(1) سووره‌تی (صه‌ف) (واته: پۆل) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى¬یه‌و (١٤) ئایه‌ته (عبدالله¬ى كوڕى سه‌لام) ده‌فه‌رمێت: رۆژێك له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵان وتمان كێ ده‌چێت بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پرسیارى لێبكات خۆشه‌ویستترین كرده‌وه لاى خواى گه‌وره چیه تا ئه‌نجامى بده‌ین؟ كه‌س نه‌ڕۆیشت پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پیاوێكى نارد بۆ لامان هه‌موومانى كۆكرده‌وه‌و خواى گه‌وره ئه‌م سووره‌ته‌ى دابه‌زاندو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هه‌موو سووره‌ته‌كه‌ى به‌سه‌رماندا خوێنده‌وه بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه له مرۆڤ و جنی و مه‌لائیكه‌ت و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و گیانله‌به‌رو بێ‌گیان هه‌موویان خوای گه‌وره به پاك و مونه‌زه‌ه ڕائه‌گرن له هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك وه زیكر‌و یادو عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (١) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه.
(2) {ده‌بێت قسه‌و كرده‌وه یه‌ك بێت} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ (٢) ] پێش ئه‌وه‌ى جیهاد پێویست بێت كه‌سانێك له باوه‌ڕداران وتیان خۆزگه ده‌مانزانى خۆشه‌ویستترین كرده‌وه لاى خواى گه‌وره چیه تا ئه‌نجاممان بدایه، خواى گه‌وره رایگه‌یاند خۆشه‌ویستترین كرده‌وه لاى خواى گه‌وره ئیمان هێنان و جیهاد كردنه، دواتر له‌سه‌ر كه‌سانێك له باوه‌ڕداران قورس بوو، یان له غه‌زاى ئوحود تێك‌شكان خواى گه‌وره فه‌رمووى: ئه‌ی باوه‌ڕداران بۆچی قسه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن كه به كرده‌وه جێبه‌جێی ناكه‌ن و نایسه‌لمێنن، یاخود وتراوه له‌سه‌ر مونافیقان دابه‌زیوه كه وتیان: كوشتارمان كرد‌و نه‌یانكرد بوو، وه به‌ڵێنیان به موسڵمانان دابوو سه‌ریانبخه‌ن و سه‌ریاننه‌خستن، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێویست بوونى جێبه‌جێكردنى به‌ڵێن).
(3) [ كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ (٣) ] خوای گه‌وره تووڕه‌بوون و ڕق لێبوونێكی زۆر ڕقی له‌و كه‌سانه‌یه كه ته‌نها قسه ئه‌كه‌ن و به كرده‌وه نایسه‌لمێنن، یاخود شتێكیان نه‌كردووه ئه‌ڵێن: كردوومانه.
(4) [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِهِ صَفًّا ] به دڵنیایی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه كوشتار ئه‌كه‌ن له پێناو خوای گه‌وره به یه‌ك ڕیزو یه‌ك پۆل [ كَأَنَّهُمْ بُنْيَانٌ مَرْصُوصٌ (٤) ] وه‌ك ئه‌وه‌ی دیوارێك بن و نووسابێتن به‌یه‌كه‌وه‌و یه‌كیانگرتبێت و بووبێتن به‌یه‌ك پارچه، واته: دوژمن ناتوانێ بێته ناویانه‌وه.
(5) { به‌نى ئیسرائیل ئازارى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌ده‌ن} [ وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ لِمَ تُؤْذُونَنِي ] وه كاتێك كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به قه‌ومه‌كه‌ی فه‌رموو: ئه‌ی قه‌ومی خۆم بۆچی ئازارم ئه‌ده‌ن به‌وه‌ی كه سه‌رپێچی فه‌رمانم ئه‌كه‌ن یان جوێنم پێ ده‌ده‌ن و قسه‌ی ناشیرینم پێ ئه‌كه‌ن، یاخود تانه‌و تهشهرم لێ ئه‌ده‌ن [ وَقَدْ تَعْلَمُونَ أَنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ ] له كاتێكدا كه ئه‌زانن من پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌م و بۆ لای ئێوه نێردراوم [ فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ ] كاتێك له شوێنكه‌وتنى حه‌ق لایاندا به‌وه‌ی ئازاری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یاندا خوای گه‌وره زیاتر دڵیانی له‌سه‌ر حه‌ق و هیدایه‌ت لادا [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (٥) ] وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێكی فاسق نادات كه له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ده‌رچووبێتن.
(6) {عیسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - موژده‌ى هاتنى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌دات } [ وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ ] وه كاتێك كه عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل من پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌م، خوای گه‌وره بۆ لای ئێوه‌ى ناردووم [ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ ] ئه‌و ئینجیله‌ی كه بۆم هاتووه به‌ڕاستدانه‌ری ته‌وراته كه له پێش مندا بۆ مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - هاتووه‌و مژده‌ى ناردنى منى تیادا بووه [ وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ ] وه منیش له ئینجیل‌دا موژده‌تان پێ ئه‌ده‌م به پێغه‌مبه‌رێك كه له دوای من دێت كه ناوی ئه‌حمه‌ده، ئهحمهدو محمد ناوى پێغه‌مبه‌ری خوان - صلی الله علیه وسلم - ، واته: ئه‌و كه‌سه‌ی كه حه‌مدو سوپاس ئه‌كرێ له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه [ فَلَمَّا جَاءَهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُبِينٌ (٦) ] وه كاتێك كه عیسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرای بۆ هێنان باوه‌ڕیان پێ نهكردو وتیان: ئه‌مه جادوویه‌كی زۆر ئاشكرایه‌و جادوومان لێكراوه، یاخود وتراوه: كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هات به‌ویان وتووه ئه‌مه جادووگه‌ره.
(7) [ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُوَ يُدْعَى إِلَى الْإِسْلَامِ ] وه كێ له‌و كه‌سه سته‌مكارتره، واته: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه سته‌مكارتر نیه كه درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ستێ و به‌ناوی خواى گه‌وره‌و دینه‌كه‌ى قسه ئه‌كات وه بانگه‌شه‌ی ئیسلام ئه‌كات و خۆی ئه‌داته پاڵ ئیسلام [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (٧) ] وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئه‌و كه‌سه سته‌مكارانه نادات كه ئه‌مه حاڵیانه.
(8) [ يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ ] ئه‌یانه‌وێ به فووی ده‌میان نوورو ڕووناكی خوای گه‌وره بكوژێننه‌وه كه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یه، (نمونه‌ى ئه‌و كافرانه وه‌كو نمونه‌ى كه‌سێك وایه كه به فوى ده‌مى بیه‌وێت تیشكى خۆر بكوژێنێته‌وه، چۆن ئه‌مه ئه‌سته‌مه به‌هه‌مان شێوه ئه‌سته‌مه كافران بتوانن دینى خواى گه‌وره له‌ناو بده‌ن) [ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ (٨) ] وه خوای گه‌وره نوورو دینه‌كه‌ی خۆی ئه‌گه‌یه‌نێت و بڵاوی ئه‌كاته‌وه له هه‌موو شوێنێكدا با كافرانیش پێیان ناخۆش بێ، (ئه‌مه‌یش به‌ڵێن و موژده‌ى خواى گه‌وره‌یه به‌سه‌رخستنى ئیسلام).
(9) [ هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ (٩) ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆی ناردووه به هیدایه‌ت و ئیمانى صه‌حیح و زانستى به‌سود، وه به دینی حه‌ق و كرده‌وه‌ى چاك تا ئاشكرای بكات به‌سه‌ر هه‌موو دینه‌كانی تردا وه به‌رزی بكاته‌وه به‌سه‌ر هه‌موویاندا با موشریكانیش پێیان ناخۆش بێ.
(10) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَى تِجَارَةٍ تُنْجِيكُمْ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ (١٠) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئایا ڕێنماییتان بكه‌م بۆ بازرگانیه‌ك كه ئه‌گه‌ر بیكه‌ن ئه‌وه ڕزگارتان ئه‌كات له سزای به ئێش و ئازاری خوای گه‌وره وه ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه، بازرگانیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه.
(11) [ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ ] ئیمان بێنن به خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، وه جیهاد بكه‌ن له پێناو خوای گه‌وره‌دا به ماڵ و نه‌فس و گیانتان [ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (١١) ] ئه‌م كاره كه ئیمان هێنانه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه جیهاد كردنه له پێناو خوای گه‌وره به ماڵ و گیانتان بۆ ئێوه باشترین كارێكه كه بیكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن.
(12) [ يَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَيُدْخِلْكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ] ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م كاره بكه‌ن ئه‌وا خوای گه‌وره له تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ وه ئه‌تانخاته بهههشتێكهوه كه پڕه له باخ و باخات كه جۆگه‌له ئاو به ژێر دار‌و ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕوات، وه شوێنی پاك و چاكیان پێ ئه‌به‌خشێ له‌ناو به‌هه‌شتێكدا كه كۆتایی نایات و بۆ هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (١٢) ] كه ئه‌میش گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌یه كه ئینسان بچێته به‌هه‌شته‌وه.
(13) [ وَأُخْرَى تُحِبُّونَهَا نَصْرٌ مِنَ اللَّهِ وَفَتْحٌ قَرِيبٌ ] وه شتێكی تریشتان پێده‌به‌خشم كه حه‌زتان پێیه‌و پێتان خۆشه‌و سه‌رسامین كه بریتییه له سه‌ركه‌وتنێك كه خوای گه‌وره سه‌رتان ده‌خات به‌سه‌ر دوژمنانتاندا وه وڵاتانتان بۆ فه‌تح ده‌كات به خێرایی و به‌م نزیكانه [ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ (١٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه موژده بده به باوه‌ڕداران به‌وه‌ی كه له دونیادا سه‌ریان ئه‌خات وه فه‌تحیان بۆ ئه‌كات وه له قیامه‌تیشدا ئه‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه.
(14) {پشتیوانى دینه‌كه‌ى خوا بكه‌ن } [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا أَنْصَارَ اللَّهِ كَمَا قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ لِلْحَوَارِيِّينَ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ببن به پشتیوانی خوای گه‌وره‌و پشتیوانی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره بكه‌ن و سه‌ریبخه‌ن هه‌روه‌كو چۆن عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - به حه‌واریه‌كانی (قوتابیان و هاوه‌ڵانی وه‌كو صه‌حابه) فه‌رموو: [ مَنْ أَنْصَارِي إِلَى اللَّهِ ] كێ پشتیوانی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره ئه‌كات و دینی خوا سه‌رئه‌خات له‌گه‌ڵمدا؟ [ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنْصَارُ اللَّهِ ] حه‌وارییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه سه‌ره‌تا ئیمانیان پێ هێنا كه دوانزه پیاو بوون وتیان: ئێمه پشتیوانی له دینی خوا ئه‌كه‌ین و دینی خوا سه‌رئه‌خه‌ین [ فَآمَنَتْ طَائِفَةٌ مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَكَفَرَتْ طَائِفَةٌ ] كۆمه‌ڵێك له به‌نی ئیسرائیل باوه‌ڕیان به عیسا - صلی الله علیه وسلم - هێنا وه كۆمه‌ڵێكیشیان كوفریان پێی كرد كه جوله‌كه بوون و دایكیان تۆمه‌تبار كرد به زینا كردن [ فَأَيَّدْنَا الَّذِينَ آمَنُوا عَلَى عَدُوِّهِمْ فَأَصْبَحُوا ظَاهِرِينَ (١٤) ] ئێمه‌یش پشتیوانی و پاڵپشتی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌مان كرد كه ئیمانیان هێنا، وه به‌هێزمان كردن به‌سه‌ر كافران و دوژمنانیاندا، وه ئه‌مان به‌رزو بڵند و زاڵ و سه‌ركه‌وتوو بوون به ناردنى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، والله أعلم.