(1) سووره‌تی (یاسین) سووره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها ئایه‌تى (٤٥) نه‌بێت مه‌ده‌نى یه و (٨٣) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ئه‌و فه‌رموودانه‌ی له فه‌زڵی سووره‌تی (یاسین)دا هاتوون هه‌ر هه‌موویان لاواز‌و زه‌عیفن و هیچ فه‌رمووده‌یه‌كیان صه‌حیح نین، هه‌ندێكیان له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاون، وه زۆرێك له زانایانی ته‌فسیر هێناویانه به‌ڵام زه‌عیفن [ يس (١) ] له سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سوورهتهكاندا هاتوون.
(2) [ وَالْقُرْآنِ الْحَكِيمِ (٢) ] خواى گه‌وره سوێند ده‌خوات به‌م قورئانه پیرۆزه كه پڕه له حیكمه‌ت، وه هه‌موو ئایه‌ته‌كانی موحكه‌مه.
(3) [ إِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ (٣) ] به دڵنیایی ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ یه‌كێكی له نێردراوان و پێغه‌مبه‌رانی خواى گه‌وره.
(4) [ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٤) ] وه له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ی.
(5) [ تَنْزِيلَ الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ (٥) ] وه ئه‌م قورئانه دابه‌زێندراوه له‌لایه‌ن خوایه‌ك كه زۆر به‌عیززه‌ت و به‌ره‌حم و به‌به‌زه‌ییه.
(6) [ لِتُنْذِرَ قَوْمًا مَا أُنْذِرَ آبَاؤُهُمْ ] تا تۆ ئاگاداری قه‌ومێك بكه‌یته‌وه كه عه‌ره‌بن كه باوك باپیرانیان ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریان له خۆیان بۆ نه‌هاتووه، (به‌ڵام بانگخوازیان تێدا بووه كه بانگه‌وازیان كردوون بۆ یه‌كخواپه‌رستى، وه‌كو وه‌ره‌قه‌ى كوڕى نه‌وفه‌ل و عه‌مرى كوڕى نوفه‌یل و كه‌سانى تر) [ فَهُمْ غَافِلُونَ (٦) ] وه ئه‌وان بێ‌ئاگان له شه‌ریعه‌ت و ئه‌حكامه‌كان.
(7) [ لَقَدْ حَقَّ الْقَوْلُ عَلَى أَكْثَرِهِمْ ] وه وته‌و سزا له‌سه‌ر زۆربه‌ی كافرانی قوڕه‌یش جێبه‌جێ بوو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كوفر مردن [ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (٧) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئه‌یزانی ئه‌وان ئیمان ناهێنن و له‌سه‌ر كوفر ئه‌مرن.
(8) [ إِنَّا جَعَلْنَا فِي أَعْنَاقِهِمْ أَغْلَالًا فَهِيَ إِلَى الْأَذْقَانِ فَهُمْ مُقْمَحُونَ (٨) ] ئێمه له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا كۆت و زنجیرمان خستۆته گه‌ردنیان و تا چه‌ناگه‌یان كۆت و زنجیر كراوه وه سه‌ریان به‌رز بۆته‌وه.
(9) [ وَجَعَلْنَا مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّا وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدًّا ] وه له پێش و پاشیاندا به‌ربه‌ستمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیمان نه‌هێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئیمان هێنان نین و لووتبه‌رزو خۆبه‌گه‌وره‌زان و عینادن [ فَأَغْشَيْنَاهُمْ فَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ (٩) ] وه په‌رده‌شمان داوه به چاویاندا تا حه‌ق نه‌بینن وه ئه‌وان ئه‌و حه‌قه كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه نایبینن و سودى لێ نابینن، (ئه‌بو جه‌هل) هه‌ڕه‌شه‌ى كرد‌و وتى: ئه‌گه‌ر محمد - صلی الله علیه وسلم - ببینم ده‌بێت واى لێبكه‌م و واى لێبكه‌م كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى چووه ناو كه‌عبه‌یش نه‌یبینى، وه كافران له پێش ده‌رگارى ماڵى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له بۆسه‌دا بوون بۆى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له ماڵ ده‌رچوو مشتێك خۆڵى هه‌ڵگرت و كردى به‌سه‌ریانداو سه‌ره‌تاى ئه‌م سوره‌ته‌ى خوێنده‌وه تا گه‌یشته ئه‌م ئایه‌ته‌و به‌ناویاندا تێپه‌ڕى و نه‌یانبینى، (ابن عباس) به (فَأَعْشَيْنَاهُمْ) ده‌یخوێنده‌وه، واته: توشى شه‌وكوێرى و چاوئێشه‌یان ده‌كه‌ین.
(10) [ وَسَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنْذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنْذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (١٠) ] وه یه‌كسانه بۆ ئه‌وان ئایا ئاگاداریان بكه‌یته‌وه یان نا ئه‌وان ئیمان ناهێنن، چونكه خواى گه‌وره مۆرى داوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا.
(11) [ إِنَّمَا تُنْذِرُ مَنِ اتَّبَعَ الذِّكْرَ وَخَشِيَ الرَّحْمَنَ بِالْغَيْبِ ] ته‌نها ئاگاداركردنه‌وه‌ی تۆ كه‌سانێك سوودی لێ ئه‌بینن كه شوێنی ئه‌و زیكره كه‌وتوون كه قورئانی پیرۆزه، وه له خوای گه‌وره ئه‌ترسێن له نهێنیدا [ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍ وَأَجْرٍ كَرِيمٍ (١١) ] وه موژده بده به‌و كه‌سانه به لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌و ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر باش و جوان و چاك.
(12) [ إِنَّا نَحْنُ نُحْيِ الْمَوْتَى ] ئێمه له پاش مردن له رۆژى قیامه‌ت مردووه‌كان زیندوو ئه‌كه‌ینه‌وه، (وه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه دڵى مردووى كافران ئه‌وه‌ى شایانى هیدایه‌ت بێت خواى گه‌وره هیدایه‌تیان ده‌دات و به قورئان زیندووى ده‌كاته‌وه) {فەزڵی نوێژی جەماعەت} [ وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ ] (ئه‌بو سه‌عید) ده‌فه‌رمێت: (به‌نی سه‌لیمه) لای پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - گله‌یی دوورى ماڵه‌كانیان كرد له مزگه‌وته‌وه‌و ویستیان ماڵه‌كانیان نزیك بكه‌نه‌وه له مزگه‌وته‌كه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو ئه‌وانیش له شوێنى خۆیان مانه‌وه: واته: وه كاتێك كه بۆ مزگه‌وت ئه‌ڕۆن هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیان بۆ ئه‌نووسین و پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه، وه هه‌رچی كرده‌وه‌یه‌كیش كه كردبێتیان چاك یان خراپ هه‌مووی ئه‌نووسین، وه شوێنه‌واریشیان ده‌نوسین كه له دوای خۆیان كرده‌وه‌یه‌كی چاكیان به‌جێ هێشتبێت و خه‌ڵكى چاویان لێ بكات و شوێنیان بكه‌وێت وه‌كو فێركردنی زانستی شه‌رعی و دروست كردنی مزگه‌وت و قورئان خستنه ناو مزگه‌وت و هه‌ڵكه‌ندنى بیر‌و هه‌ر كارێكی چاكی تر، یان به پێچه‌وانه‌وه كاری خراپیان كردبێ و خه‌ڵكى چاویان لێ بكات هه‌مووی بۆیان ئه‌ڕوات و نووسراوه‌و سزا ده‌درێن له‌سه‌رى [ وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُبِينٍ (١٢) ] وه هه‌موو شتێكیشمان سه‌رژمێری كردووه‌و نووسیوه له په‌ڕاو و نامه‌ی كرده‌وه‌كان یاخود له (لوح المحفوظ) دا.
(13) {خوای گەورە سێ پێغەمبەر بۆ یەك شار دەنێرێت} [ وَاضْرِبْ لَهُمْ مَثَلًا أَصْحَابَ الْقَرْيَةِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ نموونه‌ی هاوه‌ڵنی ئه‌و شاره‌یان بۆ بێنه‌وه، كه زۆربه‌ی زانایانى ته‌فسیر ئه‌فه‌رموون: (ئه‌نتاكیا)یه به‌ڵام (ابن كثير) له كۆتایی ته‌فسیره‌كه ڕه‌تی ئه‌كاته‌وه كه (ئه‌نتاكیا) بێت وه به‌ڵگه دێنێته‌وه كه شارێكی تره، چونكه ئه‌م شاره خواى گه‌وره له‌ناوى بردن، به‌ڵام (ئه‌نتاكیا) یه‌كه‌م شار بووه كه ئیمانیان به عیسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - هێناوه [ إِذْ جَاءَهَا الْمُرْسَلُونَ (١٣) ] كاتێك كه پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره بۆ ئه‌و دێیه ڕۆیشتن.
(14) [ إِذْ أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: دوو پێغه‌مبه‌رمان بۆ ناردن [ فَكَذَّبُوهُمَا ] به‌ڵام خه‌ڵكی شاره‌كه به‌درۆیان زانین و باوه‌ڕیان پێ نه‌كردن [ فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ ] به‌هێزمان كردن به سێیه‌میان و سێیه‌م پێغه‌مبه‌رمان نارد [ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُمْ مُرْسَلُونَ (١٤) ] وتیان: ئێمه پێغه‌مبه‌رو نێردراوی خوای گه‌وره‌ین بۆ ئێوه.
(15) [ قَالُوا مَا أَنْتُمْ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُنَا ] خه‌ڵكه‌كه وتیان: ئێوه هیچ شتێك نین ته‌نها مرۆڤێكن وه‌كو ئێمه، بۆ وه‌حى بۆ ئێمه دانه‌به‌زیوه‌و بۆ ئێوه دابه‌زیوه [ وَمَا أَنْزَلَ الرَّحْمَنُ مِنْ شَيْءٍ ] وه خوای گه‌وره‌ى ره‌حمان هیچ شتێكی دانه‌به‌زاندۆته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئێوه تا ببن به پێغه‌مبه‌ر [ إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا تَكْذِبُونَ (١٥) ] به‌ڵكو ئێوه ته‌نها درۆ ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌كه‌ن.
(16) [ قَالُوا رَبُّنَا يَعْلَمُ إِنَّا إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ (١٦) ] پێغه‌مبه‌ران وتیان: په‌روه‌ردگارمان ده‌زانێت كه ئێمه به‌دڵنیایی پێغه‌مبه‌رین و بۆ لای ئێوه نێردراوین.
(17) [ وَمَا عَلَيْنَا إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (١٧) ] وه هیچ شتێكیش له‌سه‌ر ئێمه نیه ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامی خوای گه‌وره نه‌بێت كه به ئاشكرا بۆتان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه.
(18) [ قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ ] وتیان: باوه‌ڕمان وایه كه ئێوه شوومن و هیچ خێرێكتان پێ نیه‌و ته‌نها شه‌ڕو خراپه‌تان پێیه [ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهُوا ] ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن له‌م بانگه‌واز كردنه بۆ ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره [ لَنَرْجُمَنَّكُمْ ] ئه‌و به‌ردبارانتان ئه‌كه‌ین [ وَلَيَمَسَّنَّكُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٨) ] وه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار ده‌تانگرێته‌وه.
(19) [ قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ ] ئه‌وانیش وتیان: شوومی ئێوه به‌هۆی كرده‌وه‌ى خراپ و كوفری خۆتانه‌وه‌یه [ أَئِنْ ذُكِّرْتُمْ ] ئایا كاتێك ئێمه یادی خوای گه‌وره‌تان ئه‌خه‌ینه‌وه‌و بانگتان ده‌كه‌ین بۆ یه‌كخواپه‌رستى به ئێمه ئه‌ڵێن شوومن و هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كه‌ن [ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ مُسْرِفُونَ (١٩) ] به‌ڵكو ئێوه قه‌ومێكن كه زیادڕه‌ویتان كردووه له تاوان كردن‌دا.
(20) {ئامۆژگاری (حەبیبی نەجاڕ) بۆ قەومەكەی} [ وَجَاءَ مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ رَجُلٌ يَسْعَى ] كاتێك كه خه‌ڵكى ویستیان پێغه‌مبه‌ران بكوژن له‌وپه‌ڕی شاره‌وه پیاوێك به‌ڕاكردن دێت و كۆشش ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ریان بخات كه (حه‌بیبی نه‌جار) بوو پیاوێكی چاك بووه عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌و زۆر خێرخواز بووه [ قَالَ يَا قَوْمِ اتَّبِعُوا الْمُرْسَلِينَ (٢٠) ] هانى قه‌ومه‌كه‌ى دا موسڵمان بن و وتی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم شوێن ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه بكه‌ون.
(21) [ اتَّبِعُوا مَنْ لَا يَسْأَلُكُمْ أَجْرًا وَهُمْ مُهْتَدُونَ (٢١) ] شوێنی كه‌سانێك بكه‌ون كه داوای پاداشت و پاره له ئێوه ناكه‌ن له‌سه‌ر گه‌یاندنى په‌یامى خواى گه‌وره، وه ئه‌وان هیدایه‌تدراون له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه.
(22) [ وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٢٢) ] وه من چیمه‌و چی ڕێگری له من ئه‌كات كه عیباده‌تی ئه‌و خوایه نه‌كه‌م كه منی دروست كردووه وه هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و پاداشت یان سزامان ده‌داته‌وه له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانمان.
(23) [ أَأَتَّخِذُ مِنْ دُونِهِ آلِهَةً ] ئایا جگه له خوای گه‌وره من خواگه‌لێكی تر بڕیار بده‌م و بیانپه‌رستم [ إِنْ يُرِدْنِ الرَّحْمَنُ بِضُرٍّ لَا تُغْنِ عَنِّي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا ] كه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێ من تووشی زیانێك بكات ئه‌و خواگه‌له‌ی تر ناتوانن سوودێكم پێ بگه‌یه‌نن، یان ناتوانن لای خوای گه‌وره هیچ شه‌فاعه‌ت و تكایه‌كم بۆ بكه‌ن [ وَلَا يُنْقِذُونِ (٢٣) ] وه نایشتوانن ڕزگارم بكه‌ن.
(24) [ إِنِّي إِذًا لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٢٤) ] ئه‌گه‌ر من جگه له خوای گه‌وره خواگه‌لێكی تر بڕیار بده‌م و بیانپه‌رستم ئه‌وه به دڵنیایی من له گومڕابوونێكی زۆر ئاشكرادام.
(25) [ إِنِّي آمَنْتُ بِرَبِّكُمْ فَاسْمَعُونِ (٢٥) ] به پێغه‌مبه‌رانى وت: ئه‌وه من ئیمانم به په‌روه‌ردگاری ئێوه هێنا ده‌ی ئێوه ببیستن و لاى خواى گه‌وره شایه‌تیم بۆ بده‌ن.
(26) [ قِيلَ ادْخُلِ الْجَنَّةَ ] كه وای وت خه‌ڵكه‌كه یه‌كسه‌ر په‌لاماریانداو كوشتیان، خوای گه‌وره ڕاسته‌وخۆ خستییه به‌هه‌شته‌وه، پێى وترا: فه‌رموو بچۆره به‌هه‌شته‌وه وه‌كو هه‌موو شه‌هیدان كه له پێناو خوای گه‌وره بكوژرێن یه‌كسه‌ر شوێنی خۆیان له به‌هه‌شت نیشان ئه‌درێ [ قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ (٢٦) ] ئه‌میش وتی: خۆزگه قه‌ومه‌كه‌م ئێستا ئه‌یانزانی.
(27) [ بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي ] كه چۆن خوای گه‌وره لێم خۆش‌بوو [ وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ (٢٧) ] وه منی گێڕا له‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێزم لێگیراوه تا ئه‌وانیش ئیمانیان بهێنایه، له دوای مردنیشى په‌رۆش و دڵسۆز بووه بۆ قه‌ومه‌كه‌ی تا ئیمان بێنن، (ته‌نها موسڵمان دڵسۆزى گه‌ل و میلله‌تى خۆیه‌تى و خێر‌و خۆشى دونیا‌و قیامه‌تى بۆیان ده‌وێت).
(28) {تۆڵەسەندن لە كافران} [ وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَى قَوْمِهِ مِنْ بَعْدِهِ مِنْ جُنْدٍ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنْزِلِينَ (٢٨) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: له پاش ئه‌میش بۆ سه‌ر ئه‌م قه‌ومه هیچ سه‌ربازێكمان له ئاسمانه‌وه دانه‌به‌زانده خواره‌وه كه تۆڵه‌یان لێبسه‌نێت و له‌ناویان به‌رێت وه هیچ شتێكمان دانه‌به‌زاند، چونكه شایه‌نی ئه‌وه نه‌بوون كه له ئاسمانه‌وه سزایان بۆ دابه‌زێنین.
(29) [ إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً ] به‌ڵكو ته‌نها یه‌ك ده‌نگێك بوو جبریل هاوارێكی كرد [ فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (٢٩) ] ئه‌وان هه‌موویان مردن وه‌ك ئاگرێك كه بكوژێته‌وه‌و دامركێته‌وه.
(30) [ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ] خه‌فه‌ت و په‌شیمانی و هاوار بۆ ئه‌م به‌نده كافرانه [ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (٣٠) ] هیچ پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ نایات له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه ئیلا ئه‌وان گاڵته‌ی پێ ئه‌كه‌ن و به درۆى ئه‌زانن.
(31) [ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ ] ئایا نابینن له پێش ئه‌مانیشدا چه‌نده‌ها ئوممه‌تانی ترمان له‌ناوبرد بۆ په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رناگرن [ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ (٣١) ] كه له دوای به‌هیلاك چوون و له‌ناوبردن ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ دونیا‌و كۆتاییان پێ دێت بۆ هه‌میشه‌یى.
(32) [ وَإِنْ كُلٌّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ (٣٢) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا هه‌موو ئوممه‌تان بۆ لێپرسینه‌وه لای خوای گه‌وره ئاماده ئه‌بن.
(33) {توانا‌و دەسەڵاتی خوای گەورە} [ وَآيَةٌ لَهُمُ الْأَرْضُ الْمَيْتَةُ أَحْيَيْنَاهَا ] وه یه‌كێكی تر له نیشانه‌ی تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ئه‌و زه‌ویه مردووه وشكه‌یه كه خوای گه‌وره زیندووی ئه‌كاته‌وه به‌هۆی باران بارین [ وَأَخْرَجْنَا مِنْهَا حَبًّا ] وه جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌ی لێ ده‌رئه‌كه‌ین [ فَمِنْهُ يَأْكُلُونَ (٣٣) ] كه هه‌یانه ئێوه لێی ئه‌خۆن.
(34) [ وَجَعَلْنَا فِيهَا جَنَّاتٍ مِنْ نَخِيلٍ وَأَعْنَابٍ ] وه جۆره‌ها باخ ده‌ژێنینه‌وه له دارخورماو دار مێو [ وَفَجَّرْنَا فِيهَا مِنَ الْعُيُونِ (٣٤) ] وه له ناویشیدا چه‌نده‌ها كانیمان ته‌قاندۆته‌وه.
(35) [ لِيَأْكُلُوا مِنْ ثَمَرِهِ ] تا له به‌رووبوومی ئه‌و دارانه بخۆن [ وَمَا عَمِلَتْهُ أَيْدِيهِمْ ] وه ئه‌وه‌یشی كه به‌ده‌ستی خۆیان كاریان تیادا كردووه، یان ئه‌وه‌ى كه به‌ده‌ستى خۆیان كاریان تێیدا نه‌كردووه‌و پێوه‌ى ماندوو نه‌بوونه به‌ڵكو خواى گه‌وره به ره‌حمه‌تى خۆى بۆى رواندوون [ أَفَلَا يَشْكُرُونَ (٣٥) ] ئه‌وه بۆ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ناكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته زۆرانه.
(36) [ سُبْحَانَ الَّذِي خَلَقَ الْأَزْوَاجَ كُلَّهَا ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره كه له هه‌موو ڕووه‌ك و دارێك نێر‌و مێ و جووتێكی دروست كردووه [ مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ ] له‌وه‌ی كه زه‌وی ئه‌یڕوێنێت [ وَمِنْ أَنْفُسِهِمْ ] وه له نه‌فسى خۆیشمان نێر‌و مێی دروست كردووه [ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ (٣٦) ] وه له چه‌نده‌ها شتی تریش كه هه‌یه به‌ڵام ئێوه نایزانن.
(37) [ وَآيَةٌ لَهُمُ اللَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ النَّهَارَ ] وه نیشانه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ئه‌و شه‌وه‌یه كاتێك كه ڕووناكی ڕۆژه‌كه ئه‌كوژێنینه‌وه‌و تاریكی شه‌و دێت [ فَإِذَا هُمْ مُظْلِمُونَ (٣٧) ] وه ئه‌وان له ناكاودا ئه‌چنه ناو تاریكی شه‌وه‌وه.
(38) {خۆر جێگیر نیەو دەجولێت} [ وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ] وه خۆریش ئه‌ڕوات بۆ شوێنی جێگیری خۆی كه ژێر عه‌رشی خوای گه‌وره‌یه، (ئه‌بو زه‌ڕى غه‌ففارى) ده‌فه‌رمێت: له‌كاتى خۆرئاوا بوون له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بووم له مزگه‌وت، فه‌رمووى: (ئه‌ى ئه‌با زه‌ڕ ده‌زانیت خۆر له كوێ ئاوا ده‌بێت؟) وتم: خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - باشتر ده‌زانن، فه‌رمووى: (ده‌ڕوات تا له ژێر عه‌رشى خواى گه‌وره سوجده ده‌بات، ئه‌میش ماناى ئایه‌ته‌كه‌یه)، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خۆر ده‌جولێت و جێگیر نیه) [ ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ (٣٨) ] كه ئه‌مه‌یش دانانی خوایه‌كه كه زۆر به‌عیززه‌ت و زانایه.
(39) [ وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ ] وه مانگیش ته‌قدیرمان كردووه‌و كردوومانه به چه‌ند مه‌نزیل و پله پله‌یه‌كه‌وه كه بیست و هه‌شت مه‌نزیله هه‌ر شه‌وێك و له شوێنێك ئه‌بێت [ حَتَّى عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِيمِ (٣٩) ] تا وای لێ دێت وه‌كو په‌له دارخورما باریك ده‌بێت، سه‌ره‌تا ئه‌و مانگه زۆر بچوكه تا ورده ورده پڕ ده‌بێته‌وه‌و گه‌وره ده‌بێت له كۆتایی وای لێ دێت باریك و بچووك ئه‌بێته‌وه‌و دواتر وه‌كو په‌له دار خورمای لێ دێت.
(40) [ لَا الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْرِكَ الْقَمَرَ ] نه خۆر بۆی هه‌یه پێش مانگ بكه‌وێت یان پێی بگات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆر له ڕۆژدا ده‌رئه‌كه‌وێ وه مانگ له شه‌ودا ده‌رئه‌كه‌وێ [ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ ] وه نه شه‌و پێش ڕۆژ ده‌كه‌وێت، به‌ڵكو هه‌مووی كاتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و به خێرایى به دواى یه‌كدا دێن [ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ (٤٠) ] وه هه‌موویان له فه‌له‌كی خۆیاندا له ئاسمان دێن و ئه‌ڕۆن.
(41) [ وَآيَةٌ لَهُمْ أَنَّا حَمَلْنَا ذُرِّيَّتَهُمْ فِي الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ (٤١) ] وه یه‌كێكی تر له نیشانه‌كانی تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه كه ئێمه نه‌وه‌كانی ئه‌وانمان هه‌ڵگرتووه له‌ناو ئه‌و كه‌شتیه پڕه‌دا كه پڕ بوو له گیانله‌به‌ران و شتومه‌ك له كاتی (نوح) پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه ژیان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی به‌رده‌وام نه‌ئه‌بوو.
(42) [ وَخَلَقْنَا لَهُمْ مِنْ مِثْلِهِ ] وه له هاوشێوه‌ی ئه‌و كه‌شتیانه كه‌شتی ترمان بۆ دروست كردوون، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست پێی حوشتره كه وه‌كو كه‌شتییه‌و پێی ئه‌ووترێ: كه‌شتی بیابان [ مَا يَرْكَبُونَ (٤٢) ] تا سواری ببن و بارى پێ بگوازنه‌وه.
(43) [ وَإِنْ نَشَأْ نُغْرِقْهُمْ فَلَا صَرِيخَ لَهُمْ وَلَا هُمْ يُنْقَذُونَ (٤٣) ] وه ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بێت كه‌شتیه‌كانیان له‌ناو ئاودا نوقم ئه‌كه‌ین و چه‌ندێك هاوار بكه‌ن كه‌س نیه به ده‌نگیانه‌وه بچێت و فریایان بكه‌وێت و ڕزگاریان بكات.
(44) [ إِلَّا رَحْمَةً مِنَّا وَمَتَاعًا إِلَى حِينٍ (٤٤) ] ته‌نها به ڕه‌حمه‌تی خۆمان ڕزگاریان ئه‌كه‌ین وه ئه‌یانژێنین تا كاتی دیاریكراو كه مردنه‌و ئه‌جه‌لیان دێت.
(45) [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّقُوا مَا بَيْنَ أَيْدِيكُمْ وَمَا خَلْفَكُمْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (٤٥) ] وه كاتێك پێیان بووترێ ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و خۆتان بپارێزن له‌و به‌ڵایانه‌ی كه له پێش ده‌ستانه‌وه دێت یان ئه‌وه‌ی كه له دواتره‌وه دێت كه ڕۆژی قیامه‌ته به‌ڵكو خوای گه‌وره ڕه‌حمتان پێ بكات، ئه‌وان وه‌ڵام ناده‌نه‌وه‌و پشتى تێ ده‌كه‌ن.
(46) [ وَمَا تَأْتِيهِمْ مِنْ آيَةٍ مِنْ آيَاتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا عَنْهَا مُعْرِضِينَ (٤٦) ] وه هیچ ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ك نیه كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆیان بێنی ئیلا ئه‌وان تێیناڕوانن و وه‌ریناگرن و پشتی تێ ئه‌كه‌ن.
(47) [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ أَنْفِقُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ ] وه كاتێك پێیان بووترێ ببه‌خشن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره پێى به‌خشیون [ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا ] كافران وه‌كو گاڵته‌پێكردن به باوه‌ڕداران ئه‌ڵێن [ أَنُطْعِمُ مَنْ لَوْ يَشَاءُ اللَّهُ أَطْعَمَهُ ] ئایا ئێمه خواردن بده‌ین به كه‌سانێك كه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره خۆی ویستی لێ بوایه خواردنی پێ ئه‌به‌خشین [ إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٤٧) ] وه به باوه‌ڕداران ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێوه له گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكرادان كه فه‌رمان به ئێمه ده‌كه‌ن به به‌خشین.
(48) [ وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْوَعْدُ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٤٨) ] وه ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ی كه ئێوه ئه‌ڵێن: ڕۆژی قیامه‌ت و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ هه‌یه ئه‌م وه‌عدو به‌ڵێنه كه‌یه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟
(49) {بردنەوەی كافران لە ناكاودا} [ مَا يَنْظُرُونَ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: چاوه‌ڕێی هیچ شتێك ناكه‌ن ته‌نها یه‌ك هاوار كردن و ته‌نها یه‌ك ده‌نگێكه كاتێك كه ئیسرافیل فوو ئه‌كات به كه‌ڕه‌نادا [ تَأْخُذُهُمْ وَهُمْ يَخِصِّمُونَ (٤٩) ] هه‌موویان ئه‌باته‌وه له‌كاتێكدا ئه‌وان له دونیادا سه‌رقاڵى مشتومڕو كڕین و فرۆشتنن، له‌و كاته‌دا خوای گه‌وره ئه‌یانباته‌وه.
(50) [ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ تَوْصِيَةً ] وه توانای ئه‌وه‌یان نیه كه وه‌سیه‌تێك بكه‌ن، یان ته‌وبه بكه‌ن [ وَلَا إِلَى أَهْلِهِمْ يَرْجِعُونَ (٥٠) ] یان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو كه‌سوكاری خۆیان، كاتێك قیامه‌ت هه‌ڵسا بوار به هیچ كه‌سێك نادرێ.
(51) [ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ] وه دووه‌م جار كه ئیسرافیل فوو ئه‌كات به كه‌ڕه‌ناو شه‌یپوردا [ فَإِذَا هُمْ مِنَ الْأَجْدَاثِ إِلَى رَبِّهِمْ يَنْسِلُونَ (٥١) ] ئه‌وان له‌ناو گۆڕه‌كانیانه‌وه به‌ره‌و لای خوای گه‌وره به‌خێرایی ئه‌ڕۆن.
(52) [ قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَنْ بَعَثَنَا مِنْ مَرْقَدِنَا ] كاتێك كه زیندوو ئه‌بنه‌وه ئه‌ڵێن: هاوار بۆ خۆمان كێ ئێمه‌ی له‌ناو ئه‌م گۆڕانه‌مان زیندوو كرده‌وه [ هَذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ (٥٢) ] دوای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه به‌لای عه‌قڵی خۆیاندا دان ئه‌نێن و ئه‌ڵێن: ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنه بوو كه خوای گه‌وره پێی دابووین، وه پێغه‌مبه‌رانیش ڕاستیان كرد كه وتیان: زیندوو بوونه‌وه هه‌یه، یان وتراوه: باوه‌ڕداران و مه‌لائیكه‌ته‌كان وایان پێ ئه‌ڵێن.
(53) [ إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً ] ئه‌مه ته‌نها یه‌ك ده‌نگێك بوو كه ئیسرافیل فووی كرد به كه‌ڕه‌ناو شه‌یپووردا [ فَإِذَا هُمْ جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ (٥٣) ] وه ئه‌وان هه‌ر هه‌موویان له‌لای ئێمه ئاماده ئه‌بن بۆ لێپرسینه‌وه.
(54) [ فَالْيَوْمَ لَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا ] ئه‌مڕۆ هیچ كه‌سێك هیچ زوڵم و سته‌مێكی لێ ناكرێ [ وَلَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٥٤) ] وه هیچ كه‌سێك سزا نادرێت یان پاداشت وه‌رناگرێت ئیلا به گوێره‌ی كرده‌وه‌ی خۆی نه‌بێت.
(55) [ إِنَّ أَصْحَابَ الْجَنَّةِ الْيَوْمَ فِي شُغُلٍ فَاكِهُونَ (٥٥) ] به دڵنیایى ئه‌مڕۆ هاوه‌ڵنی به‌هه‌شت سه‌رقاڵى خۆشی و نازو نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شتن و دڵخۆشن پێى
(56) [ هُمْ وَأَزْوَاجُهُمْ فِي ظِلَالٍ عَلَى الْأَرَائِكِ مُتَّكِئُونَ (٥٦) ] خۆیان و خێزانه‌كانیان له سێبه‌رى داره‌كانى به‌هه‌شتدان وه له‌سه‌ر ئه‌و جۆلانانه پاڵیان داوه‌ته‌وه له شوێنی به‌رزدا.
(57) [ لَهُمْ فِيهَا فَاكِهَةٌ ] وه جۆره‌ها میوه‌یان بۆ هه‌یه‌و پێیان ده‌درێت [ وَلَهُمْ مَا يَدَّعُونَ (٥٧) ] وه بانگی هه‌ر شتێك بكه‌ن بۆیان جێبه‌جێ ئه‌كرێ و پێیان ده‌درێت.
(58) [ سَلَامٌ قَوْلًا مِنْ رَبٍّ رَحِيمٍ (٥٨) ] له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارێكی زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌وه سه‌لام له به‌هه‌شتیان ئه‌كرێت و پێیان ئه‌ووترێ: سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت، یان مه‌لائیكه‌ته‌كان سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان پێ ئه‌گه‌یه‌نن.
(59) [ وَامْتَازُوا الْيَوْمَ أَيُّهَا الْمُجْرِمُونَ (٥٩) ] وه ئه‌ی تاوانباران ئێوه‌ش ئه‌مڕۆ جیاببنه‌وه له پیاوچاكان.
(60) [ أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آدَمَ أَنْ لَا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ ] ئه‌ی ئاده‌میزاد ئایا عه‌هدو به‌ڵێنم لێ وه‌رنه‌گرتن كه ئێوه عیباده‌تی شه‌یتان نه‌كه‌ن [ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (٦٠) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یتان دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یه.
(61) [ وَأَنِ اعْبُدُونِي هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ (٦١) ] وه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی من بكه‌ن ئا ئه‌مه ڕێگای ڕاستی منه كه دینی ئیسلامه.
(62) [ وَلَقَدْ أَضَلَّ مِنْكُمْ جِبِلًّا كَثِيرًا ] وه به دڵنیایی شه‌یتان خه‌ڵكانێكی یه‌كجار زۆری له ئێوه گومڕا كردووه [ أَفَلَمْ تَكُونُوا تَعْقِلُونَ (٦٢) ] ئایا بۆ بیرتان نه‌كرده‌وه‌و بۆ عاقڵ نه‌بوون.
(63) [ هَذِهِ جَهَنَّمُ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ (٦٣) ] دۆزه‌خ ده‌رده‌كه‌وێت بۆ كافران و پێیان ده‌وترێت: ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه كه ئێوه له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌تان لێ كرابوو پێی.
(64) [ اصْلَوْهَا الْيَوْمَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ (٦٤) ] بچنه ناو دۆزه‌خه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له دونیا كوفرتان ئه‌كرد به خوای گه‌وره.
(65) {مۆر لە دەم دەدرێت‌ودەست‌و قاچ شایەتی دەدەن!} [ الْيَوْمَ نَخْتِمُ عَلَى أَفْوَاهِهِمْ ] كافران و مونافیقان نكوڵى كوفر‌و تاوانیان ده‌كه‌ن، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: ئه‌مڕۆ مۆر ئه‌ده‌ین له‌سه‌ر زمانیان كه نه‌توانن قسه بكه‌ن [ وَتُكَلِّمُنَا أَيْدِيهِمْ ] وه ده‌سته‌كانیان دێنینه قسه‌و قسه‌مان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن [ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُمْ ] وه پێیه‌كانیان شایه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن [ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٦٥) ] به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی كه له دونیا كردوویانه، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (له رۆژى قیامه‌ت به‌نده‌یه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره ده‌كات و ده‌ڵێت من ته‌نها شایه‌تێكم ده‌وێت كه شایه‌تیم له‌سه‌ر بدات له نه‌فسى خۆم بێت، خواى گه‌وره رازى ده‌بێت و مۆر له‌سه‌ر ده‌مى ده‌دات و به ئه‌ندامه‌كانى ده‌فه‌رمێت بێنه قسه، ئه‌وانیش دێنه قسه‌و شایه‌تى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن).
(66) [ وَلَوْ نَشَاءُ لَطَمَسْنَا عَلَى أَعْيُنِهِمْ ] وه ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بوایه چاویانمان له‌ناوئه‌برد یان دامانئه‌پۆشی كه هیچ نه‌بینن [ فَاسْتَبَقُوا الصِّرَاطَ ] ئه‌و كاته په‌له‌یان ئه‌كرد بۆ گه‌یشتن به ڕێگاى راست [ فَأَنَّى يُبْصِرُونَ (٦٦) ] به‌ڵام هیچیان نه‌ئه‌بینی.
(67) [ وَلَوْ نَشَاءُ لَمَسَخْنَاهُمْ عَلَى مَكَانَتِهِمْ ] وه ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بوایه له‌و شوێنه‌ی كه تاوانیان لێى كردووه یه‌كسه‌ر شێوه‌یانمان ئه‌گۆڕی [ فَمَا اسْتَطَاعُوا مُضِيًّا ] ئه‌و كاته نه‌یان ئه‌توانی بڕۆن به‌ره‌و پێشه‌وه [ وَلَا يَرْجِعُونَ (٦٧) ] وه نه‌شیانئه‌توانی بگه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌و دواوه‌و له جێى خۆیان جێگیر ده‌بوون، یاخود ده‌م و چاویانمان ئه‌برده دواوه.
(68) [ وَمَنْ نُعَمِّرْهُ نُنَكِّسْهُ فِي الْخَلْقِ أَفَلَا يَعْقِلُونَ (٦٨) ] وه ئه‌وه‌یشی كه ته‌مه‌نی درێژ بكه‌ین ئه‌وه هێز و توانا‌و گه‌نجێتی نامێنێ و لاواز‌و بێده‌سه‌ڵات ئه‌بێت، ئه‌وه بۆ بیر ناكه‌نه‌وه.
(69) {پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - شاعیر نەبووە} [ وَمَا عَلَّمْنَاهُ الشِّعْرَ ] وه ئێمه پێغه‌مبه‌ری خوامان - صلی الله علیه وسلم - فێره شیعر نه‌كردووه‌و شاعیر نه‌بووه، وه قورئانیش شیعر نیه [ وَمَا يَنْبَغِي لَهُ ] وه بۆیشی نیه فێره شیعر بێت و ببێت به شاعیر‌و شیعرى له‌به‌ر نه‌بووه‌و حه‌زى پێ نه‌كردووه‌و سه‌باره‌ت به شیعرى خراپ ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه پڕ سكى بێت له كێم و زوخاو ئه‌وه باشتره له‌وه‌ى كه پڕ بێت له شیعرى ناشه‌رعى) [ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ وَقُرْآنٌ مُبِينٌ (٦٩) ] به‌ڵكو ئه‌م قورئانه ته‌نها زیكر‌و یادخستنه‌وه‌یه‌كه وه قورئانێكی ئاشكرایه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هاتووه.
(70) [ لِيُنْذِرَ مَنْ كَانَ حَيًّا ] تا به‌و قورئانه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئاگادارى ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه كه زیندوون، (قورئان بۆ زیندووهكان دابه‌زیوه نه‌ك بۆ مردووه‌كان كه له‌سه‌ر قه‌برو پرسه‌كاندا بخوێنرێت) [ وَيَحِقَّ الْقَوْلُ عَلَى الْكَافِرِينَ (٧٠) ] وه وته‌ی سزا به‌سه‌ر كافراندا جێبه‌جێ ئه‌بێ ئه‌وانه‌ی كه سوورن له‌سه‌ر كوفر كردنیان به خوای گه‌وره.
(71) [ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا خَلَقْنَا لَهُمْ مِمَّا عَمِلَتْ أَيْدِينَا أَنْعَامًا ] ئایا نابینن ئێمه به‌ده‌ستی خۆمان ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌مان بۆ دروست كردوون [ فَهُمْ لَهَا مَالِكُونَ (٧١) ] وه ئێستا ئه‌وان خاوه‌نین.
(72) [ وَذَلَّلْنَاهَا لَهُمْ ] وه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌مان بۆ ژێربار كردووهن و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندان و ئه‌توانن به ئاره‌زووی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كاریان بهێنن [ فَمِنْهَا رَكُوبُهُمْ ] هه‌یانه بۆ سوار بوون و گواستنه‌وه‌ى بار به‌كاری دێنن [ وَمِنْهَا يَأْكُلُونَ (٧٢) ] وه هه‌یانه گۆشته‌كه‌ی ئه‌خۆن.
(73) [ وَلَهُمْ فِيهَا مَنَافِعُ ] وه هه‌یشیانه بۆ سوودی تر به‌كاری دێنن وه‌ك پێسته‌كه‌ی و تووكه‌كه‌ی و مووه‌كه‌ی و خووریه‌كه‌ی [ وَمَشَارِبُ ] وه هه‌یشه شیره‌كه‌ی بۆ خواردنه‌وه به‌كار دێنن [ أَفَلَا يَشْكُرُونَ (٧٣) ] ئه‌وه بۆ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ناكه‌ن.
(74) [ وَاتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ آلِهَةً ] وه ئه‌وان جگه له خوای گه‌وره كۆمه‌ڵێك خواگه‌لی تریان بۆ خۆیان بڕیار دابوو ئه‌وانیان ئه‌په‌رست [ لَعَلَّهُمْ يُنْصَرُونَ (٧٤) ] به‌ڵكو سه‌ریان بخه‌ن.
(75) [ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَهُمْ ] به‌ڵام ئه‌و خوایانه‌یان ناتوانن ئه‌مان سه‌ربخه‌ن [ وَهُمْ لَهُمْ جُنْدٌ مُحْضَرُونَ (٧٥) ] وه ئه‌مان خۆیان ببوون به سه‌ربازی ئاماده بۆ بت و خواكانیان و به‌رگریان لێ ده‌كه‌ن.
(76) [ فَلَا يَحْزُنْكَ قَوْلُهُمْ ] تۆ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - با وته‌ی ئه‌وان خه‌فه‌تبارت نه‌كات و خه‌فه‌تی لێ نه‌خۆی كاتێك كه شه‌ریك بۆ خوا دائه‌نێن و تۆ به درۆ ده‌زانن [ إِنَّا نَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ (٧٦) ] ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ئه‌یشارنه‌وه‌و ئه‌وه‌ی كه ئاشكرای ئه‌كه‌ن ئێمه ئه‌زانین و ئاگامان له هه‌مووی هه‌یه.
(77) [ أَوَلَمْ يَرَ الْإِنْسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِنْ نُطْفَةٍ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُبِينٌ (٧٧) ] (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: (عاصى كوڕى وائیل) ئێسقانێكى رزیوى هه‌ڵگرت و به ده‌ستى وردى كرد، پاشان به پێغه‌مبه‌رى خواى - صلی الله علیه وسلم - وت: ئایا خواى گه‌وره له پاش ئه‌وه‌ى ئه‌م ئێسقانه ئاوا رزیوه زیندووى ده‌كاته‌وه؟! پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: به‌ڵێ خواى گه‌وره ده‌تمرێنێت پاشان زیندووت ده‌كاته‌وه پاشان ده‌تخاته ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه، ئه‌م ئایه‌تانه‌ى كۆتایی سوره‌ته‌كه دابه‌زى: ئایا مرۆڤ نابینێ كه ئێمه دروستمان كردووه له دڵۆپه ئاوێك به‌ڵام كاتێك كه گه‌وره ئه‌بێ بووه به دوژمنێكی ئاشكرا‌و دژایه‌تی خوای گه‌وره ئه‌كات
(78) [ وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًا وَنَسِيَ خَلْقَهُ ] وه نموونه‌یه‌ك بۆ ئێمه دێنێته‌وه كه (عاصی كوڕی وائیل) بووه [ قَالَ مَنْ يُحْيِ الْعِظَامَ وَهِيَ رَمِيمٌ (٧٨) ] ئێسقانێكی هه‌ڵگرت و وتی: كێ ئه‌م ئێسقانه زیندوو ئه‌كاته‌وه كاتێك كه ڕزیوه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: نموونه بۆ ئێمه دێنێته‌وه‌و دروست كردنی خۆی له‌بیر چووه كه له چی دروستمان كردووه
(79) [ قُلْ يُحْيِيهَا الَّذِي أَنْشَأَهَا أَوَّلَ مَرَّةٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌و خوایه‌ی كه سه‌ره‌تا دروستی كردووه هه‌ر ئه‌ویش دروستی ئه‌كاته‌وه‌و زیندووی ئه‌كاته‌وه [ وَهُوَ بِكُلِّ خَلْقٍ عَلِيمٌ (٧٩) ] وه خوای گه‌وره به هه‌موو دروستكراوێك زۆر زانایه‌و هیچی لێ ناشاردرێته‌وه.
(80) [ الَّذِي جَعَلَ لَكُمْ مِنَ الشَّجَرِ الْأَخْضَرِ نَارًا فَإِذَا أَنْتُمْ مِنْهُ تُوقِدُونَ (٨٠) ] ئه‌و خوایه‌ی كه له‌و داره سه‌وزه ئاگرى بۆ ئێو داناوه، كه هه‌ندێك دار هه‌یه به‌یه‌كی بخشێنی ئاگری لێ په‌یدا ئه‌بێت، یان ئه‌و داره سه‌وزه دواتر وشك ئه‌بێت و ئاگری پێ ئه‌كه‌نه‌وه‌و دایئه‌گیرسێنن.
(81) [ أَوَلَيْسَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِقَادِرٍ عَلَى أَنْ يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ ] ئایا خوایه‌ك كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌و گه‌وره‌ییه دروست كردبێت توانای نیه هاوشێوه‌ی ئێوه‌ى مرۆڤی بێده‌سه‌ڵاتی بچووك دروست بكاته‌وه‌و زیندووتان بكاته‌وه [ بَلَى وَهُوَ الْخَلَّاقُ الْعَلِيمُ (٨١) ] به‌ڵێ خوای گه‌وره توانای هه‌یه‌و زۆر دروستكاره‌و توانای به‌سه‌ر دروستكردندا هه‌یه وه زۆر زانایه.
(82) [ إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئًا أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (٨٢) ] كه خوای گه‌وره بیه‌وێ شتێك دروست بكات فه‌رمانی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه كه ئه‌فه‌رمووێ: ببه یه‌كسه‌ر ئه‌و شته به فه‌رمانی خوای گه‌وره دروست ده‌بێ.
(83) [ فَسُبْحَانَ الَّذِي بِيَدِهِ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيْءٍ ] وه پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه موڵكی هه‌موو شتێكى به ده‌سته [ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٨٣) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه، والله أعلم.