(1) سووره‌تی (عه‌به‌س) (واته: روو گرژى) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٢) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {خواى گه‌وره له‌سه‌ر پیاوێكى نابینا گله‌یى له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى - صلی الله علیه وسلم - ده‌كات} [ عَبَسَ وَتَوَلَّى (١) ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ڕۆژێك له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له سه‌رداران و گه‌وره‌كانی قوڕه‌یشدا گفتوگۆی ئه‌كرد، له‌وانه (ئوبه‌ی كوڕی خه‌ڵه‌ف و ئه‌بوجه‌هل و عه‌باسی مامی و عوتبه‌ی كوڕی ڕه‌بیعه) ڕووی تێ كردوون و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردوون به ئومێدی ئه‌وه‌ی كه موسڵمان بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مانه موسڵمان بوونایا ئه‌وا قوڕه‌یش هه‌موویان موسڵمان ده‌بوون، له‌و كاته‌دا (عبدالله¬ی كوڕی ئوم مه‌كتوم) كه پیاوێكی نابینا بووه، وه پێشتر موسڵمان بووه هات و پرسیارى له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كرد‌و وتى رێنماییم بكه، پێغه‌مبه‌ری خوایش - صلی الله علیه وسلم - پێی خۆش بوو له‌و كاته‌دا پرسیار نه‌كات و قسه‌ی پێ نه‌بڕێ بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌وڵدا بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه باوه‌ڕ بێنن و موسڵمان بن بۆیه ڕووی خۆی گرژ كرد‌و رووى لێ وه‌رگێڕا، خواى گه‌وره (عَبَسَ وَتَوَلَّى) ى دابه‌زاند، واته: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ڕووی خۆی گرژ كرد‌و پشتی هه‌ڵكرد له‌و پیاوه نابینایه.
(2) [ أَنْ جَاءَهُ الْأَعْمَى (٢) ] كاتێك كه پیاوه نابیناكه (عبدالله¬ی كوڕی ئوم مه‌كتوم) هات بۆ لای، خوای گه‌وره لۆمه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای كرد - صلی الله علیه وسلم - (نابێت بانگخوازان ته‌نها گرنگی و بایه‌خ به ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌وره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بده‌ن به‌ڵكو ناودارو بێ‌ناو، فه‌قیرو ده‌وڵه‌مه‌ند، ده‌سه‌ڵاتدارو بێ ده‌سه‌ڵات، ژن و پیاو، گه‌وره‌و بچووك ئه‌بێ گرنگی و بایه‌خ به هه‌مووی بدرێت پاشان خوای گه‌وره خۆی هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت و ئه‌و كه‌سه‌یش شایانى هیدایه‌ت بێت).
(3) [ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُ يَزَّكَّى (٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی له‌وانه‌یه ئه‌م پیاوه نابینایه هاتبێ بیه‌وێ خۆی له تاوان پاك بكاته‌وه به‌وه‌ی كه فێری دینه‌كه‌ی بێت.
(4) [ أَوْ يَذَّكَّرُ ] یاخود په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرێ له‌وه‌ی كه تۆ فێری ئه‌كه‌ی [ فَتَنْفَعَهُ الذِّكْرَى (٤) ] ئه‌و په‌ندو ئامۆژگارییه‌ی تۆ سوودی پێ بگه‌یه‌نێت و له حه‌رام دورى بخاته‌وه.
(5) [ أَمَّا مَنِ اسْتَغْنَى (٥) ] به‌ڵام كه‌سێك كه ده‌وڵه‌مه‌نده، یاخود خۆیان وا نیشان ئه‌ده‌ن كه بێپێویستن لێت و پێویستیان به تۆ و به ئیمان هێنان به تۆ و به‌و زانیاری و وه‌حیه‌ی تۆ نیه.
(6) [ فَأَنْتَ لَهُ تَصَدَّى (٦) ] تۆ ڕوو ئه‌كه‌یته ئه‌وان و گرنگی و بایه‌خ به‌وان ئه‌ده‌یت.
(7) [ وَمَا عَلَيْكَ أَلَّا يَزَّكَّى (٧) ] هیچ شتێك له‌سه‌ر تۆ نیه كه‌سێك كه ئیمان نه‌هێنێت، واته: له‌سه‌ر تۆ نیه ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره كه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره بگه‌یه‌نیت و ته‌نها گه‌یاندنت له‌سه‌ره.
(8) [ وَأَمَّا مَنْ جَاءَكَ يَسْعَى (٨) ] به‌ڵام كه‌سێك به‌خێرایی به‌ره‌و پیری تۆ هاتووه و هه‌وڵ و كۆشش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنمایی بكه‌یت و فێره دینی بكه‌ی.
(9) [ وَهُوَ يَخْشَى (٩) ] وه ئه‌و ترسی خوای گه‌وره‌ى له‌دڵدایه‌و له خوای گه‌وره ئه‌ترسێ.
(10) [ فَأَنْتَ عَنْهُ تَلَهَّى (١٠) ] تۆ خۆت سه‌رقاڵ و بێ ئاگا ئه‌كه‌ی له (عبدالله¬ی كوڕی ئوم مه‌كتوم).
(11) [ كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ (١١) ] نه‌خێر ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - نابێ وابكه‌یت و ئه‌م كاره دووباره مه‌كه‌وه، ئه‌م سووره‌ته‌ى كه بۆت دابه‌زیووه یادخستنه‌وه‌یه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، له پاش ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - زۆر رێزى له (عبدالله ی كوڕی ئوم مه‌كتوم) ده‌گرت.
(12) [ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ (١٢) ] جا هه‌ر كه‌سێك ویستی لێ بێت په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رئه‌گرێ وه له‌و یادخستنه‌وه‌یه سوود ئه‌بینێ.
(13) [ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ (١٣) ] ئه‌م سووره‌ته یان ئه‌م په‌ندو ئامۆژگاریانه له په‌ڕاوێكی به‌ڕێزدایه یان هه‌موو قورئان له په‌ڕاوێكی زۆر به‌ڕێزو گه‌وره‌دایه.
(14) [ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ (١٤) ] وه پله‌و پایه‌ی به‌رزه لای خوای گه‌وره، وه پاكه له زیادو كه‌می له (لوح المحفوظ)دا پارێزراوه.
(15) [ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ (١٥) ] ئه‌م قورئانه پیرۆزه به‌ده‌ستی صه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه - صلی الله علیه وسلم -، یاخود به ده‌ستى قورئان خوێنه‌كانه‌وه‌یه، یاخود ته‌واوتر ئه‌وه‌یه مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه ئه‌وانن كه سه‌فیرن له نێوان خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ران و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه وه‌حى بۆ پێغه‌مبه‌ران ئه‌هێنن، وه‌كو ئیمامی بوخاریش ئه‌فه‌رمووێ: (سه‌فه‌ره) بریتین له فریشته‌كان.
(16) [ كِرَامٍ بَرَرَةٍ (١٦) ] ئه‌م فریشتانه زۆر به‌ڕێزن لای خوای گه‌وره، وه زۆر چاكه‌كارن له كرده‌وه‌یانداو هه‌میشه خه‌ریكی په‌رستنی خوای گه‌وره‌ن و بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره ناكه‌ن، وه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه هه‌ڵگری قورئانن وه قورئانیان له‌به‌ره سیفه‌تی فریشته‌یان هه‌بێ به‌ڕێزو چاكه‌كاربن له وته‌و كرده‌وه‌یاندا، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رموویه‌تى: (هه‌ر كه‌سێك به‌ڕه‌وانی قورئانی له‌به‌ر بێ ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و فریشته به‌ڕێزه چاكه‌كارانه‌دایه، وه ئه‌وه‌یشی كه له‌سه‌ری قورسه‌و به‌زه‌حمه‌ت فێری ئه‌بێ و بۆی ئه‌ووترێ یان گیرییه‌ك له زمانی هه‌یه ئه‌وه دوو ئه‌جرو پاداشتی هه‌یه).
(17) [ قُتِلَ الْإِنْسَانُ مَا أَكْفَرَهُ (١٧) ] نه‌فره‌ت له مرۆڤی كافرو بێباوه‌ڕ بێت چه‌ند كوفره‌كه‌یان سه‌خته، یاخود چی وای لێ كردووه كه كوفر بكات و باوه‌ڕی به زیندوو بوونه‌وه نه‌بێت.
(18) [ مِنْ أَيِّ شَيْءٍ خَلَقَهُ (١٨) ] ئایا مرۆڤی بێباوه‌ڕ ته‌ماشای خۆی ناكات خوای گه‌وره له چ شتێك ئه‌وی دروست كردووه، له دڵۆپه ئاوێكی بێ‌ڕێز.
(19) [ مِنْ نُطْفَةٍ خَلَقَهُ فَقَدَّرَهُ (١٩) ] له‌و دڵۆپه ئاوه له مه‌نی مرۆڤ دروستكراوه پاشان خوای گه‌وره ڕێكی خستووه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌كان و هه‌سته‌وه‌ره‌كانی پێی به‌خشیووه.
(20) [ ثُمَّ السَّبِيلَ يَسَّرَهُ (٢٠) ] پاشان ڕێگای هاتنه ده‌ره‌وه‌یشی له سكی دایكی بۆ ئاسان كردووه، یاخود ته‌واوتر ڕێگای ڕاست و ڕێگای چه‌وتى بۆ ئاسان كردووه‌و پێی ناساندووه‌و بۆی ڕوون كردۆته‌وه.
(21) [ ثُمَّ أَمَاتَهُ فَأَقْبَرَهُ (٢١) ] پاشان له دوای مردنیشی خوای گه‌وره ڕێزی له مرۆڤ ناوه كه قه‌بری بۆی داناوه كه بخرێته ناو گۆڕه‌وه‌و له‌سه‌ر زه‌وی فڕێ نه‌درێ دڕنده‌و باڵنده‌كان بیخۆن، یاخود بۆگه‌ن بكات.
(22) [ ثُمَّ إِذَا شَاءَ أَنْشَرَهُ (٢٢) ] وه هه‌ر كاتێكیش خوای گه‌وره ویستی لێ بێ له پاش مردن له ڕۆژی قیامه‌تدا زیندووی ئه‌كاته‌وه.
(23) [ كَلَّا لَمَّا يَقْضِ مَا أَمَرَهُ (٢٣) ] نه‌خێر مرۆڤ ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووه وه‌كو خۆی جێبه‌جێی نه‌كردووه، واته: ئه‌م مرۆڤه كافره حه‌ق و مافی خوای گه‌وره‌ی نه‌داوه له نه‌فس و ماڵی خۆیدا، یاخود هیچ كه‌سێك ناتوانێ ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رزی كردووه له‌سه‌ری هه‌ر هه‌مووی وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكات.
(24) {تێڕوانین له به‌خششه‌كانى خواى گه‌وره} [ فَلْيَنْظُرِ الْإِنْسَانُ إِلَى طَعَامِهِ (٢٤) ] با مرۆڤ ته‌ماشای خواردنه‌كه‌ی خۆی بكات كه خوای گه‌وره چۆن خواردنی پێ به‌خشیووه له ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه له‌سه‌ر زه‌ویدا، واته: چۆن ئه‌و زه‌وییه مردووه زیندوو ئه‌كاته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ش ئێوه زیندوو ئه‌كاته‌وه.
(25) [ أَنَّا صَبَبْنَا الْمَاءَ صَبًّا (٢٥) ] ئێمه له ئاسمانه‌وه ئاومان به لێزمه و به‌خوڕ ناردۆته خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی.
(26) [ ثُمَّ شَقَقْنَا الْأَرْضَ شَقًّا (٢٦) ] پاشان ئه‌و ئاوه‌مان خستۆته ناو زه‌وییه‌وه، پاشان زه‌ویمان له‌ت كردووه بۆ ده‌رچوونی ئه‌و ڕووه‌ك و دانه‌وێڵانه.
(27) [ فَأَنْبَتْنَا فِيهَا حَبًّا (٢٧) ] وه هه‌موو جۆره دانه‌وێڵه‌یه‌كمان له زه‌ویدا ڕواندووه ئه‌وه‌ی كه خۆراكی مرۆڤ بێ.
(28) [ وَعِنَبًا ] وه ترێ [ وَقَضْبًا (٢٨) ] وه ئه‌وه‌یشی كه گژوگیای ئاژه‌ڵه‌كان بێت، یاخود ئالیكی ئاژه‌ڵه‌كان.
(29) [ وَزَيْتُونًا وَنَخْلًا (٢٩) ] وه زه‌یتون و دار خورما.
(30) [ وَحَدَائِقَ غُلْبًا (٣٠) ] وه باخ و بێستانی چڕ‌و پڕ‌و درێژ‌و ئه‌ستوورو كۆمه‌ڵ، خوای گه‌وره هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێ به‌خشیوون.
(31) [ وَفَاكِهَةً وَأَبًّا (٣١) ] وه جۆره‌ها میوه‌ی پێ به‌خشیوون (أَبّ) گژو گیایه‌كه كه مرۆڤ نایخوات و تایبه‌ته به ئاژه‌ڵ، خوای گه‌وره ئاژه‌ڵانیشی له‌بیر نه‌كردووه‌و گژو گیای له زه‌وی بۆ ده‌ركردوون، وه له‌وه‌ڕگای بۆ داناون.
(32) [ مَتَاعًا لَكُمْ وَلِأَنْعَامِكُمْ (٣٢) ] ئه‌مه بژێوی ژیانی خۆتان و ئاژه‌ڵه‌كانتانه له دونیادا تا ڕۆژی قیامه‌ت.
(33) {چه‌ند دیمهنێكى ترسناكى رۆژى قیامه‌ت} [ فَإِذَا جَاءَتِ الصَّاخَّةُ (٣٣) ] كاتێك كه رۆژى قیامه‌ت دێت، (الصَّاخَّةُ) ناوێكه له ناوه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت، بۆیه واى پێ وتراوه چونكه ده‌نگى ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه‌نده قورس و سه‌خت و گه‌وره‌یه ده‌دات به گوێیه‌كانداو نزیكه كه‌ڕیان بكات.
(34) [ يَوْمَ يَفِرُّ الْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ (٣٤) ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ له برای خۆی ڕائه‌كات.
(35) [ وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ (٣٥) ] وه له دایك و باوكی ڕائه‌كات.
(36) [ وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ (٣٦) ] وه له خێزان و منداڵه‌كانی ڕائه‌كات، كه ئه‌مه نزیكترین كه‌سه نزیكه‌كانێتی، (عیكریمه) فه‌رموویه‌تی: پیاو ئه‌گات به خێزانی خۆی پێی ئه‌ڵێ ئه‌ی ئافره‌ت چۆن پیاوێك بوومه بۆت؟ ئه‌ڵێ: به‌ڕاستی باشترین پیاو بوویته‌و ئه‌وه‌ی له توانات بێ كردووته‌و مه‌دح و سه‌نای ئه‌كات، ئه‌ڵێ: ده‌ی ئه‌مڕۆ من پێویستم به ته‌نها یه‌ك چاكه‌یه‌كه پێم ببه‌خشی به‌هۆیه‌وه ڕزگارم ئه‌بێ، ئه‌ویش ئه‌ڵێ: وه‌ڵاهی ئه‌وه‌ی تۆ داوای ئه‌كه‌ی زۆر ئاسانه به‌ڵام ناتوانم بتده‌مێ خۆمیش وه‌كو تۆ پێویستم پێیه‌تی، ڕوو ئه‌كاته كوڕه‌كه‌ی و پێى ئه‌ڵێ: ئه‌ی كوڕی خۆم چۆن باوكێك بوومه بۆت؟ ئه‌ڵێ: وه‌ڵاهی باشترین باوك بوویته، ئه‌ڵێ: ده‌ی پێویستم به ته‌نها چاكه‌یه‌كه بمده‌یتێ ڕزگارم ئه‌بێ، ئه‌ڵێ: وه‌ڵاهی خۆم له تۆ زیاتر پێویستمه نایداتێ، بۆیه ئه‌فه‌رمووێ: له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو كه‌سێك له كه‌سه نزیكه‌كانی ڕائه‌كات تا داواى چاكه‌یه‌كى لێنه‌كات.
(37) [ لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ يَوْمَئِذٍ شَأْنٌ يُغْنِيهِ (٣٧) ] له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ر كه‌سێك سه‌رقاڵی ئیش و كاروباری خۆیه‌تی له‌سه‌ختی ڕۆژه‌كه‌دا كه‌س نایپه‌رژێته سه‌ر كه‌س ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ران كاتێك كه خه‌ڵكی ڕوویان تێ ئه‌كه‌ن و داوای شه‌فاعه‌تیان لێ ئه‌كات هه‌موویان ئه‌فه‌رموون: (نَفْسي نَفْسي)، ته‌نانه‌ت عیسای كوڕی مه‌ریه‌م ئه‌فه‌رمووێ: (سوێند به‌خوای گه‌وره داوا له خوای گه‌وره ناكه‌م ته‌نها نه‌فسی خۆم نه‌بێ، ئه‌و مه‌ریه‌مه‌ی كه لێی بوومه داوای ئه‌وه ناكه‌م كه مه‌ریه‌میش ڕزگار بكات)، ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (ئوممه‌ته‌كه‌م ئوممه‌ته‌كه‌م).
(38) [ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ مُسْفِرَةٌ (٣٨) ] له‌و ڕۆژه‌دا كۆمه‌ڵێك ڕوو گه‌شاوه‌و پرشنگدارو جوانن و ئه‌دره‌وشێنه‌وه كه ڕووی باوه‌ڕدارانن.
(39) [ ضَاحِكَةٌ مُسْتَبْشِرَةٌ (٣٩) ] وه خاوه‌نى ئه‌و ڕووانه پێ ئه‌كه‌نن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موژده‌یان پێدراوه‌و دڵخۆشن و ئه‌و دڵخۆشییه به ڕوویانه‌وه دیاره، كه به‌هه‌شتییه‌كانن.
(40) [ وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ عَلَيْهَا غَبَرَةٌ (٤٠) ] وه له‌و رۆژه‌دا كۆمه‌ڵێك ڕووی تریش ته‌پوتۆزاوین.
(41) [ تَرْهَقُهَا قَتَرَةٌ (٤١) ] وه ڕه‌ش بوونه‌و ڕه‌شی دایپۆشیون.
(42) [ أُولَئِكَ هُمُ الْكَفَرَةُ الْفَجَرَةُ (٤٢) ] كه ئه‌مه رووى كافرانه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دڵیان پڕ بووه له كوفر‌و كرده‌وه‌یان خراپ بووه‌و له ڕێ ده‌رچوو بوونه‌و ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كه‌وتوونه، والله أعلم.