(1) سووره‌تی (نه‌به‌ء) (واته: هه‌واڵ) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٠) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ عَمَّ يَتَسَاءَلُونَ (١) ] خوای گه‌وره ئینكاری ئه‌كات له موشریكان كه پرسیار ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ڕۆژی قیامه‌ت (عَمَّ يَتَسَاءَلُونَ) واته: ده‌رباره‌ی چ شتێك پرسیار ئه‌كه‌ن.
(2) [ عَنِ النَّبَإِ الْعَظِيمِ (٢) ] ئایا ده‌رباره‌ی هه‌واڵه هه‌ره گه‌وره‌كه پرسیار ئه‌كه‌ن كه بریتییه له قورئان، یاخود بریتییه له زیندوو بوونه‌وه.
(3) [ الَّذِي هُمْ فِيهِ مُخْتَلِفُونَ (٣) ] كه خۆیان تیایدا یان خه‌ڵكی تیایدا جیاوازن، هه‌یانه ئیمانی به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه، وه هه‌یشه پێی كافره، یاخود ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێی قورئان بێ خۆیان له‌ناو خۆیاندا یه‌كده‌نگ نین له‌سه‌ر قورئان هه‌یانه ئه‌ڵێن: قورئان جادووه، وه هه‌یشیانه ئه‌ڵێن: شیعره، وه هه‌یانه ئه‌ڵێن: فاڵچێتیه، وه هه‌یانه ئه‌ڵێن: په‌ندو به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌ی ئوممه‌تانی پێشتره.
(4) [ كَلَّا سَيَعْلَمُونَ (٤) ] ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه، واته: نه‌خێر نابێ وابن، وه له داهاتوودا سه‌ره‌نجامی ئه‌م بێباوه‌ڕییه‌یان ئه‌زانن.
(5) [ ثُمَّ كَلَّا سَيَعْلَمُونَ (٥) ] دیسان بۆ جه‌خت كردنه له هه‌ڕه‌شه كردن‌دا، واته: به دڵنیایی له داهاتوودا سه‌ره‌نجامی ئه‌م به‌درۆ زانین و كوفر كردنه‌یان ئه‌زانن.
(6) {هه‌ندێك له به‌خششه‌كانى خواى گه‌وره} [ أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَادًا (٦) ] ئایا ئێمه زه‌ویمان بۆ ژێربار نه‌كردوون و ڕانه‌خستووه وه‌كو بێشكه‌ی منداڵ، وه هێمن و ئارام و جێگیرمان كردووه بۆیان تا له‌سه‌رى بژین.
(7) [ وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا (٧) ] وه شاخه‌كانمان وه‌كو سنگ داكوتیوه به ناخی زه‌ویدا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جوولێت و هێمن و ئارام بێت.
(8) [ وَخَلَقْنَاكُمْ أَزْوَاجًا (٨) ] وه ئێوه‌مان دروست كردووه به نێر‌و مێ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌چه بخه‌نه‌وه‌و ژیان به‌رده‌وام بێت.
(9) [ وَجَعَلْنَا نَوْمَكُمْ سُبَاتًا (٩) ] وه خه‌وی ئێوه‌شمان كردووه به پشوو بۆ لاشه‌تان و جووله‌ی تیادا نه‌مێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕۆژ زۆر ئه‌گه‌ڕێن و ماندوو ئه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌و پشوو بده‌ن.
(10) [ وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاسًا (١٠) ] وه به تاریكی شه‌ویش داتانئه‌پۆشین بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ودا پشوو بده‌ن، وه شه‌ومان وا لێ كردووه كه هێمن و ئارام بێ.
(11) [ وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا (١١) ] وه ڕۆژیشمان وا لێ كردووه كه ڕووناك بێ تا خه‌ڵكی بتوانن له ڕۆژدا بێن و بڕۆن بۆ بازرگانی و كاسبی و بژێوى ژیانیان.
(12) [ وَبَنَيْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعًا شِدَادًا (١٢) ] وه له‌سه‌رووی ئێوه‌یشه‌وه حه‌وت ئاسمانی به‌هێزو فراوان و به‌رزمان دروست كردووه‌و ئه‌و ئه‌ستێرانه‌یشمان تێی كردووه.
(13) [ وَجَعَلْنَا سِرَاجًا وَهَّاجًا (١٣) ] وه خۆرمان تیادا داناوه كه سه‌رچاوه‌ی ڕووناكی و گه‌رمییه.
(14) [ وَأَنْزَلْنَا مِنَ الْمُعْصِرَاتِ مَاءً ثَجَّاجًا (١٤) ] وه له هه‌وره‌كانه‌وه ئاوێكتان بۆ دائه‌به‌زێنین كه ئه‌و ئاوه زۆر به‌لێزمه‌و به‌خوڕ دێته خواره‌وه به‌رده‌وام.
(15) [ لِنُخْرِجَ بِهِ حَبًّا وَنَبَاتًا (١٥) ] تا به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه دانه‌وێڵه‌تان بۆ ده‌ربكه‌ین له زه‌وی بۆ خۆراكی خۆتان، وه گژو گیاش بۆ خۆراكی ئاژه‌ڵه‌كانتان.
(16) [ وَجَنَّاتٍ أَلْفَافًا (١٦) ] وه به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه باخ و باخاتی زۆر چڕ‌و پڕتان پێ ئه‌به‌خشین.
(17) {چه‌ند دیمهنێكى رۆژى قیامه‌ت } [ إِنَّ يَوْمَ الْفَصْلِ كَانَ مِيقَاتًا (١٧) ] به‌دڵنیایی ڕۆژی یه‌كلاكردنه‌وه كه ڕۆژی قیامه‌ته ڕۆژێكه خوای گه‌وره كاتی داناوه بۆ سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كان تیایدا كۆئه‌بنه‌وه.
(18) [ يَوْمَ يُنْفَخُ فِي الصُّورِ فَتَأْتُونَ أَفْوَاجًا (١٨) ] له‌و ڕۆژه‌دا ئیسرافیل فوو ئه‌كات به شه‌یپوورو كه‌ڕه‌نادا ئه‌و كاته ئێوه‌ش كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ و پۆل پۆل دێن، یاخود هه‌موو ئوممه‌تێك له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یدا دێن بۆ لێپرسینه‌وه.
(19) [ وَفُتِحَتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ أَبْوَابًا (١٩) ] وه ئاسمانه‌كان ئه‌كرێنه‌وه‌و هه‌مووی ئه‌بێ به ڕێگا، وه ده‌رگاكانی ئه‌كرێنه‌وه بۆ دابه‌زینی فریشته‌كان.
(20) [ وَسُيِّرَتِ الْجِبَالُ فَكَانَتْ سَرَابًا (٢٠) ] وه شاخه‌كان هه‌ڵئه‌كه‌نرێن له شوێنی خۆیان وه به هه‌وادا ئه‌ڕۆن وه‌كو ته‌پ و تۆزیان لێ دێت، وه وه‌كو صوفی شیكراوه‌یان لێ دێت ئه‌وه‌ی كه سه‌یر ئه‌كات وا ئه‌زانێ شتێكه‌و هیچیش نیه و شوێنه‌واریشى نامێنێ.
(21) {هه‌ندێك له سزاى كافران له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خدا } [ إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتْ مِرْصَادًا (٢١) ] به‌ڕاستی دۆزه‌خ له كه‌مین و بۆسه‌دایه، وه ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌رانیان كردووه‌و سنووریان به‌زاندووه له تاواندا، وه شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌یانه (كه ده‌فه‌رمێت دۆزه‌خ له كه‌میندایه‌و ئاماده‌كراوه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێستا دۆزه‌خ هه‌یه خوای گه‌وره دروستى كردووه‌و ئاماده‌ی كردووه وه ئه‌ویش له كه‌میندایه بۆ تاوانباران).
(22) [ لِلطَّاغِينَ مَآبًا (٢٢) ] دۆزه‌خ شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه توغیان و سه‌ركه‌شییان كردووه.
(23) [ لَابِثِينَ فِيهَا أَحْقَابًا (٢٣) ] له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه سه‌رده‌مێكی زۆر له كات و زه‌مان، ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌ڕوات سه‌رده‌مێكی تر دێت، واته: به‌رده‌وام و به هه‌میشه‌یی له دۆزه‌خدا ده‌مێننه‌وه‌و كۆتایی نایات، هه‌یه له زانایان ئه‌ڵێن: (ئه‌حقاب) چل ساڵ، هه‌یه ئه‌ڵێن: په‌نجا ساڵه، حه‌فتا ساڵه، هه‌شتا ساڵه، سێ سه‌د ساڵه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه به به‌رده‌وامی تیایدا ئه‌مێننه‌وه.
(24) [ لَا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرْدًا وَلَا شَرَابًا (٢٤) ] دۆزه‌خیه‌كان له‌ناو دۆزه‌خدا هیچ خواردنه‌وه‌یه‌كى فێنك و سارد ناچێژن.
(25) [ إِلَّا حَمِيمًا وَغَسَّاقًا (٢٥) ] به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه پێیان ئه‌درێ له جیاتی ئاوى سارد ئاوێكی كوڵاویان پێ ئه‌درێ كه به ئاگری دۆزه‌خ كوڵاوه (وَغَسَّاقًا) واته: ئه‌و خوێن و كێماو جه‌ڕاحه‌ته‌ی كه له له‌شی دۆزه‌خییه‌كان ئه‌چۆڕێته‌وه‌و ئه‌تكێته‌وه ئه‌وه‌یان پێ ئه‌درێ و ته‌نها خواردنی دۆزه‌خییه‌كان ئه‌م شته‌یه له‌گه‌ڵ زه‌قومدا.
(26) [ جَزَاءً وِفَاقًا (٢٦) ] ئه‌م سزایه كه خوای گه‌وره سزای ئه‌م تاوانبارانه ئه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره داناوه هاوشێوه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی خۆیانه، ئه‌وان گه‌وره‌ترین تاوانیان بۆ خوا داناوه كه شه‌ریك دانان بوو بۆ خوا، خوای گه‌وره‌ش سه‌ختترین سزایان ئه‌دات له ناو ئاگرى دۆزه‌خدا.
(27) [ إِنَّهُمْ كَانُوا لَا يَرْجُونَ حِسَابًا (٢٧) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له دونیادا به ئومێدی ئه‌وه نه‌بوون كه ڕۆژێك هه‌بێت و تیایدا زیندوو ببنه‌وه‌و خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، باوه‌ڕیان به زیندوو بوونه‌وه نه‌بووه.
(28) [ وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا كِذَّابًا (٢٨) ] وه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و باوه‌ڕیان پێی نه‌كردووه.
(29) [ وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ كِتَابًا (٢٩) ] وه فریشته‌كانمان هه‌موو شتێكیان سه‌رژمێری كردووه‌و هه‌موو شتێكیان نووسیوه.
(30) [ فَذُوقُوا فَلَنْ نَزِيدَكُمْ إِلَّا عَذَابًا (٣٠) ] ده‌ی ئێوه به‌هۆی كوفر‌و به‌درۆ زانینتان سزای خوای گه‌وره بچێژن هیچ شتێكتان بۆ زیاد ناكه‌ین ته‌نها سزا نه‌بێ، سزا له‌سه‌ر سزاتان ئه‌ده‌ین، (عبدالله‌ی كوڕی عه‌مری كوڕی عاص) ئه‌فه‌رمووێ: (هیچ ئایه‌تێك دانه‌به‌زیوه بۆ سه‌ر دۆزه‌خییه‌كان سه‌ختتر له‌م ئایه‌ته، ئه‌وان به‌رده‌وام سزایان بۆ زیاد ده‌كرێت).
(31) {پاداشتى موتته‌قى و خۆپارێزان له به‌هه‌شتدا} [ إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا (٣١) ] پاشان خوای گه‌وره دێته سه‌ر هه‌واڵی ئه‌وانه‌ی كه له دونیادا ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و خۆیان له تاوان پاراستووه، ئه‌وان سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌و ڕزگاربوونیان له ئاگری دۆزه‌خ بۆ هه‌یه، یاخود وتراوه: (مَفَازًا) واته: باخیان له‌ناو به‌هه‌شتدا بۆ هه‌یه.
(32) [ حَدَائِقَ ] باخیان بۆ هه‌یه له‌ناو به‌هه‌شتدا [ وَأَعْنَابًا (٣٢) ] وه باخی ترێ یان بۆ هه‌یه.
(33) [ وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًا (٣٣) ] وه ئافره‌تیان پێ ئه‌درێ له حۆرى كه مه‌مكیان شۆڕ نه‌بۆته‌وه‌و له‌سه‌ر سینگیانه‌و هێشتا كچن، وه هه‌مووشیان هاوته‌مه‌نن و له یه‌ك ته‌مه‌نێكدان.
(34) [ وَكَأْسًا دِهَاقًا (٣٤) ] وه له گڵاس و قاپێكیشدا خواردنه‌وه‌یان پێ ئه‌درێ كه ئه‌و گڵاسانه پڕن له خواردنه‌وه له مه‌ی، وه یه‌ك له دوای یه‌ك دێن وه پاك و بێگه‌ردن.
(35) [ لَا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا كِذَّابًا (٣٥) ] ئه‌وان له‌ناو به‌هه‌شتدا هیچ قسه‌یه‌كی بێ مانا‌و پووچه‌ڵ و درۆ نابیستن به‌ڵكو به‌هه‌شت شوێنی خۆشیه‌و له به‌هه‌شتدا پارێزراون له هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ك.
(36) [ جَزَاءً مِنْ رَبِّكَ ] ئه‌مه پاداشتێكه له خوای گه‌وره‌وه به به‌هه‌شتییه‌كان و به چاكه‌كارانی ئه‌به‌خشێ [ عَطَاءً حِسَابًا (٣٦) ] خوای گه‌وره پێیان ئه‌به‌خشێ وه به گوێره‌ی كرده‌وه‌ی خۆیان حسابی له‌گه‌ڵدا كردوون یه‌ك به ده تا یه‌ك به حه‌وت سه‌د تا زیاتر.
(37) [ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّحْمَنِ ] په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی نێوانیان هه‌ر خوای گه‌وره‌یه به‌تاك و ته‌نها كه ره‌حمانه‌و ره‌حمه‌ته‌كه‌ى فراوانه‌و هه‌موو كه‌س و شتێكى گرتۆته‌وه [ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًا (٣٧) ] له‌و ڕۆژه‌دا هیچ كه‌سێك ناتوانێ قسه بكات وه هیچ كه‌سێك ناتوانێ شه‌فاعه‌ت بكات.
(38) [ يَوْمَ يَقُومُ الرُّوحُ وَالْمَلَائِكَةُ صَفًّا ] له‌و ڕۆژه‌دا ڕوح ڕائه‌وه‌ستێ كه (ابن كثير) شه‌ش ته‌فسیری بۆی هێناوه ئه‌فه‌رمووێ: ئاده‌میزادن، یاخود ڕوحی ئاده‌میزاده، یاخود دروستكراوێكه له دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاده‌میزاددا نه فریشته‌ن نه ئاده‌میزادن، یاخود جبریله، یاخود قورئانه، یاخود گه‌وره‌ترین فریشته‌ی خوای گه‌وره‌یه، پاشان خۆی ئه‌فه‌رمووێ: له هه‌موو ئه‌م وتانه له‌لام ته‌واوتر ئه‌وه‌یه كه ئاده‌میزاده له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد ڕائه‌وه‌ستن وه فریشته‌كانیش هه‌ر هه‌موویان یه‌ك پۆل ڕائه‌وه‌ستن [ لَا يَتَكَلَّمُونَ ] هیچ كه‌سێك له‌و ڕۆژه‌دا كه ڕۆژی قیامه‌ته ناتوانن قسه بكه‌ن، وه له فه‌رمووده‌دا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: {وَلَا يَتَكَلَّمُ يَوْمَئِذٍ إِلَّا الرُّسُلُ} (رواه البخاري (٨٠٦) ومسلم (١٨٢). من حديث أبي هريرة رضي الله عنه) . له‌و ڕۆژه‌دا ته‌نها پێغه‌مبه‌ران قسه ئه‌كه‌ن [ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَنُ ] ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره خۆی ئیزنی بدات وه‌كو پێغه‌مبه‌ران [ وَقَالَ صَوَابًا (٣٨) ] وه قسه‌ی ڕاستیش بڵێ، واته: له دونیادا ئه‌هلی ته‌وحید بووبێت و (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ)ی ووتبێ.
(39) [ ذَلِكَ الْيَوْمُ الْحَقُّ ] ئه‌و ڕۆژه كه ڕۆژی قیامه‌ته ڕۆژێكه حه‌قه‌و ڕوو ئه‌دات و هیچ گومانێكی تیادا نیه [ فَمَنْ شَاءَ اتَّخَذَ إِلَى رَبِّهِ مَآبًا (٣٩) ] جا هه‌ر كه‌سێك ویستی لێیه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره به ته‌وبه‌كردن و به كرده‌وه‌ی چاك، واته ڕێگای باش بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره.
(40) [ [إِنَّا أَنْذَرْنَاكُمْ عَذَابًا قَرِيبًا ] ئێمه ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه له سزایه‌كی نزیك كه سزای ڕۆژی قیامه‌ته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك ڕووبدات نزیكه [ يَوْمَ يَنْظُرُ الْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ ته‌ماشا ئه‌كات بزانێ چ كرده‌وه‌ی له پێش خۆیه‌وه ناردووه له باش و خراپ هه‌مووی ئه‌بیننه‌وه‌و خوای گه‌وره هه‌موویتان نیشان ئه‌دات و هیچی نافه‌وتێت {كافران ئاواته‌خوازن به ئاژه‌ڵ} [ وَيَقُولُ الْكَافِرُ يَا لَيْتَنِي كُنْتُ تُرَابًا (٤٠) ] وه له‌و ڕۆژه‌دا كافریش ئه‌ڵێ: خۆزگایا من خۆڵ بوومایه، كاتێك كه ئه‌بینێ خوای گه‌وره تۆڵه له ئاژه‌ڵی شاخدار ئه‌سه‌نێ بۆ بێ شاخ، پاشان به ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌فه‌رمووێ: ببن به خۆڵ، هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌بن به خۆڵ له‌و ڕۆژه‌دا كه كافران ئه‌بینن ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌بن به خۆڵ ئه‌ڵێن: خۆزگه ئێمه‌یش خۆڵ بووینایه، واته: خۆزگه ئاژه‌ڵ بووینایه‌و ئێستا ببووینایه به خۆڵ، واته: مرۆڤی كافر هه‌ر هه‌مووی ئاواته خوازن به ئاژه‌ڵ و ئه‌ڵێن: خۆزگه ئاژه‌ڵ بووینایه بۆ ئه‌وه‌ی ببووینایه به خۆڵ و لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا نه‌كرایه‌و به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ نه‌كراینایه، والله أعلم .