(1) سووره‌تی (سه‌جده) سووره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها له ئایه‌تى (١٦-٢٠) نه‌بێت كه مه‌ده‌نى یه‌و (٣٠) ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - شه‌وان ناخه‌وت تا سووره‌تى (سه‌جده‌و مولكى) نه‌خوێندایه، وه له نوێژى به‌یانى رۆژى جومعه‌دا سووره‌تى (سه‌جده‌و ئینسانى) ده‌خوێند. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ ال‌م (١) ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌و پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سوورهتهكانهوه هاتوون.
(2) [ تَنْزِيلُ الْكِتَابِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٢) ] ئه‌م قورئانه پیرۆزه هیچ گومانێكی تیادا نیه كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه دابه‌زێندراوه.
(3) [ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ] به‌ڵكو كافران ئه‌ڵێن: محمد - صلی الله علیه وسلم - خۆی ئه‌م قورئانه‌ی داهێناوه‌و دروستی كردووه‌و هه‌ڵیبه‌ستووه [ بَلْ هُوَ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ ] نه‌خێر وانیه، به‌ڵكو ئه‌م قورئانه حه‌قێكه‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه هاتووه [ لِتُنْذِرَ قَوْمًا مَا أَتَاهُمْ مِنْ نَذِيرٍ مِنْ قَبْلِكَ ] تا به‌هۆی ئه‌م قورئانه‌وه ئاگادارى قه‌ومێك بكه‌یته‌وه (كه عه‌ره‌بن) وه له پێش تۆدا هیچ ترسێنه‌رو ئاگاداركه‌ره‌وه‌و پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ نه‌هاتووه [ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ (٣) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره هیدایه‌تیان بدات و بێنه سه‌ر ڕێگای ڕاست.
(4) {خوای گەورە لەسەر عەرشی پیرۆزە} [ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه هه‌مووی دروست كردووه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا [ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ ] پاشان به‌رز بۆته‌وه بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك كه شایه‌ن و گونجاو و لایه‌قه به گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌و له به‌رزبوونه‌وه هیچ له دروستكراوه‌كان ناچێت، وه چۆنێتیه‌كه‌یشی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ كه‌س نایزانێ، كه پرسیارى (الإستواء) له ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته: ئیستوا زانراوه، چونكه لهقورئاندا باسكراوه، وه چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌زانراوه، چونكه باس نه‌كراوه، وه ئیمان هێنان پێى واجبه، چونكه ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه، وه پرسیار كردن له چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه، چونكه هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه، وه چواندنى به به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره، چونكه ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه به دروستكراوى لاوازى مه‌خلوق، وه گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه، چونكه مه‌به‌ست نیه‌و هه‌ڵه‌یه، وه‌كو گۆرینى بۆ (استولى) كه به ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه، چونكه به گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله فاسیده بێت واته پێش خواى گه‌وره كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتووه كه مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه زیادى ده‌كه‌ن و (استوى) ده‌كه‌ن به (استولى) چه‌ند له‌و نونه ده‌چێت كه به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه خواى گه‌وره پێى فه‌رموون: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه خواى گه‌وره غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه سیفاتى خواى گه‌وره ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له خواى گه‌وره بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره غه‌زه‌بیان لێ بگرێت [ مَا لَكُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ ] جگه له خوای گه‌وره ئێوه هیچ دۆست و خۆشه‌ویست و تكاكارێكتان نیه كه لای خوای گه‌وره تكاتان بۆ بكات [ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ (٤) ] ئه‌وه بۆ یاد ناكه‌نه‌وه‌و بیر ناكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رناگرن.
(5) [ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْضِ ] خوای گه‌وره كاروباری ئه‌م بوونه‌وه‌ره هه‌ڵئه‌سووڕێنێ و له ئاسمانه‌وه بڕیار ده‌رئه‌كات بۆ زه‌وی [ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (٥) ] پاشان ئه‌م كاروبارانه‌ی سه‌ر زه‌ویش بۆ لای خوای گه‌وره به‌رز ئه‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه له ڕۆژێكدا كه ئه‌ندازه‌كه‌ی هه‌زار ساڵه ئه‌و ساڵانه‌ی كه ئێوه ئه‌یژمێرن، نێوان ئاسمانی دونیا بۆ سه‌ر زه‌وی پێنج سه‌د ساڵه، وه ئه‌ستورى ئاسمانیش پێنج سه‌د ساڵه، یاخود به‌رزبوونه‌وه پێنج سه‌د ساڵه‌و نزم بوونه‌وه‌یش پێنج سه‌د ساڵه، به‌ڵام فریشته‌كان له ماوه‌ی چاوتروكاندنێكدا ئه‌یبڕن.
(6) [ ذَلِكَ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (٦) ] ئه‌م خوایه كه زانای نهێنی و ئاشكراكانه خوایه‌كی زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.
(7) [ الَّذِي أَحْسَنَ كُلَّ شَيْءٍ خَلَقَهُ ] كه هه‌موو شتێكی به جوانترین و ته‌واوترین شێواز دروست كردووه [ وَبَدَأَ خَلْقَ الْإِنْسَانِ مِنْ طِينٍ (٧) ] وه سه‌ره‌تا ئاده‌می له قوڕ دروست كردووه.
(8) [ ثُمَّ جَعَلَ نَسْلَهُ مِنْ سُلَالَةٍ مِنْ مَاءٍ مَهِينٍ (٨) ] پاشان وه‌چه‌ی ئاده‌میشی دروست كردووه له ئاوێكی بێ‌ڕێز كه مه‌نی ژن و پیاوه.
(9) [ ثُمَّ سَوَّاهُ ] دوای ئه‌وه‌ی كه ئاده‌می دروست كردووه ڕێكیخستووه [ وَنَفَخَ فِيهِ مِنْ رُوحِهِ ] وه روحی خستۆته به‌ری، لێره (رُوحِهِ) ئیزافه‌ی روحه‌كه بۆ لای خوای گه‌وره ئیزافه‌ی ته‌شریف و ته‌كریم و ڕێزلێنانه، نه‌ك ڕوحی خوای گه‌وره بێت، ئه‌گه‌ر وابوایه ده‌بوایه ئاده‌میش بۆ ئه‌زه‌لی بمایه‌و مردنی به‌سه‌ردا نه‌هاتایه، واته: ئه‌و ڕوحه‌ی ئاده‌م هه‌روه‌كو ئێوه وایه خوا دروستى كردووه، به‌ڵام ڕوحێكی به‌ڕێزو گه‌وره‌یه‌و جیاوازه له‌گه‌ڵ ئێوه‌یه [ وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ ] وه خوای گه‌وره هه‌سته‌وه‌ره‌كانی بیستن و بینین و دڵی به پێ به‌خشیوون (ژیر‌و به‌خته‌وه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌م هه‌سته‌وه‌رانه بۆ گوێڕایه‌ڵى و په‌رستنى خواى گه‌وره به‌كار بهێنێت نه‌ك بۆ خراپه‌كارى و تاوان) [ قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ (٩) ] به‌ڵام كه‌مێكتان هه‌یه كه شوكرانه‌بژێری ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره بكه‌ن.
(10) {ماناكانى (ضلال) له قورئاندا} [ وَقَالُوا أَإِذَا ضَلَلْنَا فِي الْأَرْضِ أَإِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ ] وه كافران ئه‌ڵێن: ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ناو زه‌وی و خۆڵ و خاكدا فه‌وتاین و له‌ناوچووین و نه‌ماین ئایا ئێمه سه‌رله‌نوێ ئه‌بینه‌وه به دروستكراوێكی تازه؟! ئه‌م شته به دور ده‌زانن سه‌باره‌ت به بێده‌سه‌ڵاتى و لاوازى خۆیان [ بَلْ هُمْ بِلِقَاءِ رَبِّهِمْ كَافِرُونَ (١٠) ] به‌ڵكو ئه‌وان به گه‌یشتن به په‌روه‌ردگاریان له ڕۆژی دوایی كافرو بێباوهڕن، (ضَلَال) له قورئانى پیرۆزدا به چه‌ند مانایه‌ك هاتووه: له‌وانه: یه‌كه‌م: ئه‌م مانایه‌ى كه باسمان كرد: به ماناى له‌ناوچون و فه‌وتان و ون بوون و دیار نه‌مان، وه له (سووره‌تى: الأعراف/٥٣) {وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ}، دووه‌م: نه‌زانینى حه‌قیقه‌تى شته‌كان وه‌كو خۆى، وه‌كو له ئایه‌تى (٩٥) سووره‌تى یوسف هاتووه: {قَالُوا تَاللَّهِ إِنَّكَ لَفِي ضَلالِكَ الْقَدِيمِ} وه له (سوره‌تى الضحى: ٧) {وَوَجَدَكَ ضَالاً فَهَدَى}، سێیه‌م: به ماناى گومڕایى له دین هاتووه، وه‌كو له زۆربه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئان، وه‌كو (سوره‌تى فاتحه: ٧) {غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ}.
(11) [ قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: فریشته‌ی گیانكێشان گیانتان ئه‌كێشێ كه خوای گه‌وره گیانكێشانی ئێوه‌ی به‌و سپاردووه [ ثُمَّ إِلَى رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ (١١) ] پاشانیش له ڕۆژی دوایی بۆ لای په‌روه‌ردگارتان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه.
(12) {كافران لە رۆژی قیامەتدا پەشیمان دەبنەوە} [ وَلَوْ تَرَى إِذِ الْمُجْرِمُونَ نَاكِسُو رُءُوسِهِمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئای ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - له‌و كاته‌دا تاوانباران و كافران ببینی كه سه‌ریان شۆڕ كردووه له شه‌رمه‌زاری و په‌شیمانیدا له‌لای په‌روه‌ردگاریان له ڕۆژی دوایی كه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات [ رَبَّنَا أَبْصَرْنَا وَسَمِعْنَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێستا هه‌موو ڕاستییه‌كانمان به چاوی خۆمان بینی، وه هه‌مووشمان به گوێی خۆمان بیست ئێمه گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانه‌كانتین [ فَارْجِعْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا ] بمانگه‌ڕێنه‌وه بۆ دونیا تا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ین [ إِنَّا مُوقِنُونَ (١٢) ] ئێستا یه‌قینمان هه‌یه به‌ڕاستێتی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هێنابووی (خواى گه‌وره ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بیانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دونیایش ئه‌وان ئیمان ناهێنن و كرده‌وه‌ى چاك ناكه‌ن به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كوفر‌و خراپه‌كارى).
(13) [ وَلَوْ شِئْنَا لَآتَيْنَا كُلَّ نَفْسٍ هُدَاهَا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌گه‌ر ئێمه ویستمان لێ بوایه هه‌موو كه‌سێكمان هیدایه‌ت ئه‌دا بۆ ڕێگای ڕاست وه هیچ كافرێك له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ئه‌بوو [ وَلَكِنْ حَقَّ الْقَوْلُ مِنِّي ] به‌ڵام وته‌ی من جێبه‌جێ بووه وه بڕیاری خۆم داوه [ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (١٣) ] ئه‌بێ دۆزه‌خ له كافرانی جنی و مرۆڤه‌كان پڕ بكه‌م.
(14) [ فَذُوقُوا بِمَا نَسِيتُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَذَا ] ده‌ی بچێژن سزای خوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڕۆژه‌تان له یادو بیر كرد [ إِنَّا نَسِينَاكُمْ ] ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ین وه‌ك مامه‌ڵه‌ی كه‌سێكی له‌بیركراو ئه‌گه‌رنا خوای گه‌وره هیچ شتێكی له‌بیرناچێ به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر له‌بیرچوونه‌كه‌ی ئه‌وان به‌و شێوازه خوای گه‌وره مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات و ئیهمالیان ئه‌كات له‌ناو ئاگری دۆزه‌خداو وه‌ڵامیان ناداته‌وه [ وَذُوقُوا عَذَابَ الْخُلْدِ ] ده‌ى بچێژن سزایه‌ك كه به نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (١٤) ] به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه له دونیا ئه‌تانكرد له كوفر‌و سه‌رپێچی و تاوان.
(15) {هەندێك لە سیفاتی باوەڕداران} [ إِنَّمَا يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا الَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِهَا خَرُّوا سُجَّدًا ] ته‌نها به ڕاستگۆیانه ئه‌و كه‌سانه ئیمان به ئایه‌ته‌كانی ئێمه دێنن كاتێك كه یادیان بخرێته‌وه یه‌كسه‌ر ئه‌چنه سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن و گوێڕایه‌ڵى ده‌كه‌ن، واته: نوێژه فه‌رزه‌كان ده‌كه‌ن، یان نوێژی سوننه‌ت ده‌كه‌ن، یان هه‌ر سوجده بۆ خوای گه‌وره ده‌به‌ن [ وَسَبَّحُوا بِحَمْدِ رَبِّهِمْ ] وه ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و خوای گه‌وره به پاك و مونه‌ززه‌هـ ڕائه‌گرن له هه‌موو كه‌موكوڕی و ناته‌واوییه‌ك، وه حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن، یاخود له سوجده‌دا ده‌ڵێن: (سبحان ربي الأعلى وبحمده) [ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ (١٥) ] وه خۆیان به گه‌وره نازانن به‌ڵكو ملكه‌چن بۆ خوای گه‌وره.
(16) [ تَتَجَافَى جُنُوبُهُمْ عَنِ الْمَضَاجِعِ ] لایه‌كانیان به‌رز ئه‌بێته‌وه له‌سه‌ر جێگا، واته: هه‌ڵئه‌ستن بۆ شه‌ونوێژ كردن، یاخود ناخه‌ون تا نوێژی عیشا نه‌كه‌ن، یان له نێوان مه‌غریب و عیشادا نوێژى سوننه‌ت ده‌كه‌ن، یاخود نوێژى عیشاو به‌یانى به جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌نه‌سى كوڕى مالیك ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانكردنى نوێژى عیشا دابه‌زى [ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًا وَطَمَعًا ] له خوای گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه‌و عیباده‌تى ده‌كه‌ن له ترسی دۆزه‌خ و به ئومێدی به‌هه‌شت و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره [ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (١٦) ] وه له‌وه‌یشی كه پێمان به‌خشیون ئه‌وانیش له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌یبه‌خشن.
(17) [ فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَا أُخْفِيَ لَهُمْ مِنْ قُرَّةِ أَعْيُنٍ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (خواى گه‌وره ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تى بۆ به‌هه‌شتیان ئاماده كردووه كه هیچ چاوێك نه‌یبینیوه‌و هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه‌و به دڵى هیچ كه‌سێكیشدا نه‌هاتووه)، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه: هیچ كه‌سێك نازانێ خوای گه‌وره چی بۆ ئاماده كردوون و بۆی شاردونه‌ته‌وه له پاداشت و نازو نیعمه‌تى به‌هه‌شت كه چاویان پێی ڕۆشنا ئه‌بێت و پێى ئه‌گه‌شێته‌وه [ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٧) ] به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌ی كه له دونیادا ئه‌نجامیان ئه‌دا له‌وانه شه‌ونوێژ كه به نهێنی ئه‌نجامیان ده‌دا خوای گه‌وره‌ش پاداشتی بۆیان شارده‌وه.
(18) {كافران‌و باوەڕداران لای خوا یەكسان نین} [ أَفَمَنْ كَانَ مُؤْمِنًا كَمَنْ كَانَ فَاسِقًا ] ئایا كه‌سێك باوه‌ڕدار بێ وه‌كو كه‌سێك وایه كه فاسق و ده‌رچوو بێ له فه‌رمان و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره؟ ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (ئیمامى عه‌لى) و (عُقْبَة بن أبي مُعْيَط) دابه‌زیوه [ لَا يَسْتَوُونَ (١٨) ] نه‌خێر ئه‌م دوانه یه‌كسان نین [ أَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت)
(19) [ فَلَهُمْ جَنَّاتُ الْمَأْوَى ] ئه‌مانه له‌ناو به‌هه‌شتدا باخ و باخاتیان بۆ هه‌یه كه شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌وانه [ نُزُلًا بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٩) ] بۆیان ئاماده‌كراوه كه لێی لابده‌ن و لێی دابنیشن وه‌كو میواندارى و رێزێك بۆیان به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌ی كه له دونیا كردوویانه.
(20) [ وَأَمَّا الَّذِينَ فَسَقُوا ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فاسق بوونه‌و له گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌رچوونه [ فَمَأْوَاهُمُ النَّارُ ] شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌وان ئاگری دۆزه‌خه [ كُلَّمَا أَرَادُوا أَنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا أُعِيدُوا فِيهَا ] هه‌ر كه بیانه‌وێ ده‌رچن له ئاگری دۆزه‌خ فریشته‌كان ئه‌یانگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناو ئاگری دۆزه‌خ، كۆت و زنجیر كراون [ وَقِيلَ لَهُمْ ذُوقُوا عَذَابَ النَّارِ الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ (٢٠) ] وه ده‌رگاوانانی ئاگری دۆزه‌خ پێیان ئه‌ڵێن: بچێژن سزای ئاگری دۆزه‌خ كه ئێوه له دونیادا باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو.
(21) [ وَلَنُذِيقَنَّهُمْ مِنَ الْعَذَابِ الْأَدْنَى دُونَ الْعَذَابِ الْأَكْبَرِ ] وه به دڵنیایی ئێمه سزا نزیكه كه‌مه‌كه‌ى دونیایان پێ ئه‌چێژین له ده‌ردو نه‌خۆشى و به‌ڵاو موسیبه‌ت و وشكه‌ساڵى و گرانى و كوشتن و جێبه‌جێ كردنى سنورى خوا‌و تێكشان له جه‌نگدا كه له دونیا تووشیان ئه‌بێ جگه له سزا گه‌وره‌كه كه سزای ڕۆژی قیامه‌ته [ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (٢١) ] واته: له دونیا كه تووشی به‌ڵاو موسیبه‌ت و ناخۆشی و سزایان ئه‌كه‌ین به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و ته‌وبه بكه‌ن و ئیمان بێنن.
(22) [ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ ثُمَّ أَعْرَضَ عَنْهَا ] وه كێ هه‌یه زاڵمتر؟ واته: كه‌س له‌و كه‌سه زاڵمترو سته‌مكارتر نیه كه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ی یاد ئه‌خرێته‌وه پاشان ئه‌و له جیاتی ئه‌وه‌ى باوه‌ڕی پێ بێنێت پشتی تێ ئه‌كات [ إِنَّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ مُنْتَقِمُونَ (٢٢) ] به دڵنیایی ئێمه تۆڵه له‌و كه‌سه تاوانبارانه ئه‌سه‌نین.
(23) [ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ ] وه به دڵنیایی ئێمه ته‌وراتمان به موسى - صلی الله علیه وسلم - به‌خشی [ فَلَا تَكُنْ فِي مِرْيَةٍ مِنْ لِقَائِهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ گومانت نه‌بێ له‌وه‌ی كه به موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ی، ئه‌وه‌بوو له (ئیسراء و میعراج)دا به پێغه‌مبه‌ران گه‌یشت، یاخود له ڕۆژی قیامه‌تدا به موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ی، یاخود گومانت له‌وه نه‌بێ كه موسى - صلی الله علیه وسلم - به خوای گه‌وره گه‌یشتووه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا كردووه [ وَجَعَلْنَاهُ هُدًى لِبَنِي إِسْرَائِيلَ (٢٣) ] وه ئه‌و ته‌وراته‌شمان كردووه به هیدایه‌ت بۆ به‌نی ئیسرائیل له كاتی خۆیدا.
(24) [ وَجَعَلْنَا مِنْهُمْ أَئِمَّةً ] وه له‌ناو ئه‌وانیشدا كه‌سانێكمان كردووه به پێشه‌واو پێشه‌نگ [ يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا ] كاتێك كه هیدایه‌تی خه‌ڵكیان داوه‌و به فه‌رمانی ئێمه‌و بانگه‌وازی خه‌ڵكیان كردووه بۆ هیدایه‌ت [ لَمَّا صَبَرُوا ] كاتێك كه ئارامیان گرتووه له‌سه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌ی كه هاتۆته ڕێیان [ وَكَانُوا بِآيَاتِنَا يُوقِنُونَ (٢٤) ] وه یه‌قینیشیان هه‌بووه به ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌و به‌ڕاستیان زانیوه (بالصبر واليقين تُنالُ الإمامةُ في الدين) واته: به ئارام گرتن و یه‌قین ده‌ستده‌كه‌وێت پێشه‌وایه‌تى له دین)
(25) [ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (٢٥) ] به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت له ڕۆژی قیامه‌تدا خۆی بڕیار ئه‌دات له نێوان موسڵمانان و كافران له‌و شتانه‌ی كه له دونیادا جیاوازی و ناكۆكی له نێوانیاندا هه‌بووه.
(26) [ أَوَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَبْلِهِمْ مِنَ الْقُرُونِ ] ئایا بۆیان ڕوون نه‌بۆوه كه ئێمه له پێش ئه‌مان چه‌ندێك له میلله‌تانی ترمان له‌ناوبرد [ يَمْشُونَ فِي مَسَاكِنِهِمْ ] كه به‌ناو ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕۆن و ئه‌یبینن كه شوێنه‌واری سزای خوای گه‌وره‌یان پێوه دیاره‌و كه‌سیان نه‌ماون و هه‌موویان له‌ناوچوون [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ ] به دڵنیایى ئه‌مانه په‌ندو ئامۆژگاریه بۆ كه‌سانێك كه ببیستن [ أَفَلَا يَسْمَعُونَ (٢٦) ] ئایا بۆ نابیستن بیستنێك كه په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرن و سودى بۆتان هه‌بێت.
(27) {توانا‌و دەسەڵاتی خوای گەورە} [ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا نَسُوقُ الْمَاءَ إِلَى الْأَرْضِ الْجُرُزِ ] ئایا نابینن كه ئێمه ئه‌و ئاو و بارانه هه‌ڵده‌گرین و ده‌ینێرین بۆ زه‌ویه‌كی وشك و ڕه‌ق كه هیچ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌و گژوگیایه‌كی لێ نیه [ فَنُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا تَأْكُلُ مِنْهُ أَنْعَامُهُمْ وَأَنْفُسُهُمْ ] به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه له‌و زه‌ویه مردووه ڕه‌ق و وشكه، كشتوكاڵ و دانه‌وێڵه‌و ڕووه‌ك و گژوگیای لێ ده‌رئه‌كه‌ین كه خۆیان و ئاژه‌ڵه‌كانیان لێی ئه‌خۆن [ أَفَلَا يُبْصِرُونَ (٢٧) ] ئه‌وه بۆ ئه‌م نیعمه‌تانه نابینن وه بۆ شوكرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ناكه‌ن.
(28) [ وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْفَتْحُ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٢٨) ] (الْفَتْحُ) لێره مه‌به‌ست پێی فه‌تحی مه‌ككه نیه، به‌ڵكو مه‌به‌ست پێى هاتنی ڕۆژی قیامه‌ته، كافران ئه‌ڵێن: ئه‌م ڕۆژی قیامه‌ته‌ی كه ئێوه هه‌ڕه‌شه‌ی پێ ئه‌كه‌ن له ئێمه كه‌ی دێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن كه خوای گه‌وره بڕیار له نێوانماندا بدات.
(29) [ قُلْ يَوْمَ الْفَتْحِ لَا يَنْفَعُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِيمَانُهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ڕۆژی فه‌تح كه ڕۆژی قیامه‌ته ئه‌گه‌ر كافران له‌و ڕۆژه‌شدا ئیمان بهێنن هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ و سوودی بۆیان نیه [ وَلَا هُمْ يُنْظَرُونَ (٢٩) ] وه مۆڵه‌تیشیان پێ نادرێ و بۆیان دواناخرێ.
(30) [ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ پشتیان تێ بكه له‌و قسه پووچه‌ڵانه‌یان [ وَانْتَظِرْ إِنَّهُمْ مُنْتَظِرُونَ (٣٠) ] وه ئێوه چاوه‌ڕێی ڕۆژی قیامه‌ت بن وه ئه‌وانیش چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌ن وه پێی ئه‌گه‌ن و له‌وێ خوای گه‌وره تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌نێت، والله أعلم.