(1) سووره‌تی (فورقان) (واته: جیاكارى) سووره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها ئایه‌تى (٦٨-٧٠) نه‌بێت مه‌ده‌نى یه‌و (٧٧) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ ] قورئانی پیرۆز پێی ئه‌ووترێ: فورقان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رق و جیاوازی خسته نێوان حه‌ق و باتڵ و حه‌ڵاڵ و حه‌رام و هیدایه‌ت و گومڕایی و رێگاى راست و رێگاى چه‌وته‌وه، ئه‌و خوایه‌ی كه ئه‌و فورقانه‌ی دابه‌زاندووه بۆ سه‌ر به‌نده‌كه‌ی خۆی كه محمده - صلی الله علیه وسلم - خێر‌و به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆر‌و به‌رده‌وام و جێگیر‌و گه‌وره‌یه [ نَزَّلَ ] واته: قورئانى پیرۆزى به به‌ش به‌ش و ئایه‌ت ئایه‌ت و سووره‌ت سووره‌ت دابه‌زاندووه نه‌ك وه‌كو كتێبه ئاسمانیه‌كانى تر كه به یه‌كجار دایبه‌زاندوون [ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيرًا (١) ] بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قورئانه یان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئاگاداركه‌ره‌وه بێت بۆ هه‌موو جیهان به جن و مرۆڤه‌وه.
(2) [ الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌و خوایه‌ی كه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه [ وَلَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا ] وه هیچ كوڕ‌و منداڵی بۆ خۆی بڕیار نه‌داوه وه‌كو گاور‌و جووله‌كه ئه‌ڵێن، چونكه پێویستى پێ نیه [ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ شَرِيكٌ فِي الْمُلْكِ ] وه له موڵكیشدا هیچ كه‌سێك شه‌ریكی خوای گه‌وره نیه وه‌كو موشریكان وا ئه‌ڵێن [ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ ] وه هه‌موو شتێكی دروست كردووه له‌م بوونه‌وه‌ره [ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا (٢) ] وه به حیكمه‌تی خۆیشی ته‌قدیری هه‌موو شتێكی كردووه‌و ئه‌ندازه‌ی بۆ داناوه‌و كاتی بۆ دیاری كردووه.
(3) {بێدەسەڵاتی خوا پوچەڵەكان} [ وَاتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ آلِهَةً ] وه موشریكان جگه له خوای گه‌وره كۆمه‌ڵێك خوایان بۆ خۆیان داناوه [ لَا يَخْلُقُونَ شَيْئًا ] خواكانی ئه‌وان توانای دروست كردنی هیچ شتێكیان نیه [ وَهُمْ يُخْلَقُونَ ] به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان دروستكراون و خوای گه‌وره دروستی كردوون [ وَلَا يَمْلِكُونَ لِأَنْفُسِهِمْ ضَرًّا ] وه ناتوانن هیچ زه‌ره‌رو زیانێك له خۆیان دوورخه‌نه‌وه [ وَلَا نَفْعًا ] یان سوود به‌خۆیان بگه‌یه‌نن [ وَلَا يَمْلِكُونَ مَوْتًا وَلَا حَيَاةً ] وه نه مردنیان به‌ده‌سته نه ژیان [ وَلَا نُشُورًا (٣) ] وه نه زیندوو كردنه‌وه‌ی ناوگۆڕ هیچ شتێكیان به‌ده‌ست نیه.
(4) [ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَذَا إِلَّا إِفْكٌ افْتَرَاهُ ] وه كافران ئه‌ڵێن: ئه‌م قورئانه فه‌رمووده‌ی خوا نیه‌و درۆیه‌كه‌و محمد - صلی الله علیه وسلم - هه‌ڵیبه‌ستووه [ وَأَعَانَهُ عَلَيْهِ قَوْمٌ آخَرُونَ ] وه كه‌سانێكی تر یارمه‌تیان داوه، واته: جووله‌كه‌و گاور یارمه‌تیان داوه له‌سه‌ر دانانی ئه‌م قورئانه [ فَقَدْ جَاءُوا ظُلْمًا وَزُورًا (٤) ] وه به دڵنیایی ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌مان ئه‌یكه‌ن سته‌م و درۆیه‌و هیچ حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌كی نیه.
(5) [ وَقَالُوا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ اكْتَتَبَهَا ] وه ئه‌ڵێن: ئه‌م قورئانه به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌و كتێبی ئوممه‌تانى پێشتره كه محمد - صلی الله علیه وسلم - له خه‌ڵكی تری وه‌رگرتووه‌و داوای كردووه بۆی بنووسنه‌وه یان خۆی نووسیوێتێوه [ فَهِيَ تُمْلَى عَلَيْهِ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (٥) ] كه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوادا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌خوێندرێته‌وه به به‌یانیان و ئێواران، واته: كه‌سانێكی تر محمد - صلی الله علیه وسلم - فێر ئه‌كه‌ن (خۆیان باش ده‌زانن ئه‌مه درۆیه‌و هه‌ڵیده‌به‌ستن و چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خوێنده‌وارى نه‌بووه‌و له‌ناو خۆیاندا ژیاوه‌و راستگۆیی و ده‌ستپاكى لایان ئاشكرا بووه‌و خۆیان پێش پێغه‌مبه‌رایتى شایه‌تیان بۆ داوه).
(6) [ قُلْ أَنْزَلَهُ الَّذِي يَعْلَمُ السِّرَّ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌و خوایه‌ی كه نهێنی ئه‌زانێ له ئاسمانه‌كان و زه‌وی ئه‌و خوایه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌ی دابه‌زاندۆته خواره‌وه‌و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه [ إِنَّهُ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا (٦) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌ییه‌و په‌له ناكات له سزادانی ئێوه‌دا (سه‌یرى ئه‌م ره‌حمه‌ته‌ى خواى گه‌وره بكه‌ن له‌گه‌ڵ كوفر‌و عیناد و دژایه‌تى كردن و بوهتان كردنیان خواى گه‌وره بانگى كافران ده‌كات بۆ ته‌وبه كردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خۆى تا لێیان خۆشبێت).
(7) {خوای گەورە بەرگری لە پێغەمبەرەكەی - صلی الله علیه وسلم – دەكات} [ وَقَالُوا مَالِ هَذَا الرَّسُولِ يَأْكُلُ الطَّعَامَ وَيَمْشِي فِي الْأَسْوَاقِ ] وه كافران گاڵته‌یان به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كردو ئه‌یانووت: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره چیه وه‌كو ئێمه پێویستى به خواردن و خواردنه‌وه هه‌یه‌و له بازاڕیشدا ئه‌ڕوات و كڕین و فرۆشتن ده‌كات، پێغه‌مبه‌ر چۆن وا ده‌بێت؟! [ لَوْلَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌ فَيَكُونَ مَعَهُ نَذِيرًا (٧) ] ئه‌ی بۆ فریشته‌یه‌ك دانابه‌زێنن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - تا ئه‌و فریشته‌یه‌ش له‌گه‌ڵیدا خه‌ڵكی ئاگادار بكاته‌وه‌و شایه‌تى بۆ بدات و بڵێ: ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - (ئه‌ڵێن: چۆن ئه‌بێ پێغه‌مبه‌ر مرۆڤ بێت؟!).
(8) [ أَوْ يُلْقَى إِلَيْهِ كَنْزٌ ] یاخود ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كات ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوایه با له ئاسمانه‌وه كه‌نزی بۆ دابه‌زێت تا به‌دوای كار‌و كاسبیدا نه‌گه‌ڕێ [ أَوْ تَكُونُ لَهُ جَنَّةٌ يَأْكُلُ مِنْهَا ] یان باخ و بێستانێكی هه‌بێ كه لێی بخوات [ وَقَالَ الظَّالِمُونَ إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًا مَسْحُورًا (٨) ] وه ئه‌م ستهمكارو موشریكانه به خه‌ڵكیان ئه‌ووت ئێوه شوێن هیچ كه‌سێك نه‌كه‌وتوون ته‌نها پیاوێكی سیحرلێكراو نه‌بێ و محمد - صلی الله علیه وسلم - سیحر‌و جادووی لێكراوه.
(9) [ انْظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا لَكَ الْأَمْثَالَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ته‌ماشا بكه چۆن نموونه بۆ تۆ ئه‌هێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكت لێ دووربخه‌نه‌وه، وه پێشنیاری نابه‌جێت بۆ ئه‌كه‌ن [ فَضَلُّوا فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًا (٩) ] خۆیان گومڕا بوونه‌و له رێگاى راست لایانداوه، وه هیچ ڕێگایهكیشیان نیه بتوانن تانه‌و ته‌شه‌ر له پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا بده‌ن - صلی الله علیه وسلم -.
(10) [ تَبَارَكَ الَّذِي إِنْ شَاءَ جَعَلَ لَكَ خَيْرًا مِنْ ذَلِكَ ] خوای گه‌وره خێر‌و به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆر‌و گه‌وره‌و به‌رده‌وام و جێگیره، ئه‌گه‌ر ویستی لێ بێت له‌و پێشنیارانه‌ی كه ئه‌وان ئه‌یكه‌ن ئه‌توانێ باشتریشت پێ بدات [ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] باخ و بێستانت پێ ببه‌خشێت كه جۆگه‌له ئاو به‌ژێریدا بڕوات [ وَيَجْعَلْ لَكَ قُصُورًا (١٠) ] وه كۆشكیشت پێ بدات، ئه‌مه له دونیادا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره باشتری بۆ داناویت [ بَلْ كَذَّبُوا بِالسَّاعَةِ ] به‌ڵكو ئه‌وان باوه‌ڕیان به ڕۆژی قیامه‌ت نه‌بوو بۆیه ئه‌م قسانه‌یان ده‌كرد.
(11) [ وَأَعْتَدْنَا لِمَنْ كَذَّبَ بِالسَّاعَةِ سَعِيرًا (١١) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش ڕۆژی قیامه‌ت به درۆ بزانێ ئه‌وه ئاگری سووتێنه‌ری دۆزه‌خمان بۆی داناوه‌و ئاماده كردووه (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئێستا دۆزه‌خ دروستكراوه‌و ئاماده‌كراوه).
(12) {حاڵی كافران لە دۆزەخدا} [ إِذَا رَأَتْهُمْ مِنْ مَكَانٍ بَعِيدٍ ] كاتێك دۆزه‌خ له شوێنێكی دووره‌وه له ساحه‌ى مهحشهرهوه كافران ببینێ [ سَمِعُوا لَهَا تَغَيُّظًا وَزَفِيرًا (١٢) ] ئه‌بیستن دۆزه‌خ له سه‌ختی ڕق و كینه‌ى له كافران ده‌نگێكی لێ ده‌رئه‌چێ.
(13) [ وَإِذَا أُلْقُوا مِنْهَا مَكَانًا ضَيِّقًا ] وه كاتێك كه فڕێ ئه‌درێنه شوێنێكی ته‌سكه‌وه له‌ناو دۆزه‌خداو وه‌كو سجن به‌ند ئه‌كرێن له ئاگردا [ مُقَرَّنِينَ ] وه كۆت و زنجیر ده‌كرێن [ دَعَوْا هُنَالِكَ ثُبُورًا (١٣) ] ئه‌لێره‌دا دوعا له خۆیان ئه‌كه‌ن به تیاچوون و له‌ناوچوون.
(14) [ لَا تَدْعُوا الْيَوْمَ ثُبُورًا وَاحِدًا ] پێیان ئه‌ووترێ: ئه‌مڕۆ یه‌كجار دوعا له خۆتان مه‌كه‌ن به له‌ناوچوون [ وَادْعُوا ثُبُورًا كَثِيرًا (١٤) ] به‌ڵكو زۆر دوعا له خۆتان بكه‌ن وه‌كو بێ‌ئومێد بوون و بێ‌ئومێد بن ئێوه بۆ هه‌میشه‌یى ئه‌مێننه‌وه.
(15) [ قُلْ أَذَلِكَ خَيْرٌ أَمْ جَنَّةُ الْخُلْدِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ ] ئایا ئه‌م دۆزه‌خه‌ی كه ئێستا كافران تیایدان و له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا سزا ئه‌درێن و كۆت و زنجیر كراون ئه‌مه باشتره یان ئیمانیان بهێنایه‌و بخرانایه‌ته ناو به‌هه‌شتێك كه به‌هه‌میشه‌یی و به نه‌مری تیایدا بوونایه كه خوای گه‌وره به‌ڵێنی به‌و كه‌سانه داوه كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ كَانَتْ لَهُمْ جَزَاءً وَمَصِيرًا (١٥) ] كه ئه‌مه ئه‌بێ به پاداشت بۆ كرده‌وه چاكه‌كانیان وه سهرهنجامیانه.
(16) [ لَهُمْ فِيهَا مَا يَشَاءُونَ خَالِدِينَ ] وه له به‌هه‌شتیشدا ویستیان له هه‌رچی نازو نیعمه‌تێك بێت بۆیان هه‌یه‌و به نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ كَانَ عَلَى رَبِّكَ وَعْدًا مَسْئُولًا (١٦) ] ئه‌میش به‌ڵێنێكه‌و خوای گه‌وره داوێتی و جێبه‌جێی ئه‌كات.
(17) [ وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] وه له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره كافران حه‌شر ئه‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشی كه ئه‌وان جگه له خواى گه‌وره ده‌یانپه‌رست له بت و دار‌و به‌ردو پێغه‌مبه‌ران و مه‌لائیكه‌ت و پیاوچاكان [ فَيَقُولُ أَأَنْتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَؤُلَاءِ ] خوای گه‌وره ڕوو ئه‌كاته پیاوچاكان و پێغه‌مبه‌ران و مه‌لائیكه‌تان و ده‌فه‌رمێت: ئایا ئێوه ئه‌م به‌ندانه‌ی منتان گومڕا كرد‌و داواتان لێ كردن كه ئێوه بپه‌رستن [ أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ (١٧) ] یاخود ئه‌وان خۆیان ڕێگای ڕاستیان ون كرد‌و وێڵیان كرد؟ (خواى گه‌وره خۆى زاناتره به‌ڵام پرسیار كردن له‌مان بۆ سه‌رزه‌نشت كردن و ده‌مكوتكردنى هاوبه‌شبڕیارده‌رانه).
(18) [ قَالُوا سُبْحَانَكَ ] پێغه‌مبه‌ران و مه‌لائیكه‌ت و پیاوچاكان ئه‌ڵێن: پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار [ مَا كَانَ يَنْبَغِي لَنَا أَنْ نَتَّخِذَ مِنْ دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاءَ ] بۆ ئێمه نه‌بوو جگه له تۆ كه‌سانێكی تر بكه‌ین به وه‌لی و دۆست و پشتیوانی خۆمان به‌ڵكو ته‌نها تۆمان به وه‌لی خۆمان دانا‌و تۆمان ئه‌په‌رست و ئێمه به‌رین له په‌رستنى ئه‌وان بۆ ئێمه، وه ئه‌وان له خۆیانه‌وه ئێمه‌یان په‌رست و ئێمه پێى رازى نین [ وَلَكِنْ مَتَّعْتَهُمْ وَآبَاءَهُمْ حَتَّى نَسُوا الذِّكْرَ ] به‌ڵام تۆ نازو نیعمه‌تی خۆت ڕژاند به‌سه‌ر خۆیان و باوك و باپیرانیان، وه ته‌مه‌نیان درێژ بوو تا ئامۆژگاری تۆ و تێڕوانین له كتابه‌كانی تۆیان له‌بیر كرد [ وَكَانُوا قَوْمًا بُورًا (١٨) ] وه ئه‌وان قه‌ومێكى بههیلاكچوو تیاچووبوون.
(19) [ فَقَدْ كَذَّبُوكُمْ بِمَا تَقُولُونَ ] ئه‌ى هاوبه‌شبڕیارده‌ران، پێغه‌مبه‌ران و مه‌لائیكه‌ت و پیاوچاكان ئێوه‌یان به‌درۆ خسته‌وه له‌و قسانه‌ی كه ئێوه ئه‌تان كرد [ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًا وَلَا نَصْرًا ] ئێستاش توانای ئه‌وه‌تان نیه ئه‌و سزایه له‌سه‌ر خۆتان لاده‌ن یان كه‌سێك نیه سه‌رتان بخات و ڕزگارتان بكات له سزای خوای گه‌وره، یان خۆتان سه‌ربخه‌ن [ وَمَنْ يَظْلِمْ مِنْكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًا كَبِيرًا (١٩) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش له ئێوه زوڵم و سته‌م بكات و شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره دابنێت ئه‌وا ئه‌یخه‌ینه ناو سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌وه.
(20) [ وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِي الْأَسْوَاقِ ] وه له پێش تۆشدا ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئێمه هیچ له پێغه‌مبه‌رانمان نه‌ناردووه ئیلا هه‌ر هه‌موویان مرۆڤـ بوونه‌و خواردنیان خواردووه‌و له بازاڕدا گه‌ڕاون و كڕین و فرۆشتنیان كردووه [ وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً ] وه هه‌ندێكتان ئه‌كه‌ینه تاقیكردنه‌وه بۆ هه‌ندێكتان، پێغه‌مبه‌ران ئه‌نێرین تا به‌هۆیانه‌وه خه‌ڵكی تاقیبكهینهوه [ أَتَصْبِرُونَ ] ئایا ئارام ئه‌گرن له‌سه‌ر حه‌ق و له‌سه‌ر ئه‌م تاقیكردنه‌وه قورسه [ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًا (٢٠) ] وه په‌روه‌ردگاریش زۆر بینایه‌و هه‌موو شتێك ئه‌بینێ و هیچ له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه.
(21) {كافران پێشنیاری نابەجێ دەكەن} [ وَقَالَ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا الْمَلَائِكَةُ ] وه ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به گه‌یشتن به خوای گه‌وره‌و به قیامه‌ت نیه‌و ئومێدی زیندووبونه‌وه‌یان نیه ئه‌ڵێن: باشه بۆچی خوای گه‌وره مه‌لائیكه‌تی دانه‌به‌زاندۆته سه‌رمان تا پێمان بڵێ كه محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و - صلی الله علیه وسلم - ڕاستگۆیه [ أَوْ نَرَى رَبَّنَا ] یاخود بۆچى به چاوى خۆمان خوای گه‌وره نابینین تا پێمان بڵێ محمد پێغه‌مبه‌ره‌و - صلی الله علیه وسلم - له لایه‌ن منه‌وه هاتووه [ لَقَدِ اسْتَكْبَرُوا فِي أَنْفُسِهِمْ ] به‌ڕاستی ئه‌مانه له نه‌فسی خۆیاندا زۆر خۆیان به گه‌وره زانی و لووتبه‌رز بوون [ وَعَتَوْا عُتُوًّا كَبِيرًا (٢١) ] وه عینادی و سهركهشیهكی زۆر گه‌وره‌یان كرد به‌وه‌ی كه ئیمانیان نه‌هێناو ئه‌م داواكاریانه‌یان كرد.
(22) [ يَوْمَ يَرَوْنَ الْمَلَائِكَةَ ] ئه‌مانه ڕۆژێك مه‌لائیكه‌ت ئه‌بینن كه ڕۆژی قیامه‌ته یان له كاتی گیان كێشاندا [ لَا بُشْرَى يَوْمَئِذٍ لِلْمُجْرِمِينَ ] به‌ڵام مه‌لائیكه‌ت له‌و ڕۆژه‌دا هیچ موژدهیهكیان پێ نیه بۆ تاوانباران و بینینی خێر‌و چاكه نیه به‌ڵكو موژده‌ى چونه دۆزه‌خیان پێ ده‌ده‌ن [ وَيَقُولُونَ حِجْرًا مَحْجُورًا (٢٢) ] وه پێیان ئه‌ووترێ: ئێوه قه‌ده‌غه‌و رێگریه‌كى ته‌واو ئه‌كرێن له چوونه به‌هه‌شت.
(23) {كردەوەی كافران بەتاڵ و پوچەڵە} [ وَقَدِمْنَا إِلَى مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَنْثُورًا (٢٣) ] وه كافران ئه‌گه‌ر له دونیا كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌یهێنین و هه‌مووی ئه‌كه‌ین به تۆزێكی بڵاو و بڵاو ئه‌بێته‌وه‌و هیچى نامێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خوای گه‌وره نه‌یان كردووه‌و پاداشتیان ده‌ست ناكه‌وێ.
(24) [ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ يَوْمَئِذٍ خَيْرٌ مُسْتَقَرًّا وَأَحْسَنُ مَقِيلًا (٢٤) ] به‌هه‌شتیه‌كان له ڕۆژی قیامه‌تدا له به‌هه‌شتدا باشترین شوێن و پله‌و پایه‌یان بۆ هه‌یه، وه باشترین شوێنی ڕاكشانیشیان هه‌یه، (مَقِيل) واته: (قه‌یلوله) به‌ڵام له به‌هه‌شتدا خه‌وتن نیه به‌ڵكو راكشان و پاڵدانه‌وه‌یه.
(25) [ وَيَوْمَ تَشَقَّقُ السَّمَاءُ بِالْغَمَامِ ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش ئاسمان له‌ت ئه‌بێ وه هه‌ورى سپى ته‌نك ده‌رده‌كه‌وێت [ وَنُزِّلَ الْمَلَائِكَةُ تَنْزِيلًا (٢٥) ] وه مه‌لائیكه‌ته‌كان پۆل له دوای پۆل دائه‌به‌زن و ده‌ورى دروستكراوه‌كان ده‌ده‌ن.
(26) [ الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ لِلرَّحْمَنِ ] موڵك له‌و ڕۆژه‌دا هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و حه‌قه‌و كه‌س ناتوانێ بانگه‌شه‌ی هیچ موڵكێك بكات [ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى الْكَافِرِينَ عَسِيرًا (٢٦) ] به‌ڕاستی ڕۆژێكه له‌سه‌ر كافران زۆر قورسه.
(27) {هاوڕێی خراپ بەرەو دۆزەخت دەبات} [ وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَى يَدَيْهِ ] (عقبة بن أبي مُعَيْط) له مه‌ككه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داده‌نیشت و ئازارى نادا، كافران وتیان (عوقبه) موسڵمان بووه، هاوڕێیه‌كى هه‌بوو وتى قسه‌ت له‌گه‌ڵ ناكه‌م تا نه‌چیت تف نه‌كه‌یته ناوچه‌وانى محمد‌و به خراپترین شێواز له‌ناو مه‌جلیسه‌كه‌یدا جوێنى پێ نه‌ده‌یت، (عوقبه)یش به‌قسه‌ى كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تفه‌كه‌ى له ده‌موچاوى سڕیه‌وه‌و فه‌رمووى: له ده‌ره‌وه‌ى شاخه‌كانى مه‌ككه بتبینم ده‌بێت له گه‌ردنت بده‌م، له جه‌نگى به‌در (عوقبه) زۆر ترسا ده‌رچێت بۆ جه‌نگ، وتى محمد هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردووم و له گه‌ردنم ده‌دات، وتیان: تۆ وشتره سورت هه‌یه كه‌س نایگرێته‌وه ئه‌گه‌ر تێكشكاین تۆ رابكه، ئه‌میش له‌گه‌ڵیان ده‌رچوو، كاتێك خواى گه‌وره كافرانى تێك‌شكاند (عوقبه) وشتره‌كه‌ى به‌ریدایه ناو قوڕاوێكه‌وه‌و له‌ناو حه‌فتا كافردا به دیل گیراو وتى ئایا له‌ناو ئه‌ماندا ته‌نها من ده‌كوژیت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: به‌ڵێ، وه كوشتى، خواى گه‌وره ئه‌م سێ ئایه‌ته‌ى له‌سه‌ر (عقبة بن أبي مُعَيْط) دابه‌زاند، له‌و ڕۆژه‌دا كه‌سی زاڵم و سته‌مكار هه‌ردوو ده‌ستی خۆی ئه‌گه‌زێ له په‌شیمانیدا به‌ڵام په‌شیمانى له‌و رۆژه‌دا سودى نیه‌و دادى نادات [ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلًا (٢٧) ] ئه‌ڵێ: خۆزگه پێغه‌مبه‌ری خوام - صلی الله علیه وسلم - بكردایه به دۆست و خۆشه‌ویستی خۆم وه شوێنی بكه‌وتمایه (هه‌موو كه‌سێك له دونیا شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كه‌وێت له قیامه‌تدا په‌شیمان ده‌بێته‌وه به‌ڵام په‌شیمانى سودى بۆ هیچ كه‌سێك نیه‌و له‌وێ ته‌نها لێپرسینه‌وه‌یه).
(28) [ يَا وَيْلَتَى لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا (٢٨) ] خۆزگه فڵانه كه‌سم نه‌كردایه‌ته دۆست و خۆشه‌ویستی خۆم.
(29) [ لَقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِي ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گومڕای كردم له‌و زیكر‌و قورئانه‌ى كه له‌لایه‌ن خواوه بۆم هات [ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنْسَانِ خَذُولًا (٢٩) ] به به‌رده‌وامى شه‌یتان مرۆڤـ سه‌رشۆڕ ئه‌كات و له‌حه‌ق لایده‌بات.
(30) {وازهێنان لە قورئان چۆنە؟} [ وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا (٣٠) ] وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ڕاستی قه‌ومه‌كه‌ی من وازیان له قورئان هێنا، (ئیمان نه‌هێنان به قورئان و باوه‌ڕ پێ نه‌كردنى و نه‌خوێندنه‌وه‌ی و لێتێنگهیشتنی و لهبهرنهكردنى و كارپێنهكردنی و بانگه‌واز نه‌كردن بۆ لای و به‌رگری نه‌كردن لێی ئه‌مانه هه‌مووى وازهێنانه له قورئان و به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌كه‌ون).
(31) [ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ ] وه به‌م شێوازه بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران دوژمنمان داناوه له خه‌ڵكانێكی تاوانبار [ وَكَفَى بِرَبِّكَ هَادِيًا وَنَصِيرًا (٣١) ] به‌ڵام ئه‌وه‌ى شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌وێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ى به‌سه كه هیدایه‌تی ئه‌دات وه پشتیوانی ئه‌بێت و سه‌ریده‌خات له دونیا‌و قیامه‌ت.
(32) {حیكمەت لە دابەزینی قورئان بە بەش بەش} [ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً ] وه كافران ئه‌یانووت: بۆچی قورئان هه‌ر هه‌مووی به‌یه‌كجار بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دانابه‌زێت و به‌ش به‌ش و پارچه پارچه دائه‌به‌زێ؟ [ كَذَلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به‌م شێوازه به گوێره‌ی پێویست و روداوه‌كان بۆت دائه‌به‌زێنین بۆ ئه‌وه‌ی دڵت جێگیر‌و دامه‌زراو بكه‌ین (قورئانى پیرۆز هه‌ر هه‌مووى له‌شه‌وى قه‌در دابه‌زى بۆ بيت العزة له ئاسمانى دونیا، پاشان له ماوه‌ى بیست و سێ ساڵدا بۆ سه‌ر زه‌وى دابه‌زى به گوێره‌ى رووداو و به‌سه‌رهات و ئه‌حكام و پێویستى) [ وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلًا (٣٢) ] وه به تهرتیلیشهوه بۆتمان خوێندۆته‌وه، یان به جوانى بۆتمان روون كردۆته‌وه.
(33) [ وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ ] وه كافران هیچ نموونه‌یه‌ك بۆ تۆ ناهێننه‌وه، یان هیچ پێشنیارێك ناكه‌ن یان هیچ گومانێك ناهێننه‌وه [ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ ] ئیلا ئێمه حه‌قت بۆ دێنینه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌داو باتڵهكهی ئه‌وان پووچه‌ڵ ئه‌كه‌ینه‌وه [ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا (٣٣) ] وه باشترین ڕوون كردنه‌وه‌ت بۆ دێنین.
(34) [ الَّذِينَ يُحْشَرُونَ عَلَى وُجُوهِهِمْ إِلَى جَهَنَّمَ ] ئه‌و كافرانه‌ی كه له‌سه‌ر روویان حه‌شر ئه‌كرێن و ڕائه‌كێشرێن بۆ ناو ئاگری دۆزه‌خ [ أُولَئِكَ شَرٌّ مَكَانًا ] ئه‌مانه خراپترین جێگا‌و سه‌ره‌نجامیان هه‌یه [ وَأَضَلُّ سَبِيلًا (٣٤) ] وه له هه‌موو كه‌س گومڕاتر بوونه له دونیادا.
(35) {سزادانى كافران} [ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ ] وه ئێمه به دڵنیایی ته‌وراتمان به مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به‌خشیووه [ وَجَعَلْنَا مَعَهُ أَخَاهُ هَارُونَ وَزِيرًا (٣٥) ] وه هارونی برایشی - صلی الله علیه وسلم - سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر بوو یارمه‌تیده‌رو پشتیوانی بوو له‌گه‌ڵیدا.
(36) [ فَقُلْنَا اذْهَبَا إِلَى الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] وه پێمان وتن بڕۆن بۆ لای ئه‌و قه‌ومه‌ی كه ئایه‌ت و موعجیزه‌كانى ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و ئیمانیان پێ نه‌هێناوه كه فیرعه‌ون و داروده‌سته‌كه‌ی بوو [ فَدَمَّرْنَاهُمْ تَدْمِيرًا (٣٦) ] وه خوای گه‌وره له‌ناوی بردن و له‌ناو ئاوه‌كه‌دا نوقمی كردن.
(37) [ وَقَوْمَ نُوحٍ لَمَّا كَذَّبُوا الرُّسُلَ أَغْرَقْنَاهُمْ ] وه قه‌ومی نوحیش كاتێك كه پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانی ئه‌وانیشمان له‌ناو ئاوه‌كه‌دا نوقم كرد (هه‌رچه‌نده ته‌نها نوح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - بۆ رۆیشت و ته‌نها ئه‌ویان به درۆ زانى به‌ڵام هه‌ر ئوممه‌تێك باوه‌ڕ به یه‌ك پێغه‌مبه‌ر نه‌هێنن ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه وایه باوه‌ڕیان به‌سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران نه‌هێنا بێت) [ وَجَعَلْنَاهُمْ لِلنَّاسِ آيَةً ] وه كردمانن به په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵكی تر [ وَأَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ عَذَابًا أَلِيمًا (٣٧) ] وه سزای به ئێش و ئازارمان بۆ هه‌موو سته‌مكاران ئاماده كردووه.
(38) [ وَعَادًا وَثَمُودَ وَأَصْحَابَ الرَّسِّ ] وه قه‌ومی (عادو ثهمود) وه هاوه‌ڵانی بیره‌كه‌یش، كه بیرێك بووه ئه‌ووترێ: له دێى (فه‌لج) له (یه‌مامه)، یاخود له (ئه‌نطاكیا)، یاخود له (ئازه‌ربیجان) بووه، كه قه‌ومێكى بت په‌رست بوونه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى خۆیان به درۆزانیوه‌و كوشتوویانه‌و خستوویانه‌ته ناو بیره‌كه‌وه، بۆیه پێیان وتراوه: هاوه‌ڵانی بیر، خواى گه‌وره له ناوى بردوون، یاخود (أصحاب الاخدود) بوونه ئه‌وانه‌ى كه خواى گه‌وره له سوره‌تى (بروج) باسیان ده‌كات، یاخود وتراوه: قه‌ومی شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوونه [ وَقُرُونًا بَيْنَ ذَلِكَ كَثِيرًا (٣٨) ] وه چه‌نده‌ها ئوممه‌تی تر له‌م نێوانانه‌دا خوای گه‌وره هه‌موویانی له‌ناو بردووه كه ئیمانیان نه‌هێناوه.
(39) [ وَكُلًّا ضَرَبْنَا لَهُ الْأَمْثَالَ ] وه هه‌موو ئه‌مانه‌ن ترساندووه‌و نموونه‌و به‌ڵگه‌مان بۆ هێناونهتهوهو بیانومان بڕیون [ وَكُلًّا تَبَّرْنَا تَتْبِيرًا (٣٩) ] وه كه ئیمانیان نه‌هێناوه هه‌موویانمان له‌ناو بردووه.
(40) [ وَلَقَدْ أَتَوْا عَلَى الْقَرْيَةِ الَّتِي أُمْطِرَتْ مَطَرَ السَّوْءِ ] وه به دڵنیایى خه‌ڵكی مه‌ككه به‌سه‌ر ئه‌و دێیه‌دا تێپه‌ڕیون كه خوای گه‌وره له‌ناوی بردن و به‌ردبارانی كردن كه قه‌ومی لوط بوون [ أَفَلَمْ يَكُونُوا يَرَوْنَهَا ] كاتێك كه گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ شام ئایا شوێنه‌واریان نابینن كه چۆن خواى گه‌وره سزاى داون و له ناوى بردون به هۆى ئیمان نه‌هێنان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان وه ئێوه‌یش په‌ندو عیبره‌ت وه‌ربگرن [ بَلْ كَانُوا لَا يَرْجُونَ نُشُورًا (٤٠) ] به‌ڵكو ئه‌وان به ئومێدی زیندوو بوونه‌وه نین و له زیندوو بوونه‌وه ناترسێن بۆیه په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رناگرن.
(41) [ وَإِذَا رَأَوْكَ إِنْ يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا ] وه كاتێك كه تۆ ئه‌بینن له جیاتی ئه‌وه‌ی ئیمانت پێ بێنن گاڵته‌ت پێ ئه‌كه‌ن [ أَهَذَا الَّذِي بَعَثَ اللَّهُ رَسُولًا (٤١) ] ئه‌ڵێن: ئا ئه‌مه‌یه خوای گه‌وره كردوویه‌تی به پێغه‌مبه‌رو ناردوویه‌تی.
(42) [ إِنْ كَادَ لَيُضِلُّنَا عَنْ آلِهَتِنَا لَوْلَا أَنْ صَبَرْنَا عَلَيْهَا ] ئه‌ڵێن: نزیك بوو گومڕامان بكات و له په‌رستنی خواكانمان لامان بدات ئه‌گه‌ر ئاراممان نه‌گرتایه له‌سه‌ری و دامه‌زراو نه‌بووینایا [ وَسَوْفَ يَعْلَمُونَ حِينَ يَرَوْنَ الْعَذَابَ مَنْ أَضَلُّ سَبِيلًا (٤٢) ] خوای گه‌وره هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات و ئه‌فه‌رمووێ: كاتێك كه سزایان بۆ دێت و خوای گه‌وره له‌ناویان ئه‌دات ئه‌و كاته ئه‌زانن كه كێ ڕێگای گومڕایی گرتۆته‌به‌ر.
(43) [ أَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ ] ئایا نابینی كه‌سانێك كه هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان كردووه به‌خواو ئه‌یپه‌رستن و گوێڕایه‌ڵی ئه‌كه‌ن [ أَفَأَنْتَ تَكُونُ عَلَيْهِ وَكِيلًا (٤٣) ] ئایا تۆ ئه‌توانی ئه‌وانه بپارێزی یان به زۆر ئیمان بخه‌یته دڵیانه‌وه؟ نا‌توانیت و ئه‌وه‌ت له‌سه‌ر نیه.
(44) [ أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ ] یاخود ئایا وا ئه‌زانی زۆربه‌یان حه‌ق ئه‌بیستن و لێى تێ ئه‌گه‌ن؟ نه‌خێر [ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ ] به‌ڵكو ئه‌وان هیچ شتێك نین ته‌نها وه‌كو ئاژه‌ڵ وان له تێگه‌یشتندا [ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا (٤٤) ] به‌ڵكو له ئاژه‌ڵیش وێڵ و گومڕاترن، چونكه ئاژه‌ڵ ده‌زانێت بۆچى دروستكراون، به‌ڵام كافران بۆ عیباده‌تى خوا دروستكراون و جگه له خواى گه‌وره ده‌په‌رستن.
(45) {هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ أَلَمْ تَرَ إِلَى رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ ] ئایا نابینی په‌روه‌ردگارت چۆن سێبه‌ری درێژ كردۆته‌وه (له به‌ره‌به‌یانه‌وه تا خۆركه‌وتن) [ وَلَوْ شَاءَ لَجَعَلَهُ سَاكِنًا ] ئه‌گه‌ر ویستی لێ بوایه سێبه‌ره‌كه‌ى جێگیر‌و به‌رده‌وام ده‌كرد [ ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا (٤٥) ] پاشان خۆریشمان گێڕا وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك بێت له‌سه‌ر ئه‌و سێبه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیادو كه‌م ئه‌كات به‌هۆی خۆره‌كه‌وه.
(46) [ ثُمَّ قَبَضْنَاهُ إِلَيْنَا قَبْضًا يَسِيرًا (٤٦) ] پاشان سێبهرهكهیشمان كه‌م كردۆته‌وه‌و شاردۆته‌وه به‌هۆی نه‌مانی خۆره‌كه‌وه، یان خۆره‌كه‌مان شاردۆته‌وه‌و كه‌م كردۆته‌وه.
(47) [ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِبَاسًا ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه شه‌وی بۆ ئێوه وه‌كو پۆشاكێك لێكردووه كه داتانئه‌پۆشێ به تاریكیه‌كه‌ى [ وَالنَّوْمَ سُبَاتًا ] وه خه‌ویشی بۆ ئێوه داناوه تا پشووی تیا بده‌ن و له جوله بكه‌ون [ وَجَعَلَ النَّهَارَ نُشُورًا (٤٧) ] وه ڕۆژیشی وا لێ كردووه كه تیایدا به ئاگا‌و به‌خه‌به‌ر بن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان هه‌وڵ بده‌ن.
(48) [ وَهُوَ الَّذِي أَرْسَلَ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئه‌و بایانه ئه‌نێرێ وه‌كو موژده‌ده‌رێك له پێش خۆیانه‌وه كه ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه كه بارانیان پێیه [ وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُورًا (٤٨) ] وه له ئاسمانیشه‌وه ئاوێكی پاك دائه‌به‌زێنینه خواره‌وه.
(49) [ لِنُحْيِيَ بِهِ بَلْدَةً مَيْتًا ] تا به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه چه‌ند شوێنێكی زه‌وی مردوو زیندوو بكه‌ینه‌وه به ڕواندنی گژوگیاو دانه‌وێڵه‌و ڕووه‌ك [ وَنُسْقِيَهُ مِمَّا خَلَقْنَا أَنْعَامًا وَأَنَاسِيَّ كَثِيرًا (٤٩) ] وه به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه له‌و دروستكراوانه‌ی كه دروستمان كردووه له ئاژه‌ڵان و له خه‌ڵكانێكی زۆری پێ ئاو بده‌ین.
(50) [ وَلَقَدْ صَرَّفْنَاهُ بَيْنَهُمْ لِيَذَّكَّرُوا ] وه ئه‌م گۆڕانكاریانه ئه‌كه‌ین له سێبه‌رو با و باران بارین تا له زیندوكردنه‌وه‌ى ئه‌و زه‌ویه مردوانه بیر له مردن بكه‌نه‌وه [ فَأَبَى أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا (٥٠) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ته‌نها كوفرانه‌بژێری نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌یان هه‌ڵبژارد، وه ڕه‌تیان كرده‌وه كه دان بنێن به نیعمه‌تی خوای گه‌وره به‌سه‌ریانه‌وه (ناڵێن به هۆى فه‌زڵ و ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌وه بارانمان بۆ بارى، به‌ڵكو ده‌ڵێن به هۆى ئه‌ستێره‌و بورجه‌كانه‌وه بارانمان بۆ بارى).
(51) [ وَلَوْ شِئْنَا لَبَعَثْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ نَذِيرًا (٥١) ] وه ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بوایه بۆ هه‌موو دێ یه‌ك ده‌مانتوانی پێغه‌مبه‌رێك بنێرین وه ئاگاداریان بكاته‌وه، به‌ڵام محمدمان - صلی الله علیه وسلم - بۆ تێكڕاى خه‌ڵكى ناردووه.
(52) [ فَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - گوێڕایه‌ڵی كافران مه‌كه [ وَجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا (٥٢) ] وه به‌و قورئانه پیرۆزه جیهادێكی گه‌وره‌ی كافران بكه.
(53) [ وَهُوَ الَّذِي مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه دوو ده‌ریای گه‌یاندووه به یه‌ك [ هَذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ ] كه یه‌كێكیان ئاوێكی شیرینی سازگاره كه ده‌ڕوات [ وَهَذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ ] وه ئه‌وه‌ی تریشیان ئاوێكی سوێر‌و شۆره كه راوه‌ستاوه‌و ناڕوات [ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا ] وه له نێوانیشیاندا په‌رده‌یه‌كی داناوه كه تێكه‌ڵ به‌یه‌ك نابن [ وَحِجْرًا مَحْجُورًا (٥٣) ] وه ئه‌و په‌رده‌یه ڕێگری ئه‌كات ئه‌و دوو ئاوه له ناوه‌وه تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بن و ئه‌و دوو ئاوه‌ی لێك جیا كردۆته‌وه، به‌ڵام له بانه‌وه یه‌كه، ئه‌ویش موعجیزه‌یه‌كی خوای گه‌وره‌یه، یاخود زه‌وى وشكانى خستۆته نێوانیانه‌وه.
(54) [ وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ مِنَ الْمَاءِ بَشَرًا ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه له دڵۆپه ئاوێك كه مه‌نى یه مرۆڤی دروست كردووه [ فَجَعَلَهُ نَسَبًا وَصِهْرًا ] وه به‌هۆی ئه‌و دڵۆپه ئاوه‌وه مرۆڤ زیادی كردووه له نه‌سه‌ب و ڕهچهڵهكدا وه له ژن و ژن خوازیدا [ وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرًا (٥٤) ] وه په‌روه‌ردگارى تۆ زۆر به‌تواناو ده‌سه‌ڵاته.
(55) [ وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُهُمْ ] وه كافران و بێباوه‌ڕان و موشریكان عیباده‌تی جگه له خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن له شتان و كه‌سانێك كه سوودیان پێ ناگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر بیانپه‌رستن [ وَلَا يَضُرُّهُمْ ] وه زیانیان پێ ناگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر نه‌یانپه‌رستن و سوودو زیانیان به ده‌ست نیه [ وَكَانَ الْكَافِرُ عَلَى رَبِّهِ ظَهِيرًا (٥٥) ] وه كافریش شوێن شه‌یتان ئه‌كه‌وێ و یارمه‌تی شه‌یتان ئه‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رپێچى خوای گه‌وره بكات.
(56) [ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا مُبَشِّرًا وَنَذِيرًا (٥٦) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆمان نه‌ناردووه ئیلا موژده‌ده‌ر بیت به به‌هه‌شت بۆ موسڵمانان، وه ترسێنه‌ر بیت به دۆزه‌خ بۆ كافران.
(57) [ قُلْ مَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: من داوای ئه‌جرو پاره‌م له ئێوه نه‌كردووه له‌سه‌ر گه‌یاندنی دینه‌كه به‌ڵكو ته‌نها مه‌به‌ستم ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌یه [ إِلَّا مَنْ شَاءَ أَنْ يَتَّخِذَ إِلَى رَبِّهِ سَبِيلًا (٥٧) ] مه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی ویستی لێ بێت خێر‌و چاكه بكات و بگات به خوای گه‌وره ئه‌وا ئاره‌زووی خۆیه‌تی و من ناچارتان ناكه‌م.
(58) [ وَتَوَكَّلْ عَلَى الْحَيِّ الَّذِي لَا يَمُوتُ ] وه تۆ له هه‌موو كاروبارێكتدا ته‌وه‌كول بكه‌ره سه‌ر ئه‌و خوایه‌ی كه زیندووه‌و هه‌رگیز مردنی به‌سه‌ردا نایات، وه كاره‌كانتى پێ بسپێره [ وَسَبِّحْ بِحَمْدِهِ ] وه خوای گه‌وره به پاك ڕابگره‌و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره بكه [ وَكَفَى بِهِ بِذُنُوبِ عِبَادِهِ خَبِيرًا (٥٨) ] وه به‌سه كه خوای گه‌وره ئاگاداری تاوانی به‌نده‌كانی بێ كه زۆر ئاگاداره‌و زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌و هیچی لێ ناشاردرێته‌وه.
(59) {خوای گەورە لەسەر عەرشی پیرۆزە} [ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ] ئه‌و خوایه‌ی كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی وه ئه‌وه‌ی له نێوانیاندایه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستی كردووه [ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ ] پاشان په‌روه‌ردگار به‌رزو بڵند بوه‌وه بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی به‌رز بوونه‌وه‌یه‌ك كه شایه‌ن و شیاو و گونجاو بێت به گه‌وره‌یی و مه‌زنی خوای گه‌وره له به‌رزبوونه‌وه‌ی هیچ له دروستكراوه‌كانی ناچێت، وه چۆنێتییه‌كه‌شی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێت كه‌س نایزانێت، پرسیارى (الإستواء) له ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته: ئیستوا زانراوه، چونكه لهقورئاندا باسكراوه، وه چۆنێتییه‌كه‌ى نه‌زانراوه، چونكه باس نه‌كراوه، وه ئیمان هێنان پێى واجبه، چونكه ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه، وه پرسیار كردن له چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه، چونكه هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه، وه چواندنى به به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره، چونكه ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه به مه‌خلوقى دروستكراوى لاواز، وه گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه، چونكه مه‌به‌ست پێى نیه‌و هه‌ڵه‌یه، وه‌كو گۆڕینى بۆ (استولى) كه به ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه، كه به گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله فاسیده ده‌بێت پێش خواى گه‌وره كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتبێت، كه مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه زیادى ده‌كه‌ن و (استوى) ده‌كه‌ن به (استولى) چه‌ند له‌و (نونه) ده‌چێت كه به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه خواى گه‌وره پێى فه‌رموون: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه خواى گه‌وره غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه سیفاتى خواى گه‌وره ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له خواى گه‌وره بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره غه‌زه‌بیان لێ بگرێت [ الرَّحْمَنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا (٥٩) ] تۆ له‌م شته پرسیار له خوایه‌ك بكه كه زۆر زانایه‌و زانیاریه‌كى زۆر وردى هه‌یه كه خوای گه‌وره‌یه.
(60) [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اسْجُدُوا لِلرَّحْمَنِ ] وه كاتێك به كافران بووترێ سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره به‌رن كه ڕه‌حمانه [ قَالُوا وَمَا الرَّحْمَنُ ] ئه‌وان ئه‌ڵێن: ئێمه ڕه‌حمان ناناسین [ أَنَسْجُدُ لِمَا تَأْمُرُنَا ] ئایا فه‌رمانمان پێ ئه‌كه‌ی كه ئێمه سوجده به‌رین بۆ خوایه‌ك كه نایناسین و ته‌نها له‌به‌ر قسه‌ى تۆ سوجده‌ى بۆ به‌رین [ وَزَادَهُمْ نُفُورًا (٦٠) ] وه به‌مه زیاتر ڕایان كرد‌و دوور كه‌وتنه‌وه له دین.
(61) [ تَبَارَكَ الَّذِي جَعَلَ فِي السَّمَاءِ بُرُوجًا ] ئه‌و خوایه‌ی كه له ئاسمانه‌كاندا بورج و ئه‌ستێره گه‌وره‌كانى داناوه له شوێنه به‌رزه‌كاندا خێر‌و به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆر‌و گه‌وره‌و به‌رده‌وام و جێگیره [ وَجَعَلَ فِيهَا سِرَاجًا وَقَمَرًا مُنِيرًا (٦١) ] وه خۆری له ئاسماندا داناوه كه گه‌رمی و روناكى هه‌یه، وه مانگی تیا داناوه كه ته‌نها ڕووناكی هه‌یه.
(62) [ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ خِلْفَةً ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه شه‌و و ڕۆژی داناوه كه جێی یه‌كتری ئه‌گرنه‌وه‌و به دوای یه‌كدا دێن، یاخود لێك جیاوازن له تاریكى و روناكى و ساردى و گه‌رمى [ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يَذَّكَّرَ ] ئه‌م یادخستنه‌وه‌یه بۆ كه‌سێكه كه په‌ندو عیبره‌ت وه‌ربگرێ [ أَوْ أَرَادَ شُكُورًا (٦٢) ] یاخود شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكات له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته گه‌ورانه.
(63) {هەندێك لە سیفاتی بەندە تایبەتەكانی خوا} [ وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا ] وه به‌نده‌كانی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌ڕۆن به‌هێمنی و ئارامی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه به لووتبه‌رزی و فه‌خرو شانازى بڕۆن (مه‌به‌ست ئه‌وه نیه به‌لاوازى بڕۆن وه‌كو نه‌خۆش) [ وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ ] وه كاتێك كه‌سانی نه‌زان و نه‌فام گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن [ قَالُوا سَلَامًا (٦٣) ] ئه‌ڵێن: ئێوه ئه‌مین و سه‌لامه‌تن له ده‌ست و ده‌مى ئێمه و به خراپه وه‌ڵامی خراپی ئێوه ناده‌ینه‌وه.
(64) [ وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا (٦٤) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌و به‌سه‌ر ئه‌به‌ن له سوجده‌دان وه به پێوه ڕاوه‌ستاون نوێژ ئه‌كه‌ن بۆ خوای گه‌وره.
(65) [ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ ] وه ئه‌و كه‌سانه ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار سزای ئاگری دۆزه‌خمان له‌سه‌ر لاده [ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا (٦٥) ] به‌ڕاستی سزای ئاگری دۆزه‌خ به‌رده‌وامه.
(66) [ إِنَّهَا سَاءَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا (٦٦) ] وه خراپترین شوێنه كه مرۆڤـ تیایدا جێگیر‌و نیشته‌جێ بێت، وه خراپترین شوێنی مانه‌وه‌یه.
(67) [ وَالَّذِينَ إِذَا أَنْفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتێك كه نه‌فه‌قه بكه‌ن ئه‌وه زیادڕه‌وی ناكه‌ن و سنوور نابه‌زێنن، یاخود له تاواندا سه‌رفى ناكه‌ن [ وَلَمْ يَقْتُرُوا ] وه ڕه‌زیلی و چروكی و به‌خیلى ناكه‌ن [ وَكَانَ بَيْنَ ذَلِكَ قَوَامًا (٦٧) ] به‌ڵكو له‌و نێوانه‌دا مام ناوه‌ند مه‌سره‌ف ئه‌كه‌ن.
(68) [ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ ] (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: كه‌سانێك له هاوبه‌شبڕیارده‌ران خه‌ڵكیان كوشتبوو به زۆرى، وه زینایان كردبوو به زۆرى، هاتنه لاى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وتیان ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ى تۆ ده‌یڵێیت و بانگه‌وازى بۆ ده‌كه‌یت شتێكى چاكه به‌ڵام پێمان بڵێ ئایا ئه‌و تاوانانه‌ى پێشتر كردوومانه ده‌سڕێته‌وه‌و خوا لێمان خۆش ده‌بێت؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا دوعا ناكه‌ن له خوایه‌كی تر‌و له خوایه‌كی تر ناپاڕێنه‌وه ته‌نها له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێنه‌وه [ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ] وه ئه‌و نه‌فسه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه نایكوژن ته‌نها به حه‌ق نه‌بێ: مه‌گه‌ر كه‌سێك له دوای زه‌واجی شه‌رعی زینای كردبێت، یان كه‌سێكی به ناحه‌ق كوشتبێت، یان له دین هه‌ڵگه‌ڕابێته‌وه ئه‌میش حاكمی موسڵمان ئه‌یانكوژێ [ وَلَا يَزْنُونَ ] وه زیناش ناكه‌ن [ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ ] وه هه‌ر كه‌سێك كاری وا بكات [ يَلْقَ أَثَامًا (٦٨) ] ئه‌وا تووشی تاوان و سزای خوای گه‌وره ئه‌بێت، یاخود دۆڵێكه له دۆزه‌خ سزاى زیناكارانى تێدا ده‌درێت.
(69) [ يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] له ڕۆژی قیامه‌ت سزای چه‌ند قاتێك ئه‌درێ [ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا (٦٩) ] وه له‌ناو سزادا ئه‌مێنێته‌وه به سه‌رشۆڕى و ڕیسوایی و زه‌لیلی.
(70) {تەوبەی راستەقینەو كردەوەی چاك خراپەكان دەگۆڕێت بۆ چاكە} [ إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا ] ته‌نها كه‌سانێك ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان كردبێ له‌م تاوانانه وه ئیمانیان هێنابێ وه كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ ] ئه‌مانه خوای گه‌وره له دونیادا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به چاكه، یاخود له قیامه‌تدا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به چاكه [ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (٧٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌به‌زه‌ییه.
(71) [ وَمَنْ تَابَ وَعَمِلَ صَالِحًا ] وه هه‌ر كه‌سێك ته‌وبه بكات و كرده‌وه‌ی چاك بكات [ فَإِنَّهُ يَتُوبُ إِلَى اللَّهِ مَتَابًا (٧١) ] ئه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره گه‌ڕاوه‌ته‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی چاك.
(72) [ وَالَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاماده‌ی زورو ناحه‌ق نابن، واته: ئاماده‌ى شه‌ریك دانان بۆ خواى گه‌وره‌و تاوان و سه‌رپێچى و خراپه نابن، یان شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ن، یان ئاماده‌ى جه‌ژنی كافران نابن، یان ئاماده‌ی بۆنه‌ی بیدعه نابن، یان ئاماده‌ى گۆرانى و شوێنى خراپ نابن [ وَإِذَا مَرُّوا بِاللَّغْوِ مَرُّوا كِرَامًا (٧٢) ] وه كاتێك كه به‌لای له‌غو قسه‌ی پووچه‌ڵ و بێ بنه‌مادا تێپه‌ڕن به ڕێزه‌وه تێده‌په‌ڕن و خۆیان دوور ئه‌خه‌ن و پشتی تێ ئه‌كه‌ن.
(73) [ وَالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتێك كه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان یاد بخرێته‌وه [ لَمْ يَخِرُّوا عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا (٧٣) ] ئه‌وان كه‌ڕو كوێر نابن له ئاستیدا به‌ڵكو ئه‌یبستن و سوودی لێ ئه‌بینن.
(74) [ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له خێزانه‌كان و منداڵه‌كانمان چاوروناكیمان پێ ببه‌خشه كه ببنه هۆی ڕووناكی چاومان به‌وه‌ی كه تاعه‌ت و عیباده‌تی تۆ بكه‌ن [ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا (٧٤) ] وه بمانكه به پێشه‌وا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و له چاكه‌دا خه‌ڵكى چاومان لێ بكه‌ن.
(75) [ أُولَئِكَ يُجْزَوْنَ الْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا ] ئه‌مانه پله به‌رزه‌كانی به‌هه‌شتیان پێ ئه‌درێ به‌هۆی ئارام گرتنیان له دونیادا [ وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلَامًا (٧٥) ] وه له‌ناو به‌هه‌شتدا له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه سڵاویان لێ ئه‌كرێت.
(76) [ خَالِدِينَ فِيهَا ] به نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه به هه‌میشه‌یی [ حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا (٧٦) ] كه باشترین شوێنی جێگیری و شوێنی مانه‌وه‌یه.
(77) [ قُلْ مَا يَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّي لَوْلَا دُعَاؤُكُمْ ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: خوای گه‌وره بێ پێویسته له ئێوه‌و پێویستی به ئێوه نیه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ئه‌یپه‌رستن ئه‌ویش بۆ خۆتان ئه‌یپه‌رستن و سوودی بۆ خۆتانه [ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ ] ئه‌ى كافران ئێوه دینی خوای گه‌وره‌تان به درۆ زانی و ته‌وحیدی خوای گه‌وره‌تان به درۆ زانی [ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًا (٧٧) ] ئێستاش سزای ئێوه به‌رده‌وام ئه‌بێت و له ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه، والله أعلم.