(1) سووره‌تی (عه‌له‌ق) (واته: دڵۆپه خوێنێكى مه‌یوو) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٩) ئایه‌ته {یه‌كه‌م سووره‌ت كه له قورئانى پیرۆز دابه‌زى} ئه‌مه یه‌كه‌م سووره‌ته هاتۆته خواره‌وه له قورئانی پیرۆز، وه پێنج ئایه‌تی سه‌ره‌تا له ئه‌شكه‌وتى (حیرا‌ء) دابه‌زى، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌ره‌تا خه‌وی ده‌بینی وه خه‌وه‌كانی هه‌مووی ئه‌هاته جێ و خه‌وی ڕاستبوو، پاشان پێی خۆش‌بوو بچێته ئه‌شكه‌وتی (حیرا‌ء ) له‌وێ ئه‌مایه‌وه بۆ عیبادهت، ڕۆژێك له‌وێ بوو جبریل هات و پێی فه‌رموو، بخوێنه، ئه‌میش وتی: من خوێنده‌وار نیم، تا پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - گوشییه خۆیه‌وه تا ماندووی كرد پاشان به‌ریدا سێ جار هه‌ر ئه‌یفه‌رموو: بخوێنه ئه‌ویش ئه‌یفه‌رموو: من خوێنده‌وار نیم، دوای ئه‌وه له سێیه‌م جاردا پێی فه‌رموو: (اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ) تا (عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ) ئه‌مه سه‌ره‌تا ئه‌م پێنج ئایه‌ته هاته خواره‌وه، واته: یه‌كه‌م ئایه‌ت كه له قورئانی پیرۆز دابه‌زیوه ئه‌م پێنج ئایه‌ته‌یه، پاشان هاته‌وه بۆ ماڵه‌وه بۆ لای خه‌دیجه (خوای لێ ڕازی بێ) ترسا‌و فه‌رمووی: دامپۆشن، دایان پۆشی تا ترسه‌كه‌ی نه‌ما پاشان بردی بۆ لای (وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفه‌ل) كه كه‌سێك بوو له‌سه‌ر دینی پاكی عیسا بوو - صلی الله علیه وسلم - وه بۆى گێڕایه‌وه، ئه‌ویش پێی وت: ئه‌مه ئه‌و مه‌لائیكه‌ته‌یه كه بۆ لای موسایش - صلی الله علیه وسلم - هاتووه وه‌حی بۆ هێناوه تۆیش بوویته به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، خۆزگه من گه‌نج و به‌هێز بوومایه كاتێك كه قه‌ومه‌كه‌ت ده‌رتئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رتم بخستایه، فه‌رمووی: ئایا قه‌ومه‌كه‌م ده‌رم ئه‌كه‌ن؟ وتی: به‌ڵێ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هاتووه وه‌كو تۆ دینی هێنابێ ئیلا قه‌ومه‌كه‌ی ده‌ریان كردووه، زۆری نه‌خایاند وه‌حی ماوه‌یه‌ك پچڕا‌و (وه‌ره‌قه)یش وه‌فاتی كرد بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {گرنگى و بایه‌خى خوێندن} [ اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ (١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بخوێنه به‌ناوی په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌ڕێزته‌وه ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه هه‌موو شتێكی دروست كردووه.
(2) [ خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ (٢) ] سه‌ره‌تا مرۆڤی دروست كردووه له دڵۆپه ئاوێك پاشان بووه به خوێنێكی مه‌یوو.
(3) [ اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ (٣) ] بخوێنه به‌ناوی په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌ڕێزته‌وه.
(4) [ الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ (٤) ] كه به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه خه‌ڵكی فێری هه‌موو شتێك كردووه له نووسین و خوێنده‌واری.
(5) [ عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ (٥) ] ئه‌وه‌ى كه مرۆڤ نه‌یزانیوه خوای گه‌وره به‌هۆی قه‌ڵه‌م و زانیارییه‌وه هه‌موو شتێكی فێر كردوون.
(6) [ كَلَّا إِنَّ الْإِنْسَانَ لَيَطْغَى (٦) ] نه‌خێر به دڵنیایی مرۆڤ سنوور ئه‌به‌زێنێ و خراپه‌كاری ئه‌كات و له خۆی بایی ئه‌بێ.
(7) [ أَنْ رَآهُ اسْتَغْنَى (٧) ] كاتێك كه خۆی ئه‌بینێ ده‌وڵه‌مه‌نده‌و سه‌روه‌ت و سامانی زۆره‌و پێویستی به كه‌س نیه له خۆی بایی ئه‌بێ.
(8) [ إِنَّ إِلَى رَبِّكَ الرُّجْعَى (٨) ] به‌دڵنیایی گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌ره‌نجامتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات له‌سه‌ر ئه‌و ماڵه چۆن ده‌ستت خستووه‌و به‌چی ده‌ستت خستووه؟ وه‌چۆن كۆت كردۆته‌وه؟ وه له چیدا سه‌رفت كردووه؟ وه ئایا له گوێڕایه‌ڵى و عیباده‌تی خوای گه‌وره به‌كارت هێناوه؟ یاخود له خراپه‌كاریداو به‌هۆیه‌وه له خۆبایی بوویته‌و له خوای گه‌وره دووركه‌وتوویته‌وه؟
(9) {دژایه‌تى كردنى ئه‌بو جه‌هل بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -} [ أَرَأَيْتَ الَّذِي يَنْهَى (٩) ] ئایا نابینی كه‌سێك كه نه‌هی ئه‌كات.
(10) [ عَبْدًا إِذَا صَلَّى (١٠) ] له به‌نده‌یه‌ك كاتێك كه نوێژ ئه‌كات، ئه‌وه‌ی كه نه‌هی ئه‌كات (ئه‌بوجه‌هله) نه‌هی له پێغه‌مبه‌ری خوا كرد - صلی الله علیه وسلم - كه له كه‌عبه‌ی پیرۆزدا نوێژ بكات، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له كه‌عبه‌دا له پاڵ مه‌قامی ئیبراهیمدا له‌وێ نوێژی ئه‌كرد (ئه‌بوجه‌هل) هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرد‌و وتی: ئه‌گه‌ر بێتوو محمد - صلی الله علیه وسلم - له‌وێ نوێژ بكات ئه‌بێ بچمه بان ملی و لێی بده‌م، هه‌ڕه‌شه‌ی له پێغه‌مبه‌ری خوا كرد‌و - صلی الله علیه وسلم - وتی: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێم نه‌ووتیت جارێكی تر نه‌یه‌یته‌وه‌و لێره نوێژ نه‌كه‌ی، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به توندی وه‌ڵامی دایه‌وه، ئه‌ویش وتی: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ به‌چی هه‌ڕه‌شه له من ئه‌كه‌ی كاتێك كه من له هه‌موو كه‌س پیاوانی نادیم زۆرتره‌و خه‌ڵكی زۆرم به‌دواوه‌یه، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌تانه‌ی تری دابه‌زاند، وتی: بانگی پیاوانی نادیه‌كه‌م بكه‌م، خوای گه‌وره فه‌رمووی: (فَلْيَدْعُ نَادِيَهُ (١٧) سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ (١٨)) ئه‌و ئایه‌تانه دابه‌زی.
(11) [ أَرَأَيْتَ إِنْ كَانَ عَلَى الْهُدَى (١١) ] ئایا نابینی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێگای ڕاسته.
(12) [ أَوْ أَمَرَ بِالتَّقْوَى (١٢) ] وه فه‌رمان ئه‌كات به خه‌ڵكی به ته‌قواو خواپه‌رستی و خواناسی و خۆپاراستن له تاوان.
(13) [ أَرَأَيْتَ إِنْ كَذَّبَ وَتَوَلَّى (١٣) ] ئایا نابینى (ئه‌بو جه‌هل) درۆ ئه‌كات و پشتی كردووه له ئیمان هێنان.
(14) [ أَلَمْ يَعْلَمْ بِأَنَّ اللَّهَ يَرَى (١٤) ] ئایا (ئه‌بو جه‌هل) نازانێ خوای گه‌وره هه‌موو كرده‌وه‌كانی ئه‌و ئه‌بینێ.
(15) [ كَلَّا لَئِنْ لَمْ يَنْتَهِ ] نه‌خێر ئه‌گه‌ر بێتوو واز نه‌هێنێ له قه‌ده‌غه كردنی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له نوێژ كردن له كه‌عبه‌ی پیرۆزدا [ لَنَسْفَعًا بِالنَّاصِيَةِ (١٥) ] ئه‌وه به پێشه سه‌ری ئه‌یبه‌ینه‌وه [ نَاصِيَةٍ ] خاوه‌نی ئه‌و پێشه سه‌ره كه (ئه‌بو جه‌هله).
(16) [ كَاذِبَةٍ ] كه‌سێكی درۆزنه [ خَاطِئَةٍ (١٦) ] كه‌سێكی به‌هه‌ڵه‌داچوو تاوانباره.
(17) [ فَلْيَدْعُ نَادِيَهُ (١٧) ] ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كات با بانگی پیاوانی نادییه‌كه‌ی خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا بده‌ن - صلی الله علیه وسلم - .
(18) [ سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ (١٨) ] ئه‌وه ئێمه‌ش بانگی (الزَّبَانِيَةَ) ده‌رگاوانه‌كانی ئاگری دۆزه‌خ ئه‌كه‌ین، (عبدالله¬ی كوڕی عه‌باس) (خوای لێ ڕازی بێ) فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر بهاتایه (ئه‌بو جه‌هل) ڕاستی بكردایه‌و بانگی پیاوانی نادییه‌كه‌ی خۆی بكردایه ئه‌وه مه‌لائیكه‌ت ئه‌هاتن به‌ڕۆژی ڕووناك له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكى (ئه‌بو جه‌هل)یان ئه‌بردو فڕێیان ئه‌دایه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، به‌ڵام نه‌یوێراو زانی هه‌ڕه‌شه‌كانی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - راست و ته‌واوه، (ئه‌بو جه‌هل) بینی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نوێژ ئه‌كات ویستی لێی نزیك بێته‌وه به‌ڵام به په‌له گه‌ڕایه‌وه، وتیان: بۆ گه‌ڕایته‌وه؟ وتی: خه‌نده‌قێكم له ئاگر له نێوان خۆم و ئه‌ودا بینی، وه مه‌لائیكه‌تم بینی باڵیان هه‌بوو، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر لێم نزیك بكه‌وتایه‌ته‌وه ئه‌وا مه‌لائیكه‌ت ئه‌یان برد‌و فڕێیان ئه‌دایه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه به‌ڵام نه‌یوێرا نزیك بێته‌وه.
(19) [ كَلَّا لَا تُطِعْهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ گوێڕایه‌ڵی (ئه‌بو جه‌هل) مه‌كه‌و به‌قسه‌ی مه‌كه‌و له‌سه‌ر عیبادهت و خواپه‌رستی خۆت به‌رده‌وام به له پاڵ كه‌عبه‌دا خوای گه‌وره ئه‌تپارێزێ [ وَاسْجُدْ وَاقْتَرِبْ (١٩) ] وه تۆ سوجده بۆ خوای گه‌وره به‌ره‌و له خوای گه‌وره نزیك به‌ره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نزیكترین كات كه به‌نده له خوای گه‌وره نزیك بێ له كاتی سه‌جده‌دایه، بۆیه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: له سوجده‌دا دوعا زۆر بكه‌ن، وه لێره‌دا سوننه‌ته مرۆڤ سوجده‌ی تیلاوه به‌رێ، والله أعلم.