(1) سووره‌تی (ئه‌نفال) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (٧٥) ئایه‌ته (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت له (به‌در) دابه‌زى بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَنْفَالِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌نفال، (ئه‌نفال) واته: ئه‌و غه‌نیمه‌ت و ماڵانه‌ی كافران كه له جه‌نگدا ده‌ستی موسڵمانان ئه‌كه‌وێت [ قُلِ الْأَنْفَالُ لِلَّهِ وَالرَّسُولِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌و غه‌نیمه‌ت و ماڵه‌ی كافران كه ده‌ستی موسڵمانان ئه‌كه‌وێ ئه‌مه خوای گه‌وره بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌دات وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به فه‌رمانی خوای گه‌وره بڕیارى له‌سه‌ر ئه‌دات [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَصْلِحُوا ذَاتَ بَيْنِكُمْ ] ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه ئیصڵاحی نێوانتان بكه‌ن، دوای غه‌زای به‌در ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی كه موسڵمانان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كافرانی قوڕه‌یشدا كۆمه‌ڵێك له موسڵمانان ده‌وری پێغه‌مبه‌ری خوایان دابوو - صلى الله عليه وسلم - ده‌یانپاراست، وه كۆمه‌ڵێكیش دوای كافران كه‌وتن و ڕاویاننان، كۆمه‌ڵێكیش غه‌نیمه‌یان كۆ كرده‌وه ئه‌وانه‌ی غه‌نیمه‌یان كۆ كرده‌وه وتیان: ئه‌مه ته‌نها بۆ ئێمه‌یه ئێمه كۆمان كردۆته‌وه، ئه‌وانی تر وتیان: نه‌خێر ئێمه‌ش دوایان كه‌وتین ئێمه ڕاومان نان، ئه‌وانی تریش وتیان: ئێمه پێغه‌مبه‌ری خوامان پاراست - صلى الله عليه وسلم - هه‌موومان به‌شدارین تیایدا، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، وه (سه‌عدى كوڕى مالك) ده‌فه‌رمێت: له غه‌زاى به‌در شمشێرێكم ده‌ست كه‌وت هێنام بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - وتم پێمى ببه‌خشه، ئه‌ویش فه‌رمووى: بیكه‌ره‌وه شوێنى خۆى نه هی منه نه هی تۆیه، دووجار واى فه‌رموو، وتم له‌وانه‌یه ئه‌م شمشێره بدرێت به كه‌سێك وه‌كو من شه‌ڕى پێ نه‌كات، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - هات بۆ لام و فه‌رمووى: پێشتر وام وت به‌ڵام ئێستا موڵكى منه‌و بۆ تۆ، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بڕیار ئه‌ده‌ن كه ئه‌و غه‌نیمه‌تانه بۆ كێیه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌شداریان كردووه بۆ هه‌موویانه‌و له نێوان هه‌موویاندا دابه‌ش كرا، ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه ئیصڵاحی نێوانتان بكه‌ن [ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١) ] وه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن، غه‌نیمه‌ت یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بۆ خۆى و ئوممه‌ته‌كه‌ى حه‌ڵاڵ كراوه و بۆ ئوممه‌ته‌كانى تر حه‌ڵاڵ نه‌بووه.
(2) {هەندێك لە سیفاتی باوەڕداران} [ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ ] ئیمانداری ڕاسته‌قینه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ن كاتێك كه یادی خوای گه‌وره‌یان له‌لا ئه‌كرێت و ناوى خواى گه‌وره‌یان لا دێنیت دڵیان ده‌ترسێت و دێته له‌رزین، وه كاتێك بیه‌وێت تاوان بكات پێى بڵێیت: له خوا بترسه، دڵى ده‌ترسێت و دێته له‌رزین [ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا ] وه كاتێك كه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا ئه‌خوێندرێته‌وه ئیمانیان پێی زیاد ئه‌كات، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئیمان زیاد ده‌كات و كه‌م ده‌كات) [ وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ (٢) ] وه ته‌نها پشت به خوای گه‌وره ئه‌به‌ستن و كاره‌كانیان ته‌نها به‌خوای گه‌وره ئه‌سپێرن.
(3) [ الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (٣) ] وه نوێژه‌كانیان له كاتى خۆیدا ده‌كه‌ن به مه‌رج و روكن و واجبات و خشوعه‌وه، وه له‌وه‌ی كه پێمان به‌خشیوون هه‌ندێكی له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن، كه زه‌كات و سه‌رجه‌م مافه‌كانى تر ده‌گرێته‌وه.
(4) [ أُولَئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا ] ئا ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ئه‌م سیفه‌تانه‌یان تیابێ ئه‌مانه باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن و ئیمانیان دامه‌زراو و ته‌واوه [ لَهُمْ دَرَجَاتٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] له‌لای په‌روه‌ردگاریش له به‌هه‌شتدا پله‌وپایه‌ى به‌رزیان هه‌یه به‌گوێره‌ی ئیمانه‌كه‌یان هه‌مووی له یه‌ك ئاستدا نین، چونكه به‌هه‌شت سه‌د پله‌یه [ وَمَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (٤) ] وه لێخۆش‌بوونیان بۆ هه‌یه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره بۆ تاوانه‌كانیان، وه ڕزق و ڕۆزیه‌كی فراوان و به‌ڕێزیان پێ ئه‌به‌خشێ.
(5) {چەند دیمەنێك لە غەزای بەدر} [ كَمَا أَخْرَجَكَ رَبُّكَ مِنْ بَيْتِكَ بِالْحَقِّ وَإِنَّ فَرِيقًا مِنَ الْمُؤْمِنِينَ لَكَارِهُونَ (٥) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - هه‌روه‌كو چۆن په‌روه‌ردگارت له ماڵی خۆت ده‌ریكردیت بۆ غه‌زاى به‌در به حه‌ق، كه ئیشی خوای گه‌وره هه‌مووی حه‌قه به‌ڵام كۆمه‌ڵێك له باوه‌ڕداران پێیان ناخۆش بوو كه ده‌رچن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ك و ئامێره‌كانی جه‌نگیان وه‌كو پێویست پێ نه‌بوو.
(6) [ يُجَادِلُونَكَ فِي الْحَقِّ بَعْدَمَا تَبَيَّنَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كۆمه‌ڵێك له باوه‌ڕداران مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌و كوشتاره كه حه‌قه‌و خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووه، به‌ڵام دواتر كه بۆیان ده‌ركه‌وت فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه پێى رازى بوون، پێشتر له‌به‌ر ئه‌وه‌یان بوو كه ژماره‌مان كه‌مه وه ئامێره‌كانی جه‌نگمان كه‌م پێیه [ كَأَنَّمَا يُسَاقُونَ إِلَى الْمَوْتِ وَهُمْ يَنْظُرُونَ (٦) ] وه‌كو ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌و مردن ڕابكێشرێن و خۆیان ته‌ماشا بكه‌ن، واته: بێ ئومێد بوون له‌وه‌ی كه ئه‌مانه سه‌رئه‌كه‌ون و چاوه‌ڕێی تێكشكاندن و كوژران بوون.
(7) [ وَإِذْ يَعِدُكُمُ اللَّهُ إِحْدَى الطَّائِفَتَيْنِ أَنَّهَا لَكُمْ ] كاتێك په‌روه‌ردگار به‌ڵێنی پێدان به یه‌كێك له‌و دوو كۆمه‌ڵه: یاخود كاروانه‌كه‌ی (ئه‌بو سوفیان)، یاخود شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ كافران و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریانداو ده‌ستكه‌وتنی غه‌نیمه‌ته‌كانیان كه یه‌كێك له‌م دووانه بۆ ئێوه‌یه [ وَتَوَدُّونَ أَنَّ غَيْرَ ذَاتِ الشَّوْكَةِ تَكُونُ لَكُمْ ] به‌ڵام ئێوه ئاواته‌خواز بوون و پێتان خۆش بوو كه به‌بێ شه‌ڕو جه‌نگ كاروانه‌كه‌ی (ئه‌بو سوفیان)تان ده‌ست بكه‌وێ [ وَيُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُحِقَّ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ ] به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ حه‌ق جێگیر بكات و سه‌ربخات به وشه‌كانی خۆی وه ئێوه سه‌ربخات به‌سه‌ر كافراندا [ وَيَقْطَعَ دَابِرَ الْكَافِرِينَ (٧) ] وه دوای كافران ببڕێته‌وه وه ڕیشه‌كێشیان بكات.
(8) [ لِيُحِقَّ الْحَقَّ ] بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق جێگیر‌و دامه‌زراو و به‌رزو بڵند بێ [ وَيُبْطِلَ الْبَاطِلَ ] وه باتڵیش پووچه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاوه‌و به‌تاڵ بێت و كۆتایی پێ بێت [ وَلَوْ كَرِهَ الْمُجْرِمُونَ (٨) ] با تاوانباران و موشریكان له قوڕه‌یش و غه‌یری ئه‌وان پێیان ناخۆش بێت ئه‌مه بڕیاری خوای گه‌وره‌یه.
(9) { تەنها داوای فریاكەوتن لە خوا بكەن فریاتان دەكەوێت} [ إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَاسْتَجَابَ لَكُمْ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كه ته‌ماشاى هاوهڵانى كرد سێ سه‌دو چوارده كه‌سن و ته‌ماشاى كافرانى كرد زیاد له هه‌زار كه‌سن ڕووی كرده قیبله‌و ده‌سته‌كانی به‌رز كرده‌وه‌و دوعای له خوای گه‌وره كرد‌و فه‌رمووى: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه پێت داوم بۆم جێبه‌جێ بكه ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه له‌ناوچێ له ئه‌هلی ئیسلام جارێكی تر له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی كه‌س نامێنێت تۆ بپه‌رستێ، تا عاباكه‌ى له‌سه‌ر شانى به‌ربووه‌وه‌و ئه‌بو به‌كر هه‌ڵیگرته‌وه‌و له دواوه باوه‌شى پیاكردو وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌سه داوا كردنت خواى گه‌وره به‌ڵێنه‌كه‌ت بۆ جێبه‌جێ ده‌كات، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووى: كاتێك كه ئێوه داوای فریاكه‌وتن له په‌روه‌ردگارتان ئه‌كه‌ن كه په‌روه‌ردگار بێته هاناتانه‌وه‌و فریاتان بكه‌وێ ئه‌وا په‌روه‌ردگار وه‌ڵامی دانه‌وه [ أَنِّي مُمِدُّكُمْ بِأَلْفٍ مِنَ الْمَلَائِكَةِ مُرْدِفِينَ (٩) ] ئه‌وه من پشتیوانی‌تان ئه‌كه‌م به هه‌زار مه‌لائیكه‌ت یه‌ك له دوای یه‌ك دێن كه كوشتاری كافره‌كان ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵتاندا، بۆیه كافران تێك‌شكان و حه‌فتایان لێ كوژراو حه‌فتایان لێ به دیل گیرا.
(10) [ وَمَا جَعَلَهُ اللَّهُ إِلَّا بُشْرَى ] وه خوای گه‌وره ئه‌م پشتیوانیه‌ى ئێوه‌ی كرد به‌م فریشتانه ئه‌مه ته‌نها مژده‌ی سه‌ركه‌وتنه به ئێوه [ وَلِتَطْمَئِنَّ بِهِ قُلُوبُكُمْ ] وه تا دڵیشتان پێی ئارام بێت [ وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] وه سه‌ركه‌وتنیش نیه ته‌نها له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه نه‌بێت، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه‌ش نیه كه خوای گه‌وره بۆ ئێوه‌ی ناردووه [ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (١٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر باڵاده‌ست و زاڵ و كاربه‌جێیه.
(11) [ إِذْ يُغَشِّيكُمُ النُّعَاسَ أَمَنَةً مِنْهُ ] كاتێك كه خوای گه‌وره وه‌كو هێمنی و ئارامی دابهزاندێك بۆ سه‌ر دڵتان شه‌وێك پێش جه‌نگه‌كه كه‌مێك ئێوه‌ی خه‌واند، یاخود وتراوه: له كاتی به‌ره‌نگار بوونه‌وه كه به‌رامبه‌ر یه‌ك ڕاوه‌ستابوون بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م خوای گه‌وره خه‌وه‌نوچكه‌یه‌كی به‌سه‌ریاندا هێناو كه‌مێك خهواندیانی تا دڵیان هێمن و ئارام بێت و ترس له‌سه‌ر دڵیان لاچێ، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (وه‌نه‌وزه له جه‌نگدا هێمنى و ئارامیه‌و له خواوه‌یه، وه له نوێژدا له شه‌یتانه‌وه‌یه)، (قه‌تاده) ده‌فه‌رمێت: (وه‌نه‌وزه له سه‌ردایه‌و خه‌و له دڵدایه) [ وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُمْ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً لِيُطَهِّرَكُمْ بِهِ ] وه خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه بارانی دابه‌زانده سه‌ر سوپای موسڵمانان پێش ئه‌وه‌ی كه جه‌نگه‌كه ده‌ست پێ بكات تا پاكتان بكاته‌وه به‌و بارانه وه ئه‌وه‌ی كه پێویستی به خۆشوشتن و ده‌ستنوێژ هه‌بێ خۆی پێ پاك بكاته‌وه كه له‌م كاته‌دا هێشتا ئایه‌تی ته‌یه‌موم دانه‌به‌زی بوو [ وَيُذْهِبَ عَنْكُمْ رِجْزَ الشَّيْطَانِ ] وه تا پیسی و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانتان له‌سه‌ر لادات كه خستبویه دڵیانه‌وه: ئه‌گه‌ر ئێوه دۆست و خۆشه‌ویستى خوان بۆ كافران ده‌ستیان به‌سه‌ر ئاوه‌كه دا گرتوه؟ وه‌ترسی خستبووه دڵتانه‌وه كه له‌وانه‌یه ئێوه تێكبشكێن له‌م جه‌نگه‌دا، ئه‌وه‌یشی له‌سه‌ر دڵتان لابرد [ وَلِيَرْبِطَ عَلَى قُلُوبِكُمْ ] تا دڵتان ببه‌ستێته‌وه‌و به‌هێز و جێگیر و دامه‌زراو و ئارامی بكات [ وَيُثَبِّتَ بِهِ الْأَقْدَامَ (١١) ] وه پێتان جێگیر بكات له‌سه‌ر زه‌وی.
(12) [ إِذْ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى الْمَلَائِكَةِ أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا الَّذِينَ آمَنُوا ] په‌روه‌ردگار فه‌رمانی كرد به فریشته‌كان و پێی ڕاگه‌یاندن كه من له‌گه‌ڵتانم و سه‌رتان ئه‌خه‌م و یارمه‌تیتان ئه‌ده‌م و پشتیوانی‌تان ئه‌كه‌م، ئێوه‌یش باوه‌ڕداران جێگیر بكه‌ن له كاتی جه‌نگدا وه له‌گه‌ڵیاندا بن وه ژماره‌یان زیاد بكه‌ن و موژده‌ی سه‌ركه‌وتنیان پێ بده‌ن [ سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ ] منیش ترس و له‌رز ئه‌خه‌مه دڵی كافرانه‌وه [ فَاضْرِبُوا فَوْقَ الْأَعْنَاقِ ] ئێوه بده‌ن له گه‌ردنیان، یان له‌سه‌رووی گه‌ردنیان واته له‌سه‌ریان [ وَاضْرِبُوا مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ (١٢) ] وه بده‌ن له سه‌ره په‌نجه‌كانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر په‌نجه‌كانیان بده‌ن ئیتر ناتوانن شمشێر به‌ده‌سته‌وه بگرن، كه هاوه‌ڵان كوژراوى كافرانیان ده‌ناسیه‌وه كه به ده‌ستى فریشته كوژرا بوون به‌وه‌ى كه له‌سه‌ریان یان گه‌ردنیان یان سهرهپهنجهكانیان درابوو.
(13) [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ شَاقُّوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان سه‌رپێچی و دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلى الله عليه وسلم - كردووه [ وَمَنْ يُشَاقِقِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه‌هه‌ر كه‌سێ سه‌رپێچی و دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بكات [ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (١٣) ] ئه‌وه به دڵنیایی سزای خوای گه‌وره زۆر سه‌خته.
(14) [ ذَلِكُمْ فَذُوقُوهُ ] ئه‌ی موشریكان بچێژن ئێش و ئازاری دۆڕاندن و تێكشكاندن [ وَأَنَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابَ النَّارِ (١٤) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا به دڵنیایی كافران سزای ئاگری دۆزه‌خیان بۆ هه‌یه.
(15) {پشتهەڵنەكردنو هەڵنەهاتن لە كاتی رووبەڕووبوونەوەی دوژمن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا زَحْفًا ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی كافران بوونه‌وه‌و لێیان نزیك بوونه‌وه [ فَلَا تُوَلُّوهُمُ الْأَدْبَارَ (١٥) ] ئه‌وه ئێوه پشتیان لێ هه‌ڵمه‌كه‌ن وه تێكمهشكێن و ڕامه‌كه‌ن.
(16) [ وَمَنْ يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍ دُبُرَهُ ] له ڕۆژی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كافراندا هه‌ر موسڵمانێك پشتیان تێ بكات و ڕابكات ئه‌وه تاوانی گه‌وره‌یه [ إِلَّا مُتَحَرِّفًا لِقِتَالٍ ] ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌لایه‌كه‌وه بچێته لایه‌كی تر خۆی ئاماده بكاته‌وه وه‌كو فێڵ كردن له دوژمن [ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَى فِئَةٍ ] یان له‌م كۆمه‌ڵه جیا ئه‌بێته‌وه ئه‌چێته ناو كۆمه‌ڵێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بدات و دیسان بداته‌وه به‌سه‌ر دوژمنان‌دا، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و هاوه‌ڵانه دابه‌زى كه به‌شدارى غه‌زاى به‌دریان كرد، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ى گشتیه بۆ هه‌موو موسڵمانان و راكردن له‌كاتى غه‌زادا له تاوانه گه‌وره‌كانه [ فَقَدْ بَاءَ بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ ] له‌م دوو حاڵه‌ته نه‌بێ هه‌ر كه‌سێك به‌رامبه‌ر كافران پشت هه‌ڵبكات و هه‌ڵبێت و ڕابكات ئه‌وانه تووشی غه‌زه‌بی خوای گه‌وره ئه‌بن و خوای گه‌وره لێیان تووڕه ئه‌بێ [ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (١٦) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕایانكردووه شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه كه خراپترین سه‌ره‌نجامه.
(17) [ فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ قَتَلَهُمْ ] ئێوه كوشتاری كافرانتان نه‌كردووه به‌هێزو تواناى خۆتان كه ئه‌وان ژماره‌یان زۆر‌و ئێوه ژماره‌تان كه‌م بوو، به‌ڵكو خوای گه‌وره كوشتاری كردن به‌و هۆكارانه‌ی كه بۆی ئاسان كردوون و ئێوى سه‌رخست به‌سه‌ریاندا [ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ رَمَى ] كاتێك كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - دوعاى ده‌كرد جبریل وتى ئه‌ى محمد - صلى الله عليه وسلم - مشتێك خۆڵ هه‌ڵگره‌و بیگره ده‌موچاویان پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - واى كرد هیچ كه‌س نه‌بوو له كافران ئیلا ئه‌و خۆڵه چووه ده‌موچاو و لوتیانه‌وه‌و هه‌ڵهاتن، وه ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه له شه‌ڕی به‌دردا مشتێك خۆڵت هه‌ڵگرت و هه‌ڵتدا بۆ ده‌م و چاوی كافران ئه‌م خۆڵه كاتێك كه هه‌ڵتداو تێتگرت تۆ هه‌ڵتنه‌دا به‌ڵكو خوای گه‌وره بوو له حه‌قیقه‌تدا تێی گرت ئه‌گه‌ر تۆ بوویتایه نه‌ئه‌گه‌یشت به ده‌م و چاوی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه زۆره، یاخود له كاتێك كه تیر تێ ئه‌گرن و لێیان ئه‌ده‌ن ئێوه نین ئه‌وه فریشته‌كانی خوای گه‌وره‌یه به فه‌رمانی خوای گه‌وره لێیان ئه‌ده‌ن و ئه‌یانكوژن [ وَلِيُبْلِيَ الْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَاءً حَسَنًا ] وه خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ته‌واو و جوان ڕژاند به‌سه‌ر باوه‌ڕدارانداو سه‌ریخستن تا باوه‌ڕداران به جوانی ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن و شوكرانه‌بژێرى خواى گه‌وره بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (١٧) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر بیسه‌ره بۆ دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی ئێوه وه زۆر زانایه به‌حاڵتان.
(18) [ ذَلِكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ مُوهِنُ كَيْدِ الْكَافِرِينَ (١٨) ] به‌م شێوازه له داهاتویشدا خوای گه‌وره نه‌خشه‌و پیلانی كافران لاواز ده‌كات و هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه‌و پووچه‌ڵی ده‌كاته‌وه.
(19) [ إِنْ تَسْتَفْتِحُوا ] كافرانی مه‌ككه كاتێك هاتن بۆ به‌در (ئه‌بو جه‌هل) وتى: خوایه محمد په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى بچڕاند و شتێكى هێناوه كه ئێمه نایزانین، ئه‌مڕۆ له ناوى بده‌و ئێمه‌و موسڵمانان كێ له‌سه‌ر حه‌قه ئه‌وه سه‌ربخه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی كافران ئه‌گه‌ر ئێوه داوای سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن [ فَقَدْ جَاءَكُمُ الْفَتْحُ ] ئه‌وه له‌سه‌ر قسه‌ى خۆتان سه‌ركه‌وتن هات بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه شایه‌نی سه‌ركه‌وتنن و له‌سه‌ر حه‌قن كه موسڵمانانن [ وَإِنْ تَنْتَهُوا فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه ده‌ستهه‌ڵگرن و واز بێنن له كوفر‌و دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - موسڵمانان ئه‌مه بۆ ئێوه باشتره [ وَإِنْ تَعُودُوا نَعُدْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - كوفر ئێمه‌ش ئه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه موسڵمانان سه‌ربخه‌ین به‌سه‌رتاندا جارێكی تر هه‌روه‌كو چۆن له شه‌ڕی به‌دردا زاڵمان كردن به‌سه‌رتاندا [ وَلَنْ تُغْنِيَ عَنْكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْئًا وَلَوْ كَثُرَتْ ] ئه‌و كاته كۆمه‌ڵ و قه‌ومه‌كه‌تان هیچ سوودێكتان پێ ناگه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر چه‌ندێك زۆریش بن [ وَأَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ (١٩) ] وه به دڵنیایی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداراندایه به‌سه‌رخستن و یارمه‌تیدان و پشتیوانی كردنیان.
(20) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنْتُمْ تَسْمَعُونَ (٢٠) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلى الله عليه وسلم - وه ئێوه پشت له پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - مه‌كه‌ن و سه‌رپێچى مه‌كه‌ن كاتێك كه بانگتان ئه‌كات و ئێوه ئه‌بیستن و ئه‌زانن بۆچى بانگتان ده‌كات.
(21) [ وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ قَالُوا سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ (٢١) ] وه‌ك ئه‌و كه‌سه مونافیق یان هاوبه‌شبڕیارده‌رانه مه‌بن كه به‌گوێ ئه‌یانبیست و ئه‌یانووت: ئه‌بیستین به‌ڵام له ڕاستیدا نه‌یانئه‌بیست یان لێی تێ نه‌ئه‌گه‌یشتن یان ئه‌یانووت: بیستمان به‌ڵام گوێڕایه‌ڵیت ناكه‌ین و سه‌رپێچیت ئه‌كه‌ین ئێوه وه‌ك ئه‌وان مه‌بن.
(22) [ إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِنْدَ اللَّهِ الصُّمُّ الْبُكْمُ الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ (٢٢) ] خراپترین ئاژه‌ڵ كه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات لای خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ن كه كه‌ڕن له ئاست بیستنی حه‌قدا، وه لاڵن له ئاست وتنی حه‌قدا، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه عه‌قڵیان نیه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نازانن و ئیمان ناهێنن.
(23) [ وَلَوْ عَلِمَ اللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًا لَأَسْمَعَهُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیزانیایه خێر له‌مانه‌دا هه‌یه ئه‌وه وای لێ ئه‌كردن كه ببیستن بیستنێك كه سوودیان پێ بگه‌یه‌نێ [ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوْا ] وه ئه‌گه‌ر وایشی لێ بكردنایه كه‌حه‌ق ببیستن هه‌ر پشتیان هه‌ڵده‌كرده‌وه‌و سوودیان لێ نه‌ئه‌بینی [ وَهُمْ مُعْرِضُونَ (٢٣) ] وه پشتیان هه‌ڵئه‌كردو ئه‌ڕۆیشتن خوای گه‌وره ئه‌یزانی كه ئه‌وانه ئیمان ناهێنن و زانیارى هه‌بوو.
(24) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران وه‌ڵامی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بده‌نه‌وه كاتێك كه بانگتان ئه‌كه‌ن بۆ شتێك كه ئێوه‌ى پێ بژێننهوهو ژیانی ئێوه‌ى پێ چاك بكه‌ن كه ئیسلام و قورئانه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر بانگی صه‌حابه‌ی بكردایه ته‌نانه‌ت له نوێژیشدا بوونایه ئه‌بوایه وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ری خوایان بدایه‌ته‌وه - صلى الله عليه وسلم - (ئه‌بو سه‌عیدى كوڕى موعه‌لا) ده‌فه‌رمێت: نوێژم ده‌كرد پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بانگى كردم وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه تا نوێژه‌كه‌م ته‌واو كرد، فه‌رمووى بۆ وه‌ڵامت نه‌دامه‌وه ئه‌وه نیه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: وه‌ڵامم بده‌نه‌وه [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ ] وه بزانن كه خوای گه‌وره جاری وا هه‌یه ئه‌بێته ڕێگر له نێوان مرۆڤـ و دڵیدا ناتوانێت ئیمان بێنێت یان كوفر بكات به‌بێ ئیزنى خوا بۆیه پێش ئه‌وه‌ی كه مردن یه‌خه‌تان بگرێت وه‌ڵامی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بده‌نه‌وه، یاخود خواى گه‌وره رێگره له نێوان مرۆڤى موسڵمان و كوفردا [ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٢٤) ] وه هه‌مووتان بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و خوای گه‌وره حه‌شرتان ئه‌كات.
(25) [ وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْكُمْ خَاصَّةً ] وه خۆتان بپارێزن له فیتنه‌و به‌ڵایه‌ك كه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه زوڵم و سته‌میان كردووه به‌ڵكو چاكه‌كارانیش ئه‌گرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانیان به چاكه نه‌كردووه‌و ڕێگریان له خراپه نه‌كردووه، بۆیه باوه‌ڕداران نابێت بیه‌لن تاوان له ناویاندا رووبدات و بێده‌نگ بن به‌ڵكو ده‌بێت نكوڵى لێ بكه‌ن [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٢٥) ] وه بزانن كه به دڵنیایی سزای خوای گه‌وره زۆر سه‌خته.
(26) [ وَاذْكُرُوا إِذْ أَنْتُمْ قَلِيلٌ مُسْتَضْعَفُونَ فِي الْأَرْضِ ] ئه‌ی كۆچبه‌ران یادی ئه‌وه بكه‌نه‌وه كه ئێوه ژماره‌تان زۆر كه‌م بوو له‌سه‌ر زه‌وی له مه‌ككه لاواز‌و بێده‌سه‌ڵات كرابوون و ئه‌چه‌وسێندرانه‌وه [ تَخَافُونَ أَنْ يَتَخَطَّفَكُمُ النَّاسُ ] له‌وه ئه‌ترسان كه خه‌ڵكى بتانڕفێنێ و بتانبات و له‌ناوتان ببات [ فَآوَاكُمْ ] خوای گه‌وره په‌نای دان له مه‌دینه‌دا [ وَأَيَّدَكُمْ بِنَصْرِهِ ] وه پشتیوانی كردن و به‌هێزی كردن به‌وه‌ی سه‌ریخستن وه‌كو له به‌دردا [ وَرَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ] وه جۆره‌ها خواردنی باشی به ئێوه به‌خشی وه‌كو له غه‌نیمه‌ته‌كاندا [ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٢٦) ] به‌ڵكو ئێوه شوكرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكه‌ن.
(27) {ناپاكی نەكردن لە راسپاردە} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَخُونُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ وَتَخُونُوا أَمَانَاتِكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه خیانه‌ت و ناپاكی له خواى گه‌وره مه‌كه‌ن به تاوان كردن، وه خیانه‌ت له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - مه‌كه‌ن به وازهێنان له سوننه‌ته‌كه‌ى و سه‌رپێچى كردنى، وه خیانه‌ت مه‌كه‌ن له‌و ئه‌مانه‌تانه‌ى كه له‌لاتان دائه‌نرێ یان له جێبه‌جێ كردنى فه‌رزه‌كان [ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٢٧) ] له كاتێكدا كه ئێوه ئه‌زانن ئه‌مه خیانه‌ت و ناپاكیه‌و حه‌رامه.
(28) [ وَاعْلَمُوا أَنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ ] وه بزانن كه ماڵ و منداڵتان تاقیكردنه‌وه‌یه به‌هۆی ئه‌مه‌وه خوای گه‌وره تاقیتان ئه‌كاته‌وه وه به‌هۆی ئه‌مانه‌وه ئه‌كه‌ونه ناو تاوانه‌وه [ وَأَنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ (٢٨) ] به‌ڵام پاداشتی یه‌كجار گه‌وره‌و به‌هه‌شت لای خوای گه‌وره‌یه ئه‌و پاداشته بۆ ئێوه باشتره له ماڵ و منداڵ بۆیه پێشى بخه‌ن به‌سه‌ر ماڵ و منداڵ، وه ماڵ و منداڵ نه‌بێته ڕێگر له ده‌ستخستنی پاداشتی خوا یان كه‌وتنه ناو تاوانه‌وه.
(29) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَلْ لَكُمْ فُرْقَانًا ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و خۆتان له تاوان بپارێزن خوای گه‌وره واتان لێ ئه‌كات كه جیاكاری بخه‌نه نێوان حه‌ق و باتڵه‌وه‌و حه‌ق و باتڵ لێك جیابكه‌نه‌وه‌و بناسنه‌وه‌و ده‌بێته هۆى سه‌رخستن و سه‌رفرازیتان [ وَيُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ] وه تاوانه‌كانتان ده‌سڕێته‌وه‌و لێتان خۆش ئه‌بێ (سَيِّئَات) وتراوه: مه‌به‌ست تاوانی بچووكه ئه‌وه‌ی تریش تاوانی گه‌وره‌یه له هه‌ردووكی خۆش ئه‌بێ [ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (٢٩) ] وه خوای گه‌وره خاوه‌نی فه‌زڵێكی زۆر گه‌وره‌یه به‌سه‌ر ئێوه‌وه.
(30) [ وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه كافران فێڵ و نه‌خشه‌و پیلانت بۆ دائه‌نێن [ لِيُثْبِتُوكَ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه بتگرن و كۆت و زنجیر‌و به‌ندت بكه‌ن [ أَوْ يَقْتُلُوكَ ] یان بتكوژن [ أَوْ يُخْرِجُوكَ ] یاخود له مه‌ككه ده‌رت بكه‌ن، هه‌ندێكیان وتیان: با كۆت و زنجیری بكه‌ین و بیبه‌ستینه‌وه، وه هه‌ندێكیان وتیان: با بیكوژین، وه هه‌ندێكیان وتیان: با ده‌ری بكه‌ین، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - پێش ئه‌وه له ماڵ ده‌رچوو وه كۆچی كرد‌و ئیمامی عه‌لی له شوێنی خۆی دانا [ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللَّهُ ] ئه‌وان فێڵ و نه‌خشه‌و پیلان دائه‌نێن خوای گه‌وره‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌واندا نه‌خشه‌یان بۆ دائه‌نێ [ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ (٣٠) ] وه باشترین نه‌خشه‌دانه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه نه‌خشه‌ی ئه‌وان به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه .
(31) [ وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا ] وه كاتێك كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێندرێته‌وه [ قَالُوا قَدْ سَمِعْنَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌وه ئێمه بیستمان وه‌كو عینادی و دووركه‌وتنه‌وه له حه‌ق [ لَوْ نَشَاءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَذَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش ویستمان لێ بوایه هاوشێوه‌ی ئه‌و قورئانه‌ی تۆمان ئه‌ووت ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ، ئه‌مه ته‌نها قسه بوو چه‌نده‌ها جار خواى گه‌وره ته‌حه‌دداى كردن كه ته‌نها سوره‌تێكى بچوكى وه‌كو قورئان بهێننه‌وه به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌و تا رۆژى قیامه‌تیش ناتوانن، (چونكه قورئان قسه‌و فه‌رمووده‌ى خوایه چۆن قسه‌ى مرۆڤ وه‌كو قسه‌ى خواى گه‌وره ده‌بێت) [ إِنْ هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (٣١) ] ئه‌یانووت: ئه‌مه قسه‌و فه‌رمووده‌ی خوا نیه ئه‌مه به‌سه‌رهات و ڕووداوی ئوممه‌تانی پێشتره، (نضر بن حارث) كه وڵاتى فارس گه‌ڕابوو چیرۆك و به‌سه‌رهاتى پاشاكانى ئه‌وانى ده‌گێڕایه‌وه‌و واى ده‌وت.
(32) [ وَإِذْ قَالُوا اللَّهُمَّ إِنْ كَانَ هَذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِنْدِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (٣٢) ] وه وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه حه‌قه‌و محمد - صلى الله عليه وسلم - حه‌قه‌و له‌لایه‌ن تۆوه هاتوونه ئه‌وا له ئاسمانه‌وه به‌رد ببارێنه سه‌رمان، یاخود سزایه‌كی زۆر به ئێش و ئازارمان بده، له جیاتى ئه‌وه‌ى داواى هیدایه‌ت بكه‌ن داواى سزایان كرد، (ئه‌و كه‌سه واى وت ئه‌بو جه‌هل بوو).
(33) {تا داوای لێخۆشبوو‌ن لە خوا بكەن سزاتان نادات} [ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنْتَ فِيهِمْ ] خوای گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: هاوبه‌شبڕیارده‌ران ته‌وافیان به‌ده‌ورى كه‌عبه‌دا ده‌كرد و ده‌یانووت: لبيك لاشريك لك پێغه‌مبه‌ر ده‌یفه‌رموو: وایه وایه، وه ده‌یانووت: اللهم لبيك، لبيك لا شريك لك إلا شريكا هو لك تملكه وما ملك، وه ده‌یانووت: خوایه لیمان خۆشبه لێمان خۆشبه خوای گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره سزای ئه‌وان نادات تا تۆ له‌ناویاندا بیت [ وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (٣٣) ] وه خوای گه‌وره سزایان نادات تا داوای لێخۆشبوو‌ن بكه‌ن، یاخود وتراوه: له‌ناو مه‌ككه‌دا موسڵمانانێكی تیادا بووه داوای لێخۆش‌بوونیان كردووه تا ئه‌وان له‌وێ بوون خوای گه‌وره سزای نه‌دان به‌ڵام كاتێك موسڵمانان له مه‌ككه‌دا نه‌مان ئه‌و كاته خوای گه‌وره له به‌دردا سزای دان، كه موسڵمان له كافر جیا بۆوه ئه‌و كاته خوای گه‌وره كافرانی ڕیسوا كرد.
(34) [ وَمَا لَهُمْ أَلَّا يُعَذِّبَهُمُ اللَّهُ وَهُمْ يَصُدُّونَ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] خوای گه‌وره چۆن سزای ئه‌وان نادات له كاتێك ئه‌وان ڕێگری له خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه بێنه (مسجد الحرام)ه‌وه‌و ئیمان بێنن و عیبادهت بكه‌ن [ وَمَا كَانُوا أَوْلِيَاءَهُ ] وه ئه‌م كافرانه دۆست و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره نین كه ئه‌یانووت: ئێمه سه‌رپه‌رشتی ماڵی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ین و ئێمه دۆستی خوای گه‌وره‌ین [ إِنْ أَوْلِيَاؤُهُ إِلَّا الْمُتَّقُونَ ] ئه‌وه‌ی كه دۆست و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره بێ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و خۆیان له شیرك و تاوان ئه‌پارێزن [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٣٤) ] به‌ڵام زۆربه‌ی كافران ئه‌م شته نازانن.
(35) [ وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِنْدَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً ] نوێژ كردنی كافران و ته‌واف كردنیان به‌ده‌وری كه‌عبه هیچ شتێك نه‌بوو ته‌نها فیكه لێدان و چه‌پڵه لێدان نه‌بێت، به‌حسابی خۆیان ئه‌مه عیبادهت بۆ خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن، یاخود فیكه‌و چه‌پڵه‌یان لێ ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه نوێژ له پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - صه‌حابه تێك بده‌ن، یان بۆ ئه‌وه‌ى گاڵته‌یان پێ بكه‌ن [ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ (٣٥) ] ده‌ی ئێوه سزای خوای گه‌وره بچێژن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كوفرتان ئه‌كرد به‌خوای گه‌وره، كه له جه‌نگی به‌دردا خوای گه‌وره سزای دان.
(36) [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ لِيَصُدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] دواى تێكشكانى كافران له غه‌زاى به‌در به (ئه‌بو سوفیان)یان وت: ئه‌م قافڵه‌یه‌مان بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ى تۆڵه‌ى خۆمان له محمد‌و موسڵمانان بكه‌ینه‌وه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووى: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافر بوونه ماڵه‌كانی خۆیان ئه‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ن له دینی خوای گه‌وره‌و خه‌ڵكى موسڵمان نه‌بن [ فَسَيُنْفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ ] ئه‌وان ماڵی خۆیان هه‌موو ئه‌به‌خشن پاشان ئه‌بێته غه‌م و خه‌فه‌ت و په‌شیمانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بوونه، پاشان خوای گه‌وره تێكیانئه‌شكێنێ وه‌كو له جه‌نگی به‌دردا تێك‌شكان [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ (٣٦) ] وه ئه‌وانه‌ی كافرو بێباوهڕن له ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێیان ئه‌كات و كۆیان ده‌كاته‌وه.
(37) [ لِيَمِيزَ اللَّهُ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ ] تا خوای گه‌وره پیس و پاك و كافرو موسڵمان و به‌دبه‌خت و به‌خته‌وه‌ران له‌یه‌كتری جیا بكاته‌وه [ وَيَجْعَلَ الْخَبِيثَ بَعْضَهُ عَلَى بَعْضٍ فَيَرْكُمَهُ جَمِيعًا فَيَجْعَلَهُ فِي جَهَنَّمَ ] وه پیس و كافران هه‌ر هه‌موویان كۆ بكاته‌وه له‌سه‌ر یه‌ك و كه‌ڵه‌كه‌یان بكات و هه‌موویان فڕێ بداته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه [ أُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (٣٧) ] به‌ڕاستی ئه‌م كه‌سانه زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ن له دونیا‌و قیامه‌ت.
(38) [ قُلْ لِلَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ يَنْتَهُوا يُغْفَرْ لَهُمْ مَا قَدْ سَلَفَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - به كافران بڵێ: ئه‌گه‌ر ده‌ست هه‌ڵبگرن له كوفر‌و دژایه‌تی كردنى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - وه موسڵمان بن و به تاك و ته‌نها عیباده‌تى خواى گه‌وره بكه‌ن ئه‌وا پێشتر چ تاوانیان كردووه له كوفر‌و دژایه‌تی ئه‌وه خوای گه‌وره له هه‌ر هه‌مووی خۆش ئه‌بێت [ وَإِنْ يَعُودُوا فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ الْأَوَّلِينَ (٣٨) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دژایه‌تی و كوفر‌و كوشتاری موسڵمانان ئه‌وه سوننه‌تی خوای گه‌وره له نه‌ته‌وه‌كانی پێشترا تێپه‌ڕیوه ته‌ماشا بكه‌ن بزانن چۆن خوای گه‌وره له‌ناوی بردوون ئێوه‌ش به‌و شێوازه له‌ناو ئه‌بات.
(39) [ وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ ] وه ئێوه كوشتاری كافران بكه‌ن بۆ بنبڕكردنی شیرك و كوفر‌و تا فیتنه واته: شیرك و كوفر بڵاو نه‌بێته‌وه [ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ ] تا عیبادهت هه‌ر هه‌مووی بۆ خوا بێت و به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رسترێ وه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره دانه‌نرێ [ فَإِنِ انْتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٣٩) ] وه ئه‌گه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵگرت له كوفر‌و كوشتار كردنتان و موسڵمان بوون ئه‌وه خوای گه‌وره زۆر بینایه به كرده‌وه‌كانی ئه‌وان و هه‌موو كرده‌وه‌كانی ئه‌وانی لێوه دیاره‌و پاداشتیان ده‌داته‌وه.
(40) [ وَإِنْ تَوَلَّوْا فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَوْلَاكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو پشت هه‌ڵبكه‌ن له‌و فه‌رمانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی كردووهن و به‌رده‌وام بوون له كوفر‌و دژایه‌تیتان ئه‌وا ئه‌ی باوه‌ڕداران بزانن خوای گه‌وره دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌ری ئێوه‌یه [ نِعْمَ الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ (٤٠) ] كه خوای گه‌وره‌یه باشترین دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ره.
(41) {دابەش كردنی غەنیمە} [ وَاعْلَمُوا أَنَّمَا غَنِمْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى ] وه بزانن ئه‌ی موسڵمانان ئه‌و غه‌نیمه‌ت و ماڵه‌ی كافران كه له جه‌نگدا ده‌ستتان ئه‌كه‌وێ ئه‌وا ئه‌كرێته پێنج به‌شه‌وه له‌و پێنج به‌شه‌دا چوار به‌شی ئه‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداری غه‌زاكه‌یان كردووه‌و ئه‌و به‌شه‌ى تریشى ده‌كرێته‌وه پێنچ به‌ش و به‌شێكی بۆ خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و - صلى الله عليه وسلم - به‌شێكى بۆ خزمانی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلى الله عليه وسلم - كه (به‌نو هاشم و به‌نو موته‌ڵیبه) له جیاتى زه‌كات چونكه زه‌كات وه‌رگرتن بۆ ئه‌وان حه‌رام بووه [ وَالْيَتَامَى ] وه به‌شێكى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌تیو و بێ باوكن [ وَالْمَسَاكِينِ ] وه به‌شێكى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه فه‌قیرو هه‌ژارو نه‌دارن [ وَابْنِ السَّبِيلِ ] وه به‌شێكى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێبوارن و له شار‌و وڵاتی خۆیان دووركهوتوونهتهوهو پاره‌یان لێ بڕاوه، ئه‌و به‌شه‌ى بۆ خواى گه‌وره‌یه بۆ كه‌عبه خه‌رج ده‌كرێت، یاخود وتراوه ناوى خواى گه‌وره له‌سه‌ره‌تاوه بۆ به‌ره‌كه‌ت باسكراوه‌و به‌شى خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - یه‌ك به‌شه، به‌ڵام ئێستا به‌شى خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - خزمانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - دابه‌ش ده‌كرێته‌وه به‌سه‌ر هه‌تیو هه‌ژارو رێبواراندا، یاخود له به‌رژه‌وه‌ندى موسڵماناندا خه‌رج ده‌كرێت [ إِنْ كُنْتُمْ آمَنْتُمْ بِاللَّهِ ] ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمانتان به‌خوای گه‌وره هه‌یه [ وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَى عَبْدِنَا ] وه ئیمانتان به هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌یه كه بۆ سه‌ر عه‌بدی خۆمان دامانبه‌زاند كه پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلى الله عليه وسلم - له جه‌نگی به‌درا له مه‌لائیكه‌ت و سه‌ركه‌وتن و دابه‌ش كردنى غه‌نیمه‌ت و ئه‌و هه‌موو موعجیزانه‌ی كه له‌وێ ڕوویدا [ يَوْمَ الْفُرْقَانِ ] ڕۆژی فورقان ڕۆژی جیا كردنه‌وه‌ی حه‌ق و باتڵ له یه‌كتری كه جه‌نگی به‌در بوو كه حه‌ق و باتڵ لێك جیا بۆوه [ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ ] ئه‌و ڕۆژه‌ی كه هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه: كۆمه‌ڵی موسڵمانان و كۆمه‌ڵى كافران به‌یه‌ك گه‌شتن وه به‌یه‌كیاندادا كه رۆژى جومعه بوو حه‌ڤده‌ى ره‌مه‌زانى ساڵى دووى كۆچى [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٤١) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه هه‌روه‌كو چۆن موسڵمانانی سه‌رخست.
(42) {چەند دیمەنێكی تری غەزای بەدر} [ إِذْ أَنْتُمْ بِالْعُدْوَةِ الدُّنْيَا ] ئه‌ی باوه‌ڕداران له غه‌زای به‌دردا ئێوه له نزیكترین شوێنی دۆڵه‌كه‌دا بوون له لاى مه‌دینه [ وَهُمْ بِالْعُدْوَةِ الْقُصْوَى ] وه كافرانیش له‌وپه‌ڕی لایه‌كه‌ی تره‌وه بوون له‌لای مه‌ككه‌وه [ وَالرَّكْبُ أَسْفَلَ مِنْكُمْ ] وه كاروانه‌كه‌ی (ئه‌بو سوفیان)یش كه ڕۆیشت له‌لای خواره‌وه‌تان بوو [ وَلَوْ تَوَاعَدْتُمْ ] ئه‌گه‌ر پێشتر وهعدێكتان هه‌بوایه له‌گه‌ڵ موشریكان به‌یه‌ك بگه‌ن له‌م شوێنه‌دا [ لَاخْتَلَفْتُمْ فِي الْمِيعَادِ ] ئه‌وه ئێوه دوا ئه‌كه‌وتن له به‌ڵێنه‌كه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌تانووت شوێنه‌كه‌مان خراپه‌و ژماره‌مان كه‌مه‌و ژماره‌ى ئه‌وان زۆره وه تێكئهشكێین [ وَلَكِنْ لِيَقْضِيَ اللَّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولًا ] به‌ڵام خوای گه‌وره كۆی كردنه‌وه له‌م شوێنه له‌گه‌ڵیاندا تا بڕیار بدات له‌سه‌ر كارێك كه بڕیاری له‌سه‌ر دابوو ئه‌بوایه هه‌ر ئه‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ كافراندا ببوایه‌و موسڵمانان سهركهوتنایاو كافران تێكبشكانایا [ لِيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَنْ بَيِّنَةٍ ] تا هه‌ر كه‌سێك ئه‌مرێ و تیا ئه‌چێ یان كوفر ده‌كات له‌سه‌ر به‌ڵگه و چاوڕۆشنى بمرێ یان كوفر بكات و گومانى نه‌مێنێت [ وَيَحْيَى مَنْ حَيَّ عَنْ بَيِّنَةٍ ] وه ئه‌وه‌یشی كه ئه‌ژێت یان ئیمان دێنێت له‌سه‌ر به‌ڵگه‌و چاوڕۆشنی بژێ یان ئیمان بێنێت و گومانى نه‌مێنێت [ وَإِنَّ اللَّهَ لَسَمِيعٌ عَلِيمٌ (٤٢) ] وه به‌راستى خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.
(43) [ إِذْ يُرِيكَهُمُ اللَّهُ فِي مَنَامِكَ قَلِيلًا ] ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره كافرانت له خه‌ودا نیشان ئه‌دات به‌كه‌می، پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - خه‌وی پێوه بینین له خه‌وا خوای گه‌وره به‌كه‌می نیشانی دان وه بۆ صه‌حابه‌ی گێڕایه‌وه تا وره‌یان به‌رز بێته‌وه‌و دامه‌زراو بن [ وَلَوْ أَرَاكَهُمْ كَثِيرًا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر له خه‌ودا به‌زۆری نیشانی بدایتایه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - [ لَفَشِلْتُمْ ] ئه‌و كاته له‌وانه‌یه فه‌شه‌لتان بهێنایه‌و بترسانایه له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان [ وَلَتَنَازَعْتُمْ فِي الْأَمْرِ ] وه له‌وانه‌یه كێشه بكه‌وتایه‌ته نێوانتان ئایا رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه یان نا [ وَلَكِنَّ اللَّهَ سَلَّمَ ] به‌ڵام خوای گه‌وره پاراستنی له‌وه‌ی فه‌شه‌ل بێنن و تێكبشكێن و به‌كه‌مى نیشانى دان [ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٤٣) ] به‌راستى خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌و دڵه‌ی كه له‌ناو سینگدایه وه چی له‌ناو دڵدا هه‌یه.
(44) [ وَإِذْ يُرِيكُمُوهُمْ إِذِ الْتَقَيْتُمْ فِي أَعْيُنِكُمْ قَلِيلًا ] وه كاتێك كه رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه خوای گه‌وره ئه‌وانی له‌پێش چاوتان به‌كه‌می نیشاندان بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ست به‌لاوازی نه‌كه‌ن و وره‌تان به‌رز بێت [ وَيُقَلِّلُكُمْ فِي أَعْيُنِهِمْ ] وه ئێوه‌شی له‌به‌ر چاو ئه‌وان به‌كه‌می نیشان دا به‌ڵام دواتر كه گه‌یشتن به‌یه‌ك خوای گه‌وره موسڵمانانی له‌پێش چاو ئه‌وان زۆر كرد تا وره‌ی كافران بڕوخێنێ، وه هه‌زار مه‌لائیكه‌تى بۆ دابه‌زاندن [ لِيَقْضِيَ اللَّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولًا ] تا خوای گه‌وره كارێك بكات و بڕیارێك بدات كه پێشتر بڕیاری له‌سه‌رداوه كه ئه‌بێ رووبه‌ڕووی یه‌كتری ببنه‌وه [ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ (٤٤) ] وه هه‌موو كاره‌كان ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
(45) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَاثْبُتُوا ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی هه‌ر كۆمه‌ڵێك له موشریكان بوونه‌وه ئه‌وا جێگیر‌و دامه‌زراو بن و ڕاناكه‌ن [ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٤٥) ] وه زۆر زیكر‌و یادی خوای گه‌وره بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكارێكه بۆ دامه‌زراوی به‌ڵكو خوای گه‌وره سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتووتان بكات (له‌كاتى جه‌نگ و ترس و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كافران خواى گه‌وره فه‌رمان ده‌كات به زیكر كردنى زۆر ئه‌ى ئه‌گه‌ر له كاتى ئارامى و ئاسایش و شێنه‌یى بێت ئه‌وه زیاتر).
(46) {كێشەو دووبەرەكی هۆكاری تێكشكانە} [ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلى الله عليه وسلم - (چونكه سه‌رپێچى خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - هۆكاره بۆ سه‌رنه‌كه‌وتن و تێك‌شكان له به‌رامبه‌ر دوژمنان) [ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ ] وه كێشه‌و ناكۆكى له نێوانتاندا نه‌بێت، چونكه ئه‌بێته هۆی فه‌شه‌ل و دۆڕاندنتان وه هێزو قوه‌ت و سه‌ركه‌وتنتان ئه‌ڕوات و نامێنێت [ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ (٤٦) ] وه ئارام بگرن به‌راستى خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئارامگراندایه‌و پشتیوانیان ئه‌كات و سه‌ریان ئه‌خات و یارمه‌تیان ئه‌دات.
(47) [ وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ خَرَجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بَطَرًا وَرِئَاءَ النَّاسِ ] وه ئێوه وه‌ك ئه‌و كه‌سانه مه‌بن كه له ماڵی خۆیان ده‌رچوون بهفهخرو شانازی كردن و خۆبه‌گه‌وره‌زانینه‌وه وه بۆ ڕووبینی و ڕیای خه‌ڵكى ده‌رچوون، كه مه‌به‌ست پێی قوڕه‌یش بوو كاتێك كه له غه‌زای به‌درا ده‌رچوون بۆ ئه‌وه‌ی كاروانه‌كه‌یان بپارێزن هه‌رچه‌نده زانیشیان كه كاروانه‌كه‌یان گه‌یشتۆته‌وه مه‌دینه وتیان: ئه‌بێ هه‌ر بڕۆینه به‌درو لابده‌ین وه ئافره‌تیان له‌گه‌ڵدا بوو تا گۆرانیمان بۆ بڵێن وه مۆسیقامان بۆ لێ بده‌ن له‌وێ مه‌ی بخۆینه‌وه‌و حوشتر سه‌رببڕین ئه‌و كاته ئه‌گه‌ڕێینه‌وه تا عه‌ره‌ب بزانێ كه ئێمه ئاوا ڕۆیشتووینه‌ته ئه‌وێ تا باسمان بكه‌ن و لێمان بترسێن [ وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] وه ئه‌وان ڕێگریان ئه‌كرد له بڵاو بوونه‌وه‌ی دینی خوای گه‌وره له‌وه‌ی كه خه‌ڵكى موسڵمان بێت [ وَاللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ (٤٧) ] وه خوای گه‌وره زانیاری فراوانی هه‌یه‌و زانیاری خوای گه‌وره ده‌وری هه‌موو دروستكراوه‌كانی داوه.
(48) [ وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ ] وه كاتێك كه شه‌یتان كرده‌وه‌كانی بۆ ڕازاندنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه بڕۆن كوشتاری موسڵمانان بكه‌ن وه له‌سه‌ر شێوه‌ی (سوراقه‌ى كوڕى مالیك) هاته ناویان [ وَقَالَ لَا غَالِبَ لَكُمُ الْيَوْمَ مِنَ النَّاسِ ] وتی: ئه‌مڕۆ هیچ كه‌سێك نیه بتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئێوه‌دا [ وَإِنِّي جَارٌ لَكُمْ ] وه من دراوسێی ئێوه‌م، واته: په‌ناتان ئه‌ده‌م وه به‌رگریتان لێ ئه‌كه‌م و ئه‌تانپارێزم له دوژمنه‌كه‌تان [ فَلَمَّا تَرَاءَتِ الْفِئَتَانِ ] وه كاتێك كه هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه موسڵمانان و موشریكان بۆ یه‌ك ده‌ركه‌وتن [ نَكَصَ عَلَى عَقِبَيْهِ ] شه‌یتان پاشگه‌ز بوه‌وه‌و پشتاو پشت گه‌ڕایه‌وه [ وَقَالَ إِنِّي بَرِيءٌ مِنْكُمْ إِنِّي أَرَى مَا لَا تَرَوْنَ ] وه وتی: من به‌ریم له ئێوه به‌ڕائه‌تی له كافران كرد‌و وتی: ئه‌وه‌ی كه من ئه‌یبینم ئێوه نایبینن، كاتێك نیشانه‌كانی سه‌ركه‌وتنی بینی بۆ موسڵمانان، وه كاتێك كه جبریلی بینی له‌گه‌ڵ مه‌لائیكه‌تدا [ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ ] وه وتى: من له خوای گه‌وره ئه‌ترسێم نه‌وه‌كو له‌لایه‌ن مه‌لائیكه‌ته‌وه تووشی شتێكم بكات [ وَاللَّهُ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٤٨) ] وه سزای خوای گه‌وره زۆر سه‌خته.
(49) إِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ] كاتێك كه مونافیقان ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان ئاشكرا كردبوو كوفریان شاردبۆوه وه ئه‌وانه‌یشى كه نه‌خۆشی گومان له دڵیان‌دا بوو مونافیق نه‌بوون به‌ڵام تازه موسڵمان ببوون هێشتا گومانیان هه‌بوو له مه‌ككه بوون و له‌گه‌ڵ كافران ده‌رچوون كه بینیان موسڵمانان كه‌من ئه‌یانووت: [ غَرَّ هَؤُلَاءِ دِينُهُمْ ] موسڵمانان دینه‌كه‌یان مه‌غروری كردوون و له‌خۆیان بایی بوون [ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٤٩) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: وه هه‌ر كه‌سێك پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌ستێت و كاره‌كانی به خوای گه‌وره بسپێرێت ئه‌وا سه‌ری ئه‌خات و زه‌لیلی ناكات، چونكه خوای گه‌وره زۆر زاڵ و باڵاده‌ست و به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.
(50) [ وَلَوْ تَرَى إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك ببینی كه مه‌لائیكه‌ت گیانی كافران ئه‌كێشێ له جه‌نگی به‌در كه ئه‌یانكوژن له ده‌موچاو و سمتیان ئه‌ده‌ن، كه كافران له غه‌زاى به‌در روویان له موسڵمانان بكردایا فریشته به شمشێر له روویان ده‌دان، وه ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكردایا له دوایانه‌وه لێیان ده‌دان، یاخود فریشته‌ی گیانكێشان (ملك الموت) ببینی كه گیانى كافران ئه‌كێشێت به گشتى ئه‌وا دیمه‌نێكی زۆر گه‌وره‌و سهرسوڕهێنهرو ترسناك ئه‌بینی كاتێك كه ڕوحی كافران ئه‌كێشن وه له‌و كاته‌دا له ده‌موچاو و دواوه‌یان ده‌ده‌ن، وه پێیان ئه‌ڵێن: [ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ (٥٠) ] بچێژن سزایه‌كی سووتێنه‌ر كه ئه‌یانخه‌نه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
(51) [ ذَلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ ] ئه‌مه به‌هۆی ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه خۆتان به‌ده‌ستتان هێناوه له كوفر‌و تاوان و خراپه‌كاری [ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ (٥١) ] وه به دڵنیایی خوای گه‌وره زوڵم و سته‌م له به‌نده‌كانی خۆی ناكات.
(52) [ كَدَأْبِ آلِ فِرْعَوْنَ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئه‌م كافرانه وه‌كو داب و نه‌ریتی ئالی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ى پێشیان كوفریان كرد خوای گه‌وره‌یش ئالی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێشانى چۆن له‌ناوى برد ئێوه‌ش ئاوا له‌ناو ئه‌بات ئه‌مه سوننه‌تی خواى گه‌وره‌یه [ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ ] ئه‌وانه‌ی كه كوفریان كرد به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره [ فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ] خوای گه‌وره به‌هۆی كرده‌وه‌ی خراپ و تاوانیان بردیانیه‌وه [ إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٥٢) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر به‌هێزه وه سزای خوای گه‌وره یه‌كجار سه‌خته.
(53) {هۆكاری نەمانی نازو نیعمەت} [ ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًا نِعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَى قَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ ] خوای گه‌وره نیعمه‌تێك به‌هه‌ر قه‌ومێك ببه‌خشێ نایگۆڕێ وه لێیان ناسه‌نێته‌وه تا خۆیان خۆیان نه‌گۆڕن به كوفر كردن و شوكرانه نه‌كردنى نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌و تاوان كردن ئه‌و كاته خوای گه‌وره ئه‌یگۆڕێت و لێیان ئه‌سه‌نێته‌وه [ وَأَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٥٣) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.
(54) [ كَدَأْبِ آلِ فِرْعَوْنَ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ كَذَّبُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ ] وه‌كو سوننه‌تی خوای گه‌وره له ئالی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌وانیش كه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌درۆ زانی [ فَأَهْلَكْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ ] به‌هۆی تاوانی خۆیانه‌وه له‌ناومان بردن [ وَأَغْرَقْنَا آلَ فِرْعَوْنَ ] وه ئالی فیرعه‌ونمان نوقمی ئاوه‌كه كرد [ وَكُلٌّ كَانُوا ظَالِمِينَ (٥٤) ] وه هه‌موو ئه‌و گروپ و كۆمه‌ڵانه هه‌موویان زاڵم و ستهمكارو كافر بوونه بۆیه خوای گه‌وره بردیانیه‌وه.
(55) [ إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِنْدَ اللَّهِ الَّذِينَ كَفَرُوا فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (٥٥) ] خراپترین ئاژه‌ڵێك له‌سه‌ر زه‌وی ژیا بێت له‌لای خوای گه‌وره كافرانن كه ئیمان ناهێنن وه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كوفر.
(56) [ الَّذِينَ عَاهَدْتَ مِنْهُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عه‌هدو به‌ڵێنت پێیان داوه ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - [ ثُمَّ يَنْقُضُونَ عَهْدَهُمْ فِي كُلِّ مَرَّةٍ ] پاشان هه‌موو جارێ عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنه‌كه‌یان هه‌ڵئه‌وه‌شێننه‌وه [ وَهُمْ لَا يَتَّقُونَ (٥٦) ] وه ته‌قواى خوا ناكه‌ن و خۆیان ناپارێزن له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانانه، وه‌كو (به‌نو قوره‌يضه)و جووله‌كه‌كانی تری مه‌دینه كه هه‌موو جارێ ئه‌و به‌ڵێننامه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌گه‌ڵیاندا به‌ستبووی هه‌ڵیانئه‌وه‌شانده‌وه‌و ئه‌چوونه پاڵ كافران بۆ له‌ناوبردنی موسڵمانان.
(57) [ فَإِمَّا تَثْقَفَنَّهُمْ فِي الْحَرْبِ فَشَرِّدْ بِهِمْ مَنْ خَلْفَهُمْ ] كاتێكیش كه زاڵ ئه‌بیت به‌سه‌ریاندا له كاتی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا ئه‌و كاته په‌رته‌وازه‌یان بكه‌و لێكیان جیابكه‌ره‌وه به كوشتن و به‌ڕاونان، وه ئه‌وانه‌شی كه له پشتیانه‌وه‌ن له جه‌نگاوه‌ران له ئه‌هلی شیرك تا لێت بترسێن و ده‌ستهه‌ڵگرن له كوشتارت [ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ (٥٧) ] به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و به‌خۆیاندا بچنه‌وه جارێكی تر نه‌یه‌ن بۆ كوشتاری تۆ و په‌یمان هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه.
(58) [ وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِنْ قَوْمٍ خِيَانَةً ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنت له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌وه ترسای كه به‌ڵێنه‌كه هه‌ڵبه‌وه‌شێننه‌وه‌و خیانه‌ت و ناپاكی لێ ئه‌كه‌ن [ فَانْبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَى سَوَاءٍ ] ئه‌وا ئاگاداریان بكه‌وه كه تۆیش په‌یمانه‌كه‌ت له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه به یه‌كسانی و له‌سه‌رخۆیى، كه هه‌ردوو لاتان یه‌كسانن كه ئیتر په‌یمان له‌نێوانتاندا نه‌ما، به‌ڵام خیانه‌ت نه‌كه‌یت و ده‌ستپێشخه‌رى نه‌كه‌یت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌یمان [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْخَائِنِينَ (٥٨) ] چونكه به‌ڕاستی خوای گه‌وره كه‌سانی خائین و ناپاكی خۆش ناوێ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كافریشدا نابێ خیانه‌تیان لێ بكه‌ن.
(59) [ وَلَا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا سَبَقُوا إِنَّهُمْ لَا يُعْجِزُونَ (٥٩) ] با كافران وا نه‌زانن و گومان نه‌به‌ن كه پێشكه‌وتن و ڕۆیشتن و ڕزگاریان بوو ئه‌وان ڕزگاریان نابێ له سزای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر له به‌دریشدا نه‌كوژرابێتن خوای گه‌وره له غه‌زای تردا سزایان ئه‌دات.
(60) {هێز ئامادە بكەن بۆ دوژمنان} [ وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ ] وه چه‌ندێك له هێز له تواناتاندا هه‌یه بۆیان ئاماده بكه‌ن، كه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: هێز له‌م ئایه‌ته مه‌به‌ست پێى ڕه‌مییه، وه هه‌موو ئامێره‌كانی جه‌نگیان بۆ ئاماده بكه‌ن [ وَمِنْ رِبَاطِ الْخَيْلِ ] وه له ڕه‌شمه‌ی ماین [ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ ] كه به‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی كه بۆیان ئاماده ئه‌كه‌ن دوژمنانی خوای گه‌وره‌و دوژمنانی خۆتانی پێ بترسێنن كه موشریكانی ئه‌هلی مه‌ككه‌و غه‌یری ئه‌وانن [ وَآخَرِينَ مِنْ دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ يَعْلَمُهُمْ ] وه كه‌سانێكی تریش كه مونافیقان بوونه ئێوه نایانناسن خوای گه‌وره ئه‌یانناسێ [ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ ] وه هیچ شتێكیش نیه كه ئێوه له پێناو خوای گه‌وره‌دا بیبه‌خشن ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت خوای گه‌وره به باشترین شێواز له دونیا‌و قیامه‌ت چه‌ند قاتێك پاداشتان ئه‌داته‌وه [ وَأَنْتُمْ لَا تُظْلَمُونَ (٦٠) ] وه ئێوه زوڵم و سته‌متان لێ ناكرێ و پاداشتتان لێ كه‌م ناكرێت.
(61) [ وَإِنْ جَنَحُوا لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وان ئاره‌زووی ئاگربه‌ست و ئاشتی و سوڵحیان كرد ئه‌وه تۆش به‌ره‌و پیری ئه‌وان بڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی كه سوڵحیان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و له‌گه‌ڵیاندا ڕێك بكه‌ویت، هه‌روه‌كو چۆن ساڵى حوده‌یبیه كافران داواى رێككه‌وتنیان كرد پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌گه‌ڵیاندا رێككه‌وت و ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند [ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ] وه ته‌نها پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌سته‌و كاره‌كانت به‌خوای گه‌وره بسپێره [ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٦١) ] به‌راستى خوای گه‌وره زۆر بیسه‌ره به وته‌ی ئه‌وان، وه زۆر زانایه به كرده‌وه‌كانیان.
(62) [ وَإِنْ يُرِيدُوا أَنْ يَخْدَعُوكَ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ویستیان له‌و سوڵح و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵیان كردووته خیانه‌ت و ناپاكی و فێڵت لێ بكه‌ن [ فَإِنَّ حَسْبَكَ اللَّهُ ] ئه‌وه به دڵنیایی خوای گه‌وره‌ت به‌سه كه بتپارێزێ له شه‌ڕو خراپه‌ی ئه‌وان [ هُوَ الَّذِي أَيَّدَكَ بِنَصْرِهِ وَبِالْمُؤْمِنِينَ (٦٢) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره بوو كه پشتیوانی تۆی كرد به‌سه‌رخستن و به‌هۆی باوه‌ڕدارانه‌وه كه له جه‌نگی به‌دردا بوو.
(63) [ وَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ ] وه خوای گه‌وره دڵی ئه‌وس و خه‌زره‌جى یه‌كخست كه چه‌نده‌ها ساڵ كوشتاری زۆر له نێوانیاندا بوو خوای گه‌وره دڵی یه‌كخستن به‌هۆی ئیمان و ئیسلامه‌وه [ لَوْ أَنْفَقْتَ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مَا أَلَّفْتَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ ] ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه هه‌ر هه‌موویت ببه‌خشیایه بۆ ئه‌وی كه دڵیان یه‌كبخه‌یت و ڕێكیان بخه‌یت ئه‌وه نه‌ت ده‌توانی دڵیان یه‌كبخه‌یت و ڕێكیان بخه‌یت [ وَلَكِنَّ اللَّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ ] به‌ڵام خوای گه‌وره خۆی دڵی یه‌كخستن به‌هێزو توانا‌و كاربه‌جێی خۆی [ إِنَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٦٣) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر باڵاده‌ست و به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.
(64) [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَسْبُكَ اللَّهُ وَمَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (٦٤) ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - تۆ و باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌تان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رتان بخات به‌سه‌ر كافراندا.
(65) [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى الْقِتَالِ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - هانی باوه‌ڕداران بده له‌سه‌ر كوشتاری كافران [ إِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ يَغْلِبُوا مِائَتَيْنِ ] ئه‌گه‌ر ئێوه بیست كه‌سی ئارامگرى باوه‌ڕدارتان تێدا بێت ئه‌وا زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ر دوو سه‌د كه‌س له بێباوه‌ڕان [ وَإِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ مِائَةٌ ] وه ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌د كه‌سى باوه‌ڕدارو ئارامگر بن [ يَغْلِبُوا أَلْفًا مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] ئه‌وه زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ر هه‌زار كه‌س له بێباوه‌ڕان و كافران [ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَفْقَهُونَ (٦٥) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كه‌سانێكن كه تێناگه‌ن.
(66) [ الْآنَ خَفَّفَ اللَّهُ عَنْكُمْ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمْ ضَعْفًا ] كاتێك كه ئه‌مه قورس بوو له‌سه‌ر باوه‌ڕداران خوای گه‌وره زانی قورسه له‌سه‌ریان وه ئه‌وان لاوازن فه‌رمووی ئێستا خوای گه‌وره له‌سه‌ری سووك كردن وه زانی كه ئێوه لاوازیتان تیایه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ فَإِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ مِائَةٌ صَابِرَةٌ يَغْلِبُوا مِائَتَيْنِ ] ئه‌گه‌ر سه‌د كه‌سی ئارامگرتان تیابێ له باوه‌ڕداران ئه‌وه زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ر دوو سه‌د له كافران، واته: یه‌ك به‌رامبه‌ر به دوو [ وَإِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ أَلْفٌ يَغْلِبُوا أَلْفَيْنِ بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌زار كه‌س بن ئه‌وا زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ر دوو هه‌زار له كافراندا به ئیزنی خوای گه‌وره [ وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ (٦٦) ] وه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئارامگراندایه به‌وه‌ى سه‌ریان ده‌خات و پشتیوانیان ده‌بێت.
(67) [ مَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَنْ يَكُونَ لَهُ أَسْرَى حَتَّى يُثْخِنَ فِي الْأَرْضِ ] له غه‌زاى به‌دردا پیاوێكى ئه‌نصارى (ئیمامى عه‌بباسى) به دیل گرت و ئه‌نصاریه‌كان وتیان ئه‌یكوژین ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌مشه‌و له‌به‌ر (عه‌بباس)ى مامم خه‌وم لێنه‌كه‌وتووه چونكه ئه‌نصارییه‌كان ده‌ڵێن ده‌یكوژین، (ئیمامى عومه‌ر) فه‌رمووى: بڕۆم بۆ لاى ئه‌نصارییه‌كان؟ فه‌رمووى به‌ڵێ، چوو بۆ لایان و پێى فه‌رموون: (عه‌بباس) ئازاد بكه‌ن، وتیان نا سوێند به خوا ئازادى ناكه‌ین، فه‌رمووى: ئه‌ى ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌م شته رازى بێت؟ وتیان ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - رازییه بیبه، (ئیمامى عومه‌ر) (ئیمامى عه‌بباس)ى هێناو پێى فه‌رموو: (ئه‌ى عه‌بباس) موسڵمان به سوێند به خوا ئه‌گه‌ر تۆ موسڵمان بیت له لام خۆشتره له‌وه‌ى كه (خه‌تتاب)ى باوكم موسڵمان بێت، چونكه ده‌زانم پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - پێى خۆشه تۆ موسڵمان بیت، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - راوێژى به (ئیمامى ئه‌بو به‌كر) كرد سه‌باره‌ت به دیله‌كان، (ئیمامى ئه‌بو به‌كر) فه‌رمووى: هۆزو عه‌شیره‌تى خۆتن ئازادیان بكه، وه راوێژى به (ئیمامى عومه‌ر) كرد، (ئیمامى عومه‌ر) فه‌رمووى: بیانكوژه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئازادی كردن به به‌رامبه‌ر، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: نابێ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌سیرو دیلی هه‌بێ تا خوێنیان له‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌ڕێژێ بۆ ئه‌وه‌ی په‌رش و بڵاویان بكاته‌وه‌و لێى بترسێن، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - گه‌یشت به (ئیمامى عومه‌ر) پێى فه‌رموو: نزیك بوو به هۆى وه‌رنه‌گرتنى بۆچوونى تۆوه توشى به‌ڵا بین [ تُرِيدُونَ عَرَضَ الدُّنْيَا ] ئێوه پاداشتی دونیاتان ئه‌وێ به‌وه‌ی كه به به‌رامبه‌ر به‌ریان بده‌ن [ وَاللَّهُ يُرِيدُ الْآخِرَةَ ] وه خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ ئێوه ئه‌جرو پاداشتی قیامه‌تتان ده‌ستبكه‌وێ [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٦٧) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.
(68) [ لَوْلَا كِتَابٌ مِنَ اللَّهِ سَبَقَ ] (ئه‌بو هوره‌یره) ده‌فه‌رمێت: له غه‌زاى به‌دردا هاوه‌ڵان په‌له‌یان كرد له كۆكردنه‌وه‌ى غه‌نیمه‌ته‌كان، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: غه‌نیمه‌ت بۆ سه‌ر ره‌شى جگه له ئێوه حه‌ڵاڵ نه‌بووه، چونكه پێغه‌مبه‌رانى تر غه‌نیمه‌یان كۆده‌كرده‌وه‌و له ئاسمانه‌وه ئاگرێك ده‌هات ده‌یسوتاند، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو غه‌نیمه بۆ ئه‌م ئوممه‌ته حه‌ڵاڵ كرا: ئه‌گه‌ر پێشتر له (لوح المحفوظ) خواى گه‌وره ئه‌م بڕیاره‌ى نه‌دایه به حه‌ڵاڵ كردنى غه‌نیمه كه ئێوه په‌له‌تان كرد ئه‌وا [ لَمَسَّكُمْ فِيمَا أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٦٨) ] تووشی سزایه‌كی گه‌وره‌ی خوای گه‌وره ئه‌بوون به‌ڵام خوای گه‌وره لێتان خۆش‌بوو.
(69) [ فَكُلُوا مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلَالًا طَيِّبًا ] ئه‌و شتانه‌ی كه به غه‌نیمه‌ت گرتوتانه له جه‌نگی به‌دردا، یان پاره‌ی دیله‌كان كه به‌پاره به‌ریان ئه‌ده‌ن بیخۆن به‌حه‌ڵاڵی و به‌پاكی [ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٦٩) ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و له خۆتانه‌وه بڕیار مه‌ده‌ن، به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌به‌زه‌ییه.
(70) [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِمَنْ فِي أَيْدِيكُمْ مِنَ الْأَسْرَى ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌و دیلانه‌ی ژێر ده‌ستتان بڵێن ئه‌وانه‌ی كه له به‌دردا گرتووتانن [ إِنْ يَعْلَمِ اللَّهُ فِي قُلُوبِكُمْ خَيْرًا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بزانێ ئێوه خێر له دڵتاندایهو نیه‌تتان پاكه‌و ئه‌تانه‌وێ موسڵمان بن ئه‌وا [ يُؤْتِكُمْ خَيْرًا مِمَّا أُخِذَ مِنْكُمْ ] خه‌فه‌ت نه‌خۆن له‌وه‌ی كه لێتان وه‌رگیراوه له‌به‌رامبه‌ر ئازاد كردنتان خوای گه‌وره به‌باشتر بۆتان قه‌ره‌بوو ئه‌كاته‌وه له دونیا‌و قیامه‌ت [ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ] وه خوای گه‌وره له تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٧٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌به‌زه‌ییه.
(71) [ وَإِنْ يُرِيدُوا خِيَانَتَكَ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ناپاكیت له‌گه‌ڵدا بكه‌ن وه درۆ بكه‌ن [ فَقَدْ خَانُوا اللَّهَ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌وه پێشتر ئه‌مان خیانه‌ت و ناپاكیان له خوای گه‌وره كرد كه كوفریان كرد به خوای گه‌وره [ فَأَمْكَنَ مِنْهُمْ ] به‌ڵام خوای گه‌وره ئێوه‌ی زاڵ كرد به‌سه‌ریاندا [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٧١) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(72) [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه كۆچیان كردووه وه جیهادیان كردووه به ماڵ و نه‌فسیان له پێناو خوای گه‌وره‌دا [ وَالَّذِينَ آوَوْا وَنَصَرُوا ] وه ئه‌وانه‌ی كه جێی ئه‌وانیان كرده‌وه‌و په‌نایان دان وه سه‌ریان خستن واته: ئه‌نصارى و پشتیوانه‌كان [ أُولَئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ] ئه‌مانه هه‌ندێكیان دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانی یه‌كترین كه له‌سه‌ره‌تادا میراتیشیان له یه‌كتری ئه‌برد، به‌ڵام دواتر نه‌سخ بووه‌وه [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يُهَاجِرُوا ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه به‌ڵام كۆچیان نه‌كردووه له وڵاتی كافراندا ماونه‌ته‌وه، یان له شوێنى خۆیان ماونه‌ته‌وه له ده‌شت وه‌كو ئه‌عرابیه‌كان [ مَا لَكُمْ مِنْ وَلَايَتِهِمْ مِنْ شَيْءٍ ] ئه‌مانه دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری ئێوه نین وه نابێ میراتیش له ئێوه به‌رن [ حَتَّى يُهَاجِرُوا ] تا كۆچ نه‌كه‌ن كه كۆچیان كرد ئه‌و كاته ئه‌بن به‌دۆست و پشتیوان سه‌رخه‌ری ئێوه وه میراتیشتان لێ ئه‌به‌ن [ وَإِنِ اسْتَنْصَرُوكُمْ فِي الدِّينِ فَعَلَيْكُمُ النَّصْرُ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو داوای ئه‌وه‌یان لێ كردن كه سه‌ریان بخه‌ن به‌سه‌ر كافراندا ئه‌وه ئێوه پێویسته له‌سه‌رتان كه سه‌ریان بخه‌ن به‌سه‌ر كافراندا چونكه براتانن [ إِلَّا عَلَى قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو داوای سه‌رخستنیان كرد به‌سه‌ر قه‌ومێكی كافردا كه ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ومه كافره‌دا عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانتان هه‌یه ئه‌و كاته ئه‌بێ به‌ڵێن و په‌یمانه‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه وه ئه‌بێ به‌ڵێن و په‌یمانه‌كه ببه‌نه سه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره كه‌سانی خائین و ناپاكی خۆش ناوێ [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٧٢) ] وه خوای گه‌وره زۆر بینایه به‌هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئێوه كه ئه‌یكه‌ن وه هه‌مووی ئه‌بینێت.
(73) [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه كافرو بێباوهڕن هه‌ندێكیان دۆست و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو پشتیوانی هه‌ندێكی تریانن [ إِلَّا تَفْعَلُوهُ ] ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن واته: ئێوه‌ی موسڵمان نه‌بن به دۆست و پشتیوان سه‌رخه‌ری یه‌كتری وه بڕۆن دۆست و پشتیوان و سه‌رخستن و وه‌لائتان بۆ كافران هه‌بێ ئه‌و كاته [ تَكُنْ فِتْنَةٌ فِي الْأَرْضِ وَفَسَادٌ كَبِيرٌ (٧٣) ] له‌سه‌ر زه‌ویدا ئاشووب و گه‌نده‌ڵی و فیتنه‌یه‌كی زۆر بڵاو ئه‌بێته‌وه له دین و دونیاتاندا.
(74) [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه كۆچیان كردووه وه جیهادیان كردووه له پێناو خوای گه‌وره [ وَالَّذِينَ آوَوْا وَنَصَرُوا ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌نایان دان و سه‌ریانخستن، واته: ئه‌نصاریه‌كان له خه‌ڵكی مه‌دینه [ أُولَئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا ] ئا ئه‌مانه باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن، وه له حه‌قیقه‌تدا باوه‌ڕدار ئه‌بێ وابێت [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (٧٤) ] ئه‌مانه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره لێخۆش‌بوونیان بۆ هه‌یه خوای گه‌وره لێیان خۆش ئه‌بێ وه ڕزق و ڕۆزیه‌كی پاك و چاكیان پێ ئه‌به‌خشێ.
(75) [ وَالَّذِينَ آمَنُوا مِنْ بَعْدُ وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا مَعَكُمْ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه له دواتردا ئیمانیان هێناو كۆچیان كرد‌و جیهادیان كرد له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا [ فَأُولَئِكَ مِنْكُمْ ] ئه‌وانیش هه‌ر له ئێوه‌ن و خوای گه‌وره حسابی ئێوه‌یان بۆ ئه‌كات له ئه‌جرو پاداشتدا [ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خزمی نزیكی یه‌كترن ئا ئه‌مانه هه‌ندێكیان له پێشترن بۆ هه‌ندێكیان له حوكم و بڕیاری خوای گه‌وره‌دا واته: ئه‌مان میراتی له یه‌كتری ئه‌به‌ن، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - برایه‌تی خسته نێوان هاوه‌ڵانه‌وه‌و هه‌ندێكیان میراتیان له هه‌ندێكیان ئه‌برد تا ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی ئه‌و كاته ئه‌وه‌ی تر نه‌سخ بۆوه‌و ئیتر میراتیان له یه‌كتری نه‌ئه‌برد ته‌نها به نه‌سه‌ب میراتیان له یه‌كتری ئه‌برد [ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٧٥) ] به راستى خوای گه‌وره زۆر زانایه به هه‌موو شتێك و زانیاری به‌هه‌موو شتێك هه‌یه، والله أعلم.