(1) سووره‌تی (نازیعات) (واته: ده‌ركێشه‌ران) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٦) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالنَّازِعَاتِ غَرْقًا (١) ] خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به فریشته‌كان كاتێك كه زۆر به توندی و به‌هێز ڕوحی به‌نده‌كان له‌وپه‌ڕی لاشه‌یان ده‌رئه‌كێشن، مه‌به‌ست پێی ڕوحی كافرانه.
(2) [ وَالنَّاشِطَاتِ نَشْطًا (٢) ] وه خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به‌و فریشتانه‌ی كه ڕوحی باوه‌ڕداران به گورج و گۆڵی ده‌رئه‌كه‌ن و ڕاده‌كێشن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئازارێكی زۆریان پێ بگات وه‌كو ڕوحی كافران.
(3) [ وَالسَّابِحَاتِ سَبْحًا (٣) ] وه خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به‌و فریشتانه‌ی كه به‌خێرایی فه‌رمانی خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه دائه‌گرن بۆ زه‌وی، وه وتراوه: مه‌به‌ست له‌مانه مردنه، یان ئه‌ستێره‌كانه، یان كه‌شتییه‌كانه، به‌ڵام ته‌واوتر ئه‌وه‌یه مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه.
(4) [ فَالسَّابِقَاتِ سَبْقًا (٤) ] وه خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به‌و فریشتانه‌ی كه په‌له ئه‌كه‌ن له ئیمان هێنان و به‌ڕاست داناندا، یاخود په‌له ئه‌كه‌ن له گه‌یاندنی ڕوحی باوه‌ڕداران به به‌هه‌شت.
(5) [ فَالْمُدَبِّرَاتِ أَمْرًا (٥) ] وه خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به‌و فریشتانه‌ی كه كاروباری ئه‌م بوونه‌وه‌ره هه‌ڵئه‌سووڕێنن به فه‌رمانی خوای گه‌وره، وه فه‌رمانی خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی دائه‌گرن.
(6) {ترسناكى رۆژى قیامه‌ت} [ يَوْمَ تَرْجُفُ الرَّاجِفَةُ (٦) ] ڕۆژی قیامه‌ت كاتێك كه ئیسڕافیل فووى یه‌كه‌م ئه‌كات به كه‌ڕه‌ناو شه‌یپووردا وه دونیا تێكئه‌چێ و زه‌وی ئه‌هه‌ژێت.
(7) [ تَتْبَعُهَا الرَّادِفَةُ (٧) ] به‌دوای ئه‌ودا فوو كردنی دووه‌م دێت كه دروستكراوه‌كان هه‌موویان زیندوو ئه‌بنه‌وه‌و له گۆڕه‌كانیان ده‌رئه‌چن و به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر به‌ڕێ ئه‌كه‌ون.
(8) [ قُلُوبٌ يَوْمَئِذٍ وَاجِفَةٌ (٨) ] له‌و ڕۆژه‌دا دڵه‌كان هه‌مووی شڵه‌ژاو و ترساون كاتێك كه ئه‌و دیمه‌نه ترسناكانه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌بینن.
(9) [ أَبْصَارُهَا خَاشِعَةٌ (٩) ] وه چاویان شۆڕو زه‌لیله‌و ناتوانن چاو به‌رز بكه‌نه‌وه له‌به‌ر ترسناكی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌یه، وه وتراوه: زیاتر مه‌به‌ست پێی كافرانه.
(10) [ يَقُولُونَ أَإِنَّا لَمَرْدُودُونَ فِي الْحَافِرَةِ (١٠) ] كافرانی قوڕه‌یش به‌دووریان ئه‌زانی كه زیندوو بوونه‌وه هه‌بێت و ئه‌یانووت: ئایا ئێمه له دوای ئه‌وه‌ی كه خراینه ناو گۆڕه‌وه‌و لاشه‌مان ڕزی سه‌رله‌نوێ زیندوو ئه‌كرێینه‌وه؟!
(11) [ أَإِذَا كُنَّا عِظَامًا نَخِرَةً (١١) ] ئایا له دوای ئه‌وه‌ی كه ئێمه ئێسقانه‌كانمان له‌ناو خۆڵدا ڕزی سه‌رله‌نوێ دروست ئه‌كرێینه‌وه‌و زیندوو ئه‌كرێینه‌وه؟!
(12) [ قَالُوا تِلْكَ إِذًا كَرَّةٌ خَاسِرَةٌ (١٢) ] وتیان: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ده‌یڵێ ڕاست بێت و زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه هه‌بێ ئه‌مه دۆڕاندنێكی ڕاسته‌قینه‌یه‌و ئێمه ئه‌دۆڕێین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دونیادا ئیمانمان نه‌هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكمان نه‌كردووه‌و خۆمان بۆ ئاماده نه‌كردووه.
(13) [ فَإِنَّمَا هِيَ زَجْرَةٌ وَاحِدَةٌ (١٣) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م ڕۆژه به‌دوور مه‌زانن چونكه ته‌نها یه‌ك هاوار كردن و فوو كردنێكه كه ئیسڕافیل فوو ئه‌كات به كه‌ڕه‌نادا سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كان هه‌موویان له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌دا زیندوو ئه‌بنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ.
(14) [ فَإِذَا هُمْ بِالسَّاهِرَةِ (١٤) ] هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكه‌كه له ساحه‌ی مه‌حشه‌ردا له‌سه‌ر زه‌وییه‌كى ته‌خت كۆئه‌بنه‌وه له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره بۆ لێپرسینه‌وه.
(15) {قسه كردنى خواى گه‌وره له‌گه‌ڵ مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -} [ هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ مُوسَى (١٥) ] ئایا هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی مو‌سا پێغه‌مبه‌رت - صلی الله علیه وسلم - بیستووه، یاخود (هَلْ) به‌مانای (قَدْ) دێت، واته: به دڵنیایی ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی مو‌سا پێغه‌مبه‌رت - صلی الله علیه وسلم - پێ گه‌یشتووه له‌گه‌ڵ فیرعه‌ونداو خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا بۆی باس كردووى.
(16) [ إِذْ نَادَاهُ رَبُّهُ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى (١٦) ]كاتێك كه خوای گه‌وره بانگی له مو‌سا كرد - صلی الله علیه وسلم -، له كێوه پاك و پیرۆزه‌كه‌دا كه دۆڵێك بووه له شاخی (سه‌یناء) (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره قسه ئه‌كات و سیفه‌تی قسه كردنى هه‌یه) (طُوًى) ناوی دۆڵه‌كه‌یه له شاخی (سه‌یناء) له‌وێ خوای گه‌وره بانگی له مو‌سا كرد - صلی الله علیه وسلم - .
(17) [ اذْهَبْ إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى (١٧) ] ئه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - بڕۆ بۆ لای فیرعه‌ون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیرعه‌ون توغیان و سه‌ركه‌شی كردووه‌و سنووری به‌زاندووه له كوفر كردن و شه‌ریك دانان و چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكى و زوڵم و سته‌مدا.
(18) {به‌كارهێنانى شێوازى نه‌رم و نیان له‌گه‌ڵ فیرعه‌ون!} [ فَقُلْ هَلْ لَكَ إِلَى أَنْ تَزَكَّى (١٨) ] پێی بڵێ ئایا ئه‌ته‌وێ خۆت پاك بكه‌یته‌وه له شه‌ریك دانان بۆ خوا و له تاوان و زوڵم و سته‌م به‌وه‌ی كه ئیمان بێنی.
(19) [ وَأَهْدِيَكَ إِلَى رَبِّكَ فَتَخْشَى (١٩) ] وه ڕێنماییت بكه‌م بۆ په‌رستنی خوای گه‌وره‌و به‌تاك و ته‌نها خواى گه‌وره بپه‌رستی و شه‌ریكی بۆ دانه‌نێی، وه ترسی خوای گه‌وره بچێته دڵته‌وه‌و به‌تاك و ته‌نها له خوای گه‌وره بترسی بۆ ئه‌وه‌ی دڵت نه‌رم بێت، (مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به نه‌رمی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد).
(20) [ فَأَرَاهُ الْآيَةَ الْكُبْرَى (٢٠) ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - موعجیزه هه‌ر گه‌وره‌كه‌ی نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیمان بێنێ و موسڵمان بێ، مه‌به‌ست له موعجیزه‌كه گۆچانه‌كه‌ی بووه، یاخود كه ده‌ستی ده‌ركردایه سپی ئه‌بوو ده‌دره‌وشایه‌وه، یاخود حوجه‌و به‌ڵگه‌ی بۆ هێنایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه موسڵمان بێت.
(21) [ فَكَذَّبَ وَعَصَى (٢١) ] به‌ڵام فیرعه‌ون له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قه به‌ڕاست دابنێ به‌درۆی زانی، وه سه‌رپێچی موسای - صلی الله علیه وسلم - كرد‌و هیچ سوودێكی له بانگه‌وازی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - نه‌بینی.
(22) [ ثُمَّ أَدْبَرَ يَسْعَى (٢٢) ] پاشان پشتی له‌و حه‌قه هه‌ڵكردو وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌و هه‌وڵ و كۆششی كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ساحیران.
(23) [ فَحَشَرَ فَنَادَى (٢٣) ] وه ئه‌و كاته سه‌ربازه‌كانی كۆكرده‌وه، یاخود هه‌موو ساحیران و جادووگه‌رانی كۆكرده‌وه‌و بانگی كردن: هه‌ر هه‌مووتان كۆببنه‌وه‌و ئاماده‌بن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مو‌سا، وه خه‌ڵكه‌كه‌یشی كۆكرده‌وه.
(24) [ فَقَالَ أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَى (٢٤) ] وتی: من په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌رزی ئێوه‌م، نه‌مزانیوه جگه له‌من په‌روه‌ردگارو خوایه‌كى ترتان هه‌بێت.
(25) [ فَأَخَذَهُ اللَّهُ نَكَالَ الْآخِرَةِ وَالْأُولَى (٢٥) ] خوای گه‌وره‌ش تۆڵه‌ی لێ سه‌ندو له دونیا‌و قیامه‌تدا كردی به په‌ندو عیبره‌ت بۆ هه‌موو سته‌مكاران و كافرانی تر.
(26) [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَعِبْرَةً لِمَنْ يَخْشَى (٢٦) ] به‌ڕاستی ئه‌مه په‌ندو ئامۆژگارییه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بترسێ و ترسی خوای گه‌وره‌ى له‌دڵدا بێت.
(27) {توانا‌و ده‌سه‌لآتى خواى گه‌وره} [ أَأَنْتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَاءُ بَنَاهَا (٢٧) ] ئایا دروست كردنی ئێوه سه‌ختترو قورستره یاخود دروست كردنی ئه‌و ئاسمانانه كه خوای گه‌وره دروستی كردوون؟، ئاسمانێك كه به چاوی خۆتان ئه‌یبینن كه چه‌ندێك گه‌وره‌یه خوای گه‌وره دروستی كردووه‌و له بان سه‌ری ئێوه ڕایگرتووه ئایا ئه‌مه قورستر‌و سه‌ختتره یاخود دروست كردنه‌وه‌ی ئێوه له دوای مردن؟، بێگومان دروستكردنى ئاسمانه‌كان گه‌وره‌تره ئیتر بۆ باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌ن كه خوای گه‌وره له دوای مردن توانای هه‌یه سه‌رله‌نوێ زیندووتان بكاته‌وه.
(28) [ رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا (٢٨) ] وه ئاسمانی له بان سه‌رتان وه‌كو بینایه‌ك به‌رز كردووه‌و ڕێك خستووه.
(29) [ وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا ] وه شه‌وه‌كه‌ی تاریك كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تیایدا پشوو بده‌ن [ وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا (٢٩) ] وه ڕۆژه‌كه‌یشی ڕووناك كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێن به‌دوای بژێوی و ڕزقی خوای گه‌وره‌و بازرگانیدا.
(30) [ وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهَا (٣٠) ] وه له دوای ئه‌وه‌یش زه‌ویشی ڕاخستووه، (ابن كثير) و (ابن جه‌ریر) ئه‌فه‌رموون: یه‌كه‌مجار خوای گه‌وره زه‌وی دروست كردووه پێش ئاسمان، پاشان ئاسمانی دروست كردووه، پاشان له دوای دروست كردنی ئاسمان زه‌وی ڕاخستووه، ئه‌گه‌رنا وه‌كو دروست كردنه‌كه سه‌ره‌تا زه‌وی دروست كردووه پێش ئاسمان.
(31) [ أَخْرَجَ مِنْهَا مَاءَهَا ] له‌و زه‌ویه‌شدا ئاوی ده‌ركردووه وه‌كو ده‌ریاو زه‌ریاو ڕووبار‌و ده‌ریاچه‌و كانی و كارێزو بیره‌كان [ وَمَرْعَاهَا (٣١) ] وه گژو گیا‌و له‌وه‌ڕیشی بۆ ئاژه‌ڵه‌كانتان ده‌ركردووه.
(32) [ وَالْجِبَالَ أَرْسَاهَا (٣٢) ] وه شاخه‌كانیشی وه‌كو سنگ و مێخ به ناخی زه‌ویدا داكوتیوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و زه‌وییه جێگیر‌و چه‌سپاو بێت و نه‌جوولێت و نه‌هه‌ژێت.
(33) [ مَتَاعًا لَكُمْ وَلِأَنْعَامِكُمْ (٣٣) ] ئه‌مانه خواردنن بۆ خۆتان و ئاژه‌ڵه‌كانیشتان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویدا سوود ببینن خوای گه‌وره ئه‌و شتانه‌ی بۆ ژێربار كردوون.
(34) {رۆژى قیامه‌ت و ترسناكییه‌كه‌ى} [ فَإِذَا جَاءَتِ الطَّامَّةُ الْكُبْرَى (٣٤) ] كاتێك كه به‌ڵاو موسیبه‌ته هه‌ره گه‌وره‌كه دێت كه هاتنی ڕۆژی قیامه‌ته كه له هه‌موو به‌ڵاو موسیبه‌تێك گه‌وره‌ترو سه‌ختترو قورستره.
(35) [ يَوْمَ يَتَذَكَّرُ الْإِنْسَانُ مَا سَعَى (٣٥) ] له‌و ڕۆژه‌دا كاتێك كه قیامه‌ت هات هه‌موو مرۆڤێك بیر ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌زانێت كه كرده‌وه‌ی چاك یان خراپ چی كردووه هه‌مووی به‌بیردا دێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌بینێ ئه‌وه‌ی كه له دونیا كردوویه‌تی فریشته‌كان هه‌ر هه‌موویان نووسیوه‌و پاراستووه له نامه‌ی كرده‌وه‌كانیدا.
(36) [ وَبُرِّزَتِ الْجَحِيمُ لِمَنْ يَرَى (٣٦) ] وه دۆزه‌خیش ده‌رئه‌كه‌وێ و خه‌ڵكی به‌چاوی خۆیان ئه‌یبینن.
(37) [ فَأَمَّا مَنْ طَغَى (٣٧) ] ئه‌و كه‌سه‌ی له دونیادا كوفری كرد بێت به خوای گه‌وره‌و تاوان و سه‌ركه‌شی كرد بێت و سنووری به‌زاند بێت.
(38) [ وَآثَرَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا (٣٨) ] وه ژیانی دونیای پێشخستبێ به‌سه‌ر قیامه‌ت و دینه‌كه‌یداو له حه‌رام نه‌گه‌ڕابێته‌وه.
(39) [ فَإِنَّ الْجَحِيمَ هِيَ الْمَأْوَى (٣٩) ] ئه‌وه به دڵنیایی دۆزه‌خ شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌و له دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه.
(40) [ وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ ] به‌ڵام كه‌سێك له دونیادا ترسا بێت له ڕاوه‌ستان له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌و زانیبێتی ڕۆژێك ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره [ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَى (٤٠) ] وه له ترسی خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی نه‌فسی خۆی كردبێ له هه‌واو ئاره‌زوو جڵه‌وگیرى كردبێت.
(41) [ فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَى (٤١) ] ئه‌وه به دڵنیایى شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان به‌هه‌شته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دونیا خۆیان پاراستووه خوای گه‌وره له قیامه‌ت پاداشتیان ئه‌داته‌وه به به‌هه‌شت.
(42) ته‌نها خواى گه‌وره كاتى هاتنى قیامه‌ت ده‌زانێت [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ السَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَاهَا (٤٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن كه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت دێت؟
(43) [ فِيمَ أَنْتَ مِنْ ذِكْرَاهَا (٤٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ هیچ زانیارییه‌كت پێ نیه سه‌باره‌ت به هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌رده‌وام پرسیارى لێده‌كرا سه‌باره‌ت به كاتى هاتنى رۆژى قیامه‌ت تا خواى گه‌وره ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.
(44) [ إِلَى رَبِّكَ مُنْتَهَاهَا (٤٤) ] ئه‌وپه‌ڕی زانیاری هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت لای خوای گه‌وره‌یه‌و جگه له خوای گه‌وره هیچ كه‌سێكی تر نازانێ كه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت دێت.
(45) [ إِنَّمَا أَنْتَ مُنْذِرُ مَنْ يَخْشَاهَا (٤٥) ] ته‌نها ئیشی تۆ ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سێك له‌و ڕۆژه بترسێ تۆ ئاگاداری بكه‌یته‌وه‌و بیانترسێنی له سزای خوای گه‌وره له‌و ڕۆژه‌دا.
(46) [ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَهَا ] له ڕۆژی قیامه‌ت كاتێك كه خه‌ڵكی له گۆڕه‌كانیان به‌رز ئه‌بنه‌وه‌و به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر به‌ڕێ ئه‌كه‌ون و ده‌یبینن [ لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا عَشِيَّةً ] وا ئه‌زانن له دونیادا نه‌ژیاون ته‌نها نیو ڕۆژ نه‌بێ (عَشِيَّةً) واته: له نیوه‌ڕۆوه بۆ خۆر ئاوابوون [ أَوْ ضُحَاهَا (٤٦) ] یاخود له خۆركه‌وتنه‌وه تا نیوه‌ڕۆ، واته: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی له دونیادا سه‌د ساڵ ژیابێتن له ڕۆژی قیامه‌تدا وا ئه‌زانن ته‌نها نیو ڕۆژ ژیاون، واته: دونیا زۆر هیچ و بێنرخه بۆیه نابێت مرۆڤ له‌م دونیا كه‌مه‌دا خۆی تاوانبار بكات، وه ئه‌و قیامه‌ته هه‌میشه‌ییه بدۆڕێنێ به‌هۆی دونیایه‌كی كه‌م و فانییه‌وه كه كۆتایی دێت، والله أعلم.