(1) سووره‌تی (موطه‌ففين) (واته: ئه‌وانه‌ى له كێشانه‌و پێوانه‌دا فێڵ ده‌كه‌ن) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٣٦) ئایه‌ته عبدالله¬ی كوڕی عه‌باس (خوایان لێ ڕازی بێت) ئه‌فه‌رمووێ: كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هاته مه‌دینه خه‌ڵكی مه‌دینه له هه‌موو كه‌س كێشانه‌و پێوانه‌یان خراپتر بوو فێڵیان تیایدا ئه‌كرد تا خوای گه‌وره ئه‌م سووره‌ته‌ی دابه‌زاند (وَيْلٌ لِلْمُطَفِّفِينَ) له دوای ئه‌وه كێشانه‌و پێوانه‌یان چاك كرد‌و وازیان له فێڵ كردن هێنا له كێشانه‌و پێوانه‌دا . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌خت له‌وانه‌ى فێڵ ده‌كه‌ن [ وَيْلٌ لِلْمُطَفِّفِينَ (١) ] هه‌ڕه‌شه‌ی قورس و سه‌خت و ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شت له خه‌ڵكی بكڕن ئه‌وه به ته‌واوی ئه‌یكڕن، به‌ڵام به خه‌ڵكی بفرۆشن به كه‌می پێیان ئه‌فرۆشن، یاخود یه‌كێ له‌وان دوو صاعی هه‌بووه صاعێكی گه‌وره‌و صاعێكی بچووك كه له خه‌ڵكی بكڕیایه به‌گه‌وره‌كه ئه‌یكڕی، وه كه بیفرۆشتایه به بچووكه‌كه ئه‌یفرۆشت، خوای گه‌وره هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردن.
(2) [ الَّذِينَ إِذَا اكْتَالُوا عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ (٢) ] كاتێك كه شت له خه‌ڵكی بكڕن ئه‌وه حه‌قی خۆیان به ته‌واوی وه‌رئه‌گرن یاخود به زیاده‌وه لێیان وه‌رئه‌گرن.
(3) [ وَإِذَا كَالُوهُمْ أَوْ وَزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ (٣) ] به‌ڵام كاتێك كه شت به خه‌ڵكی بفرۆشن كه‌میان پێ ئه‌ده‌ن و فێڵیان لێ ئه‌كه‌ن، قه‌ومی (شوعه‌یب)یش له پاش شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره ئه‌م سیفه‌ته خراپه‌یان تیا‌بوو له كێشانه‌و پێوانه‌و كڕین و فرۆشتندا فێڵیان له خه‌ڵكی ئه‌كرد خوای گه‌وره له‌ناوى بردن.
(4) [ أَلَا يَظُنُّ أُولَئِكَ أَنَّهُمْ مَبْعُوثُونَ (٤) ] ئایا ئه‌م كه‌سانه نازانن كه ئه‌مانه زیندوو ئه‌كرێنه‌وه‌و له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌دا ڕائه‌وه‌ستێنرێن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ.
(5) [ لِيَوْمٍ عَظِيمٍ (٥) ] له ڕۆژێكی زۆر گه‌وره‌دا كه ڕۆژی قیامه‌ته.
(6) [ يَوْمَ يَقُومُ النَّاسُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ (٦) ] ڕۆژی قیامه‌ت ڕۆژێكه كه خه‌ڵكی هه‌موویان ڕائه‌وه‌ستێنرێن له‌به‌ر ده‌ستی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهاندا به پێی په‌تی و به ڕووتی و به خه‌ته‌نه نه‌كراوی، له هه‌ڵوێست و دیمه‌نێكی زۆر قورس و سه‌ختدا كه خۆر نزیك بۆته‌وه به ئه‌ندازه‌ی ته‌نها میلێك، وه خه‌ڵكى به گوێره‌ی تاوانی خۆیان عه‌ره‌ق ئه‌كه‌ن و له عه‌ره‌قی خۆیان نوقم ئه‌بن و غه‌رق ئه‌بن، هه‌یه عهرهقهكهی ئه‌گاته لای گوێی، وه هه‌یه دایئه‌پۆشێ، وه هه‌یه خوارتر‌و هه‌یه سه‌رووتر به گوێره‌ی تاوانی خۆیان، واته: له‌و ڕۆژه بترسێن كه خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات كه ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌ندازه‌ی هه‌ر ڕۆژێكی به په‌نجا هه‌زار ساڵ تێئه‌په‌ڕێ له‌سه‌ر خه‌ڵكی و ڕۆژێكی یه‌كجار سه‌خته په‌نا به‌خوای گه‌وره.
(7) [ كَلَّا ] واته: نه‌خێر نابێت حاڵیان وابێ [ إِنَّ كِتَابَ الْفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٍ (٧) ] به دڵنیایی په‌ڕاوى كرده‌وه‌ى خراپه‌كاران ئه‌وانه‌ی كه له كڕین و فرۆشتندا فێڵ ئه‌كه‌ن، وه به‌سه‌رجه‌م خراپه‌كاران ئه‌وانه‌ی كه سه‌رپێچی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كه‌ن - صلی الله علیه وسلم - وه تاوان ئه‌كه‌ن ئه‌وان ناونووس كراون له (سِجِّين) واته: له سجن و به‌ندینخانه‌ى دۆزه‌خدان، وه له شوێنه ته‌سكه‌كانی دۆزه‌خدا ئه‌مانه به‌ند ئه‌كرێن و سزا ئه‌درێن، وتراوه: له ژێر زه‌وی حه‌وته‌مه‌وه‌یه تا دابه‌زی بۆ ژێر زه‌ویه‌كانی تر ته‌سكترو سه‌ختتر ئه‌بێته‌وه، وه وتراوه له ناو بیره‌كانى دۆزه‌خدان، ئه‌وان له‌و شوێنانه‌دا سزا ئه‌درێن.
(8) [ وَمَا أَدْرَاكَ مَا سِجِّينٌ (٨) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی ئه‌و سجن و به‌ندینخانانه‌ی ناو ئاگری دۆزه‌خ چۆنه، ئه‌مه بۆ به‌گه‌وره‌زانینه، واته: له‌وپه‌ڕی سه‌ختی و سه‌غڵه‌تی و ته‌نگی و سزادایه.
(9) [ كِتَابٌ مَرْقُومٌ (٩) ] ئه‌مانه كتابیان هه‌مووی وه‌كو خۆی نووسراوه‌و لێ بۆته‌وه‌و زیادو كه‌م ناكرێت.
(10) [ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (١٠) ] هه‌ڕه‌شه‌ی قورس و سه‌خت و ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و ڕۆژه به‌درۆ ئه‌زانن.
(11) [ الَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوْمِ الدِّينِ (١١) ] ئه‌وانه‌ی كه ڕۆژی قیامه‌ت كه ڕۆژی سزا‌و لێپرسینه‌وه‌یه به‌درۆى ئه‌زانن.
(12) [ وَمَا يُكَذِّبُ بِهِ إِلَّا كُلُّ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ (١٢) ] وه هیچ كه‌سێك ئه‌و ڕۆژه به‌درۆ نازانێ مه‌گه‌ر كه‌سانێك كه زۆر سنووریان به‌زاندبێ له كرده‌وه‌كانیانداو حه‌رامیان خواردبێت و تاوانبار بووبێتن و تاوانیان ئه‌نجام دابێت و له تاوان نه‌گه‌ڕابێتنه‌وه.
(13) [ إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (١٣) ] كاتێك ئایه‌ته‌كانی ئێمه و قورئانی پیرۆزی به‌سه‌ردا بخوێنیته‌وه ئه‌ڵێ: ئه‌مه فه‌رمووده‌و فه‌رمایشت و وه‌حی خوای گه‌وره نیه بۆ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵكو ئه‌مه به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌و چیرۆكی ئوممه‌تانی پێشتره.
(14) [ كَلَّا ] واته: نه‌خێر نابێ وابن، وه وانیه وه‌كو ئه‌وان كه ئه‌یڵێن به‌ڵكو ئه‌م قورئانه فه‌رمووده‌و كه‌لام و وه‌حی خوای گه‌وره‌یه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلی الله علیه وسلم - [ بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (١٤) ] به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه وای لێ كردوون ئیمان نه‌هێنن ئه‌وه‌یه (ڕان) له‌سه‌ر دڵیانه، (حه‌سه‌نی به‌صری) ئه‌فه‌رمووێ: (ڕان): واته: تاوان له‌سه‌ر تاوان ئه‌كه‌ن تا دڵیان ته‌واو ڕه‌ش ئه‌بێ و دڵیان دائه‌پۆشێ، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (كاتێك به‌نده تاوانێك بكات خاڵێكی ڕه‌ش له‌سه‌ر دڵی دروست ئه‌بێ، ئه‌گه‌ر ته‌وبه بكات و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكات ئه‌وه نامێنێت و سپی ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاوان له‌سه‌ر تاوان بكات ئه‌وه خاڵی ڕه‌ش له‌سه‌ر خاڵی ڕه‌ش له‌سه‌ر دڵی دروست ئه‌بێ تا دڵی ته‌واو ڕه‌ش ئه‌بێ ئه‌وه ئه‌و (ڕانه)یه كه خوای گه‌وره له قورئاندا باسی ئه‌كات).
(15) {كافران له‌رۆژى قیامه‌ت خواى گه‌وره نابینن} [ كَلَّا إِنَّهُمْ عَنْ رَبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَمَحْجُوبُونَ (١٥) ] نه‌خێر كافران له‌و ڕۆژه‌دا له نێوان ئه‌وان و بینینی خوای گه‌وره‌دا حیجاب و په‌رده هه‌یه‌و ئه‌وان ڕێگری ئه‌كرێن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ببینن، ئیمامی شافعی (ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت) ئه‌فه‌رمووێ: (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕداران له ڕۆژی قیامه‌تدا وه له به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره ئه‌بینن، كه كافران بێبه‌ش ئه‌كرێن له بینینی خوای گه‌وره وه‌كو سزایه‌ك به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕداران به پێچه‌وانه‌وه خوای گه‌وره ئه‌بینن)، وه چه‌نده‌ها ئایه‌تی تر هه‌یه له‌سه‌ر بینینی خوای گه‌وره، وه فه‌رمووده‌كان له پێغه‌مبه‌ری خواوه - صلی الله علیه وسلم - موته‌واتیرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداران له ڕۆژی قیامه‌تدا له عه‌ره‌صاتی ساحه‌ی مه‌حشه‌رو له‌ناو به‌هه‌شتیشدا خوای گه‌وره ئه‌بینن، (خواى گه‌وره بێبه‌شمان نه‌كات له بینینى خۆى و شاد‌و كامه‌ران و به‌خته‌وه‌رمان بكات به بینینى خۆى).
(16) [ ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُواْ الْجَحِيمِ (١٦) ] نه‌ك كافران ته‌نها كه بێبه‌ش ئه‌كرێن له بینینی خوای گه‌وره به‌ڵكو ئه‌خرێنه ناو ئاگری سووتێنه‌ری دۆزه‌خه‌وه.
(17) [ ثُمَّ يُقَالُ هَذَا الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ (١٧) ] پاشان وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن و سووكایه‌تی و بێڕێزی كردن، پێیان ئه‌ووترێ: بچێژن ئه‌مه ئه‌و سزایه‌یه كه ئێوه به‌درۆتان ئه‌زانی كه ئه‌تانووت: ڕۆژی قیامه‌ت و ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه نیه، ئێستا بچێژن سزای ئه‌و ڕۆژه‌ی كه به‌درۆتان ئه‌زانی.
(18) [ كَلَّا ] نه‌خێر نابێت حاڵیان وابێت، وه به‌و شێوازه نیه [ إِنَّ كِتَابَ الْأَبْرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ (١٨) ] خوای گه‌وره دێته سه‌ر باسی چاكه‌كاران ئه‌وانه‌ی كه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان كردووه - صلی الله علیه وسلم - وه سه‌رپێچیان نه‌كردووه، به دڵنیایی په‌ڕاوى كرده‌وه‌ى ئه‌و چاكه‌كارانه له شوێنه به‌رزه‌كانی به‌هه‌شتدایه، یاخود روحی باوه‌ڕداران له ئاسمانی حه‌وته‌مه، چه‌ندێك به‌ره‌و ئاسمانه‌كان به‌ره‌و سه‌ره‌وه بڕۆی فراوانتر ئه‌بێت، یاخود خوای گه‌وره كتابی ئه‌وانى له شوێنه به‌رزه‌كانی به‌هه‌شتدا نانووس كردووه كه ئه‌مانه به‌هه‌شتین.
(19) [ وَمَا أَدْرَاكَ مَا عِلِّيُّونَ (١٩) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی ئه‌م شوێنه به‌رزانه‌ی به‌هه‌شت چه‌ند خۆشن یان چۆنن؟، بۆ به‌گه‌وره‌زانینێتی.
(20) [ كِتَابٌ مَرْقُومٌ (٢٠) ] ئه‌مه كتابێكه نووسراوه‌و كۆتایی پێهاتووه‌و زیادو كه‌می لێ ناكرێت.
(21) [ يَشْهَدُهُ الْمُقَرَّبُونَ (٢١) ] فریشته‌كانی خوای گه‌وره ئاماده‌ن و شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن.
(22) {پاداشتى چاكه‌كاران له به‌هه‌شتدا} [ إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ (٢٢) ] ئه‌وانه‌ی كه چاكه‌كارن و گوێڕایه‌ڵى خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان كردووه - صلی الله علیه وسلم - وه تاوان و سه‌رپێچیان نه‌كردووه ئه‌وانه له نازو نیعمه‌تی به‌هه‌شتدان.
(23) [ عَلَى الْأَرَائِكِ يَنْظُرُونَ (٢٣) ] ئه‌مانه له‌سه‌ر جۆلانی و شوێنه به‌رزه‌كانی به‌هه‌شته‌وه ته‌ماشای نازو نیعمه‌ته‌كان ئه‌كه‌ن، یاخود ته‌ماشای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
(24) [ تَعْرِفُ فِي وُجُوهِهِمْ نَضْرَةَ النَّعِيمِ (٢٤) ] له ڕوویاندا دره‌وشاوى و گه‌شاوه‌یی و جوانی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌یان پێوه دیاره، یاخود به‌هۆی بینینی خوای گه‌وره ڕوویان ئه‌وه‌نده‌ی تر جوان و گه‌شاوه‌و دره‌وشاوه‌و پڕشنگدار بووه.
(25) [ يُسْقَوْنَ مِنْ رَحِيقٍ مَخْتُومٍ (٢٥) ] (رَحِيق): ناوێكه له ناوه‌كانی مه‌ی، وه له به‌هه‌شتیشدا مه‌ی به به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌درێ كه جیاوازه له مه‌ی دونیا له تام و بۆن و ڕه‌نگیدا، وه له‌وپه‌ڕی خۆشیدایه، وه (مَخْتُوم) واته: مۆری لێدراوه‌و ده‌ستكاری نه‌كراوه تایبه‌ت بۆ ئه‌مان دانراوه.
(26) [ خِتَامُهُ مِسْكٌ ] وه تێكه‌ڵ به میسكیش كراوه، یاخود كۆتا خواردنه‌وه‌ی تامی میسكه‌و له‌وپه‌ڕی خۆشیدایه [ وَفِي ذَلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ (٢٦) ] بۆ به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت با پێشبڕكێكاران پێشبڕكێ بكه‌ن به كرده‌وه‌ی چاك وه هه‌وڵی بۆ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه پێی بگه‌ن.
(27) [ وَمِزَاجُهُ مِنْ تَسْنِيمٍ (٢٧) ] وه ئه‌و (مه‌ى¬)یه (ته‌سنیم)یشی تێ ئه‌كرێ كه خۆشترین و به‌ڕێزترین خواردنه‌وه‌ی به‌هه‌شته، تێكه‌ڵ به‌و خه‌مره ئه‌كرێ ئه‌وكاته پێیان ئه‌درێ.
(28) [ عَيْنًا يَشْرَبُ بِهَا الْمُقَرَّبُونَ (٢٨) ] كه‌سانی (موقه‌ڕه‌ب) ئه‌م خواردنه‌وه‌یان پێ ئه‌درێ.
(29) {له دونیادا كافران گاڵته به باوه‌ڕداران ده‌كه‌ن} [ إِنَّ الَّذِينَ أَجْرَمُوا كَانُوا مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا يَضْحَكُونَ (٢٩) ] به دڵنیایی تاوانباران و كافران و خراپه‌كاران له دونیادا پێ ئه‌كه‌نین و گاڵته‌یان به باوه‌ڕداران ئه‌كرد.
(30) [ وَإِذَا مَرُّوا بِهِمْ يَتَغَامَزُونَ (٣٠) ] وه كاتێك به‌ڵایاندا تێپه‌ڕینایه سوكایه‌تیان پێ ده‌كردن و به ئاماژه‌و ئیشاره‌ت كردن به پێڵوی چاو و برۆ گاڵته‌یان پێ ئه‌كردن.
(31) [ وَإِذَا انْقَلَبُوا إِلَى أَهْلِهِمُ انْقَلَبُوا فَكِهِينَ (٣١) ] وه كه بگه‌ڕانایه‌ته‌وه بۆ لای كه‌سوكاریان یان بۆ مه‌جلیسه‌كانیان زۆر به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌گه‌ڕانه‌وه‌و تاموچێژو له‌زه‌تیان ئه‌كرد له‌وه‌ی كه گاڵته‌یان به باوه‌ڕداران كردووه‌و پێیان ڕابواردوون.
(32) [ وَإِذَا رَأَوْهُمْ قَالُوا إِنَّ هَؤُلَاءِ لَضَالُّونَ (٣٢) ] وه كاتێك كه بیانبینن ئه‌ڵێن: ئه‌م باوه‌ڕدارانه ئه‌م موسڵمانانه ئه‌مانه وێڵ و سه‌رگه‌ردان و گومڕا بوونه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه شوێن محمد - صلی الله علیه وسلم - كه‌وتوونه‌و وازیان له دونیا هێناوه.
(33) [ وَمَا أُرْسِلُوا عَلَيْهِمْ حَافِظِينَ (٣٣) ] ئایا ئه‌م كافرانه ته‌كلیفیان لێكراوه كه چاودێری كرده‌وه‌و وته‌ی باوه‌ڕداران بكه‌ن و ئاگایان لێیان بێ و گاڵته‌یان پێ بكه‌ن؟ نه‌خێر ئه‌ی بۆ وا چاودێریان ئه‌كه‌ن و گاڵته‌و سووكایه‌تیان پێ ئه‌كه‌ن.
(34) {له قیامه‌ت باوه‌ڕداران گاڵته به‌كافران ده‌كه‌ن} [ فَالْيَوْمَ الَّذِينَ آمَنُوا مِنَ الْكُفَّارِ يَضْحَكُونَ (٣٤) ] به‌ڵام له ڕۆژی قیامه‌تدا دیمه‌نه‌كه پێچه‌وانه ئه‌بێته‌وه: له سزای ئه‌وه‌ی كافران له دونیادا به باوه‌ڕداران پێكه‌نیون و گاڵته‌یان پێ كردوون له‌وێ پێچه‌وانه ئه‌بێته‌وه باوه‌ڕداران گاڵته به كافران ئه‌كه‌ن كاتێك كه ئه‌بینن له‌ناو سزای ئاگری دۆزه‌خدان پێیان پێ ئه‌كه‌نن، ئه‌زانن كه هیچ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتێكیان نیه.
(35) [ عَلَى الْأَرَائِكِ يَنْظُرُونَ (٣٥) ] ئه‌م باوه‌ڕدارانه له‌سه‌ر ئه‌و جۆلانه‌و شوێنه به‌رزانه‌دا دانیشتوونه ته‌ماشای نازو نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت ئه‌كه‌ن، یان ته‌ماشای دوژمنانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن له‌ناو دۆزه‌خدا كه سزا ئه‌درێن، یاخود ته‌ماشای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن كه خۆشترین نازو نیعمه‌ت بریتییه له بینینی خوای گه‌وره‌و ته‌ماشا كردنی خوای گه‌وره.
(36) [ هَلْ ثُوِّبَ الْكُفَّارُ مَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (٣٦) ] ئایا كافران سزا درانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیا ئه‌یانكرد گاڵته‌و سووكایه‌تیان به باوه‌ڕداران ئه‌كرد، واته: به‌ڵێ به دڵنیایی خراپترین و سه‌ختترین سزا درانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه له دونیا ئه‌نجامیان ئه‌دا، وه خوای گه‌وره تۆڵه له كافران ئه‌سه‌نێ بۆ باوه‌ڕداران، والله أعلم.