(1) سووره‌تی (نه‌مل) (واته: مێرووله) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٩٣) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ طس ] له سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سوورهتهكاندا هاتوون [ تِلْكَ آيَاتُ الْقُرْآنِ وَكِتَابٍ مُبِينٍ (١) ] ئه‌مانه چه‌ند ئایهتێكن له‌م سووره‌ته‌دا باسكراون، یاخود ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه له‌م قورئانه پیرۆزه‌دا هاتوونه كه قورئانیش كتابێكی زۆر ئاشكرایه‌و هه‌موو شتێكی تیادا ڕوون كراوه‌ته‌وه.
(2) [ هُدًى وَبُشْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (٢) ] وه ئه‌م ئایه‌تانه یان ئه‌م قورئانه پیرۆزه هیدایه‌ت و موژده‌یه بۆ ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ى كه:
(3) [ الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ ] نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به ڕوكن و واجبات و خشوعه‌وه [ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ ] وه زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن [ وَهُمْ بِالْآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ (٣) ] وه ئه‌وان یه‌قینیان هه‌یه به ڕۆژی دوایی.
(4) [ إِنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی نیه كه كافرانن [ زَيَّنَّا لَهُمْ أَعْمَالَهُمْ ] كرده‌وه خراپه‌كانمان بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه تا له گومڕاییدا رۆبچن له سزاى ئه‌وه‌ى كه باوه‌ڕیان به رۆژى دوایی نیه، یاخود كرده‌وه‌ی چاكمان بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌ن به‌ڵام ئه‌وان ئه‌نجامی ناده‌ن و قبووڵی ناكه‌ن [ فَهُمْ يَعْمَهُونَ (٤) ] وه ئه‌وان دوودڵ و سه‌رلێشێواون و هیدایه‌ت و ڕێگای ڕاست نادۆزنه‌وه.
(5) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ لَهُمْ سُوءُ الْعَذَابِ ] ئه‌و كافرانه له دونیادا خراپترین سزایان بۆ هه‌یه به كوشتن و دیل كردن، وه له قیامه‌تیشدا به سزاى ئاگرى دۆزه‌خ [ وَهُمْ فِي الْآخِرَةِ هُمُ الْأَخْسَرُونَ (٥) ] وه ئه‌وان له ڕۆژی قیامه‌تیش زه‌ره‌رمه‌ندترین كه‌سن.
(6) [ وَإِنَّكَ لَتُلَقَّى الْقُرْآنَ مِنْ لَدُنْ حَكِيمٍ عَلِيمٍ (٦) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه به دڵنیایى تۆ ئه‌م قورئانه پیرۆزه وه‌رئه‌گری له‌لایه‌ن خوایه‌كه‌وه كه زۆر كاربه‌جێ و زانایه.
(7) {چمكێك لە بەسەرهاتی مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ إِذْ قَالَ مُوسَى لِأَهْلِهِ إِنِّي آنَسْتُ نَارًا ] كاتێك موسى - صلی الله علیه وسلم - له گه‌ڕانه‌وه‌یان له (مه‌دیه‌ن)ه‌وه بۆ (میصر) له شه‌وێكى تاریكى ساردى زستاندا كه رێگایان ون كردبوو به خێزانه‌كه‌ی وت: من ئاگرێكم بینی [ سَآتِيكُمْ مِنْهَا بِخَبَرٍ ] ئه‌چمه سه‌ر ئه‌و ئاگره به‌ڵكو ئه‌گه‌ر كه‌سێكی لێ بێت هه‌واڵێكی لێ وه‌ربگرم و پرسیارى رێگاكه‌ى لێبكه‌م [ أَوْ آتِيكُمْ بِشِهَابٍ قَبَسٍ لَعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ (٧) ] یاخود پشكۆیه‌كی لێ ئه‌هێنم به‌ڵكو ئاگری پێ بكه‌ینه‌وه‌و خۆمانی پێ گه‌رم بكه‌ینه‌وه‌و ڕووناكیمان لێ ده‌ست بكه‌وێ.
(8) [ فَلَمَّا جَاءَهَا ] كاتێك كه گه‌یشته لای ئاگره‌كه [ نُودِيَ أَنْ بُورِكَ مَنْ فِي النَّارِ وَمَنْ حَوْلَهَا ] ئه‌بینێ ئه‌مه ئاگر نیه به‌ڵكو نووری خوای گه‌وره‌یه، وه خوای گه‌وره بانگی كرد كه خوای گه‌وره موقه‌ده‌س و پاك و مونه‌ززه‌هه له هه‌موو كه‌م وكوڕیه‌ك، یان مه‌به‌ست پێى فریشته‌یه، یان مه‌به‌ست پێى ئاگره‌كه‌یه، یان مه‌به‌ست پێى داره سه‌وزه‌كه‌یه كه گڕى گرتووه‌و ناسوتێت، وه ئه‌وه‌یشی كه له ده‌ورو پشتی ئه‌و نووره‌یه كه مه‌لائیكه‌ت و موسایه - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وانیش هه‌ر پاك و بێگه‌ردن [ وَسُبْحَانَ اللَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٨) ] وه پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ الله كه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه.
(9) [ يَا مُوسَى إِنَّهُ أَنَا اللَّهُ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٩) ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه منم الله¬م كه خوایه‌كی زۆر باڵاده‌ست و كاربهجێم.
(10) [ وَأَلْقِ عَصَاكَ ] وه ئه‌و گۆچانه‌ی كه به‌ده‌ستته‌وه‌یه هه‌ڵی بده تا موعجیزه‌یه‌كت نیشان بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه تۆ پێغه‌مبه‌ری منی [ فَلَمَّا رَآهَا ] كاتێك كه گۆچانه‌كه‌ی فڕێ‌دا [ تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَانٌّ ] بوو به مارێكی گه‌وره‌و خێرا ئه‌جوولایه وه‌كو جنی [ وَلَّى مُدْبِرًا وَلَمْ يُعَقِّبْ ] موساش - صلی الله علیه وسلم - ترسا‌و یه‌كسه‌ر پشتی هه‌ڵكردو ڕای كرد‌و ئاوڕى نه‌دایه‌وه [ يَا مُوسَى لَا تَخَفْ ] خوای گه‌وره بانگی كرد ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - مه‌ترسێ ئه‌وه زیانی بۆ تۆ نیه، به‌ڵكو ته‌نها موعجیزه‌یه‌كه‌و نیشانماندایت (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره قسه ده‌كات و سیفه‌تى قسه كردنى هه‌یه) [ إِنِّي لَا يَخَافُ لَدَيَّ الْمُرْسَلُونَ (١٠) ] پێغه‌مبه‌ران و نێردراوان له‌لای من ناترسێن تۆیش مه‌ترسێ.
(11) [ إِلَّا مَنْ ظَلَمَ ] مه‌گه‌ر جگه له پێغه‌مبه‌ران كه‌سێك كه زوڵم و سته‌می كردبێت ئه‌وانه ئه‌ترسێن [ ثُمَّ بَدَّلَ حُسْنًا بَعْدَ سُوءٍ ] به‌ڵام ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر له دوای ئه‌و خراپه‌ی كه كردوویانه خراپه‌و تاوانه‌كانیان بگۆڕن بۆ چاكه‌و ته‌وبه بكه‌ن [ فَإِنِّي غَفُورٌ رَحِيمٌ (١١) ] ئه‌وه به دڵنیایى من زۆر خوایه‌كی لێخۆشبووم وه زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییم و له‌و كه‌سانه خۆش ئه‌بم (ئه‌مه‌یش موژده‌یه‌كى زۆر خۆشه بۆ مرۆڤـ كه تاوانیش بكات دواتر ته‌وبه بكات خواى گه‌وره لێى خۆش ده‌بێت و ده‌رگاى ته‌وبه دانه‌خراوه‌و كراوه‌یه تا خۆر له خۆرئاواوه هه‌ڵدێت).
(12) {نۆ موعجیزەی مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَأَدْخِلْ يَدَكَ فِي جَيْبِكَ ] وه ده‌ستت بخه‌ره ناو ملوانی قهمیسهكهتهوه [ تَخْرُجْ بَيْضَاءَ ] كه ده‌ست ده‌رئه‌كه‌ی ده‌ستت زۆر سپیه وه‌كو مانگى چوارده ده‌دره‌وشێته‌وه [ مِنْ غَيْرِ سُوءٍ ] به‌بێ ئه‌وه‌ی گول بێت یان به‌ڵه‌ك بێت هه‌ر خۆی سپییه‌كی جوانه‌و له جوانیدا ئه‌دره‌وشێته‌وه، (كه موسى - صلی الله علیه وسلم - خۆى كه‌سێكى ئه‌سمه‌ر بووه) ئه‌مه‌یش موعجیزه‌یه‌كی تر بوو [ فِي تِسْعِ آيَاتٍ ] كه خوای گه‌وره نۆ موعجیزه‌ی به موسى به‌خشی كه ئه‌مه دوانیان بوو: گۆچانه‌كه‌و ده‌ستی، وه له‌تكردنى ئاوى ده‌ریاكه، وه تۆفان و زریانه‌كه، وه كولله‌و ئه‌سپێ و بۆق، وه ناردنى خوێن بۆ ناو خواردنی كافران، وه گۆڕینى شێوه‌یان، وه بێ بارانی و وشكه‌ساڵی ڕووی تێ كردن، وه نوقستانی كه‌وته ناو كشتوكاڵ و به‌رهه‌میانه‌وه [ إِلَى فِرْعَوْنَ وَقَوْمِهِ ] به‌م موعجیزانه تۆ بڕۆ بۆ لای فیرعه‌ون و قه‌ومه‌كه‌ی [ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ (١٢) ] به‌ڕاستی ئه‌وان قه‌ومێكی زۆر فاسق و ده‌رچووبوون له گوێڕایه‌ڵى خوای گه‌وره.
(13) [ فَلَمَّا جَاءَتْهُمْ ] كاتێك كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - چوو بۆ لای فیرعه‌ون و قه‌ومه‌كه‌ی [ آيَاتُنَا مُبْصِرَةً ] به‌و ئایه‌ت و موعجیزانه كه به چاوی خۆیان ئه‌یانبینی و ئاشكرا بوو [ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُبِينٌ (١٣) ] به‌ڵام ئه‌وان ئیمانیان پێ نه‌هێناو وتیان: ئه‌مه سیحرێكی زۆر ئاشكرایه.
(14) {فیرعەون‌و دەسەڵاتداران یەقینیان هەبوو كە مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - پێغەمبەری خوایە!} [ وَجَحَدُوا بِهَا ] وه له رووكه‌شیدا ئینكاری و نكۆڵیان لێ كرد [ وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنْفُسُهُمْ ] به‌ڵام له نه‌فسی خۆیاندا یه‌قینیان هه‌بوو كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ڕاست ده‌كات و پێغه‌مبه‌رى خوایه‌و موعجیزه‌ی پێیه [ ظُلْمًا وَعُلُوًّا ] به‌ڵام زوڵمیان له خۆیان ئه‌كرد، یان به‌هۆی شه‌ریك دانانیان بۆ خوای گه‌وره، وه به‌هۆی لووت به‌رزیان ئیمانیان به مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - نه‌هێنا [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ (١٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ته‌ماشا بكه‌و بزانه سه‌ره‌نجامی ئاشووبگێڕان چۆن بوو چۆن خوای گه‌وره له‌ناوی بردن، (واته: ئه‌ى كافرانى قوڕه‌یش ئاگادار بن ئێوه‌یش ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن خواى گه‌وره وه‌كو ئه‌وان له‌ناوتان ده‌بات، ئه‌وان له ئێوه زۆرتر‌و به‌هێزتر بوون، وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ئێوه له‌وه‌ى ئه‌وان باشتر‌و چاكتره).
(15) [ وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ عِلْمًا ] وه به دڵنیایی ئێمه زانیاری و پێغه‌مبه‌رایه‌تى و په‌یاممان به داودو سوله‌یمانی كوڕی به‌خشی كه هه‌ردووكیان پێغه‌مبه‌ری خوا بوون [ وَقَالَا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي فَضَّلَنَا عَلَى كَثِيرٍ مِنْ عِبَادِهِ الْمُؤْمِنِينَ (١٥) ] وه ئه‌وانیش حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره‌یان كرد له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته زۆرانه‌ی كه پێی به‌خشیوون كه به‌هۆیه‌وه فه‌زڵی دابوون به‌سه‌ر زۆرێك له به‌نده باوه‌ڕداره‌كان به زانیارى و پێغه‌مبه‌رایه‌تی و ژێربار كردنى باڵنده‌و جن و مرۆڤـ و شه‌یتان كه هه‌موویانى خستبووه ژێر ده‌ستیانه‌وه.
(16) [ وَوَرِثَ سُلَيْمَانُ دَاوُودَ ] وه سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - بوو به میراتگری داودی باوكی - صلی الله علیه وسلم - ، واته: له زانیاری و پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا نه‌ك له‌ماڵدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران كه‌س نابێ به میراتگری ماڵیان، وه ئه‌گه‌ر ماڵ بوایه سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - تایبه‌ت ناكرا چونكه داود - صلی الله علیه وسلم - منداڵى تریشى هه‌بووه‌و خێزانیشى زۆر بووه. {چمكێك لە بەسەرهاتی سولەیمان پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَقَالَ يَا أَيُّهَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنْطِقَ الطَّيْرِ ] وه سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵكی خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی به ئێمه به‌خشیوه كه له زمانى باڵنده تێ بگه‌ین كاتێك كه قسه ده‌كه‌ن [ وَأُوتِينَا مِنْ كُلِّ شَيْءٍ ] وه هه‌ر شتێكیش كه پێویستمان بێ خوای گه‌وره پێی به‌خشیوین له زانست و زانیاری و پێغه‌مبه‌رایه‌تی و حیكمه‌ت و ژێربار كردنى جن و مرۆڤـ و باڵنده‌و با و زانین و تێگه‌یشتن له زمانى باڵنده‌و گیانله‌به‌ران و ئه‌و شتانه [ إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْفَضْلُ الْمُبِينُ (١٦) ] به دڵنیایى ئه‌مه فه‌زڵێكی زۆر ئاشكرای خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌ر ئێمه‌وه.
(17) [ وَحُشِرَ لِسُلَيْمَانَ جُنُودُهُ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ وَالطَّيْرِ ] وه هه‌رچی سه‌ربازی سوله‌یمان بوو - صلی الله علیه وسلم - هه‌ر هه‌موویان كۆ كرانه‌وه له جنی و مرۆڤـ، وه باڵنده‌ش له بان سه‌ریانه‌وه ئه‌ڕۆیشت [ فَهُمْ يُوزَعُونَ (١٧) ] ئه‌وان به یه‌ك پۆل ئه‌ڕۆیشتن كه‌س پێش و دوا نه‌ئه‌كه‌وت و پۆل و سه‌فه‌كانیان هه‌مووی ڕێك بوو وه‌كو مانۆڕى سه‌ربازى.
(18) {سولەیمان پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و مێرولەیەك} [ حَتَّى إِذَا أَتَوْا عَلَى وَادِ النَّمْلِ ] تا به‌لای شوێنێكدا تێپه‌ڕین شاره مێرووله‌یه‌كی لێ بوو [ قَالَتْ نَمْلَةٌ ] یه‌كێك له مێرووله‌كان وتی: [ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ ] ئه‌ی مێرووله‌كان خێراكه‌ن بڕۆنه ناو ماڵه‌كانی خۆتانه‌وه [ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ ] تا سوله‌یمان و - صلی الله علیه وسلم - سه‌ربازه‌كانی نه‌تانشێلن و له‌ناوتان نه‌به‌ن [ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (١٨) ] له كاتێكدا كه ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن و ئاگایان له خۆیان نیه‌و ئێوه نابینن.
(19) [ فَتَبَسَّمَ ضَاحِكًا مِنْ قَوْلِهَا ] وه سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - زه‌رده‌خه‌نه گرتی و پێكه‌نی له قسه‌ی ئه‌م مێرووله‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێی تێگه‌یشت [ وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَى وَالِدَيَّ ] وه فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئیلهامم پێ ببه‌خشه تا بتوانم شوكرانه‌بژێری تۆ بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته‌و سه‌رجه‌م نیعمه‌ته‌كانی تر كه به من و دایك و باوكمت به‌خشیوه [ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ ] وه تا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌م و تۆ لێم ڕازی بیت [ وَأَدْخِلْنِي بِرَحْمَتِكَ فِي عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ (١٩) ] وه به‌ڕه‌حمه‌تی خۆت بمخه‌ره ناو كۆی به‌نده چاكه‌كانت و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا حه‌شرم بكه و له‌گه‌ڵ ئه‌وان بمخه‌ره به‌هه‌شته‌وه.
(20) {سولهيمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و هودهود} [ وَتَفَقَّدَ الطَّيْرَ ] وه سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - به‌دوای باڵنده‌ی هودهوددا (په‌پو سوله‌یمانی) گه‌ڕا نه‌یدۆزیه‌وه [ فَقَالَ مَا لِيَ لَا أَرَى الْهُدْهُدَ ] فه‌رمووی: ئه‌وه چیه بۆچی هودهود نابینم [ أَمْ كَانَ مِنَ الْغَائِبِينَ (٢٠) ] یاخود ئه‌و له ئاماده نه‌بوانه.
(21) [ لَأُعَذِّبَنَّهُ عَذَابًا شَدِيدًا ] به‌دڵنیایى ده‌بێت سزایه‌كی زۆر سه‌ختی بده‌م (په‌ڕه‌كانى هه‌ڵكێشم) [ أَوْ لَأَذْبَحَنَّهُ ] یان ئه‌وه‌تا سه‌ری ئه‌بڕم [ أَوْ لَيَأْتِيَنِّي بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ (٢١) ] یان ئه‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرا‌و عوزرێكم بۆ بێنێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ دیار نه‌بووه.
(22) [ فَمَكَثَ غَيْرَ بَعِيدٍ ] هودهوده‌كه (په‌پو سوله‌یمانی) كاتێكی زۆری نهخایاندو هاته‌وه [ فَقَالَ أَحَطْتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِ ] وتى: ئه‌ی سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - زانیاریه‌كم ده‌ست كه‌وتووه كه تۆ پێت نیه‌و نایزانیت [ وَجِئْتُكَ مِنْ سَبَإٍ بِنَبَإٍ يَقِينٍ (٢٢) ] وه من له (سه‌به‌ئه‌وه) كه شارێكه له (یه‌مه‌ن) له‌وێ هه‌واڵێكی دڵنیاكارم بۆ هێناویت، یاخود هه‌واڵێكی ترسناك و مه‌ترسیدارم بۆ هێناویت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه.
(23) { سولهيمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و ئافره‌ته پاشاكه‌ى سه‌به‌ء} [ إِنِّي وَجَدْتُ امْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ ] من بینیم له شاری (سه‌به‌ء) ئافره‌تێك پاشایانه كه وتراوه: ناوی (به‌ڵقیسی كچی شه‌راحیل) بووه [ وَأُوتِيَتْ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ ] وه له هه‌موو شتێكی سه‌رده‌می خۆی ئه‌وه‌ى كه پاشا پێویستى بێت له موڵك و ده‌سه‌ڵات پێى به‌خشراوه [ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ (٢٣) ] وه عه‌رش و ته‌ختێكی شاهانه‌ى یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌یه كه به ئاڵتوون و دوڕڕو مروارى و ئاوریشم رازێنراوه‌ته‌وه‌و هه‌شتا گه‌ز درێژه‌و چل گه‌ز پانه.
(24) [ وَجَدْتُهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] بینیم خۆی و قه‌ومه‌كه‌ی كڕنوش بۆ خۆر ئه‌به‌ن و عیبادهت بۆ خۆر ئه‌كه‌ن و جگه له خوای گه‌وره ده‌په‌رستن (كۆشكێكى به‌رزو پته‌وى هه‌بووه كه سێ سه‌دو شه‌ست تاقى تیادا بووه له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایه‌وه‌و وا دروستكراوه كه هه‌موو رۆژێك خۆر له تاقێكه‌وه هه‌ڵبێت و له تاقێكى به‌رامبه‌ریه‌وه ئاوا بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌یانیان و ئێواران كوڕنوش و سوجده‌ى بۆ به‌رن) [ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ ] وه شه‌یتان ئه‌م كوفره‌ی بۆ ڕازاندنه‌وه كه عیبادهت بۆ خۆر بكه‌ن [ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ ] وه هه‌ر شه‌یتانه ڕێگری كردوون له ڕێگه‌ی ڕاستی خوای گه‌وره كه ئیمان به خواى گه‌وره بێنن [ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ (٢٤) ] وه ئه‌وانیش ئێستا ڕێگه‌ی حه‌ق نادۆزنه‌وه.
(25) [ أَلَّا يَسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي يُخْرِجُ الْخَبْءَ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] شه‌یتان وای بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه كه كڕنوش نه‌به‌ن بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌موو شتێكی نهێنی و شاراوه له ئاسمانه‌كان وه‌كو باران وه له زه‌ویدا وه‌كو دانه‌وێڵه ده‌رئه‌كات [ وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ (٢٥) ] وه هه‌ر شتێك كه ئێوه شاردبێتتانه‌وه‌و ده‌ری نه‌بڕن له ناخی خۆتاندا یان ئه‌وه‌ی ده‌ری ئه‌بڕن خوای گه‌وره زانیاری به هه‌ر هه‌مووی هه‌یه.
(26) [ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێت ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ (٢٦) ] ئه‌و خوایه‌ى كه خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌یه (نه‌هى كراوه له كوشتنى هودهود، چونكه بانگه‌وازى كرد بۆ یه‌كخواپه‌رستى و نه‌هى كرد له په‌رستنى جگه له خواى گه‌وره).
(27) [ قَالَ سَنَنْظُرُ أَصَدَقْتَ ] سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - به هودهودهكهى فه‌رموو: ته‌ماشا ئه‌كه‌ین و لێی ئه‌كۆڵینه‌وه ئایا له‌م هه‌واڵه‌ی تۆ به ئێمه‌ت وت ڕاستت كردووه [ أَمْ كُنْتَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (٢٧) ] یان تۆ له درۆزنانی و هه‌واڵه‌كه‌ت ڕاست نه‌بووه‌و بۆ ئه‌وه‌ته خۆت له هه‌ڕه‌شه‌و سزاى من بپارێزیت.
(28) { نامه‌كه‌ى سولهيمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئافره‌ته پاشاكه‌ى سه‌به‌ء} [ اذْهَبْ بِكِتَابِي هَذَا ] سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - نامه‌یه‌كی نووسی و فه‌رمووی: ئه‌م نامه‌یه‌م به‌ره بۆ لای ئه‌و ئافره‌ته‌ى پاشای (سه‌به‌ء) [ فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ] بۆیان هه‌ڵده [ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ ] پاشان لێیان دووركه‌وه له‌لایه‌ك ڕابوه‌سته‌و گوێ بگره بزانه چی ئه‌ڵێن [ فَانْظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ (٢٨) ] وه بزانه وه‌ڵامیان چی ئه‌بێت كه له‌ناو خۆیاندا گفتوگۆ ئه‌كه‌ن، ئه‌میش ڕۆیشت نامه‌كه‌ی بۆ بردن و بۆ ئافره‌ته‌كه‌ی هه‌ڵدا كه به ته‌نها بوو، وه چوو له دووره‌وه ڕاوه‌ستاو گوێی لێ گرتن.
(29) [ قَالَتْ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ ] ئافره‌ته پاشاكه نامه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و زۆر سه‌رسام بوو پێى و وتی: ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و پیاو ماقوڵان [ إِنِّي أُلْقِيَ إِلَيَّ كِتَابٌ كَرِيمٌ (٢٩) ] من كتاب و نامه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌و به‌ڕێزم پێ گه‌یشتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌ی جوانی تیایه.
(30) { سولهيمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - يه‌كه‌م كه‌س بووه نامه‌ى به بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ده‌ست پێكردووه} [ إِنَّهُ مِنْ سُلَيْمَانَ ] كه ئه‌و نامه‌یه له سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ره‌وه - صلی الله علیه وسلم - هاتووه [ وَإِنَّهُ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (٣٠) ] وه به بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ده‌ستی پێ كردووه (سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - یه‌كه‌م كه‌س بووه كه نامه‌ى به بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ده‌ست پێ كردووه).
(31) [ أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ ] پاشان تیایدا نووسیویه‌تی و ده‌فه‌رمێت: ئێوه خۆتان به گه‌وره مه‌زانن و لووتبه‌رزی مه‌كه‌ن وه‌كو پاشاكانی تر كه عیبادهت بۆ خوا ناكه‌ن [ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ (٣١) ] وه ملكه‌چ بن بۆ دینی خوای گه‌وره‌و موسڵمان و یه‌كخواپه‌رست و گوێڕایه‌ڵ بن.
(32) [ قَالَتْ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي أَمْرِي ] ئافره‌ته پاشاكه نامه‌كه‌ى سوله‌یمان پێغه‌مبه‌رى - صلی الله علیه وسلم - خوێنده‌وه‌و ڕاوێژی پێ كردن و وتی: ئه‌ی پیاو ماقوڵان و ڕاوێژكاران بڕیارێك بده‌ن له‌م كاره‌داو وه‌ڵاممان چی بێت و چی بڕیارێك بده‌ین ڕێگام نیشان بده‌ن [ مَا كُنْتُ قَاطِعَةً أَمْرًا حَتَّى تَشْهَدُونِ (٣٢) ] ئێوه خۆتان ئه‌زانن من هیچ بڕیارێكم نه‌داوه تا ئێوه ئاماده نه‌بن و ڕاوێژتان پێ نه‌كه‌م.
(33) [ قَالُوا نَحْنُ أُولُو قُوَّةٍ ] ڕاوێژكاران و پیاوماقوڵانیش له وه‌ڵامدا وتیان: ئێمه زۆر به‌هێزین له ژماره‌و كه‌ره‌سته‌كانی جه‌نگدا [ وَأُولُو بَأْسٍ شَدِيدٍ ] وه له جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا زۆر ئازا و به‌هێزین ئه‌توانین به‌رگری له خۆمان بكه‌ین [ وَالْأَمْرُ إِلَيْكِ ] به‌ڵام دوا بڕیاریش بۆ لای تۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ فَانْظُرِي مَاذَا تَأْمُرِينَ (٣٣) ] خۆت بزانه چ بڕیارێك ئه‌ده‌یت و چ فه‌رمانێك ئه‌ده‌ی ئێمه گوێ ئه‌گرین و گوێڕایهڵتین
(34) [ قَالَتْ إِنَّ الْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا ] ئافره‌ته پاشاكه وتی: ئه‌وه‌ی من بزانم به دڵنیایى مه‌لیك و پاشا‌كان ئه‌گه‌ر بچنه هه‌ر شار‌و دێیهكهوهو به زۆر داگیرى بكه‌ن كاول و وێرانی ئه‌كه‌ن [ وَجَعَلُوا أَعِزَّةَ أَهْلِهَا أَذِلَّةً ] وه كه‌سانى به عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران بێ¬ڕێز‌و زه‌لیل ئه‌كه‌ن به كوشتن و دیل گرتن [ وَكَذَلِكَ يَفْعَلُونَ (٣٤) ] وه به‌رده‌وامیش ئه‌مه پیشه‌یانه، واته: ئه‌گه‌ر ئه‌مه مه‌لیك بێت و بیه‌وێ داگیری بكات ئاوامان به‌سه‌ر دێت.
(35) { ئافره‌ته پاشاكه‌ى سه‌به‌ء ديارى بۆ سولهيمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌نێرێت} [ وَإِنِّي مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِمْ بِهَدِيَّةٍ ] وه من دیاریه‌كی بۆ ئه‌نێرم ئه‌گه‌ر وه‌ریگرت ئه‌وا پاشایه‌و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ین، وه ئه‌گه‌ر وه‌رینه‌گرێت ئه‌وا پێغه‌مبه‌ره‌و شوێنی ئه‌كه‌وین [ فَنَاظِرَةٌ بِمَ يَرْجِعُ الْمُرْسَلُونَ (٣٥) ] وه پاشان چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌م بزانم نێردراوه‌كه له‌لای سوله‌یمانه‌وه چی وه‌ڵاممان بۆ دێنێته‌وه.
(36) [ فَلَمَّا جَاءَ سُلَيْمَانَ ] كاتێك كه به كه‌سێكدا دیاریه‌كی زۆری بۆ سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - نارد له ئاڵتوون و خشڵ [ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٍ ] سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - تووڕه‌بوو فه‌رمووی: ئایا ئێوه پاره بۆ من ئه‌نێرن تا وازتان لێبێنم له‌سه‌ر هاوبه‌شبڕیاردانتان بمێننه‌وه [ فَمَا آتَانِيَ اللَّهُ خَيْرٌ مِمَّا آتَاكُمْ ] ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره پێی به‌خشیووم له پێغه‌مبه‌رایه‌تی و موڵك و پاره باشتره له‌وه‌ی ئێوه بۆ منتان ناردووه [ بَلْ أَنْتُمْ بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ (٣٦) ] به‌ڵكو ئێوه‌ن كه دڵخۆشن به دیاری و شتی دونیایی من پێویستم به شتی دونیایی نیه ئه‌مه‌وێ موسڵمان بن و به تاك و ته‌نها خوابپه‌رستن.
(37) { سولهيمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ديارييه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه} [ ارْجِعْ إِلَيْهِمْ ] به نێردراوه‌كه‌ی وت: به دیارى¬یه‌كه‌یانه‌وه بگه‌ڕێره‌وه بۆ لایان (بۆ لای ئافره‌ته پاشاكه) [ فَلَنَأْتِيَنَّهُمْ بِجُنُودٍ لَا قِبَلَ لَهُمْ بِهَا ] پێیان بڵێ: ئه‌بێ به ئه‌وه‌نده سه‌ربازه‌وه بۆیان بێین كه توانای شه‌ڕو به‌رگری كردنیان نه‌بێت له خۆیان [ وَلَنُخْرِجَنَّهُمْ مِنْهَا أَذِلَّةً ] وه ئه‌بێ به زه‌لیلی شار به‌ده‌ریان بكه‌ین [ وَهُمْ صَاغِرُونَ (٣٧) ] وه ئه‌بێ ئه‌وان ملكه‌چ و زه‌لیل و ڕیسوا بكه‌ین و بیانكه‌ین به دیل.
(38) [ قَالَ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَيُّكُمْ يَأْتِينِي بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَنْ يَأْتُونِي مُسْلِمِينَ (٣٨) ] نێردراوه‌كه به دیارى¬یه‌كه‌وه گه‌ڕایه‌وه‌و وه‌ڵامه‌كه‌ى بۆ بردنه‌وه‌و ئه‌وانیش زانیان ئه‌مه پاشا نیه‌و داواى پاره‌و موڵك ناكات، به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ره، بۆیه ئافره‌ته پاشاكه به خۆى و سه‌ربازه‌كانیه‌وه به‌ڕێكه‌وتن بۆ لاى سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئه‌وه‌ى موسڵمان بن، خوای گه‌وره به وه‌حی سوله‌یمانی - صلی الله علیه وسلم - ئاگادار كرده‌وه كه ئه‌وان ئێستا به‌ڕێوه‌ن و دێن موسڵمان ئه‌بن، سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زۆر خۆشحاڵ بوو، ویستی شتێكیان نیشان بدا كه خوای گه‌وره چ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتێكی به‌م به‌خشیوه، بۆیه فه‌رمووی: ئه‌ی پیاوماقوڵ و ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وروپشتم كێ له ئێوه ئه‌توانێ عه‌رشه‌كه‌ی ئه‌و ئافره‌ته پاشایه‌م بۆ بێنێ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان بێن و موسڵمان بن؟
(39) [ قَالَ عِفْرِيتٌ مِنَ الْجِنِّ ] له‌ناو جنه‌كاندا عفریت كه جنێكی زۆر گه‌وره بوو وه‌كو شاخ وابوو، وتی: [ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَنْ تَقُومَ مِنْ مَقَامِكَ ] من ئه‌و عه‌رشه گه‌وره‌یه‌ت بۆ دێنم و له‌به‌ر ده‌ستدا دای ئه‌نێم پێش ئه‌وه‌ی كه تۆ دانیشتوویته له جێی خۆت هه‌ستیته پێوه [ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ (٣٩) ] وه من بۆ هێنانی ئه‌و عه‌رشه زۆر به‌هێزو ئه‌مینم و ده‌ستكاری هیچ شتێكی ناكه‌م.
(40) { به چاوتروكانێك ته‌ختى شاهانه له يه‌مه‌نه‌وه بۆ قودس ده‌گوازنه‌وه!} [ قَالَ الَّذِي عِنْدَهُ عِلْمٌ مِنَ الْكِتَابِ ] به‌ڵام كه‌سێكی تر كه وتراوه وه‌زیرێكی بووه، یان نوسهرێكى بووه، كه زانیاری له كتابدا هه‌بووه ئه‌و وتوویه‌تی: [ أَنَا آتِيكَ بِهِ ] من عه‌رشی ئه‌و ئافره‌ته‌ت بۆ دێنم [ قَبْلَ أَنْ يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ] پێش ئه‌وه‌ی كه پێڵووی چاوت بجوولێته‌وه، واته: پێش ئه‌وه‌ى چاو بتروكێنی، بینوقێنیت و چاو بكه‌یته‌وه له ماوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌دا عه‌رشه‌كه‌یت بۆ دێنم [ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِنْدَهُ ] هه‌ر ئه‌وه‌نده چاوی تروكاند یه‌كسه‌ر عه‌رشه‌كه‌ی ئه‌و ئافره‌ته پاشایه‌ی هێناو له‌به‌ر ده‌ستی سوله‌یماندا دایناو جێگیری كرد (له‌یه‌مه‌نه‌وه بۆ بیت المقد‌س) [ قَالَ هَذَا مِنْ فَضْلِ رَبِّي ] سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌مه فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌ر منه‌وه [ لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ] تا تاقیم بكاته‌وه ئایا شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ئه‌كه‌م یان كوفری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م [ وَمَنْ شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ] وه هه‌ر كه‌سێك شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكات ئه‌وا شوكری خۆی كردووه‌و بۆ خۆی باشه‌و سووده‌كه‌ی بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَمَنْ كَفَرَ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش شوكرانه‌بژێری خوا نه‌كات و كوفرانه‌ی نیعمه‌تی خوای گه‌وره بكات [ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ (٤٠) ] ئه‌وا به دڵنیایى په‌روه‌ردگارم زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و بێ پێویسته و پێویستی به‌وه نیه كه كه‌س شوكرانه‌بژێری بكات و بیپه‌رستێت، وه زۆر به‌ڕێزه.
(41) [ قَالَ نَكِّرُوا لَهَا عَرْشَهَا ] سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: عه‌رشه‌كه‌ی وا لێ بكه‌ن كه نه‌یناسێته‌وه‌و هه‌ندێك شتی لێ ده‌ربكه‌ن، یان هه‌ندێك شتی بۆ زیاد بكه‌ن، یان هه‌ندێك له ئاڵتوونه‌كانی لێ بكه‌نه‌وه‌و ره‌نگه‌كه‌ى بگۆڕن [ نَنْظُرْ أَتَهْتَدِي ] پاشان ته‌ماشا ئه‌كه‌ین ئایا ئه‌یناسێته‌وه [ أَمْ تَكُونُ مِنَ الَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ (٤١) ] یاخود نایناسێته‌وه، یان ئایا هیدایه‌ت وه‌رئه‌گرێت و موسڵمان ئه‌بێ یان نا.
(42) [ فَلَمَّا جَاءَتْ ] كاتێك كه ئه‌و ئافره‌ته پاشایه هات بۆ لای سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ قِيلَ أَهَكَذَا عَرْشُكِ ] نیشانی دراو وترا: ئایا عه‌رشه‌كه‌ی تۆش وه‌ك ئه‌مه وابوو ئایا ئه‌مه له عه‌رشه‌كه‌ی تۆ ئه‌چێ؟ [ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ ] ئه‌ویش وتی: له‌و ئه‌چێت و لێى نزیكه، نه‌یووت ئه‌وه نه‌وه‌ك دوایی بكه‌وێته درۆوه چونكه ماوه‌ى نێوانیان زۆر دوور بوو [ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِنْ قَبْلِهَا ] سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: پێش ئه‌مه‌یش خوای گه‌وره زانیاری به ئێمه به‌خشیووه كه چى رێگرى لێئه‌كرد له موسڵمان بوونى، یان زانیمان كه موسڵمان ئه‌بێ و خوای گه‌وره پێشتر پێی وتبوو كه دێت موسڵمان ئه‌بێ [ وَكُنَّا مُسْلِمِينَ (٤٢) ] وه ئێمه‌ش موسڵمانین و خۆمان ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردووه.
(43) [ وَصَدَّهَا مَا كَانَتْ تَعْبُدُ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنَّهَا كَانَتْ مِنْ قَوْمٍ كَافِرِينَ (٤٣) ] وه ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌م ئافره‌ته‌و قه‌ومه‌كه‌ی ئه‌كرد كه عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن ئه‌وه بوو له قه‌ومێكى كافر بوون و عیباده‌تیان بۆ خۆر ئه‌كرد.
(44) { ئافره‌ته پاشاكه‌ى سه‌به‌ء موسڵمان ده‌بێت} [ قِيلَ لَهَا ادْخُلِي الصَّرْحَ ] سوله‌یمان به ئافره‌ته‌كه‌ی وت: وه‌ره ناو كۆشكه‌كه‌وه، جنى و شه‌یتانه‌كان كۆشكێكی به‌رزیان بۆ دروست كردبوو كه زه‌وییه‌كه‌ی له شووشه بوو وه ژێر شووشه‌كه‌یش ئاو و ماسی تیا‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى توانا‌و ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره نیشان ئه‌و ئافره‌ته پاشایه بدات [ فَلَمَّا رَأَتْهُ ] كاتێك ئافره‌ته‌كه ئه‌و زه‌ویه‌ی بینی [ حَسِبَتْهُ لُجَّةً ] وایزانی ئه‌مه ده‌ریایه‌و ئاوه [ وَكَشَفَتْ عَنْ سَاقَيْهَا ] وه قاچی ده‌رخست بۆ ئه‌وه‌ی كه جل و پۆشاكه‌كه‌ی ته‌ڕ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناو ئاوه‌كه‌دا بڕوات، وایزانی ئاوه، (هه‌ندێك شت له ته‌فسیره‌كاندا باسكراوه كه ئیسرائیلیاته‌و راست نیه‌و شایانى باس كردن نیه) [ قَالَ إِنَّهُ صَرْحٌ مُمَرَّدٌ مِنْ قَوَارِيرَ ] سوله‌یمان فه‌رمووی: ئه‌مه له شووشه دروستكراوه به‌ڵام شووشه‌یه‌كی لووس و دیاره‌و ئه‌ستوورو پته‌وه هیچ مه‌ترسیه‌كی نیه [ قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ] له‌وێ ئافره‌ته‌كه وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من زوڵمم له نه‌فسی خۆم كردووه كه چه‌ندێكه عیبادهت بۆ تۆ ناكه‌م و عیباده‌تی خۆر ئه‌كه‌م [ وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٤٤) ] وه له‌گه‌ڵ سوله‌یماندا هه‌ردووكمان خۆمان ته‌سلیم الله كرد كه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه، یه‌كسه‌ر له‌وێدا موسڵمان بوو وه باوه‌ڕی هێنا.
(45) { به‌سه‌رهاتى سولهيمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و قه‌ومه‌كه‌ى} [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ] وه به دڵنیایی ئێمه بۆ لای قه‌ومی ثهمود صاڵح پێغه‌مبه‌رمان - صلی الله علیه وسلم - نارد كه له هۆزو عه‌شیره‌تی خۆیان بوو [ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ ] ئه‌ویش داوای لێ كردن ئه‌ی خه‌ڵكینه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن [ فَإِذَا هُمْ فَرِيقَانِ يَخْتَصِمُونَ (٤٥) ] به‌ڵام ئه‌وان بوون به دوو كۆمه‌ڵه‌وه: كۆمه‌ڵێكی باوه‌ڕدارو كۆمه‌ڵێكی كافر، وه مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێیان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ئه‌كرد.
(46) [ قَالَ يَا قَوْمِ لِمَ تَسْتَعْجِلُونَ بِالسَّيِّئَةِ قَبْلَ الْحَسَنَةِ ] صاڵح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - پێی فه‌رموون ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه بۆ په‌له ئه‌كه‌ن له خراپه كردن پێش چاكه، یاخود بۆ په‌له ئه‌كه‌ن له داوا كردنی سزادا پێش داواكردنى ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره، یان بۆ په‌له ئه‌كه‌ن له كوفر كردن پێش ئیمان هێنان [ لَوْلَا تَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ ] ئه‌وه بۆ داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره ناكه‌ن و ته‌وبه ناكه‌ن له شه‌ریك دانان بۆ خواى گه‌وره [ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (٤٦) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره ڕه‌حمتان پێ بكات و سزاتان نه‌دا.
(47) [ قَالُوا اطَّيَّرْنَا بِكَ وَبِمَنْ مَعَكَ ] وتیان: ئێمه هه‌ست به شوومی ئه‌كه‌ین به تۆ، تۆ و باوه‌ڕداران شوومن به‌سه‌ر ئێمه‌وه‌و خراپه‌تان بۆ ئێمه هێناوه‌و به‌هۆی ئێوه‌وه تووشی وشكه‌ساڵی بووینه [ قَالَ طَائِرُكُمْ عِنْدَ اللَّهِ ] صاڵح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: شوومی نیه‌و هه‌موو شتێك به‌ده‌ستی خوای گه‌وره‌یه [ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ تُفْتَنُونَ (٤٧) ] به‌ڵكو ئێوه قه‌ومێكن خوای گه‌وره تاقیتان ئه‌كاته‌وه.
(48) [ وَكَانَ فِي الْمَدِينَةِ تِسْعَةُ رَهْطٍ ] له‌و شاره‌یشدا نۆ كه‌س هه‌بوون له ده‌سه‌ڵاتداران كه به راوێژى ئه‌مان (قه‌ددارى كوڕى سالف) وشتره‌كه‌ى سه‌ربڕى [ يُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ] ئه‌وانه ئاشووبیان ده‌گێڕاو ئاژاوه‌یان له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌نایه‌وه [ وَلَا يُصْلِحُونَ (٤٨) ] وه هیچ كاتێك چاكسازیان نه‌ئه‌كرد.
(49) [ قَالُوا تَقَاسَمُوا بِاللَّهِ ] دواى سه‌ربڕینى وشتره‌كه وتیان: وه‌رن با سوێند بخۆین به خوای گه‌وره بۆ یه‌كتری [ لَنُبَيِّتَنَّهُ وَأَهْلَهُ ] به دڵنیایى ئه‌بێ له‌ناكاودا بده‌ین به‌سه‌ر صاڵح و كه‌سوكاریداو بیانكوژین [ ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِ مَا شَهِدْنَا مَهْلِكَ أَهْلِهِ ] پاشان به دڵنیایى به كه‌سوكاریان ئه‌ڵێین وه سوێندیان بۆ ئه‌خۆین كه ئاگامان له كوشتنی ئه‌مان نیه‌و ئێمه ئاگادار نین كه كوژراون و ئێمه نه‌مان كوشتون [ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ (٤٩) ] وه به دڵنیایى ئێمه له‌م قسه‌یه‌دا ڕاستگۆین.
(50) [ وَمَكَرُوا مَكْرًا ] ئه‌مانه نه‌خشه‌و پیلانیان دانا [ وَمَكَرْنَا مَكْرًا ] خوای گه‌وره‌ش له دژی ئه‌وان و له‌به‌رامبه‌ر نه‌خشه‌و پیلانى ئه‌وان نه‌خشه‌و پیلانی بۆ دانان [ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (٥٠) ] به‌ڵام ئه‌مان هه‌ستیان نه‌كرد به نه‌خشه‌و پیلانی خوای گه‌وره.
(51) { خواى گه‌وره كافره پيلانگێڕهكانى له‌ناوبرد} [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ مَكْرِهِمْ ] بزانه‌و ته‌ماشا بكه سه‌ره‌نجامی نه‌خشه‌و پیلان دانانی ئه‌وان چی بوو [ أَنَّا دَمَّرْنَاهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ (٥١) ] ئێمه ئه‌وان و قه‌ومه كافرهكهیانمان هه‌ر هه‌موویان به تێكڕا له‌ناوبرد.
(52) [ فَتِلْكَ بُيُوتُهُمْ خَاوِيَةً بِمَا ظَلَمُوا ] ئا ئه‌وه ماڵه‌كانیانه چۆڵ و وێران و خاپوره‌و كه‌سی تیا نیه به‌هۆی زوڵم و سته‌می خۆیان، واته: به‌هۆی شه‌ریك دانانیان بۆ خواى گه‌وره [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (٥٢) ] به دڵنیایى ئه‌مه هه‌مووی نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه زانیاریان هه‌بێ و بزانن.
(53) [ وَأَنْجَيْنَا الَّذِينَ آمَنُوا ] به‌ڵام صاڵح پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - باوه‌ڕدارانمان ڕزگار كرد [ وَكَانُوا يَتَّقُونَ (٥٣) ] كه ئه‌مانه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان ئه‌كردو له خوا ئه‌ترسان.
(54) { لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و قه‌ومه‌كه‌ى} [ وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ ] وه لوط پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - كاتێك كه به قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو: [ أَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ وَأَنْتُمْ تُبْصِرُونَ (٥٤) ] ئایا ئێوه كرداری به‌دڕه‌وشتی و نێربازی ئه‌كه‌ن وه به چاوی خۆیشتان یه‌كترى ئه‌بینن.
(55) [ أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ شَهْوَةً مِنْ دُونِ النِّسَاءِ ] ئایا ئێوه كاری به‌دڕه‌وشتی و نێربازی ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پیاو وه واز له ئافره‌تان دێنن كه ئه‌وان بۆ ئێوه‌ن [ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ (٥٥) ] به‌ڵكو ئێوه كه‌سانێكن كه خۆتان نه‌زان و نه‌فام ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌و سزایه‌ى كه خوای گه‌وره بۆی داناون.
(56) [ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ ] وه‌ڵامی قه‌ومه‌كه‌ی لوط هیچ شتێك نه‌بوو ته‌نها ئه‌مه نه‌بێ كه وتیان: [ إِلَّا أَنْ قَالُوا أَخْرِجُوا آلَ لُوطٍ مِنْ قَرْيَتِكُمْ ] لوط پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - شوێنكه‌وتوانی له موسڵمانان شاربه‌ده‌ر بكه‌ن [ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ (٥٦) ] چونكه به دڵنیایى ئه‌مانه كه‌سانێكن خۆیان به پاك ڕائه‌گرن له نێربازی و خراپه‌كاری.
(57) [ فَأَنْجَيْنَاهُ وَأَهْلَهُ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: لوط پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - كه‌سوكاری واته: باوه‌ڕدارانمان ڕزگار كرد [ إِلَّا امْرَأَتَهُ ] ته‌نها خێزانه‌كه‌ی نه‌بێ [ قَدَّرْنَاهَا مِنَ الْغَابِرِينَ (٥٧) ] وامان بڕیار دابوو كه ئه‌مه ئه‌بێ بمێنێته‌وه له‌ناو سزادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كافر بوو، وه خه‌ڵكى ئاگادار ده‌كرده‌وه له میوانه‌كانى لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وههانى ده‌دان تا ده‌ستدرێژى بكه‌نه سه‌ریان، نه‌ك خۆى ئه‌و كاره‌ى كردبێت خواى گه‌وره له‌به‌ر رێزى پێغه‌مبه‌ران خێزانه‌كانى پاراستون له به‌دڕه‌وشتى ئه‌گه‌ر كافریش بووبن.
(58) { خواى گه‌وره به‌دڕه‌وشتانى به‌ردباران كرد} [ وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ مَطَرًا فَسَاءَ مَطَرُ الْمُنْذَرِينَ (٥٨) ] وه له ئاسمانه‌وه به‌ردبارانمان كردن كه ئه‌مه خراپترین به‌ردباران كردن بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاگادار كرانه‌وه به‌ڵام ئاگاداركردنه‌وه‌یان قبووڵ نه‌كرد.
(59) [ قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره بكه [ وَسَلَامٌ عَلَى عِبَادِهِ الَّذِينَ اصْطَفَى ] وه سڵاوی خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و به‌ندانه بێت كه خوای گه‌وره هه‌ڵیبژاردوون و كردوونی به پێغه‌مبه‌ر، یاخود هاوه‌ڵانن كه خواى گه‌وره هه‌ڵیبژاردوون بۆ هاوه‌لآیه‌تى كردن و پشتیوانى و سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - [ آللَّهُ خَيْرٌ أَمَّا يُشْرِكُونَ (٥٩) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا الله باشتره یاخود ئه‌مانه‌ی كه ئێوه كردووتانه به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره؟، یان ئایا پاداشتی خوا باشتره یاخود ئه‌مانه‌ی كه ئێوه كردووتانه به شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره؟
(60) {په‌روه‌ردگارێتى خواى گه‌وره } [ أَمَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ] ئایا بۆ خوایه‌ك ناپه‌رستن به تاك و ته‌نها كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه ئه‌وه‌نده به‌توانایه [ وَأَنْزَلَ لَكُمْ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وه له ئاسمانیشه‌وه بارانی بۆ دابه‌زاندوون [ فَأَنْبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ ] وه به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه جۆره‌ها باخ و باخاتى زۆر جوانمان بۆ ڕواندوون كه هه‌ر كه‌سێك سه‌یری بكات سه‌رسام ئه‌بێ له جوانیدا [ مَا كَانَ لَكُمْ أَنْ تُنْبِتُوا شَجَرَهَا ] كه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره نه‌یڕواندایه ئێوه بۆتان نه‌بوو نه‌تانئه‌توانی به‌بێ ویستی خوای گه‌وره بیڕوێنن چونكه ئێوه بێ ده‌سه‌ڵاتن [ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ ] ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌م الله¬یه كه ئه‌م هه‌موو شتانه ئه‌كات خوایه‌كی تر هه‌یه شایه‌نی په‌رستن بێ كه ئێوه بیپه‌رستن و بیكه‌نه شه‌ریك بۆ خوا؟، بێگومان نه‌خێر [ بَلْ هُمْ قَوْمٌ يَعْدِلُونَ (٦٠) ] به‌ڵكو ئه‌مانه كه‌سانێكن له حه‌ق لائه‌ده‌ن بۆ باتڵ، یاخود ئه‌و خوا پوچه‌ڵانه یه‌كسان ئه‌كه‌ن به خوای گه‌وره.
(61) [ أَمَّنْ جَعَلَ الْأَرْضَ قَرَارًا ] كێیه كه ئه‌م زه‌ویه‌ی ڕاخستووه‌و جێگیر كردووه‌و ناجولێت و ناهه‌ژێت؟ [ وَجَعَلَ خِلَالَهَا أَنْهَارًا ] وه له ناویشیدا ئه‌و هه‌موو ڕووبار‌و ئاوه‌ی داناوه؟ [ وَجَعَلَ لَهَا رَوَاسِيَ ] وه شاخیشی وه‌كو مێخ به زه‌ویدا داكوتیوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جوولێ و نه‌هه‌ژێ؟ [ وَجَعَلَ بَيْنَ الْبَحْرَيْنِ حَاجِزًا ] وه له نێوان دوو ده‌ریاكه یه‌كیان شۆره‌و یه‌كیان شیرینه خوای گه‌وره په‌رده‌ی داناوه كه به چاو نابینرێ، یان زه‌وى داناوه‌و نایه‌لێ ئه‌و دوو ئاوه تێكه‌ڵ بێت؟ [ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ ] ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌م الله¬یه كه ئه‌م توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه خوایه‌كی تر هه‌یه كه شایه‌نی په‌رستن بێت وه بتوانێ ئه‌م شتانه بكات تا ئێوه بیكه‌ن به شه‌ریك بۆ خوا؟ بێگومان نه‌خێر [ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٦١) ] به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره نازانن.
(62) { ته‌نها خواى گه‌وره به‌هاناى لێقه‌وماوانه‌وه دێت} [ أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ ] كێ هه‌یه وه‌ڵامی لێقه‌وماو بداته‌وه كاتێك كه ده‌پارێته‌وه‌و هانا بۆ خوای گه‌وره ئه‌بات جگه له خواى گه‌وره؟ [ وَيَكْشِفُ السُّوءَ ] وه كێ هه‌یه خراپه‌تان له‌سه‌ر هه‌ڵگرێ و لایدات؟ [ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ ] وه كێ هه‌یه ئێوه بكات به جێ‌نشین له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه‌نده جیلێكی له‌ناوبرد جیلێكی تر جێیان بگرێته‌وه؟ واته: كه‌س نیه [ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ ] ئایا له‌گه‌ڵ الله دا په‌رستراو و خوایه‌كی تر هه‌یه كه شایانى په‌رستن بێت و ئێوه بیپه‌رستن و بیكه‌ن به شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره؟ [ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ (٦٢) ] به‌ڵام زۆر به كه‌می بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ حه‌ق.
(63) {په‌روه‌ردگارێتى خواى گه‌وره } [ أَمَّنْ يَهْدِيكُمْ فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] كێ هه‌یه ڕێنماییتان بكات له شه‌وانی تاریكدا له تاریكی وشكانی و ده‌ریادا؟ [ وَمَنْ يُرْسِلُ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ ] وه كێ هه‌یه ئه‌و بایانه ئه‌نێرێ وه‌كو موژده‌دانێك كه ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی تیایه هه‌وره‌كان كه بارانی تیایه باران ئه‌بارێنێ؟ [ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ ] ئایا له‌گه‌ڵ الله دا خوایه‌كی تر هه‌یه كه شایه‌نی په‌رستن بێ تا ئێوه بیپه‌رستن؟ [ تَعَالَى اللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ (٦٣) ] خوای گه‌وره زۆر به‌رزو بڵندترو پاكتره له‌وه‌ی كه ئێوه ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌نه شه‌ریك بۆ خوا‌و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن.
(64) [ أَمَّنْ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ] كێ هه‌یه سه‌ره‌تا دروستكراوه‌كان دروست بكات وه پاشان بیانگه‌ڕێنێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌یانمرێنێت سه‌رله‌نوێ زیندوویان بكاته‌وه؟ [ وَمَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] وه كێ هه‌یه ڕزق و ڕۆزی ئێوه بدات له ئاسمانه‌كانه‌وه به باران بارین وه له زه‌ویه‌وه به ڕواندنی ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه؟ [ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ ] ئایا له‌گه‌ڵ الله یا خوایه‌كی تر هه‌یه ئه‌م شتانه بكات تا ئێوه بیكه‌نه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره كه شایه‌نی په‌رستن بێت؟ [ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٦٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ده‌ی ئێوه به‌ڵگه‌ی خۆتان بێنن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره شه‌ریكی هه‌یه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.
(65) { ته‌نها خواى گه‌وره غه‌يب ده‌زانێت} [ قُلْ لَا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هیچ كه‌سێك نیه له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا غه‌یب و نهێنی بزانێ جگه له زاتی پیرۆزی الله [ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ (٦٥) ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌ڵێن ئه‌مانه غه‌یب ئه‌زانن ئه‌وان خۆیشیان نازانن كه‌ی خوای گه‌وره له‌ناو قه‌بره‌كان ده‌ریان ئه‌كات و زیندوویان ئه‌كاته‌وه.
(66) [ بَلِ ادَّارَكَ عِلْمُهُمْ فِي الْآخِرَةِ ] له قیامه‌تدا زانیاریان ته‌واو و كامڵ ئه‌بێ كاتێك هه‌موو شتێك به چاوی خۆیان ئه‌بینن، یاخود زانیاری‌یان ده‌سته‌وه‌ستانه له‌سه‌ر زانینى كاتى هاتنى قیامه‌ت [ بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ مِنْهَا ] به‌ڵكو كافران له دونیادا گومانیان له‌و شتانه هه‌یه [ بَلْ هُمْ مِنْهَا عَمُونَ (٦٦) ] به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان كوێر كردووه له ئاستی بینینی حه‌قدا.
(67) [ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَإِذَا كُنَّا تُرَابًا وَآبَاؤُنَا ] وه كافران ئه‌ڵێن: ئایا ئێمه‌و باوك و باپیرانمان كه مردوونه‌و بوونه به خۆڵ و ڕزیون و ئێسقانیشیان نه‌ماوه [ أَئِنَّا لَمُخْرَجُونَ (٦٧) ] ئایا سه‌رله‌نوێ خوای گه‌وره ئێمه له قه‌بره‌كان ده‌رئه‌كات و زیندوومان ئه‌كاته‌وه؟
(68) [ لَقَدْ وُعِدْنَا هَذَا نَحْنُ وَآبَاؤُنَا مِنْ قَبْلُ ] ئێمه‌و باوك و باپیرانیشمان پێشتر پێغه‌مبه‌ران ئه‌م به‌ڵێنه‌یان پێ دابووین [ إِنْ هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (٦٨) ] نه‌مان بینی له قه‌بر ده‌رچوون و زیندوو بوونه‌وه هه‌بێت ئه‌مه هیچ شتێك نیه ته‌نها سه‌رگوزشته‌و باسی ئوممه‌تانی پێشتره‌و له‌وانه‌وه وه‌رگیراوه‌و باس ئه‌كرێت و هیچ حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌كی نیه.
(69) [ قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُجْرِمِينَ (٦٩) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ده‌ی ئێوه به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن وه به چاوی خۆتان ببینن بزانن سه‌ره‌نجامی خراپه‌كاران و تاوانباران چۆن بووه‌و چۆن خوای گه‌وره له‌ناوی بردوون.
(70) [ وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ خه‌فه‌ت مه‌خۆ له‌وان كه ئیمان ناهێنن [ وَلَا تَكُنْ فِي ضَيْقٍ مِمَّا يَمْكُرُونَ (٧٠) ] وه دڵیشت ته‌سك و ته‌نگ نه‌بێ به‌و نه‌خشه‌و پیلان و فێڵانه‌ی كه ئه‌وان ئه‌یكه‌ن، چونكه خواى گه‌وره پشتیوان و سه‌رخه‌رته.
(71) [ وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْوَعْدُ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٧١) ] وه كافران ئه‌ڵێن: ئه‌م به‌ڵێنه‌ی كه ئێوه به ئێمه‌ی ئه‌ده‌ن كه ڕۆژێك هه‌یه‌و خوای گه‌وره سزامان ئه‌دات كه‌ی ئه‌و ڕۆژه دێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.
(72) [ قُلْ عَسَى أَنْ يَكُونَ رَدِفَ لَكُمْ بَعْضُ الَّذِي تَسْتَعْجِلُونَ (٧٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌و سزایه‌ی كه به ئێوه وتراوه‌و ئێوه په‌له‌تانه بۆتان بێ له‌وانه‌یه نزیك بێ، واته: ڕۆژی به‌در، یان سزای ناو گۆڕ كه بمرن یه‌كسه‌ر خوای گه‌وره له‌ناو گۆڕ سزاتان ئه‌دات.
(73) [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ ] وه به دڵنیایى په‌روه‌ردگارت فه‌زڵ و چاكه‌ی زۆری به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه هه‌یه به‌وه‌ی كه په‌له ناكات له سزادانیان [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ (٧٣) ] به‌ڵام زۆربه‌یان شوكرانه‌بژێری ئه‌م نیعمه‌ت و فه‌زڵه‌ی خوای گه‌وره ناكه‌ن.
(74) { خواى گه‌وره ئاگاى له نهێنى و ئاشكرا هه‌يه} [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ (٧٤) ] وه به دڵنیایى په‌روه‌ردگارت ئه‌زانێ چ شتێكیان له دڵیان‌دا شاردۆته‌وه، وه چ شتێكیش ده‌رئه‌بڕن له وته‌و كرده‌وه.
(75) [ وَمَا مِنْ غَائِبَةٍ فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ (٧٥) ] وه هیچ شتێك نیه كه شاراوه بێ له ئاسمانه‌كاندا یان له زه‌ویدا ئیلا له كتابێكی ئاشكرادا كه (لوح المحفوظ)ه هه‌ر هه‌مووی تیا نووسراوه‌ته‌وه‌و كۆ كراوه‌ته‌وه.
(76) [ إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (٧٦) ] به دڵنیایى ئه‌گه‌ر به‌نی ئیسرائیل بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قورئان و ئیمانی پێ بێنن و بیخوێننه‌وه ئه‌بینن هه‌موو ڕووداو و به‌سه‌رهات و شتێكی تیا باسكراوه‌و هه‌موو شتێكیان بۆ باس ئه‌كات و ئه‌یگێڕێته‌وه زیاتر له‌وه‌ی كه خۆیان ئیختیلاف و جیاوازیان له‌سه‌ری هه‌یه، وه‌كو جیاوازى و ناكۆكیان له‌سه‌ر عیسى - صلی الله علیه وسلم - .
(77) [ وَإِنَّهُ لَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ (٧٧) ] وه به دڵنیایى ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ته بۆ باوه‌ڕداران.
(78) [ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُمْ بِحُكْمِهِ ] وه به دڵنیایى په‌روه‌ردگارت له رۆژى قیامه‌ت بڕیار ئه‌دات له نێوانیاندا به بڕیارى خۆى به‌حه‌ق و دادپه‌روه‌ری [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ (٧٨) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و زانایه.
(79) [ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ هه‌موو كاره‌كانت ته‌نها به خوای گه‌وره بسپێره‌و ته‌نها پشت به خوای گه‌وره ببه‌سته [ إِنَّكَ عَلَى الْحَقِّ الْمُبِينِ (٧٩) ] به دڵنیایى تۆ له‌سه‌ر حه‌قێكی ئاشكرای كه هیچ گومانێكی تیا نیه.
(80) { مردوو قسه‌ى زيندوو نابيستێت} [ إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَى ] به دڵنیایى ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ناتوانی وا له مردوو بكه‌ی كه قسه‌ی تۆ ببیستێ، واته: ته‌شبیهی كافران ئه‌كات به مردوو چۆن ناتوانی وا له مردوو بكه‌ی قسه‌ی تۆ ببیستێ ئاوایش ناتوانی وا له كافران بكه‌ی كه قسه‌ی تۆ ببیستن چونكه نایانه‌وێ بیبیستن (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه مردوو قسه‌ى زیندوو نابیستێت) [ وَلَا تُسْمِعُ الصُّمَّ الدُّعَاءَ ] وه كه‌سێكیش كه كه‌ڕ بێت چه‌ندێك بانگی بكه‌ی نایبیستێ [ إِذَا وَلَّوْا مُدْبِرِينَ (٨٠) ] به‌تایبه‌تی كاتێك كه پشت هه‌ڵكه‌ن و بڕۆن كافران ئاوا پشت له حه‌ق ئه‌كه‌ن و نایانه‌وێ حه‌ق ببیستن
(81) [ وَمَا أَنْتَ بِهَادِي الْعُمْيِ عَنْ ضَلَالَتِهِمْ ] وه كه‌سێك كه كوێره‌و له ڕێگای حه‌ق لایداوه‌و نایه‌وێ تێ بگات ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ناتوانی ڕێنمایی بكه‌یت و هیدایه‌تی بده‌یت، چونكه هیدایه‌ت به ده‌ست خوای گه‌وره‌یه [ إِنْ تُسْمِعُ إِلَّا مَنْ يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا ] ته‌نها تۆ ئه‌توانی ئه‌و قورئانه بده‌ی به گوێی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان به ئایه‌ته‌كانی ئێمه هێناوه [ فَهُمْ مُسْلِمُونَ (٨١) ] وه ئه‌وان موسڵمانن و ملكه‌چن بۆ خوای گه‌وره.
(82) { يه‌كێك له نيشانه گه‌وره‌كانى رۆژى قيامه‌ت} [ وَإِذَا وَقَعَ الْقَوْلُ عَلَيْهِمْ ] وه كاتێك كه سزا به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ئه‌بێ یان ڕۆژی قیامه‌ت كه نزیك ئه‌بێ [ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَابَّةً مِنَ الْأَرْضِ ] له‌ناو زه‌ویه‌وه ئاژه‌ڵێكیان بۆ ده‌رئه‌كه‌ین [ تُكَلِّمُهُمْ ] كه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات كه یه‌كێكه له نیشانه گه‌وره‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت [ أَنَّ النَّاسَ كَانُوا بِآيَاتِنَا لَا يُوقِنُونَ (٨٢) ] كه به دڵنیایى خه‌ڵكی یه‌قینیان نه‌بووه به ئایه‌ته‌كان و نیشانه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئێمه.
(83) [ وَيَوْمَ نَحْشُرُ مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ فَوْجًا ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش له هه‌موو ئوممه‌تێك كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ حه‌شریان ئه‌كه‌ین وه كۆیان ئه‌كه‌ینه‌وه [ مِمَّنْ يُكَذِّبُ بِآيَاتِنَا ] ئه‌وانه‌ی كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه [ فَهُمْ يُوزَعُونَ (٨٣) ] وه ئه‌وان هه‌موویان پێكه‌وه ڕێكئهخرێن، یان پاڵ ئه‌نرێن.
(84) [ حَتَّى إِذَا جَاءُوا قَالَ أَكَذَّبْتُمْ بِآيَاتِي ] كاتێك كه ئه‌هێنرێن بۆ ساحه‌ی مه‌حشه‌ر بۆ لێپرسینه‌وه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئایا ئێوه ئایه‌ته‌كانی منتان به درۆ زانی ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ران دامبه‌زاندبوو وه به ئێوه‌یان ڕاگه‌یاند [ وَلَمْ تُحِيطُوا بِهَا عِلْمًا ] یاخود ئایا زانیاری ته‌واوتان پێی نه‌بوو [ أَمَّاذَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٨٤) ] یان ئێوه چ كرده‌وه‌یه‌كتان ئه‌كرد چ شتێك ئێوه‌ی سه‌رقاڵ كردبوو له‌وه‌ی كه ئیمان بێنن.
(85) [ وَوَقَعَ الْقَوْلُ عَلَيْهِمْ بِمَا ظَلَمُوا ] وه وته‌ی حه‌ق به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ئه‌بێ وه خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات به‌هۆی شه‌ریك دانان و كوفر كردن و زوڵم و سته‌میان [ فَهُمْ لَا يَنْطِقُونَ (٨٥) ] وه ئه‌وان له‌و كاته‌دا ناتوانن قسه بكه‌ن وه هیچ عوزرێكیان نیه.
(86) [ أَلَمْ يَرَوْا أَنَّا جَعَلْنَا اللَّيْلَ لِيَسْكُنُوا فِيهِ ] ئایا نابینن ئێمه شه‌ومان بۆیان داناوه بۆ هێمنی و پشوودان [ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا ] وه ڕۆژیشمان ڕووناك كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه به دوای بژێوی ژیانیاندا بگه‌ڕێن [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (٨٦) ] به دڵنیایى ئا ئه‌مانه هه‌مووی ئایه‌ت و نیشانه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه ئیمان بێنن.
(87) [ وَيَوْمَ يُنْفَخُ فِي الصُّورِ ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش كه ئیسرافیل فوو ئه‌كات به كه‌ڕه‌نادا [ فَفَزِعَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ ] وه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه به فریشته‌و مرۆڤه‌وه هه‌ر هه‌مووی ئه‌ترسێ له‌به‌ر سه‌ختی ئه‌و ڕۆژه [ إِلَّا مَنْ شَاءَ اللَّهُ ] ته‌نها كه‌سانێك خوای گه‌وره ویستی لێ بێ كه وتراوه: پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدانن كه لاى خواى گه‌وره‌ن و رۆزییان ده‌دات [ وَكُلٌّ أَتَوْهُ دَاخِرِينَ (٨٧) ] وه خه‌ڵكی هه‌مووی به زه‌لیلی و به ملكه‌چی دێن و كه‌س دوا ناكه‌وێت.
(88) [ وَتَرَى الْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةً ] وه شاخه‌كان ئه‌بینی له‌و ڕۆژه‌دا وا ئه‌زانی له جێی خۆیان ڕاوه‌ستاون و ڕه‌ق و وشك و جێگیرن [ وَهِيَ تَمُرُّ مَرَّ السَّحَابِ ] به‌ڵام ئه‌مان به ئاسماندا ئه‌ڕۆن وه‌كو ڕۆیشتنی هه‌ور چۆن هه‌ور ئه‌ڕوا ئه‌وانیش له جێی خۆیان هه‌ڵكه‌ندراون وه وه‌كو صوفیشی شیكراوه‌یان لێ هاتووه به ئاسماندا ئه‌ڕۆن [ صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ ] كه ئه‌مه دروستكراوی خوای گه‌وره‌یه كه هه‌موو شتێكی به ڕێكوپێكی دروست كردووه وه شاخه‌كانیش ئاوا ده‌رئه‌كات [ إِنَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَفْعَلُونَ (٨٨) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانایه به كرده‌وه‌ی ئێوه‌و ئاگاداری نهێنی و ئاشكرایه.
(89) [ مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ خَيْرٌ مِنْهَا ] هه‌ر كه‌سێك چاكه بكات به ئیخڵاص و دڵسۆزیه‌وه ئه‌وه خوای گه‌وره له‌وه باشتر پاداشتی ئه‌داته‌وه [ وَهُمْ مِنْ فَزَعٍ يَوْمَئِذٍ آمِنُونَ (٨٩) ] وه چاكه‌كاران له ترسی ئه‌و ڕۆژه ئه‌مینن و ناترسێن [ وَمَنْ جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك خراپه ئه‌نجام بدات و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدات و خراپه‌ى زیاتر بێت له چاكه.
(90) [ فَكُبَّتْ وُجُوهُهُمْ فِي النَّارِ ] ئه‌مانه له‌سه‌ر ڕوویان فڕێ ئه‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه [ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٩٠) ] پێشیان ئه‌ووترێ ئایا ئێوه هیچ سزایه‌ك ئه‌درێن ته‌نها به‌هۆی كرده‌وه خراپه‌كانی خۆتانه‌وه نه‌بێ؟ واته: زوڵمتان لێ ناكرێ ئه‌مه سزای كرده‌وه خراپه‌كانی خۆتانه.
(91) [ إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ رَبَّ هَذِهِ الْبَلْدَةِ الَّذِي حَرَّمَهَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: من فه‌رمانم پێكراوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه كه ته‌نها عیباده‌تی خوای ئه‌م شاره بكه‌م كه مه‌ككه‌یه كه خوای گه‌وره حه‌رامى كردووه له مه‌ككه خوێنی لێ بڕژێ و شه‌ڕی تیا بكرێ و زوڵمی لێ بكرێ و ڕاوی تیا بكرێ و داری ببڕێته‌وه‌و شتی دۆزراوه‌ی هه‌ڵگیرێ مه‌گه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى [ وَلَهُ كُلُّ شَيْءٍ ] وه هه‌موو شتێك هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه دروست كردن و موڵك و هه‌ڵسوڕاندنی بونه‌وه‌ر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوایه [ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ (٩١) ] وه من فه‌رمانم پێكراوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره منیش له موسڵمانان بم و ملكه‌چ بم بۆ خوای گه‌وره‌و خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره بكه‌م.
(92) {خواى گه‌وره فه‌رمانى كردووه به قورئان خوێندنه‌وه} [ وَأَنْ أَتْلُوَ الْقُرْآنَ ] وه قورئانی پیرۆز بخوێنمه‌وه به‌سه‌رتاندا وه بانگه‌وازتان بكه‌م [ فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ] جا هه‌ر كه‌سێك هیدایه‌ت وه‌ربگرێ ئه‌وا سووده‌كه‌ی بۆ خۆیه‌تی و بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و خۆی سوود ئه‌بینێ [ وَمَنْ ضَلَّ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش گومڕا بێت و له‌سه‌ر كوفر بمێنێته‌وه [ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنْذِرِينَ (٩٢) ] ئه‌وه ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: من ته‌نها له‌و كه‌سانه‌م كه ئاگادارتان ئه‌كه‌مه‌وه‌و گه‌یاندنی دینه‌كه‌م له‌سه‌ره.
(93) [ وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ خوای گه‌وره له‌سه‌ر نیعمه‌ته زۆره‌كانی له پێغه‌مبه‌رایه‌تی و زانست و جگه له‌وه [ سَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ ] خوای گه‌وره نیشانه‌ی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیتان پێ نیشان ئه‌دات [ فَتَعْرِفُونَهَا ] وه ئێوه‌ش ئه‌و كاته ئه‌زانن كه ئه‌مه توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌یه به‌ڵام ئه‌و كاته سوودتان پێ ناگه‌یه‌نێ له كاتی ڕوح كێشاندا [ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (٩٣) ] وه په‌روه‌ردگارت بێ ئاگا نیه له‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌یكه‌ن كه ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌ی تیایه بۆ كافران، والله أعلم.