(1) سووره‌تی (ئینشیقاق) (واته: له‌ت بوون) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٢٥) ئایه‌ته (ئه‌بو رافع) ئه‌فه‌رمووێ: له دوای (ئه‌بو هوڕه‌یره‌وه) نوێژی عیشامان كرد سووره‌تی (ئینشیقاق)ی خوێند (إِذَا السَّمَاءُ انْشَقَّتْ) ئایه‌تی سه‌جده‌ی تیایه گه‌یشته ئه‌و ئایه‌ته سه‌جده‌ی برد، پێم وت: بۆچی سه‌جده‌ت برد؟ فه‌رمووی: له پشت پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نوێژم كردووه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌جده‌ی بردووه، بۆیه منیش به‌رده‌وام بگه‌مه ئه‌م ئایه‌ته سه‌جده ئه‌به‌م تا له رۆژى قیامه‌ت ئه‌گه‌م به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ إِذَا السَّمَاءُ انْشَقَّتْ (١) ] كاتێك ئاسمان له‌ت ئه‌بێ بۆ دابه‌زینی مه‌لائیكه‌ته‌كان، كه یه‌كێكه له نیشانه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت.
(2) [ وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا ] وه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوای گه‌وره ئه‌كات له‌و له‌ت بوونه‌داو له خۆیه‌وه له‌ت نه‌بووه [ وَحُقَّتْ (٢) ] وه حه‌قی خۆیه‌تی و شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو شت و هه‌موو كه‌سێك ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵن بۆ خوای گه‌وره به‌تایبه‌تی له ڕۆژی قیامه‌تدا.
(3) [ وَإِذَا الْأَرْضُ مُدَّتْ (٣) ] وه كاتێك كه زه‌وی ڕائه‌خرێ و ته‌خت ئه‌كرێ و فراوان ئه‌كرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاخه‌كان تیایدا هه‌ڵكه‌ندراون و هیچ به‌رزى و نزمییه‌ك له زه‌ویدا نامێنێ و هه‌مووی یه‌ك پارچه‌یه‌و ته‌خت و ڕێكه.
(4) [ وَأَلْقَتْ مَا فِيهَا وَتَخَلَّتْ (٤) ] وه زه‌وی هه‌موو مردووه‌كانى ناوی فڕێ ئه‌داته ده‌ره‌وه‌و به‌ڕائه‌تیان لێ ئه‌كات و خۆی لێیان خاڵی ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌ست پێ بكات.
(5) [ وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَحُقَّتْ (٥) ] وه زه‌ویش كاتێك ئه‌م كاره ده‌كات له خۆیه‌وه ئه‌و شته‌ی نه‌كردووه به‌ڵكو ئه‌میش گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌و ملكه‌چ بووه بۆ فه‌رمانی خوا، وه مافی خۆیه‌تی و شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه گوێ بگرێ و گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چ بێت و فه‌رمانی خوای گه‌وره جێبه‌جێ بكات.
(6) [ يَا أَيُّهَا الْإِنْسَانُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَى رَبِّكَ كَدْحًا فَمُلَاقِيهِ (٦) ] ئه‌ی مرۆڤ ئێوه هه‌ر هه‌مووتان به موسڵمان و كافره‌وه له دونیادا له هه‌وڵ و تێكۆشاندان و به‌ره‌و گه‌یشتن به خوای گه‌وره ئه‌ڕۆن وه هه‌ر ئه‌بێ بگه‌ن به خوای گه‌وره، ئیتر ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ی باش بكه‌ن یان خراپ ئه‌گه‌ن به خوای گه‌وره، وه خوای گه‌وره پاداشت یان سزاتان ئه‌داته‌وه له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانتان، واته: ئێوه هه‌ر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن با هه‌وڵ و تێكۆشان و ماندوو بوونتان له چاكه‌و خێر‌و عیبادهت و گوێڕایه‌ڵى خوای گه‌وره‌دا بێت.
(7) {باوه‌ڕداران كتابیان به ده‌ستى راست پێ ده‌درێت} [ فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ (٧) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕۆژی قیامه‌ت كتابیان به‌ده‌ستى ڕاستیان پێ ئه‌درێ كه باوه‌ڕدارانن.
(8) [ فَسَوْفَ يُحَاسَبُ حِسَابًا يَسِيرًا (٨) ] ئه‌مانه حسابێكی سووك و ئاسانیان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ، حسابی سووك و ئاسان ئه‌وه‌یه كه كرده‌وه‌كانیان یان تاوانه‌كانیان نیشان ئه‌درێ وه خوای گه‌وره لێیان خۆش ئه‌بێ، دوو به دوو پێی ئه‌فه‌رمێ: ئه‌ی عه‌بدی خۆم له فڵانه ڕۆژ ئه‌م تاوان و خراپانه‌ت كردووه‌و كه‌س نه‌یزانیوه ئه‌وه ئێستا منیش لێت خۆشبووم، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: (هه‌ر كه‌سێك موناقه‌شه‌ی حسابی له‌گه‌ڵدا بكرێ و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ له ڕۆژی قیامه‌ت ئیلا سزا ئه‌درێ)، عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه نیه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: كه‌سانێك هه‌ن خوای گه‌وره حسابێكی سووك و ئاسانیان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات؟ فه‌رمووی: (نه‌خێر ئه‌وه حساب و لێپرسینه‌وه نیه ئه‌وه ته‌نها نیشاندانه به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك موحاسه‌به بكرێ و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ له ڕۆژی قیامه‌تدا ئیلا سزا ئه‌درێ و ڕزگاری نابێ، به‌ڵكو حسابه ئاسانه‌كه ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره تاوان و خراپه‌كانی نیشان ئه‌دات وه لێی خۆش ئه‌بێ)، بۆیه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌یفه‌رموو: (اللَّهُمَّ حَاسِبْنِي حِسَابًا يَسِيرًا) (صحيح ابن حبان: ٧٣٧٢ , مسند الإمام أحمد: ٢٤٢٦١ , وصححه الألباني في المشكاة: ٥٥٦٢، وصحيح موارد الظمآن: ٢١٨٨) . واته: خوایه حسابێكی سووك و ئاسانم له‌گه‌ڵدا بكه، واته: لێم خۆشبه.
(9) [ وَيَنْقَلِبُ إِلَى أَهْلِهِ مَسْرُورًا (٩) ] ئه‌مانه كه حسابی سووك و ئاسانیان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ وه خوای گه‌وره لێیان خۆش ئه‌بێ به دڵخۆشیه‌وه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو كه‌سوكارو خێزانه‌كانی خۆیان وه بۆ لای حۆریه‌كان كه بۆیان دانراوه له به‌هه‌شتدا، وه خۆشحاڵن كه خوای گه‌وره لێیان خۆشبووه‌و كردوویانێته به‌هه‌شته‌وه‌و ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی پێ به‌خشیوون.
(10) {كافران كتابیان به ده‌ستى چه‌پیان پێ ده‌درێت } [ وَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ وَرَاءَ ظَهْرِهِ (١٠) ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كتابه‌كانیان له پشته‌وه پێ ئه‌درێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی ڕاستیان كۆت و زنجیر كراوه‌و به‌ستراوه‌ته‌وه به گه‌ردنیانه‌وه له پشته‌وه به‌ده‌ستی چه‌پیان كتابه‌كانیان پێ ئه‌درێ.
(11) [ فَسَوْفَ يَدْعُو ثُبُورًا (١١) ] ئه‌مانه دوعای تیاچوون و له‌ناوچوون ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: هاوارو تیاچوون بۆ خۆمان، یان خۆزگه له‌ناوچووینایه‌و زیندوو نه‌بووینایه‌ته‌وه.
(12) [ وَيَصْلَى سَعِيرًا (١٢) ] وه ئه‌مانه ئه‌چنه ناو ئاگری دۆزه‌خى سووتێنه‌ره‌وه‌و له‌ناو دۆزه‌خدا ئه‌سووتێن.
(13) [ إِنَّهُ كَانَ فِي أَهْلِهِ مَسْرُورًا (١٣) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه له دونیادا له‌ناو كه‌سوكاری خۆیاندا دڵخۆش بوون به تاوانه‌وه تاوانیان ئه‌كردو سه‌رپێچی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یان ئه‌كرد بیریان له‌سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی نه‌ئه‌كرده‌وه، وه زۆر دڵخۆش و كه‌یف خۆش بوون له‌و كاتانه‌ی كه به تاوان و به‌سه‌رپێچی به‌سه‌ریان ئه‌برد، (ئه‌و دڵخۆشییه كه‌مه توشى خه‌فه‌تى درێژ‌و به‌رده‌وامى كردن).
(14) [ إِنَّهُ ظَنَّ أَنْ لَنْ يَحُورَ (١٤) ] ئه‌وان گومانیان وابوو كه له ڕۆژی قیامه‌تدا ناگه‌ڕێنه‌وه‌و زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه نیه.
(15) [ بَلَى ] به‌ڵێ لێپرسینه‌وه‌و زیندوو كردنه‌وه هه‌یه [ إِنَّ رَبَّهُ كَانَ بِهِ بَصِيرًا (١٥) ] به دڵنیایى په‌روه‌ردگاری زۆر بینه‌ره‌و هه‌موو كرده‌وه‌كانی بینیوه‌و ئاگای له هه‌موویه‌تی و هه‌مووی نووسراوه‌و پارێزراوه، وه له‌سه‌ر هه‌مووی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێت.
(16) [ فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ (١٦) ] خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به (شه‌فه‌ق) كه بریتییه له ڕۆژ، هه‌موو ڕۆژ كه دونیا ڕووناكهو ڕووناكی خۆره‌كه لێی ئه‌دا، یاخود مه‌به‌ست پێی (الشفَقُ الأَحْمَر) ه له دوای خۆرئاوا بوون له دوای مه‌غریب تا كاتی نوێژی عیشا دێت له‌و كاته‌دا ده‌رئه‌كه‌وێ، خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به‌و شه‌فه‌قه به‌و سووراییه له دوای خۆرئاوا بوون تا كاتی نوێژی عیشا.
(17) [ وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ (١٧) ] وه سوێند بێت به شه‌و كاتێك كه شه‌و دێت هه‌موو شتێك له خۆیدا كۆ ئه‌كاته‌وه‌و هه‌موو شت و گیانله‌به‌رێك ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی خۆی، واته: شه‌و هه‌موو شتێك كۆ ئه‌كاته‌وه له خۆیدا.
(18) [ وَالْقَمَرِ إِذَا اتَّسَقَ (١٨) ] وه سوێند بێ به مانگ كاتێك كه كامڵ ئه‌بێ، واته: مانگی چوارده كه مانگه‌كه ته‌واو كامڵ ئه‌بێ خوای گه‌وره سوێندی پێ ئه‌خوات.
(19) [ لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَنْ طَبَقٍ (١٩) ] ئێوه حاڵ له دوای حاڵ به‌سه‌رتاندا تێ ئه‌په‌ڕێ، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خۆی ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته ئه‌كات كه ابن عه‌باس ئه‌فه‌رمووێ: {حَالًا بَعْدَ حَالٍ} (أخرجه البخاري في التفسير - تفسير سورة الانشقاق: ٨ / ٦٩٨) ئه‌و له پێغه‌مبه‌ری خواوه - صلی الله علیه وسلم - بیستوویه‌تى، واته: ئێوه سه‌ره‌تا دڵۆپه ئاوێكن پاشان ئه‌بنه خوێنێكی مه‌یوو، ئینجا ئه‌بنه پارچه گۆشتێك، تا له دایك ئه‌بن دوایی منداڵن دوایی گه‌نجن دوایی پیرن تا ئه‌مرن، حاڵ به‌سه‌ر حاڵ به‌سه‌ر ئێوه‌دا تێ ئه‌په‌ڕێ، یاخود له دونیادا جاری وا هه‌یه فه‌قیرن و دوای فه‌قیری و هه‌ژاری ده‌وڵه‌مه‌ندی دێت، دوای ناخۆشی خۆشی دێت، دوای ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌قیری دێت یان به پێچه‌وانه‌وه، دوای له‌شساغی نه‌خۆشی دێت، ئێوه به‌رده‌وام له گۆڕاندان حاڵ له دوای حاڵ، یاخود مه‌به‌ست پێی قیامه‌ته كه‌سانێك له دونیادا ده‌وڵه‌مه‌ندو ده‌سه‌ڵاتدار بوونه له قیامه‌تدا له دۆزه‌خدان، وه به پێچه‌وانه‌وه كه‌سانێك له دونیادا نزم و فه‌قیرو هه‌ژار بوونه له قیامه‌تدا له به‌هه‌شتدان، واته: به‌رده‌وام ئێوه له گۆڕانكاریدان حاڵ له دوای حاڵ تا به‌ره‌و به‌هه‌شت یان به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ ئه‌كرێن.
(20) [ فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (٢٠) ] ئه‌وه كافران چیانهو چی ڕێگریان لێ ئه‌كات كه ئیمان بێنن؟ بۆ ئیمان ناهێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌موو هۆكاره‌كانی ئیمان هێنان له‌به‌ر ده‌ستیاندایه ئیمان به‌خوای گه‌وره‌و به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بێنن.
(21) [ وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنُ لَا يَسْجُدُونَ (٢١) ] وه كاتێك كه قورئانی پیرۆزیان بۆ ئه‌خوێندرێته‌وه سوجده نابه‌ن بۆ خوای گه‌وره، مه‌به‌ست پێی سوجده‌ی تیلاوه‌یه له‌و شوێنانه‌ی كه له قورئاندا دیاریكراوه سوجده‌ی تیلاوه نابه‌ن، كه گه‌یشتی به‌و ئایه‌تانه سوجده‌ی تیلاوه به‌ری وه‌كو ڕێز‌و به‌گه‌وره‌زانین بۆ خوای گه‌وره كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌و شوێنانه‌دا سوجده‌ی بردووه.
(22) [ بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُكَذِّبُونَ (٢٢) ] به‌ڵكو كافران سروشتیان وایه به‌رده‌وام ئه‌وان ڕۆژی دوایی و زیندوو بوونه‌وه‌و ئه‌و شتانه به‌درۆ ئه‌زانن.
(23) [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ (٢٣) ] وه خوای گه‌وره خۆی زاناتره كه ئه‌وان له دڵیان‌دا له سینگیاندا چیان شاردۆته‌وه له به‌درۆ زانین و كرده‌وه‌ی خراپ و نیه‌تی خراپ و پیلان و نه‌خشه دانانی خراپ.
(24) [ فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (٢٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - موژده‌یان بده‌رێ به سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار كه خوای گه‌وره سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاری بۆ داناون.
(25) [ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ (٢٥) ] ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) ئه‌وانه سزا نادرێن به‌ڵكو ئه‌مانه ئه‌جرو پاداشتێكی ته‌واویان بۆ هه‌یه كه لێی كه‌م ناكرێ، وه ئه‌جرو پاداشتێكى نه‌بڕاوه‌و هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامه، والله أعلم.