(1) سووره‌تی (ئيبراهيم - صلی الله علیه وسلم -) سووره‌تێكى مه‌ككيیه‌و (٥٢) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الر ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه له سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌وه هاتوون له سووره‌تی (به‌قهره)دا باسمان كرد [ كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م قورئانه پیرۆزه كتابێكه بۆ تۆمان دابه‌زاندووه [ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ (١) ] تا به‌و قورئانه پیرۆزه خه‌ڵكی له تاریكیه‌كانی كوفر‌و شیرك و نه‌زانی و گومڕایی ده‌ربكه‌ی بۆ ڕووناكی ئیمان و ئیسلام و هیدایه‌ت و زانیاری به ئیزنی په‌روه‌ردگاریان بۆ ڕێگای خوای گه‌وره‌ى زۆر به‌ده‌سه‌ڵاتى سوپاسكراوه.
(2) [ اللَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] الله ئه‌و خوایه‌یه كه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه [ وَوَيْلٌ لِلْكَافِرِينَ مِنْ عَذَابٍ شَدِيدٍ (٢) ] وه سزا‌و تیاچوون بۆ كافران له سزای سه‌ختی خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت كه بۆی داناون، یاخود وه‌یل دۆڵێكه له دۆزه‌خ.
(3) [ الَّذِينَ يَسْتَحِبُّونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا عَلَى الْآخِرَةِ ] ئه‌و كافرانه‌ى كه ژیانی دونیای كه‌م و فه‌وتاویان له‌لا خۆشه‌ویسته‌و هه‌ڵیئه‌بژێرن به‌سه‌ر ژیانی دواڕۆژدا كه هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌یه [ وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] وه ڕێگری خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن له دینی خوای گه‌وره [ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا ] وه ئه‌یانه‌وێ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره گێڕو خوار بكه‌ن بۆ مه‌به‌ست و مه‌رامی خۆیان [ أُولَئِكَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ (٣) ] ئا ئه‌مانه له گومڕاییه‌كی زۆر دووردان.
(4) { پێغەمبەران بە زمانی قەومەكانیان نێردراون} [ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ رَسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِ لِيُبَيِّنَ لَهُمْ ] وه ئێمه هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان نه‌ناردووه ئیلا به زمانی قه‌ومه‌كه‌ی خۆی نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی لێی تێ بگه‌ن تا دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه [ فَيُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره به ویستى خۆى هه‌ر كه‌سێك گومڕا ئه‌كات كه شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێت، وه به ویستى خۆى هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه شایه‌نی هیدایه‌ت بێت و رێگاى هیدایه‌ت بگرێت [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٤) ] وه خوای گه‌وره زۆر به عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.
(5) [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَى بِآيَاتِنَا ] به دڵنیایی ئێمه موسامان - صلی الله علیه وسلم - نارد‌و نۆ موعجیزه‌مان پێ به‌خشی [ أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ] كه به‌نی ئیسرائیلى قه‌ومت ده‌ربكه له تاریكیه‌كانی كوفر‌و شیرك و نه‌زانی بۆ ڕووناكی ئیمان و ئیسلام و هیدایه‌ت [ وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللَّهِ ] وه سزاكانی خوای گه‌وره‌یان یاد بخه‌ره‌وه كه به‌سه‌ر قه‌ومه‌كانی تری وه‌كو نوح و عادو ثهمود دا هێناوێتی، یاخود نیعمه‌ته‌كانى خواى گه‌وره‌یان یاد بخه‌ره‌وه كه له زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ى فیرعه‌ون رزگارى كردن و ده‌ریاكه‌ى بۆ له‌ت كردن و به هه‌ور سێبه‌رى بۆ كردن و گه‌زۆو سوێسكه‌ى بۆ دابه‌زاندن وه چه‌نده‌ها نیعمه‌تى تر [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ (٥) ] به دڵنیایی ئه‌م یادخستنه‌وانه نیشانه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و گه‌وره‌یی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره بۆ هه‌موو كه‌سێك كه زۆر ئارامگر بێ له‌كاتى ناخۆشى، وه زۆر شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكات له‌سه‌ر نازو نیعمه‌ته‌كانی.
(6) [ وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] وه كاتێك مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو ئێوه یادی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه له‌سه‌رتان [ إِذْ أَنْجَاكُمْ مِنْ آلِ فِرْعَوْنَ ] كاتێك كه ڕزگارى كردن له فیرعه‌ون و داروده‌سته‌كه‌ی و ئه‌وانی غه‌رق كرد له‌ناو ئاوه‌كه [ يَسُومُونَكُمْ سُوءَ الْعَذَابِ ] كه ئه‌وان سه‌ختترین سزایان پێتان ئه‌چه‌شت وه ئێوه‌یان كردبوو به كۆیله‌و كاری سه‌ختیان پێ ئه‌كردن [ وَيُذَبِّحُونَ أَبْنَاءَكُمْ ] وه كوڕانتانیان سه‌رئه‌بڕی [ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَاءَكُمْ ] وه‌ئافره‌تانیشیان ئه‌هێشته‌وه بۆ خزمه‌تكردن و سووكایه‌تی پێ كردن [ وَفِي ذَلِكُمْ بَلَاءٌ مِنْ رَبِّكُمْ عَظِيمٌ (٦) ] وه‌له‌م شتانه‌شدا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره هه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه كه تاقیتان ئه‌كاته‌وه.
(7) {بە سوپاسگوزاری بەخششەكان زیاد دەكەن} [ وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ] وه په‌روه‌ردگارتان ڕایگه‌یاندووه، یان سوێندى خواردووه ئه‌گه‌ر شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی كه پێی به‌خشیوون ئه‌وا منیش بۆتان زیاد ئه‌كه‌م [ وَلَئِنْ كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ (٧) ] وه ئه‌گه‌ر كوفر بكه‌ن و شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره نه‌كه‌ن ئه‌وه به‌دڵنیایى سزای من زۆر سه‌خته.
(8) [ وَقَالَ مُوسَى إِنْ تَكْفُرُوا أَنْتُمْ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ] وه موسى - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ئێوه‌و هه‌رچی خه‌ڵكی سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه هه‌مووتان كوفر بكه‌ن به خوای گه‌وره [ فَإِنَّ اللَّهَ لَغَنِيٌّ حَمِيدٌ (٨) ] ئه‌وا به‌دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته‌و پێویستی به سوپاس كردنى ئێوه نیه، وه سوپاسكراوه له زه‌وى و ئاسمانداو هه‌موو دروستكراوه‌كان سوپاسگوزاری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
(9) {گفتوگۆی نێوان پێغەمبەران‌و قەومەكانیان} [ أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَأُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ ] ئایا هه‌واڵی ئوممه‌تانی پێش خۆتانتان بۆ نه‌هاتووه كه خوای گه‌وره چی به‌سه‌ریان هێناوه [ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَالَّذِينَ مِنْ بَعْدِهِمْ لَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا اللَّهُ ] وه‌كو قه‌ومه‌كانی نوح و عادو ثهمودو ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وانیش كه ژماره‌یان خوا نه‌بێ كه‌سی تر نایزانێ وه زانیاریان ته‌نها خوای گه‌وره خۆی ئه‌یزانێ [ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] كه پێغه‌مبه‌رانیان به به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراوه هاتن بۆ لایان [ فَرَدُّوا أَيْدِيَهُمْ فِي أَفْوَاهِهِمْ ] به‌ڵام ئه‌وان ده‌ستیان كرده ناو ده‌می خۆیان و ئه‌یانگه‌ست وه‌كو ڕق لێبوون و تووڕه بوون له‌و دینه‌ی كه پێغه‌مبه‌ران هێناویانه، یاخود ده‌ستیان ده‌خسته سه‌ر ده‌میان وه‌كو به درۆزانینى پێغه‌مبه‌ران، وه ئاماژه بووه بۆ بێده‌نگ بوون و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ران، یاخود به‌ده‌ستیان ئاماژه‌یان بۆ ده‌می پێغه‌مبه‌ران ده‌كرد كه بێده‌نگ بن له بانگه‌واز كردنمان و قسه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان ڕه‌ت ئه‌كرده‌وه [ وَقَالُوا إِنَّا كَفَرْنَا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ ] وه پێیان وتن: ئێمه كافرین به‌وه‌ی كه ئێوه‌ی پێ نێردراون له ئیمان و یه‌كخواپه‌رستى [ وَإِنَّا لَفِي شَكٍّ مِمَّا تَدْعُونَنَا إِلَيْهِ مُرِيبٍ (٩) ] وه ئێمه گومانمان هه‌یه له‌وه‌ی كه ئێوه بانگمان ئه‌كه‌ن بۆ لای له یه‌كخواپه‌رستی وه دوودڵین لێى.
(10) [ قَالَتْ رُسُلُهُمْ أَفِي اللَّهِ شَكٌّ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] پێغه‌مبه‌رانیان پێیان وتن: ئایا دوودڵى و گومان هه‌یه له خوای گه‌وره‌دا كه به‌دیهێنه‌رو دروستكاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كانه [ يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ لَكُمْ مِنْ ذُنُوبِكُمْ ] كه بانگتان ئه‌كات بۆ ئیمان هێنان پێی وه بۆ یه‌كخواپه‌رستى خوای گه‌وره تا به‌هۆیه‌وه له تاوانه‌كانتان خۆش بێت [ وَيُؤَخِّرَكُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] وه دواتان بخات تا كاتێكی دیاریكراو، واته: سزاتان نه‌دات وه له‌ناوتان نه‌بات تا خۆتان كاتی مردنتان دێت [ قَالُوا إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُنَا ] ئه‌مانیش وتیان: ئێوه هیچ شتێك نین ته‌نها مرۆڤێكن وه‌كو ئێمه‌و فریشته نین و ئه‌خۆن و ئه‌خۆنه‌وه [ تُرِيدُونَ أَنْ تَصُدُّونَا عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُنَا ] ئێوه ئه‌تانه‌وێ ڕێگریمان بكه‌ن له‌و په‌رستراوانه‌ی كه باوك و باپیرانمان ئه‌یانپه‌رست [ فَأْتُونَا بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ (١٠) ] ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌كی ئاشكرامان بۆ بێنن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێوه بانگمان ئه‌كه‌ن بۆی.
(11) [ قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِنْ نَحْنُ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ ] پێغه‌مبه‌رانیان پێیان وتن: ڕاسته ئێمه هیچ شتێك نین ته‌نها مرۆڤێكین وه‌كو ئێوه‌و فریشته نین [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَمُنُّ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] به‌ڵام خوای گه‌وره فه‌زڵ و نیعمه‌تی خۆی ئه‌ڕژێنێ به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك له به‌نده‌كانی كه ویستی لێ بێت وه‌كو به‌سه‌ر ئێمه ڕژاندوویه‌تی و ئێمه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌و كردوومانی به پێغه‌مبه‌ر [ وَمَا كَانَ لَنَا أَنْ نَأْتِيَكُمْ بِسُلْطَانٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه ئێمه هیچ توانایه‌كمان نیه و ناتوانین هیچ به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌كتان بۆ بێنین له لایه‌ن خۆمانه‌وه ئیلا به ئیزن و ویستی خوای گه‌وره نه‌بێت [ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (١١) ] وه باوه‌ڕداران با كاره‌كانیان ته‌نها به خوای گه‌وره بسپێرن و ته‌وه‌كول بكه‌نه سه‌ر خوای گه‌وره.
(12) [ وَمَا لَنَا أَلَّا نَتَوَكَّلَ عَلَى اللَّهِ وَقَدْ هَدَانَا سُبُلَنَا ] وه ئێمه چیمانه‌و چ عوزرو بیانوویه‌كمان هه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌وه‌كول نه‌كه‌ینه سه‌ر خوای گه‌وره له كاتێك هیدایه‌تی داوین بۆ ڕێگای ڕاستی خۆی [ وَلَنَصْبِرَنَّ عَلَى مَا آذَيْتُمُونَا ] وه به‌دڵنیایى ئێمه ئارام ئه‌گرین له‌سه‌ر ئه‌و ئازارانه‌ی ئێوه كه ئازارمان ئه‌ده‌ن به وته‌و كرده‌وه [ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُتَوَكِّلُونَ (١٢) ] وه ئه‌وانه‌ی كه ته‌وه‌كول ئه‌كه‌ن با به‌تاك و ته‌نها ته‌وكول بكه‌نه سه‌ر خوای گه‌وره.
(13) [ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّكُمْ مِنْ أَرْضِنَا ] كافران به پێغه‌مبه‌رانیان وت یان ئه‌وه‌تا له زه‌وی خۆمان ده‌رتان ئه‌كه‌ین و شار به‌ده‌رتان ئه‌كه‌ین [ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا ] یان ئه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دینه‌كه‌ی ئێمه كه شه‌ریك دانانه بۆ خوای گه‌وره [ فَأَوْحَى إِلَيْهِمْ رَبُّهُمْ لَنُهْلِكَنَّ الظَّالِمِينَ (١٣) ] په‌روه‌ردگار وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ران نارد به‌دڵنیایى ئه‌م كافره زاڵم و سته‌مكارانه له‌ناو ئه‌ده‌ین.
(14) [ وَلَنُسْكِنَنَّكُمُ الْأَرْضَ مِنْ بَعْدِهِمْ ] وه له پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانمان له‌ناو برد به‌دڵنیایى ئێوه جێگیر ئه‌كه‌ین له شوێنی ئه‌واندا [ ذَلِكَ لِمَنْ خَافَ مَقَامِي وَخَافَ وَعِيدِ (١٤) ] ئه‌مه بۆ كه‌سانێكه كه بترسێن له رۆژى ڕاوه‌ستانیان له‌پێش من بۆ لێپرسینه‌وه، وه له سزا‌و هه‌ڕه‌شه‌ی من بترسێن.
(15) [ وَاسْتَفْتَحُوا ] وه پێغه‌مبه‌ران داوای سه‌ركه‌وتنیان له خوای گه‌وره كرد به‌سه‌ر دوژمنان‌دا، یاخود كافران داوایان كرد كه خوای گه‌وره بڕیار بدات له نێوان ئه‌وان و پێغه‌مبه‌رانداو ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ران راستن ئه‌مان له‌ناو بدات و سزایان بدات [ وَخَابَ كُلُّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ (١٥) ] وه هه‌موو خۆبه‌گه‌وره‌زان و عینادى كافران زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
(16) [ مِنْ وَرَائِهِ جَهَنَّمُ وَيُسْقَى مِنْ مَاءٍ صَدِيدٍ (١٦) ] له دوای ئه‌م له‌ناو بردنه‌ش، یاخود (وَرَاء) به‌ماناى پێشیان دێت، واته: له پێشانه‌وه دۆزه‌خێك هه‌یه كه ئه‌چنه ناوی وه ئاویان پێ ئه‌درێ و خواردنه‌وه‌ی ئه‌وان ئاوێكه كه خوێن و كێماو زوخاو برینی دۆزه‌خیه‌كانه كه لێیان ئه‌چۆڕێته‌وه ئه‌وه ئه‌خۆن.
(17) [ يَتَجَرَّعُهُ وَلَا يَكَادُ يُسِيغُهُ ] له‌به‌ر گه‌رمی ئاگره‌كه كه تێنوویان ئه‌بێ جار له دوای جار ئه‌یخۆنه‌وه به‌ڵام توانایان نیه كه قوتی بده‌ن به‌ڵكو ئه‌یتفێننه‌وه‌و پێیان ناخۆشه به‌ڵام له تێنوویه‌تیدا هه‌ر په‌نای بۆ ئه‌به‌نه‌وه، یاخود فریشته‌كان به‌زۆر ده‌رخواردیان ده‌ده‌ن (په‌نا به خواى گه‌وره) [ وَيَأْتِيهِ الْمَوْتُ مِنْ كُلِّ مَكَانٍ وَمَا هُوَ بِمَيِّتٍ ] وه له هه‌موو لایه‌كه‌وه هۆكاره‌كانی مردنیان بۆ دێت و سزایان ئه‌وه‌نده سه‌خته كه تووشی مردن ببن به‌ڵام له دۆزه‌خدا مردن نیه تا پشوو بده‌ن به‌ڵكو هه‌مووی سزایه [ وَمِنْ وَرَائِهِ عَذَابٌ غَلِيظٌ (١٧) ] وه له دوای ئه‌وه‌ش سزایه‌كی زۆر توند‌و ئه‌ستوورو سه‌ختیان بۆ هه‌یه.
(18) { نمونەی كافران} [ مَثَلُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ أَعْمَالُهُمْ كَرَمَادٍ اشْتَدَّتْ بِهِ الرِّيحُ فِي يَوْمٍ عَاصِفٍ ] نموونه‌ی ئه‌و كافرانه‌ی كه كوفریان به په‌روه‌ردگاریان كردووه كرده‌وه‌كانیان وه‌كو ته‌پوتۆزو لمێك وایه كه له ڕۆژێكی زریان و گه‌رده‌لولى به‌هێزدا بایه‌كی سه‌خت بدات به‌و لمه‌دا، چۆن له شوێنی خۆی نایهێڵێ و شوێنه‌كه‌ی چۆڵ ئه‌كات ئه‌وانیش له ڕۆژی قیامه‌تدا كرده‌وه‌یان بۆ نامێنێت و هه‌مووی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه [ لَا يَقْدِرُونَ مِمَّا كَسَبُوا عَلَى شَيْءٍ ] توانایان نیه ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیا كردوویانه كۆی بكه‌نه‌وه چونكه پووچه‌ڵ بۆته‌وه‌و هیچیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه چۆن ناتوانن له دونیا ئه‌و ته‌پ وتۆزو لمه كۆبكه‌نه‌وه [ ذَلِكَ هُوَ الضَّلَالُ الْبَعِيدُ (١٨) ] ئا ئه‌مه‌یه گومڕایی دوور له ڕێگای حه‌ق.
(19) [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ] ئایا نابینی كه خوای گه‌وره ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كانی دروست كردووه به‌حه‌ق [ إِنْ يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍ جَدِيدٍ (١٩) ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت ئێوه له‌ناو ئه‌بات و دروستكراوی تازه دروست ئه‌كات و ئه‌یانهێنێ.
(20) [ وَمَا ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ بِعَزِيزٍ (٢٠) ] وه ئه‌مه‌یش لای خوای گه‌وره قورس نیه‌و ئاسانه‌و خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(21) { مشتومڕی سەركردەكان‌و شوێنكەوتوانیان لە ناو دۆزەخدا} [ وَبَرَزُوا لِلَّهِ جَمِيعًا ] وه خه‌ڵكی له ڕۆژی قیامه‌ت هه‌موویان ده‌رئه‌كه‌ون بۆ خوای گه‌وره‌و له قه‌بره‌كانیان ده‌رئه‌چن و به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر به‌ڕێ ده‌كه‌ون و له‌وێ كۆ ئه‌بنه‌وه [ فَقَالَ الضُّعَفَاءُ لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا ] شوێنكه‌وتوه لاوازه‌كان به سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵاتداره به‌هێزو خۆبه‌گه‌وره‌زانه‌كان ئه‌ڵێن: ئێمه له دونیادا شوێن ئێوه كه‌وتبووین و گوێڕایه‌ڵتان بوون [ فَهَلْ أَنْتُمْ مُغْنُونَ عَنَّا مِنْ عَذَابِ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ ] ئایا ئێوه ئه‌توانن شتێك له سزای خوای گه‌وره‌مان له‌سه‌ر لاده‌ن یان دووری بخه‌نه‌وه [ قَالُوا لَوْ هَدَانَا اللَّهُ لَهَدَيْنَاكُمْ ] ئه‌وانیش ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئێمه‌ی بدایه بۆ ئیمان ئێمه‌ش هیدایه‌تی ئێوه‌مان ئه‌دا [ سَوَاءٌ عَلَيْنَا أَجَزِعْنَا أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِنْ مَحِيصٍ (٢١) ] ئه‌گه‌ر ئارام بگرین یان ئارام نه‌گرین یه‌كسانه‌و هیچ ڕزگاربوونێكمان نیه‌و شوێنێك نیه كه بۆی ڕا بكه‌ین له سزای خوای گه‌وره.
(22) {وتاری شەیتان لە ناو دۆزەخدا} [ وَقَالَ الشَّيْطَانُ لَمَّا قُضِيَ الْأَمْرُ إِنَّ اللَّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ الْحَقِّ ] وه كاتێك كه بڕیار ئه‌درێ ئه‌هلی به‌هه‌شت ئه‌چنه به‌هه‌شت وه ئه‌هلی دۆزه‌خ ئه‌چنه دۆزه‌خ شه‌یتان وتار بۆ دۆزه‌خییه‌كان ده‌دات و پێیان ئه‌ڵێت: به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه په‌روه‌ردگار پێى دابوون له‌سه‌ر زمانى پێغه‌مبه‌ران كه ئه‌وه‌ى شوێنیان بكه‌وێت سه‌رفراز ده‌بێت، وه زیندووبوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه هه‌یه به‌ڵێنێكی حه‌ق بوو [ وَوَعَدْتُكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ ] وه منیش به‌ڵێنێكی پووچه‌ڵم پێدان كه وتم: زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ نیه، وه من وه‌عده خیلافم له‌گه‌ڵ كردن و راستگۆ نه‌بووم له‌گه‌ڵتان [ وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ ] وه من لێره هیچ توانا‌و دهسهڵاتێكم نیه كه ڕزگارتان بكه‌م، یاخود له دونیاشدا هیچ توانا‌و دهسهڵاتێكم به‌سه‌رتاندا نه‌بوو، یاخود هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم پێ نه‌بوو [ إِلَّا أَنْ دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِي ] ته‌نها من با‌نگم كردن بۆ كوفر‌و تاوان و ئێوه‌ش وه‌ڵامتان دامه‌وه [ فَلَا تَلُومُونِي وَلُومُوا أَنْفُسَكُمْ ] بۆیه ئێستا كه چوونه‌ته ناو دۆزه‌خ لۆمه‌ی من مه‌كه‌ن و ته‌نها لۆمه‌ی خۆتان بكه‌ن [ مَا أَنَا بِمُصْرِخِكُمْ وَمَا أَنْتُمْ بِمُصْرِخِيَّ ] من ناتوانم فریای ئێوه بكه‌وم وه ئێوه‌ش ناتوانن فریای من بكه‌ون [ إِنِّي كَفَرْتُ بِمَا أَشْرَكْتُمُونِ مِنْ قَبْلُ ] من بێباوه‌ڕم و نكوڵى له‌وه ده‌كه‌م كه له دونیا ئێوه منتان كرده شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ إِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٢٢) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به‌دڵنیایى هاوبه‌شبڕیارده‌ران و سته‌مكاران هه‌ر هه‌موویان سزای به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه.
(23) [ وَأُدْخِلَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] وه ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕداربوون و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه ئه‌خرێنه ناو باخ و به‌هه‌شتێك كه جۆگه‌له ئاو به‌ژێر دار‌و ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕوات، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ خَالِدِينَ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ ] به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه به ئیزنی خوای گه‌وره [ تَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَامٌ (٢٣) ] وه مه‌لائیكه‌تیش له به‌هه‌شتدا سه‌لامیان لێ ئه‌كه‌ن.
(24) { نمونەی وشەی پاك‌و چاك} [ أَلَمْ تَرَ كَيْفَ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا كَلِمَةً طَيِّبَةً ] ئایا نابینی خوای گه‌وره چۆن نموونه‌ی وشه‌ی چاك و پاكی هێناوه‌ته‌وه كه وشه‌ی ئیسلام و ته‌وحیدو لا إله إلا الله یه، یان هه‌موو وشه‌یه‌كی پاك و چاكه كه فه‌رمان كردن به‌چاكه‌و ڕێگری كردن له خراپه بێت [ كَشَجَرَةٍ طَيِّبَةٍ أَصْلُهَا ثَابِتٌ وَفَرْعُهَا فِي السَّمَاءِ (٢٤) ] نموونه‌ی ئه‌م وشه‌یه وه‌كو دارێكی پاك وایه كه وتراوه: دار خورمایه كه ڕه‌گه‌كه‌ی جێگیره له ناخی زه‌ویداو لق و چڵه‌كانی به‌رز بۆته‌وه بۆ ئاسمان، به‌م شێوه‌یه‌ش وشه‌ی ته‌وحید له دڵی ئیمانداردا جێگیره‌و لق و چڵی به‌رز بۆته‌وه‌و له ژیانی مرۆڤى ئیماندار ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه.
(25) [ تُؤْتِي أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍ بِإِذْنِ رَبِّهَا ] هه‌موو كاتێك به‌رووبوومی خۆی ئه‌دات به ئیزنی خوای گه‌وره، وشه‌ی ته‌وحید هه‌موو كاتێك هانی خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌دات بۆ خێر‌و چاكه، یاخود چۆن دارخورما هه‌موو كات به‌رهه‌مى هه‌یه باوه‌ڕداریش وایه هه‌موو كات كرده‌وه‌ى چاكى به‌رز ده‌بێته‌وه [ وَيَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (٢٥) ] وه خوای گه‌وره به‌م شێوازه نموونه بۆ خه‌ڵكی ئه‌هێنێته‌وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه.
(26) {نمونه‌ی وشه‌ی پیس} [ وَمَثَلُ كَلِمَةٍ خَبِيثَةٍ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ ] وه نموونه‌ی وشه‌ی پیس كه وشه‌ی كوفر‌و شیرك و خراپه‌یه وه‌كو دارێكی پیس وایه كه وتراوه: گوژاڵكه [ اجْتُثَّتْ مِنْ فَوْقِ الْأَرْضِ مَا لَهَا مِنْ قَرَارٍ (٢٦) ] كه هه‌ڵكێشرابێ و له‌سه‌ر زه‌وی فڕێ درابێت و با بیبات هیچ له‌سه‌ر زه‌ویدا جێگیر نابێ، وشه‌ی كوفر‌و شیرك و تاوانیش به‌م شێوازه‌یه، یاخود كافریش وه‌كو گوژاڵكى هه‌ڵكێشراوى فڕێدراو وایه بێخێره‌و كرده‌وه‌ى به‌رز نابێته‌وه‌و لێى قه‌بوڵ ناكرێت.
(27) [ يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ] خوای گه‌وره باوه‌ڕداران جێگیر ئه‌كات به وشه‌ی جێگیر كه وشه‌ی لا إله إلا الله یه له ژیانی دونیا‌و قیامه‌تدا، وه له‌ناو گۆڕیشدا ئه‌توانن وه‌ڵامی فریشته‌كان بده‌نه‌وه به زمانى پاراو كه الله په‌روه‌ردگارمانه‌و محمد - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌رمانه‌و ئیسلام دینمانه، كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر سزاى ناو گۆڕ دابه‌زیوه [ وَيُضِلُّ اللَّهُ الظَّالِمِينَ ] وه ئه‌وانه‌ی كه زاڵم و سته‌مكار بن یان مونافیق بن خوای گه‌وره گومڕاو وێڵیان ئه‌كات و له‌ناو قه‌بریشدا ناتوانن وه‌ڵامی فریشته‌كان بده‌نه‌وه [ وَيَفْعَلُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ (٢٧) ] وه خوای گه‌وره ویستی له هه‌ر شتێك بێ جێبه‌جێی ئه‌كات.
(28) [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ بَدَّلُوا نِعْمَتَ اللَّهِ كُفْرًا ] ئایا نا‌بینیت و نازانیت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌یان گۆڕیه‌وه به كوفر كردن [ وَأَحَلُّوا قَوْمَهُمْ دَارَ الْبَوَارِ (٢٨) ] وه قه‌ومه‌كه‌یان برد به‌ره‌و شوێنی به‌هیلاك چوون كه وتراوه: سه‌ركرده‌كانی قوڕه‌یش بوون كه قه‌ومه‌كه‌یان برد به‌ره‌و له‌ناوچوون كه له به‌دردا خوای گه‌وره تێكی شكاندن.
(29) [ جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا وَبِئْسَ الْقَرَارُ (٢٩) ] وه له قیامه‌تیشدا ئه‌یانخاته ناو دۆزه‌خ كه خراپترین شوێنی نیشته‌جێ بوون و مانه‌وه‌یه.
(30) [ وَجَعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا لِيُضِلُّوا عَنْ سَبِيلِهِ ] وه شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره بڕیاردا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ومه‌كه‌یان گومڕا بكه‌ن و له ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره لایان بده‌ن [ قُلْ تَمَتَّعُوا فَإِنَّ مَصِيرَكُمْ إِلَى النَّارِ (٣٠) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ڕابوێرن له شه‌هه‌وات و ئاره‌زووبازی خۆتان و گومڕاكردنی خه‌ڵكیدا به‌ڵام سه‌ره‌نجامی ئێوه بۆ ئاگری دۆزه‌خه.
(31) [ قُلْ لِعِبَادِيَ الَّذِينَ آمَنُوا يُقِيمُوا الصَّلَاةَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به به‌نده باوه‌ڕداره‌كانی من بڵێ: با نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن به‌و شێوازه‌ى كه خواى گه‌وره فه‌رمانى پێكردوون [ وَيُنْفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً ] وه له‌وه‌ی كه پێمان به‌خشیوون با لێی ببه‌خشن به نهێنی بۆ ئه‌وه‌ى كه نیه‌تیان پارێزراو بێت، وه به ئاشكرا بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى چاویان لێ بكات [ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لَا بَيْعٌ فِيهِ ] پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت كه ڕۆژی قیامه‌ته هیچ كڕین و فرۆشتنێكی تیا نیه‌و مرۆڤـ ناتوانێ له‌وێ به پاره خۆی بكڕێته‌وه [ وَلَا خِلَالٌ (٣١) ] وه هیچ خه‌لیل و خۆشه‌ویستێكیش نیه كه فریای خۆشه‌ویستی خۆی بكه‌وێت و له سزای ئاگری دۆزه‌خ ڕزگاری بكات.
(32) {هةنديَك لة بةخششةكانى خواى طةورة} [ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] الله ئه‌و خوایه‌یه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه، وه له ئاسمانیشه‌وه بارانی دابه‌زاندووه [ فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَكُمْ ] وه جۆره‌ها ڕزق و ڕۆزی له به‌رووبووم بۆ ئێوه ده‌ركردووه له ناخی زه‌وی [ وَسَخَّرَ لَكُمُ الْفُلْكَ لِتَجْرِيَ فِي الْبَحْرِ بِأَمْرِهِ ] وه كه‌شتییه‌كانیشی ژێربار كردووه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌دا له‌ناو ده‌ریادا بڕۆن به فه‌رمانی خوای گه‌وره [ وَسَخَّرَ لَكُمُ الْأَنْهَارَ (٣٢) ] وه ڕووباره‌كانیشی ژێربار كردووه كه ئێوه ئه‌توانن له‌ناویدا بڕۆن وه سوودی لێ ببینن.
(33) [ وَسَخَّرَ لَكُمُ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ دَائِبَيْنِ ] وه خۆر‌و مانگیشی بۆ ژێربار كردوون تا سوودی لێ ببینن وه به‌رده‌وام ئه‌وان له ڕۆیشتندان بێزار نابن له ڕۆیشتن وه فه‌رمانی خوای گه‌وره جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر رۆیشتن و جولاندنى خۆر‌و مانگ و جێگیر نه‌بوونیان) [ وَسَخَّرَ لَكُمُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ (٣٣) ] وه شه‌و و ڕۆژیشی بۆ ژێربار كردوون تا له شه‌ودا پشوو بده‌ن وه له ڕۆژیشدا بژێوی خۆتان په‌یدا بكه‌ن.
(34) [ وَآتَاكُمْ مِنْ كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ ] وه له هه‌موو شتێك له‌وه‌ی كه ئێوه داواتان كردووه خوای گه‌وره پێى به‌خشیون [ وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَتَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا ] وه ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بژمێرن ئه‌وه له ژماردن نایه‌ن و توانای ژماردنیتان نیه له‌به‌ر زۆری ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیون [ إِنَّ الْإِنْسَانَ لَظَلُومٌ كَفَّارٌ (٣٤) ] به‌ڕاستی مرۆڤ زۆر زوڵم و سته‌م له نه‌فسی خۆی ئه‌كات وه زۆر كوفرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كات.
(35) {دوعا‌و پاڕانەوەی ئیبراهیم پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لە خوای گەورە} [ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هَذَا الْبَلَدَ آمِنًا ] ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - دوعای كرد ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌م شاره كه مه‌ككه‌یه بیكه به شارێكی ئه‌مین و هێمن و ئارام [ وَاجْنُبْنِي وَبَنِيَّ أَنْ نَعْبُدَ الْأَصْنَامَ (٣٥) ] وه خۆم و نه‌وه‌كانم بپارێزه له‌وه‌ی كه بت بپه‌رستین (كه ئیبراهیم ئه‌م دوعایه بكات ئێمه ئه‌بێ زیاتر له خۆمان بترسین و ئه‌م دوعایه بۆ خۆمان و دایك و باوك و نه‌وه‌كانمان بكه‌ین).
(36) [ رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌م بتانه بوونه‌ته هۆی گومڕا كردنى زۆرێك له خه‌ڵكی [ فَمَنْ تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي ] جا هه‌ر كه‌سێك شوێن من بكه‌وێ ئه‌وه له منه [ وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٣٦) ] وه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچیم بكات ئه‌وه تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار زۆر لێخۆش‌بوو و به به‌زه‌ییت (لێره سه‌رپێچی مه‌به‌ست پێی تاوانه، نه‌ك به درۆزانین و شوێن نه‌كه‌وتن).
(37) [ رَبَّنَا إِنِّي أَسْكَنْتُ مِنْ ذُرِّيَّتِي بِوَادٍ غَيْرِ ذِي زَرْعٍ عِنْدَ بَيْتِكَ الْمُحَرَّمِ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار من نه‌وه‌كانم (هاجه‌رى خێزانم و ئیسماعیلى كوڕم) جێگیر‌و نیشته‌جێ كردووه له دۆڵێكدا كه هیچ كشتوكاڵێكی لێ نیه له‌لای ماڵه‌كه‌ی تۆ له مه‌ككه كه موحه‌ڕه‌مه، واته: حه‌رامه له‌سه‌ر سته‌مكاران و كافران كه بێڕێزی به‌رامبه‌ری بكه‌ن یان سووكایه‌تی پێ بكه‌ن [ رَبَّنَا لِيُقِيمُوا الصَّلَاةَ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار بۆیه له‌وێ جێگیر‌و نیشته‌جێم كردوون تا نوێژ بۆ تۆ ئه‌نجام بده‌ن [ فَاجْعَلْ أَفْئِدَةً مِنَ النَّاسِ تَهْوِي إِلَيْهِمْ ] وه تۆش وا له دڵی خه‌ڵكی بكه كه دڵیان ڕاكێشی بۆ لای ئه‌و ماڵه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ج بكه‌ن و عیباده‌تی تۆى لێ بكه‌ن [ وَارْزُقْهُمْ مِنَ الثَّمَرَاتِ ] وه ڕزقیان بده له به‌رووبوومه‌كان [ لَعَلَّهُمْ يَشْكُرُونَ (٣٧) ] به‌ڵكو ئه‌وانیش شوكرانه‌بژێری تۆ بكه‌ن.
(38) [ رَبَّنَا إِنَّكَ تَعْلَمُ مَا نُخْفِي وَمَا نُعْلِنُ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ زانای كه ئێمه چ شتێكمان شاردۆته‌وه‌و چ شتێكمان ئاشكرا كردووه (نیه‌تى من ده‌زانیت له دوعاكردنم بۆ مه‌ككه كه مه‌به‌ستم ره‌زامه‌ندى تۆیه) [ وَمَا يَخْفَى عَلَى اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ (٣٨) ] وه هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه نه له زه‌وی و نه له ئاسمان.
(39) [ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي وَهَبَ لِي عَلَى الْكِبَرِ إِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ ] حه‌مدو ستایش بۆ په‌روه‌ردگار كه له ته‌مه‌نی پیریدا كه خۆم و خێزانیشم ته‌مه‌نمان گه‌وره‌یه‌و پیر بووین ئیسماعیل و ئیسحاقی پێ به‌خشیم، كه وتراوه: كاتێك كه ئیسماعیلی بووه ته‌مه‌نی نه‌وه‌دو نۆ (٩٩) ساڵ بووه، وه كه ئیسحاقی بووه ته‌مه‌نی سه‌دو دوانزه (١١٢) ساڵ بووه [ إِنَّ رَبِّي لَسَمِيعُ الدُّعَاءِ (٣٩) ] به دڵنیایی په‌روه‌ردگاری من هه‌موو دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یه‌ك ئه‌بیستێ وه وه‌ڵام ئه‌داته‌وه.
(40) [ رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار وام لێ بكه به‌رده‌وام نوێژه‌كانم ئه‌نجام بده‌م وه نه‌وه‌كانیشم به‌هه‌مان شێوه [ رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ (٤٠) ] وه ئه‌ی په‌روه‌ردگار دوعاكانمان قه‌بوڵ بكه.
(41) [ رَبَّنَا اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار له خۆم و دایك و باوكم خۆشبه، (كاتێك ئه‌م دوعایه‌ی كرد نه‌یزانی باوكى له‌سه‌ر كوفر ئه‌مرێت) [ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ الْحِسَابُ (٤١) ] وه له باوه‌ڕداران خۆشبه له‌و ڕۆژه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌ڵئه‌ستنه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه له ساحه‌ی مه‌حشه‌ردا.
(42) [ وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ ] وا حیساب نه‌كه‌ن كه خوای گه‌وره بێ‌ئاگا بێت له‌وه‌ی كه زاڵمان و سته‌مكاران ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن [ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الْأَبْصَارُ (٤٢) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره سزایان نادات وه دوای ئه‌خات بۆ ڕۆژێك كه چاوه‌كان به‌رز ئه‌بێته‌وه وه نانوقێنرێت و ئه‌بڵه‌ق ئه‌بێت له سه‌ختی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه ئه‌یبینێ له ڕۆژی قیامه‌تداو سه‌رسام ئه‌بن.
(43) [ مُهْطِعِينَ ] وه به‌خێرایی ئه‌ڕۆن به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر [ مُقْنِعِي رُءُوسِهِمْ ] سه‌ریان به‌رز كردۆته‌وه‌و ته‌ماشای یه‌كتری ناكه‌ن [ لَا يَرْتَدُّ إِلَيْهِمْ طَرْفُهُمْ ] وه چاویان بۆ لایان ناگه‌ڕێته‌وه هه‌ر سه‌یری پێش خۆیان ئه‌كه‌ن و نایتروكێنن له ترسى ئه‌و سزایانه‌ى كه توشیان ده‌بێت [ وَأَفْئِدَتُهُمْ هَوَاءٌ (٤٣) ] وه دڵیشیان خاڵییه‌و هیچ شتێكی تیا نه‌ماوه‌و وێرانه له‌به‌ر سه‌ختی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه ئه‌یبینن، یاخود شوێنى دڵیان خاڵیه چونكه له ترسا دڵیان ده‌رچووه لاى گه‌روویانه.
(44) [ وَأَنْذِرِ النَّاسَ يَوْمَ يَأْتِيهِمُ الْعَذَابُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئاگاداری خه‌ڵكی بكه‌وه له‌و ڕۆژه‌ی كه سزایان بۆ دێت وه بیانترسێنه له ڕۆژی قیامه‌ت [ فَيَقُولُ الَّذِينَ ظَلَمُوا رَبَّنَا أَخِّرْنَا إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ نُجِبْ دَعْوَتَكَ وَنَتَّبِعِ الرُّسُلَ ] كه كافران ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار مۆڵه‌تمان بده‌رێ وه ته‌مه‌نمان درێژ بكه ئه‌گه‌ر بۆ كاتێكی نزیكیش بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دونیا تا وه‌ڵامی بانگه‌وازی تۆ بده‌ینه‌وه له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ران وه شوێن پێغه‌مبه‌رانت بكه‌وین [ أَوَلَمْ تَكُونُوا أَقْسَمْتُمْ مِنْ قَبْلُ مَا لَكُمْ مِنْ زَوَالٍ (٤٤) ] خوای گه‌وره‌ش وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن پێیان ئه‌فه‌رمووێ: ئایا ئێوه نه‌بوون كه سوێندتان ئه‌خوارد كه ئێوه له‌ناو ناچن و بۆ هه‌میشه‌یی له دونیا ئه‌ژین و قیامه‌ت و زیندووبوونه‌وه نیه.
(45) [ وَسَكَنْتُمْ فِي مَسَاكِنِ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ] وه ئێوه جێگیر بوون له شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زوڵمیان له خۆیان كرد به‌كوفرو تاوان، واته: قه‌ومی ثهمودو عادو ئه‌وانه كه خوای گه‌وره له‌ناوی بردن ئێوه‌ش له‌وێ ژیان بۆ په‌ندو عیبره‌تتان وه‌رنه‌گرت [ وَتَبَيَّنَ لَكُمْ كَيْفَ فَعَلْنَا بِهِمْ ] وه بینیشتان كه ئێمه چیمان به‌وان كرد‌و چۆن له ناومان بردن و سزامان دان به‌هۆی كوفر‌و تاوانیانه‌وه [ وَضَرَبْنَا لَكُمُ الْأَمْثَالَ (٤٥) ] وه چه‌نده‌ها نموونه‌مان بۆ هێنانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیمان بێنن.
(46) [ وَقَدْ مَكَرُوا مَكْرَهُمْ ] وه ئه‌وان ئه‌و حه‌قه‌یان گه‌ڕانده‌وه‌و نه‌خشه‌و فێڵی خۆیان كرد [ وَعِنْدَ اللَّهِ مَكْرُهُمْ ] وهنهخشهو فێڵیان له‌لای خوای گه‌وره بوو [ وَإِنْ كَانَ مَكْرُهُمْ لِتَزُولَ مِنْهُ الْجِبَالُ (٤٦) ] هه‌ر چه‌نده نه‌خشه‌و فێڵیان ئه‌وه‌نده سه‌خت بوو كه نزیك بوو شاخه‌كان له‌جێی خۆی لابه‌رێ و ههڵبكۆڵێ به‌ڵام خوای گه‌وره به‌تاڵی كرده‌وه‌و دینه‌كه‌ی خۆی سه‌رخست، یاخود خۆ نه‌خشه‌و پیلان و فێڵیان ئه‌وه‌نده قورس نه‌بوو تا شاخه‌كان له جێی خۆی هه‌ڵكه‌نێ و لای به‌رێ خۆ ئه‌گه‌ر وایش بوایه هه‌ر خوای گه‌وره به‌تاڵی ئه‌كرده‌وه‌و پێغه‌مبه‌ران و شوێكهوتووان و دینه‌كه‌ی خۆی سه‌رئه‌خست.
(47) [ فَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ مُخْلِفَ وَعْدِهِ رُسُلَهُ ] وه وادامه‌نێن و وامه‌زانن كه خوای گه‌وره ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنه‌ی به پێغه‌مبه‌رانی داوه نایباته سه‌ر كه فه‌رمووی: ئێمه پێغه‌مبه‌ران سه‌ر ئه‌خه‌ین [ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ ذُو انْتِقَامٍ (٤٧) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته‌و تۆڵه له دوژمنانی ئه‌سه‌نێت.
(48) [ يَوْمَ تُبَدَّلُ الْأَرْضُ غَيْرَ الْأَرْضِ وَالسَّمَاوَاتُ ] له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌و زه‌ویه ئه‌گۆڕێ به زه‌ویه‌كی تر، وه ئاسمانه‌كانیش ئه‌گۆڕێن، یاخود وتراوه: شێوازی ئه‌گۆڕێ، عائیشه پرسیارى له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كرد ئه‌ى خه‌ڵكى له‌و رۆژه‌دا له كوێن؟ فه‌رمووى: له‌سه‌ر پردى صیراتن [ وَبَرَزُوا لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ (٤٨) ] وه هه‌موو خه‌ڵكی له قه‌بره‌كان ده‌رئه‌چن و ده‌رئه‌كه‌ون بۆ خوایه‌ك كه تاك و ته‌نهاو باڵاده‌سته.
(49) [ وَتَرَى الْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍ مُقَرَّنِينَ فِي الْأَصْفَادِ (٤٩) ] له‌و ڕۆژه‌دا تاوانباران و كافران ئه‌بینی كه كۆت و زنجیر كراون و به‌ستراونه‌ته‌وه، یاخود له‌گه‌ڵ شه‌یتاندا كۆت و زنجیر كراون.
(50) [ سَرَابِيلُهُمْ مِنْ قَطِرَانٍ ] وه جل و به‌رگ و پۆشاكیان له مسی تواوه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زوو ئاگر ئه‌گرێ و بۆنی ناخۆشه [ وَتَغْشَى وُجُوهَهُمُ النَّارُ (٥٠) ] وه ئاگریش هه‌موو ده‌م و چاو و ڕوویان ئه‌گرێته‌وه‌و به‌رز ئه‌بێته‌وه پیایاندا، بۆیه ده‌م و چاو و ڕوویان باسكراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێزترین شوێنی مرۆڤه وه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی تیایه.
(51) [ لِيَجْزِيَ اللَّهُ كُلَّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ ] تا خوای گه‌وره پاداشت یان سزای هه‌موو كه‌سێك بداته‌وه به گوێره‌ی كرده‌وه‌ی خۆی [ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (٥١) ] به‌دڵنیایى لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره زۆر خێرایه له یه‌ك كاتدا ئه‌توانێ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكیدا بكات.
(52) [ هَذَا بَلَاغٌ لِلنَّاسِ وَلِيُنْذَرُوا بِهِ ] ئه‌م قورئانه پیرۆزه گه‌یاندنێكه بۆ تێكڕاى خه‌ڵكی كه ئه‌مه‌یان به‌سه تا ئاگادار بكرێنه‌وه‌و بترسێنرێن [ وَلِيَعْلَمُوا أَنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] وه تا بزانن ته‌نها په‌رستراوی حه‌ق زاتی پیرۆزی الله یه تاك و ته‌نهاو بێ شه‌ریكه [ وَلِيَذَّكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ (٥٢) ] وه تا خاوه‌ن عه‌قڵ و هه‌سته‌كان په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن و بیر بكه‌نه‌وه والله أعلم.