(1) وورهتی (ئه‌عراف) (شوێنێكه له نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه كرده‌وه‌ى چاك و خراپیان یه‌كسانه به‌ڵام دواتر به ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره ده‌كرێنه به‌هه‌شته‌وه) سووره‌تێكى مه‌ككيیه‌و (٢٠٦) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ المص (١) ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه له سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له سووره‌تی به‌قه‌ره‌دا باسمان كرد.
(2) [ كِتَابٌ أُنْزِلَ إِلَيْكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م قورئانه پیرۆزه كتابێكه خوای گه‌وره بۆ تۆی دابه‌زاندووه [ فَلَا يَكُنْ فِي صَدْرِكَ حَرَجٌ مِنْهُ لِتُنْذِرَ بِهِ ] با له سینگ و دڵتدا هیچ گومان یان پێ‌ناخۆش بوون و دڵته‌نگیه‌كت نه‌بێ، وه شه‌رمه‌زار مه‌به كاتێك كه به‌خه‌ڵكی ئه‌گه‌یه‌نی و ئاگاداریان ده‌كه‌یته‌وه له ترسی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكى به‌درۆت بزانن یان ئازارت بده‌ن خوای گه‌وره ئه‌تپارێزێ و پشت به خوای گه‌وره ببه‌سته [ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (٢) ] وه ئه‌م قورئانه پیرۆزه یادخستنه‌وه‌یه‌كیشه بۆ باوه‌ڕداران.
(3) [ اتَّبِعُوا مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئێوه شوێن ئه‌و قورئانه پیرۆزه بكه‌ون كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره بۆتان دابه‌زیوه، وه سوننه‌تی پیرۆزیشی له‌گه‌ڵدایه [ وَلَا تَتَّبِعُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ ] وه جگه له خوای گه‌وره شوێن هیچ كه‌سانێكى تر مه‌كه‌ون كه بیانكه‌ن به دۆست و خۆشه‌ویستی خۆتان و بیانكه‌ن به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ (٣) ] به‌ڵام كه‌مێك له مرۆڤه‌كان بیر له حه‌ق ده‌كه‌نه‌وه.
(4) [ وَكَمْ مِنْ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا فَجَاءَهَا بَأْسُنَا بَيَاتًا ] وه ئێمه زۆرێك له شار‌و دێ یه‌كانمان له‌ناوبرد كه شوێن پێغه‌مبه‌ران نه‌كه‌وتن، وه به شه‌و سزای ئێمه‌یان بۆ هات كاتێك كه خه‌وتبوون له‌ناو خه‌ودا خوای گه‌وره سزای دان و بردیانیه‌وه‌و له‌ناوی بردن [ أَوْ هُمْ قَائِلُونَ (٤) ] یان له كاتی قهیلولهدا بوون له نیوه‌ڕۆدا خه‌وتوونه له كاتی پشوودا بوونه خوای گه‌وره بردوونێتێهوهو سزای داون.
(5) [ فَمَا كَانَ دَعْوَاهُمْ إِذْ جَاءَهُمْ بَأْسُنَا إِلَّا أَنْ قَالُوا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (٥) ] كاتێك كه سزای ئێمه‌یان بۆ دابه‌زیوه هیچ شتێكیان نه‌بووه كه بیڵێن ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه دانیان به زوڵم و سته‌می خۆیان ناوه كه شایانى سزان و وتوویانه: به‌ڕاستی ئێمه سته‌مكار بووین كه شوێنی په‌یام و په‌یامبه‌ری خوای گه‌وره نه‌كه‌وتین.
(6) [ فَلَنَسْأَلَنَّ الَّذِينَ أُرْسِلَ إِلَيْهِمْ ] به دڵنیایی له ڕۆژی قیامه‌ت پرسیار له‌و كه‌سانه ئه‌كه‌ین كه پێغه‌مبه‌رمان بۆ ناردوون كه چۆن وه‌ڵامى پێغه‌مبه‌رانیان داوه‌ته‌وه [ وَلَنَسْأَلَنَّ الْمُرْسَلِينَ (٦) ] وه پرسیار له پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ش ئه‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه په‌یامى خواى گه‌وره‌یان گه‌یاندووه.
(7) [ فَلَنَقُصَّنَّ عَلَيْهِمْ بِعِلْمٍ ] وه به دڵنیایی هه‌موو شتێك كه له نێوان پێغه‌مبه‌ران و ئوممه‌ته‌كان ڕوویداوه بۆیان ئه‌گێڕینه‌وه به‌زانیاری خۆمان كه زانیاریمان به‌هه‌مووی هه‌بووه [ وَمَا كُنَّا غَائِبِينَ (٧) ].
(8) { لە رۆژی قیامەت تەرازوو دادەنرێت بۆ كێشانی كردەوەكان} وه ئێمه بێ ئاگا نه‌بووینه‌و هیچ شتێك له ئێمه شاراوه نیه له‌وه‌ی كه له نێوانیاندا ڕوویداوه [ وَالْوَزْنُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ ] وه ته‌رازووی حه‌ق دائه‌نرێ له ڕۆژی قیامه‌تدا كه دوو تاى هه‌یه‌و زمانێكى هه‌یه قسه ده‌كات، وه زوڵم و سته‌م له هیچ كه‌سێك ناكرێ [ فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٨) ] وه هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی قورس‌تر بێ ئه‌و كه‌سانه سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتون.
(9) [ وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ بِمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَظْلِمُونَ (٩) ] وه هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی سووك بێ ئا ئه‌وانه خۆیان دۆڕاندووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ئایه‌ته‌كانی ئێمه زوڵم و سته‌میان ئه‌كردو شوێنی نه‌ئه‌كه‌وتن و به‌گه‌وره‌یان نه‌ئه‌زانی، له رۆژى قیامه‌تدا كرده‌وه‌كان و په‌ڕاوه‌كان و مرۆڤه‌كانیش ده‌كێشرێن، به‌ڵام سوكى و قورسى مرۆڤه‌كانیش هه‌ر به هۆى ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكه‌وه‌یه كه قاچه باریكه‌كانى (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود) له ته‌رازوى قیامه‌ت لاى خواى گه‌وره له شاخى ئوحود قورس‌تر و سه‌نگینتره، وه مرۆڤى قه‌ڵه‌وى گه‌وره دێنن لاى خواى گه‌وره سوك و بێنرخه‌و كێشى باڵه مێشوله‌یه‌كى نیه، وه ته‌وحیدو (لا اله الا الله) قورسترین كردارن له ته‌رازوى قیامه‌ت كه له نه‌وه‌دو نۆ سجل تاوان قورس‌تر بوون كه هه‌ر سجلێك چه‌ندێك چاو بڕ بكات ئه‌وه‌نده گه‌وره بوون.
(10) [ وَلَقَدْ مَكَّنَّاكُمْ فِي الْأَرْضِ وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَايِشَ قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ (١٠) ] وه ئێمه ئێوه‌مان جێگیر كردووه له‌سه‌ر زه‌ویداو هۆكاره‌كانی ژیانمان بۆ ئاماده‌كردوون و تیایدا ژیان و بژێویمان بۆ داناون به‌ڵام كه‌مێك له ئێوه هه‌یه كه شوكرانه‌بژێری ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره بكات.
(11) [ وَلَقَدْ خَلَقْنَاكُمْ ثُمَّ صَوَّرْنَاكُمْ ] ئه‌ی ئاده‌میزاد به دڵنیایی ئێوه‌مان دروست كردووه پاشان وێنه‌مان كێشاون، مه‌به‌ست له ئاده‌مه [ ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ ] پاشان به فریشته‌كانمان وت كه كڕنوشی ڕێز بۆ ئاده‌م به‌رن [ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ لَمْ يَكُنْ مِنَ السَّاجِدِينَ (١١) ].هه‌ر هه‌موویان كڕنوشیان بۆ ئاده‌م برد‌و فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یان جێبه‌جێ كرد ته‌نها ئیبلیس نه‌بێ كه جنی بوو مه‌لائیكه‌ت نه‌بوو به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر عیباده‌تی خوای ئه‌كرد له ڕیزی مه‌لائیكه‌تان باسكراوه ئه‌و له كڕنوشبه‌ران نه‌بوو وه كڕنوشی بۆ ئاده‌م نه‌برد.
(12) {گفتوگۆی نێوان خوای گەورەو ئیبلیس} [ قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ ] خوای گه‌وره بۆ سه‌رزه‌نشت كردن و جێگیر كردنى به‌ڵگه به‌سه‌ریدا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس چی ڕێگری لێ كردیت كه سوجده بۆ ئاده‌م به‌ریت كاتێك كه من فه‌رمانم پێ كردیت [ قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ خَلَقْتَنِي مِنْ نَارٍ وَخَلَقْتَهُ مِنْ طِينٍ (١٢) ] وتی: ئه‌ی خوایه من له‌و باشترم منت له ئاگر دروست كردووه ئه‌وت له قوڕ دروست كردووه ئاگریش له قوڕ باشتره به‌گومانی خۆی، (ئیبلیس یه‌كه‌م كه‌س بوو كه قیاسى به‌كارهێنا).
(13) [ قَالَ فَاهْبِطْ مِنْهَا ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ده‌ی له ئاسمان یان به‌هه‌شت یان ئه‌و پله‌وپایه‌ى پێتدرابوو دابه‌زه ئیتر تۆ نابێ له‌ناو مه‌لائیكه‌تاندا بیت [ فَمَا يَكُونُ لَكَ أَنْ تَتَكَبَّرَ فِيهَا ] وه بۆت نیه كه له ئاسماندا یان له به‌هه‌شتدا خۆت به‌گه‌وره بزانی و سه‌رپێچی فه‌رمانی خوای گه‌وره بكه‌ی [ فَاخْرُجْ إِنَّكَ مِنَ الصَّاغِرِينَ (١٣) ] ده‌رچۆ له به‌هه‌شت تۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه ڕیسواو زه‌لیل و سه‌رشۆڕ ئه‌بیت.
(14) [ قَالَ أَنْظِرْنِي إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ (١٤) ] ئیبلیس وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار بمهێڵه‌ره‌وه با نه‌مرم تا ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه تا ڕۆژی قیامه‌ت.
(15) [ قَالَ إِنَّكَ مِنَ الْمُنْظَرِينَ (١٥) ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌وا مۆڵه‌تت ئه‌ده‌م و تۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مێنیته‌وه تا ڕۆژی قیامه‌ت كه دونیا تێك ئه‌چێ بۆ ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره خه‌ڵكی پێ تاقیبكاته‌وه.
(16) [ قَالَ فَبِمَا أَغْوَيْتَنِي ] ئیبلیس وتی: خوایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تۆ منت گومڕا كرد، (یه‌كه‌م كه‌سه كه گومڕا كردنی خۆی داوه‌ته پاڵ خوای گه‌وره‌و قه‌ده‌رى كردووه به به‌ڵگه له‌سه‌ر كوفر‌و تاوان ئه‌نجامدان، ئه‌وانه‌یشى كوفر‌و تاوان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له‌سه‌رمان نوسراوه‌و به‌ده‌ست خۆمان نیه شوێن شه‌یتان كه‌وته‌نه‌و هه‌مان قسه‌ى ئه‌و ده‌كه‌ن) [ لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (١٦) ] ئه‌بێ له‌سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی تۆ دابنیشم وه خه‌ڵكی گومڕا بكه‌م.
(17) [ ثُمَّ لَآتِيَنَّهُمْ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَنْ شَمَائِلِهِمْ ] پاشان ئه‌بێ بۆیان بێم له پێشیانه‌وه هانیان ئه‌ده‌م بۆ دونیا، وه له دوایانه‌وه گومانیان بۆ دروست ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به قیامه‌ت، وه له‌لای ڕاستیانه‌وه سستیان ده‌كه‌م له چاكه كردن، وه له‌لای چه‌پیانه‌وه خراپه‌و تاوانیان بۆ ده‌رازێنمه‌وه، هه‌موو ڕێگاو هۆكارێك ئه‌گرمه به‌ر بۆ گومڕا كردنیان، (به‌ڵام سه‌ره‌وه‌ی باس نه‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره دائه‌به‌زێ) [ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (١٧) ] وه ئه‌بێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار زۆربه‌ی خه‌ڵك نه‌بینی كه شوكرانه‌بژێری تۆ بكات، یان به‌تاك و ته‌نها تۆ بپه‌رستن به‌ڵكو گومڕایان ئه‌كه‌م و له ڕێگای ڕاست ده‌ریان ئه‌كه‌م.
(18) [ قَالَ اخْرُجْ مِنْهَا مَذْءُومًا مَدْحُورًا ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ده‌رچۆ له ئاسمان یان له به‌هه‌شت به‌زه‌مكراوی و به‌ده‌ركراوی و ریسوایى [ لَمَنْ تَبِعَكَ مِنْهُمْ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنْكُمْ أَجْمَعِينَ (١٨) ] هه‌ر كه‌سێك كه شوێن تۆ بكه‌وێ له مرۆڤ و جنیه‌كان خوای گه‌وره سوێندی خوارد ئه‌بێ دۆزه‌خ پڕ بكه‌م له ئێوه له تۆ و شوێنكه‌وتوانت.
(19) [ وَيَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ ] خوای گه‌وره دوای ئه‌وه‌ی ئیبلیسی له به‌هه‌شت ده‌ركرد فه‌رمووی: ئه‌ی ئاده‌م خۆت و حه‌وای خێزانت نیشته‌جێ بن له به‌هه‌شتدا [ فَكُلَا مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا ] به ویستى خۆتان له نازو نیعمه‌ته‌كانى به‌هه‌شت بخۆن [ وَلَا تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ (١٩) ] به‌ڵام ته‌نها نزیك ئه‌و داره نه‌بنه‌وه دوایی له سته‌مكاران ئه‌بن.
(20) {شەیتان فێڵ لە ئادەم‌و حەوا دەكات} [ فَوَسْوَسَ لَهُمَا الشَّيْطَانُ ] شه‌یتان له ده‌ره‌وه‌ی به‌هه‌شت بوو وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست كردن له‌ناو به‌هه‌شتدا، كه ئه‌و به‌هه‌شته‌یه كه ئیمانداران له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌چنه ناوی [ لِيُبْدِيَ لَهُمَا مَا وُورِيَ عَنْهُمَا مِنْ سَوْآتِهِمَا ] تا ئه‌وه‌ی كه عه‌وره‌تی خۆیان پێ داپۆشی بوو شه‌یتان ویستی عه‌وره‌تیان ده‌ربخات [ وَقَالَ مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَذِهِ الشَّجَرَةِ إِلَّا أَنْ تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ (٢٠) ] وه پێی وتن كه خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ى ئێوه‌ى نه‌كردووه له‌م داره بخۆن ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێ كه ئه‌گه‌ر له‌و داره بخۆن ئێوه ئه‌بن به دوو مه‌لائیكه‌ت یان له به‌هه‌شتدا به‌هه‌میشه‌یی ئه‌مێننه‌وه‌و تیایدا نامرن.
(21) [ وَقَاسَمَهُمَا إِنِّي لَكُمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ (٢١) ] شه‌یتان سوێندی بۆ خواردن كه من دڵسۆز‌و ئامۆژگاریكاری ئێوه‌م.
(22) [ فَدَلَّاهُمَا بِغُرُورٍ ] (دَلَّاهُمَا) واته: له بانه‌وه كه‌سێك بۆ خواره‌وه شۆڕ بكه‌یته‌وه، واته: له‌و پله به‌رزه‌وه دای گرتنه خواره‌وه‌و فێڵی لێ كردن [ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا ] كاتێك كه ئاده‌م و حه‌وا له داره‌كه‌یان خوارد عه‌وره‌تیان كه دایان پۆشی بوو ده‌ركه‌وت [ وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ ] وه به‌گه‌ڵای داره‌كانی به‌هه‌شت عه‌وره‌تی خۆیان داپۆشی، كه ئه‌ووترێ: گه‌ڵای دارهه‌نجیر بووه [ وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَنْ تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ ] وه په‌روه‌ردگار بانگی لێ كردن ئه‌ی ئاده‌م و حه‌وا ئایا من قه‌ده‌غه‌ی ئێوه‌م نه‌كرد له‌و داره نه‌خۆن؟ خوای گه‌وره سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی كردن بۆ كه‌وتنه ناو فێڵی شه‌یتانه‌وه، (بانگ كردنى خواى گه‌وره ماناى ئه‌وه‌ى تێدایه كه خواى گه‌وره قسه ده‌كات و سیفه‌تى قسه كردنى هه‌یه) [ وَأَقُلْ لَكُمَا إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُبِينٌ (٢٢) ] ئه‌ی من پێم نه‌ووتن: كه به دڵنیایی شه‌یتان دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یه.
(23) {ئادەم‌و حەوا تەوبە دەكەن‌و بۆ لای خوا دەگەڕێنەوە} [ قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا ] هه‌ردووكیان یه‌كسه‌ر ته‌وبه‌یان كرد وه‌كو ئیبلیس نه‌بوون كه تاوانی كرد‌و ته‌وبه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌مان یه‌كسه‌ر دانیان به تاوانی خۆیاندا نا ئه‌ی په‌روه‌ردگار زوڵممان له نه‌فسی خۆمان كرد‌و تاوانمان كرد، (پێویسته هه‌ر كه‌سێك تاوانى كرد وه‌كو ئاده‌م و حه‌وا خێرا ته‌وبه بكات و بۆ لاى خواى گه‌وره بگه‌ڕێته‌وه تا خواى گه‌وره لێى خۆش بێت) [ وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٢٣) ] وه ئه‌گه‌ر تۆ لێمان خۆش نه‌بی وه ڕه‌حممان پێ نه‌كه‌ی ئه‌وا ئێمه له زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌بین له دونیا‌و قیامه‌تدا، خوای گه‌وره لێیان خۆش‌بوو.
(24) [ قَالَ اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ده‌ی دابه‌زن بۆ سه‌ر ڕووی زه‌وی كه هه‌ندێكتان ئه‌بن به دوژمنى هه‌ندێكتان، واته: ئیبلیس ئه‌بێته دوژمن بۆ ئێوه [ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ ] وه له‌سه‌ر زه‌وی به زیندوویى و له ژێر زه‌وی به مردوویی ئێوه نیشته‌جێ و جێگیر ئه‌بن [ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ (٢٤) ] وه له دونیادا كات به‌سه‌ر ئه‌به‌ن تا كاتی دیاریكراوی خۆتان كه ئه‌جه‌لتان دێت و ئه‌مرن.
(25) [ قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَجُونَ (٢٥) ] هه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن ئه‌ژین، وه هه‌ر له‌وێش ئه‌مرن، وه له‌ناو زه‌وی له گۆڕه‌كانتان له ڕۆژی قیامه‌ت جارێكی تر ده‌رئه‌كرێنه‌وه.
(26) [ يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنْزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْآتِكُمْ ] ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌م ئه‌وه ئێمه پۆشاكێكمان بۆ دابه‌زاندوون بۆ ئه‌وه‌ی كه عه‌وره‌تتان داپۆشێ [ وَرِيشًا ] وه پۆشاكێكیش بۆ جوانی كه خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه‌و عه‌وره‌تی خۆتانی پێ داپۆشن [ وَلِبَاسُ التَّقْوَى ذَلِكَ خَيْرٌ ] وه به‌ڵام پۆشاكی ته‌قواو ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك و له خوا ترسان ئه‌مه باشترین پۆشاكێكه كه خه‌ڵكی خۆی پێ بڕازێنێته‌وه [ ذَلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ (٢٦) ] ئه‌مانه نیشانه‌ی خوای گه‌وره‌ن به‌ڵكو ئێوه یاد بكه‌نه‌وه.
(27) [ يَا بَنِي آدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ ] ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌م شه‌یتان فێڵتان لێ نه‌كات و نه‌تانخه‌ڵه‌تێنێ [ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُمْ مِنَ الْجَنَّةِ ] هه‌روه‌كو فێڵی له دایك و باوكتان كرد‌و له به‌هه‌شت ده‌ری كردن به‌وه‌ی كه تووشی ئه‌و سه‌رپێچى و تاوانه‌ی كردن [ يَنْزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا ] كه به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه پۆشاكیان له‌به‌ر نه‌ماو عه‌وره‌تیان ده‌ركه‌وت [ إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ ] خۆتان بپارێزن و عه‌وره‌تتان داپۆشن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان واته: جنی و شه‌یتانه‌كان ئێوه ئه‌بینن به شێوازێك كه ئێوه له دونیادا ئه‌وان نابینن، به‌ڵام كه پۆشاكتان دانا بسم الله بكه‌ن ئه‌وا ئه‌وان ناتوانن عه‌وره‌تتان ببینن، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (په‌رده له نێوان چاوى جنى و عه‌وره‌تى مرۆڤـ كه پۆشاك داده‌كه‌نێت ئه‌وه‌یه بڵێت: بسم الله ئیتر پارێزراو ده‌بێت و نایبینن) [ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ (٢٧) ] ئێمه شه‌یتانه‌كانمان داناوه كه دۆست و یارمه‌تیده‌ری ئه‌و كه‌سانه بن كه ئیمانیان نیه و بێ ئیمانن.
(28) [ وَإِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً قَالُوا وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءَنَا ] وه كاتێك كه كافران و موشریكان تاوانێك ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن: ئێمه باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه بینیوه‌و له‌وانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه [ وَاللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا ] وه خوای گه‌وره فه‌رمانی به‌ئێمه كردووه به‌م تاوانه، ئه‌مه له‌سه‌ر موشریكان دابه‌زی كاتێك كه به‌ڕووتی ته‌وافیان به ده‌وری كه‌عبه‌دا ئه‌كرد پیاوان به‌ڕۆژ و ئافره‌تانیش به شه‌و هیچ پۆشاكێكیان له‌به‌ردا نه‌بوو، ئه‌یانووت: به پۆشاكێكه‌وه ته‌واف ناكه‌ین كه تاوانمان پێوه‌ى ئه‌نجام دابێت، وه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێمان كردووه به‌م شێوازه ئێمه ته‌وافی ماڵه‌كه‌ی بكه‌ین [ قُلْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌مه‌ى ئێوه ده‌یكه‌ن خراپه‌كاریه‌و به‌ڕاستی خوای گه‌وره فه‌رمان به خراپه‌كاری ناكات [ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٢٨) ] ئایا ئێوه قسه‌یه‌كی ناشرین ئه‌ده‌نه پاڵ خوای گه‌وره كه هیچ زانیاریه‌كتان پێ نیه، چۆن خوای گه‌وره فه‌رمان به شتی وا ئه‌كات.
(29) {پەروەردگار فەرمانی كردووە بە دادپەروەری} [ قُلْ أَمَرَ رَبِّي بِالْقِسْطِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: په‌روه‌ردگارم فه‌رمانی كردووه به دادپه‌روه‌ری و دامه‌زراوى [ وَأَقِيمُوا وُجُوهَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ ] وه نوێژ بۆ خوای گه‌وره بكه‌ن و ڕوو بكه‌نه قیبله له هه‌موو مزگه‌وتێكدا [ وَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] وه عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن به ئیخلاص و به‌دڵسۆزیه‌وه‌و نیه‌تتان ته‌نها بۆ خوا بێ [ كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ (٢٩) ] چۆن سه‌ره‌تا ئێوه‌ی دروست كردووه ئاواش ئه‌تانگه‌ڕێنێته‌وه به‌ڕووتی.
(30) [ فَرِيقًا هَدَى وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ الضَّلَالَةُ ] خه‌ڵك بوونه دوو به‌ش كۆمه‌ڵێك هیدایه‌تیان وه‌رگرت وه كۆمه‌ڵێكیش گومڕا بوون كه كافران بوون [ إِنَّهُمُ اتَّخَذُوا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] ئه‌وان شه‌یتانیان كرده دۆست و پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری خۆیان له غه‌یری خوای گه‌وره‌و گوێڕایه‌ڵی شه‌یتانیان كرد [ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ مُهْتَدُونَ (٣٠) ] وه وایان ئه‌زانی كه ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌تن [ يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ ] ئه‌م ئایه‌ته ره‌دده بۆ سه‌ر هاوبه‌شبڕیارده‌ران كه به رووتى به‌ده‌ورى كه‌عبه ته‌وافیان ده‌كرد، وه له‌سه‌ر ئه‌وان دابه‌زى، ئه‌ی ئاده‌میزاد ئێوه له هه‌موو مزگه‌وتێكدا خۆتان بڕازێننه‌وه وه عه‌وره‌تی خۆتان داپۆشن.
(31) {قەدەغە كردنی ئیسراف كردن} [ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا ] وه بخۆن و بخۆنه‌وه به‌ڵام ئیسراف و زیادهڕی مه‌كه‌ن، واته: هیچ شتێك له خۆتان حه‌رام مه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره بۆى حه‌ڵاڵ كردوون وه‌كو خه‌ڵكی سه‌رده‌می نه‌زانی كۆمه‌ڵێك شتیان له خۆیان حه‌رام ئه‌كرد وه‌كو باسمان كرد، یان حه‌رام مه‌خۆن حه‌رام خواردن ئیسراف و زیادڕه‌ویه، هه‌ندێك له سه‌له‌ف ده‌فه‌رموون: (خواى گه‌وره هه‌موو زانستى پزیشكى له‌م نیو ئایه‌ته كۆكردۆته‌وه) [ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ (٣١) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه ئیسراف و زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن، یان ئه‌وانه‌ى كه حه‌ڵاڵ حه‌رام ده‌كه‌ن و حه‌رام حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن.
(32) [ قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌و جوانییه‌ى كه خوای گه‌وره ده‌ریخستووه بۆ به‌نده‌كانی خۆی وه ئه‌و هه‌موو ڕزقه حه‌ڵاڵ و پاك و به‌تام و چێژه كێ حه‌رامی كردووه تا ئه‌وان له‌سه‌ر خۆیانی حه‌رام بكه‌ن، واته: دروست نیه مرۆڤی ئیماندار خواردنی خۆش یان پۆشاكی جوان له‌خۆی قه‌ده‌غه‌و حه‌رام بكات خوای گه‌وره لۆمه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئه‌كات [ قُلْ هِيَ لِلَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌مه له دونیادا خوای گه‌وره تایبه‌ت بۆ باوه‌ڕدارانی دروست كردووه به‌ڵام كافریش له دونیادا تیایدا به‌شداره [ خَالِصَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] به‌ڵام له ڕۆژی قیامه‌تدا تایبه‌ت ئه‌بێ به ئیماندار‌و كافر به‌شداری ناكات له‌و تام و چێژ‌و له‌زه‌ت و نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره كه له‌به‌هه‌شتدا به باوه‌ڕدارانی ئه‌به‌خشێ و به‌هه‌شت حه‌رامه له كافران [ كَذَلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (٣٢) ] به‌م شێوازه ئایه‌ته‌كانی خۆمان درێژه پێ ئه‌ده‌ین وه ڕوونی ئه‌كه‌ینه‌وه بۆ كه‌سانێك كه زانیاریان هه‌بێت.
(33) [ قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ته‌نها په‌روه‌ردگارم فاحیشه‌و به‌دڕه‌وشتی و تاوانی حه‌رام كردووه ئه‌وه‌ی به ئاشكرا ئه‌كرێ و ئه‌وه‌ی كه به‌نهێنی ئه‌كرێ [ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ ] وه هه‌موو تاوانێك وه زوڵم و سته‌مكردن له خه‌ڵكى به‌ناحه‌ق هه‌مووی حه‌رام كردووه [ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا ] وه شه‌ریك دانێن بۆ خوای گه‌وره له كاتێكدا خوای گه‌وره هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌وه دانه‌به‌زاندووه [ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٣٣) ] وه ئه‌وه‌یشی له‌سه‌رتان حه‌رام كردووه له خۆتانه‌وه به‌بێ زانیاری به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه بكه‌ن و قسه بده‌نه پاڵ خوای گه‌وره.
(34) [ وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ] وه هه‌موو ئوممه‌تێك كاتی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه كه تیایدا ئه‌جه‌لیان دێت [ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ (٣٤) ] وه‌كاتێك كه ئه‌جه‌لیان دێت ته‌نها یه‌ك چركه‌و كاتێك نه ئه‌جه‌لیان دوا ئه‌كه‌وێ نه پێش ئه‌كه‌وێ.
(35) [ يَا بَنِي آدَمَ إِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي ] ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌م له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه په‌یامبه‌رتان بۆ دێت كه ئایه‌ته‌كانی منتان بۆ ڕوون ئه‌كه‌نه‌وه ئێوه شوێنیان بكه‌ون [ فَمَنِ اتَّقَى وَأَصْلَحَ ] جا هه‌ر كه‌سێك خۆی بپارێزێ له تاوان وه كرده‌وه‌ی چاك بكات و خۆی چاك بكات به شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ران [ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٣٥) ] ئه‌وه له داهاتوودا كه ئه‌مرن هیچ ترسێكیان له‌سه‌ر نیه، وه خه‌فه‌تیش له ڕابردوو ناخۆن له دونیا له‌وه‌ی كه به‌جێیان هێشتووه، چونكه خواى گه‌وره باشتریان پێ ده‌به‌خشێت.
(36) [ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه وه خۆیان به‌گه‌وره زانیوه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٣٦) ] ئا ئه‌مانه هاوه‌ڵی دۆزه‌خن به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه به‌هۆی كوفر كردنیان.
(37) [ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] كێ زاڵمتره؟ واته: كه‌س زاڵمتر نیه له‌و كه‌سه‌ی كه درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستێ بۆ خوای گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه ئه‌كات [ أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ ] یان ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانێ و باوه‌ڕی پێ ناكات و ڕه‌تی ئه‌كاته‌وه [ أُولَئِكَ يَنَالُهُمْ نَصِيبُهُمْ مِنَ الْكِتَابِ ] ئه‌مانه به‌شی خۆیان ده‌ست ئه‌كه‌وێ له‌وه‌ی كه له‌سه‌ریان نووسراوه كه ئه‌وانه روویان ره‌ش ده‌بێت، یاخود خوای گه‌وره له جوانی و ڕازاوه‌یی ژیانى دونیایان پێ ئه‌به‌خشێ، یان به‌شى خۆیان هه‌یه له كرده‌وه‌ى چاك یان خراپ، وه پاداشت یان سزا وه‌رده‌گرن له‌سه‌رى [ حَتَّى إِذَا جَاءَتْهُمْ رُسُلُنَا يَتَوَفَّوْنَهُمْ قَالُوا أَيْنَ مَا كُنْتُمْ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] تا ئه‌و كاته‌ی كه نێردراوانی ئێمه دێن، واته: فریشته‌ی گیانكێشان و ڕوحیان ئه‌كێشن و پێیان ئه‌ڵێن: كوا ئه‌و خوا‌و په‌رستراوانه‌ی كه ئێوه جگه له خوای گه‌وره ئه‌تانپه‌رستن [ قَالُوا ضَلُّوا عَنَّا ] ئه‌ڵێن: ون بوون و لێمان دیار نه‌مان نه ئێمه له‌وانه‌وه دیارین نه ئه‌وان له ئێمه‌وه دیارن و ئێستا ئومێدى خێر‌و چاكه‌مان پێیان نیه [ وَشَهِدُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ (٣٧) ] وه خۆیان شایه‌تی ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر نه‌فسی خۆیان وه دان ئه‌نێن به‌وه‌ی كه ئه‌مانه كافرو بێباوه‌ڕ بوون.
(38) { سەركردەكان‌و شوێنكەوتوانیان لەناو دۆزەخ مشتومڕیانە} [ قَالَ ادْخُلُوا فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِكُمْ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ فِي النَّارِ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ده‌ی بڕۆنه ژووره‌وه بۆ ناو ئاگری دۆزه‌خ له‌گه‌ڵ ئوممه‌تانێكی تردا له جنی و مرۆڤه‌كان له پێش ئێوه كه چوونه‌ته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه [ كُلَّمَا دَخَلَتْ أُمَّةٌ لَعَنَتْ أُخْتَهَا ] هه‌ر كاتێك كه ئوممه‌تێكی تر دێته ناو دۆزه‌خه‌وه نه‌فره‌ت ئه‌كات له‌و ئوممه‌ته كافرانه‌ی تر كه پێشتر له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا بوونه [ حَتَّى إِذَا ادَّارَكُوا فِيهَا جَمِيعًا ] تا هه‌موو كافران له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا كۆ ئه‌بنه‌وه [ قَالَتْ أُخْرَاهُمْ لِأُولَاهُمْ ] ئه‌وانه‌ی كه دواتر هاتوونه به‌وانه‌ی پێشتر ئه‌ڵێن، یاخود شوێنكه‌وتوان به سه‌ركرده‌كانیان ئه‌ڵێن [ رَبَّنَا هَؤُلَاءِ أَضَلُّونَا فَآتِهِمْ عَذَابًا ضِعْفًا مِنَ النَّارِ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌م سه‌ركردانه بوون كه له دونیادا ئێمه‌یان گومڕا كرد خوایه با سزای ئه‌مان له ئاگری دۆزه‌خدا چه‌ند جارێك بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مان ئێمه‌یان گومڕا كرد [ قَالَ لِكُلٍّ ضِعْفٌ وَلَكِنْ لَا تَعْلَمُونَ (٣٨) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: بۆ هه‌ر یه‌كێك له ئێوه بۆ شوێنكه‌وتوان و سه‌ركرده‌كان سزاتان چه‌ند قاتێك ئه‌بێت و دووباره ئه‌بێته‌وه به‌ڵام جارێ ئێوه نازانن.
(39) [ وَقَالَتْ أُولَاهُمْ لِأُخْرَاهُمْ ] ئینجا ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تا به‌وانه‌ی دواتر ئه‌ڵێن یان سه‌ركرده‌كان به شوێنكه‌وتوانیان ئه‌ڵێن [ فَمَا كَانَ لَكُمْ عَلَيْنَا مِنْ فَضْلٍ ] ئێمه هیچ توانای ئه‌وه‌مان نیه كه سزا له‌سه‌ر ئێوه سووك بكه‌ین، یان ئێوه‌یش وه‌ك ئێمه گومڕا بوونه‌و فه‌زڵتان به‌سه‌رمانه‌وه نیه [ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْسِبُونَ (٣٩) ] ده‌ى سزا بچێژن به‌هۆی كرده‌وه‌ی خراپی خۆتانه‌وه‌و به‌ڕائه‌تیان لێ ئه‌كه‌ن.
(40) [ إِنَّ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه به‌درۆ ئه‌زانن وه خۆیان به گه‌وره ئه‌زانن و شوێنی ناكه‌ون [ لَا تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَابُ السَّمَاءِ ] ئا ئه‌مانه ده‌رگاكانی ئاسمانیان بۆ ناكرێته‌وه كاتێك كه ڕوحیان ئه‌كێشرێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕوحیان به‌رز بكرێته‌وه، یاخود دوعایان به‌رز نابێته‌وه، یان كرده‌وه‌یان به‌رز نابێته‌وه [ وَلَا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّى يَلِجَ الْجَمَلُ فِي سَمِّ الْخِيَاطِ ] وه ناچنه ناو به‌هه‌شته‌وه تا حوشتر نه‌چێته ناو كونی ده‌رزییه‌وه، یان حه‌بلى ئه‌ستور نه‌چێته كونى ده‌رزییه‌وه، كه ئه‌مه شتێكی ئه‌سته‌مه [ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُجْرِمِينَ (٤٠) ] وه به‌م شێوازه ئێمه سزای تاوانباران ئه‌ده‌ینه‌وه.
(41) [ لَهُمْ مِنْ جَهَنَّمَ مِهَادٌ ] له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا ڕاخه‌ریان بۆ ڕائه‌خرێ له ئاگر [ وَمِنْ فَوْقِهِمْ غَوَاشٍ ] له‌سه‌رووشیانه‌وه داپۆشه‌رو لێفه‌یان بۆ دائه‌نرێ له ئاگر واته: له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئاگر ده‌وریان ئه‌دا له‌ناو ئاگری دۆزه‌خیشدا [ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ (٤١) ] وه به‌م شێوازه سزای زاڵم و سته‌مكاران و موشریكان ئه‌ده‌ین.
(42) [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ] ئێمه ته‌كلیف له هیچ كه‌سێك ناكه‌ین ته‌نها به گوێره‌ی توانای خۆیان نه‌بێ [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٤٢) ] ئا ئه‌مانه هاوه‌ڵی به‌هه‌شتن و ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه.
(43) {پێش چوونە بەهەشت بەهەشتییەكان دڵ‌و دەروونیان پاك دەكرێتەوە} [ وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِمْ مِنْ غِلٍّ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ ] ئه‌هلی به‌هه‌شت پێش ئه‌وه‌ی كه بچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌رچی حه‌سودى و ڕق و كینه‌یه‌ك له دڵیان‌دا بووه هه‌ر هه‌مووی ده‌رئه‌كه‌ین وه پاكیان ئه‌كه‌ینه‌وه ئه‌و كاته ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه، وه ئاو به ژێر دار‌و خانوه‌كانیاندا ده‌ڕوات [ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي هَدَانَا لِهَذَا ] وه ئه‌ڵێن: حه‌مدو سه‌ناو ستایش و سوپاس بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه هیدایه‌تی داین بۆ ئه‌م پاداشته گه‌وره‌یه كه مانه‌وه‌یه له به‌هه‌شتدا به‌هه‌میشه‌یی، یاخود بۆ پاك كردنه‌وه‌ی دڵمان له ڕق و كینه به‌رامبه‌ر باوه‌ڕدارانی تر [ وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِيَ لَوْلَا أَنْ هَدَانَا اللَّهُ ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئێمه‌ی نه‌دایا بۆ ئه‌م شته ئێمه خۆمان نه‌مان ئه‌توانی هیدایه‌ت وه‌ربگرین [ لَقَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ ] به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره به‌حه‌ق هاتن بۆ لای ئێمه [ وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٤٣) ] وه بانگیان لێ ئه‌كرێ و پیرۆزباییان لێ ئه‌كرێ ئا ئه‌مه ئه‌و به‌هه‌شته‌یه كه ئێوه بوون به میراتگری و تیایدا ئه‌مێننه‌وه به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌ی كه خۆتان كردووتانه له پاش فه‌زڵ و ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره.
(44) {گفتوگۆی نێوان بەهەشتییەكان‌و دۆزەخییەكان} [ وَنَادَى أَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابَ النَّارِ أَنْ قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا ] دوای ئه‌وه‌ى به‌هه‌شتییه‌كان له شوێن و ماڵی خۆیان جێگیر ئه‌بن بانگ له دۆزه‌خییه‌كان ئه‌كه‌ن و وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن پێیان ئه‌ڵێن: ئه‌ی دۆزه‌خییه‌كان ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه له دونیا خوای گه‌وره به ئێمه‌ی دابوو كه به‌هه‌شتی پڕ نازو نیعمه‌ته ئێمه به دڵنیایى بینیمان [ فَهَلْ وَجَدْتُمْ مَا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا ] ئایا ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنه‌ی كه خوای گه‌وره به‌ئێوه‌شی دابوو كه ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن ئه‌چنه دۆزه‌خی پڕ سزاوه ئایا بینیتان؟ [ قَالُوا نَعَمْ ] دانى پێدا ئه‌نێین و ئه‌ڵێن: به‌ڵێ بینیمان [ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَنْ لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ (٤٤) ] بانگبێژێك له‌لایه‌ن خوای گه‌وره كه مه‌لائیكه‌ته له نێوانیاندا بانگ ئه‌كات و ده‌ڵێت: نه‌فره‌تی خوای گه‌وره له سته‌مكاران و هاوبه‌شبڕیارده‌ران بێ.
(45) [ الَّذِينَ يَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێگری خه‌ڵكیان ئه‌كرد له دینی خوای گه‌وره وه خه‌ڵكیان لێ دوور ئه‌خسته‌وه وه وا نیشانیان ئه‌دا كه ڕێگایه‌كی چه‌وت و هه‌ڵه‌یه تا خه‌ڵكى شوێنى نه‌كه‌وێت [ وَهُمْ بِالْآخِرَةِ كَافِرُونَ (٤٥) ] وه باوه‌ڕیشیان به ڕۆژی دوایی نه‌بوو ئێستا ئه‌بێ ئاوا له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا سزا بچێژن.
(46) {هاوەڵانی (ئەعراف)} [ وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ ] وه له نێوان به‌هه‌شتییه‌كان و دۆزه‌خییه‌كاندا دیوارێك هه‌یه، (ئه‌عراف) ئه‌و دیواره به‌رزه‌یه كه له نێوان به‌هه‌شتییه‌كان و دۆزه‌خییه‌كاندایه وه كه‌سانێكی له‌سه‌ره نه چاكه‌كانیان ئه‌وه‌نده زیاتر بووه پێی بچنه به‌هه‌شت، وه نه خراپه‌كانیان زیاتر بووه پێی بچنه دۆزه‌خ به‌ڵكو چاكه‌و خراپه‌یان یه‌كسانه‌و له نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خدان، هاوهڵانى (ئه‌عراف) به‌هه‌شتییه‌كان و دۆزه‌خییه‌كانیش ئه‌ناسنه‌وه به شێوه‌یان: كه به‌هه‌شتییه‌كان روویان سپیه‌و دۆزه‌خییه‌كان روویان ڕه‌شه [ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ] هاوهڵانى (ئه‌عراف) بانگ له به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌كه‌ن و سڵاویان لێ ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێ [ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ (٤٦) ] هاوه‌ڵانی (ئه‌عراف) هێشتا نه‌چوونه‌ته به‌هه‌شته‌وه به‌ڵام ته‌ماعی به‌هه‌شتیان هه‌یه كاتێك كه به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌بینن له چ نازو نیعمه‌تێكدان.
(47) [ وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ ] وه كاتێك كه ڕوویان وه‌رئه‌گێڕن به‌ره‌و لای دۆزه‌خ و دۆزه‌خییه‌كان ئه‌بینن [ قَالُوا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٤٧) ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار مه‌مانخه‌ره ناو دۆزه‌خه‌وه له‌گه‌ڵ گرۆی ستهمكارو موشریكاندا.
(48) [ وَنَادَى أَصْحَابُ الْأَعْرَافِ رِجَالًا يَعْرِفُونَهُمْ بِسِيمَاهُمْ قَالُوا مَا أَغْنَى عَنْكُمْ جَمْعُكُمْ ] دیسانه‌وه هاوهڵانى (ئه‌عراف) بانگ له پیاوانێك ئه‌كه‌ن له كافران كه به نیشانه‌كانیان ئه‌یانناسنه‌وه پێیان ئه‌ڵێن: ئێوه له دونیادا زۆرى كۆمه‌ڵ و خه‌ڵك و شوێنكه‌وتوانتان هیچ سوودێكی پێ نه‌گه‌یاندن و له ئاگری دۆزه‌خ ڕزگارى نه‌كردن [ وَمَا كُنْتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ (٤٨) ] وه له دونیا كه خۆتان به گه‌وره ئه‌زانی ئه‌و خۆبه‌گه‌وره زانین و تهكهبوره سوودی پێ نه‌گه‌یاندن.
(49) [ أَهَؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ اللَّهُ بِرَحْمَةٍ ] هه‌ر به‌و كافرانه ئه‌ڵێن: ئا ئه‌مانه ئه‌و ئیماندارانه‌ن كه له دونیا ئێوه سوێندتان ئه‌خوارد كه خوای گه‌وره ڕه‌حم به‌مان ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌قیرو هه‌ژارو لاوازن [ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنْتُمْ تَحْزَنُونَ (٤٩) ] به‌و موسڵمانانه ئه‌ووترێ كه كافران له دونیا گاڵته‌یان پێیان كردبوو ده‌ی ئێوه بچنه به‌هه‌شته‌وه، یاخود خوای گه‌وره به‌ڕه‌حمی خۆی هاوهڵانى (ئه‌عراف) ئه‌خاته به‌هه‌شته‌وه‌و پێیان ئه‌فه‌رمووێ: ئێوه بڕۆنه به‌هه‌شته‌وه به‌ڕه‌حمه‌تی خۆم هیچ ترسێكتان له‌سه‌ر نیه له داهاتووا وه خه‌فه‌تیش ناخۆن بۆ ڕابردووتان بۆ دونیاتان چونكه خواى گه‌وره باشتریان پێ ده‌به‌خشێت.
(50) [ وَنَادَى أَصْحَابُ النَّارِ أَصْحَابَ الْجَنَّةِ ] پاشان دۆزه‌خییه‌كان ئه‌وانه‌ی له ئاگری دۆزه‌خدان بانگ له به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌كه‌ن [ أَنْ أَفِيضُوا عَلَيْنَا مِنَ الْمَاءِ ] داوای ئاویان لێ ئه‌كه‌ن كه هه‌ندێك ئاو بكه‌ن به‌سه‌رماندا تا بیخۆینه‌وه [ أَوْ مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ ] یان هه‌ندێك له‌و خواردنه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون به‌شمان بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆزه‌خییه‌كان و به‌هه‌شتییه‌كان یه‌كتری ئه‌بینن [ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى الْكَافِرِينَ (٥٠) ] وه به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌هه‌شتی حه‌رام كردووه له‌سه‌ر كافران وه‌كو دونیا نیه كه ئێوه‌ش لێی سوودمه‌ند بن.
(51) [ الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَهْوًا وَلَعِبًا ] ئه‌و كافرانه‌ی كه له دونیادا دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان كردبوو به گاڵته كردن و سووكایه‌تی پێ كردن و یاری كردن [ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ] وه به ژیانی دونیا ههڵخهڵتان و ژیانی دونیا فریوی دان [ فَالْيَوْمَ نَنْسَاهُمْ ] ئه‌مڕۆ ئیهمال ئه‌كرێن و وازیان لێ ئه‌هێندرێ له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خداو وه‌كو له‌بیرچو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت چونكه خواى گه‌وره هیچ شتێك له بیر ناكات [ كَمَا نَسُوا لِقَاءَ يَوْمِهِمْ هَذَا ] چۆن ئه‌وان ئه‌م ڕۆژه‌یان له‌بیر كردبوو [ وَمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَجْحَدُونَ (٥١) ] وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئینكاری ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان ئه‌كرد.
(52) [ وَلَقَدْ جِئْنَاهُمْ بِكِتَابٍ فَصَّلْنَاهُ عَلَى عِلْمٍ ] وه ئێمه كتابێكمان بۆ ناردوون كه قورئانی پیرۆزه كه به زانیاری هه‌موو شتێكى تیادا ڕوون كراوه‌ته‌وه [ هُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (٥٢) ] وه هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ته بۆ كه‌سانێك كه ئیمانیان هێنابێ به‌خوای گه‌وره.
(53) [ هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێك ئه‌كه‌ن ته‌نها شوێنی گه‌ڕاننه‌وه نه‌بێ كه بۆی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه كه به‌هه‌شت یان دۆزه‌خه [ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ ] ڕۆژی قیامه‌ت كه شوێنی گه‌ڕاننه‌وه‌كه‌یه كاتێك كه دێت [ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌وانه‌ی كه له دونیادا ئه‌م ڕۆژه‌یان له‌بیر كردووه‌و كرده‌وه‌ى چاكیان نه‌كرد بوو [ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ ] دانى پێدا ئه‌نێن و ده‌ڵێن: به‌ڵێ به دڵنیایی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان به حه‌ق هاتن بۆ لای ئێمه [ فَهَلْ لَنَا مِنْ شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا ] ئاواته‌خوازن و ئه‌ڵێن خۆزگه ئێمه‌ش تكاكارێك هه‌بوایه لای خوای گه‌وره تكای بۆمان بكردایه‌و سزای له‌سه‌رمان سووك بكردایه [ أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ ] یاخود خۆزگه تكاكارێك تكای بۆمان بكردایه‌و خوای گه‌وره بمانیگه‌ڕاندایه‌ته‌وه بۆ دونیا‌و ئێمه‌ش كرده‌وه‌ی چاكمان بكردایه جگه له‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه له دونیا كردبوومان [ قَدْ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م ئاوات خواستنانه سوودی نیه‌و خۆیان دۆڕان به چونه دۆزه‌خ [ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٥٣) ] ئه‌و هه‌موو ئیفتیراو درۆ‌و بوهتانانه‌ی كه ئه‌یانكرد له دونیا بۆ دینی خوای گه‌وره هه‌ر هه‌مووی ڕۆیشت و نه‌ما، یان ئه‌و شهریكانهی كه بۆ خوای گه‌وره‌یان دانا هه‌مووی ڕۆیشت و هیچی فریایان نه‌كه‌وت و رزگارى نه‌كردن له سزاى خواى گه‌وره.
(54) [ إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ] به دڵنیایی په‌روه‌ردگاری ئێوه ئه‌و الله یه‌یه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا كه له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ده‌ستی پێكردوو له ڕۆژی جومعه ته‌واو بووه، هه‌ر چه‌نده خوای گه‌وره توانای هه‌بوو به (كُنْ فَيَكون) دروستی بكات به‌ڵام هه‌موو شتێك لای خوای گه‌وره كاتی دیاریكراوی خۆی هه‌یه. {خوای گەورە لەسەر عەرشی پیرۆزە} [ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ ] پاشان به‌رز بۆته‌وه بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك كه شایه‌ن و گونجاو و لایه‌قه به گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌و له به‌رزبوونه‌وه هیچ له دروستكراوه‌كان ناچێت، وه چۆنێتیه‌كه‌یشی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ كه‌س نایزانێ، كه پرسیارى (الإستواء) له ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته: ئیستوا زانراوه، چونكه لهقورئاندا باسكراوه، وه چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌زانراوه، چونكه باس نه‌كراوه، وه ئیمان هێنان پێى واجبه، چونكه ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه، وه پرسیار كردن له چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه، چونكه هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه، وه چواندنى به به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره، چونكه ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه به دروستكراوى لاوازى مه‌خلوق، وه گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه، چونكه مه‌به‌ست نیه‌و هه‌ڵه‌یه، وه‌كو گۆرینى بۆ (استولى) كه به ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه، چونكه به گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله فاسیده بێت واته پێش خواى گه‌وره كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتووه كه مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه زیادى ده‌كه‌ن و (استوى) ده‌كه‌ن به (استولى) چه‌ند له‌و نونه ده‌چێت كه به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه خواى گه‌وره پێى فه‌رموون: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه خواى گه‌وره غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه سیفاتى خواى گه‌وره ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له خواى گه‌وره بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره غه‌زه‌بیان لێ بگرێت [ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ ] خوای گه‌وره به تاریكی شه‌و ڕووناكی ڕۆژ دائه‌پۆشێ و به پێچه‌وانه‌وه [ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا ] به‌خێرایی شه‌و به‌دوای ڕۆژدا دێت و لێك جیا نابنه‌وه [ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ ] وه خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌كان هه‌مووی خوای گه‌وره دروستی كردوون و ژێرباری كردوون و له ژێر فه‌رمان و توانای خوای گه‌وره‌دایه‌و به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن [ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ ] ئایا دروست كردن و فه‌رمان ده‌ركردن هه‌ر بۆ خوای گه‌وره نیه، واته: چۆن له دروست كردن‌دا كه‌س شه‌ریكی خوا نیه له فه‌رمان ده‌ركردن و ئه‌حكامی شه‌ریعه‌و یاسادانانیشدا نابێت كه‌س شه‌ریكی خوای گه‌وره بێ [ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (٥٤) ] الله كه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه خێر‌و به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆر‌و فراوانه.
(55) [ ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً ] ئێوه له خوای گه‌وره بپاڕێنه‌وه به زه‌لیلی و ملكه‌چی وه به نهێنی نه‌ك به ده‌نگى به‌رزو هاوار كردن [ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (٥٥) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه سنوور ئه‌به‌زێنن له پاڕانهوهندا، وه‌كو داواكردنى كۆشكێكى سپى له‌لاى راستى به‌هه‌شت، یان داوای شتێكی وا بكه‌ن كه مافی ئه‌وان نه‌بێت، یاخود ده‌نگ زۆر به‌رز بكه‌نه‌وه‌و هاوار بكه‌ن له كاتى پاڕانه‌وه‌دا.
(56) [ وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا ] وه ئێوه ئاشووب له‌سه‌ر زه‌وی مه‌نێنه‌وه به كوشتن و وێرانكاری له دوای ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ئیصڵاح و چاكسازی له زه‌وی كردووه به‌هۆی ناردنی پێغه‌مبه‌ران و دابه‌زینی كتێبه‌كان [ وَادْعُوهُ خَوْفًا وَطَمَعًا ] وه ئێوه عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن له ترسی دۆزه‌خ و سزای خوای گه‌وره، وه به ته‌ماحی به‌هه‌شت و پاداشتی خوای گه‌وره [ إِنَّ رَحْمَتَ اللَّهِ قَرِيبٌ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (٥٦) ] به‌ڕاستی ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌یی خوای گه‌وره نزیكه له چاكه‌كاران.
(57) [ وَهُوَ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه با ئه‌نێرێت وه‌كو مژده‌یه‌ك كه بارانی پێیه [ حَتَّى إِذَا أَقَلَّتْ سَحَابًا ثِقَالًا ] وه تا ئه‌و بایه ئه‌و هه‌ورانه هه‌ڵئه‌گرێ كه قورس و پڕ له بارانن [ سُقْنَاهُ لِبَلَدٍ مَيِّتٍ ] ئه‌و هه‌ورانه ئه‌نێرین بۆ زه‌ویه‌كی وشك و مردوو كه ڕووهكی تیا نیه [ فَأَنْزَلْنَا بِهِ الْمَاءَ ] وه به‌هۆی ئه‌و هه‌ورانه‌وه باران دائه‌به‌زێنینه سه‌ر ئه‌و زه‌ویه وشكه [ فَأَخْرَجْنَا بِهِ مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ ] وه به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه له هه‌موو بهروبومێك ئه‌ڕوێنین له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه كه پێشتر وشك و مرد بوو [ كَذَلِكَ نُخْرِجُ الْمَوْتَى ] چۆن ئه‌و زه‌ویه مردووه‌مان ژیانده‌وه‌و زیندوو كرده‌وه به‌م شێوازه‌ش مرۆڤه مردووه‌كان زیندوو ئه‌كه‌ینه‌وه [ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (٥٧) ] به‌ڵكو ئێوه بیر بكه‌نه‌وه.
(58) [ وَالْبَلَدُ الطَّيِّبُ يَخْرُجُ نَبَاتُهُ بِإِذْنِ رَبِّهِ ] وه خاكی پاك دانه‌وێڵه‌و ڕووهكی باشى خۆی ده‌رئه‌كات به ئیزنی خوای گه‌وره [ وَالَّذِي خَبُثَ لَا يَخْرُجُ إِلَّا نَكِدًا ] به‌ڵام خاكی پیس هیچ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌یه‌ك ده‌رناكات ته‌نها شتی بێخێر‌و بێسوود نه‌بێت، ئه‌مه نموونه‌ی باوه‌ڕدارو بێباوه‌ڕه، كه باوه‌ڕدار دڵ و كرده‌وه‌ی پاك و چاكه، وه بێباوه‌ڕ دڵ و كرده‌وه‌ى پیسه [ كَذَلِكَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَشْكُرُونَ (٥٨) ] به‌م شێوازه ئێمه ئایه‌ته‌كانی خۆمان ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه بۆ كه‌سانێك كه شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن و دان به نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا بنێن.
(59) {گفتوگۆی نێوان نوح پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ ] به‌دڵنیایی ئێمه نوحمان - صلی الله علیه وسلم - نارد بۆ لای قه‌ومه‌كه‌ی كه یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر بووه له دوای ئاده‌م وه ده پشت له نێوانیاندا بووه هه‌موویان له‌سه‌ر ئیسلام و یه‌كخواپه‌رستى بوونه [ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] وه فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن و بیپه‌رستن چونكه جگه له خوای گه‌وره هیچ په‌رستراوێكی ترتان نیه كه حه‌ق بێ وه شایه‌نی په‌رستن بێ [ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (٥٩) ] ئه‌گه‌ر ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره نه‌كه‌ن وه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره دانێن ئه‌وه من له ڕۆژێك ئه‌ترسم كه تووشتان بێ كه سزاكه‌ی یه‌كجار گه‌وره‌یه كه ئه‌و ڕۆژه بوو كه خوای گه‌وره تۆفانی بۆ ناردن وه نوقمی كردن له ئاودا، یاخود سزاى رۆژى قیامه‌ته.
(60) [ قَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٦٠) ] ده‌سه‌ڵاتدارو ناودارو سه‌ركرده‌كان له قه‌ومی نوح وتیان: ئه‌ی نوح كاتێك كه تۆ بانگی خه‌ڵكه‌كه ئه‌كه‌ی كه به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستن ئێمه تۆ ئه‌بینین له گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكرادایت و له ڕێگای حه‌ق لاتداوه.
(61) [ قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي ضَلَالَةٌ ] نوحیش - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م من هیچ گومڕا نه‌بوومه‌و له ڕێگای ڕاست ده‌رنه‌چوومه [ وَلَكِنِّي رَسُولٌ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٦١) ] به‌ڵكو نێردراو و پێغه‌مبه‌رێكم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه بۆ لای ئێوه نێردراوم تا بانگتان بكه‌م بۆ یه‌كخواپه‌رستی.
(62) [ أُبَلِّغُكُمْ رِسَالَاتِ رَبِّي وَأَنْصَحُ لَكُمْ ] وه په‌یامی په‌روه‌ردگارتان پێ ئه‌گه‌یه‌نم وه به‌دڵسۆزیه‌وه ئامۆژگاریتان ئه‌كه‌م [ وَأَعْلَمُ مِنَ اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٦٢) ] وه هه‌ندێك شت هه‌یه كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه من ئه‌یزانم كه خوای گه‌وره هه‌واڵی به من داوه له ڕێگای وه‌حیه‌وه كه ئێوه نایزانن.
(63) [ أَوَعَجِبْتُمْ أَنْ جَاءَكُمْ ذِكْرٌ مِنْ رَبِّكُمْ عَلَى رَجُلٍ مِنْكُمْ لِيُنْذِرَكُمْ وَلِتَتَّقُوا وَلَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (٦٣) ] ئایا پێتان سه‌یره یان به‌درۆی ئه‌زانن كه زیكرێك له په‌روه‌ردگارتانه‌وه، واته: وه‌حییه‌ك له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌تانه‌وه بێت بۆ سه‌ر پیاوێك له خۆتان كه نوحه كه خۆتان ئه‌یناسن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاگادارتان بكاته‌وه له‌و خراپه‌كاری و گومڕایی و شیركه‌ی كه تیایدان، وه به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و به‌هۆی ئیمان هێنان و ته‌قواوه خوای گه‌وره ڕه‌حمتان پێ بكات.
(64) [ فَكَذَّبُوهُ فَأَنْجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ ] به‌ڵام ئه‌وان نوحیان به‌درۆزانی وه ئێمه نوح و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان كردن له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌دا [ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] وه ئه‌وانه‌یشی كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی وه ئیمانیان پێ نه‌هێنا نوقممان كردن له‌ناو ئاوه‌كه‌دا، كه خواى گه‌وره تۆڵه‌ى سه‌ند له دوژمنانى بۆ دۆستانى، كه سه‌ركه‌وتن و سه‌ره‌نجام له دونیا‌و قیامه‌ت بۆ باوه‌ڕدارانه [ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا عَمِينَ (٦٤) ] ئه‌مانه به‌ڕاستی قه‌ومێك بوون كه كوێر بوون و حه‌قیان نه‌ئه‌بینی وه ئامۆژگاری سوودی بۆیان نه‌بوو.
(65) {گفتوگۆی نێوان هود پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَإِلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا ] وه بۆ لای قه‌ومی عاد كه هۆزێك بوون له (ئه‌حقاف) له (حضرموت) له یه‌مه‌ن ئه‌ژیان خوای گه‌وره هود پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردن كه له خۆیان بوو [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] هود - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ی قه‌ومی خۆم به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار مه‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له الله هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌قتان نیه كه شایه‌نی په‌رستن بێ [ أَفَلَا تَتَّقُونَ (٦٥) ] بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن به‌وه‌ی كه ئیمان بێنن.
(66) [ قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي سَفَاهَةٍ ] ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌ركرده‌و ناوداره‌كانی قه‌ومه‌كه‌ی له كافران پێیان وت ئه‌ی هود ئێمه وا ئه‌بینین كه تۆ كه‌سێكی گومڕاو گێل و كه‌م عه‌قڵی [ وَإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (٦٦) ] وه ئێمه گومانی ئه‌وه‌ت پێ ئه‌به‌ین كه تۆ یه‌كێك بیت له درۆزنان و درۆ بكه‌یت و بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بكه‌یت و پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بی.
(67) [ قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي سَفَاهَةٌ وَلَكِنِّي رَسُولٌ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٦٧) ] هود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم من گێل و كه‌م عه‌قڵ نیم به‌ڵكو په‌یامبه‌رو پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه بۆ لای ئێوه نێردراوم.
(68) [ أُبَلِّغُكُمْ رِسَالَاتِ رَبِّي وَأَنَا لَكُمْ نَاصِحٌ أَمِينٌ (٦٨) ] په‌یامی خوای گه‌وره‌تان پێ ئه‌گه‌یه‌نم وه من ئامۆژگاریكاری ئێوه‌م به‌دڵسۆزی وه ئه‌مینم به‌وه‌ی كه ناپاكی ناكه‌م له‌و په‌یامه‌ی خوای گه‌وره.
(69) [ أَوَعَجِبْتُمْ أَنْ جَاءَكُمْ ذِكْرٌ مِنْ رَبِّكُمْ عَلَى رَجُلٍ مِنْكُمْ لِيُنْذِرَكُمْ ] ئایا پێتان سه‌یره یان به‌دووری ئه‌زانن كه وه‌حی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه دابه‌زێ بۆ سه‌ر كه‌سێك له خۆتان كه من له خۆتانم وه ئه‌مناسم بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادارتان بكاته‌وه [ وَاذْكُرُوا إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَاءَ مِنْ بَعْدِ قَوْمِ نُوحٍ ] وه یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه كه خوای گه‌وره ئێوه‌ی كرد به جێ‌نشین له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا له دوای قه‌ومی نوح كه ئه‌وانی له‌ناوبرد چونكه سه‌رپێچیان كرد‌و ئیمانیان پێ نه‌هێنا، وه ئێوه‌ی هێنا [ وَزَادَكُمْ فِي الْخَلْقِ بَسْطَةً ] وه له‌ناو خه‌ڵكیشدا ئێوه‌ی زیاتر به‌هێز كردووه كه باڵاتان درێژ‌و به‌رزه وه لاشه‌تان زۆر گه‌وره‌یه [ فَاذْكُرُوا آلَاءَ اللَّهِ ] ئێوه یادی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه له‌سه‌رتان [ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٦٩) ] به‌ڵكو سه‌رفراز بن به‌هۆی بیر كردنه‌وه له‌و نیعمه‌تانه بتانگه‌یه‌نێ به ئیمان هێنان به خوای گه‌وره.
(70) [ قَالُوا أَجِئْتَنَا لِنَعْبُدَ اللَّهَ وَحْدَهُ ] وتیان: ئایا تۆ بۆ ئه‌وه هاتووی كه ئێمه به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستین داوای ئه‌وه‌مان لێ ئه‌كه‌ی [ وَنَذَرَ مَا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُنَا ] وه واز بێنین له‌و خوایانه‌ی كه باوك و باپیرانمان په‌رستوویانه [ فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (٧٠) ] ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه لێمانی ئه‌كه‌ی بیهێنه، واته: ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنین خوای گه‌وره سزامان ئه‌دات با سزای خوای گه‌وره بێت، په‌له‌یان كرد له هاتنى سزای خوای گه‌وره.
(71) [ قَالَ قَدْ وَقَعَ عَلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ رِجْسٌ وَغَضَبٌ ] فه‌رمووی: ده‌ی دڵنیابن له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه سزا‌و تووڕه‌بوونتان بۆ دائه‌به‌زێنێ وه غه‌زه‌بتان لێ ئه‌گرێ [ أَتُجَادِلُونَنِي فِي أَسْمَاءٍ سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمْ ] ئایا ئێوه مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ مندا ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی چه‌ند ناوێك له‌و خوایانه‌ی كه خۆتان و باوك و باپیرانتان ناوتان لێ ناون [ مَا نَزَّلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ ] كه خوای گه‌وره هیچ به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و خوایانه‌ی ئێوه نه‌ناردۆته خواره‌وه [ فَانْتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُمْ مِنَ الْمُنْتَظِرِينَ (٧١) ] ده‌ی چاوه‌ڕێی سزا بن منیش له‌گه‌ڵ ئێوه چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌م بزانن خوای گه‌وره چۆن سزاتان ئه‌دات، كه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته.
(72) [ فَأَنْجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: هود پێغه‌مبه‌رو- صلی الله علیه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان كردن به ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و میهره‌بانی خۆمان [ وَقَطَعْنَا دَابِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] وه دوای ئه‌و كه‌سانه‌مان بڕی و ڕیشه‌كێشمان كردن و كۆتاییمان پێ هێنان كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ ئه‌زانی، خوای گه‌وره با و گه‌رده‌لولێكی به‌هێزی زۆر ساردى نارد كه شاریانی هه‌مووی وێران و كاول كرد وه به‌ردی هه‌ڵئه‌گرت و ئه‌یكێشا پیایاندا به بایه‌كی زۆر سه‌خت كه حه‌وت شه‌و و هه‌شت ڕۆژ به‌رده‌وام به‌سه‌ریانه‌وه بوو هه‌ڵی ئه‌گرتن و به‌رزی ئه‌كردنه‌وه‌و ده‌یدان به زه‌ویدا تا هه‌مووی كوشتن [ وَمَا كَانُوا مُؤْمِنِينَ (٧٢) ] وه ئه‌مانه ئیمانیان نه‌هێنا بۆیه خوای گه‌وره له‌ناوی بردن.
(73) {گفتوگۆی نێوان ساڵح پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ] وه بۆ لای قه‌ومی ثهمودیش صاڵح پێغه‌مبه‌رمان - صلی الله علیه وسلم - نارد كه له خۆیان بوو، قه‌ومی ثهمود له دواى قه‌ومى عاد بوون و له (حیجر) نیشته‌جێ بوون له نێوان (ته‌بوك و مه‌دینه) [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن و به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستن و شه‌ریك بۆ خوا دامه‌نێن چونكه جگه له الله هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌قتان نیه كه شایه‌نی په‌رستن بێت [ قَدْ جَاءَتْكُمْ بَيِّنَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌وه موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان بۆ هاتووه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه كه له‌و به‌ردو تاوێره ڕه‌قه حوشترێكی بۆ ده‌ركردن، كه خۆیان داوایان كرد موعجیزه‌یه‌كیان نیشان بدات و له تاوێرێكى ره‌ق حوشترێكیان بۆ ده‌ربكات، صاڵحیش به‌ڵێنى لێ وه‌رگرتن ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره ئه‌مه‌ى نیشان دان ئیمانى پێ بهێنن، داواى له خواى گه‌وره كرد خواى گه‌وره‌یش وه‌ڵامى دایه‌وه‌و ئه‌و تاوێره ره‌قه جوڵاو له‌ت بوو حوشترێكى بۆ ده‌ركردن له پێش چاوى خۆیان [ هَذِهِ نَاقَةُ اللَّهِ لَكُمْ آيَةً ] ئه‌مه حوشترێكه كه خوای گه‌وره ناردوویه‌تی وه‌كو موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌ك [ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِي أَرْضِ اللَّهِ ] ئێوه لێی گه‌ڕێن با له زه‌وی خوای گه‌وره‌دا بۆ خۆی بله‌وه‌ڕێت و قه‌ده‌غه‌ی مه‌كه‌ن [ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٣) ] وه لێی نزیك مه‌بنه‌وه به خراپه چونكه سزایه‌كی به‌ئێشی خوای گه‌وره ئێوه ئه‌گرێته‌وه.
(74) [ وَاذْكُرُوا إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَاءَ مِنْ بَعْدِ عَادٍ ] وه یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتان كه له دوای ئه‌وه‌ی قه‌ومی عادی له‌ناوبرد ئێوه‌ی كرد به جێ‌نشین له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی [ وَبَوَّأَكُمْ فِي الْأَرْضِ ] وه له‌سه‌ر زه‌ویشدا جێگیری كردن و شوێنی بۆ كردنه‌وه [ تَتَّخِذُونَ مِنْ سُهُولِهَا قُصُورًا ] له زه‌وی له خۆڵه‌كه‌ی خشت ئه‌بڕن و كۆشك دروست ئه‌كه‌ن [ وَتَنْحِتُونَ الْجِبَالَ بُيُوتًا ] وه له له‌به‌ر به‌هێزیتان شاخه‌كان هه‌ڵئه‌كۆڵن و ئه‌یكه‌ن به ماڵ بۆ خۆتان و له‌ناو شاخه‌كاندا ماڵ دروست ئه‌كه‌ن [ فَاذْكُرُوا آلَاءَ اللَّهِ ] ئێوه یادی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه [ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ (٧٤) ] وه له‌سه‌ر زه‌ویدا ئاشووب و ئاژاوه مه‌نێنه‌وه‌و خراپه‌كاری مه‌كه‌ن.
(75) [ قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا مِنْ قَوْمِهِ لِلَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِمَنْ آمَنَ مِنْهُمْ ] باڵاده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌ركرده‌و گه‌وره‌كان له كافران و بێباوه‌ڕان له‌وانه‌ی كه خۆیان به‌گه‌وره ئه‌زانی به خه‌ڵكه لاواز‌و فه‌قیرو هه‌ژارو بێده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ئه‌ووت كه ئیمانیان هێنابوو [ أَتَعْلَمُونَ أَنَّ صَالِحًا مُرْسَلٌ مِنْ رَبِّهِ ] ئایا ئێوه ئه‌زانن صاڵح له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه نێردراوه‌و كراوه به پێغه‌مبه‌ر؟! وه‌كو گاڵته پێكردن و سووكایه‌تی پێكردن [ قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْسِلَ بِهِ مُؤْمِنُونَ (٧٥) ] باوه‌ڕداره لاوازه‌كانیش له شوێنكه‌وتوانی صاڵح - صلی الله علیه وسلم - ئه‌یانووت: به‌ڵێ ئێمه ئیمانمان پێیه‌تی كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه نێردراوه وه شوێنیشی ئه‌كه‌وین.
(76) [ قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا بِالَّذِي آمَنْتُمْ بِهِ كَافِرُونَ (٧٦) ] ده‌سه‌ڵاتدارو گه‌وره‌كان و خۆ به‌گه‌وره زانان به باوه‌ڕدارانیان ئه‌ووت ئه‌وه‌ی كه ئێوه ئیمانتان پێی هێناوه كه صاڵحه ئێمه پێی كافرو بێباوه‌ڕین.
(77) [ فَعَقَرُوا النَّاقَةَ ] حوشتره‌كه‌یان سه‌ربڕی كه خوای گه‌وره وه‌كو موعجیزه ناردبووی، (قه‌ددارى كوڕى سالف) سه‌رى بڕى به‌ڵام خواى گه‌وره فه‌رمووى هه‌موویان سه‌ریان بڕى چونكه هه‌موویان رازى بوون و ره‌زامه‌ندیان وه‌رگیرابوو به ژن و پیاوه‌وه [ وَعَتَوْا عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ ] وه سه‌ركه‌شیان كرد‌و خۆیان به‌گه‌وره‌زانی له فه‌رمانی خوای گه‌وره [ وَقَالُوا يَا صَالِحُ ائْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الْمُرْسَلِينَ (٧٧) ] وتیان: ئه‌ی صاڵح ئه‌گه‌ر تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت با ئه‌و سزایه‌ی كه تۆ هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ئه‌كه‌ی پێی ئه‌ڵێی: له‌لایه‌ن خواوه سزاتان بۆ دێت با سزاكه بێت و په‌له بكه له ناردنیدا.
(78) [ فَأَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ ] خوای گه‌وره سزای دان به‌وه‌ی تووشی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی كردن له‌ژێریانه‌وه‌و ده‌نگێكی زۆر سه‌خت هات له سه‌روویانه‌وه كه دڵی بڕین [ فَأَصْبَحُوا فِي دَارِهِمْ جَاثِمِينَ (٧٨) ] له‌ناو شوێن و ماڵى خۆیاندا نووسان به زه‌ویه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ و ده‌م و چاویان و جووڵه‌یان نه‌ماو هه‌موو مردن.
(79) [ فَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا قَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَةَ رَبِّي وَنَصَحْتُ لَكُمْ وَلَكِنْ لَا تُحِبُّونَ النَّاصِحِينَ (٧٩) ] دواى بێ‌ئومێد بوون لێیان صاڵح پشتى تێ كردن و به‌جێى هێشتن، یان دواى له‌ناوچوونیان صاڵح پشتی تێ كردن و وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن پێى فه‌رموون: ئه‌ی قه‌ومی خۆم من په‌یامی خوای گه‌وره‌م پێ گه‌یاندن وه ئامۆژگاریم كردن به‌ڵام ئێوه ئامۆژگاریكارانتان خۆش ناوێ، (چۆن پێغه‌مبه‌رى خوا له غه‌زاى به‌در له‌گه‌ڵ حه‌فتا كوژراوه‌كه‌ى كافران قسه‌ى كرد وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن).
(80) {گفتوگۆی نێوان (لوط) پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ مَا سَبَقَكُمْ بِهَا مِنْ أَحَدٍ مِنَ الْعَالَمِينَ (٨٠) ] وه (لوط)يش - صلی الله علیه وسلم - كه (كوڕى هارانى كوڕى ئازه‌ر) بوو، برازای ئیبراهیم بوو - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵ ئیبراهیمی مامیدا له زه‌وی عێراق كۆچیان كرد بۆ (بیت المقد‌س) خوای گه‌وره كردی به پێغه‌مبه‌ر وه ناردی بۆ دێی (سه‌دوم) نزیك (بیت المقد‌س) و ده‌وروبه‌رى، به قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو: ئایا ئێوه به‌دڕه‌وشتی و نێربازی ئه‌كه‌ن كه له پێش ئێوه‌دا هیچ كه‌سێك نه‌بووه له‌ناو ئوممه‌تان و نه‌ته‌وه‌كانی تردا ئه‌م ڕه‌وشته ناشرینه بكات.
(81) [ إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ شَهْوَةً مِنْ دُونِ النِّسَاءِ ] ئێوه ئه‌ڕۆن شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووی خۆتان به پیاوان تێر ئه‌كه‌ن كه پێچه‌وانه‌ی عه‌قڵ و فیتڕه‌تی پاكه وه واز له ئافره‌ته‌كان دێنن كه خوای گه‌وره بۆ ئێوه‌ی دروست كردوون [ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ مُسْرِفُونَ (٨١) ] به‌ڵكو ئێوه قه‌ومێكن زیادڕه‌وی و ده‌ستدرێژی ئه‌كه‌ن له تاواندا.
(82) [ وَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَنْ قَالُوا أَخْرِجُوهُمْ مِنْ قَرْيَتِكُمْ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ (٨٢) ] وه‌ڵامی قه‌ومه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و به‌دڕه‌وشتی و خراپه‌كاریه‌یان ئه‌كرد هیچ شتێك نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه وتیان: لوط و شوێنكه‌وتووانی له شار‌و دێی خۆتان ده‌ركه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه كه‌سانێكن خۆیان به‌پاك ڕائه‌گرن له‌و داوێن پیسیه بۆیه نابێ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نیشته‌جێ بن.
(83) [ فَأَنْجَيْنَاهُ وَأَهْلَهُ إِلَّا امْرَأَتَهُ كَانَتْ مِنَ الْغَابِرِينَ (٨٣) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: خۆی و كه‌سوكاریمان ڕزگار كرد چونكه كه‌سى تر ئیمانى پێ نه‌هێنا بوو جگه له خانه‌واده‌كه‌ى خۆى، وه ته‌نها خێزانه‌كه‌ی نه‌بێ چونكه باوه‌ڕدار نه‌بوو سزا ئه‌ویش گرته‌وه، وه (لوط) میوانی بهاتایه ئه‌ڕۆیی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاگادار ئه‌كرده‌وه له میوانه‌كانی (لوط) بۆ ئه‌وه‌ی بێنه سه‌ریان، ئه‌و ئافره‌ته‌یش له‌ناو ئه‌و كه‌سانه مایه‌وه كه له‌ناو سزای خوای گه‌وره‌دا بوون وه سزای خوای گه‌وره گرتنیه‌وه‌و له‌ناوى بردن.
(84) [ وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ مَطَرًا فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُجْرِمِينَ (٨٤) ] خوای گه‌وره بارانێكی بۆیان نارد كه به‌ردی تیا‌بوو به‌رد بارانی كردن ده‌ى بزانه‌و ته‌ماشا بكه سه‌ره‌نجامی تاوانباران چۆن بووه.
(85) {گفتوگۆی نێوان شوعەیب پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا ] وه بۆ لای مه‌دیه‌ن كه شار‌و هۆزێك بوونه له نزیك (مه‌عان) له رێگاى (حیجاز)، هه‌ر له نه‌وه‌ی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر بوونه - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌رێكی بۆ ناردن له خۆیان كه شوعه‌یب بووه، یاخود شوعه‌یب له‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر بووه - صلی الله علیه وسلم - وه پێى وتراوه (وتاربێژى پێغه‌مبه‌ران) چونكه زۆر زمانپاراو و ره‌وانبێژ بووه‌و ئامۆژگاریه‌كانى گه‌وره بووه [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] ئه‌میش فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌ی خۆم به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار مه‌ده‌ن چونكه جگه له الله هیچ په‌رستراوێكی ترتان نیه به‌حه‌ق كه شایه‌نی په‌رستن بێ [ قَدْ جَاءَتْكُمْ بَيِّنَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئێوه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ هاتووه [ فَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ ] ئێوه كێشانه‌و پێوانه‌تان به‌دادپه‌روه‌ری بێت و فێڵی تیا مه‌كه‌ن [ وَلَا تَبْخَسُوا النَّاسَ أَشْيَاءَهُمْ ] وه كاتێك كه شتومه‌ك به‌خه‌ڵكی ئه‌فرۆشن كه‌میان مه‌ده‌نێ، یاخود كه‌موكوڕى تێ مه‌كه‌ن، یان فێڵ له خه‌ڵكى مه‌كه‌ن [ وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا ] وه له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویشدا ئاشووب و ئاژاوه مه‌نێنه‌وه به‌خراپه‌كاری له دوای ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره چاكسازی تیا كردووه له ڕێی ناردنی پێغه‌مبه‌ران و دابه‌زینی كتێبه‌كانه‌وه [ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٨٥) ] ئه‌مه بۆ ئێوه باشتره ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
(86) [ وَلَا تَقْعُدُوا بِكُلِّ صِرَاطٍ تُوعِدُونَ ] وه دامه‌نیشن له‌سه‌ر هه‌موو ڕێگاكان و رێگرى و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی مه‌كه‌ن كه ئیمان بێنن، كه داده‌نیشتن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه بۆ ماڵی شوعه‌یب ئه‌ڕۆیی وه هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵكى ئه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئیمان نه‌هێنن، یان هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن‌یان له خه‌ڵكى ده‌كرد ئه‌گه‌ر پاره‌یان نه‌ده‌نێ [ وَتَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِهِ وَتَبْغُونَهَا عِوَجًا ] وه ڕێگری ئه‌كه‌ن له دینی خوای گه‌وره‌و نه‌یانئه‌هێشت خه‌ڵكى موسڵمان بێت و ئیمانی پێ بهێنێت، وه ئه‌تانه‌وێ ڕێگه و دینی خوای گه‌وره چه‌وت و گێڕ بكه‌ن و به‌ئاره‌زووی خۆتان بێ [ وَاذْكُرُوا إِذْ كُنْتُمْ قَلِيلًا فَكَثَّرَكُمْ ] وه یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه كه ئێوه ژماره‌تان كه‌م بوو خوای گه‌وره زۆرى كردن، یان فه‌قیر بوون ده‌وڵه‌مه‌ندی كردن [ وَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ (٨٦) ] وه ته‌ماشا بكه‌ن بزانن سه‌ره‌نجامی ئاشووبگێڕان و خراپه‌كاران له نه‌ته‌وه‌كانی تر چۆن بووه چۆن خوای گه‌وره له‌ناوی بردوون.
(87) [ وَإِنْ كَانَ طَائِفَةٌ مِنْكُمْ آمَنُوا بِالَّذِي أُرْسِلْتُ بِهِ وَطَائِفَةٌ لَمْ يُؤْمِنُوا ] هه‌ر چه‌نده كۆمه‌ڵێكیان ئیمانیان هێنا به‌و په‌یامه‌ی كه خوای گه‌وره منی پێ ناردبوو وه كۆمه‌ڵێكیان ئیمانیان نه‌هێنا [ فَاصْبِرُوا حَتَّى يَحْكُمَ اللَّهُ بَيْنَنَا ] وه ئێوه ئارام بگرن تا خوای گه‌وره خۆی بڕیار ئه‌دا له نێوانماندا كه بزانین كێ له‌سه‌ر حه‌قه‌و كێ له‌سه‌ر باتڵه، یان تا خوای گه‌وره باوه‌ڕداران سه‌ر ئه‌خات به‌سه‌ر بێباوه‌ڕان [ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ (٨٧) ]. وه خوای گه‌وره باشترینى دادوه‌رانه.
(88) [ قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا مِنْ قَوْمِهِ لَنُخْرِجَنَّكَ يَا شُعَيْبُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَكَ مِنْ قَرْيَتِنَا ] دیسانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارو گه‌وره‌و سه‌ركرده‌كان له كافران و خۆ به‌گه‌وره‌زانان له قه‌ومه‌كه‌ی پێیان وت: ئه‌ی شوعه‌یب خۆت و ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه له‌گه‌ڵ تۆدا ئه‌بێ له دێیه‌كه‌مان ده‌رتان بكه‌ین و شاربه‌ده‌رتان بكه‌ین [ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا ] یاخود ئه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر دینی ئێمه [ قَالَ أَوَلَوْ كُنَّا كَارِهِينَ (٨٨) ] شوعه‌یب وتی: ئایا به‌زۆر له دین هه‌ڵمانده‌گه‌ڕێننه‌وه چۆن شتى وا ئه‌بێت ئێمه ئیمانمان هێناوه.
(89) [ قَدِ افْتَرَيْنَا عَلَى اللَّهِ كَذِبًا إِنْ عُدْنَا فِي مِلَّتِكُمْ ] به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دینی ئێوه‌و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بده‌ین ئه‌وه واته درۆمان بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستووه، كه‌واته هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدات ئه‌وه درۆی بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستووه [ بَعْدَ إِذْ نَجَّانَا اللَّهُ مِنْهَا ] له دوای ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ئێمه‌ی ڕزگار كرد له كوفر‌و شه‌ریك دانان بۆى [ وَمَا يَكُونُ لَنَا أَنْ نَعُودَ فِيهَا إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّنَا ] وه ئێمه بۆمان نیه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو ئه‌و كوفر‌و شیركه ئیلا مه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستى لێبێت [ وَسِعَ رَبُّنَا كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا ] وه زانیاری خوای گه‌وره زۆر فراوانه‌و هه‌موو دروستكراوانی گرتۆته‌وه [ عَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْنَا ] ئێمه ته‌وه‌كولمان له‌سه‌ر ته‌نها خوایه‌و پشتمان ته‌نها به‌خوای گه‌وره به‌ستووه كه دامه‌زراومان بكات له‌سه‌ر ئیمان [ رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِالْحَقِّ وَأَنْتَ خَيْرُ الْفَاتِحِينَ (٨٩) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار بڕیار بده له نێوان ئێمه‌و قه‌ومه‌كه‌ماندا به‌حه‌ق به‌وه‌ی كه سه‌رمان بخه‌ی به‌سه‌ریاندا، وه تۆ باشترین دادوه‌رو سه‌رخه‌ری كه موسڵمانان سه‌رئه‌خه‌ی به‌سه‌ر كافراندا.
(90) [ وَقَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَوْمِهِ ] دیسانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌ركرده‌كان له كافران له قه‌ومه‌كه‌ی وتیان: [ لَئِنِ اتَّبَعْتُمْ شُعَيْبًا إِنَّكُمْ إِذًا لَخَاسِرُونَ (٩٠) ] ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه شوێنی شوعه‌یب بكه‌ون و ئیمانی پێ بێنن و بچنه ناو دینه‌كه‌ی ئه‌وه ئێوه زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بن و تیا ئه‌چن و له ناوتان ئه‌ده‌ین، یاخود ئیتر نابێ فێڵ بكه‌ن له كێشانه‌و پێوانه‌دا به‌وه زه‌ره‌ر ئه‌كه‌ن.
(91) [ فَأَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا فِي دَارِهِمْ جَاثِمِينَ (٩١) ] ئه‌مانیش خوای گه‌وره زه‌وی هه‌ژاند له ژێریاندا به بوومه‌له‌رزه، یاخود ده‌نگێكی بۆیان نارد له‌ناو ماڵی خۆیاندا هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ و روویان نووسان به‌زه‌ویه‌كه‌وه‌و هه‌موویان مردن و جووڵه‌یان لێ بڕا.
(92) [ الَّذِينَ كَذَّبُوا شُعَيْبًا كَأَنْ لَمْ يَغْنَوْا فِيهَا ] ئه‌وانه‌ی كه شوعه‌یبیان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆ زانی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌و شوێنه‌دا هه‌ر نه‌بووبێتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ڕیشه‌كێشی كردن [ الَّذِينَ كَذَّبُوا شُعَيْبًا كَانُوا هُمُ الْخَاسِرِينَ (٩٢) ] ئه‌وانه‌ی كه شوعه‌یبیان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆزانی و شوێنی نه‌كه‌وتن ئه‌مان زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه بوون، كه پێشتر ئه‌وان به موسڵمانانیان ئه‌ووت ئه‌گه‌ر ئێوه شوێن شوعه‌یب - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ون ئێوه زه‌ره‌ر ئه‌كه‌ن، نه‌خێر زه‌ره‌رمه‌ند خۆیان بوون ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره له دونیا له‌ناوی بردن و له قیامه‌تیش به‌هه‌میشه‌یی له دۆزه‌خدان.
(93) [ فَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا قَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَاتِ رَبِّي وَنَصَحْتُ لَكُمْ ] شوعه‌یب - صلی الله علیه وسلم - كه بینی خوای گه‌وره سزایان بۆ دائه‌به‌زێنێ پشتی تێ كردن ، یان دواى له‌ناوچونیان وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردنیان پێى فه‌رموون: ئه‌ی قه‌ومی خۆم به‌دڵنیایى من په‌یامی خوای گه‌وره‌م پێ ڕاگه‌یاندن و ئامۆژگاریم كردن به‌دڵسۆزی [ فَكَيْفَ آسَى عَلَى قَوْمٍ كَافِرِينَ (٩٣) ] ئیتر چۆن من خه‌فه‌ت بخۆم له كه‌سانێك كه كافرن به خوای گه‌وره وه ئیمانیان نه‌هێناوه.
(94) [ وَمَا أَرْسَلْنَا فِي قَرْيَةٍ مِنْ نَبِيٍّ إِلَّا أَخَذْنَا أَهْلَهَا بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَضَّرَّعُونَ (٩٤) ] وه بۆ هیچ شار‌و دێیه‌ك ئێمه پێغه‌مبه‌رمان نه‌ناردووه ئیلا خه‌ڵكی ئه‌و شار‌و دێیه‌مان گردۆته‌وه‌و بردۆته‌وه‌و تاقیكردۆته‌وه‌و تووشی نه‌خۆشى و هه‌ژاری و نهداریمان كردوون به‌ڵكو هه‌ست به‌زه‌لیلی و بێده‌سه‌ڵاتی خۆیان بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره.
(95) [ ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ السَّيِّئَةِ الْحَسَنَةَ ] له پاشان ئه‌و فه‌قیری و هه‌ژاری و نه‌داری و نه‌خۆشی و ده‌رده‌داریه‌مان بۆ گۆڕیون به چاكه‌و تووشی هه‌موو چاكه‌و خێرێكمان كردوون له ئه‌من و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانى و له‌شساغی تا سوپاسگوزارى خواى گه‌وره بكه‌ن [ حَتَّى عَفَوْا وَقَالُوا قَدْ مَسَّ آبَاءَنَا الضَّرَّاءُ وَالسَّرَّاءُ ] تا زۆربوون وه چاك بوون له ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان و وتیان: ئێمه باوك و باپیرانیشمان هه‌ر تووشی فه‌قیری و هه‌ژاری و نه‌داری و نه‌خۆشی و ده‌ردو به‌لآ بوونه ئه‌مه شتێكی ئاساییه نه‌یانزانی كه ئه‌مه سزای خوای گه‌وره‌یه، به پێچه‌وانه‌ى باوه‌ڕدارانه‌وه كه توشى ناخۆشى بن ئارام ده‌گرن و توشى خۆشى بن سوپاسى خواى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن [ فَأَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (٩٥) ] خوای گه‌وره له‌ناكاو و كتوپڕدا له كاتی خۆشحاڵی و خۆشگوزه‌رانیدا بردنیه‌وه‌و ئه‌وان هیچ هه‌ستیان نه‌كرد.
(96) {ئیمان‌و تەقوا هۆكارە بۆ خۆشگوزەرانی} [ وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا ] وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شار‌و دێیه‌كان ئیمان بێنن وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و خۆیان بپارێزن له تاوان [ لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌وه به‌ره‌كه‌تی خۆمانیان بۆ ئه‌كه‌ینه‌وه له ئاسمانه‌وه به باران بارین وه له زه‌ویشه‌وه به ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌و جۆره‌ها به‌رووبووم و خێر‌و خێرات [ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٩٦) ] به‌ڵام ئه‌وان پێغه‌مبه‌ران و ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به درۆزانى و ئیمانیان پێ نه‌هێنا بۆیه سزامان دان و بردیانمانه‌وه به‌هۆی كوفر‌و تاوان و كرده‌وه‌ى خراپیانه‌وه.
(97) [ أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا بَيَاتًا وَهُمْ نَائِمُونَ (٩٧) ] ئایا خه‌ڵكی شار‌و دێیه كافره‌كان ئه‌مینن له‌وه‌ی كه سزای ئێمه ڕوویان تێناكات له كاتی شه‌ودا كه ئه‌وان خه‌وتوون، زیاتر مه‌به‌ست پێی كافرانى مه‌ككه‌یه كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆ ئه‌زانن.
(98) [ أَوَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ (٩٨) ] یاخود ئایا ئه‌مینن له‌وه‌ی كه سزای ئێمه رووبه‌ڕوویان بێته‌وه له كاتی چێشته‌نگاودا كه یاری ئه‌كه‌ن و بێ‌ئاگان.
(99) [ أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّهِ ] ئایا ئه‌مینن له مه‌كرو سزای خوای گه‌وره [ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ (٩٩) ] هیچ كه‌سێك ئه‌مین نابێ له مه‌كرو سزای خوا ئیلا كه‌سانێكی زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێ.
(100) [ أَوَلَمْ يَهْدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ الْأَرْضَ مِنْ بَعْدِ أَهْلِهَا أَنْ لَوْ نَشَاءُ أَصَبْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌ویدا نیشته‌جێ ئه‌بن له دوای كه‌سانێك كه خوای گه‌وره له‌ناوی داون ئایا تێنه‌گه‌یشتن و حاڵی نه‌بوون و بۆیان روون نهبووهوهو ڕێگای ڕاستیان نه‌دۆزیه‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێمه ویستمان لێ بێ به‌هۆی تاوانی خۆیانه‌وه ئه‌مانیش له‌ناو ئه‌ده‌ین وه‌كو چۆن ئه‌وانمان له‌ناوبرد [ وَنَطْبَعُ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ (١٠٠) ] وه مۆر ئه‌ده‌ین له‌سه‌ر دڵیان و ئه‌و كاته هیچ شتێك نه‌بیستن و هیچ په‌ندو ئامۆژگاری و ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك سوودیان پێ نه‌گه‌یه‌نێ.
(101) [ تِلْكَ الْقُرَى نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَائِهَا ] ئه‌مه ئه‌و شار‌و دێ¬یانه‌یه كه باسمان كرد له قه‌ومی (نوح و هودو صاڵح و لوط و شوعه‌یب) هه‌واڵیان به تۆ ڕائه‌گه‌یه‌نین ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه بۆت ئه‌گێڕینه‌وه كه چۆن كافرانمان له‌ناوبردو باوه‌ڕدارانمان رزگار كرد [ وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] ئه‌وانیش پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره به موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراوه بۆیان ڕۆیشتن [ فَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا بِمَا كَذَّبُوا مِنْ قَبْلُ ] به‌ڵام ئیمانیان نه‌هێنا به‌و حه‌قه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ران بۆیان هێنان به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر به‌درۆیان ئه‌زانی، یان ئیمانیان نه‌هێنا چونكه پێشتر خواى گه‌وره زانیارى هه‌بوو كه ئیمان ناهێنن [ كَذَلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِ الْكَافِرِينَ (١٠١) ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره مۆر ئه‌دا به دڵی كافراندا ئه‌و كاته هیچ په‌ندو ئامۆژگاریه‌ك سوودی بۆیان نابێ.
(102) [ وَمَا وَجَدْنَا لِأَكْثَرِهِمْ مِنْ عَهْدٍ ] وه زۆربه‌شیان عه‌هدو به‌ڵێنیان نه‌برده سه‌ر كه خوای گه‌وره لێیانی وه‌رگرتبوو كه ئیمان بێنن، یان هه‌ر عه‌هدو به‌ڵێنێكی تر وه‌فایان نه‌بوو به‌رامبه‌ری [ وَإِنْ وَجَدْنَا أَكْثَرَهُمْ لَفَاسِقِينَ (١٠٢) ] وه بینیمان زۆربه‌یان فاسقن و له ڕێگاو گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ده‌رچوونه.
(103) {گفتوگۆی نێوان مو‌سا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و فیرعەون} [ ثُمَّ بَعَثْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ مُوسَى بِآيَاتِنَا ] له پاش ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه خوای گه‌وره له ئایه‌ته‌كانی تر باسی كردن له (نوح و هودو صاڵح و لوط و شوعه‌یب) له‌دوای ئه‌وان خوای گه‌وره موسای نارد به‌و موعجیزانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشی له گۆچانه‌كه‌ی و ده‌ستی و جگه له‌وانه [ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ ] بۆ لای فیرعه‌ون و پیاوه ناودارو ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی و قه‌ومه‌كه‌ى [ فَظَلَمُوا بِهَا ] به‌ڵام ئه‌وان زوڵم و سته‌میان كرد به‌وه‌ی كه شوێنی نه‌كه‌وتن، یان زوڵمیان له خه‌ڵك كرد كه نه‌یانهێشت ئیمان بێنن [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ (١٠٣) ] تۆ ته‌ماشا بكه بزانه سه‌ره‌نجامی ئاشووبگێڕان و خراپه‌كاران له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی چۆن بووه.
(104) [ وَقَالَ مُوسَى يَا فِرْعَوْنُ إِنِّي رَسُولٌ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٠٤) ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی فیرعه‌ون من پێغه‌مبه‌رێكم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه نێردراوم.
(105) [ حَقِيقٌ عَلَى أَنْ لَا أَقُولَ عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ ] حه‌قی خۆیه‌تی وه شایه‌نی ئه‌وه‌یه وه پێویسته له‌سه‌رم و من سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هیچ شتێك نه‌ڵێم و به‌ناوى خوای گه‌وره‌وه قسه نه‌كه‌م ته‌نها حه‌ق نه‌بێ [ قَدْ جِئْتُكُمْ بِبَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ فَأَرْسِلْ مَعِيَ بَنِي إِسْرَائِيلَ (١٠٥) ] من به دڵنیایى له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه به‌ڵگه‌م بۆتان هێناوه كه من پێغه‌مبه‌ری خوام تۆ به‌نی ئیسرائیلم له‌گه‌ڵدا بنێره با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ (بیت المقد‌س) و خواى گه‌وره بپه‌رستن و چیتر مه‌یانچه‌وسێنه‌ره‌وه.
(106) [ قَالَ إِنْ كُنْتَ جِئْتَ بِآيَةٍ فَأْتِ بِهَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (١٠٦) ] فیرعه‌ون وتی: ئه‌گه‌ر تۆ هیچ به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌كت پێیه كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه نێردراویت و تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت به‌ڵگه‌كه‌ت بێنه ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت تا بیبینین.
(107) {دوو لە موعجیزەكانی مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ فَأَلْقَى عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعْبَانٌ مُبِينٌ (١٠٧) ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - گۆچانه‌كه‌ی هه‌ڵدا بوو به مارێكی زۆر گه‌وره به ئاشكرا به چاوی خۆیان بینیان كه ده‌مى كردبووه‌وه‌و به‌ره‌و فیرعه‌ون رۆیشت.
(108) [ وَنَزَعَ يَدَهُ ] وه ده‌ستی ده‌ركرد له گیرفانی یان له ژێرباڵی [ فَإِذَا هِيَ بَيْضَاءُ لِلنَّاظِرِينَ (١٠٨) ] ده‌ستی زۆر سپی بوو ئه‌گه‌شایه‌وه‌و وه‌كو نوور پڕشنگدار بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی كه به‌ڵه‌ك یان گه‌ڕ بێت.
(109) {درۆ بۆ مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم – هەڵدەبەسترێت} [ قَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِ فِرْعَوْنَ إِنَّ هَذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ (١٠٩) ] ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌وره‌كان له قه‌ومی فیرعه‌ون كاتێك كه ئه‌و دوو موعجیزه‌یان بینی وتیان: به‌ڕاستی ئه‌مه ساحیرێكی یه‌كجار زانایه له سیحردا.
(110) [ يُرِيدُ أَنْ يُخْرِجَكُمْ مِنْ أَرْضِكُمْ ] ئه‌یه‌وێ له زه‌ویه‌كه‌تان له میصر ده‌رتان بكات [ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ (١١٠) ] هه‌ندێكیان به هه‌ندێكیان وت فه‌رمان به‌چی ئه‌كه‌ن و بۆچونتان چۆنه؟
(111) [ قَالُوا أَرْجِهْ وَأَخَاهُ ] وه به فیرعه‌ونیان وت: خۆی و هارونی برای دوا بخه‌ن بۆ كاتێكی تر، یان به‌ندیان بكه‌ن [ وَأَرْسِلْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ (١١١) ] وه به شاره‌كاندا بنێره هه‌رچی ساحیر هه‌یه هه‌ر هه‌مووی كۆ بكه‌ره‌وه.
(112) [ يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَاحِرٍ عَلِيمٍ (١١٢) ] با هه‌رچی ساحیرێك كه زۆر زانا‌و شاره‌زایه له سیحردا هه‌ر هه‌موویت بۆ كۆ بكه‌نه‌وه.
(113) [ وَجَاءَ السَّحَرَةُ فِرْعَوْنَ ] ساحیره‌كانی فیرعه‌ون هاتن هه‌موویانیان كۆ كرده‌وه له هه‌موو شاره‌كان [ قَالُوا إِنَّ لَنَا لَأَجْرًا إِنْ كُنَّا نَحْنُ الْغَالِبِينَ (١١٣) ] وتیان: ئه‌ی فیرعه‌ون ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌ركه‌وین به‌سه‌ر موسادا - صلی الله علیه وسلم - ئایا ئه‌جرو پاداشتمان لای تۆ هه‌یه؟
(114) [ قَالَ نَعَمْ وَإِنَّكُمْ لَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ (١١٤) ] فیرعه‌ون وتی: به‌ڵێ وه ئێوه ئه‌بنه كه‌سه نزیكه‌كانی من له خۆمتان نزیك ئه‌كه‌مه‌وه واته: پله‌و پایه‌تان ئه‌ده‌مێ.
(115) {رووبەڕووبوونەوەی مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لەگەڵ جادووگەرانی فیرعەون} [ قَالُوا يَا مُوسَى إِمَّا أَنْ تُلْقِيَ وَإِمَّا أَنْ نَكُونَ نَحْنُ الْمُلْقِينَ (١١٥) ] دوای ئه‌وه‌ی كه فیرعه‌ون خه‌ڵكی كۆكرده‌وه ساحیره‌كان وتیان: ئه‌ی مو‌سا یان ئه‌وه‌تا تۆ ده‌ست پێ بكه یان ئه‌وه‌تا ئێمه ده‌ست پێ ئه‌كه‌ین.
(116) [ قَالَ أَلْقُوا ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ڵكو ئێوه ده‌ست پێ بكه‌ن واته: گوێتان پێ ناده‌م وه لێتان نا‌ترسێم [ فَلَمَّا أَلْقَوْا سَحَرُوا أَعْيُنَ النَّاسِ وَاسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَاءُوا بِسِحْرٍ عَظِيمٍ (١١٦) ] كاتێك كه ساحیره‌كان حه‌بل و گوریس و گۆچانه‌كانیان هه‌ڵدا سیحر‌و جادوویان له چاوی خه‌ڵكه‌كه كرد‌و ئه‌و حه‌بل و گوریس و گۆچان و دارانه هه‌ر هه‌مووی بوو به مار له پێش چاوى خه‌ڵكی، به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا نابێ به مار به‌ڵام سیحریان له چاوی خه‌ڵكى كرد وه خه‌ڵكیان ترساند وه سیحرێكی زۆر گه‌وره‌یان كرد.
(117) [ وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ (١١٧) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: وه‌حیمان بۆ مو‌سا نارد تۆیش گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستت هه‌ڵده كاتێك كه هه‌ڵیدا بووه مارێكی یه‌كجار گه‌وره وه هه‌موو ئه‌و درۆیه‌ى كه ئه‌وان هه‌ڵیانبه‌ست كه هیچ حه‌قیقه‌تێكی نه‌بوو هه‌مووى قوت دا‌و خواردى.
(118) { حەق دەركەوتو جادووگەران موسڵمان بوون} [ فَوَقَعَ الْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١١٨) ] ئه‌و كاته حه‌ق ده‌ركه‌وت و ئاشكرا بوو وه ئه‌و شته پووچه‌ڵانه‌ی كه جادووگه‌ران ئه‌یان كرد هه‌ر هه‌مووی پووچه‌ڵه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵك ده‌ركه‌وت.
(119) [ فَغُلِبُوا هُنَالِكَ وَانْقَلَبُوا صَاغِرِينَ (١١٩) ] له‌وێ ساحیره‌كان هه‌موویان تێك شكێندران وه له‌و مه‌وقیفه‌دا گه‌ڕانه‌وه به زه‌لیلی و تێكشكاوی و دۆڕاوی.
(120) [ وَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سَاجِدِينَ (١٢٠) ] كه ساحیره‌كان بینیان ئه‌مه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - سیحر نیه موعجیزه‌یه موسڵمان بوون و سوجده‌یان بۆ خوای گه‌وره برد.
(121) [ قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ الْعَالَمِينَ (١٢١) ] وتیان: ئه‌وه ئێمه ئیمانمان به په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان هێنا.
(122) [ رَبِّ مُوسَى وَهَارُونَ (١٢٢) ] په‌روه‌ردگاری موسا‌و هارون، تا كه‌سێك واگومان نه‌بات كه مه‌به‌ستیان له (رب العالمین) فیرعه‌ونه.
(123) {فیرعەون هەڕەشە دەكات} [ قَالَ فِرْعَوْنُ آمَنْتُمْ بِهِ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ ] فیرعه‌ون وتی: ئایا ئێوه ئیمانتان هێنا به‌خوای موسى و هارون پێش ئه‌وه‌ی كه من ئیزنتان بده‌م [ إِنَّ هَذَا لَمَكْرٌ مَكَرْتُمُوهُ فِي الْمَدِينَةِ لِتُخْرِجُوا مِنْهَا أَهْلَهَا ] وتی: ئه‌مه فێڵ و نه‌خشه‌یه‌كی داڕێژراو بووه كه ئێوه له‌و شاره‌دا كردتان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی قیبتیه‌كان له شاری میصر ده‌ركه‌ن وه خۆتان و به‌نی ئیسرائیلیه‌كان تیایدا نیشته‌جێ بن [ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ (١٢٣) ] ئه‌وه له داهاتووا ئه‌زانن كه من چیتان لێ ئه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی لێیان كرد.
(124) [ لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ ] ئه‌بێ ده‌ست و پێتان ببڕمه‌وه [ مِنْ خِلَافٍ ] واته: ده‌ستی ڕاست و پێی چه‌پ یان به پێچه‌وانه‌وه [ ثُمَّ لَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ (١٢٤) ] پاشان هه‌مووتان له خاچ ئه‌ده‌م و به دارخورمادا هه‌ڵتانئه‌واسم.
(125) [ قَالُوا إِنَّا إِلَى رَبِّنَا مُنْقَلِبُونَ (١٢٥) ] ساحیره‌كان باوه‌ڕ له دڵیان‌دا جێگیر بوو وتیان: ئێمه بۆ لای په‌روه‌ردگاری خۆمان ئه‌گه‌ڕێینه‌وه.
(126) [ وَمَا تَنْقِمُ مِنَّا إِلَّا أَنْ آمَنَّا بِآيَاتِ رَبِّنَا لَمَّا جَاءَتْنَا ] وه تۆ تۆڵه‌مان لێناسه‌نی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌مه نه‌بێ كه ئیمانمان به په‌روه‌ردگاری خۆمان هێناوه كاتێك كه ئه‌و به‌ڵگه ڕوون و ئاشكرا‌و موعجیزانه‌مان بینی [ رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَتَوَفَّنَا مُسْلِمِينَ (١٢٦) ] پاشان ڕوویان كرده خوای گه‌وره‌و وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار صه‌برو ئارام داببه‌زێنه سه‌رمان و دامه‌زراوی و ئارامیمان پێ ببه‌خشه له‌سه‌ر دینه‌كه‌ت، وه به موسڵمانی بمانمرێنه و جارێكی تر له‌م دینه پاكه پاشگه‌ز نه‌بینه‌وه له ژێر ترس و ئه‌شكه‌نجه‌و كوشتنی فیرعه‌وندا، (به‌یانى ساحیر بوون و ئێواره شه‌هید بوون).
(127) [ وَقَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِ فِرْعَوْنَ أَتَذَرُ مُوسَى وَقَوْمَهُ لِيُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَيَذَرَكَ وَآلِهَتَكَ ] ده‌سه‌ڵاتدارو گه‌وره‌كان له قه‌ومی فیرعه‌ون وتیان: ئه‌ی فیرعه‌ون ئایا تۆ واز له موسا‌و قه‌ومه‌كه‌ی دێنی تا ئاشووب و ئاژاوه‌بگێڕن له‌سه‌ر زه‌ویدا وه واز له خۆت و په‌رستنت بێنێت، یان واز له خۆت و خوایه‌كه‌شت بێنێت، كه ئه‌ڵێن: فیرعه‌ونیش خوای هه‌بووه بتی هه‌بووه په‌رستوویه‌تی، یان خۆری په‌رستووه، یان ملوانكه‌ى له ملدا بووه كڕنوشى بۆ بردووه، (راوێژكارانى خراپ ئاوا كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر پاشا‌و سه‌ركرده‌كان ده‌بێت و هانیان ده‌ده‌ن بۆ كوفر‌و خراپه‌كارى و دژایه‌تى كردنى پێغه‌مبه‌ران و شوێنكه‌وتوانیان، وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانیش له خراپه‌دا به قسه‌یان بكه‌ن ئه‌وا خۆیان و ئه‌وانیش زه‌ره‌رمه‌ندى دونیا‌و قیامه‌ت ده‌بن وه‌كو فیرعه‌ون و راوێژكارانى) [ قَالَ سَنُقَتِّلُ أَبْنَاءَهُمْ وَنَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ وَإِنَّا فَوْقَهُمْ قَاهِرُونَ (١٢٧) ] فیرعه‌ون وتی: كوڕانیان ئه‌كوژین و ئافره‌تانیان ئه‌هێلینه‌وه بۆ خزمه‌تكاری وه ئێمه به‌سه‌ر ئه‌واندا زاڵ و باڵاده‌ستین.
(128) [ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ اسْتَعِينُوا بِاللَّهِ وَاصْبِرُوا ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به قه‌ومه‌كه‌ی فه‌رموو ئێوه پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌ستن وه ئارام بگرن [ إِنَّ الْأَرْضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ (١٢٨) ] به دڵنیایى زه‌وی موڵكی خوای گه‌وره‌یه وه خوای گه‌وره به ویستى خۆى كه‌سانێك له به‌نده‌كانی خۆی ئه‌كات به میراتگری، كه ئه‌مه موژده بوو له موسا‌و - صلی الله علیه وسلم - قه‌ومه‌كه‌ی، وه سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
(129) [ قَالُوا أُوذِينَا مِنْ قَبْلِ أَنْ تَأْتِيَنَا وَمِنْ بَعْدِ مَا جِئْتَنَا ] وتیان: ئه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - پێش ئه‌وه‌ی كه تۆ بێی ئێمه هه‌ر له‌لایه‌ن فیرعه‌ونه‌وه ئازار ئه‌دراین و كوڕانمان ئه‌كوژرا، وه دوای ئه‌وه‌ی كه تۆش هاتوویته دیسان ئه‌وه‌تا ئێستا فیرعه‌ون ئازارمان ئه‌دات و ئه‌مانكوژێت [ قَالَ عَسَى رَبُّكُمْ أَنْ يُهْلِكَ عَدُوَّكُمْ وَيَسْتَخْلِفَكُمْ فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ (١٢٩) ] مو‌سا فه‌رمووی: به‌ڵكو خوای گه‌وره دوژمنه‌كه‌تان له‌ناو بدات كه فیرعه‌ونه وه ئێوه بكات به جێ‌نشین له‌سه‌ر زه‌ویدا تا خوای گه‌وره ته‌ماشا بكات ئێوه چ كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن، ئایا وه‌كو فیرعه‌ون و قه‌ومه‌كه‌ی زاڵم و سته‌مكار ئه‌بن یاخود عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و خوای گه‌وره له خۆتان ڕازی ئه‌كه‌ن، واته كه خوا نیعمه‌تى پێ به‌خشین و رزگارى كردن سوپاسگوزارى بن.
(130) [ وَلَقَدْ أَخَذْنَا آلَ فِرْعَوْنَ بِالسِّنِينَ وَنَقْصٍ مِنَ الثَّمَرَاتِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ (١٣٠) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به دڵنیایی فیرعه‌ون و قه‌ومه كافره‌كه‌یمان تاقیكرده‌وه به وشكه‌ساڵی و بێ بارانی و كه‌می له به‌رووبومدا به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن وه له خراپه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه.
(131) [ فَإِذَا جَاءَتْهُمُ الْحَسَنَةُ قَالُوا لَنَا هَذِهِ ] كاتێك كه چاكه‌یه‌كیان بۆ بهاتایه له باران بارین و پیت و به‌ره‌كه‌ت ئه‌یانووت: ئه‌مه خۆمان ئه‌م شته‌مان ده‌ست خستووه‌و بۆ ئێمه‌یه‌و شایانین [ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَطَّيَّرُوا بِمُوسَى وَمَنْ مَعَهُ ] وه ئه‌گه‌ر تووشی خراپه‌یه‌ك بوونایه له وشكه‌ساڵی و بێ بارانی و نه‌خۆشی ئه‌و كاته موسا‌و باوه‌ڕدارانی كه له‌گه‌ڵ موسادا بوون - صلی الله علیه وسلم - به‌شوومیان دائه‌نان و ئه‌یانووت: ئێوه شوومن هه‌مووی به‌هۆی خراپی ئێوه‌یه [ أَلَا إِنَّمَا طَائِرُهُمْ عِنْدَ اللَّهِ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: خێر‌و شه‌ڕ هه‌مووی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه ئه‌وه‌ی كه تووشی ئه‌وان ئه‌بێ له به‌ڵا و ناخۆشى هه‌ر هه‌مووی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه بۆیه خوای گه‌وره لێره (طائیر)ی به‌كارهێنا (طِيَرة) نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دروست بێ مرۆڤ باوه‌ڕی به (طِيَرة) و شوومی هه‌بێ به‌ڵكو وه‌كو ڕه‌ددانه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی كه ئه‌وان باوه‌ڕیان پێی بووه [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (١٣١) ] به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌م شته نازانن نه‌زانن بۆیه شه‌ڕو خراپه ئه‌ده‌نه پاڵ موسى - صلی الله علیه وسلم - .
(132) [ وَقَالُوا مَهْمَا تَأْتِنَا بِهِ مِنْ آيَةٍ لِتَسْحَرَنَا بِهَا فَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ (١٣٢) ] وه به‌رده‌وام بوون له عینادی خۆیان وتیان: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - هه‌رچی موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌ك هه‌یه بیهێنی بۆ ئه‌وه‌ی سیحرمان لێ بكه‌ی و ده‌رمانبكه‌ی له‌وه‌ی كه له سه‌رین ئێمه ئیمانت پێ ناهێنین.
(133) {سزاكانی خوای گەورە بۆ فیرعەون‌و قەومەكەی} [ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ الطُّوفَانَ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: بارانى زۆرى له‌ناوبه‌رى نوقمكه‌رمان بۆ ناردن كه ماڵ و به‌رهه‌م و كشتوكاڵیان غه‌رق بكات [ وَالْجَرَادَ ] وه كولله‌مان نارده سه‌ر كشتوكاڵیان تا بیخوات [ وَالْقُمَّلَ ] وه ئه‌سپێمان بۆ ناردن كه له خه‌وى كردن [ وَالضَّفَادِعَ ] وه بۆقمان بۆ ناردن له‌ناو ئاودا پڕ ماڵ و قاپ و خواردنه‌كانیان بوو [ وَالدَّمَ ] وه ده‌ریای نیلمان لێیان كرد به خوێن یان ئاوه‌كانیان ئه‌بوو به‌خوێن [ آيَاتٍ مُفَصَّلَاتٍ ] ئه‌مه هه‌مووی به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و سزای خوای گه‌وره بوو بۆ ئه‌وان [ فَاسْتَكْبَرُوا ] به‌ڵام خۆیان به‌گه‌وره زانی له‌وه‌ی كه ئیمان بێنن [ وَكَانُوا قَوْمًا مُجْرِمِينَ (١٣٣) ] به‌ڕاستی كه‌سانێكی موجریم و خراپه‌كار بوون و ئیمانیان نه‌ئه‌هێنا.
(134) [ وَلَمَّا وَقَعَ عَلَيْهِمُ الرِّجْزُ ] وه كاتێك كه سزاكه روویدا به‌سه‌ریاندا و خوای گه‌وره به‌م شتانه سزایدان [ قَالُوا يَا مُوسَى ادْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِنْدَكَ لَئِنْ كَشَفْتَ عَنَّا الرِّجْزَ لَنُؤْمِنَنَّ لَكَ ] وتیان: ئه‌ی موسى دوعا بكه‌و له په‌روه‌ردگارت بپاڕێره‌وه به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به‌تۆی داوه ئه‌گه‌ر ئه‌م سزایانه‌ی خوای گه‌وره‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵبگری ئه‌وه ئێمه ئیمانت پێ دێنین [ وَلَنُرْسِلَنَّ مَعَكَ بَنِي إِسْرَائِيلَ (١٣٤) ] وه به‌نی ئیسرائیلیشت له‌گه‌ڵدا ئه‌نێرین و وازیان لێ دێنین له‌گه‌ڵتدا بێن بۆ قودس.
(135) [ فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ الرِّجْزَ إِلَى أَجَلٍ هُمْ بَالِغُوهُ إِذَا هُمْ يَنْكُثُونَ (١٣٥) ] كاتێك كه خوای گه‌وره ئه‌م سزایانه‌ی له‌سه‌ریان هه‌ڵگرت تا كاتێكی دیاریكراو ئه‌وان به‌ڵێنه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و به‌نی ئیسرائیلیان له‌گه‌ڵ موسادا نه‌ناردو ئیمانیشیان پێی نه‌هێنا.
(136) {خوای گەورە فیرعەون‌و شوێنكەوتوانی لەناودەبات‌و بەنی ئیسرائیل دەكاتە جێنشینیان} [ فَانْتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَاهُمْ فِي الْيَمِّ ] كاتێك كه به‌ڵێن و په‌یمانه‌كه‌یان شكاند تۆڵه‌مان لێ سه‌ندن و له‌ناو ده‌ریاكه نگرۆمان كردن [ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَكَانُوا عَنْهَا غَافِلِينَ (١٣٦) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی وه بێئاگابوون لێی.
(137) [ وَأَوْرَثْنَا الْقَوْمَ الَّذِينَ كَانُوا يُسْتَضْعَفُونَ مَشَارِقَ الْأَرْضِ وَمَغَارِبَهَا الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا ] وه به‌نی ئیسرائیل كه پێشتر ئه‌چه‌وسێنرانه‌وه‌و كرابوون به خزمه‌تكاری فیرعه‌ون له ڕۆژهه‌لآتی زه‌وی و له ڕۆژئاوادا كه به‌ره‌كه‌تمان تێی كرد مه‌به‌ست (بیت المقدسه) له فه‌ڵه‌ستین فیرعه‌ون و ئه‌وانمان له‌ناوبردو ئه‌مانمان كرد به جێ‌نشین [ وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ الْحُسْنَى عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ ] وه وشه‌ی خوای گه‌وره جێبه‌جێ بووه به‌سه‌ر به‌نی ئیسرائیل‌دا كه خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌بێ لاوازه‌كان بكه‌ینه جێ‌نشین [ بِمَا صَبَرُوا ] به‌هۆی ئارام گرتنیانه‌وه كه ئارامیان گرت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه [ وَدَمَّرْنَا مَا كَانَ يَصْنَعُ فِرْعَوْنُ وَقَوْمُهُ وَمَا كَانُوا يَعْرِشُونَ (١٣٧) ] وه ئه‌وه‌ی كه فیرعه‌ون و داروده‌سته‌و شوێنكه‌وتوانی ئه‌یان كرد وه ئه‌و خانوو باخ و باخاتانه‌ی كه دروستیان ئه‌كرد هه‌موویمان تێكدا.
(138) {لەپاش ئەو موعجیزە گەورەیە بەنی ئیسرائیل داوای گوێرەكە پەرستن دەكەن!} [ وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ ] وه‌به‌نی ئیسرائیلمان له‌ده‌ریاكه په‌ڕانده‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه موسى - صلی الله علیه وسلم - گۆچانه‌كه‌ی دا به‌ناو ئاوه‌كه‌دا دوانزه ڕێگای وشكی لێ كرایه‌وه به ئیزنی خوای گه‌وره [ فَأَتَوْا عَلَى قَوْمٍ يَعْكُفُونَ عَلَى أَصْنَامٍ لَهُمْ ] له‌وێ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر كه‌سانێكدا كه بتیان هه‌بوو كه په‌یكه‌ر بوو له‌سه‌ر شێوه‌ی مانگا‌و گوێره‌كه بوو ئه‌یان په‌رستن و له‌سه‌ریان ئه‌مانه‌وه [ قَالُوا يَا مُوسَى اجْعَلْ لَنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ ] ئه‌مانه‌ی كه ئه‌م موعجیزه گه‌وره‌یان بینی كه خوای گه‌وره ده‌ریاكه‌ی بۆ له‌ت كردن وتیان: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - تۆیش خوایه‌ك بۆ ئێمه بڕیار بده‌و بتێكمان بۆ دابنێ له‌سه‌ر شێوه‌ی گوێره‌كه‌یه‌ك هه‌روه‌كو چۆن ئه‌و قه‌ومه بتیان هه‌یه‌و ئه‌یپه‌رستن با ئێمه‌ش بیپه‌رستین [ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ (١٣٨) ] موسى - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ڕاستی ئێوه قه‌ومێكی زۆر نه‌زان و نه‌فامن له دوای ئه‌و هه‌موو موعجیزه گه‌ورانه داوای ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه گوێره‌كه‌یه‌ك بپه‌رستن، وه پێغه‌مبه‌ری خواش - صلی الله علیه وسلم - له غه‌زای (حونه‌ین) دا به‌لای هه‌ندێك داردا تێپه‌ڕى كه موشریكان داریان هه‌بوو شمشێره‌كانیان پیادا هه‌ڵئه‌واسی، ئه‌مانیش وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تۆیش دارێك بۆ ئێمه دابنێ و بڕیار بده كه شمشێری پێدا هه‌ڵواسین بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌نگه‌كاندا سه‌ر بكه‌وین، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - الله أكبری كرد‌و فه‌رمووی: سوێند به‌و خوایه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته به‌نو ئیسرائیل چیان به مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - وت ئێوه‌ش واتان به من وت، پاشان ئه‌و ئایه‌ته‌ی بۆ خوێندنه‌وه، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هیچ دار‌و به‌ردێك سودو زیانیان به ده‌ست نیه‌و سودو زیان ته‌نها به ده‌ست خواى گه‌وره‌یه‌و ده‌بێت ته‌نها باوه‌ڕو متمانه‌مان به خواى گه‌وره هه‌بێت).
(139) [ إِنَّ هَؤُلَاءِ مُتَبَّرٌ مَا هُمْ فِيهِ وَبَاطِلٌ ] ئه‌م كه‌سانه كه ئه‌و بتانه ئه‌په‌رستن ئه‌مانه هه‌موویان تووشی له‌ناوچوون ئه‌بن و تیا ئه‌چن [ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٣٩) ] به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه خراپه‌ی كه ئه‌یكه‌ن كه په‌رستنی بته.
(140) [ قَالَ أَغَيْرَ اللَّهِ أَبْغِيكُمْ إِلَهًا وَهُوَ فَضَّلَكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ (١٤٠) ] موسى - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئایا جگه له خوای گه‌وره ئێوه داوای خوایه‌كی تر ئه‌كه‌ن كه بیپه‌رستن له كاتێك ئه‌و هه‌موو موعجیزه گه‌وره‌تان بینی وه خوای گه‌وره فه‌زڵی ئێوه‌ی داوه به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا له كاتی خۆیاندا وه دوژمنه‌كه‌تانی له‌ناوبرد.
(141) [ وَإِذْ أَنْجَيْنَاكُمْ مِنْ آلِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوءَ الْعَذَابِ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: وه ئێوه‌مان ڕزگار كرد له ده‌ستی فیرعه‌ون كه سه‌ختترین سزایان به ئێوه ئه‌چه‌شت تا له‌گه‌ڵ سزاكاندا ڕاهاتبوون [ يُقَتِّلُونَ أَبْنَاءَكُمْ ] كه كوڕانتانیان به خراپترین شێواز ئه‌كوشت [ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَاءَكُمْ ] وه ئافره‌تانیان ئه‌هێشته‌وه بۆ خزمه‌تكاری [ وَفِي ذَلِكُمْ بَلَاءٌ مِنْ رَبِّكُمْ عَظِيمٌ (١٤١) ] وه له‌م ڕزگار كردنه كه خوا ڕزگاری كردن تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه خوای گه‌وره ئێوه‌ی پێ تاقی ئه‌كاته‌وه تا چه‌ندێ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
(142) [ وَوَاعَدْنَا مُوسَى ثَلَاثِينَ لَيْلَةً وَأَتْمَمْنَاهَا بِعَشْرٍ ] خوای گه‌وره به‌ڵێنی به مو‌سا دا - صلی الله علیه وسلم - كه سی شه‌و بێته سه‌ر كێوی (طور) له‌وێ قسه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات، پاشان خوای گه‌وره ده ڕۆژی تری زیاد كرد بوو به چل [ فَتَمَّ مِيقَاتُ رَبِّهِ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً ] مه‌وعیدی خوای گه‌وره بوو به چل شه‌وی ته‌واو [ وَقَالَ مُوسَى لِأَخِيهِ هَارُونَ اخْلُفْنِي فِي قَوْمِي وَأَصْلِحْ ] موسى به‌هارونی برای فه‌رموو (صهڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان لێ بێت) ببه جێنشینی من له‌ناو به‌نی ئیسرائیل‌دا له‌ناو ئه‌و قه‌ومه‌دا وه چاكسازی بكه له‌ناویانداو كاروباریان به‌ڕێوه‌به‌ره [ وَلَا تَتَّبِعْ سَبِيلَ الْمُفْسِدِينَ (١٤٢) ] به‌ڵام شوێنی ڕێباز‌و ڕێچكه‌ی ئاشووبگێڕان و خراپه‌كاران نه‌كه‌وی، (ئه‌مه وه‌كو یادخستنه‌وه بوو).
(143) {مو‌سا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - داوای بینینی خوای گەورە دەكات لە دونیادا!} [ وَلَمَّا جَاءَ مُوسَى لِمِيقَاتِنَا ] وه كاتێك كه موسى - صلی الله علیه وسلم - هات بۆ مه‌وعیدی دیاریكراوی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات [ وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ ] وه په‌روه‌ردگار قسه‌ی له‌گه‌ڵ موسادا كرد به‌بێ واسیته مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - قسه‌ی خوای گه‌وره‌ی بیست، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره قسه ده‌كات و سیفه‌تى قسه كردنى هه‌یه) [ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنْظُرْ إِلَيْكَ ] كاتێك كه موسى - صلی الله علیه وسلم - گوێی له قسه‌ی خوای گه‌وره بوو ئه‌مجا تامه‌زرۆی بینینی خوای گه‌وره بوو، بۆیه فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕێگام بده با بتبینم [ قَالَ لَنْ تَرَانِي ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - له دونیادا تۆ ناتوانی من ببینی، (به‌ڵام فه‌رمووده‌كان موته‌واتیرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه باوه‌ڕداران له قیامه‌ت و به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره ئه‌بینن) [ وَلَكِنِ انْظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: به‌ڵام ته‌ماشای ئه‌و شاخه بكه ئه‌گه‌ر له جێی خۆیدا مایه‌وه ئه‌وه تۆیش ئه‌توانی من ببینی [ فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ ] كاتێك كه په‌روه‌ردگار خۆی ده‌رخست بۆ شاخه‌كه [ جَعَلَهُ دَكًّا ] شاخه‌كه ورد‌و خاش بوو، بوو به خۆڵ [ وَخَرَّ مُوسَى صَعِقًا ] وه موساش - صلی الله علیه وسلم - له‌هۆش خۆی چوو [ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ ] وه كاتێك هاته‌وه هۆش خۆی وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ تۆ له‌وه‌ی كه داوا بكه‌م له دونیادا تۆ ببینم [ تُبْتُ إِلَيْكَ ] من ته‌وبه ئه‌كه‌م و بۆ لای تۆ ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌و جارێكی تر داواى بینینى تۆ ناكه‌م له دونیادا [ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ (١٤٣) ] وه من یه‌كه‌م باوه‌ڕدارم له به‌نى ئیسرائیل‌دا، یان من یه‌كه‌م باوه‌ڕدارم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كه‌س تا رۆژى قیامه‌ت له دونیادا ناتبینێت.
(144) [ قَالَ يَا مُوسَى إِنِّي اصْطَفَيْتُكَ عَلَى النَّاسِ بِرِسَالَاتِي وَبِكَلَامِي ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - من تۆم هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌ر خه‌ڵكى سه‌رده‌مى خۆتدا به‌وه‌ی كه په‌یامی خۆم بۆت ناردووه، وه ڕاسته‌وخۆ قسه‌م له‌گه‌ڵدا كردووى به‌بێ واسیته [ فَخُذْ مَا آتَيْتُكَ وَكُنْ مِنَ الشَّاكِرِينَ (١٤٤) ] ئه‌وه‌ی كه پێم به‌خشیویت به‌جوانی وه‌ری بگره، وه له‌و كه‌سانه به كه شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌تانه.
(145) [ وَكَتَبْنَا لَهُ فِي الْأَلْوَاحِ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ ] وه له‌و له‌وحانه‌دا له ته‌وراتدا هه‌موو شتێكمان بۆ نووسیوه له‌وه‌ی كه پێویستی بێ له‌گه‌ڵ به‌نی ئیسرائیل بۆ دین و دونیایان [ مَوْعِظَةً وَتَفْصِيلًا لِكُلِّ شَيْءٍ ] كه پڕ بووه له په‌ندو ئامۆژگاری وه به‌درێژی ئه‌حكامه‌كانی تیا باسكراوه بۆ هه‌موو شتێ [ فَخُذْهَا بِقُوَّةٍ ] به‌هێزو به‌جوانی و به‌جددی وه‌ری بگره‌و كاری پێ بكه [ وَأْمُرْ قَوْمَكَ يَأْخُذُوا بِأَحْسَنِهَا ] وه فه‌رمان بكه به نه‌ته‌وه‌كه‌ت كامه‌ی كه ئه‌جرو پاداشتی زیاتر‌و چاكتره ئه‌وانه له پێشتر وه‌ربگرن [ سَأُرِيكُمْ دَارَ الْفَاسِقِينَ (١٤٥) ] وه شوێنی كافرانیشتان پێ نیشان ئه‌ده‌م كه چۆن خوای گه‌وره له‌ناوی بردوون به‌هۆی كوفریانه‌وه.
(146) [ سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ناحه‌ق خۆیان به‌گه‌وره زانیوه قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ئه‌كه‌م كه له ئایه‌ته‌كانی من تێبگه‌ن، (بۆیه شه‌رمن و خۆبه‌گه‌وره‌زان فێرى زانست و زانیارى نابن) [ وَإِنْ يَرَوْا كُلَّ آيَةٍ لَا يُؤْمِنُوا بِهَا ] وه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئایه‌ت و نیشانه‌یه‌ك به‌ڕوونی و ئاشكراش ببینن ئیمانی پێ ناهێنن [ وَإِنْ يَرَوْا سَبِيلَ الرُّشْدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا ] وه ئه‌گه‌ر ڕێگای ڕاست و رزگاریش ببینن نایگرنه‌به‌رو نایكه‌نه ڕێگای خۆیان [ وَإِنْ يَرَوْا سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا ] وه ئه‌گه‌ر ڕێگای چه‌وت و خراپه ببینن ئه‌وه ئه‌كه‌ن به‌ڕێگای خۆیان و ئه‌یگرنه به‌ر [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَكَانُوا عَنْهَا غَافِلِينَ (١٤٦) ] چونكه ئه‌وان ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی وه ئه‌وان بێ ئاگابوون لێی.
(147) [ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَلِقَاءِ الْآخِرَةِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕۆژی قیامه‌تیان به‌درۆزانی وه باوه‌ڕیان پێی نه‌كرد [ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ ] ئا ئه‌مانه كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه [ هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٤٧) ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێكن و چ سزایه‌كیان ئه‌درێته‌وه ته‌نها كرده‌وه‌ی خۆیان نه‌بێ واته: خوای گه‌وره سته‌میان لێ ناكات.
(148) { لە غیابی مو‌سا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - سامیری گوێرەكە دروست دەكات‌و بەنی ئیسرائیل دەیپەرستن!} [ وَاتَّخَذَ قَوْمُ مُوسَى مِنْ بَعْدِهِ مِنْ حُلِيِّهِمْ عِجْلًا جَسَدًا لَهُ خُوَارٌ ] له دوای ئه‌وه‌ی كه موسى - صلی الله علیه وسلم - ڕۆیشت بۆ كێوی (طور) بۆ قسه كردن له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره (سامیری) كه‌سێكی ناودار بوو له‌ناو به‌نی ئیسرائیل‌دا ئه‌و خشڵ و زێڕانه‌ی كه پێیان بوو له‌وه گوێره‌كه‌یه‌كى بۆ دروست كردن كه لاشه‌ی هه‌بوو وه ده‌نگی لێوه ئه‌هات و ئه‌یبۆڕاند [ أَلَمْ يَرَوْا أَنَّهُ لَا يُكَلِّمُهُمْ ] به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئایا نابینن ئه‌مه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه خوا بوایه ئه‌بوایه قسه‌ی بكردایه‌و خوا ئه‌بێ قسه بكات و سیفه‌تى قسه كردنى هه‌یه [ وَلَا يَهْدِيهِمْ سَبِيلًا اتَّخَذُوهُ ] وه هیچ ڕێگایه‌كی باشیان نیشان نادات كه بیگرنه به‌ر [ وَكَانُوا ظَالِمِينَ (١٤٨) ] وه ئه‌مانه كه‌سانێكی سته‌مكار بوون چونكه ئه‌و گوێره‌كه‌یان په‌رست.
(149) [ وَلَمَّا سُقِطَ فِي أَيْدِيهِمْ ] وه كاتێك كه شته‌كه له‌ده‌ستیان به‌ر بۆوه، واته: په‌شیمان بوونه‌وه لێی و شته‌كه له‌ده‌ستیان ڕوویدا ئه‌ویش له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - له دوای چل شه‌وه‌كه [ وَرَأَوْا أَنَّهُمْ قَدْ ضَلُّوا ] وه زانیان كه گومڕا بوونه به‌وه‌ی كه ئه‌و گوێره‌كه‌یان په‌رستووه [ قَالُوا لَئِنْ لَمْ يَرْحَمْنَا رَبُّنَا وَيَغْفِرْ لَنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ (١٤٩) ] وتیان: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار ڕه‌حممان لێ نه‌كات وه لێمان خۆش نه‌بێ ئه‌وه ئێمه له زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌بین له دونیا‌و قیامه‌تدا.
(150) [ وَلَمَّا رَجَعَ مُوسَى إِلَى قَوْمِهِ غَضْبَانَ أَسِفًا ] وه كاتێك كه موسى - صلی الله علیه وسلم - گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قه‌ومه‌كه‌ی وه كه بینی گوێلكیان په‌رستووه زۆر تووڕه بوو (أَسِفًا) واته: تووڕه‌بوونێكی سه‌ختتر له غه‌زه‌ب [ قَالَ بِئْسَمَا خَلَفْتُمُونِي مِنْ بَعْدِي ] فه‌رمووى خراپترین كارتان له دوای من كرد كه گوێلكتان په‌رست [ أَعَجِلْتُمْ أَمْرَ رَبِّكُمْ ] ئایا په‌له‌تان كرد‌و چاوه‌ڕێی ئه‌و مه‌وعیده‌ی خوای گه‌وره‌تان نه‌كرد كه چل شه‌وه‌كه بوو [ وَأَلْقَى الْأَلْوَاحَ ] موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و له‌وحانه‌ی كه ته‌وراتی تیا نووسرا بوو له تووڕه‌ییدا فڕێی دا [ وَأَخَذَ بِرَأْسِ أَخِيهِ يَجُرُّهُ إِلَيْهِ ] وه كردی به قژی هارونی برایداو - صلی الله علیه وسلم - ڕای كێشا بۆ لای خۆی، وه له ئایه‌تی تردا كردى به قژو ڕیشیدا [ قَالَ ابْنَ أُمَّ ] هارونیش - صلی الله علیه وسلم - وتی: ئه‌ی كوڕی دایكم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكی موسڵمان بوو، وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حم و سۆزی ڕاكێشێ [ إِنَّ الْقَوْمَ اسْتَضْعَفُونِي ] به‌ڕاستی ئه‌م قه‌ومه منیان لاواز كرد وه توانای ئه‌وانم نه‌بوو [ وَكَادُوا يَقْتُلُونَنِي ] وه نزیك بوو بمكوژن [ فَلَا تُشْمِتْ بِيَ الْأَعْدَاءَ ] تۆ دوژمنم پێ دڵخۆش مه‌كه به‌وه‌ی كه ئاوام لێ ئه‌كه‌ی [ وَلَا تَجْعَلْنِي مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (١٥٠) ] وه من مه‌كه‌ره ناو ئه‌و كه‌سه زاڵمانه‌ی كه گوێلكیان په‌رستووه خۆ من وه‌كو ئه‌وانم نه‌كردووه.
(151) [ قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلِأَخِي ] پاشان موسى - صلی الله علیه وسلم - كه زانی تاوانی هارونی - صلی الله علیه وسلم - تیا نه‌بووه فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له خۆم و براكه‌م خۆشبه [ وَأَدْخِلْنَا فِي رَحْمَتِكَ ] وه بمانخه‌ره ناو ڕه‌حم و سۆز‌و میهره‌بانی خۆته‌وه [ وَأَنْتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (١٥١) ] وه هه‌ر تۆ له هه‌موو به‌ڕه‌حم و سۆزه‌كان به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییتری.
(152) {خوای گەورە غەزەب لە گوێرەكەپەرستان دەگرێت} [ إِنَّ الَّذِينَ اتَّخَذُوا الْعِجْلَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و گوێلكه‌یان كرد به‌خوای خۆیان و په‌رستیان [ سَيَنَالُهُمْ غَضَبٌ مِنْ رَبِّهِمْ ] ئه‌مانه به دڵنیایی تووڕه بوونی خوای گه‌وره ئه‌یانگرێته‌وه وه‌كو له سووره‌تی (به‌قهره) باسمان كرد كه خوای گه‌وره فه‌رمانی كرد یه‌كتری بكوژن [ وَذِلَّةٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] وه له دونیاشدا خوای گه‌وره زه‌لیلیان ئه‌كات، (سوفیانى كوڕى عویه‌ینه) ده‌فه‌رمێت: هه‌موو بیدعه‌چیه‌ك زه‌لیله [ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُفْتَرِينَ (١٥٢) ] وه به‌م شێوازه سزای ئه‌و كه‌سانه ئه‌ده‌ین كه بوهتان ئه‌كه‌ن وه درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن.
(153) [ وَالَّذِينَ عَمِلُوا السَّيِّئَاتِ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه كرده‌وه‌ی خراپیان كردووه [ ثُمَّ تَابُوا مِنْ بَعْدِهَا وَآمَنُوا ] پاشان ته‌وبه‌یان كرد‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خوای گه‌وره‌و ئیمانیان هێنا [ إِنَّ رَبَّكَ مِنْ بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (١٥٣) ] به‌دڵنیایى په‌روه‌ردگاری تۆ له پاش ته‌وبه كردن و گه‌ڕانه‌وه‌یان زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌ییه.
(154) [ وَلَمَّا سَكَتَ عَنْ مُوسَى الْغَضَبُ ] وه كاتێك كه موسى - صلی الله علیه وسلم - تووڕه‌ییه‌كه‌ی هێورو ئارام بۆوه [ أَخَذَ الْأَلْوَاحَ وَفِي نُسْخَتِهَا هُدًى وَرَحْمَةٌ لِلَّذِينَ هُمْ لِرَبِّهِمْ يَرْهَبُونَ (١٥٤) ] ئه‌و له‌وحانه‌ی كه ته‌وراتی تیا نووسرا بوو كه فڕێی دا هه‌ڵیگرته‌وه بینی كه هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌تی تیایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه‌و ملكه‌چن.
(155) {مو‌سا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - حەفتا كەس هەڵدەبژێرێت بۆ داوای لێخۆشبوو‌ن كردن لە خوا} [ وَاخْتَارَ مُوسَى قَوْمَهُ سَبْعِينَ رَجُلًا لِمِيقَاتِنَا ] موسى - صلی الله علیه وسلم - له دوای ئه‌م ڕووداوه حه‌فتا كه‌سی له قه‌ومه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبژارد له‌باشترینیان تا عوزر بێننه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و داوای لێخۆشبوو‌ن له خواى گه‌وره بكه‌ن [ فَلَمَّا أَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ ] كاتێك كه زه‌ویه‌كه له ژێریاندا جووڵاو هه‌ژاو مردن، (هه‌رچه‌نده ئه‌مانه گوێلكه‌كه‌یان نه‌په‌رست بوو، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌ى خه‌ڵكیشیان نه‌كرد بوو له په‌رستنى بۆیه خوا سزاى دان)، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داواى بینینى خواى گه‌وره‌یان كرد [ قَالَ رَبِّ لَوْ شِئْتَ أَهْلَكْتَهُمْ مِنْ قَبْلُ وَإِيَّايَ ] موسى - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر تۆ ویستت لێ بوایه پێشتر ئه‌مانت ئه‌مراند وه منیش له‌گه‌ڵیاندا، واته: ئێستا مه‌یانمرێنه چونكه به‌نی ئیسرائیل ئه‌ڵێن ئه‌مه موسى به‌فێڵ بردیانی بۆ ئه‌وێ تا بیانكوژێ [ أَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ السُّفَهَاءُ مِنَّا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئایا ئێمه له‌ناو ئه‌ده‌ی به‌هۆی كرده‌وه‌ی هه‌ندێك له كه‌سه خراپه‌كانی ئێمه له (سامیری) و هاوه‌ڵه‌كانی [ إِنْ هِيَ إِلَّا فِتْنَتُكَ ] ئه‌مه ته‌نها تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه له‌لایه‌ن تۆوه [ تُضِلُّ بِهَا مَنْ تَشَاءُ ] ویستت لێ بێ هه‌ر كه‌سێكی پێ گومڕا ئه‌كه‌ی [ وَتَهْدِي مَنْ تَشَاءُ ] وه ویستت لێ بێ هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێكی پێ ئه‌ده‌یت، هیدایه‌ت و گومڕایی به‌ده‌ست تۆیه [ أَنْتَ وَلِيُّنَا ] هه‌ر تۆ دۆست و پشتیوان و خۆشه‌ویست و سه‌رخه‌ری ئێمه‌ی [ فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنْتَ خَيْرُ الْغَافِرِينَ (١٥٥) ] خوایه لێمان خۆشبه له‌و تاوانانه‌ی كه له پێشوودا كردمان، وه ڕه‌حممان پێ بكه بۆ داهاتوو بمانپارێزه له تاوان، هه‌ر تۆ باشترین لێخۆشبووی.
(156) [ وَاكْتُبْ لَنَا فِي هَذِهِ الدُّنْيَا حَسَنَةً ] وه له‌م دونیایه‌شدا حه‌سه‌نه‌و چاكه‌مان بۆ بنووسه وه مۆفه‌قمان بكه بۆ هه‌موو چاكه‌یه‌ك [ وَفِي الْآخِرَةِ ] وه له قیامه‌تیشدا به‌هه‌مان شێوه به‌ره‌و به‌هه‌شت بمانبه [ إِنَّا هُدْنَا إِلَيْكَ ] ئێمه بۆ لای تۆ گه‌ڕایینه‌وه‌و ته‌وبه‌مان كرد [ قَالَ عَذَابِي أُصِيبُ بِهِ مَنْ أَشَاءُ ] په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: به ویست و دادپه‌روه‌رى خۆم سزای خۆم ده‌گه‌یه‌نم به هه‌ر كه‌سێك كه شایانى سزا بن [ وَرَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ ] به‌ڵام ڕه‌حمه‌تی من ئه‌وه‌نده فراوانه هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه [ فَسَأَكْتُبُهَا لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ ] ڕه‌حمه‌تی خۆم ئه‌نووسم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای من ئه‌كه‌ن وه زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن، یان ده‌روونى خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه له خراپه [ وَالَّذِينَ هُمْ بِآيَاتِنَا يُؤْمِنُونَ (١٥٦) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان به ئایه‌ته‌كانی ئێمه هه‌یه وه ملكه‌چن بۆی.
(157) {شوێنكەوتوانی پێغەمبەری خوا – صلی الله علیه وسلم – سەركەوتوون} [ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شوێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئه‌كه‌ون كه ره‌سول و نه‌بی بووه نێردراوی خوای گه‌وره بووه (الْأُمِّيَّ) بووه واته: نه‌خوێنده‌وار بووه وه بۆ لای قه‌ومێكی نه‌خوێنده‌وار نێردراوه كه عه‌ره‌ب بوونه [ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِنْدَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ ] كه جووله‌كه‌و گاوره‌كانیش له لای خۆیان سیفه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره كه محمده - صلی الله علیه وسلم - ئه‌بینن و نووسراوه [ يَأْمُرُهُمْ بِالْمَعْرُوفِ ] ئه‌و پێغه‌مبه‌ره فه‌رمانیان پێ ئه‌كات به هه‌موو كارێكی چاك، كه چاكترینیان په‌رستنى خواى گه‌وره‌یه به تاك و ته‌نها [ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنْكَرِ ] وه قه‌ده‌غه‌و ڕێگریان لێ ئه‌كات له هه‌موو كارێكی خراپ، كه خراپترینیان هاوبه‌ش بڕیاردانه بۆ خواى گه‌وره [ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ ] وه هه‌موو شتێكى پاك و به‌تام و چێژ‌و به‌له‌زه‌تیان بۆ حه‌ڵاڵ ئه‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه به‌نو ئیسرائیل كاتی خۆی له خۆیانیان حه‌رام كردبوو [ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ ] وه هه‌موو شتێكى پیسیان لێ حه‌رام ئه‌كات [ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ ] وه ئه‌و باره گرانانه‌ی كه خۆیان خستبوویانه سه‌رشانی خۆیان ئه‌م هه‌موو ئه‌و باره قورسانه‌یان له‌سه‌رشان لائه‌دات [ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ ] وه‌ئه‌و كۆت و زنجیرانه‌ی كه پێیانه‌وه بوو كه باری قورسیان خستبووه سه‌رشانی خۆیان به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تیادا بێت ئه‌م پێغه‌مبه‌ره - صلی الله علیه وسلم - هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان له‌سه‌ر لائه‌دا [ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ ] جا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانی پێ بێنن له به‌نی ئیسرائیل وه له غه‌یری ئه‌وانیش وه به‌گه‌وره‌ی بزانن و ڕێزی لێ بگرن و سه‌ری بخه‌ن [ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنْزِلَ مَعَهُ ] وه شوێن ئه‌و نوورو ڕووناكیه بكه‌ون كه له‌گه‌ڵیدا دابه‌زیوه كه قورئانی پیرۆزه [ أُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (١٥٧) ] ئا ئه‌مانه كه ئه‌م سیفه‌تانه‌یان تیا بێت ئه‌مانه سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازن له دونیا‌و قیامه‌تدا.
(158) [ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به خه‌ڵكی بفه‌رمه: ئه‌ی خه‌ڵكی من پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌م بۆ لای هه‌ر هه‌مووتان نێردراوم، كه ئه‌مه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندێتێكانى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - چونكه پێغه‌مبه‌رانى تر ته‌نها بۆ لاى خه‌ڵكى شارێك یان دێیه‌ك یان ناوچه‌یه‌ك یان هۆزێك ده‌نێردران [ الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌و خوایه‌ی كه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ يُحْيِي وَيُمِيتُ ] ته‌نها خوای گه‌وره‌یه ژیان و مردنی به‌ده‌سته‌و ئه‌مانژیه‌نێ و ئه‌مانمرێنێ [ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ ] ئێوه ئیمان بێنن به خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كه محمده - صلی الله علیه وسلم - كه ره‌سول و (نه‌بی) یه كتابیشی بۆ هاتووه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره وه خوێنده‌واری نه‌بووه، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نه‌خوێنده‌وار بووه، كه ئیمان به‌خوای گه‌وره‌و وشه‌كانی خوای گه‌وره دێنێ هه‌موو ئه‌و كتابانه‌ی كه پێشتر بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی تر دایبه‌زاندووه [ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (١٥٨) ] وه ئێوه شوێنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بكه‌ون - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵكو خوای گه‌وره هیدایه‌تتان بدات بۆ رێگاى راست.
(159) [ وَمِنْ قَوْمِ مُوسَى أُمَّةٌ يَهْدُونَ بِالْحَقِّ وَبِهِ يَعْدِلُونَ (١٥٩) ] له‌ناو قه‌ومی موساشدا - صلی الله علیه وسلم - هه‌موویان خراپ نه‌بوونه به‌ڵكو كه‌سانێكیان تیا بووه كه بانگه‌وازی خه‌ڵكیان كردووه بۆ هیدایه‌ت و هیدایه‌تی خه‌ڵكیان داوه بۆ حه‌ق و شوێنى حه‌ق كه‌وتوون وه هه‌ر به‌و حه‌قه‌ش بڕیاریان داوه له نێوان خه‌ڵكیداو دادپه‌روه‌ر بوونه له بڕیار دانیاندا، واته: ئه‌وانه‌ی كه دواتر موسڵمان بوونه یان له‌و كاته‌دا شوێن موسى - صلی الله علیه وسلم - كه‌وتوونه.
(160) فەزڵو بەخششی خوای گەورە بۆ بەنی ئیسڕائیل [ وَقَطَّعْنَاهُمُ اثْنَتَيْ عَشْرَةَ أَسْبَاطًا أُمَمًا ] وه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به‌نو ئیسرائیلمان دابه‌ش كرد بۆ دوانزه هۆزو قه‌بیله كه هه‌موویان له نه‌وه‌ی یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - بوون [ وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى إِذِ اسْتَسْقَاهُ قَوْمُهُ أَنِ اضْرِبْ بِعَصَاكَ الْحَجَرَ ] وه كاتێك كه چل ساڵ ڕێیان لێ ون بوو له‌و ده‌شته ئه‌گه‌ڕان قه‌ومه‌كه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - تووشی تینوێتی بوون و ئاویان ده‌ست نه‌كه‌وت و داوای ئاویان له موسى كرد، ئێمه‌یش وه‌حیمان بۆ موسى نارد - صلی الله علیه وسلم - به گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستت بیده‌ره سه‌ر ئه‌و به‌رده‌دا [ فَانْبَجَسَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا ] له‌و به‌رده ڕه‌قه دوانزه كانی ئاو هه‌ڵقوڵا و ته‌قیه‌وه [ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَشْرَبَهُمْ ] خۆیان دوانزه قه‌بیله و هۆز بوون دوانزه سه‌رچاوه‌ی ئاویشی لێ ته‌قیه‌وه هه‌ر هۆزێك له‌سه‌رچاوه‌ی خۆی ئاوی ئه‌خواردو شوێنی ئاو خواردنی خۆی ئه‌زانی [ وَظَلَّلْنَا عَلَيْهِمُ الْغَمَامَ ] وه خوای گه‌وره به هه‌ورى سپى سێبه‌ری فێنكى بۆ كردن بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌رمای خۆر بیانپارێزێ [ وَأَنْزَلْنَا عَلَيْهِمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَى ] وه له ئاسمانیشه‌وه گه‌زۆ كه خواردنێكی شیرینه (وَالسَّلْوَى) وتراوه: هه‌نگوینه یاخود باڵنده‌یه‌كه سوێسكه‌یه گۆشتێكی خۆشى هه‌یه خوای گه‌وره بۆی دابه‌زاندن [ كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ ] ده‌ی ئێوه بخۆن له‌و ڕزقه پاك و خۆش و به‌له‌زه‌ت و به‌چێژه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیون [ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (١٦٠) ] وه ئێمه زوڵممان لێ نه‌كردن به‌ڵام خۆیان زوڵمیان له نه‌فسی خۆیان ئه‌كرد به تاوان كردن.
(161) [ وَإِذْ قِيلَ لَهُمُ اسْكُنُوا هَذِهِ الْقَرْيَةَ ] وه كاتێك كه پێمان وتن: له‌م شاره كه (بیت المقد‌س)ه نیشته‌جێ بن [ وَكُلُوا مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ ] وه له‌وآ به ویستى خۆتان بخۆن [ وَقُولُوا حِطَّةٌ ] وه بڵێن: خوایه له تاوانمان خۆشبه ئێمه گه‌ڕاینه‌وه‌و ته‌وبه ئه‌كه‌ین [ وَادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا ] وه كاتێك كه ئه‌چنه ژووره‌وه به كڕنوش بردنه‌وه بچنه ژووره‌وه‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره به‌رن [ نَغْفِرْ لَكُمْ خَطِيئَاتِكُمْ ] ئێمه‌ش له تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بین ئه‌گه‌ر ئێوه ئاوا به ملكه‌چیه‌وه بچنه ژووره‌وه [ سَنَزِيدُ الْمُحْسِنِينَ (١٦١) ] ئه‌وانیشى كه چاكه‌كار بن نیعمه‌ت و فه‌زڵی خۆمان زیاتر ئه‌ڕژێنین به‌سه‌ریاندا.
(162) [ فَبَدَّلَ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ قَوْلًا غَيْرَ الَّذِي قِيلَ لَهُمْ ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه سته‌مكار بوون ئه‌و وشه‌یه‌ی كه خوای گه‌وره پێی فه‌رموون گۆڕیان، له جیاتی ئه‌وه‌ی كه به سوجده‌و كڕنوش و خۆچه‌ماندنه‌وه بڕۆن به خشكه ئه‌ڕۆیشتن، وه له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێن (حِطَّةٌ) واته خوایه لێمان خۆشبه، وتیان: (حِنْطَّةٌ) نونێكیان بۆ زیاد كرد، یان وتیان: (حَبَةُ فِي شَعْرَة) ده‌نكێك دانه‌وێڵه، قسه‌كه‌یان گۆڕی و گاڵته‌یان پێ هات [ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِجْزًا مِنَ السَّمَاءِ بِمَا كَانُوا يَظْلِمُونَ (١٦٢) ] ئه‌وانه‌ی كه به‌م شێوازه زوڵم و سته‌میان كرد خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه سزای بۆ دابه‌زاندن به‌هۆی زوڵم و سته‌م كردنیان له خۆیان.
(163) {بەسەرهاتی هاوەڵانی رۆژی شەممە} [ وَاسْأَلْهُمْ عَنِ الْقَرْيَةِ الَّتِي كَانَتْ حَاضِرَةَ الْبَحْرِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پرسیار له جووله‌كه‌كانی مه‌دینه بكه سه‌باره‌ت به‌و دێ¬یه‌ی كه له ڕۆخی ده‌ریا بووه كهدێى (ئه‌یله) بووه له كه‌نارى ده‌ریاى (قلزهم)، له نێوان (مه‌دیه‌ن و طور) واته ئه‌مه به جووله‌كه‌كان بڵێ و یادیان بخه‌ره‌وه: كه باوك و باپیرانیان ئاوایان كردووه [ إِذْ يَعْدُونَ فِي السَّبْتِ ] كاتێك كه ده‌ستدرێژیان ئه‌كرد له ڕۆژی شه‌ممه‌دا كاتێك كه خوای گه‌وره وه‌كو تاقیكردنه‌وه قه‌ده‌غه‌ی لێ كردن كه له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ڕاو بكه‌ن [ إِذْ تَأْتِيهِمْ حِيتَانُهُمْ يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعًا ] له ڕۆژی شه‌ممه‌شدا به‌لێشاو ماسی ئه‌هاته سه‌ر ده‌ریاكه له هه‌موو شوێنێكه‌وه، وه به‌چاوی خۆیان ئه‌یانبینی و ئه‌یانتوانی به‌ئاسانی ڕاوی بكه‌ن [ وَيَوْمَ لَا يَسْبِتُونَ لَا تَأْتِيهِمْ ] به‌ڵام جگه له ڕۆژی شه‌ممه ماسیه‌كان ده‌ر نه‌ئه‌كه‌وتن [ كَذَلِكَ نَبْلُوهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ (١٦٣) ] به‌م شێوازه ئێمه تاقیمان كردنه‌وه به‌هۆی فیسق و له‌ڕێ ده‌رچوونی خۆیان كه ئه‌وانیش فێڵیان كرد‌و له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ڕاوی ماسییان كرد به‌وه‌ی تۆڕیان ئه‌خسته ناوی به‌ڵام له شه‌ممه ده‌ریان نه‌ئه‌كرد له یه‌ك شه‌ممه ده‌ریان ئه‌كرد، یان جۆگه‌له‌یان لێ ئه‌دا دواتر به‌ریان ئه‌گرت له شه‌ممه ده‌ریان نه‌ئه‌كرد له یه‌ك شه‌ممه ئه‌وه‌ی ناو جۆگه‌كه‌یان ده‌رئه‌كرد.
(164) [ وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌ مِنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا اللَّهُ مُهْلِكُهُمْ ] خه‌ڵكى بوونه سێ كۆمه‌ڵ: كۆمه‌ڵێك ڕاویان كرد، وه كۆمه‌ڵێك ڕاویان نه‌كرد به‌ڵام فه‌رمانیان پێیان نه‌ئه‌كرد به‌چاكه‌و نه‌هیشیان لێ نه‌ئه‌كردن له خراپه، وه‌كۆمه‌ڵێك ڕاویان نهكردو فه‌رمانیشیان پێ ئه‌كردن به‌چاكه‌و نههیان لێ ئه‌كردن له خراپه، كۆمه‌ڵی دووه‌م كه خۆیان راویان نه‌كرد به‌ڵام به‌وانه‌ی كه ئامۆژگاری خراپه‌كارانیان ئه‌كرد پێیان وتن بۆچی ئێوه ئامۆژگاری كه‌سانێك ئه‌كه‌ن كه خوای گه‌وره له‌ناویان ئه‌بات [ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا ] یاخود سزایه‌كی به‌ئێش و ئازار‌و سه‌ختیان ئه‌دات بۆ وازیان لێ ناهێنن [ قَالُوا مَعْذِرَةً إِلَى رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (١٦٤) ] وتیان: بۆ ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره عوزرێكمان هه‌بی كه ئێمه ئامۆژگاری ئه‌مانه‌مان كردووه، وه به‌ڵكو ئه‌وانیش ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و ده‌ست هه‌ڵگرن له‌و سه‌رپێچی كردنه‌ی خوای گه‌وره.
(165) {خوای گەورە خراپەكارانی كرد بە مەیمون‌و بەراز} [ فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ ] كاتێك ئامۆژگاری پیاوچاكانیان له‌یاد كرد‌و وه‌ریان نه‌گرت، وه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رپێچی كردنی خوای گه‌وره [ أَنْجَيْنَا الَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ السُّوءِ ] ئه‌وانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ی خه‌ڵكیان ئه‌كرد له خراپه ئه‌وانمان ڕزگار كرد [ وَأَخَذْنَا الَّذِينَ ظَلَمُوا بِعَذَابٍ بَئِيسٍ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ (١٦٥) ] ئه‌وانه‌شی كه سته‌مكار بوون ڕاویان ئه‌كرد له ڕۆژی شه‌ممه ئه‌وانه‌شمان برده‌وه به سزایه‌كی زۆر سه‌خت و به‌ئێش و ئازار به‌هۆی فیسق و له‌ڕێ ده‌رچوونی خۆیان، كه خواى گه‌وره كردنى به مه‌یمون و به‌راز، به‌ڵام خوای گه‌وره باسی كۆمه‌ڵی دووه‌می نه‌كرد كه ڕاویشیان نهكردو ئامۆژگاری خه‌ڵكیشیان نه‌كرد، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: نازانم ئایا ڕزگار بوون یان نا تا دواتر (عیكریمه) بۆی ئه‌سه‌لمێنێ كه خوای گه‌وره ئه‌وانیشی ڕزگار كردووه، (كه‌واته پێویسته مرۆڤـ هه‌ر چاك و صاڵح نه‌بێت بۆ خۆى، به‌ڵكو پێویسته چاكسازو موصڵیح بێت بۆ جگه له خۆى).
(166) [ فَلَمَّا عَتَوْا عَنْ مَا نُهُوا عَنْهُ ] كاتێك ئه‌مانه سه‌ركه‌شی و عینادیان كرد وه خۆیان به‌گه‌وره‌زانی له‌وه‌ی كه قه‌ده‌غه‌یان لێ كرا‌و هه‌ر كردیان [ قُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ (١٦٦) ] خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردن ببن به مه‌یمونی زه‌لیل و ڕیسواو ده‌ركراو خوای گه‌وره كردنی به مه‌یمون، له ئایه‌تی تر كردنی به مه‌یمون و به‌رازو ته‌نها سێ ڕۆژ دوای ئه‌وه هه‌موویانی مراند.
(167) {تا رۆژی قیامەت جولەكە ریسوا‌و زەلیل‌و سەرشۆڕ دەبن} [ وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبْعَثَنَّ عَلَيْهِمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَنْ يَسُومُهُمْ سُوءَ الْعَذَابِ ] په‌روه‌ردگارت به ئاشكرا رایده‌گه‌یه‌نێت وه سوێند ده‌خوات كه كه‌سانێك ئه‌نێرێته سه‌ر جووله‌كه كه به خراپترین سزا سزایان بدات و وه ده‌بێت زه‌لیل و سه‌رشۆڕو ڕیسوا و ژێرده‌سته بن تا ڕۆژی قیامه‌ت به هۆى تاوان و سه‌رپێچى و فێڵكردنیان، ئه‌بێ حاڵی جووله‌كه وابێ ته‌نها له هه‌ندێك حاڵه‌تی كه‌مدا ئه‌وان زاڵ و باڵاده‌ستن [ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ الْعِقَابِ ] به‌دڵنیایى سزای په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر خێرایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رپێچی ئه‌كه‌ن [ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (١٦٧) ] وه ئه‌وانه‌یشی كه ته‌وبه ئه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و به‌به‌زه‌ییه.
(168) [ وَقَطَّعْنَاهُمْ فِي الْأَرْضِ أُمَمًا ] وه له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌وانمان كرده چه‌ند نه‌ته‌وه‌و ئوممه‌ت و كۆمه‌ڵێك [ مِنْهُمُ الصَّالِحُونَ ] هه‌یانه كه پیاوچاكن ئه‌وانه‌ی كه شوێن موسى - صلی الله علیه وسلم - كه‌وتوونه‌و پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر بێت - صلی الله علیه وسلم - مردوونه، وه ئه‌وانه‌یشی كه دوای هاتنی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلی الله علیه وسلم - هێنا پیاوچاك بوونه [ وَمِنْهُمْ دُونَ ذَلِكَ ] وه هه‌یشیان بووه له خوار ئه‌مانه پیاوچاك نه‌بوونه‌و خراپه‌كار بوونه [ وَبَلَوْنَاهُمْ بِالْحَسَنَاتِ وَالسَّيِّئَاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (١٦٨) ] وه به‌چاكه‌و به خراپه‌و ته‌سكى و فراوانى ژیان تاقیمان كردنه‌وه به‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه له كوفر‌و تاوان و سه‌رپێچی.
(169) [ فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ ] وه له دوای ئه‌مانه نه‌وه‌كانیان كه‌سانێكى خراپ جێی ئه‌مانیان گرته‌وه كه هیچ خێریان تیا نه‌بوو [ وَرِثُوا الْكِتَابَ يَأْخُذُونَ عَرَضَ هَذَا الْأَدْنَى ] وه بوونه میراتگری ته‌ورات له باوك و باپیرانیان كه ئه‌یانخوێنده‌وه‌و كاریان پێ نه‌ئه‌كردو دونیایان پێ ئه‌كڕی به‌ڕه‌شوه‌و حه‌رام، وه گۆڕانكاریان ئه‌كرد له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا [ وَيَقُولُونَ سَيُغْفَرُ لَنَا ] وه ئه‌یانووت: ئاساییه دواتر خوای گه‌وره لێمان خۆش ئه‌بێ به‌وه دڵی خۆیان ئه‌دایه‌وه [ وَإِنْ يَأْتِهِمْ عَرَضٌ مِثْلُهُ يَأْخُذُوهُ ] تاوانیان دهكردو داواى لێخۆش‌بوونیان ده‌كرد وه كه دووباره تاوانه‌كه‌یان بۆ بگونجایه ئه‌نجامیان ده‌دایه‌وه، یان ئه‌گه‌ر دووباره دونیایان ده‌ست بكه‌وتایه‌ته‌وه پێی ئه‌وه به‌ته‌ورات ئه‌یانگۆڕیه‌وه ته‌وراته‌كه‌یان به‌كار ئه‌هێنا بۆ ده‌ستخستنی دونیا جار له دوای جار [ أَلَمْ يُؤْخَذْ عَلَيْهِمْ مِيثَاقُ الْكِتَابِ أَنْ لَا يَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ ] ئایا له ته‌وراتدا عه‌هدو به‌ڵێنیان لێ وه‌رنه‌گیرابوو كه جگه له حه‌ق هیچ به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه نه‌ڵێن و ده‌ستكاری كتابی خوای گه‌وره نه‌كه‌ن [ وَدَرَسُوا مَا فِيهِ ] وه ئه‌م شته‌یان خوێنده‌وه وه زانیشیان ئینجا وازیان لێ هێنا بۆیه سزایان سه‌ختتره [ وَالدَّارُ الْآخِرَةُ خَيْرٌ لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (١٦٩) ] به‌ڵام له‌م دونیایه‌ی كه ئه‌وان ده‌ستی ئه‌خه‌ن ئه‌گه‌ر قیامه‌تیان پێ ده‌ست بخستایه ئه‌وه باشتر بوو بۆ كه‌سانێك كه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و خۆیان بپارێزن ئه‌وه بۆ عاقڵ نابن و فام ناكه‌ن و تێناگه‌ن.
(170) [ وَالَّذِينَ يُمَسِّكُونَ بِالْكِتَابِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستیان به كتابه‌كه‌وه به ته‌وراته‌وه گرتووه به ته‌واوى له كاتی خۆی وه نوێژیان كردووه [ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ الْمُصْلِحِينَ (١٧٠) ] ئێمه ئه‌جرو پاداشتی ئه‌و چاكسازانه نافه‌وتێنین و ئه‌جرو پاداشتی ته‌واویان ئه‌ده‌ینه‌وه.
(171) [ وَإِذْ نَتَقْنَا الْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُ ظُلَّةٌ ] وه فریشته به فه‌رمانى خوای گه‌وره كێوی (طور)ى له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكێشا وه خستیه بان سه‌ریان وه‌ك هه‌ورێك سێبه‌ری بۆیان كردبوو [ وَظَنُّوا أَنَّهُ وَاقِعٌ بِهِمْ ] وایان زانی ئێستا ئه‌كه‌وێته بان سه‌ریان و له‌ناویان ئه‌بات [ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُمْ بِقُوَّةٍ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: یان ئه‌و ته‌وراته‌ی بۆتانم هێناوه به‌جوانی وه‌ری بگرن یاخود ئێستا شاخه‌كه به‌ر ئه‌ده‌مه بان سه‌رتان، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی لێیان وه‌رگرت به‌ڵام دوایی به‌ڵێنه‌كه‌یان شكاند [ وَاذْكُرُوا مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (١٧١) ] وه یان ئه‌و شه‌ریعه‌ت و حوكمانه‌ی له ته‌وراتدا هه‌یه یادی بكه‌نه‌وه به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن.
(172) [ وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِنْ بَنِي آدَمَ مِنْ ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ ] وه په‌روه‌ردگار كاتێك كه ئاده‌می دروست كرد هه‌رچی نه‌وه‌ی ئاده‌م هه‌یه تا ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر هه‌مووی له پشتی ئاده‌م ده‌ركرد [ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَى أَنْفُسِهِمْ ] وه كردنی به شایه‌ت به‌سه‌ر نه‌فسی خۆیانه‌وه، وه خوای گه‌وره پێی فه‌رموون: [ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ] ئایا من په‌روه‌ردگاری ئێوه نیم [ قَالُوا بَلَى شَهِدْنَا ] هه‌رچی نه‌وه‌ی ئاده‌م هه‌یه هه‌ر هه‌موویان وتیان: به‌ڵێ شایه‌تی ئه‌ده‌ین كه تۆ په‌روه‌ردگاری ئێمه‌ی [ أَنْ تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَذَا غَافِلِينَ (١٧٢) ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: بۆیه ئێستا پێتان ئه‌ڵێم تا له ڕۆژی قیامه‌ت نه‌ڵێن ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه له یه‌كخواپه‌رستى تۆ بێ ئاگاین و نه‌مانزانی كه تۆ تاك و ته‌نهایت و شه‌ریكت نیه.
(173) [ أَوْ تَقُولُوا إِنَّمَا أَشْرَكَ آبَاؤُنَا مِنْ قَبْلُ وَكُنَّا ذُرِّيَّةً مِنْ بَعْدِهِمْ ] یاخود تا نه‌ڵێن: ئێمه له پێش خۆماندا باوك و باپیرانمان شه‌ریكیان بۆ تۆ دانا ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه نه‌وه‌ی ئه‌وان بووین و له دوای ئه‌وانه‌وه هاتووین و شوێن ئه‌وان كه‌وتین [ أَفَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ الْمُبْطِلُونَ (١٧٣) ] ئایا ئێمه له‌ناو ئه‌ده‌ی به‌هۆی خراپه‌كاری باوك و باپیرانمان كه له‌سه‌ر باتڵ و پووچه‌ڵ بوونه.
(174) [ وَكَذَلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ وَلَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (١٧٤) ] به‌م شێوازه ئایه‌ته‌كانی خۆمان ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه‌و درێژه‌ی پێ ئه‌ده‌ین به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره.
(175) {بەسەرهاتی (بەلعام)} [ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌سه‌رهاتێكی تریش بۆ به‌نی ئیسرائیل باس بكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئایه‌تی خۆمانمان پێ به‌خشی كه پیاوێك بوو ناوى (به‌لعام) بووه له شاری ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا (جه‌ببارین) بوو ئه‌وه‌ی كه موسى - صلی الله علیه وسلم - به قه‌ومه‌كه‌ی وت: بڕۆنه ژووره‌وه، وتیان: ناچین، ئه‌و خراپه‌كارانه به‌و پیاوه‌یان وت: -كه‌سێك بووه كه خوای گه‌وره دوعای قبووڵ كردووه- وه‌ره دوعا له موسى - صلی الله علیه وسلم - بكه خوا بیگه‌ڕێنێته‌وه‌و له كۆڵمانى بكاته‌وه چونكه ئه‌گه‌ر زاڵ بێت به‌سه‌رماندا له ناومان ده‌بات، ئه‌ویش وتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر دوعا له موسى - صلی الله علیه وسلم - بكه‌م ئه‌وه خوای گه‌وره له‌ناوم ئه‌دات و دونیا‌و قیامه‌تم ئه‌فه‌وتێ، قه‌ناعه‌تیان پێی كرد‌و دوعای له موسى - صلی الله علیه وسلم - كردووه ئه‌ویش [ فَانْسَلَخَ مِنْهَا ] ئیتر چۆن ئاژه‌ڵ له پێسته‌كه‌ی ده‌رئه‌كرێ ئاوا له‌و پیاوچاكیه ده‌رچوو كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیبوو [ فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ ] وه شه‌یتان شوێنی كه‌وت و بوو به هاوه‌ڵی [ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ (١٧٥) ] وه بووه كه‌سێك له‌وانه‌ی كه سه‌ركه‌ش و سه‌رلێشێواون وه كافرو موڕته‌د بوو، وه ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (ئومه‌ییه) یش دابه‌زى.
(176) [ وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بوایه‌و له‌سه‌ر ئه‌و پیاوچاكیه‌ی خۆی بمایاته‌وه ئه‌وا پله‌و پایه‌یمان به‌رز ئه‌كرده‌وه‌و ڕێزمان لێ ئه‌نا [ وَلَكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى الْأَرْضِ ] به‌ڵام خۆی نزم و نه‌وی كرده‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی وه دونیای ویست و دونیای هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر قیامه‌تدا [ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ ] وه شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆی كه‌وت [ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ ] وه نموونه‌ی ئه‌م كه‌سه وه‌كو نموونه‌ی سه‌گێك وایه [ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ ] كه ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و سه‌گه بیبه‌ستیته‌وه هه‌ر زمان ده‌ر ئه‌كات وه ئه‌گه‌ر به‌ریده‌یت هه‌ر زمان ده‌رئه‌كات له هه‌موو حاڵه‌تێكدا سه‌گ هه‌ر زمانی ده‌رئه‌كات، واته: حیكمه‌تی پێ ببه‌خشی و نه‌یبه‌خشی هه‌ر وه‌ری ناگرێ، وه ئامۆژگاری بكه‌ی نه‌یكه‌ی هه‌ر وه‌ری ناگرێ [ ذَلِكَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] ئه‌مه نموونه‌ی كه‌سانێكی نزم و بێ نرخه كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه به‌درۆ ئه‌زانن له جووله‌كه‌و جگه له‌وانیش كه ده‌ستكاری ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ (١٧٦) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئه‌م ڕووداو و به‌سه‌رهاتانه‌یان بۆ بگێڕه‌وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و به‌خۆیاندا بچنه‌وه.
(177) [ سَاءَ مَثَلًا الْقَوْمُ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] نموونه‌ی كه‌سانێك كه ئایه‌ته‌كان ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه ناشرینترین و خراپترین نمونه‌یه كه چوێنراون به سه‌گ كه ته‌نها له خه‌مى خواردن و ئاره‌زوویدایه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك واز له زانست و زانیارى شه‌رعى و هیدایه‌ت بێنێت و شوێن هه‌واو ئاره‌زوى بكه‌وێت ئه‌وا چوێنراوه به‌و سه‌گه كه خراپترین نمونه‌یه [ وَأَنْفُسَهُمْ كَانُوا يَظْلِمُونَ (١٧٧) ] وه خواى گه‌وره زوڵمى لێ نه‌كردن به‌ڵكو خۆیان زوڵمیان له نه‌فسی خۆیان كرد به‌وه‌ی كه شوێنى هیدایه‌ت نه‌كه‌وتن، به‌ڵكو شوێنى هه‌واو ئاره‌زوویان كه‌وتن.
(178) [ مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِي ] هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره هیدایه‌تی بدات ئه‌وه هیدایه‌تدراوی حه‌قیقی و راسته‌قینه‌یه و كه‌س ناتوانێت گومڕاى بكات [ وَمَنْ يُضْلِلْ فَأُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (١٧٨) ] وه هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره گومڕای بكات ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ن و كه‌س ناتوانێت هیدایه‌تیان بدات.
(179) [ وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ ] كه‌سانێكی زۆرمان له جن و له مرۆڤ بۆ جه‌هه‌ننه‌م دروست كردووه‌و داناوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی دۆزه‌خن وه سه‌ره‌نجامیان بۆ دۆزه‌خه‌و كرده‌وه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خ ئه‌كه‌ن [ لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا ] كه‌سانێكن كه دڵیان هه‌یه به‌ڵام پێی تێناگه‌ن له حه‌ق [ وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَا يُبْصِرُونَ بِهَا ] وه چاویان هه‌یه به‌ڵام حه‌قی پێ نابینن [ وَلَهُمْ آذَانٌ لَا يَسْمَعُونَ بِهَا ] وه گوێیان هه‌یه به‌ڵام حه‌ق و په‌ندو ئامۆژگاری پێ نابیستن [ أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ ] ئه‌مانه وه‌كو ئاژه‌ڵ وان له‌وه‌ی كه سوود له چاو و گوێ و دڵیان نابینن [ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ] به‌ڵكو له ئاژه‌ڵیش وێڵ و سه‌رگه‌ردانترن چونكه ئاژه‌لأ به‌قسه‌ى شوانه‌كه ده‌كات ئه‌گه‌ر چى له قسه‌یشى تێنه‌گات [ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ (١٧٩) ] ئه‌مه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بێ ئاگان له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره.
(180) {تەوەسول كردن بە ناوە جوانەكانی خوای گەورە} [ وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا ] وه خوای گه‌وره ناوه جوانه‌كانی هه‌یه تۆ به‌و ناوه جوانانه‌وه له خوا بپاڕێره‌وه‌و بڵێ: یا رحمن یارحیم یا كریم یا عزیز، وه ته‌وه‌سولی پێ بكه‌و بڵێ: خوایه بۆ خاتری ناوه جوانه‌كانت، (هه‌ركه‌سێك نه‌وه‌دو نۆ له ناوه جوانه‌كانى خواى گه‌وره له‌به‌ر بكات و لێى تێبگات و له خۆیدا جێبه‌جێى بكات ئه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه، وه ژماره‌ى ناوه‌كانى خواى گه‌وره كه‌س نایزانێت ته‌نها خۆى نه‌بێت چونكه هه‌ندێك ناوى هه‌یه له هیچ كتابێكى ئاسمانى داینه‌به‌زاندووه‌و به‌هیچ پێغه‌مبه‌رێكیشى نه‌ووتووه‌و لاى خۆى هێشتوویه‌تێوه) [ وَذَرُوا الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَائِهِ ] وه واز بێنن له‌و كه‌سانه‌ی كه بێ باوه‌ڕن به ناوه‌كانی خوای گه‌وره وه‌ك موشریكان كه ناوی بته‌كانیان له‌ناوه‌كانی خوای گه‌وره وه‌رگرتبوو وه‌كو (لات و عوززازو مه‌نات)، یان ئه‌وانه‌ی كه ئینكاری ناو و سیفاته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و به درۆى ده‌زانن، ئیلحاد واته: لادان له مه‌به‌ست [ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٨٠) ] ئه‌مانه سزای ئه‌و كرده‌وه‌یان وه‌رئه‌گرن كه باوه‌ڕیان به‌ناوه‌كانی خوای گه‌وره نیه.
(181) [ وَمِمَّنْ خَلَقْنَا أُمَّةٌ يَهْدُونَ بِالْحَقِّ وَبِهِ يَعْدِلُونَ (١٨١) ] له ئوممه‌تی ئیسلامیشدا كه‌سانێك هه‌ن كه هیدایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌ده‌ن به حه‌ق و بۆ حه‌ق وه حوكم و بڕیاریش له نێوان خه‌ڵكدا به‌دادپه‌روه‌ری ئه‌ده‌ن كه ئه‌مه كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو (فیرقه‌ی ناجیه) و (تائیفه‌ی مه‌نصوره) یه.
(182) [ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] وه ئه‌و كه‌سانه‌شى كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه به‌درۆ ئه‌زانن [ سَنَسْتَدْرِجُهُمْ مِنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ (١٨٢) ] ئه‌وه پله پله ئه‌یان به‌ینه‌وه‌و نیعمه‌تیان به‌سه‌ردا ئه‌ڕژێنین تا ته‌واو له گومڕایی خۆیاندا ڕۆئه‌چن به‌ڵام كاتێك كه ئه‌یانبه‌ینه‌وه ئاگایان له خۆیان نیه‌و له بێئاگایدا ئه‌یانبه‌ینه‌وه.
(183) [ وَأُمْلِي لَهُمْ ] وه بۆیان درێژ ئه‌كه‌ینه‌وه‌و مۆڵه‌تیان ئه‌ده‌ین و زوو سزایان ناده‌ین [ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ (١٨٣) ] به‌راستى نه‌خشه‌و پیلانی خوای گه‌وره زۆر به‌هێزه.
(184) [ أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا مَا بِصَاحِبِهِمْ مِنْ جِنَّةٍ ] ئایا بۆ بیر ناكه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌م هاوڕێیه‌ی ئه‌وان كه پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - شێت نیه [ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ مُبِينٌ (١٨٤) ] به‌ڵكو ته‌نها ترسێنه‌رێكه به ئاشكرا له سزای خوای گه‌وره ئه‌یانترسێنێ.
(185) [ أَوَلَمْ يَنْظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئایا بۆ ئه‌مانه بیر ناكه‌نه‌وه له موڵكی خوای گه‌وره له ئاسمانه‌كان و له زه‌وی تا بیانگه‌یه‌نێ به ئیمان هێنان [ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ ] وه ئه‌و هه‌موو شته‌ی كه خوای گه‌وره دروستی كردووه [ وَأَنْ عَسَى أَنْ يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ] وه له‌وانه‌یه ئه‌جه‌ل و كاتی مردنی ئه‌وان نزیك بووبێته‌وه و به‌ره‌و سزاى خواى گه‌وره بڕۆن [ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ (١٨٥) ] ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به قورئان نه‌كه‌ن ئیتر ئایا له دوای قورئان باوه‌ڕ به چ حه‌دیس و وته‌یه‌كی تر ئه‌كه‌ن.
(186) [ مَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَا هَادِيَ لَهُ ] هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره گومڕای بكات كه شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێ كه‌س ناتوانێ هیدایه‌تی بدات [ وَيَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (١٨٦) ] وه خوای گه‌وره وازیان لێ دێنێ له‌ناو توغیان و كوفر‌و سته‌می خۆیاندا ڕۆبچن.
(187) {كاتی هاتنی قیامەت غەیبەو خوا نەبێت كەس نایزانێت } [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ السَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَاهَا قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ رَبِّي لَا يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَا إِلَّا هُوَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - قوره‌یش پرسیاری ڕۆژی قیامه‌ت له تۆ ئه‌كه‌ن كه‌ی خوای گه‌وره جێگیری ئه‌كات وه ئه‌یهێنێت و ڕوو ئه‌دات؟ بڵێ: هاتنی قیامه‌ت كاته‌كه‌ی ته‌نها لای په‌روه‌ردگاره‌و كاته‌كه‌ی ئاشكرا ناكات و ته‌نها خۆی نه‌بێ كه‌س نایزانێ [ ثَقُلَتْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] زانینى كاتى هاتنى قیامه‌ت قورسه له‌سه‌ر خه‌ڵكى ئاسمانه‌كان و زه‌وى و كه‌سیان نایزانن نه پێغه‌مبه‌رێكى نێردراو، وه نه فریشته‌یه‌كى نزیك له خواى گه‌وره، یان هاتنی قیامه‌ت قورسه له‌سه‌ر ئاسمانه‌كان و زه‌وی ئه‌وان تواناى خۆڕاگرتنیان نیه‌و هه‌مووی وێران ئه‌بێ [ لَا تَأْتِيكُمْ إِلَّا بَغْتَةً ] قیامه‌ت نایات ئیلا له ناكاو و كتوپڕدا نه‌بێ كاتێك كه ئێوه بێ ئاگان [ يَسْأَلُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِيٌّ عَنْهَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وا پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه تۆ كاتى هاتنى قیامه‌ت بزانی [ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ اللَّهِ ] تۆ بڵێ: زانیارى كاتى هاتنى ڕۆژی قیامه‌ت ته‌نها لاى خوای گه‌وره‌یه‌و ته‌نها خۆی ئه‌یزانێ [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (١٨٧) ] به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك نایزانن.
(188) {سوودو زیان تەنها بەدەست خوایە} [ قُلْ لَا أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: من بۆ نه‌فسی خۆم هیچ سوودو زیانێكم به‌ده‌ست نیه مه‌گه‌ر خوای گه‌وره خۆی ویستى لێ بێ هه‌ندێك شتم پێ بڵێ [ وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ ] وه ئه‌گه‌ر من نهێنی غه‌یبم بزانیایه ئه‌وا ئیشی خێر‌و چاكه‌م بۆ خۆم زۆر ئه‌كرد له كڕین و فرۆشتن و به‌رژوه‌ندی دین و دونیا [ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ ] وه هه‌رگیز تووشی خراپه نه‌ئه‌بووم به‌ڵام غه‌یب نازانم بۆیه له هه‌ندێك جه‌نگدا تێكئه‌شكێم یان صه‌حابه‌م ئه‌كوژرێ، (كه پێغه‌مبه‌رى خوا غه‌یب نه‌زانێت چۆن خه‌ڵكى غه‌یب ده‌زانن؟! نابێت مرۆڤـ باوه‌ڕ به‌و كه‌سانه بكات كه بانگه‌شه‌ى زانینى غه‌یب ده‌كه‌ن له جادووگه‌رو فاڵچیان، چونكه هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕیان پێ بكات ئه‌وا كافر ده‌بێت و كرده‌وه چاكه‌كانى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه) [ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (١٨٨) ] ئیشی من ته‌نها ئاگادار كردنه‌وه‌و ترساندن و موژده‌دانه به كه‌سانێك كه ئیمانیان هه‌بێ.
(189) [ هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی دروست كردووه له یه‌ك نه‌فس كه ئاده‌مه [ وَجَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا ] پاشانیش خێزانه‌كه‌ی خۆی كه حه‌وا بوو له په‌راسووی چه‌پى دروستی كرد [ لِيَسْكُنَ إِلَيْهَا ] تا هۆگرو ئارام بێ له‌لای [ فَلَمَّا تَغَشَّاهَا ] كاتێك كه ئاده‌م جیماعی كرد له‌گه‌ڵ حه‌وا [ حَمَلَتْ حَمْلًا خَفِيفًا ] حه‌ملێكی سووكی هه‌بوو سه‌ره‌تا كه دڵۆپه ئاوێكه پاشان خوێنێكى مه‌یوو پاشان پارچه گوشتێكه [ فَمَرَّتْ بِهِ ] حه‌مله‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو ده‌ركه‌وت [ فَلَمَّا أَثْقَلَتْ ] كاتێك كه مناڵه‌كه قورس بوو له سكیداو گه‌وره بوو [ دَعَوَا اللَّهَ رَبَّهُمَا لَئِنْ آتَيْتَنَا صَالِحًا لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ (١٨٩) ] دوعایان كرد له خوای گه‌وره و پاڕانه‌وه ئه‌گه‌ر مناڵێكی چاك و ساغمان پێ ببه‌خشی ئه‌وه ئێمه شوكرانه‌بژێری تۆ ئه‌كه‌ین.
(190) [ فَلَمَّا آتَاهُمَا صَالِحًا ] كاتێك كه مناڵی صاڵحی پێیان به‌خشی یان مناڵێكی ساغ و ڕێك و ته‌واو [ جَعَلَا لَهُ شُرَكَاءَ فِيمَا آتَاهُمَا ] ئه‌وان شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره بڕیاردا، لێره مه‌به‌ست ئاده‌م و حه‌وا خۆیان نیه به‌ڵكو مه‌به‌ست موشریكانه له نه‌وه‌كانی ئاده‌م و حه‌وا وه‌كو جوله‌كه‌و گاور، ئه‌گه‌رنا ئه‌وان شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار نه‌داوه‌و ئه‌و ئهثهرانهی كه هاتووه مناڵیان بووه‌و كه ناویان ناوه (عبدالله) مناڵه‌كه‌یان مردووه شه‌یتان وتوویه‌تی: ناوی بنێن (عبدالحارث) ئه‌و كاته ئه‌مێنێ به قسه‌یان كردووه ئه‌وانه (ئیسرائیلیاته)و هیچى صه‌حیح نیه‌و بنچینه‌و بنه‌ماو ئه‌سڵی نیه [ فَتَعَالَى اللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ (١٩٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر له‌وه به‌رزو بڵندتره كه موشریكان شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بده‌ن.
(191) {ئەوانەی جگە لە خوای گەورە لێیان دەپاڕێنەوە بێ توانا‌و بێ دەسەڵاتن} [ أَيُشْرِكُونَ مَا لَا يَخْلُقُ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ (١٩١) ] ئایا شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن و ئه‌و بتانه ئه‌كه‌نه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره كه توانای دروست كردنی هیچ شتێكیان نیه به‌ڵكو خۆیان دروستكراون.
(192) [ وَلَا يَسْتَطِيعُونَ لَهُمْ نَصْرًا وَلَا أَنْفُسَهُمْ يَنْصُرُونَ (١٩٢) ] وه ناتوانن سه‌رتانبخه‌ن و ته‌نانه‌ت بێ ده‌سه‌ڵاتن ناتوانن خۆیشیان سه‌ربخه‌ن كه ده‌شكێنرێن یان سوكایه‌تیان پێ ده‌كرێت.
(193) [ وَإِنْ تَدْعُوهُمْ إِلَى الْهُدَى لَا يَتَّبِعُوكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر بانگیشیان بكه‌ن بۆ هیدایه‌ت وه‌ڵامتان ناده‌نه‌وه چونكه نابیستن [ سَوَاءٌ عَلَيْكُمْ أَدَعَوْتُمُوهُمْ أَمْ أَنْتُمْ صَامِتُونَ (١٩٣) ] یه‌كسانه ئه‌گه‌ر بانگیان بكه‌ن یان بێ ده‌نگ بن سوودی نیه‌و هیچ نابیستن.
(194) [ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ ] ئه‌و خوایانه‌ی كه ئێوه جگه له خوای گه‌وره عیباده‌تیان بۆ ئه‌كه‌ن وه لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه ئه‌وانیش به‌نده‌ن وه‌كو ئێوه [ فَادْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُوا لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١٩٤) ] ده‌ی لێیان بپاڕێنه‌وه با ئه‌وانیش وه‌ڵامتان بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.
(195) [ أَلَهُمْ أَرْجُلٌ يَمْشُونَ بِهَا ] ئه‌و بتانه‌ی كه ئێوه به‌ده‌ستی خۆتان دروستتان كردوون ئایا پێیان هه‌یه تا پێی بڕۆن؟ [ أَمْ لَهُمْ أَيْدٍ يَبْطِشُونَ بِهَا ] یاخود ده‌ستیان هه‌یه تا به‌قوه‌ت و به‌هێز شتی پێ وه‌ربگرن؟ [ أَمْ لَهُمْ أَعْيُنٌ يُبْصِرُونَ بِهَا ] یاخود چاویان هه‌یه تا شتی پێ ببنن؟ [ أَمْ لَهُمْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا ] یاخود گوێیان هه‌یه تا شتی پێ ببیستن؟، ئه‌مه هه‌مووی (ئیستیفامی ئینكاری)یه، واته: هیچ شتێك له‌مانه‌یان نیه چۆن ئه‌مانه ئه‌كرێن به‌خوا! [ قُلِ ادْعُوا شُرَكَاءَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ده‌ی ئێوه بانگی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه كردووتانن به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ ثُمَّ كِيدُونِ فَلَا تُنْظِرُونِ (١٩٥) ] پاشان نه‌خشه‌و پیلان دابنێن وه هیچ مۆڵه‌ت به من مه‌ده‌ن، ئێوه ناڵێن: ئه‌م خوایانه‌ی ئێمه شتیان به‌ده‌سته با خوایه‌كانتان بتوانێ زیانێكمان پێ بگه‌یه‌نێ.
(196) [ إِنَّ وَلِيِّيَ اللَّهُ الَّذِي نَزَّلَ الْكِتَابَ ] ته‌نها وه‌لی و سه‌رخه‌رو پشتیوانی من الله یه ئه‌و الله یه‌ی كه له ئاسمانه‌وه كتابی ئاسمانی دابه‌زاندووه [ وَهُوَ يَتَوَلَّى الصَّالِحِينَ (١٩٦) ] هه‌ر خۆیشی سه‌رپه‌رشتی پیاوچاكان ئه‌كات و ئه‌یانپارێزێ و سه‌ریان ئه‌خات.
(197) [ وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَكُمْ ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێوه كه جگه له خوای گه‌وره ئه‌یانپه‌رستن ئه‌وان ناتوانن ئێوه سه‌ر بخه‌ن [ وَلَا أَنْفُسَهُمْ يَنْصُرُونَ (١٩٧) ] ته‌نانه‌ت توانای سه‌رخستنی خۆیشیانیان نیه چۆن ئێوه سه‌ر بخه‌ن.
(198) [ وَإِنْ تَدْعُوهُمْ إِلَى الْهُدَى لَا يَسْمَعُوا ] وه ئه‌گه‌ر بانگیشیان بكه‌ن بۆ ڕێگای ڕاست و هیدایه‌ت ئه‌وان نابیستن [ وَتَرَاهُمْ يَنْظُرُونَ إِلَيْكَ وَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ (١٩٨) ] ئه‌و بتانه ئه‌بینی كه له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤدا دروستكراون ده‌ست و قاچ و چاویان بۆ كردوون كه ته‌ماشات ئه‌كه‌ن به‌ڵام له حه‌قیقه‌ت و ڕاستیشدا هیچ شتێك نابینن.
(199) [ خُذِ الْعَفْوَ وَأْمُرْ بِالْعُرْفِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ لێبوورده‌به له خه‌ڵكی، وه فه‌رمان بكه به چاكه، یان به هه‌ر عورف و عاده‌ت و داب و نه‌ریتێك كه پێچه‌وانه‌ی شه‌رع نه‌بێ [ وَأَعْرِضْ عَنِ الْجَاهِلِينَ (١٩٩) ] وه پشت بكه له ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌زان و نه‌فامن.
(200) [ وَإِمَّا يَنْزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ ] وه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن شه‌یتانیشه‌وه شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌یه‌كی بۆ دروست كردى یان توڕه‌ى كردى ئه‌وا په‌نا بگره به خوای گه‌وره‌و (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) بكه [ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢٠٠) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر بیسه‌ره‌و وه‌ڵامت ئه‌داته‌وه، وه زۆر زانایه‌و ئاگای لێته.
(201) [ إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِنَ الشَّيْطَانِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن كاتێك تووشی وه‌سوه‌سه‌یه‌ك ببن له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه یاخود له كاتی تووڕه‌ییدا فه‌رمانیان پێ بكات به خراپه وه تاوانیان بۆ بڕازێنێته‌وه [ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُمْ مُبْصِرُونَ (٢٠١) ] دواتر بیر ئه‌كه‌نه‌وه له گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌و سزاكه‌ى ئه‌وان به‌ئاگا دێن و ڕاستیه‌كان ئه‌بینن كه ئه‌مه له شه‌یتانه‌وه بووه.
(202) [ وَإِخْوَانُهُمْ يَمُدُّونَهُمْ فِي الْغَيِّ ] وه برای شه‌یتانه‌كان له فاجیرو فاسق و خراپه‌كارانى مرۆڤـ ئه‌مانیش یارمه‌تیان ئه‌ده‌ن و تاوانیان بۆ ده‌رازێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له خراپه‌كاریدا درێژ بێته‌وه‌و به‌رده‌وام بێ [ ثُمَّ لَا يُقْصِرُونَ (٢٠٢) ] پاشان هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌ك ناكه‌ن و بێزار نابن.
(203) [ وَإِذَا لَمْ تَأْتِهِمْ بِآيَةٍ قَالُوا لَوْلَا اجْتَبَيْتَهَا ] وه ئه‌گه‌ر وه‌حی یان موعجیزه دوا بكه‌وتایه به پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - ئه‌ووت: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناهێنی [ قُلْ إِنَّمَا أَتَّبِعُ مَا يُوحَى إِلَيَّ مِنْ رَبِّي ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: من ته‌نها شوێن ئه‌و وه‌حیه ئه‌كه‌وم كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه بۆم دێت و به‌ده‌ست خۆم نیه [ هَذَا بَصَائِرُ مِنْ رَبِّكُمْ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (٢٠٣) ] ئه‌م قورئانه‌ی كه خوای گه‌وره بۆی دابه‌زاندووم چاوڕۆشنیاییه‌كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌یه وه هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ته بۆ كه‌سانێك كه ئیمان بێنن، وه گه‌وره‌ترین موعجیزه‌یه.
(204) {گوێ گرتن بۆ قورئان} [ وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (٢٠٤) ] وه كاتێك كه قورئان خوێندرایه‌وه ئێوه گوێی بۆ بگرن وه بێده‌نگ بن به‌ڵكو خوای گه‌وره ڕه‌حمتان پێ بكات، سه‌ره‌تا له نوێژدا قسه‌یان ده‌كرد كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى بێده‌نگ بوون.
(205) [ وَاذْكُرْ رَبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعًا وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْرِ مِنَ الْقَوْلِ ] وه زیكری خوای گه‌وره‌ش بكه له دڵی خۆتدا به ملكه‌چی و زه‌لیلی و نهێنی، واته: به‌ده‌نگی نزم [ بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ ] به به‌یانیان و دوای عه‌صر، واته: زیكری به‌یانیان و ئێواران بخوێنه له دوای بانگی به‌یانی تا خۆر كه‌وتن، وه دوای بانگی عه‌صر تا خۆرئاوا بوون، به‌ده‌نگی نزم زیكری خوای گه‌وره بكه، (كه‌واته نابێت به ده‌نگى به‌رز زیكرى خواى گه‌وره بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت به ده‌نگى نزم بێت، ته‌نها ته‌كبیره‌كانى جه‌ژن نه‌بێت، وه ته‌لبیه له كاتى حه‌ج و عومره كه سوننه‌ته به ده‌نگى به‌رز بێت سه‌باره‌ت به پیاوان) [ وَلَا تَكُنْ مِنَ الْغَافِلِينَ (٢٠٥) ] وه تۆ له‌و كه‌سانه مه‌به كه بێ‌ئاگان له زیكری خوای گه‌وره.
(206) [ إِنَّ الَّذِينَ عِنْدَ رَبِّكَ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِ ] ئه‌و فریشتانه‌ی كه لای په‌روه‌ردگارتن ئه‌وان خۆیان به‌گه‌وره نازانن له عیبادهت و په‌رستنی خوای گه‌وره [ وَيُسَبِّحُونَهُ وَلَهُ يَسْجُدُونَ (٢٠٦) ] وه خوای گه‌وره به‌گه‌وره ئه‌زانن و به‌پاك ڕائه‌گرن له هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك كه شایه‌نی خوای گه‌وره نیه، وه هه‌میشه سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن، والله أعلم.