(1) سووره‌تی (قهصهص) (واته: چیرۆكه‌كان) سووره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها له ئایه‌تى (٥٢-٥٥) و ئایه‌تى (٨٥) نه‌بێت كه مه‌ده‌نى یه (٨٨) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ طسم (١) ] له سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سوورهتهكاندا هاتوون.
(2) [ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ (٢) ] ئاماژه‌یه بۆ ئایه‌ته‌كانی ئه‌م سووره‌ته، یان ئه‌م قورئانه پیرۆزه كه كتابێكه هه‌موو شتێكی به ئاشكرا‌و به ڕوونی تیادا باسكراوه.
(3) { هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و فيرعهون} [ نَتْلُو عَلَيْكَ مِنْ نَبَإِ مُوسَى وَفِرْعَوْنَ بِالْحَقِّ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - له ڕێگای وه‌حییه‌وه ئێمه هه‌واڵی موسا‌و فیرعه‌ونت بۆ دهخوێنینهوهو ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه به حه‌ق و به‌ڕاستی وه‌كو ئه‌وه‌ى به چاوى خۆت بیبینیت بۆ كه‌سانێك كه باوه‌ڕدار بن تا په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرن.
(4) {فيرعهون خه‌ون ده‌بينێت} [ إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلَا فِي الْأَرْضِ ] به دڵنیایى فیرعه‌ون لووتبه‌رزی نواند له‌سه‌ر زه‌ویدا وه خۆی به گه‌وره زانی وه خۆی به خوا ئه‌زانی [ وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًا ] وه خه‌ڵكه‌كه‌یشی پارچه پارچه‌و به‌ش به‌ش كردبوو تا گوێڕایه‌ڵی بكه‌ن [ يَسْتَضْعِفُ طَائِفَةً مِنْهُمْ ] كۆمه‌ڵێكیانی لاواز كردبوو كه به‌نی ئیسرائیل بوون كه له‌و كاته‌دا باشترین ئوممه‌ت بوون [ يُذَبِّحُ أَبْنَاءَهُمْ ] كوڕه‌كانی سه‌رئه‌بڕی، له ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره‌وه - صلی الله علیه وسلم - بیستبوویان كه له‌ناوچوونی فیرعه‌ون له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌رێك له نه‌وه‌كانى ئه‌م ئه‌بێت، یاخود (السُّدي) ده‌فه‌رمێت: فیرعه‌ون خه‌ونى بینى له خه‌ویدا بینى ئاگرێك له (بیت المقد‌س)ه‌وه هات و فیرعه‌ون و (قیبتى)یه‌كانى هۆزى فیرعه‌ونى سوتاندو به‌نی ئیسرائیلى نه‌سوتاند، زانایانى خه‌وناس خه‌ونه‌كه‌یان وا بۆ لێكدایه‌وه كه له‌ناوچوونى تۆ‌و هۆزه‌كه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستى كه‌سێك له به‌نى ئیسرائیل ده‌بێت، ئه‌ویش له ترس‌دا هه‌موو كوڕێكی به‌نى ئیسرائیلى سه‌رئه‌بڕی، وه دواتر (قيبطيهكان) مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه به‌نو ئیسرائیل نه‌مێنن و كه‌س نه‌بێ خزمه‌تیان بكات، ئه‌و كاته ساڵێك كوڕی سه‌ر ئه‌بڕی و ساڵێك سه‌ری نه‌ئه‌بڕی و بۆ خزمه‌تكارى ده‌یهێشتنه‌وه، وه هارون - صلی الله علیه وسلم - له‌و ساڵه له دایك بوو كه سه‌ری نه‌ئه‌بڕین، وه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - له‌و ساڵه له دایك بوو كه سه‌ری ئه‌بڕی، وه فیرعه‌ون مامانى ده‌ناردو به‌سه‌ر ئافره‌تاندا ده‌گه‌ڕان ئه‌وانه‌ى دووگیان بوونایه ناونوسیان ده‌كردن و كاتى منداڵبوونیان دیارى دهكردو خۆیان سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد، كچ بوایه وازیان لێده‌هێناو كوڕ بوایه سه‌ریان ده‌بڕى، (هه‌رچه‌نده هه‌زاره‌ها منداڵى سه‌ربڕى به‌ڵام تیاچوونى خۆى و سه‌ربازه‌كانى له‌سه‌ر ده‌ستى مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - بوو كه له ماڵى خۆیدا گه‌وره‌ى كرد‌و خزمه‌تى كرد، تا توانا‌و ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره ده‌ركه‌وێت) [ وَيَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ ] وه كچه‌كانیشیانی بۆ خزمه‌ت كردن به‌كار ئه‌هێنا [ إِنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ (٤) ] به دڵنیایى فیرعه‌ون كه‌سێكی زۆر ئاشووبگێڕ بوو له‌سه‌ر زه‌ویدا.
(5) [ وَنُرِيدُ أَنْ نَمُنَّ عَلَى الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا فِي الْأَرْضِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وی لاواز كرابوون كه به‌نی ئیسرائیل بوون ئه‌مانه‌وێ نیعمه‌تی خۆمان بڕژێنین به‌سه‌ریاندا [ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً ] وه بیانكه‌ین به پێشه‌واو سه‌ركرده بۆ خه‌ڵكی [ وَنَجْعَلَهُمُ الْوَارِثِينَ (٥) ] وه ئه‌وان ببن به میراتگری زه‌وی (بیت المقد‌س) و ببن به ده‌سه‌ڵاتدار.
(6) [ وَنُمَكِّنَ لَهُمْ فِي الْأَرْضِ ] وه له‌سه‌ر زه‌ویشدا ته‌مكین و جێگیریان بكه‌ین و ده‌سه‌ڵاتیان پێ بده‌ین [ وَنُرِيَ فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَجُنُودَهُمَا مِنْهُمْ مَا كَانُوا يَحْذَرُونَ (٦) ] وه نیشانی فیرعه‌ون و هامان (كه وه‌زیری بوو) وه سه‌ربازه‌كانی بده‌ین كه ئه‌م خه‌ڵكه لاوازه‌ى كه ئه‌وان حه‌زه‌ریان لێ ئه‌كه‌ن و لێیان ده‌ترسێن له‌ناوچوونیان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مان ده‌بێت.
(7) {مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌خرێته ناو ده‌رياى نيلهوه} [ وَأَوْحَيْنَا إِلَى أُمِّ مُوسَى أَنْ أَرْضِعِيهِ ] وه‌حی لێره به‌مانای ئیلهام دێت نه‌ك سروش، چونكه پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان پیاو بوونه‌و هیچ ئافره‌تێك پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه، وه هه‌موویان مرۆڤـ بوونه‌و كه‌سیان جنى نه‌بوون، وه ئیلهاممان بۆ دایكی مو‌سا نارد‌و خستمانه دڵیه‌وه كه دووگیان بوو به مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كاتێك كه له دایك ده‌بێت شیرى پێ بده، (كه دووگیان بوو به مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - پێوه‌ى دیار نه‌بوو وه مامانه‌كان هه‌ستیان پێ نه‌كرد) [ فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِي الْيَمِّ ] وه كه ترسای له‌سه‌ربازه‌كانى فیرعه‌ون بێن بیبه‌ن بیخه‌ره ناو ده‌ریای نیله‌وه، ماڵیان له رۆخى ده‌ریاى نیل بوو ده‌یكرده ناو تابووتێكهوهو ده‌یكرده ناو ده‌ریاكه‌وه‌و به حه‌بلێك ده‌یبه‌سته‌وه تا سه‌ربازه‌كان ده‌رۆیشتن، رۆژێك فریا نه‌كه‌وت بیبه‌ستێته‌وه‌و ئاوه‌كه بردى [ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي ] خواى گه‌وره فه‌رمووى: ترست لێى نه‌بێت و نوقم نابێت و ئێمه ئه‌یپارێزین، وه خه‌فه‌تیش مه‌خۆ به دووركه‌وتنه‌وه‌ی له تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی [ إِنَّا رَادُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ الْمُرْسَلِينَ (٧) ] به دڵنیایى ئێمه بۆت ئهگهڕێنینهوهو ئهیشیكهین به پێغه‌مبه‌رو وه‌حی بۆ ئه‌نێرین.
(8) {مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌ستى فيرعهون ده‌كه‌وێت} [ فَالْتَقَطَهُ آلُ فِرْعَوْنَ ] ده‌ستى هه‌ندێك له ئافره‌ته خزمه‌تكارانی فیرعه‌ون كه‌وت و كه له رۆخى ده‌ریاكه ئیشیان ده‌كرد، ئه‌وانیش له ترسا سه‌ریان ههڵنهدایهوهو نه‌یانزانى چى تێدایه‌و بردیان بۆ (ئاسیا)ى خێزانى فیرعه‌ون، كاتێك سه‌یرى كرد بینى منداڵێكی یه‌كجار جوانی تیایه‌و سه‌ره‌نجى راكێشا [ لِيَكُونَ لَهُمْ عَدُوًّا وَحَزَنًا ] نه‌یانزانی كه ئه‌مه له داهاتوودا ئه‌بێ به دوژمنیان وه خه‌فه‌تباریان ئه‌كات (ته‌نها ئاسیا به‌خته‌وه‌ر ده‌كات چونكه باوه‌ڕى پێ دێنێت) [ إِنَّ فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَجُنُودَهُمَا كَانُوا خَاطِئِينَ (٨) ] به دڵنیایى فیرعه‌ون و هامان و سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانیان تاوانبار‌و سه‌رپێچیكار بوون له هه‌موو وته‌و كرده‌وه‌یه‌كیاندا.
(9) {ئاسياى خێزانى فيرعهون نايه‌لێت مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بكوژن} [ وَقَالَتِ امْرَأَتُ فِرْعَوْنَ قُرَّتُ عَيْنٍ لِي وَلَكَ ] فیرعه‌ون كه بینى ویستى بیكوژێت، خێزانه‌كه‌ی فیرعه‌ون كه ناوی (ئاسیای كچی موزاحیم) بوو وتی: ئه‌ی فیرعه‌ون ئه‌و منداڵه مه‌كوژه چونكه ئه‌مه له وڵاتێكى تره‌وه ئاو هێناوێتى و زیانى بۆت نابێت و ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ردووكمان چاومانى پێ ڕۆشنا بێت له داهاتوودا، (فیرعه‌ون وتى: بۆ تۆ به‌ڵێ، به‌ڵام بۆ من نه‌خێر، هه‌روایش ده‌رچوو) [ لَا تَقْتُلُوهُ عَسَى أَنْ يَنْفَعَنَا ] (ئاسیا) وتى: مه‌یكوژن به‌ڵكو سوودمان پێ بگه‌یه‌نێ، كه دواتر سوودی به ئاسیا گه‌یاند كه ئیمانی پێی هێنا وه به‌هۆیه‌وه چووه به‌هه‌شته‌وه [ أَوْ نَتَّخِذَهُ وَلَدًا ] یان بیكه‌ین به كوڕی خۆمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان مناڵیان نه‌ئه‌بوو [ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (٩) ] به‌ڵام ئه‌وان هه‌ستیان نه‌ئه‌كرد كه تیاچوونی فیرعه‌ون له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م منداڵه ئه‌بێت.
(10) {دايكى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دڵى لاى كوڕه‌كه‌يه‌تى} [ وَأَصْبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَى فَارِغًا ] دوای ئه‌وه‌ی كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ئاوه‌كه بردی دڵی دایكی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به‌تاڵ و خاڵى بوو هیچ شتێكی تیا نه‌بوو له كاروبارى دونیا ته‌نها مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - نه‌بێت، واته: گرنگی به هیچ شتێك نه‌ئه‌دا ته‌نها به منداڵه‌كه‌ی نه‌بێ [ إِنْ كَادَتْ لَتُبْدِي بِهِ ] له سه‌ختى غه‌م و په‌ژاره‌و خه‌فه‌تباریدا نزیك بوو ئه‌م شته ئاشكرا بكات و ده‌ریبخات و بڵێ ئه‌وه كوڕی منه لای ئێوه‌یه [ لَوْلَا أَنْ رَبَطْنَا عَلَى قَلْبِهَا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره دڵی دامه‌زراو و به‌هێز نه‌كردایه‌و هێمنی و ئارامی دانابه‌زاندایه‌ته سه‌ر دڵی، ئه‌وه خۆی ئاشكرا ئه‌كرد [ لِتَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (١٠) ] بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك بێ له‌و باوه‌ڕدارانه كه به‌ڵێنی خوا به‌ڕاست بزانن كه منداڵه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
(11) [ وَقَالَتْ لِأُخْتِهِ قُصِّيهِ ] وه دایكی به خوشكه‌كه‌ی موسای - صلی الله علیه وسلم - وت: بڕۆ هه‌واڵێكی موسام بۆ بێنه‌وه [ فَبَصُرَتْ بِهِ عَنْ جُنُبٍ ] له‌لایه‌كه‌وه له دووره‌وه خوشكه‌كه‌ى بینی كه موسى - صلی الله علیه وسلم - لای ماڵی فیرعه‌ونه [ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (١١) ] به‌ڵام ئه‌وان هه‌ستیان نه‌كرد كه ئه‌م كچه خوشكى موسایه‌و - صلی الله علیه وسلم - هاتووه بۆ هه‌واڵی موسى - صلی الله علیه وسلم - .
(12) [ وَحَرَّمْنَا عَلَيْهِ الْمَرَاضِعَ مِنْ قَبْلُ ] دوای ئه‌وه‌ی كه موسایان هه‌ڵگرت چه‌ندێك ئافره‌ت كه شیری هه‌بوو هێنایان بۆ ئه‌وه‌ى شیرى پێبدات خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كرد شیری هیچ كه‌سیان بخوات و مه‌مكی هیچ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی نه‌گرت تا شیره‌كه‌یان بخوات، پێش ئه‌وه‌ی كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای دایكی [ فَقَالَتْ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَى أَهْلِ بَيْتٍ يَكْفُلُونَهُ لَكُمْ وَهُمْ لَهُ نَاصِحُونَ (١٢) ] هێنایان بۆ بازاڕ تا ئافره‌تێكیان ده‌ست بكه‌وێت شیرى پێبدات، خوشكه‌كه‌ی بینى و وتی: ئایا ڕێنمایتان بكه‌م بۆ ماڵێك كه ئه‌وان سه‌رپه‌رشتیاری بكه‌ن و شیری پێ بده‌ن، وه ئه‌وان زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و ئامۆژگاریكار ده‌بن بۆی له په‌روه‌رده‌كردنیدا (ئه‌میش نزیك بوو خۆى ئاشكرا بكات، وتیان چۆن ده‌زانیت واده‌بن؟ وتى: له‌به‌ر خاتر فیرعه‌ون، ئینجا وازیان لێهێنا).
(13) {خواى گه‌وره مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دايكى} [ فَرَدَدْنَاهُ إِلَى أُمِّهِ ] وه گه‌ڕاندمانه‌وه بۆ لاى دایكى، هێنایان بۆ لای دایكی مه‌مكی گرت و شیره‌كه‌ی دایكی خوارد، ئه‌وانیش زۆریان پێخۆش بوو [ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا ] بۆ ئه‌وه‌ی كه دایكی چاوڕۆشنا بێت به منداڵه‌كه‌ی خۆی [ وَلَا تَحْزَنَ ] وه خه‌فه‌ت نه‌خوات به دووركه‌وتنه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی [ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ] وه تا بۆی ده‌ركه‌وێ و بزانێت كه به دڵنیایى به‌ڵێنه‌كانی خوای گه‌وره هه‌مووی حه‌قه‌و خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته سه‌ر (ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه ته‌نها شه‌و و رۆژێكى خایاند) [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (١٣) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكى له بێئاگاییدان و ئه‌م شته نازانن.
(14) {مو‌سا ده‌بێت به پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَاسْتَوَى ] وه كاتێك كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - بالغ بوو وه پێگه‌یشت و دروست كردنی ڕێك و دامه‌زراو بوو [ آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا ] حوكممان پێی به‌خشی واته: پێغه‌مبه‌رایه‌تی، وه تێگه‌یشتن له دین و زانیاریمان پێی به‌خشی [ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (١٤) ] وه به‌م شێوازه پاداشتی چاكه‌كاران ئه‌ده‌ینه‌وه هه‌روه‌كو چۆن پاداشتی دایكی موسامان دایه‌وه.
(15) {مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌ڵه كه‌سێك ده‌كوژێت} [ وَدَخَلَ الْمَدِينَةَ عَلَى حِينِ غَفْلَةٍ مِنْ أَهْلِهَا ] موسى - صلی الله علیه وسلم - هاته ناو شاری میصره‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌حی بۆ هات و بوو به پێغه‌مبه‌ر له كاتێك كه خه‌ڵكه‌كه بێ ئاگابوون، وتراوه: له نێوان مه‌غریب و عیشادا، یان له نیوه‌ڕۆدا به نهێنی خۆی كرده ناو شاردا [ فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيْنِ يَقْتَتِلَانِ ] بینی دوو پیاو شه‌ڕیانه [ هَذَا مِنْ شِيعَتِهِ ] ئه‌مه‌یان به‌نی ئیسرائیلییه‌و له هۆزی خۆیه‌تی [ وَهَذَا مِنْ عَدُوِّهِ ] وه ئه‌مه‌ى تریشیان (قيبطي)يه له هۆزه‌كه‌ی فیرعه‌ونه و دوژمنێتى [ فَاسْتَغَاثَهُ الَّذِي مِنْ شِيعَتِهِ عَلَى الَّذِي مِنْ عَدُوِّهِ ] ئه‌وه‌ی كه له هۆزه‌كه‌ی خۆی بوو كابرای به‌نی ئیسرائیلی داوای فریاكه‌وتن و سه‌رخستنی له موسى - صلی الله علیه وسلم - كرد به‌سه‌ر دوژمنه‌كه‌یدا: ئه‌ى مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فریام بكه‌وه‌و له‌م دوژمنه ڕزگارم بكه ئه‌یه‌وێ به زۆر ئیشم پێ بكات وه پاره‌م پێ نه‌دات (داواى فریاكه‌وتن له كه‌سێكى زیندووى ئاماده‌ى به توانا بۆ كارى دونیایى كه له تواناى مرۆڤدا بێت دروسته) [ فَوَكَزَهُ مُوسَى فَقَضَى عَلَيْهِ ] موسى - صلی الله علیه وسلم - هه‌ردوو ده‌ستی كۆ كرده‌وه دای به سینگی ئه‌و پیاوه‌دا، یاخود به گۆچانه‌كه‌ی لێیداو یه‌كسه‌ر مردو كوشتی هه‌ر چه‌نده بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بوو كه بیكوژێ به‌ڵام نه‌یزانی به‌وه ئه‌مرێ [ قَالَ هَذَا مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - وتی: به‌ڕاستی شه‌یتان ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ى پێ كردم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانم پێ نه‌كرابوو به كوشتنی [ إِنَّهُ عَدُوٌّ مُضِلٌّ مُبِينٌ (١٥) ] به دڵنیایى شه‌یتان دوژمنێكی گومڕاكاری ئاشكرایه‌و ئه‌یه‌وێ مرۆڤـ گومڕا بكات.
(16) {خواى گه‌وره له مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - خۆش ده‌بێت} [ قَالَ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي ] یه‌كسه‌ر موسى - صلی الله علیه وسلم - په‌شیمان بووه‌وه‌و وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من زوڵم و سته‌مم له نه‌فسی خۆم كرد لێم خۆشبه [ فَغَفَرَ لَهُ ] خوای گه‌وره‌ش لێی خۆش‌بوو [ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (١٦) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه به‌تایبه‌تی بۆ كه‌سانێك كه داوای ته‌وبه و لێخۆشبوو‌ن له خوا ئه‌كه‌ن و بۆ لای خوا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
(17) [ قَالَ رَبِّ بِمَا أَنْعَمْتَ عَلَيَّ ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌هۆی ئه‌و نیعمه‌ته زۆرانه‌ی كه به‌سه‌رمدا ڕژاندووته له پێغه‌مبه‌رایه‌تی و زانست و لێخۆشبوو‌ن [ فَلَنْ أَكُونَ ظَهِيرًا لِلْمُجْرِمِينَ (١٧) ] له‌مه‌ودوا نابم به یارمه‌تیده‌ری تاوانباران.
(18) [ فَأَصْبَحَ فِي الْمَدِينَةِ خَائِفًا يَتَرَقَّبُ ] له كاتی به‌یانیدا هاته ناو شاره‌وه به‌ڵام ئه‌ترسا وه چاوى ئه‌گێڕاو چاودێری ئه‌كردو ئاوڕى ده‌دایه‌وه (ئه‌مه ترسێكی سروشتیه‌و ئاساییه‌و تاوان نیه، له دوژمن ئه‌ترسا نه‌وه‌كو تۆڵه‌ی لێ بسه‌ننه‌وه) [ فَإِذَا الَّذِي اسْتَنْصَرَهُ بِالْأَمْسِ يَسْتَصْرِخُهُ ] هه‌ر ئه‌و پیاوه به‌نی ئیسرائیلییه‌ی كه دوێنێ داوای سه‌رخستنی له مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كرد دیسانه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تری (قيبطي)دا شه‌ڕێتی كه ئه‌و (قيبطي)يه دیسان ئه‌یه‌وێ بێگارى پێ بكات و به زۆر ئیشی پێ بكات و پاره‌ی پێ نه‌دات و زوڵمی لێ بكات، دیسان هاواری كرد‌و داوای فریاكه‌وتنی له مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كرد‌و وتی: ئه‌ی موسى فریام بكه‌وه‌و سه‌رمبخه به‌سه‌ر ئه‌م (قيبطي)يهدا [ قَالَ لَهُ مُوسَى إِنَّكَ لَغَوِيٌّ مُبِينٌ (١٨) ] موسى - صلی الله علیه وسلم - كه بینی هه‌مان پیاوه كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه دوێنێ كه‌سێكی كوشت، وتی: به‌ڕاستی تۆ كه‌سێكی زۆر گومڕایت و خراپه‌ت ئاشكرایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوویته هۆی ئه‌وه‌ی كه من دوێنێ كه‌سێك بكوژم، ئێستاش ئه‌ته‌وێ بێم كه‌سێكی تر بكوژم.
(19) [ فَلَمَّا أَنْ أَرَادَ أَنْ يَبْطِشَ ] كاتێك كه موسى - صلی الله علیه وسلم - ویستی بڕوات له‌و (قيبطي)يه بدات كه ئه‌یه‌وێ زوڵم له به‌نی ئیسرائیلییه‌كه بكات كه به‌نی ئیسرائیلییه‌كه داوای فریاكه‌وتنی لێ كرد [ بِالَّذِي هُوَ عَدُوٌّ لَهُمَا ] كه (قيبطي)يه‌كه دوژمنی موسى و - صلی الله علیه وسلم - دوژمنی كابرای به‌نی ئیسرائیلیش بوو، موسى - صلی الله علیه وسلم - چووه پێشه‌وه بۆی [ قَالَ يَا مُوسَى أَتُرِيدُ أَنْ تَقْتُلَنِي كَمَا قَتَلْتَ نَفْسًا بِالْأَمْسِ ] كابرای به‌نی ئیسرائیلی له لاوازى و بێده‌سه‌ڵاتیدا وایزانی موسى - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئه‌م دێت و له‌م ده‌دات، وتی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌ته‌وێ من بكوژی هه‌روه‌كو چۆن دوێنێ كه‌سێكت كوشت، له‌وێدا یه‌كسه‌ر ئاشكرای كرد كه ئه‌و كوژراوه‌ی هۆزى فیرعه‌ون دوێنێ كوژراوه موسى - صلی الله علیه وسلم - كوشتوویهتى (كه‌س نه‌یده‌زانى به‌ڵام ئاشكراى كرد‌و پیاوه (قيبطي)يه‌كه رۆیشت و هه‌واڵه‌كه‌ى گه‌یانده فیرعه‌ون) [ إِنْ تُرِيدُ إِلَّا أَنْ تَكُونَ جَبَّارًا فِي الْأَرْضِ ] وه وتى: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - كه تۆ خه‌ڵكى ئه‌كوژی و له خه‌ڵكى ئه‌ده‌یت ته‌نها مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه خۆت به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا زاڵ بكه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی [ وَمَا تُرِيدُ أَنْ تَكُونَ مِنَ الْمُصْلِحِينَ (١٩) ] وه تۆ ناتتهوێ له‌سه‌ر زه‌ویدا چاكسازی له نێوان خه‌ڵكیدا بكه‌یت.
(20) [ وَجَاءَ رَجُلٌ مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ يَسْعَى ] دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵ گه‌یشته‌وه به فیرعه‌ون كه ئه‌و پیاوه (قيبطي)يهی دوێنێ كوژراوه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كوشتوویه‌تی، ئه‌وانیش پیلانیان دانا بۆ ئه‌وه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - بكوژن، پیاوێك له‌وپه‌ڕو له دوورترین شوێنی شاره‌وه به خێرایی هات و رێگایه‌كى نزیكترى گرته‌به‌رو زووتر گه‌یشت [ قَالَ يَا مُوسَى إِنَّ الْمَلَأَ يَأْتَمِرُونَ بِكَ لِيَقْتُلُوكَ ] وتی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه ڕاوێژیان كردووه‌و پیلانیان داناوه بۆ كوشتنت [ فَاخْرُجْ إِنِّي لَكَ مِنَ النَّاصِحِينَ (٢٠) ] تۆ له میصر ده‌رچۆ من به‌ڕاستی ئامۆژگاریكارو دڵسۆزی تۆم.
(21) {مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ميسر جێدێلێت به‌ره‌و مه‌ديه‌ن} [ فَخَرَجَ مِنْهَا خَائِفًا يَتَرَقَّبُ ] دیسان موسى - صلی الله علیه وسلم - له میصر ده‌رچوو به‌ڵام ئه‌ترسا له زاڵمه‌كان كه تۆڵه‌ی لێ بسه‌ننه‌وه، وه چاودێریشی ئه‌كردو ئاوڕى ده‌دایه‌وه نه‌وه‌كو بێن و پێی بگه‌ن [ قَالَ رَبِّ نَجِّنِي مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٢١) ] وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕزگارم بكه له‌م قه‌ومه زاڵم و سته‌مكارانه.
(22) [ وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلْقَاءَ مَدْيَنَ قَالَ عَسَى رَبِّي أَنْ يَهْدِيَنِي سَوَاءَ السَّبِيلِ (٢٢) ] وه كاتێك كه ڕووی كرده (مه‌دیه‌ن) ڕێگای نه‌ئه‌زانی، وتی: به‌ڵكو خوای گه‌وره ڕێگای ڕاستم نیشان بدا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌م به (مه‌دیه‌ن) و ڕێگاكه ون نه‌كه‌م (ده‌وترێت خواى گه‌وره فریشته‌یه‌كى ناردووه رێى نیشان داوه).
(23) {هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و دوو كچه شوانه‌كه} [ وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ ] وه كاتێك كه گه‌یشته سه‌ر ئاوێك كه له (مه‌دیه‌ن) بیریان هه‌بوو شوانه‌كان مه‌ڕیان ده‌هێناو ئاویان ده‌دا [ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِنَ النَّاسِ يَسْقُونَ ] خه‌ڵكانێكی زۆری بینی له‌وێ ئاو به ئاژه‌ڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن [ وَوَجَدَ مِنْ دُونِهِمُ امْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ ] وه له دووریشه‌وه له دوای هه‌موویانه دوو ئافره‌تی بینی كه ڕێگری له ئاژه‌ڵه‌كانیان ئه‌كه‌ن و نایه‌لن بچنه پێشه‌وه بۆ سه‌ر ئاوه‌كه [ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به‌زه‌یى پێیاندا هاته‌وه‌و پێى وتن: ئێوه چیتانه بۆ نایه‌لن ئاژه‌ڵه‌كانتان بچێته سه‌ر ئاوه‌كه‌و ئاویان ناده‌ن؟ [ قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّى يُصْدِرَ الرِّعَاءُ ] وتیان: عاده‌تی ئێمه وایه ئاو به ئاژه‌ڵه‌كانمان ناده‌ین و په‌له ناكه‌ین تا خه‌ڵكی هه‌مووی ئاو به ئاژه‌ڵی خۆیان ئه‌ده‌ن و چۆڵ ئه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵیان نه‌بین [ وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ (٢٣) ] وه باوكیشمان پیاوێكی به ته‌مه‌ن و بهساڵاچووهو توانای ئه‌وه‌ی نیه كه ئاو به ئاژه‌ڵه‌كان بدات
(24) [ فَسَقَى لَهُمَا ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ئاوی به ئاژه‌ڵه‌كانیان دا (ئه‌وان به‌رده‌كه‌یان خسته‌وه سه‌ر بیره‌كه به ده كه‌س نه‌بێت لا نابرا مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به‌ته‌نها لایبرد چونكه زۆر به‌هێز بوو) [ ثُمَّ تَوَلَّى إِلَى الظِّلِّ ] پاشان چووه سێبه‌رى دارێك و دانیشت [ فَقَالَ رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنْزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ (٢٤) ] فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار خێرم پێ بكه من زۆر پێویستم به خێر‌و چاكه‌ی تۆیه (پێ په‌تى و زۆر برسی بوو، وه ئافره‌ته‌كان گوێیان لێ‌بوو).
(25) {شه‌رم و شكۆى ئافره‌ت} [ فَجَاءَتْهُ إِحْدَاهُمَا تَمْشِي عَلَى اسْتِحْيَاءٍ ] دوای ئه‌وه‌ی كه دوو ئافره‌ته‌كه ئه‌مڕۆ زوو گه‌یشتنه‌وه ماڵه‌وه باوكیان پرسیاری لێ كردن چۆن وا زوو هاتنه‌وه؟ بۆیان گێڕایه‌وه‌و وتیان: پیاوێك ئاوی ئاژه‌ڵه‌كانی بۆ داوین، ئه‌ویش ناردی به شوێنیداو یه‌كێكیان به شه‌رمه‌وه هاته‌وه بۆ لای موسى - صلی الله علیه وسلم - (كراسه‌كه‌ى دابوو به‌سه‌ر روویدا) [ قَالَتْ إِنَّ أَبِي يَدْعُوكَ لِيَجْزِيَكَ أَجْرَ مَا سَقَيْتَ لَنَا ] وتی: به دڵنیایى باوكم بانگت ئه‌كات تا پاداشتت بداته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆ ئاوت به ئاژه‌ڵه‌كانمان داوه (مهبهستهكهى پێ وت نه‌وه‌كو بترسێت و گومانى خراپ به‌رێت، چونكه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كه‌سێكى غه‌ریب بوو) [ فَلَمَّا جَاءَهُ ] كاتێك موسى - صلی الله علیه وسلم - هات بۆ لای باوكیان [ وَقَصَّ عَلَيْهِ الْقَصَصَ ] وه چیرۆك و به‌سه‌رهاتی خۆی بۆی گێڕایه‌وه كه له میصر چی به‌سه‌رهاتووه [ قَالَ لَا تَخَفْ ] باوكیان وتی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - مه‌ترسێ [ نَجَوْتَ مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٢٥) ] به‌ڕاستی تۆ له قه‌ومێكی سته‌مكار ڕزگارت بووه كه فیرعه‌ون كه‌سێكی زۆر سته‌مكاره، وتراوه: ئه‌م پیاوه شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر بووه - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌وه بۆچونێكی ته‌واو نیه، چونكه شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زیاتر له چوارسه‌د ساڵ پێش موسى - صلی الله علیه وسلم - بووه‌و نزیك بووه له‌سه‌رده‌مى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ، وه وتراوه: برازای شوعه‌یب بووه، وه وتراوه: پیاوچاك و موسڵمانێك بووه له عه‌شیره‌تی شوعه‌یب و له‌سه‌ر دینی شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر بووه - صلی الله علیه وسلم - .
(26) [ قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ ] یه‌كێك له كچه‌كان وتی: ئه‌ی باوكه به كرێی بگره تا شوانیمان بۆ بكات [ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ (٢٦) ] به‌ڕاستی ئه‌مه باشترین كه‌سه كه تۆ به كرێی ئه‌گری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌هێزو ئه‌مینه، باوكى وتى: چۆن ده‌زانیت؟ وتى: به‌هێزه چونكه بینیمان چۆن به‌ردى سه‌ر بیره‌كه‌ى لابرد‌و له بیره‌كه ئاوی بۆمان دهركردو ئاوی ئاژه‌ڵه‌كانیدا، وه كه‌سێكی زۆر ئهمینیشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه چووم به دوایدا موسى - صلی الله علیه وسلم - له پێشه‌وه ئه‌ڕۆی و پێى وتم: ئه‌گه‌ر ڕێیه‌كه‌م هه‌ڵه كرد به‌ردێك تێگره ده‌زانم و له‌وێوه ده‌ڕۆم، نه‌ك كچه‌كه له پێشه‌وه بڕوات و ئه‌م له دوایه‌وه بڕوات، بۆیه وتی: كه‌سێكی زۆر ئه‌مینه.
(27) {مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - هاوسه‌رگيرى ده‌كات} [ قَالَ إِنِّي أُرِيدُ أَنْ أُنْكِحَكَ إِحْدَى ابْنَتَيَّ هَاتَيْنِ ] پیاوه‌كه وتی: ئه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - من ئه‌مه‌وێ یه‌كێك له‌م دوو كچه‌ی خۆمت لێ ماره بكه‌م [ عَلَى أَنْ تَأْجُرَنِي ثَمَانِيَ حِجَجٍ ] تۆیش هه‌شت ساڵ شوانیم بۆ بكه [ فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًا فَمِنْ عِنْدِكَ ] ئه‌گه‌ر ده ساڵیشم بۆ ته‌واو بكه‌ی ئه‌وه له چاكه‌ی خۆته [ وَمَا أُرِيدُ أَنْ أَشُقَّ عَلَيْكَ ] وه من نامه‌وێ تووشی مه‌شه‌قه‌و ناڕه‌حه‌تیت بكه‌م بڵێم ئیلا ئه‌بێ ده ساڵ شوانیم بۆ بكه‌ی، ئه‌گه‌ر هه‌شت ساڵ بكه‌ی به‌سه، وه ئه‌گه‌ر ده‌یشت كرد ئه‌وه له چاكه‌ی خۆته [ سَتَجِدُنِي إِنْ شَاءَ اللَّهُ مِنَ الصَّالِحِينَ (٢٧) ] وه إن شا‌ء الله ئه‌مبینی من كه‌سێكی چاك ئه‌بم و به چاكه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م.
(28) [ قَالَ ذَلِكَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ أَيَّمَا الْأَجَلَيْنِ قَضَيْتُ ] موسایش - صلی الله علیه وسلم - وتی: ئه‌مه به‌ڵێنێك بێت له نێوان من و تۆدا هه‌ر كام له‌و دوو ماوه‌یه‌م به‌سه‌ر برد هه‌شت ساڵه‌كه یان ده ساڵه‌كه [ فَلَا عُدْوَانَ عَلَيَّ ] ئه‌وه زوڵمم له‌سه‌ر نیه، واته: داوای زیاترم لێ مه‌كه [ وَاللَّهُ عَلَى مَا نَقُولُ وَكِيلٌ (٢٨) ] وه خوای گه‌وره‌ش شاهیدو پارێزهرو ئاگاداره له‌م مه‌رجه‌ی كه دامانناوه.
(29) {مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ميسر} [ فَلَمَّا قَضَى مُوسَى الْأَجَلَ ] كاتێك كه موسى ماوه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ده ساڵی ڕێكی ته‌واو كردووه نه‌ك هه‌شته‌كه وه‌كو له (بوخاری)دا هاتووه [ وَسَارَ بِأَهْلِهِ ] وه تامه‌زرۆى وڵات و كه‌سوكارى بوو، ویستى به نهێنى بگه‌ڕێته‌وه بۆ میصر، وه هه‌ندێك مه‌ڕیشى پێ بوو كه غه‌زورى پێیدا بوو هێنایه‌وه بۆ میصر، وه خێزانه‌كه‌یشى پێ‌بوو له‌شه‌وێكى زستانى ساردى باراناوى تاریكدا، چه‌ندێك هه‌وڵى ده‌دا ئاگرى بۆ ناكرایه‌وه [ آنَسَ مِنْ جَانِبِ الطُّورِ نَارًا ] پێشتریش له سووره‌تی (طه) باس كرا له‌لای كێوی (طور)ه‌وه له دووره‌وه ئاگرێكی بینی [ قَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا ] به خێزانه‌كه‌ی وت ئێوه لێره بمێننه‌وه [ إِنِّي آنَسْتُ نَارًا ] به دڵنیایى من ئاگرێكم بینیوه [ لَعَلِّي آتِيكُمْ مِنْهَا بِخَبَرٍ ] ئه‌چمه سه‌ر ئه‌و ئاگره به‌ڵكو ئه‌گه‌ر كه‌سێكی لێ بوو هه‌واڵێكتان بۆ بێنمه‌وه، چونكه رێگایان ون كردبوو [ أَوْ جَذْوَةٍ مِنَ النَّارِ ] یاخود پشكۆیه‌ك له ئاگره‌كه دێنم [ لَعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ (٢٩) ] به‌ڵكو ئاگری پێ بكه‌ینه‌وه‌و خۆمانی پێ گه‌رم بكه‌ینه‌وه.
(30) {خواى گه‌وره قسه له‌گه‌ڵ مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌كات} [ فَلَمَّا أَتَاهَا ] كاتێك هاته لای ئاگره‌كه بینی دارێكى سه‌وزه‌و ئاگرى گرتووه ده‌دره‌وشێته‌وه‌و نووری خوای گه‌وره‌یه [ نُودِيَ مِنْ شَاطِئِ الْوَادِ الْأَيْمَنِ ] له كه‌ناری دۆڵه‌كه له‌لای ڕاسته‌وه خوای گه‌وره بانگی له موسى - صلی الله علیه وسلم - كرد [ فِي الْبُقْعَةِ الْمُبَارَكَةِ مِنَ الشَّجَرَةِ ] له‌و پارچه زه‌ویه پیرۆزه لای داره‌كه كه له كه‌ناره‌كه‌دا ڕوابوو [ أَنْ يَا مُوسَى إِنِّي أَنَا اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (٣٠) ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ى قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات منم الله په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره سیفه‌تى قسه كردنى هه‌یه‌و هه‌ر كات ویستى لێبێت قسه ده‌كات و چۆنێتیه‌كه‌یشى ته‌نها خۆى ده‌یزانێت).
(31) {گۆچانه‌كه‌ى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌بێت به مار!} [ وَأَنْ أَلْقِ عَصَاكَ ] وه ئه‌و گۆچانه‌ی به‌ده‌ستته‌وه‌یه فڕێی بده تا موعجیزه‌یه‌كت نیشان بده‌م كه فڕێی دا بوو به مارێكی زۆر گه‌وره [ فَلَمَّا رَآهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَانٌّ ] كاتێك بینى ئه‌و ماره ئهجوولایهوه زۆر به‌خێرایی وه زۆر گه‌وره بوو وه‌كو جنی، ئه‌گه‌یشت به هه‌ر تاوێرو به‌ردێكى گه‌وره قوتى ده‌دا [ وَلَّى مُدْبِرًا ] موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ی بینی یه‌كسه‌ر ڕایكردو پشتی هه‌ڵكردو ڕۆی [ وَلَمْ يُعَقِّبْ ] وه ئاوڕی نه‌دایه‌و نه‌گه‌ڕایه‌وه له ترسا [ يَا مُوسَى أَقْبِلْ وَلَا تَخَفْ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - وه‌ره بگهڕێرهوهو مه‌ترسێ [ إِنَّكَ مِنَ الْآمِنِينَ (٣١) ] تۆ ئه‌مینی و هیچ زیانێك به تۆ ناگات.
(32) {موعجيزهيهكى تر‌ى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -} [ اسْلُكْ يَدَكَ فِي جَيْبِكَ ] وه ده‌ستت بخه‌ره ناو ملوانی قهمیسهكهتهوه [ تَخْرُجْ بَيْضَاءَ ] كه ده‌ستت ده‌رئه‌كه‌ی زۆر سپی و جوانه‌و وه‌كو مانگى چوارده ده‌دره‌وشێته‌وه، ئه‌مه‌یش موعجیزه‌یه‌كی تره (موسى - صلی الله علیه وسلم - خۆی كه‌سێكی ئه‌سمه‌ر بووه وه‌كو له بوخاریدا هاتووه) [ مِنْ غَيْرِ سُوءٍ ] به‌بێ ئه‌وه‌ی كه به‌ڵه‌ك یاخود گه‌ڕوگول بێت [ وَاضْمُمْ إِلَيْكَ جَنَاحَكَ مِنَ الرَّهْبِ ] وه كه ترسایت هه‌ردوو ده‌ستت كۆبكهوهو بیخه‌ره سه‌ر دڵت ترست نامێنێت و دڵ‌ئارام ده‌بیت (كه فیرعه‌ونى ببینیایه ده‌ترسا به‌ڵام كه واى ده‌كرد خواى گه‌وره ترسى ده‌خسته دڵى فیرعهونهوهو فیرعه‌ون زۆر له موسى ده‌ترساو وه‌كو گوێدرێژ میزى ده‌كرده ژێر خۆى) [ فَذَانِكَ بُرْهَانَانِ مِنْ رَبِّكَ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ ] ئه‌مه دوو به‌ڵگه‌و حوجه‌و موعجیزه‌یه له په‌روه‌ردگارته‌وه بۆ تۆ تا بڕۆی بۆ لای فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتدارانى [ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ (٣٢) ] به‌ڕاستی ئه‌وان قه‌ومێك بوون له گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره ده‌رچوو بوون.
(33) [ قَالَ رَبِّ إِنِّي قَتَلْتُ مِنْهُمْ نَفْسًا ] موسى - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من كاتی خۆی كه‌سێكم لێ كوشتوون [ فَأَخَافُ أَنْ يَقْتُلُونِ (٣٣) ] وه له‌وه ئه‌ترسێم كه ئه‌وانیش من بكوژنهوهو تۆڵه‌م لێ بسه‌نن.
(34) {مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - داوا له‌خواى گه‌وره ده‌كات هارونى براى بكات به پێغه‌مبه‌ر} [ وَأَخِي هَارُونُ هُوَ أَفْصَحُ مِنِّي لِسَانًا ] وه هارونی برام زمانی له من پاراوتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - گیریه‌ك له زمانی‌دا هه‌بوو، (مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كه منداڵ بوو ده‌ستى بۆ ریشى فیرعه‌ون برد، ئه‌ویش توڕه بوو وتى سوكایه‌تى پێكردووم ده‌بێت بیكوژم، ئاسیاى خێزانى وتى ئه‌مه منداڵه‌و نافامێت تاقیبكه‌وه‌و پشكۆیه‌ك ئاگرو هه‌ندێك خورما دابنێ ئه‌گه‌ر ده‌ستى برد بۆ خورماكه ئه‌وا بیكوژه، وه ئه‌گه‌ر ده‌ستى برد بۆ پشكۆ ئاگره‌كه ئه‌وا دیاره نافامێت و مه‌یكوژه، مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ده‌ستى برد بۆ پشكۆ ئاگره‌كه‌و بردى بۆ ده‌مى و رزگارى بوو له كوشتن، جا له‌و كاته‌وه گیرییه‌ك له زمانی‌دا هه‌بوو) [ فَأَرْسِلْهُ مَعِيَ ] هارونی برام له‌گه‌ڵمدا بنێره‌و بیكه به پێغه‌مبه‌ر (چاكه‌كارترین برا بۆ براكه‌ى مو‌سا بوو بۆ هارونى براى كه داواى كرد خواى گه‌وره بیكات به پێغه‌مبه‌ر) [ رِدْءًا يُصَدِّقُنِي ] بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یارمه‌تیده‌رم و ئه‌وه‌ى من ده‌یڵێم بۆیان روون بكاته‌وه تا به‌ڕاستم دابنێن [ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يُكَذِّبُونِ (٣٤) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌وه ئه‌ترسێم كه به درۆم بزانن.
(35) [ قَالَ سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ ] خوای گه‌وره وه‌ڵامی دایه‌وه‌و فه‌رمووی: به‌ڵێ به‌هێزت ئه‌كه‌ین به هارونی برات [ وَنَجْعَلُ لَكُمَا سُلْطَانًا ] وه به‌ڵگه‌ی بههێزیشتان پێ ئه‌ده‌ین [ فَلَا يَصِلُونَ إِلَيْكُمَا ] ئه‌وان ناگه‌نه ئێوه‌و ناتوانن هیچ ئازارێكتان بده‌ن [ بِآيَاتِنَا أَنْتُمَا وَمَنِ اتَّبَعَكُمَا الْغَالِبُونَ (٣٥) ] به‌هۆی ئه‌و ئایه‌ت و موعجیزانهش كه پێتان ئه‌ده‌ین ئێوه‌و شوێنكه‌وتوانتان زاڵ و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و ئه‌وان تێكئه‌شكێن.
(36) { هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و فيرعهون} [ فَلَمَّا جَاءَهُمْ مُوسَى بِآيَاتِنَا بَيِّنَاتٍ ] كاتێك كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و موعجیزه ئاشكرا‌و ڕوونانهى بۆ فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتدارانى برد [ قَالُوا مَا هَذَا إِلَّا سِحْرٌ مُفْتَرًى ] ئه‌وان وتیان: ئه‌مه هیچ شتێك نیه ته‌نها جادوویهكهو هه‌ڵبه‌ستراوه‌و خۆت داتهێناوه [ وَمَا سَمِعْنَا بِهَذَا فِي آبَائِنَا الْأَوَّلِينَ (٣٦) ] وه ئێمه له باوك و باپیرانی پێشینمان شتێكی وامان نه‌بیستووه كه‌سێك ئاوا بێت و بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بكات و بڵێت به تاك و ته‌نها خوا بپه‌رستن و شه‌ریكى بۆ دامه‌نێن.
(37) [ وَقَالَ مُوسَى رَبِّي أَعْلَمُ بِمَنْ جَاءَ بِالْهُدَى مِنْ عِنْدِهِ ] وه موسى - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: په‌روه‌ردگارم زاناتره به‌و كه‌سه‌ی كه هیدایه‌تی هێناوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه (كه مه‌به‌ستی خۆیه‌تی) [ وَمَنْ تَكُونُ لَهُ عَاقِبَةُ الدَّارِ ] وه سه‌ره‌نجام و سه‌ركه‌وتن بۆ كێ ده‌بێت [ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ (٣٧) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره كه‌سانی ستهمكارو هاوبه‌شبڕیارده‌ر سه‌رناخات.
(38) [ وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ مَا عَلِمْتُ لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرِي ] وه فیرعه‌ون وتی: ئه‌ی پیاوماقوڵان و خانه‌دانان من نه‌مزانیوه ئێوه جگه له من خوایه‌كی ترتان هه‌بێ [ فَأَوْقِدْ لِي يَا هَامَانُ عَلَى الطِّينِ ] ئه‌ی هامان (كه وه‌زیرو راوێژكاری بوو) ئاگر له‌و قوڕه به‌رده‌و قوڕم بۆ سووركهوه، واته: خشتی سوورهوهكراوم بۆ دروست بكه [ فَاجْعَلْ لِي صَرْحًا ] وه كۆشكێكی به‌رزم بۆ دروست بكه [ لَعَلِّي أَطَّلِعُ إِلَى إِلَهِ مُوسَى ] بۆ ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر كۆشكه‌كه تا سه‌ركه‌وم بۆ لای خوایه‌كه‌ی موسى- صلی الله علیه وسلم - كه ده‌ڵێت خوایهكهى من له ئاسمانه [ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُ مِنَ الْكَاذِبِينَ (٣٨) ] هه‌ر چه‌نده من گومان ئه‌به‌م كه موسى - صلی الله علیه وسلم - درۆ بكات و هیچ خوای نه‌بێت.
(39) [ وَاسْتَكْبَرَ هُوَ وَجُنُودُهُ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ ] وه فیرعه‌ون و سه‌ربازانی به ناحه‌ق خۆیان به‌گه‌وره‌زانی له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا له میصر [ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ إِلَيْنَا لَا يُرْجَعُونَ (٣٩) ] وه گومانی وایان ئه‌برد كه بۆ لای ئێمه ناگه‌ڕێنه‌وه‌و زیندوو بوونه‌وه نیه.
(40) {خواى گه‌وره فيرعهون و سه‌ربازه‌كانى له‌ناو ده‌بات} [ فَأَخَذْنَاهُ وَجُنُودَهُ ] وه فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانیمان برده‌وه [ فَنَبَذْنَاهُمْ فِي الْيَمِّ ] وه فڕێمان دانه ناو ده‌ریاكه‌وه‌و نوقممان كردن [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الظَّالِمِينَ (٤٠) ] وه تۆ ته‌ماشا بكه‌و بزانه سه‌ره‌نجامی سته‌مكاران چۆن ئه‌بێ.
(41) [ وَجَعَلْنَاهُمْ أَئِمَّةً يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ ] وه ئه‌وانمان كرده پێشه‌وا بۆ شوێنكه‌وتوانیان به‌ڵام بانگی خه‌ڵكیان ئه‌كرد بۆ ئاگرو پێشه‌وای خراپ بوون [ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ لَا يُنْصَرُونَ (٤١) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش كه‌س نیه سه‌ریان بخات و له سزای خوای گه‌وره بیانپارێزێت (توشى سه‌رشۆڕى و ریسوایى و سزاى دونیا‌و قیامه‌ت بوون، وه ئه‌مه سه‌ره‌نجامى تێكڕاى كافرانه).
(42) [ وَأَتْبَعْنَاهُمْ فِي هَذِهِ الدُّنْيَا لَعْنَةً ] وه له دونیایشدا له‌عنه‌تمان لێ كردن و له ڕه‌حمه‌تی خۆمان ده‌رمان كردن [ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ هُمْ مِنَ الْمَقْبُوحِينَ (٤٢) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا دیسانه‌وه ده‌ركراو ئه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا، یاخود بوغزێنراو ئه‌بن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، یاخود له‌ناو ئاگردا شوهیان ئه‌شێوێنین به سووتاندن.
(43) [ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ ] وه به‌دڵنیایى ئێمه ته‌وراتمان به موسى - صلی الله علیه وسلم - به‌خشی [ مِنْ بَعْدِ مَا أَهْلَكْنَا الْقُرُونَ الْأُولَى ] له دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌نده‌ها ئوممه‌تانی كافرى پێشترمان له‌ناو برد (ئه‌بو سه‌عیدى خودرى) ده‌فه‌رمێت: له دواى دابه‌زینى ته‌ورات خواى گه‌وره هیچ ئوممه‌تێكى به تێكڕا له‌ناو نه‌بردووه‌و فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانى دوا ئوممه‌ت بوون كه هه‌موویان پێكه‌وه له‌ناوبران، ته‌نها خه‌ڵكى ئه‌و گونده نه‌بێت كه خواى گه‌وره كردیانى به مه‌یمون و به‌راز) [ بَصَائِرَ لِلنَّاسِ ] كه ئه‌و ته‌وراته چاوڕۆشنایی بوو بۆ خه‌ڵكی سه‌رده‌می خۆی كه حه‌قیان پێی ئه‌دۆزیه‌وه [ وَهُدًى وَرَحْمَةً ] وه هیدایه‌ت بوو بۆ حه‌ق و ڕه‌حمه‌ت بوو له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ خه‌ڵكی [ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (٤٣) ] به‌ڵكو خه‌ڵكی یادی خوای گه‌وره‌و شوكرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی بكه‌ن.
(44) [ وَمَا كُنْتَ بِجَانِبِ الْغَرْبِيِّ إِذْ قَضَيْنَا إِلَى مُوسَى الْأَمْرَ ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خۆ تۆ له‌لای ڕۆژئاوای دۆڵی (سه‌ینا) نه‌بووی كاتێك كه خوای گه‌وره موناجات و قسه‌ی له‌گه‌ڵ موسادا - صلی الله علیه وسلم - كرد‌و ئه‌و فه‌رمانه‌مان پێى ڕاگه‌یاند [ وَمَا كُنْتَ مِنَ الشَّاهِدِينَ (٤٤) ] وه تۆ له‌وێ ئاماده نه‌بووی تا ئه‌م شتانه بزانی به‌ڵكو له ڕێی وه‌حیه‌وه هه‌موو ئه‌م به‌سه‌رهاتانه‌ی پێت ڕاگه‌یاندووه (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تى محمد - صلی الله علیه وسلم - ).
(45) [ وَلَكِنَّا أَنْشَأْنَا قُرُونًا ] وه له پاش ئه‌وه‌ش چه‌نده‌ها ئوممه‌تانی ترمان دروست كرد [ فَتَطَاوَلَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ ] وه ئه‌و ئوممه‌تانه سه‌رده‌م و ته‌مه‌نیان درێژه‌ی كێشا وه شه‌ریعه‌تیان لێ جیاواز بوو، وه له بیر‌و یادیان چوو كه له كتێبی ئه‌وانیشدا باسی پێغه‌مبه‌ری خوا هاتووه - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵام له یادو بیریان كرد‌و وه‌فایان نه‌كرد به‌رامبه‌ری [ وَمَا كُنْتَ ثَاوِيًا فِي أَهْلِ مَدْيَنَ ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ جێگیر‌و نیشته‌جێ نه‌بووی له‌لای خه‌ڵكی (مه‌دیه‌ن) هه‌روه‌كو چۆن موسى - صلی الله علیه وسلم - له‌وێ بووه [ تَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا ] كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنیته‌وه [ وَلَكِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ (٤٥) ] به‌ڵكو ئێمه تۆمان ناردووه بۆ لای خه‌ڵكی مه‌ككه وه ئه‌م هه‌واڵانه‌ش له ڕێی وه‌حیه‌وه به تۆمان ڕاگه‌یاندووه ئه‌گه‌رنا تۆ له‌وێ نه‌بوویته.
(46) [ وَمَا كُنْتَ بِجَانِبِ الطُّورِ إِذْ نَادَيْنَا ] وه تۆ له‌لای كێوی (طور)یش نه‌بووی كاتێك له‌وێوه قسه‌مان له‌گه‌ڵ موسادا - صلی الله علیه وسلم - كرد‌و بانگمان كرد [ وَلَكِنْ رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ ] به‌ڵام ئه‌م وه‌حی و قورئانه كه بۆ تۆمان ناردووه ڕه‌حمه‌تێكه له په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ تۆ [ لِتُنْذِرَ قَوْمًا مَا أَتَاهُمْ مِنْ نَذِيرٍ مِنْ قَبْلِكَ ] تا ئاگاداری قه‌ومێك بكه‌یته‌وه كه خه‌ڵكی مه‌ككه‌ن كه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ نه‌چووه تا ئاگاداریان بكاته‌وه [ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (٤٦) ] به‌ڵكو ئه‌وانیش په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن وه بیر بكه‌نه‌وه.
(47) [ وَلَوْلَا أَنْ تُصِيبَهُمْ مُصِيبَةٌ ] وه ئه‌گه‌ر ئێمه خه‌ڵكی مه‌ككه‌مان سزا بدایه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ت و سزایه‌كمان بۆ دابه‌زاندنایه [ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ] به‌هۆی تاوانه‌كانی خۆیانه‌وه [ فَيَقُولُوا رَبَّنَا لَوْلَا أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًا ] ئه‌و كاته ئه‌یانووت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ تۆ پێغهمبهرێكت بۆ نه‌ناردین [ فَنَتَّبِعَ آيَاتِكَ ] تا شوێن ئایه‌ته‌كانی تۆ بكه‌وتینایه [ وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (٤٧) ] وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه باوه‌ڕمان بهێنایه، به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وه پێغه‌مبه‌رمان بۆ ناردن و ئاگاداری كردنه‌وه و به ته‌واوی دینى بۆ ڕوون كردنه‌وه.
(48) [ فَلَمَّا جَاءَهُمُ الْحَقُّ مِنْ عِنْدِنَا ] وه كاتێك ئه‌و حه‌قه كه قورئانه پیرۆزه‌كه‌یه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه به پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - بۆ خه‌ڵكی مه‌ككه نێردرا [ قَالُوا لَوْلَا أُوتِيَ مِثْلَ مَا أُوتِيَ مُوسَى ] وتیان: ئه‌ی باشه بۆچی چۆن مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ته‌وراتی هه‌ر هه‌مووی به‌یه‌كجار بۆ دابه‌زی بۆ محمدیش - صلی الله علیه وسلم - هه‌موو قورئانی به‌یه‌كجار بۆ دانه‌به‌زی!؟، یاخود چۆن مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و هه‌موو موعجیزه‌یه‌ى بۆ هات بۆچى موعجیزه‌ى وایش بۆ محمد - صلی الله علیه وسلم - نایات!؟ [ أَوَلَمْ يَكْفُرُوا بِمَا أُوتِيَ مُوسَى مِنْ قَبْلُ ] ئایا كافرانی پێشتریش وه‌كو ئێوه مرۆڤـ نه‌بوون و كوفریان نه‌كرد به‌و موعجیزانه‌ی كه بۆ موسى هاتبوو؟ [ قَالُوا سِحْرَانِ تَظَاهَرَا ] وتیان: ته‌ورات و قورئان دوو جادوو سیحرن موسى و محمد كردوویانه، یان ئه‌و دوو پێغه‌مبه‌ره جادووگه‌رو ساحیرن و هاوكاری یه‌كتریان كردووه له‌سه‌ر ئه‌و درۆ ههڵبهستنهو له‌لایه‌ن خواوه نه‌بووه [ وَقَالُوا إِنَّا بِكُلٍّ كَافِرُونَ (٤٨) ] وه وتیان: ئێمه به هه‌مووی كافرین به‌وه‌ی كه بۆ موسى و محمدیش - صلی الله علیه وسلم - هاتووه.
(49) [ قُلْ فَأْتُوا بِكِتَابٍ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ هُوَ أَهْدَى مِنْهُمَا أَتَّبِعْهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن ئێوه كتابێك بێنن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه له ته‌ورات و قورئان هیدایه‌تده‌رتر بێ ئه‌و كاته ئێمه شوێنی ئه‌كه‌وین [ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٤٩) ] ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن
(50) [ فَإِنْ لَمْ يَسْتَجِيبُوا لَكَ ] وه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه بۆ ئه‌و شته، یان وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه به‌وه‌ی كه ئیمان بێنن [ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَاءَهُمْ ] ئه‌وه بزانه ئه‌وان ته‌نها شوێنى هه‌واو ئاره‌زووی پووچه‌ڵی خۆیان كه‌وتوون [ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَيْرِ هُدًى مِنَ اللَّهِ ] وه كێ له‌و كه‌سه گومڕاتره، واته: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه گومڕاتر نیه كه شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆی بكه‌وێ به‌بێ هیدایه‌ت و ڕێنمایی له‌لایه‌نی خوای گه‌وره [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (٥٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێكی سته‌مكار نادات.
(51) [ وَلَقَدْ وَصَّلْنَا لَهُمُ الْقَوْلَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (٥١) ] (رِفَاعة القُرَظِيّ) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ده كه‌س دابه‌زى كه من یه‌كێكیان بووم، واته: ئێمه وته‌ی خۆمان هه‌ندێكیمان به هه‌ندێكی گه‌یاندووه، واته: وته‌ی خۆمان درێژ كردۆته‌وه‌و ڕوونمان كردۆته‌وه به‌ڵكو قوڕه‌یش بیر بكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن، یاخود پێغه‌مبه‌ر له دوای پێغه‌مبه‌رمان ناردووه به‌ڵكو په‌ندو ئامۆژگارى وه‌ربگرن.
(52) [ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كتابمان پێ به‌خشیوون له پێش قورئاندا له ئه‌هلی كتاب [ هُمْ بِهِ يُؤْمِنُونَ (٥٢) ] ئه‌وان ئیمانی پێ دێنن ئه‌وانه‌ی كه موسڵمان بوونه وه‌كو (عبدالله‌ی كوڕی سه‌لام) و جگه له‌و، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (نه‌جاشى) و هاوه‌ڵه‌كانى دابه‌زى.
(53) [ وَإِذَا يُتْلَى عَلَيْهِمْ قَالُوا آمَنَّا بِهِ ] وه كاتێك كه قورئانیان به‌سه‌ردا بخوێنیته‌وه ئه‌وان ئه‌ڵێن: ئێمه پێش ئه‌م قورئانه‌یش هه‌ر یه‌كخواپه‌رست و موسڵمان بووینه‌و ئیمانمان پێی هه‌یه [ إِنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّنَا ] ئه‌مه حه‌قه‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه [ إِنَّا كُنَّا مِنْ قَبْلِهِ مُسْلِمِينَ (٥٣) ] ئێمه پێش ئه‌وه‌یش موسڵمان بووینه وه خۆمان ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ته‌ورات و ئینجیل‌دا باسی پێغه‌مبه‌ر كراوه - صلی الله علیه وسلم - ئیمانمان پێی هێناوه.
(54) [ أُولَئِكَ يُؤْتَوْنَ أَجْرَهُمْ مَرَّتَيْنِ بِمَا صَبَرُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌هلی كتاب بوونه پاشان كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هاتووه ئیمانیان به‌میش هێناوه دووجار ئه‌جرو پاداشتی خۆیان وه‌رئه‌گرن: یه‌كێكیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شوێن پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان كه‌وتوون، وه یه‌كێكی تریشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هات شوێنی كه‌وتن، وه به‌هۆی صه‌برو ئارام گرتن و دامه‌زراویان له‌سه‌ر ئیمان هێنان به كتابی یه‌كه‌م پاشان به قورئان [ وَيَدْرَءُونَ بِالْحَسَنَةِ السَّيِّئَةَ ] وه به چاكه وه‌ڵامی خراپه ئه‌ده‌نه‌وه [ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (٥٤) ] وه له‌وه‌یشی كه پێمان به‌خشیون له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌یبه‌خشن.
(55) [ وَإِذَا سَمِعُوا اللَّغْوَ أَعْرَضُوا عَنْهُ ] وه كاتێك گوێیان له قسه‌ی پڕوپووچ و بێ‌مانا ئه‌بێ له‌لایه‌ن هاوبه‌شبڕیارده‌رانه‌وه كه تانه‌و ته‌شه‌ر له دینه‌كه‌یان بده‌ن ئه‌مان پشتیان تێ ئه‌كه‌ن و تێكه‌ڵیان نابن [ وَقَالُوا لَنَا أَعْمَالُنَا ] وه پێیان ئه‌ڵێن: ئێمه كرده‌وه‌ی چاكى خۆمان هه‌یه‌و كوفری ئێوه زه‌ره‌رو زیان به ئێمه ناگه‌یه‌نێ [ وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ ] وه ئێوه‌ش كرده‌وه‌ی خۆتان هه‌یه‌و سوودی ئێمه بۆ ئێوه نایات ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن [ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ] ئێوه سه‌لامه‌تن له ئێمه‌و هیچ خراپه‌یه‌ك له ئێمه‌وه به ئێوه ناگات [ لَا نَبْتَغِي الْجَاهِلِينَ (٥٥) ] وه ئێمه نامانه‌وێ هاوڕێیه‌تی خه‌ڵكانی نه‌زان و نه‌فام بكه‌ین و رێگاى ئه‌وان ناگرینه‌به‌ر.
(56) {هيدايه‌تدان به‌ده‌ست خوايه} [ إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - (ئه‌بو طاڵیب)ی مامه‌ی له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو پێى فه‌رموو: ئه‌ى مامه بڵێ: لا إله إلا الله شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م له رۆژى قیامه‌ت، زۆر هه‌وڵیدا كه موسڵمان بێت به‌ڵام (ئه‌بو جه‌هل و عبدالله¬ى كوڕى ئه‌بى ئومه‌ییه) له‌وێ بوون و وتیان: ئایا واز له دینى (عبدالمطلب) دێنى!، پێغه‌مبه‌رى خوایش - صلی الله علیه وسلم - ده‌یفه‌رموو: ئه‌ى مامه، بڵێ: لا إله إلا الله شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م له رۆژى قیامه‌ت، ئه‌وانیش ده‌یانووت نه‌كه‌یت موسڵمان نه‌بیت، ئه‌ویش موسڵمان نه‌بوو به كافری مرد، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به دڵنیایى تۆ ناتوانی هیدایه‌تی كه‌سێك بده‌ی كه خۆشت ئه‌وێ خۆشه‌ویستى سروشتى نه‌ك شه‌رعى، چونكه زۆر به‌رگرى له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌كرد، یان پێت خۆشه ئیمان بێنێ [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] به‌ڵكو خوای گه‌وره خۆی هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت و ئه‌و كه‌سه شایه‌نی هیدایه‌ت بێت [ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (٥٦) ] وه خوای گه‌وره زاناتره به‌وه‌ی كه كێ شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه هیدایه‌ت وه‌ربگرێ.
(57) [ وَقَالُوا إِنْ نَتَّبِعِ الْهُدَى مَعَكَ نُتَخَطَّفْ مِنْ أَرْضِنَا ] وه كافرانى قوره‌یش ئه‌یانووت: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر بێتوو ئێمه شوێن ئه‌و هیدایه‌ت و دینه‌ی تۆ بكه‌وین ئه‌وه عه‌ره‌ب دێن و ئه‌ده‌ن به‌سه‌رماندا وه ئێمه‌ش شه‌ڕی هه‌موو عه‌ره‌بمان پێ ناكرێ، وه له زه‌وی خۆمان ده‌رمان ئه‌كه‌ن و شاربه‌ده‌رمان ده‌كه‌ن [ أَوَلَمْ نُمَكِّنْ لَهُمْ حَرَمًا آمِنًا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئایا ئێمه حه‌ره‌مێكی ئامینمان پێ نه‌به‌خشیوون كه حه‌ره‌می كه‌عبه كه له‌وێیه‌و به‌هۆیه‌وه ئه‌وانیش ئه‌من و ئاسایش باڵی به‌سه‌ریاندا كێشاوه كه كافرن، ئه‌ى كه موسڵمان بن چۆن له ئه‌من و ئاسایش‌دا نابن، ئه‌مه بیانویه‌كى پوچه‌ڵ و درۆیه [ يُجْبَى إِلَيْهِ ثَمَرَاتُ كُلِّ شَيْءٍ ] وه له هه‌موو لایه‌كه‌وه‌و له شوێنه‌كانی تره‌وه به‌روبوومیان بۆ دێت [ رِزْقًا مِنْ لَدُنَّا ] كه ئه‌ویش ڕزقێكه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئه‌وان [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٥٧) ] به‌ڵام زۆربه‌یان نه‌زانن و هه‌ست ناكه‌ن و ئه‌م شته نازانن.
(58) [ وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَرْيَةٍ بَطِرَتْ مَعِيشَتَهَا ] وه ئێمه چه‌نده‌ها دێ و شارى ترمان له‌ناوبرد كه ژیان و گوزه‌رانیان خۆش‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ى له خۆبایی بوون و سوپاسگوزار نه‌بوون [ فَتِلْكَ مَسَاكِنُهُمْ لَمْ تُسْكَنْ مِنْ بَعْدِهِمْ ] كه خۆیان له‌ناوچوون ئا ئه‌وه ماڵه‌كانیانه تا ئێستاش كه‌س جێگیر‌و نیشته‌جێ نه‌بووه تیایدا [ إِلَّا قَلِيلًا ] ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ، مه‌گه‌ر ڕێبوارێك بێت و كه‌مێك بمێنێته‌وه‌و پاشان به‌جێی بێلێت [ وَكُنَّا نَحْنُ الْوَارِثِينَ (٥٨) ] وه ئێمه بووین به میراتگریان، واته: هیچ كه‌سێكی تیا نه‌ماوه‌و چۆڵه.
(59) {خواى گه‌وره سزاى خه‌ڵكى نادات تا پێغه‌مبه‌ريان بۆ نه‌نێرێت} [ وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَى ] وه په‌روه‌ردگارت هیچ دێ و شارێك له‌ناو نابات [ حَتَّى يَبْعَثَ فِي أُمِّهَا رَسُولًا ] تا پێغه‌مبه‌رێك نه‌نێرێته ناویان، وه وتراوه: (فِي أُمِّهَا) واته: (أُمّ الْقُرَى) مه‌به‌ست پێی مه‌ككه‌یه [ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا ] كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر بكات [ وَمَا كُنَّا مُهْلِكِي الْقُرَى ] وه ئێمه هیچ دێ و شارێك له‌ناو نابه‌ین [ إِلَّا وَأَهْلُهَا ظَالِمُونَ (٥٩) ] ئیلا مه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی ستهمكارو هاوبه‌شبڕیارده‌ر بن.
(60) [ وَمَا أُوتِيتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَمَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَزِينَتُهَا ] وه هه‌ر شتێك كه پێتان به‌خشرابێ ئه‌وه خۆشگوزه‌رانى و تام و چێژ‌و ڕازاوه‌یی ژیانی دونیایه‌و ئه‌بڕێته‌وه‌و كۆتایی دێت [ وَمَا عِنْدَ اللَّهِ خَيْرٌ وَأَبْقَى ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره‌یه له پاداشت ئه‌وه باشتره‌و ئه‌مێنێته‌وه‌و به‌رده‌وامه‌و كۆتایی نایه‌ت [ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (٦٠) ] ئه‌ی بۆ بیر ناكه‌نه‌وه‌و تێناگه‌ن له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره‌یه باشتره بۆتان.
(61) [ أَفَمَنْ وَعَدْنَاهُ وَعْدًا حَسَنًا ] ئایا كه‌سێك كه باوه‌ڕدار بێت و به‌ڵێنێكی باشمان پێ دابێ به به‌هه‌شت [ فَهُوَ لَاقِيهِ ] كه ئه‌و به‌و به‌ڵێنه‌ی خوای گه‌وره ده‌گات و خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته سه‌ر [ كَمَنْ مَتَّعْنَاهُ مَتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] وه‌كو كه‌سێك وایه كه ژیانی دونیای پێ ببه‌خشین كه زوو له‌ناو ئه‌چێت و نامێنێ؟ [ ثُمَّ هُوَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنَ الْمُحْضَرِينَ (٦١) ] پاشان له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌و ئاماده‌ی سزا ئه‌بێت و خوای گه‌وره سزای ئه‌دات، ئایا ئه‌م دووانه یه‌كسانن؟ نه‌خێر هه‌رگیز یه‌كسان نابن
(62) [ وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ (٦٢) ] وه له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره بانگی هاوبه‌شبڕیارده‌ران ئه‌كات و ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێوه له دونیا به گومانی خۆتان كردبووتان به شه‌ریك بۆ من كوا ئه‌وانه له كوێن ئایا سه‌رتان ئه‌خه‌ن و فریاتان ئه‌كه‌ون و شه‌فاعه‌تتان بۆ ئه‌كه‌ن؟
(63) [ قَالَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وته‌و سزای خوای گه‌وره حه‌ق بوو به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ بكرێ، كه شه‌یتان و سه‌ركرده‌ی كافران و بێباوه‌ڕانن كه خه‌ڵكیان گومڕا كردووه ئه‌ڵێن: [ رَبَّنَا هَؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مانه بوون ئێمه بانگمان كردن بۆ گومڕایی [ أَغْوَيْنَاهُمْ ] ئێمه ئه‌وانمان گومڕا كرد [ كَمَا غَوَيْنَا ] چۆن خۆمان گومڕا بووین [ تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ] ئێستا ئێمه به‌ڕائه‌تیان لێ ئه‌كه‌ین و به‌رین له‌وان [ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ (٦٣) ] ئه‌وان به هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان ئێمه‌یان ئه‌په‌رست.
(64) [ وَقِيلَ ادْعُوا شُرَكَاءَكُمْ ] وه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كردبووتان به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بانگیان بكه‌ن با سه‌رتان بخه‌ن، یان سزاتان لێ دوورخه‌نه‌وه [ فَدَعَوْهُمْ ] ئه‌وانیش بانگیان ئه‌كه‌ن [ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ ] كه‌س وه‌ڵامیان ناداته‌وه [ وَرَأَوُا الْعَذَابَ ] وه سزای خوای گه‌وره ئه‌بینن، سه‌ركرده‌كان و شوێنكه‌وتوان پێكه‌وه ئه‌خرێنه ناو سزای ئاگری دۆزه‌خه‌وه [ لَوْ أَنَّهُمْ كَانُوا يَهْتَدُونَ (٦٤) ] كه ئاگرى دۆزه‌خ ده‌بینن ئاواته‌خوازن كه له دونیا هیدایه‌تیان وهرگرتایهو موسڵمان بوونایا.
(65) [ وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ ] وه له‌و ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره بانگیان ئه‌كات [ فَيَقُولُ مَاذَا أَجَبْتُمُ الْمُرْسَلِينَ (٦٥) ] پێیان ده‌فه‌رمێت: ئێوه چی وه‌ڵامی نێردراو و پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌تان دایه‌وه.
(66) [ فَعَمِيَتْ عَلَيْهِمُ الْأَنْبَاءُ ] وه هیچ حوجه‌و به‌ڵگه‌یه‌كیان پێ نامێنێت وه‌كو كوێر وان كه ڕێگه‌ی خۆی نه‌دۆزێته‌وه ئه‌مانیش ناتوانن هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن [ يَوْمَئِذٍ فَهُمْ لَا يَتَسَاءَلُونَ (٦٦) ] وه له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ندێكیان پرسیار له هه‌ندێكیان ناكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ عوزرو حوجهیهكیان نیه بۆ ڕۆژی قیامه‌ت.
(67) [ فَأَمَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ] به‌ڵام كه‌سێك ئه‌گه‌ر له دونیادا ته‌وبه‌ی كردبێ وه ئیمانی هێنابێ وه كرده‌وه‌ی چاكی كردبێت (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ فَعَسَى أَنْ يَكُونَ مِنَ الْمُفْلِحِينَ (٦٧) ] ئه‌وانه به دڵنیایی سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون، (عَسَى) له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه بۆ دووپات كردنه‌وه‌و جه‌ختكردنه.
(68) [ وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ] وه په‌روه‌ردگارت ویستی له هه‌ر شتێك بێ دروستی ئه‌كات و هه‌ڵیئه‌بژێرێ [ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ ] به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ڵبژاردنیان بۆ نیه‌و بڵێن خوایه بۆ ئه‌و وهحیهت بۆ سه‌ر كه‌سێكی تر نه‌نارد، یان بۆ جگه له جبریل ئه‌و وه‌حیه‌ی نه‌هێنا [ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (٦٨) ] پاك و مونه‌ززه‌هی و به‌رزو بڵندی بۆ خوای گه‌وره له‌و شیركه‌ی كه كافران بڕیاری ئه‌ده‌ن.
(69) [ وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ (٦٩) ] وه په‌روه‌ردگارت زانایه به‌وه‌ی كه له دڵیان‌دا شاردوویانه‌ته‌وه له شیرك و دژایه‌تی كردنى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - یان له خراپه‌كاری، وه ئه‌وه‌ی كه ئاشكرایان كردووه.
(70) [ وَهُوَ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] وه خوای گه‌وره الله ته‌نها په‌رستراوی حه‌قه‌و هیچ په‌رستراوێكی حه‌ق نیه جگه له‌و [ لَهُ الْحَمْدُ فِي الْأُولَى وَالْآخِرَةِ ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش به ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه له دونیا‌و دواڕۆژدا [ وَلَهُ الْحُكْمُ ] وه حوكم و بڕیاردانیش هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه [ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٧٠) ] وه هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
(71) {هه‌ندێك له به‌خششه‌كانى خواى گه‌وره} [ قُلْ أَرَأَيْتُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌واڵم پێ بده‌ن [ إِنْ جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ اللَّيْلَ سَرْمَدًا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره شه‌وتان بۆ به‌رده‌وام بكات و ڕۆژ نه‌كاته‌وه‌و به‌رده‌وام دونیا هه‌ر شه‌و بێت تا ڕۆژی قیامه‌ت [ مَنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُمْ بِضِيَاءٍ ] ئه‌وا ئه‌و خوایه كێیه كه ئه‌توانێ شه‌وی تاریكتان بۆ ڕووناك بكاته‌وه جگه له خواى گه‌وره؟ واته: هیچ خوایه‌كى تر نیه [ أَفَلَا تَسْمَعُونَ (٧١) ] ئایا بۆ نابیستن بیستنێك كه سوودتان پێ بگه‌یه‌نێت و بیر بكه‌نه‌وه.
(72) [ قُلْ أَرَأَيْتُمْ ] دیسان ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌واڵم پێ بده‌ن [ إِنْ جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ النَّهَارَ سَرْمَدًا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] ئه‌ی ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ڕۆژتان بۆ به‌رده‌وام بكات تا ڕۆژی قیامه‌ت دونیا هه‌ر ڕۆژ بێ و شه‌و نه‌یات [ مَنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُمْ بِلَيْلٍ تَسْكُنُونَ فِيهِ ] ئه‌وه كێیه ئه‌و خوایه‌ی تر كه ئه‌توانێ شه‌وتان بۆ بێنێت تا تیایدا ئارام بن و پشوو بده‌ن جگه له خواى گه‌وره؟ واته: هیچ خوایه‌كى تر نیه [ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (٧٢) ] ئه‌وه بۆ نابینن بینینێك كه په‌ندو ئامۆژگاری و سوودی بۆتان هه‌بێ.
(73) [ وَمِنْ رَحْمَتِهِ جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ ] وه له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه كه شه‌و و ڕۆژی بۆ داناون، تا له شه‌ودا هێمن و ئارام بن و پشوو بده‌ن، وه به‌ڕۆژیش به دوای فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌ت و رزق و ڕۆزی خوای گه‌وره‌دا بگه‌ڕێن بۆ كار كردن و بازرگانى و گه‌شت كردن [ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٧٣) ] وه به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری ئه‌م نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره بكه‌ن.
(74) [ وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ ] وه له ڕۆژی قیامه‌ت دیسان خوای گه‌وره بانگیان ئه‌كات، (ئه‌م ئایه‌ته‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره قسه ده‌كات و سیفه‌تى قسه كردنى هه‌یه) [ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ (٧٤) ] ده‌فه‌رمێت: كوا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێوه كردبووتان به شه‌ریك بۆ من له دونیادا‌و ئه‌تان وت ئه‌مانه شه‌ریكی خوای گه‌وره‌ن؟
(75) [ وَنَزَعْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا ] وه له‌ناو هه‌موو ئوممه‌تێك كه‌سێك ئه‌كه‌ین به شایه‌ت به‌سه‌ریانه‌وه كه پێغه‌مبه‌رانن [ فَقُلْنَا هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ ] وه پێیان ئه‌ڵێین: ده‌ى به‌ڵگه‌تان بێنن ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره شه‌ریكی هه‌یه [ فَعَلِمُوا أَنَّ الْحَقَّ لِلَّهِ ] ئه‌و كاته ئه‌زانن كه حه‌ق به خوای گه‌وره‌یه وه خوای گه‌وره ته‌نها په‌رستراوی حه‌قه [ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٧٥) ] وه ئه‌وانه‌ی ئه‌وان به درۆ و بوهتان هه‌ڵیانبه‌ستبوو ئه‌یانووت: ئه‌مانه شه‌ریكی خوای گه‌وره‌ن هه‌موویان ئه‌ڕۆن و ون ئه‌بن و نامێنن.
(76) {هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتى قارون} [ إِنَّ قَارُونَ كَانَ مِنْ قَوْمِ مُوسَى ] به دڵنیایى (قارون) له قه‌ومی موسى - صلی الله علیه وسلم - بووه‌و ئامۆزای بووه [ فَبَغَى عَلَيْهِمْ ] وه گوێڕایه‌ڵی موسای - صلی الله علیه وسلم - نه‌ئه‌كردو سنووری به‌زاند به‌سه‌ر خه‌ڵكیداو لووتبه‌رزی ئه‌نواند [ وَآتَيْنَاهُ مِنَ الْكُنُوزِ مَا إِنَّ مَفَاتِحَهُ لَتَنُوءُ بِالْعُصْبَةِ أُولِي الْقُوَّةِ ] وه ئه‌وه‌نده‌ش كه‌نزو زێڕو ماڵمان پێی به‌خشیبوو كه هه‌ڵیگرتبوو یه‌ك كۆمه‌ڵ پیاوی به‌هێز نه‌یانئه‌توانی ته‌نها كلیلی خه‌زێنه‌كانى هه‌ڵبگرن ئه‌وه‌نده خه‌زێنه‌كانی زۆر بووه [ إِذْ قَالَ لَهُ قَوْمُهُ لَا تَفْرَحْ ] كاتێك كه پیاوچاكانى قه‌ومه‌كه‌ی ئامۆژگاریان كرد‌و پێیان وت: ئه‌ی (قاڕون) به‌م ماڵه دڵخۆش مه‌به‌و به‌هۆیه‌وه فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا مه‌كه و لووتبه‌رزی مه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْفَرِحِينَ (٧٦) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێت كه لووتبه‌رزن و فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ئه‌كه‌ن.
(77) [ وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ ] وه تۆ به‌م ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانه‌ى خواى گه‌وره پێى به‌خشیویت هه‌وڵ بده بۆ قیامه‌تت و به هۆیه‌وه خوای گه‌وره له خۆت ڕازی بكه [ وَلَا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا ] وه به‌شی خۆتیش له دونیا له‌بیر مه‌كه له خواردن و خواردنه‌وه‌و پۆشاك به‌ڵام له حه‌ڵاڵدا (خواى گه‌وره مافى به‌سه‌رته‌وه هه‌یه، وه خۆت و منداڵ و خێزان و میوانت مافیان به‌سه‌رته‌وه هه‌یه مافى هه‌مووان بده، به‌ڵام هه‌وڵى سه‌ره‌كیت با بۆ قیامه‌ت بێت، چونكه دونیا كه‌م و كورته‌و ده‌بڕێته‌وه، به‌ڵام قیامه‌ت هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌یه) [ وَأَحْسِنْ كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ ] وه تۆ چاكه‌كار به بۆ به‌نده‌كانی خوا چۆن خوای گه‌وره چاكه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا كردووه [ وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ ] وه تۆ ئاشووب له زه‌ویدا مه‌نێره‌وه‌و خراپه‌كارى مه‌كه [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ (٧٧) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه ئاشووبگێڕن.
(78) [ قَالَ إِنَّمَا أُوتِيتُهُ عَلَى عِلْمٍ عِنْدِي ] (قاڕون) وتی: ئه‌م ماڵه من به زانیاری و لێهاتوویی خۆم په‌یدام كردووه، یان خوای گه‌وره ئه‌یزانی كه من شایه‌نی ئه‌م ماڵه‌م بۆیه پێى داوم و فه‌زڵی من ئه‌زانێت [ أَوَلَمْ يَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ قَدْ أَهْلَكَ مِنْ قَبْلِهِ مِنَ الْقُرُونِ مَنْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُ قُوَّةً وَأَكْثَرُ جَمْعًا ] ئایا نازانێ خوای گه‌وره له پێش ئه‌مدا له ئوممه‌تانی تر چه‌نده‌ها كه‌سی له‌ناو بردووه كه زۆر له‌م به‌هێزتر بوونه‌و ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیشیان له‌م زۆرتر بووه؟ (ده‌وڵه‌مه‌ندى و هه‌ژارى پێوه‌ر نین بۆ خۆشویستن و رق لێبوونى خواى گه‌وره، به‌ڵكو ئیمان و كرده‌وه‌ى چاك پێوه‌ره) [ وَلَا يُسْأَلُ عَنْ ذُنُوبِهِمُ الْمُجْرِمُونَ (٧٨) ] وه فریشته‌كان پرسیار له تاوانباران ناكه‌ن ده‌رباره‌ی تاوانیان له‌به‌ر زۆرى تاوانیان، وه ده‌یانناسنه‌وه.
(79) [ فَخَرَجَ عَلَى قَوْمِهِ فِي زِينَتِهِ ] ڕۆژێك (قاڕون) ده‌رچوو بۆ ناو قه‌ومه‌كه‌ی به جوانى و ڕازاوه‌یى [ قَالَ الَّذِينَ يُرِيدُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا ] ئه‌وانه‌ی كه مه‌به‌ستیان ژیانی دونیا بوو ژیانی دونیایان ئه‌وویست وتیان: [ يَا لَيْتَ لَنَا مِثْلَ مَا أُوتِيَ قَارُونُ ] خۆزگه ئه‌وه‌ی به (قارون) به‌خشراوه خوای گه‌وره ئه‌وه‌یشی به ئێمه به‌خشیبایه [ إِنَّهُ لَذُو حَظٍّ عَظِيمٍ (٧٩) ] به‌ڕاستی ئه‌و زۆر به‌خته‌وه‌ره، یان به‌شێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌یه له دونیادا.
(80) {فه‌زڵى زانايان} [ وَقَالَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی زانست و زانیاری شه‌رعییان هه‌بوو زانایان وتیان: [ وَيْلَكُمْ ] هاوار بۆ خۆتان [ ثَوَابُ اللَّهِ خَيْرٌ لِمَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ] پاداشتی خوای گه‌وره له به‌هه‌شتدا باشتره له‌وه‌ى ئێوه ده‌یبینن بۆ كه‌سانێك كه ئیماندار بن و كرده‌وه‌ی چاكیان كرد بێت [ وَلَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الصَّابِرُونَ (٨٠) ] به‌ڵام كه‌س ئه‌م وته‌یه وه‌رناگرێ و كاری پێ ناكات ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سانێك زۆر ئارامگر بن له‌سه‌ر جوانی و ڕازاوه‌یی دونیا‌و پێی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن.
(81) [ فَخَسَفْنَا بِهِ وَبِدَارِهِ الْأَرْضَ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: خۆی و ماڵهكهیشیمان به ناخی زه‌ویدا برده خواره‌وه‌و ڕۆچوو به ناخی زه‌ویدا [ فَمَا كَانَ لَهُ مِنْ فِئَةٍ يَنْصُرُونَهُ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] وه هیچ كۆمه‌ڵێكی نه‌بوو كه بتوانن ڕزگاری بكه‌ن له سزای خوای گه‌وره [ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُنْتَصِرِينَ (٨١) ] وه خۆیشی نه‌یتوانی خۆی سه‌ربخات و تیاچوو له‌ناوچوو.
(82) [ وَأَصْبَحَ الَّذِينَ تَمَنَّوْا مَكَانَهُ بِالْأَمْسِ ] وه ئه‌وانه‌ی كه پێش ئێستا ئاواته‌خواز بوون خوای گه‌وره وه‌كو ئه‌وی به‌مانیش ببه‌خشیایه [ يَقُولُونَ وَيْكَأَنَّ اللَّهَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ ] (وَيْكَأَنَّ) به مانای هاوار بۆ خۆت و ئایا نازانى دێت، ئه‌یانووت: هاوار بۆ خۆت بزانه، یان ئایا نابینی كه خوای گه‌وره ڕزقی خۆی فراوان ئه‌كات بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت له به‌نده‌كانی، وه ویستیشی لێ بێت كه‌می ئه‌كاته‌وه (ده‌وڵه‌مه‌ندى و هه‌ژارى به‌ڵگه نیه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندى و توڕه بوون و خۆشه‌ویستى و رق لێبوونى خواى گه‌وره) [ لَوْلَا أَنْ مَنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی نه‌ڕژاندایه به‌سه‌رمانداو ڕه‌حمی پێ نه‌كردینایه [ لَخَسَفَ بِنَا ] ئه‌وه ئێمه‌یشی له‌گه‌ڵ (قارون)دا ئه‌برده ناخی زه‌وی، چونكه ئێمه ئاواتمان به‌و خواست [ وَيْكَأَنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ (٨٢) ] هاوار بۆ خۆت بزانه، یان ئایا نابینی كه خوای گه‌وره كافران سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو ناكات.
(83) {به‌هه‌شت بۆ خۆبهكهمزانانه} [ تِلْكَ الدَّارُ الْآخِرَةُ نَجْعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوًّا فِي الْأَرْضِ وَلَا فَسَادًا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به‌هه‌شتمان بۆ كه‌سانێك داناوه كه خۆیان به‌گه‌وره نازانن له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویداو لووتبه‌رز نین وه ئاشووب ناگێڕن و ماڵى خه‌ڵكى به ناحه‌ق ناخۆن [ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ (٨٣) ] وه سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
(84) [ مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ ] هه‌ر كه‌سێكیش كرده‌وه‌ی چاك بكات (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ فَلَهُ خَيْرٌ مِنْهَا ] ئه‌وه خوای گه‌وره به باشتر پاداشتی ئه‌داته‌وه یه‌ك به ده، تا یه‌ك به حه‌وت سه‌د، تا زیاتر [ وَمَنْ جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كرده‌وه‌ی خراپ بكات [ فَلَا يُجْزَى الَّذِينَ عَمِلُوا السَّيِّئَاتِ إِلَّا مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٨٤) ] ئه‌وا خوای گه‌وره سزایان ناداته‌وه ته‌نها به هاوشێوه‌ی خراپه‌كه‌ی خۆیان نه‌بێ، واته: یه‌ك به‌رامبه‌ر به یه‌كه.
(85) [ إِنَّ الَّذِي فَرَضَ عَلَيْكَ الْقُرْآنَ ] به دڵنیایى ئه‌و خوایه‌ی كه ئه‌م قورئانه‌ی دابه‌زاندۆته سه‌رت وه كار كردن به حوكمه‌كانی و گه‌یاندنى به خه‌ڵكى فه‌رز كردووه له‌سه‌رت [ لَرَادُّكَ إِلَى مَعَادٍ ] تۆ ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كاتی دیاریكراو كه ڕۆژی قیامه‌ته، یاخود ئه‌تگه‌ڕێنێته‌وه بۆ مه‌ككه‌و سه‌رت ئه‌خات [ قُلْ رَبِّي أَعْلَمُ مَنْ جَاءَ بِالْهُدَى ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: خوای گه‌وره زاناتره كه كێ هیدایه‌تی هێناوه [ وَمَنْ هُوَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٨٥) ] وه كێیش له گومڕاییه‌كی ئاشكرادایه كه كافرانن.
(86) [ وَمَا كُنْتَ تَرْجُو أَنْ يُلْقَى إِلَيْكَ الْكِتَابُ إِلَّا رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ ] وه پێش ئه‌وه‌ی وه‌حیت بۆ بێ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ به ئومێد نه‌بوویت و گومانت نابرد ئه‌م قورئانه‌ت بۆ دابه‌زێ، ئه‌مه ته‌نها ڕه‌حمه‌تێكه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ تۆ [ فَلَا تَكُونَنَّ ظَهِيرًا لِلْكَافِرِينَ (٨٦) ] تۆش مه‌به به یارمه‌تیده‌رو پشتیوانی كافران، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌یان بكه‌و لێیان دوربكه‌وه.
(87) [ وَلَا يَصُدُّنَّكَ عَنْ آيَاتِ اللَّهِ بَعْدَ إِذْ أُنْزِلَتْ إِلَيْكَ ] وه با هیچ شتێك ڕێگری له تۆ نه‌كات له‌و ئایه‌تانه‌ی خوای گه‌وره له دوای ئه‌وه‌ی كه بۆ تۆ دابه‌زیوه، واته: با وته‌و كرداری كافران كاریگه‌ری و ڕێگریت نه‌كات له قورئان، به‌ڵكو گوێیان پێ مه‌ده‌و خواى گه‌وره پشتیوان و سه‌رخه‌رته [ وَادْعُ إِلَى رَبِّكَ ] وه تۆ بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه بۆ لای په‌رستنى په‌روه‌ردگارت [ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (٨٧) ] وه تۆ له‌و كه‌سانه مه‌به كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره دائه‌نێن، (به دڵنیایی پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وانه‌بووه به‌ڵام ئامۆژگارییه بۆ ئێمه).
(88) [ وَلَا تَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ ] وه له‌گه‌ڵ الله دا تۆ دوعا مه‌كه‌و مه‌پاڕێره‌وه له خوایه‌كی تر (به دڵنیایی پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وانه‌بووه به‌ڵام ئامۆژگارییه بۆ ئێمه) [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ كُلُّ شَيْءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجْهَهُ ] هه‌موو شتێك له‌ناو ئه‌چێ ته‌نها زاتی پیرۆزی خوای گه‌وره نه‌بێ (جێگیر كردنى سیفه‌تى رووى تێدایه بۆ خواى گه‌وره، كه روویه‌كى پیرۆز‌و به‌رێزه‌و له رووى دروستكراوه‌كان ناچێت و ته‌نها خواى گه‌وره چۆنێتیه‌كه‌ى ده‌زانێت) [ لَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٨٨) ] حوكم و بڕیاردان هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه وه له ڕۆژی قیامه‌تیش ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه، والله أعلم.