(1) سووره‌تی (فاطر) (واته: دروستكار) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٥) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ خوای گه‌وره كه دروستكاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه [ جَاعِلِ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا ] ئه‌و خوایه‌ی كه فریشته‌كانی كردووه به نێردراوی خۆی بۆ لای پێغه‌مبه‌ران وه‌كو جبرائیل [ أُولِي أَجْنِحَةٍ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ ] كه فریشته‌كان هه‌یانه دوو باڵی هه‌یه، وه هه‌یه سێ باڵی هه‌یه، وه هه‌یه چوار باڵی هه‌یه، وه هه‌یه زیاتری هه‌یه وه‌كو جبریل كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دوو جار له‌سه‌ر شێوه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆى بینیوێتی شه‌ست سه‌د باڵی هه‌بووه، هه‌ر باڵێكى ئاسۆى ئاسمانى داپۆشیوه له گه‌وره‌ییدا [ يَزِيدُ فِي الْخَلْقِ مَا يَشَاءُ ] خوای گه‌وره ویستی له هه‌ر شتێك بێت بۆ دروستكراوانی زیادى ئه‌كات وه‌كو باڵی فریشته‌كان، یاخود جوانی روخسار،یان زانست و عه‌قڵ، یان ده‌نگ خۆشى، یان هه‌رشتێكى تر كه‌ویستی لێ بێت زیادى ئه‌كات [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(2) [ مَا يَفْتَحِ اللَّهُ لِلنَّاسِ مِنْ رَحْمَةٍ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره هه‌ر ڕه‌حمه‌تێك بۆ خه‌ڵكى بنێرێت یان ببه‌خشێت ئه‌وه كه‌س ناتوانێ ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌ی خوای گه‌وره بگرێته‌وه، ئیتر ئه‌گه‌ر باران بێت، یان ڕزق بێت، یان وه‌حی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی بێت، یان هیدایه‌ت بێت، یان هه‌ر ره‌حمه‌تێك بێت به ڕه‌هایى [ وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُ مِنْ بَعْدِهِ ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌ی خۆی بگرێته‌وه ئه‌وه كه‌س نیه له پاش خوای گه‌وره بینیرێت [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٢) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته وه زۆر كاربه‌جێیه.
(3) [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی خه‌ڵكینه ئێوه یادی ئه‌و هه‌موو نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه [ هَلْ مِنْ خَالِقٍ غَيْرُ اللَّهِ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] ئایا جگه له خوای گه‌وره دروستكارێكی تر هه‌یه كه ڕزقی ئێوه بدات له ئاسمانه‌كان به باران بارین، وه له زه‌وی به ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه؟ بێ گومان هیچ خوایه‌كی تر نیه [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی (الله) [ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ (٣) ] ئیتر ئێوه له دواى ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه چۆن له‌م حه‌قه لائه‌ده‌ن.
(4) [ وَإِنْ يُكَذِّبُوكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه ئه‌گه‌ر كافرانی قوڕه‌یش به درۆت بزانن و باوه‌ڕت پێ نه‌كه‌ن ئه‌وه به‌لاته‌وه ئاسایی بێت چونكه [ فَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِنْ قَبْلِكَ ] به دڵنیایى له پێش تۆیشدا زۆرێك له پێغه‌مبه‌رانی تر له‌لایه‌ن ئوممه‌ته‌كانیانه‌وه به درۆ زانراون [ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ (٤) ] وه سه‌ره‌نجامی هه‌موو كاره‌كان ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و خوای گه‌وره پاداشت یان سزا ئه‌داته‌وه.
(5) {بە ژیانی دونیا هەڵمەخەڵەتێن} [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ] ئه‌ی خهڵكینهبه دڵنیایى به‌ڵێنی خوای گه‌وره به‌زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه حه‌قه [ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ] با جوانی و ڕازاوه‌یی ژیانی دونیا فریوتان نه‌دات و له خشته‌تان نه‌بات [ وَلَا يَغُرَّنَّكُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ (٥) ] وه با شه‌یتانیش به‌هۆی خوای گه‌وره‌وه له خشته‌تان نه‌بات وبڵێت: خوایهكهتان زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌و بێخه‌م تاوان بكه‌ن.
(6) [ إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ] به دڵنیایى شه‌یتان دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی ئێوه‌یه ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی بزانن به‌وه‌ی كه به قسه‌ی مه‌كه‌ن و گوێڕایه‌ڵی مه‌كه‌ن [ إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ (٦) ] ئه‌و بانگه‌وازو بانگه‌شه‌ی حیزب و پێڕه‌كه‌ی خۆی ده‌كات كه گوێڕایه‌ڵی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانیش له‌گه‌ڵیدا بچنه ناو ئاگرى سووتێنه‌ری دۆزه‌خه‌وه.
(7) [ الَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفریان كردووه به خوای گه‌وره سزایه‌كی زۆر سه‌ختیان بۆ هه‌یه [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ (٧) ] ئه‌وانه لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه بۆ تاوانه‌كانیان وه ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه له‌سه‌ر ئیمان و كرده‌وه‌ی چاكیان.
(8) [ أَفَمَنْ زُيِّنَ لَهُ سُوءُ عَمَلِهِ فَرَآهُ حَسَنًا ] ئایا كه‌سێك كه شه‌یتان كرده‌وه خراپه‌كانی بۆ ڕازاندبێته‌وه‌و گومڕای كردبێت ئه‌و به جوانی ببینێ و وابزانێت چاكه‌ى كردووه وه‌ك كه‌سێك وایه كه له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێگای ڕاست بێت؟ بێگومان نه‌خێر [ فَإِنَّ اللَّهَ يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ ] به دڵنیایى هه‌ر كه‌سێك شایه‌نی گومڕایی بێت ئه‌وا خوای گه‌وره گومڕای ئه‌كات به ویست و دادپه‌روه‌رى خۆى [ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] وه ئه‌وه‌یشی كه شایه‌نی هیدایه‌ت بێت و هه‌وڵى بۆ بدات ئه‌وا خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئه‌دات به ویست و چاكه‌ى خۆی [ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَاتٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ له خه‌فه‌تی ئه‌وانخۆت مه‌كوژه ئه‌وه‌نده خه‌فه‌تیان لێ بخۆیت كه ئه‌وان ئیمان ناهێنن و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گومڕایی [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا يَصْنَعُونَ (٨) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانایه به كرده‌وه‌و وته‌ی ئه‌وان و هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه.
(9) [ وَاللَّهُ الَّذِي أَرْسَلَ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه بایه‌كان ئه‌نێرێت وه هه‌وره‌كان ئه‌جوولێنێت [ فَسُقْنَاهُ إِلَى بَلَدٍ مَيِّتٍ ] وه ئه‌ینێرین بۆ شار‌و شوێن و زه‌وییه‌كی مردوو [ فَأَحْيَيْنَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] له دوای ئه‌وه ئه‌و زه‌وییه مردووه به‌هۆی ئه‌و باران بارینه‌وه ئه‌یژێنینه‌وه [ كَذَلِكَ النُّشُورُ (٩) ] زیندوو بوونه‌وه‌ش به‌م شێوازه‌یه، چۆن خوای گه‌وره ئه‌م زه‌ویه مردووه‌ی زیندوو كرده‌وه به‌هه‌مان شێوه‌یش له ڕۆژی قیامه‌تدا مردووه‌كانیش زیندوو ئه‌كاته‌وه.
(10) {بە گوێڕایەڵی كردن مرۆڤ بە عیززەت دەبێت} [ مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْعِزَّةَ فَلِلَّهِ الْعِزَّةُ جَمِيعًا ] هه‌ر كه‌سێك عیززه‌تی ئه‌وێ یان پرسیاری عیززه‌ت ئه‌كات ئه‌وا عیززه‌ت هه‌مووی بۆ خوای گه‌وره‌یه، یان كه‌سێك ئه‌یه‌وێ به عیززه‌ت بێ له دونیا‌و قیامه‌ت با داوا له خوای گه‌وره بكات و خۆی به عیززه‌ت بكات به گوێڕایه‌ڵی كردنى خواى گه‌وره، چونكه به تاوان و سه‌رپێچى مرۆڤ زه‌لیل و ریسوا ده‌بێت [ إِلَيْهِ يَصْعَدُ الْكَلِمُ الطَّيِّبُ ] وته‌ی باش بۆ لای خوای گه‌وره به‌رز ئه‌بێته‌وه له زیكری خوای گه‌وره‌و قورئان خوێندن و پاڕانه‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (زیكرى خواى گه‌وره له ده‌وروبه‌رى عه‌رشى خواى گه‌وره گیزه‌گیزى هه‌یه وه‌كو گیزه‌گیزى مێشه‌نگ باسى خاوه‌نه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ئایا ئێوه پێتان خۆش نیه به‌رده‌وام لاى خواى گه‌وره باس بكرێن) [ وَالْعَمَلُ الصَّالِحُ يَرْفَعُهُ ] به‌هه‌مان شێوه خوای گه‌وره كرده‌وه‌ی چاكیش به‌رز ئه‌كاته‌وه‌و وه‌ریده‌گرێت، یاخود كرده‌وه‌ى چاك قسه‌و وته‌ى باش له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رز ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر وته‌و قسه كرده‌وه‌ى چاكى له‌گه‌ڵ نه‌بێت خواى گه‌وره وه‌ریناگرێت (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رزى و بڵندى خواى گه‌وره) [ وَالَّذِينَ يَمْكُرُونَ السَّيِّئَاتِ ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به فێڵ كرده‌وه‌ی خراپ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و وانیشانى خه‌ڵكى ده‌ده‌ن كه ئه‌مان چاكه‌كارن به‌ڵام وانین و بۆ ریایانه [ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ ] ئه‌مانه سزایه‌كی زۆر سه‌ختیان بۆ هه‌یه [ وَمَكْرُ أُولَئِكَ هُوَ يَبُورُ (١٠) ] وه فڕو فێڵ و نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وان به‌تاڵ و پووچه‌ڵ ئه‌بێته‌وه‌و خواى گه‌وره ده‌ریده‌خات و ئاشكراى ده‌كات.
(11) {توانا‌و دەسەڵاتی خوای گەورە} [ وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ] وه خوای گه‌وره ئاده‌می باوكتانی دروست كردووه له خۆڵ و قوڕ [ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ] پاشان ئێوه‌ى دروست كردووه له دڵۆپه ئاوێك [ ثُمَّ جَعَلَكُمْ أَزْوَاجًا ] پاشان ئێوه‌ی كردووه به نێر‌و مێ [ وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنْثَى وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِ ] وه هیچ ئافره‌تێك یان هیچ مێیه‌ك نیه كه حه‌ملی هه‌بێ یاخود حه‌مله‌كه‌ی دابنێ ئیلا به زانیاری خوایه‌و خوای گه‌وره زانیاری به هه‌مووی هه‌یه [ وَمَا يُعَمَّرُ مِنْ مُعَمَّرٍ وَلَا يُنْقَصُ مِنْ عُمُرِهِ إِلَّا فِي كِتَابٍ ] وه كه‌سێك كه ته‌مه‌نی درێژ بێت یان ته‌مه‌نی كورت بێت ئیلا هه‌مووی له (لوح المحفوظ) دا نووسراوه‌ته‌وه‌و زیادو كه‌م ناكات [ إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ (١١) ] به‌دڵنیایى ئه‌مه بۆ خوای گه‌وره ئاسانه‌و قورس و گران نیه.
(12) [ وَمَا يَسْتَوِي الْبَحْرَانِ ] وه ئه‌م دوو ده‌ریایه یه‌كسان نین [ هَذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ ] ئه‌مه‌یان ئاوێكی سازگاری هه‌یه كه ئه‌و رووبارانه‌ن كه ئاوه‌كه‌یان ده‌ڕوات [ سَائِغٌ شَرَابُهُ ] كه به ئاسانی ئاوه‌كه‌ى ده‌خورێته‌وه [ وَهَذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ ] وهئهمهشیان له سوێریدا تاڵه كه ده‌ریا وه‌ستاوه‌كانه [ وَمِنْ كُلٍّ تَأْكُلُونَ لَحْمًا طَرِيًّا ] وه له هه‌ردوو ده‌ریاكه‌دا گۆشتێكی ته‌ڕو تازه ئه‌خۆن له‌و ماسیانه‌ی كه له‌ناویاندان [ وَتَسْتَخْرِجُونَ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا ] وه خشڵیش له‌ناو ئه‌و ده‌ریایه ده‌رئه‌كه‌ن وه له ده‌ست وملی ئه‌كه‌ن وه‌كو بازن و ملوانكه [ وَتَرَى الْفُلْكَ فِيهِ مَوَاخِرَ ] وه ئه‌بینی كه كه‌شتیه‌كان ئه‌و ئاوه ده‌بڕن به هۆى باوه [ لِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ ] تا به‌دوای فه‌زڵی خوای گه‌وره‌دا بگه‌ڕێن بۆ بازرگانی و به‌ناو ده‌ریادا ئه‌ڕۆن له شارێكه‌وه بۆ شارێكى تر [ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (١٢) ] وه به‌ڵكو ئێوه شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نازو نیعمه‌ته زۆرانه‌ی كه پێى به‌خشیوون .
(13) [ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ ] خوای گه‌وره شه‌و ئه‌خاته ناو ڕۆژه‌وه [ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ ] وه ڕۆژیش ئه‌خاته ناو شه‌وه‌وه‌و تێكه‌ڵیان ئه‌كات یه‌ك به دوای یه‌كدا دێن به خێرایی {خۆر‌و مانگ جێگیر نین‌و دەجولێنەوە} [ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ] وه خۆر‌و مانگی بۆ ژێربار كردوون بۆ خزمه‌تی ئێوه [ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى ] هه‌ر یه‌كێك له‌مانه ئه‌ڕوات بۆ كاتی دیاریكراوی خۆی كه ڕۆژی قیامه‌ته، یان كاتی خۆیان ئه‌وه‌یه كه خۆر به ڕۆژو مانگیش به شه‌و ئه‌ڕوات (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خۆر‌و مانگ ده‌جولێنه‌وه‌و جێگیر نین) [ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ الْمُلْكُ ] ئا ئه‌م(الله)یه په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه كه ئه‌و كرده‌وانه ئه‌كات و هه‌موو موڵكى هه‌یه [ وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ ] به‌ڵام ئه‌و خوایانه‌ی تر كه ئێوه جگه له (الله) لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه‌و ده‌یانپه‌رستن [ مَا يَمْلِكُونَ مِنْ قِطْمِيرٍ (١٣) ] ئه‌وانه موڵكی (قيطمير)ێكیان نیه (قيطمير): ئه‌و په‌رده ته‌نكه‌یه كه له ناوكی خورمادا هه‌یه، ئه‌وه‌نده موڵكیان نیه.
(14) {مردوو قسەی زیندوو نابیستێت} [ إِنْ تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ ] ئه‌گه‌ر ئێوه لێیشیان بپاڕێنه‌وه ئه‌وان گوێیان له پاڕانه‌وه‌و دوعای ئێوه نابێت، (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه مردوو قسه‌ى زیندوو نابیستێت) [ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر واش دابنێین و گریمان وا گوێشیان له پاڕانه‌وه‌ی ئێوه‌یه ئه‌وا ناتوانن وه‌لآمتان بده‌نه‌وه‌و داواكاریه‌كانتان بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه بێده‌سه‌ڵاتن و تواناى هیچ شتێكیان نیه ئیتر بۆ لێیان ده‌پاڕێنه‌وه [ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌ڕائه‌ت ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه ئێوه ئه‌وانتان كردووه به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ (١٤) ] وه هیچ كه‌سێك وه‌كو خوای گه‌وره ئه‌م هه‌واڵانه‌ت پێ ڕاناگه‌یه‌نێ كه زۆر زانایه‌و زانیاریه‌كی وردی هه‌یه.
(15) [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ إِلَى اللَّهِ ] ئه‌ی خه‌ڵكینه ئێوه هه‌مووتان فه‌قیرو هه‌ژارن وه پێویستتان به خوای گه‌وره‌یه [ وَاللَّهُ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ (١٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو سوپاسكراوه‌و شایه‌نی سوپاسكردنه.
(16) [ إِنْ يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍ جَدِيدٍ (١٦) ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت ئێوه له‌ناو ئه‌بات وه دروستكراوانێكی تازه‌ى تر دێنێ كه عیبادهت و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بكه‌ن.
(17) [ وَمَا ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ بِعَزِيزٍ (١٧) ] وه ئه‌مه‌ش بۆ خوای گه‌وره قورس نیه‌و زۆر ئاسانه.
(18) [ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى ] وه كه‌س تاوانی كه‌س هه‌ڵناگرێ [ وَإِنْ تَدْعُ مُثْقَلَةٌ إِلَى حِمْلِهَا لَا يُحْمَلْ مِنْهُ شَيْءٌ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى ] وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش بارى سه‌رشانى له تاوان زۆر‌و قورس بێت و داوا له كه‌سێكیش بكات كه شتێك له تاوانه‌كانی بۆ هه‌ڵگرێ و بارى سه‌رشانى سوك بكات ئه‌وا له ڕۆژی قیامه‌تدا كه‌س تاوانی كه‌س هه‌ڵناگرێ ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستترین و نزیكترین كه‌سیشت بێت له دایك و باوك و خوشك و براو خێزان و منداڵ، چونكه هه‌موو كه‌س سه‌رقاڵى خۆیه‌تى (له رۆژى قیامه‌ت باوك به منداڵه‌كانى ده‌ڵێت: چۆن باوكێك بووم بۆتان؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن: باشترین باوك، پێیان ده‌ڵێت ئێستا من پێویستم به یه‌ك حه‌سه‌نه‌و چاكه‌یه‌ك هه‌یه بمده‌نێ رزگارم ده‌بێت، پێى ده‌ڵێن: ئه‌ى باوكه داواى كه‌مترین و ئاسانترین شتت كردووه به‌ڵام وه‌كو تۆ خۆمان پێویستمانه و ئێمه‌یش ده‌ترسین و ناتوانین بتده‌ینێ، پاشان روو له خێزانه‌كه‌ى ده‌كات ئه‌ویش به‌هه‌مان شێواز وه‌ڵامى ده‌داته‌وه‌و كه‌س یه‌ك چاكه به‌كه‌س نادات)[ إِنَّمَا تُنْذِرُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ بِالْغَيْبِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ته‌نها ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌یته‌وه‌كه به نهێنی له خوای گه‌وره ئه‌ترسێن به زانیاریه‌وه كه باوه‌ڕدارانن ئه‌وان له خوا ئه‌ترسێن [ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ ] وه نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به روكن و مه‌رج و واجب و سوننه‌ت و خشوعه‌وه [ وَمَنْ تَزَكَّى فَإِنَّمَا يَتَزَكَّى لِنَفْسِهِ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش خۆی پاك بكاته‌وه له تاوان و سه‌رپێچی ئه‌وا سووده‌كه‌ی ته‌نها بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ (١٨) ] وه سه‌ره‌نجامیشتان هه‌مووی بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و پاداشت یان سزاتان ده‌داته‌وه.
(19) [ وَمَا يَسْتَوِي الْأَعْمَى وَالْبَصِيرُ (١٩) ] وهنابیناو بینا یه‌كسان نین،نابینا واته: كافرو بینا واته: موسڵمان.
(20) [ وَلَا الظُّلُمَاتُ وَلَا النُّورُ (٢٠) ] وه تاریكیه‌كان و ڕووناكی یه‌كسان نین، تاریكیه‌كان ڕێگاو ڕێچكه به‌تاڵ و پووچه‌ڵه‌كانه، وه ڕووناكیش ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌یه.
(21) [ وَلَا الظِّلُّ وَلَا الْحَرُورُ (٢١) ] وه سێبه‌رو به‌ر خۆر‌و گه‌رمیش یه‌كسان نین، كه سێبه‌ره‌كه مه‌به‌ست پێی پاداشت وبه‌هه‌شته كه فێنكه، گه‌رمییه‌كه‌ش سزای ئاگری دۆزه‌خه.
(22) [ وَمَا يَسْتَوِي الْأَحْيَاءُ وَلَا الْأَمْوَاتُ ] وه زیندوو مردوو یه‌كسان نین، كه باوه‌ڕداران به زیندوو ته‌شبیهـ كراون، وه كافرانیش به مردوو، یان وتراوه: مه‌به‌ست پێی زانایان و نه‌زانانه، (واته موسڵمان حه‌ق ده‌بیستێت و ده‌بینێت و له‌سه‌ر روناكى و رێگاى راسته تا ده‌یگه‌یه‌نێت به سێبه‌رى داره‌كانى به‌هه‌شت، به‌ڵام كافر كوێر‌و كه‌ڕه‌و حه‌ق نابینێت و نابیستێت و له‌سه‌ر تاریكى و رێچكه‌ى خواره تا ده‌یگه‌یه‌نێت به گڕو بڵێسه‌و گه‌رمى ئاگرى دۆزه‌خ). {مردوو قسەی زیندوو نابیستێت} [ إِنَّ اللَّهَ يُسْمِعُ مَنْ يَشَاءُ ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ویستی لێ بێ هه‌ر كه‌سێك ببیستێ وای لێ ئه‌كات كه حه‌ق ببیستێت [ وَمَا أَنْتَ بِمُسْمِعٍ مَنْ فِي الْقُبُورِ (٢٢) ] به‌ڵام ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ناتوانی ئه‌وانه‌ی ناو گۆڕه‌كه وای لێ بكه‌ی كه گوێبیستی تۆ بن، (ته‌شبیهی كافران كراوه به مردوو، وه مانای ئه‌وه‌یشی تیایه كه مردووی ناو گۆڕ قسه‌ی زیندوو نابیستن).
(23) [ إِنْ أَنْتَ إِلَّا نَذِيرٌ (٢٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ هیچ شتێك نیت ته‌نها ئاگاداركه‌ره‌وه‌و ترسێنه‌رێك نه‌بێ كه خه‌ڵكی ئاگادار ده‌كه‌یته‌وه.
(24) {هەموو ئوممەتێك پێغەمبەریان بۆ نێردراوە} [ إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ بِالْحَقِّ بَشِيرًا وَنَذِيرًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئێمه تۆمان ناردووه به حه‌ق بۆ ئه‌وه‌ی موژده‌ده‌ر بیت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانت پێ دێنن، وه ترسێنه‌ر بیت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانت پێ ناهێنن [ وَإِنْ مِنْ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٌ (٢٤) ] وه هیچ ئوممه‌تێكیش نه‌بووه ئیلا ترسێنه‌رو ئاگاداركه‌ره‌وه‌و پێغه‌مبه‌ریان بۆ رۆیشتووه.
(25) [ وَإِنْ يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] وه ئه‌گه‌ر كافرانی قوڕه‌یش تۆ به درۆ بزانن ئه‌وا به‌لاته‌وه ئاسایی بێت چونكه ئوممه‌تانی پێش تۆیش پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانیوه [ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ وَبِالزُّبُرِ وَبِالْكِتَابِ الْمُنِيرِ (٢٥) ] كاتێك كه پێغه‌مبه‌رانیان به به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و موعجیزه‌ى سهرسوڕهێنهرو كتێبی ئاشكراوه بۆیان هاتوون.
(26) [ ثُمَّ أَخَذْتُ الَّذِينَ كَفَرُوا ] پاشان ئه‌وانه‌ی كه كافر بوون بردیانمهوهو سزام دان [ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ (٢٦) ] بزانه چۆن ئینكاریم لێ كردن و چۆن سزاى سه‌ختم دان.
(27) [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] ئایا نابینی خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه بارانی بۆ دابه‌زاندوون [ فَأَخْرَجْنَا بِهِ ثَمَرَاتٍ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا ] به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه جۆره‌ها به‌رووبووم له زه‌وى ده‌رئه‌كه‌ین كه ڕه‌نگ و تام و بۆن و قه‌باره‌یان لێك جیاوازه،كه به‌یه‌ك بارانیش ئاو دراون ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵات وگه‌وره‌یى خواى گه‌وره [ وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا ] وه له شاخه‌كانیشدا ڕێگایان تیادایه هه‌یه ڕێگای سپی و سوور وه ڕه‌نگه‌كانیان جیاوازه [ وَغَرَابِيبُ سُودٌ (٢٧) ] وه هه‌یشه ڕه‌نگی ڕه‌شێكی زۆر تۆخ و سه‌خته.
(28) [ وَمِنَ النَّاسِ وَالدَّوَابِّ وَالْأَنْعَامِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ كَذَلِكَ ] وه له‌ناو خه‌ڵكی و گیانله‌به‌رو ئاژه‌ڵاندا ڕه‌نگیان لێك جیاوازه‌و هه‌ر یه‌كێك و ڕه‌نگێكی هه‌یه كه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر دروستكاره‌كه‌یان كه خوای گه‌وره‌یه،(ئه‌نعام) بریتییه له: مه‌ڕو بزن و مانگا‌و وشتر[ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ ] ته‌نها به‌نده زاناكان ئه‌وان به زانیاریه‌وه له خوای گه‌وره ئه‌ترسێن، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: (زانا ئه‌و كه‌سه‌یه كه شه‌ریك بۆ خوا دانه‌نێت و حه‌ڵاڵى به حه‌ڵاڵ بزانێت و حه‌رامى به حه‌رام بزانێت و ئامۆژگارییه‌كانى خواى گه‌وره بپارێزێت و جێبه‌جێى بكات و دڵنیا بێت كه ده‌گاته خواى گه‌وره‌و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات)، (سه‌عیدى كوڕى جوبه‌یر) ده‌فه‌رمێت: (ترسان له خوا ئه‌وه‌یه كه له تاوان بتگه‌ڕێنێته‌وه) [ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ (٢٨) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و لێخۆشبووه.
(29) [ إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنْفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كتابه‌كه‌ی خوای گه‌وره ئه‌خوێننه‌وه، وه نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن، وه زه‌كاتی ماڵیان ئه‌ده‌ن، وه له‌وه‌ی كه پێمان به‌خشیون به نهێنی و ئاشكرا لێی ئه‌به‌خشن [ يَرْجُونَ تِجَارَةً لَنْ تَبُورَ (٢٩) ] ئه‌وانه به ئومێدی بازرگانیه‌كن كه زه‌ره‌ر ناكات و تیاناچێت و له‌ناوناچێت كه پاداشتى خواى گه‌وره‌یه‌و مسۆگه‌ره
(30) [ لِيُوَفِّيَهُمْ أُجُورَهُمْ ] تا خوای گه‌وره‌ش ئه‌جرو پاداشتیان بداته‌وه له‌سه‌ر ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكیان [ وَيَزِيدَهُمْ مِنْ فَضْلِهِ ] وه له فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی زیاتریان پێ ببه‌خشێت [ إِنَّهُ غَفُورٌ شَكُورٌ (٣٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆشبووه بۆ تاوانه‌كانتان، شوكرانه‌بژێره بۆ كرده‌وه‌ى كه‌متان.
(31) [ وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ هُوَ الْحَقُّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی كه به وه‌حی بۆمان ناردوویت ئه‌وه حه‌قه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆت هاتووه [ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ ] كتێبه ئاسمانیه‌كانی پێش خۆی به‌ڕاست دائه‌نێ كه بۆ كاتی خۆیان گونجاو و ڕاست بوونه [ إِنَّ اللَّهَ بِعِبَادِهِ لَخَبِيرٌ بَصِيرٌ (٣١) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانیاری وردی ده‌رباره‌ى به‌نده‌كانی هه‌یه وه زۆر بینایه.
(32) {موسڵمان سێ جۆرە:} [ ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ الَّذِينَ اصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا ] پاشان هه‌ندێك له به‌نده‌كانی خۆمان هه‌ڵبژاردووه‌و ئه‌یانكه‌ین به میراتگری ئه‌م قورئانه پیرۆزه كه زانایانى ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوان- صلی الله علیه وسلم - [ فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ ] له‌ناو ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - هه‌یه زوڵم له خۆی ئه‌كات ئه‌وانه‌ن كه یه‌كخواپه‌رستن به‌ڵام تاوانی گه‌وره ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، ئه‌مانه ده‌كه‌ونه ژێر ویستى خواى گه‌وره ویستى لێبێت به فه‌زڵى خۆى لێیان خۆش ده‌بێت به هۆى ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستییه‌كه‌یانه‌وه، وه ویستى لێبێت به دادپه‌روه‌رى خۆى به ئه‌ندازه‌ى تاوانه‌كه‌یان سزایان ده‌دات و پاشان ده‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه، وه ئه‌مانه به‌ر شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌ون [ وَمِنْهُمْ مُقْتَصِدٌ ] وه هه‌شیانه مام ناوه‌نده ته‌نها واجبات جێبه‌جێ ئه‌كات و خۆی له حه‌رام ئه‌پارێزێ، به‌ڵام واز له هه‌ندێ له سوننه‌ته‌كان دێنێت و هه‌ندێ شتى مه‌كروهیش ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌مانه لێپرسینه‌وه‌یه‌كى ئاسانیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، واته: تاوانه‌كانیان نیشان ده‌درێت پاشان خواى گه‌وره لێیان خۆش ده‌بێت وبه ره‌حمه‌تى خۆى ده‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه [ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ ] وه هه‌یشیانه بۆ هه‌موو خێر‌و چاكه‌یه‌ك پێشبڕكێ ئه‌كات و واجب و سوننه‌ته‌كانیش جێبه‌جێ ده‌كات، وه خۆی له حه‌رام و مه‌كروهیش ئه‌پارێزێ، ئه‌مانه به‌بێ لێپرسینه‌وه ده‌خرێنه به‌هه‌شته‌وه [ بِإِذْنِ اللَّهِ ] به ئیزنی خوای گه‌وره [ ذَلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ (٣٢) ] ئا ئه‌مه فه‌زڵی یه‌كجار گه‌وره‌ی خوای گه‌وره‌یه كه‌سێك كه له پێشه‌نگ دابێ له كرده‌وه‌ی چاكدا.
(33) [ جَنَّاتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا ] خوای گه‌وره بۆ ئه‌مانه‌ی كه پێشه‌نگن به‌هه‌شتێكی داناوه كه شوێنی مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یی یه كه ئه‌چنه ناوی [ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِنْ ذَهَبٍ وَلُؤْلُؤًا ] وه بازنی زێڕو ئاڵتوون وجۆره‌ها مروارى و خشڵی تر ئه‌كرێته ده‌ستیان [ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌ (٣٣) ] وه پۆشاكیشیان له به‌هه‌شتدا ئاوریشمه، (هه‌ر پیاوێك له دونیا له ترسى خواى گه‌وره ئاڵتون و ئاوریشم نه‌كات ئه‌وا خواى گه‌وره له‌به‌هه‌شتدا پێى ده‌به‌خشێت، وه ئه‌وه‌ى بیكات بچێته به‌هه‌شتیشه‌وه لێى قه‌ده‌غه ده‌كرێت، چونكه له دونیادا بۆ كافرانهو له قیامهیش تایبه‌ته به باوه‌ڕداران).
(34) [ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَذْهَبَ عَنَّا الْحَزَنَ ] وه به‌هه‌شتیان ئه‌ڵێن: حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ خوای گه‌وره كه غه‌م و خه‌فه‌تی دونیا‌و قیامه‌تى له‌سه‌ر لابردین [ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌ شَكُورٌ (٣٤) ] به دڵنیایى په‌روه‌ردگارمان زۆر لێخۆشبووه به تاوانه‌كانمان، وه زۆر شوكرانه‌بژێره به كرده‌وه‌ى كه‌ممان.
(35) [ الَّذِي أَحَلَّنَا دَارَ الْمُقَامَةِ مِنْ فَضْلِهِ ] كه ئێمه‌ی خسته ناو ئه‌م شوێنه كه شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه به فه‌زڵ و چاكه‌ى خۆی كه كرده‌وه چاكه‌كانمان به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌هه‌شته نه‌بوو [ لَا يَمَسُّنَا فِيهَا نَصَبٌ وَلَا يَمَسُّنَا فِيهَا لُغُوبٌ (٣٥) ] كه‌له به‌هه‌شتدا لاشه‌و ڕوحیشمان تووشی هیلاكی و ماندوویه‌تی و ناڕه‌حه‌تی نابێت، (له دونیا خۆیان ماندوو كردبوو له عیباده‌تدا خواى گه‌وره به‌وه پاداشتیان ده‌داته‌وه كه جارێكى تر توشى ماندوێتى نابن).
(36) {سەرەنجامو سزای كافران} [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه كافر بوونه ئاگری دۆزه‌خیان بۆ هه‌یه [ لَا يُقْضَى عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا ] نه ئه‌وه‌تا له‌ناو دۆزه‌خدا بمرن و پشوو بده‌ن له سزا [ وَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمْ مِنْ عَذَابِهَا ] وه سزاشیان له‌سه‌ر سووك ناكرێ به‌ڵكو به هه‌میشه‌یی له‌ناو سزادا ده‌بن [ كَذَلِكَ نَجْزِي كُلَّ كَفُورٍ (٣٦) ] به‌م شێوازه سزای هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئه‌ده‌ینه‌وه كه زۆر كافر بوونه.
(37) [ وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ ] ئه‌وان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا هاوار ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌رمان بكه له‌م ئاگرى دۆزه‌خه‌و بمانگه‌ڕێنه‌وه بۆ دونیا تا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ین جگه له‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه كردوومانه له هاوبه‌شبڕیاردان و تاوان [ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُمْ مَا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَنْ تَذَكَّرَ ] خوای گه‌وره ئه‌زانێت راست ناكه‌ن ئه‌گه‌ر بیانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دونیایش هه‌ر ده‌ست له كوفر‌و خراپه‌و تاوان هه‌ڵناگرن، بۆیه پێیان ئه‌فه‌رمووێ: ئایا ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان درێژ نه‌كردن كه مه‌به‌ستتان بوایه ده‌تانتوانی یادی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه‌و سودمه‌ند بن له حه‌ق، كه وتراوه: ئه‌و ماوه‌یه شه‌ست ساڵه، ئه‌وه‌ی شه‌ست ساڵ بژێت ئه‌و ئایه‌ته ده‌یگرێته‌وه‌و عوزرو بیانوى نیه بۆ قیامه‌تى[ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ ] وه ئاگاداركه‌ره‌وه‌و ترسێنه‌ریشتان بۆ هات كه پێغه‌مبه‌ری خوا بووه- صلی الله علیه وسلم - ، یاخود وتراوه: مووی سپی و سه‌رو ڕیش سپێتی بووه [ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ نَصِيرٍ (٣٧) ] ده‌ی بچێژن سزای ئاگری دۆزه‌خ، وه ئه‌م سته‌مكارانه كه شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره داناوه هیچ كه‌سێك نیه كه پشتیوانیان بێت وه ڕزگاریان بكات له سزای خوای گه‌وره.
(38) [ إِنَّ اللَّهَ عَالِمُ غَيْبِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زانای نهێنیه‌كانی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌و هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه [ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٣٨) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌وه‌ی كه له‌ناو سینگ و دڵدا شاردراوه‌ته‌وه.
(39) [ هُوَ الَّذِي جَعَلَكُمْ خَلَائِفَ فِي الْأَرْضِ ] خوای گه‌وره ئێوه‌ی كردووه به جێ‌نشین له‌سه‌ر زه‌ویداو ئه‌بن به جێنشینی یه‌كتری [ فَمَنْ كَفَرَ فَعَلَيْهِ كُفْرُهُ ] جا هه‌ر كه‌سێك كوفر بكات ئه‌وه زیانی كوفره‌كه‌ی بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَلَا يَزِيدُ الْكَافِرِينَ كُفْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ إِلَّا مَقْتًا ] وه كافرانیش به‌هۆی كوفر كردنیانه‌وه لای خوای گه‌وره هیچ شتێكیان زیاد ناكات ته‌نها تووڕه‌بوون و ڕق لێبوونی خوای گه‌وره نه‌بێ [ وَلَا يَزِيدُ الْكَافِرِينَ كُفْرُهُمْ إِلَّا خَسَارًا (٣٩) ] وه هیچ شتێكی تریشیان زیاد ناكات ته‌نها زه‌ره‌رمه‌ندی وبه هیلاك چوونی خۆیان نه‌بێ.
(40) [ قُلْ أَرَأَيْتُمْ شُرَكَاءَكُمُ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌واڵم پێ بده‌ن سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه ئێوه جگه له خوای گه‌وره كردبووتانن به شه‌ریك و ئه‌تانپه‌رستن له غه‌یری خوای گه‌وره [ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الْأَرْضِ ] نیشانم بده‌ن بزانم له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌وان چیان دروست كردووه‌و كوا دروستكراوه‌كانیان [ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِي السَّمَاوَاتِ ] یاخود ئایا له ئاسمانه‌كاندا ئه‌مان شه‌ریكی خوای گه‌وره‌ن له موڵكدا شهریكایهتی خوای گه‌وره‌یان هه‌یه له خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌و ئاسمانه‌كان [ أَمْ آتَيْنَاهُمْ كِتَابًا فَهُمْ عَلَى بَيِّنَتٍ مِنْهُ ] یاخود ئایا ئێمه كتابێكمان دابه‌زاندووه كه به‌ڵگه بێ بۆ ئه‌وان كه ئه‌وان شه‌ریكی خوای گه‌وره بن یان خوای گه‌وره شه‌ریكی هه‌بێ [ بَلْ إِنْ يَعِدُ الظَّالِمُونَ بَعْضُهُمْ بَعْضًا إِلَّا غُرُورًا (٤٠) ] نه‌خێر ته‌نها هه‌ندێك له سته‌مكاران كه سه‌ركرده‌كانن وه‌عدو به‌ڵێنى درۆینه به هه‌ندێكیان ئه‌ده‌ن كه ژێردهستهكانن تا له خشته‌یان به‌رن و فێڵیان لێ بكه‌ن.
(41) [ إِنَّ اللَّهَ يُمْسِكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ أَنْ تَزُولَا ] به دڵنیایى خوای گه‌وره به توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆى ئاسمانه‌كان و زه‌وی گرتووه كه تێك ناچن وله شوێنى خۆیان ناجولێن و لاناچن [ وَلَئِنْ زَالَتَا إِنْ أَمْسَكَهُمَا مِنْ أَحَدٍ مِنْ بَعْدِهِ ] وه ئه‌گه‌ر به ئیزنی خوای گه‌وره بجوولێن یان له‌ناوچن هیچ كه‌سێك نیه جگه له خوای گه‌وره یان له پاش خوای گه‌وره بیانگرێته‌وه‌و نه‌هێڵێ تێك بچن [ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا (٤١) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر حه‌لیمه واته: په‌له ناكات له سزادانی به‌نده‌كانی وه زۆر لێخۆشبووه.
(42) [ وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ ] وه كافرانى قوڕه‌یش پێش هاتنى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه ده‌یانبیست ئوممه‌تانى تر پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانی بوو به‌وپه‌ڕی سوێند خواردنیان به خوای گه‌وره سوێندیان ده‌خواردو ده‌یانووت: [ لَئِنْ جَاءَهُمْ نَذِيرٌ لَيَكُونُنَّ أَهْدَى مِنْ إِحْدَى الْأُمَمِ ] ئه‌گه‌ر ئێمه پێغه‌مبه‌رمان بۆ بێت ئه‌بێت له هه‌موو ئوممه‌تانی پێشتر زیاتر هیدایه‌ت وه‌ربگرین و موسڵمان بین [ فَلَمَّا جَاءَهُمْ نَذِيرٌ ] به‌ڵام كاتێك كه پێغه‌مبه‌ریان بۆ هات - صلی الله علیه وسلم - [ مَا زَادَهُمْ إِلَّا نُفُورًا (٤٢) ] هیچ شتێكیان زیادی نه‌كرد ته‌نها ڕاكردن و دووركه‌وتنه‌وه نه‌بێ له وه‌لآمدانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -.
(43) {فێڵ و پیلان تەنها توش خاوەنەكەی دەبێت!} [ اسْتِكْبَارًا فِي الْأَرْضِ ] به‌هۆی خۆبه‌گه‌وره‌زانیان له‌سه‌ر زه‌ویدا [ وَمَكْرَ السَّيِّئِ ] وه به‌هۆی فێڵ و خه‌ڵه‌تاندن و كرده‌وه‌ی خراپیان كه رێگرى خه‌ڵكیان ده‌كرد له موسڵمان بوون [ وَلَا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِ ] به‌ڵام فڕوفێڵ و نه‌خشه‌و پیلانی خراپ تووشی هیچ كه‌سێك نابێت ته‌نها خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی نه‌بێ، (ئه‌وه‌ى چاڵ بۆ خه‌ڵكى هه‌ڵبكه‌نێت خۆى ده‌كه‌وێته ناوى) [ فَهَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ الْأَوَّلِينَ ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێك ئه‌كه‌ن ته‌نها سوننه‌تی خوای گه‌وره نه‌بێ له‌ناو ئوممه‌تانی پێشتر كه ئه‌وانی چۆن له‌ناوبرد ئێوه‌ش له‌ناو ئه‌بات [ فَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَبْدِيلًا ] وه نابینی سوننه‌تی خوای گه‌وره هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردابێ [ وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَحْوِيلًا (٤٣) ] به‌هه‌مان شێوه گۆڕان به‌سه‌ر سوننه‌تی خوای گه‌وره نایات چۆن ئوممه‌تانی پێشتری له‌ناو بردووه ئێوه‌ش له‌ناو ئه‌بات.
(44) [ أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئایا به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشا بكه‌ن بزانن سه‌ره‌نجامی ئوممه‌تانی پێش ئێوه كه پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانیوه چۆن بووه [ وَكَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً ] كه ئه‌وان زۆر له ئێوه به‌هێزتر بوونه [ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعْجِزَهُ مِنْ شَيْءٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ ] وه‌هیچ شتێك نیه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ده‌رچێ له ئاسمانه‌كان و له زه‌ویداو خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه [ إِنَّهُ كَانَ عَلِيمًا قَدِيرًا (٤٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانا‌و به‌توانایه.
(45) [ وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِمَا كَسَبُوا مَا تَرَكَ عَلَى ظَهْرِهَا مِنْ دَابَّةٍ ] وه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك تاوانی بكردایه‌و خوای گه‌وره بیبردایهتهوهو سزای بدایه ئه‌وه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هیچ ئاژه‌ڵ و كه‌س و مرۆڤێك نه‌ئه‌ماو هه‌مووى له‌ناو ده‌بردن، یان بارانى بۆ ناباراندن و ئاژه‌ڵانیش به هۆى تاوانى مرۆڤه‌وه له‌ناوده‌چوون [ وَلَكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] به‌ڵام خوای گه‌وره دوایان ئه‌خات بۆ كاتی دیاریكراوی خۆیان كه ڕۆژی قیامه‌ته [ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ ] وه كه كاتی دیاریكراوی خۆیان هات یان مردنیان هات ئه‌وه خوای گه‌وره ئهیانباتهوهو سزایان ئه‌دات [ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِ بَصِيرًا (٤٥) ] ئه‌و كاته خوای گه‌وره به‌ڕاستی زۆر بینایه به به‌نده‌كانی خۆی كه كێ شایانی سزایه وه كێ شایه‌نی پاداشته، والله أعلم.