(1) سووره‌تی (نور) (واته: رووناكى) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (٦٤) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ سُورَةٌ أَنْزَلْنَاهَا وَفَرَضْنَاهَا ] ئه‌م سووره‌ته پیرۆزه‌مان دابه‌زاندۆته خواره‌وه گرنگى و بایه‌خى پێ بده‌ن، وه كار كردنمان پێویست كردووه له‌سه‌رتان، یاخود حه‌ڵاڵ و حه‌رام و فه‌رمان و قه‌ده‌غه كردن و سنوره‌كانمان تێدا دیارى كردووه [ وَأَنْزَلْنَا فِيهَا آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ] وه چه‌ند ئایه‌تێكی ڕوون و ئاشكرامان تیایدا دابه‌زاندووه [ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (١) ] به‌ڵكو ئێوه بیربكه‌نه‌وه.
(2) {سزای زیناكار پێش هاوسەرگیری} [ الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ ] كچی زیناكار یان كوڕی زیناكار پێش ئه‌وه‌ی كه زه‌واجێكی شه‌رعی بكه‌ن ئه‌گه‌ر به ویستی خۆیان زینایان كرد هه‌ر یه‌كێك له‌وانه سه‌د جه‌ڵده‌و قامچیان لێ بده‌ن، وه له‌سوننه‌تیشدا هاتووه بۆ ماوه‌ى ساڵێك له‌و شوێنه دوریان بخه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر خۆیان دانیان پێدا نا، یان چوار شایه‌ت هه‌بوو، یان كچه‌كه حه‌ملى هه‌بوو [ وَلَا تَأْخُذْكُمْ بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ ] وه به‌زه‌یشتان پیادا نه‌یه‌ته‌وه له ئه‌نجامدان و جێبه‌جێ كردنی ئه‌م سنووره‌ی خوای گه‌وره (به‌زه‌یى وا له حاكم نه‌كات ئه‌م حوكمه‌ى خواى گه‌وره جێ به‌جێ نه‌كات) [ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمانتان به خوا‌و به ڕۆژی دوایی هه‌یه [ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَائِفَةٌ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (٢) ] وه با كۆمه‌ڵێك له باوه‌ڕدارانیش ئاماده‌ی ئه‌م سزایه ببن وه له پێش چاوی خه‌ڵكی به ئاشكرا جێبه‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكى له‌و تاوانه دوور بكه‌وێته‌وه ( به یه‌ك كه‌س و سه‌روتر ده‌وترێت: طَائِفَة).
(3) {دروست نیە داوێن پاك هاوسەرگیری لەگەڵ زیناكاردا بكات } [ الزَّانِي لَا يَنْكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوْ مُشْرِكَةً وَالزَّانِيَةُ لَا يَنْكِحُهَا إِلَّا زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌ ] (مرثد بن أبي مرثد) پیاوێك بوو دیلى موسڵمانانى له مه‌ككه رزگار دهكردو ده‌یهێنان بۆ مه‌دینه، ئافره‌تێكى داوێنپیس له مه‌ككه هه‌بوو ناوى (عه‌ناق) بوو هاوڕێى بوو، (مرثد) به‌ڵێنى به دیلێك دابوو رزگارى بكات، ده‌ڵێت هاتم بۆ مه‌ككه تا گه‌یشتمه سێبه‌رى دیوارێك له دیواره‌كانى مه‌ككه له شه‌وێكى مانگه‌شه‌ودا، (عه‌ناق) هات و سێبهرهكهمى بینى و ناسیمى وتى: (مرثد)ه؟ وتم: به‌ڵێ، وتى: به‌خێر بێیت وه‌ره ئه‌مشه‌و لامان بمێنه‌وه، منیش وتم: ئه‌ى (عه‌ناق) خواى گه‌وره زیناى حه‌رام كردووه، ئه‌ویش هاوارى كرد‌و وتى: ئه‌ى خه‌ڵكینه ئه‌م پیاوه هاتووه دیله‌كانتان ده‌بات، هه‌شت پیاو دوامكه‌وتن منیش رامكرد تا چوومه ناو ئه‌شكه‌وتێكه‌وه ئه‌وانیش چوونه سه‌ره‌وه‌و میزیان كردوو میزه‌كه‌یان چووه بان سه‌رم و خواى گه‌وره كوێری كردن و منیان نه‌بینى، پاشان گه‌ڕانه‌وه‌و منیش گه‌ڕامه‌وه‌و دیلهكهم هه‌ڵگرت هه‌رچه‌نده زۆر قورس بوو كۆت و زنجیره‌كه‌م لێكرده‌وه‌و گه‌یاندمه مه‌دینه، هاتم بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - (عه‌ناق) ماره بكه‌م؟ وه‌ڵامى نه‌دامه‌وه تا خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووى: ماره‌ى مه‌كه: پیاوى زیناكار هیچ كه‌سێك ناهێنێ مه‌گه‌ر ئافره‌تێكی زیناكار یاخود ئافره‌تێكی هاوبه‌شبڕیارده‌ر نه‌بێت، وه ئافره‌تی زیناكاریش هیچ كه‌سێك نایهێنێ ته‌نها پیاوی زیناكار یان پیاوی موشریك نه‌بێت، (ئه‌مه هاندانه بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌واج له‌گه‌ڵ زیناكاردا نه‌كرێ) [ وَحُرِّمَ ذَلِكَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ (٣) ] وه زه‌واج كردن و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ زیناكاردا حه‌رام كراوه له‌سه‌ر باوه‌ڕداران و نابێت هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵدا بكرێت مه‌گه‌ر ته‌وبه‌یه‌كى راسته‌قینه بكه‌ن.
(4) {سزای ئەو كەسانەی ئافرەتی داوێن پاك تۆمەتبار دەكەن بە زینا (حد القذف)} [ وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه ئافره‌تانی داوێن پاك تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن به زینا وه چوار شایه‌تیان نیه، وه ئافره‌تیش پیاوى داوێن پاك تۆمه‌تبار بكات به زیناو چوا شایه‌ت نه‌بێت ئه‌وه هه‌شتا جه‌ڵده‌و قامچیان لێ بده‌ن كه ئه‌مه حه‌دی (قه‌ذف)ی پێ ئه‌ووترێ [ وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا ] وه بۆ هه‌میشه‌یش شایه‌تی له‌و كه‌سانه قه‌بووڵ ناكرێت كه خه‌ڵكی تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن به زینا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه چوار شایه‌تیان هه‌بێت [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (٤) ] وه ئه‌م كه‌سانه له فه‌رمان و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ده‌رچوونه.
(5) [ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُوا ] ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سانێك له دوای ئه‌وه ته‌وبه بكه‌ن، وه ئه‌و كرده‌وه خراپه‌ی كردوویانه چاكى بكه‌نه‌وه [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٥) ] ئه‌وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌ییه، واته: ته‌وبه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌و شایه‌تیان قه‌بوڵ ئه‌كرێ.
(6) ئەو پیاوانەی هاوسەرەكانیان تۆمەتبار دەكەن بە زینا (اللِّعان) [ وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُمْ شُهَدَاءُ إِلَّا أَنْفُسُهُمْ ] (هیلالى كوڕى ئومه‌یه) له لاى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خێزانه‌كه‌ى خۆى تۆمه‌تبار كرد به زینا كردن له‌گه‌ڵ (شه‌ریكى كوڕى سه‌حماء)، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: یان ده‌بێت چوار شایه‌ت بێنیت، یان قامچى له پشتت ده‌ده‌م، ئه‌میش وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێمه پیاوێك به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یه‌وه ببینێت بڕوات شایه‌ت بێنێت؟! پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هه‌ر ده‌یفه‌رموو: ئه‌گه‌ر چوار شایه‌ت نه‌هێنیت جه‌ڵده له پشتت ده‌ده‌م، (هیلال) وتى: سوێند به‌و خوایه‌ى تۆى به‌حه‌ق ناردووه من راستگۆم و به دڵنیایى خواى گه‌وره ئایه‌ت داده‌به‌زێنێت كه پشتم بپارێزێت له قامچى، یه‌كسه‌ر جبریل دابه‌زى و ئه‌م چوار ئایه‌ته بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زى و خوێندیه‌وه: وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خێزانه‌كانیان تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه زینایان كردووه وه چوار شایه‌تیشیان نیه به‌ڵكو ته‌نها خۆیانن [ فَشَهَادَةُ أَحَدِهِمْ أَرْبَعُ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ (٦) ] ئه‌وه له جیاتى چوار شایه‌ته‌كه پیاوه‌كه چوار جار سوێند ئه‌خوات به خوای گه‌وره كه ئه‌م ڕاستگۆیه له‌م قسه‌یه‌ی كه ئه‌یكات كه به خێزانه‌كه‌ی ئه‌ڵێ زینای كردووه.
(7) [ وَالْخَامِسَةُ أَنَّ لَعْنَتَ اللَّهِ عَلَيْهِ إِنْ كَانَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (٧) ] وه پێنجه‌م جاریش ئه‌ڵێ: له‌عنه‌تی خوای گه‌وره‌م لێ بێت ئه‌گه‌ر درۆ بكه‌م و ئه‌م قسه‌یه‌م درۆ بێت، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه ئیقراری كرد‌و دانى پیادا نا كه زیناى كردووه‌و پیاوه‌كه‌ى راست ده‌كات ئه‌وه حه‌دی خوای گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ئه‌كرێت و سزاى قیامه‌ت له‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه لائه‌چێت و ده‌بێته كه‌فاره‌ت و سڕینه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه، چونكه سزاى دنیا‌و قیامه‌ت كۆ نابێته‌وه.
(8) [ وَيَدْرَأُ عَنْهَا الْعَذَابَ أَنْ تَشْهَدَ أَرْبَعَ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ لَمِنَ الْكَاذِبِينَ (٨) ] وه ئه‌و ئافره‌ته حهدو سنووره‌ی له‌سه‌ر لائه‌چێ و ڕه‌ت ئه‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌میش چوار جار سوێند بخوات به خوای گه‌وره كه مێرده‌كه‌م درۆ ئه‌كات له‌و قسه‌و تۆمه‌ته‌ی كه داوێتیه پاڵم.
(9) [ وَالْخَامِسَةَ أَنَّ غَضَبَ اللَّهِ عَلَيْهَا إِنْ كَانَ مِنَ الصَّادِقِينَ (٩) ] وه پێنجه‌م جاریش ئه‌ڵێ: تووڕه‌بوون و غه‌زه‌بی خوای گه‌وره‌م له‌سه‌ر بێت ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌م له‌و شته‌دا ڕاست بكات، ئه‌مه (مولاعه‌نه)ی پێ ئه‌ووترێ و له دوای ئه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی له یه‌كتری جیا ئه‌كرێنه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بانگى كردن و سوێندی دان و پێی فه‌رموون: خواى گه‌وره ده‌زانێت یه‌كێكتان درۆ ده‌كات ئایا ته‌وبه ده‌كه‌ن؟ ئافره‌ته‌كه‌یان له پێنجه‌م جاردا راگرت و وتیان ئه‌م سوێندانه‌ت به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌بێت، ئه‌ویش راوه‌ستا وایانزانى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و په‌شیمان ده‌بێته‌وه به‌ڵام وتى: ئابڕ‌وى كه‌سوكارم نابه‌م و سوێندى خوارد، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ته‌ماشا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م ئافره‌ته منداڵى بوو منداڵه‌كه‌ى چاو ره‌ش و سمت پڕ و قاچ گه‌وره‌و ئه‌ستور بوو ئه‌وه منداڵى (شه‌ریكى كوڕى سه‌حماء)ه، دواتر منداڵى بوو به‌و شێوازه بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر ئایه‌ت دانه‌به‌زیایه ئه‌وا سنورى خوام به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرد.
(10) [ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ ] وه ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره نه‌بوایه زۆرێك له كاره‌كانتان قورس ده‌بوو له‌سه‌رتان [ وَأَنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ حَكِيمٌ (١٠) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره ته‌وبه قه‌بوڵ ئه‌كات له كه‌سێك كه بگه‌ڕێته‌وه، وه زۆر كاربه‌جێیه.
(11) {رووداوی بوهتان كردن بۆ عائیشەی دایكی باوەڕداران (حادثة الإفك)} [ إِنَّ الَّذِينَ جَاءُوا بِالْإِفْكِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕووداوی ئیفك و بوهتان هه‌ڵبه‌ستنیان بۆ (عائیشه)ى دایكی باوه‌ڕداران هه‌ڵبه‌ست، كه له (بوخاری و موسلیم و سونه‌نه‌كان)دا هاتووه كه ئه‌م ده ئایه‌ته له‌سه‌ر پاكێتى (عائیشه) دابه‌زى، دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له غه‌زاكاندا دوا كه‌وت وه (صه‌فوانی كوڕی موعه¬طهل)یش دواكه‌وت پاشان (صه‌فوان) (عائیشه)ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنایه‌وه كه مونافیقان بینیان هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه دواكه‌وتوونه بوهتانیان بۆ (عائیشه) كرد‌و وتیان: له‌گه‌ڵ (صه‌فوان)دا زینای كردووه، جا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و بوهتانهیان كرد‌و ئه‌و درۆیه‌یان هه‌ڵبه‌ست [ عُصْبَةٌ مِنْكُمْ ] كۆمه‌ڵێك بوون له ئێوه كه (حه‌سانی كوڕی ثابت و ميسطه¬حى كوڕی ئوثاثهو حه‌منه‌ی كچی جه‌حش) بوون و له‌مانه‌وه بیسترا [ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَكُمْ ] وا مه‌زانن كه ئه‌مه شه‌ڕو خراپه بێت بۆ ئێوه به‌ڵكو به‌هۆیه‌وه ئه‌جرو پاداشتی زۆر وه‌رئه‌گرن [ بَلْ هُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] به‌ڵكو ئه‌مه خێر‌و چاكه‌یه بۆ ئێوه‌و به‌خێر به‌سه‌رتاندا ئهشكێتهوهو پله‌تان به‌رز ده‌بێته‌وه‌و خواى گه‌وره گرنگى و بایه‌خى به (عائیشه) دا‌و له‌سه‌رى هاته وه‌ڵام و به‌رگرى لێكرد‌و پاكێتى ده‌رخست و ئایه‌تى له‌سه‌ر نارده خواره‌وه [ لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ مَا اكْتَسَبَ مِنَ الْإِثْمِ ] وه هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ی كه ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه به‌شی خۆی تاوان هه‌ڵئه‌گرێ [ وَالَّذِي تَوَلَّى كِبْرَهُ مِنْهُمْ ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌یشی كه سه‌ره‌تا به ئیشه‌كه هه‌ڵساوه‌و سه‌رپه‌رشتی كرد كه (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول)ى سه‌رۆكی مونافیقان بوو [ لَهُ عَذَابٌ عَظِيمٌ (١١) ] ئه‌مه سزایه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌یه لای خوای گه‌وره، وه سیانه‌كه‌ی تریش كه لێیان بیسترا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - یه‌كی هه‌شتا جه‌ڵده‌ی لێ دان.
(12) {هەڵوێستی شەرعی مرۆڤی باوەڕدار} [ لَوْلَا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ ظَنَّ الْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بِأَنْفُسِهِمْ خَيْرًا ] كاتێك كه ئێوه ئه‌م هه‌واڵه‌تان بیست باوه‌ڕدارانی پیاو و ئافره‌ت گومانی باشیان به‌خۆیان برد كه له‌سه‌ر (ئه‌بو ئه‌یوبی ئه‌نصاری و ئوم ئه‌یوبی ئه‌نصاری) دابه‌زی كه وتیان: ئه‌گه‌ر ئێمه بووینایه شتی وامان نه‌ئه‌كرد ئه‌ی ئیتر چۆن (عائیشه و صه‌فوان) ئه‌یكه‌ن [ وَقَالُوا هَذَا إِفْكٌ مُبِينٌ (١٢) ] وه وتیان: ئه‌مه درۆ ههڵبهستنێكی زۆر ئاشكرایه چونكه (ئوم ئه‌یوب) وتی: عائیشه له من باشتره، وه (ئه‌بو ئه‌یوب)یش وتی: (صه‌فوان) له من باشتره.
(13) [ لَوْلَا جَاءُوا عَلَيْهِ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ ] ئه‌ى ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن بۆ چوار شایه‌تیان نه‌هێنا [ فَإِذْ لَمْ يَأْتُوا بِالشُّهَدَاءِ ] وه ئه‌گه‌ر چوار شایه‌ت بێنن ئه‌وه سنوور به‌سه‌ر ئه‌و دووانه‌دا جێبه‌جێ ئه‌كرێ، به‌ڵام كه چوار شایه‌تیان نه‌بوو . [ فَأُولَئِكَ عِنْدَ اللَّهِ هُمُ الْكَاذِبُونَ (١٣) ] ئه‌وا ئه‌م كه‌سانه كه بوهتانهكهیان كردووه لای خوای گه‌وره درۆزنن.
(14) [ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] وه ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و گه‌وره‌یی خوای گه‌وره نه‌بوایه به‌سه‌ر ئێوه له دونیا‌و قیامه‌ت (ئه‌وانه‌ى سه‌باره‌ت به عائیشه قسه‌یان كرد) [ لَمَسَّكُمْ فِي مَا أَفَضْتُمْ فِيهِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (١٤) ] له‌و قسه‌یه‌ی كه كردتان و تیایدا ڕۆچوون ئه‌وه خوای گه‌وره سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌دان به‌ڵام به‌ڕه‌حم فه‌زڵ و میهره‌بانی خوای گه‌وره سزای نه‌دان (مه‌به‌ست پێى سێ كه‌سه‌كه‌یه كه صه‌حابه بوون نه‌ك عبدالله¬ى كوڕى سه‌لول).
(15) [ إِذْ تَلَقَّوْنَهُ بِأَلْسِنَتِكُمْ ] یه‌ك له یه‌كتری ئه‌بیستن به زمان ئه‌م شته ئه‌ڵێن [ وَتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِكُمْ مَا لَيْسَ لَكُمْ بِهِ عِلْمٌ ] به زمان ئه‌م قسه‌یه بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌كتان هه‌بێت [ وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا ] وه وا ئه‌زانن شتێكی زۆر سووك و ئاسانه‌و تووشی تاوان نابن [ وَهُوَ عِنْدَ اللَّهِ عَظِيمٌ (١٥) ] به‌ڵام له كاتێكدا لای خوای گه‌وره تاوانێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه‌و سزاكه‌ی گه‌وره‌یه (ئه‌گه‌ر خێزانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌بوایه هه‌ر لاى خواى گه‌وره ئاسان نه‌ده‌بوو ئه‌ى ئیتر چۆن ئاسان ده‌بێت كه بوهتان بۆ خێزانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ن!؟).
(16) {خوای گەورە پاكێتی عائیشە دەردەخات} [ وَلَوْلَا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُمْ مَا يَكُونُ لَنَا أَنْ نَتَكَلَّمَ بِهَذَا ] هه‌ر سه‌ره‌تا كه بیستتان ئه‌بوایه بتانوتایه بۆمان نیه ئێمه له‌م بابه‌ته‌دا قسه بكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوار شایه‌تمان نیه [ سُبْحَانَكَ هَذَا بُهْتَانٌ عَظِيمٌ (١٦) ] وه ئه‌بوایه بتانوتایه پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره ئه‌مه بوهتانێكی زۆر گه‌وره‌یه كه كراوه بۆ عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت).
(17) [ يَعِظُكُمُ اللَّهُ أَنْ تَعُودُوا لِمِثْلِهِ أَبَدًا ] خوای گه‌وره ئامۆژگاریتان ئه‌كات و حه‌رامی ئه‌كات له‌سه‌رتان بۆ هه‌میشه‌یی بۆ شتی وا مه‌گه‌ڕێنه‌وه [ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١٧) ] ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمانداری ڕاسته‌قینه‌ن.
(18) [ وَيُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ ] وه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (١٨) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(19) [ إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێیان خۆشه زیناو فاحیشه له ناو باوه‌ڕداراندا بڵاو بێته‌وه [ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] به دڵنیایى ئه‌مانه سزایه‌كی به ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه له دونیا به‌وه‌ی سنووری خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ئه‌كرێ، وه له قیامه‌تیشدا به ئاگری دۆزه‌خ [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (١٩) ] وه خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ وه ئێوه نازانن.
(20) [ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ ] وه ئه‌گه‌ر دیسان فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره نه‌بوایه ئه‌وه خوای گه‌وره سزای ئه‌دان [ وَأَنَّ اللَّهَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (٢٠) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی و میهره‌بانه.
(21) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه شوێنی هه‌نگاو و نه‌خشه‌و پیلان و رێچكه‌و كرده‌وه‌ى شه‌یتان مه‌كه‌ون [ وَمَنْ يَتَّبِعْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ فَإِنَّهُ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ ] چونكه هه‌ر كه‌سێك شوێن هه‌نگاو و گومان و پیلان و رێچكه‌ى شه‌یتان بكه‌وێت ئه‌وا به دڵنیایى شه‌یتان فه‌رمان ئه‌كات به به‌دڕه‌وشتی و خراپه‌كاری و تاوان [ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ ] وه دیسان ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره نه‌بوایه، [ مَا زَكَى مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ أَبَدًا ] ئه‌وا هه‌رگیز هیچ كه‌سێكی له ئێوه پاك نه‌ئه‌كرده‌وه له تاوان [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يُزَكِّي مَنْ يَشَاءُ ] به‌ڵام خوای گه‌وره ویستی لێ بێت هه‌ر كه‌سێك پاك بكاته‌وه له تاوان پاكی ئه‌كاته‌وه به فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خۆی [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢١) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌ره‌و هه‌موو شتێك ئه‌بیستێ وه زۆر زانایه.
(22) {لێبووردن‌و لێخۆشبوو‌ن لە تاوانبار} [ وَلَا يَأْتَلِ أُولُو الْفَضْلِ مِنْكُمْ وَالسَّعَةِ أَنْ يُؤْتُوا أُولِي الْقُرْبَى ] (ئه‌بوبه‌كری صدیق) (خوای لێ ڕازی بێت) سوێندی خوارد كه چیتر خێر به (ميسطه¬حى كوڕی ئوثاثه) نه‌كات كه بوهتانی بۆ (عائیشه)ی كچی كرد، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى له‌سه‌رى دابه‌زاندو فه‌رمووی: با ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن فه‌زڵ و چاكه‌ن وه ده‌وڵه‌مه‌ندن با سوێند نه‌خۆن كه خێر به فه‌قیرو هه‌ژاران و خزمی خۆیان نه‌كه‌ن و پێیان نه‌به‌خشن كه (ميسطه¬ح) پورزاى (ئه‌بوبه‌كر) بوو [ وَالْمَسَاكِينَ ] وه فه‌قیریش بوو [ وَالْمُهَاجِرِينَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه كۆچكهریش بوو له پێناو خوای گه‌وره [ وَلْيَعْفُوا وَلْيَصْفَحُوا ] با لێبوورده‌و لێخۆش‌بوو بن له‌و شته‌ی كه ئه‌وان كردوویانه ئێوه لێیان ببورن و چاوپۆشیان لێ بكه‌ن [ أَلَا تُحِبُّونَ أَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ ] ئایا ئێوه پێتان خۆش نیه خوای گه‌وره لێتان خۆش بێت؟ واته: ئه‌گه‌ر له خه‌ڵك خۆشبی خوای گه‌وره لێت خۆش ئه‌بێ، (ئه‌بوبه‌كر) (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی: به‌ڵێ سوێند به‌خوا پێم خۆشه خوای گه‌وره لێم خۆشبێ، ده‌ستی كرده‌وه به خێر كردن به (ميسطه¬ح) و فه‌رمووى: سوێند به خوا هه‌گیز بێبه‌شى ناكه‌م له خێر‌و به‌خشین و یارمه‌تیدان [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢٢) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌ییه.
(23) [ إِنَّ الَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ لُعِنُوا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئافره‌تانی داوێن پاكی بێ‌ئاگا له تاوان و باوه‌ڕدار تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن به زینا كردن وه‌كو (عائیشه)یان تۆمه‌تبار كرد (خوا لێی ڕازی بێت) كه مه‌به‌ست پێی (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕى سه‌لول) و هه‌ندێكی تر له مونافیقانه به‌دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه له‌عنه‌تی خوای گه‌وره‌یان لێكراوه له دونیا كه دوور ئه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره، وه له قیامه‌تیشدا به ئاگری دۆزه‌خ [ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٢٣) ] وه سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه، ئه‌م ئایه‌ته‌یش له‌سه‌ر (عائیشه) دابه‌زى، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ى گشتیه (زانایان كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له پاش ئه‌م ئایه‌تانه هه‌ركه‌سێك (عائیشه) تۆمه‌تبار بكات به زینا ئه‌وا كافره چونكه باوه‌ڕى به‌م ئایه‌تانه نیه).
(24) [ يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٢٤) ] له ڕۆژێكدا كه ڕۆژی قیامه‌ته زمان و ده‌ست و قاچیان شایه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن به‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه له دونیادا ئه‌نجامیان داون.
(25) [ يَوْمَئِذٍ يُوَفِّيهِمُ اللَّهُ دِينَهُمُ الْحَقَّ ] ئه له‌و ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌ى حه‌ق و ته‌واویان له‌گه‌ڵدا ده‌كات [ وَيَعْلَمُونَ أَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ الْمُبِينُ (٢٥) ] وه ئه‌زانن و ئه‌گه‌نه یه‌قین كه خوای گه‌وره حه‌قێكی ئاشكرایه له زات و سیفات و كرداریدا، وه له به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌و لێپرسینه‌وه‌یدا.
(26) [ الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ ] ئافره‌تانی داوێن پیس بۆ پیاوانی داوێن پیسن [ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ ] وه پیاوانی داوێن پیس بۆ ئافره‌تانی داوێن پیسن [ وَالطَّيِّبَاتُ لِلطَّيِّبِينَ ] وه ئافره‌تانی داوێن پاك و پاك بۆ پیاوانی داوێن پاك و پاكن [ وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ ] وه پیاوانی پاك و داوێن پاك بۆ ئافره‌تانی پاك و داوێن پاكن كه مه‌به‌ست پێی (عائیشه)یه كه داوێن پاكه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم -، چۆن خوای گه‌وره ڕازی ئه‌بێ ئافره‌تێكی زیناكار بۆ پاكترین كه‌س بێت؟! نه‌خێر ئافره‌تی پاك بۆ پیاوی پاكه [ أُولَئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ ] ئا ئه‌مانه‌ی كه ئێوه تۆمه‌تتان دایه پاڵیان ئه‌مانه پاكن، ئه‌مه به‌ڕائه‌ت و پاكێتى و بێتاوانی (عائیشه) بوو [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (٢٦) ] ئه‌مانه لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه، وه له به‌هه‌شتیشدا ڕزق و ڕۆزی به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه (ئه‌مه‌یش موژده‌دانه به عائیشه به‌به‌هه‌شت وه خێزانى پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - له به‌هه‌شتدا).
(27) {ئادابی سەردانی كردن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّى تَسْتَأْنِسُوا وَتُسَلِّمُوا عَلَى أَهْلِهَا ] ئافره‌تێكى ئه‌نصارى وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - من له ماڵه‌وه جارى وا هه‌یه به شێوازێكم كه حه‌ز ناكه‌م كه‌س بمبینێت نه باوكم نه منداڵه‌كانم، وه به‌رده‌وام كه‌سوكارم دێنه ژووره‌وه منیش به‌و شێوازه‌م كه پێم خۆش نیه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه مه‌چنه ماڵی جگه له خۆتان تا ئیزن وه‌رنه‌گرن و سه‌لام له كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌كه‌ن (ئیزن وه‌رگرتن و له ده‌رگا دان سێ جاره ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه بگه‌ڕێره‌وه، وه ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ده‌رگاكه رانه‌وه‌ستیت به‌ڵكو له لاى راست یان چه‌پ راوه‌ستیت، وه پێویسته وتیان كێیه؟ ناوى خۆت بڵێیت تا بتناسن) [ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (٢٧) ] ئه‌م ئیزن وه‌رگرتن و له ده‌رگا دانه بۆ ئێوه باشتره به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن.
(28) [ فَإِنْ لَمْ تَجِدُوا فِيهَا أَحَدًا فَلَا تَدْخُلُوهَا ] وه ئه‌گه‌ر كه‌ستان نه‌بینی له‌و ماڵه‌دا له خۆتانه‌وه مه‌چنه ژووره‌وه [ حَتَّى يُؤْذَنَ لَكُمْ ] تا ئیزنتان پێ ئه‌درێت و فه‌رمووتان لێ ئه‌كرێ [ وَإِنْ قِيلَ لَكُمُ ارْجِعُوا فَارْجِعُوا ] وه ئه‌گه‌ر پێتان وترا بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه‌و به‌لاتانه‌وه ئاسایی بێت (قه‌تاده) ده‌فه‌رمێت: (هاوه‌ڵێكى موهاجیر ده‌فه‌رمێت: هه‌موو ته‌مه‌نم به دواى جێبه‌جێ كردنى ئه‌م ئایه‌ته گه‌ڕام ده‌ستم نه‌كه‌وت كه ئیزن وه‌ربگرم و پێم بڵێن بگه‌ڕێره‌وه تا بگه‌ڕێمه‌وه‌و فه‌رمانى خواى گه‌وره جێبه‌جێ بكه‌م) [ هُوَ أَزْكَى لَكُمْ ] ئه‌مه بۆ ئێوه باشتر‌و پاكتره [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ (٢٨) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه.
(29) [ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَدْخُلُوا بُيُوتًا غَيْرَ مَسْكُونَةٍ ] به‌ڵام ئاساییه‌و تاوانبار نابن ئه‌گه‌ر بچنه ماڵێكه‌وه كه ماڵی تایبه‌ت نه‌بێت و گشتى بێت وه‌كو فندق و بازاڕ‌و دوكانه‌كان [ فِيهَا مَتَاعٌ لَكُمْ ] كه ئیشتان تیایدا هه‌بێ ئه‌مه پێویست به ئیزن ناكات [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا تَكْتُمُونَ (٢٩) ] وه خوای گه‌وره زانایه به‌وه‌ی كه ئێوه ئاشكرای ئه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی كه ئه‌یشارنه‌وه.
(30) {خۆپاراستن لە تێڕوانینی حەرام} [ قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به پیاوانی باوه‌ڕداران بڵێ: با چاوی خۆیان بپارێزن له تێڕوانینی حه‌رام (چونكه زیناى چاو بریتییه له تێڕوانینى حه‌رام) [ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ] وه دامێنی خۆیان بپارێزن له زینا، وه له‌وه‌ى كه كه‌س نه‌یبینێت [ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ ] ئه‌مه بۆ دڵ و ده‌رون و دینیان پاكتره (ئه‌وه‌ى چاوى بپارێزێت له تێڕوانینى حه‌رام خواى گه‌وره روناكى به بینایی ده‌به‌خشێت و دڵى پاراو ده‌كات، وه تێڕوانینى حه‌رام تیرێكى ژه‌هراویه بۆ دڵ) [ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ (٣٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
(31) [ وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به ئافره‌تانی باوه‌ڕداریش بڵێ: با چاوی خۆیان بپۆشن له تێڕوانینی پیاوانی نامه‌حره‌م [ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ ] وه با دامێنی خۆیان بپارێزن له زینا، وه له‌وه‌ى كه كه‌س نه‌یبینێت {دەرنەخستنی جوانی ئافرەت} [ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ] وه با جوانی خۆیان، یان بازن و گواره‌و ملوانكه‌و خه‌ڵخاڵ و خشڵی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه خۆی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه خیلافى له‌سه‌ره (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: مه‌به‌ست پێی جلوبه‌رگه، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: مه‌به‌ست پێی ده‌موچاو و هه‌ردوو ده‌سته [ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ ] وه با پێچه‌كانیان یان له‌چكه‌كانیان شۆڕبێته‌وه‌و بیده‌ن به‌سه‌ر سینگیاندا و نه‌بینرێت، (عائیشه) ده‌فه‌رمێت: ره‌حمه‌تى خوا له ئافره‌تانى كۆچكه‌ر بێت كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى كراسه‌كانیان دڕاندو خۆیان پێ داپۆشى (با پێچه‌وانه‌ى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌فامى بكه‌ن چونكه ئه‌وان سه‌رو مل و سینگیان ده‌رده‌خست، خواى گه‌وره فه‌رمانى كرد به ئافره‌تانى باوه‌ڕدار به خۆداپۆشینیان و خۆ نه‌چواندنیان به ئافره‌تانى بێباوه‌ڕ، كه‌واته سفورى و خۆدانه‌پۆشین پیشه‌ى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌فامى و دواكه‌وتوویى بووه نه‌ك خۆداپۆشین و باڵاپۆشى) {دەرخستنی جوانی ئافرەت بۆ كێ دروستە؟} [ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ ] وه با جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن ته‌نها بۆ مێرده‌كانی خۆیان نه‌بێ [ أَوْ آبَائِهِنَّ ] یان بۆ باوكیان نه‌بێت [ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ ] یان بۆ باوكی مێرده‌كانیان (غه‌زوریان) نه‌بێت [ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ ] یان بۆ كوڕه‌كانی خۆیان یان كوڕی كوڕیان [ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ ] یان كوڕی مێردیان [ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ ] یان بۆ برایان [ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ ] یان بۆ برازایان [ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ ] یان بۆ خوشكه‌زایان (كوڕی خوشكیان) ئه‌مانه مه‌حره‌من [ أَوْ نِسَائِهِنَّ ] یاخود ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه خزمه‌تیان ئه‌كه‌ن له ماڵه‌وه، یان بۆ ئافره‌تى موسڵمان [ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ ] یاخود ئه‌و كه‌نیزه‌كانه‌ی كه هه‌یانه [ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ ] یاخود ئه‌وانه‌ی كه تابیعی ماڵه‌وه‌ن وه‌كو خزمهتكارو كرێكار‌و ئه‌وانه كه عه‌قڵیان سوكه‌و كاریان به ئافره‌ت نیه‌و ئاره‌زوویان ناكه‌ن [ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ ] یاخود منداڵێك كه هێشتا منداڵه‌و عه‌وره‌تی ئافره‌ت نابینێ واته بالغ نه‌بووه‌و ئاوڕ به‌لای ئه‌و شتانه‌دا ناداته‌وه‌و نایزانێت و عه‌قڵى پێ ناشكێت [ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ ] وه با پێیان نه‌ده‌ن به زه‌ویداو ئه‌وه‌ی كه شاردوویانه‌ته‌وه له ده‌نگی خهڵخاڵهكهیان یان ده‌نگی پێڵاوهكهیان با ده‌رنه‌كه‌وێت و سه‌ره‌نجى پیاو رانهكێشن، وه بۆن له‌خۆدانیش ده‌گرێته‌وه له كاتى چوونه ده‌ره‌وه له‌ماڵ (كه ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌فامى وابوونه‌و پیشه‌ى ئه‌وان بووه) [ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٣١) ] وه ئێوه هه‌ر هه‌مووتان ئه‌ی باوه‌ڕداران ته‌وبه بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵكو سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن (ئه‌م ره‌وشت و ئاكاره جوانانه په‌یڕه‌و بكه‌ن و واز له ره‌وشتى سه‌رده‌مى نه‌فامى بێن).
(32) [ وَأَنْكِحُوا الْأَيَامَى مِنْكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ ] (الْأَيَامَى) واته: پیاوى بێ ژن و ئافره‌تى بێ مێرد، ئیتر ئه‌گه‌ر كچ بێت یان بێوه‌ژن، واته: هاوسه‌رگیری بكه‌ن له به‌نده چاكه‌كانتان یان له كهنیزهكانتان (ئه‌مه فه‌رمان كردنه به هاوسه‌رگیرى كردن، وه كۆمه‌ڵێك له زانایان ده‌فه‌رموون واجبه له‌سه‌ر كه‌سێك كه تواناى هه‌بێت) [ إِنْ يَكُونُوا فُقَرَاءَ يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ] ئه‌گه‌ر فه‌قیرو هه‌ژاریش بن له ترسی ئه‌وه هاوسه‌رگیری دوا مه‌خه‌ن خوای گه‌وره به‌فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ئه‌كات (ئه‌مه‌یش به‌ڵێندانه به ده‌وڵه‌مه‌ندى به كه‌سێك كه هاوسه‌رگیرى بكات و مه‌به‌ستى خۆپاراستن بێت له تاوان، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: سێ كه‌س هه‌ن خواى گه‌وره به حه‌قى داناوه له‌سه‌ر خۆى كه یارمه‌تیان بدات، یه‌كێك له‌وانه: كه‌سێكه كه ژن بێنێت به مه‌به‌ستى داوێن پاكى و خۆپاراستن له تاوان) [ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٣٢) ] وه فه‌زڵ و ره‌حمه‌ت و چاكه‌ى خوای گه‌وره زۆر فراوانه هه‌موو كه‌سێكى گرتۆته‌وه، وه زۆر زانایه به به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه.
(33) [ وَلْيَسْتَعْفِفِ الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّى يُغْنِيَهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه توانای هاوسه‌رگیریان نیه با دامێنی خۆیان بپارێزن و داوێن پاك بن (به‌رۆژوو بن) تا خوای گه‌وره ڕزقیان ئه‌دات و ده‌وڵه‌مه‌ندیان ئه‌كات به فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خۆی و به‌هۆیه‌وه بتوانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن [ وَالَّذِينَ يَبْتَغُونَ الْكِتَابَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْرًا ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه كۆیله‌ن وه گه‌وره‌كانیان داوای بڕێك پاره‌یان لێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه له دوای ئه‌وه ئازادیان بكه‌ن ئه‌گه‌ر خێر‌و راستگۆیی و ئه‌مانه‌ت و تواناى كاسپى و پیشه‌تان تیایاندا بینی ئه‌وه (موكاته‌به‌یان) بكه‌ن، واته: به‌ڵێننامه‌ى ئازاد كردنیان له‌گه‌ڵدا واژوو بكه‌ن و دوای ئه‌وه ئازادیان بكه‌ن [ وَآتُوهُمْ مِنْ مَالِ اللَّهِ الَّذِي آتَاكُمْ ] وه له‌و ماڵه‌ی خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون ئێوه یارمه‌تیان بده‌ن بۆ ئازاد كردنی خۆیان و له به‌شێكى خۆش ببن، یان زه‌كاتیان پێ بده‌ن بۆ ئازاد كردنى خۆیان [ وَلَا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًا لِتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] وه ئه‌و كچ و كه‌نیزه‌كانه‌ی كه لاتانه زۆریان لێ مه‌كه‌ن له‌سه‌ر داوێن پیسی كاتێك كه خۆیان داوێن پاكیان ئه‌وێت و ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و زینایه‌وه هه‌ندێك پاره‌تان ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول) دابه‌زى كه چه‌ند كه‌نیزه‌كێكی هه‌بوو به زۆر زینای پێ ئه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كرێكه‌ی بخوات، ئه‌وانیش هاتن بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - گله‌ییان كرد خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ وَمَنْ يُكْرِهْهُنَّ فَإِنَّ اللَّهَ مِنْ بَعْدِ إِكْرَاهِهِنَّ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٣٣) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش زۆریان لێ بكات و به زۆر زینایان پێ بكات ئه‌وه خوای گه‌وره له پاش ئه‌و زۆر لێكردنه زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه به‌رامبه‌ر به‌و ئافره‌تانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بووه.
(34) [ وَلَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ آيَاتٍ مُبَيِّنَاتٍ ] وه به دڵنیایی ئێمه چه‌نده‌ها ئایه‌تی ڕوون و ئاشكرامان بۆ دابه‌زاندوون [ وَمَثَلًا مِنَ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ ] وه نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پێش ئێوه‌دا ڕۆیشتوونه له ئوممه‌تانی پێشتر كه سه‌رپێچیان كردووه خواى گه‌وره چۆن سزای داون [ وَمَوْعِظَةً لِلْمُتَّقِينَ (٣٤) ] ئه‌مه هه‌مووی په‌ندو ئامۆژگاریه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن تا سوودی لێ ببینن.
(35) [ اللَّهُ نُورُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خوای گه‌وره نووری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه و به نوورى خوا روناك بوونه‌ته‌وه‌و به‌و نووره هیدایه‌تى ئه‌هلى ئاسمانه‌كان و زه‌وى ده‌دات [ مَثَلُ نُورِهِ ] نموونه‌ی نوورو هیدایه‌تی خوای گه‌وره كه ئه‌یخاته دڵی باوه‌ڕداره‌وه، یان نمونه‌ى نوورى باوه‌ڕدار كه له دڵیدایه [ كَمِشْكَاةٍ ] وه‌كو تاقێك وایه له ناو دیوارێكدا كاتێك كه تیشكی به‌ر ئه‌كه‌وێت [ فِيهَا مِصْبَاحٌ ] له‌و تاقهیشدا چرایه‌ك هه‌یه [ الْمِصْبَاحُ فِي زُجَاجَةٍ ] وه چراكهیش بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گه‌شاوه بێت له‌ناو شووشه‌دایه [ الزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوْكَبٌ دُرِّيٌّ ] شووشه‌كه‌یش وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شاوه‌و پڕشنگدار وایه [ يُوقَدُ مِنْ شَجَرَةٍ مُبَارَكَةٍ زَيْتُونَةٍ ] كه داگیرسێنرابێت له دارێكی پیرۆز كه زه‌یتی زه‌یتونه [ لَا شَرْقِيَّةٍ وَلَا غَرْبِيَّةٍ ] نه له ڕۆژهه‌ڵاته سه‌ره‌تاى رۆژ خۆر نه‌یگاتێ، وه نه له ڕۆژئاوایه له خۆرئاوا بووندا خۆر نه‌یگاتێ، به‌ڵكو له ناوه‌ڕاسته‌وه‌یه‌و له خۆرهه‌ڵاتن تا خۆرئاوابوون خۆر لێى ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر ئه‌و چرایه گه‌شاوه‌یی و ڕووناكیه‌كه‌ی ده‌ركه‌وێت [ يَكَادُ زَيْتُهَا يُضِيءُ وَلَوْ لَمْ تَمْسَسْهُ نَارٌ ] ئه‌و زه‌یته‌ی ئه‌وه‌نده پاك و چاكه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگری به‌ركه‌وێ نزیكه خۆی بگه‌شێته‌وه دڵی ئیمانداریش به‌و شێوازه‌یه [ نُورٌ عَلَى نُورٍ ] ڕووناكی له‌سه‌ر ڕووناكی، چراكه ڕووناكهو شووشه‌كه ڕووناكهو له تاقهكهدایهو خۆر لێی ئه‌دات و به زه‌یتی زه‌یتونه [ يَهْدِي اللَّهُ لِنُورِهِ مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره‌ش ویستی لێ بێت هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات بۆ نوورى خۆى كه شایانى بێت [ وَيَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ ] وه به‌م شێوازه خوای گه‌وره نموونه بۆ خه‌ڵكی ئه‌هێنێته‌وه كه ئه‌مه نموونه‌یه‌كه بۆ دڵی باوه‌ڕدار ئاوا پاك و ڕووناكه به ئیمان و قورئان و هیدایه‌ت [ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٣٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌هه‌موو شتێك.
(36) {بە بەرز راگرتنی مزگەوتەكان} [ فِي بُيُوتٍ أَذِنَ اللَّهُ أَنْ تُرْفَعَ ] له ماڵانێك كه مزگه‌وته‌كانى ماڵی خواى گه‌وره‌ن، خوای گه‌وره ئیزنی داوه‌و فه‌رمانى كردووه كه به‌رزو بڵند بێت و قسه‌و كرده‌وه‌ى ناشیاو و كڕین و فرۆشتن و بانگ كردن بۆ شتى ون بووى تێدا نه‌كرێت، یاخود دروست كردنه‌كه‌ی به‌رزو بڵند بگیرێ له پیسی و پاك رابگیرێت و بۆنخۆش بكرێت [ وَيُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ ] وه ناوی خوای گه‌وره‌ی تیا بهێنرێت به بانگدان و نوێژ كردن و زیكر‌و قورئان خوێندن [ يُسَبِّحُ لَهُ فِيهَا بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ (٣٦) ] سه‌ره‌تای ڕۆژو كۆتایی ڕۆژ ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ی تیادا بكرێت وه نوێژی تیادا بكرێ و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ی تیادا بكرێ.
(37) [ رِجَالٌ لَا تُلْهِيهِمْ تِجَارَةٌ وَلَا بَيْعٌ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَإِقَامِ الصَّلَاةِ وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ ] پیاوانێكى هیممه‌ت به‌رزن كه بازرگانی و كڕین و فرۆشتن سه‌رقاڵ و بێئاگایان ناكات له زیكری خوای گه‌وره و نوێژ كردن و زه‌كاتدان و هه‌مووی بۆ خوای گه‌وره ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، (عبدالله¬ى كوڕى عومه‌ر) له بازاڕ بوو بانگدرا بۆ نوێژ خه‌ڵكى دوكانه‌كانیان داخست و چوون بۆ مزگه‌وت، فه‌رمووى: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سانه دابه‌زیووه [ يَخَافُونَ يَوْمًا تَتَقَلَّبُ فِيهِ الْقُلُوبُ وَالْأَبْصَارُ (٣٧) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕۆژێك ئه‌ترسێن كه ڕۆژی قیامه‌ته كه دڵ و چاوه‌كان تیایدا ئه‌مدیو و ئه‌مدیو ئه‌كرێت و وه‌رئه‌گێڕدرێت له ترسى سه‌ختى رۆژگاره‌كه.
(38) [ لِيَجْزِيَهُمُ اللَّهُ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا ] تا خوای گه‌وره به باشترین شێواز پاداشتی كرده‌وه‌كانیان بداته‌وه ئه‌وه‌ی له دونیا كردوویانه یه‌ك به ده تا یه‌ك به حه‌وت سه‌د تا زیاتر [ وَيَزِيدَهُمْ مِنْ فَضْلِهِ ] به‌ڵكو له‌وه‌ش زیاتر خوای گه‌وره فه‌زڵی خۆی ئه‌ڕژێنێ به‌سه‌ریانداو پاداشتیان ئه‌داته‌وه [ وَاللَّهُ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ (٣٨) ] وه خوای گه‌وره‌ش ڕزق و ڕۆزی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت به‌بێ حساب و ژماره‌و له ژماره نایات.
(39) {نمونهوهی كرده‌وه‌ی كافران} [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَعْمَالُهُمْ كَسَرَابٍ بِقِيعَةٍ يَحْسَبُهُ الظَّمْآنُ مَاءً ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه كافر بوونه كرده‌وه‌كانیان وه‌كو سه‌رابێك وایه له شوێنێكی فراوانى ته‌خت و رێكدا كاتێك له دووره‌وه كه‌سێكى تینوو سه‌یرى ئه‌كات وا ئه‌زانێت ئاوه [ حَتَّى إِذَا جَاءَهُ لَمْ يَجِدْهُ شَيْئًا ] كاتێك كه دێته سه‌ری هیچ شتێك نابینێ ئه‌وه سهرابی پێ ئه‌ووترێ، كافریش وایه ئه‌گه‌ر له دونیاش كرده‌وه‌ی چاك بكات له قیامه‌ت ئه‌جرو پاداشت نابینێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خوای نه‌كردووه [ وَوَجَدَ اللَّهَ عِنْدَهُ فَوَفَّاهُ حِسَابَهُ ] وه ئه‌بینێ خوای گه‌وره له‌وێوه حسابی له‌گه‌ڵدا ئه‌كات به‌ڵام سوودی پێ ناگه‌یه‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خوای گه‌وره نه‌یكردووه‌و ئه‌نجامی نه‌داوه [ وَاللَّهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ (٣٩) ] وه لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره زۆر خێرایه.
(40) [ أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُجِّيٍّ ] یاخود كرده‌وه‌ی كافران وه‌كو تاریكییه‌ك وایه له ده‌ریایه‌كی قوولدا بێت، ده‌ریا خۆی تاریكه له شه‌ویشدا بێت وه ده‌ریاكه‌ش قول بێت ئه‌مه نموونه‌یه بۆ كافران [ يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِنْ فَوْقِهِ مَوْجٌ ] شه‌پۆل ئه‌دا به‌سه‌ر شه‌پۆلدا ئه‌وه‌نده‌ی تر تاریكی ئه‌كات [ مِنْ فَوْقِهِ سَحَابٌ ] وه له‌سه‌رووی شه‌پۆله ئاوهكانیشهوه هه‌ور هه‌یه كه نایه‌لێ ڕووناكی ئه‌ستێره‌كان ده‌ربكه‌وێ ئه‌وه‌نده‌ی تر تاریكی كردووه [ ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ ] تاریكی هه‌ندێكی له‌سه‌ر هه‌ندێكی تره، تاریكی له‌سه‌ر تاریكی، تاریكی نه‌زانى و گومان و دوودڵی و خراپه‌كاری [ إِذَا أَخْرَجَ يَدَهُ لَمْ يَكَدْ يَرَاهَا ] ئه‌م كه‌سه كه له‌و تاریكیه‌دا ئه‌گه‌ر ده‌ستیشی ده‌ربكات هیچ شتێك نابینێت و هیچ سوودێكی بۆی نیه [ وَمَنْ لَمْ يَجْعَلِ اللَّهُ لَهُ نُورًا ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كه خوای گه‌وره نووری پێ نه‌به‌خشێ و هیدایه‌تی نه‌دات [ فَمَا لَهُ مِنْ نُورٍ (٤٠) ] ئه‌وه هیچ نوورو ڕووناكیه‌كی نیه، ئه‌مه دڵی كافره به‌و شێوازه تاریكه به پێچه‌وانه‌ی دڵی باوه‌ڕدار كه له ئایه‌ته‌كه‌ی پێشتر باس كرا.
(41) { هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه عیباده‌تی خوا ده‌كه‌ن} [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُسَبِّحُ لَهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئایا نابینی هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه له فریشته‌و مرۆڤ و جن و گیانله‌به‌رو بێ‌گیان هه‌موویان ته‌سبیحات و عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ وَالطَّيْرُ صَافَّاتٍ ] وه باڵنده‌كانیش كه باڵه‌كانیان ئه‌كه‌نه‌وه له ئاسماندا له‌و كاته‌دا ئه‌وانیش ته‌سبیحات و عیباده‌تى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن [ كُلٌّ قَدْ عَلِمَ صَلَاتَهُ وَتَسْبِيحَهُ ] هه‌موویان ئه‌زانن كه چۆن نوێژ ئه‌كه‌ن و چۆن ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره فێری كردوون [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِمَا يَفْعَلُونَ (٤١) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
(42) [ وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌مووى موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ (٤٢) ] وه سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژى قیامه‌ت هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.
(43) {توانا و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره } [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُزْجِي سَحَابًا ] ئایا نابینی خوای گه‌وره ئه‌و هه‌ورانه به‌ڕێ ئه‌كات بۆ هه‌ر شوێنێك كه ویستی لێ بێت [ ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُ ] پاشان ئه‌و په‌ڵه هه‌ورانه هه‌موویان كۆ ده‌كاته‌وه‌و یه‌ك ده‌گرن [ ثُمَّ يَجْعَلُهُ رُكَامًا ] دوای ئه‌وه كه‌ڵه‌كه‌یان ئه‌كات به‌سه‌ر یه‌كدا [ فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ ] وه ده‌بینیت باران له‌ناو ئه‌و هه‌ورانه‌وه دێته خواره‌وه [ وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ جِبَالٍ فِيهَا مِنْ بَرَدٍ ] وه خوای گه‌وره له به‌رزی ئاسمانه‌وه بۆ شاخه به‌رزه‌كانیش ته‌رزه ئه‌بارێنێ، یاخود له ئاسمانه‌وه به ئه‌ندازه‌ى شاخ ته‌رزه ده‌بارێنێت، یاخود له ئاسمان شاخى ته‌رزه هه‌یه دایده‌به‌زێنێت [ فَيُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ ] ویستی لێ بێت له هه‌ر شوێنێك دایبه‌زێنێ دای ئه‌به‌زێنێ [ وَيَصْرِفُهُ عَنْ مَنْ يَشَاءُ ] وه ویستیشی لێ بێت له هه‌ر شوێنێكی تر لایدات لایئه‌دات [ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِ يَذْهَبُ بِالْأَبْصَارِ (٤٣) ] وه تیشكی ئه‌و هه‌وره بروسكه‌یه نزیكه كه له چاو بدات و چاو به‌رێت له‌به‌ر به‌هێزی تیشكهكهی.
(44) [ يُقَلِّبُ اللَّهُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ ] خوای گه‌وره خۆی شه‌و و ڕۆژ ئه‌مدیو دیو ئه‌كات و ئه‌یگۆڕێت و گۆڕانی به‌سه‌ردا دێنێ به ساردی و گه‌رمى و تاریكی و ڕووناكی و درێژی و كورتی [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَعِبْرَةً لِأُولِي الْأَبْصَارِ (٤٤) ] به دڵنیایى هه‌موو ئه‌م شتانه په‌ندو عیبره‌ت و ئامۆژگاریه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بینان و چاویان حه‌ق ئه‌بینێ.
(45) [ وَاللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَابَّةٍ مِنْ مَاءٍ ] وه خوای گه‌وره هه‌موو ئاژه‌ڵێكی دروست كردووه له ئاو، یاخود له‌و دڵۆپه ئاوه كه مه‌نی¬یه [ فَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى بَطْنِهِ ] جا هه‌یانه له‌سه‌ر سكی ئه‌ڕوات وه‌كو مارو كرم و نه‌هه‌نگ [ وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى رِجْلَيْنِ ] وه هه‌یشه له‌سه‌ر دوو پێ ئه‌ڕوات وه‌كو مرۆڤ و باڵنده [ وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى أَرْبَعٍ ] وه هه‌یشانه له‌سه‌ر چوار پێ ئه‌ڕوات وه‌كو ئاژه‌ڵه‌كان [ يَخْلُقُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ ] خوای گه‌وره ویستی له هه‌ر شتێك بێ دروستی ئه‌كات [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٤٥) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(46) [ لَقَدْ أَنْزَلْنَا آيَاتٍ مُبَيِّنَاتٍ ] به دڵنیایی ئێمه كۆمه‌ڵێك ئایه‌تمان دابه‌زاندووه كه ڕوون و ئاشكران [ وَاللَّهُ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٤٦) ] وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات بۆ ڕێگاى ڕاست كه ویستی لێ بێت و شایانى بێت.
(47) {هەندێك لە سیفاتی مونافیقان} [ وَيَقُولُونَ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالرَّسُولِ ] وه مونافیقان ئه‌ڵێن: ئێمه‌ش ئیمانمان به خوای گه‌وره‌و به پێغه‌مبه‌ری خوا هێناوه - صلی الله علیه وسلم - [ وَأَطَعْنَا ] وه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوامان كردووه - صلی الله علیه وسلم - ئه‌مه ته‌نها به زمان نه‌ك به كرده‌وه‌و بیروباوه‌ڕ [ ثُمَّ يَتَوَلَّى فَرِيقٌ مِنْهُمْ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ ] له دوای ئه‌وه كۆمه‌ڵێك له‌م مونافیقانه پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن له گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - یان له جیهاد كردن [ وَمَا أُولَئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ (٤٧) ] ئا ئه‌م كه‌سانه به‌ڕاستی باوه‌ڕدار نین.
(48) [ وَإِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ] وه كاتێك بانگ بكرێن بڵێن: ئه‌ی مونافیقان وه‌رن بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تا حوكم و بڕیار له نێوانتاندا بده‌ن [ إِذَا فَرِيقٌ مِنْهُمْ مُعْرِضُونَ (٤٨) ] كۆمه‌ڵێك له‌وان پشت له حه‌ق ئه‌كات ، یاخود له حوكم هێنان بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - .
(49) [ وَإِنْ يَكُنْ لَهُمُ الْحَقُّ يَأْتُوا إِلَيْهِ مُذْعِنِينَ (٤٩) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانن شه‌رع حه‌ق به‌مان ئه‌دات ئه‌و كاته به ملكه‌چیه‌وه دێن و ڕازی ئه‌بن، به‌ڵام بزانن حه‌قیان پێ نادات ڕازی نابن.
(50) [ أَفِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ ] ئایا ئه‌مانه دڵیان نه‌خۆشه نه‌خۆشی له دڵیان‌دا هه‌یه نه‌خۆشی گومان و دوودڵى و نیفاق [ أَمِ ارْتَابُوا ] یان له گوماندان له پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - یان له دادپه‌روه‌ری پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ أَمْ يَخَافُونَ أَنْ يَحِيفَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَرَسُولُهُ ] یاخود له‌وه ئه‌ترسێن خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نا دادپه‌روه‌ر بن له حوكم دان به‌سه‌ریاندا [ بَلْ أُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٥٠) ] شتی وا نیه به‌ڵكو ئه‌مانه خۆیان زاڵم و سته‌مكارن.
(51) [ إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَنْ يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ] كاتێك كه باوه‌ڕداران بانگ بكرێن بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له نێوانیاندا بدات، واته: بۆ لای قورئان و سوننه‌ت ته‌نها وته‌یه‌ك هه‌یان بێت ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێن: ئێمه فه‌رمان و فه‌رمایشتی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوامان - صلی الله علیه وسلم - بیست وه گوێڕایه‌ڵین [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٥١) ] ئا ئه‌م كه‌سه باوه‌ڕدارانه سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون له دونیا‌و قیامه‌تدا [ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكات - صلی الله علیه وسلم - [ وَيَخْشَ اللَّهَ ] وه به زانیاریه‌وه له خوای گه‌وره بترسێ [ وَيَتَّقْهِ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكات [ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ (٥٢) ] ئا ئه‌م كه‌سانه براوه‌ن له دونیا‌و قیامه‌ت.
(52) [ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكات - صلی الله علیه وسلم - [ وَيَخْشَ اللَّهَ ] وه به زانیاریه‌وه له خوای گه‌وره بترسێ [ وَيَتَّقْهِ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكات [ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ (٥٢) ] ئا ئه‌م كه‌سانه براوه‌ن له دونیا‌و قیامه‌ت [ وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِنْ أَمَرْتَهُمْ لَيَخْرُجُنَّ ] مونافیقان سوێند ئه‌خۆن به خوای گه‌وره ئه‌وپه‌ڕی سوێند خواردن ئه‌گه‌ر تۆ فه‌رمانمان پێ بكه‌ی ئه‌وه ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتدا ده‌رئه‌چین بۆ جیهاد كردن [ قُلْ لَا تُقْسِمُوا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: سوێند مه‌خۆن [ طَاعَةٌ مَعْرُوفَةٌ ] ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن ئه‌مه شتێكی باشه، یان ئێوه‌یش وه‌كو باوه‌ڕداران به‌بێ سوێند خواردن گوێڕایه‌ڵى من بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (٥٣) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانیاری وردی هه‌یه به كرده‌وه‌كانی ئێوه.
(53) [ وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِنْ أَمَرْتَهُمْ لَيَخْرُجُنَّ ] مونافیقان سوێند ئه‌خۆن به خوای گه‌وره ئه‌وپه‌ڕی سوێند خواردن ئه‌گه‌ر تۆ فه‌رمانمان پێ بكه‌ی ئه‌وه ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتدا ده‌رئه‌چین بۆ جیهاد كردن [ قُلْ لَا تُقْسِمُوا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: سوێند مه‌خۆن [ طَاعَةٌ مَعْرُوفَةٌ ] ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن ئه‌مه شتێكی باشه، یان ئێوه‌یش وه‌كو باوه‌ڕداران به‌بێ سوێند خواردن گوێڕایه‌ڵى من بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (٥٣) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانیاری وردی هه‌یه به كرده‌وه‌كانی ئێوه [ قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: گوێڕایه‌ڵی خوا‌و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم -، واته شوێن قورئان و سوننه‌ت بكه‌ون [ فَإِنْ تَوَلَّوْا ] وه ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد [ فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ ] ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها گه‌یاندنی دینه‌كه‌ی له‌سه‌ره كه به جوانترین و ته‌واوترین شێواز جێبه‌جێی كردووه [ وَعَلَيْكُمْ مَا حُمِّلْتُمْ ] وه ئێوه‌ش لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانتانه كه گوێڕایه‌ڵی كردن و ئیمان هێنانه [ وَإِنْ تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه هیدایه‌ت وه‌رئه‌گرن و دێنه سه‌ر ڕێگای ڕاست [ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (٥٤) ] وه هیچ شتێكیش له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا نیه - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها گه‌یاندنێكی ئاشكرا نه‌بێ كه دینه‌كه‌تان پێ بگه‌یه‌نێت.
(54) [ قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: گوێڕایه‌ڵی خوا‌و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم -، واته شوێن قورئان و سوننه‌ت بكه‌ون [ فَإِنْ تَوَلَّوْا ] وه ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد [ فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ ] ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها گه‌یاندنی دینه‌كه‌ی له‌سه‌ره كه به جوانترین و ته‌واوترین شێواز جێبه‌جێی كردووه [ وَعَلَيْكُمْ مَا حُمِّلْتُمْ ] وه ئێوه‌ش لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانتانه كه گوێڕایه‌ڵی كردن و ئیمان هێنانه [ وَإِنْ تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه هیدایه‌ت وه‌رئه‌گرن و دێنه سه‌ر ڕێگای ڕاست [ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (٥٤) ] وه هیچ شتێكیش له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا نیه - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها گه‌یاندنێكی ئاشكرا نه‌بێ كه دینه‌كه‌تان پێ بگه‌یه‌نێت.
(55) {ئیمان‌و كردەوەی چاك هۆكارە بۆ فەرمانڕەوایی} [ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ ] كه پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - هاوه‌ڵان هاتنه مه‌دینه‌و ئه‌نصارییه‌كان په‌نایان دان، هه‌موو عه‌ره‌ب دژایه‌تیان كردن، ئه‌مانیش به بێ چه‌ك ناخهوتن و به چه‌كه‌كانیانه‌وه هه‌ڵده‌ستان، وتیان ئایا ئێمه بۆ هه‌میشه‌یى هه‌روا به ترسه‌وه ده‌ژین و ئه‌مین نابین و چه‌ك دانانێین؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به‌و باوه‌ڕدارانه له ئێوه كه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) ئه‌یانكاته جێ‌نشین و ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی، (كه‌واته ئیمان و كرده‌وه‌ى چاك هۆكارى سه‌ره‌كین بۆ فه‌رمانڕه‌وایى و ده‌سه‌ڵاتدارى و ده‌وڵه‌تدارى) [ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان له به‌نو ئیسرائیل و جگه له‌وانی كرده فه‌رمانڕه‌واو كاربه‌ده‌ست [ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ ] وه ئه‌و دینهیشی كه خوای گه‌وره ڕازی بووه بۆتان به دڵنیایى خوای گه‌وره بۆتان ته‌مكین و جێگیر‌و دامه‌زراوی ئه‌كات و سه‌ری ئه‌خات [ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا ] وه له دوای ئه‌و ترس و له‌رزه‌ی كه له دوژمنان هه‌تانه به دڵنیایى خوای گه‌وره بۆتان ئه‌گۆڕێ به هێمنی و ئه‌من و ئاسایش، ئه‌میش به‌هۆی چیه‌وه ئه‌گه‌ر چی بكه‌ن؟ [ يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ] ئه‌گه‌ر عیباده‌تی من بكه‌ن وه هیچ جۆره شه‌ریكێكم بۆ بڕیار نه‌ده‌ن، (كه‌واته عیباده‌تى خوا به‌تاك و ته‌نهاو شه‌ریك دانه‌نان بۆى هۆكارى سه‌ره‌كییه بۆ نه‌هێشتنى ترس و گۆڕینى به هێمنى و ئارامى) [ وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ ] وه له پاش ئه‌مه هه‌ر كه‌سێك كوفری ئه‌و نیعمه‌تانه بكات [ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (٥٥) ] ئا ئه‌و كه‌سانه فاسقن و ده‌رچوونه له گوێڕایه‌ڵی خوا.
(56) [ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ] وه ئێوه نوێژه‌كانتان بكه‌ن وه زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ ] وه گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - [ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (٥٦) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره ڕه‌حم و به‌زه‌ییتان پێ بكات، (كه‌واته نوێژ كردن و زه‌كات دان و گوێڕایه‌ڵى كردنى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هۆكارى سه‌ره‌كین بۆ دابه‌زینى ره‌حم و به‌زه‌یی خواى گه‌وره).
(57) [ لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مُعْجِزِينَ فِي الْأَرْضِ ] وا نه‌زانن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافرو بێباوهڕن خوای گه‌وره بێ ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر زه‌وی وه ئه‌وان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوا ڕزگاریان ئه‌بێ له سزای خوا، نه‌خێر وا نیه با وا نه‌زانن، به‌ڵكو خواى گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ریاندا هه‌یه‌و سزایان ده‌دات [ وَمَأْوَاهُمُ النَّارُ ] وه شوێنی مانه‌وه‌یان ئاگری دۆزه‌خه [ وَلَبِئْسَ الْمَصِيرُ (٥٧) ] كه خراپترین سه‌ره‌نجامه بۆی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
(58) {منداڵان فێر بكەن بەبێ ئیزن نەچنە ژووری تایبەتی دایك‌و باوك} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِيَسْتَأْذِنْكُمُ الَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ] (ئه‌سمائى كچى مه‌رثه¬د)و هاوسه‌ره‌كه‌ى خواردنیان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دروست كرد‌و خه‌ڵكیش به‌بێ ئیزن ده‌هاتنه ژوره‌وه، (ئه‌سماء) وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - چه‌ند ناشیرینه ژن و پیاو له ژێر یه‌ك جێگایه‌كدان و منداڵه‌كه‌یان دێته سه‌ریان به‌بێ ئیزن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆیله‌و خزمه‌تكارى ئێوه‌ن [ وَالَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا الْحُلُمَ مِنْكُمْ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه منداڵن و بالغ نه‌بوونه [ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ ] له شه‌و و ڕۆژێكدا سێ جار داوای ئیزن و ڕوخسه‌تتان لێ بكه‌ن له كاتى هاتنه ژووری تایبه‌تی خۆتان كه كاتی پشوودانه‌و مرۆڤ له‌و كاتانه خۆی ئه‌گۆڕێ [ مِنْ قَبْلِ صَلَاةِ الْفَجْرِ ] پێش نوێژی به‌یانی [ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُمْ مِنَ الظَّهِيرَةِ ] وه له نیوه‌ڕۆدا كاتێك كه پۆشاكه‌كانتان دائه‌نێن [ وَمِنْ بَعْدِ صَلَاةِ الْعِشَاءِ ] وه له دوای نوێژی عیشادا [ ثَلَاثُ عَوْرَاتٍ لَكُمْ ] ئه‌م سێ كاته كاتی عه‌وره‌ته، واته: مرۆڤ له‌م كاتانه‌دا پۆشاكى خۆی دائه‌كه‌نێت با له‌و كاتانه‌دا ئیزن وه‌ربگرن [ لَيْسَ عَلَيْكُمْ وَلَا عَلَيْهِمْ جُنَاحٌ بَعْدَهُنَّ ] جگه له‌م سێ كاته هه‌ر كاتێكی تر دێنه ژووره‌وه ئه‌گه‌ر ئیزنیش وه‌رنه‌گرن ئاساییه [ طَوَّافُونَ عَلَيْكُمْ بَعْضُكُمْ عَلَى بَعْضٍ ] ئه‌مانه به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئێوه‌دا ئه‌گه‌ڕێن و دێن و ئه‌ڕۆن خزمه‌تكاره‌كان یان مناڵه‌كانی خۆتان هه‌ندێكتان به‌سه‌ر هه‌ندێكتاندا ئه‌گه‌ڕێن [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٥٨) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(59) [ وَإِذَا بَلَغَ الْأَطْفَالُ مِنْكُمُ الْحُلُمَ فَلْيَسْتَأْذِنُوا كَمَا اسْتَأْذَنَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] وه كاتێك كه منداڵه‌كان بالغ بوون با ئه‌مان له هه‌موو كاتێكدا ئیزن وه‌ربگرن وه‌كو ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان كه گه‌وره‌ن و ئیزن وه‌رده‌گرن [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٥٩) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(60) {تەنانەت پیرێژنیش باشترە بۆیان خۆیان دابپۆشن} [ وَالْقَوَاعِدُ مِنَ النِّسَاءِ اللَّاتِي لَا يَرْجُونَ نِكَاحًا ] وه ئه‌و ئافره‌ته پیرانه‌ی (پیرێژنانه‌ی) كه له سووڕی مانگانه‌و له منداڵ بوون بوونه‌ته‌وه‌و ئومێد‌و ئاره‌زووى شووكردنیان نیه له‌به‌ر گه‌وره‌یی ته‌مه‌نیان [ فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَنْ يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ ] ئه‌مانه تاوانبار نابن ئه‌گه‌ر پۆشاكه‌كانیان دابنێن، واته: عاباش نه‌كه‌ن ئاساییه [ غَيْرَ مُتَبَرِّجَاتٍ بِزِينَةٍ ] به‌ڵام نابێت جوانی خۆیان یان عه‌وره‌تی خۆیان ده‌ربخه‌ن، یان خۆیان بڕازێننه‌وه بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م [ وَأَنْ يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌ لَهُنَّ ] وه ئه‌م پیرهژنانهش هێشتا ئه‌گه‌ر عابا بكه‌ن و حیجاب بكه‌ن وه خۆیان دابپۆشن ئه‌مه بۆیان باشتره (ئه‌مه سه‌باره‌ت به پیرێژن ئه‌ى ئافره‌تى گه‌نج چۆن دروسته جوانى خۆى ده‌ربخات و پۆشاكى ته‌نك و كورت و ته‌سك و ره‌نگاو ره‌نگ و ناشه‌رعى بپۆشێت!؟ وه كه ئامۆژگاریش بكرێن تۆمه‌تبارت ده‌كه‌ن به توندڕه‌وى و ده‌ڵێن دین وا قورس نیه، خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن و به ناوى شه‌رعه‌وه پۆشاكى ناشه‌رعى ده‌پۆشن!!) [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٦٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.
(61) [ لَيْسَ عَلَى الْأَعْمَى حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْأَعْرَجِ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْمَرِيضِ حَرَجٌ وَلَا عَلَى أَنْفُسِكُمْ أَنْ تَأْكُلُوا مِنْ بُيُوتِكُمْ ] هاوه‌ڵان پێیان ناخۆشبوو له‌گه‌ڵ كوێردا خواردن بخۆن چونكه ئه‌وان خواردنه‌كه‌یان نابینى كامهى باش و خۆشه، وه له‌گه‌ڵ شه‌لدا چونكه نه‌یده‌توانى وه‌كو پێویست دابنیشێت بۆ نان خواردن، وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆش چونكه نه‌خۆش وه‌كو پێویست خواردنى بۆ ناخورێت، پێیان ناخۆش بوو له‌گه‌ڵیاندا خواردن بخۆن نه‌وه‌كو سته‌میان لێ بكه‌ن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: یاخود عائیشه ده‌فه‌رمێت: هاوه‌ڵان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌چوون بۆ غه‌زا كلیله‌كانیان ده‌دا به‌وانه‌ى كه نه‌خۆشى به‌رده‌وام و درێژخایه‌نیان هه‌یه‌و له ماڵ جێ ئه‌مێنن و پێیان ده‌وتن ئه‌وه‌ى ئاره‌زووى ده‌كه‌ن له ماڵمان حه‌ڵاڵتان بێت و بیخۆن، ئه‌وانیش ده‌یانووت بۆمان حه‌ڵاڵ نیه چونكه له رووا داماون و له دڵیانه‌وه ده‌رنه‌چووه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: كه‌سێك كه كوێره تاوانی له‌سه‌ر نیه یان كه‌سێك كه شه‌له یان كه‌سێك كه نه‌خۆشه یاخود خۆتان كه له ماڵی خۆتان بخۆن ئاساییه، یان بێنه ماڵتانه‌وه‌و له ماڵه‌كانتان بخۆن مادام ئیزنتان پێ داون ئاساییه [ أَوْ بُيُوتِ آبَائِكُمْ ] یان له ماڵی باوكتان بخۆن دروسته [ أَوْ بُيُوتِ أُمَّهَاتِكُمْ ] یان له ماڵی دایكتان [ أَوْ بُيُوتِ إِخْوَانِكُمْ ] یان له ماڵی براتان [ أَوْ بُيُوتِ أَخَوَاتِكُمْ ] یان ماڵی خوشكتان [ أَوْ بُيُوتِ أَعْمَامِكُمْ ] یان ماڵی مامه‌تان [ أَوْ بُيُوتِ عَمَّاتِكُمْ ] یان ماڵی پوورتان (خوشكی باوك) [ أَوْ بُيُوتِ أَخْوَالِكُمْ ] ماڵی خاڵۆكانتان [ أَوْ بُيُوتِ خَالَاتِكُمْ ] یان ماڵی پوورتان (خوشكی دایك) [ أَوْ مَا مَلَكْتُمْ مَفَاتِحَهُ ] یان ئه‌وانه‌ی كه خۆیان كلیلیان به ئێوه داوه‌و ڕێگه‌یان پێداون كه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، وه‌كو كه‌سێك كۆیله‌ی هه‌یه یان خزمه‌تكاری هه‌یه یان وه‌كیلی هه‌یه یاخود پاسه‌وانی هه‌یه [ أَوْ صَدِيقِكُمْ ] یاخود هاوڕێتان، هاوڕێش جارى وا هه‌یه ڕێگا به هاوڕێ ئه‌دات ئه‌مانه ئاساییه مادام ڕێگا پێدراو بێت [ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَأْكُلُوا جَمِيعًا أَوْ أَشْتَاتًا ] ئاساییه ئه‌گه‌ر هه‌مووتان پێكه‌وه بخۆن یاخود به جیا جیا بخۆن [ فَإِذَا دَخَلْتُمْ بُيُوتًا ] وه ئه‌گه‌ر چوونه ماڵێكیشهوه له‌م ماڵانه‌ی كه باسكرا یان جگه له‌م ماڵانه‌ش [ فَسَلِّمُوا عَلَى أَنْفُسِكُمْ ] ئه‌وا سه‌لام له یه‌كترى بكه‌ن، وه ئه‌گه‌ر كه‌سیش له ماڵ نه‌بوو سڵاو له خۆتان بكه‌ن و بڵێن: (السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين) [ تَحِيَّةً مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً ] سڵاوێك له خوای گه‌وره‌وه سڵاوێكی پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ت و پاك كه دڵتان پێ خۆش ئه‌بێ [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه [ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (٦١) ] به‌ڵكو لێی تێ بگه‌ن.
(62) [ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ] ته‌نها ئیمانداری ڕاسته‌قینه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئیمانیان به‌خواو پێغه‌مبه‌ری خوا هێناوه - صلی الله علیه وسلم - [ وَإِذَا كَانُوا مَعَهُ عَلَى أَمْرٍ جَامِعٍ ] وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا بن - صلی الله علیه وسلم - بۆ كارێكی به كۆمه‌ڵ كه هه‌موویان كۆبوونه‌ته‌وه وه‌كو جومعه‌و جه‌ماعه‌ت و قوربانی كردن و جیهاد [ لَمْ يَذْهَبُوا حَتَّى يَسْتَأْذِنُوهُ ] ناڕۆن تا ئیزن له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه‌رنه‌گرن [ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَأْذِنُونَكَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیزنت لێ وه‌رئه‌گرن ئینجا ئه‌ڕۆن [ أُولَئِكَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ] ئا ئه‌م كه‌سانه به‌ڕاستی باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هه‌یه (چۆن له‌كاتى چوونه ژووره‌وه ده‌بێت ئیزن له خاوه‌ن ماڵ وه‌ربگریت ئینجا بچیته ژووره‌وه، به هه‌مان شێوه كاتێكیش ده‌ڕۆیت ده‌بێت ئیزن وه‌ربگریت) [ فَإِذَا اسْتَأْذَنُوكَ لِبَعْضِ شَأْنِهِمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ندێك له كاروباری گرنگی خۆیان داوای ئیزن و ڕوخسه‌تیان لێ كردیت [ فَأْذَنْ لِمَنْ شِئْتَ مِنْهُمْ ] ئه‌وه ئیزنى هه‌ر كه‌سێك بده له وان كه ویستت لێ بوو [ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمُ اللَّهَ ] وه داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بكه له خوای گه‌وره [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٦٢) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(63) {ترسناكی سەرپێچی كردنی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - } [ لَا تَجْعَلُوا دُعَاءَ الرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَاءِ بَعْضِكُمْ بَعْضًا ]چۆن له نێوان خۆتاندا هه‌ندێكتان به ناوى خۆتانهوهبانگی هه‌ندێكتان ئه‌كه‌ن به‌و شێوازهبانگی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - مه‌كه‌ن به‌ناوی خۆیه‌وه‌و بڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم -،به‌ڵكو به ئه‌ده‌ب و رێز‌و به‌گه‌وره‌زانینه‌وه بڵێن: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -، یاخود پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تووڕه مه‌كه‌ن با دوعاتان لێ نه‌كات چونكه دوعای پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - قه‌بووڵه‌و وه‌كو دوعای ئێوه نیه كه هه‌ندێكتان له هه‌ندێكتانی بكه‌ن [ قَدْ يَعْلَمُ اللَّهُ الَّذِينَ يَتَسَلَّلُونَ مِنْكُمْ لِوَاذًا ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئاگاى له‌و مونافیقانه هه‌یه كه ئه‌چنه په‌نایه‌ك و خۆیان ئه‌دزنه‌وه‌و خۆیان ده‌شارنه‌وه‌و له جیهاد كردن و نوێژى جومعه‌و جه‌ماعه‌ت [ فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رپێچی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كه‌ن با ئاگادار بن [ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی بێ فه‌رمانی كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تووشی فیتنه ئه‌بن، فیتنه‌ش بریتیه له شیرك و كوفر‌و نیفاق و بیدعه‌و گومڕایی [ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٦٣) ] یاخود تووشی سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار ئه‌بن كه له دونیادا خوای گه‌وره تووشی كوشتن و گرانی و به‌ند كردن و له‌ناو چوونیان ئه‌كات، (ئه‌م سزایانه هه‌مووى به هۆى بێ فه‌رمانى كردنى پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم -).
(64) [ أَلَا إِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئاگادار بن به دڵنیایى هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌مووی به ته‌نها موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ قَدْ يَعْلَمُ مَا أَنْتُمْ عَلَيْهِ ] خوای گه‌وره به دڵنیایى ئه‌زانێ ئێوه له چ حاڵهتێكدان، یان چی ئه‌كه‌ن و له‌سه‌ر چ كردهوهیهكن [ وَيَوْمَ يُرْجَعُونَ إِلَيْهِ فَيُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش كه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا دیسان خوای گه‌وره ئاگاداره‌و هه‌واڵتان پێ ئه‌دا به‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیا كردووتانه [ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٦٤) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، والله أعلم.