(1) سووره‌تی (ئیخڵاص) (واته: دڵسۆزى) سووره‌تێكى مه‌ككى¬یه‌و (٤) ئایه‌ته {فه‌زڵى سووره‌تى ئیخلآس} سووره‌تی ئیخڵاص یان (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) فه‌زڵی یه‌كجار زۆره‌و سووره‌تێكی زۆر گه‌وره‌یه هه‌ندێك له فه‌زڵه‌كانی باس بكه‌ین، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سریه‌یه‌كی نارد‌و پیاوێكی كرد به ئه‌میر به‌سه‌ر سریه‌كه‌وه كه ئه‌م پێشنوێژی بۆ هاوڕێكانی ئه‌كرد، له دوای هه‌موو سووره‌ته‌كان هه‌ر (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئه‌خوێند كاتێك كه گه‌ڕانه‌وه ئه‌وه‌یان بۆ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - باس كرد پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: پرسیاری لێ بكه‌ن بزانن بۆ وای كردووه، پرسیاریان لێی كرد ئه‌م پیاوه فه‌رمووی: ئه‌مه سیفه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌و من پێم خۆشه بیخوێنم، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: هه‌واڵی پێ بده‌ن خوای گه‌وره خۆشی ئه‌وێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سووره‌ته‌ی خۆش ئه‌وێ خوای گه‌وره خۆشی ئه‌وێ . وه پیاوێك له ئه‌نصاریه‌كان له مزگه‌وتی (قوبا)دا پێشنوێژی بۆ خه‌ڵكی ئه‌كرد هه‌ر سووره‌تێكی بخوێندایه له نوێژه‌كه‌دا (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئه‌خوێند تا ته‌واو ئه‌بوو، وه دواتر سووره‌تێكی تریشی ئه‌خوێند به‌رده‌وام له هه‌موو ڕكاتێكدا وای ئه‌كرد وتیان: باشه بۆ وا ئه‌كه‌ی ئایا وا ئه‌زانی ئه‌مه به‌س نیه؟ یان ئه‌وه‌تا ته‌نها ئه‌م سووره‌ته بخوێنه (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) یان یان سوورهتهكهی تر بخوێنه، بۆ ئه‌م سووره‌ته‌یش ئه‌خوێنیت و سووره‌تێكی تریش ئه‌خوێنی؟ وتی: من وازى لێ ناهێنم پێتان خۆشه وا پێشنوێژیتان بۆ ئه‌كه‌م، پێتان خۆش نیه پێشنوێژیتان بۆ ناكه‌م، به‌ڵام بینیان ئه‌م له هه‌موویان چاكتره پێیان ناخۆش بوو پێشنوێژیان بۆ نه‌كات و جگه له‌م پێشنوێژی بكات، به پێغه‌مبه‌ریان وت - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: (فڵانه كه‌س بۆ وا ئه‌كه‌ی؟ بۆ به قسه‌ی هاوڕێكانت ناكه‌ی؟ چی وای لێ كردوویت به‌رده‌وام تۆ ئه‌م سووره‌ته له هه‌موو ڕكاتێكدا بخوێنی؟) وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - من ئه‌م سووره‌ته‌م خۆش ئه‌وێ، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: (خۆشوویستنت بۆ ئه‌م سووره‌ته ئه‌تخاته به‌هه‌شته‌وه)، واته: هه‌ر كه‌سێك سووره‌تی ئیخڵاصی خۆش بوێ به‌هۆی خۆشه‌ویستنی بۆ ئه‌و سووره‌ته ئه‌چێته به‌هه‌شت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌ی تیایه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌یفه‌رموو: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) سێیه‌كی قورئانه، واته: هه‌ر كه‌سێك جارێك (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) بخوێنێ وه‌ك ئه‌وه وایه كه سێیه‌كی قورئانی خوێندبێ، سێ جار بیخوێنێ وه‌ك ئه‌وه وایه كه هه‌موو قورئانی خه‌تم كردبێ. وه به‌صه‌حابه‌ی فه‌رموو ئایا یه‌كێك له ئێوه ناتوانن هه‌موو شه‌وێك سێیه‌كی قورئان بخوێنن؟ وتیان: كێ له ئێمه ئه‌توانێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - واته: هه‌موو شه‌وێك ده جوزئی قورئان بخوێنێ فه‌رمووی: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) سێیه‌كی قورئانه . وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تر هاتووه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: كۆببنه‌وه ئێستا من سێیه‌كی قورئانتان بۆ ئه‌خوێنمه‌وه كاتێك هاته ده‌ره‌وه (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی بۆ خوێندنه‌وه‌و فه‌رمووی: ئه‌مه سێیه‌كی قورئانه . وه هه‌ر كه‌سێك له شه‌و و ڕۆژێكدا ده جار (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) بخوێنێ به به‌رده‌وام خوای گه‌وره كۆشكێكی له به‌هه‌شتدا بۆ دروست ئه‌كات . هه‌ر بۆیه له‌به‌ر ئه‌م هه‌موو فه‌زڵه‌ی كه هه‌یه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سووره‌تی ئیخڵاصی له‌گه‌ڵ (الكافرون) له دوو ڕكاتی دوای ته‌واف ده‌خوێند، كه‌سێك كه ته‌واف ئه‌كات حه‌وت جار به ده‌وری كه‌عبه‌ی پیرۆزدا دواتر سوننه‌ته دوو ڕكات نوێژ له پشت مه‌قامی ئیبڕاهیم بكات له‌و دوو ڕكاته سوننه‌ته‌دا سووڕه‌تی (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) و (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ) بخوێنیت، وه له دوو ڕكاتی سوننه‌تى پێش نوێژی به‌یانی به‌هه‌مان شێوه ئه‌و دوو سووره‌ته‌ی ئه‌خوێند، وه له دوو ڕكاتی سوننه‌تی دوای نوێژی مه‌غریب به‌هه‌مان شێوه ئه‌و دوو سووره‌ته‌ی ئه‌خوێند، وه له ویتریشدا له ڕكاتی پێش كۆتایی (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ)ی ئه‌خوێندو له ڕكاتی كۆتایشدا (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئه‌خوێند، وه له دوای هه‌موو نوێژه فه‌رزه‌كان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئه‌خوێند له‌گه‌ڵ (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ) وه له زیكری به‌یانیان و ئێوارانیشدا سێ جار سێ جار (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئه‌خوێند له‌گه‌ڵ (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ) وه له‌ناو جێگاشدا كه بخه‌وتایه فووی ئه‌كرده هه‌ردوو ده‌ستیدا وه (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ)ی تیا ئه‌خوێندو ئه‌یهێنا به دهمو چاوی و له‌شی لای پێشه‌وه‌ی تا خواره‌وه سێ جار ئه‌مه‌ی دووباره ئه‌كرده‌وه، ئه‌مه هه‌ندێك له فه‌زڵی سووره‌تی ئیخڵاص . كافران وتیان: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - نه‌سه‌بی خوایه‌كه‌ی خۆتمان پێ بڵێ؟ ئه‌م خوایه‌ی تۆ باوكی كێیه؟ خوای گه‌وره ئه‌م سووره‌ته‌ی دابه‌زاند: بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ (١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: خوای گه‌وره تاك و ته‌نهایه‌و هاوشێوه‌ی نیه.
(2) [ اللَّهُ الصَّمَدُ (٢) ] صه‌مه‌د، واته: هه‌موو دروستكراوه‌كان پێویستیان به خوای گه‌وره‌یه وه خوای گه‌وره پێویستی به هیچ كه‌سێك نیه، یاخود صه‌مه‌د واته: ئه‌و خوایه‌ی كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه له گه‌وره‌ییدا کامڵ بووه‌و گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی گه‌وره‌یی، وه له كاربه‌جێییدا كاربه‌جێییه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه، وه زانیارییه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه، وه گه‌وره‌یی و به‌رزی و بڵندی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه، وه ده‌سه‌ڵاتی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه، وه هه‌موو سیفاته به‌رزه‌كانی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه‌و گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی ته‌واوی، یاخود وتراوه: (الصَّمَدُ) به‌مانای (السَّيد) دێت واته: گه‌وره، یاخود صه‌مه‌د ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌میشه ئه‌مێنێ له دوای ئه‌وه‌ی كه دروستكراوه‌كان هه‌موو تیائه‌چن و له‌ناوئه‌چن خوای گه‌وره هه‌ر ئه‌مێنێ، یاخود (الصَّمَدُ) به‌مانای ئه‌و خوایه‌ی هه‌میشه زیندووه‌و هه‌میشه ئه‌مێنێ و له‌ناوچوونی به‌سه‌ردا نایات، یاخود ئه‌و خوایه‌ی كه خواردن و خواردنه‌وه ناخوات و پێویستی نیه، یاخود ئه‌و خوایه‌ی كه له كه‌س نه‌بووه‌و كه‌سی لێ نه‌بووه هه‌موو ئه‌و مانایانه ته‌واون.
(3) [ لَمْ يَلِدْ ] خوای گه‌وره كه‌سی لێ نه‌بووه [ وَلَمْ يُولَدْ (٣) ] وه خۆیشی له كه‌س نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك له دایك بێ ئیلا ئه‌مرێ، وه هه‌ر كه‌سێكیش بمرێ ئیلا میراتگری ئه‌بێ و كه‌سێكی تر جێی ئه‌گرێته‌وه، بۆیه خوای گه‌وره له كه‌س نه‌بووه‌و كه‌سیشی لێ نه‌بووه، وه مردنیشی به‌سه‌ردا نایات وه كه‌سیش جێی خوای گه‌وره ناگرێته‌وه خوای گه‌وره خالقه وه پێویستی به منداڵ نیه.
(4) [ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ (٤) ] وه خوای گه‌وره هاوشێوه‌ی نیه‌و هیچ له دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره له خوای گه‌وره ناچن نه مناڵی هه‌یه نه دایكی هه‌یه نه باوكی هه‌یه نه خێزانی هه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه جووله‌كه ئه‌یانووت: عوزێر كوڕی خوایه، گاوره‌كان ئه‌یانووت: عیسا كوڕی خوایه، موشریكان ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه ئه‌وانه هه‌مووی بێ بنه‌مایه، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (هیچ كه‌سێك وه‌كو خوای گه‌وره ئارامگر نیه كه ئازار‌و ئه‌و قسه خراپانه ئه‌بیستێ له كافرانه‌وه كه مناڵ بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن خوای گه‌وره هێشتا ڕزقیان ئه‌دات وه له‌شیان ساغ ئه‌كات)، واته: یه‌كسه‌ر تۆڵه‌یان لێ ناسه‌نێ، وه خوای گه‌وره له فه‌رمووده‌ی قودسیدا ئه‌فه‌رمووێ: (مرۆڤ به‌درۆم ئه‌زانێ وه بۆی نه‌بووه ئه‌و شته بكات، وه جوێنم پێ ئه‌دا وه بۆی نه‌بووه ئه‌وه بكات جوێنم پێ بدا، به‌درۆ زانینی مرۆڤ بۆ من ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی كه بێباوهڕن ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره ناتوانێ ئێمه زیندوو بكاته‌وه له دوای مردن زیندوو بوونه‌وه‌و دروستكردنه‌وه نیه ئه‌وه به‌درۆ زانینی خوای گه‌وره‌یه كه ئه‌فه‌رمووێ: سه‌ره‌تا دروستم كردووه ئاسانتره له‌وه‌ی كه سه‌رله‌نوێ زیندووی بكه‌مه‌وه، ئه‌فه‌رمووێ: جوێن دانی مرۆڤیش به من ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵێ: خوا منداڵی هه‌یه، وه ئه‌فه‌رمووێ: من تاك و ته‌نهام وه صه‌مه‌دم كه‌سم لێ نه‌بووه له كه‌س نه‌بوومه وه كه‌سیش هاوشێوه‌ی من نیه)، والله أعلم.