(1) سووره‌تی (یوسف - صلی الله علیه وسلم - ) سووره‌تێكى مه‌ككيیه‌و (١١١) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الر ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه له سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له سووره‌تی به‌قه‌ره‌دا باسمان كرد [ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ (١) ] ئه‌م ئایه‌تانه‌ی كه له‌م سووره‌ته‌دا باسكراوه ئایه‌تی قورئانی پیرۆزن كه هه‌موو حوكم و ئیعجازه‌كانی به‌ئاشكراو به ڕوونی تیادا باسكراوه.
(2) [ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (٢) ] ئێمه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌مان به زمانی عه‌ره‌بی دابه‌زاندووه به‌ڵكو لێی تێ بگه‌ن و فێرى ببن، چونكه زمانى عه‌ره‌بى پاراوترین و فراوانترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین و روونترین و مانابه‌خشترین زمانه.
(3) [ نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَذَا الْقُرْآنَ ] هاوه‌ڵان فه‌رموویان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - پێمان خۆشه چیرۆكمان بۆ بگێڕیته‌وه؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئێمه باشترین چیرۆكی ئوممه‌تانی پێشترت بۆ ئه‌گێڕینه‌وه به‌م وه‌حی¬یه‌ى كه له‌م قورئانه‌دا بۆمان دابه‌زاندوویت [ وَإِنْ كُنْتَ مِنْ قَبْلِهِ لَمِنَ الْغَافِلِينَ (٣) ] هه‌ر چه‌نده تۆ پێش دابه‌زینی وه‌حی بێئاگابوویته له ڕووداو و به‌سه‌رهاتی ئوممه‌تان و پێغه‌مبه‌رانی تر.
(4) {بەسەرهاتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لەگەڵ براكانی} [ إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ إِنِّي رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِي سَاجِدِينَ (٤) ] كاتێك یوسف - صلی الله علیه وسلم - به باوكی فه‌رموو كه یه‌عقوبی كوڕی ئیسحاقی كوڕی ئیبراهیم بوو (صهڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت): ئه‌ی باوكه من یانزه ئه‌ستێره‌م بینی له خه‌ودا (كه لێكدانه‌وه‌كه‌ی یانزه براكه‌ی بوو)، وه خۆر‌و مانگیشم بینی (كه لێكدانه‌وه‌كه‌ی دایك و باوكی بوو) هه‌موویان كڕنوشی ڕێز‌و ئیحتیرامیان بۆ ئه‌بردم، كه پاش چل ساڵ یاخود هه‌شتا ساڵ روویداوه.
(5) [ قَالَ يَا بُنَيَّ لَا تَقْصُصْ رُؤْيَاكَ عَلَى إِخْوَتِكَ ] باوكی پێی فه‌رموو: ئه‌ی كوڕی خۆم ئه‌م خه‌وه بۆ براكانت مه‌گێڕه‌وه [ فَيَكِيدُوا لَكَ كَيْدًا ] نه‌وه‌كو ئه‌وانیش لێكدانه‌وه‌كه‌ی بزانن و دواتر له حه‌سوودیدا نه‌خشه‌و پیلانت بۆ دابنێن و له‌ناوتبه‌رن (ئه‌گه‌ر نیعمه‌تێك له ئارادا بوو بیشاره‌وه‌و ده‌ریمه‌خه تا پێده‌گات و خۆى ده‌رده‌كه‌وێت تا كه‌س حه‌سودى پێنه‌بات و نه‌بێته چاوه‌وه) [ إِنَّ الشَّيْطَانَ لِلْإِنْسَانِ عَدُوٌّ مُبِينٌ (٥) ] چونكه به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنێكی ئاشكرای مرۆڤه‌و وایان لێ ده‌كات كه حه‌سودى به‌یه‌كترى ببه‌ن و دژایه‌تی یه‌كتری بكه‌ن.
(6) [ وَكَذَلِكَ يَجْتَبِيكَ رَبُّكَ ] وه‌به‌م شێوازه په‌روه‌ردگار هه‌ڵتئه‌بژێرێ و ده‌تكات به پێغه‌مبه‌ر [ وَيُعَلِّمُكَ مِنْ تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ ] وه فێری لێكدانه‌وه‌ی خه‌وت ئه‌كات [ وَيُتِمُّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَعَلَى آلِ يَعْقُوبَ ] وه نیعمه‌تی خۆی ته‌واو ئه‌ڕژێنێ به‌سه‌رتدا به‌وه‌ی ئه‌تكات به پێغه‌مبه‌ر، وه موڵك و خێری دونیا‌و قیامه‌تت پێ ئه‌به‌خشێ، وه نیعمه‌تی خۆی ته‌واو ده‌كات به‌سه‌ر ئالی یه‌عقوبدا [ كَمَا أَتَمَّهَا عَلَى أَبَوَيْكَ مِنْ قَبْلُ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ ] وه‌كو پێشتریش نیعمه‌تی خۆی ته‌واو ڕژاند به‌سه‌ر ئیبراهیم و ئیسحاقدا به‌وه‌ی كه كردیانی به پێغه‌مبه‌ر، وه ئیبراهیمی پاراست له ئاگره‌كه وه كردی به خه‌لیلی خۆی [ إِنَّ رَبَّكَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٦) ] به‌راستى په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(7) [ لَقَدْ كَانَ فِي يُوسُفَ وَإِخْوَتِهِ آيَاتٌ لِلسَّائِلِينَ (٧) ] به‌ڕاستی له هه‌واڵی یوسف و براكانی نیشانه‌و په‌ندو ئامۆژگارى تێدا بوو بۆ ئه‌و جووله‌كانه‌ى كه پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كرد.
(8) {ماناكانى (ضلال) له قورئاندا} [ إِذْ قَالُوا لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَى أَبِينَا مِنَّا ] كاتێك كه براكانی وتیان: یوسف و بنیامینى برای له‌لای باوكمان خۆشه‌ویسترن له ئێمه، كه یوسف و براكه‌ی برای دایك و باوكی بوونه، به‌ڵام براكانی تر ته‌نها برای باوكیى بوونه‌و له باوكیانه‌وه برایان بوونه‌و دایكیان جیا بووه [ وَنَحْنُ عُصْبَةٌ ] وه ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێكین وتراوه: (عُصْبَةٌ) له یه‌كه‌وه تا ده‌یه [ إِنَّ أَبَانَا لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٨) ] به‌راستى باوكمان حه‌قیقه‌تى شته‌كانى ون كردووه‌و لایداوه لێى، مه‌به‌ستیان ئه‌وه نیه كه باوكمان گومڕا بووه له دین، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوایا كافر ده‌بوون، به‌ڵكو به گومانى خۆیان باوكیان حه‌قیقه‌تى شته‌كان نازانێت و فه‌زڵى دوو كه‌سى داوه به‌سه‌ر ده كه‌سدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده كه‌سه‌كه زیاتر به سودن و ده‌توانن كاروباره‌كانى بۆ هه‌ڵسوڕێنن، (ضَلَال) له قورئانى پیرۆزدا به چه‌ند مانایه‌ك هاتووه: له‌وانه: یه‌كه‌م: ئه‌م مانایه‌ى كه باسمان كرد، وه‌كو له‌م ئایه‌ته‌و ئایه‌تى (٩٥) ئه‌م سووره‌ته هاتووه: {قَالُوا تَاللَّهِ إِنَّكَ لَفِي ضَلالِكَ الْقَدِيمِ} وه له (سوره‌تى الضحى: ٧) {وَوَجَدَكَ ضَالاً فَهَدَى}، دووه‌م: وه به ماناى گومڕایى له دین هاتووه، وه‌كو زۆربه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئان، وه‌كو (سوره‌تى فاتحه: ٧) {غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ}، سێیه‌م: به ماناى له‌ناوچون و ون بوون و دیار نه‌مان، وه‌كو (سووره‌تى السجدة: ١٠) {وَقَالُوا أَإِذَا ضَلَلْنَا فِي الأَرْضِ أَإِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ}. وه (سووره‌تى الأعراف/٥٣) {وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ}.
(9) {براكانی لە حەسودیدا پیلان بۆ كوشتنی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - دادەڕێژن} [ اقْتُلُوا يُوسُفَ أَوِ اطْرَحُوهُ أَرْضًا ] وتیان: یوسف بكوژن یاخود له زه‌وییه‌كدا فڕێى بده‌ن [ يَخْلُ لَكُمْ وَجْهُ أَبِيكُمْ ] ئه‌و كاته ڕووی باوكمان تاك و ته‌نها بۆ ئێمه ده‌بێت و ڕوو ئه‌كاته ئێمه‌و ته‌نها ئێمه‌ی خۆش ئه‌وێت خۆشه‌ویستیه‌كی ته‌واو [ وَتَكُونُوا مِنْ بَعْدِهِ قَوْمًا صَالِحِينَ (٩) ] له دوای كوشتنی یوسف یاخود له دوای ئه‌و تاوانه‌ی كه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین ئه‌و كاته ئه‌بینه كه‌سانێكی چاك له گوێڕایه‌ڵی و عیبادهت و دینداریدا، یاخود ته‌وبه ده‌كه‌ین.
(10) [ قَالَ قَائِلٌ مِنْهُمْ لَا تَقْتُلُوا يُوسُفَ وَأَلْقُوهُ فِي غَيَابَتِ الْجُبِّ ] یه‌كێك له‌و برایانه وتی: یوسف مه‌كوژن به‌ڵكو فڕێی بده‌نه قوڵایی بیره‌وه تا له چاو دیار نه‌مێنێ، بیره‌كه له (بیت المقد‌س) بووه [ يَلْتَقِطْهُ بَعْضُ السَّيَّارَةِ إِنْ كُنْتُمْ فَاعِلِينَ (١٠) ] دواتر هه‌ندێك له ڕێبواره گه‌ڕۆكه‌كان ئه‌یدۆزنه‌وه و هه‌ڵیئه‌گرن بۆ خۆیان و له ئێمه‌ى دورده‌خه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م كاره ئه‌كه‌ن مه‌یكوژن ئاوای لێ بكه‌ن باشتره.
(11) [ قَالُوا يَا أَبَانَا مَا لَكَ لَا تَأْمَنَّا عَلَى يُوسُفَ وَإِنَّا لَهُ لَنَاصِحُونَ (١١) ] پاش ئه‌وه‌ى رێككه‌وتن كه نه‌یكوژن و فڕێى بده‌نه ناو بیره‌وه چوون بۆ لای باوكیان و وتیان: باوكه چیته تۆ بۆ ئه‌مین نیت له ئێمه له‌سه‌ر یوسف - صلی الله علیه وسلم - له كاتێكدا ئێمه ئامۆژگاریكارین و ئه‌یپارێزین.
(12) [ أَرْسِلْهُ مَعَنَا غَدًا يَرْتَعْ وَيَلْعَبْ ] سبه‌ینێ له‌گه‌ڵماندا بینێره بۆ خۆی له‌و ده‌شته بێت و بڕوات و كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رێت و یاری بكات [ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ (١٢) ] وه ئێمه به‌دڵنیایی ئه‌یپارێزین.
(13) [ قَالَ إِنِّي لَيَحْزُنُنِي أَنْ تَذْهَبُوا بِهِ ] یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: من خه‌فه‌تبار ئه‌بم كه ئێوه بیبه‌ن و له منی دووربخه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆری خۆش ئه‌ویست [ وَأَخَافُ أَنْ يَأْكُلَهُ الذِّئْبُ وَأَنْتُمْ عَنْهُ غَافِلُونَ (١٣) ] وه له‌وه‌ش ئه‌ترسێم كه گورگ بیخوات وه ئێوه بێ‌ئاگا بن لێی له كاتی یاری و كات به‌سه‌ربردندا (ئه‌م قسه‌یه‌یان وه‌رگرت و دواتر كردیانه بیانووى پیلانه‌كه‌یان).
(14) [ قَالُوا لَئِنْ أَكَلَهُ الذِّئْبُ وَنَحْنُ عُصْبَةٌ ] وتیان: ئه‌گه‌ر بێتوو گورگ بیخوات و ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێك كه‌سین [ إِنَّا إِذًا لَخَاسِرُونَ (١٤) ] كه‌واته ئێمه كه‌سانێكی زه‌ره‌رمه‌ندو بێ سوودو بێده‌سه‌ڵاتین.
(15) {یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - دەخەنە ناو بیرەوە} [ فَلَمَّا ذَهَبُوا بِهِ ] كاتێك كه باوكی ڕازی بوو له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردیان [ وَأَجْمَعُوا أَنْ يَجْعَلُوهُ فِي غَيَابَتِ الْجُبِّ ] وه خۆیان یه‌كلا كرده‌وه‌و بۆچونیان كۆ كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بیكه‌نه ناو قوڵایی بیره‌كه‌وه (هه‌ر ئه‌وه‌نده لاى باوكیان رۆیشتن ده‌ستیان كرد به ئازاردان و لێدان و جوێن پێدانى، كه په‌ناى ببردایه بۆ لاى یه‌كێكیان لێی ده‌دا، وه خۆى بگرتایه به لێوارى بیره‌كه‌وه له ده‌ستیان ده‌دا، پاشان به‌ستیانه‌وه به حه‌بلێك و خستیانه ناو دۆلكه‌یه‌كه‌وه‌و شوڕیان كرده‌وه بۆ ناو بیره‌كه، له نیوه‌ى رێگاكه حه‌بله‌كه‌یان بڕى و به‌ریان دایه ناو بیره‌كه‌و كه‌وته ناو ئاوه‌كه پاشان سه‌ركه‌وته سه‌ر تاوێرێك له ناوه‌ڕاستى بیره‌كه [ وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُمْ بِأَمْرِهِمْ هَذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (١٥) ] ئه‌له‌و كاته‌دا خوای گه‌وره وه‌حی بۆ یوسف نارد - صلی الله علیه وسلم - وه‌كو دڵنه‌واییه‌ك كه تۆ رزگارت ده‌بێت و خواى گه‌وره سه‌رت ده‌خات و به‌رزت ده‌كاته‌وه به‌سه‌ریاندا، وه له داهاتوودا تۆ ئه‌م هه‌واڵه به براكانت ئه‌ڵێیته‌وه، وه ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن كه تۆ برای ئه‌وانی و ماویت، (دواتر له ئایه‌تی هه‌شتاو نۆ (٨٩) إن شا‌ء الله دێینه سه‌ری و باسی ئه‌كه‌ین).
(16) [ وَجَاءُوا أَبَاهُمْ عِشَاءً يَبْكُونَ (١٦) ] دوای ئه‌وه‌ی خستیانه ناو بیره‌كه‌وه له شه‌ودا به گریانه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ لای باوكیان.
(17) [ قَالُوا يَا أَبَانَا إِنَّا ذَهَبْنَا نَسْتَبِقُ ] وتیان: ئه‌ی باوكه ئێمه ڕۆیشتین پێشبڕكێ بكه‌ین له تیر هاویشتن یان له سوارچاكیدا [ وَتَرَكْنَا يُوسُفَ عِنْدَ مَتَاعِنَا فَأَكَلَهُ الذِّئْبُ ] وه یوسفمان له‌لای جلوبه‌رگ و شتومه‌كه‌كانمان دانا‌و گورگ خواردی [ وَمَا أَنْتَ بِمُؤْمِنٍ لَنَا وَلَوْ كُنَّا صَادِقِينَ (١٧) ] هه‌ر چه‌نده تۆ باوه‌ڕ به ئێمه ناكه‌یت ئه‌گه‌ر ئێمه ڕاستگۆیش بین.
(18) {یەعقوب پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - غەیب نازانێت} [ وَجَاءُوا عَلَى قَمِيصِهِ بِدَمٍ كَذِبٍ ] قه‌میسه‌كه‌ی یوسفیان - صلی الله علیه وسلم - هێناو به‌رخێكیان سه‌ربڕى و خوێنێكی درۆینه‌یان پیادا كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی كه قه‌میسه‌كه دڕابێت و هیچ شتێكی لێ هاتبێت (ئه‌گه‌ر گورگ بیخواردایه ده‌بوایه قه‌میسه‌كه‌ى بدڕایا) [ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنْفُسُكُمْ أَمْرًا ] یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ڵكو نه‌فسی خۆتان ئه‌م كاره ناشیرینه‌ی بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه‌و جوانی كردووه ئه‌وه‌تا قه‌میسه‌كه‌ی نه‌دڕاوه‌و ئه‌مه گورگ نه‌یخواردووه، به‌ڵام غه‌یبیشی نه‌زانی كه بزانێ له‌ناو بیره‌كه‌دایه‌و ده‌ری بكات (كه پێغه‌مبه‌رێكى خوا له كاتێكى ئاوا غه‌یب نه‌زانێت چۆن كه‌سانێكى ئه‌م سه‌رده‌مه بانگه‌شه‌ى زانینى غه‌یب ده‌كه‌ن) [ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ وَاللَّهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَى مَا تَصِفُونَ (١٨) ] فه‌رمووی: ئارام ئه‌گرم ئارامگرتنێكی جوان كه هیچ گله‌یی و گازنده‌یه‌كی تیادا نه‌بێ له خوای گه‌وره، وه داوای یارمه‌تی له خوای گه‌وره ئه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و وه‌سفه‌ی كه ئێوه كردووتانه كه ده‌ڵێن یوسف گورگ خواردوویه‌تی (كاتێكیش بوهتان بۆ عائیشه‌ى دایكى باوه‌ڕداران كرا ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه).
(19) [ وَجَاءَتْ سَيَّارَةٌ ] كۆمه‌ڵێك ڕێبوار له شامه‌وه هاتن ئه‌ڕۆیشتن بۆ میصر [ فَأَرْسَلُوا وَارِدَهُمْ ] یه‌كێكیان نارده سه‌ر بیره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاویان بۆ ده‌ربكات [ فَأَدْلَى دَلْوَهُ ] ئه‌ویش دۆلكه‌كه‌ی خسته ناو بیره‌كه‌وه‌و یوسف خۆی پیادا هه‌ڵواسی كاتێك كه ده‌ری كرد [ قَالَ يَا بُشْرَى هَذَا غُلَامٌ ] وتی: موژده بێ ئه‌مه مناڵێكی زۆر جوانه [ وَأَسَرُّوهُ بِضَاعَةً ] وه شاردیانه‌وه له ڕێبواره‌كانی تر بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌شدار نه‌بن له‌گه‌ڵیاندا، وتیان: له‌سه‌ر بیره‌كه كڕیومانه بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆن له میصر بیفرۆشن، یاخود براكانى له‌وێ مانه‌وه بزانن یوسف چى ده‌كات كه ئه‌و رێبوارانه هاتن و ده‌ریان كرد براكانى شاردیانه‌وه كه ئه‌مه برایان بێت، وه یوسفیش - صلی الله علیه وسلم - شاردیه‌وه كه برایان بێت ترسا له‌وه‌ى كه بیكوژن بۆیه فرۆشتنى هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى براكانى و براكانى فرۆشتیان [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِمَا يَعْمَلُونَ (١٩) ] وه خوای گه‌وره زانایه به هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه ئێوه ئه‌یكه‌ن، وه‌به‌وه‌ى كه به‌سه‌ر یوسفتان هێنا - صلی الله علیه وسلم - (ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - كه قه‌ومه‌كه‌ت ئازارت ده‌ده‌ن خواى گه‌وره ئاگاداره به‌ڵام مۆڵه‌تیان ده‌دات و سه‌ره‌نجام بۆ تۆیه وه‌كو یوسف - صلی الله علیه وسلم - ).
(20) [ وَشَرَوْهُ بِثَمَنٍ بَخْسٍ دَرَاهِمَ مَعْدُودَةٍ ] وه(براكانی یاخود ڕێبواره‌كان) به نرخێكی زۆر كه‌م به چه‌ند درهه‌مێكی دیاریكراوی كه‌م فرۆشتیان، (ئه‌گه‌ر پاره‌یشیان پێیان نه‌دایه به‌بێ به‌رامبه‌ریش هه‌ر رازى بوون و ده‌یاندا پێیان) [ وَكَانُوا فِيهِ مِنَ الزَّاهِدِينَ (٢٠) ] وه ئه‌وان هیچ گوێیان پێ نه‌داو له كۆڵیان كرده‌وه، چونكه پله‌وپایه‌یان نه‌ده‌زانى.
(21) {بەسەرهاتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لەگەڵ خێزانی عەزیزی میسر} [ وَقَالَ الَّذِي اشْتَرَاهُ مِنْ مِصْرَ لِامْرَأَتِهِ ] عه‌زیزی میصر كه وه‌زیری پاشای میصر بوو كڕی و بردییه‌وه بۆ خێزانه‌كه‌ی خۆی كه وتراوه: نه‌زۆك بوونه‌و مناڵیان نه‌بووه، پێی وت [ أَكْرِمِي مَثْوَاهُ عَسَى أَنْ يَنْفَعَنَا أَوْ نَتَّخِذَهُ وَلَدًا ] ڕێزی لێ بگره به خواردن و پۆشاك و جێگای باش به‌ڵكو سوودمان پێ بگه‌یه‌نێ یان بیكه‌ین به كوڕی خۆمان [ وَكَذَلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي الْأَرْضِ ] به‌م شێوازه یوسفمان جێگیر كرد له‌سه‌ر زه‌وی [ وَلِنُعَلِّمَهُ مِنْ تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ ] وه فێری لێكدانه‌وه‌ی خه‌ومان كرد [ وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ ] وه خوای گه‌وره باڵاده‌ست و به‌ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر هه‌ر بڕیارێك كه بیدات و كه‌س ناتوانێ ڕێگری لێ بكات [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٢١) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی حیكمه‌تى كاره‌كانى خواى گه‌وره نازانن.
(22) [ وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ ] وه كاتێك كه پێ گه‌یشت و كامڵ و بالغ بوو [ آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا ] ئه‌و كاته حوكممان پێی به‌خشی كه پێغه‌مبه‌رایه‌تییه، وه زانیاریشمان پێی به‌خشی كه لێكدانه‌وه‌ی خه‌وه [ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (٢٢) ] وه به‌م شێوازه ئێمه پاداشتی چاكه‌كاران ئه‌ده‌ینه‌وه.
(23) {داوێنپاكی‌و بە ئەمەكی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَرَاوَدَتْهُ الَّتِي هُوَ فِي بَيْتِهَا عَنْ نَفْسِهِ ] ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه له ماڵه‌وه بوو خێزانه‌كه‌ی عه‌زیز به نه‌رم و نیانی داوای لێ كرد كه كاری خراپی له‌گه‌ڵدا بكات، چونكه زۆر سه‌رسام بوو به جوانیه‌كه‌ى و زۆر خۆشیئه‌ویست [ وَغَلَّقَتِ الْأَبْوَابَ ] وه ده‌رگاكانی هه‌مووی داخست كه وتراوه: حه‌وت ده‌رگا بووه [ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ ] وتی: وه‌ره پێشه‌وه كاری خراپم له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده، وه به [ هِئْتُ لَكَ ] ده‌خوێنرێته‌وه، واته: خۆم بۆت ئاماده كردووه [ قَالَ مَعَاذَ اللَّهِ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: په‌نا ئه‌گرم به‌خوای گه‌وره [ إِنَّهُ رَبِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ ] هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆ گه‌وره‌ی منه ئه‌و چاكه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووم و خزمه‌تی كردووم چۆن من خیانه‌تی لێ ئه‌كه‌م [ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ (٢٣) ] هه‌ر كه‌سێك كه سته‌م بكات به‌دڵنیایى سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو نابێ.
(24) [ وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِ ] ئافره‌ته‌كه ویستی خراپه له‌گه‌ڵ یوسف‌دا بكات [ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَا أَنْ رَأَى بُرْهَانَ رَبِّهِ ] خیلافێكی زۆر له‌م ئایه‌ته هه‌یه ئیمامی (الشنقيطى) به‌درێژی باسی ده‌كات بگه‌ڕێوه سه‌رى زۆر به‌سوده، بۆچوونى ته‌واو ئه‌وه‌یه كه پێش و پاشێك له ئایه‌ته‌كه هه‌یه، واته: (لَوْلَا أَنْ رَأَى بُرْهَانَ رَبِّهِ هَمَّ بِهَا) ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی خوای گه‌وره‌ی نه‌بینیایه ئه‌وه یوسفیش - صلی الله علیه وسلم - به دڵ دڵی به‌لای ئافره‌ته‌كه‌دا ده‌چوو به‌ڵام به‌ڵگه‌ی خوای گه‌وره‌ی بینی، واته: بیری كرده‌وه له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ئه‌و كاته ئه‌سڵه‌ن هیچ هه‌مم و ختوره‌یش به‌دڵیدا نه‌هاتووه، وه ئه‌گه‌ر هاتبێتیش ئه‌وه‌ی دڵ به تاوان نانووسرێ، وه زۆر شتى ئیسرائیلیات له كتێبى ته‌فسیره‌كاندا باسكراوه كه شایان نیه به یوسف پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ كَذَلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاءَ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ (٢٤) ] به‌م شێوازه بۆ ئه‌وه‌ی كه خراپه‌كاری و زینا له یوسف - صلی الله علیه وسلم - دوور بخه‌ینه‌وه، به‌راستى ئه‌و یه‌كێك بوو له به‌نده هه‌ڵبژێراو و دڵسۆز‌و چاك و پاكه‌كانى خوای گه‌وره.
(25) [ وَاسْتَبَقَا الْبَابَ ] یوسف ڕای كرد به‌ره‌و ده‌رگاكه‌و خێزانه‌كه‌ی عه‌زیزی میصریش به‌دوایه‌وه بوو راویده‌نا بۆ ئه‌وه‌ى بیگرێت، كه وتراوه: ناوی زوڵه‌یخا بووه [ وَقَدَّتْ قَمِيصَهُ مِنْ دُبُرٍ ] په‌لاماری یوسفی دا - صلی الله علیه وسلم - له دواوه‌و قه‌میسه‌كه‌ی دڕاند [ وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَى الْبَابِ ] وه گه‌وره‌كه‌ی خۆی (عه‌زیزی میصر)یان بینی له‌لای ده‌رگاكه [ قَالَتْ مَا جَزَاءُ مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوءًا إِلَّا أَنْ يُسْجَنَ ] ئافره‌ته‌كه یه‌كسه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپه‌ڕێنێته‌وه له‌و تاوانه‌و وتی: سزای كه‌سێك چیه كه بیه‌وێ خراپه له‌گه‌ڵ خێزانی تۆدا بكات ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه به‌ند بكرێت، واته: داوای لێ كرد كه به‌ندی بكات [ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٢٥) ] یان سزایه‌كی به‌ئێش و ئازاری بده.
(26) {شایەتی دانی یەكەم بە پاكێتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ قَالَ هِيَ رَاوَدَتْنِي عَنْ نَفْسِي ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئافره‌ته‌كه خۆی بوو كه دوای من كه‌وت و داوای لێ كردم [ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ أَهْلِهَا ] وه شایه‌تێك له كه‌سوكاری خۆیان كه وتراوه: پیاوێك بووه ئامۆزای عه‌زیزی میصر بووه، یاخود مناڵێك بووه له بێشكه‌داو به ئیزنی خوای گه‌وره هاتۆته قسه وتوویه‌تی: [ إِنْ كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِنْ قُبُلٍ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (٢٦) ] ئه‌گه‌ر قه‌میسه‌كه‌ی یوسف - صلی الله علیه وسلم - له پێشه‌وه دڕابێ ئه‌وه ئافره‌ته‌كه ڕاست ده‌كات و یوسف - صلی الله علیه وسلم - په‌لاماری ئه‌وی داوه بۆیه له پێشه‌وه قه‌میسه‌كه‌ی دڕاوه، وه یوسف له درۆزنانه‌و ئه‌و درۆ ده‌كات و ڕاست ناكات.
(27) [ وَإِنْ كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِنْ دُبُرٍ فَكَذَبَتْ وَهُوَ مِنَ الصَّادِقِينَ (٢٧) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌میسه‌كه‌ی له دواوه دڕابوو ئه‌وه خێزانه‌كه‌ی تۆ درۆ ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یوسف ڕای كردووه ئه‌م له‌دواوه په‌لاماری داوه‌و یوسف له ڕاستگۆیانه.
(28) [ فَلَمَّا رَأَى قَمِيصَهُ قُدَّ مِنْ دُبُرٍ ] كاتێك كه قه‌میسه‌كه‌ی یوسفى - صلی الله علیه وسلم - بینی له‌دواوه دڕابوو [ قَالَ إِنَّهُ مِنْ كَيْدِكُنَّ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌ (٢٨) ] به خێزانه‌كه‌ی وت ئه‌مه نه‌خشه‌و پیلانی ئێوه‌یه به‌راستى فڕوفێڵ و نه‌خشه‌و پیلانی ئێوه‌ى ئافره‌تان یه‌كجار گه‌وره‌یه.
(29) {شایەتی دانی دووەم بە پاكێتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ يُوسُفُ أَعْرِضْ عَنْ هَذَا ] وتی: ئه‌ى یوسف - صلی الله علیه وسلم - پشت له‌م شته بكه‌و بیشاره‌وه‌و باسی مه‌كه [ وَاسْتَغْفِرِي لِذَنْبِكِ ] به خێزانه‌كه‌شى وت: تۆیش داوای لێخۆشبوو‌ن بكه له‌م تاوانه‌ی كه كردۆته [ إِنَّكِ كُنْتِ مِنَ الْخَاطِئِينَ (٢٩) ] به راستى تۆ له‌م كاره‌تدا له هه‌ڵه‌كاران بوویته.
(30) {ئافرەتە خانەدانەكان‌و خێزانی عەزیزی میسر} [ وَقَالَ نِسْوَةٌ فِي الْمَدِينَةِ امْرَأَتُ الْعَزِيزِ تُرَاوِدُ فَتَاهَا عَنْ نَفْسِهِ ] كۆمه‌ڵێك ئافره‌تى شازاده‌و خێزانى پیاوه گه‌وره‌كان له شاردا كاتێك ئه‌م هه‌واڵه‌یان بیست وتیان: خێزانه‌كه‌ی عه‌زیزی میصر داوای له‌و گه‌نجه كردووه كه خزمه‌تكاری بووه‌و له ماڵیاندا بووه كه كاری خراپه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات [ قَدْ شَغَفَهَا حُبًّا ] به‌دڵنیایى خۆشه‌ویستی ئه‌م گه‌نجه چووه‌ته ناو په‌رده‌ی دڵیه‌وه‌و نه‌خۆشی خستووه [ إِنَّا لَنَرَاهَا فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٣٠) ] به‌راستى ئێمه وا ئه‌بینین كه ئه‌م ئافره‌ته له گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكرادایه.
(31) [ فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ ] كاتێك ئه‌میش قسه‌ی ئافره‌تانی شاری بیست ناردی به شوێنیان‌دا، كه وتراوه: ئه‌وانیش مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه به‌هۆی ئه‌م قسه‌یه‌وه بگه‌نه كۆشك و یوسف ببینن [ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَأً ] وه جێگا‌و خواردنی بۆ ئاماده كردن [ وَآتَتْ كُلَّ وَاحِدَةٍ مِنْهُنَّ سِكِّينًا ] وه میوه‌ی بۆ دانان و هه‌ر یه‌كێك له‌وانیش چه‌قۆیه‌كی دایه ده‌ستیانه‌وه [ وَقَالَتِ اخْرُجْ عَلَيْهِنَّ ] ئه‌و كاته وتی: ئه‌ی یوسف وه‌ره ده‌ره‌وه بۆ لایان ( كه ئه‌مه‌یش كه‌مته‌رخه‌می مێرده‌كه‌ی بووه كه دووباره یوسفی - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له‌و ماڵه‌دا هێشتۆته‌وه) [ فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ ] كاتێك ئافره‌تان یوسفیان بینی زۆر به‌لایانه‌وه گه‌وره‌و جوان بوو وه سه‌ریان سوڕما (نیوه‌ی جوانی دونیا به خۆى و دایكی به‌خشرابوو) [ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ] وه ئاگایان له خۆیان نه‌ماو ده‌ستی خۆیان بڕی (ئافره‌ته‌كه وتى: ئێوه به ته‌نها بینینێكى واتان به‌سه‌رهات ئیتر بۆ لۆمه‌ى من ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیم؟!) [ وَقُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ ] وه وتیان: پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره، یان په‌نا به‌خواى گه‌وره [ مَا هَذَا بَشَرًا ] به‌ڕاستی ئه‌مه مرۆڤـ نیه‌و جوانییه‌كه‌ی بێ وێنه‌یه [ إِنْ هَذَا إِلَّا مَلَكٌ كَرِيمٌ (٣١) ] ئه‌مه هیچ شتێك نیه ته‌نها فریشته‌یه‌كی زۆر جوان و به‌ڕێز نه‌بێ.
(32) [ قَالَتْ فَذَلِكُنَّ الَّذِي لُمْتُنَّنِي فِيهِ ] ئافره‌ته‌كه وتی: ئا ئه‌مه ئه‌و كوڕه‌یه كه ئێوه لۆمه‌تان كردم له‌سه‌ری [ وَلَقَدْ رَاوَدْتُهُ عَنْ نَفْسِهِ فَاسْتَعْصَمَ ] وه دانى پێدا ده‌نێت كه من داوام لێ كرد كه بێت له‌گه‌ڵمدا كاری خراپه بكات به‌ڵام ئه‌و خۆی پاراست وه كاری خراپی له‌گه‌ڵمدا نه‌كرد (ئه‌مه شایه‌تیدانه بۆ پاكێتى یوسف له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌كه‌وه) [ وَلَئِنْ لَمْ يَفْعَلْ مَا آمُرُهُ لَيُسْجَنَنَّ ] وه دووباره داوای ئه‌وه‌ی لێ ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی نه‌دات له‌گه‌ڵمدا ئه‌بێ بیخه‌مه سجنه‌وه [ وَلَيَكُونًا مِنَ الصَّاغِرِينَ (٣٢) ] وه ئه‌بێ زه‌لیل و ڕیسوا ببێ له‌ناو سجندا.
(33) {یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - بەندینخانە هەڵدەبژێرێت بەسەر تاواندا} [ قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - له ترسى خواى گه‌وره‌و ئومێدى پاداشته‌كه‌ى به‌ند كردنى هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر تاوان كردن‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌وپه‌ڕى گه‌نجێتى و جوانێتیدا بوو، وه ئافره‌ته‌كه‌یش له‌وپه‌ڕى جوانى و ده‌وڵه‌مه‌ندى و ده‌سه‌ڵاتدا بوو، فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار سجن و به‌ند كردنم له‌لا خۆشه‌ویستره له‌وه‌ی كه ئه‌وان بانگی منی بۆ ئه‌كه‌ن له خراپه‌كارى، (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئافره‌تانی تریش به كۆمه‌ڵ داوای ئه‌و كاره خراپه‌یان لێ كردووه‌و له دواتریش كه پاشاكه ئه‌ڵێ: [ قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَاوَدْتُنَّ يُوسُفَ عَنْ نَفْسِهِ ] (يُوسُف : ٥١) واته: ئێوه هه‌مووتان به كۆمه‌ڵ داواتان له یوسف - صلی الله علیه وسلم - كرد كه كاری خراپتان له‌گه‌ڵدا بكات [ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر فڕوفێڵ و نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وانم له‌سه‌ر لاناده‌ی له‌وانه‌یه منیش مه‌یلم به‌لایاندا بچێ [ وَأَكُنْ مِنَ الْجَاهِلِينَ (٣٣) ] ئه‌و كاته له خه‌ڵكی نه‌زان و نه‌فام بكه‌م، له خۆی ترسا‌و په‌نای بۆ خوای گه‌وره برد‌و خوای گه‌وره‌یش په‌نای دا.
(34) [ فَاسْتَجَابَ لَهُ رَبُّهُ ] په‌روه‌ردگارى وه‌ڵامی دایه‌وه‌و پاراستی له نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وان [ فَصَرَفَ عَنْهُ كَيْدَهُنَّ ] وه نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وانی لێ دوورخسته‌وه‌و لێی لایدا [ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٣٤) ] به راستى خوای گه‌وره زۆر بیسه‌ره بۆ دوعا‌و پاڕانه‌وه، وه زۆر زانایه به‌حاڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌نا بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن (ئێستایش هه‌ركه‌سێك بانگ بكرێت بۆ زیناو له‌ترسى خواى گه‌وره نه‌یكات له رۆژى قیامه‌ت له‌ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خواى گه‌وره‌دا ده‌بێت).
(35) [ ثُمَّ بَدَا لَهُمْ مِنْ بَعْدِ مَا رَأَوُا الْآيَاتِ لَيَسْجُنُنَّهُ حَتَّى حِينٍ (٣٥) ] پاشان بۆیان ده‌ركه‌وت له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و نیشانانه‌یان بینی له‌سه‌ر پاكێتی یوسف، له دڕاندى قه‌میسه‌كه‌ی یان شایه‌تی دانه‌كه، یان ده‌ستبڕینی خۆیان دوای ئه‌وه بڕیاریان دا كه بیخه‌نه به‌ندینخانه‌وه تا كاتێكی نادیار.
(36) {بەسەرهاتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لەگەڵ دوو هاوەڵەكەی بەندینخانەی} [ وَدَخَلَ مَعَهُ السِّجْنَ فَتَيَانِ ] دوو گه‌نجیش له‌گه‌ڵیدا خرانه به‌ندینخانه‌وه كه یه‌كێكیان نانه‌وای پاشا بووه‌و ئه‌وه‌ی تریشیان خه‌مرو مه‌ی بۆ پاشا دروست كردووه‌و پێی داوه، (پاشا گومانى ئه‌وه‌ى پێ بردوون كه ژه‌هر بكه‌نه ناو خواردنه‌كه‌یه‌وه بۆیه به‌ندى كردوون) [ قَالَ أَحَدُهُمَا إِنِّي أَرَانِي أَعْصِرُ خَمْرًا ] زانیان كه یوسف - صلی الله علیه وسلم - له لێكدانه‌وه‌ی خه‌و ئه‌زانێ یه‌كێكیان وتی: من له خه‌ودا بینیم كه ترێ ئه‌گوشم و مه‌ی لێ دروست ئه‌كه‌م بۆ پاشا [ وَقَالَ الْآخَرُ إِنِّي أَرَانِي أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِي خُبْزًا تَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْهُ ] وه ئه‌وه‌ی تریان وتی: من له خه‌ودا بینیم كه نان له بان سه‌رمه‌و هه‌ڵمگرتووه‌و باڵنده‌ش دێت له‌و نانه ئه‌خوات [ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (٣٦) ] تۆ هه‌واڵی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونانه‌مان بۆ بكه ئێمه وا ئه‌بینین كه تۆ له چاكه‌كارانی له لێكدانه‌وه‌ی خه‌و، یان چاكه‌كاری به‌رامبه‌ر به به‌ندیه‌كان.
(37) [ قَالَ لَا يَأْتِيكُمَا طَعَامٌ تُرْزَقَانِهِ إِلَّا نَبَّأْتُكُمَا بِتَأْوِيلِهِ قَبْلَ أَنْ يَأْتِيَكُمَا ] فه‌رمووی: هیچ خواردنێكتان له‌لایه‌ن پاشاوه بۆ نایه‌ته ناو به‌ندینخانه‌وه ئیلا من پێتان ئه‌ڵێم كه چ خواردنێكتان بۆ دێت پێش ئه‌وه‌ی كه پێتان بگات، یاخود له خه‌ودا بۆتان نایات ئیلا من پێتان ده‌ڵێم [ ذَلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِي رَبِّي ] ئا ئه‌مه په‌روه‌ردگارم فێری كردوم (تا پێیان بڵێ كه من پێغه‌مبه‌ری خوام و وه‌حیم بۆ هاتووه‌و ئه‌مه سیحر‌و جادووگه‌ری و فاڵچێتی نیه) [ إِنِّي تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَهُمْ بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ (٣٧) ] من قه‌ومێكم به‌جێ هێشتووه كه ئیمانیان به‌خوای گه‌وره نیه وه ئه‌وان باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی نیه.
(38) [ وَاتَّبَعْتُ مِلَّةَ آبَائِي إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ ] وه من شوێن دین و بیروباوه‌ڕی باوك و باپیرانم كه‌وتووم ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب كه هه‌موویان پێغه‌مبه‌ر بوونه [ مَا كَانَ لَنَا أَنْ نُشْرِكَ بِاللَّهِ مِنْ شَيْءٍ ] ئێمه بۆمان نیه هیچ جۆره شه‌ریكێك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بده‌ین، (هیچ كه‌س بۆى نیه به‌ڵام ئه‌مان به تایبه‌ت چونكه پێغه‌مبه‌ر بوونه) [ ذَلِكَ مِنْ فَضْلِ اللَّهِ عَلَيْنَا وَعَلَى النَّاسِ ] ئه‌مه فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌ر ئێمه‌و تێكڕای خه‌ڵكی به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رانی بۆ ناردوون [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ (٣٨) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی شوكرانه‌بژێری نازو نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ناكه‌ن.
(39) [ يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَأَرْبَابٌ مُتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ ] پاشان یوسف - صلی الله علیه وسلم - رووی كرده ئه‌و دوو گه‌نجه‌و بانگى كردن بۆ یه‌كخواپه‌رستى و فه‌رمووى: ئه‌ی هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی به‌ندینخانه‌م ئایا كۆمه‌ڵێك په‌روه‌ردگاری لێك جیاواز باشتره كه ئێوه ئه‌یانپه‌رستن [ أَمِ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ (٣٩) ] یاخود ته‌نها خوایه‌ك كه الله یه‌و تاك و ته‌نهاو باڵاده‌ست و به‌توانایه.
(40) {بانگەواز كردنی دوو هاوەڵەكەی بەندینخانە بۆ یەكخواپەرستی} [ مَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِهِ إِلَّا أَسْمَاءً سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمْ ] ئێوه هیچ شتێك ناپه‌رستن له غه‌یری خوای گه‌وره ته‌نها كۆمه‌ڵێك ناو نه‌بێت كه ئێوه خۆتان و باوك و باپیرانتان ناوتان ناوه [ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ ] خوای گه‌وره هیچ به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه‌و په‌رستنی ئه‌و شتانه نه‌ناردۆته خواره‌وه، (هه‌موو ئه‌و دار‌و به‌ردانه‌ى كه ده‌په‌رسترێن و خه‌ڵكى ده‌چنه سه‌ریان و هه‌ر یه‌كه‌یان ناوێكى هه‌یه هه‌مووى خه‌ڵكى خۆیان ناویان ناون و هیچ به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر نیه) [ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ] حوكم و بڕیاردان ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه [ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ] خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه كه هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستن ته‌نها خوای گه‌وره نه‌بێ به‌تاك و ته‌نهاو شه‌ریكی بۆ دانه‌نێن [ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ] ئا ئه‌مه دینی ڕاست و دامه‌زراوه كه خواى گه‌وره به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر ناردۆته خواره‌وه‌و فه‌رمانى پێكردووه [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٤٠) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شته نازانن.
(41) {لێكدانەوەی خەونی دوو هاوەڵەكەی بەندینخانە} [ يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَمَّا أَحَدُكُمَا فَيَسْقِي رَبَّهُ خَمْرًا ] دوای ئه‌وه‌ی باسی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی بۆ كردن ئینجا لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌یان بۆ ده‌كات و فه‌رمووى: ئه‌ی هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی به‌ندینخانه‌م: یه‌كێك له ئێوه ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئیشه‌كه‌ی پێشتری و مه‌ی بۆ پاشا ئه‌گرێته‌وه‌و پێی ئه‌به‌خشێ [ وَأَمَّا الْآخَرُ فَيُصْلَبُ ] وه ئه‌وه‌ی تریشیان كه نانه‌واكه‌یه له خاچ ئه‌درێ و ئه‌كوژرێ [ فَتَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْ رَأْسِهِ ] ئه‌و كاته باڵنده له‌سه‌ری ئه‌خوات [ قُضِيَ الْأَمْرُ الَّذِي فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ (٤١) ] وتراوه خه‌ونیان نه‌بینیوه‌و ویستویانه تاقی بكه‌نه‌وه‌و كه بۆى لێكدانه‌وه وتیان درۆمان كرد‌و خه‌ونمان نه‌بینیوه، یوسفیش - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: ئه‌و خه‌ونه‌ی كه ئێوه پرسیارتان لێی كرد بڕیاری له‌سه‌ر دراو به‌و شێوازه ئه‌بێت و كۆتایى هات.
(42) [ وَقَالَ لِلَّذِي ظَنَّ أَنَّهُ نَاجٍ مِنْهُمَا ] به‌و كه‌سه‌ی وت كه گومانی ئه‌برد كه ڕزگاری ئه‌بێ و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای پاشا‌و مه‌ی بۆ دروست ده‌كات [ اذْكُرْنِي عِنْدَ رَبِّكَ ] كاتێك گه‌ڕایته‌وه بۆ لای پاشا حاڵی منی بۆ باس بكه كه به‌بێ تاوان خراومه‌ته به‌ندینخانه‌وه [ فَأَنْسَاهُ الشَّيْطَانُ ذِكْرَ رَبِّهِ ] ئه‌ویش به‌ربوو گه‌یشته‌وه لای پاشا به‌ڵام شه‌یتان له‌بیری برده‌وه كه باسی یوسفی - صلی الله علیه وسلم - بۆ بكات [ فَلَبِثَ فِي السِّجْنِ بِضْعَ سِنِينَ (٤٢) ] له ماوه‌ی سێ تا نۆ ساڵ یوسف - صلی الله علیه وسلم - له به‌ندینخانه‌دا مایه‌وه به‌بێ تاوان.
(43) {خەو بینینی پاشا} [ وَقَالَ الْمَلِكُ إِنِّي أَرَى سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ ] پاشای گه‌وره خه‌وی بینی وتی: من له خه‌ومدا حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و ئه‌بینم حه‌وت مانگاى له‌ڕ ئه‌و حه‌وت مانگا قه‌ڵه‌وانه ئه‌خۆن [ وَسَبْعَ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ ] وه حه‌وت گوڵه‌گه‌نمی سه‌وزو حه‌وت گوڵه‌گه‌نمی وشكیش ئه‌بینم [ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي رُؤْيَايَ إِنْ كُنْتُمْ لِلرُّؤْيَا تَعْبُرُونَ (٤٣) ] فاڵچى و خه‌ونلێكده‌رانى كۆكرده‌وه‌و وتى: ئه‌ی پیاوماقولان و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌واڵی ئه‌م خه‌ونه‌م پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه لێكدانه‌وه‌ی خه‌ون ئه‌كه‌ن.
(44) [ قَالُوا أَضْغَاثُ أَحْلَامٍ ] وتیان: ئه‌مه خه‌وێكی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵه‌و هیچ حه‌قیقه‌تێكی نیه [ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ الْأَحْلَامِ بِعَالِمِينَ (٤٤) ] وه ئێمه‌ش هیچ لێكدانه‌وه‌ی خه‌ون نازانین و له لێكدانهوهیدا زانا نین.
(45) [ وَقَالَ الَّذِي نَجَا مِنْهُمَا وَادَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا أُنَبِّئُكُمْ بِتَأْوِيلِهِ فَأَرْسِلُونِ (٤٥) ] ئه‌وه‌ی كه له به‌ندینخانه ڕزگاری بوو له پاش ماوه‌یه‌ك یوسفی - صلی الله علیه وسلم - بیر كه‌وته‌وه‌و به پاشاكه‌ی وت من هه‌واڵی ئه‌م خه‌ونه‌تان بۆ دێنمه‌وه بمنێرن بۆ لای یوسف ئه‌و لێكدانه‌وه‌ی خه‌ون ئه‌زانێ، ڕۆیشت بۆ لای یوسف و پێی وت:
(46) [ يُوسُفُ أَيُّهَا الصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِي سَبْعِ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ ] ئه‌ی یوسفى هاوڕێى به‌ندینخانه‌م، یان زۆر راستگۆ، لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌مان بۆ بكه كه حه‌وت مانگای له‌ڕ حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و ئه‌خوات [ وَسَبْعِ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ ] وه حه‌وت گوڵه گه‌نمی سه‌وزو حه‌وتی وشك [ لَعَلِّي أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ (٤٦) ] به‌ڵكو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای خه‌ڵكی (پاشا) به‌ڵكو لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه بزانن.
(47) {لێكدانەوەی خەونەكەی پاشا} [ قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - سه‌رزه‌نشتى نه‌كرد كه بۆچى منت له یاد كرد به‌ڵكو خه‌ونه‌كه‌ى بۆ لێكدایه‌وه‌و فه‌رمووی: حه‌وت ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك ئێوه كشتوكاڵ ئه‌كه‌ن [ فَمَا حَصَدْتُمْ فَذَرُوهُ فِي سُنْبُلِهِ ] ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌می دێنن ئه‌وه له‌ناو گوڵه گه‌نمه‌كاندا بیهێڵنه‌وه‌و لێكی جیا مه‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێكنه‌چێت [ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّا تَأْكُلُونَ (٤٧) ] ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ له‌وه‌ی كه ئه‌یخۆن، واته: لێكدانه‌وه‌ى خه‌وه‌كه‌ی به‌وه بۆیان كرد حه‌وت مانگا قه‌ڵه‌وه‌كه به حه‌وت ساڵ كه پیت و به‌ره‌كه‌ت ئه‌بێ، وه حه‌وت مانگا لاوازه‌كه به حه‌وت ساڵ كه وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی ئه‌بێت.
(48) [ ثُمَّ يَأْتِي مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ ] له دوای ئه‌وه حه‌وت ساڵ دێت كه سه‌خت و بێ‌بارانی و وشكه ساڵی ئه‌بێت [ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ ] ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵتان گرتووه ئه‌وه ئه‌خۆن [ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّا تُحْصِنُونَ (٤٨) ] ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ كه هه‌ڵی ئه‌گرن.
(49) [ ثُمَّ يَأْتِي مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ النَّاسُ ] دوای ئه‌وه ساڵێك دێت ژیان خۆش ئه‌بێت و باران ده‌بارێت و ئاوی نیل دێت (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر كشتوكاڵیان به ئاوی نیل ئه‌كرد نه‌ك به باران) [ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ (٤٩) ] وه ترێ و ئه‌وانه ئه‌وشن و هه‌ڵیئه‌گرن، یاخود ئاژه‌ڵه‌كانتان شیریان زۆر ده‌بێت و ده‌یاندۆشن.
(50) [ وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ ] كاتێك پاشا لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی بیست سه‌رسام بوو پێى و وتى: بڕۆن یوسفم - صلی الله علیه وسلم - بۆ بێنن [ فَلَمَّا جَاءَهُ الرَّسُولُ ] كاتێك نێردراوی پاشا هات بۆ لای یوسف - صلی الله علیه وسلم - [ قَالَ ارْجِعْ إِلَى رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ مَا بَالُ النِّسْوَةِ اللَّاتِي قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - نه‌هاته ده‌ره‌وه له به‌ندینخانه‌كه‌و فه‌رمووی: بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای پاشاكه‌ت پرسیاری لێ بكه ڕووداو و به‌سه‌رهاتی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ده‌ستی خۆیان بڕی چی بوو؟ (پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر من بوومایه ئه‌وه‌نده‌ى یوسف - صلی الله علیه وسلم - له به‌ندینخانه بمامایاته‌وه ئه‌وا وه‌ڵامى نێردراوه‌كه‌م ده‌دایه‌وه‌و ده‌هاتمه ده‌ره‌وه) [ إِنَّ رَبِّي بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌ (٥٠) ] به دڵنیایى په‌روه‌ردگارم زۆر زانایه به‌نه‌خشه‌و فڕوفێڵ و پیلانی ئه‌وان.
(51) {شایەتی دانی سێیەم بە پاكێتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَاوَدْتُنَّ يُوسُفَ عَنْ نَفْسِهِ ] پاشا هه‌موو ئافره‌ته‌كانی كۆكرده‌وه‌و پێى وتن (مه‌به‌ستى خێزانه‌كه‌ى عه‌زیزى میصر بوو) ڕووداو و به‌سه‌رهاتی ئێوه چی بوو كاتێك كه داواتان له یوسف كرد كه خراپه‌تان له‌گه‌ڵدا بكات [ قُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِنْ سُوءٍ ] وتیان: پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره هیچ خراپه‌یه‌كمان له یوسف - صلی الله علیه وسلم - نه‌بینیوه (ئه‌میش شایه‌تیدانى ئافره‌ته‌كانه له‌سه‌ر پاكێتى یوسف - صلی الله علیه وسلم - ) {شایەتی دانی چوارەم بە پاكێتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - } [ قَالَتِ امْرَأَتُ الْعَزِيزِ الْآنَ حَصْحَصَ الْحَقُّ أَنَا رَاوَدْتُهُ عَنْ نَفْسِهِ ] خێزانه‌كه‌ی عه‌زیز وتی: ئێستا حه‌ق ده‌ركه‌وت و ئاشكرا بوو من بووم كه داوام لێ‌كرد كاری خراپه‌م له‌گه‌ڵدا بكات [ وَإِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ (٥١) ] وه یوسف له ڕاستگۆیانه له‌و قسانه‌ی كه كردوویه‌تی (ئه‌میش شایه‌تیدانى خێزانی عه‌زیزه له‌سه‌ر پاكێتى یوسف - صلی الله علیه وسلم - ).
(52) [ ذَلِكَ لِيَعْلَمَ أَنِّي لَمْ أَخُنْهُ بِالْغَيْبِ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی، یان ئافره‌ته‌كه وتى (ته‌واوتر ئه‌وه‌یه ئه‌مانه قسه‌ى ئافره‌ته‌كه‌یه چونكه هێشتا یوسف - صلی الله علیه وسلم - له به‌ندینخانه نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه): تا عه‌زیزی میصر بزانێ كه من خیانه‌تم لێ نه‌كردووه به زینا كردن كاتێك كه خۆی له ماڵ نه‌بووه به‌ڵكو ته‌نها ویستێك بوو [ وَأَنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي كَيْدَ الْخَائِنِينَ (٥٢) ] وه خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌تی نه‌خشه‌و پیلانی ناپاكان و خائینان نادات.
(53) [ وَمَا أُبَرِّئُ نَفْسِي إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ ] وه من نه‌فسی خۆم پاك ناكه‌مه‌وه چونكه نه‌فسی هه‌موو كه‌سێك فه‌رمانی پێ ده‌كات به خراپه‌و نه‌فس زۆر فه‌رمانكاره به خراپه [ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّي ] ته‌نها ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ڕه‌حمی پێ بكات له‌و نه‌فسانه وه‌كو نه‌فسی پێغه‌مبه‌ران [ إِنَّ رَبِّي غَفُورٌ رَحِيمٌ (٥٣) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارم زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(54) {یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لە زیندانەوە بۆ دەسەڵات} [ وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ أَسْتَخْلِصْهُ لِنَفْسِي ] پاشاكه دیسان وتی: بڕۆن یوسفم - صلی الله علیه وسلم - بۆ بێنن تایبه‌تی ئه‌كه‌م به خۆم و ئه‌یكه‌م به‌راوێژكارى خۆم [ فَلَمَّا كَلَّمَهُ قَالَ إِنَّكَ الْيَوْمَ لَدَيْنَا مَكِينٌ أَمِينٌ (٥٤) ] كاتێك پاشا قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد‌و فه‌زڵ و لێهاتوویى بۆ ده‌ركه‌وت وتی: ئه‌ی یوسف ئه‌مڕۆ تۆ له‌لای ئێمه جێگیریت و خاوه‌ن پله‌و پایه‌ییت، وه ئه‌مینی له‌لای ئێمه.
(55) [ قَالَ اجْعَلْنِي عَلَى خَزَائِنِ الْأَرْضِ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - وتی: بمكه به سه‌رپه‌رشتیاری خه‌زێنه‌كانی زه‌وی میصر له‌وه‌ی كه خواردن و سه‌روه‌ت و سامانی تیایه بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری بڵاو بكاته‌وه‌و زوڵم و سته‌م نه‌هێڵێ وه خه‌ڵكه‌كه بانگ بكات بۆ عیباده‌تی خوای گه‌وره، (یوسف - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌ر بووه‌و ئه‌م شته‌ى به وه‌حى كردووه، وه ئه‌مه شه‌ریعه‌تى ئێمه نیه‌و له شه‌ریعه‌تی ئێمه‌دا دروست نیه داواى ده‌سه‌ڵات و پۆست بكرێت و پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: ئه‌وه‌ى داواى بكات پێى نابه‌خشین) [ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٌ (٥٥) ] به‌دڵنیایى من زۆر پارێزه‌رم و هه‌مووی ئه‌پارێزم، وه زۆر زانام له‌م بواره‌دا .
(56) [ وَكَذَلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي الْأَرْضِ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به‌م شێوازه پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاتمان به یوسف - صلی الله علیه وسلم - دا له‌سه‌ر زه‌وی له میصر [ يَتَبَوَّأُ مِنْهَا حَيْثُ يَشَاءُ ] له هه‌ر شوێنێك دا‌نیشێت وه‌كو ماڵی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى له به‌ندینخانه‌ى ته‌نگدا بوو [ نُصِيبُ بِرَحْمَتِنَا مَنْ نَشَاءُ ] ڕه‌حمه‌تی خۆمان به‌هه‌ر كه‌سێك ئه‌به‌خشین كه ویستمان لێ بێت [ وَلَا نُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ (٥٦) ] وه ئه‌جرو پاداشتی چاكه‌كاران نافه‌وتێنین.
(57) [ وَلَأَجْرُ الْآخِرَةِ خَيْرٌ لِلَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (٥٧) ] به‌ڵام پاداشتی قیامه‌ت باشتره بۆ باوه‌ڕداران كه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه.
(58) {بەسەرهاتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لەگەڵ براكانی} [ وَجَاءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ ] براكانی یوسف له زه‌وی كه‌نعان له شامه‌وه هاتن بۆ میصر بۆ ئه‌وه‌ی كه خواردن به‌رنه‌وه چونكه گرانى و نه‌بوونى بوو، وه یوسف ساڵى بارى وشترێكى به خه‌ڵكى شوێنانى تر ده‌دا به‌نرخى ئاسایى خۆى پێش گرانییه‌كه [ فَدَخَلُوا عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ ] هاتنه ژوره‌وه بۆ لای یوسف - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئه‌وانی ناسییه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێ به‌جێی هێشتن ئه‌وان هه‌ر گه‌وره بوون [ وَهُمْ لَهُ مُنْكِرُونَ (٥٨) ] به‌ڵام ئه‌وان یوسفیان - صلی الله علیه وسلم - نه‌ناسی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك خستیانه ناو بیره‌كه‌وه ئه‌و بچووك بوو ئێستا گه‌وره بووه، وه نایانزانى چى به‌سه‌رهاتووه‌و گومانیان نابرد گه‌یشتبێته ئه‌م پله‌یه.
(59) [ وَلَمَّا جَهَّزَهُمْ بِجَهَازِهِمْ ] كاتێك ئه‌وه‌ی كه داوایان كرد له خواردن و پێویستی سه‌فه‌ره‌كه‌یان بۆی ئاماده كردن و پێی به‌خشین [ قَالَ ائْتُونِي بِأَخٍ لَكُمْ مِنْ أَبِيكُمْ ] دوای ئه‌وه‌ی كه ڕووداو و به‌سه‌رهاتی خۆیان بۆ یوسف گێڕایه‌وه كه برایه‌كیان له ماڵ به‌جێ هێشتووه یوسف - صلی الله علیه وسلم - داوای لێ كردن كه ئه‌مجاره هاتنه‌وه ئه‌و برایه‌ی ترتان كه له باوكتانه‌و له دایكتان نیه كه بنیامینی برای یوسف خۆی بوو وتی: له‌گه‌ڵ خۆتاندا بیهێنن [ أَلَا تَرَوْنَ أَنِّي أُوفِي الْكَيْلَ ] ئایا نابینن كه من چه‌ند به‌ته‌واوی شتم پێتان داوه (هانى دان بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه) [ وَأَنَا خَيْرُ الْمُنْزِلِينَ (٥٩) ] وه كه له لای من دابه‌زیون چه‌ندێ چاكه‌م له‌گه‌ڵدا كردوون و ڕێزی میوانداریم لێ گرتوون.
(60) [ فَإِنْ لَمْ تَأْتُونِي بِهِ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هاتنه‌وه ئه‌و برایه‌تان نه‌هێنا [ فَلَا كَيْلَ لَكُمْ عِنْدِي وَلَا تَقْرَبُونِ (٦٠) ] ئه‌وا هیچ شتێكتان پێ نافرۆشم وه جارێكی تر نزیك من مه‌كه‌ونه‌وه.
(61) [ قَالُوا سَنُرَاوِدُ عَنْهُ أَبَاهُ وَإِنَّا لَفَاعِلُونَ (٦١) ] وتیان: هه‌وڵ ئه‌ده‌ین و كۆشش ئه‌كه‌ین تا باوكی ڕێگه‌مان بدات له‌گه‌ڵ خۆماندا بیهێنین، یاخود فێڵێكی بۆ ئه‌دۆزینه‌وه تا ڕازی بكه‌ین له‌گه‌ڵ خۆماندا بیهێنین، وه ئێمه‌ش هه‌وڵ ئه‌ده‌ین و كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ین تا له‌گه‌ڵ خۆماندا بیهێنین.
(62) [ وَقَالَ لِفِتْيَانِهِ اجْعَلُوا بِضَاعَتَهُمْ فِي رِحَالِهِمْ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - به گه‌نجه خزمه‌تكاره‌كانى وت ئه‌و خواردن و شتانه‌ی كه هێناویانه بیخه‌نه‌وه ناو باره‌كه‌یان و پێیان بده‌نه‌وه [ لَعَلَّهُمْ يَعْرِفُونَهَا إِذَا انْقَلَبُوا إِلَى أَهْلِهِمْ ] به‌ڵكو بیناسنه‌وه كاتێك گه‌ڕانه‌وه بۆ لای كه‌سوكاریان [ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (٦٢) ] به‌ڵكو جارێكی تر بێنه‌وه كه بزانن خواردنه‌كه‌یان به‌بێ به‌رامبه‌ر پێ دراوه، ئه‌وه‌ی كه خۆیان هێنابوویان پێیان دراوه‌ته‌وه‌و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆیان (نه‌وه‌كو شتومه‌كى تریان نه‌بێت بیهێننه‌وه بۆ كڕینى خواردنى تر، وه پێى ناخۆش بوو پاره له باوكى و براكانى وه‌ربگرێت).
(63) [ فَلَمَّا رَجَعُوا إِلَى أَبِيهِمْ ] كاتێك گه‌ڕانه‌وه بۆ لای باوكیان [ قَالُوا يَا أَبَانَا مُنِعَ مِنَّا الْكَيْلُ فَأَرْسِلْ مَعَنَا أَخَانَا ] وتیان: ئه‌ی باوكه له‌مه‌ودوا هیچ خواردنێكی ترمان پێ ناده‌ن تا تۆ بنیامینی برامان له‌گه‌ڵماندا نه‌نێریت، بۆیه له‌گه‌ڵماندا بینێره [ نَكْتَلْ ] به‌هۆی ناردنی ئه‌وه‌وه بارێكی زیاتر خواردن دێنین [ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ (٦٣) ] وه ئێمه‌ش به دڵنیایى براكه‌مان ئه‌پارێزین و نایه‌لین تووشی هیچ زه‌ره‌رو زیانێك بێت.
(64) [ قَالَ هَلْ آمَنُكُمْ عَلَيْهِ ] یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئایا ئه‌مین بم له ئێوه كه ئه‌یپارێزن [ إِلَّا كَمَا أَمِنْتُكُمْ عَلَى أَخِيهِ مِنْ قَبْلُ ] هه‌روه‌كو چۆن پێشتریش ئه‌مین بووم له ئێوه له‌سه‌ر یوسفى برای به‌ڵام له‌ناوتان برد [ فَاللَّهُ خَيْرٌ حَافِظًا وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (٦٤) ] خوای گه‌وره باشترین پارێزه‌ره، وه له هه‌موو به‌ڕه‌حم و سۆزه‌كان به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییتره‌و به‌زه‌یى به لاوازى و پیریمدا دێته‌وه.
(65) [ وَلَمَّا فَتَحُوا مَتَاعَهُمْ وَجَدُوا بِضَاعَتَهُمْ رُدَّتْ إِلَيْهِمْ ] دواتر كه شتومه‌كه‌كانیان كرده‌وه بینیان ئه‌و شتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه بۆ ئه‌وێ خواردنی پێ بكڕن هه‌مووی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆیان [ قَالُوا يَا أَبَانَا مَا نَبْغِي هَذِهِ بِضَاعَتُنَا رُدَّتْ إِلَيْنَا ] وتیان: ئه‌ی باوكه ئێمه چیمان له‌م وه‌زیره ده‌وێت ئه‌وه‌تا شتومه‌كی خۆمانی بۆ گه‌ڕاندوینه‌ته‌وه [ وَنَمِيرُ أَهْلَنَا وَنَحْفَظُ أَخَانَا ] ئه‌گه‌ر براكه‌مان له‌گه‌ڵمان بنێری خواردنی زیاتر دێنین، وه براكه‌شمان ئه‌پارێزین [ وَنَزْدَادُ كَيْلَ بَعِيرٍ ] وه باری حوشترێك خواردن زیاتر له‌گه‌ڵ خۆماندا ئه‌هێنین [ ذَلِكَ كَيْلٌ يَسِيرٌ (٦٥) ] ئه‌م زیاده‌یه‌یش بۆ پاشاكه یان بۆ یوسف سووك و ئاسانه به‌لایه‌وه كه بمانداتێ و لای قورس نیه.
(66) [ قَالَ لَنْ أُرْسِلَهُ مَعَكُمْ حَتَّى تُؤْتُونِ مَوْثِقًا مِنَ اللَّهِ ] یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: كوڕه‌كه‌م له‌گه‌ڵتاندا نانێرم تا به‌ڵێنێكم نه‌ده‌نێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، واته: سوێند نه‌خۆن به خوای گه‌وره كه ئه‌یپارێزن [ لَتَأْتُنَّنِي بِهِ ] كه بردتان له‌گه‌ڵ خۆتاندا كوڕه‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێننه‌وه [ إِلَّا أَنْ يُحَاطَ بِكُمْ ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو تووشی به‌ڵایه‌ك بوون وه هه‌موتان تیاچوون ئه‌و كاته ئه‌ویش له‌گه‌ڵتاندا تیا بچێ ده‌سه‌ڵاتتان نه‌بێ ئه‌وه ئه‌بێته عوزر بۆتان [ فَلَمَّا آتَوْهُ مَوْثِقَهُمْ ] كاتێك كه سوێندیان خوارد به خوای گه‌وره كه ئه‌یپارێزن و ئه‌هێننه‌وه [ قَالَ اللَّهُ عَلَى مَا نَقُولُ وَكِيلٌ (٦٦) ] وتی: ئه‌وه‌ی كه ئێمه ئه‌یڵێین خوای گه‌وره چاودێره به‌سه‌رمانه‌وه هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه (یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - ناچار بوو له‌گه‌ڵیاندا بینێرێت بۆ ئه‌وه‌ى خواردن بێننه‌وه).
(67) [ وَقَالَ يَا بَنِيَّ لَا تَدْخُلُوا مِنْ بَابٍ وَاحِدٍ ] پاشان كه ڕۆیشتن وتی: ئه‌ی كوڕی خۆم له یه‌ك ڕێگایه‌كه‌وه مه‌چنه ناو میصره‌وه ئه‌گه‌ر تووشی به‌ڵاو موسیبه‌ت بوون تا هه‌مووتان به‌یه‌كه‌وه تووش نه‌بن، یاخود له چاو ترساوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕه‌كانی یه‌كجار جوان بوونه نه‌وه‌كو ببن به چاوه‌وه [ وَادْخُلُوا مِنْ أَبْوَابٍ مُتَفَرِّقَةٍ ] به‌ڵكو له چه‌ند ڕێگایه‌كی جیاوازه‌وه بچنه ژووره‌وه [ وَمَا أُغْنِي عَنْكُمْ مِنَ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ ] وه كه ڕێگاتان بۆ ئه‌كێشم ناتوانم هیچ زه‌ره‌رو زیانێكتان لێ بگه‌ڕێنمه‌وه یان هیچ سوودێكتان پێ بگه‌یه‌نم و قه‌ده‌رو بڕیارى خواى گه‌وره بگه‌ڕێنمه‌وه [ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ] حوكم و بڕیار‌و هه‌ڵسوكه‌وت له‌م كه‌ونه‌دا هه‌ر هه‌مووی ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه [ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُتَوَكِّلُونَ (٦٧) ] منیش ته‌نها پشتم به خوای گه‌وره به‌ستووه‌و متمانه‌م به خوای گه‌وره هه‌یه، وه ئه‌وانه‌یشى ته‌وه‌كول ده‌كه‌ن با ته‌نها ته‌وه‌كول بكه‌نه سه‌ر خوای گه‌وره‌و كاره‌كانیان ته‌نها به خوای گه‌وره بسپێرن.
(68) [ وَلَمَّا دَخَلُوا مِنْ حَيْثُ أَمَرَهُمْ أَبُوهُمْ ] وه كاتێك چوونه ناو میصره‌وه به‌و شێوازه‌ی كه باوكیان فه‌رمانی پێ كردن له چه‌ند ڕێگاو ده‌رگایه‌كی جیاوازه‌وه چوونه ژووره‌وه [ مَا كَانَ يُغْنِي عَنْهُمْ مِنَ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ ] ئه‌مه نه‌یپاراستن و هیچ سوودێكی پێ نه‌گه‌یاندن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره بۆی دانا بوون [ إِلَّا حَاجَةً فِي نَفْسِ يَعْقُوبَ قَضَاهَا ] ئه‌مه ته‌نها ڕه‌حم و سۆز‌و خۆشه‌ویستى بوو له دڵی یه‌عقوبدا - صلی الله علیه وسلم - بۆ مناڵه‌كانی ده‌ریبڕی [ وَإِنَّهُ لَذُو عِلْمٍ لِمَا عَلَّمْنَاهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٦٨) ] وه یه‌عقوبیش - صلی الله علیه وسلم - خاوه‌نی زانیاری بووه كه خۆمان فێرمان كردووه به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وه‌ی كه یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - ئه‌یزانێ نایزانن.
(69) [ وَلَمَّا دَخَلُوا عَلَى يُوسُفَ ] كاتێك كه چوونه ژووره‌وه بۆ لای یوسف - صلی الله علیه وسلم - دوو دوو له شوێنێكدا دای نان و براكه‌ی به‌ته‌نها مایه‌وه چونكه یانزه كه‌س بوون [ آوَى إِلَيْهِ أَخَاهُ ] باوه‌شی به بنیامینى برایدا كرد [ قَالَ إِنِّي أَنَا أَخُوكَ ] خۆی پێ ناساند‌و وتى: من یوسفی براتم [ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٦٩) ] وه خه‌فه‌ت مه‌خۆ و دڵته‌نگ مه‌به به‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه له ڕابردوودا به‌رامبه‌ر به من كردوویانه (پێى وت باسى ئه‌م شته نه‌كات و بیشارێته‌وه‌و لاى خۆى ئه‌یهێلێته‌وه).
(70) [ فَلَمَّا جَهَّزَهُمْ بِجَهَازِهِمْ جَعَلَ السِّقَايَةَ فِي رَحْلِ أَخِيهِ ] وه كاتێك باری بۆ ئاماده كردن و به‌ڕێ كه‌وتن به بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست بكه‌ن ئه‌و صاعه‌ی كه خواردنه‌كه‌یان پێ ئه‌پێوا، یان خواردنه‌وه‌ى پێ ده‌خوارده‌وه كه له زیو یان ئاڵتون بوو خستیه ناو باری بنیامینی برایه‌وه [ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا الْعِيرُ إِنَّكُمْ لَسَارِقُونَ (٧٠) ] پاشان بانگبێژێك بانگی كرد ئه‌ی خه‌ڵكی كاروانه‌كه به‌دڵنیایى ئێوه دزن.
(71) [ قَالُوا وَأَقْبَلُوا عَلَيْهِمْ مَاذَا تَفْقِدُونَ (٧١) ] ئه‌مانیش ڕوویان تێ كردن و وتیان: ئێوه چیتان ون كردووه‌و به دوای چیدا ئه‌گه‌ڕێن.
(72) [ قَالُوا نَفْقِدُ صُوَاعَ الْمَلِكِ ] وتیان: صاعی پاشامان بزر كردووه [ وَلِمَنْ جَاءَ بِهِ حِمْلُ بَعِيرٍ وَأَنَا بِهِ زَعِيمٌ (٧٢) ] پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێین هه‌ر كه‌سێك بمانداتهوهو بۆمان بێنێ باری حوشترێكی تریشی ئه‌ده‌ینێ وه من كه‌فاله‌ت و زه‌مانه‌تی ئه‌كه‌م كه باری حوشترێكی ئه‌ده‌ینێ.
(73) [ قَالُوا تَاللَّهِ لَقَدْ عَلِمْتُمْ مَا جِئْنَا لِنُفْسِدَ فِي الْأَرْضِ ] وتیان: سوێند بێ به خوای گه‌وره ئێوه خۆیشتان ئه‌زانن و یوسفیش ئه‌زانێ كه ئێمه نه‌هاتووینه ئاشووب له‌سه‌ر زه‌ویدا بگێڕین و دزی بكه‌ین [ وَمَا كُنَّا سَارِقِينَ (٧٣) ] وه ئێمه دز نین و نه‌بووین.
(74) [ قَالُوا فَمَا جَزَاؤُهُ إِنْ كُنْتُمْ كَاذِبِينَ (٧٤) ] وتیان: ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه درۆتان كرد‌و دزه‌كه له‌ناو ئێوه‌دا بێت سزای ئه‌و كه‌سه چی بێت كه دزیه‌كه‌ی كردووه؟
(75) [ قَالُوا جَزَاؤُهُ مَنْ وُجِدَ فِي رَحْلِهِ فَهُوَ جَزَاؤُهُ ] وتیان: سزای ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌ناو باره‌كه‌یدا ئه‌و صاعه بدۆزرێته‌وه ئه‌وه سزاكه‌یه‌تی، واته: ئه‌درێ به‌و كه‌سه‌ى دزێكه‌ى لێكراوه (له دینی یه‌عقوبدا به‌و شێوازه بووه) [ كَذَلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ (٧٥) ] وه به‌و شێوازه سزای سته‌مكاران ئه‌ده‌ینه‌وه.
(76) [ فَبَدَأَ بِأَوْعِيَتِهِمْ قَبْلَ وِعَاءِ أَخِيهِ ] ئه‌وانیش یه‌كه‌مجار باری براكان گه‌ڕان پێش باری بنیامینى براى یوسف بۆ ئه‌وه‌ی كه گومان نه‌چێته سه‌ریان [ ثُمَّ اسْتَخْرَجَهَا مِنْ وِعَاءِ أَخِيهِ ] دواتر كه گه‌ڕان له‌ناو باری بنیامیندا ده‌ریان كرد [ كَذَلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به‌م شێوازه نه‌خشه‌مان بۆ یوسف دانا نه‌خشه‌یه‌ك كه خوا پێى رازیه‌و پڕه له حیكمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى [ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ فِي دِينِ الْمَلِكِ ] ئه‌و سزای براكه‌ی خۆی نه‌دا به گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی پاشاكه به‌وه‌ی كه ئه‌بوایه لێی بدرایاو دوو قات غه‌رامه بكرایه به‌ڵام ئه‌م به گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی یه‌عقوبی باوكی كرد‌و كردی به كۆیله‌و بۆ ماوه‌ی ساڵێك لای خۆی هێشتیه‌وه [ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ] ئیلا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت [ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَنْ نَشَاءُ ] پله‌ی هه‌ر كه‌سێك به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه كه ویستمان لێ بێت وه‌كو پله‌و پایه‌ى یوسفمان - صلی الله علیه وسلم - به‌رز كرده‌وه [ وَفَوْقَ كُلِّ ذِي عِلْمٍ عَلِيمٌ (٧٦) ] له‌سه‌رووی هه‌موو خاوه‌ن زانیاریه‌كه‌وه زانایه‌كی تر هه‌یه تا ده‌گاته خوای گه‌وره.
(77) [ قَالُوا إِنْ يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَهُ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌وانیش وتیان: ئه‌گه‌ر براكه‌مان دزیشی كرد بێت ئه‌وا پێشتریش برایه‌كی هه‌بوو كه یوسف بووه دزی كردووه، كه ئه‌وترێ: باپیری (باوكی دایكی) بتێكی هه‌بووه په‌رستوویه‌تی ئه‌میش دزیویه‌تی و شكاندوویه‌تی، یاخود وتراوه: هه‌ر تۆمه‌تێك بووه داویانه‌ته پاڵ یوسف و - صلی الله علیه وسلم - هیچ دزیه‌كی نه‌كردووه [ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفْسِهِ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ قَالَ أَنْتُمْ شَرٌّ مَكَانًا ] یوسف ئه‌م شته‌ی له نه‌فسی خۆیدا شارده‌وه‌و ده‌ری نه‌بڕی، وه خه‌فه‌تی خوارد له‌و قسه‌یه‌ی كه كردیان و ئازاری پێ گه‌یشت، وه له دڵى خۆیدا وتی: ئێوه خراپترین شوێن و مه‌نزیله‌تتان هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دزى¬ كردنیان دایه پاڵ یوسف - صلی الله علیه وسلم - [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَصِفُونَ (٧٧) ] وه خوای گه‌وره زاناتره كه ئێوه ڕاستگۆ نین له‌وه‌ی كه دزی ئه‌ده‌نه پاڵ یوسف و به‌م شێوازه وه‌سفی ئه‌كه‌ن.
(78) [ قَالُوا يَا أَيُّهَا الْعَزِيزُ إِنَّ لَهُ أَبًا شَيْخًا كَبِيرًا ] وتیان: ئه‌ی عه‌زیزی میصر باوكێكی پیره‌مێردی به‌ساڵاچووى ته‌مه‌ن گه‌وره‌ى هه‌یه ناتوانێ به‌بێ ئه‌م كوڕه بژێت [ فَخُذْ أَحَدَنَا مَكَانَهُ ] یه‌كێك له ئێمه له جێی ئه‌و دابنێ و له‌لای خۆت به‌ندى بكه [ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (٧٨) ] ئێمه ئه‌بینین تۆ كه‌سێكی چاكه‌كاری به‌رامبه‌ر به هه‌موو خه‌ڵك، وه به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ئێمه‌ش ئه‌م چاكه‌یه‌شمان له‌گه‌ڵدا بكه‌و ئه‌و برایه‌مان بده‌ره‌وه برایه‌كی ترمان له‌لات جێ دێلین.
(79) [ قَالَ مَعَاذَ اللَّهِ أَنْ نَأْخُذَ إِلَّا مَنْ وَجَدْنَا مَتَاعَنَا عِنْدَهُ ] وتی: په‌نا به خوای گه‌وره ئێمه هیچ كه‌سێك نابه‌ین ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه شتومه‌كه‌كه‌ی خۆمان له‌لای بینیوه‌ته‌وه [ إِنَّا إِذًا لَظَالِمُونَ (٧٩) ] ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تر له جیاتی به‌رین ئه‌وه به‌دڵنیایى زوڵم و سته‌ممان له‌و كه‌سه كردووه.
(80) [ فَلَمَّا اسْتَيْأَسُوا مِنْهُ خَلَصُوا نَجِيًّا ] كاتێك بێ ئومێد بوون له یوسف - صلی الله علیه وسلم - ڕۆیشتن له خه‌ڵكى جیا بوونه‌وه‌و به چپه‌و چپ و نهێنی به‌یه‌كه‌وه قسه‌یان كرد [ قَالَ كَبِيرُهُمْ أَلَمْ تَعْلَمُوا أَنَّ أَبَاكُمْ قَدْ أَخَذَ عَلَيْكُمْ مَوْثِقًا مِنَ اللَّهِ ] گه‌وره‌كه‌یان (ئه‌وه‌ى كه پێشتریش وتى یوسف - صلی الله علیه وسلم - مه‌كوژن و بیخه‌نه ناو بیره‌كه‌وه) پێی وتن: ئایا نازانن كه باوكتان عه‌هدو به‌ڵێنی لێ وه‌رگرتوون به خوای گه‌وره كه سوێندتان بۆ خوارد به خوای گه‌وره كه ئه‌بێ كوڕه‌كه‌ی بپارێزن و بۆى بگه‌ڕێننه‌وه [ وَمِنْ قَبْلُ مَا فَرَّطْتُمْ فِي يُوسُفَ ] وه پێشتریش كه كه‌مته‌رخه‌میتان كرد له حه‌قی یوسف‌دا - صلی الله علیه وسلم - [ فَلَنْ أَبْرَحَ الْأَرْضَ حَتَّى يَأْذَنَ لِي أَبِي ] وه من ئه‌م زه‌وی میصره به‌جێ ناهێڵم و لێی ئه‌مێنمه‌وه تا مه‌گه‌ر باوكم ئیزنم بدات و بڵێ: وه‌ره‌وه ئه‌و كاته دێمه‌وه [ أَوْ يَحْكُمَ اللَّهُ لِي ] یان خوای گه‌وره بڕیارێكی تر بدات به‌وه‌ی كه بتوانم براكه‌م ڕزگار بكه‌م و بیهێنمه‌وه [ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ (٨٠) ] وه خوای گه‌وره باشترین بڕیارده‌ره.
(81) [ ارْجِعُوا إِلَى أَبِيكُمْ فَقُولُوا يَا أَبَانَا إِنَّ ابْنَكَ سَرَقَ ] ئێوه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای باوكتان بڵێن: ئه‌ی باوكه ئه‌م كوڕه‌ی تۆ دزی كردووه [ وَمَا شَهِدْنَا إِلَّا بِمَا عَلِمْنَا ] وه به‌چاوی خۆمان نه‌مان بینیوه دزی بكات ته‌نها كاتێك زانیمان كه صاعه‌كه‌یان له‌ناو باره‌كه‌یدا ده‌ركرد [ وَمَا كُنَّا لِلْغَيْبِ حَافِظِينَ (٨١) ] وه ئێمه‌یش شتێك كه غه‌یب و نادیار بێت ئاگاداری نین تا بۆمان ده‌ركه‌وێ، واته: كاتێك كه ئه‌م دزی كردبێت مه‌گه‌ر ئێمه خه‌وتبێتین ئاگامان لێ نه‌بووه.
(82) [ وَاسْأَلِ الْقَرْيَةَ الَّتِي كُنَّا فِيهَا ] وه پرسیار بكه له خه‌ڵكی میصر كه ئێمه له‌وێ بووینه [ وَالْعِيرَ الَّتِي أَقْبَلْنَا فِيهَا وَإِنَّا لَصَادِقُونَ (٨٢) ] وه ئه‌و كاروانه‌یشی كه له‌گه‌ڵیاندا هاتین پرسیار له‌وانیش بكه كه ئێمه ڕاستگۆین له‌و قسانه‌ی كه ئه‌یكه‌ین كه دزی كردووه‌و بردوویانه.
(83) [ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنْفُسُكُمْ أَمْرًا ] كاتێك كه گه‌ڕانه‌وه‌و بۆ یه‌عقوبیان - صلی الله علیه وسلم - گێڕایه‌وه فه‌رمووی: به‌ڵكو ئه‌مه نه‌فستان ئه‌م ئیشه‌ی بۆ جوان كردوون و ڕازاندۆته‌وه كه ئه‌ڵێن: كوڕه‌كه دزی كردووه له حه‌قیقه‌تدا ئه‌و دزی نه‌كردووه [ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ] فه‌رمووی: صه‌برو ئارامگرتنێكی جوان ئارام ئه‌گرم كه هیچ گله‌یی و گازنده‌یه‌كی تیا نه‌بێت له خوای گه‌وره [ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَأْتِيَنِي بِهِمْ جَمِيعًا ] به‌ڵكو خوای گه‌وره هه‌موویانم بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه [ إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (٨٣) ] به‌دڵنیایى هه‌ر خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(84) [ وَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا أَسَفَى عَلَى يُوسُفَ ] پشتی تێ كردن و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بڕین و دیسانه‌وه خه‌فه‌تی بۆ یوسف - صلی الله علیه وسلم - خوارد (له كاتى به‌ڵاو موصیبه‌تدا وتنى: إنا لله وإنا إليه را‌جعون ته‌نها به‌م ئوممه‌ته به‌خشراوه ئه‌گه‌ر نا ده‌بوایه یه‌عقوب واى بوتایه) [ وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ ] وه چاوی سپی بوو له غه‌م و خه‌فه‌تداو ڕه‌شایی له چاویدا نه‌ما [ فَهُوَ كَظِيمٌ (٨٤) ] وه ئه‌و غه‌م و خه‌فه‌تی خۆی ئه‌شارده‌وه‌و بۆ كه‌سى ده‌رنه‌ئه‌بڕی.
(85) [ قَالُوا تَاللَّهِ تَفْتَأُ تَذْكُرُ يُوسُفَ ] وتیان: سوێند به خوای گه‌وره تۆ به‌رده‌وام بیری یوسف - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كه‌یت و خه‌فه‌تی لێ ئه‌خۆی [ حَتَّى تَكُونَ حَرَضًا ] تا له‌ش و عه‌قڵت بێهێز ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت [ أَوْ تَكُونَ مِنَ الْهَالِكِينَ (٨٥) ] یان هه‌ر ئه‌مریت و تیا ئه‌چی ئه‌وه‌نده خه‌فه‌ت ئه‌خۆیت و ئه‌وه‌نده بۆی ئه‌گری (به‌زه‌ییان به باوكیاندا هاته‌وه‌و ویستیان بێده‌نگى بكه‌ن).
(86) [ قَالَ إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللَّهِ ] (بَثّ) واته: ئه‌وپه‌ڕی غه‌م و خه‌فه‌ت و سه‌ختترینى، یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: شه‌كواو گله‌یی و ئه‌وپه‌ڕى غه‌م و خه‌فه‌تى خۆم بۆ لای خوای گه‌وره ده‌رئه‌بڕم [ وَأَعْلَمُ مِنَ اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٨٦) ] وه ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه من ئه‌یزانم ئێوه نایزانن، له ڕه‌حم و به‌زه‌یی خوای گه‌وره، یان پاداشت وه‌رگرتن له‌سه‌ر موسیبه‌ت، یاخود خوای گه‌وره پێی وتووم و ئه‌زانم یوسف زیندووه، یان یوسف - صلی الله علیه وسلم - خه‌وه‌كه‌ی ڕاست بووه‌و هه‌ر ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
(87) {بێ‌ئومێد نەبوون لە ڕەحمەتی خوا} [ يَا بَنِيَّ اذْهَبُوا فَتَحَسَّسُوا مِنْ يُوسُفَ وَأَخِيهِ ] ئه‌ی كوڕی خۆم بڕۆن بگه‌ڕێن به‌دوای یوسف و براكه‌یدا، (ته‌حه‌سوس) گه‌ڕانه بۆ شتی چاك، (ته‌جه‌سوس) گه‌ڕانه بۆ شتی خراپ [ وَلَا تَيْأَسُوا مِنْ رَوْحِ اللَّهِ ] وه بێ‌ئومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره [ إِنَّهُ لَا يَيْأَسُ مِنْ رَوْحِ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ (٨٧) ] به دڵنیایى هیچ كه‌سێك بێ‌ئومێد نابێت له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره ته‌نها كه‌سانێكی كافرو بێباوه‌ڕ نه‌بێت.
(88) [ فَلَمَّا دَخَلُوا عَلَيْهِ ] كاتێك گه‌ڕانه‌وه بۆ میصر چوونه ژووره‌وه بۆ لای یوسف - صلی الله علیه وسلم - [ قَالُوا يَا أَيُّهَا الْعَزِيزُ مَسَّنَا وَأَهْلَنَا الضُّرُّ ] وتیان: ئه‌ی عه‌زیزی میصر خۆمان و كه‌سوكارمان تووشی زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر بووینه، له بێ بارانی و وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی [ وَجِئْنَا بِبِضَاعَةٍ مُزْجَاةٍ ] وه شتومه‌كێكی خراپمان هێناوه كه‌س لێمانی وه‌رناگرێ و لێمانی ناكڕێ [ فَأَوْفِ لَنَا الْكَيْلَ ] تۆ خواردنمان پێ بده له‌به‌رامبه‌ریدا به باشی و به‌ته‌واوی وه‌كو پێشتر [ وَتَصَدَّقْ عَلَيْنَا ] وه چاكه‌شمان له‌گه‌ڵدا بكه‌و زیاترمان بده‌رێ، یاخود براكه‌مان بۆ بگه‌ڕێنه‌وه [ إِنَّ اللَّهَ يَجْزِي الْمُتَصَدِّقِينَ (٨٨) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره پاداشتی ئه‌و كه‌سانه ئه‌داته‌وه كه چاكه‌كارن و ئه‌به‌خشن.
(89) {یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - خۆی بە براكانی دەناسێنێت} [ قَالَ هَلْ عَلِمْتُمْ مَا فَعَلْتُمْ بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ ] كه یوسف - صلی الله علیه وسلم - براكانى باسى نه‌بوونى و حاڵى خراپى خۆیان كرد‌و ئه‌میش بیرى باوكى كه‌وته‌وه‌و به‌زه‌یى پێیاندا هاته‌وه‌و خۆى ئاشكرا كرد‌و فه‌رمووی: ئایا ئه‌زانن ئێوه پێشتر چیتان به یوسف و براكه‌ی كرد؟ [ إِذْ أَنْتُمْ جَاهِلُونَ (٨٩) ] كاتێك كه ئێوه نه‌زان بوون.
(90) [ قَالُوا أَإِنَّكَ لَأَنْتَ يُوسُفُ ] وتیان: به دڵنیایی تۆ یوسفی، هه‌ر ئه‌وه‌نده كه ناوی یوسفی برد زانیان كه ئه‌مه خۆی یوسفه و سه‌ریان سوڕما [ قَالَ أَنَا يُوسُفُ وَهَذَا أَخِي ] فه‌رمووی: به‌ڵێ من یوسفم و ئه‌میش بنیامینی برامه [ قَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا ] به دڵنیایی خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاند به‌سه‌رمانداو ڕزگاری كردین [ إِنَّهُ مَنْ يَتَّقِ وَيَصْبِرْ ] هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره بكات و ئارام بگرێ [ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ (٩٠) ] ئه‌وا به‌دڵنیایى خوای گه‌وره پاداشتی چاكه‌كاران نافه‌وتێنێت.
(91) [ قَالُوا تَاللَّهِ لَقَدْ آثَرَكَ اللَّهُ عَلَيْنَا ] وتیان: سوێند به خوای گه‌وره, خوای گه‌وره تۆی هه‌ڵبژاردو فه‌زڵى دایت به‌سه‌ر ئێمه‌دا [ وَإِنْ كُنَّا لَخَاطِئِينَ (٩١) ] وه ئێمه به‌ڕاستی هه‌ڵه‌و تاوانمان كرد.
(92) {یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لە براكانی خۆش‌بوو} [ قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ ] فه‌رمووی: ئه‌مڕۆ هیچ سه‌رزه‌نشت و لۆمه ناكرێن به‌ڵكو لێتان ئه‌بوورم [ يَغْفِرُ اللَّهُ لَكُمْ ] خوای گه‌وره لێتان خۆش بێ [ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (٩٢) ] هه‌ر خوای گه‌وره زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌و له هه‌موو كه‌س به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییتره.
(93) [ اذْهَبُوا بِقَمِيصِي هَذَا فَأَلْقُوهُ عَلَى وَجْهِ أَبِي يَأْتِ بَصِيرًا ] ئه‌م قه‌میسه‌م به‌رن هه‌ڵیبده‌نه سه‌ر ڕووی باوكم یه‌كسه‌ر خوای گه‌وره چاوی چاك ئه‌كاته‌وه له نابیناوه ئه‌بێته بینا (له زۆرى گریاندا چاوه‌كانى كوێر ببوون) [ وَأْتُونِي بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ (٩٣) ] وه هه‌موو كه‌سوكارتان بێنن به ژن و خێزان و مناڵه‌وه.
(94) [ وَلَمَّا فَصَلَتِ الْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّي لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ لَوْلَا أَنْ تُفَنِّدُونِ (٩٤) ] كاتێك كاروانه‌كه له میصر ده‌رچوو به‌ره‌و شام باوكیان له‌وێوه وتی: من بۆنی یوسف - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبارم نه‌كه‌ن به گێلی و نه‌زانی و عه‌قڵ له ده‌ستدان.
(95) [ قَالُوا تَاللَّهِ إِنَّكَ لَفِي ضَلَالِكَ الْقَدِيمِ (٩٥) ] ئه‌وانه‌ی كه له‌وێ بوون له كه‌سوكاری وتیان: سوێند به خوای گه‌وره تۆ له ڕێگای ڕاست لاتداوه‌و له‌سه‌ر ڕێگا كۆنه‌كه‌تی كه ئه‌وه‌نده یوسفت خۆش ئه‌وێ ئاگات له خۆت نه‌ماوه هه‌ر به ئومێدی بگه‌ڕێته‌وه.
(96) [ فَلَمَّا أَنْ جَاءَ الْبَشِيرُ أَلْقَاهُ عَلَى وَجْهِهِ فَارْتَدَّ بَصِيرًا ] كاتێك كه موژده‌ده‌ره‌كه هات قه‌میسه‌كه‌ی یوسفی - صلی الله علیه وسلم - هه‌ڵدایه سه‌ر رووى یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - یه‌كسه‌ر به ئیزنی خوای گه‌وره چاوی چاك بوو (ئه‌و كوڕه‌ى بوو كه پێشتر قه‌میسێكى خوێناوى هێنا وتى یوسف - صلی الله علیه وسلم - گورگ خواردوویه‌تى، ویستى به‌م كاره‌ى ئه‌وه‌ى پێشترى بسڕێته‌وه) [ قَالَ أَلَمْ أَقُلْ لَكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ مِنَ اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٩٦) ] یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئایا من پێم نه‌وتن كه من له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هه‌ندێك شت ئه‌زانم كه ئێوه نایزانن.
(97) [ قَالُوا يَا أَبَانَا اسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا إِنَّا كُنَّا خَاطِئِينَ (٩٧) ] وتیان: ئه‌ی باوكه داوای لێخۆشبوونمان بۆ بكه‌و لێمان خۆشبه له تاوانه‌كانمان به‌ڕاستی ئێمه هه‌ڵه‌و تاوانمان كرد.
(98) [ قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّي ] فه‌رمووی: له دواترا له‌به‌ره‌به‌یاندا داوای لێخۆشبوونتان بۆ ئه‌كه‌م له په‌روه‌ردگارم تا لێتان خۆشبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا دوعا قه‌بوڵه [ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (٩٨) ] به‌راستى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌به‌زه‌ییه.
(99) [ فَلَمَّا دَخَلُوا عَلَى يُوسُفَ آوَى إِلَيْهِ أَبَوَيْهِ ] كاتێك كه ڕۆیشتن بۆ لای یوسف - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و هاته پێشوازیان له ڕێگاو باوه‌شی كرد به دایك و باوكی‌دا [ وَقَالَ ادْخُلُوا مِصْرَ إِنْ شَاءَ اللَّهُ آمِنِينَ (٩٩) ] وه پێی وتن: فه‌رموو وه‌رنه ناو میصره‌وه إن شا‌ء الله ئه‌مینن لێره هیچ كه‌سێك سته‌متان لێ ناكات.
(100) [ وَرَفَعَ أَبَوَيْهِ عَلَى الْعَرْشِ ] وه دایك و باوكی برده سه‌ر كورسیه‌كه‌ی خۆی [ وَخَرُّوا لَهُ سُجَّدًا ] وه هه‌موویان كوڕنوشیان بۆی برد هه‌ر یانزه براكهو دایك و باوكیشی (ئه‌وه كوڕنوشی ڕێز‌و ئیحتیرام بوو له شه‌ریعه‌تی ئه‌واندا دروست بووه له شه‌ریعه‌تی ئێمه‌دا دروست نیه) [ وَقَالَ يَا أَبَتِ هَذَا تَأْوِيلُ رُؤْيَايَ مِنْ قَبْلُ ] فه‌رمووی: ئه‌ی باوكه ئه‌مه لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌مه كه پێشتر خه‌ونم بینی و بۆم باس كردیت [ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّي حَقًّا ] په‌روه‌ردگارم گێڕای به خه‌وێكی حه‌ق و ڕوویدا [ وَقَدْ أَحْسَنَ بِي إِذْ أَخْرَجَنِي مِنَ السِّجْنِ ] وه خوای گه‌وره چاكه‌ی له‌گه‌ڵدا كردم كاتێك كه منی له به‌ندینخانه ده‌ركرد [ وَجَاءَ بِكُمْ مِنَ الْبَدْوِ ] وه ئێوه‌شی له ده‌شته‌وه هێنا له زه‌وی كه‌نعان له شامدا كه له ده‌شتدا ئه‌ژیان و ئاژه‌ڵیان هه‌بووه [ مِنْ بَعْدِ أَنْ نَزَغَ الشَّيْطَانُ بَيْنِي وَبَيْنَ إِخْوَتِي ] دوای ئه‌وه‌ی كه شه‌یتان نێوان من و براكانمی تێكدا (لێره شته‌كه‌ی بۆ شه‌یتان گه‌ڕانده‌وه وه‌كو ڕێز‌و ئه‌ده‌بێك بۆ براكانی) [ إِنَّ رَبِّي لَطِيفٌ لِمَا يَشَاءُ ] به‌دڵنیایى په‌روه‌ردگارم زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌یی و نه‌رمونیانه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت [ إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (١٠٠) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(101) [ رَبِّ قَدْ آتَيْتَنِي مِنَ الْمُلْكِ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم پێغه‌مبه‌رایه‌تى و موڵكی میصر‌و خه‌زێنه‌كانیت پێ به‌خشیم [ وَعَلَّمْتَنِي مِنْ تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ ] وه فێری لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونت كردم [ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی دروستكهرو داهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی [ أَنْتَ وَلِيِّي فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] هه‌ر تۆ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌ری منی له دونیا‌و قیامه‌تدا [ تَوَفَّنِي مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ (١٠١) ] به موسڵمانێتی بممرێنه‌و بمگه‌یه‌نه به پیاوچاكان له پێغه‌مبه‌ران.
(102) [ ذَلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌مه هه‌ندێك له هه‌واڵه‌كانی غه‌یب و نهێنیه كه به وه‌حی بۆتی ئه‌نێرین [ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوا أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ (١٠٢) ] وه تۆ له‌لای براكانی یوسف نه‌بووی كاتێك كه ئه‌و بڕیاره‌یان دا كه بیخه‌نه ناو بیره‌كه‌وه وه كاتێك كه پیلان و نه‌خشه‌یان دائه‌ناو فێڵیان ئه‌كرد به‌ڵام خوای گه‌وره به وه‌حی بۆت ئه‌گێڕێته‌وه.
(103) [ وَمَا أَكْثَرُ النَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ (١٠٣) ] وه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیمان ناهێنن چه‌ندێك سووربیت له‌سه‌ر هیدایه‌ت دانیان، جووله‌كه داوایان له پێغه‌مبه‌ر كرد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و چیرۆكه‌یان بۆ بگێڕێته‌وه، بۆی گێڕانه‌وه به ئومێدی ئه‌وه‌ی موسڵمان بن به‌ڵام موسڵمان نه‌بوون و پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - خه‌فه‌تی خوارد.
(104) [ وَمَا تَسْأَلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ] وه تۆ له گه‌یاندنی دین و قورئان خوێندنه‌وه‌و بانگ كردنیان بۆ ئیمان داوای ئه‌جرو پاداشتیان لێ ناكه‌ی به‌ڵكو له‌به‌ر ره‌زامه‌ندى خوا ده‌یكه‌یت [ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ (١٠٤) ] ئه‌م قورئانه هیچ شتێك نیه ته‌نها زیكر‌و یاد كردنه‌وه‌یه‌كه بۆ هه‌موو جیهان.
(105) [ وَكَأَيِّنْ مِنْ آيَةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا ] وه چه‌نده‌ها نیشانه هه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و ته‌وحیدو توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره له ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌ڵام ئه‌وان بێ‌ئاگان و به‌سه‌ریدا تێئه‌په‌ڕن به‌بێ ئه‌وه‌ی لێی ورد بنه‌وه‌و لێی بكۆڵنه‌وه [ وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ (١٠٥) ] وه پشتی تێ ئه‌كه‌ن و بیری لێ ناكه‌نه‌وه.
(106) {زۆربەی خەڵكی هاوبەش بۆ خوا بڕیار دەدەن} [ وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلَّا وَهُمْ مُشْرِكُونَ (١٠٦) ] وه زۆربه‌ی خه‌ڵك ئیمان به خوای گه‌وره ناهێنن ئیلا له‌گه‌ڵ ئیمانه‌كه‌یاندا شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره دائه‌نێن (باوه‌ڕیان هه‌یه كه خواى گه‌وره دروستكارو رۆزیدهره، به‌ڵام دوعا له جگه له خواى گه‌وره ده‌كه‌ن و هاوار له غه‌یرى خوا ده‌كه‌ن و هانا بۆ غه‌یرى خوا ده‌به‌ن و پشت به غه‌یرى خوا ده‌به‌ستن).
(107) [ أَفَأَمِنُوا أَنْ تَأْتِيَهُمْ غَاشِيَةٌ مِنْ عَذَابِ اللَّهِ ] ئایا هاوبه‌شبڕیارده‌ران ئه‌مینن له‌وه‌ی كه سزای خوای گه‌وره نایات و دایانناپۆشێ [ أَوْ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (١٠٧) ] یاخود ئه‌مینن له‌وه‌ی كه قیامه‌ت به‌سه‌ریاندا هه‌ڵناسێ له ناكاودا كه ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن، واته ئه‌مین مه‌بن و خۆتان ئاماده بكه‌ن به ئیمان و یه‌كخواپه‌رستى.
(108) [ قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌مه ڕێگاو ڕێبازی منه [ أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ ] بانگه‌واز ئه‌كه‌م بۆ لای خوای گه‌وره‌و به‌تاك په‌رستنى له‌سه‌ر چاوڕۆشنی و زانیاری و یه‌قین [ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ] ئه‌مه ڕێگای من و هه‌ر كه‌سێكیشه كه شوێن من بكه‌وێ [ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١٠٨) ] وه پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره من له‌و كه‌سانه نیم كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بده‌م.
(109) [ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُوحِي إِلَيْهِمْ ] له پێش تۆش ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هیچ كه‌سێكمان نه‌ناردووه به پێغه‌مبه‌ر ته‌نها پیاوان نه‌بن وه‌حیمان بۆ ناردوون (سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران پیاو بوون و هیچ پێغه‌مبه‌رێك ئافره‌ت نه‌بووه، وه سه‌رجه‌میان مرۆڤـ بوونه‌و هیچ پێغه‌مبه‌رێك له جن نه‌بووه) [ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى ] له خه‌ڵكی شاره‌كان (وه پێغه‌مبه‌ران شارنشین بوونه نه‌ك ده‌شتنشین، وه قرية له زۆربه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئاندا مه‌به‌ست پێى شاره وه‌كو له چه‌ند ئایه‌تێك به شارى مه‌ككه وتراوه دێ) [ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئایا موشریكان به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا سه‌ره‌نجامی ئوممه‌تانی پێش خۆیان ببینن ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ران نه‌كردووه چیان به‌سه‌ر هاتووه‌و خوای گه‌وره چۆن له‌ناوی بردوون، تا په‌ندو ئامۆژگارى وه‌ربگرن [ وَلَدَارُ الْآخِرَةِ خَيْرٌ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا أَفَلَا تَعْقِلُونَ (١٠٩) ] به‌ڵام قیامه‌ت باشتره بۆ كه‌سانێك كه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن ئایا بۆ عاقڵ نابن و بیر ناكه‌نه‌وه.
(110) [ حَتَّى إِذَا اسْتَيْأَسَ الرُّسُلُ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا جَاءَهُمْ نَصْرُنَا ] به [ كُذِّبُوا ] ده‌خوێنرێته‌وه، واته: تا پێغه‌مبه‌ران بێ‌ئومێد بوون له ئیمان هێنانى قه‌ومه‌كه‌یان، وه گومانیان بردووه كه به درۆ زانرابێتن له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه، وه به [ كُذِبُوا ] ده‌خوێنرێته‌وه، واته: تا پێغه‌مبه‌ران بێ‌ئومێد بوون و دڵنیا بوون كه قه‌ومه‌كه‌یان به درۆیان زانیون و ئیمانیان پآ ناهێنن، یاخود خه‌ڵكه‌كه گومانی ئه‌وه‌یان بردووه كه پێغه‌مبه‌ره‌كه درۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات كه ئه‌ڵێ خوای گه‌وره سزاتان ئه‌دات له‌و كاته‌دا سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌یان بۆ هاتووه [ فَنُجِّيَ مَنْ نَشَاءُ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ (١١٠) ] ئه‌وه‌ی كه ویستمان لێ بێت ڕزگاری ئه‌كه‌ین وه هیچ كه‌سێك سزای ئێمه ناگه‌ڕێنێته‌وه له كه‌سانی هاوبه‌شبڕیارده‌رو تاوانبار.
(111) [ لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِأُولِي الْأَلْبَابِ ] به دڵنیایی چیرۆك و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ ئوممه‌تانیان، یان ئه‌م چیرۆكه‌ی یوسف له‌گه‌ڵ براكانی و باوكی‌دا په‌ندو عیبره‌ت و ئامۆژگاری تیایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌ن عه‌قڵێكی سه‌لیمن و تێده‌گه‌ن [ مَا كَانَ حَدِيثًا يُفْتَرَى ] ئه‌م قورئانه قسه‌یه‌ك نیه هه‌ڵبه‌سترابێ [ وَلَكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ ] به‌ڵكو به‌ڕاستدانه‌ری كتێبه ئاسمانیه‌كانی پێش خۆیه‌تی له ته‌ورات و ئینجیل و زه‌بور [ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَيْءٍ ] وه درێژه‌ی هه‌موو شتێكی تیایه‌و شه‌ریعه‌تی به‌درێژی تیادا باسكراوه [ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (١١١) ] وه هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ته بۆ كه‌سانێك كه ئیمان بێنن، والله أعلم.