(1) سووره‌تی (زوخروف) (واته: نه‌خش و نیگار) سووره‌تێكی مه‌ككی یه ته‌نها ئایه‌تی (٥٤) نه‌بێت كه مه‌ده‌نی یه‌و (٨٩) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ حم (١) ] له سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون.
(2) [ وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ (٢) ] خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به‌م قورئانه پیرۆزه كه قورئانێكی روون و ئاشكرایه.
(3) [ إِنَّا جَعَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (٣) ] ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان به زمانی عه‌ره‌بی ره‌وان دابه‌زاندووه به‌ڵكو ئێوه لێی تێ بگه‌ن، (جَعَلَ، لێره به مانای دروستكردن نایات چونكه دوو مه‌فعولی مه‌نصوب كردووه، ئه‌مه‌یش وه‌ڵامه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م ئایه‌ته به هه‌ڵه ده‌كه‌نه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گوایه قورئان دروستكراوه، نه‌خێر به‌ڵكو قورئانی پیرۆز دروستكراو نیه‌و فه‌رمووده‌و كه‌لامی خوای گه‌وره‌یه).
(4) [ وَإِنَّهُ فِي أُمِّ الْكِتَابِ لَدَيْنَا لَعَلِيٌّ حَكِيمٌ (٤) ] وه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌یش له (لوح المحفوظ)دا له‌لای ئێمه قورئانێكه زۆر پله‌و پایه به‌رزه‌و ڕێزی زۆره وه ئایه‌ته‌كانیشی هه‌مووی موحكه‌م و ڕێكوپێكه‌و هیچ كه‌موكوڕیه‌كی تیادا نیه، ئێوه‌یش به گه‌وره‌ی بزانن و رێزی بگرن.
(5) [ أَفَنَضْرِبُ عَنْكُمُ الذِّكْرَ صَفْحًا أَنْ كُنْتُمْ قَوْمًا مُسْرِفِينَ (٥) ] هه‌ر چه‌نده ئێوه ئیسراف و زیادڕه‌ویتان كردووه له تاوان و پشت كردن له قورئاندا به‌ڵام خوای گه‌وره وازی لێ نه‌هێناون و به‌رده‌وام ئه‌م زیكر‌و قورئانه‌ی بۆ ناردوون تا هیدایه‌ت وه‌ربگرن.
(6) [ وَكَمْ أَرْسَلْنَا مِنْ نَبِيٍّ فِي الْأَوَّلِينَ (٦) ] وه ئێمه زۆرێك له پێغه‌مبه‌رانی ترمان ناردووه له‌ناو ئوممه‌ته‌كانی پێشیندا.
(7) [ وَمَا يَأْتِيهِمْ مِنْ نَبِيٍّ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (٧) ] وه هیچ پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ نه‌چووه ئیلا ئه‌وان گاڵته‌یان پێی كردووه.
(8) [ فَأَهْلَكْنَا أَشَدَّ مِنْهُمْ بَطْشًا ] ئه‌و قه‌ومانه‌ی تر كه له قوڕه‌یش زۆر به‌هێزتر بوونه له‌ناومان بردوون [ وَمَضَى مَثَلُ الْأَوَّلِينَ (٨) ] وه بوونه به په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئوممه‌تانی تر، یاخود له قورئاندا باس كراون
(9) {كافران دان به په‌روه‌ردگارێتى خواى گه‌وره‌دا ده‌نێن!} [ وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ (٩) ] وه ئه‌گه‌ر له كافرانی قوڕه‌یش بپرسی كێ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه ئه‌وا ئه‌ڵێن به‌دڵنیایی خوای گه‌وره دروستی كردووه كه خوایه‌كی زۆر به‌عیززه‌ت و زانایه، باوه‌ڕیان به خوای گه‌وره هه‌بووه له په‌روه‌ردگارێتیدا به‌ڵام شه‌ریكیان بۆی داناوه له په‌رستندا.
(10) [ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ مَهْدًا ] ئه‌و خوایه‌ی كه زه‌وی بۆ جێگیر كردوون و ڕاخستوون وه‌كو بێشكه‌یه‌ك [ وَجَعَلَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا ] وه له زه‌ویشدا ڕێگای زۆری بۆ داناون تا تیایدا بێن و بڕۆن [ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (١٠) ] به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان بدۆزنه‌وه‌و وه‌كو ڕێنماییه بۆتان
(11) [ وَالَّذِي نَزَّلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَنْشَرْنَا بِهِ بَلْدَةً مَيْتًا ] وه ئه‌و خوایه‌ی كه له ئاسمانه‌وه ئاوی بۆ دابه‌زاندوون به گوێره‌ی ئه‌ندازه‌ی پێویستی خۆتان و ئاژه‌ڵ و كشتوكاڵتان، نه ئه‌وه‌نده زیاد بێت و غه‌رق بن و له‌ناوتان بدات، وه نه كه‌میش بێت كه به‌شتان نه‌كات و پێویستتان بێت، به‌هۆی ئه‌و بارانه‌یشه‌وه شار‌و دێ و زه‌وی مردوومان زیندوو كردۆته‌وه [ كَذَلِكَ تُخْرَجُونَ (١١) ] چۆن ئه‌و زه‌ویه مردووه زیندوو ئه‌كه‌ینه‌وه به‌م شێوازه ئێوه‌ش له دوای مردن زیندوو ئه‌كرێنه‌وه
(12) [ وَالَّذِي خَلَقَ الْأَزْوَاجَ كُلَّهَا ] وه ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌موو جووتێكی دروست كردووه له ئاژه‌ڵ و مرۆڤ و ڕووه‌كه‌كان [ وَجَعَلَ لَكُمْ مِنَ الْفُلْكِ وَالْأَنْعَامِ مَا تَرْكَبُونَ (١٢) ] وه له كه‌شتی و ئاژه‌ڵیش شتی وای بۆ دروست كردوون تا بۆ سواری به‌كاریان بهێنن.
(13) [ لِتَسْتَوُوا عَلَى ظُهُورِهِ ] تا بچنه سه‌ر پشتیان و بڕۆن [ ثُمَّ تَذْكُرُوا نِعْمَةَ رَبِّكُمْ إِذَا اسْتَوَيْتُمْ عَلَيْهِ ] وه كاتێك كه سواریان بوون ئه‌و كاته یادی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه كه ئه‌م شتانه‌ی بۆ ژێربار كردوون له ده‌ریاو وشكانیدا {دوعاى سوار بوونى ئاژه‌ڵ و كه‌شتى} [ وَتَقُولُوا سُبْحَانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ (١٣) ] وه بڵێن: پاك و مونه‌زه‌هی بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه ئه‌م شتانه‌ی بۆ ژێربارو ئاسان كردووین كه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره نه‌بوایه ئێمه توانا‌و ده‌سه‌ڵاتمان نه‌بوو به‌كاریان بێنین.
(14) [ وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنْقَلِبُونَ (١٤) ] وه ئێمه له پاش مردن هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێینه‌وه، (سوننه‌ته كه‌سێك سواری ئاژه‌ڵێك یاخود سه‌یاره‌یه‌ك یان هه‌ر شتێك بوو ئه‌م دوعایه بخوێنێ: (سُبْحَانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ, وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنْقَلِبُونَ).
(15) [ وَجَعَلُوا لَهُ مِنْ عِبَادِهِ جُزْءًا ] موشریكان له به‌نده‌كانی خوا هه‌ندێكیان كردبووه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره، وه‌كو به گومانی خۆیان ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوای گه‌وره‌ن [ إِنَّ الْإِنْسَانَ لَكَفُورٌ مُبِينٌ (١٥) ] به‌ڕاستی مرۆڤ هه‌ندێكیان زۆر كوفرانه‌ی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن به ئاشكرا.
(16) [ أَمِ اتَّخَذَ مِمَّا يَخْلُقُ بَنَاتٍ وَأَصْفَاكُمْ بِالْبَنِينَ (١٦) ] یاخود ئایا خوای گه‌وره كچی بۆ خۆی بڕیار داوه‌و كوڕیشی بۆ ئێوه داناوه له كاتێكدا ئێوه خۆتان كچتان بێت زینده‌به‌چاڵی ئه‌كه‌ن و به خراپی دائه‌نێن ئیتر چۆن كچ ئه‌ده‌نه پاڵ خوای گه‌وره؟
(17) [ وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِمَا ضَرَبَ لِلرَّحْمَنِ مَثَلًا ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ (١٧) ] وه كاتێك یه‌كێكیان موژده‌ی پێ بدرێ به‌وه‌ی كه خۆی وه‌كو نموونه بۆ خوای گه‌وره‌ی ئه‌هێنێته‌وه كه كچ ئه‌ده‌نه پاڵ خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر خۆیان كچیان ببێ به درێژایی ڕۆژ ڕوویان ڕه‌ش هه‌ڵئه‌گه‌ڕێ له غه‌م و خه‌فه‌تدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچیان بووه، وه ئه‌و غه‌م و خه‌فه‌ته‌ی خۆیشیان ئه‌خۆنه‌وه‌و ده‌رینابڕن و پڕ ئه‌بن له غه‌م و خه‌فه‌ت.
(18) [ أَوَمَنْ يُنَشَّأُ فِي الْحِلْيَةِ وَهُوَ فِي الْخِصَامِ غَيْرُ مُبِينٍ (١٨) ] یاخود ئافره‌ت كه به خشڵ خۆی ئه‌ڕازێنێته‌وه‌و گه‌وره ئه‌بێ له‌ناو خشڵ و خۆڕازاندنه‌وه‌دا به‌ڵام كاتێك كه رووبه‌ڕوو بێته‌وه توانای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نیه، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست پێی بته‌كانیانه كه له زێڕو زیو دروستیان ئه‌كردو توانای هیچ شتێكیشیان نه‌بووه.
(19) [ وَجَعَلُوا الْمَلَائِكَةَ الَّذِينَ هُمْ عِبَادُ الرَّحْمَنِ إِنَاثًا ] وه ئه‌و فریشتانه‌ش كه له حه‌قیقه‌تدا به‌نده‌ی خوای گه‌وره بوونه‌و عیباده‌تیان بۆ خوای گه‌وره كردووه ئه‌مان ئه‌یانووت: ئه‌مانه كچی خوان [ أَشَهِدُوا خَلْقَهُمْ ] ئایا كاتێك خوای گه‌وره فریشته‌ی دروست كردووه ئه‌مان ئاماده‌ی دروست كردنیان بوونه تا بزانن ئه‌مانه مێن [ سَتُكْتَبُ شَهَادَتُهُمْ وَيُسْأَلُونَ (١٩) ] ئه‌م شایه‌تیه‌یان له په‌ڕاوی كرده‌وه‌كانیان ئه‌نووسرێ وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا پرسیاریان لێ ئه‌كرێ ده‌رباره‌ی، (ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر سه‌خته).
(20) [ وَقَالُوا لَوْ شَاءَ الرَّحْمَنُ مَا عَبَدْنَاهُمْ ] وه ئه‌یانوت: ئه‌گه‌ر خوا ویستی لێ بوایه ئه‌وه ئێمه عیباده‌تی ئه‌م مه‌لائیكه‌تانه‌مان نه‌ئه‌كرد [ مَا لَهُمْ بِذَلِكَ مِنْ عِلْمٍ إِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ (٢٠) ] كه هیچ زانیاریه‌كیان نیه له‌و شته‌دا به‌ڵكو ته‌نها درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن و له خۆیانه‌وه قسه ئه‌كه‌ن.
(21) [ أَمْ آتَيْنَاهُمْ كِتَابًا مِنْ قَبْلِهِ فَهُمْ بِهِ مُسْتَمْسِكُونَ (٢١) ] یاخود ئایا له پێش قورئاندا كتابێكمان پێ به‌خشیوون كه بڵێین عیباده‌تی جگه له خوا بكه‌ن و ئه‌وانیش ئاوا ئێستا به توندی ده‌ستیان پێوه گرتووه‌و له‌سه‌ری ئه‌ڕۆن و كردوویانه به به‌ڵگه به ده‌ست خۆیانه‌وه؟!
(22) {حه‌رامێتى لاسایی كردنه‌وه‌ى كوێرانه} [ بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ ] به‌ڵكو ئه‌یانووت: ئێمه باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر جۆره عیباده‌تێك بینیوه [ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِمْ مُهْتَدُونَ (٢٢) ] وه ئێمه‌یش به شوێنه‌واری ئه‌واندا ئه‌ڕۆین و لاسایی ئه‌وان ده‌كه‌ینه‌وه‌و كوێرانه چاو له‌وان ئه‌كه‌ین و هیدایه‌ت له‌وان وه‌رئه‌گرین، (باوك و باپیرانیان خۆیان گومڕا بوونه ئیتر چۆن هیدایه‌تی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن!؟ قسه‌یه‌كی بێ به‌ڵگه‌و بێ بنه‌مایه).
(23) [ وَكَذَلِكَ مَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ فِي قَرْيَةٍ مِنْ نَذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِمْ مُقْتَدُونَ (٢٣) ] وه به‌م شێوازه‌ش له پێش تۆشدا بۆ هیچ شار‌و دێیه‌ك پێغه‌مبه‌رو ترسێنه‌رو ئاگاداركه‌ره‌وه‌مان نه‌ناردووه ئیلا ئه‌وانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارو ناودار بوونه وتوویانه ئێمه باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر جۆره عیباده‌تێك بینیوه‌ته‌وه وه ئێمه‌ش به شوێنه‌واری ئه‌واندا پێ هه‌ڵئه‌گرین و شوێنی شوێنه‌واری ئه‌وان ئه‌كه‌وین و لاساییان ده‌كه‌ینه‌وه.
(24) [ قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكُمْ بِأَهْدَى مِمَّا وَجَدْتُمْ عَلَيْهِ آبَاءَكُمْ ] پێغه‌مبه‌ره‌كه پێی وتوون: ئایا ئه‌وه‌ی كه من بۆم هێناون هیدایه‌تده‌رتر نیه له‌وه‌ی كه ئێوه باوك و باپیرانی خۆتان له‌سه‌ری بینیوه‌ته‌وه؟ [ قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ كَافِرُونَ (٢٤) ] ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا وتوویانه: ئه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوا ئه‌و دینه‌ی كه ئێوه‌ی پێ نێردراون و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هێناوتانه ئێمه پێی كافرین و باوه‌ڕمان به‌و شته نیه.
(25) [ فَانْتَقَمْنَا مِنْهُمْ ] ئێمه‌یش تۆڵه‌مان لێ سه‌ندن و له‌ناومان بردن [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ (٢٥) ] ده‌ی ته‌ماشا بكه‌و بزانه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانیوه سه‌ره‌نجامیان چۆن بووه‌و خوای گه‌وره چۆن له‌ناوی بردوون.
(26) {به‌رائه‌ت كردن له خوا پوچه‌ڵه‌كان} [ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ إِنَّنِي بَرَاءٌ مِمَّا تَعْبُدُونَ (٢٦) ] وه كاتێك كه ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - به باوك و قه‌ومه‌كه‌ی وت: من به‌ریم له‌و بت و خوایانه‌ی كه ئێوه ئه‌یپه‌رستن.
(27) [ إِلَّا الَّذِي فَطَرَنِي ] ته‌نها خوای گه‌وره نه‌بێ كه منی دروست كردووه [ فَإِنَّهُ سَيَهْدِينِ (٢٧) ] وه هه‌ر ئه‌ویش ڕێنماییم ئه‌كات بۆ دینه‌كه‌و دامه‌زراوم ئه‌كات له‌سه‌ری.
(28) [ وَجَعَلَهَا كَلِمَةً بَاقِيَةً فِي عَقِبِهِ ] وه ئه‌م (لا إله إلا الله) و وشه‌ی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستیه‌ی له‌ناو نه‌وه‌كانیدا هێشته‌وه‌و به‌رده‌وام ئه‌وان له‌سه‌ر ته‌وحیدی خوای گه‌وره بوونه [ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (٢٨) ] به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای (لا إله إلا الله) و وشه‌ی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی و شوێنی بكه‌ون.
(29) [ بَلْ مَتَّعْتُ هَؤُلَاءِ وَآبَاءَهُمْ حَتَّى جَاءَهُمُ الْحَقُّ وَرَسُولٌ مُبِينٌ (٢٩) ] به‌ڵكو ئه‌مانه بۆیه له ڕێی ڕاست لایانداوه‌و له خشته براون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان و باوك و باپیرانیشیانم ژیاند، واته: زوو سزام نه‌دان، تا ئه‌و حه‌قه كه قورئانی پیرۆزه وه پێغه‌مبه‌رێكی ئاشكرایان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ هات كه ئه‌یانناسی كه محمدی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو - صلی الله علیه وسلم - .
(30) [ وَلَمَّا جَاءَهُمُ الْحَقُّ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ وَإِنَّا بِهِ كَافِرُونَ (٣٠) ] وه كاتێك كه حه‌قیشیان بۆ هات كه ئه‌و قورئانه پیرۆزه بوو، له جیاتی ئه‌وه‌ی كه ئیمانی پێ‌بێنن و شوێنی بكه‌ون له لووتبه‌رزی و عینادیدا وتیان: ئه‌مه قورئان نیه‌و له‌لایه‌ن خواوه نه‌هاتووه به‌ڵكو ئه‌مه سیحره وه ئێمه پێی كافرو بێباوه‌ڕین.
(31) {كافران پێشنیارى نابه‌جێ ده‌كه‌ن} [ وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ هَذَا الْقُرْآنُ عَلَى رَجُلٍ مِنَ الْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ (٣١) ] وه وتیان: باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه قورئانه‌و له‌لایه‌ن خواوه هاتووه بۆ ئه‌م قورئانه دانه‌به‌زیوه‌ته سه‌ر پیاوێكی گه‌وره له‌م دوو شاره (له مه‌ككه‌و تائیف).
(32) [ أَهُمْ يَقْسِمُونَ رَحْمَتَ رَبِّكَ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئایا ئه‌وان ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره، واته: پێغه‌مبه‌رایه‌تی دابه‌ش ئه‌كه‌ن و به خه‌ڵكی ئه‌به‌خشن [ نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُمْ مَعِيشَتَهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] ئێمه ژیان و بژێوی ئه‌وانمان دابه‌ش كردووه له ژیانی دونیادا [ وَرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ ] وه پله‌ی هه‌ندێكیانمان به‌رز كردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێكیاندا له دونیادا به ده‌وڵه‌مه‌ندی و ده‌سه‌ڵات و هێزو توانا [ لِيَتَّخِذَ بَعْضُهُمْ بَعْضًا سُخْرِيًّا ] تا هه‌ندێكیان خزمه‌تی هه‌ندێكیان بكه‌ن به كر] و پاره، یان هه‌ندێكیان گاڵته به هه‌ندێكیان ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه هه‌یانه [ وَرَحْمَتُ رَبِّكَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ (٣٢) ] به‌ڵام ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره باشترین شتێكه كه مرۆڤ كۆی بكاته‌وه نه‌ك ده‌سه‌ڵات و پاره‌و شته دونیاییه‌كان.
(33) {بێنرخى سه‌روه‌ت و سامان و دونیا} [ وَلَوْلَا أَنْ يَكُونَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً ] وه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوایه كه زۆرێك له خه‌ڵكی نه‌زان و نه‌فام وایان گومان ده‌برد كه به‌خشینی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خۆشویستنمان بۆیان و هه‌ر هه‌موویان له‌سه‌ر كوفر كۆببه‌نه‌وه [ لَجَعَلْنَا لِمَنْ يَكْفُرُ بِالرَّحْمَنِ لِبُيُوتِهِمْ سُقُفًا مِنْ فِضَّةٍ وَمَعَارِجَ عَلَيْهَا يَظْهَرُونَ (٣٣) ] ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفریان به خوای گه‌وره بكردایه دونیامان پێ ئه‌به‌خشین به‌ڵام له‌به‌ر دڵی باوه‌ڕداران پێیان نابه‌خشین، وه سه‌قفی ماڵه‌كان و پلیكان و په‌یژه‌كان كه پیایدا سه‌رئه‌كه‌ون هه‌موویمان بۆ ئه‌كردن به زیو.
(34) [ وَلِبُيُوتِهِمْ أَبْوَابًا وَسُرُرًا عَلَيْهَا يَتَّكِئُونَ (٣٤) ] وه ده‌رگای ماڵه‌كان و جێگای پاڵدانه‌وه‌یان هه‌ر هه‌موویمان ئه‌كرد به زیو.
(35) [ وَزُخْرُفًا ] وه بۆیانمان ئه‌ڕازانده‌وه به نه‌خش و نیگار‌و ئاڵتوون [ وَإِنْ كُلُّ ذَلِكَ لَمَّا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی خۆشی ژیانی دونیایه‌و ده‌بڕێته‌وه‌و كۆتایی دێت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر دونیا لای خوای گه‌وره كێشی باڵه مێشوله‌یه‌ك نرخی هه‌بووایه ئه‌وا خوای گه‌وره قومه ئاوێكی به كافر نادا) [ وَالْآخِرَةُ عِنْدَ رَبِّكَ لِلْمُتَّقِينَ (٣٥) ] به‌ڵام قیامه‌ت لای په‌روه‌ردگارت تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن، وه ئه‌وه باشتره.
(36) [ وَمَنْ يَعْشُ عَنْ ذِكْرِ الرَّحْمَنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَانًا فَهُوَ لَهُ قَرِينٌ (٣٦) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش خۆی كوێر‌و بێ‌ئاگا بكات له ئاستی زیكر‌و عیبادهت و دینی خوای گه‌وره ئه‌وه ئێمه شه‌یتانێكی بۆ ئاماده ئه‌كه‌ین و به‌سه‌ردا زاڵ ئه‌كه‌ین كه هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا ئه‌بێت و لێی جیا نابێته‌وه‌و وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست ئه‌كات.
(37) [ وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ السَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ مُهْتَدُونَ (٣٧) ] وه ئه‌و شه‌یتانانه ڕێگریان لێ ئه‌كه‌ن له ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره وه كافران وا ئه‌زانن ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌تن.
(38) {ناوهێنانى دوو شت به ناوى یه‌كێكیانه‌وه} [ حَتَّى إِذَا جَاءَنَا قَالَ يَا لَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِقَيْنِ ] تا له ڕۆژی قیامه‌تدا كه ئه‌مرێت و له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌كه‌دا دێت پێی ئه‌ڵێ: خۆزگه نێوان من و تۆ نێوان هه‌ردوو ڕۆژهه‌ڵات بوایه، هه‌ردوو ڕۆژهه‌ڵات له زستان و هاویندا، یان مه‌به‌ست پێی ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایه كه به‌ناوی یه‌كێكیانه‌وه هه‌ردووكیان ناو ئه‌نرێت، چۆن به (ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ر) ده‌وترێت: (عُمَرَيْن)، وه به بانگ و قامه‌ت ده‌وترێت: (الأَذانَيْن)، وه به خۆر‌و مانگ ده‌وترێت: (القمرين)، به ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایش ده‌وترێت: (المَشْرِقَين) [ فَبِئْسَ الْقَرِينُ (٣٨) ] كه به‌ڕاستی تۆ خراپترین هاوه‌ڵ بوویت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانت پێ ده‌كردم به خراپه
(39) [ وَلَنْ يَنْفَعَكُمُ الْيَوْمَ إِذْ ظَلَمْتُمْ أَنَّكُمْ فِي الْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ (٣٩) ] وه ئێوه له دونیادا زوڵمتان له خۆتان كرد‌و شه‌ریكتان بۆ خوا دانا ئێستا له سزادا به‌شدارن وه هیچ شتێك سوودتان پێ ناگه‌یه‌نێ.
(40) [ أَفَأَنْتَ تُسْمِعُ الصُّمَّ أَوْ تَهْدِي الْعُمْيَ وَمَنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٤٠) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا تۆ ئه‌توانی وا له كه‌سێكی كه‌ڕ بكه‌ی كه ببیستێ؟ یاخود هیدایه‌تی كه‌سێكی كوێر بده‌ی كه چاوی نابینێ؟ یان كه‌سێك له گومڕاییه‌كی ئاشكرادایه؟ واته: حاڵی ئه‌م كافرانه ئاوایه نابیستن و نابینن.
(41) [ فَإِمَّا نَذْهَبَنَّ بِكَ فَإِنَّا مِنْهُمْ مُنْتَقِمُونَ (٤١) ] یان ئه‌وه‌تا ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئه‌به‌ینه‌وه‌و كۆچی دوایی ده‌كه‌یت پێش ئه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر ئه‌واندا دابه‌زێت و دواتر ئێمه خۆمان تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌نین له دونیا یان له قیامه‌ت.
(42) [ أَوْ نُرِيَنَّكَ الَّذِي وَعَدْنَاهُمْ ] یان ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه پێمان داویت نیشانتی ئه‌ده‌ین و سزایان ئه‌ده‌ین پێش ئه‌وه‌ی كه تۆ بمرێنین سزای ئه‌وان به چاوی خۆت ببینی [ فَإِنَّا عَلَيْهِمْ مُقْتَدِرُونَ (٤٢) ] وه ئێمه توانا‌و ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ریاندا هه‌یه.
(43) {ده‌ستبگره به وه‌حییه‌وه} [ فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ده‌ست بگره به‌و وه‌حیه‌ی كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆت هاتووه [ إِنَّكَ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٤٣) ] به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ی.
(44) [ وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَكَ وَلِقَوْمِكَ ] وه به دڵنیایی ئه‌م قورئانه پیرۆزه ڕێزه بۆ خۆت و قه‌ومه‌كه‌ت كه شوێنی بكه‌ون، چونكه به زمانی ئێوه دابه‌زیوه‌و لێی تێده‌گه‌ن، وه یادخستنه‌وه‌یه بۆتان [ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ (٤٤) ] وه له داهاتوودا خوای گه‌وره پرسیاریان لێ ئه‌كات سه‌باره‌ت به قورئانی پیرۆز .
(45) [ وَاسْأَلْ مَنْ أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رُسُلِنَا ] وه پرسیار له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی پێش خۆت بكه كه له پێش تۆدا ناردوومانن، واته: له شه‌وی ئیسرادا كه ده‌یانبینی پرسیاریان لێ بكه، یاخود پرسیار له ئوممه‌ته‌كانیان بكه كه پێشتر پێغه‌مبه‌ریان بۆ هاتووه [ أَجَعَلْنَا مِنْ دُونِ الرَّحْمَنِ آلِهَةً يُعْبَدُونَ (٤٥) ] ئایا ئێمه جگه له خوای گه‌وره كه‌ی ڕێگامان داوه كه خوای تر بپه‌رسترێت؟ واته: شتی وا نه‌بووه‌و ئه‌مه خۆیان ئه‌یكه‌ن.
(46) {گفتوگۆى نێوان مو‌سا پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - فیرعه‌ون} [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَى بِآيَاتِنَا إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ ] وه به دڵنیایی ئێمه موسامان - صلی الله علیه وسلم - نارد به‌و هه‌موو موعجیزه‌یه‌وه كه پێمان به‌خشی بۆ لای فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتداران و وه‌زیرو پیاوه ناوداره‌كانی [ فَقَالَ إِنِّي رَسُولُ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٤٦) ] ئه‌ویش پێی وتن: من پێغه‌مبه‌ری نێردراوی خوای گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانم بۆ لای ئێوه‌ی ناردووم.
(47) [ فَلَمَّا جَاءَهُمْ بِآيَاتِنَا إِذَا هُمْ مِنْهَا يَضْحَكُونَ (٤٧) ] وه كاتێك كه موعجیزه‌و ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ی بۆ بردن ئه‌وان پێی پێكه‌نین و گاڵته‌یان پێی كرد.
(48) [ وَمَا نُرِيهِمْ مِنْ آيَةٍ إِلَّا هِيَ أَكْبَرُ مِنْ أُخْتِهَا ] وه ئێمه هیچ موعجیزه‌یه‌كیان نیشان ناده‌ین ئیلا له موعجیزه‌ی پێشتر گه‌وره‌تره یه‌ك له یه‌ك گه‌وره‌ترن [ وَأَخَذْنَاهُمْ بِالْعَذَابِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (٤٨) ] وه سزامان دان به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه‌و ته‌وبه بكه‌ن.
(49) [ وَقَالُوا يَا أَيُّهَ السَّاحِرُ ادْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِنْدَكَ إِنَّنَا لَمُهْتَدُونَ (٤٩) ] وه وتیان: ئه‌ی ساحیر، لێره مه‌به‌ست پێی زانایه، ئه‌ی زانا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دوعا بكه‌و داوا بكه له په‌روه‌ردگارت به‌و به‌ڵێنه‌ی كه پێی داوین ئه‌گه‌ر ئێمه ئیمان بێنین سزامان له‌سه‌ر لائه‌دا، ئه‌وه ئێمه ئیمانمان هێناو ڕێگای هیدایه‌تمان گرته به‌ر با خوای گه‌وره ئه‌و سزایانه‌ی كه ناردوویه‌تیه سه‌رمان لایبدات.
(50) {كافران به‌ڵێن نابه‌نه‌سه‌ر} [ فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ الْعَذَابَ ] كاتێك كه مو‌سا دوعای كرد‌و له خوا پاڕایه‌وه خوای گه‌وره سزای له‌سه‌ر لابردن، له وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی و بێ پیت و به‌ره‌كه‌تی و ناردنی زریان و ئه‌سپێ و بۆق و خوێن [ إِذَا هُمْ يَنْكُثُونَ (٥٠) ] به‌ڵام ئه‌وان به‌ڵێن و په‌یمانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كوفر‌و شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره.
(51) [ وَنَادَى فِرْعَوْنُ فِي قَوْمِهِ ] وه فیرعه‌ون له‌ناو قه‌ومه‌كه‌یدا بانگی كرد [ قَالَ يَا قَوْمِ أَلَيْسَ لِي مُلْكُ مِصْرَ ] وتی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئایا موڵكی میصر هه‌مووی هی من نیه؟ [ وَهَذِهِ الْأَنْهَارُ تَجْرِي مِنْ تَحْتِي ] وه ئه‌م ڕووبارانه‌ی (نیل)یش له ژێر كۆشك و ته‌لارو ده‌سه‌ڵاتی مندا ئه‌ڕوات [ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (٥١) ] ئایا نایبینن كه بزانن من چه‌ندێك به‌هێزم وه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - چه‌ندێك لاواز‌و بێده‌سه‌ڵاته بۆ شوێنی ئه‌كه‌ون.
(52) [ أَمْ أَنَا خَيْرٌ مِنْ هَذَا الَّذِي هُوَ مَهِينٌ ] به‌ڵكو من باشترم له‌م كه‌سه بێڕێزو سووك و بێنرخه، (وای به مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - وت) [ وَلَا يَكَادُ يُبِينُ (٥٢) ] وه نزیكیشه له قسه‌ی تێ نه‌گه‌ی، (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گیریه‌ك له زمانی موسادا - صلی الله علیه وسلم - هه‌بووه، هه‌رچه‌نده پێشتریش دوعای كرد‌و خوای گه‌وره گیریه‌كه‌ی زمانی لابرد، به‌ڵام ئه‌م هه‌ر بۆ سووكایه‌تی پێ كردن وای پێ وت).
(53) [ فَلَوْلَا أُلْقِيَ عَلَيْهِ أَسْوِرَةٌ مِنْ ذَهَبٍ أَوْ جَاءَ مَعَهُ الْمَلَائِكَةُ مُقْتَرِنِينَ (٥٣) ] وتی: باشه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و كه‌سێكی گه‌وره‌یه بۆچی نه‌ڕازێندراوه‌ته‌وه به خشڵ و ئاڵتوون؟ یان بۆچی فریشته‌كان له‌گه‌ڵیدا نایه‌ن پێكه‌وه‌و شایه‌تی بۆ بده‌ن ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیه؟ با به چاوی خۆمان بیبینین، به‌مه گومانی بۆ خه‌ڵكی دروست ئه‌كرد.
(54) [ فَاسْتَخَفَّ قَوْمَهُ فَأَطَاعُوهُ ] بۆیه ئه‌م سووكایه‌تی به عه‌قڵی قه‌ومه‌كه‌ی كرد‌و ئه‌وانیش گوێڕایه‌ڵیان كرد [ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ (٥٤) ] به دڵنیایی ئه‌وان قه‌ومێك بوون له گوێڕایه‌ڵی خوا ده‌رچوو بوون و فاسق بوون.
(55) {تۆڵه‌سه‌ندنى خواى گه‌وره له كافران} [ فَلَمَّا آسَفُونَا انْتَقَمْنَا مِنْهُمْ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: كاتێك ئه‌وان ئێمه‌یان تووڕه كرد ئه‌وپه‌ڕی تووڕه بوون به‌هۆی كوفر‌و شه‌ریك دانان و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - تۆڵه‌مان لێ سه‌ندن [ فَأَغْرَقْنَاهُمْ أَجْمَعِينَ (٥٥) ] وه فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانی هه‌موویانمان له‌ناو ده‌ریاكه‌دا نوقم كرد.
(56) [ فَجَعَلْنَاهُمْ سَلَفًا وَمَثَلًا لِلْآخِرِينَ (٥٦) ] وه كردمانن به پێشینه‌و په‌ندو عیبره‌ت بۆ كافرانی دوای خۆیان تا په‌ندو عیبره‌ت وه‌ربگرن و كوفر نه‌كه‌ن و وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ران بده‌نه‌وه.
(57) [ وَلَمَّا ضُرِبَ ابْنُ مَرْيَمَ مَثَلًا إِذَا قَوْمُكَ مِنْهُ يَصِدُّونَ (٥٧) ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به قوڕه‌یشی فه‌رموو: (ئه‌ی گرۆی قوڕه‌یش هیچ كه‌سێك نیه جگه له خوای گه‌وره بپه‌رسترێت و خێری تیابێت) وه قوڕه‌یشیش ده‌یانزانی كه گاوره‌كان عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - ده‌په‌رستن و چی ده‌ڵێن ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، وتیان ئه‌ی محمد ئایا تۆ ناڵێیت عیسا - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌رو پیاوچاك بووه، ئه‌گه‌ر تۆ راستگۆ بیت خۆ ئه‌و خوایان بووه، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه كاتێك كه نموونه‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - هێنرایه‌وه قه‌ومه‌كه‌ی تۆ ده‌نگه ده‌نگ و ڕێگریان كرد، یان دڵخۆش و سه‌رسام بوون به‌و نموونه‌یه كاتێك كه وترا ئێوه‌و ئه‌وانه‌ی كه ئه‌یانپه‌رستن هه‌مووتان له ئاگری دۆزه‌خدان، وتیان: باشه خۆ عیسا‌و - صلی الله علیه وسلم - عوزێرو مه‌لائیكه‌تیش ئه‌په‌رسترێ ئایا ئه‌وانیش له ئاگردان؟ دواتر خوای گه‌وره ئایه‌تی تری دابه‌زاندو ئه‌وانه دوورن له ئاگری دۆزه‌خ ته‌نها ئه‌وانه له ئاگردان كه ڕازین بپه‌رسترێن.
(58) [ وَقَالُوا أَآلِهَتُنَا خَيْرٌ أَمْ هُوَ ] وه ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕیان ئه‌كردو وتیان: باشه خواكانی ئێمه باشتره یان عیسا - صلی الله علیه وسلم - ؟ ئه‌گه‌ر عیسا - صلی الله علیه وسلم - له ئاگردا بێ با ئه‌مانیش له ئاگردابن [ مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلًا ] ئه‌مان ئه‌م نموونانه ناهێننه‌وه ته‌نها بۆ مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ نه‌بێ نه‌ك بۆ وه‌رگرتنی حه‌ق [ بَلْ هُمْ قَوْمٌ خَصِمُونَ (٥٨) ] به‌ڵكو ئه‌وان كه‌سانێكن زۆر مشتومڕو موناقه‌شه ئه‌كه‌ن
(59) [ إِنْ هُوَ إِلَّا عَبْدٌ أَنْعَمْنَا عَلَيْهِ ] عیسا - صلی الله علیه وسلم - هیچ كه‌سێك نیه ته‌نها به‌نده‌یه‌كه نیعمه‌تی خۆمان ڕژاندووه به‌سه‌ریداو كردوومانه به پێغه‌مبه‌ر [ وَجَعَلْنَاهُ مَثَلًا لِبَنِي إِسْرَائِيلَ (٥٩) ] وه كردوومانه به نیشانه‌یه‌ك بۆ به‌نی ئیسرائیل تا ئیمان بێنن.
(60) [ وَلَوْ نَشَاءُ لَجَعَلْنَا مِنْكُمْ مَلَائِكَةً فِي الْأَرْضِ يَخْلُفُونَ (٦٠) ] وه ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بوایه ئه‌وه له جیاتی ئێوه مه‌لائیكه‌تمان دائه‌نا له‌سه‌ر زه‌ویدا كه سه‌ر زه‌ویان ئاوه‌دان بكردایه‌ته‌وه‌و جێی ئێوه‌یان بگرتایه
(61) [ وَإِنَّهُ لَعِلْمٌ لِلسَّاعَةِ ] هاتنی عیسا - صلی الله علیه وسلم - یان دابه‌زینی، یه‌كێكه له نیشانه‌كانی قیامه‌ت [ فَلَا تَمْتَرُنَّ بِهَا ] بۆیه ئێوه گومانتان تیایدا نه‌بێت و بێگومان ڕوو ئه‌دات [ وَاتَّبِعُونِ هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ (٦١) ] وه شوێن من بكه‌ون ئه‌مه ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌یه.
(62) [ وَلَا يَصُدَّنَّكُمُ الشَّيْطَانُ ] وه با شه‌یتان ڕێگریتان لێ نه‌كات و وه‌سوه‌سه‌تان بۆ دروست نه‌كات [ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (٦٢) ] به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یه‌و به دوژمنی خۆتانی بزانن به قسه‌ی مه‌كه‌ن.
(63) [ وَلَمَّا جَاءَ عِيسَى بِالْبَيِّنَاتِ قَالَ قَدْ جِئْتُكُمْ بِالْحِكْمَةِ ] وه كاتێك كه عیسا - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و موعجیزه‌ی هێنا وتی: ئه‌وه من حیكمه‌ت یان پێغه‌مبه‌رایه‌تیم بۆ هێناون [ وَلِأُبَيِّنَ لَكُمْ بَعْضَ الَّذِي تَخْتَلِفُونَ فِيهِ ] وه تا هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی كه ئێوه ئیختیلاف و ناكۆكی و جیاوازی له نێوانتاندا هه‌یه له ئه‌حكامی ته‌ورات بۆتان ڕوون بكه‌مه‌وه [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (٦٣) ] وه ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن.
(64) [ إِنَّ اللَّهَ هُوَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ] به راستی ته‌نها (الله) په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه ئێوه به‌تاك و ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن و شه‌ریكی بۆ دامه‌نێن [ هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ (٦٤) ] ئه‌مه ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌یه.
(65) [ فَاخْتَلَفَ الْأَحْزَابُ مِنْ بَيْنِهِمْ فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْ عَذَابِ يَوْمٍ أَلِيمٍ (٦٥) ] حیزبه‌كان له جوله‌كه‌و گاور‌و ئه‌وانی تریش ئیختیلاف و جیاوازی و ناكۆكی كه‌وته نێوانیانه‌وه‌و پارچه پارچه بوون، جا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت بۆ ئه‌و سته‌مكارانه‌ی كه شه‌ریكیان بۆ خوا دانا له سزای ڕۆژێك كه سزاكه‌ی زۆر به‌ئێش و ئازاره كه ڕۆژی قیامه‌ته.
(66) [ هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا السَّاعَةَ أَنْ تَأْتِيَهُمْ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (٦٦) ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێك ئه‌كه‌ن ته‌نها قیامه‌ت نه‌بێ كه له ناكاودا بۆیان دێت و بواری ته‌وبه كردنیان نابێت وه ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن.
(67) {ته‌نها موتته‌قیان دۆستى راسته‌قینه‌ى یه‌كن } [ الْأَخِلَّاءُ يَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا الْمُتَّقِينَ (٦٧) ] دۆست و خۆشه‌ویستانی دونیا له ڕۆژی قیامه‌ت هه‌موویان ئه‌بن به دوژمنی یه‌كتری و له یه‌كتری جیا ئه‌بنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دونیادا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دونیا یه‌كیان خۆشویستووه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه ته‌قوای خوایان كردووه‌و له دونیادا له‌به‌ر خوا یه‌كتریان خۆش ویستووه له قیامه‌ت نابن به دوژمنی یه‌كتری، به‌ڵكو له به‌هه‌شتدا كۆ ئه‌بنه‌وه‌و دۆستی یه‌كن.
(68) [ يَا عِبَادِ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ وَلَا أَنْتُمْ تَحْزَنُونَ (٦٨) ] خوای گه‌وره پێیان ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌ی به‌نده‌كانی من ئێوه هیچ ترسێكتان له‌سه‌ر نیه بۆ داهاتووتان و ئه‌مینن له سزای خوای گه‌وره، وه ئێوه خه‌فه‌تیش ناخۆن له ڕابردووتان و ئه‌وه‌ی له دونیا به‌جێتان هێشتووه باشترتان پێ ئه‌به‌خشین.
(69) [ الَّذِينَ آمَنُوا بِآيَاتِنَا وَكَانُوا مُسْلِمِينَ (٦٩) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان به ئایه‌ته‌كانی ئێمه هێناوه به‌دڵیان، وه موسڵمان بوونه‌و خۆیان ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردووه به ئه‌ندامه‌كانی له‌شیان.
(70) {هه‌ندێك له نازو نیعمه‌ته‌كانى به‌هه‌شت} [ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ أَنْتُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ ] فه‌رموو بچنه به‌هه‌شته‌وه خۆتان و خێزانه باوه‌ڕداره‌كانی دونیاتان، یان ئه‌و خێزانه‌ی كه له حۆرین بۆتان دانراوه، یان هاوشێوه‌كانتان ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئێوه ئیماندار بوونه [ تُحْبَرُونَ (٧٠) ] ڕێزتان لێ ئه‌گیرێ و به‌خته‌وه‌ر ده‌بن و له نازو نیعمه‌تدا ئه‌بن.
(71) [ يُطَافُ عَلَيْهِمْ بِصِحَافٍ مِنْ ذَهَبٍ ] له به‌هه‌شتیشدا خواردنیان پێ ئه‌به‌خشرێ له‌ناو قاپی ئاڵتووندا [ وَأَكْوَابٍ وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ الْأَنْفُسُ ] وه خواردنه‌وه‌یان پێ ئه‌درێ له كوپی ئاڵتووندا، وه ئه‌وه‌ی نه‌فسیش ئاره‌زووی بكات پێیان ئه‌درێ [ وَتَلَذُّ الْأَعْيُنُ ] وه ئه‌وه‌ی چاوی پێ ڕۆشنا بێت تام و چێژی لێ بكه‌ن هه‌موو شتێكیان پێ ئه‌درێ [ وَأَنْتُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٧١) ] وه ئێوه به نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه.
(72) [ وَتِلْكَ الْجَنَّةُ الَّتِي أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٧٢) ] ئا ئه‌مه ئه‌و به‌هه‌شته‌یه كه ئێوه بوون به میراتگری به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌ی كه له دونیادا ئه‌نجامتان ئه‌دا، (هیچ كه‌سێك به كرده‌وه‌ی خۆی ناچێته به‌هه‌شت، چونكه كرده‌وه‌كانمان نرخی ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ت و به‌خشش و خۆشیه‌ی به‌هه‌شت نیه، به‌ڵكو به فه‌زڵ و ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره ده‌چینه به‌هه‌شت، وه كرده‌وه چاكه‌كانمان هۆكاره بۆ چونه به‌هه‌شت).
(73) [ لَكُمْ فِيهَا فَاكِهَةٌ كَثِيرَةٌ مِنْهَا تَأْكُلُونَ (٧٣) ] وه جۆره‌ها میوه‌ی زۆرتان بۆ هه‌یه كه به ویستی خۆتان لێی ئه‌خۆن.
(74) [ إِنَّ الْمُجْرِمِينَ فِي عَذَابِ جَهَنَّمَ خَالِدُونَ (٧٤) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تاوانیان كردووه‌و تاوانبار بوونه‌و كوفریان كردووه‌و شه‌ریكیان بۆ خوا داناوه ئه‌وانه له سزای ئاگری دۆزه‌خدا به نه‌مری ئه‌مێننه‌وه.
(75) [ لَا يُفَتَّرُ عَنْهُمْ ] كه هه‌رگیز سزایان له‌سه‌ر ناپچڕێ یان سووك ناكرێت [ وَهُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ (٧٥) ] وه ئه‌وان بێ‌ئومێد ئه‌بن له هه‌موو خێرێك، وه له‌وه‌ی كه ڕزگاریان بێ له سزای خوای گه‌وره.
(76) [ وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ ] وه ئێمه زوڵم و سته‌ممان لێ نه‌كردن [ وَلَكِنْ كَانُوا هُمُ الظَّالِمِينَ (٧٦) ] به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان سته‌مكار بوون له دونیا‌و سته‌میان كرد به‌وه‌ی كه شه‌ریكیان بۆ خوا دانا.
(77) {دۆزه‌خییه‌كان داواى مردن ده‌كه‌ن پێیان نادرێت!} [ وَنَادَوْا يَا مَالِكُ لِيَقْضِ عَلَيْنَا رَبُّكَ ] وه بانگ ئه‌كه‌ن ئه‌ی مالیكی ده‌رگاوانی دۆزه‌خ: بانگی په‌روه‌ردگارت بكه تا بمان مرێنێ و رزگارمان بێت له‌م سزایه [ قَالَ إِنَّكُمْ مَاكِثُونَ (٧٧) ] چل ساڵ وه‌ڵامیان ناداته‌وه پاشان وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌و ئه‌ڵێ: نه‌خێر مردن نیه‌و ئێوه ئه‌مێننه‌وه له‌ناو سزادا.
(78) [ لَقَدْ جِئْنَاكُمْ بِالْحَقِّ وَلَكِنَّ أَكْثَرَكُمْ لِلْحَقِّ كَارِهُونَ (٧٨) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: له دونیادا پێغه‌مبه‌رانمان بۆ ناردن، وه كتابمان بۆ دابه‌زاندن و بۆمان روون كردنه‌وه به‌ڵام ئێوه زۆربه‌تان حه‌قتان پێ ناخۆش بوو حه‌قتان قبووڵ نه‌بوو.
(79) [ أَمْ أَبْرَمُوا أَمْرًا فَإِنَّا مُبْرِمُونَ (٧٩) ] به‌ڵكو ئه‌وان نه‌خشه‌و پیلانیان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دانا ئێمه ئه‌و نه‌خشه‌و پیلانانه هه‌ڵئه‌وه‌شێنینه‌وه، یان به گوێره‌ی ئه‌وه بۆیان دائه‌نێینه‌وه.
(80) [ أَمْ يَحْسَبُونَ أَنَّا لَا نَسْمَعُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَاهُمْ ] یاخود ئایا وا گومان ئه‌به‌ن كه ئێمه نهێنی و چپه چپی ئه‌وان نابیستین له شوێنی چۆڵدا كاتێك كه كۆ ئه‌بنه‌وه [ بَلَى وَرُسُلُنَا لَدَيْهِمْ يَكْتُبُونَ (٨٠) ] به‌ڵێ ئه‌یبیستین وه فریشته نێردراوه‌كانی ئێمه له‌لای ئه‌وان هه‌موو شتێك ئه‌نووسن.
(81) [ قُلْ إِنْ كَانَ لِلرَّحْمَنِ وَلَدٌ فَأَنَا أَوَّلُ الْعَابِدِينَ (٨١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره كوڕیشی هه‌بێ وه‌كو ئێوه ئه‌ڵێن ئه‌وه من یه‌كه‌م كه‌سم كه عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م و واز له په‌رستنی خوا ناهێنم، كه ئه‌مه‌یش له حه‌قی خوای گه‌وره‌دا ئه‌سته‌مه، وه دانانی مه‌رجیش واناخوازێت رووبدات، یاخود من یه‌كه‌م كه‌سم كه ئه‌و شته ڕه‌ت ئه‌كه‌مه‌وه كه خوای گه‌وره منداڵی نیه، یاخود (إِنْ) نه‌فییه واته: خوای گه‌وره هه‌رگیز منداڵی نه‌بووه‌و شتی وا له خوای گه‌وره ناوه‌شێته‌وه، من یه‌كه‌م كه‌سم كه عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م له‌سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی، وه ئه‌سته‌مه خوای گه‌وره منداڵی هه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستی نیه.
(82) [ سُبْحَانَ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبِّ الْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ (٨٢) ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌وی كه په‌روه‌ردگاری عه‌رشی پیرۆزه له‌و وه‌سفانه‌ی كه ئێوه ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره‌و منداڵ بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن و درۆی بۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن.
(83) [ فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا وَيَلْعَبُوا حَتَّى يُلَاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي يُوعَدُونَ (٨٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - لێیان بگه‌ڕێ و وازیان لێ بێنه با ڕۆبچن له شته پووچه‌ڵ و یاری و بێئاگایی و نه‌زانی و نه‌فامی خۆیاندا له دونیادا تا ئه‌گه‌نه ئه‌و ڕۆژه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه كه ڕۆژی قیامه‌ته.
(84) {په‌رستراوى حه‌ق له زه‌وى و ئاسمان ته‌نها خواى گه‌وره‌یه} [ وَهُوَ الَّذِي فِي السَّمَاءِ إِلَهٌ وَفِي الْأَرْضِ إِلَهٌ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه له ئاسماندا هه‌ر خوایه‌و په‌رستراوه، وه له زه‌ویشدا خوایه‌و په‌رستراوه‌و شایه‌نی په‌رستنه له زه‌وی و ئاسمان [ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْعَلِيمُ (٨٤) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌حیكمه‌ت و كاربه‌جێ و زانایه.
(85) [ وَتَبَارَكَ الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه ئه‌و خوایه‌ی كه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كانی هه‌یه خێر‌و به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆره [ وَمَا بَيْنَهُمَا ] وه ئه‌وه‌ی له نێوان زه‌وی و ئاسمانیشه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ وَعِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ ] وه كاتی هاتنی ڕۆژی قیامه‌تیش ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه [ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٨٥) ] وه ئێوه‌ش ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
(86) [ وَلَا يَمْلِكُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ الشَّفَاعَةَ ] وه ئه‌وانه‌ی جگه له خوای گه‌وره كه ئێوه كردووتانن به خوا ئه‌وانه توانای ئه‌وه‌یان نیه لای خوای گه‌وره شه‌فاعه‌تتان بۆ بكه‌ن [ إِلَّا مَنْ شَهِدَ بِالْحَقِّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (٨٦) ] ته‌نها كه‌سانێك نه‌بێت شایه‌تیان به حه‌ق دابێ واته: به یه‌كخواپه‌رستی وه زانیاریان هه‌بووبێ له‌سه‌ر زانیاری و چاوڕۆشنی ئه‌و شایه‌تیه‌یان دابێ ئه‌وه شه‌فه‌عه‌تیان به ئیزن و ره‌زامه‌ندی خوا سودی ده‌بێت.
(87) [ وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ ] وه ئه‌گه‌ر پرسیار له كافرانی قوڕه‌یش بكه‌ی كێ ئێوه‌ی دروست كردووه؟ ئه‌ڵێن: به دڵنیایی ته‌نها خوای گه‌وره ئێمه‌ی دروست كردووه‌و دانی پیادا ئه‌نێن [ فَأَنَّى يُؤْفَكُونَ (٨٧) ] ئه‌ی ئیتر بۆ به تاك و ته‌نها خوا ناپه‌رستن و له په‌رستنی خوای گه‌وره لائه‌ده‌ن بۆ په‌رستنی جگه له خوا.
(88) [ وَقِيلِهِ يَا رَبِّ إِنَّ هَؤُلَاءِ قَوْمٌ لَا يُؤْمِنُونَ (٨٨) ] وه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - شه‌كواو گله‌یی و گازنده ئه‌كات و ده‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ئه‌مانه كه‌سانێكن ئیمان ناهێنن.
(89) [ فَاصْفَحْ عَنْهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ پشتیان تێ بكه‌و ڕوویان لێ وه‌رگێڕه‌و ئارام بگره له‌سه‌ریان و لێیان ببوره [ وَقُلْ سَلَامٌ ] وه بڵێ: كاروباری خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م، یان به قسه‌ی خراپ وه‌ڵامیان مه‌ده‌وه‌و بڵێ ئێوه سه‌لامه‌ت و پارێزراون له من [ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ (٨٩) ] وه ئه‌وانیش له داهاتوودا سه‌ره‌نجامی كاره‌كه‌یان ئه‌زانن، (ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌خته لێیان)، والله أعلم.