(1) سووره‌تی (قاریعه) (واته: لێدانى سه‌خت) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١١) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الْقَارِعَةُ (١) ] (الْقَارِعَةُ) ناوێكه له ناوه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت، پێی وتراوه: (الْقَارِعَةُ) چونكه به ترسناكییه‌كانی له دڵ ئه‌دات، یاخود به سزا قورسه‌كانی له كافران و بێباوه‌ڕان ئه‌دات.
(2) [ مَا الْقَارِعَةُ (٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی (قاریعه) چیه؟
(3) [ وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْقَارِعَةُ (٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی ئه‌و ڕۆژه چ ڕۆژێكه؟ بۆ جه‌خت كردنه‌وه‌و به‌گه‌وره زانین و ترسناكی ئه‌و ڕۆژه‌یه.
(4) [ يَوْمَ يَكُونُ النَّاسُ كَالْفَرَاشِ الْمَبْثُوثِ (٤) ] ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێكه كاتێك كه خه‌ڵكی له گۆڕه‌كانیان ده‌رئه‌چن و به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر به‌ڕێ ئه‌كه‌ون هه‌ر یه‌كێك و به‌ڵایه‌كدا ئه‌ڕوات له‌به‌ر ترسناكی دیمه‌ن و هه‌ڵوێست و مه‌وقیفه‌كه وه‌كو په‌پوله‌ی بڵاو وان، یاخود به‌شێوازێكی گشتی وه‌كو حه‌شه‌رات كه هه‌ر یه‌كیك به‌ڵایه‌كدا ئه‌ڕوات به‌و شێوازه بڵاو ئه‌بنه‌وه له جیاوازی و هاتن و چوون و سهرلێشێواندنیاندا كه نازانن به‌ره‌و كوێ بڕۆن.
(5) [ وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ الْمَنْفُوشِ (٥) ] وه شاخه‌كانیش له شوێنی خۆیان هه‌ڵئه‌كه‌ندرێن و وه‌كو سوفی شیكراوه‌یان لێ دێت و به هه‌وادا ئه‌ڕۆن.
(6) {دانانى ته‌رازوو كێشانى كرده‌وه‌ى مرۆڤ} [ فَأَمَّا مَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ (٦) ] له ڕۆژی قیامه‌تدا خه‌ڵكی كرده‌وه‌كانیان بۆ ئه‌كێشرێ ئه‌وانه‌ی تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانیان قورس‌تر بێ
(7) [ فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَاضِيَةٍ (٧) ] ئه‌وه له‌ناو به‌هه‌شتدا له ژیانێكدان كه لێى ڕازین و خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده ئه‌جرو پاداشتیان ئه‌داته‌وه و نازو نیعمه‌تیان پێ ئه‌به‌خشێ تا ڕازیان ئه‌كات.
(8) [ وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ (٨) ] به‌ڵام كه‌سێك كه تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی سووك بێت و كرده‌وه خراپه‌كانی قورس‌تر بێت.
(9) [ فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ (٩) ] ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر سه‌ری فڕێ ئه‌درێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، یاخود (أُمُّهُ) به‌مانای ده‌ماغ دێت، یاخود به‌مانای سه‌ر دێت، له‌سه‌ر ده‌ماغی و له‌سه‌ر سه‌رى فڕێ ئه‌درێته ئاگری دۆزه‌خه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆزه‌خییه‌كان له‌سه‌ر سه‌ر فڕێ ئه‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه -په‌نا به‌خوای گه‌وره-، یاخود سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سه (هاویه)یه، كه ناوێكه له ناوه‌كانی ئاگری دۆزه‌خ، بۆیه پێی وتراوه: (هَاوِيَةٌ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌فه‌رمووێ: (فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ) دایكی ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنێكی تر نیه كه بۆی بڕوات و په‌نای بۆ به‌رێ ته‌نها دۆزه‌خ هه‌یه كه بۆی ئه‌چێ بۆیه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: (فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ) (هاویه)ش ئاگری دۆزه‌خه.
(10) [ وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ (١٠) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه چیه‌و چۆنه ؟ ئه‌مه بۆ به‌گه‌وره زانینه كه له توانای مرۆڤدا نیه.
(11) [ نَارٌ حَامِيَةٌ (١١) ] ئاگرێكه له‌وپه‌ڕی گه‌رمی و گڕو بڵێسه‌دایه -په‌نا به‌خوای گه‌وره- پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (ئه‌م ئاگره‌ی ئێوه كه له دونیا ئه‌یكه‌نه‌وه به‌شێكه له حه‌فتا به‌شی ئاگری دۆزه‌خ)، واته: ئاگری دۆزه‌خ شه‌ست و نۆ جار تین و گڕو بڵێسه‌ی زیاتره له ئاگری دونیا -په‌نا به‌خوای گه‌وره-، خوای گه‌وره بمانپارێزێ، والله اعلم.