(1) سووره‌تی (غافر) (واته: لێخۆش‌بوو) سووره‌تێكی مه‌ككی یه ته‌نها ئایه‌تی (٥٦ و ٥٧) نه‌بێت كه مه‌ده‌نی یه (٨٥) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ حم (١) ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌وه هاتوون.
(2) [ تَنْزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ (٢) ] ئه‌م قورئانه پیرۆزه دابه‌زێنراوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه خوایه‌كی زۆر به‌عیززه‌ت و زانایه.
(3) [ غَافِرِ الذَّنْبِ ] خوای گه‌وره زۆر لێخۆشبووه بۆ تاوانی پێشووی به‌نده‌كانی [ وَقَابِلِ التَّوْبِ ] وه له داهاتوودا ته‌وبه‌ی ئه‌و كه‌سانه قه‌بووڵ ئه‌كات كه بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ته‌وبه ئه‌كه‌ن [ شَدِيدِ الْعِقَابِ ] وه سزایشی زۆر سه‌خته بۆ كافران و بێباوه‌ڕان و سه‌رپێچیكاران [ ذِي الطَّوْلِ ] وه خوای گه‌وره خاوه‌نی فه‌زڵ و نیعمه‌ت و چاكه‌ی زۆره به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه‌و بۆیان درێژ ئه‌كاته‌وه [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی (الله) نه‌بێ [ إِلَيْهِ الْمَصِيرُ (٣) ] سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌یش له ڕۆژی دوایی ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.
(4) [ مَا يُجَادِلُ فِي آيَاتِ اللَّهِ إِلَّا الَّذِينَ كَفَرُوا ] هیچ كه‌سێك مشتومڕو ده‌مه‌قالێ ناكات سه‌باره‌ت به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره له پاش روونكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌تی بكاته‌وه ته‌نها كافران نه‌بێت [ فَلَا يَغْرُرْكَ تَقَلُّبُهُمْ فِي الْبِلَادِ (٤) ] بۆیه گه‌ڕانیان له وڵاتاندا بۆ بازرگانی و ده‌ستخستنی دونیا‌و سه‌روه‌ت و سامانیان له خشته‌ت نه‌بات و پێیان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێی.
(5) [ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَالْأَحْزَابُ مِنْ بَعْدِهِمْ ] پێش ئه‌مانیش قه‌ومی نوح پێغه‌مبه‌ر نوحیان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆ زانی وه حیزبه‌كانی تریش ئه‌وانه‌ی كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ران پێغه‌مبه‌رانیان به درۆزانی و باوه‌ڕیان پێ نه‌كردن [ وَهَمَّتْ كُلُّ أُمَّةٍ بِرَسُولِهِمْ لِيَأْخُذُوهُ ] وه هه‌موو ئوممه‌تێك ویستیان پێغه‌مبه‌رانیان بگرن یان سزایان بده‌ن یان بكوژن [ وَجَادَلُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ ] وه به باتڵ و پووچه‌ڵ ده‌مه‌قالێ و موناقه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان كرد تا به گومانی خۆیان به‌و باتڵه حه‌قی پێ لابه‌رن و له‌ناوبه‌رن و به‌تاڵ بكه‌نه‌وه [ فَأَخَذْتُهُمْ ] به‌ڵام من ئه‌و بێ باوهڕانهم برده‌وه‌و له‌ناوم بردن [ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ (٥) ] ده‌ی بزانه سزای من چۆن بووه‌و چۆن له‌ناوم بردن، واته: سزام زۆر سه‌خت و به ئێش و ئازاره.
(6) [ وَكَذَلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّهُمْ أَصْحَابُ النَّارِ (٦) ] وه به‌م شێوازه وشه‌ی سزای خوای گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌و كافرانه‌دا جێبه‌جێ بوو كه ئه‌وانه هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن وه ئه‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، وه به‌هه‌مان شێوه سزای كافرانی قوڕه‌یش ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن
(7) {هه‌ڵگرانى عه‌رشى خواى گه‌وره داواى لێخۆشبوو‌ن بۆ باوه‌ڕداران ده‌كه‌ن} [ الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ ] ئه‌و فریشتانه‌ی كه عه‌رشی پیرۆزی خوای گه‌وره‌یان هه‌ڵگرتووه وه ئه‌و فریشتانهیشی كه له ده‌وروبه‌ری عه‌رشی خوای گه‌وره‌ن خوای گه‌وره به پاك ڕائه‌گرن له هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك، وه ته‌سبیحات و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه باوه‌ڕ به خوای گه‌وره دێنن و ملكه‌چین [ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا ] وه داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ باوه‌ڕداران ئه‌كه‌ن [ رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَحْمَةً وَعِلْمًا ] ئه‌لێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕه‌حمه‌ت و زانیاری تۆ زۆر فراوانه‌و هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه [ فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌و كه‌سانه خۆشبه كه ته‌وبه‌یان كردووه‌و ڕێگای تۆیان گرتۆته‌به‌ر [ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ (٧) ] وه بیانپارێزه له سزای ئاگری دۆزه‌خ.
(8) [ رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدْتَهُمْ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار وه بیانخه‌ره ناو ئه‌و به‌هه‌شته‌وه كه به‌لێنت پێداون و شوێنی مانه‌وه‌یه [ وَمَنْ صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ ] وه له باوك و خێزان و نه‌وه‌كانیشیان ئه‌وه‌ی كه صاڵح و چاكه له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیخه‌ره ناو به‌هه‌شته‌وه‌و كۆیان بكه‌ره‌وه تێیدا، (مطرف بن عبدالله بن الشخير) ده‌فه‌رمێت: (دڵسۆزترین كه‌س بۆ مرۆڤی موسڵمان فریشته‌كانن كه به‌م شێوازه دوعای خێریان بۆ ده‌كه‌ن و له خوای گه‌وره بۆیان ده‌پاڕێنه‌وه، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه، وه فێڵبازترین و ناپاكترین كه‌سیش بۆیان شه‌یتانه‌كانن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێگای راست ده‌ریان بكه‌ن) [ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٨) ] هه‌ر تۆ به‌ڕاستی خوایه‌كی زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیت.
(9) [ وَقِهِمُ السَّيِّئَاتِ ] وه بیانپارێزه له سزا كه به‌هۆی تاوانه‌كانیانه‌وه تووشیان بێت [ وَمَنْ تَقِ السَّيِّئَاتِ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمْتَهُ ] وه له‌و ڕۆژه‌دا كه ڕۆژی قیامه‌ته هه‌ر كه‌سێك بپارێزیت له سزا ئه‌وه به‌ڕاستی ڕه‌حمت پێی كردووه [ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (٩) ] وه كه خوای گه‌وره ڕه‌حم به مرۆڤـ بكات و له سزا بیپارێزێت و بیخاته به‌هه‌شته‌وه به‌ڕاستی ئه‌مه بردنه‌وه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یه.
(10) [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنَادَوْنَ لَمَقْتُ اللَّهِ أَكْبَرُ مِنْ مَقْتِكُمْ أَنْفُسَكُمْ ] به دڵنیایی كافران له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه بانگیان لێ ئه‌كرێ و پێیان ئه‌ووترێ: تووڕه‌بوون و ڕق و كینه‌ی خوای گه‌وره له ئێوه زۆر زیاتره له ڕق لێبوونتان له خۆتان، كاتێك كه ئه‌خرێنه ئاگری دۆزه‌خه‌وه ڕقیان له خۆیان ئه‌بێته‌وه به‌ڵام خوای گه‌وره زیاتر ڕقی لێیانه [ إِذْ تُدْعَوْنَ إِلَى الْإِيمَانِ فَتَكْفُرُونَ (١٠) ] له كاتێكدا ئێوه له دونیا بانگ ئه‌كران بۆ ئیمان هێنان و ئیمانتان نه‌ئه‌هێناو كوفرتان ئه‌كرد.
(11) {دوو مردن و دوو ژیان} [ قَالُوا رَبَّنَا أَمَتَّنَا اثْنَتَيْنِ ] ئه‌لێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ دوو جار ئێمه‌ت مراند: مردنی یه‌كه‌م مرۆڤـ له نه‌بوونه‌وه له سكی دایكدا دێته ده‌ره‌وه، وه ئه‌و مردنه‌یش كه له دونیادا به‌سه‌رمان دێت [ وَأَحْيَيْتَنَا اثْنَتَيْنِ ] وه دوو جاریش ئێمه‌ت زیندوو كردۆته‌وه: جارێك كه هاتینه دونیاوه، وه جارێكیش له ڕۆژی قیامه‌ت كه زیندوو ئه‌بینه‌وه [ فَاعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا ] وه ئێمه دان ئه‌نێین به تاوانه‌كانی خۆماندا [ فَهَلْ إِلَى خُرُوجٍ مِنْ سَبِيلٍ (١١) ] ئایا هیچ ڕێگایه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه له سزای ئاگری دۆزه‌خ ده‌رچین و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دونیا بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ین.
(12) [ ذَلِكُمْ بِأَنَّهُ إِذَا دُعِيَ اللَّهُ وَحْدَهُ كَفَرْتُمْ ] كاتێك كه له دونیا بانگ بكرانایه بۆ عیباده‌تی خوای گه‌وره به‌تاك و ته‌نها ئێوه كوفرتان ئه‌كرد [ وَإِنْ يُشْرَكْ بِهِ تُؤْمِنُوا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدرایه ئێوه ئیمانتان به‌و شهریكدانانه ئه‌هێنا [ فَالْحُكْمُ لِلَّهِ الْعَلِيِّ الْكَبِيرِ (١٢) ] ئێستایش حوكم به‌تاك و ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و ئه‌و بڕیار به‌سه‌رتاندا ئه‌دات كه بچنه ئاگری دۆزه‌خ كه خوایه‌كه به‌رزه له زات و سیفات و كرده‌وه‌كانیدا، وه زۆر گه‌وره‌یه.
(13) [ هُوَ الَّذِي يُرِيكُمْ آيَاتِهِ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه نیشانه‌كانی خۆیتان نیشان ئه‌دات له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی [ وَيُنَزِّلُ لَكُمْ مِنَ السَّمَاءِ رِزْقًا ] وه له ئاسمانیشه‌وه ڕزقتان بۆ دائه‌به‌زێنێ، واته: به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه ڕزقتان ئه‌دات و دانه‌وێڵه‌و ڕووهكتان بۆ ده‌رئه‌كات [ وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَنْ يُنِيبُ (١٣) ] به‌ڵام هیچ كه‌سێك بیر ناكاته‌وه‌و له‌م نیشانانه تێ ناگات ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ لای خوای گه‌وره گه‌ڕابێته‌وه.
(14) {ته‌نها له خواى گه‌وره بپاڕێنه‌وه} [ فَادْعُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن به‌وپه‌ڕی ئیخلاص و دڵسۆزی و نیازپاكییه‌وه، وه ته‌نها له خوای گه‌وره بپاڕێنه‌وه [ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ (١٤) ] با كافرانیش پێیان ناخۆش بێ گوێیان پێ مه‌ده‌ن.
(15) [ رَفِيعُ الدَّرَجَاتِ ] خوای گه‌وره سیفاتی زۆر به‌رزی هه‌یه [ ذُو الْعَرْشِ ] وه خاوه‌نی عه‌رشی پیرۆزه [ يُلْقِي الرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] وه به فه‌رمانی خۆی وه‌حی دائه‌به‌زێنێ بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك له به‌نده‌كانی خۆی كه ویستی لێ بێت و ئه‌یكات به پێغه‌مبه‌ر، (لێره روح مه‌به‌ست پێی وه‌حی¬یه، چۆن مرۆڤـ به‌بێ روح ناژێت به‌هه‌مان شێوه‌یش به‌بێ وه‌حی و په‌یامی خوای گه‌وره ناژێت ژیانێكی راسته‌قینه‌و به‌خته‌وه‌ر) [ لِيُنْذِرَ يَوْمَ التَّلَاقِ (١٥) ] تا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خه‌ڵكی ئاگادار بكاته‌وه له ڕۆژی قیامه‌ت كه ڕۆژی به‌یه‌ك گه‌یشتنه، موسڵمان و كافر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، وه ستهمكارو سته‌ملێكراو به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، وهبهندهكان به خوای گه‌وره ده‌گه‌ن، وه سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كان هه‌موویان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
(16) [ يَوْمَ هُمْ بَارِزُونَ لَا يَخْفَى عَلَى اللَّهِ مِنْهُمْ شَيْءٌ ] له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو خه‌ڵكی له گۆڕه‌كان ده‌رئه‌چن و ده‌رئه‌كه‌ون و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه له كرده‌وه‌كانیان كه له دونیا كردوویانه [ لِمَنِ الْمُلْكُ الْيَوْمَ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌مڕۆ موڵك بۆ كێیه؟ كه‌س نیه وه‌ڵام بداته‌وه خۆی ئه‌فه‌رمووێ: [ لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ (١٦) ] ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه كه خوایه‌كی تاك و ته‌نهاو زۆر باڵاده‌ست و به‌توانایه.
(17) [ الْيَوْمَ تُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ ] ئه‌مڕۆ هه‌موو كه‌سێك سزا یان پاداشت وه‌رئه‌گرێ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیا كردوویانه [ لَا ظُلْمَ الْيَوْمَ ] وه سته‌م له هیچ كه‌سێك ناكرێت [ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (١٧) ] به‌ڕاستی لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره زۆر خێرایه، لێپرسینه‌وه‌ی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی وه‌كو لێپرسینه‌وه‌یه‌تی بۆ ته‌نها كه‌سێك.
(18) [ وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْآزِفَةِ ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئاگاداریان بكه‌وه له ڕۆژه نزیكه‌كه كه ڕۆژی قیامه‌ته [ الْآزِفَة ] ناوێكه له ناوه‌كانی رۆژی قیامه‌ت [ إِذِ الْقُلُوبُ لَدَى الْحَنَاجِرِ كَاظِمِينَ ] كاتێك كه دڵه‌كان دێنه لای گه‌روو له‌لای گه‌روو ڕائه‌وه‌ستن له غه‌م و په‌ژاره‌و ترس‌دا به گریانه‌وه بێ ده‌نگن و نه ده‌رده‌چن و نه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان له ترسناكی دیمه‌نه‌كه [ مَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ حَمِيمٍ وَلَا شَفِيعٍ يُطَاعُ (١٨) ] كه‌سانی ستهمكارو موشریك هیچ خزم و تكاكارێك نیه كه تكایان بۆ بكات و تكاكه‌ی قبووڵ بكرێ و وه‌ربگیرێ.
(19) [ يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئه‌گه‌ر چاوێك به دزیه‌وه ته‌ماشای ئافره‌تێك بكات ئاگای لێیه‌تی، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: (مه‌به‌ست له‌م ئایه‌ته پیاوێكه ده‌چێته مالێكهوه خاوه‌ن ماڵه‌كه ئاگادار نه‌بێت ئه‌م ته‌ماشای ئافره‌ته‌كه ده‌كات، وه كه ئاگادار بێت چاوی ده‌پۆشێت و ته‌ماشا ناكات، خوای گه‌وره ئاگای له‌و تێڕوانینه نهێنیه هه‌یه) [ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ (١٩) ] وه ئه‌وه‌یشی كه له دڵدا شاردراوه‌ته‌وه خوای گه‌وره ئاگادارێتی.
(20) [ وَاللَّهُ يَقْضِي بِالْحَقِّ ] خوای گه‌وره بڕیار ئه‌دات به حه‌ق و دادپه‌روه‌ری [ وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ لَا يَقْضُونَ بِشَيْءٍ ] وه ئه‌و پهرستراوانهیشی كه ئێوه جگه له خوای گه‌وره له دونیا پهرستووتانه هیچ بڕیارێك ناده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێكیان به‌ده‌ست نیه‌و هیچ شتێك نازانن [ إِنَّ اللَّهَ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (٢٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌یه زۆر بیسه‌رو بینه‌ره‌و هه‌موو شتێك ئه‌بیستێ و ئه‌بینێ.
(21) [ أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ كَانُوا مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئایا كافران به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشای سه‌ره‌نجامی ئوممه‌تانی پێش خۆیان بكه‌ن له كافران كه خوای گه‌وره چۆن له‌ناوی بردووه‌ن و چیان به‌سه‌ردا هاتووه [ كَانُوا هُمْ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَآثَارًا فِي الْأَرْضِ ] ئه‌وان له ئێوه زۆر به‌هێزتر بوون وه سه‌ر زه‌ویشیان ئاوه‌دان كردبووه‌وه به شورا‌و قه‌ڵاو كۆشكی به‌هێزو گه‌وره [ فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ] به‌ڵام به‌هۆی تاوانیانه‌وه خوای گه‌وره بردیانیه‌وه‌و له‌ناوی بردن [ وَمَا كَانَ لَهُمْ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَاقٍ (٢١) ] وه هیچ كه‌سێك نه‌بوو كه سزای خوای گه‌وره‌یان لێ دوور بخاته‌وه‌و بیانپارێزێ له سزای خوا.
(22) [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانَتْ تَأْتِيهِمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره به به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراوه هاتن بۆ لایان [ فَكَفَرُوا ] به‌ڵام ئه‌مان كوفریان كرد‌و باوه‌ڕیان نه‌هێنا [ فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ ] وه خوای گه‌وره‌یش سزای دان و له‌ناوی بردن و بردیانیه‌وه [ إِنَّهُ قَوِيٌّ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٢٢) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر به‌هێزه وه سزای خوای گه‌وره زۆر سه‌خته.
(23) {به‌سه‌رهاتى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و فیرعه‌ون} [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَى بِآيَاتِنَا وَسُلْطَانٍ مُبِينٍ (٢٣) ] وه به دڵنیایی ئێمه به كۆمه‌لێك موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراوه موسامان - صلی الله علیه وسلم - نارد.
(24) [ إِلَى فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَقَارُونَ ] بۆ لای فیرعه‌ون و (هامان) كه وه‌زیری فیرعه‌ون بوو، وه بۆ لای (قارون) كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی سه‌رده‌می خۆی بوو، وه ئامۆزای موسی - صلی الله علیه وسلم - بوو [ فَقَالُوا سَاحِرٌ كَذَّابٌ (٢٤) ] ئه‌مان وتیان: موسی - صلی الله علیه وسلم - جادووگه‌ره‌و زۆر درۆزنه.
(25) [ فَلَمَّا جَاءَهُمْ بِالْحَقِّ مِنْ عِنْدِنَا ] وه كاتێك كه حه‌قی بۆ هێنان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ئه‌و هه‌موو موعجیزه‌یه‌ی كه به چاوی خۆیان بینیان [ قَالُوا اقْتُلُوا أَبْنَاءَ الَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ ] وتیان ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه له‌گه‌ڵ موسادا كوڕه‌كانیان بكوژن [ وَاسْتَحْيُوا نِسَاءَهُمْ ] وه ئافره‌تانیان بهێلنه‌وه بۆ خزمه‌تكاری [ وَمَا كَيْدُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ (٢٥) ] وه نه‌خشه‌و پیلانی كافران ته‌نها له گومڕایی و وێڵی و تیاچووندایه.
(26) {فیرعه‌ون مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - تۆمه‌تبار ده‌كات به ئاشوبگێڕى} [ وَقَالَ فِرْعَوْنُ ذَرُونِي أَقْتُلْ مُوسَى وَلْيَدْعُ رَبَّهُ ] وه فیرعه‌ون وتی: وازم لێ بێنن و لێمگه‌ڕێن با موسی - صلی الله علیه وسلم - بكوژم و ئه‌ویش با بانگی په‌روه‌ردگاری بكات ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كات با خوایه‌كه‌ی بێت من بێباكم و گوێ ناده‌م و به‌ڵامه‌وه ئاساییه [ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يُبَدِّلَ دِينَكُمْ ] من له‌وه ئه‌ترسێم كه موسی - صلی الله علیه وسلم - دینی ئێوه بگۆڕێ [ أَوْ أَنْ يُظْهِرَ فِي الْأَرْضِ الْفَسَادَ (٢٦) ] یاخود له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا ئاشووب و گه‌نده‌ڵی بڵاو بكاته‌وه‌و ناكۆكی بنێته‌وه، (تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت دز خاوه‌ن ماڵی گرت، هه‌میشه كافران سته‌م له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و ده‌یانچه‌وسێننه‌وه، له هه‌مان كاتدا خۆیان وه‌كو فریادڕه‌س و دڵسۆزیان نیشان ده‌ده‌ن بۆ خه‌ڵه‌تاندن و چه‌واشه كردن و چاوبه‌ست كردنیان).
(27) [ وَقَالَ مُوسَى إِنِّي عُذْتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُمْ مِنْ كُلِّ مُتَكَبِّرٍ لَا يُؤْمِنُ بِيَوْمِ الْحِسَابِ (٢٧) ] وه موسی - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌مه‌ی بیست فه‌رمووی: من په‌نا ئه‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم و په‌روه‌ردگاری ئێوه له هه‌موو كه‌سێكی لووتبه‌رزی خۆ به‌گه‌وره‌زان كه باوه‌ڕی به ڕۆژی لێپرسینه‌وه نه‌بێت.
(28) {باوه‌ڕداره‌كه‌ى ئالى فیرعه‌ون به‌رگرى له مو‌سا ده‌كات } [ وَقَالَ رَجُلٌ مُؤْمِنٌ مِنْ آلِ فِرْعَوْنَ ] وه پیاوێكی باوه‌ڕدار كه (قيبطى) بوو، وتراوه: ئامۆزای فیرعه‌ون بوو، له (قيبطي)ه‌كان ته‌نها ئه‌م پیاوه ئیمانی هێناوه له‌گه‌ڵ ئاسیای خێزانی فیرعه‌وندا [ يَكْتُمُ إِيمَانَهُ ] ئه‌م پیاوه كه ئیمانه‌كه‌ی ئه‌شارده‌وه‌و ده‌ری نه‌بڕیبوو فه‌رمووی: [ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَنْ يَقُولَ رَبِّيَ اللَّهُ ] ئایا ئێوه پیاوێك ئه‌كوژن كه موسایه - صلی الله علیه وسلم - كه ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌یه ئه‌لێ: په‌روه‌ردگاری من (الله)یه!؟ [ وَقَدْ جَاءَكُمْ بِالْبَيِّنَاتِ مِنْ رَبِّكُمْ ] كاتێك كه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و موعجیزه‌ی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ هێناون، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له لای كه‌عبه نوێژی ده‌كرد (عقبة بن أبي معيط) هات و شانی گرت و پۆشاكه‌كه‌ی لوولدا له ملی پیرۆزی و توندی كرد بۆ خنكاندنی، (ئه‌بو به‌كری صدیق) هات و كردی به شانی‌دا و پاڵیپێوه‌ناو له پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - دوور خسته‌وه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه: ئایا ئێوه پیاوێك ئه‌كوژن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌لێت ته‌نها الله په‌روه‌ردگاری منه؟! [ وَإِنْ يَكُ كَاذِبًا فَعَلَيْهِ كَذِبُهُ ] وه ئه‌گه‌ر درۆیش بكات زیانی درۆكه‌ی بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و خوای گه‌وره سزای ده‌دات، (گومانی نه‌بوو له راستێتی موسی - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بوو تا ئه‌وان قه‌ناعه‌ت بكه‌ن) [ وَإِنْ يَكُ صَادِقًا يُصِبْكُمْ بَعْضُ الَّذِي يَعِدُكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیش بێ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه لێتان ئه‌كات هه‌ندێكی ئه‌تانگرێته‌وه‌و خوای گه‌وره له‌ناوتان ئه‌بات [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ كَذَّابٌ (٢٨) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سێك نادات كه زیادڕه‌وی بكات له تاواندا وه زۆر درۆزن بێت، واته ئه‌م وانیه‌و وته‌و كرده‌وه‌ی له‌وپه‌ڕی جوانی و چاكیدایه‌و ئه‌گه‌ر درۆی بكردایه ده‌رده‌كه‌وت و خوای گه‌وره ئاوا هیدایه‌تی نادا كه هه‌مووتان دڵنیان له راستگۆییدا.
(29) [ يَا قَوْمِ لَكُمُ الْمُلْكُ الْيَوْمَ ظَاهِرِينَ فِي الْأَرْضِ ] ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه ئه‌مڕۆ موڵكتان هه‌یه له‌سه‌ر زه‌ویداو ئاشكرا‌و باڵاده‌ستن بۆ سوپاسی خوای گه‌وره ناكه‌ن و باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ناهێنن [ فَمَنْ يَنْصُرُنَا مِنْ بَأْسِ اللَّهِ إِنْ جَاءَنَا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن به دڵنیایی خوای گه‌وره سزامان ده‌دات ئه‌و كاته كێ هه‌یه ئێمه له سزای خوای گه‌وره ڕزگار بكات ئه‌گه‌ر سزای خوای گه‌وره‌مان بۆ بێ، (ئه‌م پیاوه باوه‌ڕداره شایانتر بوو به ده‌سه‌ڵات له فیرعه‌ون) [ قَالَ فِرْعَوْنُ مَا أُرِيكُمْ إِلَّا مَا أَرَى ] فیرعه‌ون وتی: من هیچ شتێكتان پێ نالێم ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه بۆ خۆیشم وای ئه‌بینم (فیرعه‌ون درۆی كرد خۆی دڵنیا بوو كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌ری خوایه، به‌ڵام به خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌وت مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - شێت بووه) [ وَمَا أَهْدِيكُمْ إِلَّا سَبِيلَ الرَّشَادِ (٢٩) ] وه من ڕێنماییتان ناكه‌م ته‌نها بۆ ڕێگای ڕاست و حه‌ق نه‌بێت، (دیسان فیرعه‌ون درۆی كرد بانگی خه‌ڵكی ناكرد بۆ رێگای راست، به‌ڵكو بانگی ده‌كردن بۆ په‌رستنی خۆی و ده‌یووت: نه‌مزانیوه جگه له من خوایه‌كی ترتان هه‌بێت).
(30) [ وَقَالَ الَّذِي آمَنَ يَا قَوْمِ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ مِثْلَ يَوْمِ الْأَحْزَابِ (٣٠) ] وه باوه‌ڕداره‌كه وتی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم من له‌وه ئه‌ترسێم له‌سه‌ر ئێوه كه وه‌كو هاوشێوه‌ی ڕۆژی ئهحزابتان به‌سه‌ردا بێت، واته: حیزبه‌كانی تر كه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رانیان كۆبوونه‌وه‌و خوای گه‌وره هه‌مووی له‌ناوبردن.
(31) [ مِثْلَ دَأْبِ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَالَّذِينَ مِنْ بَعْدِهِمْ ] وه‌كو داب و نه‌ریتی قه‌ومی نوح و عادو ثهمودو ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وان كه باوه‌ڕیان نه‌هێنا خوای گه‌وره هه‌موویانی له‌ناوبرد [ وَمَا اللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًا لِلْعِبَادِ (٣١) ] وه به‌ڕاستی خوای گه‌وره نایه‌وێ زوڵم و سته‌م له به‌نده‌كانی بكات، به‌ڵكو به هۆی كوفر‌و تاوانی خۆیانه‌وه له‌ناوی بردن.
(32) {بۆچى به رۆژى قیامه‌ت وتراوه: رۆژى بانگكردنه‌كه؟} [ وَيَا قَوْمِ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ يَوْمَ التَّنَادِ (٣٢) ] ئه‌ی قه‌ومی خۆم من له ڕۆژی بانگ كردنه‌كه لێتان ئه‌ترسێم كه ڕۆژی قیامه‌ته، (بۆیه به رۆژی قیامه‌ت وتراوه رۆژی بانگ كردن چونكه له‌و رۆژه‌دا هه‌ندێك له خه‌ڵكی بانگی هه‌ندێكی تر ده‌كه‌ن، وه به‌هه‌شتییه‌كان بانگ له دۆزه‌خییه‌كان ئه‌كه‌ن و ده‌لێن ئه‌و به‌لێنه‌ی خوای گه‌وره پێی دابووین هاته جێ و بینیمان ئایا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ئێوه كرابوو بینیتان؟، وه دۆزه‌خییه‌كان بانگی به‌هه‌شتییه‌كان ده‌كه‌ن و داوای خواردن و خواردنه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ن، وه به‌هه‌شتییه‌كان بانگی به‌هه‌شتییه‌كان ده‌كه‌ن و دۆزه‌خیه‌كان بانگی دۆزه‌خیه‌كان ده‌كه‌ن، وه ئه‌هلی ئه‌عراف بانگی دۆزه‌خییه‌كان و به‌هه‌شتییه‌كان ده‌كه‌ن، وه كه دۆزه‌خ ده‌هێنرێت بۆ گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر خه‌ڵكی راده‌كه‌ن و فریشته‌كان بانگیان ده‌كه‌ن و ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه، وه كه كرده‌وه‌ی مرۆڤـ ده‌كێشرێت فریشته‌یه‌ك له لای ته‌رازووه‌كه‌یه‌و ئه‌وه‌ی چاكه‌كانی قورس‌تر بێت به به‌رزترین ده‌نگ بانگ ده‌كات و ده‌لێت: فڵانی كوڕی فڵان به‌خته‌وه‌ر بوو، وه كه خراپه‌كانی قورس‌تر بێت به به‌رزترین ده‌نگ بانگ ده‌كات و ده‌لێت: فڵانی كوڕی فڵان به‌دبه‌خت بوو).
(33) [ يَوْمَ تُوَلُّونَ مُدْبِرِينَ مَا لَكُمْ مِنَ اللَّهِ مِنْ عَاصِمٍ ] له‌و ڕۆژه‌دا كه پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن و به‌ره‌و ئاگری دۆزه‌خ ئه‌ڕۆن هیچ كه‌سێك نیه جگه له خوای گه‌وره پارێزه‌رتان بێ و له سزای خوای گه‌وره بتانپارێزێ [ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ (٣٣) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش خوای گه‌وره گومڕای بكات و شایه‌نی گومڕایی بێت و ڕێگه‌ی هیدایه‌ت نه‌گرێته به‌ر ئه‌وه كه‌س ناتوانێ هیدایه‌تی بدات.
(34) [ وَلَقَدْ جَاءَكُمْ يُوسُفُ مِنْ قَبْلُ بِالْبَيِّنَاتِ ] وه پێش موسایش - صلی الله علیه وسلم - ئێوه به دڵنیایی یوسف پێغه‌مبه‌رتان بۆ هات - صلی الله علیه وسلم - به به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و كۆمه‌لێك موعجیزه‌وه [ فَمَا زِلْتُمْ فِي شَكٍّ مِمَّا جَاءَكُمْ بِهِ ] وه به‌رده‌وام ئێوه له گوماندا بوون له‌و به‌ڵگه ڕوون و ئاشكرایانه‌ی كه بۆی هێنان وه ئیمانتان پێی نه‌هێنا [ حَتَّى إِذَا هَلَكَ قُلْتُمْ لَنْ يَبْعَثَ اللَّهُ مِنْ بَعْدِهِ رَسُولًا ] تا یوسف - صلی الله علیه وسلم - وه‌فاتی كرد وتتان ئیتر له دوای ئه‌م خوای گه‌وره هیچ پێغه‌مبه‌رێكی تر نانێرێ [ كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ مُرْتَابٌ (٣٤) ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره كه‌سانێك گومڕا ئه‌كات كه زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن له كوفر‌و تاواندا وه گومانیان هه‌بێت له دین و یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌دا.
(35) [ الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مشتومڕو ده‌مه‌قالێ ئه‌كه‌ن له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌بێ به‌ڵگه‌یه‌ك كه به‌ده‌ستیانه‌وه بێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌تاڵی بكه‌نه‌وه‌و ره‌تی بكه‌نه‌وه [ كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ وَعِنْدَ الَّذِينَ آمَنُوا ] به‌هۆی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌یان خوای گه‌وره‌و باوه‌ڕدارانیش زۆر لێیان تووڕه ئه‌بن و رقیان لێیانه چونكه ئه‌یانه‌وێ به باتڵ و پوچه‌ڵ حه‌ق به‌تاڵ بكه‌نه‌وه [ كَذَلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَى كُلِّ قَلْبِ مُتَكَبِّرٍ جَبَّارٍ (٣٥) ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره مۆر ئه‌دات له‌سه‌ر دڵی هه‌موو كه‌سێكی خۆبه‌گه‌وره‌زان و لووتبه‌رزی زۆر عیناد.
(36) [ وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَا هَامَانُ ابْنِ لِي صَرْحًا لَعَلِّي أَبْلُغُ الْأَسْبَابَ (٣٦) ] وه فیرعه‌ون به هامانی وه‌زیری وت: ئه‌ی هامان كۆشكی به‌رزم بۆ دروست بكه له خشتی سوره‌وه‌كراو به‌ڵكو بگه‌مه ڕێگاو ده‌رگاكانی ئاسمان و بیگرمه‌به‌ر.
(37) [ أَسْبَابَ السَّمَاوَاتِ ] تا سه‌ركه‌وم ڕێگاو ده‌رگاكانی ئاسمان بگرمه‌به‌ر [ فَأَطَّلِعَ إِلَى إِلَهِ مُوسَى ] تا خواكه‌ی موسی ببینم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسی - صلی الله علیه وسلم - وتی: خوای من له ئاسمانه [ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُ كَاذِبًا ] هه‌ر چه‌ند من گومان ئه‌به‌م كه موسی - صلی الله علیه وسلم - درۆزن بێت و ئاسمان هیچ خوایه‌كی لێ نه‌بێ [ وَكَذَلِكَ زُيِّنَ لِفِرْعَوْنَ سُوءُ عَمَلِهِ ] به‌م شێوازه شه‌یتان كوفر‌و كرده‌وه‌ی خراپی بۆ فیرعه‌ون ڕازاندبوه‌وه [ وَصُدَّ عَنِ السَّبِيلِ ] وه ڕێگری لێ ئه‌كرد له ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره [ وَمَا كَيْدُ فِرْعَوْنَ إِلَّا فِي تَبَابٍ (٣٧) ] وه نه‌خشه‌و پیلان و فڕوفێڵی فیرعه‌ون هیچ شتێك نیه ته‌نها له زه‌ره‌رمه‌ندی و تیاچووندا نه‌بێت.
(38) {باوه‌ڕداره‌كه‌ى ئالى فیرعه‌ون ئامۆژگارى قه‌ومه‌كه‌ى ده‌كات} [ وَقَالَ الَّذِي آمَنَ يَا قَوْمِ اتَّبِعُونِ أَهْدِكُمْ سَبِيلَ الرَّشَادِ (٣٨) ] وه باوه‌ڕداره‌كه‌ی قه‌ومی فیرعه‌ون وتی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم شوێن من بكه‌ون ڕێگه‌ی ڕاست و ڕێگای به‌هه‌شتتان نیشان ئه‌ده‌م.
(39) [ يَا قَوْمِ إِنَّمَا هَذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا مَتَاعٌ ] ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌م ژیانی دونیایه چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مه‌و تیایدا ڕائه‌بوێرن و به‌سه‌ری ئه‌به‌ن و كۆتایی دێت پێی هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن [ وَإِنَّ الْآخِرَةَ هِيَ دَارُ الْقَرَارِ (٣٩) ] به‌ڵام ڕۆژی دوایی شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه كه كۆتایی نایات گرنگی و بایه‌خی پێبده‌ن.
(40) [ مَنْ عَمِلَ سَيِّئَةً فَلَا يُجْزَى إِلَّا مِثْلَهَا ] هه‌ر كه‌سێك له دونیادا خراپه‌و تاوان بكات ئه‌وا سزا نادرێته‌وه ته‌نها به هاوشێوه‌ی ئه‌وه نه‌بێت، واته: خراپه یه‌ك به‌رامبه‌ر یه‌كه [ وَمَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ يُرْزَقُونَ فِيهَا بِغَيْرِ حِسَابٍ (٤٠) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كرده‌وه‌ی چاك بكات وه باوه‌ڕدار بێت ئیتر ئه‌گه‌ر نێر بێ یان مێ، ژن بێ یان پیاو به‌مه‌رجێك باوه‌ڕدار بێ ئه‌و كه‌سانه ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه، وه خوای گه‌وره له به‌هه‌شتدا ڕزق و ڕۆزیان ئه‌دات به‌بێ ژماره‌و یه‌كجار زۆر.
(41) [ وَيَا قَوْمِ مَا لِي أَدْعُوكُمْ إِلَى النَّجَاةِ وَتَدْعُونَنِي إِلَى النَّارِ (٤١) ] وه ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌وه چیه من بانگتان ئه‌كه‌م بۆ ڕێگای ڕزگاری كه بریتییه له په‌رستنی خوای گه‌وره به تاك و ته‌نها و به‌راستدانان و شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵام ئێوه با‌نگم ئه‌كه‌ن بۆ ناو ئاگری دۆزه‌خ، بۆ شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره.
(42) [ تَدْعُونَنِي لِأَكْفُرَ بِاللَّهِ وَأُشْرِكَ بِهِ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ ] ئێوه بانگی من ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه كوفر بكه‌م به خوای گه‌وره‌و شه‌ریكی بۆ دابنێم به‌نه‌زانی و به‌بێ به‌ڵگه، چونكه من هیچ زانیارییه‌كم نیه كه خوای گه‌وره شه‌ریكی هه‌بێ [ وَأَنَا أَدْعُوكُمْ إِلَى الْعَزِيزِ الْغَفَّارِ (٤٢) ] له كاتێكدا من بانگتان ئه‌كه‌م بۆ لای خوای گه‌وره كه خوایه‌كی زۆر به‌عیززه‌ت و لێخۆشبووه.
(43) [ لَا جَرَمَ أَنَّمَا تَدْعُونَنِي إِلَيْهِ لَيْسَ لَهُ دَعْوَةٌ فِي الدُّنْيَا وَلَا فِي الْآخِرَةِ ] درۆ نیه‌و گومانی تیادا نیه‌و راستی و حه‌قیقه‌ت وایه ئه‌وه‌ی كه ئێوه منی بۆ لا بانگ ئه‌كه‌ن له بته‌كانتان له‌وانه‌ی كه جگه له خوای گه‌وره ئه‌یانپه‌رستن ناتوانن وه‌ڵامی بانگه‌وازی هیچ كه‌سێك بده‌نه‌وه نه له دونیا‌و نه له قیامه‌ت چه‌ندێك خه‌ڵكی لێیان بپاڕێته‌وه‌و سودو زیانیان به‌ده‌ست نیه [ وَأَنَّ مَرَدَّنَا إِلَى اللَّهِ ] وه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه‌و شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌مان له رۆژی قیامه‌تدا هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه [ وَأَنَّ الْمُسْرِفِينَ هُمْ أَصْحَابُ النَّارِ (٤٣) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یش كه زیادڕه‌ویان كردووه له كوفر‌و شیرك و تاواندا ئه‌وانه به دڵنیایی هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن.
(44) [ فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ ] وه له داهاتوویه‌كی نزیكدا بیر ئه‌كه‌نه‌وه له‌و قسانه‌ی من كه پێتانی ئه‌لێم وه ئه‌زانن كه من چه‌ندێك ئامۆژگاری ئێوه‌م كردووه‌و دڵسۆزتان بوومه‌و په‌شیمان ده‌بنه‌وه به‌ڵام له كاتێكدا كه په‌شیمانی سودی بۆ كه‌س نابێت [ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ ] وه من كاره‌كانی خۆم ته‌نها به خوای گه‌وره ئه‌سپێرم وه خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م [ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (٤٤) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر بینایه به به‌نده‌كانی و هه‌موو شتێكیان ئه‌بینێ.
(45) [ فَوَقَاهُ اللَّهُ سَيِّئَاتِ مَا مَكَرُوا ] خوای گه‌وره له دونیادا ئه‌م باوه‌ڕداره‌ی پاراست له‌و نه‌خشه‌و پیلانه خراپانه‌ی كه بۆیان دانا‌و ویستیان بیكوژن، وه رۆژی قیامه‌تیش له ئاگری دۆزه‌خ پاراستی و خستییه به‌هه‌شته‌وه [ وَحَاقَ بِآلِ فِرْعَوْنَ سُوءُ الْعَذَابِ (٤٥) ] وه كه‌سوكار و شوێنكه‌وتوانی فیرعه‌ونیش تووشی خراپترین سزا بوون له دونیادا به نقوم بوون وه له قیامه‌تیشدا به ئاگری دۆزه‌خ.
(46) {سزاى ناو گۆڕ} [ النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا ] هه‌موو به‌یانیان و ئێوارانێك فیرعه‌ون و داروده‌سته‌و شوێنكه‌وتوانی به ئاگر سزا ئه‌درێن له‌ناو گۆڕه‌كانیاندا [ وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ (٤٦) ] وه كاتێكیش كه ڕۆژی قیامه‌ت دێت خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانی بخه‌نه ناو سه‌ختترین سزاوه كه سزای ئاگری دۆزه‌خه، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سزای ناو گۆڕ پێش هاتنی رۆژی قیامه‌ت، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌رده‌وام له نوێژه‌كانیدا په‌نای گرتووه به خوای گه‌وره له سزای ناو گۆڕ، وه فه‌رمانی به ئێمه‌یش كردووه به په‌ناگرتن به خوای گه‌وره له سزای ناو گۆڕ).
(47) {مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێى سه‌ركرده‌و شوێنكه‌وتوانیان له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خدا} [ وَإِذْ يَتَحَاجُّونَ فِي النَّارِ ] وه له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا سه‌ركرده‌كان و شوێنكه‌وته‌كان مشتومڕو دهمهقالێیانه [ فَيَقُولُ الضُّعَفَاءُ لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا ] لاواز‌و ژێر ده‌سته‌كان به گه‌وره‌و سه‌ركرده‌كانیان ئه‌لێن ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به گه‌وره زانیوه ئێمه شوێنكه‌وته‌ی ئێوه بووین و ئێوه سه‌ركرده‌ی ئێمه بوون [ فَهَلْ أَنْتُمْ مُغْنُونَ عَنَّا نَصِيبًا مِنَ النَّارِ (٤٧) ] ئایا ئێوه ئه‌توانن به‌شێك له‌و سزایه‌ی كه له‌سه‌رمانه لهسهرمانی لاده‌ن.
(48) [ قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُلٌّ فِيهَا ] ده‌سه‌ڵاتدارو خۆبه‌گه‌وره‌زانان ئه‌لێن: ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا هه‌موومان وا له‌ناو ئاگری دۆزهخداین و توانای هیچ شتێكمان نیه [ إِنَّ اللَّهَ قَدْ حَكَمَ بَيْنَ الْعِبَادِ (٤٨) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره خۆی بڕیاری له نێوان به‌نده‌كاندا داوه.
(49) {دۆزه‌خییه‌كان داواى سوك كردنى سزا ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌نها رۆژێكیش بێت} [ وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِنَ الْعَذَابِ (٤٩) ] وه ئه‌وانه‌ی كه له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدان له كافران به ده‌رگاوانانی دۆزه‌خ ئه‌لێن: بانگی په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن تا ته‌نها ڕۆژێك له‌م سزایه‌مان له‌سه‌ر سووك بكات.
(50) [ قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] فریشته‌كانیش پێیان ئه‌لێن: ئایا پێغه‌مبه‌رانی ئێوه به به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراوه بۆ لاتان نه‌هاتن؟ [ قَالُوا بَلَى ] ئه‌لێن: به‌لێ هاتن و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌رماندا جێگیر كرد‌و په‌یامی خوای گه‌وره‌یان پێگه‌یاندین [ قَالُوا فَادْعُوا ] فریشته‌كانیش پێیان ئه‌لێن: ده‌ی كه‌واته ئێوه خۆتان داوا بكه‌ن ئێمه داواتان بۆ ناكه‌ین و لێتان به‌رین [ وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ (٥٠) ] وه دوعا‌و بانگكردنی كافرانیش له هیچ شتێك‌دا نیه ته‌نها له فه‌وتاندن و به‌تاڵیدا نه‌بێت، واته: وه‌ڵام نادرێنه‌وه
(51) [ إِنَّا لَنَنْصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئێمه به دڵنیایی پێغه‌مبه‌رانی خۆمان و باوه‌ڕدارانیش سه‌رئه‌خه‌ین به‌سه‌ر كافراندا له ژیانی دونیادا، (ئه‌وانه‌یش كه شه‌هید كراون وه‌كو یه‌حیاو زه‌كه‌ریا هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوونه‌و خوای گه‌وره له پاش خۆیان دینه‌كه‌ی سهرخستوون و تۆڵه‌ی له دوژمنانیان سه‌ندووه‌و ریسوا‌و سه‌رشۆڕی كردوون له دونیا پێش قیامه‌ت) [ وَيَوْمَ يَقُومُ الْأَشْهَادُ (٥١) ] وه له رۆژی قیامه‌تیش سه‌ریان ده‌خه‌ین به‌وه‌ی كه ده‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه له‌و ڕۆژه‌ی كه فریشته‌كان هه‌ڵئه‌ستن و شایه‌تی ئه‌ده‌ن بۆ پێغه‌مبه‌ران.
(52) [ يَوْمَ لَا يَنْفَعُ الظَّالِمِينَ مَعْذِرَتُهُمْ ] له‌و ڕۆژه‌دا زاڵمان و سته‌مكاران و هاوبه‌شبڕیارده‌ران هیچ عوزرو بیانوویه‌كیان سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێ [ وَلَهُمُ اللَّعْنَةُ ] وه نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ره‌و دوورن له ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ی [ وَلَهُمْ سُوءُ الدَّارِ (٥٢) ] وه خراپترین شوێنیشیان بۆ هه‌یه كه ئاگری دۆزه‌خه.
(53) [ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْهُدَى وَأَوْرَثْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ الْكِتَابَ (٥٣) ] وه به دڵنیایی ئێمه هیدایه‌تمان به موسی - صلی الله علیه وسلم - به‌خشی، واته: ته‌ورات و پێغه‌مبه‌رایه‌تی كه هیدایه‌تی تیادا بووه، وه له دوای موسی - صلی الله علیه وسلم - به‌نی ئیسرائیلمان كرد به میراتگری ئه‌و كتابه كه ته‌ورات بووه‌و له‌ناویان مایه‌وه.
(54) [ هُدًى وَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ (٥٤) ] كه هیدایه‌تی تیادا بووه‌و یادخستنه‌وه بووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عه‌قلێكی ساغ و سه‌لیمیان هه‌بێت.
(55) [ فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆیش ئارام بگره له‌سه‌ر ئازاری كافران به دڵنیایی به‌لێنی خوای گه‌وره حه‌ق و راسته‌و سه‌رت ئه‌خات [ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ ] وه داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ تاوانه‌كانت بكه بۆ ئه‌وه‌ی كه زیاتر پله‌و پایه‌ت به‌رز بێته‌وه، (ئه‌مه بۆ هاندان و وروژاندنی موسڵمانانه بۆ ته‌وبه كردن و داوای لێخۆشبوو‌ن كردن له خوای گه‌وره) [ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ بِالْعَشِيِّ وَالْإِبْكَارِ (٥٥) ] وه خوای گه‌وره به پاك ڕابگره‌و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی په‌روه‌ردگارت بكه به ئێواران و به‌یانیان، وتراوه: مه‌به‌ست پێی نوێژی عهصرو نوێژی به‌یانی یه.
(56) [ إِنَّ الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خۆیانه‌وه مشتومڕو ده‌مه‌قالێ ئه‌كه‌ن له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه به‌ڵگه‌یه‌كیان بۆ هاتبێ، ده‌یانه‌وێت به گومانی خراپ به‌ڵگه‌ی روون و ئاشكرا ره‌ت بكه‌نه‌وه [ إِنْ فِي صُدُورِهِمْ إِلَّا كِبْرٌ مَا هُمْ بِبَالِغِيهِ ] ئه‌وانه ته‌نها خۆبه‌گه‌وره‌زانین له دڵیان‌دا هه‌یه بۆیه شوێن حه‌ق ناكه‌ون، وه هه‌رگیز ناگه‌ن به‌وه‌ی كه حه‌ق بكوژێننه‌وه‌و به‌سه‌ر تۆدا زاڵ بن، به‌ڵكو هه‌میشه حه‌ق به‌رزو بڵنده‌و ئه‌وان نزم و سه‌رشۆڕن [ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ په‌نا بگره به خوای گه‌وره [ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (٥٦) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو بینه‌ره.
(57) [ لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ ] به دڵنیایی دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان زۆر گه‌وره‌تره له دروستكردنی خه‌ڵكی ئیتر بۆ ئیمان ناهێنن به خوای گه‌وره‌و باوه‌ڕ به زیندوو بوونه‌وه ناكه‌ن، (خوایه‌ك بتوانێت ئاسمان و زه‌وی دروست بكات ئاسانتره بتوانێت ئێوه زیندوو بكاته‌وه له رۆژی قیامه‌تدا) [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٥٧) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شته نازانن، یان دان به گه‌وره‌یی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دا نانێن.
(58) {چاكه‌كارو خراپه‌كار یه‌كسان نین} [ وَمَا يَسْتَوِي الْأَعْمَى وَالْبَصِيرُ ] نابینا‌و بینا یه‌كسان نین ئه‌وه‌ی كه حه‌ق نابینێ و ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینێ [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَلَا الْمُسِيءُ ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه یه‌كسان نین له‌گه‌ڵ خراپه‌كاردا [ قَلِيلًا مَا تَتَذَكَّرُونَ (٥٨) ] به‌ڵام كه‌مێك له خه‌ڵكی هه‌یه كه بیر بكاته‌وه.
(59) [ إِنَّ السَّاعَةَ لَآتِيَةٌ لَا رَيْبَ فِيهَا ] به دڵنیایی ڕۆژی قیامه‌ت دێت و هیچ گومانێكی تیادا نیه [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ (٥٩) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیمانیان پێی نیه.
(60) ته‌نها له خوا بپاڕێنه‌وه [ وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ] وه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ته‌نها له من بپاڕێنه‌وه من وه‌ڵامتان ئه‌ده‌مه‌وه [ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان به گه‌وره ئه‌زانن له ئاستی پاڕانه‌وه له من و لێم ناپاڕێنه‌وه [ سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ (٦٠) ] به دڵنیایی ئه‌وانه ئه‌چنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه به زه‌لیلی و ڕیسوایی و سه‌رشۆڕی، (چونكه هه‌ركه‌سێك له خوا نه‌پاڕێته‌وه خوای گه‌وره لێی توڕه ده‌بێت، وه باشترین عیبادهت پاڕانه‌وه‌یه له خوای گه‌وره، وه چه‌ندێك له خوا بپاڕێیته‌وه زیاتر لێی نزیك ده‌بیته‌وه‌و خۆشه‌ویست ده‌بیت).
(61) [ اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه شه‌وی بۆ ئێوه هێمن و ئارام و تاریك كردووه تا تیایدا هێمن و ئارام بن و پشوو بده‌ن [ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا ] وه ڕۆژیشی بۆ ڕووناك كردوون تا پێویستی و بژێوی و بازرگانی خۆتانی تیادا جێبه‌جێ بكه‌ن و گه‌شتی تیادا بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره فه‌زڵ و چاكه‌ی زۆری به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه هه‌یه [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ (٦١) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ناكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته زۆرانه‌ی.
(62) [ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ ] ئا ئه‌م (الله) یه په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه [ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ ] كه دروستكاری هه‌موو شتێكه [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی (الله) نه‌بێ [ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ (٦٢) ] ئیتر چۆن ئێوه له عیبادهت و ته‌وحیدی خوای گه‌وره لائه‌ده‌ن بۆ په‌رستنی جگه له خوای گه‌وره.
(63) [ كَذَلِكَ يُؤْفَكُ الَّذِينَ كَانُوا بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ (٦٣) ] به‌م شێوازه‌یش ئه‌وانه‌ی كه ئینكاری و نكوڵیان له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره كرد ئه‌وانیش له عیبادهت و ته‌وحیدی خوای گه‌وره لایانداوه به هه‌واو ئاره‌زوو نه‌زانی به‌بێ به‌ڵگه.
(64) [ اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ قَرَارًا ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه زه‌وی بۆ ئێوه جێگیر كردووه‌و راخستووه كه له‌سه‌ری جێگیر‌و نیشته‌جێن [ وَالسَّمَاءَ بِنَاءً ] وه ئاسمانیشی وه‌كو سه‌قفێكی پارێزراو داناوه [ وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ ] وه وێنه‌ی كێشاون و دروستی كردوون به جوانترین شێواز [ وَرَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ] وه له هه‌موو خواردنه به‌تام و چێژه‌كان ڕزق و ڕۆزی داون [ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ ] ئا ئه‌م (الله)یه په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه [ فَتَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (٦٤) ] (الله)یه كه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌و خێر‌و به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆره‌و هه‌موو كه‌س و شتێكی گرتۆته‌وه.
(65) [ هُوَ الْحَيُّ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] خوای گه‌وره هه‌میشه زیندووه‌و تاك و ته‌نهایه‌و هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی (الله) نه‌بێ [ فَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] ئێوه به تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن به‌وپه‌ڕی ئیخلاص و دڵسۆزیه‌وه دوور له ڕیاو ڕووبینی [ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٦٥) ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خششه زۆرانه‌ی
(66) {قۆناغه‌كانى ژیانى مرۆڤ} [ قُلْ إِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بلێ: من له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه قه‌ده‌غه كراوم كه عیباده‌تی ئه‌و كه‌س و شتانه بكه‌م كه ئێوه جگه له خوای گه‌وره ده‌یانپه‌رستن [ لَمَّا جَاءَنِيَ الْبَيِّنَاتُ مِنْ رَبِّي ] كاتێك كه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرام له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ هات له‌سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره [ وَأُمِرْتُ أَنْ أُسْلِمَ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ (٦٦) ] وه فه‌رمانم پێكراوه كه خۆم ته‌سلیمی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان بكه‌م.
(67) [ هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی له خۆڵ دروست كردووه، (مه‌به‌ست پێی ئاده‌مه) [ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ] پاشان ئێوه‌ی له دڵۆپه ئاوێك دروست كردووه [ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ] پاشان ئه‌و دڵۆپه ئاوه ئه‌بێته خوێنێكی مه‌یوو [ ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ] پاشان خوای گه‌وره به منداڵی ئه‌تانهێنێته دونیاوه [ ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ ] پاشان تا بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی كامڵی و به‌هێزی و پێگه‌یشتوویی [ ثُمَّ لِتَكُونُوا شُيُوخًا ] پاشان ئه‌وه‌ی كه بمێنێ ئه‌چێته ناو ته‌مه‌نه‌وه‌و پیر ئه‌بێ [ وَمِنْكُمْ مَنْ يُتَوَفَّى مِنْ قَبْلُ ] وه هه‌یشتانه پێش ئه‌وه‌ی كه پیر بێت له ته‌مه‌نی لاوێتی ئه‌مرێت، یان له سكی دایكی‌دا له‌بارده‌چێت [ وَلِتَبْلُغُوا أَجَلًا مُسَمًّى ] وه هه‌یشتانه ئه‌گاته كاتی دیاریكراوی خۆی كه مردنه‌كه‌یه‌تی [ وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (٦٧) ] وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و ئه‌مانه بتانگه‌یه‌نێته یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره.
(68) [ هُوَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئه‌تانژێنێ و ئه‌تانمرێنێ، ژیان و مردن ته‌نها به ده‌ست خوای گه‌وره‌یه [ فَإِذَا قَضَى أَمْرًا ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بڕیارێك بدات [ فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (٦٨) ] ئه‌وه ته‌نها پێی ئه‌فه‌رمووێ ببه یه‌كسه‌ر ئه‌و شته ئه‌بێت و فه‌رمانی خوای گه‌وره جێبه‌جێ ئه‌كات.
(69) [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ أَنَّى يُصْرَفُونَ (٦٩) ] ئایا نابینی ئه‌وانه‌ی كه مشتومڕو ده‌مه‌قالێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره چۆن له ئیمان هێنان و یه‌كخواپه‌رستی و هیدایه‌ت لائه‌ده‌ن بۆ شیرك و گومڕایی.
(70) [ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِالْكِتَابِ وَبِمَا أَرْسَلْنَا بِهِ رُسُلَنَا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قورئانی پیرۆز‌و كتابه‌كانی تریش به درۆ ئه‌زانن كه پێغه‌مبه‌رانمان پێی ناردووه [ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ (٧٠) ] ئا ئه‌مانه له داهاتوودا سه‌ره‌نجامی كوفر‌و شه‌ریك دانانهكهیان ئه‌زانن كه خوای گه‌وره چۆن سزایان ئه‌دات.
(71) [ إِذِ الْأَغْلَالُ فِي أَعْنَاقِهِمْ ] كاتێك كه كۆت و زنجیر له گه‌ردنیاندایه [ وَالسَّلَاسِلُ يُسْحَبُونَ (٧١) ] وه به كۆت و زنجیركراوی ڕائه‌كێشرێن.
(72) [ فِي الْحَمِيمِ ] له‌ناو ئاوێكی ئه‌وپه‌ڕی كوڵاو به ئاگری دۆزه‌خ [ ثُمَّ فِي النَّارِ يُسْجَرُونَ (٧٢) ] پاشانیش گڕو بلێسهیان تێ به‌رده‌درێ له‌ناو ئاگری دۆزه‌خداو ئه‌بن به سووته‌مه‌نی دۆزه‌خ -په‌نا به‌خوای گه‌وره-.
(73) [ ثُمَّ قِيلَ لَهُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ تُشْرِكُونَ (٧٣) ] پاشان مه‌لائیكه‌ته‌كان وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن و گاڵته پێكردن پێیان ئه‌لێن: ئایا ئه‌وانه‌ی كه ئێوه كردبووتان به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره كوان له كوێن بۆ دیار نین؟ بۆ فریاتان ناكه‌ون؟
(74) [ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] كه جگه له خوای گه‌وره ئه‌وانتان ئه‌په‌رست [ قَالُوا ضَلُّوا عَنَّا ] ئه‌وانیش ده‌لێن: ون بوونه‌و دیار نین و نایانبینین و سودیان بۆمان نیه [ بَلْ لَمْ نَكُنْ نَدْعُو مِنْ قَبْلُ شَيْئًا ] ئه‌لێن: به‌ڵكو ئێمه پێشتریش دوعامان له كه‌س نه‌كردووه‌و جگه له خوای گه‌وره‌مان نه‌په‌رستووه، (واته: درۆ ئه‌كه‌ن وا ئه‌زانن به درۆ كردن ڕزگاریان ده‌بێت، یاخود داننانه به‌وه‌ی كه ئه‌و په‌رستراوانه‌ی كه له دونیا ئه‌وان په‌رستوویانه په‌رستراوی راست نه‌بوونه‌و به‌تاڵ بوونه) [ كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ الْكَافِرِينَ (٧٤) ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره كافران وێڵ و گومڕا ئه‌كات.
(75) [ ذَلِكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَفْرَحُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه له دونیادا دڵخۆش ئه‌بوون به ناحه‌ق، تاوان و خراپه‌و بهسهرپێچیتان دهكردو پێی دڵخۆش ئه‌بوون [ وَبِمَا كُنْتُمْ تَمْرَحُونَ (٧٥) ] وه فه‌خرو شانازیشتان ئه‌كرد به‌و تاوانانه‌وه.
(76) [ ادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا ] ده‌ی له ده‌رگاكانی دۆزه‌خه‌وه بچنه ناوی و به نه‌مری تیایدا بمێننه‌وه [ فَبِئْسَ مَثْوَى الْمُتَكَبِّرِينَ (٧٦) ] كه دۆزه‌خ خراپترین شوێنی ئه‌و كه‌سه خۆبهگهورهزانانهیه كه خۆیان بهگهورهئهزانی و حه‌قیان وه‌رنه‌ئه‌گرت.
(77) [ فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئارام بگره له‌به‌رامبه‌ر ئازاردانی كافران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به دڵنیایی به‌لێنی خوای گه‌وره حه‌قه‌و سه‌رت ئه‌خات [ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ ] یان ئه‌وه‌تا هه‌ندێك له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له كافرانی ئه‌كه‌ین به سزا له دونیادا نیشانت ئه‌ده‌ین و به چاوی خۆت ئه‌یبینی، وه‌كو به چاوی خۆی سه‌ركه‌وتنی بینی له‌چه‌نده‌ها غه‌زادا وه‌كو (غه‌زای به‌درو فه‌تحی مه‌ككه) [ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ ] یاخود ئه‌تمرێنین پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان سزا بده‌ین [ فَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ (٧٧) ] به‌ڵام سه‌ره‌نجام له ڕۆژی قیامه‌ت بۆ لای ئێمه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه له‌وێ به دڵنیایی سزایان ئه‌ده‌ین و به چاوی خۆت ده‌یبینیت.
(78) [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِنْ قَبْلِكَ ] وه به دڵنیایی له پێش تۆیشدا چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی ترمان ناردووه [ مِنْهُمْ مَنْ قَصَصْنَا عَلَيْكَ ] هه‌یانه چیرۆك و به‌سه‌رهاتیمان بۆت گێڕاوه‌ته‌وه (كه كهمیانه) [ وَمِنْهُمْ مَنْ لَمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ ] وه هه‌یشه چیرۆك و به‌سه‌رهاتیمان بۆت نه‌گێڕاوه‌ته‌وه (كه زۆربه‌یانه) [ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَنْ يَأْتِيَ بِآيَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه هیچ پێغه‌مبه‌رێكیش ناتوانێ موعجیزه‌یه‌ك بهێنێت له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڵكو ئیلا ئه‌بێ خوای گه‌وره ئیزنی بدات [ فَإِذَا جَاءَ أَمْرُ اللَّهِ ] وه كاتێك كه فه‌رمانی خوای گه‌وره بێت، واته: سزای كافران له دونیادا [ قُضِيَ بِالْحَقِّ ] ئه‌و كاته خوای گه‌وره به حه‌ق بڕیار ئه‌دات له نێوان به‌نده‌كانیداو موسڵمانان رزگار ده‌كات و كافران سزا ده‌دات و له ناویان ده‌بات [ وَخَسِرَ هُنَالِكَ الْمُبْطِلُونَ (٧٨) ] وه له‌وێدا ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر باتڵ و پووچه‌ڵ بوونه ئه‌دۆڕێن و تێكئه‌شكێن.
(79) [ اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَنْعَامَ لِتَرْكَبُوا مِنْهَا ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئاژه‌ڵانیشی بۆ ئێوه دروست كردووه له وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن، جا هه‌یانه بۆ سواری به‌كاری دێنن وه‌كو وشتر [ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (٧٩) ] وه هه‌یشیانه گۆشته‌كه‌ی ئه‌خۆن.
(80) [ وَلَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ ] وه هه‌یشه جگه له سواری و گۆشته‌كه‌ی سوودی تری هه‌یه له‌خوری و سوف و پێست و مووه‌كه‌ی، وه له چه‌وری و ماست و په‌نیرو شیره‌كه‌ی [ وَلِتَبْلُغُوا عَلَيْهَا حَاجَةً فِي صُدُورِكُمْ ] وه بۆ گواستنه‌وه‌ی باری قورستان له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی تر كه پێویستتان پێیه‌تی [ وَعَلَيْهَا وَعَلَى الْفُلْكِ تُحْمَلُونَ (٨٠) ] وه چۆن له وشكانیدا بار له‌م ئاژه‌ڵانه ده‌نێن، له‌ناو ده‌ریاشدا باره‌كانتان ئه‌خه‌نه سه‌ر كه‌شتیه‌كان.
(81) [ وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ ] وه خوای گه‌وره به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی خۆیتان له‌سه‌ر توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی نیشان ئه‌دات [ فَأَيَّ آيَاتِ اللَّهِ تُنْكِرُونَ (٨١) ] له‌و هه‌موو ئایه‌ت و نیشانه زۆرانه‌ی خوای گه‌وره ئینكاری و نكوڵی كامیان ئه‌كه‌ن؟
(82) [ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئایا كافرانی قوڕه‌یش به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشای سه‌ره‌نجامی ئوممه‌تانی پێشتر بكه‌ن كه خوای گه‌وره چۆن له‌ناوی بردوون [ كَانُوا أَكْثَرَ مِنْهُمْ ] كه ئه‌وان ژماره‌یان له‌مان زۆرتر بوو [ وَأَشَدَّ قُوَّةً ] وه زۆر له‌مان به‌هێزتر بوون [ وَآثَارًا فِي الْأَرْضِ ] وه سه‌ر زه‌ویشیان ئاوه‌دان كردبووه‌وه به جۆره‌ها كۆشك و ته‌لاری گه‌وره [ فَمَا أَغْنَى عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٨٢) ] به‌ڵام كاتێك كه سزای خوای گه‌وره هات ئه‌وانه‌ی كه دروستیان كردبوو به ده‌ستیان هێنابوو هیچی سوودی پێ نه‌گه‌یاندن.
(83) [ فَلَمَّا جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] كاتێك كه پێغه‌مبه‌رانیان به به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و موعجیزه‌وه هاتن بۆ لایان [ فَرِحُوا بِمَا عِنْدَهُمْ مِنَ الْعِلْمِ ] ئه‌وانیش دڵخۆش بوونه به‌و زانیاریه‌ی كه پێیان بووه، كه له حه‌قیقه‌تدا شوبهه‌و گومان بووه نه‌ك زانیاری [ وَحَاقَ بِهِمْ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (٨٣) ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌مان گاڵته‌یان پێ ئه‌كرد خوای گه‌وره سزای دان و سزاكه گرتیانیه‌وه.
(84) [ فَلَمَّا رَأَوْا بَأْسَنَا ] وه كاتێك كه سزای ئێمه‌یان به چاوی خۆیان بینی [ قَالُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَحْدَهُ ] وتیان: ئه‌وه ئێمه به‌تاك و ته‌نها ئیمانمان به خوای گه‌وره هێناوه [ وَكَفَرْنَا بِمَا كُنَّا بِهِ مُشْرِكِينَ (٨٤) ] وه ئێمه كافرو بێباوه‌ڕین به‌و شتانه‌ی كه پێشتر ده‌مانكرده شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره له بته‌كان.
(85) [ فَلَمْ يَكُ يَنْفَعُهُمْ إِيمَانُهُمْ لَمَّا رَأَوْا بَأْسَنَا ] به‌ڵام كاتێك كه سزای ئێمه‌یان به چاوی خۆیان بینی ئه‌و كاته ئیمان هێنانه‌كه‌یان سوودی پێ نه‌گه‌یاندن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك سزای خوای گه‌وره دابه‌زێت ئیمان هێنان سوودی نیه، یان كاتێك ڕوح بگاته گه‌روو غه‌رغه‌ره ئیمان هێنان سوودی نیه، یان كاتێك كه قیامه‌ت هه‌ڵئه‌ستێ ئیمان هێنان سوودی نیه [ سُنَّتَ اللَّهِ الَّتِي قَدْ خَلَتْ فِي عِبَادِهِ ] ئه‌مه سوننه‌تی خوای گه‌وره‌یه له‌ناو به‌نده‌كان و ئوممه‌تانی پێشتریشدا هه‌ر وابووه [ وَخَسِرَ هُنَالِكَ الْكَافِرُونَ (٨٥) ] وه كافرانیش له‌وێدا هه‌موویان زه‌ره‌رمه‌ندو خه‌ساره‌تمه‌ند بوون و خوای گه‌وره سزای دان، والله أعلم.