(1) سووره‌تی (به‌یینه) (واته: به‌ڵگه) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٨) ئایه‌ته كاتێك ئه‌م سووره‌ته دابه‌زی (ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك) (ڕه‌زای خوای گه‌وره‌ی لێ بێت) ئه‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به (ئوبه‌ی كوڕی كه‌عبی) فه‌رموو خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووم ئه‌م سووره‌ته (لَمْ يَكُنِ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ) به‌سه‌ر تۆدا بخوێنمه‌وه‌و بۆت بخوێنمه‌وه، (ئوبه‌ی) فه‌رمووی: ئایا خوای گه‌وره ناوی منی هێنا؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، (ئوبه‌ی) له خۆشی‌دا ده‌ستی به گریان كرد، ئیمامی بوخاری و ئیمامی موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ لَمْ يَكُنِ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ مُنْفَكِّينَ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ الْبَيِّنَةُ (١) ] ئه‌هلی كتاب له جووله‌كه‌و گاور‌و موشریك و هاوبه‌شبڕیارده‌ران و بت په‌رستانی عه‌ره‌ب و ئاگرپهرستانی عه‌جه‌م ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كوفر‌و شیركه نابن كه له‌سه‌رین و وازی لێ ناهێنن و ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرن تا به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان بۆ نه‌یات كه قورئانی پیرۆزه، یان پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - .
(2) [ رَسُولٌ مِنَ اللَّهِ يَتْلُو صُحُفًا مُطَهَّرَةً (٢) ] ئه‌و به‌ڵگه ڕوون و ئاشكرایه‌ی كه بۆیان دێت پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌یان بۆ ئه‌خوێندرێته‌وه كه له (مه‌له‌ئول ئه‌علا) له په‌ڕاوی پاككراو نووسراوه كه ده‌ستكاری ناكرێ وه گۆڕانی به‌سه‌ردا نایات و زیادو كه‌می لێ ناكرێت.
(3) [ فِيهَا كُتُبٌ قَيِّمَةٌ (٣) ] كه له‌و قورئانه پیرۆزهیشدا ئه‌حكامی زۆر ڕێك و دامه‌زراو و دادپه‌روه‌ری تیادایه هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تیادا نیه‌و هه‌مووی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه هیچ زیادو كه‌مییه‌كی تیادا نیه به‌ڵكو ئه‌حكامه‌كانی له‌وپه‌ڕی دادپهروهریدایهو هه‌مووی ڕێگای ڕاست و هیدایه‌ته‌و به‌رژه‌وه‌ندی دروستكراوه‌كانه.
(4) [ وَمَا تَفَرَّقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَةُ (٤) ] وه ئه‌هلی كتابیش له جووله‌كه‌و گاوره‌كان ته‌فره‌قه‌و ناكۆكی و جیاوازی نه‌كه‌وته نێوانیان ئیلا له پاش ئه‌وه نه‌بێ كه پێغه‌مبه‌ری خوا هات - صلی الله علیه وسلم - جیاوازی كه‌وته نێوانیانه‌وه هه‌ندێكیان موسڵمان بوون وه زۆربه‌یشیان موسڵمان نه‌بوون و له‌سه‌ر كوفر‌و شیركی خۆیان مانه‌وه كه ئه‌بوایه هه‌موویان ئیمانیان پێ بهێنایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆیان وه له كتێبه‌كانی خۆیاندا هاتبوو وه موژده‌یان پێ‌درابوو كه پێغه‌مبه‌ری ئاخیر زه‌مان دێت - صلی الله علیه وسلم - وه هه‌ر كاتێك هات ئێوه شوێنی بكه‌ون.
(5) {فه‌رمان كردن به یه‌كخواپه‌رستى} [ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] وه ئه‌هلی كتاب فه‌رمانیان پێ نه‌كرابوو ته‌نها به‌وه نه‌بێ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن به ئیخڵاص و دڵسۆزی و نیاز پاكییه‌وه وه شه‌ریكی بۆ دانه‌نێن [ حُنَفَاءَ ] وه له شیرك لاده‌ن و بێنه سه‌ر ته‌وحید [ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ ] وه نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن له كاتی خۆیدا به ڕوكن و واجیبات و مه‌رجه‌كان و خشوعه‌وه [ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ ] وه زه‌كاتی ماڵه‌كانیان بده‌ن و چاكه له‌گه‌ڵ فه‌قیرو هه‌ژارو نه‌داراندا بكه‌ن [ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ (٥) ] وه دینی ڕێك و ڕاست و دامه‌زراو و چاك ئه‌مه‌یه كه مرۆڤ به‌تاك و ته‌نها خوا بپه‌رستێ و شه‌ریك بۆ خوا دانه‌نێ وه نوێژه‌كانی ئه‌نجام بدات وه زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی بدات.
(6) {سه‌رجه‌م كافران له دۆزه‌خدان} [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا ] به دڵنیایی كافران له ئه‌هلی كتاب له جووله‌كه‌و گاور‌و سه‌رجه‌م هاوبه‌شبڕیارده‌ران به بت په‌رست و ئاگرپه‌رست و هه‌ر شتێكی تر بپه‌رستن و بیكه‌نه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره تێكڕای ئه‌مانه له ئاگری دۆزه‌خدان به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه وه هیچ كاتێك سزایان له‌سه‌ر سوك ناكرێ و سزایان له‌سه‌ر هه‌ڵناگیرێ به‌ڵكو به‌هه‌میشه‌یی له سزای ئاگری دۆزه‌خدان [ أُولَئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّةِ (٦) ] ئا ئه‌مانه خراپترین دروستكراوی خوای گه‌وره‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار داوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان نه‌كردووه.
(7) {باوه‌ڕدارى راسته‌قینه له مه‌لائیكه‌ت باشتره} [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ی چاك ئه‌وه‌یه نیه‌تت بۆ خوای گه‌وره بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بێت و بیدعه نه‌بێت) [ أُولَئِكَ هُمْ خَيْرُ الْبَرِيَّةِ (٧) ] ئه‌مانه باشترین دروستكراوی خوای گه‌وره‌ن، ئه‌بو هوڕه‌یره (خوای لێ ڕازی بێ) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی تر له زانایاندا ئه‌م ئایه‌ته ئه‌كه‌نه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و ئه‌هلی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستن و شه‌ریكیان بۆ خوا دانه‌ناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه ئه‌مانه فه‌زڵیان زیاتره به‌سه‌ر مه‌لائیكه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م باوه‌ڕدارانه باشترین دروستكراوی خوان، واته: له جنیش باشترن، ته‌نانه‌ت ئه‌فه‌رموون: له مه‌لائیكه‌تیش باشترن، هه‌ر كه‌سێك عیباده‌تی خوا بكات و شه‌ریك بۆ خوا دانه‌نێ و كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بدات ئه‌مانه لای خوای گه‌وره له مه‌لائیكه‌ت به‌ڕێزترن.
(8) [ جَزَاؤُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] پاداشتی ئه‌م كه‌سانه كه ئیمان و كرده‌وه‌ی چاكیان كۆكردۆته‌وه له‌لای په‌روه‌ردگاریان له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره ئه‌یانخاته بهههشتێكهوه كه شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه كه جۆگه‌له ئاو به ژێر دار‌و باخ و خانووه‌كانیاندا ئه‌ڕوات به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ] خوای گه‌وره له‌وان ڕازییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كرده‌وه‌ی چاكیان ئه‌نجام داوه له دونیا وه ئیمانیان به‌خوای گه‌وره هێناوه وه شه‌ریكیان بۆ خوا دانه‌ناوه، وه ئه‌وانیش له خوای گه‌وره ڕازین له‌و به‌شه‌ی كه پێیان ئه‌دا كه چ فه‌زڵ و چاكه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات وه ئه‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تیان پێ ئه‌به‌خشێ تا ڕازیان ئه‌كات، وه ڕووی پیرۆزی خۆی نیشانیان ئه‌دا له‌ناو به‌هه‌شتدا [ ذَلِكَ لِمَنْ خَشِيَ رَبَّهُ (٨) ] ئه‌م پاداشته زۆرانه بۆ كه‌سێكه كه له خوای گه‌وره بترسێ وه عیباده‌تی خوای گه‌وره بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ئه‌بینێت، والله أعلم.