(1) سووره‌تی (ئينفيطار) (واته: له‌ت بوون) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٩) ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: [ هه‌ر كه‌سێك پێی خۆشه ته‌ماشای ڕۆژی قیامه‌ت بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆی بیبینێ با (إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ) و (إِذَا السَّمَاءُ انْفَطَرَتْ) و (إِذَا السَّمَاءُ انْشَقَّتْ) بخوێنێ ] چونكه دیمه‌نه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت له‌و سووره‌تانه‌دا زۆر به ئاشكرا و ڕوونی و جوانی باسكراوه، كاتێك كه ئه‌یخوێنی وه‌ك ئه‌وه وایه به چاوی خۆت قیامه‌ت ببینیت. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ إِذَا السَّمَاءُ انْفَطَرَتْ (١) ] كاتێك كه ئاسمان شه‌ق و له‌ت ئه‌بێت بۆ دابه‌زینی فریشته‌كان.
(2) [ وَإِذَا الْكَوَاكِبُ انْتَثَرَتْ (٢) ] وه كاتێك كه ئه‌ستێره‌كان به‌ر ئه‌بنه‌وه.
(3) [ وَإِذَا الْبِحَارُ فُجِّرَتْ (٣) ] وه كاتێك كه ده‌ریاكان هه‌ندێكیان ئه‌ته‌قێنه‌وه ناو هه‌ندێكیان و تێكه‌ڵ ئه‌كرێن و ئه‌بنه یه‌ك ده‌ریایه‌ك، وه وتراوه: ده‌ریای شۆر (سوێر) و ده‌ریای ئاوی شیرین و سازگار تێكه‌ڵ ئه‌كرێن به‌یه‌كدا، خوای گه‌وره هه‌ندێكی تێكه‌ڵ به هه‌ندێكی ئه‌كات، یاخود وتراوه: ئه‌ته‌قێنرێنه‌وه ناو یه‌كتری، واته: ئاویان تیادا نامێنێ و به‌تاڵ ئه‌بنه‌وه، یاخود تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ئه‌كرێن و ئه‌بن به یه‌ك ده‌ریاو پڕ ئه‌بن.
(4) [ وَإِذَا الْقُبُورُ بُعْثِرَتْ (٤) ] وه كاتێك كه مردووی ناو گۆڕه‌كان ده‌رئه‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ.
(5) [ عَلِمَتْ نَفْسٌ مَا قَدَّمَتْ وَأَخَّرَتْ (٥) ] له‌م كاته‌دا كه ئه‌م شتانه ڕوو ئه‌دات هه‌موو كه‌سێك ئه‌زانێت كه چ كرده‌وه‌ی كردووه باش یاخود خراپ، ئه‌وه‌ی پێشی خستووه‌و ئه‌وه‌ی دوای خستووه هه‌ر هه‌مووی ئه‌زانێ و ئه‌یبینێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مووی نووسراوه‌و تۆمار كراوه‌و هیچی لێ نه‌فه‌وتێنراوه.
(6) {چى مرۆڤى له‌خۆبایی كردووه؟} [ يَا أَيُّهَا الْإِنْسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَرِيمِ (٦) ] ئه‌ی مرۆڤ چی تۆی له خشته بردووه به په‌روه‌ردگاری به‌ڕێزت، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی قورسه له‌و كه‌سانه‌ی كه له خشته براون و له ڕێگای ڕاست ده‌رچوونه، واته: ئه‌ى مرۆڤ چی وای لێ كردووى كه ڕووبه‌ڕووی چاكه‌ی خوای گه‌وره ببیته‌وه به تاوان و خراپه‌كاری، (ئیمامی عومه‌ر) ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌و سوێندی خوارد به خوای گه‌وره‌و فه‌رمووی: نه‌زانی و نه‌فامی مرۆڤه وای لێ كردووه كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌ی خوای گه‌وره بێته‌وه به تاوان و سه‌رپێچى، وه (قه‌تاده) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وه‌ی مرۆڤی له خشته بردووه ته‌نها بریتییه له شه‌یتان، یاخود وتراوه: ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك تاوانێك بكات خوای گه‌وره ڕاسته‌وخۆ سزای نادات ئه‌مه وای له مرۆڤ كردووه كه له خشته ببرێ و به‌رامبه‌ر به چاكه‌كانی خوای گه‌وره كرده‌وه‌ی خراپ ئه‌نجام بدات، (موقاتیل) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و ئایه‌ته له‌سه‌ر (ئه‌سوه‌دی كوڕی شوره‌یق) دابه‌زیوه.
(7) [ الَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّاكَ فَعَدَلَكَ (٧) ] ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی تۆ كه سه‌ره‌تا دروستى كردوویت له دڵۆپه ئاوێك، وه دواتر ڕێكی خستوویت و له‌سه‌ر پێی خۆت ئه‌ڕۆی، وه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی بیستن و بینین و عه‌قڵی پێ به‌خشیویت، وه له جوانترین شێوه‌دا دروستى كردوویت.
(8) [ فِي أَيِّ صُورَةٍ مَا شَاءَ رَكَّبَكَ (٨) ] له هه‌ر شێوه‌و وێنه‌یه‌ك خوای گه‌وره ویستی لێ بێت وێنه‌ی كێشاویت و شێوه‌ی دروست كردوویت، ئیتر یان ئه‌چیته‌وه سه‌ر باوك یان دایك یان خاڵۆ یان مام یان هه‌ر كه‌سێكی ترت، (عیكریمه) ئه‌فه‌رمووێ: (خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر ویستی لێ بوایه له‌سه‌ر شێوه‌ی مه‌یمون یان به‌راز یان سه‌گ یان گوێدرێژ ئه‌یتوانی دروستت بكات، به‌ڵام خوای گه‌وره به‌ڕه‌حمه به‌م شێوه جوانه دروستى كردوویت و شێوه‌ی ئاژه‌ڵ و شێوه‌یه‌كی ناشیرینی پێ نه‌به‌خشیویت به‌ڵكو به‌جوانترین شێوه دروستى كردوویت).
(9) [ كَلَّا بَلْ تُكَذِّبُونَ بِالدِّينِ (٩) ] نه‌خێر نابێ ئێوه به‌م شێوه‌یه بن، ئه‌مه بۆ سه‌رزه‌نشت كردن و به‌رهه‌ڵستی كردنه نابێ له خشته ببرێن به‌هۆی چاكه‌كانی خوای گه‌وره، وه ئه‌وه‌ی له خشته‌ى بردوون ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕتان به ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌و سزا نیه كه ڕۆژی قیامه‌ته.
(10) [ وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَافِظِينَ (١٠) ] وه به دڵنیایی كه‌سانێك له‌سه‌ر ئێوه‌یه كه فریشته به‌ڕێزه‌كانن كرده‌وه‌كانی ئێوه ده‌نوسن و ده‌پارێزن.
(11) [ كِرَامًا كَاتِبِينَ (١١) ] كه ئه‌و فریشتانه زۆر به‌ڕێزن وه هه‌موو شتێك كه ئێوه ئه‌یكه‌ن هه‌ر هه‌مووی ئه‌نووسن و ئه‌پارێزن و هه‌مووی هه‌ڵئه‌گرن.
(12) [ يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ (١٢) ] هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه ئێوه بیكه‌ن ئه‌وان ئاگادارن و ئاگایان لێیه‌و هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دان و لێتان جیا نابنه‌وه.
(13) [ إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ (١٣) ] به دڵنیایى چاكه‌كاران ئه‌وانه‌ی كه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و سه‌رپێچی خوای گه‌وره ناكه‌ن ئه‌مانه له نازو نیعمه‌تی به‌هه‌شتدان له ڕۆژی قیامه‌تدا.
(14) [ وَإِنَّ الْفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٍ (١٤) ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه خراپه‌كارانن و سه‌رپێچى فه‌رمانى خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن به دڵنیایى ئه‌وانه له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدان.
(15) [ يَصْلَوْنَهَا يَوْمَ الدِّينِ (١٥) ] ئه‌مانه له ڕۆژی سزا‌و لێپرسینه‌وه‌دا ئه‌چنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
(16) [ وَمَا هُمْ عَنْهَا بِغَائِبِينَ (١٦) ] وه هیچ كاتێك نیه ئاماده نه‌بن له‌ناو سزادا به‌ڵكو هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له‌ناو سزای ئاگری دۆزه‌خدان، وه هیچ كاتێك سزاكه‌یان له‌سه‌ر سووك ناكرێ، یان مۆڵه‌تیان پێ نادرێ و نامرێندرێن هه‌ر چه‌نده داوا بكه‌ن به‌ڵكو هه‌میشه له سزادان.
(17) [ وَمَا أَدْرَاكَ مَا يَوْمُ الدِّينِ (١٧) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی ئه‌و ڕۆژه كه ڕۆژی قیامه‌ته چ ڕۆژێكی سه‌خته، بۆ به‌گه‌وره زانینی ئه‌و ڕۆژه‌یه.
(18) [ ثُمَّ مَا أَدْرَاكَ مَا يَوْمُ الدِّينِ (١٨) ] دیسانه‌وه بۆ جه‌خت كردنه، تۆ چوزانی ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و ڕۆژه چ ڕۆژێكی گه‌وره‌و سه‌خته.
(19) {رۆژى قیامه‌ت كه‌س سوود به‌كه‌س ناگه‌یه‌نێت } [ يَوْمَ لَا تَمْلِكُ نَفْسٌ لِنَفْسٍ شَيْئًا ] ڕۆژی قیامه‌ت ڕۆژێكه هیچ كه‌سێك توانای ئه‌وه‌ی نیه كه سوود به‌هیچ كه‌سێك بگه‌یه‌نێ مه‌گه‌ر به ئیزنی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه خوا ویستی لێ بێت وه لێیان ڕازی بێت وه ئیزن بدات، ئه‌گه‌رنا به شێوازێكی گشتی كه‌س ناتوانێ سوود به كه‌س بگه‌یه‌نێ و كه‌س هیچی به‌ده‌ست نیه، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئه‌ى به‌نى هاشم به ئیمان هێنان خۆتان له ئاگرى دۆزه‌خ رزگار بكه‌ن، چونكه من ناتوانم هیچتان بۆ بكه‌م و هیچم به‌ده‌ست نیه، ئه‌ى فاتیمه‌ى كچم له ماڵه‌كه‌م داواى چى ده‌كه‌یت پێتده‌ده‌م، به‌ڵام له رۆژى قیامه‌ت ناتوانم هیچت بۆ بكه‌م و هیچم به‌ده‌ست نیه مه‌گه‌ر به كرده‌وه‌ى چاكى خۆت) [ وَالْأَمْرُ يَوْمَئِذٍ لِلَّهِ (١٩) ] به‌ڵكو له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو كار‌و فه‌رمان به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه، به‌ڵكو له دونیایشدا هه‌موو شتێك ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه به‌ڵام بۆچی به‌تایبه‌ت ئه‌فه‌رمووێ: له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا هیچ كه‌سێك نیه بتوانێ قسه بكات، یاخود بانگه‌شه‌ی موڵك بكات، یان بانگه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات بكات وه‌كو له دونیادا هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ی ئه‌م شتانه ئه‌كه‌ن، والله أعلم.