(1) سووره‌تی (طه) سووره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها ئایه‌تى (١٣٠ و ١٣١) نه‌بێت مه‌ده‌نى یه (١٣٥) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ طه (١) ] له سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره) باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سوورهتهكانهوه هاتوون.
(2) [ مَا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْقُرْآنَ لِتَشْقَى (٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئێمه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌مان دانه‌به‌زاندۆته سه‌رت بۆ ئه‌وه‌ى خۆت ماندوو بكه‌یت و خه‌فه‌ت بخۆی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌سانێك باوه‌ڕ ناهێنن.
(3) [ إِلَّا تَذْكِرَةً لِمَنْ يَخْشَى (٣) ] ئه‌م قورئانه‌مان دابه‌زاندووه ته‌نها وه‌بیرهینانه‌وه‌و یادخستنه‌وه‌یه‌كه بۆ كه‌سێك كه له خوای گه‌وره بترسێت.
(4) [ تَنْزِيلًا مِمَّنْ خَلَقَ الْأَرْضَ وَالسَّمَاوَاتِ الْعُلَى (٤) ] وه ئه‌م قورئانه پیرۆزه دابه‌زێندراوه له لایه‌ن خوایه‌ك كه دروستكاری زه‌وی و ئاسمانه به‌رزه‌كانه.
(5) {خوای گەورە لەسەر عەرشی پیرۆزە} [ الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى (٥) ] خواى گه‌وره به‌رزو بڵند بوه‌وه بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی به‌رز بوونه‌وه‌یه‌ك كه شایه‌ن و شیاو و گونجاو بێت به گه‌وره‌یی و مه‌زنی خوای گه‌وره له به‌رزبوونه‌وه‌ی هیچ له دروستكراوه‌كانی ناچێت، وه چۆنیه‌تیه‌كه‌شی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێت كه‌س نایزانێت، پرسیارى (الإستواء) له ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته: ئیستوا زانراوه، چونكه لهقورئاندا باسكراوه، وه چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌زانراوه، چونكه باس نه‌كراوه، وه ئیمان هێنان پێى واجبه، چونكه ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه، وه پرسیار كردن له چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه، چونكه هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه، وه چواندنى به به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره، چونكه ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه به مه‌خلوقى دروستكراوى لاواز، وه گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه، چونكه مه‌به‌ست پێى نیه‌و هه‌ڵه‌یه، وه‌كو گۆڕینى بۆ (استولى) كه به ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه چونكه به گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله فاسیده ده‌بێت پێش خواى گه‌وره كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتبێت كه مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه زیادى ده‌كه‌ن (استوى) ده‌كه‌ن به (استولى) چه‌ند له‌و (نونه) ده‌چێت كه به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه خواى گه‌وره فه‌رمووى: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه خواى گه‌وره غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه سیفاتى خواى گه‌وره ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له خواى گه‌وره بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره غه‌زه‌بیان لێ بگرێت.
(6) [ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ الثَّرَى (٦) ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی له ژێر خاك و زه‌وی هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به تاك و ته‌نها خوای گه‌وره خاوه‌نی هه‌موویه‌تی.
(7) [ وَإِنْ تَجْهَرْ بِالْقَوْلِ فَإِنَّهُ يَعْلَمُ السِّرَّ وَأَخْفَى (٧) ] وه كاتێك تۆ كه له خوای گه‌وره ده‌پاڕێیته‌وه یان زیكری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ی یان قسه ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر به ئاشكرا بیكه‌ی ئه‌وا خوای گه‌وره زانیاری به هه‌موو نهێنی و شاراوه‌یه‌ك هه‌یه و نهێنی و له نهێنی نهێنی تر ده‌زانێت.
(8) [ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] زاتی پیرۆزی الله ئه‌و خوایه‌یه كه هیچ په‌رستراوێكی به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ تاك و ته‌نهایه‌و بێ شه‌ریكه [ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى (٨) ] هه‌رچی ناوه جوانه‌كان هه‌یه هه‌مووی بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره ناوه جوانه‌كانی هه‌یه، (ژماره‌ى ناوه‌كانى خواى گه‌وره خۆى نه‌بێت كه‌سى تر نایزانێت، چونكه هه‌ندێك ناوى هه‌یه به هیچ پێغه‌مبه‌رێكى نه‌وتووه‌و له هیچ كتابێكدا داینه‌به‌زاندووه، به‌ڵكو لاى خۆى هێشتوویه‌تیه‌وه، وه هه‌ركه‌سێك نه‌وه‌دو نۆ ناو له ناوه جوانه‌كانى خواى گه‌وره له‌به‌ر بكات و لێى تێبگات و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى له خۆیدا جێبه‌جێ بكات ئه‌وا ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه).
(9) {گەڕانەوەی مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -لە مەدیەنەوە بۆ میسر} [ وَهَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ مُوسَى (٩) ] به دڵنیایی ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - چیرۆك و به‌سه‌رهاتی موسات - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵ فیرعه‌وندا بۆ هاتووه‌و بۆت باسكراوه له قورئانی پیرۆزدا (وه‌كو دڵدانه‌وه‌یه‌كه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -).
(10) [ إِذْ رَأَى نَارًا فَقَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا ] كاتێك كه له شه‌وێكی تاریكى زستاندا له مه‌دیه‌نه‌وه بۆ میصر ده‌گه‌ڕایه‌وه له دووره‌وه ئاگرێكی بینی به خێزانه‌كه‌ی وت: ئێوه لێره‌دا بمێننه‌وه‌و جێگیر بن [ إِنِّي آنَسْتُ نَارًا ] من ئاگرێكم بینی له دووره‌وه [ لَعَلِّي آتِيكُمْ مِنْهَا بِقَبَسٍ ] به‌ڵكو پشكۆیه‌ك له‌و ئاگره‌تان بۆ بێنم بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان ئاگری پێ بكه‌ینه‌وه [ أَوْ أَجِدُ عَلَى النَّارِ هُدًى (١٠) ] یان له‌سه‌ر ئاگره‌كه كه‌سانێك ببینم كه ڕێنماییمان بكه‌ن و ڕێگاكه‌مان نیشان بده‌ن (چونكه رێگه‌یان هه‌ڵه كردبوو).
(11) [ فَلَمَّا أَتَاهَا ] كاتێك كه هاته لای ئاگره‌كه‌و لێى نزیك بوه‌وه [ نُودِيَ يَا مُوسَى (١١) ] خوای گه‌وره بانگی كرد ئه‌ی مو‌سا (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره قسه ده‌كات و سیفه‌تى قسه كردنى هه‌یه).
(12) [ إِنِّي أَنَا رَبُّكَ ] به دڵنیایی من په‌روه‌ردگاری تۆم [ فَاخْلَعْ نَعْلَيْكَ ] وه نه‌عله‌كانت دابكه‌نه بۆ زیاتر ته‌وازوع نواند بۆ خوای گه‌وره، وه وه‌كو ڕێز لێنان و ئه‌ده‌بێك به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره، وه‌تا به‌پێى په‌تى له‌و زه‌ویه پیرۆزه بێت [ إِنَّكَ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى (١٢) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ له‌م كێوه پیرۆزه پاككراوه‌ی كه (طُوًى) ناوی دۆڵه‌كه‌یه له زه‌وی (سه‌یناء).
(13) [ وَأَنَا اخْتَرْتُكَ ] وه من هه‌ڵمبژاردوویت بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی و په‌یام [ فَاسْتَمِعْ لِمَا يُوحَى (١٣) ] گوێ بگره بۆ ئه‌و وه‌حیه‌ی كه له‌لایه‌ن منه‌وه بۆت دێت وه خۆتی بۆ ئاماده بكه‌و لێی تێبگه.
(14) [ إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ ] من الله م كه بانگت ئه‌كه‌م [ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا ] هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها من نه‌بێ تاك و ته‌نهاو بێ شهریكم [ فَاعْبُدْنِي ] تۆ به‌تاك و ته‌نها من بپهرسته [ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي (١٤) ] وه نوێژیش بكه بۆ ئه‌وه‌ی یادی منت بكه‌وێته‌و هه‌ر كاتێك یادت كه‌وته‌وه نوێژ بۆ من ئه‌نجام بده.
(15) [ إِنَّ السَّاعَةَ آتِيَةٌ ] وه دڵنیابه كه قیامه‌تیش دێت [ أَكَادُ أُخْفِيهَا ] نزیكه له هه‌موو كه‌سێكی بشارمه‌وه، یاخود ته‌نانه‌ت له خۆیشمی بشارمه‌وه ئیتر ئێوه چۆن ده‌یزانن، یاخود به (أَخْفِيهَا) ده‌خوێنرێته‌وه، واته: ئه‌وه‌نده یه‌قینه وه‌كو ئاشكرا وایه [ لِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَى (١٥) ] تا هه‌موو كه‌سێك پاداشتی خۆی وه‌رگرێ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیا كۆششی بۆ كردووه‌و هه‌وڵی بۆ داوه.
(16) [ فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنْهَا مَنْ لَا يُؤْمِنُ بِهَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَتَرْدَى (١٦) ] با ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمان به ڕۆژی دوایی ناهێنن و شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان كه‌وتوونه، وه به‌هیلاك ئه‌چن تۆ لانه‌ده‌ن له ئیمان هێنان پێی (ئه‌وه‌ی شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆی بكه‌وێ به‌هیلاك ئه‌چێت).
(17) {گۆچانەكەی مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - } [ وَمَا تِلْكَ بِيَمِينِكَ يَا مُوسَى (١٧) ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه چیه به‌ده‌سته‌وه؟ كه گۆچانێكی به‌ده‌سته‌وه بوو، خوای گه‌وره ئه‌یزانی گۆپاڵى به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام واته ته‌ماشای گۆچانه‌كه‌ت بكه‌و تێی بڕوانه بزانه چى پێ ده‌كه‌ین.
(18) [ قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّأُ عَلَيْهَا ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌وه گۆچانه‌كه‌مه له كاتێك كه ماندوو ئه‌بم خۆم ئه‌ده‌م به‌سه‌ریدا [ وَأَهُشُّ بِهَا عَلَى غَنَمِي ] وه گه‌ڵای داره‌كانی پێ هه‌ڵئه‌وه‌رێنم بۆ مه‌ڕه‌كانم [ وَلِيَ فِيهَا مَآرِبُ أُخْرَى (١٨) ] وه چه‌نده‌ها ئیشی تریشی پێ ئه‌كه‌م.
(19) [ قَالَ أَلْقِهَا يَا مُوسَى (١٩) ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - گۆچانه‌كه‌ت فڕێ بده سه‌ر زه‌وی.
(20) [ فَأَلْقَاهَا فَإِذَا هِيَ حَيَّةٌ تَسْعَى (٢٠) ] ئه‌ویش فڕێی‌دا كاتێك بینی گۆچانه‌كه‌ی بوو به مارێكی گه‌وره كه به‌خێرایی ئه‌ڕۆی، وه موساش - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌وه‌ی بینی ترسا.
(21) [ قَالَ خُذْهَا وَلَا تَخَفْ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: هه‌ڵی بگره‌و مه‌ترسێ [ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا الْأُولَى (٢١) ] ئه‌یگه‌ڕێنینه‌وه‌و وه‌كو یه‌كه‌مجار ئه‌یكه‌ینه‌وه به گۆچان.
(22) {موعجیزەیەكی تری مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - } [ وَاضْمُمْ يَدَكَ إِلَى جَنَاحِكَ ] وه ده‌ستیشت بخه‌ره ژێر باڵت [ تَخْرُجْ بَيْضَاءَ ] ده‌ستت ده‌رئه‌چێ زۆر زۆر سپیه‌و ده‌دره‌وشێته‌وه، (مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - خۆی كه‌سێكی ئه‌سمه‌ر بووه) [ مِنْ غَيْرِ سُوءٍ ] به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ده‌ستت به‌ڵه‌ك بووبێ [ آيَةً أُخْرَى (٢٢) ] جگه له گۆچانه‌كه ئه‌مه‌یش نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌كی تره.
(23) [ لِنُرِيَكَ مِنْ آيَاتِنَا الْكُبْرَى (٢٣) ] تا به‌م دوو موعجیزه‌یه دواتر موعجیزه گه‌وره‌كانی تریشت نیشان بده‌ین كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره.
(24) {ناردنی مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -بۆ لای فیرعەون} [ اذْهَبْ إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى (٢٤) ] ئه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - تۆ نێردراوی ئێمه‌ی بڕۆ بۆ لای فیرعه‌ون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌شی و كوفری كردووه‌و سنووری به‌زاندووه له كوفردا.
(25) [ قَالَ رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي (٢٥) ] موساش - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار سینگم فراوان بكه بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانم باری قورسی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و ئازاری خه‌ڵكی هه‌ڵبگرم.
(26) [ وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي (٢٦) ] وه كارم بۆ ئاسان بكه.
(27) [ وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِنْ لِسَانِي (٢٧) ] وه گیریه‌ك له زمانمدایه بیكه‌ره‌وه (كه گیری زۆری تیا‌بوو داوای یه‌ك دانه‌ی كرد خوای گه‌وره‌ش یه‌ك گیریه‌كی له زمانی كرده‌وه‌و هه‌مووی نه‌كرده‌وه بۆی، كه ئه‌گه‌ر داواى هه‌مووى بكردایه خواى گه‌وره هه‌مووى بۆ ده‌كرده‌وه).
(28) [ يَفْقَهُوا قَوْلِي (٢٨) ] تا بتوانم تێ‌یان بگه‌یه‌نم و له قسه‌ی من تێ بگه‌ن.
(29) [ وَاجْعَلْ لِي وَزِيرًا مِنْ أَهْلِي (٢٩) ] وه له كه‌سوكاری خۆیشم كه‌سێك بكه به یارمه‌تیده‌رم تا هاوكاریم بكات له هه‌ندێك كاروبارمدا.
(30) [ هَارُونَ أَخِي (٣٠) ] ئه‌و كه‌سه‌ش با هارونی برام بێت.
(31) [ اشْدُدْ بِهِ أَزْرِي (٣١) ] تا خۆمی پێ به‌هێز بكه‌م.
(32) [ وَأَشْرِكْهُ فِي أَمْرِي (٣٢) ] وه ببێ به هاوبه‌شم له هه‌ڵگرتنی په‌یامداو وه‌كو من ببێ به پێغه‌مبه‌ر (به‌سودترین برا بۆ براكه‌ى له دونیادا موسى - صلی الله علیه وسلم - بووه بۆ هارونى براى - صلی الله علیه وسلم - كه داواى له خواى گه‌وره كرد بیكات به پێغه‌مبه‌ر).
(33) [ كَيْ نُسَبِّحَكَ كَثِيرًا (٣٣) ] تا هه‌ردووكمان زۆر تۆ به پاك ڕابگرین و زیكری تۆ بكه‌ین.
(34) [ وَنَذْكُرَكَ كَثِيرًا (٣٤) ] وه زۆر زیكری تۆ بكه‌ین.
(35) [ إِنَّكَ كُنْتَ بِنَا بَصِيرًا (٣٥) ] كه تۆش خۆت زۆر بینای به ئێمه‌و ئاگات له ئێمه هه‌یه.
(36) [ قَالَ قَدْ أُوتِيتَ سُؤْلَكَ يَا مُوسَى (٣٦) ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی كه داوات كرد هه‌ر هه‌موویم پێ به‌خشیت و هارونیشم - صلی الله علیه وسلم - كرد به پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵتدا.
(37) [ وَلَقَدْ مَنَنَّا عَلَيْكَ مَرَّةً أُخْرَى (٣٧) ] ئه‌وه جارێكی تریش ئێمه نیعمه‌ت و فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆمان به‌سه‌رتدا ڕژاند.
(38) {بەسەرهاتی مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -لە منداڵی‌دا} [ إِذْ أَوْحَيْنَا إِلَى أُمِّكَ مَا يُوحَى (٣٨) ] كاتێك كه وه‌حیشمان بۆ دایكت نارد، واته: ئیلهممان بۆ دایكت نارد، یان له خه‌ودا، یان به ئاماژه نه‌ك وه‌حی بێ و دایكی بوو بێت به پێغه‌مبه‌ر، نه‌خێر پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان پیاو بوونه‌و ئافره‌ت نه‌بوونه، له‌سه‌ره‌تادا كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - منداڵ بوو له‌ناو بێشكه‌كه‌دا له‌و ساڵه‌دا له‌دایك بوو فیرعه‌ون ئه‌وه‌ی كوڕ بوایه ئه‌یكوشت، خوای گه‌وره ئیلهامی خسته دڵی دایكی مو‌سا.
(39) [ أَنِ اقْذِفِيهِ فِي التَّابُوتِ فَاقْذِفِيهِ فِي الْيَمِّ ] كه بیخه‌ره ناو ئه‌و تابوت و سندوقه‌ی كه له دار دروست كرابوو ئه‌كه‌وته سه‌ر ئاو، شیرى پێده‌داو پاشان فڕێی ده‌دایه ناو ده‌ریاكه‌وه كه ده‌ریای نیل بوو ده‌یبه‌سته‌وه نه‌وه‌كو كه ماڵان ده‌گه‌ڕان بۆ كوڕ بیبه‌ن و بیكوژن، رۆژێك په‌ته‌كه له‌ده‌ستى به‌ر بوو ئاوه‌كه بردى [ فَلْيُلْقِهِ الْيَمُّ بِالسَّاحِلِ ] پاشانیش ده‌ریاكه فڕێی ئه‌داته ڕۆخ و كه‌ناری ده‌ریاكه [ يَأْخُذْهُ عَدُوٌّ لِي وَعَدُوٌّ لَهُ ] ئه‌و منداڵه‌ش كه له ناو ئه‌و سندوقه‌دایه دوژمنی ئه‌و و دوژمنی من كه فیرعه‌ونه ئه‌یبات [ وَأَلْقَيْتُ عَلَيْكَ مَحَبَّةً مِنِّي ] وه تۆمان خۆشه‌ویست كردووه، (هه‌ر كه‌سێك موسای - صلی الله علیه وسلم - ببینیایه خۆشی ئه‌ویست، چونكه منداڵێكی زۆر جوان بووه) [ وَلِتُصْنَعَ عَلَى عَيْنِي (٣٩) ] وه بۆ ئه‌وه‌ی له پێش چاوی خوای گه‌وره ئه‌م شته دروست بكرێ وه ڕووبدات، وه خوای گه‌وره خۆی چاودێری ئه‌كات و له ماڵى پاشا گه‌وره ده‌بێت و خواردنى شاهانه ده‌خوات و خزمه‌تى شاهانه ده‌كرێت.
(40) [ إِذْ تَمْشِي أُخْتُكَ فَتَقُولُ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَى مَنْ يَكْفُلُهُ ] كاتێك كه خوشكه‌كه‌ی مو‌سا ئه‌گه‌ڕا ته‌ماشای تابوته‌كه‌ی ئه‌كرد تا بزانێت بۆ كوێ ده‌ڕوات تا گه‌یشته لای ماڵی فیرعه‌ون و ئه‌وان هه‌ڵیان گرت، وه دواتر به‌دوای دایه‌نێكدا ئه‌گه‌ڕان كه شیری پێ بدات، ئه‌ویش مه‌مكی هیچ كه‌سێكی نه‌ئه‌گرت، خوشكه‌كه‌ی وتی: ئایا ڕێنماییتان بكه‌م بۆ كه‌سێك كه سه‌رپه‌رشتی بكات و شیری پێ بدات [ فَرَجَعْنَاكَ إِلَى أُمِّكَ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا ] دواتر هێنایانی بۆ ماڵه‌وه‌و مه‌مكی دایكی خۆی گرت و شیره‌كه‌ی خوارد، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: تۆمان گه‌ڕانده‌وه بۆ لای دایكت تا چاوڕۆشناو دڵخۆش بێ به گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆ [ وَلَا تَحْزَنَ ] وه تا خه‌فه‌ت نه‌خوا [ وَقَتَلْتَ نَفْسًا ] وه تۆ كه‌سێكی قیبتیت كوشت له هۆزی فیرعه‌ون به‌ڵام مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بوو كه بیكوژێ به‌ڵكو به‌هه‌ڵه كوشتی [ فَنَجَّيْنَاكَ مِنَ الْغَمِّ ] له‌و غه‌م و په‌ژاره‌یه یان له‌و ترسه كه ئه‌ترسای سزات بده‌ن له‌وه‌ش ڕزگارمان كردیت [ وَفَتَنَّاكَ فُتُونًا ] وه جار له دوای جار تۆمان ڕزگار كرد یان تۆمان تاقیكرده‌وه [ فَلَبِثْتَ سِنِينَ فِي أَهْلِ مَدْيَنَ ] وه چه‌ند ساڵێكیش له‌لای خه‌ڵكی مه‌دیه‌ن مایته‌وه، كه ده ساڵ بوو [ ثُمَّ جِئْتَ عَلَى قَدَرٍ يَا مُوسَى (٤٠) ] پاشان له كاتێكی دیاریكراودا گه‌ڕایته‌وه له‌و كاته‌ی كه بۆت دیاریكرا بوو له قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره تا بتكه‌ین به پێغه‌مبه‌ر.
(41) [ وَاصْطَنَعْتُكَ لِنَفْسِي (٤١) ] وه تۆم هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی كه ببی به پێغه‌مبه‌رو حوجه‌و به‌ڵگه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه.
(42) {ناردنی موسا‌و هارون (سەڵات‌و سەلامی خوایان لەسەر بێت) بۆ لای فیرعەون} [ اذْهَبْ أَنْتَ وَأَخُوكَ بِآيَاتِي ] تۆ و هارونی برات به‌و موعجیزانه‌ی كه پێم به‌خشیوون بیبه‌ن بۆ لای فیرعه‌ون [ وَلَا تَنِيَا فِي ذِكْرِي (٤٢) ] وه لاواز‌و بێزار مه‌بن له زیكری من، به‌ڵكو له كاتى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى فیرعه‌ون زۆر یادو زیكرى من بكه‌ن تا یارمه‌تیده‌رتان بێت و به‌هێزتان بكات له دژى فیرعه‌ون (كه‌واته زیكر‌و یادى خوا هۆكارێكى سه‌ره‌كى و كاریگه‌ره بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن‌دا).
(43) [ اذْهَبَا إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى (٤٣) ] بڕۆن بۆ لای فیرعه‌ون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سنووری به‌زاندووه له كوفر‌و تاوان و سه‌ركه‌شی كردن‌دا.
(44) [ فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَيِّنًا ] وه قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن به قسه‌یه‌كی نه‌رم كه ڕه‌قی و توندوتیژی تیا نه‌بێ و پێى بڵێن من له لێبوردن و لێخۆشبوونه‌وه نزیكترم وه‌ك له توڕه بوون و سزادان [ لَعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى (٤٤) ] به‌ڵكو بیر ئه‌كاته‌وه‌و ده‌ستهه‌ڵده‌گرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه له كوفر‌و گومڕایى، یاخود له سزای خوای گه‌وره ئه‌ترسێت و گوێڕایه‌ڵى ده‌كات.
(45) [ قَالَا رَبَّنَا إِنَّنَا نَخَافُ أَنْ يَفْرُطَ عَلَيْنَا أَوْ أَنْ يَطْغَى (٤٥) ] وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌وه ئه‌ترسێین كه فیرعه‌ون ده‌ستپێشخه‌ری و په‌له بكات له سزادانمان و ئازارمان بدات، یاخود ده‌ستدرێژى بكاته سه‌رمان.
(46) [ قَالَ لَا تَخَافَا ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: مه‌ترسێن [ إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى (٤٦) ] به دڵنیایى من له‌گه‌ڵتاندام ئه‌بیستم و ئه‌بینم (به بیستن و بینین و پشتیوانی و سه‌رخستن و یارمه‌تیدان و زانیاری له‌گه‌ڵتاندام، به‌ڵام خۆی له‌سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆیه‌تی وه‌كو له ئایه‌ته‌كانی پێشتر باسمان كرد).
(47) [ فَأْتِيَاهُ فَقُولَا إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرْسِلْ مَعَنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَا تُعَذِّبْهُمْ ] بڕۆن بۆ لای فیرعه‌ون و پێى بڵێن: ئێمه نێردراوی په‌روه‌ردگارتین و تۆ به‌نی ئیسرائیلمان له‌گه‌ڵدا بنێره‌و واز له چه‌وساندنه‌وه‌یان بێنه‌و سزایان مه‌ده، كه به‌رده‌وام سزای ئه‌دان و كوڕه‌كانی ئه‌كوشت و كچه‌كانی بۆ خزمه‌تكاری به‌كارهێناوه‌و باری قورسی خستبووه سه‌رشانیان [ قَدْ جِئْنَاكَ بِآيَةٍ مِنْ رَبِّكَ ] پێی بڵێن: به دڵنیایی ئێمه موعجیزه‌یه‌كمان له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ هێناویت كه گۆچانه‌كه‌و ده‌ستی بوو [ وَالسَّلَامُ عَلَى مَنِ اتَّبَعَ الْهُدَى (٤٧) ] وه سڵاوی خوای گه‌وره له‌سه‌ر كه‌سێك بێ كه شوێن هیدایه‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌وێت.
(48) [ إِنَّا قَدْ أُوحِيَ إِلَيْنَا أَنَّ الْعَذَابَ عَلَى مَنْ كَذَّبَ وَتَوَلَّى (٤٨) ] به دڵنیایى ئێمه وه‌حیمان بۆ هاتووه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه سزای خوای گه‌وره له‌سه‌ر كه‌سێكه كه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و به‌ڵگه‌كانی خوا به‌درۆ بزانێ وه پشت هه‌ڵبكات له ئیمان هێنان و وه‌ری نه‌گرێت.
(49) {گفتوگۆی موسا‌و هارون (سەڵات‌و سەلامی خوایان لەسەر بێت) لەگەڵ فیرعەون} [ قَالَ فَمَنْ رَبُّكُمَا يَا مُوسَى (٤٩) ] فیرعه‌ون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی به خوا ئه‌زانی وتی: ئه‌ی مو‌سا په‌روه‌ردگاری ئێوه كێیه؟
(50) [ قَالَ رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى (٥٠) ] موسى - صلی الله علیه وسلم - وتی: په‌روه‌ردگاری ئێمه ئه‌و خوایه‌یه كه هه‌موو شتێكی دروست كردووه پاشان ڕێنمایى كردوون بۆ ئه‌و شته‌ی كه سوودو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی تێدابێت.
(51) [ قَالَ فَمَا بَالُ الْقُرُونِ الْأُولَى (٥١) ] وتی: مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌ی باشه ده‌نگوباس و هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی ئوممه‌تانی پێشتر چیه ئه‌وانه‌ی كه بتیان په‌رستووه‌و به بت په‌رستی ڕۆیشتوونه.
(52) [ قَالَ عِلْمُهَا عِنْدَ رَبِّي فِي كِتَابٍ لَا يَضِلُّ رَبِّي وَلَا يَنْسَى (٥٢) ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: زانیاری و به‌سه‌رهاتی ئه‌وان لای خوای گه‌وره پارێزراوه‌و له كتاب و په‌ڕاوێكه كه خوای گه‌وره لێی تێكناچێ وه هه‌ڵه ناكات وه له بیر‌و یادی ناچێت.
(53) [ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ مَهْدًا ] ئه‌و خوایه‌ی كه زه‌وی وه‌كو بێشكه بۆ ڕاخستوون كه به ئاسانی له‌سه‌ری بژین و جێگیر بن [ وَسَلَكَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا ] وه جۆره‌ها ڕێگاشی تیادا داناوه بۆ ئاسانكاری ئێوه [ وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وه له ئاسمانیشه‌وه بارانی بۆ دابه‌زاندوون [ فَأَخْرَجْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِنْ نَبَاتٍ شَتَّى (٥٣) ] وه خوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه له هه‌موو ڕووه‌كێك جووتێكی جوانی لێك جیاوازى بۆ ده‌ركردوون.
(54) [ كُلُوا وَارْعَوْا أَنْعَامَكُمْ ] خۆیشتان بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی خوای گه‌وره، وه ئاژه‌ڵه‌كانیشتانی لێ بله‌وه‌ڕێنن [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِأُولِي النُّهَى (٥٤) ] به دڵنیایى ئه‌مانه هه‌مووی نیشانه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خواى گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیرى بن و هۆشمه‌ند بن.
(55) [ مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ ] له‌و زه‌ویه له‌و خۆڵه دروستمان كردوون، واته: ئاده‌م بنچینه‌و ئه‌سڵی له خۆڵ بووه [ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ ] پاشانیش ئه‌تانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ناو زه‌وی كاتێك كه ئه‌مرن [ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَى (٥٥) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش جارێكی تر له زه‌وی ده‌رتانئه‌كه‌ینه‌وه‌و زیندووتان ئه‌كه‌ینه‌وه.
(56) [ وَلَقَدْ أَرَيْنَاهُ آيَاتِنَا كُلَّهَا فَكَذَّبَ وَأَبَى (٥٦) ] وه هه‌موو نیشانه‌و موعجیزه‌كانمان نیشانی فیرعه‌ون دا به‌ڵام ئه‌و هه‌ر موسای - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆ زانی وه ڕه‌تی كرده‌وه كه ئیمانی پێ بێنێ.
(57) {درۆ هەڵبەستن بۆ مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ قَالَ أَجِئْتَنَا لِتُخْرِجَنَا مِنْ أَرْضِنَا بِسِحْرِكَ يَا مُوسَى (٥٧) ] وتی: ئه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - تۆ به‌م سیحرانه‌ی كه كردت (كه گۆچانه‌كه‌ی هه‌ڵدا بوو به مارو ده‌ستی ده‌ركرد سپی بوو ده‌دره‌وشایه‌وه) ئه‌ته‌وێ ئێمه له زه‌وی خۆمان ده‌ربكه‌ی و زه‌ویه‌كه‌مان لێ داگیر بكه‌ی؟ (به درێژایی مێژوو پێغه‌مبه‌ران و شوێنكه‌وتووانیان له لایه‌ن كافران و بێباوه‌ڕانه‌وه تۆمه‌تبار كراون به جۆره‌ها تۆمه‌تى بێبنه‌ما تا خه‌ڵكیان لێ دوور بخه‌نه‌وه!).
(58) [ فَلَنَأْتِيَنَّكَ بِسِحْرٍ مِثْلِهِ ] وتی: تۆ سیحرت هه‌یه ئێمه‌ش ساحیرمان هه‌یه‌و سیحرێكی هاوشێوه‌ی سیحره‌كه‌ی تۆ دێنین [ فَاجْعَلْ بَيْنَنَا وَبَيْنَكَ مَوْعِدًا ] مه‌وعیدو كاتێكی دیاریكراو دابنێ له نێوان ههردووكماندا [ لَا نُخْلِفُهُ نَحْنُ وَلَا أَنْتَ ] نه ئێمه‌و نه تۆش وه‌عده خیلاف نه‌كه‌ین و له كاتی خۆیدا ئاماده بین [ مَكَانًا سُوًى (٥٨) ] وه له شوێنێكی ڕێكدا كه هه‌موو شتێك له خه‌ڵكى دیار بێت، یان مام ناوه‌ند له نێوان هه‌ردوو لاماندابێت.
(59) [ قَالَ مَوْعِدُكُمْ يَوْمُ الزِّينَةِ ] موساش - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: مه‌وعیدو ڕۆژی به‌یه‌كگه‌یشتنمان ڕۆژی جه‌ژن بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌مووی خۆی ئاماده ئه‌كات و هه‌مووی ئه‌یبینێ [ وَأَنْ يُحْشَرَ النَّاسُ ضُحًى (٥٩) ] وه با له چێشته‌نگاودا بێت كه دونیا رووناكه نه‌ك له شه‌ودا بێت و خه‌ڵك گومانی هه‌بێ له موعجیزه‌كه‌یدا.
(60) [ فَتَوَلَّى فِرْعَوْنُ فَجَمَعَ كَيْدَهُ ثُمَّ أَتَى (٦٠) ] فیرعه‌ونیش ڕۆیشت و نه‌خشه‌و پیلانی خۆی كۆ كرده‌وه‌و پاشان هه‌موو ساحیره‌كانی هێناو هات بۆ شوێن و كاتی دیاریكراو.
(61) {مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -ئامۆژگاری جادووگەران دەكات} [ قَالَ لَهُمْ مُوسَى وَيْلَكُمْ لَا تَفْتَرُوا عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به فیرعه‌ون و ساحیره‌كانی وت: هاوار بۆ خۆتان درۆ هه‌ڵمه‌به‌ستن بۆ خوای گه‌وره‌و شه‌ریك بۆ خوا دامه‌نێن چونكه خوای گه‌وره بێ شه‌ریكه [ فَيُسْحِتَكُمْ بِعَذَابٍ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره سزایه‌كی واتان ئه‌دات ڕه‌گ و ڕیشه‌تان ده‌رئه‌كات و كۆتاییتان پێ دێنێ و دواتان ده‌بڕێ [ وَقَدْ خَابَ مَنِ افْتَرَى (٦١) ] وه ئه‌وه‌یشی درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستێ و سه‌ر له خه‌ڵكى بشێوێنێت زه‌ره‌رمه‌ندو خه‌ساره‌تمه‌ند ده‌بێت.
(62) [ فَتَنَازَعُوا أَمْرَهُمْ بَيْنَهُمْ ] ساحیره‌كانیش كاتێك كه گوێیان له قسه‌ی مو‌سا بوو له‌ناو یه‌كدا گفتوگۆ‌و ڕاوێژیان كرد‌و كێشه كه‌وته نێوانیان و هه‌ندێكیان وتیان ئه‌مه قسه‌ى ساحیر نیه‌و قسه‌ى پێغه‌مبه‌ره [ وَأَسَرُّوا النَّجْوَى (٦٢) ] وه به چپه چپ له نێوان خۆیاندا قسه‌یان كرد.
(63) [ قَالُوا إِنْ هَذَانِ لَسَاحِرَانِ يُرِيدَانِ أَنْ يُخْرِجَاكُمْ مِنْ أَرْضِكُمْ بِسِحْرِهِمَا ] ویستیان خه‌ڵكیان لێ هان بده‌ن و وتیان: ئه‌م دووانه (موسى و هارون) دوو ساحیرن به‌هۆی ئه‌م سیحره‌ی كه ئه‌یكه‌ن ئه‌یانه‌وێ له زه‌وی خۆتان ده‌رتان بكه‌ن [ وَيَذْهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ الْمُثْلَى (٦٣) ] وه ئه‌م ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كه ئێمه به سیحر كۆمان كردۆته‌وه ئه‌مان بۆ خۆیان بیبه‌ن و لێمان بسه‌نن و به‌سه‌رماندا زاڵ بن.
(64) [ فَأَجْمِعُوا كَيْدَكُمْ ] ئێوه نه‌خشه‌و پیلانی خۆتان كۆ بكه‌نه‌وه [ ثُمَّ ائْتُوا صَفًّا ] پاشان هه‌مووتان به یه‌ك پۆل وه‌رن [ وَقَدْ أَفْلَحَ الْيَوْمَ مَنِ اسْتَعْلَى (٦٤) ] وه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زاڵ بێت و بیباته‌وه ئه‌وه سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت.
(65) [ قَالُوا يَا مُوسَى إِمَّا أَنْ تُلْقِيَ وَإِمَّا أَنْ نَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَلْقَى (٦٥) ] وتیان: ئه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - یه‌كه‌مجار یان تۆ سیحری خۆت بكه یاخود ئێمه سه‌ره‌تا سیحری خۆمان ئه‌كه‌ین.
(66) {جادووگەران حەبل‌و گۆچان دەكەن بە مار} [ قَالَ بَلْ أَلْقُوا ] موساش - صلی الله علیه وسلم - وه‌كو بێ بایه‌خیه‌ك فه‌رمووى: به‌ڵكو ئێوه ده‌ست پێ بكه‌ن و چیتان له ده‌ست دێت بیكه‌ن [ فَإِذَا حِبَالُهُمْ وَعِصِيُّهُمْ ] كاتێك كه ئه‌و حه‌بل و گۆچانانه‌ی كه پێیان بوو هه‌ڵیاندا [ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ مِنْ سِحْرِهِمْ أَنَّهَا تَسْعَى (٦٦) ] سیحریان له چاوی خه‌ڵكه‌كه كرد‌و خه‌ڵكى وایانزانی كه ئه‌مه هه‌مووی بووه به مارو هه‌ژدیهاو به‌خێرایی ئه‌ڕوات.
(67) [ فَأَوْجَسَ فِي نَفْسِهِ خِيفَةً مُوسَى (٦٧) ] موساش - صلی الله علیه وسلم - كاتێك كه ئه‌و شته‌ی بینی له نه‌فسی خۆیدا ترسا ترسێكی سروشتی ئه‌وه‌ی له سروشتی مرۆڤدا هه‌یه له‌وه‌ى كه خه‌ڵكى به‌و جادووه هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێن.
(68) [ قُلْنَا لَا تَخَفْ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - مه‌ترسێ [ إِنَّكَ أَنْتَ الْأَعْلَى (٦٨) ] به دڵنیایى هه‌ر تۆی زاڵ و سه‌ركه‌وتوو و به‌رزو بڵندو تۆ ئه‌یبه‌یته‌وه به ئیزن و پشتیوانی خوای گه‌وره.
(69) [ وَأَلْقِ مَا فِي يَمِينِكَ ] ئه‌وه‌ی له ده‌ستت دایه كه گۆچانه‌كه‌یه هه‌ڵی بده [ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوا ] هه‌موو مارو هه‌ژدیهاكانی ئه‌وان قوت ئه‌دات كه خۆی له حه‌قیقه‌تدا گۆچان و حه‌بله به‌ڵام له پێش چاوی خه‌ڵك بووه به مارو هه‌ژدیها ئه‌گه‌ر نا نه‌بووه‌و حه‌قیقه‌تی نیه [ إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ ] ئه‌وه‌ی ئه‌وان كردوویانه ته‌نها فڕوفێڵێكی ساحیره‌و سیحر‌و جادووه هیچ شتێكی تر نیه ته‌نها خه‌یاڵه له پێش چاوی خه‌ڵكى وایان كردووه [ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَى (٦٩) ] وه ساحیریش هه‌رگیز سه‌رفراز نابێ به‌و سیحره‌ی كه ئه‌یكات.
(70) {جادووگەران موسڵمان دەبن} [ فَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سُجَّدًا ] كاتێك مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - گۆچانه‌كه‌ی هه‌ڵدا بووه مارێكی گه‌وره‌و هه‌موو مارو هه‌ژدیهاكانی ئه‌وانی قوت دا كه ساحیره‌كانیش ئه‌مه‌یان به چاوی خۆیان بینی زانیان ئه‌وه‌ی مو‌سا سیحر نیه‌و موعجیزه‌یه‌و له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه هه‌ر هه‌موو ساحیره‌كان موسڵمان بوون وه كڕنوشیان بۆ خوای گه‌وره برد وه ئیمانیان به مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - هێنا [ قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ هَارُونَ وَمُوسَى (٧٠) ] وتیان: ئه‌وه ئێمه ئیمانمان به خوای هارون و مو‌سا هێنا.
(71) {فیرعەون هەڕەشە دەكات} [ قَالَ آمَنْتُمْ لَهُ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ ] فیرعه‌ون وتی: ئایا ئێوه ئیمانتان پێی هێنا پێش ئه‌وه‌ی كه من مۆڵه‌تتان بده‌م و ئیزنتان بده‌م [ إِنَّهُ لَكَبِيرُكُمُ الَّذِي عَلَّمَكُمُ السِّحْرَ ] مو‌سا گه‌وره‌و مامۆستاكه‌تان بوو كه فێره سیحری كردن ( واى وت بۆ ئه‌وه‌ی گومان بۆ خه‌ڵكى دروست بكات و موسڵمان نه‌بن) [ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ مِنْ خِلَافٍ ] پاشان هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردن و ترساندیانی و وتی: ئه‌بێ ده‌ستی ڕاست و پێی چه‌پتان ببڕمه‌وه [ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ فِي جُذُوعِ النَّخْلِ ] وه ئه‌بێ به‌سه‌ر ئه‌و دار خورمایانه‌وه هه‌ڵتانبواسم و له خاچتان بده‌م (یه‌كه‌م كه‌س بووه به‌م شێوازه سزاى خه‌ڵكى داوه) [ وَلَتَعْلَمُنَّ أَيُّنَا أَشَدُّ عَذَابًا وَأَبْقَى (٧١) ] ئه‌و كاته ئه‌زانن سزای كاممان سه‌ختتره‌و به‌رده‌وامتره‌و ئه‌مێنێته‌وه.
(72) [ قَالُوا لَنْ نُؤْثِرَكَ عَلَى مَا جَاءَنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ ] جادووگه‌ره‌كان كه موسڵمان بوون وتیان: ئێمه ئه‌وه‌ی كه بۆمان هاتووه له به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و یه‌قین و هیدایه‌ت و موعجیزه له لایه‌ن موساوه - صلی الله علیه وسلم - نایگۆڕینه‌وه به‌وه‌ی تۆ، هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى نابین و تۆ هه‌ڵنابژێرین [ وَالَّذِي فَطَرَنَا ] سوێند بێت به خواى دروستكارمان، یاخود وه ئه‌و خوایه‌ش كه ئێمه‌ی دروست كردووه باوه‌ڕمان به‌و هه‌یه [ فَاقْضِ مَا أَنْتَ قَاضٍ ] چیت له ده‌ست دێت بیكه [ إِنَّمَا تَقْضِي هَذِهِ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا (٧٢) ] تۆ ته‌نها ئه‌توانی له دونیادا سزامان بده‌ی ئه‌وی تر به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه و ئێمه‌یش مه‌به‌ستمان قیامه‌ته نه‌ك دونیا.
(73) [ إِنَّا آمَنَّا بِرَبِّنَا لِيَغْفِرَ لَنَا خَطَايَانَا ] ئێمه ئیمانمان به په‌روه‌ردگاری خۆمان هێنا تا خوای گه‌وره له تاوانه‌كانی پێشترمان خۆش بێ له كوفر‌و سیحر [ وَمَا أَكْرَهْتَنَا عَلَيْهِ مِنَ السِّحْرِ ] وه ئه‌و سیحرانه‌ی پێشتر كه تۆ به زۆر به پێمانت كردووه تا خوای گه‌وره لێمان خۆشبێ به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - بووینه‌وه [ وَاللَّهُ خَيْرٌ وَأَبْقَى (٧٣) ] وه خوای گه‌وره بۆ ئێمه باشتره له تۆ، وه پاداشتیشى ئه‌مێنێته‌وه‌و به‌رده‌وامتره له‌وه‌ی تۆ.
(74) [ إِنَّهُ مَنْ يَأْتِ رَبَّهُ مُجْرِمًا ] به دڵنیایى هه‌ر كه‌سێك بگات به خوای گه‌وره به تاوانه‌وه [ فَإِنَّ لَهُ جَهَنَّمَ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَى (٧٤) ] ئه‌وه ئه‌چێته ئاگری دۆزه‌خه‌وه كه له‌وێ نه مردن هه‌یه كه بمرێت و ڕزگاری بێت، نه ژیانیش هه‌یه كه ژیانێكی خۆش بێت به‌ڵكو زیندووه‌و هه‌مووی سزایه.
(75) [ وَمَنْ يَأْتِهِ مُؤْمِنًا قَدْ عَمِلَ الصَّالِحَاتِ ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك بگات به خوای گه‌وره به باوه‌ڕداری وه كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌نجام دابێت (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه نیه‌تت بۆ خواى گه‌وره بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ فَأُولَئِكَ لَهُمُ الدَّرَجَاتُ الْعُلَى (٧٥) ] ئه‌مانه پله به‌رزه‌كانی به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه.
(76) [ جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] به‌هه‌شتێك كه بۆ هه‌میشه‌ییه‌و ئه‌مێنێته‌وه كه ئاو به ژێر خانوو دار‌و ماڵه‌كاندا تێ ئه‌په‌ڕێت به نه‌مری و بۆ هه‌میشه‌یی له‌وێ ئه‌مێننه‌وه [ وَذَلِكَ جَزَاءُ مَنْ تَزَكَّى (٧٦) ] وه ئه‌مه‌ش پاداشتی كه‌سێكه كه خۆی له كوفر‌و تاوان پاك بكاته‌وه‌و بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێته‌وه‌و به تاك و ته‌نها خواى گه‌وره بپه‌رستێت.
(77) {موعجیزەیەكی تری مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَلَقَدْ أَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِي ] دواى ئه‌وه‌ى كه فیرعه‌ون رێگاى نه‌دا موسى- صلی الله علیه وسلم - به‌نى ئیسرائیل له‌گه‌ڵ خۆى به‌رێت خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: به دڵنیایى وه‌حیمان بۆ مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - نارد كه به‌نده‌كانی من ئه‌وانه‌ی كه له میصرن به‌شه‌و به نهێنی ده‌ریان بكه‌و رزگاریان بكه له ژێر ده‌ستى فیرعه‌ون و كه‌س هه‌ستتان پێ نه‌كات [ فَاضْرِبْ لَهُمْ طَرِيقًا فِي الْبَحْرِ يَبَسًا ] له‌ناو ده‌ریاشدا خوای گه‌وره ڕێگایه‌كی وشكیان بۆ ئه‌كاته‌وه كاتێك به گۆچانه‌كه‌ى ده‌ستت ده‌ده‌یت به ده‌ریاكه‌دا [ لَا تَخَافُ دَرَكًا وَلَا تَخْشَى (٧٧) ] له ڕێگایه‌كی ئه‌مین كه ناترسێی كه دوژمن پێتان بگات، یاخود ترسی فیرعه‌ون و سه‌ربازانیت نابێت، یان ترسی ده‌ریاكه‌ت نابێت.
(78) [ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ بِجُنُودِهِ ] كاتێك كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به‌نی ئیسرائیلی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد فیرعه‌ونیش به سه‌ربازه‌كانیه‌وه شوێنیان كه‌وت [ فَغَشِيَهُمْ مِنَ الْيَمِّ مَا غَشِيَهُمْ (٧٨) ] پێیان گه‌یشتن به ده‌ریاكه ئه‌وه‌ی كه چیرۆكه‌كه‌یت بیست، فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانى له دوایانه‌وه بوون و ده‌ریاكه‌یش له پێشیانه‌وه بوو، كه موسى - صلی الله علیه وسلم - به فه‌رمانى خواى گه‌وره گۆچانه‌كه‌ى دا به ده‌ریاكه‌دا دوانزه رێگاى وشكیان بۆ كرایه‌وه له‌ناو ده‌ریاكه‌و ئاوه‌كه وه‌كو شاخ راوه‌ستاو رزگاریان بوو، فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانى دوایان كه‌وتن و چوونه ناو ده‌ریاكه ئاوه‌كه به فه‌رمانى خواى گه‌وره گه‌یشته‌وه به‌یه‌ك و نوقم بوون و له‌ناوچوون.
(79) [ وَأَضَلَّ فِرْعَوْنُ قَوْمَهُ وَمَا هَدَى (٧٩) ] وه فیرعه‌ون قه‌ومه‌كه‌ی خۆی گومڕا كرد‌و له ڕێی ڕاست ده‌ری كردن وه هیدایه‌تی نه‌دان بۆ ڕێگای ڕاست.
(80) [ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ قَدْ أَنْجَيْنَاكُمْ مِنْ عَدُوِّكُمْ ] ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل ئێوه‌مان ڕزگار كرد له دوژمنه‌كه‌تان كه فیرعه‌ون بوو [ وَوَاعَدْنَاكُمْ جَانِبَ الطُّورِ الْأَيْمَنَ ] وه به‌ڵێنیمان پێدان له‌لای كێوی (طور) كه كۆمه‌ڵێك له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵبژێرێ و بیانبات بۆ ئه‌وێ، له‌وێ خواى گه‌وره قسه‌ى له‌گه‌ڵ موسادا - صلی الله علیه وسلم - كرد‌و ته‌وراتى پێ به‌خشى [ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكُمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَى (٨٠) ] (الْمَنَّ) واته: گه‌زۆی شیرینمان له ئاسمانه‌وه بۆ دابه‌زاندن، وه (السَّلْوَى) سوێسكه، یاخود هه‌نگوینمان پێ به‌خشین.
(81) [ كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ وَلَا تَطْغَوْا فِيهِ ] بخۆن له‌و خواردنه به‌تام و چێژ‌و حه‌ڵاڵانه‌ی كه پێمان به‌خشیون به‌ڵام سنوور مه‌به‌زێنن، یاخود كوفرانه‌بژێری نیعمه‌تی خوای گه‌وره نه‌كه‌ن [ فَيَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبِي ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سزای من دائه‌به‌زێته سه‌رتان [ وَمَنْ يَحْلِلْ عَلَيْهِ غَضَبِي فَقَدْ هَوَى (٨١) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش تووڕه‌بوون و سزای منی بۆ جێبه‌جێ بێ ئه‌وه به‌هیلاك ئه‌چێت و فڕێ ئه‌درێته شوێنی نزم كه قوڵایی دۆزه‌خه.
(82) [ وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِمَنْ تَابَ ] وه من زۆر لێخۆشبووم بۆ كه‌سێك كه ته‌وبه بكات له تاوانه‌كانی [ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ] وه ئیمان بێنێت و كرده‌وه‌ی چاك بكات (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه نیه‌تت بۆ خواى گه‌وره بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ ثُمَّ اهْتَدَى (٨٢) ] پاشان هیدایه‌ت وه‌ربگرێ، واته: له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگا ڕاسته كه ئیسلام و سوننه‌ته دامه‌زراو بێت تا مردن.
(83) [ وَمَا أَعْجَلَكَ عَنْ قَوْمِكَ يَا مُوسَى (٨٣) ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - پێش كاتی دیاریكراو ڕۆیشت تا قسه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا بكات و هارونى براى - صلی الله علیه وسلم - به‌جێهێشت له‌ناو به‌نى ئیسرائیل، خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - چی وای لێ‌كردیت كه په‌له بكه‌یت پێش كاتی دیاریكراو بێیت و قه‌ومه‌كه‌ت جێ بێلیت و له‌گه‌ڵ خۆتدا نه‌یانهێنی.
(84) [ قَالَ هُمْ أُولَاءِ عَلَى أَثَرِي ] وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌وانیش له من نزیكن و به شوێن پێی من و به دوای مندا دێن [ وَعَجِلْتُ إِلَيْكَ رَبِّ لِتَرْضَى (٨٤) ] خوایه من په‌له‌م كرد‌و هاتم بۆ لای تۆ تا زیاتر لێم ڕازی بیت.
(85) {سامیری خەڵكی گومڕا دەكات} [ قَالَ فَإِنَّا قَدْ فَتَنَّا قَوْمَكَ مِنْ بَعْدِكَ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: له دوای تۆ ئێمه قه‌ومه‌كه‌تمان تاقیكرده‌وه‌و تووشی تاقیكردنه‌وه بوون [ وَأَضَلَّهُمُ السَّامِرِيُّ (٨٥) ] وه (سامیری) گومڕاى كردن كه گوێلكێكی بۆ دروست كردن له ئاڵتوون وه وای لێ كردن كه ئه‌م گوێلكه بپه‌رستن.
(86) [ فَرَجَعَ مُوسَى إِلَى قَوْمِهِ غَضْبَانَ أَسِفًا ] وه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قه‌ومه‌كه‌ی زۆر تووڕه‌بوو وه خه‌فه‌تى خوارد كه قه‌ومه‌كه‌ى له دواى ئه‌م گوێلكیان په‌رست (أَسِفًا) واته: تووڕه‌بوونێكی زۆر سه‌خت و سه‌ختتر له غه‌زه‌ب [ قَالَ يَا قَوْمِ أَلَمْ يَعِدْكُمْ رَبُّكُمْ وَعْدًا حَسَنًا ] فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م ئایا په‌روه‌ردگارتان به‌ڵێنێكی باشی پێنه‌داوون به‌ده‌ستخستنى چاكه‌ى دونیا‌و قیامه‌ت و به به‌هه‌شت كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر عیبادهت و گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره [ أَفَطَالَ عَلَيْكُمُ الْعَهْدُ ] ئایا ماوه‌و سه‌رده‌مه‌كه زۆری خایاند‌و له‌بیرتان كرد؟ [ أَمْ أَرَدْتُمْ أَنْ يَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] به‌ڵكو ئێوه به‌م كاره‌تان ویستتان سزا‌و تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره دابه‌زێته سه‌رتان [ فَأَخْلَفْتُمْ مَوْعِدِي (٨٦) ] بۆیه ئێوه وه‌عده خیلافتان كرد‌و له به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆتان پاشگه‌ز بوونه‌وه كه به‌ڵێنی لێ وه‌رگرتبوون به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوا، یاخود به‌ڵێنه‌كه ئه‌وه بووه كه به‌دوای موسادا - صلی الله علیه وسلم - بێن بۆ كێوی (طور).
(87) [ قَالُوا مَا أَخْلَفْنَا مَوْعِدَكَ بِمَلْكِنَا ] وتیان: ئه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ئێمه وه‌عده خیلاف نه‌بووینه و به‌ڵێنی خۆمان نه‌شكاندووه به توانا‌و هه‌ڵبژاردنی خۆمان به‌ڵكو ناچار بووینه كه ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌ین [ وَلَكِنَّا حُمِّلْنَا أَوْزَارًا مِنْ زِينَةِ الْقَوْمِ ] كاتێك كه له میصره‌وه هاتن زێڕو ئاڵتوونیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنا بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆیانی پێ بڕازێننه‌وه به‌ڵام لێره‌دا (سامیری) تووشی ئه‌و تاوانه‌ی كردن، یاخود بۆیان دروست نه‌بووه كه بیهێنن و هێنانه‌كه‌ی تاوان بووه، چونكه موڵكى قیبتیه‌كان بووه [ فَقَذَفْنَاهَا فَكَذَلِكَ أَلْقَى السَّامِرِيُّ (٨٧) ] وه هه‌موویمان فڕێ دایه ناو ئاگره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕزگارمان بێ له‌و تاوانه‌ی كردوومانه‌و له‌گه‌ڵ خۆمان هێناومانه، وه به‌م شێوه‌یه (سامیری) ئه‌و گوێلكه‌ی لێ دروست كرد.
(88) {سامیری گوێلكێكیان بۆ دروست دەكات} [ فَأَخْرَجَ لَهُمْ عِجْلًا جَسَدًا لَهُ خُوَارٌ ] (سامیری) گوێلكێكی بۆ دروست كردن له‌و ئاڵتوونه كه ناوی بۆش كردبوو كه هه‌واو بایه‌كه لێی ئه‌دا ده‌نگی لێ ده‌رئه‌چوو وه‌كو ده‌نگی گوێلك چۆنه به‌و شێوازه ئه‌یبۆڕاند [ فَقَالُوا هَذَا إِلَهُكُمْ وَإِلَهُ مُوسَى فَنَسِيَ (٨٨) ] (سامیری) و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون وتیان: ئه‌مه خوای ئێوه‌و خوای موسایشه به‌ڵام مو‌سا گومڕا بووه، یان نه‌یزانیوه كه ئه‌مه خوای ئێوه‌یه، یان له بیرى كرد به ئێوه بڵێت ئه‌مه خواى ئێوه‌یه، ئه‌وانیش زۆر خۆشیان ویست و ده‌ستیان كرد به‌په‌رستنى.
(89) [ أَفَلَا يَرَوْنَ أَلَّا يَرْجِعُ إِلَيْهِمْ قَوْلًا ] خواى گه‌وره كه‌م عه‌قڵییان ده‌رده‌خات و ده‌فه‌رمێت: ئایا ئه‌وان بۆ په‌ندو عیبره‌ت وه‌رناگرن نابینن كه ئه‌م گوێلكه هیچ وه‌ڵامێكیان ناداته‌وه‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات ئیتر ئه‌مه چۆن ده‌بێ خوا بێت (كه‌واته خوا ده‌بێت سیفه‌تى قسه كردنى هه‌بێت) [ وَلَا يَمْلِكُ لَهُمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا (٨٩) ] وه هیچ زیان و سوودێكی ئه‌وانی به‌ده‌ست نیه نه له دونیا نه له قیامه‌ت، به‌ڵكو سودو زیان ته‌نها به‌ده‌ست خواى گه‌وره‌یه.
(90) [ وَلَقَدْ قَالَ لَهُمْ هَارُونُ مِنْ قَبْلُ يَا قَوْمِ إِنَّمَا فُتِنْتُمْ بِهِ ] وه پێش ئه‌وه‌ی كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - بگه‌ڕێته‌وه هارونیش - صلی الله علیه وسلم - پێی وتن ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌ی خۆم ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه‌و كه‌وتوونه‌ته ناو تاقیكردنه‌وه‌و گومڕابوونه‌و له ڕێی ڕاست لاتان داوه [ وَإِنَّ رَبَّكُمُ الرَّحْمَنُ ] وه ئه‌م گوێلكه خوای ئێوه نیه‌و به‌دڵنیایى په‌روه‌ردگاری ئێوه الله یه ره‌حمانه [ فَاتَّبِعُونِي وَأَطِيعُوا أَمْرِي (٩٠) ] ئێوه شوێن من بكه‌ون وه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی من بكه‌ن و عیباده‌تی خوا بكه‌ن نه‌ك عیباده‌تی ئه‌و گوێلكه.
(91) [ قَالُوا لَنْ نَبْرَحَ عَلَيْهِ عَاكِفِينَ حَتَّى يَرْجِعَ إِلَيْنَا مُوسَى (٩١) ] وتیان: نه‌خێر ئێمه به‌رده‌وام له‌لای ئه‌مێنینه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ڕێته‌وه بزانین ئایا مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ڕازیه به‌مه یاخود نا ئه‌وكاته وازی لێ دێنین.
(92) [ قَالَ يَا هَارُونُ مَا مَنَعَكَ إِذْ رَأَيْتَهُمْ ضَلُّوا (٩٢) ] كاتێك كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - گه‌ڕایه‌وه‌و بینى گوێلك ده‌په‌رستن زۆر توڕه بوو ئه‌و له‌وحانه‌ى كه ته‌وراتى تیا نوسرابوو داى به زه‌ویه‌كه‌داو قژو ریشى هارونى - صلی الله علیه وسلم - راكێشا‌و فه‌رمووی: ئه‌ی هارون - صلی الله علیه وسلم - چی ڕێگری لێ‌كردیت كه به‌رهه‌ڵستیان بكه‌ی كاتێك كه ئه‌بینی ئه‌وان گومڕا بوونه‌و ده‌ستیان كردووه به په‌رستنی ئه‌و گوێلكه.
(93) [ أَلَّا تَتَّبِعَنِ ] بۆچی شوێنى من نه‌كه‌وتیت و خێرا پێت نه‌وتم؟ [ أَفَعَصَيْتَ أَمْرِي (٩٣) ] ئایا تۆ سه‌رپێچی فه‌رمانی منت كرد وه لای ئه‌مان مایته‌وه كه گوێلك ئه‌په‌رستن.
(94) [ قَالَ يَبْنَؤُمَّ لَا تَأْخُذْ بِلِحْيَتِي وَلَا بِرَأْسِي ] هارون - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی كوڕی دایكم ڕیش و سه‌رم ڕامه‌كێشه (وتى: كوڕى دایكم، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی ڕاكێشێ و سۆز‌و به‌زه‌یى بجولێنێت، هه‌رچه‌نده براى دایك و باوكى بوو) [ إِنِّي خَشِيتُ أَنْ تَقُولَ فَرَّقْتَ بَيْنَ بَنِي إِسْرَائِيلَ ] من له‌وه ترسام كه ئه‌گه‌ر جێیان بێلم هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ مندا بێن و هه‌ندێكیان لێره بمێننه‌وه تۆ بڵێی ته‌فره‌قه‌و جیاوازی و پارچه پارچه‌یت خسته ناو به‌نی ئیسرائیله‌وه [ وَلَمْ تَرْقُبْ قَوْلِي (٩٤) ] وه بڵێیت تۆ به قسه‌ی منت نه‌كرد.
(95) [ قَالَ فَمَا خَطْبُكَ يَا سَامِرِيُّ (٩٥) ] پاشان موسى - صلی الله علیه وسلم - ڕووی كرده (سامیری) و پێى وت: ئه‌ی (سامیری) چی وای لێ‌كردیت كه ئه‌م ئیشه بكه‌ی گوێلكێك دروست بكه‌ی له ئاڵتوون و بانگی خه‌ڵكی بكه‌ی بۆ په‌رستنی (سامرى له قه‌ومێكى مانگاپه‌رست بوو، وه خۆشه‌ویستى مانگاپه‌رستى له دڵیدا جێگیر‌و چه‌سپاو بوو،وه له‌گه‌ڵ به‌نى ئیسرائیل موسڵمان بوونى خۆى ئاشكرا كرد بوو).
(96) [ قَالَ بَصُرْتُ بِمَا لَمْ يَبْصُرُوا بِهِ ] (سامیرى) وتی: ئه‌وه‌ی من بینیومه ئه‌وان نه‌یانبینیوه كه جبریلی بینیوه له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی [ فَقَبَضْتُ قَبْضَةً مِنْ أَثَرِ الرَّسُولِ ] وه مشتێك له شوێنه‌واری شوێن پێی ئه‌سپه‌كه‌ی جبریلی هه‌ڵگرتووه [ فَنَبَذْتُهَا ] وه فڕێم دایه سه‌ر ئه‌و ئاڵتوونه كه تاوابۆوه له‌سه‌ر شێوه‌ی گوێلك [ وَكَذَلِكَ سَوَّلَتْ لِي نَفْسِي (٩٦) ] كه بیوتایه ببه به هه‌ر شتێك ده‌بووه ئه‌و شته، یاخود وتراوه هه‌ڵی داوه‌ته سه‌ر هه‌ر شتێكی بێ گیان وای لێ هاتووه تا گیان و ڕۆح ئه‌چووه به‌ری و زیندوو ئه‌بۆوه، وه نه‌فسیشم ئه‌م شته‌ی بۆ ڕازاندمه‌وه.
(97) {مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -گوێلكە ئاڵتونییەكە دەسوتێنێت} [ قَالَ فَاذْهَبْ ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ده‌ی بڕۆ ئێره به‌جێبهێله‌و دوور بكه‌وه لێره [ فَإِنَّ لَكَ فِي الْحَيَاةِ أَنْ تَقُولَ لَا مِسَاسَ ] چونكه ده‌ستت بۆ شتێك برد كه بۆت نه‌بوو ده‌ستى بۆ به‌ریت، تا له ژیاندا بی ئه‌بێ كه‌س لێت نزیك نه‌بێته‌وه‌و تێكه‌ڵى خه‌ڵكى نه‌بیت، نه‌فی كرد‌و دووری خسته‌وه‌و فه‌رمانی كرد به به‌نی ئیسرائیل كه جارێكی تر لێی نزیك نه‌بنه‌وه‌و كه‌س قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات وه‌كو سزایه‌ك بۆی [ وَإِنَّ لَكَ مَوْعِدًا لَنْ تُخْلَفَهُ ] وه به دڵنیایى تۆ مه‌وعیدێكیشت هه‌یه كه خوای گه‌وره ئه‌و مه‌وعیده له كاتی خۆی جێبه‌جێ ئه‌كات كه ڕۆژی قیامه‌ته له‌وێ خوای گه‌وره سزات ئه‌دات [ وَانْظُرْ إِلَى إِلَهِكَ الَّذِي ظَلْتَ عَلَيْهِ عَاكِفًا ] وه سه‌یری خوایه‌كه‌ت بكه كه به‌رده‌وام مایته‌وه له‌سه‌ری و عیباده‌تیت ده‌كرد [ لَنُحَرِّقَنَّهُ ] ئه‌بێ بیسووتێنین به ئاگر [ ثُمَّ لَنَنْسِفَنَّهُ فِي الْيَمِّ نَسْفًا (٩٧) ] پاشانیش خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی فڕێ ئه‌ده‌ینه ناو ده‌ریاوه‌و بڵاوی ئه‌كه‌ینه‌وه تا با بیبات.
(98) [ إِنَّمَا إِلَهُكُمُ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] به دڵنیایى ته‌نها په‌رستراوی حه‌قی ئێوه الله یه كه هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێت جگه له زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ ئه‌مه خوا‌و په‌روه‌ردگارو په‌رستراوی ئێوه‌یه نه‌ك ئه‌م گوێلكه [ وَسِعَ كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا (٩٨) ] كه زانست و زانیاری خوای گه‌وره زۆر فراوانه‌و هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه.
(99) [ كَذَلِكَ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاءِ مَا قَدْ سَبَقَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌م شێوازه چیرۆك و به‌سه‌رهات و هه‌واڵی پێشینه‌ت بۆ ئه‌گێڕینه‌وه ئه‌وه‌ی كه ڕوویداوه له ئوممه‌تانی پێشتر بۆ ئه‌وه‌ی ببێته دڵدانه‌وه‌یه‌ك بۆت [ وَقَدْ آتَيْنَاكَ مِنْ لَدُنَّا ذِكْرًا (٩٩) ] وه به دڵنیایى ئێمه له لایه‌ن خۆمانه‌وه ئه‌و زیكره‌مان پێ به‌خشیوویت كه قورئانی پیرۆزه.
(100) [ مَنْ أَعْرَضَ عَنْهُ ] هه‌ر كه‌سێك پشت له قورئانی پیرۆز بكات [ فَإِنَّهُ يَحْمِلُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وِزْرًا (١٠٠) ] ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا تاوان و باری قورس هه‌ڵئه‌گرێ و تاوانبار ئه‌بێ به‌هۆی پشت كردنی له قورئان.
(101) [ خَالِدِينَ فِيهِ ] به نه‌مری له‌ناو ئه‌و سزایه‌و ئاگری دۆزه‌خ ئه‌مێننه‌وه [ وَسَاءَ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ حِمْلًا (١٠١) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا تاوانه‌كانیان خراپترین بارێكه كه هه‌ڵیانگرتبێ.
(102) {چەند دیمەنێكی رۆژی قیامەت} [ يَوْمَ يُنْفَخُ فِي الصُّورِ ] له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ئیسرافیل فوو ئه‌كات به كه‌ڕه‌نادا فوو كردنی دووه‌م بۆ زیندوو بوونه‌وه‌و حه‌شرو لێپرسینه‌وه [ وَنَحْشُرُ الْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍ زُرْقًا (١٠٢) ] له‌و ڕۆژه‌شدا تاوانباران له موشریك و سه‌رپێچیكاران حه‌شر ئه‌كه‌ین به شینی، واته: چاویان شین ئه‌بێ له تینووێتی و سه‌ختى سزادا.
(103) [ يَتَخَافَتُونَ بَيْنَهُمْ ] له نێوان خۆیان به نهێنی قسه ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: [ إِنْ لَبِثْتُمْ إِلَّا عَشْرًا (١٠٣) ] له دونیا ژیانتان به‌سه‌ر نه‌بردووه ته‌نها ده رۆژ نه‌بێت، واته: به‌لایانه‌وه كه‌مه وا ئه‌زانن زۆر كه‌م له دونیادا ژیاون.
(104) [ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئێمه خۆمان زاناترین به‌وه‌ی كه ئه‌وان چی ئه‌ڵێن [ إِذْ يَقُولُ أَمْثَلُهُمْ طَرِيقَةً إِنْ لَبِثْتُمْ إِلَّا يَوْمًا (١٠٤) ] ئه‌وه‌ی كه له هه‌موویان قسه‌ی ڕێكترو بۆچوونی ته‌واوتر بێ ئه‌ڵێ: نه‌خێر ده ڕۆژ نه‌بووه ته‌نها یه‌ك ڕۆژێك له دونیادا ماونه‌ته‌وه، نه‌ك ئه‌م قسه‌یه ڕاست بێ به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه سزایان زۆر سه‌خته و ته‌مه‌نى درێژ‌و خۆشیه‌كانى دونیایان له بیر كردووه‌و وا ده‌زانن ته‌نها رۆژێك له دونیادا ژیاون، (ئه‌مه‌یش بێنرخى دونیا ده‌رده‌خات و شایانى ئه‌وه نیه مرۆڤـى موسڵمان خۆى بۆى گوناهبار بكات).
(105) [ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْجِبَالِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پرسیاری شاخه‌كانت لێ ئه‌كه‌ن له ڕۆژی قیامه‌ت ئایا ده‌مێنێت یان له‌ناو ده‌چێت [ فَقُلْ يَنْسِفُهَا رَبِّي نَسْفًا (١٠٥) ] تۆ بڵێ: په‌روه‌ردگارم له ناخی زه‌وی هه‌ڵیانئه‌كێشێ و ئه‌یانته‌قێنێته‌وه‌و به هه‌وادا ئه‌ڕۆن.
(106) [ فَيَذَرُهَا قَاعًا صَفْصَفًا (١٠٦) ] خوای گه‌وره ئه‌و زه‌ویه وا لێ ئه‌كات هه‌ر هه‌مووی ئه‌بێته زه‌ویه‌كی لووس هیچ ڕووه‌ك و خانوویه‌كی تیا نه‌بێت و هه‌مووی ڕێك و صاف ئه‌بێ.
(107) [ لَا تَرَى فِيهَا عِوَجًا وَلَا أَمْتًا (١٠٧) ] هیچ گێڕی و دۆڵ و شی‌و و شاخ و به‌رزى و نزمى تیا نا‌بینیت و ڕێك و ته‌خت ئه‌بێ.
(108) [ يَوْمَئِذٍ يَتَّبِعُونَ الدَّاعِيَ ] له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵكی هه‌مووی شوێنی بانگخوازی خوای گه‌وره ئه‌كه‌وێ به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر (ئه‌گه‌ر له دونیا شوێنى بكه‌وتنایه باشتر بوو بۆیان) [ لَا عِوَجَ لَهُ ] هیچ كه‌سێك نیه لا بدات یان بتوانێ لا بدات و به‌لایه‌كی تردا بڕوات، به‌ڵكو هه‌موویان شوێنى ده‌نگه‌كه ده‌كه‌ون [ وَخَشَعَتِ الْأَصْوَاتُ لِلرَّحْمَنِ ] وه ده‌نگه‌كان هه‌مووی كپ و هێمن و بێده‌نگ ئه‌بن له ترسی خوای گه‌وره‌دا یان له‌به‌ر بیستنی قسه‌ی خوای گه‌وره [ فَلَا تَسْمَعُ إِلَّا هَمْسًا (١٠٨) ] هیچ شتێك نابیستی ته‌نها چپه‌و ده‌نگی نزم نه‌بێت، یان ده‌نگى پێیه‌كان.
(109) [ يَوْمَئِذٍ لَا تَنْفَعُ الشَّفَاعَةُ ] له‌و ڕۆژه‌دا كه رۆژى قیامه‌ته كه‌س ناتوانێ شه‌فاعه‌ت بكات و شه‌فاعه‌ت و تكا سوودی نیه لاى خواى گه‌وره [ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَنُ وَرَضِيَ لَهُ قَوْلًا (١٠٩) ] ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه خوای گه‌وره ئیزنی پێدابێت كه شه‌فاعه‌ت بكات، وه ڕازیش بێ به قسه‌ی، واته: ئه‌هلی ته‌وحید بووبێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه شه‌فاعه‌تی بۆ ئه‌كرێ و ئه‌وه‌شی شهفاعهتكاره ئه‌بێ ئه‌هلی ته‌وحید بن (كه‌واته ده‌بێت داواى شه‌فاعه‌ت ته‌نها له خواى گه‌وره بكرێت، چونكه ته‌نها به ده‌ستى ئه‌وه).
(110) [ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ] خوای گه‌وره ئه‌زانێ له پێش ده‌ستی ئه‌مان له پێشیان و پاشیان چی ڕووئه‌دات، پێشیان واته: قیامه‌ت، وه پاشیان واته: دونیا [ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِ عِلْمًا (١١٠) ] وه ئه‌وان هیچ زانیاریه‌كیان نیه ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره یان سیفاته‌كانی ئیلا ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره خۆی پێی ڕاگه‌یاندبن.
(111) [ وَعَنَتِ الْوُجُوهُ لِلْحَيِّ الْقَيُّومِ ] وه ڕووه‌كان هه‌مووی زه‌لیل و ملكه‌چن بۆ خوای گه‌وره كه هه‌میشه زیندووه‌و ناخه‌وێت، وه هه‌ڵسوڕێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری بوونه‌وه‌ره [ وَقَدْ خَابَ مَنْ حَمَلَ ظُلْمًا (١١١) ] وه ئه‌وه‌ی كه زوڵم و سته‌می كردبێت و شه‌ریكى بۆ خوای گه‌وره دانابێت له‌و ڕۆژه‌دا زه‌ره‌رمه‌نده.
(112) [ وَمَنْ يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش له دونیادا كرده‌وه‌ی چاكی كردبێ و باوه‌ڕدار بووبێت (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ فَلَا يَخَافُ ظُلْمًا ] ئه‌وه له‌وه ناترسێ كه سته‌می لێ بكرێ و تاوانی جگه له خۆی بخرێته سه‌رشانی [ وَلَا هَضْمًا (١١٢) ] یاخود پاداشتی چاكه‌كانی لێ كه‌م بكرێ.
(113) [ وَكَذَلِكَ أَنْزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا ] به‌م شێوازه ئێمه قورئانی پیرۆزمان دابه‌زاندووه به زمانی عه‌ره‌بی ره‌وان تا لێی تێ بگه‌ن [ وَصَرَّفْنَا فِيهِ مِنَ الْوَعِيدِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ] وه جۆره‌ها هه‌ڕه‌شه‌مان تیادا داناوه وه‌كو ترساندنێك بۆ خه‌ڵكی به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و له خوا بترسێن و ده‌ست له تاوان هه‌ڵبگرن و لێى دوور بكه‌ونه‌وه [ أَوْ يُحْدِثُ لَهُمْ ذِكْرًا (١١٣) ] یاخود ببێ به په‌ندو ئامۆژگاری بۆیان و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن و گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره بكه‌ن.
(114) [ فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ ] خوای گه‌وره الله مه‌لیك و پاشایه‌كی حه‌قه پاك و به‌رزو بڵنده له زات و سیفات و كرداریدا [ وَلَا تَعْجَلْ بِالْقُرْآنِ مِنْ قَبْلِ أَنْ يُقْضَى إِلَيْكَ وَحْيُهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - په‌له مه‌كه له وه‌رگرتنی قورئان پێش ئه‌وه‌ی كه وه‌حیه‌كه به تۆ بگات، سه‌ره‌تا جبریل وه‌حی ئه‌هێنا پێش ئه‌وه‌ی ته‌واو بێ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له دوایه‌وه ئه‌یووته‌وه [ وَقُلْ رَبِّ زِدْنِي عِلْمًا (١١٤) ] ئه‌وه تۆ بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار زانیاریم زیاد بكه، (فه‌رمانى پێنه‌كرد به داواكردنى زیادكردنى دونیا، به‌ڵكو زیاد كردنى زانست و زانیارى، بۆیه تا وه‌فاتى فه‌رموو زانیارى له زیاد بووندا بوو، ئه‌مه‌یش بێنرخى دونیا‌و به‌رزى پله‌وپایه‌ى زانست ده‌رده‌خات).
(115) {ئامۆژگاری خوای گەورە بۆ ئادەم} [ وَلَقَدْ عَهِدْنَا إِلَى آدَمَ مِنْ قَبْلُ فَنَسِيَ ] وه به دڵنیایى ئامۆژگاری و وه‌سیه‌تمان بۆ ئاده‌م كردبوو له پێشتردا كه له‌و داره نه‌خوات، به‌ڵام ئه‌و له‌بیری كرد‌و شه‌یتان خه‌ڵه‌تاندی (بۆیه به مرۆڤـ وتراوه انسان چونكه له بیرى كرد) [ وَلَمْ نَجِدْ لَهُ عَزْمًا (١١٥) ] وه نه‌مان بینی كه عه‌زیمه‌تی هه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و شته [ وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ ] وه ئێمه به فریشته‌كانمان وت: كڕنوشی ڕێز‌و ئیحتیرام بۆ ئاده‌م به‌رن.
(116) [ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَى (١١٦) ] هه‌موویان كڕنوشیان بۆ برد ته‌نها ئیبلیس نه‌بێ كه ڕه‌تی كرده‌وه كڕنوش بۆ ئاده‌م به‌رێت.
(117) [ فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَذَا عَدُوٌّ لَكَ وَلِزَوْجِكَ ] ئێمه‌ش وتمان: ئه‌ی ئاده‌م ئه‌م ئیبلیسه به دڵنیایى دوژمنی تۆ و حه‌وواى خێزانته [ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ الْجَنَّةِ فَتَشْقَى (١١٧) ] با له دونیادا له به‌هه‌شت ده‌رتان نه‌كات و بچنه سه‌ر ڕووی زه‌وی ماندوو ئه‌بن له گه‌ڕان به دواى رزق و رۆزى.
(118) [ إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعْرَى (١١٨) ] ئه‌گه‌ر تۆ له به‌هه‌شتدا بمێنیته‌وه ئه‌وه به دڵنیایى نه‌برسیت ئه‌بیت وه نه ڕووتیش ئه‌بیت، چونكه جۆره‌ها خواردن و پۆشاكی چاكی تیایه.
(119) [ وَأَنَّكَ لَا تَظْمَأُ فِيهَا وَلَا تَضْحَى (١١٩) ] وه له به‌هه‌شتیشدا هه‌رگیز تینووت نابێت وه هه‌رگیز تیشكی خۆر لێتنادات و گه‌رمات نابێت.
(120) {ئیبلیس فێڵ لە ئادەم دەكات} [ فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ الشَّيْطَانُ ] شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست كرد به ده‌نگێكی نهێنی [ قَالَ يَا آدَمُ هَلْ أَدُلُّكَ عَلَى شَجَرَةِ الْخُلْدِ ] وتی: ئه‌ی ئاده‌م ئایا ڕێنماییت بكه‌م بۆ دارێك كه ئه‌گه‌ر لێی بخۆیت بۆ هه‌میشه زیندوو ئه‌بیت و مردنت به‌سه‌ردا نایه‌ت [ وَمُلْكٍ لَا يَبْلَى (١٢٠) ] وه موڵكێكیش كه هه‌رگیز له‌ناو ناچێت و كه‌م ناكات.
(121) [ فَأَكَلَا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا ] ئه‌وانیش به قسه‌ی ئیبلیسیان كرد‌و له داره‌كه‌یان خوارد‌و عه‌وره‌تیان ده‌ركه‌وت [ وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ ] وه خێرا گه‌ڵای داره‌كانی به‌هه‌شتیان ئه‌دا به‌سه‌ر خۆیاندا [ وَعَصَى آدَمُ رَبَّهُ فَغَوَى (١٢١) ] وه ئاده‌م - صلی الله علیه وسلم - سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ی كرد‌و ژیانی لێتێكچوو به‌وه‌ى هاته سه‌ر ڕووی زه‌وی.
(122) [ ثُمَّ اجْتَبَاهُ رَبُّهُ ] پاشان دووباره خوای گه‌وره هه‌ڵیبژارده‌وه [ فَتَابَ عَلَيْهِ وَهَدَى (١٢٢) ] وه كه داوای لێخۆشبوونی له خوای گه‌وره كرد لێیخۆشبوو وه هیدایه‌تی دا بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌وبه بكات.
(123) [ قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: هه‌ردووكتان ئاده‌م و حه‌ووا له به‌هه‌شت ده‌رچن و دابه‌زن بۆ سه‌ر ڕووی زه‌وی [ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ] ئێوه‌ی گرۆی مرۆڤـ هه‌ندێكتان ئه‌بن به دوژمنی هه‌ندێكی ترتان [ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدًى ] هه‌ر كاتێك له لایه‌ن منه‌وه هیدایه‌تتان بۆ هات به ناردنی پێغه‌مبه‌ران و دابه‌زینی كتێبه‌كان [ فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَى (١٢٣) ] ئه‌وا هه‌ر كه‌سێك شوێن ئه‌و هیدایه‌ته‌ی من بكه‌وێ له دونیادا گومڕا نابێت و له قیامه‌تیش به‌دبه‌خت نابێت، به‌ڵكو به‌خته‌وه‌ر ئه‌بێت.
(124) {پشت كردن لە ئیسلام هۆكاری ژیان ناخۆشییە} [ وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي ] وه هه‌ر كه‌سێكیش پشت له دین و قورئانه‌كه‌ی من بكات [ فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا ] ئه‌وه به دڵنیایى ژیانێكی ته‌نگ و ته‌سك له دونیادا ئه‌یژێنین له دوودڵى و گومان و دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژاویدا ده‌ژێت، وه له‌ناو گۆریشدا سزا ده‌درێت و گۆڕه‌كه‌ى لێ ته‌سك ده‌كرێته‌وه تا په‌راسوه‌كانى هه‌موو ده‌شكێت [ وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى (١٢٤) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا به كوێری حه‌شری ئه‌كه‌ین.
(125) [ قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنْتُ بَصِيرًا (١٢٥) ] ئه‌ویش ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ به كوێری حه‌شرم ئه‌كه‌ی له كاتێكدا كه من له دونیا هه‌ردوو چاوم بینا بووه‌و كوێر نه‌بووم.
(126) [ قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به‌م شێوازه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ت پێگه‌یشت تۆ پشتت تێ كرد‌و پشتگوێت خست و وازت لێ هێناو ته‌ماشات نه‌كرد [ وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنْسَى (١٢٦) ] ئێستاش ئاوا به كوێری به‌جێ ئه‌هێڵدرێی له‌ناو ئاگری دۆزه‌خداو وه‌كو له‌بیركراو مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
(127) [ وَكَذَلِكَ نَجْزِي مَنْ أَسْرَفَ وَلَمْ يُؤْمِنْ بِآيَاتِ رَبِّهِ ] وه به‌م شێوازه سزای هه‌ر كه‌سێك ئه‌ده‌ینه‌وه كه زیادڕه‌وی كردبێ له تاواندا وه ئیمانی به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره نه‌هێنابێ [ وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبْقَى (١٢٧) ] به‌ڵام به دڵنیایى سزای ڕۆژی قیامه‌ت زۆر سه‌ختتره وه به‌رده‌وامتریشه‌و ئه‌مێنێ و ناپچڕێ و كۆتایی نایات.
(128) [ أَفَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ ] ئایا خه‌ڵكی مه‌ككه هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی ئه‌و هه‌موو ئوممه‌تانه‌ی پێشتریان بۆ نه‌هاتووه كه له‌ناومان بردن [ يَمْشُونَ فِي مَسَاكِنِهِمْ ] كه له ناو شار‌و جێگای خۆیاندا ئه‌هاتن و ئه‌ڕۆیشتن بۆ بازرگانی [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِأُولِي النُّهَى (١٢٨) ] به‌دڵنیایى هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن بۆ كه‌سانێك كه هۆشمه‌ند بن و عه‌قڵیان هه‌بێ.
(129) [ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِنْ رَبِّكَ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه نه‌بوایه له خوای گه‌وره‌وه كه پێشتر داویه‌تی كه سزایان دوا بخات بۆ ڕۆژی قیامه‌ت، یان سزایان نه‌دات تا به‌ڵگه جێگیر نه‌كات به‌سه‌ریاندا [ لَكَانَ لِزَامًا وَأَجَلٌ مُسَمًّى (١٢٩) ] ئه‌و كاته خوای گه‌وره سزای ئه‌دان و سزاكه‌ی دوا نه‌ئه‌كه‌وت بۆ كاتی دیاریكراو كه ڕۆژی قیامه‌ته.
(130) [ فَاصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئارام بگره له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو قسه پووچه‌ڵانه‌ی كه به تۆی ئه‌ڵێن كه ئه‌ڵێن جادووگه‌ره‌و درۆزنه‌و شاعیره [ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ ] وه تۆ ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره بكه، یاخود نوێژ بكه پێش خۆر كه‌وتن كه نوێژی به‌یانییه [ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا ] وه پێش خۆر ئاوابوون كه نوێژی عه‌صره [ وَمِنْ آنَاءِ اللَّيْلِ فَسَبِّحْ ] وه له كاتی شه‌ویشدا كه نوێژی عیشایه نوێژ بكه [ وَأَطْرَافَ النَّهَارِ ] وه ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ڕۆژیش كه مه‌غریب و نیوه‌ڕۆیه [ لَعَلَّكَ تَرْضَى (١٣٠) ] به‌ڵكو ئه‌وه‌نده عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ی تا ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره به‌ده‌ست بێنی.
(131) [ وَلَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَى مَا مَتَّعْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِنْهُمْ زَهْرَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ ] تۆ چاو مه‌بڕه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژیانی دونیامان پێ به‌خشیون له ڕازاوه‌یی ژیانی دونیا له خێزان و جوانی و ماڵ و منداڵ و ده‌سه‌ڵات ئه‌مه هه‌مووی تاقیكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وان به‌هۆی ئه‌وانه‌وه تاقیان ئه‌كه‌ینه‌وه‌و پاشان نامێنێت و له‌ناو ده‌چێت [ وَرِزْقُ رَبِّكَ خَيْرٌ وَأَبْقَى (١٣١) ] به‌ڵام ئه‌و ڕزقه‌ی كه خوای گه‌وره له به‌هه‌شتدا پێت ئه‌به‌خشێت و پاداشتت ئه‌داته‌وه ئه‌وه باشتره‌و زیاتریش ئه‌مێنێته‌وه‌و بۆ هه‌میشه‌ییه.
(132) [ وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلَاةِ ] وه تۆ فه‌رمان به كه‌سوكارت یان به ئوممه‌ته‌كه‌ت بكه به نوێژ كردن [ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا ] وه ئارام بگره له‌سه‌ر نوێژ كردنه‌كه‌ت [ لَا نَسْأَلُكَ رِزْقًا نَحْنُ نَرْزُقُكَ ] ئێمه داوای ڕزق و ڕۆزی له تۆ ناكه‌ین به‌ڵكو ئێمه ڕزق و ڕۆزی تۆ ئه‌ده‌ین، (خواى گه‌وره له فه‌رمووده‌ى قودسیدا ده‌فه‌رمێت: ئه‌ى ئاده‌میزاد خۆت بۆ په‌رستنى من یه‌كلا بكه‌وه دڵت پڕ ده‌وڵه‌مه‌ندى ده‌كه‌م و هه‌ژاریت ناهێڵم، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌یت دڵت پڕ سه‌رقاڵى دونیا ده‌كه‌م و هه‌ژاریت بۆ پڕ ناكه‌مه‌وه) [ وَالْعَاقِبَةُ لِلتَّقْوَى (١٣٢) ] وه سه‌ره‌نجامیش كه به‌هه‌شته ته‌نها بۆ ئه‌هلی ته‌قوایه.
(133) [ وَقَالُوا لَوْلَا يَأْتِينَا بِآيَةٍ مِنْ رَبِّهِ ] كافران ئه‌یانووت ئه‌وه بۆچی موعجیزه‌یه‌كمان بۆ ناهێنێ له لایه‌ن په‌روه‌ردگارێوه له‌سه‌ر راستێتى پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ى [ أَوَلَمْ تَأْتِهِمْ بَيِّنَةُ مَا فِي الصُّحُفِ الْأُولَى (١٣٣) ] ئایا به‌ڵگه‌ی بۆ نه‌هێناون ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كانی پێشتردا له ته‌ورات و ئینجیل و زه‌بورو سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی تر كه بۆ پێغه‌مبه‌رانی تر دابه‌زیوه كه له‌وێشدا به ڕاشكاوی باسی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كراوه.
(134) [ وَلَوْ أَنَّا أَهْلَكْنَاهُمْ بِعَذَابٍ مِنْ قَبْلِهِ ] ئه‌گه‌ر پێش ناردنی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كافرانی مه‌ككه‌مان له‌ناو ببردایه به سزایه‌ك له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه [ لَقَالُوا رَبَّنَا لَوْلَا أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًا فَنَتَّبِعَ آيَاتِكَ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَذِلَّ وَنَخْزَى (١٣٤) ] ئه‌وا ئه‌و كاته ئه‌یانووت ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌وه تۆ بۆ پێغهمبهرێكت بۆ نه‌ناردین تا شوێن ئایه‌ته‌كانی بكه‌وین پێش ئه‌وه‌ی كه زه‌لیلمان بكه‌ی به سزادان له دونیادا، وه سه‌رشۆڕمان بكه‌ی له ڕۆژی قیامه‌ت به چوونه ناو ئاگری دۆزه‌خ.
(135) [ قُلْ كُلٌّ مُتَرَبِّصٌ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌موو كه‌س له ئێمه‌و له ئێوه له چاوه‌ڕوانیداین بزانین سه‌ره‌نجام چۆن ئه‌بێت [ فَتَرَبَّصُوا ] ئێوه‌ش چاوه‌ڕێ بكه‌ن [ فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ أَصْحَابُ الصِّرَاطِ السَّوِيِّ وَمَنِ اهْتَدَى (١٣٥) ] ئه‌و كاته ئه‌زانن كێ له‌سه‌ر ڕێگای ڕاسته من یان ئێوه، وه كێ هیدایه‌تی وه‌رگرتووه‌و له‌سه‌ر ڕێگای ڕاسته‌و دوور له گومڕاییه، والله أعلم.