(1) سووره‌تی (ره‌عد) (واته: هه‌وره بروسكه) سووره‌تێكى مه‌ككى¬یه‌و (٤٣) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ المر ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه له سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له سووره‌تی (به‌قهره)دا باسمان كرد [ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ ] ئاماژه‌یه بۆ ئایه‌ته‌كانی ئه‌م سووره‌ته [ وَالَّذِي أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ الْحَقُّ ] وه ئه‌م قورئانه پیرۆزه كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت دابه‌زیوه حه‌قه‌و گومانى تێدا نیه [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ (١) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیمانیان پێی نیه.
(2) {خوای گەورە بەرز بووەوە بۆ سەر عەرشی پیرۆزی} [ اللَّهُ الَّذِي رَفَعَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ] الله ئه‌و خوایه‌یه كه ئاسمانه‌كانی به‌رز كردۆته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆڵه‌كه‌یه‌ك له ژێره‌وه ڕایگرتبێ كه ئێوه‌یش ده‌یبینن [ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ ] پاشان په‌روه‌ردگار به‌رزو بڵند بوه‌وه بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی به‌رز بوونه‌وه‌یه‌ك كه شایه‌ن و شیاو و گونجاو بێت به گه‌وره‌یی و مه‌زنی خوای گه‌وره له به‌رزبوونه‌وه‌ی هیچ له دروستكراوه‌كانی ناچێت، وه چۆنیه‌تیه‌كه‌شی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێت كه‌س نایزانێت، پرسیارى (الإستواء) له ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته: ئیستوا زانراوه، چونكه لهقورئاندا باسكراوه، وه چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌زانراوه، چونكه باس نه‌كراوه، وه ئیمان هێنان پێى واجبه، چونكه ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه، وه پرسیار كردن له چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه، چونكه هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه، وه چواندنى به به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره، چونكه ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه به مه‌خلوقى دروستكراوى لاواز، وه گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه، چونكه مه‌به‌ست پێى نیه‌و هه‌ڵه‌یه، وه‌كو گۆڕینى بۆ (استولى) كه به ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه، كه به گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله فاسیده ده‌بێت پێش خواى گه‌وره كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتبێت، كه مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه زیادى ده‌كه‌ن و (استوى) ده‌كه‌ن به (استولى) چه‌ند له‌و (نونه) ده‌چێت كه به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه خواى گه‌وره پێى فه‌رموون: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه خواى گه‌وره غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه سیفاتى خواى گه‌وره ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له خواى گه‌وره بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره غه‌زه‌بیان لێ بگرێت [ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ] وه خۆر‌و مانگی ژێربار كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌نده‌كانی [ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى ] هه‌ر یه‌كێك له خۆر‌و مانگ ئه‌ڕۆن تا كاتی دیاریكراوی خۆیان كه ڕۆژی قیامه‌ته، یاخود ده‌ڕۆن بۆ شوێنی دیاریكراوی خۆیان كه ژێر عه‌رشى خواى گه‌وره‌یه (كه ده‌فه‌رمێت: ده‌ڕۆن، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خۆر‌و مانگ جێگیر نین و ده‌جولێن) [ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ] خوای گه‌وره كاروباری ئه‌م بوونه‌وه‌ره هه‌ڵئه‌سووڕێنێ به هه‌ر شێوازێك كه خۆی ویستی لێ بێت [ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ بِلِقَاءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ (٢) ] ئایه‌ته‌كانی ڕوون ئه‌كاته‌وه‌و درێژه‌ی پێ ئه‌دات به‌ڵكو ئێوه یه‌قینتان هه‌بێ به گه‌یشتن به خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا.
(3) [ وَهُوَ الَّذِي مَدَّ الْأَرْضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنْهَارًا ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه زه‌وی ڕاخستووه‌و درێژ كردووه، وه شاخه‌كانیشی وه‌كو مێخ داكوتیوه له‌ناو زه‌ویدا بۆ ئه‌وه‌ی جێگیر بن، وه ڕووباریشی داناوه تیایدا [ وَمِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ ] وه له هه‌موو به‌رووبوومێكیش خوای گه‌وره نێر‌و مێی دروستكردووه [ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ ] به شه‌و ڕووناكی ڕۆژ دائه‌پۆشێ [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (٣) ] به دڵنیایى هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه بیر بكه‌نه‌وه.
(4) [ وَفِي الْأَرْضِ قِطَعٌ مُتَجَاوِرَاتٌ ] وه له‌سه‌ر زه‌ویشدا پارچه پارچه زه‌وى هه‌یه كه لێك نزیكن هه‌یانه باشه‌و روهك و دانه‌وێڵه‌ى لێ ده‌ڕوێت و هه‌یشه شۆره‌و هیچى لێناڕوێت، وه هه‌یه خاكه‌كه‌ى ره‌شه‌و هه‌یه سوره‌و هه‌یه سپیه [ وَجَنَّاتٌ مِنْ أَعْنَابٍ وَزَرْعٌ وَنَخِيلٌ ] وه جۆره‌ها باخ و بێستان هه‌یه له ترێ و جۆره‌ها كشتوكاڵ و به‌رووبووم و دارخورما [ صِنْوَانٌ وَغَيْرُ صِنْوَانٍ ] كه هه‌ندێكیان لێكئهچن و یه‌ك بنچینه‌یان هه‌یه، وه هه‌ندێكیشیان لێكناچن و بنچینه‌یان جیاوازه [ يُسْقَى بِمَاءٍ وَاحِدٍ ] له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌موویان به یه‌ك ئاو ئاو ئه‌درێن به‌ڵام تام و ڕه‌نگ و قه‌باره‌یان جیاوازه [ وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَى بَعْضٍ فِي الْأُكُلِ ] وه فه‌زڵی هه‌ندێكیان ده‌ده‌ین به‌سه‌ر هه‌ندێكی تریان له خواردندا هه‌یه شیرینه و هه‌یه ترشه و هه‌یه مزره و هه‌یه تاڵه [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (٤) ] به دڵنیایى هه‌موو ئه‌مانه ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و نیشانه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه عه‌قڵیان هه‌بێت و بیر بكه‌نه‌وه.
(5) [ وَإِنْ تَعْجَبْ فَعَجَبٌ قَوْلُهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر پێت سه‌یر بێت كه ئه‌وان تۆ به درۆ ئه‌زانن له‌وه‌ش سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌رتر ئه‌م قسهیهیانه كه ئه‌ڵێن: [ أَإِذَا كُنَّا تُرَابًا أَإِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ ] ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه له دوای مردن ببین به خۆڵ سه‌رله‌نوێ دروست ئه‌كرێینه‌وه‌و زیندوو ئه‌كرێینه‌وه؟! [ أُولَئِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ ] ئا ئه‌م كه‌سانه‌ن كه كوفریان كردووه به په‌روه‌ردگاریان و باوه‌ڕیان به زیندوو بوونه نیه [ وَأُولَئِكَ الْأَغْلَالُ فِي أَعْنَاقِهِمْ ] وه ئه‌مانه‌ن كه كۆت و زنجیر ئه‌كرێته گه‌ردنیان و رائه‌كێشرێن بۆ ناو ئاگرى دۆزه‌خ، یان وتراوه: كرده‌وه‌كانیانه هه‌میشه پێیانه‌وه په‌یوه‌سته‌و وه‌كو كۆت و زنجیر به گهردهنیانهوهیه [ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٥) ] وه ئه‌م كه‌سانه هاوه‌ڵی ئاگرى دۆزه‌خن به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه.
(6) [ وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالسَّيِّئَةِ قَبْلَ الْحَسَنَةِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كافران په‌له‌ت لێ ده‌كه‌ن و داوات لێ ئه‌كه‌ن كه سزای خوای گه‌وره‌یان بۆ پێش بخه‌ی پێش لێبووردن و پارێزراوی [ وَقَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِمُ الْمَثُلَاتُ ] كه به دڵنیایى له پێش ئه‌مان خوای گه‌وره سزای میلله‌تانی تری داوه به هاوشێوه‌ی ئه‌و سزایانه‌و بۆته په‌ند بۆ كه‌سانێك كه سودى لێوه‌ربگرن [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍ لِلنَّاسِ عَلَى ظُلْمِهِمْ ] وه به دڵنیایى په‌روه‌ردگار لێخۆشبووه بۆ خه‌ڵكی هه‌ر چه‌نده سته‌م و تاوانیش بكه‌ن په‌له ناكات له سزادانیاندا [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَشَدِيدُ الْعِقَابِ (٦) ] وه به دڵنیایى په‌روه‌ردگارت سزای زۆر سه‌خته بۆ كافران و بێباوه‌ڕان ئه‌وانه‌ی كه په‌له ئه‌كه‌ن و داوای سزا ئه‌كه‌ن.
(7) [ وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ ] وه كافران داوای موعجیزه‌یان له پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كردو ئه‌ڵێن: ئه‌وه بۆ نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌كمان له په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ ناهێنێ؟ [ إِنَّمَا أَنْتَ مُنْذِرٌ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و شتانه به‌ده‌ست تۆ نیه و تۆ ته‌نها ترسێنه‌ری و ئهیانترسێنی و ئاگاداریان ئه‌كه‌یته‌وه [ وَلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ (٧) ] وه بۆ هه‌موو قه‌ومێكیش پێغه‌مبه‌رێك هه‌یه كه هیدایه‌تیان ئه‌دات و ڕێنماییان ئه‌كات بۆ ڕێگای ڕاست.
(8) [ اللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَحْمِلُ كُلُّ أُنْثَى ] خوای گه‌وره خۆی ئه‌زانێ كه هه‌موو مێیه‌ك له‌ناو ڕه‌حمیدا چی هه‌ڵگرتووه ئایا باشه یان خراپه، موسڵمانه یان كافره، نێره یان مێ¬یه، جوانه یان ناشیرینه، درێژه یان كورته [ وَمَا تَغِيضُ الْأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ ] وه ڕه‌حمی ئافره‌ت كاتێك كه كه‌م ئه‌كات به‌وه‌ی كه مناڵه‌كه‌ی ناو سكی دائه‌نێت، یان له‌بارى ده‌چێت، وه زیاد ئه‌كات كاتێك كه ئه‌و مناڵه له سكیدا ڕۆژ به دوای ڕۆژ زیاد ئه‌كات و گه‌وره ده‌بێت [ وَكُلُّ شَيْءٍ عِنْدَهُ بِمِقْدَارٍ (٨) ] وه هه‌موو شتێك لای خوای گه‌وره كات و ئه‌ندازه‌ی دیاریكراوی خۆی هه‌یه.
(9) [ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ الْكَبِيرُ الْمُتَعَالِ (٩) ] خوای گه‌وره زانای نهێنی و ئاشكراكانه هه‌موو شتێك ئه‌زانێ، وه زۆر گه‌وره‌یه له زات و ناو وسیفاتیدا، وه زۆر به‌رزو باڵاده‌سته له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتیدا به‌سه‌ر دروستكراوه‌كانیدا.
(10) [ سَوَاءٌ مِنْكُمْ مَنْ أَسَرَّ الْقَوْلَ وَمَنْ جَهَرَ بِهِ ] لای خوای گه‌وره یه‌كسانه هه‌ر كه‌سێك له ئێوه قسه‌یه‌ك به نهێنی بكات یاخود به ئاشكرا خوای گه‌وره ئاگای لێیه‌و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه [ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍ بِاللَّيْلِ وَسَارِبٌ بِالنَّهَارِ (١٠) ].
(11) {خوای گەورە هیچ قەومێك ناگۆڕێت تا خۆیان نەگۆڕن} وه هه‌ر كه‌سێك له تاریكی شه‌ودا به شاراوه‌یی تاوان ئه‌نجام بدات یاخود به ئاشكرا له ڕۆژدا خوای گه‌وره ئاگای له هه‌مووی هه‌یه [ لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ ] وه خوای گه‌وره فریشته پارێزه‌ره‌كانى هه‌یه كه له پێش و دواوه‌ی مرۆڤه‌وه به فه‌رمانی خوای گه‌وره مرۆڤه‌كان ئه‌پارێزن له رووداوه‌كان [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ ] به دڵنیایى خوای گه‌وره هیچ قه‌ومێك ناگۆڕێت یان له هه‌ر نازو نیعمه‌تێكدا بن لێیان ناگۆڕێ تا خۆیان خۆیان نه‌گۆڕن به خراپه‌كاری [ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَدَّ لَهُ ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێ كه‌سانێك تووشی سزا‌و له‌ناو چوون بكات ئه‌وه كه‌س ناتوانێ سزای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنێته‌وه [ وَمَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَالٍ (١١) ] وه هیچ كه‌سێكیش نیه كه سه‌رپه‌رشتی كاروباریان بكات له غه‌یری خوای گه‌وره یان په‌نای بۆ به‌رن یان سزاكه‌یان له‌سه‌ر لادات.
(12) [ هُوَ الَّذِي يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه هه‌وره تریشقه‌تان نیشان ئه‌دات كه هه‌یه لێی ئه‌ترسێ كاتێك كه له‌سه‌فه‌رو له ده‌شته‌دایه، وه هه‌یشه كه له ماڵه‌وه‌یه ئومێدى باران بارینی پێی هه‌یه [ وَيُنْشِئُ السَّحَابَ الثِّقَالَ (١٢) ] وه خوای گه‌وره ئه‌و هه‌وره قورسانه دروست ئه‌كات كه پڕن له ئاو.
(13) [ وَيُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ ] وه هه‌وره بروسكه‌ش ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ئه‌كات وه خوای گه‌وره به پاك و مونهززهه ڕائه‌گرێت و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره ئه‌كات [ وَالْمَلَائِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِ ] وه مه‌لائیكه‌ته‌كانیش له ترسی خوای گه‌وره‌دا ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ وَيُرْسِلُ الصَّوَاعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَنْ يَشَاءُ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - پیاوێك له هاوهڵانى نارد بۆ لاى یه‌كێك له پیاوه گه‌وره‌كانى جاهیلى و بانگى كرد بۆ لاى خواى گه‌وره، ئه‌ویش گاڵته‌ى پێدا هات و وتى: خوایه‌كه‌ت كه منى بۆ لا بانگ ده‌كه‌یت چیه؟ ئایا له ئاسنه؟ له مسه؟ له زیوه؟ له ئاڵتوونه؟ هاوه‌ڵه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - هه‌واڵه‌كه‌ى پێ راگه‌یاند، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - دووباره ناردیه‌وه بۆ لاى، ئه‌ویش هه‌مان قسه‌ى پێشترى كرد، هاوه‌ڵه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - هه‌واڵه‌كه‌ى پێ راگه‌یاند، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆ سێیه‌م جار ناردیه‌وه بۆ لاى، ئه‌ویش هه‌مان قسه‌ى پێشترى كرد، هاوه‌ڵه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - هه‌واڵه‌كه‌ى پێ راگه‌یاند، خواى گه‌وره هه‌وره بروسكه‌یه‌كى نارده سه‌رى و لێیداو سوتاندى، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه خوای گه‌وره هه‌وره بروسكه ئه‌نێرێت و ئه‌یدات له هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت و له‌ناوی ئه‌دات [ وَهُمْ يُجَادِلُونَ فِي اللَّهِ ] وه ئه‌وان مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره‌و گومانیان هه‌یه له گه‌وره‌یى خواى گه‌وره [ وَهُوَ شَدِيدُ الْمِحَالِ (١٣) ] له كاتێكدا سزا‌و هێزو تواناى خوای گه‌وره زۆر سه‌خته.
(14) {نمونەی ئەوانەی كە جگە لە خوا دەپاڕێنەوە} [ لَهُ دَعْوَةُ الْحَقِّ ] دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی حه‌ق هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و به‌تاك و ته‌نها له‌و بپاڕێنه‌وه چونكه هه‌ر ئه‌و توانای وه‌ڵام دانه‌وه‌تانی هه‌یه، وه بانگه‌وازى حه‌ق و یه‌كخواپه‌رستى هه‌ر بۆ خواى گه‌وره‌یه [ وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی جگه له خوای گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه [ لَا يَسْتَجِيبُونَ لَهُمْ بِشَيْءٍ ] ئه‌وان ناتوانن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه به‌هیچ شتێك [ إِلَّا كَبَاسِطِ كَفَّيْهِ إِلَى الْمَاءِ لِيَبْلُغَ فَاهُ وَمَا هُوَ بِبَالِغِهِ ] ئیلا وه‌كو كه‌سێك كه له دووره‌وه هه‌ردوو ده‌ستی كردبێته‌وه بۆ ئاوێك بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه خۆی بێته ناو ده‌ستیه‌وه‌و بگاته ناو ده‌می له كاتێك ئاوه‌كه خۆی بۆی نایات، یاخود ده‌ست درێژ بكات بۆ ناو بیرێك به‌بێ ئه‌وه‌ی كه حه‌بل و دۆلكه‌ی پێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه خۆی بێته ناو ده‌میه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌یش كه ده‌پاڕێنه‌وه‌و داوا له جگه له خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن هیچ سوودێك نابینن و هیچ شتێكیان ده‌ست ناكه‌وێ و وه‌كو ئه‌و كه‌سه وان كه ئاوه‌كه نایاته ناو ده‌مى و به‌ره‌و پیری نایات و هیچ سوودی لێ نابینێ [ وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ (١٤) ] وه دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی كافران له وێڵی و گومڕاییدایه‌و هیچ سوودێكی لێ نابینن.
(15) [ وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا ] وه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌ر هه‌موویان سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن جا به‌خۆشی خۆیان بێ وه‌كو موسڵمانان یان له ترسا بێ وه‌كو كافران [ وَظِلَالُهُمْ بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ (١٥) ] وه سێبه‌ره‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا كڕنوش بۆ خوای گه‌وره ئه‌بات له به‌یانیان و ئێواراندا.
(16) [ قُلْ مَنْ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ قُلِ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به كافران بڵێ: كێ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه؟ بڵێ الله یه، وه كافرانیش ئه‌ڵێن: الله یه‌و دانى پێدا ده‌نێن [ قُلْ أَفَاتَّخَذْتُمْ مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: كه ئێوه ئه‌زانن دروستكهرو به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی ته‌نها الله یه ئیتر بۆچی كه‌سانێكی تر ئه‌كه‌نه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و جگه له خواى گه‌وره ده‌یانپه‌رستن [ لَا يَمْلِكُونَ لِأَنْفُسِهِمْ نَفْعًا وَلَا ضَرًّا ] كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێوه كردووتانن به دۆست و خۆشه‌ویست و خوای خۆتان سوودو زیانیان بۆ خودی خۆشیان به‌ده‌ست نیه چۆن بۆ ئێوه سوودو زیانیان به‌ده‌ست بێت [ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الْأَعْمَى وَالْبَصِيرُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا كوێر‌و بینا یه‌كسانن؟ واته: موسڵمان چوێنراوه به بینا و كافریش به كوێر كه یه‌كسان نین [ أَمْ هَلْ تَسْتَوِي الظُّلُمَاتُ وَالنُّورُ ] یاخود ئایا تاریكیه‌كان و ڕووناكی یه‌كسانن؟ تاریكیه‌كان مه‌به‌ست كوفر‌و تاوان و بیدعه‌و خراپه‌كاری و گومڕاییه، نووریش ڕووناكی ئیمان و باوه‌ڕو ئیسلام و سوننه‌ته [ أَمْ جَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ خَلَقُوا كَخَلْقِهِ فَتَشَابَهَ الْخَلْقُ عَلَيْهِمْ ] به‌ڵكو ئه‌وان شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار داوه، ئایا خواكانیان وه‌كو خوای گه‌وره شت دروست ئه‌كه‌ن تا لێیان تێكچووبێ نه‌زانن كێ دروستكارو خوایه‌و كێیش دروستكراوه؟! [ قُلِ اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ (١٦) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ته‌نها خوای گه‌وره‌یه دروستكاری هه‌موو شتێكه، وه هه‌ر خوای گه‌وره تاك و ته‌نهایه‌و باڵاده‌ست و به‌توانایه.
(17) {نمونه‌ی حه‌ق و باتڵ} [ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌ بِقَدَرِهَا ] ئه‌و خوایه‌ی كه له ئاسمانه‌وه بارانی بۆ دابه‌زاندوون وه دۆڵه‌كان به‌ئه‌ندازه‌ی خۆیان ئه‌و ئاوه وه‌رئه‌گرن، ته‌شبیهی دابه‌زینی قورئانی كردووه به باران وه دڵه‌كانیش به‌و دۆڵانه، دڵی وا هه‌یه به‌ته‌واوى قورئان و حه‌ق وه‌رئه‌گرێ، وه هه‌یه كه‌متر وه‌ریئه‌گرێ [ فَاحْتَمَلَ السَّيْلُ زَبَدًا رَابِيًا ] وه ئه‌و لافاوه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا له بانه‌وه له شوێنی به‌رزه كه‌فی سپی هه‌ڵگرتووه كه هیچ سوودێكی تیا نیه‌و دواتر ئه‌ڕوات و نامێنێت، ئه‌مه نموونه‌یه‌ك، [ وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِي النَّارِ ابْتِغَاءَ حِلْيَةٍ ] وه ئه‌و شتانه‌ی كه ئاگری بۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌یتاوێننه‌وه وه‌كو زێڕو زیو و ئاسن و ئه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی كه خشڵتان لێی ده‌ست بكه‌وێ و خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه [ أَوْ مَتَاعٍ ] یاخود قاپ و ئامێره‌كانی لێ دروست بكه‌ن له مس و قوڕقوشم و بابه‌ته‌كانی تر [ زَبَدٌ مِثْلُهُ ] ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه زه‌به‌دو كه‌فێكی هه‌یه‌و سه‌رئه‌كه‌وێ و هیچ سوودێكی تیا نیه‌و پیسه‌و فڕێ ئه‌درێ [ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْحَقَّ وَالْبَاطِلَ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره نموونه‌ی حه‌ق و باتڵ دێنێته‌وه، حه‌قه‌كه ئاوه‌كه‌یه‌و باتڵه‌كه كه‌فه‌كه‌یه، حه‌قه‌كه زێڕو زیوه‌كه‌یه‌و باتڵه‌كه كه‌فه‌كه‌یه، به‌هه‌مان شێوه حه‌قه‌كه ئیسلام و ئیمانه‌و باتڵه‌كه‌ش كوفر‌و بێباوه‌ڕییه [ فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً ] كه‌فی سه‌ر ده‌ریاكه‌و سه‌ر ئاگره‌كه ئه‌ڕوات و نامێنێ، یان وشك ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی تریش خۆیان فڕێی ئه‌ده‌ن [ وَأَمَّا مَا يَنْفَعُ النَّاسَ ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه سوود به خه‌ڵكی ئه‌گه‌یه‌نێ كه ئاوه پاكه‌كه‌یه یاخود زێڕو زیوه‌كه‌یه [ فَيَمْكُثُ فِي الْأَرْضِ ] ئاوه پاكه‌كه له زه‌وی ئه‌مێنێته‌وه‌و ئه‌ڕواته ناخی زه‌ویه‌وه‌و زه‌وی سوودی لێ ئه‌بینێ، زێڕو زیوه‌كه‌یش خه‌ڵكی سوودى لێ ده‌بینێ، ئه‌وه نموونه‌ی باوه‌ڕدارو بێباوه‌ڕه [ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ (١٧) ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره نموونه ئه‌هێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه تێ بگه‌ن.
(18) [ لِلَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمُ الْحُسْنَى ] ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامی په‌روه‌ردگاریان داوه‌ته‌وه‌و گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى بوونه پاداشتی باشیان بۆ هه‌یه كه به‌هه‌شته [ وَالَّذِينَ لَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُ لَوْ أَنَّ لَهُمْ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لَافْتَدَوْا بِهِ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه وه‌ڵامی په‌روه‌ردگاریان نه‌داوه‌ته‌وه‌و گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى نه‌بوونه ئه‌گه‌ر له ڕۆژی قیامه‌ت به‌پڕایی زه‌وی و هاوشێوه‌ی زه‌ویش ئاڵتون و سه‌روه‌ت و سامانیان هه‌بێت ئه‌یبه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆیان له سزای ڕۆژی قیامه‌ت ڕزگار بكه‌ن به‌ڵام سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت [ أُولَئِكَ لَهُمْ سُوءُ الْحِسَابِ ] ئا ئه‌مانه به‌هۆی كرده‌وه خراپه‌كانی خۆیان خراپترین لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له‌سه‌ر ورد‌و درشت، وه خوای گه‌وره لێیان خۆش نابێت [ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمِهَادُ (١٨) ] وه شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه كه خراپترین جێگا‌و ڕاخه‌ره كه تیایدا نیشته‌جێ بن.
(19) [ أَفَمَنْ يَعْلَمُ أَنَّمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ الْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَى ] ئایا كه‌سێك كه ئه‌زانێ ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت دابه‌زیووه‌و حه‌قه‌و گومانی تیانیه وه‌كو كه‌سێك وایه كه كوێر بێت و نه‌زانێت؟ بێگومان یه‌كسان نین [ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ (١٩) ] ته‌نها ئه‌وانه بیر ئه‌كه‌نه‌وه كه عه‌قڵێكی ته‌واویان هه‌یه.
(20) {هه‌ندێك له سیفاتی باوه‌ڕداران} [ الَّذِينَ يُوفُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَلَا يَنْقُضُونَ الْمِيثَاقَ (٢٠) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌فایان هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به خوای گه‌وره‌یان داوه، وه ئه‌و به‌ڵێنانه ههڵناوهشێننهوهو ئه‌یبه‌نه سه‌ر.
(21) [ وَالَّذِينَ يَصِلُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ يُوصَلَ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و په‌یوه‌ندیه خزمایه‌تى و سیله‌ی ڕه‌حمه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووه ئه‌وان ده‌یگه‌یه‌نن و جێبه‌جێی ئه‌كه‌ن [ وَيَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ] وه له په‌روه‌ردگاریان ئه‌ترسێن به زانیاریه‌وه [ وَيَخَافُونَ سُوءَ الْحِسَابِ (٢١) ] وه له لێپرسینه‌وه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌ترسێن، كه هه‌ر كه‌سێك لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت سزا ئه‌درێ.
(22) [ وَالَّذِينَ صَبَرُوا ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِمْ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێناو ڕووى پیرۆز‌و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا ئارامیان گرتووه له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵى و به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌رى، وه له‌سه‌ر تاوان و سه‌رپێچى و ئه‌نجامیان نه‌داوه‌و خۆیان پاراستووه، وه له‌سه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌ته به ئێش و ئازاره‌كان و ناشوكریان نه‌كردووه‌و سوپاسگوزار بوونه [ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ ] وه ئه‌وانه‌ی كه نوێژه‌كانیان كردووه به‌و شێوازه‌ی خواى گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووه [ وَأَنْفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً ] وه له‌وه‌ی كه پێمان به‌خشیوون زه‌كاتی ماڵه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن به نهێنی بۆ ئه‌وه‌ى نیه‌تیان پارێزراو بێت، وه هه‌ندێك جاریش به ئاشكرا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكى چاویان لێ بكات، وه نه‌فه‌قه‌ى خێزان و منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و یارمه‌تى فه‌قیرو هه‌ژاران ده‌ده‌ن [ وَيَدْرَءُونَ بِالْحَسَنَةِ السَّيِّئَةَ ] وه به چاكه وه‌ڵامی خراپه ئه‌ده‌نه‌وه‌و تۆڵه بۆ نه‌فسى خۆیان ناسهنن [ أُولَئِكَ لَهُمْ عُقْبَى الدَّارِ (٢٢) ] ئه‌مانه له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌بنه جێ‌نشین، وه سه‌ره‌نجامی قیامه‌ت و بهههشتیشیان بۆ هه‌یه.
(23) [ جَنَّاتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا ] كه به‌هه‌شتێكه شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه و ئه‌چنه ناویه‌وه [ وَمَنْ صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ ] وه دایك و باوك و خێزان و مناڵ و نه‌وه‌كانیان ئه‌وه‌ی كه چاك بێت هه‌ر هه‌موویان خوای گه‌وره له‌گه‌ڵیاندا كۆیان ئه‌كاته‌وه له به‌هه‌شتداو ئه‌وه‌ى پله‌ى نزمه به‌رزى ده‌كاته‌وه بۆ لاى پله به‌رزه‌كان [ وَالْمَلَائِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِمْ مِنْ كُلِّ بَابٍ (٢٣) ] وه فریشته‌كانیش له هه‌موو ده‌رگاكانی به‌هه‌شته‌وه دێنه ژووره‌وه بۆ لایان و پێیان ئه‌ڵێن:
(24) [ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ بِمَا صَبَرْتُمْ ] سه‌لامتان لێ بێت وه ئێوه له‌مه‌ودوا پارێزراو ئه‌بن له ئازار‌و سزا به‌هۆی ئارام گرتنتان له‌سه‌ر ته‌قوای خوای گه‌وره له دونیا [ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ (٢٤) ] كه ئه‌مه باشترین سه‌ره‌نجام و شوێنی مانه‌وه‌یه كه ئێوه تیایدا ئه‌مێننه‌وه.
(25) {هه‌ندێك له سیفاتی كافران} [ وَالَّذِينَ يَنْقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مِيثَاقِهِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به خوای گه‌وره‌یان داوه هه‌ڵیئه‌وه‌شێننه‌وه له دوای ئه‌وه‌ی پته‌ویان كردووه‌و دایانمه‌زراندووه [ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ يُوصَلَ ] وه په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی ئه‌پچڕێنن كه خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه بیگه‌یه‌نن [ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ] وه ئاشووب و خراپه‌كاری له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌نێنه‌وه به كوفر‌و تاوان [ أُولَئِكَ لَهُمُ اللَّعْنَةُ ] ئا ئه‌مانه نه‌فره‌تیان له‌سه‌ره و ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌یان بۆ هه‌یه له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره [ وَلَهُمْ سُوءُ الدَّارِ (٢٥) ] وه خراپترین شوێنیان بۆ هه‌یه كه ئاگری دۆزه‌خه.
(26) [ اللَّهُ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ] خوای گه‌وره ڕزقی خۆی فراوان ئه‌كات بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت، وه ئه‌یگرێته‌وه‌و كه‌می ئه‌كات له هه‌ر كه‌سێكی تر كه ویستی لێ بێت وه‌كو تاقیكردنه‌وه [ وَفَرِحُوا بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] كافران دڵخۆش ئه‌بن به ژیانی دونیا كه هه‌یان بێت [ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا مَتَاعٌ (٢٦) ] له كاتێكدا ژیانی دونیا به‌راورد به قیامه‌ت هیچ شتێك نیه ته‌نها شتومه‌كێكی كه‌م نه‌بێ كه ئه‌ڕوات و نامێنێ، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: دونیا سه‌باره‌ت به قیامه‌ت وه‌كو كه‌سێك وایه په‌نجه‌یه‌كى بخاته ناو ده‌ریایه‌كه‌وه با بزانێت چه‌ندێك ئاوى هه‌ڵگرتووه.
(27) [ وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ ] كافران ئه‌ڵێن: بۆچی نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ك بۆ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دانابه‌زێ له په‌روه‌ردگاریه‌وه [ قُلْ إِنَّ اللَّهَ يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: خوای گه‌وره هه‌ر كه‌سێك گومڕا ئه‌كات كه ویستی لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێ [ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (٢٧) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێته‌وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئه‌دات.
(28) {بە زیكری خوا دڵ ئارام‌و ئاسودە دەبێت} [ الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و دڵیان ئارام ئه‌بێت به زیكر‌و یادی خوای گه‌وره [ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ (٢٨) ] وه بزانن كه ته‌نها به زیكر‌و یادی خوای گه‌وره دڵه‌كان هێمن و ئارام و ئاسووده ئه‌بێت.
(29) [ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ طُوبَى لَهُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه به‌خته‌وه‌ری و دڵخۆشى بۆ ئه‌مانه، وه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (طُوبَى) دارێكى گه‌وره‌یه له به‌هه‌شت سوارچاك سه‌د سه‌ڵ به‌ژێریدا ده‌ڕوات نایبڕێت و كۆتایى نایات، جا ئه‌و داره گه‌وره‌یه بۆ ئه‌مانه [ وَحُسْنُ مَآبٍ (٢٩) ] وه سه‌ره‌نجامی باشیش كه ڕۆژی قیامه‌ت و به‌هه‌شته بۆ ئه‌مانه.
(30) [ كَذَلِكَ أَرْسَلْنَاكَ فِي أُمَّةٍ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهَا أُمَمٌ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌م شێوازه تۆمان ناردۆته ناو ئوممهتێكهوه كه له پێش ئه‌ماندا ئوممه‌تانی تر پێغه‌مبه‌ری تریان بۆ هاتووه [ لِتَتْلُوَ عَلَيْهِمُ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ ] بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قورئانه‌ی كه به وه‌حی بۆمان ناردوویت بۆیان بخوێنیته‌وه [ وَهُمْ يَكْفُرُونَ بِالرَّحْمَنِ ] كاتێك كه ئه‌وان كوفر ئه‌كه‌ن به (الرَّحْمَن) كه ناوی خوای گه‌وره‌یه‌و ئینكاری ئه‌و ناوه ئه‌كه‌ن و ده‌ڵێن نایناسین، وه‌كو له رێكه‌وتننامه‌ى حوده‌یبیه ره‌تیان كرده‌وه بنوسن (بسم الله الرحمن الرحیم)، وه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: خۆشه‌ویستترین ناو لاى خواى گه‌وره (عبدالله و عبدالرحمن) ه [ قُلْ هُوَ رَبِّي ] بڵێ: (الرَّحْمَن) په‌روه‌ردگاری منه [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێكی به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی الله [ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ] من ته‌نها پشتم به خوای گه‌وره به‌ستووه‌و كاره‌كانم هه‌موو به‌و سپاردووه [ وَإِلَيْهِ مَتَابِ (٣٠) ] وه ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌شم هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.
(31) [ وَلَوْ أَنَّ قُرْآنًا سُيِّرَتْ بِهِ الْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ الْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ الْمَوْتَى ] كافران وتیان: ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - شاخه‌كانى مه‌ككه‌مان له شوێنى خۆى بۆ ده‌ربكه تا زه‌وى فراوان بێته‌وه‌و بیكێڵین، یان وه‌كو سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - زه‌ویمان بۆ به‌ش به‌ش بكه كه ئه‌و به با ده‌یكرد، یان وه‌كو عیسى - صلی الله علیه وسلم - مردوومان بۆ زیندوو بكه‌وه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌گه‌ر له كتابه ئاسمانیه‌كانى پێشتریش كتابێك هه‌بوایه به‌م شێوازه بووایه ئه‌وا قورئانى پیرۆز ده‌بوو چونكه پڕه له موعجیزه به‌ڵام شتى وانه‌بووه، یاخود ئه‌مه قورئانێكه خوای گه‌وره ویستی لێ نیه ئه‌گه‌ر ویستی لێ بێت بۆ شاخه‌كان بخوێندرێته‌وه له جێی خۆیان ده‌رئه‌چن و ئه‌كه‌ونه ڕێ ئه‌وه‌نده كاریگه‌ره، وه بۆ زه‌وی بخوێنرێته‌وه ئه‌وا پارچه پارچه ئه‌بوو، وه بۆ مردووه‌كان بخوێنرایه‌ته‌وه ئه‌وانیش لێی تێ ئه‌گه‌یشتن وه‌كو زیندوو تێئه‌گات به‌ڵام خوای گه‌وره ویستی له‌وه نیه [ بَلْ لِلَّهِ الْأَمْرُ جَمِيعًا ] به‌ڵكو فه‌رمان هه‌مووی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر ویستی لێ بوایه وای ئه‌كرد [ أَفَلَمْ يَيْأَسِ الَّذِينَ آمَنُوا أَنْ لَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعًا ] ئایا باوه‌ڕداران نه‌گه‌یشتوونه به یه‌قین و بۆیان روون نه‌بۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه هیدایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌دا [ وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا تُصِيبُهُمْ بِمَا صَنَعُوا قَارِعَةٌ ] وه به به‌رده‌وامیش كافران تووشی سزاى خواى گه‌وره، یان به‌ڵاو موسیبه‌ت ئه‌بن به‌ده‌ست موسڵمانان به‌كوشتن و گرتن [ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًا مِنْ دَارِهِمْ ] یاخود به‌ڵاو موسیبه‌ته‌كه له نزیك شاری خۆیان ڕووئه‌دات تا زیاتر بترسێن و په‌ند وه‌ربگرن [ حَتَّى يَأْتِيَ وَعْدُ اللَّهِ ] تا به‌ڵێنی خوای گه‌وره دێت كه فه‌تحى مه‌ككه‌یه، یان مردنه یان قیامه‌ته [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ (٣١) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته سه‌رو وه‌عده خیلاف ناكات.
(32) [ وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِنْ قَبْلِكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به دڵنیایى له پێش تۆیشدا گاڵته به پێغه‌مبه‌رانی تر كراوه [ فَأَمْلَيْتُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ (٣٢) ] وه مۆڵه‌تم به كافران داوه پاشان بردوومنه‌ته‌وه‌و سزام داون جا بزانه سزای من بۆ ئه‌و كافرانه چۆن بووه كه گاڵته‌یان به پێغه‌مبه‌ران كردووه.
(33) [ أَفَمَنْ هُوَ قَائِمٌ عَلَى كُلِّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ وَجَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ ] ئایا خوایه‌ك كه هه‌ڵسوڕێنه‌ری هه‌موو كه‌سێكه‌و كاروباری هه‌موو خه‌ڵكێك به‌ڕێوه ئه‌بات و چاودێره به‌سه‌ریانه‌وه وه‌كو ئه‌و بت و كه‌سانه وایه كه ئه‌وان كردوویانه به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ قُلْ سَمُّوهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ده‌ی ناوی ئه‌و كه‌سانه بێنن كه كردووتانن به شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره [ أَمْ تُنَبِّئُونَهُ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي الْأَرْضِ ] یان ئێوه هه‌واڵ به خوای گه‌وره ئه‌ده‌ن به شتێك كه خوای گه‌وره نازانێ له‌سه‌ر زه‌ویدا شه‌ریكی هه‌بێ [ أَمْ بِظَاهِرٍ مِنَ الْقَوْلِ ] یاخود ته‌نها گومان و قسه‌یه‌كى پوچه‌ڵه ئه‌یكه‌ن و هیچ حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌كی نیه [ بَلْ زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا مَكْرُهُمْ ] به‌ڵكو كافران مه‌كرو فڕوفێڵیان بۆ ڕازێندراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گومڕا بكه‌ن [ وَصُدُّوا عَنِ السَّبِيلِ ] وه ڕێگریان ئه‌كرد له دینى خوای گه‌وره، یان شه‌یتان ڕێگری ئه‌وانی ئه‌كرد له دینى خوای گه‌وره [ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ (٣٣) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كه خوای گه‌وره گومڕای بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی هیدایه‌ت نیه كه‌س ناتوانێ هیدایه‌تی بدات بۆ ڕێگای ڕاست.
(34) [ لَهُمْ عَذَابٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] له ژیانى دونیادا خوای گه‌وره كافران سزا ئه‌دات به‌ده‌ست باوه‌ڕداران به كوشتن و گرتن [ وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَشَقُّ ] به‌ڵام سزای قیامه‌ت زۆر سه‌ختتره له سزای دونیا چونكه سزاى دونیا كۆتایى دێت و سزاى قیامه‌ت كۆتایى نایات، وه ئاگرى دونیا به‌شێكه له حه‌فتا به‌شى ئاگرى دۆزه‌خ [ وَمَا لَهُمْ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَاقٍ (٣٤) ] وه له غه‌یری خوای گه‌وره كه‌س نیه له سزای خوای گه‌وره بیانپارێزێ.
(35) [ مَثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] نموونه‌ی نازو خۆشیه‌كانى ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه به‌ڵێن دراوه به خۆپارێزان له تاوان جۆگه‌له ئاو به ژێر دار‌و خانووه‌كانیاندا ئه‌ڕوات [ أُكُلُهَا دَائِمٌ وَظِلُّهَا ] خواردن و به‌رهه‌م و سێبه‌ره‌كه‌یشی هه‌میشه‌ییه‌و كۆتایی نایات و كه‌م ناكات [ تِلْكَ عُقْبَى الَّذِينَ اتَّقَوْا ] ئه‌مه سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه [ وَعُقْبَى الْكَافِرِينَ النَّارُ (٣٥) ] وه سه‌ره‌نجام و عاقیبه‌تی كافرانیش ئاگری دۆزه‌خه.
(36) [ وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَفْرَحُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌شی كه كتابمان پێ به‌خشیوون و كار بهناوهڕۆكهكهى ده‌كه‌ن له گاور‌و جووله‌كه دڵیان خۆشه به‌وه‌ی بۆ تۆ دابه‌زیوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌بینن موافیقی كتابه‌كانی خۆیانه [ وَمِنَ الْأَحْزَابِ مَنْ يُنْكِرُ بَعْضَهُ ] له‌ناو ئهحزابهكانیشدا موشریك و جووله‌كه‌و گاور هه‌یانه كه ئینكاری هه‌ندێك شت ئه‌كات له قورئان كه پێیان باش نیه‌و ناگونجێ له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زوویاندا [ قُلْ إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ وَلَا أُشْرِكَ بِهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: من له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه فه‌رمانم پێ كراوه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌م و هیچ جۆره شه‌ریكێك بۆ خوای گه‌وره بڕیار نه‌ده‌م [ إِلَيْهِ أَدْعُو ] هه‌ر بۆ ئه‌م یهكخواپهرستیهیش بانگه‌وازی خه‌ڵكی ئه‌كه‌م [ وَإِلَيْهِ مَآبِ (٣٦) ] وه گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر به‌تاك و ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.
(37) [ وَكَذَلِكَ أَنْزَلْنَاهُ حُكْمًا عَرَبِيًّا ] وه به‌م شێوازه ئه‌م قورئانه‌مان دابه‌زاندووه به زمانی عه‌ره‌بی ئاشكرا هه‌روه‌كو چۆن بۆ ئوممه‌تانی تریش به زمانی خۆیان كتابمان دابه‌زاندووه [ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَمَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ ] وه ئه‌گه‌ر تۆ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌وی له دوای ئه‌وه‌ی زانیاریت بۆ هاتووه [ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا وَاقٍ (٣٧) ] ئه‌وه جگه له خوای گه‌وره دۆست و پشتیوانت نابێ وه كه‌سیش نابێت كه بتپارێزێ له سزای خوا (ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ زانایان كه شوێنى رێچكه‌ى گومڕایان نه‌كه‌ون له پاش ئه‌وه‌ى رێبازى سوننه‌تتان گرته‌به‌ر).
(38) [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِنْ قَبْلِكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به دڵنیایی له پێش تۆیشدا چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانمان ناردووه [ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجًا وَذُرِّيَّةً ] وه خێزان و منداڵیشیان هه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤـ بوونه‌و مه‌لائیكه‌ت نه‌بوونه [ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَنْ يَأْتِيَ بِآيَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه هیچ پێغه‌مبه‌رێكیش ناتوانێ موعجیزه‌یه‌ك له خۆیه‌وه بێنێ كه كافران داوای لێ بكه‌ن ئیلا به ئیزنی خوا نه‌بێت [ لِكُلِّ أَجَلٍ كِتَابٌ (٣٨) ] هه‌موو بڕیارێكی خوای گه‌وره، یان هه‌موو كتابێك كه دایبه‌زاندبێت كاتی دیاریكراوی خۆی هه‌یه.
(39) [ يَمْحُو اللَّهُ مَا يَشَاءُ وَيُثْبِتُ ] خوای گه‌وره ویستی له‌هه‌ر شتێك بێت ئه‌یسڕێته‌وه‌و ویستی له هه‌ر شتێك بێت جێگیری ئه‌كات، مه‌لائیكه‌ته‌كان هه‌موو شتێك ئه‌نووسن له وته‌و كرده‌وه، كه دووشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه كرده‌وه‌كان به‌رز ده‌كرێنه‌وه هه‌ر شتێك كه تاوان و پاداشتی له‌سه‌ر نه‌بێ ده‌یسڕنه‌وه، ئه‌وه‌یشی كه تاوان بێ و سزای له‌سه‌ر بێت، یان چاكه بێ و پاداشتی له‌سه‌ر بێت ئه‌وانه ئه‌مێنێته‌وه‌و به‌رز ده‌كرێته‌وه، یاخود ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره له شه‌ریعه‌ته‌كانی تر ویستی لێ بێت نه‌سخی ئه‌كات ئه‌وه‌یشی ویستی لێ بێت ئه‌یهێڵێته‌وه [ وَعِنْدَهُ أُمُّ الْكِتَابِ (٣٩) ] وه ئه‌سڵی كتابه‌كه كه گۆڕانی به‌سه‌ردا نایات له (لوح المحفوظ)ه لای خوای گه‌وره.
(40) [ وَإِنْ مَا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - یان هه‌ندێك له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له كافرانى ئه‌كه‌ین نیشانتی ئه‌ده‌ین و به چاوی خۆت ئه‌یبینی كه سزایان ده‌ده‌ین و سه‌رشۆڕیان ده‌كه‌ین یاخود ده‌تمرێنین پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان سزا بده‌ین [ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ (٤٠) ] ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆیه ته‌نها دینه‌كه‌یان پێ بگه‌یه‌نه وه لێپرسینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
(41) {كه‌مكردنی زه‌وی } [ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ نَنْقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ] ئایا كافرانى مه‌ككه نابینن كه ئێمه زه‌وی كه‌م ئه‌كه‌ین و له لایه‌كانه‌وه ته‌سكی ئه‌كه‌ینه‌وه لێیان به‌وه‌ی كه ڕۆژ به ڕۆژ دێ و شار فه‌تح ئه‌كرێ و ئه‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی موسڵمان و ژیان له‌وان ته‌سك ئه‌بێت، یاخود مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه به مردنی زانایان زه‌وی وێران و كاول ئه‌بێت، یاخود به زوڵم و سته‌می فه‌رمانڕه‌وایان زه‌وی وێران ئه‌بێت [ وَاللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ ] وه خوای گه‌وره خۆی بڕیار ئه‌دات وه كه‌س نیه له پاش بڕیاری خوای گه‌وره هیچ بڕیارێكی تر بدات و بڕیاری خوای گه‌وره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان بیگۆڕێت [ وَهُوَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (٤١) ] وه لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره زۆر خێرایه.
(42) [ وَقَدْ مَكَرَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ فَلِلَّهِ الْمَكْرُ جَمِيعًا ] كافرانی پێش ئه‌مانیش نه‌خشه‌و پیلان و فێڵیان دانا بۆ پێغه‌مبه‌رانیان، وه هه‌ر خوای گه‌وره‌یه توانای به‌سه‌ر كافراندا هه‌یه‌و نه‌خشه‌و فێڵ و پیلانى ئه‌وان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و كاریگه‌ری نه‌مێنێت [ يَعْلَمُ مَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ ] خوای گه‌وره ئه‌زانێ هه‌موو نه‌فسێك چی به‌ده‌ست دێنێ وه كرده‌وه‌كانی چۆن ئه‌بێ [ وَسَيَعْلَمُ الْكُفَّارُ لِمَنْ عُقْبَى الدَّارِ (٤٢) ] وه كافرانیش له داهاتوودا ئه‌زانن كه سه‌ره‌نجام بۆ كێ ئه‌بێ له دونیا‌و قیامه‌تدا كه بۆ موسڵمانانه.
(43) [ وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلًا ] وه كافران ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ خه‌ڵكی نه‌نێردراویت و پێغه‌مبه‌رى خوا نیت [ قُلْ كَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ بڵێ: خوای گه‌وره به‌سه كه شاهێد بێ له نێوان من و ئێوه‌دا ئه‌و ئه‌زانێ كه كێ ڕاستگۆیه‌و كێ ڕاستگۆ نیه [ وَمَنْ عِنْدَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ (٤٣) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه زانیاری كتابیان پێیه له‌وانه‌ی كه موسڵمان بوونه وه‌كو (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام و سه‌لمانى فارسى و ته‌میمى دارى) ئه‌وانیش شایه‌تی ئه‌ده‌ن كه من پێغه‌مبه‌ری خوام - صلی الله علیه وسلم - ، یاخود ئه‌وه‌ی كه زانیارى كتابى لایه مه‌به‌ستی (لوح المحفوظ)ه كه خوای گه‌وره‌یه ئه‌زانێ كه من پێغه‌مبه‌ری خوام و ڕاستگۆم و بۆ لای ئێوه نێردراوم، والله أعلم.