(1) سووره‌تی (ناس) (واته: خه‌ڵكى) سووره‌تێكى مه‌ككى¬یه‌و (٦) ئایه‌ته له باس كردنى فه‌زڵی سووره‌تی (فه‌له‌ق) باسى فه‌زڵى سووره‌تى (ناس)یشمان كرد بگه‌ڕێوه سه‌رى. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ (١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: په‌نا ئه‌گرم به په‌روه‌ردگارو دروستكاری هه‌موو خه‌ڵكی و به‌ڕێوبه‌ری كاروبار‌و ژیانیان و ئه‌م بوونه‌وه‌ره.
(2) [ مَلِكِ النَّاسِ (٢) ] وه په‌نا ئه‌گرم به مه‌لیك و پادشای هه‌موو خه‌ڵكی.
(3) [ إِلَهِ النَّاسِ (٣) ] وه په‌نا ئه‌گرم به تاكه په‌رستراوی حه‌قی هه‌موو خه‌ڵكی كه الله یه.
(4) [ مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ (٤) ] له شه‌ڕو خراپه‌ی شه‌یتان كه (خه‌نناسه) واته: ئه‌گه‌ر زیكری خوای گه‌وره بكه‌ی دێته‌وه یه‌ك و بچووك ئه‌بێته‌وه‌و نامێنێ و دیار نامێنێ، وه ئه‌گه‌ر زیكری خوای گه‌وره نه‌كه‌ی گه‌وره ئه‌بێته‌وه، وه شه‌یتان له‌ناو خوێنی مرۆڤدا دێت و ئه‌ڕوات و وه‌سوه‌سه دروست ئه‌كات، وه ئه‌گه‌ر جوێنی پێ بده‌ی یان قسه‌ی پێ بكه‌ی زیاتر گه‌وره ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێی: (بِسْمِ اللَّهِ) ئه‌وكاته بچووك ئه‌بێته‌وه به ئه‌ندازه‌ى مێشێك و بچووكتریش وه زاڵ ئه‌بی به‌سه‌ریدا، وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ڵه بكات و بێ‌ئاگا بێ شه‌یتان وه‌سوه‌سی بۆ دروست ئه‌كات به‌ڵام زیكری خوای گه‌وره بكات ئه‌وا شه‌یتان دوورئه‌كه‌وێته‌وه، بۆیه زۆربه‌ی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان و وه‌سوه‌سه‌كان كه دروست ئه‌بن له شه‌یتانه‌وه‌یه‌و به‌هۆی كه‌می زیكری خوای گه‌وره‌وه‌یه، وه شه‌یتان زاڵ بووه به‌سه‌ر مرۆڤدا.
(5) [ الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ (٥) ] ئه‌و شه‌یتانه‌ی كه وه‌سوه‌سه ئه‌كات له دڵی خه‌ڵكیدا .
(6) [ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ (٦) ] خوایه په‌نا ده‌گرم به تۆ له شه‌یتانی جنی و شه‌یتانی مرۆڤ، شه‌یتانیش دوو جۆره شه‌یتانه جنیه‌كه ئاشكرایه كه ئیبلیسه، شه‌یتانه مرۆڤه‌كه‌یش هه‌موو كه‌سێكه كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوای گه‌وره بێ، وه دژی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوای گه‌وره هه‌وڵ بدات موسڵمانان له خشته به‌رێ و گومانیان له دینه‌كه‌یان بۆ دروست بكات ئه‌مه شه‌یتانی مرۆڤه كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا یه‌كجار زۆرن به تایبه‌تى له ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى بیستراو و بینراو و خوێندراو كه به‌رده‌وام گومان بۆ موسڵمانان دروست ده‌كه‌ن له دینه‌كه‌یاندا جا ئاگادار بن و بیانناسن ئه‌وانه شه‌یتانى مرۆڤن و شاگردى ئیبلیسن، په‌نا بگره به خوای گه‌وره له شه‌یتانی جن و شه‌یتانی مرۆڤ خوای گه‌وره ئه‌تپارێزێ إن شا‌ء الله، والله أعلم، به‌م شێوازه هاتینه كۆتایی ته‌فسیری قورئانی پیرۆز. والحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات، وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.