُمْ ] خوای گه‌وره ئێوه‌ی دروست كردووه پاشان ئه‌تانمرێنێ [ وَمِنْكُمْ مَنْ يُرَدُّ إِلَى أَرْذَلِ الْعُمُرِ لِكَيْ لَا يَعْلَمَ بَعْدَ عِلْمٍ شَيْئًا ] وه هه‌یشتانه ئه‌گاته ئه‌وپه‌ڕی ته‌مه‌نی پیریه‌تی كه عه‌قڵی تیا له ده‌ست ئه‌دات كه پێشتر ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست كه‌وتووه ئێستا هه‌مووی له ده‌ست ئه‌دات و هیچ شتێكی له‌بیر نامێنێ نه زۆر نه كه‌م، (پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - په‌ناى به خواى گه‌وره گرتووه كه نه‌گاته ئه‌م ته‌مه‌نه، وه نه‌گه‌یشتووه‌و پێش ئه‌وه كۆچى دوایى كردووه) [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ قَدِيرٌ (٧٠) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانا‌و به‌تواناو به‌ده‌سه‌ڵاته.
(71) [ وَاللَّهُ فَضَّلَ بَعْضَكُمْ عَلَى بَعْضٍ فِي الرِّزْقِ ] خوای گه‌وره فه‌زڵی هه‌ندێكتانی داوه به‌سه‌ر هه‌ندێكتاندا له ڕزق و ڕۆزی [ فَمَا الَّذِينَ فُضِّلُوا بِرَادِّي رِزْقِهِمْ عَلَى مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَهُمْ فِيهِ سَوَاءٌ ] خاوه‌نداران كه ڕزقیان زیاتره كۆیله‌كان ناكه‌نه شه‌ریكى خۆیان، واته: ئێوه خۆتان كه كۆیله‌تان هه‌یه‌و له كۆیله‌كانتان زیاترتان هه‌یه به‌شداریان ناكه‌ن له‌گه‌ڵ خۆتانداو یه‌كسانیان ناكه‌ن و نایانكه‌نه شه‌ریكى خۆتان ئه‌ی بۆچی مرۆڤ ئه‌كه‌ن به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره له كاتێكدا ئاماده‌نین ئه‌و كۆیله‌و به‌ندانه بكه‌نه شه‌ریك له ماڵی خۆتاندا؟ [ أَفَبِنِعْمَةِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ (٧١) ] ئایا ئێوه نكوڵی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
(72) [ وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا ] وه خوای گه‌وره له نه‌فس و جنسى خۆتان خێزانی بۆ داناون كه هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن [ وَجَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ بَنِينَ وَحَفَدَةً ] وه له خێزانه‌كانیشتان مناڵ و مناڵی مناڵى (كوڕه‌زاى) بۆ داناون [ وَرَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ] وه له جۆره‌ها خواردنی پاك و به‌تام و به‌چێژی پێ به‌خشیون [ أَفَبِالْبَاطِلِ يُؤْمِنُونَ ] ئایا ئێوه به شتێكی پووچه‌ڵ باوه‌ڕ ئه‌كه‌ن كه باوه‌ڕتان وایه خوای گه‌وره شه‌ریكی هه‌بێ [ وَبِنِعْمَتِ اللَّهِ هُمْ يَكْفُرُونَ (٧٢) ] وه كوفرانه‌ی ئه‌و هه‌موو نیعمه‌ته زۆره‌ی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن كه پێی به‌خشیوون.
(73) [ وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَهُمْ رِزْقًا مِنَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ شَيْئًا ] وه جگه له خوای گه‌وره كه‌سانێك ئه‌په‌رستن كه هیچ ڕزق و ڕۆزیه‌كیان به‌ده‌ست نیه‌و ناتوانن ڕزقی ئێوه بده‌ن نه له ئاسمانه‌كان و نه له زه‌ویدا هیچ شتێكیان نیه [ وَلَا يَسْتَطِيعُونَ (٧٣) ] وه تواناشیان نیه كه هیچ ڕزقێك به ئێوه بده‌ن و هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێك بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مردوون یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دار‌و به‌ردو بێگیانن.
(74) [ فَلَا تَضْرِبُوا لِلَّهِ الْأَمْثَالَ ] بۆیه ئێوه نموونه بۆ خوای گه‌وره مه‌هێننه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره تاك و ته‌نهایه [ إِنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (٧٤) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ وه ئێوه نازانن و هیچ زانیاریه‌كتان نیه.
(75) [ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا عَبْدًا مَمْلُوكًا لَا يَقْدِرُ عَلَى شَيْءٍ ] خوای گه‌وره نموونه‌ی كۆیله‌یه‌ك ئه‌هێنێته‌وه كه خاوه‌نی هه‌یه‌و توانای هیچ شتێكی نیه كه به‌ده‌ستی بهێنێ [ وَمَنْ رَزَقْنَاهُ مِنَّا رِزْقًا حَسَنًا ] به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی ڕزق و ڕۆزیه‌كی باشمان پێی به‌خشیوه [ فَهُوَ يُنْفِقُ مِنْهُ سِرًّا وَجَهْرًا ] كه ئه‌م خاوه‌نه به نهێنی و به ئاشكرا ئه‌به‌خشێت و خزمه‌تی كۆیله‌كه‌ی خۆی ده‌كات [ هَلْ يَسْتَوُونَ ] ئایا ئه‌م دووانه ئه‌و كۆیله‌یه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا یه‌كسانن و وه‌كو یه‌ك وان؟ نه‌خێر یه‌كسان نین، ئه‌مه نموونه‌یه‌كه، باشه ئه‌گه‌ر كۆیله‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا یه‌كسان نه‌كه‌ن چۆن خوای گه‌وره یه‌كسان ئه‌كه‌ن به‌م دروستكراوه بێده‌سه‌ڵاتانه [ الْحَمْدُ لِلَّهِ ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ خوای گه‌وره له‌سه‌ر ته‌واویه‌تی خوای گه‌وره [ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٧٥) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م راستیانه نازانن.
(76) [ وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا رَجُلَيْنِ ] وه خوای گه‌وره نموونه‌ی موسڵمان و كافر به دوو كه‌س ده‌هێنێته‌وه [ أَحَدُهُمَا أَبْكَمُ لَا يَقْدِرُ عَلَى شَيْءٍ ] یه‌كێكیان لاڵه‌و توانای قسه‌كردن و هیچ شتێكی نیه [ وَهُوَ كَلٌّ عَلَى مَوْلَاهُ ] وه ئه‌و بارقورسیه به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه [ أَيْنَمَا يُوَجِّهْهُ لَا يَأْتِ بِخَيْرٍ ] بۆ هه‌ر شوێنێك ئاراسته‌ی بكات هیچ خێرێك ناهێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای هه‌ڵسوكه‌وت و قسه كردنى نیه، كه ئه‌مه نمونه‌ى كافره‌كه‌یه كه بێخێره [ هَلْ يَسْتَوِي هُوَ وَمَنْ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَهُوَ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٧٦) ] ئایا ئه‌م كۆیله‌یه كه حاڵی وایه یه‌كسانه له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كه فه‌رمان ده‌كات به دادپه‌روه‌ری وه ئه‌و له‌سه‌ر ڕێگای ڕاسته؟ ئه‌مه نمونه‌ى موسڵمانه‌كه‌یه، كه ئه‌مه مه‌به‌ست پێی ئیمامی عوسمانه (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) كه كۆیله‌یه‌كی هه‌بووه چه‌ندێك خزمه‌تی ئه‌كرد ئه‌و هه‌ر موسڵمان نه‌ئه‌بوو وه هیچ خێرێكی تیا نه‌بوو خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.
(77) [ وَلِلَّهِ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه هه‌رچی نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه تایبه‌ته به خوای گه‌وره‌و هه‌ر خۆی ئه‌یزانێ [ وَمَا أَمْرُ السَّاعَةِ إِلَّا كَلَمْحِ الْبَصَرِ أَوْ هُوَ أَقْرَبُ ] وه هاتنی ڕۆژی قیامه‌تیش وه‌كو چاو تروكاندنێك وایه ئاوا به‌خێرایی دێت یاخود له‌ویش نزیكتره [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٧٧) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه، وه له‌وانه‌ش كه قیامه‌ت ئاوا به‌خێرایی بهێنێ.
(78) {هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ وَاللَّهُ أَخْرَجَكُمْ مِنْ بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْئًا ] وه خوای گه‌وره له سكی دایكتان ده‌ریكردوون كه مناڵ بوونه‌و هیچ شتێكتان نه‌ئه‌زانی [ وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٧٨) ] وه پاشان هه‌سته‌وه‌ری بیستن و بینین و دڵی پێ به‌خشیوون به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن.
(79) [ أَلَمْ يَرَوْا إِلَى الطَّيْرِ مُسَخَّرَاتٍ فِي جَوِّ السَّمَاءِ ] ئایا نابینن و ته‌ماشای ئه‌و باڵندانه ناكه‌ن كه خوای گه‌وره ژێرباری كردوون له هه‌وای ئاسماندا ئه‌ڕۆن [ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا اللَّهُ ] كه‌س ناتوانێ له‌و هه‌وایه‌دا بیانگرێت ته‌نها خوای گه‌وره نه‌بێ [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (٧٩) ] به دڵنیایی ئه‌مه هه‌مووی نیشانه‌ی توانا‌و ده‌سه‌ڵات و تاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره‌یه بۆ كه‌سانێك كه ئیماندار بن و ئیمان بێنن.
(80) [ وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ بُيُوتِكُمْ سَكَنًا ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه له ماڵه‌كانتان جێگای بۆ داناون كه تیایدا هێمن و ئارام بن و پشوو بده‌ن [ وَجَعَلَ لَكُمْ مِنْ جُلُودِ الْأَنْعَامِ بُيُوتًا ] وه له پێستی ئاژه‌ڵه‌كانیش ماڵی بۆ داناون، واته: ئه‌و خێمانه‌ی كه له ده‌شتدا ئه‌چنه ناوی وه‌كو ماڵ [ تَسْتَخِفُّونَهَا يَوْمَ ظَعْنِكُمْ وَيَوْمَ إِقَامَتِكُمْ ] وه هه‌ڵگرتنی به‌لاتانه‌وه سووكه له‌و ڕۆژه‌ی كه له‌سه‌فه‌ردان كه به‌ده‌شتدا ئه‌گه‌ڕێن، وه ئه‌و ڕۆژه‌ی كه له شوێنی خۆتاندا جێگیرن [ وَمِنْ أَصْوَافِهَا وَأَوْبَارِهَا وَأَشْعَارِهَا أَثَاثًا وَمَتَاعًا إِلَى حِينٍ(٨٠) ] وه له خوری و صوف و توك و مووه‌كانی شتومه‌كی ناو ماڵى لێ دروست ئه‌كه‌ن، صوف بۆ مه‌ڕه، (ئه‌وبار) بۆ وشتره، (ئه‌شعار)یش بۆ بزن به‌كار دێت، ئه‌مانه هه‌مووی شتومه‌كی ماڵ و پۆشاك و راخه‌رى لێ دروست ئه‌كه‌ن، وه ماڵی پێ ئه‌ڕازێننه‌وه تا كاتی دیاریكراو كه نامێنێت.
(81) [ وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمْ مِمَّا خَلَقَ ظِلَالًا ] وه خوای گه‌وره سێبه‌ریشى بۆ دروست كردوون له هه‌ندێك شوێن كه خۆتانى له گه‌رمی خۆر پێ ئه‌پارێزن [ وَجَعَلَ لَكُمْ مِنَ الْجِبَالِ أَكْنَانًا ] وه له شاخه‌كانیشدا شوێنی وای داناوه كه په‌ناتان ئه‌دات له باران [ وَجَعَلَ لَكُمْ سَرَابِيلَ تَقِيكُمُ الْحَرَّ ] وه جل و به‌رگیشی بۆ داناون له صوف و لۆكه‌و كه‌تان كه ئه‌تانپارێزێ له گه‌رمای هاوین [ وَسَرَابِيلَ تَقِيكُمْ بَأْسَكُمْ ] وه جل و به‌رگی تریش كه له كاتی جه‌نگدا وه‌كو قه‌ڵغانێك به‌كاری دێنن و خۆتانی پێ ئه‌پارێزن له دوژمن [ كَذَلِكَ يُتِمُّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره نیعمه‌ته‌كانی خۆی ته‌واو ده‌كات به‌سه‌ر ئێوه‌دا [ لَعَلَّكُمْ تُسْلِمُونَ (٨١) ] به‌ڵكو ته‌سلیم و ملكه‌چی فه‌رمانی خوای گه‌وره ببن و موسڵمان بن، یاخود به هۆى ئه‌و قه‌ڵغانانه‌وه پارێزراو بن له بریندارى.
(82) [ فَإِنْ تَوَلَّوْا ] ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكردو موسڵمان نه‌بوون [ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (٨٢) ] ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆیه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها ڕاگه‌یاندنێكی ئاشكرایه كه دینه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌ت گه‌یاندووه.
(83) [ يَعْرِفُونَ نِعْمَتَ اللَّهِ ثُمَّ يُنْكِرُونَهَا ] نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره هه‌مووی ئه‌زانن و ئه‌یناسن به‌ڵام له دوای ئه‌وه نكوڵى لێ ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه عیبادهت بۆ غه‌یری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ وَأَكْثَرُهُمُ الْكَافِرُونَ (٨٣) ] وه زۆربه‌شیان كافرو بێباوهڕن.
(84) [ وَيَوْمَ نَبْعَثُ مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا ] وه له ڕۆژی قیامه‌ت له هه‌موو ئوممه‌تێك شایه‌تێك زیندوو ئه‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌یهێنین كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یانه شایه‌تی ئه‌دات له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی [ ثُمَّ لَا يُؤْذَنُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ (٨٤) ] پاشان ئیزنى كافران نادرێ كه عوزرو بیانوو بهێننه‌وه، یان داوای گه‌ڕانه‌وه بكه‌ن بۆ دونیا، یاخود ڕێگایان پێ نادرێ كه خوا رازى بكه‌ن.
(85) [ وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ ظَلَمُوا الْعَذَابَ ] وه كاتێك كه سته‌مكاران سزای خوای گه‌وره ئه‌بینن له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خ كه ئه‌مان شایه‌نی ئه‌و سزایه‌ن [ فَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمْ ] له ڕۆژی قیامه‌ت هیچ سزایه‌كیان له‌سه‌ر سووك ناكرێ [ وَلَا هُمْ يُنْظَرُونَ (٨٥) ] وه هیچ مۆڵه‌تێكیان پێ نادرێ تا ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه.
(86) [ وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ ] وه كاتێك كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له دونیا شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره داناوه شه‌ریك و بته‌كان یان په‌رستراوه‌كان ئه‌بینن [ قَالُوا رَبَّنَا هَؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِنْ دُونِكَ ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئا ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئێمه كردبوومان به شه‌ریك بۆ تۆ و جگه له تۆ له‌وان ئه‌پاڕاینه‌وه‌و دوعامان له‌وان ئه‌كردو ئه‌وانمان ده‌په‌رست [ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ ] خوای گه‌وره ئه‌وانه دێنێته قسه ئه‌گه‌ر بت بن یان هه‌ر شتێكی تر بن [ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ (٨٦) ] ئه‌ڵێن: ئێوه درۆ ئه‌كه‌ن كه خوای گه‌وره شه‌ریكی نه‌بوو بۆ ئێمه‌تان كرده شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و تاوانی خۆتان بوو.
(87) [ وَأَلْقَوْا إِلَى اللَّهِ يَوْمَئِذٍ السَّلَمَ ] وه له‌و ڕۆژه‌دا ته‌سلیم و ملكه‌چى خوای گه‌وره ده‌بن به‌ڵام سوودی نیه [ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٨٧) ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئیفتیرایان ئه‌كردو درۆیان هه‌ڵئه‌به‌ست و شه‌ریكیان بۆ خوا دانا هه‌مووی ئه‌فه‌وتێ و هیچی دیار نامێنێ و فریایان ناكه‌ون.
(88) [ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافر بوونه‌و ڕێگریان كردووه له دینی خوای گه‌وره‌و بڵاو بوونه‌وه‌ی دینی خوا [ زِدْنَاهُمْ عَذَابًا فَوْقَ الْعَذَابِ ] سه‌ره‌ڕای سزای خۆیان سزایه‌كی زیاتریشیان ئه‌ده‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگریان كردووه له دینی خوای گه‌وره (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كافران له دۆزه‌خدا سزایان جیاوازه هه‌روه‌كو چۆن باوه‌ڕداران له به‌هه‌شتدا پله‌و پایه‌یان جیاوازه) [ بِمَا كَانُوا يُفْسِدُونَ (٨٨) ] به‌هۆی ئه‌و خراپه‌و ئاشووبه‌ی كه كردوویانه.
(89) [ وَيَوْمَ نَبْعَثُ فِي كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا عَلَيْهِمْ مِنْ أَنْفُسِهِمْ ] وه له‌و ڕۆژه‌یشدا كه ڕۆژی قیامه‌ته له‌ناو هه‌موو ئوممه‌تێك شایه‌تێك دێنین له خۆیان له جنسی خۆیان كه شایه‌تی له‌سه‌ریان ئه‌دات كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه [ وَجِئْنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَى هَؤُلَاءِ ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆش ئه‌هێنین وه‌كو شایه‌تێك به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی خۆت شایه‌تیان له‌سه‌ر بده‌ی [ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لِكُلِّ شَيْءٍ ] وه ئێمه ئه‌و قورئانه‌مان بۆت دابه‌زاندووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكه‌یته‌وه [ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ (٨٩) ] وه ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و موژده‌یه بۆ موسڵمان.
(90) {فەرمانكردن بە دادپەروەری‌و چاكە كردن} [ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ ] به دڵنیایی خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌كات به دادپه‌روه‌ری و چاكه‌كردن [ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَى ] وه به‌خشین به خزمه نزیكه‌كانتان [ وَيَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَالْبَغْيِ ] وه به‌رهه‌ڵستی ده‌كات له هه‌موو شتێكی به‌دڕه‌وشتی و خراپه‌كاری و سته‌م [ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (٩٠) ] خوای گه‌وره ئامۆژگاریتان ده‌كات به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و یاد بكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری سوودی بۆتان هه‌بێ.
(91) [ وَأَوْفُوا بِعَهْدِ اللَّهِ إِذَا عَاهَدْتُمْ ] وه كاتێك كه به‌ڵێنێكتان به خوای گه‌وره دا به‌ڵێنه‌كه‌تان به‌رنه سه‌ر، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر به‌یعه‌ت وه‌رگرتنى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له هاوه‌ڵان دابه‌زى [ وَلَا تَنْقُضُوا الْأَيْمَانَ بَعْدَ تَوْكِيدِهَا ] وه ئه‌و به‌ڵێنانه هه‌ڵمه‌وه‌شێننه‌وه له دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ڵێنه‌كه‌تان جێگیر كردووه‌و داوتانه [ وَقَدْ جَعَلْتُمُ اللَّهَ عَلَيْكُمْ كَفِيلًا ] وه ئێوه خوای گه‌وره‌تان كردووه به شایه‌ت و به زامن [ إِنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ (٩١) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زانایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن (ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌و كه‌سانه‌ى كه به‌ڵێن هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌و نایبه‌نه سه‌ر).
(92) [ وَلَا تَكُونُوا كَالَّتِي نَقَضَتْ غَزْلَهَا مِنْ بَعْدِ قُوَّةٍ أَنْكَاثًا ] وه ئێوه وه‌ك ئه‌و ئافره‌ته مه‌بن كه ڕێسه‌كه‌ی كرده‌وه به خوری دوای ئه‌وه‌ی كه خوریه‌كی زۆری ڕێسابوو دواتر هه‌مووی هه‌ڵوه‌شانده‌وه [ تَتَّخِذُونَ أَيْمَانَكُمْ دَخَلًا بَيْنَكُمْ ] سوێند خواردنه‌كه‌تان ئه‌كه‌نه فڕوفێڵ و غه‌ش كردن له نێوان خۆتاندا [ أَنْ تَكُونَ أُمَّةٌ هِيَ أَرْبَى مِنْ أُمَّةٍ ] به‌وه هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن ئوممه‌ت و كه‌سانێك زۆرتر ماڵ و سه‌روه‌تیان هه‌یه له كه‌سانێكی تر، یان ژماره‌یان زۆرتره، واته: ئه‌ی موسڵمان ئێوه به زۆری كافران هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن، واته: ئه‌و به‌یعه‌ته‌ی به پێغه‌مبه‌ری خواتان داوه - صلی الله علیه وسلم - بیبه‌نه سه‌ر، كه‌سانێك كه هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا بووه - صلی الله علیه وسلم - زۆری دوژمنه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - ببینیایه په‌یمانه‌كه‌یان هه‌ڵئه‌وه‌شانده‌وه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئێوه وامه‌كه‌ن [ إِنَّمَا يَبْلُوكُمُ اللَّهُ بِهِ ] ته‌نها خوای گه‌وره تاقیتان ئه‌كاته‌وه بزانێ كێ وه‌فای هه‌یه به‌رامبه‌ر عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێن [ وَلَيُبَيِّنَنَّ لَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (٩٢) ] وه ئه‌وه‌ی كه له دونیا ئێوه جیاوازی و ناكۆكیتان هه‌بووه له‌سه‌ری له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره بۆتان ڕوون ئه‌كاته‌وه‌و ده‌ری ئه‌خات.
(93) [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه هه‌مووتانی ئه‌كرده یه‌ك ئوممه‌ت و له‌سه‌ر حه‌ق كۆی ده‌كردنه‌وه [ وَلَكِنْ يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ ] به‌ڵام خوای گه‌وره ویستی لێ بێت هه‌ر كه‌سێك گومڕا ده‌كات كه شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێ و به‌دوای هیدایه‌تدا نه‌گه‌ڕێ و له هیدایه‌ت لابدات [ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] وه هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت كه شایه‌نی هیدایه‌ت بێت [ وَلَتُسْأَلُنَّ عَمَّا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٩٣) ] وه به دڵنیایی له‌رۆژى قیامه‌تیشدا پرسیارتان لێ ئه‌كرێ له‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیا ئه‌نجامتان داوه.
(94) [ وَلَا تَتَّخِذُوا أَيْمَانَكُمْ دَخَلًا بَيْنَكُمْ ] وه سوێنده‌كانتان یاخود ئه‌و به‌یعه‌تانه‌ی كه به پێغه‌مبه‌ری خواتان داوه - صلی الله علیه وسلم - هه‌ڵیمه‌وه‌شێننه‌وه‌و مه‌یكه‌نه فڕوفێڵ و غه‌ش كردن له نێوان خۆتاندا [ فَتَزِلَّ قَدَمٌ بَعْدَ ثُبُوتِهَا ] كه پێ هه‌ڵبخلیسكێ له پاش ئه‌وه‌ی كه جێگیر‌و دامه‌زراو بووه له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه [ وَتَذُوقُوا السُّوءَ بِمَا صَدَدْتُمْ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌و كاته خراپی ئه‌و به‌یعه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه ئه‌چێژن كه به‌هۆیه‌وه ده‌بن به ڕێگر له ڕێگای دینی خوای گه‌وره، (چونكه كافر ببینێت موسڵمان په‌یمان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه متمانه‌ى به دین نامێنێت و موسڵمان نابێت) [ وَلَكُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٩٤) ] وه سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌تان بۆ ئه‌بێ كه سزای ڕۆژی دواییه.
(95) [ وَلَا تَشْتَرُوا بِعَهْدِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به خوای گه‌وره‌تان داوه هه‌ڵیمه‌وه‌شێننه‌وه له‌به‌ر نرخێكی كه‌می دونیایی، شتى دونیایى چه‌ندێك زۆر بێ له چاو پاداشتى خوا‌و به‌هه‌شتدا هه‌ر بێ‌نرخ و كه‌مه [ إِنَّمَا عِنْدَ اللَّهِ هُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره‌یه و بۆ ئێوه‌ی داناوه ئه‌وه زۆر بۆ ئێوه باشتره، وه‌كو سه‌ركه‌وتن له دونیا و ڕزقی فراوان له غه‌نیمه‌ت، وه له قیامه‌تیشدا به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه [ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٩٥) ] ئه‌گه‌ر ئێوه زانیاریتان هه‌یه.
(96) [ مَا عِنْدَكُمْ يَنْفَدُ ] ئه‌وه‌ی كه ئێوه هه‌تانه چه‌ندێك زۆر بێ هه‌ر كۆتایی دێت [ وَمَا عِنْدَ اللَّهِ بَاقٍ ] به‌ڵام ئه‌و پاداشته‌ی لای خوای گه‌وره‌یه له به‌هه‌شتدا هه‌ر ئه‌مێنێته‌وه‌و كۆتایی نایات و هه‌میشه‌ییه [ وَلَنَجْزِيَنَّ الَّذِينَ صَبَرُوا أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٩٦) ] وه به دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له دونیادا ئارامیان گرتووه‌و جێگیر بوونه له‌سه‌ر عه‌هدو به‌ڵێنیان به خوای گه‌وره‌و به پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - به خه‌ڵكى پاداشتیان ئه‌ده‌ینه‌وه به باشترین شێواز له‌وه‌ى كه له دونیا كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه.
(97) {ژن و پیاو یه‌كسانن له پاداشتدا} [ مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً ] هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی چاك بكات ئه‌گه‌ر پیاو بێ یان ئافره‌ت به مه‌رجێك باوه‌ڕدار بێ ئه‌وا ئهیژیهنین ژیانێكی زۆر خۆش قه‌ناعه‌ت و ڕزقی حه‌ڵاڵی ئه‌ده‌ینێ وه به‌خته‌وه‌رو سه‌ركه‌وتووی ئه‌كه‌ین له دونیادا [ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٩٧) ] وه به دڵنیایی له به‌هه‌شتیشدا پاداشتیان ئه‌ده‌ینه‌وه به باشتر له‌وه‌ی كه له دونیا كردوویانه.
(98) [ فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ (٩٨) ] كه ویستت قورئانی پیرۆز بخوێنی ئه‌وا په‌نا بگره به خوای گه‌وره له شه‌یتانی ڕهجمكراو دوورخراو له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره، واته: بڵێ: (أعُوْذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيم) تا قورئان خوێندنه‌كه‌ت لێ تێك نه‌دات و بیرت له لاى بێت و لێى تێبگه‌یت.
(99) [ إِنَّهُ لَيْسَ لَهُ سُلْطَانٌ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ (٩٩) ] به‌دڵنیایى شه‌یتان توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و ته‌وه‌كولیان له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌و كاره‌كانیان به خوای گه‌وره ئه‌سپێرن.
(100) [ إِنَّمَا سُلْطَانُهُ عَلَى الَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُ ] به‌ڵكو توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه كه شه‌یتان ئه‌كه‌نه دۆستی خۆیان و گوێڕایه‌ڵی ئه‌كه‌ن و سه‌رپێچی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ وَالَّذِينَ هُمْ بِهِ مُشْرِكُونَ (١٠٠) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن، یان به‌هۆى گوێڕایه‌ڵى شه‌یتان شه‌ریكیان بۆ خوا داناوه.
(101) [ وَإِذَا بَدَّلْنَا آيَةً مَكَانَ آيَةٍ ] وه ئه‌گه‌ر ئایه‌تێك شوێنه‌كه‌ی بگۆڕین و له جیاتی ئایه‌تێكی تر داینێین، واته: ئایه‌تێك نه‌سخ بكه‌ینه‌وه‌و بیسڕینه‌وه‌و نه‌یهێڵین، یان حوكمه‌كه‌ی نه‌هێڵین له جیاتی ئایه‌تێكی تر داینێین [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ ] خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ كه چی دائه‌به‌زێنێ بۆ ئێوه [ قَالُوا إِنَّمَا أَنْتَ مُفْتَرٍ ] ئه‌و كاته كافرانی قوڕه‌یش ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ درۆ ئه‌كه‌یت و خۆت قسه هه‌ڵئه‌به‌ستی و ئه‌یده‌یته پاڵ خوای گه‌وره [ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (١٠١) ] به‌ڵام زۆربه‌یان ئاگایان له نه‌سخ نیه له قورئاندا، وه حیكمه‌تی نه‌سخ نازانن.
(102) [ قُلْ نَزَّلَهُ رُوحُ الْقُدُسِ مِنْ رَبِّكَ بِالْحَقِّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌م قورئانه پیرۆزه جبریل دایبه‌زاندووه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌و حه‌ق و راست و دادپه‌روه‌ره‌و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تیا نیه [ لِيُثَبِّتَ الَّذِينَ آمَنُوا ] بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداران جێگیر‌و دامه‌زراو بكات له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌یان [ وَهُدًى وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ (١٠٢) ] وه هیدایه‌ت و موژده‌یه بۆ موسڵمان.
(103) [ وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّهُمْ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُ بَشَرٌ لِسَانُ الَّذِي يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِيٌّ ] (عبدالله بن مسلم الحضرمي) دوو منداڵى كۆیله‌ى یه‌مه‌نى هه‌بوو كه ناویان (یه‌سارو جه‌بر) بوو، كه ته‌وراتیان ده‌خوێنده‌وه، جارى وا هه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له لایان داده‌نیشت، كافرانى قوڕه‌یش وتیان: محمد بۆیه لایان داده‌نیشێت بۆ ئه‌وه‌ى لێیانه‌وه فێر بێت و له‌وانه‌وه وه‌ریده‌گرێت، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به دڵنیایی ئێمه ئه‌زانین كه كافران ئه‌ڵێن ئه‌م قورئانه مرۆڤێك فێرى محمدی كردووه - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێوه ئه‌ڵێن كه‌سێكی گاور پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - فێر ئه‌م قورئانه كردووه زمانی ئه‌وان ئه‌عجه‌می بووه عه‌ره‌بی نه‌بووه [ وَهَذَا لِسَانٌ عَرَبِيٌّ مُبِينٌ (١٠٣) ] وه ئه‌م قورئانه‌ش به زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرا دابه‌زیوه پڕه له ڕه‌وانبێژی و به‌لاغه‌ت و فه‌صاحه‌ت.
(104) [ إِنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ لَا يَهْدِيهِمُ اللَّهُ ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمان به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ناهێنن و باوه‌ڕیان پێى نیه خوای گه‌وره هیدایه‌تیان نادات [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٠٤) ] وه سزایه‌كی زۆر به ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه.
(105) [ إِنَّمَا يَفْتَرِي الْكَذِبَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ] ته‌نها ئه‌و كه‌سانه درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن كه ئیمانیان به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره نیه له كافران و بێباوه‌ڕان [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْكَاذِبُونَ (١٠٥) ] وه ئه‌و كه‌سانه خۆیان درۆزنن.
(106) {هەركەسێك بە زۆر كوفری پێ بكرێت كافر نابێت ئەگەر دڵی پڕ لە باوەڕ بێت} [ مَنْ كَفَرَ بِاللَّهِ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِهِ ] هه‌ر كه‌سێك كوفر بكات به خوای گه‌وره له پاش ئیمان هێنانی [ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ ] مه‌گه‌ر كه‌سێك زۆری لێ بكرێ و به زۆر كوفری پێ بكرێ پێى بڵێن: ئه‌گه‌ر كوفر نه‌كه‌ی ئه‌تكوژین ئه‌ویش ته‌نها به ده‌م كوفر بكات و دڵی پڕ له باوه‌ڕ بێ ئه‌وا ڕێگاى پێدراوه‌و عوزری هه‌یه وه‌كو (عه‌مماری كوڕی یاسر) كاتێك كه دایك و باوكیان كوشت ئه‌گه‌ر كوفری نه‌كردایه خۆیشیان ئه‌كوشت كوفری كرد‌و دواتر پرسیارى له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كرد خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، به‌ڵام زانایان كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه خۆى بگرێت و كوفر نه‌كات تا ده‌یكوژن ئه‌وا باشتره‌و به‌هه‌شت بۆ خۆى مسۆگه‌ر ده‌كات [ وَلَكِنْ مَنْ شَرَحَ بِالْكُفْرِ صَدْرًا ] به‌ڵام كه‌سێك كوفر بكات و ڕازی بێ پێی و دڵی پێی ئارام بێ به‌و كوفره‌ی كه كردوویه‌تی [ فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِنَ اللَّهِ ] ئه‌وانه غه‌زه‌بی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ره‌و خوای گه‌وره لێیان تووڕه ئه‌بێ [ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (١٠٦) ] وه سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه.
(107) [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمُ اسْتَحَبُّوا الْحَيَاةَ الدُّنْيَا عَلَى الْآخِرَةِ ] چونكه ئه‌مانه ژیانی دونیایان هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌ر قیامه‌تداو به‌لایانه‌وه خۆشتر بووه‌و له پێناو دونیادا كوفریان كردووه‌و له دین هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه [ وَأَنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (١٠٧) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانی كافر نادات.
(108) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ طَبَعَ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ وَسَمْعِهِمْ وَأَبْصَارِهِمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دین هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه خوای گه‌وره مۆر ئه‌دات له‌سه‌ر دڵ و گوێ و چاویان تا ئیتر حه‌ق نه‌بیستن و نه‌بینن [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ (١٠٨) ] وه ئه‌و كه‌سانه خۆیان بێ‌ئاگان.
(109) [ لَا جَرَمَ أَنَّهُمْ فِي الْآخِرَةِ هُمُ الْخَاسِرُونَ (١٠٩) ] گومانی تیا نیه وه له حه‌قیقه‌تدا ئه‌مانه له ڕۆژی دواییدا زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ن.
(110) [ ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ هَاجَرُوا مِنْ بَعْدِ مَا فُتِنُوا ثُمَّ جَاهَدُوا وَصَبَرُوا إِنَّ رَبَّكَ مِنْ بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (١١٠) ] پاشان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆچیان كردووه له وڵاتی كوفره‌وه بۆ وڵاتی ئیسلام له دوای ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن كافرانه‌وه سزا دران، پاشان جیهادیان كردوه له پێناوى خوای گه‌وره‌و ئارامیان گرتووه ئه‌و كه‌سانه‌ى زۆریان لێ كرا بێت و كوفریشیان كردبێ و دواتر كۆچیان كردووه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه بۆ ئه‌و كه‌سانه، كه‌سانێك له موسڵمانان له مه‌ككه مابوونه‌وه كۆچیان نه‌كردبوو خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو موسڵمانان بۆیان ناردن و وتیان: خواى گه‌وره ده‌روى خێرى لێكردنه‌وه ئه‌وانیش كۆچیان كرد‌و كافران دوایان كه‌وتن و كوشتاریان كردن ئه‌وه‌ى كوژرا كوژراو ئه‌وه‌ى رزگارى بوو رزگارى بوو.
(111) [ يَوْمَ تَأْتِي كُلُّ نَفْسٍ تُجَادِلُ عَنْ نَفْسِهَا ] له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌موو كه‌سێك دێت و له‌سه‌ر نه‌فسی خۆی مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ڕزگار بكات [ وَتُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَا عَمِلَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (١١١) ] وه هه‌موو كه‌سێك به گوێره‌ی كرده‌وه‌ی خۆی پاداشت یان سزای ئه‌درێته‌وه‌و هیچ كه‌سێك سته‌می لێ ناكرێ.
(112) {بە سوپاس نەكردن نازو نیعمەتەكان لەناو دەچن} [ وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ آمِنَةً مُطْمَئِنَّةً ] خوای گه‌وره نموونه‌ی شارێك ئه‌هێنێته‌وه كه وتراوه: مه‌ككه بووه یان مه‌دینه بووه یان شارێكی تر بووه كه هێمنی و ئارامی باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه [ يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِنْ كُلِّ مَكَانٍ ] خوای گه‌وره ڕزق و ڕۆزیشی داون به فراوانی و به زۆری له هه‌موو شوێنێكه‌وه [ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ اللَّهِ ] به‌ڵام ئه‌وان كوفریان كرد به نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌و شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌یان نه‌كرد [ فَأَذَاقَهَا اللَّهُ لِبَاسَ الْجُوعِ وَالْخَوْفِ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ (١١٢) ] خوای گه‌وره توشى برسێتی و ترسی كردن به‌هۆی كرده‌وه خراپه‌كانی خۆیانه‌وه.
(113) [ وَلَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مِنْهُمْ فَكَذَّبُوهُ ] وه خه‌ڵكی مه‌ككه پێغه‌مبه‌رێكیان له خۆیان بۆ هات كه محمده - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵام ئه‌وان به‌درۆیان زانی [ فَأَخَذَهُمُ الْعَذَابُ وَهُمْ ظَالِمُونَ (١١٣) ] سزای خوای گه‌وره گرتیانیه‌وه، وه ئه‌وان كه ئیمانیان نه‌هێنا زوڵم و سته‌میان له خۆیان كرد.
(114) [ فَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ حَلَالًا طَيِّبًا ] ئێوه بخۆن له‌و ڕزقه پاكه‌ی كه خوای گه‌وره به حه‌ڵاڵی پێی به‌خشیون وه پاك و به‌تام و چێژه [ وَاشْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ ] وه شوكرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكه‌ن به‌سه‌رتانه‌وه [ إِنْ كُنْتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ (١١٤) ] ئه‌گه‌ر ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
(115) {هەندێك لە حەرامكراوەكان} [ إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ ] ته‌نها خوای گه‌وره مرداره‌وه‌بووی له‌سه‌رتان حه‌رام كردووه جگه له كولله‌و ماسی [ وَالدَّمَ ] وه خوێنی له‌سه‌رتان حه‌رام كردووه جگه له جگه‌رو سپڵ و ئه‌و خوێنه‌ی له‌ناو ده‌ماره‌كانی ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌مێنێته‌وه [ وَلَحْمَ الْخِنْزِيرِ ] وه گۆشتی به‌رازی لێتان حه‌رام كردووه [ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ ] وه هه‌ر ئاژه‌ڵێك بۆ غه‌یری خوای گه‌وره سه‌ر ببڕێت حه‌رامى كردووه [ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ ] به‌ڵام كه‌سێك ناچار بێ ئه‌له‌مانه‌ش بخوات له گۆشتی به‌رازو مرداره‌وه‌بوو ئه‌وا دروسته‌و حه‌ڵاڵه به‌ڵام زیادڕه‌وی تیادا نه‌كات و ته‌نها ئه‌وه‌نده بخوات له برسا نه‌مرێ، وه جارێكی تریش نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١١٥) ] ئه‌وا به‌دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(116) [ وَلَا تَقُولُوا لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ الْكَذِبَ هَذَا حَلَالٌ وَهَذَا حَرَامٌ لِتَفْتَرُوا عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ ] وه ئێوه له خۆتانه‌وه درۆ مه‌كه‌ن به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌و له دینی خوای گه‌وره‌دا بڵێن: ئه‌مه حه‌ڵاڵه‌و ئه‌مه حه‌رامه‌و درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستن و به‌ناو خواى گه‌وره‌وه قسه بكه‌ن (بیدعه‌یش ده‌گرێته‌وه چونكه ئه‌و كه‌سه‌ى بیدعه ده‌كات و ده‌یهێنێته ناو دینه‌كه‌ى خوا به ناوى خواوه قسه‌ى كردووه‌و درۆى بۆ خواى گه‌وره‌و دینه‌كه‌ى هه‌ڵبه‌ستووه) [ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ (١١٦) ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ستن سه‌رفراز نابن له دونیا‌و قیامه‌تدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ڵاڵ كردن و حه‌رام كردن ئیشی خوای گه‌وره‌یه.
(117) [ مَتَاعٌ قَلِيلٌ ] ژیان و خۆشیه‌كی كه‌م له دونیا ڕائه‌بوێرن به‌وه‌ی كه شت حه‌ڵاڵ و حه‌رام ئه‌كه‌ن به ئاره‌زووی خۆیان [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١١٧) ] به‌ڵام له ڕۆژی قیامه‌تدا سزایه‌كی به ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه.
(118) [ وَعَلَى الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا مَا قَصَصْنَا عَلَيْكَ مِنْ قَبْلُ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه جووله‌كه بوون هه‌ندێك شتمان له‌سه‌ر حه‌رام كردن كه پێشتر بۆمان گێڕایته‌وه (له ئایه‌تی سه‌دو چل و شه‌شی سووره‌تی ئه‌نعام باسمان كرد) [ وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (١١٨) ] وه كه ئه‌م شتانه‌مان لێ حه‌رام كردن زوڵممان لێ نه‌كردن به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان زوڵمیان له نه‌فسی خۆیان ئه‌كردو خۆیان له‌سه‌ر خۆیانیان حه‌رام كرد پاشان خوای گه‌وره وه‌كو سزایه‌ك له‌سه‌ری حه‌رام كردن.
(119) [ ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ عَمِلُوا السُّوءَ بِجَهَالَةٍ ] پاشان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خراپه‌یان كردووه به نه‌زانی و نه‌یانزانیوه [ ثُمَّ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُوا ] پاشان ته‌وبه‌یان كردووه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌و چاكسازیان كردووه له كرده‌وه‌كانیاندا [ إِنَّ رَبَّكَ مِنْ بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (١١٩) ] به‌دڵنیایى په‌روه‌ردگاری تۆ له دوای ئه‌وه زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(120) [ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ كَانَ أُمَّةً ] به دڵنیایی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - به‌ته‌نها خۆی ئوممه‌تێك بووه، واته: پێشه‌واو مامۆستای خێر‌و چاكه بووه [ قَانِتًا لِلَّهِ ] وه گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چ بووه بۆ خوای گه‌وره [ حَنِيفًا ] له دینه پووچه‌ڵه‌كان لایداوه بۆ دینی حه‌ق [ وَلَمْ يَكُ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١٢٠) ] وه له‌و كه‌سانه نه‌بووه كه هاوبه‌شیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار داوه.
(121) [ شَاكِرًا لِأَنْعُمِهِ ] شوكرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ی كردووه [ اجْتَبَاهُ ] خوای گه‌وره هه‌ڵیبژاردووه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی [ وَهَدَاهُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (١٢١) ] وه هیدایه‌تی داوه بۆ ڕێگای ڕاست.
(122) [ وَآتَيْنَاهُ فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً ] وه له دونیاشدا مناڵی باشمان به ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - به‌خشی، یان پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێی به‌خشیوه [ وَإِنَّهُ فِي الْآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ (١٢٢) ] وه به‌دڵنیایى ئه‌و له ڕۆژی قیامه‌تیش له پیاوچاكانه.
(123) [ ثُمَّ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ أَنِ اتَّبِعْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ] پاشان ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه‌حیمان بۆ تۆش دابه‌زاندووه كه شوێنی دینی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - بكه‌وه كه دینی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی و لادان بووه له شیرك بۆ ته‌وحید [ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١٢٣) ] وه ئه‌و له هاوبه‌شبڕیارده‌ران نه‌بووه.
(124) [ إِنَّمَا جُعِلَ السَّبْتُ عَلَى الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ ] سزای ڕۆژی شه‌ممه ته‌نها بۆ ئه‌و جووله‌كانه بوو كه خوای گه‌وره كردیانی به مه‌یمون و به‌راز كه ئیختیلاف كه‌وته نێوانیان سه‌باره‌ت به ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌یانووت: ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - جووله‌كه بووه یان گاور بووه، یان ئه‌وانه‌ی له ڕۆژی شه‌ممه جیاوازى كه‌وته نێوانیان كه جووله‌كه‌كان خۆیان بوون كه رۆژى شه‌ممه‌یان هه‌ڵبژارد [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (١٢٤) ] وه به دڵنیایى له ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره خۆی بڕیار ئه‌دات له نێوانیاندا له‌و ناكۆكى و جیاوازیه‌ی كه كه‌وتبووه نێوانیان.
(125) {بانگەواز كردن بۆ دینی خوا} [ ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ ] تۆ بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه بۆ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره به حیكمه‌ته‌وه، واته: به دانایی و كاربه‌جێیی، یاخود به سوننه‌ت بانگه‌وازیان بكه [ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ] وه به ئامۆژگاری جوان [ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ] وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك گومانی هه‌بوو مشومڕو گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه به جوانترین شێواز تا تێی بگه‌یه‌نیت و وه‌ڵامى گومانه‌كانى بده‌یته‌وه [ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ ] به دڵنیایى په‌روه‌ردگاری تۆ زاناتره به كه‌سێك كه گومڕا بووه‌و له ڕێگای ڕاست لایداوه [ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (١٢٥) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره زاناتره به‌و كه‌سانه‌ی كه هیدایه‌تدراون و له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستن.
(126) {لێخۆشبوو‌ن باشترە لە تۆڵەسەندن} [ وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُمْ بِهِ ] له غه‌زاى ئوحود دا شه‌ست و چوار پیاوى ئه‌نصارى و شه‌ش پیاوى كۆچكه‌ر پێكران، كه ئیمامى حه‌مزه‌یشیان تێدا بوو، وه كافران لاشه‌یان شێواندن، ئه‌نصاریه‌كان وتیان ئه‌گه‌ر رۆژێك زاڵ بین به‌سه‌ریاندا ده‌بێت وایان لێبكه‌ینه‌وه به زیاده‌وه، كه فه‌تحى مه‌ككه كرا خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، پیاوێك وتى: له‌مه‌ودوا قوڕه‌ش نامێنێت، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: وازیان لێبێنن ته‌نها چوار كه‌سیان نه‌بێت: خواى گه‌وره فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر ویستتان سزای كه‌سێك بده‌ن ئه‌وه سزایان بده‌ن به هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان سزای ئێوه‌یان دابوو [ وَلَئِنْ صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِلصَّابِرِينَ (١٢٦) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئارام بگرن و لێیان خۆش بن ئه‌مه باشتره بۆ ئارامگران.
(127) [ وَاصْبِرْ وَمَا صَبْرُكَ إِلَّا بِاللَّهِ ] وه تۆ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئارام بگره، وه ئارامگرتنه‌كه‌شت به یارمه‌تی خوای گه‌وره‌یه [ وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ ] وه خه‌فه‌ت مه‌خۆ له كافران كه ئیمان ناهێنن [ وَلَا تَكُ فِي ضَيْقٍ مِمَّا يَمْكُرُونَ (١٢٧) ] وه دڵیشت ته‌نگ نه‌بێ له‌و فێڵ و نه‌خشه‌و پیلانانه‌ی كه ئه‌وان دایئه‌ڕێژن بۆ تۆ.
(128) [ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا وَالَّذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ (١٢٨) ] به دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه چاكه‌كارن خوای گه‌وره له‌گه‌ڵیاندایه به سه‌رخستن و یارمه‌تیدان، والله أعلم.