(1) سووره‌تی (ته‌كویر) (واته: خڕ كردن و لوول كردن) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٢٩) ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: [ هه‌ر كه‌سێك پێی خۆشه ته‌ماشای ڕۆژی قیامه‌ت بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌چاوی خۆی بیبینێ ئه‌وه با ئه‌م سێ سووره‌ته بخوێنێ: (إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ) و (إِذَا السَّمَاءُ انْفَطَرَتْ) و (إِذَا السَّمَاءُ انْشَقَّتْ) ]، چونكه له‌م سێ سووره‌ته‌دا خوای گه‌وره دیمه‌نه‌كانی ڕۆژی قیامه‌تى زۆر به‌ئاشكرا باس كردووه . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ هه‌ندێك له نیشانه‌كانى رۆژى قیامه‌ت [ إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ (١) ] كاتێك كه خۆر تاریك ئه‌بێ و ئه‌ڕوات و نامێنێت وه ڕووناكییه‌كه‌ی نامێنێت و وه‌كو تۆپ خڕ ئه‌كرێت و لوول ئه‌كرێت و فڕێ ئه‌درێت.
(2) [ وَإِذَا النُّجُومُ انْكَدَرَتْ (٢) ] وه كاتێك كه ئه‌ستێره‌كان بڵاو ئه‌بنه‌وه‌و به‌ر ئه‌بنه‌وه‌و ڕووناكی ئه‌وانیش نامێنێ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (خۆر‌و مانگ له ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ردووكیان خڕ‌و لوول ئه‌كرێن وه‌كو تۆپ)، (ئوبه‌ی كوڕی كه‌عب) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (ته‌كویر) باسكراوه شه‌شی سه‌ره‌تایان پێش هاتنی قیامه‌ته، وه شه‌شی دواتریشیان له ڕۆژی قیامه‌تدایه، كاتێك ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تا رووده‌دات خه‌ڵكى له بازاڕدان سه‌یر ئه‌كه‌ن خۆر ڕووناكی نامێنێ، وه ئه‌ستێره‌كان به‌ر ئه‌بنه‌وه‌و ڕووناكییان نامێنێ، وه شاخه‌كان هه‌ڵئه‌كه‌نرێن و وه‌كو صوفی شیكراوه به ئاسماندا ئه‌ڕۆن، وه زه‌وی ئه‌جوولێت و ئه‌هه‌ژێت، وه مرۆڤ‌و جنی هه‌موویان ئه‌ترسێن، وه حوشتره‌كان پشتگوێ ئه‌خرێن، ئه‌م شه‌ش نیشانه‌یه‌ی سه‌ره‌تا له دونیادا رووده‌دات پێش ڕۆژی قیامه‌ت، شه‌شه‌كه‌ی تریش له ڕۆژی قیامه‌تدایه.
(3) [ وَإِذَا الْجِبَالُ سُيِّرَتْ (٣) ] وه كاتێك كه شاخه‌كان له شوێنی خۆیان له زه‌ویدا هه‌ڵئه‌كه‌نرێن و وه‌كو ته‌پوتۆز به‌هه‌وادا ئه‌ڕۆن.
(4) [ وَإِذَا الْعِشَارُ عُطِّلَتْ (٤) ] وه كاتێك كه حوشتری ئاوس پشتگوێ ئه‌خرێت و نادۆشرێت و به‌بێ شوان ئه‌هێڵرێته‌وه، هه‌ر چه‌نده پێشتر زۆر گرنگی و بایه‌خیان پێ ئه‌دا به‌تایبه‌ت ئه‌و حوشترانه‌ی كه ئاوسن كه به‌نرخترین ماڵی عه‌ره‌ب بووه به‌ڵام به‌هۆی هاتنی ڕۆژی قیامه‌ته‌وه پشتگوێ ئه‌خرێت و وازی لێ ئه‌هێنرێت.
(5) [ وَإِذَا الْوُحُوشُ حُشِرَتْ (٥) ] وه كاتێك كه دڕنده‌كان حه‌شر ئه‌كرێن، واته: كۆئه‌كرێنه‌وه‌و تۆڵه له ئاژه‌ڵی شاخدار ئه‌سه‌نرێ بۆ بێ شاخ، وه پاش ئه‌وه حه‌شر ده‌كرێن، واته: هه‌رچی گیانله‌به‌ران هه‌یه جگه له مرۆڤ و جنی كه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ ئه‌وانی تر حه‌شر كردنیان واته: كۆ ئه‌كرێنه‌وه‌و دواتر ئه‌مرێنرێن و ده‌بن به خۆڵ.
(6) [ وَإِذَا الْبِحَارُ سُجِّرَتْ (٦) ] وه كاتێك كه ده‌ریاكان دائهگیرسێنرێت وه گڕ ئه‌گرێت و ئه‌بن به یه‌ك پارچه له ئاگر، خوای گه‌وره بایه‌ك ئه‌نێرێ و ئه‌یدات به‌و ده‌ریایانه‌و ئه‌یكات به گڕو ئاگرێكی بڵێسه‌دار، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه كه ده‌ریاكان وشك ئه‌بن و یه‌ك دڵۆپێك ئاویان تیادا نامێنێته‌وه، یاخود وتراوه: ئه‌ته‌قێنه‌وه‌و ئه‌كرێنه‌وه‌و گڕو بڵێسه ئه‌گرن، هه‌موو ئه‌و ته‌فسیرانه‌ی بۆ كراوه.
(7) [ وَإِذَا النُّفُوسُ زُوِّجَتْ (٧) ] وه كاتێك كه نه‌فسه‌كان هاوسه‌رگیریان پێ ئه‌كرێت، (ئیمامی عومه‌ر) ئه‌فه‌رمووێ: هه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی خۆیدا حه‌شر ئه‌كرێت و كۆئه‌كرێته‌وه، یاخود ئه‌وانه‌ی كه كرده‌وه‌یان چاكه به‌یه‌كه‌وه ئه‌خرێنه به‌هه‌شت، ئه‌وانه‌یشی كه كرده‌وه‌یان خراپه به‌یه‌كه‌وه ئه‌خرێنه دۆزه‌خ، واته: چاك له‌گه‌ڵ چاك و خراپ له‌گه‌ڵ خراپ، وه وتراوه: (تَزْوِيج) واته: ئه‌وه‌ی كه به‌هه‌شتییه حۆریان پێ ئه‌درێ، ئه‌وه‌یشی كه دۆزه‌خییه له دۆزه‌خدا سزا ئه‌درێن، واته: خه‌ڵكی هه‌موویان له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌ى خۆیاندا كۆئه‌كرێنه‌وه: كافر له‌گه‌ڵ كافرو، موسڵمان له‌گه‌ڵ موسڵمان و، شه‌یتان له‌گه‌ڵ شه‌یتان و، جنی له‌گه‌ڵ جنی، یاخود په‌یڕه‌وكارانى هه‌ر دینێك به‌یه‌كه‌وه كۆئه‌كرێنه‌وه، مونافیق له‌گه‌ڵ مونافیق و، جووله‌كه له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌و، گاور له‌گه‌ڵ گاور‌و، موسڵمان له‌گه‌ڵ موسڵمان، هه‌ر هه‌موویان له ڕۆژی قیامه‌ت به‌و شێوازه كۆئه‌كرێنه‌وه.
(8) [ وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ (٨) بِأَيِّ ذَنْبٍ قُتِلَتْ (٩) ] هه‌ندێك له هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب له پێش ئیسلامدا كچیان زینده‌به‌چاڵ ئه‌كرد له ترسی برسێتی، یاخود له‌به‌ر شه‌رمه‌زاری كه ئه‌گه‌ر گه‌وره بوایه‌و به شوویان بدایه له‌لای ئه‌وان شه‌رمه‌زاری و عه‌یب و عار بووه بۆیه هه‌ر له منداڵییه‌وه زینده‌به‌چاڵیان ئه‌كرد، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: وه كاتێك منداڵی زینده‌به‌چاڵكراو پرسیاری لێ ئه‌كرێت ئه‌وه تۆ به چ تاوانێك كوژرای؟ ئه‌م پرسیار كردنه‌ش هه‌ڕه‌شه‌و سه‌رزه‌نشت كردن و سزادانی ئه‌و كه‌سه‌یه كه زینده‌به‌چاڵی كردووه‌و كوشتوویه‌تی، یاخود (وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ) واته: ئه‌و منداڵه زینده‌به‌چاڵكراوه خۆی پرسیار ئه‌كات ئه‌ی په‌روه‌ردگار له پێناو چیداو من چ تاوانێكم كردبوو تا زینده‌به‌چاڵ بكرێم، چۆن كه‌سێك كه بكوژرێ یه‌خه‌ی بكوژه‌كه ئه‌گرێ و ئه‌یباته خزمه‌ت خوای گه‌وره و ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه منی كوشتووه لێی بپرسه بزانه له پێناو چیدا منی كوشتووه، منداڵه زینده‌به‌چاڵ كراوه‌كه پرسیار ئه‌كات و ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه بۆچی منی كوشت چ تاوانێكم كردبوو، یاخود داوای خوێنه‌كه‌ی ئه‌كات كه بۆچی ئه‌مه منی كوشتووه‌و زینده‌به‌چاڵى كردووم، (ابن عباس) ئه‌م ئایه‌ته ده‌كاته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى منداڵى كافران له‌به‌هه‌شتدان و ده‌فه‌رمێت: (هه‌ر كه‌سێك بڵێت له دۆزه‌خدان ئه‌وا درۆى كردووه).
(9) [ وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ (٨) بِأَيِّ ذَنْبٍ قُتِلَتْ (٩) ] هه‌ندێك له هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب له پێش ئیسلامدا كچیان زینده‌به‌چاڵ ئه‌كرد له ترسی برسێتی، یاخود له‌به‌ر شه‌رمه‌زاری كه ئه‌گه‌ر گه‌وره بوایه‌و به شوویان بدایه له‌لای ئه‌وان شه‌رمه‌زاری و عه‌یب و عار بووه بۆیه هه‌ر له منداڵییه‌وه زینده‌به‌چاڵیان ئه‌كرد، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: وه كاتێك منداڵی زینده‌به‌چاڵكراو پرسیاری لێ ئه‌كرێت ئه‌وه تۆ به چ تاوانێك كوژرای؟ ئه‌م پرسیار كردنه‌ش هه‌ڕه‌شه‌و سه‌رزه‌نشت كردن و سزادانی ئه‌و كه‌سه‌یه كه زینده‌به‌چاڵی كردووه‌و كوشتوویه‌تی، یاخود (وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ) واته: ئه‌و منداڵه زینده‌به‌چاڵكراوه خۆی پرسیار ئه‌كات ئه‌ی په‌روه‌ردگار له پێناو چیداو من چ تاوانێكم كردبوو تا زینده‌به‌چاڵ بكرێم، چۆن كه‌سێك كه بكوژرێ یه‌خه‌ی بكوژه‌كه ئه‌گرێ و ئه‌یباته خزمه‌ت خوای گه‌وره و ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه منی كوشتووه لێی بپرسه بزانه له پێناو چیدا منی كوشتووه، منداڵه زینده‌به‌چاڵ كراوه‌كه پرسیار ئه‌كات و ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه بۆچی منی كوشت چ تاوانێكم كردبوو، یاخود داوای خوێنه‌كه‌ی ئه‌كات كه بۆچی ئه‌مه منی كوشتووه‌و زینده‌به‌چاڵى كردووم، (ابن عباس) ئه‌م ئایه‌ته ده‌كاته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى منداڵى كافران له‌به‌هه‌شتدان و ده‌فه‌رمێت: (هه‌ر كه‌سێك بڵێت له دۆزه‌خدان ئه‌وا درۆى كردووه).
(10) [ وَإِذَا الصُّحُفُ نُشِرَتْ (١٠) ] وه كاتێك كه صه‌حیفه‌و په‌ڕاوی كرده‌وه‌كان بڵاو ئه‌كرێنه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه‌ی خه‌ڵكی، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستى ڕاستى پێی ئه‌درێ به‌هه‌شتییه‌و ئه‌وه‌یشی به‌ده‌ستى چه‌پى پێی ئه‌درێ دۆزه‌خییه، وه كرده‌وه‌كانیانی هه‌مووی تیا نووسراوه‌و به‌چاوی خۆیان ئه‌یبینن.
(11) [ وَإِذَا السَّمَاءُ كُشِطَتْ (١١) ] وه كاتێك كه ئاسمانه‌كان ڕائه‌كێشرێن و ده‌رئه‌كه‌ون و له‌ت و شه‌ق ئه‌بن و له‌جێی خۆیان ناهێلرێن.
(12) [ وَإِذَا الْجَحِيمُ سُعِّرَتْ (١٢) ] وه كاتێك كه دۆزه‌خیش سوور ئه‌كرێته‌وه‌و دائهگیرسێنرێت و گڕو بڵێسه ئه‌گرێت، (قه‌تاده) ئه‌فه‌رمووێ: (تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره‌و تاوانی مرۆڤه‌كانه وا له دۆزه‌خ ئه‌كات كه گڕو بڵێسه بسه‌نێت).
(13) [ وَإِذَا الْجَنَّةُ أُزْلِفَتْ (١٣) ] وه كاتێك كه به‌هه‌شت نزیك ئه‌كرێته‌وه له به‌هه‌شتییه‌كان، واته: به‌چاوی خۆیان ئه‌یبینن.
(14) [ عَلِمَتْ نَفْسٌ مَا أَحْضَرَتْ (١٤) ] كه په‌ڕاوی كرده‌وه‌كانیان پێدرا ئه‌و كاته هه‌موو كه‌سێك ئه‌زانێ چ كرده‌وه‌یه‌كی ئاماده كردووه ئایا كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه یاخود خراپ، ئه‌مه وه‌ڵامی سوێند خواردنه‌كانه كه خوای گه‌وره سوێندی خوارد به‌و شتانه، یان كاتێك كه ئه‌و شتانه ڕوو ئه‌دات ئه‌مه وه‌ڵامه‌كه‌یه‌تی ئه‌و كاته هه‌موو كه‌سێك ئه‌زانێ كه چ كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام داوه باش یاخود خراپ.
(15) [ فَلَا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ (١٥) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: سوێند ئه‌خۆم به‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه به‌ڕۆژ دیار نامێنن و به‌شه‌و ده‌رئه‌كه‌ون، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - جارێكیان له نوێژی به‌یانی لێره‌وه (فَلَا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ)ی خوێندۆته‌وه.
(16) [ الْجَوَارِ الْكُنَّسِ (١٦) ] ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه ئه‌ڕۆن و له شوێنێكی جێگیردا نین به‌ڵكو ئه‌جولێن و ئه‌ڕۆن مه‌به‌ست پێی ئه‌ستێره‌كانه، وه وتراوه: مه‌به‌ست پێی مانگای كێویه، یاخود مه‌به‌ست پێی ئاسكه‌یه كاتێك ئه‌چنه شوێنی خۆیانه‌وه‌و دیار نامێنن، یاخود ئه‌چنه ژێر سێبه‌رێك و دیار نامێنن.
(17) [ وَاللَّيْلِ إِذَا عَسْعَسَ (١٧) ] (عَسْعَسَ) به مانای هاتن و ڕۆیشتنیش دێت هه‌ردووكی ئه‌گرێته‌وه، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ست پێی شه‌وه كاتێك كه دێت ئه‌مه‌یان زیاتر گونجاوتره له‌گه‌ڵ ماناكه‌یدا، خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به‌شه‌و كاتێك كه دێت.
(18) [ وَالصُّبْحِ إِذَا تَنَفَّسَ (١٨) ] وه سوێند بێ به به‌ره‌به‌یان كاتێك كه ده‌رئه‌كه‌وێ و ڕووناك ئه‌بێته‌وه‌و دێت، واته: كاتێك ڕووناكییه‌كه‌ی دێت و ده‌رئه‌كه‌وێت، یاخود هه‌ناسه‌دانی به‌یانی هاتن و ده‌ركه‌وتن و ڕووناك بوونه‌وه‌یه‌تی.
(19) [ إِنَّهُ لَقَوْلُ رَسُولٍ كَرِيمٍ (١٩) ] ئه‌مه وه‌ڵامی سوێند خواردنه‌كه‌یه: ئه‌م قورئانه پیرۆزه وته‌ی نێردراوێكی زۆر به‌ڕێزو جوانه كه جبریله (عَلَيْهِ الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ).
(20) [ ذِي قُوَّةٍ ] جبریل زۆر به‌هێزه [ عِنْدَ ذِي الْعَرْشِ مَكِينٍ (٢٠) ] وه خاوه‌ن پله‌و پایه‌یه‌كی به‌رزه له‌لای خاوه‌نی عه‌رش، كه خوای گه‌وره‌یه.
(21) [ مُطَاعٍ ثَمَّ أَمِينٍ (٢١) ] وه جبریل له‌ناو فریشته‌كانی تردا گوێڕایه‌ڵی ئه‌كرێ، وه له‌وێ ئهمینیشه له‌سه‌ر ئه‌و وهحییهى خوای گه‌وره كه پیایدا ناردوویه‌تى به ئه‌مانه‌ته‌وه گه‌یاندوویه‌تی به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -.
(22) [ وَمَا صَاحِبُكُمْ بِمَجْنُونٍ (٢٢) ] وه ئه‌م هاوڕێیه‌ی ئێوه كه پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - شێت نیه به‌ڵكو له هه‌مووتان عاقڵتره، بۆیه پێی ئه‌فه‌رمووێ: هاوڕێی خۆتان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناوتاندا ئه‌ژی وه ئێوه خۆتان باش ئه‌یناسن.
(23) {پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - دوو جار جبریلى له‌سه‌ر شێوه‌ى خۆى بینیوه} [ وَلَقَدْ رَآهُ بِالْأُفُقِ الْمُبِينِ (٢٣) ] وه به‌دڵنیایى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - جبریلی بینیوه له ئاسۆیه‌كی ئاشكرادا له‌لای ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌ككه‌وه لای (ئه‌جیاد) له (بطحاء)، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دووجار جبریلی له‌سه‌ر شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بینیوه كه شه‌ش سه‌د باڵی هه‌بووه هه‌ر باڵێكی ئاسۆی ئاسمانی داپۆشیوه.
(24) [ وَمَا هُوَ عَلَى الْغَيْبِ بِضَنِينٍ (٢٤) ] وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌خیلى و ڕه‌زیلی نه‌كردووه له‌و وه‌حى و غه‌یبه‌ی كه هێناوێتی، به‌ڵكو به‌هه‌موو كه‌سێكی گه‌یاندووه‌و بڵاوى كردۆته‌وه، وه به (ظَنِين) (ظاء) (أُخْت الطاء) ئه‌خوێندرێته‌وه، واته: پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و وه‌حییه‌ی كه هێناوه هیچ تۆمه‌تبار نیه له‌سه‌ری، هه‌ردوو قیرائه‌ت و ماناكه هه‌یه‌و هه‌ردووكی ته‌واوه.
(25) [ وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَانٍ رَجِيمٍ (٢٥) ] وه ئه‌م قورئانه پیرۆزه وته‌ی شه‌یتانی ڕهجمكراو نیه به‌ڵكو قسه‌و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه، وه سیحر‌و جادوو شیعر‌و فاڵچێتی نیه، وه‌كو ئه‌و شتانه‌یان دایه پاڵ قورئانی پیرۆز.
(26) [ فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ (٢٦) ] ئێوه چ ڕێگایه‌ك له‌م ڕێگایه ئاشكراترو ڕوونتر ئه‌گرنه به‌ر، یاخود عه‌قڵتان بۆ كوێ ئه‌ڕوات كاتێك كه قورئان به‌درۆ ئه‌زانن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه چه‌ندێك ئاشكرا‌و ڕوونه‌و له‌لایه‌ن خواوه هاتووه، وه خۆیشتان باش ئه‌زانن، ئیتر ئه‌گه‌ر شوێن قورئانی پیرۆز نه‌كه‌ون و گوێڕایه‌ڵی قورئان نه‌كه‌ن بۆ كوێ ئه‌ڕۆن؟، شوێنێكی تر هه‌یه بڕۆن و بیگرنه به‌ر؟
(27) [ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ (٢٧) ] ئه‌م قورئانه پیرۆزه هیچ شتێك نیه ته‌نها یادخستنه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگارییه بۆ تێكڕای خه‌ڵكی بۆ هه‌موو جیهان بۆ ئه‌وه‌ی په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرن.
(28) [ لِمَنْ شَاءَ مِنْكُمْ أَنْ يَسْتَقِيمَ (٢٨) ] بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئێوه كه ویستی هیدایه‌ت و دامه‌زراوى و جێگیرى هه‌بێت.
(29) [ وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (٢٩) ] به‌ڵام ئێوه هیچ ویستێكتان نیه مه‌گه‌ر خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان ویستی لێ بێت، وه ویستی ئێوه تابیعه بۆ ویستی خوای گه‌وره، كاتێك كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی، (لِمَنْ شَاءَ مِنْكُمْ أَنْ يَسْتَقِيمَ) ئه‌بوجه‌هل وتی: ئیشه‌كه به‌ده‌ست خۆمانه هه‌ر كاتێك ویستمان لێ بێت دامه‌زراو ئه‌بین و هیدایه‌ت وه‌رئه‌گرین، ئه‌گه‌ر ویستیشمان لێ نه‌بوو هیدایه‌ت وه‌رناگرین و دامه‌زراو نابین، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند (وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ) ئێوه هیچ ویستێكتان نیه ئیلا به ویستی خوای گه‌وره نه‌بێ، والله أعلم .