(1) سووره‌تی (فوصصیلهت) (واته: روونكراوه) سووره‌تێكی مه‌ككی یه‌و (٥٤) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ حم (١) ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سوورهتهكانهوه هاتوون.
(2) [ تَنْزِيلٌ مِنَ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (٢) ] ئه‌م قورئانه پیرۆزه دابه‌زێندراوه له‌لایه‌ن خوایه‌كه‌وه كه زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌یی و میهره‌بانه.
(3) [ كِتَابٌ فُصِّلَتْ آيَاتُهُ ] ئه‌م قورئانه پیرۆزه ئایه‌ته‌كانی هه‌مووی ڕوون كراوه‌ته‌وه‌و حه‌ڵاڵ و حه‌رامی دیاریكراوه [ قُرْآنًا عَرَبِيًّا ] وه قورئانێكه به زمانی عه‌ره‌بی هاتۆته خواره‌وه [ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (٣) ] بۆ كه‌سانێك كه بزانن یان یه‌قینیان هه‌بێ كه ئه‌مه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دابه‌زیوه.
(4) [ بَشِيرًا وَنَذِيرًا ] ئه‌م قورئانه پیرۆزه موژده‌ده‌ره به به‌هه‌شت بۆ ئه‌وانه‌ی كه شوێنی ئه‌كه‌ون و ئیمانی پێ دێنن، وه ترسێنه‌ریشه به دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانی پێ ناهێنن و شوێنی ناكه‌ون [ فَأَعْرَضَ أَكْثَرُهُمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ (٤) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی قوڕه‌یش پشتیان له قورئانی پیرۆز كرد وه نابیستن بیستنێك كه سوودیان پێ بگه‌یه‌نێ.
(5) [ وَقَالُوا قُلُوبُنَا فِي أَكِنَّةٍ مِمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ ] وه ده‌لێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - دڵمان په‌رده‌یه‌كی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و داپۆشراوه‌و تێناگه‌ین له‌و شتانه‌ی كه تۆ ئه‌یلێیت و بانگمان ئه‌كه‌ی بۆی [ وَفِي آذَانِنَا وَقْرٌ ] وه گو‌ێشمان كه‌ڕه‌و نابیستین [ وَمِنْ بَيْنِنَا وَبَيْنِكَ حِجَابٌ ] له نێوان ئێمه‌و تۆشدا په‌رده‌یه‌ك هه‌یه كه نایه‌لێ ئه‌وه‌ی كه تۆ بانگمان ئه‌كه‌ی بۆی پێی بگه‌ین، واته: خۆیان نایانه‌وێ تێ بگه‌ن [ فَاعْمَلْ إِنَّنَا عَامِلُونَ (٥) ] تۆ بۆ خۆت له‌سه‌ر دینی خۆت كار بكه ئێمه‌ش له‌سه‌ر دینی خۆمان كار ده‌كه‌ین و شوێنت ناكه‌وین، یان تۆ بۆ قیامه‌ت كار بكه‌و ئێمه‌یش بۆ دونیا.
(6) [ قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بلێ: منیش وه‌كو ئێوه مر‌ۆڤم به‌ڵام جیاوازیم له‌گه‌ڵ ئێوه‌یه ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه وه‌حیم بۆ هاتووه‌و بوومه به پێغه‌مبه‌ر [ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] كه له وه‌حیه‌كه‌یشدا هاتووه كه په‌رستراوی حه‌قی ئێوه ته‌نها یه‌ك په‌رستراوێكه كه خوای گه‌وره‌ی تاك و ته‌نهاو بێ هاوه‌ڵ و بێ شه‌ریكه [ فَاسْتَقِيمُوا إِلَيْهِ وَاسْتَغْفِرُوهُ ] وه ئێوه دامه‌زراو بن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی و عیباده‌تی خوای گه‌وره وه داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه‌ن له‌و تاوانانه‌ی كه كردووتانه [ وَوَيْلٌ لِلْمُشْرِكِينَ (٦) ] وه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن
(7) [ الَّذِينَ لَا يُؤْتُونَ الزَّكَاةَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌كاتی ماڵیان ناده‌ن، یاخود خۆیان پاك ناكه‌نه‌وه له شیرك و تاوان و ره‌وشت نزمی [ وَهُمْ بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ (٧) ] وه ئه‌وان باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی و زیندوو بوونه‌وه نیه‌و كافرن پێی.
(8) [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ (٨) ] به دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه ئه‌جرو پاداشتێكی نه‌بڕاوه‌یان بۆ هه‌یه (كرده‌وه‌ی چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت).
(9) [ قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَنْدَادًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بلێ: ئایا ئێوه كوفر ئه‌كه‌ن به‌و خوایه‌ی كه زه‌وی دروست كردووه له دوو ڕۆژدا، كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه بووه، وه ئێوه هاوبه‌ش و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن [ ذَلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ (٩) ] ئه‌م خوایه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه چۆن ده‌بێت دروستكراوی لاوازی بێده‌سه‌ڵات بكرێته هاوبه‌شی.
(10) [ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِنْ فَوْقِهَا ] له‌سه‌رووی زه‌ویشه‌وه ئه‌و شاخانه‌ی چه‌قاندووه‌و جێگیر كردووه وه‌كو مێخ [ وَبَارَكَ فِيهَا ] وه به‌ره‌كه‌تی خستۆته ناو زه‌ویه‌وه كه دانه‌وێڵه‌و رووه‌كی لێ ده‌ڕوێت [ وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ ] وه ڕزقیشی تیایدا ته‌قدیر كردووه له رۆژی سێ شه‌ممه‌و چوار شه‌ممه به دوو رۆژه‌كه‌ی پێشتره‌وه ده‌كاته چوار ڕۆژ [ سَوَاءً لِلسَّائِلِينَ (١٠) ] ئه‌مه وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پرسیار ئه‌كه‌ن كه زه‌وی و ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌ویه له دار‌و ئاو و ئه‌وانه له چه‌ند رۆژدا دروست بووه.
(11) [ ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ ] {ماناكانى (استوى) له قورئاندا} پاشان خوای گه‌وره ویستی ئاسمانه‌كانی بوو، وه یه‌كسه‌ر حه‌وت ئاسمانی دروست كرد‌و ڕێكیخست، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زه‌وی پێش ئاسمان دروستكراوه) (اسْتَوَى) له قورئاندا به سێ مانا هاتووه: له‌گه‌ڵ (إِلَى) به‌مانای ویست بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه، وه له‌گه‌ڵ (عَلَى) به مانای به‌رزو بڵند بوونه‌وه دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) (طه:٥)، وه به ته‌نهایش به‌بێ حه‌رف به‌مانای پێگه‌یشتن و كامڵ بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته: (وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَاسْتَوَى آتَيْنَاهُ حُكْماً وَعِلْماً) [ وَهِيَ دُخَانٌ ] ئه‌و كاته ئاسمان دووكه‌ڵ بوو یان هه‌ڵمی ئاوی سه‌ر زه‌وی بوو [ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ائْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا ] خوای گه‌وره به ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو یان به گوێڕایه‌ڵی خۆتان یان به پێ‌ناخۆش بوونی خۆتان فه‌رمانی من جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌ی ئاسمان خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌كان ده‌ربكه، ئه‌ی زه‌وی ڕووبار‌و ده‌ریاو كانیاو و به‌رهه‌م و ڕووه‌كت ده‌ربكه [ قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ (١١) ] وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ردووكمان ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵین بۆ فه‌رمانی تۆ.
(12) [ فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ ] خوای گه‌وره ئاسمانیشی كرد به حه‌وت ئاسمان له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا كه رۆژی پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی بوو [ وَأَوْحَى فِي كُلِّ سَمَاءٍ أَمْرَهَا ] وه له هه‌ر یه‌كێك له ئاسمانه‌كاندا خوای گه‌وره فه‌رمانی خۆی جێگیر كرد كه ئه‌و ئاسمانانه چۆن و به چ یاسایه‌ك بڕۆن و چیان پێویسته. {ئاسمان پارێزراوه له شه‌یتان} [ وَزَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ] وه ئاسمانی دونیاشمان ڕازانده‌وه‌و جوانمان كرد به‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه تیایه‌تی، وه ئه‌و ئه‌ستێرانه پارێزه‌ریشن له‌و شه‌یتانانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێ به‌رز ببنه‌وه‌و هه‌واڵی ئاسمان بێنن بۆ فاڵچی و جادووگه‌ران، وه شه‌یتانه‌كانی پێ ئه‌سووتێنین [ ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ (١٢) ] ئه‌م ته‌قدیرو دانراو و یاسا ڕێكوپێكه دانانی خوایه‌كه كه زۆر به‌عیززه‌ت و زانایه.
(13) [ فَإِنْ أَعْرَضُوا فَقُلْ أَنْذَرْتُكُمْ صَاعِقَةً مِثْلَ صَاعِقَةِ عَادٍ وَثَمُودَ (١٣) ] وه ئه‌گه‌ر پشتیان كرد له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ئه‌وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به كافران بلێ: ئه‌وه من ئێوه‌م ترساندو ئاگادارم كردنه‌وه به مردن و سزایه‌ك وه‌كو ئه‌و سزایه‌ی كه بۆ سه‌ر قه‌ومی (عادو ثهمود) هات، دوای ئه‌وه‌ی (ئیمامی حه‌مزه) موسڵمان بوو قوڕه‌یش بینیان موسڵمانان رۆژ به رۆژ زیاد ده‌كه‌ن رۆژێك كۆبوونه‌وه‌و وتیان بزانن كامتان شاره‌زاترین كه‌سه له جادووگه‌ری و فاڵچێتی و شیعر، بابچێت بۆ لای محمد‌و - صلی الله علیه وسلم - قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و بزانێت چی ده‌وێت، ئه‌م پیاوه كۆمهڵمانی په‌رش و بڵاو كردووه، وه كارمانی پارچه پارچه كردووه، وه ره‌خنه له دینه‌كه‌مان ده‌گرێت، وتیان كه‌س شیاوتر نیه بۆ ئه‌م كاره له (عوتبه‌ی كوڕی ره‌بیعه) وتیان ئه‌ی (باوكی وه‌لید) بڕۆ بۆ لای محمد و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه، (عوتبه) رۆیشت بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - پێی وت: ئه‌ی محمد تۆ باشتری یان عبدالله¬ی باوكت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بێده‌نگ بوو، پاشان وتی: تۆ باشتری یان (عبدالمطلب) ی باپیرت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بێده‌نگ بوو، وتی ئه‌گه‌ر ده‌لێیت ئه‌وان باشتر بوونه له من، ئه‌وان هه‌موویان ئه‌م خوایانه‌یان په‌رستووه كه تۆ ئێستا ره‌خنه‌یان لێده‌گریت، وه ئه‌گه‌ر ده‌لێیت من باشترم له‌وان ئه‌وا قسه بكه بزانین چی ده‌لێیت، سوێند به خوا هیچ ئاژهلێكمان نه‌بینیوه له تۆ شومتر بێت بۆ قه‌ومه‌كه‌ت، كۆمهڵمانت په‌رش و بڵاو كرد، كارمانت پارچه پارچه كرد، ره‌خنه‌ت له دینمان گرت، له‌ناو عه‌ره‌ب ئابڕوت بردین، تا ده‌لێن له‌ناو قوڕه‌یش جادووگه‌رو فاڵچی په‌یدا بووه، سوێند به خوا چاوه‌ڕوانی هیچ شتێك نین ته‌نها وه‌كو قیژه‌ی ئافره‌تی دووگیان نه‌بێت كه هه‌ندێكمان به شمشێر بكه‌وینه گیان هه‌ندێكمان تا كۆتاییمان پێ دێت، ئه‌ی برازای خۆم ئه‌گه‌ر تۆ به‌م دینه‌ت مه‌به‌ستت كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانه ئه‌وا ئه‌وه‌نده پاره‌ت بۆ كۆده‌كه‌ینه‌وه تا ده‌تكه‌ین به ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی قوڕه‌یش، وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئافره‌ته كام ئافره‌ته‌ی قوڕه‌یشت ده‌وێت له جیاتی یه‌ك ژن ده ژنت بۆ دێنین، وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ده‌سه‌ڵاته ئه‌وا ده‌تكه‌ین به گه‌وره‌ی هه‌موومان و به‌بێ تۆ هیچ بڕیارێك ناده‌ین، وه ئه‌گه‌ر تێكچوویته ئه‌وا پزیشكت بۆ دێنین و هه‌موو ماڵمان ده‌به‌خشین تا چاره‌سه‌رت بكات، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی باوكی وه‌لید ته‌واو بوویت؟ وتی: به‌ڵێ، فه‌رمووی: ده‌ی گوێم بۆ بگره، وتی باشه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌ره‌تای ئه‌م سوره‌ته‌ی خوێنده‌وه تا ئه‌م ئایه‌ته، (عوتبه)یش گوێی گرتبوو، وتی: به‌سه به‌سه جگه له‌مه هیچ قسه‌ی ترت نیه؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: نه‌خێر، (عوتبه) گه‌ڕایه‌وه هه‌ندێك له قوڕه‌یش وتیان سوێند ده‌خۆین به خوا (عوتبه) رووی گۆڕاوه، كاتێك دانیشت وتیان: ئه‌ی (عوتبه) چیت پێیه‌و وه‌ڵامی چی بوو؟ وتی: ئه‌وه‌ی ئێوه مه‌به‌ستتانه هه‌مووم پێوت، وتیان: وه‌ڵامی دایته‌وه؟ وتی: نه‌خێر، سوێند به‌خوا هیچ شتێك تێنه‌گه‌یشتم ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردن به‌سزایه‌كی وه‌كو سزای قه‌ومی (عادو سه‌مود)، وتیان: هاوار بۆ خۆت به عه‌ره‌بی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوویت و لێی تێنهگهیشتویت!؟ وتی: سوێند به خوا له‌وه زیاتر تێنه‌گه‌یشتووم، به‌ڵام سوێند به خوا من قسه‌یه‌كم بیست له‌ته‌مه‌نمدا قسه‌ی وام نه‌بیستووه، سوێند به خوا نه سیحر‌و جادوو بوو، نه فاڵچێتی بوو، نه شیعر بوو، ئه‌ی قوڕه‌یش به‌قسه‌ی من بكه‌ن و وازی لێبێنن، سوێند به خوا ئه‌وه‌ی من بیستم له داهاتوودا هه‌واڵ و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب زاڵ بن به‌سه‌ریدا ئه‌وا پێویست به ئێوه ناكات، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و زاڵ بێت به‌سه‌ر عه‌ره‌بدا ئه‌وا موڵكی ئه‌و موڵكی ئێوه‌یه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌یه‌و ئێوه به‌خته‌وه‌رترین و سوودمه‌ندترین خه‌ڵكی ده‌بن پێی، وتیان سوێند به خوا ئه‌ی (باوكی وه‌لید) به قسه‌كانی جادوو سیحری لێكردوویت، وتی: ئه‌مه بۆچونی منه‌و ئێوه‌یش ئاره‌زووی خۆتانه.
(14) [ إِذْ جَاءَتْهُمُ الرُّسُلُ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ ] كاتێك كه پێغه‌مبه‌رانیان بۆ هات له شاره‌كانی پێش و پاشیانه‌وه [ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ ] كه پێیان وتن: عیباده‌تی هیچ كه‌س و شتێك مه‌كه‌ن جگه له زاتی پیرۆزی (الله) كه تاك و ته‌نهاو بێ هاوه‌ڵه‌و هه‌ر ئه‌و شایه‌نی په‌رستنه [ قَالُوا لَوْ شَاءَ رَبُّنَا لَأَنْزَلَ مَلَائِكَةً ] ئه‌وانیش وتیان: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئه‌وه مه‌لائیكه‌تێكی به پێغه‌مبه‌ر ئه‌نارد نه‌ك مرۆڤ [ فَإِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ كَافِرُونَ (١٤) ] وتیان: ئه‌وه‌ی كه ئێوه‌ی پێ نێردراون له یه‌كخواپه‌رستی و ئیمان هێنان ئێمه پێی كافرین و باوه‌ڕتان پێ ناكه‌ین، چونكه ئێوه‌یش وه‌كو ئێمه مرۆڤن.
(15) [ فَأَمَّا عَادٌ فَاسْتَكْبَرُوا فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ ] قه‌ومی عاد خۆیان به‌گه‌وره‌زانی له ئیمان هێنان له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌بێ حه‌ق [ وَقَالُوا مَنْ أَشَدُّ مِنَّا قُوَّةً ] وه شانازیان ئه‌كرد به‌هێزو توانای خۆیان و ئه‌یانووت كێ هه‌یه له ئێمه به‌هێزتر بێت، وایانئه‌زانی هێزو توانایان ده‌یانپارێزێت له سزای خوای گه‌وره [ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّ اللَّهَ الَّذِي خَلَقَهُمْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُمْ قُوَّةً ] ئایا نابینن ئه‌و خوایه‌ی كه ئه‌وانی دروست كردووه زۆر له‌وان به‌هێزتره، وه توانای به‌سه‌ریاندا هه‌یه [ وَكَانُوا بِآيَاتِنَا يَجْحَدُونَ (١٥) ] وه ئه‌وان نكوڵی و ئینكاریان له موعجیزه‌و نیشانه‌كانی ئێمه ده‌كرد.
(16) [ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا صَرْصَرًا فِي أَيَّامٍ نَحِسَاتٍ ] ئێمه‌ش بایه‌كی وشك و سارد‌و سه‌خت و ده‌نگ به‌رزمان بۆ ناردن له چه‌ند ڕۆژێكی یه‌ك له دوای یه‌كدا كه حه‌وت شه‌و و هه‌شت رۆژی به‌رده‌وام بوو، كه هیچ خێرێكی تیا نه‌بووه سه‌باره‌ت به‌وان به‌ڵكو ته‌نها سزا بوو دوای بڕینه‌وه و كۆتایی پێ هێنان [ لِنُذِيقَهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] تا سزایه‌كیان پێ بچێژین كه ریسوا‌و سه‌رشۆڕیان بكات له ژیانی دونیادا [ وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَخْزَى وَهُمْ لَا يُنْصَرُونَ (١٦) ] به‌ڵام سزای ڕۆژی دوایی زیاتر ڕیسواو زه‌لیل و سه‌رشۆڕیان ئه‌كات، وه كه‌س نیه ئه‌وان سه‌ر بخات و سزای سه‌ختی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر لابدات.
(17) [ وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَاهُمْ فَاسْتَحَبُّوا الْعَمَى عَلَى الْهُدَى ] قه‌ومی ثهمودیش ئێمه ڕێگای ڕاستمان پێ ناساندن و بۆمان روون كردنه‌وه‌و بانگمان كردن بۆی له‌سه‌ر زمانی صاڵح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵام ئه‌وان ڕێگای كوێری و كوفر‌و گومڕاییان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت و گوێڕایه‌ڵی و ئیماندا [ فَأَخَذَتْهُمْ صَاعِقَةُ الْعَذَابِ الْهُونِ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (١٧) ] ئه‌مانیش خوای گه‌وره سزای دان و زه‌وی له ژێریاندا هه‌ژاندو به ده‌نگێكی گه‌وره له ئاسمانه‌وه له ناوی بردن و سه‌رشۆڕو زه‌لیل و ڕیسوای كردن به‌هۆی كوفر‌و كرده‌وه خراپه‌كانی خۆیانه‌وه كه حوشتره‌كه‌یان سه‌ربڕی.
(18) [ وَنَجَّيْنَا الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (١٨) ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕدار بوون وه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان ئه‌كرد ئه‌وانمان ڕزگار كرد كه صاڵح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون.
(19) [ وَيَوْمَ يُحْشَرُ أَعْدَاءُ اللَّهِ إِلَى النَّارِ فَهُمْ يُوزَعُونَ (١٩) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا دوژمنانی خوای گه‌وره سه‌ره‌تاو كۆتاییان هه‌مووی به‌یه‌ك ئه‌گه‌یه‌ندرێ و كۆ ئه‌كرێنه‌وه لای ئاگری دۆزه‌خ.
(20) {له رۆژى قیامه‌ت گوێ و چاو وپێسته شایه‌تى له‌سه‌ر كافران ده‌ده‌ن} [ حَتَّى إِذَا مَا جَاءُوهَا شَهِدَ عَلَيْهِمْ سَمْعُهُمْ وَأَبْصَارُهُمْ وَجُلُودُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٢٠) ] كاتێك كه له ڕۆژی قیامه‌تدا دێن راده‌گیرێن و خوای گه‌وره مۆر ئه‌دات له‌سه‌ر زمانیان، وه گوێ و چاو و پێسته‌یان شایه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن له‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه كردوویانه.
(21) [ وَقَالُوا لِجُلُودِهِمْ لِمَ شَهِدْتُمْ عَلَيْنَا ] ئه‌وانیش لۆمه‌ی پێسته‌یان ده‌كه‌ن و پێی ده‌لێن بۆچی شایه‌تیتان له‌سه‌ر داین!؟ [ قَالُوا أَنْطَقَنَا اللَّهُ الَّذِي أَنْطَقَ كُلَّ شَيْءٍ ] ئه‌وانیش ئه‌لێن: ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌موو شتێكی هێناوه‌ته قسه ئێمه‌شی هێناوه‌ته قسه‌كردن، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - رۆژێك پێكه‌نی و فه‌رمووی: ئایا ناپرسن بۆ پێكه‌نیم؟ هاوه‌ڵان وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆ پێكه‌نیت؟ فه‌رمووی: (سه‌رسام بووم به مشتومڕی به‌نده له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره له رۆژی قیامه‌ت، به‌نده به خوای گه‌وره ده‌لێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ به‌لێنت پێ نه‌دام كه سته‌مم لێنه‌كه‌یت؟ خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: به‌ڵێ، به‌نده ده‌لێت: ده‌ی من رازی نابم جگه له خۆم كه‌سی تر شایه‌تیم له‌سه‌ر بدات، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: ئایا من و فریشته به‌رێزه نوسه‌ره‌كان به‌س نین كه شایه‌ت بین؟ به‌نده چه‌ند جارێك قسه‌كه‌ی دووباره ده‌كاته‌وه‌و ده‌لێت: رازی نابم به هیچ شایه‌تێك جگه له خۆم، خوای گه‌وره مۆر ده‌دات له‌سه‌ر زمانی و ئه‌ندامه‌كانی له‌شی دێنه قسه‌و شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی، ئه‌میش ده‌لێت ده‌ی دوور بن و تیابچن خۆ من له پێناو ئێوه مشتومڕم ده‌كرد) [ وَهُوَ خَلَقَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٢١) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه سه‌ره‌تا ئێوه‌ی دروست كرد وه هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
(22) [ وَمَا كُنْتُمْ تَسْتَتِرُونَ أَنْ يَشْهَدَ عَلَيْكُمْ سَمْعُكُمْ وَلَا أَبْصَارُكُمْ وَلَا جُلُودُكُمْ ] دوو پیاو له قوڕه‌یش و زاوایه‌كیان له سه‌قیف، یان دوو پیاو له سه‌قیف و زاوایه‌كیان له قوڕه‌یش له مالێكدا قسه‌یان ده‌كرد، یه‌كێكیان وتی: ئایا خوای گه‌وره قسه‌ی ئێمه ده‌بیستێت؟ ئه‌وی تریان وتی: ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌رز بكه‌ینه‌وه ده‌یبیستێت و ده‌نگ به‌رز نه‌كه‌ینه‌وه نایبیستێت، ئه‌وی تریان وتی: ئه‌گه‌ر هه‌ندێكی ببسیتێت ئه‌وا هه‌مووی ده‌بیستێت، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: ئێوه كاتێك كه كرده‌وه‌ی خراپتان ئه‌كرد نه‌تانده‌شارده‌وه له ئه‌ندامه‌كانی له‌شتان و نه‌تانئه‌زانی كه چاو و گوێ و پێسته‌تان شایه‌تیتان له‌سه‌ر ئه‌دات [ وَلَكِنْ ظَنَنْتُمْ أَنَّ اللَّهَ لَا يَعْلَمُ كَثِيرًا مِمَّا تَعْمَلُونَ (٢٢) ] وه وا گومانتان ئه‌برد كه زۆرێك له‌وه‌ی كه ئێوه ئه‌یزانن خوای گه‌وره نایزانێت و زانیاری پێ نیه.
(23) [ وَذَلِكُمْ ظَنُّكُمُ الَّذِي ظَنَنْتُمْ بِرَبِّكُمْ أَرْدَاكُمْ ] ئا ئه‌مه گومانه خراپه‌كه بوو كه به په‌روه‌ردگارتان برد كه واتانئه‌زانی نازانێت و ئاگادارتان نیه كه به‌هۆی ئه‌مه‌وه له‌ناوچوون، (حه‌سه‌نی به‌صری) ده‌فه‌رمێت: (مرۆڤی موسڵمان گومانی باش به خوای گه‌وره ده‌بات بۆیه كرده‌وه‌كانیشی باشه، به‌ڵام كافر گومانی خراپ به خوای گه‌وره ده‌بات بۆیه كرده‌وه‌كانیشی خراپه) [ فَأَصْبَحْتُمْ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٢٣) ] وه ئێستاش ئێوه له زه‌ره‌رمه‌ندانن.
(24) [ فَإِنْ يَصْبِرُوا فَالنَّارُ مَثْوًى لَهُمْ ] ئه‌گه‌ر ئارام بگرن له‌ناو ئاگردا ئه‌وه ئاگر شوێنتانه‌و شوێنی مانه‌وه‌تانه‌و تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ وَإِنْ يَسْتَعْتِبُوا فَمَا هُمْ مِنَ الْمُعْتَبِينَ (٢٤) ] وه ئه‌گه‌ر داوایش بكه‌ن عوزر بهێننه‌وه ئه‌وا ڕێگه‌تان پێ نادرێت و هیچ عوزرێكتان نیه، یان داوای گه‌ڕانه‌وه بكه‌ن بۆ دونیا ڕێگه‌تان پێ نادرێ بگه‌ڕێنه‌وه.
(25) [ وَقَيَّضْنَا لَهُمْ قُرَنَاءَ فَزَيَّنُوا لَهُمْ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ] وه شه‌یتانی جن و مرۆڤمان زاڵ كرد به‌سه‌ریاندا وه‌كو هاوه‌ڵ كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیاندا بن و كرده‌وه‌ی خراپی رابردوو داهاتوویان بۆ ڕازاندنه‌وه‌و وایان لێ كردن كه تاوان بكه‌ن، یان له دونیا كرده‌وه‌ی خراپیان بۆ رازاندنه‌وه، وه بۆ قیامه‌تیش وتیان: له‌وێ سزا‌و دۆزه‌خ نیه [ وَحَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِمْ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ ] وه سزای خوای گه‌وره به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ بوو هه‌روه‌كو چۆن به‌سه‌ر ئوممه‌ته كافره‌كانی پێشتردا جێبه‌جێ بوو له جن ومرۆڤـ [ إِنَّهُمْ كَانُوا خَاسِرِينَ (٢٥) ] ئه‌مان به‌ڕاستی كه‌سانێكی زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
(26) [ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَسْمَعُوا لِهَذَا الْقُرْآنِ وَالْغَوْا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَغْلِبُونَ (٢٦) ] وه كافران هه‌ندێكیان به هه‌ندێكیان ده‌وت: گوێ له‌م قورئانه مه‌گرن و گوێڕایه‌ڵی مه‌بن و نكوڵی لێ بكه‌ن، وه كه خوێندرایه‌وه ده‌نگه ده‌نگ و هه‌راو ژاوه ژاوی تیادا بكه‌ن به چه‌پڵه لێدان و فیكه كردن تا گوێتان لێ نه‌بێت به‌ڵكو ئێوه زاڵ بن به‌سه‌ر قورئان و ئه‌هلی قورئاندا، (ئه‌مه حاڵی كافره نه‌زانه‌كان بوو، به‌ڵام خوای گه‌وره فه‌رمانی به باوه‌ڕداران كردووه كه قورئان خوێندرایه‌وه بێده‌نگ بن و گوآ بگرن و تێی رامێنن).
(27) [ فَلَنُذِيقَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا عَذَابًا شَدِيدًا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به دڵنیایی سزایه‌كی زۆر سه‌ختی ئه‌و كافرانه ئه‌ده‌ین [ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَسْوَأَ الَّذِي كَانُوا يَعْمَلُونَ (٢٧) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش سزایان ئه‌ده‌ین به خراپترین سزا به‌هۆی خراپترین كرده‌وه كه كردبوویان كه هاوبه‌شدانانه بۆ خوای گه‌وره.
(28) [ ذَلِكَ جَزَاءُ أَعْدَاءِ اللَّهِ النَّارُ ] به‌م شێوازه سزای دوژمنانی خوای گه‌وره ئاگری دۆزه‌خه [ لَهُمْ فِيهَا دَارُ الْخُلْدِ ] له‌وێ شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییان بۆ هه‌یه [ جَزَاءً بِمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَجْحَدُونَ (٢٨) ] له سزای ئه‌وه‌ی كه نكوڵی و ئینكاری ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان ئه‌كردو باوه‌ڕیان پێ نه‌ئه‌هێنا.
(29) [ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا رَبَّنَا أَرِنَا اللَّذَيْنِ أَضَلَّانَا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ نَجْعَلْهُمَا تَحْتَ أَقْدَامِنَا لِيَكُونَا مِنَ الْأَسْفَلِينَ (٢٩) ] وه كافران ئه‌لێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و دووانه‌مان نیشان بده له جن و مرۆڤـ كه ئێمه‌یان گومڕا كرد تا بیانخه‌ینه ژێر پێمانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بچنه ژێره‌وه‌ی ئاگری دۆزه‌خ له نزمترین پله‌یدا زه‌لیل و ڕیسوا بن به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ئێمه گومڕا بووین، (مه‌به‌ست پێی ئیبلیس و قابیلی كوڕی ئاده‌مه، ئیبلیسه كه بانگی خه‌ڵكی ده‌كات بۆ هه‌موو شیرك و كوفر‌و تاوان و خراپه‌یه‌ك، وه قابیل یه‌كه‌م كه‌س بوو كه كوشتنی داهێنا له‌سه‌ر زه‌وی و تا رۆژی قیامه‌ت هه‌ركه‌سێك بكوژرێت تاوانه‌كه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر شانی ئه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی له تاوانی بكوژه‌كه كه‌م بكاته‌وه).
(30) {پاداشتى دامه‌زراوان له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستى} [ إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌لێن په‌روه‌ردگاری ئێمه ته‌نها (الله)یه، پاشان ئیستیقامهیان هه‌یه‌و جێگیر‌و چه‌سپاو و دامه‌زراون له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی و كرده‌وه‌ی چاك و جێبه‌جێ كردنی فه‌رزه‌كان [ تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ ] فریشته‌كانی خوای گه‌وره له كاتی گیانكێشان و زیندوو بوونه‌وه‌و ده‌رچوون لهگۆڕو چوونه به‌هه‌شت دائه‌به‌زنه سه‌ریان و پێیان ئه‌لێن: [ أَلَّا تَخَافُوا ] ئێوه مه‌ترسێن ترستان له‌سه‌ر نیه له‌مه‌ودوا ئه‌مین ئه‌بن [ وَلَا تَحْزَنُوا ] وه خه‌فه‌تیش مه‌خۆن له‌وه‌ی كه له دونیا به‌جێتان هێشتووه له سه‌روه‌ت و سامان و منداڵ و خێزان، چونكه خوای گه‌وره باشترتان پێ ئه‌به‌خشێ [ وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ (٣٠) ] وه موژده بێ لێتان به‌و به‌هه‌شته‌ی كه ئێوه به‌لێنتان پێ درابوو.
(31) [ نَحْنُ أَوْلِيَاؤُكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ] ئێمه دۆست و پشتیوانی ئێوه بووین له ژیانی دونیا‌و به فه‌رمانی خوای گه‌وره ده‌مانپاراستن، وه له‌ناو گۆڕ‌و قیامه‌تیشدا هه‌ر له‌گه‌ڵتان ئه‌بین و هۆگرو دڵنهواتان ده‌بین و له پردی صیرات دهتانپهڕێنینهوه تا ده‌تانكه‌ینه به‌هه‌شته‌وه [ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِي أَنْفُسُكُمْ ] وه له به‌هه‌شتیشدا ئه‌وه‌ی كه نه‌فستان ئاره‌زووی بكات هه‌موو شتێكتان بۆ هه‌یه [ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ (٣١) ] وه ئه‌وه‌یشی كه داوای بكه‌ن هه‌موو شتێكتان پێشكه‌ش ئه‌كرێ و پێتان ئه‌درێ.
(32) [ نُزُلًا مِنْ غَفُورٍ رَحِيمٍ (٣٢) ] ئه‌مانه هه‌مووی وه‌كو لادان و دانیشتن و پێشكه‌ش كردن و میواندارییه‌كه له‌لایه‌ن خوایه‌ك كه زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌ییه.
(33) {باشترین وته وته‌ى بانگخوازان و بانگبێژانه} [ وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ ] كێ هه‌یه وته‌ی له‌و كه‌سه باشتر بێت كه بانگی خه‌ڵكی ئه‌كات بۆ لای یه‌كخواپه‌رستی و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره، وتراوه مه‌به‌ست پێی بانگده‌رانیشه كه بانگی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بۆ نوێژ كردن [ وَعَمِلَ صَالِحًا ] وه خۆیشی كرده‌وه‌ی چاك ئه‌كات، نه‌ك وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌رمان به خه‌ڵكی ده‌كه‌ن به چاكه‌و خۆیان نایكه‌ن، وه به‌رهه‌ڵستی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن له خراپه‌و خۆیان ده‌یكه‌ن [ وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ (٣٣) ] وه ئه‌لێ: منیش یه‌كێكم له موسڵمانان.
(34) [ وَلَا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلَا السَّيِّئَةُ ] وه چاكه‌و خراپه یه‌كسان نیه [ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ] تۆ به چاكه وه‌ڵامی خراپه بده‌ره‌وه‌و بۆ نه‌فسی خۆت تۆڵه مه‌سه‌نه‌و لێبورده‌و لێخۆشبووبه، (ئیمامی عومه‌ر) ده‌فه‌رمێت: (سزای هیچ كه‌سێك ناده‌یت باشتر له‌وه‌ی كه ئه‌و سه‌رپێچی خوای گه‌وره له تۆدا ده‌كات و خراپه‌و سته‌مت لێ ده‌كات به‌وه‌ی كه تۆ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره له‌ودا بكه‌یت و به چاكه وه‌ڵامی بده‌یته‌وه) [ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ (٣٤) ] ئه‌و كه‌سه‌ی كه دوژمنایه‌تی له نێوانتاندا هه‌یه كه به چاكه وه‌ڵامت دایه‌وه وه‌كو دۆستێكی خۆشه‌ویستی تۆی لێ دێت.
(35) [ وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الَّذِينَ صَبَرُوا ] به‌ڵام كه‌س ناتوانێ ئه‌م ئامۆژگاریه جوانه وه‌ربگرێ و جێبه‌جێی بكات و به چاكه وه‌ڵامی خراپه بداته‌وه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه ئارامگرن [ وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ (٣٥) ] وه خاوه‌نی به‌ش و پشكێكی زۆر گه‌وره‌ن له ئه‌جرو پاداشت و به‌خته‌وه‌ری له دونیا‌و قیامه‌ت.
(36) [ وَإِمَّا يَنْزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ ] وه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن شه‌یتانیشه‌وه وه‌سوه‌سه‌یه‌كت بۆ دروست بوو ئه‌وه په‌نا بگره به خوای گه‌وره [ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٣٦) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه‌و په‌نات ده‌دات و ده‌تپارێزێت له شه‌یتان.
(37) {توانا‌و ده‌سه‌لآتى خواى گه‌وره} [ وَمِنْ آيَاتِهِ اللَّيْلُ وَالنَّهَارُ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ ] وه یه‌كێكی تر له نیشانه‌كانی تاك و ته‌نهایی و توانا‌و ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی خوای گه‌وره شه‌و و ڕۆژو خۆر‌و مانگه [ لَا تَسْجُدُوا لِلشَّمْسِ وَلَا لِلْقَمَرِ ] ئێوه كڕنوش مه‌به‌ن بۆ خۆر‌و مانگ [ وَاسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَهُنَّ إِنْ كُنْتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ (٣٧) ] به‌ڵكو به‌ته‌نها كڕنوش به‌رن بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه خۆر‌و مانگی دروست كردووه ئه‌گه‌ر ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
(38) [ فَإِنِ اسْتَكْبَرُوا ] وه ئه‌گه‌ر خۆیان به‌گه‌وره‌زانی له ئاست سوجده بردن بۆ خوای گه‌وره‌و په‌رستنی [ فَالَّذِينَ عِنْدَ رَبِّكَ يُسَبِّحُونَ لَهُ بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَهُمْ لَا يَسْأَمُونَ (٣٨) ] ئه‌وا ئه‌و فریشته به‌ڕێزانه‌ی كه لای خوای گه‌وره‌ن ئه‌وان به‌شه‌و و به‌ڕۆژ ته‌سبیحات و عیبادهت و زیكری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه بێزار نابن له عیباده‌تی خوا.
(39) [ وَمِنْ آيَاتِهِ أَنَّكَ تَرَى الْأَرْضَ خَاشِعَةً ] وه یه‌كێكی تر له نیشانه‌كانی توانا‌و ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی خوای گه‌وره له‌سه‌ر زیندوو كردنه‌وه‌ی مردوو ئه‌وه‌یه كه تۆ ئه‌بینی زه‌وی وشك و مردوه‌و هیچ رووه‌ك و دانه‌وێڵه‌یه‌كی لێنه‌ڕواوه [ فَإِذَا أَنْزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ ] به‌ڵام كاتێك كه ئه‌و بارانه دائه‌به‌زێنینه سه‌ری ئه‌كه‌وێته جووله جوول و جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌و ڕووهكی جوانی لێ ئه‌ڕوێت و ده‌رئه‌چێت و گه‌وره ئه‌بێت [ إِنَّ الَّذِي أَحْيَاهَا لَمُحْيِ الْمَوْتَى ] ئه‌و خوایه‌ی كه ئه‌و زه‌ویه مردووه‌ی زیندوو كرده‌وه هه‌ر ئه‌و خوایه‌شه كه له قیامه‌تدا مردوو زیندوو ئه‌كاته‌وه [ إِنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٣٩) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(40) [ إِنَّ الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي آيَاتِنَا لَا يَخْفَوْنَ عَلَيْنَا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفر‌و بێباوه‌ڕی ئه‌كه‌ن له ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌داو ده‌ستكاری ئه‌كه‌ن و ماناكانی ده‌گۆڕن ئه‌وانه له ئێمه ناشاردرێنه‌وه‌و ئاگامان لێیه‌و سزایان ده‌ده‌ین، (ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌خته له‌و كه‌سانه) [ أَفَمَنْ يُلْقَى فِي النَّارِ خَيْرٌ أَمْ مَنْ يَأْتِي آمِنًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] ئایا كه‌سێك كه فڕێ ئه‌درێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه باشتره یان كه‌سێك ئه‌مین بێ له سزای خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا؟ بێ گومان ئه‌میان باشتره [ اعْمَلُوا مَا شِئْتُمْ ] هه‌رچی كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن به ئاره‌زووی خۆتان بیكه‌ن، (ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌خته) [ إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٤٠) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر زانا‌و بینایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن.
(41) [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالذِّكْرِ لَمَّا جَاءَهُمْ وَإِنَّهُ لَكِتَابٌ عَزِيزٌ (٤١) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفریان كردووه به‌و قورئانه پیرۆزه كاتێك كه بۆیان هاتووه سزایان ده‌ده‌ین، كه قورئانی پیرۆزیش كتابێكی به‌عیززه‌ت و پارێزراوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌و كه‌س ناتوانێ ده‌ستكاری بكات و هاوشێوه‌ی سووره‌تێكی بچوكی بێنێته‌وه.
(42) { قورئانى پیرۆز پارێزراوه} [ لَا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِ ] وه ئیبلیس، یان باتڵ و پووچه‌ڵ ناتوانێ تێكه‌ڵ به قورئانی پیرۆز بێت نه له پێشه‌وه‌ی نه له پاشه‌وه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورئان به پاراستنی خوای گه‌وره پارێزراوه له ده‌ستكاری كردن و زیادو كه‌م كردن [ تَنْزِيلٌ مِنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ (٤٢) ] وه له‌لایه‌ن خوایه‌كه‌وه دابه‌زێندراوه كه زۆر به حیكمه‌ت و سوپاسكراوه.
(43) [ مَا يُقَالُ لَكَ إِلَّا مَا قَدْ قِيلَ لِلرُّسُلِ مِنْ قَبْلِكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هیچ شتێك به تۆ ناووترێ ته‌نها ئه‌وه‌ی كه به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ وتراوه له لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه كه وتوویانه: ساحیر و جادووگه‌ر و شێت و شاعیرن، تۆیش وه‌كو ئه‌وان ئارام بگره [ إِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍ وَذُو عِقَابٍ أَلِيمٍ (٤٣) ] به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زۆر لێخۆشبووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای، وه سزایشی زۆر به ئێش و ئازاره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كوفر‌و تاوان.
(44) [ وَلَوْ جَعَلْنَاهُ قُرْآنًا أَعْجَمِيًّا لَقَالُوا لَوْلَا فُصِّلَتْ آيَاتُهُ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه پیرۆزه به زمانێكی جگه له عه‌ره‌بی بهاتایه‌ته خواره‌وه ئه‌یانووت: بۆچی ئایه‌ته‌كانی به زمانی عه‌ره‌بی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه [ أَأَعْجَمِيٌّ وَعَرَبِيٌّ ] وه ئه‌یانووت: چۆن ئه‌بێ قورئانێكی جگه له عه‌ره‌بی بۆ قه‌ومێكی عه‌ره‌ب داببه‌زێ، یاخود ئه‌یانووت: بۆ هه‌ندێكی به عه‌ره‌بی و هه‌ندێكی به جگه له عه‌ره‌بی نیه { قورئانى پیرۆز هیدایه‌ت و شیفایه بۆ باوه‌ڕداران} [ قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ آمَنُوا هُدًى وَشِفَاءٌ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بلێ: ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت و شیفایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕدارن [ وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ فِي آذَانِهِمْ وَقْرٌ وَهُوَ عَلَيْهِمْ عَمًى ] وه ئه‌وانه‌یشی كه باوه‌ڕ ناهێنن ئه‌وه گوێیان كه‌ڕه له ئاست بیستنی ئه‌و قورئانه‌و لێی تێناگه‌ن، وه چاویان كوێره له ئاست بینینی و نایبینن [ أُولَئِكَ يُنَادَوْنَ مِنْ مَكَانٍ بَعِيدٍ (٤٤) ] ئا ئه‌مانه وه‌ك ئه‌وه وایه له شوێنێكی دووره‌وه بانگ بكرێن و نه‌یبیستن و لێی تێنه‌گه‌ن.
(45) [ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ فَاخْتُلِفَ فِيهِ ] وه به دڵنیایی ئێمه ته‌وراتمان بۆ مو‌سا دابه‌زاند وه پێمان به‌خشی، له ته‌وراتیشدا ئیختیلاف و جیاوازی كه‌وته نێوان خه‌ڵكه‌وه‌و موسایان به درۆزانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌هێنا [ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِنْ رَبِّكَ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ ] وه ئه‌گه‌ر بڕیاری خوای گه‌وره پێشتر نه‌درایه كه سزایان دوا بكه‌وێ ئه‌وه خوای گه‌وره سزایانی پێش ئه‌خست وه بڕیاری به‌سه‌ریاندا ئه‌داو له‌ناوی ئه‌بردن، به‌ڵام كاتی ئه‌وان رۆژی قیامه‌ته [ وَإِنَّهُمْ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ مُرِيبٍ (٤٥) ] وه ئه‌وان گومانیان هه‌بووه وه له گوماندا بوونه سه‌باره‌ت به كتابه‌كانی خوای گه‌وره.
(46) [ مَنْ عَمِلَ صَالِحًا فَلِنَفْسِهِ وَمَنْ أَسَاءَ فَعَلَيْهَا ] هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی چاك بكات ئه‌وا سوودی بۆ خۆیه‌تی، (كرده‌وه‌ی چاك ئه‌وه‌یه نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت)، وه هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی خراپ بكات زیانی بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ (٤٦) ] وه په‌روه‌ردگارت زوڵم و سته‌م له به‌نده‌كانی ناكات و تاوانی خه‌ڵكی تر ناخاته سه‌رشانیان مه‌گه‌ر هۆكار بووبن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تاوان بكات و خه‌ڵكی چاوی لێكردبن.
(47) [ إِلَيْهِ يُرَدُّ عِلْمُ السَّاعَةِ ] وه كاتی هاتنی ڕۆژی قیامه‌تیش هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و كه‌سی تر نایزانێت ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌كانیش [ وَمَا تَخْرُجُ مِنْ ثَمَرَاتٍ مِنْ أَكْمَامِهَا ] وه هه‌ر به‌رووبوومێكیش كه له به‌رگ و توێكڵه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت هه‌ر خوای گه‌وره خۆی كاته‌كه‌ی ئه‌زانێت تا پێ ئه‌گات [ وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنْثَى وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِ ] وه هه‌ر ئافره‌تێك كه دووگیانه‌و منداڵی ئه‌بێ و كه‌ی دایئه‌نێ ته‌نها خوای گه‌وره خۆی ئه‌یزانێ [ وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ أَيْنَ شُرَكَائِي ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره له پێش چاوی هه‌موو خه‌ڵكی بانگی هاوبه‌شبڕیارده‌ران ده‌كات و پێیان ده‌فه‌رمێت: كوا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دونیا ئێوه كردبووتان به شه‌ریك بۆ من و له‌گه‌ڵ من ده‌تانپه‌رستن؟ [ قَالُوا آذَنَّاكَ مَا مِنَّا مِنْ شَهِيدٍ (٤٧) ] ئه‌لێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار پێمان راگه‌یاندی كه هیچ كه‌سێك نیه ئه‌مڕۆ لێره شایه‌تی بدات و بلێت تۆ شه‌ریكت هه‌یه.
(48) [ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَدْعُونَ مِنْ قَبْلُ ] وه ئه‌وانه‌ی كه له دونیا لێیان ده‌پاڕانه‌وه‌و ده‌یانپه‌رستن له قیامه‌تدا هه‌موویان ون ئه‌بن و دیار نامێنن و سوودیان پێ ناگه‌یه‌نن [ وَظَنُّوا مَا لَهُمْ مِنْ مَحِيصٍ (٤٨) ] وه ئه‌گه‌نه یه‌قین و دڵنیایی كه شوێنێك نیه لێره بۆی ڕابكه‌ن و ده‌رباز بن.
(49) [ لَا يَسْأَمُ الْإِنْسَانُ مِنْ دُعَاءِ الْخَيْرِ ] وه مرۆڤـ بێزار نابێ له دوعای خێر‌و چاكه بۆ خۆی [ وَإِنْ مَسَّهُ الشَّرُّ فَيَئُوسٌ قَنُوطٌ (٤٩) ] وه ئه‌گه‌ر تووشی شه‌ڕو خراپه‌یه‌كیش ببێ ئه‌وه زۆر بێ‌ئومێد ئه‌بێ له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره.
(50) [ وَلَئِنْ أَذَقْنَاهُ رَحْمَةً مِنَّا ] وه ئه‌گه‌ر تووشی خێر‌و چاكه‌و ڕه‌حمه‌تێكی بكه‌ین له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه [ مِنْ بَعْدِ ضَرَّاءَ مَسَّتْهُ ] له دوای ئه‌و ناخۆشی و زه‌ره‌رو زیانه‌ی كه تووشی بووه [ لَيَقُولَنَّ هَذَا لِي ] ئه‌لێ: من شایه‌نی ئه‌م خێر‌و چاكه‌و نیعمه‌تانه بوومه [ وَمَا أَظُنُّ السَّاعَةَ قَائِمَةً ] وه له خۆی بایی ده‌بێت و ده‌لێت: من گومانم هه‌یه كه قیامه‌ت هه‌بێت [ وَلَئِنْ رُجِعْتُ إِلَى رَبِّي إِنَّ لِي عِنْدَهُ لَلْحُسْنَى ] وه ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و دروست بوونه‌وه‌و زیندوو بوونه‌وه هه‌بێ ئه‌وه لای خوای گه‌وره من ڕێزم هه‌یه وه هه‌موو چاكه‌یه‌كم ده‌ست ئه‌كه‌وێ و به‌هه‌شت بۆ من ئه‌بێ [ فَلَنُنَبِّئَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِمَا عَمِلُوا وَلَنُذِيقَنَّهُمْ مِنْ عَذَابٍ غَلِيظٍ (٥٠) ] به دڵنیایی له ڕۆژی قیامه‌ت هه‌واڵ به كافران ئه‌ده‌ین كه له دونیا چیان كردووه، وه سزایه‌كی زۆر ئه‌ستورو سه‌ختیان پێ ئه‌چێژین له‌سه‌ر كوفر‌و بێ باوه‌ڕییان.
(51) [ وَإِذَا أَنْعَمْنَا عَلَى الْإِنْسَانِ أَعْرَضَ وَنَأَى بِجَانِبِهِ ] وه كاتێكیش كه نیعمه‌تی خۆمان به مرۆڤـ ئه‌به‌خشین ئه‌و پشت ئه‌كات له گوێڕایه‌ڵی و په‌رستنی خوای گه‌وره، وه خۆی دوور ئه‌خاته‌وه‌و خۆی به‌گه‌وره ئه‌زانێ له ئاستی حه‌قدا [ وَإِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ فَذُو دُعَاءٍ عَرِيضٍ (٥١) ] وه كاتێك تووشی شه‌ڕو خراپه‌یه‌كیش بێت ئه‌و كاته دوعای یه‌كجار زۆر ئه‌كات و داوای فریاكه‌وتن ئه‌كات تا خوای گه‌وره له‌سه‌ری لایدات.
(52) [ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كَانَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ثُمَّ كَفَرْتُمْ بِهِ مَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ هُوَ فِي شِقَاقٍ بَعِيدٍ (٥٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌و كافرانه بلێ: هه‌واڵم پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بێ وه ئێوه كوفری پێ بكه‌ن وه باوه‌ڕی پێ نه‌كه‌ن كێ هه‌یه گومڕاتر له‌و كه‌سه‌ی كه ئاوا له دژایه‌تی كردنی كتابی خوای گه‌وره‌دا بێ، واته: كه‌س نیه وه‌كو ئه‌مانه له گومڕاییدا بێت.
(53) [ سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ ] ئێمه نیشانه‌ی تاك و ته‌نهایی و گه‌وره‌یی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌و ڕاستگۆیی قورئانیان نیشان ئه‌ده‌ین له لوتكه‌و ئاسماندا له خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌كاندا، له شه‌و و ڕۆژدا [ وَفِي أَنْفُسِهِمْ ] وه له نه‌فسی خۆیاندا كه خوای گه‌وره چۆن دروستی كردوون و لاشه‌ی چۆن پێكهێناون، یاخود (فِي الْآفَاقِ) له‌و شوێنانه‌ی كه لێتان نزیكه وه‌كو (غه‌زای به‌درو فه‌تحی مه‌ككه) یاخود له‌و شوێنه دوورانه‌دا كه فه‌تحی ئه‌كه‌ن و ئیسلامی تێدا بڵاو ده‌بێته‌وه [ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ ] تا بۆتان ده‌ركه‌وێ ئه‌م قورئانه پیرۆزه حه‌قه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه [ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (٥٣) ] ئایا خوای گه‌وره به‌س نیه كه شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو شتێك، وه له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانتان، وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قورئان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دابه‌زیوه‌و حه‌قه.
(54) [ أَلَا إِنَّهُمْ فِي مِرْيَةٍ مِنْ لِقَاءِ رَبِّهِمْ ] به‌ڵام ئه‌وان گومانیان هه‌یه له زیندوو بوونه‌وه‌و پاداشت و سزا‌و گه‌یشتن به خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت [ أَلَا إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ مُحِيطٌ (٥٤) ] وه بزانن كه زانیاری خوای گه‌وره ده‌وری هه‌موو شتێكی داوه وه خوای گه‌وره ئاگای له هه‌موو شتێك هه‌یه، والله أعلم.