(1) سووره‌تی (به‌قهره) (واته: مانگا) سووره‌تێكی مه‌ده‌نی¬یه‌و (٢٨٦) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ ال‌م (١) ] ئه‌و پیتانه‌ی كه له سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌وه هاتوونه هه‌یه له زانایان وه‌كو ئیمامی (قورتوبی) هێناوێتی له ئیمامی (ابوبكرو عمرو عثمان و علي و ابن مسعود) (خوایان لی رازی بێت) ئه‌فه‌رموون: نهێنی خوای گه‌وره‌یه له قورئاندا ته‌نها خوای گه‌وره خۆی ماناكه‌ی ئه‌زانێ، وه هه‌یشه له زانایان وه‌كو (شیخ الاسلام) ئه‌فه‌رموون: به‌ڵێ ماناكه‌ی ئه‌زانین بۆ ته‌حه‌ددا كردنه بۆچونی ڕاست و دروست ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره به‌و پیتانه ته‌حه‌ددای عه‌ره‌بی پێ ئه‌كات كه قورئانی پیرۆز له‌و پیتانه پێك هاتووه ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن ئه‌م قورئانه فه‌رمووده‌و فه‌رمایشت و كه‌لامی خوای گه‌وره نیه‌و قسه‌ی محمده صلی الله علیه وسلم ئێوه‌ش ئه‌و پیتانه‌تان له‌به‌ر ده‌ستدایه ته‌نها سووره‌تێكی هاوشێوه‌ی قورئانی پیرۆز بێننه‌وه، له‌و كاته‌وه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه سووره‌تێكی بچووك هاوشێوه‌ی قورئانی پیرۆز بێننه‌وه، وه تا رۆژی قیامه‌تیش ناتوانن، چونكه هه‌رگیز قسه‌ی مرۆڤ وه‌كو قسه‌ی خوای گه‌وره نابێت
(2) [ ذَلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ فِيهِ ] ئه‌م په‌رتووكه كه قورئانی پیرۆزه هیچ گومانێكی تیادا نیه كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دابه‌زیووه [ هُدًى لِلْمُتَّقِينَ (٢) ] هیدایه‌ت و رووناكی و ڕێنماییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و خۆیان له تاوان ئه‌پارێزن
(3) {هەندێك لە سیفاتی مرۆڤی خۆپارێزو موتتەقی} [ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ ] یه‌كێك له سیفاتی موتته‌قی ئه‌وه‌یه كه ئیمان به غه‌یب ئه‌هێنن ئه‌و شتانه‌ی كه شاراوه‌یه‌و نادیاره‌و خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌واڵیان پێ داوه باوه‌ڕیان به هه‌مووی هه‌یه [ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ ] وه نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به ڕوكن و مه‌رج و واجب و خشوع و سوننه‌ت و شێوازه‌كانی و له‌كاتی خۆیدا [ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (٣) ] وه له‌و ماڵهیشی كه پێمان به‌خشیون نه‌فه‌قه‌ی منداڵ و خێزانیان ده‌كه‌ن و زه‌كاتی ماڵه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن
(4) [ وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ ] وه ئیمانیان به‌و قورئانه پیرۆزه هه‌یه كه بۆ تۆ دابه‌زیوه وه به‌و كتێبه ئاسمانیانه‌ی تر كه بۆ پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ دابه‌زیوه باوه‌ڕیان به هه‌مووی هه‌یه [ وَبِالْآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ (٤) ] وه یه‌قینیشیان هه‌یه به ڕۆژی دوایی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له ڕۆژی دواییدا ڕووئه‌دات
(5) [ أُولَئِكَ عَلَى هُدًى مِنْ رَبِّهِمْ ] ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ته‌قواو ئیمانیان كۆ كردۆته‌وه وه فه‌رزه‌كان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنمایی و ڕووناكین له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٥) ] وه ئه‌م كه‌سانه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون له دونیا‌و دواڕۆژدا، پاشان خوای گه‌وره دێته سه‌ر باسكردنی كافران
(6) {هەندێك لە سیفاتی مرۆڤی كافر } [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنْذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنْذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (٦) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافرو بێباوهڕن یه‌كسانه ئه‌گه‌ر ئینزارو ئاگاداریان بكه‌یته‌وه یان نا ئیمان ناهێنن چونكه حه‌قه‌كه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه
(7) [ خَتَمَ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ وَعَلَى سَمْعِهِمْ وَعَلَى أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ ] خوای گه‌وره مۆری له‌سه‌ر دڵ و گوێیان داوه وه په‌رده‌یه‌ك له‌سه‌ر چاویانه، نه حه‌ق ئه‌بینن نه حه‌ق ئه‌بیستن نه حه‌ق ئه‌چێته دڵیانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆیان ڕوون بۆته‌وه‌و خۆیان شوێنی نه‌كه‌وتوونه [ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٧) ] وه ئه‌وانه له ڕۆژی دوایی سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه
(8) {هەندێك لە سیفاتی مرۆڤی مونافیق‌و دووڕوو} پاشان خوای گه‌وره دێته سه‌ر باسكردنی مونافیقان كه له مه‌دینه ده‌ركه‌وتن: [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَمَا هُمْ بِمُؤْمِنِينَ (٨) ] له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه ئه‌ڵێن: ئێمه ئیمانمان به‌خوای گه‌وره‌و به ڕۆژی دوایی هه‌یه به‌ڵام ڕاست ناكه‌ن و له حه‌قیقه‌ت و ڕاستیدا ئیمانیان نیه
(9) [ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ (٩) ] به حسابی خۆیان فێڵ له خوای گه‌وره‌و باوه‌ڕداران ئه‌كه‌ن به‌ڵام له حه‌قیقه‌ت و ڕاستیدا فێڵ له هیچ كه‌سێك ناكه‌ن ته‌نها له خۆیان نه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فێڵ له خوای گه‌وره ناكرێ به‌ڵام خۆیان هه‌ست ناكه‌ن
(10) [ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ ] ئه‌مانه نه‌خۆشی شهك و گومان و نیفاق له دڵیاندایه [ فَزَادَهُمُ اللَّهُ مَرَضًا ] خوای گه‌وره‌ش ئه‌و نه‌خۆشییه‌یانی زیاتر كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌قیان ناسی و لایاندا لێی و ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌هێنا صلی الله علیه وسلم [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ (١٠) ] وه سزایه‌كی زۆر به ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه به‌هۆی ئه‌و درۆ كردنه‌ی كه ئه‌یانكرد، بانگه‌شه‌ی ئیمانیان دهكردو ئیمانداریش نه‌بوون
(11) [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ ] وه كاتێك كه پێیان بڵێی ئاشوب مه‌گێڕن و ئاشوب مه‌نێنه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی به نیفاق و دووڕوویی و خۆشه‌ویستی ده‌ربڕین بۆ كافران و تاوانكردن [ قَالُوا إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ (١١) ] ئه‌ڵێن: ئێمه ته‌نها چاكسازین
(12) [ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْمُفْسِدُونَ وَلَكِنْ لَا يَشْعُرُونَ (١٢) ] بزانن ئاشوبگێڕی ته‌واو ئه‌وان خۆیانن به‌ڵام هه‌ست ناكه‌ن [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا كَمَا آمَنَ النَّاسُ ] وه كاتێك كه پێیان بڵێی ئیمان بێنن وه‌كو چۆن خه‌ڵكی (واته: صه‌حابه) ئیمانیان هێناوه
(13) [ قَالُوا أَنُؤْمِنُ كَمَا آمَنَ السُّفَهَاءُ ] ئه‌ڵێن: ئایا ئێمه ئیمان بێنین هه‌روه‌كو چۆن ئه‌و كه‌سه سه‌فیهـ و گێل و نه‌زان و نه‌فام و كاڵفامانه ئیمانیان هێناوه (مه‌به‌ستیان صه‌حابه‌یه) (خوایان لێ رازی بێت) [ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَاءُ وَلَكِنْ لَا يَعْلَمُونَ (١٣) ] خوای گه‌وره له‌سه‌ر صه‌حابه دێته وه‌ڵام و ئه‌فه‌رمووێ: نه‌خێر ئه‌م مونافیقانه ئه‌مانه خۆیان گێل و نه‌زان و نه‌فامن به‌ڵام نازانن
(14) [ وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آمَنُوا قَالُوا آمَنَّا ] كاتێك كه ئه‌م مونافیقانه بگهیشتنیایه به باوه‌ڕداران (صه‌حابه) ئه‌یانووت: ئێمه‌ش وه‌كو ئێوه ئیمانمان هێناوه [ وَإِذَا خَلَوْا إِلَى شَيَاطِينِهِمْ ] وه كاتێك تاك بوونایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌كانیان له‌سه‌رانی كوفر‌و نیفاق و جوله‌كه [ قَالُوا إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِئُونَ (١٤) ] ئه‌یانووت: ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین وه‌كاتێك كه ئێمه تێكه‌ڵ موسڵمانان ئه‌بین ئه‌وه ته‌نها گاڵته‌یان پێ ئه‌كه‌ین
(15) [ اللَّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ ] دیسان خوای گه‌وره له‌سه‌ر صه‌حابه دێته وه‌ڵام كاتێك ئه‌وان گاڵته به صه‌حابه ئه‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گاڵته پێكردنه خوای گه‌وره‌ش گاڵته به‌وان ئه‌كات وه سووك و ڕیسوایان ئه‌كات و تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌نێ بۆ به‌نده باوه‌ڕداره‌كانی [ وَيَمُدُّهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (١٥) ] وه بۆیان درێژ ئه‌كاته‌وه له‌ناو توغیان گومڕایی و كوفری خۆیاندا بگه‌وزێن و به‌رده‌وام بن چونكه شایه‌نی ئیمان نین
(16) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الضَّلَالَةَ بِالْهُدَى ] ئا ئه‌مانه ئه‌و هیدایه‌ته‌ی خوای گه‌وره بۆی ناردن گۆڕیانه‌وه به گومڕایی، گومڕاییان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر هیدایه‌تدا [ فَمَا رَبِحَتْ تِجَارَتُهُمْ ] وه ئه‌م بازرگانیه‌ی كه كردیان به شوێنكه‌وتنیان بۆ كوفر له جیاتی ئیمان نهیانبردهوهو قازانجیان نه‌كرد [ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ (١٦) ] وه هیدایه‌ت دراویش نه‌بوون و هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیدایهتهكهیان گۆڕیه‌وه به گومڕایی
(17) [ مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَارًا ] نموونه‌ی ئه‌م كه‌سانه وه‌كو نموونه‌ی كه‌سێك وایه كه ئاگرێك ئه‌كاته‌وه [ فَلَمَّا أَضَاءَتْ مَا حَوْلَهُ ذَهَبَ اللَّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِي ظُلُمَاتٍ لَا يُبْصِرُونَ (١٧) ] كاتێك كه ئه‌و ئاگره ده‌وروپشتی خۆیان ڕووناك ئه‌كاته‌وه‌و به‌رچاوی خۆیان ئه‌بینن خوای گه‌وره ئاگرو ڕووناكییه‌كه‌یان لێ ئه‌كوژێنێته‌وه وه به‌جێیان دێلێ له تاریكییه‌كدا كه به‌رچاوی خۆیان نه‌بینن، كۆمه‌ڵێ له صه‌حابه ئه‌فه‌رموون: ئه‌مه نموونه‌یه‌كه بۆ مونافیقان كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هاته مه‌دینه‌وه موسڵمان بوون و ئیسلام و ئیمانیان ناسی و به‌رچاویان ڕووناك بوو، به‌ڵام له دوای ئه‌وه پاشگه‌ز بوونه‌وه وه نیفاقیان هه‌ڵبژارد ئه‌و ڕووناكی ئیمان و ئیسلامه‌یان كوژایه‌وه‌و ئه‌و كاته به‌رچاوی خۆیان نه‌ئه‌بینی و نه‌یانزانی كامه خێره‌و كامه شه‌ڕه‌و كامه حه‌ڵاڵ و كامه حه‌ڕامه
(18) [ صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لَا يَرْجِعُونَ (١٨) ] بۆیه ئه‌وانه كه‌ڕن خێر‌و حه‌ق نابیستن، وه ڵاڵن شتێك ناڵێن كه سودی بۆیان هه‌بێت، وه كوێرن خێر‌و حه‌ق نابینن، وه هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه‌و له‌و تاریكیه‌دا ئه‌مێننه‌وه
(19) [ أَوْ كَصَيِّبٍ مِنَ السَّمَاءِ فِيهِ ظُلُمَاتٌ وَرَعْدٌ وَبَرْقٌ ] یاخود نموونه‌ی ئه‌م قورئانه وه‌كو نموونه‌ی بارانێك وایه كه چۆن له ئاسمانه‌وه باران ئه‌بارێ كه تاریكی و هه‌وره تریشقه و هه‌وره بروسكه‌ی تیایه كه ئه‌م نموونانه تاریكی و هه‌وره بروسكه‌و هه‌وره تریشقه ئه‌مانه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و به‌رهه‌ڵستییانه‌یه كه له قورئاندا خوای گه‌وره مونافیقانی پێ ئه‌ترسێنێ ئه‌وانیش [ يَجْعَلُونَ أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِمْ مِنَ الصَّوَاعِقِ حَذَرَ الْمَوْتِ ] مونافیقان له كاتی ئه‌و هه‌وره بروسكه‌و هه‌وره تریشقه‌یه په‌نجه‌یان ئه‌خه‌نه ناو گوێیان بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆیان بپارێزن له مردن، واته كاتێك كه خوای گه‌وره قورئانی پیرۆزی داگرتووه ئه‌وان خۆیان لێ كوێر كردووه و گوێی خۆیان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئان نه‌بیستن [ وَاللَّهُ مُحِيطٌ بِالْكَافِرِينَ (١٩) ] به‌ڵام مونافیقان له ده‌ست خوای گه‌وره ڕزگاریان نابێ خوای گه‌وره ده‌وری كافرو مونافیقانی داوه هه‌موویان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دان
(20) [ يَكَادُ الْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَارَهُمْ ] نزیكه ئه‌و هه‌وره بروسكه‌یه چاویان ده‌ربكات، واته: ئایه‌ته‌كانی قورئان نزیكه ئابڕوویان ببات و په‌رده له‌سه‌ر نهێنیه‌كانیان هه‌ڵماڵێ [ كُلَّمَا أَضَاءَ لَهُمْ مَشَوْا فِيهِ ] هه‌ر ئه‌وه‌نده كاتێك كه ئه‌و هه‌وره بروسكه‌یه كه ڕووناكییه‌ك ئه‌كات كه‌مێك به‌ر پێیان ڕووناك ئه‌بێ ئه‌وان به‌و ڕووناكییه ئه‌ڕۆن [ وَإِذَا أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُوا ] وه كاتێك كه تاریك ئه‌بێته‌وه ڕائه‌وه‌ستن توانای ڕۆیشتنیان نابێ واته: كاتێك كه سه‌روه‌ت و سامانیان زۆر بێ و غه‌نیمه‌تیان هه‌بێ له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ئه‌ڕۆن و ئه‌ڵێن: دینی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم حه‌قه، به‌ڵام كاتێك كه نه‌بێ یان تووشی به‌ڵاو موسیبه‌ت و ترسێك ببن ئه‌و كاته ئه‌ڵێن: دینی محمد صلی الله علیه وسلم ناحه‌قه‌و پاشگه‌ز ئه‌بنه‌وه [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَارِهِمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت هه‌سته‌وه‌ری بیستن و بینینیان لێئه‌سه‌نێته‌وه [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٠) ] وه به‌دڵنیایی خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه
(21) [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (٢١) ] ئه‌ی خه‌ڵكینه ئێوه عیباده‌تی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان بكه‌ن كه ئێوه‌ی دروست كردووه وه ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌یشی دروست كردووه به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و لێی بترسێن
(22) [ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا ] ئه‌و خوایه‌ی كه ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ئێوه كردووه به ڕاخه‌رو له‌سه‌ری جێگیر بوونه [ وَالسَّمَاءَ بِنَاءً ] وه ئه‌و ئاسمانه‌شی وه‌كو سه‌قفێكی پارێزراو به‌سه‌ر زه‌ویه‌وه داناوه [ وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَكُمْ ] له‌و ئاسمانه‌یشه‌وه بارانتان بۆ ئه‌بارێنێ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌یشه‌وه له زه‌وی جۆره‌ها به‌روبووم و به‌رهه‌متان بۆ ئه‌ڕوێنێ و بۆ ده‌رئه‌كات [ فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٢٢) ] ده‌ی ئێوه هیچ هاوه‌ڵێك بۆ خوای گه‌وره بڕیار مه‌ده‌ن له كاتێكدا كه ئێوه ئه‌زانن ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووتانن به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره ئه‌وان ئێوه‌یان دروست نه‌كردووه‌و زه‌ویان بۆ ڕانه‌خستوون و ئاسمانیان بۆ ڕانه‌گرتوون و بارانیان بۆ نه‌باراندوون و ڕووه‌ك و به‌روبوومیان له زه‌وییه‌وه بۆ ده‌رنه‌كردوون و ئه‌زانن كه خوای گه‌وره شه‌ریكی نیه
(23) {قورئان تەحەددا دەكات} [ وَإِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِنْ مِثْلِهِ ] وه ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان هه‌یه له‌و قورئانه پیرۆزه‌ی كه بۆ سه‌ر عه‌بدی خۆمان كه محمده صلی الله علیه وسلم دامان به‌زاندووه ئه‌وا ته‌نها هاوشێوه‌ی سووره‌تێكی قورئان بێننه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌كو كورتترین سووره‌تیش بێت [ وَادْعُوا شُهَدَاءَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٢٣) ] وه شایه‌ت و پشتیوانه‌كانی خۆیشتان بێنن له غه‌یری خوا شایه‌تیتان بۆ بدات كه ئه‌مه‌ی ئێوه هێناوتانه‌ته‌وه هاوشێوه‌ی سووره‌تێكی قورئانه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن
(24) [ فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا وَلَنْ تَفْعَلُوا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م شته‌تان نه‌توانی وه ناشتوانن وه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌و تا ڕۆژی قیامه‌تیش ناتوانن سووره‌تێكی بچووكی هاوشێوه‌ی قورئان بێننه‌وه، چونكه قورئان قسه‌ی خوایه چۆن قسه‌ی مرۆڤـ وه‌كو قسه‌ی خوا ده‌بێت [ فَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ (٢٤) ] ده‌ی كه‌واته به ئیمان هێنان و كرده‌وه‌ی چاكتان خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی كه سووته‌مه‌نییه‌كه‌ی خه‌ڵكی و به‌ردی گۆگرده، كه ئاماده‌كراوه بۆ كافران، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێستا دۆزه‌خ دروستكراوه)
(25) [ وَبَشِّرِ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] وه مژده بده به‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه كه ئه‌وانه له به‌هه‌شتدا كۆمه‌ڵێك باخ و بێستانیان بۆ هه‌یه كه ئاو به ژێریدا ئه‌ڕوات [ كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِنْ ثَمَرَةٍ رِزْقًا قَالُوا هَذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِنْ قَبْلُ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهًا ] هه‌ر كاتێك له به‌هه‌شتدا رزق و به‌رهه‌م و میوه‌یه‌كیان پێ بدرێ ئه‌ڵێن: ئێمه پێشتر ئه‌مه‌مان خواردووه، یان له دونیادا ئه‌مه‌مان خواردووه كاتێك كه ئه‌یبینن وا ئه‌زانن هه‌مان میوه‌ی دونیایه، به‌ڵام كه ده‌یخۆن نه تامی نه بۆنی نه ڕه‌نگی نه قه‌باره‌ی لێك ناچێت به‌ڵكو هه‌مووی لێك جیاوازه وه له‌وه باشتریان ئه‌ده‌نێ [ وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ ] وه له به‌هه‌شتیشدا ئافره‌تی پاككراویان بۆ هه‌یه كه تووشی حه‌یزو نیفاس و هه‌موو پیسیه‌كانی تر نابن كه له دونیادا ئافره‌ت هه‌یه‌تی ئه‌وان نیانه‌و پاككراون [ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٢٥) ] وه ئه‌وان له به‌هه‌شتدا به هه‌میشه‌یی و نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه
(26) [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَنْ يَضْرِبَ مَثَلًا مَا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا ] كاتێك كه خوای گه‌وره له قورئاندا باسی مێشووله‌و مێرووله‌و جاڵجاڵۆكه‌ی كرد كافره‌كان وتیان: ئه‌مانه شایه‌ن نیه به خوای گه‌وره بۆچی باسی ئه‌م شتانه ئه‌كات؟! خوای گه‌وره فه‌رمووی: به‌ڕاستی خوای گه‌وره شه‌رم ناكات كه نموونه‌ی مێشووله‌یه‌ك یاخود له‌سه‌رووی مێشووله‌یه‌ك بێنێته‌وه له بچووكیدا [ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ ] ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕدارن ئه‌زانن كه ئه‌م نموونه هێنانه‌وه‌یه حه‌قه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه، یان ئه‌زانن كه قسه‌ی خوای گه‌وره‌یه [ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلًا ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه كافرن ئه‌ڵێن: باشه خوای گه‌وره مه‌به‌ستی چیه به هێنانه‌وه‌ی ئه‌م نموونانه [ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ (٢٦) ] خوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌م نموونانه‌وه كه‌سانێك گومڕا ئه‌كات (واته: مونافیقان)، وه كه‌سانێكیش هیدایه‌ت ئه‌دات (واته: باوه‌ڕداران)، وه هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌م نموونانه‌وه گومڕا نابێ ته‌نها كه‌سانێك كه خۆیان فاسق بن و ده‌رچوو بێتن له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و گاڵته‌و سووكایه‌تیان به فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره كرد بێت (واته: مونافیقان)
(27) [ الَّذِينَ يَنْقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مِيثَاقِهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عه‌هدو په‌یمانی خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌وه‌شێننه‌وه له دوای ئه‌وه‌ی كه عه‌هدو په‌یمانیان داوه‌و خۆیان پێوه په‌یوه‌ست كردووه [ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ يُوصَلَ ] وه ئه‌و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیه‌ی كه خوای گه‌وره ئه‌مری كردووه بیگه‌یه‌نن ئه‌وان ئه‌یپچڕێنن [ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ] وه ئاشووب ئه‌نێنه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی به خراپه‌كاری [ أُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (٢٧) ] ئا ئه‌مانه زه‌ره‌رمه‌ندن له دونیا‌و له قیامه‌تدا
(28) [ كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَكُنْتُمْ أَمْوَاتًا فَأَحْيَاكُمْ ] ئێوه چۆن كوفر ئه‌كه‌ن به خوایه‌ك له كاتێكدا ئێوه له‌سه‌ره‌تادا بوونتان نه‌بووه‌و ئێوه‌ی دروست كردووه [ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٢٨) ] پاشان ئه‌تانمرێنێته‌وه پاشان له ڕۆژی قیامه‌ت زیندووتان ئه‌كاته‌وه پاشان بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه
(29) [ هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُمْ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ی دروست كردووه. {ماناكانی (استوی) لە قورئاندا} [ ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ فَسَوَّاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ ] پاشان خوای گه‌وره ویستی ئاسمانه‌كانی بوو، وه یه‌كسه‌ر حه‌وت ئاسمانی دروست كرد‌و ڕێكیخست، ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌زه‌وی پێش ئاسمان دروستكراوه (اسْتَوَى) له قورئاندا به سێ مانا هاتووه: له‌گه‌ڵ (إِلَى) به‌مانای ویست بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه، وه له‌گه‌ڵ (عَلَى) به مانای به‌رزو بڵند بوونه‌وه دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) (طه:٥)، وه به ته‌نهایش به‌بێ حه‌رف به‌مانای پێگه‌یشتن و كامڵ بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته: (وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَاسْتَوَى آتَيْنَاهُ حُكْماً وَعِلْماً) (القصص: ١٤). [ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٢٩) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به هه‌موو شتێك
(30) {دروستكردنی ئادەم‌و بەسەرهاتی لەگەڵا ئیبلیسدا} [ وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ] په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی فه‌رموو من ئه‌مه‌وێ له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا كه‌سانێك دانێم كه ببن به جێنشینی یه‌كتری [ قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ ] فریشته‌كان وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئایا تۆ كه‌سانێكی تیا دائه‌نێی كه ئاشووب بگێڕن له‌سه‌ر زه‌وی وه خوێن بڕێژن وه تاوان بكه‌ن، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: پێشتر جنی هه‌بووه ئه‌م شتانه‌یان كردووه‌و مه‌لائیكه‌ت ئه‌وه‌یان بینیوه بۆیه وایان وت، وه پرسیاری حیكمه‌ته‌كه‌یان كردووه نه‌ك ره‌خنه بگرن [ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ] له كاتێكدا ئێمه تۆ به‌گه‌وره‌و به پاك ڕائه‌گرین له هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ك له هه‌موو شتێك كه شایه‌نی تۆ نه‌بێ، له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌یداته پاڵ تۆ له شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره [ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٣٠) ] په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی كه من ئه‌یزانم ئێوه نایزانن، كه له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه من دروستیان ئه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و زانایان و خواپه‌رستان و پیاوچاكانیشیان تیادا ئه‌بێت
(31) [ وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ] خوای گه‌وره ئاده‌می دروست كرد وه ناوی هه‌موو شته‌كانی فێركرد [ ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنْبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَؤُلَاءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٣١) ] پاشان خوای گه‌وره پرسیاری له مه‌لائیكه‌ت كرد ده‌رباره‌ی ئه‌و ناوانه و فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن ناوی ئه‌م شتانه‌م پێ بڵێن
(32) [ قَالُوا سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا ] وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ تۆ ئێمه هیچ زانست و زانیاریه‌كمان نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه خۆت فێرمانت كردووه ئێمه غه‌یب نازانین [ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (٣٢) ] هه‌ر تۆ زۆر زانا‌و كاربه‌جێی
(33) [ قَالَ يَا آدَمُ أَنْبِئْهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی ئاده‌م هه‌موو ئه‌و ناوانه‌یان پێ بڵێ [ فَلَمَّا أَنْبَأَهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ ] كاتێك كه ئاده‌م ناوی هه‌موو شته‌كانی پێ وتن [ قَالَ أَلَمْ أَقُلْ لَكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنْتُمْ تَكْتُمُونَ (٣٣) ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئایا من پێتانم نه‌ووت كه من نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ئه‌زانم، وه ئه‌وه‌ی كه ئاشكرای ده‌كه‌ن و ده‌ریئه‌بڕن ئه‌ویش هه‌ر ئه‌زانم كه وتتان ئه‌مه‌ی كه تۆ دروستی ئه‌كه‌یت ئاشوب ئه‌گێڕێ له‌سه‌ر زه‌وی و خوێن ئه‌ڕێژێ، ئه‌وه‌یشی كه شاردووتانه‌وه ئه‌ویش ئه‌زانم له‌وه‌ی كه ئیبلیس له نه‌فسی خۆیدا ته‌كه‌بورو لووتبه‌رزی شاردبۆوه
(34) [ وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ ] په‌روه‌ردگار ئه‌مری كرد به فریشته‌كان كه كڕنۆشی ڕێز‌و ئیحترام بۆ ئاده‌م به‌رن كه له شه‌ریعه‌تی خۆماندا حه‌رام كراوه ئه‌م شته تایبه‌ت بووه به‌وانه‌وه [ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَى وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ (٣٤) ] هه‌موویان سوجده‌یان بۆ برد ته‌نها ئیبلیس نه‌بێ كه له جن بوو به‌ڵام زۆر خواپه‌رست و چاكه‌كار بوو له‌ناو مه‌لائیكه‌ته‌كاندا بوو ئه‌م سوجده‌ی نه‌بردو ڕه‌فزی كرد‌و ڕه‌تی كرده‌وه‌و خۆی به گه‌وره زانی و وتی من له‌و باشترم من له ئاگر دروستكراوم و ئه‌و له قوڕ، وه له زانیاری خوای گه‌وره هه‌بوو كه ئه‌مه كافر ده‌رئه‌چێ وه كافر بوو
(35) [ وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی ئاده‌م خۆت و حه‌وای خێزانت نیشته‌جێ بن له به‌هه‌شتدا به ویستی خۆتان ژیانێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن ویستتان له چیه له به‌هه‌شتدا بیخۆن به‌بێ ماندوو بوون به‌ڵام له‌م داره نزیك نه‌كه‌ونه‌وه كه ئایا ئه‌و داره ترێ بووه یاخود گه‌نم بوو یان هه‌نجیر بووه یان هه‌ر شتێكی تر بێت دارێك بووه‌و باس نه‌كراوه [ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ (٣٥) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌و داره نزیك ببنه‌وه‌و له‌و داره بخۆن ئه‌وه زوڵم و سته‌م له نه‌فسی خۆتان ئه‌كه‌ن
(36) [ فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا ] شه‌یتان تووشی زه‌له‌و تاوانی كردن [ فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ ] وه ده‌ری كردن له ژیانی خۆشی به‌هه‌شت به‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای به‌هه‌شت پێیانی وت له‌م داره بخۆن وه ئه‌گه‌ر لێی بخۆن ئێوه ئیتر بۆ هه‌میشه‌یی ئه‌ژین، فێڵی لێ كردن و وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست كردن [ وَقُلْنَا اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ] خوای گه‌وره ئه‌مری كرد ئه‌ی ئاده‌م له‌گه‌ڵ حه‌وادا دابه‌زنه سه‌ر زه‌وی و له به‌هه‌شت ده‌رچن وه له نه‌وه‌كانی تۆدا هه‌ندێكتان ئه‌بن به دوژمنی هه‌ندێكی ترتان [ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ (٣٦) ] له‌سه‌ر زه‌ویشدا نیشته‌جێ ئه‌بن وه ئه‌وه‌ی كه پێویست بكات له خواردن و خواردنه‌وه‌و جل و به‌رگ و پۆشاك بۆتان هه‌یه تا كاتی مردن یاخود تا ڕۆژی قیامه‌ت
(37) [ فَتَلَقَّى آدَمُ مِنْ رَبِّهِ كَلِمَاتٍ ] ئاده‌م په‌شیمان بۆوه‌و وتی: [ رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] (الْأَعْرَافِ: ٢٣) واته: په‌روه‌ردگار زوڵممان له نه‌فسی خۆمان كرد ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و ڕه‌حممان پێ نه‌كه‌ی ئه‌وه ئێمه له زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌بین [ فَتَابَ عَلَيْهِ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (٣٧) ] كه وای فه‌رموو خوای گه‌وره‌ش ته‌وبه‌ی لێ قبووڵ كرد، به دڵنیایی هه‌ر خوای گه‌وره‌یه زۆر ته‌وبه‌ی به‌نده‌كان قبووڵ ئه‌كات وه زۆر به ڕه‌حم و به‌زه‌ییه
(38) [ قُلْنَا اهْبِطُوا مِنْهَا جَمِيعًا ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: هه‌مووتان دابه‌زنه سه‌ر زه‌وی [ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدًى ] هه‌ر كاتێك هیدایه‌ت و وه‌حی و كتابتان له منه‌وه بۆ هات [ فَمَنْ تَبِعَ هُدَايَ ] ئه‌وه‌ی شوێن ئه‌و كتابه بكه‌وێ و كاری پێ بكات [ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] ئه‌وانه ترسیان له‌سه‌ر نیه له داهاتوو له قیامه‌ت [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٣٨) ] وه خه‌فه‌تیش ناخۆن له رابردوو له‌وه‌ی له دونیا به‌جێیان هێشتووه چونكه خوای گه‌وره باشتریان پێ ده‌به‌خشێت
(39) [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه كوفریان كردووه وه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیووه [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٣٩) ] ئه‌وانه هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن و به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه
(40) {ئامۆژگاری كردنی بەنی ئیسرائیل} [ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ ] ئیسرائیل واته: به‌نده‌ی خوا كه یه‌عقوبی كوڕی ئیسحاقی كوڕی ئیبراهیم بوو (صهڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت)، ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئیسرائیل یادی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی من بكه‌نه‌وه كه ڕژاندم به‌سه‌رتاندا، كه پێغه‌مبه‌رو كتابم بۆ ناردن و له فیرعه‌ون ڕزگارم كردن، وه جۆره‌ها نیعمه‌تی تر [ وَأَوْفُوا بِعَهْدِي ] وه وه‌فاتان هه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌و په‌یمانه‌ی كه به‌منتان داوه كه شوێن محمد صلی الله علیه وسلم بكه‌ون كاتێك كه دێت [ أُوفِ بِعَهْدِكُمْ ] منیش ئه‌و ئه‌جرو پاداشتانه‌ی كه وه‌عدم پێ داون بۆتان جێبه‌جێ ئه‌كه‌م و لێتان رازی ده‌بم و ده‌تانخه‌مه به‌هه‌شته‌وه [ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ (٤٠) ] وه به‌تاك و ته‌نها له من بترسێن
(41) [ وَآمِنُوا بِمَا أَنْزَلْتُ مُصَدِّقًا لِمَا مَعَكُمْ ] وه ئیمان بێنن به‌و كتابه كه قورئانی پیرۆزه بۆم دابه‌زاندوون كه به‌ڕاستدانه‌ری ته‌ورات و ئینجیله كه خۆتان پێتانه[ وَلَا تَكُونُوا أَوَّلَ كَافِرٍ بِهِ ] وه مه‌بن به یه‌كه‌م كافرێك له به‌نی ئیسرائیل كه كوفر بكه‌ن به قورئانی پیرۆز یان به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم [ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه ئایه‌ته‌كانی من مه‌فرۆشن به نرخێكی كه‌م و بۆ دونیایه‌كی كه‌م (كه ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیایش بێت هه‌ر كه‌مه) [ وَإِيَّايَ فَاتَّقُونِ (٤١) ] به‌تاك و ته‌نها ته‌قوای من بكه‌ن و له من بترسێن
(42) [ وَلَا تَلْبِسُوا الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُوا الْحَقَّ ] وه حه‌ق و باتڵ تێكه‌ڵ مه‌كه‌ن و سه‌ر له خه‌ڵك مه‌شێوێنن و حه‌ق مه‌شارنه‌وه كه ناردنی محمد‌و صلی الله علیه وسلم ئیمان هێنانه پێی [ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٤٢) ] له كاتێكدا كه ئه‌زانن محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه صلی الله علیه وسلم
(43) [ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ] وه دوای ئه‌وه‌ی كه موسڵمان ئه‌بن نوێژ بكه‌ن و زه‌كات بده‌ن [ وَارْكَعُوا مَعَ الرَّاكِعِينَ (٤٣) ] وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌چنه ركوع به جه‌ماعه‌ت بچنه ركوع واته: نوێژه‌كان به جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بده‌ن
(44) [ أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ وَأَنْتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (٤٤) ] ئایا ئێوه فه‌رمان ئه‌كه‌ن به خه‌ڵكی به چاكه و ئیمان هێنان و نوێژ‌و ڕۆژوو وه خۆتان له‌بیر ئه‌كه‌ن و خۆتان نایكه‌ن له كاتێكدا ئێوه كتاب ئه‌خوێننه‌وه‌و له كتابه‌كه‌دا ئه‌و شتانه‌ی تیایه ئه‌ی بۆ عاقڵ نابن و تێناگه‌ن
(45) [ وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى الْخَاشِعِينَ (٤٥) ] وه پشت به صه‌بر گرتن و نوێژ كردن ببه‌ستن له‌سه‌ر چاكه، وه به‌ڕاستی نوێژ زۆر گه‌وره‌و قورسه ته‌نها له‌سه‌ر كه‌سانێك نه‌بێ كه خاشع و ملكه‌چی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ن
(46) [ الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُمْ مُلَاقُو رَبِّهِمْ وَأَنَّهُمْ إِلَيْهِ رَاجِعُونَ (٤٦) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌قینیان هه‌یه و ئه‌زانن ئه‌گه‌ن به په‌روه‌ردگاریان وه هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه
(47) [ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ ] دیسانه‌وه ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئیسرائیل یادی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی من بكه‌نه‌وه كه ڕژاندم به‌سه‌رتاندا له ناردنی پێغه‌مبه‌ران و دابه‌زاندنی په‌رتوكه‌كان و رزگار كردنتان له ده‌ستی فیرعه‌ون [ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ (٤٧) ] وه من فه‌زڵی ئێوه‌م دا به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا (جیهانی سه‌رده‌می خۆیان)، ئه‌مه كاتێك كه ئیماندار بوون و شوێن پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان صلی الله علیه وسلم كه‌وتبوون به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه محمد هات صلی الله علیه وسلم ئه‌وه باشترین ئوممه‌ت ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم وه‌كو خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: [ كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ ] (آلِ عِمْرَانَ : ١١٠) واته: ئه‌ی موسڵمانان ئێوه باشترین ئوممه‌تن كه هاتبێتن بۆ خه‌ڵكی
(48) [ وَاتَّقُوا يَوْمًا لَا تَجْزِي نَفْسٌ عَنْ نَفْسٍ شَيْئًا ] وه خۆتان بپارێزن له ڕۆژێك كه ڕۆژی قیامه‌ته كه هیچ كه‌سێك سوود به هیچ كه‌سێك ناگه‌یه‌نێت [ وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَاعَةٌ ] وه كه‌س ناتوانێ تكا بۆ كه‌س بكات مه‌گه‌ر خوا ڕێگا بدات و رازی بێت [ وَلَا يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلَا هُمْ يُنْصَرُونَ (٤٨) ] وه كه‌س به پاره‌و فیدیه ڕزگار ناكرێ وه كه‌س ناتوانێ كه‌س سه‌ربخات و ڕزگاری بكات له سزای خوای گه‌وره
(49) {هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە بۆ بەنی ئیسرائیل} [ وَإِذْ نَجَّيْنَاكُمْ مِنْ آلِ فِرْعَوْنَ ] وه ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل یادی نیعمه‌ته‌كانی من بكه‌نه‌وه له‌سه‌رتان كاتێك كه ڕزگارم كردن له فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی [ يَسُومُونَكُمْ سُوءَ الْعَذَابِ ] كه ئه‌وان خراپترین و سه‌ختترین سزای ئێوه‌یان ئه‌داو پێیان ئه‌چه‌شتن [ يُذَبِّحُونَ أَبْنَاءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَاءَكُمْ ] كوڕانتانیان سه‌رئه‌بڕی و ئافره‌ته‌كانیان ئه‌هێشته‌وه بۆ خزمه‌تكاری [ وَفِي ذَلِكُمْ بَلَاءٌ مِنْ رَبِّكُمْ عَظِيمٌ (٤٩) ] ئه‌له‌م شته‌یشدا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه له په‌روه‌ردگاره‌وه، یاخود ئه‌م رزگاركردنه نیعمه‌تی خوای گه‌وره بوو به‌سه‌ر ئێوه‌وه تا ده‌ركه‌وێت تا چ ڕاده‌یه‌ك شوكرو تاعه‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن
(50) [ وَإِذْ فَرَقْنَا بِكُمُ الْبَحْرَ فَأَنْجَيْنَاكُمْ وَأَغْرَقْنَا آلَ فِرْعَوْن وَأَنْتُمْ تَنْظُرُونَ (٥٠) ] وه كاتێك ئه‌و ده‌ریایه‌مان له‌ت كرد وه رێگای وشكانیمان بۆ كردنه‌وه تا تیایدا بڕۆن و ڕزگارتان بێت له ده‌ستی فیرعه‌ون، وه ئێوه‌مان ڕزگار كرد له خنكان، وه فیرعه‌ون و شوێن كه‌وتوانیانمان خنكان له‌ناو ئاوه‌كه‌دا وه‌ئێوه‌ش به‌چاوی خۆتان ئه‌و دیمه‌نه‌تان بینی كه خۆتان ڕزگارتان بوو وه فیرعه‌ون و داروده‌سته‌كانی تیاچوون كه له رۆژی عاشورادا بوو
(51) [ وَإِذْ وَاعَدْنَا مُوسَى أَرْبَعِينَ لَيْلَةً ] وه كاتێك ئێمه به‌ڵێنمان به موسی دا كه چل شه‌و بێته سه‌ر كێوی (طور) و خوای گه‌وره خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و وه‌حی بۆ بنێرێ [ ثُمَّ اتَّخَذْتُمُ الْعِجْلَ مِنْ بَعْدِهِ وَأَنْتُمْ ظَالِمُونَ (٥١) ] پاشان ئێوه له دوای ئه‌وه هه‌ستان گوێره‌كه‌یه‌كتان په‌رست كه زوڵمتان له نه‌فسی خۆتان كرد به هاوه‌ڵ دانان بۆ خوای گه‌وره
(52) [ ثُمَّ عَفَوْنَا عَنْكُمْ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٥٢) ] له دوای ئه‌و هاوه‌ڵ دانانه‌یش ئێمه هه‌ر لێتان بووراین و لێتان خۆش بووین به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن
(53) [ وَإِذْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَالْفُرْقَانَ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (٥٣) ] وه ئێمه كتاب كه ته‌وراته وه فورقانیش كه وتراوه: موعجیزه‌كانه كه جیاوازی خسته نێوان حه‌ق و باتڵه‌وه به موسامان به‌خشی به‌ڵكو هیدایه‌ت وه‌ربگرن، ئه‌مه له دوای رزگار بوونیان بوو له ئاوه‌كه
(54) [ وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِنَّكُمْ ظَلَمْتُمْ أَنْفُسَكُمْ بِاتِّخَاذِكُمُ الْعِجْلَ ] موسی صلی الله علیه وسلم به قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو (ئه‌وانه‌ی كه گوێره‌كه‌كه‌یان په‌رست): ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه به‌ڕاستی زوڵمتان له نه‌فسی خۆتان كرد به‌وه‌ی كه جگه له خوای گه‌وره گوێره‌كه‌یه‌كتان دانا‌و په‌رستان [ فَتُوبُوا إِلَى بَارِئِكُمْ ] ئێوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و ته‌وبه بكه‌ن [ فَاقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ ] خۆتان بكوژن واته: یه‌كتری بكوژن ته‌وبه‌كه‌یان ئه‌وه بووه كه كه‌وتنه ناو یه‌كتری یه‌كتریان كوشت [ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ عِنْدَ بَارِئِكُمْ ] ئه‌مه بۆ ئێوه باشتره لای خوای گه‌وره [ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ] ئه‌وه‌ی كه مایه‌وه خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی لێ قه‌بوڵ كرد‌و ئه‌وه‌یشی كوژرا به‌شه‌هیدی قه‌بوڵ كرد [ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (٥٤) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر ته‌وبه قه‌بوڵ ئه‌كات و زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه
(55) {بەنی ئیسرائیل لە دونیادا داوای بینینی خوای گەورە دەكەن!} [ وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَى لَنْ نُؤْمِنَ لَكَ حَتَّى نَرَى اللَّهَ جَهْرَةً ] موسی صلی الله علیه وسلم حه‌فتا كه‌سی هه‌ڵبژارد له باشترین و چاكترینیان تا له‌گه‌ڵیدا بن، ئه‌مانه وتیان ئه‌ی موسی صلی الله علیه وسلم ئێمه ئیمانت پێ ناهێنین تا خوای گه‌وره به چاوی خۆمان نه‌بینین [ فَأَخَذَتْكُمُ الصَّاعِقَةُ وَأَنْتُمْ تَنْظُرُونَ (٥٥) ] ئاگرێك یان ده‌نگێك له ئاسمانه‌وه هات و هه‌موویانی كوشت و مراندیانی وه ئێوه ئه‌و شته‌تان به‌چاوی خۆتان بینی و ته‌ماشاتان ده‌كرد
(56) [ ثُمَّ بَعَثْنَاكُمْ مِنْ بَعْدِ مَوْتِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٥٦) ] له دوای مردنتان خوای گه‌وره زیندووی كردنه‌وه به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن، له دونیا خوای گه‌وره نابینرێ به‌ڵام فه‌رمووده‌كان موته‌واتیرن له‌سه‌ر بینینی خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت له‌لایه‌ن باوه‌ڕدارانه‌وه
(57) [ وَظَلَّلْنَا عَلَيْكُمُ الْغَمَامَ وَأَنْزَلْنَا عَلَيْكُمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَى ] وه خوای گه‌وره به هه‌وری سپی سێبه‌ری فێنكی بۆتان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌رمای خۆر بتانپارێزێ، وه گه‌زۆ كه خواردنێكی شیرینه (وَالسَّلْوَى) وتراوه: هه‌نگوینه یاخود باڵنده‌یه‌كه له سوێسكه گه‌وره‌تره گۆشتێكی خۆشی هه‌یه خوای گه‌وره بۆی دابه‌زاندن [ كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ ] ده‌ی بخۆن له‌و ڕزقه پاك و خۆشه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیون [ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (٥٧) ] ئێمه زوڵممان لێیان نه‌كرد به‌ڵام خۆیان زوڵمیان له نه‌فسی خۆیان ئه‌كرد به تاوان كردن
(58) [ وَإِذْ قُلْنَا ادْخُلُوا هَذِهِ الْقَرْيَةَ ] وه به به‌نو ئیسرائیلمان وت بڕۆنه ناو ئه‌م دێیه‌وه كه (بیت المقد‌س)ه [ فَكُلُوا مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ رَغَدًا ] به ویستی خۆتان بخۆن به ژیانێكی خۆش و به فراوانی بژین [ وَادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا ] وه كاتێك كه له ده‌رگاكه‌وه ده‌چنه ژووره‌وه كڕنوش به‌رن و خۆتان بچه‌مێننه‌وه وه‌كو ته‌وازوع و ملكه‌چیه‌ك بۆ خوای گه‌وره كه ئه‌م شوێنه‌ی بۆتان ئازاد كردووه [ وَقُولُوا حِطَّةٌ ] وه بڵێن: خوایه له تاوانمان خۆشبه ئێمه گه‌ڕاینه‌وه‌و ته‌وبه ئه‌كه‌ین [ نَغْفِرْ لَكُمْ خَطَايَاكُمْ ] ئێمه‌ش له تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بین [ وَسَنَزِيدُ الْمُحْسِنِينَ (٥٨) ] ئه‌وه‌یشی كه چاكه‌كار بێ زیاتر فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆمانی بۆ زیاد ئه‌كه‌ین
(59) [ فَبَدَّلَ الَّذِينَ ظَلَمُوا قَوْلًا غَيْرَ الَّذِي قِيلَ لَهُمْ ] ئه‌وانه‌ی كه سته‌مكار بوون ئه‌و وشه‌یه‌ی كه خوای گه‌وره پێی فه‌رموون گۆڕییان له جیاتی ئه‌وه‌ی كه به سوجده‌و كڕنوش و خۆچه‌ماندنه‌وه بڕۆن به خشكه ئه‌ڕۆیشتن، وه له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێن (حِطَّةٌ) واته: خوایه لێمان خۆشبه وتیان: (حِنْطَّةٌ) یان وتیان: (حَبَةٌ فِي شَعْرَةٍ) واته: ده‌نكێك دانه‌وێڵه، قسه‌كه‌یان گۆڕی و گاڵته‌یان پێ هات [ فَأَنْزَلْنَا عَلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا رِجْزًا مِنَ السَّمَاءِ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ (٥٩) ] ئه‌وانه‌ی كه به‌م شێوازه زوڵم و سته‌میان كرد خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه سزای بۆیان دابه‌زاند به‌هۆی فسق و له ڕێ ده‌رچوونی خۆیانه‌وه
(60) [ وَإِذِ اسْتَسْقَى مُوسَى لِقَوْمِهِ ] كاتێك كه ئاو نه‌بوو باران نه‌بوو موسی صلی الله علیه وسلم داوای باران بارینی له خوای گه‌وره كرد بۆ قه‌ومه‌كه‌ی [ فَقُلْنَا اضْرِبْ بِعَصَاكَ الْحَجَرَ ] وتمان: ئه‌و گۆچانه‌ی كه به‌ده‌سته‌وه‌یه بیكێشه به‌و به‌رده‌دا [ فَانْفَجَرَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا ] كه له به‌رده‌كه‌ی دا وه‌كو موعجیزه‌یه‌ك دوانزه كانی لێ هه‌ڵقوڵا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان دوانزه هۆز بوون [ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَشْرَبَهُمْ ] وه هه‌ر یه‌كێك له‌و هۆزانه شوێنی ئاو خواردنی خۆیان زانی [ كُلُوا وَاشْرَبُوا مِنْ رِزْقِ اللَّهِ ] بخۆن و بخۆنه‌وه له‌و ڕزقه‌ی خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون: له گه‌زۆو باڵندهكهو له‌و ئاوه‌ی كه هه‌ڵقوڵاوه [ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ (٦٠) ] به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌ویدا ئاشووب و فه‌ساد مه‌نێنه‌وه‌و ئاشووب مه‌گێڕن
(61) {بەنی ئیسرائیل داوای خواردنی جیاواز دەكەن} [ وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَى لَنْ نَصْبِرَ عَلَى طَعَامٍ وَاحِدٍ ] پاش ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه ئه‌و خواردنانه‌ی بۆیان نارد‌و ئه‌و ئاوه سازگاره‌ی له‌و به‌رده‌وه بۆیان هه‌ڵقوڵاند ئه‌وان وتیان: ئه‌ی موسی ئێمه ئارام ناگرین له‌سه‌ر ته‌نها خواردنێك و ڕۆژانه هه‌ر ئه‌م خواردنانه دووباره بێته‌وه گۆشتی باڵنده‌و گه‌زۆ و ئاو [ فَادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ مِنْ بَقْلِهَا ] ئه‌ی موسی تۆ دوعا بكه له په‌روه‌ردگارت با له زه‌وی بۆمان بڕوێنێ له به‌قل: ئه‌وه‌یه كه قه‌دی نیه وه‌كو سه‌وزه‌وات: نهعناو كه‌ره‌وزو كه‌وه‌رو هاوشێوه‌ی ئه‌وانه [ وَقِثَّائِهَا وَفُومِهَا ] وه خه‌یارو سیر یاخود وتراوه: گه‌نم [ وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا ] وه نیسك و پیاز داوای ئه‌م شتانه‌یان كرد [ قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ الَّذِي هُوَ أَدْنَى بِالَّذِي هُوَ خَيْرٌ ] موسی صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: ئایا شتێك كه باشتره ئه‌یگۆڕنه‌وه به كه‌متر، خوای گه‌وره ئه‌و ڕزقه باش و پاكه‌ی پێتان به‌خشیوه ئه‌یگۆڕنه‌وه به سیر‌و پیازو پاقله‌مه‌نی و سه‌وزه‌وات [ اهْبِطُوا مِصْرًا فَإِنَّ لَكُمْ مَا سَأَلْتُمْ ] ده‌ی فه‌رموو بڕۆنه ناو شارێك له شاره‌كانه‌وه، یاخود بڕۆنه میصره‌وه ئه‌وه‌ی كه داوای ئه‌كه‌ن له میصردا هه‌یه به‌ڵام له‌وێ زه‌لیلی و سه‌رشۆڕیه یاخود هه‌ر ناتوانن بڕۆن [ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ وَالْمَسْكَنَةُ ] وه خوای گه‌وره جزیه‌و سه‌رانه‌تان له‌سه‌ر دائه‌نێ، وه هه‌ر ئه‌بێ زه‌لیل و ریسوا‌و سه‌رشۆڕ بن [ وَبَاءُوا بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ ] وه به‌تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره‌وه گه‌ڕانه‌وه‌و شایه‌نی ئه‌وه‌بوون كه خوای گه‌وره لێیان تووڕه بێت (تووڕه بوونێك كه شایه‌ن و گونجاو بێت به گه‌وره‌یی خوای گه‌وره كه له تووڕه بوونی دروستكراوه‌كانی ناچێت و خوای گه‌وره خۆی نه‌بێت كه‌س چۆنێتیه‌كه‌ی نازانێت) [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه كوفریان ئه‌كرد به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره [ وَيَقْتُلُونَ النَّبِيِّينَ بِغَيْرِ الْحَقِّ ] وه پێغه‌مبه‌رانیشیان (عليهم الصلاة والسلام) به ناحه‌ق ئه‌كوشت وه‌كو: زه‌كه‌ریاو یه‌حیا، وه هه‌وڵی كوشتنی عیسی پێغه‌مبه‌ریشیان دا صلی الله علیه وسلم خوای گه‌وره به‌رزی كرده‌وه، وه‌چه‌ند جارێك هه‌وڵی كوشتنی پێغه‌مبه‌ری خوایشیان دا صلی الله علیه وسلم خوای گه‌وره پاراستی [ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ (٦١) ] ئه‌میش به‌هۆی سه‌رپێچی خۆیان وه به‌رده‌وام ده‌ستدرێژیان ئه‌كردو سنوریان ئه‌به‌زاند
(62) [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه ئه‌وانه‌ی كه یه‌هودی بوونه، كه نسبه‌ته بۆ (یهودا) كه گه‌وره‌ترین كوڕی یه‌عقوب بووه، یان بۆیه پێیان وتراوه یه‌هود چونكه له كاتی ته‌ورات خوێندندا خۆیان جوڵاندۆته‌وه، یان وتراوه: (هَادُوا) واته: ئه‌وانه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه (هُدنا) ته‌وبه‌یان كردووه له په‌رستنی گوێره‌كه‌كه [ وَالنَّصَارَى ] وه ئه‌وانه‌ی كه نه‌صارا بوونه كه نسبه‌ته بۆ دێی ناصیره له فه‌له‌ستین كه عیسی صلی الله علیه وسلم له‌وێ بوو، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی خۆی عیسایان سه‌رخستووه بۆیه پێیان وتراوه: نه‌صارا [ وَالصَّابِئِينَ ] ئه‌وانه‌ی كه مه‌لائیكه‌ت په‌رست یان ئه‌ستێره په‌رست بوونه، یان هیچ دینێكی دیاریكراویان نه‌بووه شوێنی بكه‌ون [ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا ] هه‌ر كه‌سێك له‌مانه ئیمان بێنێ به‌خوای گه‌وره‌و به‌ڕۆژی دوایی وه كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن [ فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئه‌وه لای خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی خۆیان هه‌یه [ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٦٢) ] وه ترسیان له‌سه‌ر نیه له ڕۆژی قیامه‌ت وه خه‌فه‌تیش ناخۆن بۆ دونیایان چونكه خوای گه‌وره باشتریان ده‌داتێ، ابن عباس ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌مه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه بووه به‌ڵام له دوای ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] (آلِ عِمْرَانَ : ٨٥) واته: هه‌ر كه‌سێك جگه له ئیسلام دینێكی تر هه‌ڵبژێرێ وه داوا بكات ئه‌وه خوای گه‌وره لێی قه‌بوڵ ناكات وه له قیامه‌تدا له زه‌ره‌رمه‌ندانه
(63) [ وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ ] خوای گه‌وره دیسان به به‌نو ئیسرائیل به جووله‌كه ئه‌فه‌رمووێ: خوای گه‌وره عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنی لێتان وه‌رگرت به‌وه‌ی كه له ته‌وراتدا بۆتان هاتبوو كه ئیمان بێنن به پێغه‌مبه‌رانی خوا [ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ الطُّورَ ] وه كێوی (طور)یشمان هه‌ڵگرت ئه‌و كێوه‌ی كه خوای گه‌وره قسه‌ی له‌گه‌ڵ موسی صلی الله علیه وسلم كرد له‌سه‌ری، كاتێك كه موسی ته‌وراتی هێنا بۆ به‌نی ئیسرائیل وتیان: وه‌ری ناگرین وه شوێنی ناكه‌وین تا خوای گه‌وره خۆی قسه‌مان له‌گه‌ڵدا نه‌كات چۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا كردووه، خوای گه‌وره‌ش ئه‌مری كرد به مه‌لائیكه‌ت ئه‌و شاخه گه‌وره‌یه كێوی (طور) له فه‌له‌ستین كه ئه‌وترێ: درێژیه‌كه‌ی فه‌رسه‌خێ بووه زیاد له سێ میل بووه له زه‌ویه‌كه هه‌ڵیكێشاوه وه خستۆتیه بان سه‌ریان وه‌كو سێبه‌رێك سێبه‌ری بۆیان كردووه وه‌كو هه‌ور [ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُمْ بِقُوَّةٍ وَاذْكُرُوا مَا فِيهِ ] ده‌ی ئێستا ئه‌وه‌ی كه بۆتان هاتووه به جددی و به ڕێكوپێكی وه‌ری بگرن و هیچی لێ مه‌فه‌وتێنن وه ئه‌وه‌ی كه تیایه‌تی با له یادتان بێت و پارێزراو بێت و ئیشی پێ بكه‌ن ئه‌گه‌ر نا شاخه‌كه به‌ر ئه‌ده‌ینه‌وه بان سه‌رتان ئه‌و كاته ته‌وبه‌یان كرد‌و سوجده‌یان بۆ خوای گه‌وره برد [ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (٦٣) ] به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن
(64) [ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ ] له دوای ئه‌م هه‌موو موعجیزه یه‌ك له دوای یه‌كانه دیسان پشتیان هه‌ڵكرد له‌و عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانه‌ی كه دایان [ فَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَكُنْتُمْ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٦٤) ] كه ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره نه‌بوایه‌و خوای گه‌وره به‌ڕه‌حمی خۆی ڕه‌حمی لێتان نه‌كردایه ئه‌وه ئێوه له زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌بوون
(65) [ وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ الَّذِينَ اعْتَدَوْا مِنْكُمْ فِي السَّبْتِ ] وه ئێوه (باوك و باپیرانتان) باش به‌سه‌رهات و رووداوی ئه‌و كه‌سانه ئه‌زانن كه له گوندی ئایله ده‌ستدرێژیان كرد‌و سنووری خوای گه‌وره‌یان به‌زاند به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی ڕاوی ماسی لی كردن له ڕۆژی شه‌ممه‌دا به‌ڵام ئه‌وان فێڵیان كرد‌و ڕاوه‌كه‌یان كرد، له سووڕه‌تی (ئه‌عراف) دا (إن شا‌ء الله) به درێژی ڕووداوه‌كه‌یان باس ئه‌كرێ له ئایه‌تی (١٦٢-١٦٦) [ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ (٦٥) ] خوای گه‌وره شێوه‌یانی گۆڕی بۆ مه‌یمونی زه‌لیل و ڕیسوا
(66) [ فَجَعَلْنَاهَا نَكَالًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا ] وه به‌سه‌رهات و خه‌ڵكی ئه‌و دێیه‌مان كرد به په‌ندو عیبره‌ت بۆ دێیه‌كانی پێش و دوای خۆیان [ وَمَوْعِظَةً لِلْمُتَّقِينَ (٦٦) ] وه ببێ به په‌ندو ئامۆژگاری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن تا ڕۆژی قیامه‌ت
(67) {بەسەرهاتی مانگاكەی بەنی ئیسرائیل} [ وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تَذْبَحُوا بَقَرَةً ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند كه منداڵی نه‌بوو له‌ناو به‌نو ئیسرائیل‌دا كوژرا وه نه‌زانرا كه بكوژه‌كه‌ی كێیه هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر خۆی لای ئه‌دا خوای گه‌وره ئه‌مری كرد به موسی پێیان بفه‌رمه با مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن، موسی صلی الله علیه وسلم به قه‌ومه‌كه‌ی فه‌رموو په‌روه‌ردگار فه‌رمانتان پێ ئه‌كات كه مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن [ قَالُوا أَتَتَّخِذُنَا هُزُوًا ] وتیان: ئه‌ی موسی تۆ گاڵته‌و سووكایه‌تی و یاریمان پێ ئه‌كه‌ی [ قَالَ أَعُوذُ بِاللَّهِ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ (٦٧) ] موسی صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: په‌نا ئه‌گرم به‌خوای گه‌وره من له نه‌فام و نه‌زانان بم كه به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه بكه‌م
(68) [ قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّنْ لَنَا مَا هِيَ ] وتیان: ئه‌ی موسی داوا له په‌روه‌ردگارت بكه بۆمان ڕوون بكاته‌وه چۆن مانگایه‌ك بێ [ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَا فَارِضٌ وَلاَ بِكْرٌ ] ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا هه‌ر مانگایه‌كیان بگرتایه‌و سه‌ریان بڕیبایه ئه‌بوو، به‌ڵام خۆیان له‌سه‌ر خۆیان قورس و گرانیان كرد خوای گه‌وره مه‌رجی بۆیان دانا كه ئه‌فه‌رمووێ: مانگایه‌ك بێت كه زۆر پیر نه‌بێت وه زۆر بچو‌وكیش نه‌بێت كه نه‌زابێت و سكی نه‌كرد بێت [ عَوَانٌ بَيْنَ ذَلِكَ ] به‌ڵكو مام ناوه‌ند بێ واته سكێ دوانی كردبێت [ فَافْعَلُوا مَا تُؤْمَرُونَ (٦٨) ] ده‌ی ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ئه‌مرتان پێ ئه‌كات ئه‌مری خوای گه‌وره جێبه‌جێ بكه‌ن، دیسان جێبه‌جێیان نهكردو له‌سه‌ر خۆیان قورستریان كرد
(69) [ قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّنْ لَنَا مَا لَوْنُهَا ] وتیان: ئه‌ی موسی داوا بكه له په‌روه‌ردگارت با پێمان بڵێ ڕه‌نگی چۆن بێت، خوای گه‌وره داوای ڕه‌نگی نه‌كردبوو خۆیان زیادیان كرد [ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ صَفْرَاءُ ] فه‌رمووی: په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: با مانگایه‌ك بێ كه ڕه‌نگی زه‌رد بێ [ فَاقِعٌ لَوْنُهَا ] به‌ڵام زه‌ردێكی تۆخ و زۆر جوان [ تَسُرُّ النَّاظِرِينَ (٦٩) ] ئه‌وه‌نده جوان بێ كه هه‌ر كه‌سێك سه‌یری بكات پێی سه‌رسام بێ وه ڕه‌نگه‌كه‌ی پێ جوان بێ وه دڵی خۆش بكات
(70) [ قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّنْ لَنَا مَا هِيَ ] دیسان داوایان كرده‌وه ئه‌ی موسی داوا بكه له په‌روه‌ردگارت بۆمان ڕوون بكاته‌وه ئه‌م مانگایه چۆن مانگایه‌ك بێت [ إِنَّ الْبَقَرَ تَشَابَهَ عَلَيْنَا ] نزیكه ئه‌م مانگایه‌مان لێ تێكئه‌چێت و ده‌ستمان ناكه‌وێت [ وَإِنَّا إِنْ شَاءَ اللَّهُ لَمُهْتَدُونَ (٧٠) ] وه إن شا‌ء الله ئه‌یدۆزینه‌وه كه چۆن مانگایه‌كه
(71) [ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَا ذَلُولٌ ] فه‌رمووی: په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: با مانگایه‌ك بێت كه ئه‌وه‌نده كاری نه‌كردبێت كه زه‌لیل كرابێ و زۆر ماندوو شه‌كه‌ت بوو بێت [ تُثِيرُ الْأَرْضَ ] به‌وه‌ی كه زه‌وی پێ كێڵرا بێت [ وَلَا تَسْقِي الْحَرْثَ ] یاخود ئاوی پێ هێنرابێت و زه‌رعاتی پێ ئاو درابێت [ مُسَلَّمَةٌ ] ئه‌بێت پارێزراو بێت ساغ و سه‌لیم بێ له هه‌موو عه‌یب و كه‌موكوڕیه‌ك [ لَا شِيَةَ فِيهَا ] ئه‌بێت ڕه‌نگه‌كه‌یشی ڕه‌نگێكی زه‌ردی ته‌واو بێت هیچ په‌ڵه‌یه‌ك له ڕه‌نگی تری تیا نه‌بێ، یان هیچ عه‌یب و كه‌موكوڕیه‌كی تیا نه‌بێت [ قَالُوا الْآنَ جِئْتَ بِالْحَقِّ ] وتیان: ئێستا حه‌قت بۆمان هێنا، كه پێشتریش موسی صلی الله علیه وسلم هه‌ر حه‌قی هێنابوو [ فَذَبَحُوهَا ] مانگاكه‌یان دۆزیه‌وه وه سه‌ریان ئه‌بڕی [ وَمَا كَادُوا يَفْعَلُونَ (٧١) ] وه نزیك بووه هه‌ر ده‌ستیان نه‌كه‌وێ كه ئه‌گه‌ر نه‌یانوتایه (إن شا‌ء الله) ئه‌وه ئه‌و مانگایه‌یان ده‌ست نه‌ئه‌كه‌وت
(72) [ وَإِذْ قَتَلْتُمْ نَفْسًا فَادَّارَأْتُمْ فِيهَا ] كاتێك ئێوه كه‌سێكتان كوشت به‌ناحه‌ق وه جیاوازی و ناكۆكی كه‌وته نێوانتانه‌وه هه‌ر كه‌سێ تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆی لائه‌داو ئه‌یخسته سه‌ر كه‌سێكی تر [ وَاللَّهُ مُخْرِجٌ مَا كُنْتُمْ تَكْتُمُونَ (٧٢) ] وه ئه‌وه‌ی كه ئێوه شاردوتانه‌ته‌وه خوای گه‌وره ئاشكرای ده‌كات و ده‌ری ده‌كات
(73) [ فَقُلْنَا اضْرِبُوهُ بِبَعْضِهَا ] وتمان: هه‌ندێك ئه‌ندامی ئه‌و مردووه بكێشن به مانگاكه‌دا ئه‌وانیش پیایاندا كێشا خوای گه‌وره مردووه‌كه‌ی زیندوو كرده‌وه وه وتی كه برازایه‌كی خۆی كوشتویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی كه ببێ به میراتگری پاشان مراندیه‌وه [ كَذَلِكَ يُحْيِ اللَّهُ الْمَوْتَى ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره مردوو زیندوو ئه‌كاته‌وه [ وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (٧٣) ] وه نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیتان پێ نیشان ئه‌دات به‌ڵكو ئێوه فێربن و عاقڵ بن و چی تر كاری وا ئه‌نجام نه‌ده‌ن
(74) [ ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُمْ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ ] له دوای ئه‌م هه‌موو موعجیزانه دیسانه‌وه ئێوه له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر تاعه‌ت و عیباده‌تی خوای گه‌وره دڵتان ڕه‌ق بوو [ فَهِيَ كَالْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةً ] دڵتان وه‌كو به‌رد ڕه‌ق بووه یاخود دڵتان له به‌رد ڕه‌قتر بووه [ وَإِنَّ مِنَ الْحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنْهُ الْأَنْهَارُ ] وه له‌ناو به‌رده‌كانیشدا هه‌یه ئه‌ته‌قێ و كانی ئاوی لێ ده‌رئه‌چێت [ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ الْمَاءُ ] وه هه‌یشه له‌ت ئه‌بێت و ئاوی لێ ده‌رئه‌چێت [ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَهْبِطُ مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ ] وه هه‌یه له‌سه‌ر شاخه‌كان به‌ر ئه‌بێته خواره‌وه له ترسی خوای گه‌وره، مجاهد ئه‌فه‌رمووێت: هه‌ر به‌ردێك له‌سه‌ر شاخ به‌ربۆوه ئه‌وه له ترسی خوای گه‌وره‌یه، هه‌ر به‌ردێ شه‌قی برد‌و ئاوی لێ ده‌رچوو له ترسی خوای گه‌وره‌یه [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (٧٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره بێ‌ئاگا نیه له‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن
(75) [ أَفَتَطْمَعُونَ أَنْ يُؤْمِنُوا لَكُمْ ] ئایا ئێوه ته‌ماحی ئه‌وه‌تان هه‌یه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كه جوله‌كه ئێوه به‌ڕاست بزانن و ئیمانتان پێ بێنن [ وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌ مِنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُ مِنْ بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (٧٥) ] كاتێك كۆمه‌ڵێك له‌وان گوێیان له فه‌رمایشتی خوای گه‌وره ئه‌بوو له ته‌وراتدا (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌ورات و سه‌رجه‌م په‌رتوكه ئاسمانیه‌كان وه‌كو قورئان كه‌ڵام و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌ن) له دوای ئه‌وه‌ی كه لێی تێ ئه‌گه‌یشتن ده‌ستكاریان ئه‌كردو شتیان لێ زیادو كه‌م ئه‌كردو ئه‌یانگۆڕی به گوێره‌ی هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان وه ئه‌یشیانزانی كه ده‌ستكاری كردنی حه‌رامه
(76) {باسی مونافیقی جولەكە} [ وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آمَنُوا قَالُوا آمَنَّا ] هه‌ندێك مونافیقی جووله‌كه كه بگه‌یشتنایه به باوه‌ڕداران ئه‌یانووت ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هێناوه‌و موسڵمانین [ وَإِذَا خَلَا بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ قَالُوا أَتُحَدِّثُونَهُمْ بِمَا فَتَحَ اللَّهُ عَلَيْكُمْ لِيُحَاجُّوكُمْ بِهِ عِنْدَ رَبِّكُمْ ] وه هه‌ندێك له جووله‌كه‌كانی تر بگه‌یشتنایه به‌م جووله‌كه مونافیقانه پێیان ئه‌ووتن: ئایا ئێوه باسی ئه‌و سزایانه ئه‌كه‌ن بۆ موسڵمانان كه به‌سه‌ر باب و باپیرانی ئێمه هاتووه له جووله‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه حوجه‌و به‌ڵگه به‌سه‌رمانه‌وه [ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (٧٦) ] بۆ هه‌ست به زه‌ره‌رو زیانی ئه‌م شته ناكه‌ن؟ بۆ تێ ناگه‌ن لۆمه‌ی؟ جووله‌كه مونافیقه‌كانیان ئه‌كرد بۆ ئه‌و شتانه بۆ موسڵمانان باس ئه‌كه‌ن
(77) [ أَوَلَا يَعْلَمُونَ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ (٧٧) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئایا ئه‌وان نازانن كه خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ئه‌یشارنه‌وه كه ئه‌گه‌ن به‌یه‌كتری و ئه‌وه‌ی كه ئاشكرای ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه وه هه‌مووی ئاشكرا ئه‌كات
(78) [ وَمِنْهُمْ أُمِّيُّونَ لَا يَعْلَمُونَ الْكِتَابَ إِلَّا أَمَانِيَّ ] وه له‌ناو جووله‌كه‌دا كه‌سانێكی نه‌خوێنده‌وار هه‌ن كه خوێنده‌واری نازانن ته‌نها هیواو ئومێدیان هه‌یه، یاخود ته‌نها ئه‌زانن بیخوێننه‌وه به‌ڵام لێی تێناگه‌ن، یاخود درۆده‌كه‌ن [ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ (٧٨) ] وه ته‌نها دوای گومان كه‌وتوونه‌و گومانی ناحه‌ق ده‌به‌ن
(79) [ فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ يَكْتُبُونَ الْكِتَابَ بِأَيْدِيهِمْ ] تیاچوون و له‌ناوچوون و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و سزای دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ده‌ستی خۆیان و به‌هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان ئه‌و كتابانه ئه‌نووسنه‌وه، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر زانایانی جوله‌كه دابه‌زیووه [ ثُمَّ يَقُولُونَ هَذَا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] پاشان ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره‌و ئه‌ڵێن ئه‌مه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه‌و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه [ لِيَشْتَرُوا بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] بۆ ئه‌وه‌ی كه دونیایه‌كی كه‌می پێ بكڕن و پاره‌یه‌كی كه‌میان پێ ده‌ست بكه‌وێ [ فَوَيْلٌ لَهُمْ مِمَّا كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ ] تیابچن بۆ شتێك كه به‌ده‌ستی خۆیان نوسیویانه [ وَوَيْلٌ لَهُمْ مِمَّا يَكْسِبُونَ (٧٩) ] وه تیابچن بۆ ئه‌و پاره كه‌مه‌ی دونیا كه له‌به‌رامبه‌ر گۆڕینی كه‌لامی خوای گه‌وره ده‌ستی ئه‌خه‌ن
(80) [ وَقَالُوا لَنْ تَمَسَّنَا النَّارُ إِلَّا أَيَّامًا مَعْدُودَةً ] وه جووله‌كه ئه‌یانووت: ئێمه ئه‌گه‌ر بچینه ئاگری دۆزه‌خیش ئاگر نامانگرێته‌وه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م نه‌بێ ئه‌یانووت: دونیا حه‌وت هه‌زار ساڵه له جیاتی هه‌ر هه‌زار ساڵ ته‌نها یه‌ك ڕۆژ واته: حه‌وت ڕۆژ ئێمه له ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌بین پاشان ئێوه‌ی موسڵمان جێ‌مان ده‌گرنه‌وه له دۆزه‌خدا [ قُلْ أَتَّخَذْتُمْ عِنْدَ اللَّهِ عَهْدًا ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ئایا خوای گه‌وره به‌ڵێنی به‌ئێوه داوه ته‌نها حه‌وت ڕۆژ له ئاگری جه‌هه‌ننه‌م بتانسووتێنێ پاشان ده‌رتان بكات [ فَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ عَهْدَهُ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره به‌ڵێنی دابێ به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته سه‌ر [ أَمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٨٠) ] یاخود له خۆتانه‌وه قسه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن كه خوای گه‌وره شتی وای نه‌فه‌رمووه
(81) [ بَلَى مَنْ كَسَبَ سَيِّئَةً وَأَحَاطَتْ بِهِ خَطِيئَتُهُ ] به‌ڵێ هه‌ر كه‌سێك خراپه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات له هاوه‌ڵدانان بۆ خوا‌و له تاوان، وه ته‌وبه‌ی لێ نه‌كات و ئه‌وه‌نده تاوان بكات تاوان ده‌وری بدات [ فَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٨١) ] ئا ئه‌وانه هاوه‌ڵی دۆزه‌خن به نه‌مری له ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وه‌ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه كرده‌وه‌ی چاكیان كردوه
(82) [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٨٢) ] ئه‌وانه هاوه‌ڵی به‌هه‌شتن وه به نه‌مری له به‌هه‌شتدا ئه‌مێننه‌وه
(83) {بەڵێن وەرگرتن لە بەنی ئیسرائیل} [ وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ ] وه ئێمه عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنمان له به‌نی ئیسرائیل وه‌رگرت له ته‌وراتدا له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رانیان [ لَا تَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ ] كه عیبادهت بۆ غه‌یری خوای گه‌وره نه‌كه‌ن [ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ ] وه چاكه‌كار بن له‌گه‌ڵ دایك و باوكتان و خزمی نزیك و بێ باوك و هه‌ژاراندا [ وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا ] وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیشدا با قسه‌و گوفتارتان جوان و چاك بێت [ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ] وه نوێژه‌كانتان بكه‌ن وه زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِنْكُمْ ] به‌ڵام له دوای ئه‌م عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنانه ئێوه پشتتان هه‌ڵكرد ته‌نها كه‌مێكتان نه‌بێ له جووله‌كه كه موسڵمان بوون وه‌كو (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) [ وَأَنْتُمْ مُعْرِضُونَ (٨٣) ] وه ئێوه رووتان وه‌رگێڕاو پشتتان هه‌ڵكرد
(84) [ وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ لَا تَسْفِكُونَ دِمَاءَكُمْ ] وه عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنمان لێتان وه‌رگرتووه له ته‌وراتدا له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رانتان كه خوێنی یه‌كتری نه‌ڕێژن [ وَلَا تُخْرِجُونَ أَنْفُسَكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ ] وه یه‌كتری له ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌رنه‌كه‌ن [ ثُمَّ أَقْرَرْتُمْ وَأَنْتُمْ تَشْهَدُونَ (٨٤) ] وه ئێوه دانتان به‌م شته‌دا ناوه‌و پێی ڕازی بوون وه خۆیشتان ئاگادار‌و شایه‌تن
(85) [ ثُمَّ أَنْتُمْ هَؤُلَاءِ تَقْتُلُونَ أَنْفُسَكُمْ وَتُخْرِجُونَ فَرِيقًا مِنْكُمْ مِنْ دِيَارِهِمْ ] پاشان ئێوه كه‌سانێكن عه‌هدو په‌یمانتان شكاند‌و یه‌كتری ئه‌كوژن وه هه‌ندێكتان هه‌ندێكتان له ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌رئه‌كه‌ن [ تَظَاهَرُونَ عَلَيْهِمْ بِالْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ] وه پشتیوانی و هاوكاری یه‌كتری ئه‌كه‌ن به‌تاوان و به‌دژایه‌تی كردن [ وَإِنْ يَأْتُوكُمْ أُسَارَى تُفَادُوهُمْ وَهُوَ مُحَرَّمٌ عَلَيْكُمْ إِخْرَاجُهُمْ ] وه كاتێك كه دیلیشتان ده‌ست بكه‌وێ به پاره‌و فیده به‌ری ئه‌ده‌ن و ئازادی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: له ته‌وراتدا هاتووه كه حه‌رامه یه‌كتری ده‌ربكه‌ین [ أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ ] ئایا ئێوه باوه‌ڕتان به‌هه‌ندێ له‌و شتانه هه‌یه كه له كتابهكهتاندا هه‌یه كه ته‌وراته وه‌كو ئازاد كردنی دیل به پاره، وه باوه‌ڕتان به هه‌ندێكی نیه وه‌كو كوشتنی یه‌كتری و ده‌ركردنی یه‌كتری، هه‌ندێكی جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن و هه‌ندێكی جێبه‌جێ ناكه‌ن [ فَمَا جَزَاءُ مَنْ يَفْعَلُ ذَلِكَ مِنْكُمْ إِلَّا خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] هه‌ر كه‌سێ ئیمانی به‌هه‌ندێ له كتابی خوای گه‌وره هه‌بێ و ئیمانی به‌هه‌ندێكی نه‌بێ سزای ئه‌م كه‌سانه هیچ شتێك نیه ته‌نها سه‌رشۆڕی نه‌بێ له ژیانی دونیادا [ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَى أَشَدِّ الْعَذَابِ ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ختترین سزا [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (٨٥) ] وه خوای گه‌وره بێ‌ئاگا نیه له‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن كه یاریكردنه به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره، له‌پێش ئیسلامدا له مه‌دینه (ئه‌وس و خه‌زره‌ج) كه بت په‌رست بوون شه‌ڕیان بكردایه (به‌نو نه‌زیرو به‌نو قه‌ینوقاع) كه جوله‌كه بوون هاوپه‌یمانی (خه‌زره‌ج) بوون، وه (به‌نو قوڕه‌یزه) كه جوله‌كه بوون هاوپه‌یمانی (ئه‌وس) بوون و كوشتاری یه‌كتریان دهكردو یه‌كتریان ده‌رده‌كرد كه حه‌رام بوو له‌سه‌ریان، وه دیلی یه‌كیان به‌پاره ئازاد ده‌كرد كه دروست بوو، باوه‌ڕیان به هه‌ندێك له ته‌ورات هه‌بوو وه باوه‌ڕیان به هه‌ندێكی تری نه‌بوو خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌تانه‌ی دابه‌زاند
(86) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الْحَيَاةَ الدُّنْيَا بِالْآخِرَةِ ] ئه‌م كه‌سانه قیامه‌تیان گۆڕیه‌وه به دونیا، وه دونیایان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر قیامه‌تدا [ فَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ ] وه له ڕۆژی قیامه‌ت سزایان له‌سه‌ر سووك ناكرێ وه‌ك ئه‌وه نیه كه ئه‌ڵێن: ته‌نها حه‌وت ڕۆژ بێت یان سووك بكرێ [ وَلَا هُمْ يُنْصَرُونَ (٨٦) ] وه كه‌سیش نیه سه‌ریان بخات و سه‌رناخرێن
(87) [ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ ] ئێمه ته‌وراتمان به موسی به‌خشی و بۆیمان نارد [ وَقَفَّيْنَا مِنْ بَعْدِهِ بِالرُّسُلِ ] وه له دوای ئه‌ویش چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی ترمان نارد [ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ ] وه بۆ عیسای كوڕی مه‌ریه‌میش جۆره‌ها موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرامان نارد كه مردووی زیندوو ئه‌كرده‌وه به ئیزنی خوای گه‌وره، وه كوێر‌و كه‌ڕو ڵاڵی چاك ئه‌كرده‌وه، وه هه‌واڵی زۆر شتی غه‌یبی پێیان ئه‌دا، وه ئینجلمان بۆی دابه‌زاند [ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ ] وه به‌هێزمان كرد‌و پشتیوانیمان كرد به جبریل [ أَفَكُلَّمَا جَاءَكُمْ رَسُولٌ بِمَا لَا تَهْوَى أَنْفُسُكُمُ اسْتَكْبَرْتُمْ ] ئایا ئێوه هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌رێكتان بۆ بێت كه له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زووی ئێوه‌دا نه‌گونجێ و حه‌زتان پێی نه‌بێ خۆتان به‌گه‌وره ئه‌زانن له‌وه‌ی كه وه‌ڵامی بده‌نه‌وه‌و شوێنی بكه‌ون [ فَفَرِيقًا كَذَّبْتُمْ ] كۆمه‌ڵێك له پێغه‌مبه‌رانتان به‌درۆ زانی وه‌كو: عیسی و محمد [ وَفَرِيقًا تَقْتُلُونَ (٨٧) ] وه كۆمه‌ڵێكیشتان ده‌كوشت وه‌كو: یه‌حیاو زه‌كه‌ریا، وه هه‌وڵی كوشتنی عیسی و محمدیان دا (عليهم الصلاة والسلام)
(88) [ وَقَالُوا قُلُوبُنَا غُلْفٌ ] وتیان: ئێمه دڵمان په‌رده‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه هیچ له قسه حاڵی نابین و لێی تێ ناگه‌ین و ناگاته دڵمان تا ئیمان بێنین، وه به [ غُلُفٌ ] ده‌خوێندرێته‌وه واته: دڵمان پڕه له زانست و پێویستمان به قورئانی ئێوه نیه [ بَلْ لَعَنَهُمُ اللَّهُ بِكُفْرِهِمْ ] به‌ڵكو ئه‌مه خوای گه‌وره له‌عنه‌تی لێیان كردووه‌و ده‌ریانی كردووه‌و دووریانی خستۆته‌وه له ڕه‌حمه‌تی خۆی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئیمانیان نه‌هێنا به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم [ فَقَلِيلًا مَا يُؤْمِنُونَ (٨٨) ] كه‌مێكیان هه‌ن كه ئیمان بێنن و زۆر عینادیان كردووه
(89) {جولەكە لە حەسودیدا ئیمان بە قورئان ناهێنن} [ وَلَمَّا جَاءَهُمْ كِتَابٌ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَهُمْ ] وه كاتێكیش كه جووله‌كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كتابێكیان بۆ هات كه قورئانه كه به‌ڕاستدانه‌ری ته‌وراته كه ده‌بوایه ئیمانیان پێ بهێنایه [ وَكَانُوا مِنْ قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه پێش ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره قورئان دابه‌زێنێ و پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بنێرێ ئه‌وان به كافرانیان ئه‌ووت به‌م نزیكانه پێغه‌مبه‌رێك دێت ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر هات بزانن چۆن ئێمه شوێنی ئه‌كه‌وین و ئێوه له‌ناو ئه‌به‌ین [ فَلَمَّا جَاءَهُمْ مَا عَرَفُوا كَفَرُوا بِهِ ] به‌ڵام كاتێك كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره هات و ناسیان كه محمده‌و صلی الله علیه وسلم له خۆیان نیه كوفریان پێی كرد‌و شوێنی نه‌كه‌وتن [ فَلَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الْكَافِرِينَ (٨٩) ] له‌عنه‌تی خوای گه‌وره له كافران بێت
(90) [ بِئْسَمَا اشْتَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ أَنْ يَكْفُرُوا بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ بَغْيًا ] ئه‌مه خراپترین شت بوو كه گۆڕیانهوهو كڕیان به‌وه‌ی كه نه‌فسی خۆیان بههیڵاكداو ڕووبه‌رووی سزای ئاگری دۆزه‌خیان كرده‌وه كه له حه‌سوودیدا كوفریان كرد به‌و قورئانه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه [ أَنْ يُنَزِّلَ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] كه خوای گه‌وره فه‌زڵی خۆی دائه‌به‌زێنێ بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێ له به‌نده‌كانی، ئه‌مجاره بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صلی الله علیه وسلم كه له عه‌ره‌ب بوو له جووله‌كه نه‌بوو [ فَبَاءُوا بِغَضَبٍ عَلَى غَضَبٍ ] ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه به تووڕه‌بوون له‌سه‌ر تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوفریان به عیسی كرد‌و كوفریان به محمدیش كرد صلی الله علیه وسلم له‌وه‌دا خوای گه‌وره غه‌زه‌بی لێیان گرت له‌میشدا غه‌زه‌بێكی تر، یاخود كوفریان به پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كرد‌و دواتریش زوڵمیان لێی كرد [ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ مُهِينٌ (٩٠) ] به‌ڕاستی كافران سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار‌و ڕیسواكهرو ئیهانهكراویان بۆ هه‌یه
(91) [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] وه كاتێك كه پێیان بڵێی ئیمان بێنن به‌و قورئانه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه [ قَالُوا نُؤْمِنُ بِمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا ] ئه‌ڵێن: ئێمه ئیمان دێنن به‌وه‌ی بۆسه‌ر خۆمان دابه‌زیوه واته: ته‌ورات [ وَيَكْفُرُونَ بِمَا وَرَاءَهُ ] وه كوفریش ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه له دوای ته‌وراتدا هاتووه كه قورئانه [ وَهُوَ الْحَقُّ مُصَدِّقًا لِمَا مَعَهُمْ ] كه قورئانیش ئه‌و حه‌قه‌یه كه ئه‌وه‌ی له ته‌وراتدا هه‌یه ئه‌میش به‌ڕاستی دائه‌نێ وه پێچه‌وانه‌ی ناكات و یه‌كسانه [ قُلْ فَلِمَ تَقْتُلُونَ أَنْبِيَاءَ اللَّهِ مِنْ قَبْلُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٩١) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بفه‌رمه ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ئه‌كه‌ن بۆچی پێغه‌مبه‌رانی خواتان ئه‌كوشت له پێشتردا كه نه‌هیتان لێ كرابوو بیانكوژن وه‌كو باب و باپیرانتان كه پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌یان كوشتووه
(92) [ وَلَقَدْ جَاءَكُمْ مُوسَى بِالْبَيِّنَاتِ ] وه موسی به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرای بۆتان هێنا كه ته‌ورات بوو یاخود ئه‌و موعجیزانه بوو كه خوای گه‌وره پێی به‌خشی بوو وه‌كو: زریان و كولله و ئه‌سپێ و بۆق و خوێن و گۆچان و ده‌ستی و له‌تكردنی ده‌ریا و سێبه‌ر كردنی هه‌ور و گه‌زۆو سوێسكه‌و به‌ردو جگه له‌مانه [ ثُمَّ اتَّخَذْتُمُ الْعِجْلَ مِنْ بَعْدِهِ وَأَنْتُمْ ظَالِمُونَ (٩٢) ] له پاش ئه‌وه‌ش ئێوه چوون گوێره‌كه‌یه‌كتان په‌رست كه زوڵمتان له خۆتان كرد به‌وه‌ی كه شه‌ریكتان بۆ خوای گه‌وره دانا
(93) [ وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ ] وه ئێمه عه‌هدو په‌یمانمان له ئێوه وه‌رگرت [ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ الطُّورَ ] وه وه‌كو باسمان كرد خوای گه‌وره كێوی (طور)ی هه‌ڵكێشاو خستیه بان سه‌ریان و سێبه‌ری بۆیان كرد [ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُمْ بِقُوَّةٍ ] ده‌ی ئێستا ئه‌وه‌ی كه بۆتان هاتووه به جددی و به گرنگی و پڕ بایه‌خه‌وه وه‌ری بگرن [ وَاسْمَعُوا ] وه ببیستن وه وه‌ری بگرن وه گوێڕایه‌ڵ بن [ قَالُوا سَمِعْنَا ] وتیان: به‌ڵێ ئه‌وه به گوێ بیستمان [ وَعَصَيْنَا ] به‌ڵام سه‌رپێچیت ئه‌كه‌ین و فه‌رمانه‌كانت وه‌رناگرین و قبووڵی ناكه‌ین [ وَأُشْرِبُوا فِي قُلُوبِهِمُ الْعِجْلَ بِكُفْرِهِمْ ] خۆشه‌ویستی گوێره‌كه‌كه‌ی كه ئه‌یانپه‌رست چوو بووه ناخی دڵیانه‌وه به‌هۆی كوفر كردنیانه‌وه [ قُلْ بِئْسَمَا يَأْمُرُكُمْ بِهِ إِيمَانُكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٩٣) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم بڵێ: به‌ڕاستی ئه‌م ئیمانه‌ی ئێوه ئه‌مرتان پێ ئه‌كات به خراپترین شت كه كوفر كردن و سه‌رپێچی كردنی پێغه‌مبه‌رانه
(94) {جولەكە دەڵێن: بەهەشت تایبەت بۆ ئێمەیە!} [ قُلْ إِنْ كَانَتْ لَكُمُ الدَّارُ الْآخِرَةُ عِنْدَ اللَّهِ خَالِصَةً مِنْ دُونِ النَّاسِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به‌جوله‌كه بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن به‌هه‌شت تایبه‌ته بۆ ئێوه و بۆ غه‌یری ئێوه نیه وه‌كو ئه‌وان خۆیان وایان ئه‌ووت [ فَتَمَنَّوُا الْمَوْتَ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٩٤) ] ده‌ی ئاوات بخوازن كه بمرن ئه‌گه‌ر ئێوه به‌هه‌شتین بۆ ئاوات ناخوازن كه بمرن ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن كه ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاواتیان بخواستایه بمردنایه یه‌كسه‌ر خوای گه‌وره ئه‌یانیمراند وه شوێنی خۆیان له ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌بینی
(95) [ وَلَنْ يَتَمَنَّوْهُ أَبَدًا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ] به‌ڵام ئه‌وان هه‌رگیز ئاوات ناخوازن به مردن چونكه ئه‌زانن كه ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه خۆیان ئه‌نجامیان داوه خۆیان ئه‌ناسن [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ (٩٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به سته‌مكاران
(96) [ وَلَتَجِدَنَّهُمْ أَحْرَصَ النَّاسِ عَلَى حَيَاةٍ ] نه‌ك هه‌ر ئاوات ناخوازن بمرن به‌ڵكو ئه‌یانبینی له هه‌موو كه‌سێك سوورترن له‌سه‌ر ژیان كه له ژیاندا بمێننه‌وه [ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا ] ته‌نانه‌ت ئه‌مان له موشریكانیش زیاتر ئاواته‌خوازن به مانه‌وه له دونیادا [ يَوَدُّ أَحَدُهُمْ لَوْ يُعَمَّرُ أَلْفَ سَنَةٍ ] هه‌ر یه‌كێك له‌و جووله‌كانه ئاواته خوازه كه هه‌زار ساڵ بژی [ وَمَا هُوَ بِمُزَحْزِحِهِ مِنَ الْعَذَابِ أَنْ يُعَمَّرَ ] هه‌ر چه‌نده چه‌ندێك ته‌مه‌نیشیان درێژ بێت كه ئیمان نه‌هێنن ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه له ئاگری دۆزه‌خ و له سزای خوای گه‌وره دووریان ناخاته‌وه [ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ (٩٦) ] وه خوای گه‌وره زۆر بینایه به كرده‌وه‌كانی ئه‌وان وه ئاگای لێیه
(97) [ قُلْ مَنْ كَانَ عَدُوًّا لِجِبْرِيلَ فَإِنَّهُ نَزَّلَهُ عَلَى قَلْبِكَ بِإِذْنِ اللَّهِ ] ئه‌مه وه‌ڵامێكه بۆ جووله‌كه كه ئه‌یانووت: ئێمه بۆیه ئیمان ناهێنین چونكه جبیرل وه‌حی دێنێ و ئێمه‌یش ڕقمان له‌وه‌و دوژمنمانه چونكه جه‌نگ و كوشتار‌و سزا دێنێت، به‌ڵام میكائیل دۆستمانه، چونكه ڕه‌حمه‌ت و ڕووه‌ك و باران داده‌به‌زێنێت، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بفه‌رموو هه‌ر كه‌سێك دوژمنی جبریل بێت ئه‌وه خوای گه‌وره جبریلی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵی تۆ به ئیزنی خوای گه‌وره دابه‌زیوه، كه ئه‌مه زیاده ڕێزێكه بۆ جبریل صلی الله علیه وسلم [ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ ] وه ئه‌م قورئانه‌یشی كه بۆ تۆی هێناوه به‌ڕاستدانه‌ری كتێبه‌كانی پێشتره [ وَهُدًى وَبُشْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (٩٧) ] وه هیدایه‌ت و موژده‌یه بۆ باوه‌ڕداران
(98) [ مَنْ كَانَ عَدُوًّا لِلَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَرُسُلِهِ وَجِبْرِيلَ وَمِيكَالَ فَإِنَّ اللَّهَ عَدُوٌّ لِلْكَافِرِينَ (٩٨) ] هه‌ر كه‌سێك دوژمنی خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی و جبریل و میكائیل بێت (به‌تایبه‌ت باسی كردوون له‌به‌ر ڕێزیان) ئه‌وه به دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه كافرن و خوای گه‌وره‌ش دوژمنی كافرانه
(99) [ وَلَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ] وه چه‌نده‌ها ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی ڕوون و ئاشكرامان بۆ تۆ ناردووه ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تیت [ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلَّا الْفَاسِقُونَ (٩٩) ] وه‌هیچ كه‌سێك كوفری پێ ناكات ته‌نها كه‌سانێكی فاسق و له ڕێ ده‌رچوو نه‌بێت
(100) [ أَوَكُلَّمَا عَاهَدُوا عَهْدًا نَبَذَهُ فَرِيقٌ مِنْهُمْ ]. {جولەكە پەیمان هەڵدەوەشێننەوە} جووله‌كه هه‌ر كاتێك كه عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانێك ئه‌ده‌ن كۆمه‌ڵێك له‌وان هه‌ر زوو به زوویی هه‌ڵیئه‌وشێننه‌وه‌و فڕێی ئه‌ده‌ن [ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (١٠٠) ] به‌ڵكو زۆربه‌یان ئیمان ناهێنن
(101) [ وَلَمَّا جَاءَهُمْ رَسُولٌ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَهُمْ ] وه كاتێكیش كه پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ هاتووه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه محمده صلی الله علیه وسلم وه ئه‌و قورئانه‌ی هێناویه‌تی به‌ڕاستدانه‌ری ته‌وراته له‌گه‌ڵ ته‌وراتدا یه‌كه له ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی و هه‌ردووكی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه [ نَبَذَ فَرِيقٌ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ كِتَابَ اللَّهِ وَرَاءَ ظُهُورِهِمْ ] دیسانه‌وه كۆمه‌ڵێك له جووله‌كه ئه‌و كتابه‌ی خوای گه‌وره كه بۆی ناردبوون فڕێیان دایه پشت خۆیان واته: ته‌وراتیان فڕێ‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوفریان كرد به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌وه كوفر كردنه به ته‌وراتیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ته‌وراتیشدا باسی ئه‌وه هاتبوو كه ئیمان به پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره صلی الله علیه وسلم بێنن [ كَأَنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (١٠١) ] وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هیچ شتێك نه‌زانن و عیلمیان نه‌بێ له كاتێكدا كه عیلمیان هه‌بووه
(102) {بەسەرهاتی هاروتو ماروت} [ وَاتَّبَعُوا مَا تَتْلُو الشَّيَاطِينُ عَلَى مُلْكِ سُلَيْمَانَ ] وه ئه‌وان شوێنی ئه‌و شتانه كه‌وتن كه شه‌یتانه‌كان ئه‌یانخوێنده‌وه له‌سه‌رده‌می سوله‌یمان صلی الله علیه وسلم كه وایانئه‌زانی ئه‌مه زانستێكه‌و سوله‌یمان صلی الله علیه وسلم به‌جێی هێشتووه [ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا ] له كاتێكدا كه سوله‌یمان صلی الله علیه وسلم كوفری نهكردو سیحری نه‌كرد ئه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بوو به‌ڵكو شه‌یتانه‌كان كافر بوون به‌هۆی سیحر كردنیانه‌وه، كه جووله‌كه ئه‌یانووت سوله‌یمان كوفری كردووه وه سیحر‌و جادووی كردووه وه سوجده‌ی بۆ بت بردووه، به‌ڵام خوای گه‌وره سوله‌یمان صلی الله علیه وسلم به‌ری ئه‌كات له‌و شتانه [ يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ ] كه شه‌یتانه‌كان خه‌ڵكیان فێره سیحر‌و جادوو ئه‌كرد [ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ ] وه ئه‌وه‌ی كه دابه‌زی بۆ سه‌ر هه‌ردوو مه‌لائیكه‌ته‌كه له بابل كه ناویان (هاڕوت و ماڕوت) بوو كه دوو مه‌لائیكه‌ت بوون داوایان كردووه خوای گه‌وره دایانبه‌زێنێته سه‌ر زه‌وی وه‌كو تاقیكردنه‌وه خوای گه‌وره دایبه‌زاندن، ئه‌و كاته شه‌هوه‌تیان تێچوو وه تووشی تاوان بوونه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان داوایان كردووه كه دایانبه‌زێنێته سه‌ر زه‌وی ئه‌وه تهفسیرێك، یاخود وتراوه: خوای گه‌وره بۆ تاقیكردنه‌وه دایانی به‌زاندووه، یاخود وتراوه قیرائهتێكی تر (وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلِكَيْنِ) دوو مه‌لیك بوونه له بابل كه ناویان (هاڕوت و ماڕوت) بووه، یاخود (ما) نافیه‌یه واته نه سولێمان صلی الله علیه وسلم كوفری كردووه، وه نه خوای گه‌وره سیحر‌و جادووی دابه‌زاندۆته سه‌ر هه‌ردوو مه‌لائیكه‌ته‌كه [ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ ] وه هیچ كه‌سێكیان فێره سیحر‌و جادوو نه‌ئه‌كرد هه‌تا پێیان نهوتنایه كه ئێمه تاقیكردنه‌وه‌ین خوای گه‌وره ئێوه تاقیئهكاتهوه به‌هۆی ئێمه‌وه، وه ئێوه كوفر مه‌كه‌ن و خۆتان فێره سیحر‌و جادوو مه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیحر‌و جادوو كوفره هه‌ر كه‌سێك فێری بێت كافر ئه‌بێ [ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ ] وه ئه‌وه‌ی كه له سیحر فێری ئه‌بوون ئه‌وه بوو كه جیاوازیان ئه‌خسته نێوان ژن و پیاوه‌وه وه‌كو چۆن ئێستاش سیحر‌و جادوو هه‌یه كه ژن له‌به‌رچاو پیاو ڕه‌ش ئه‌كات یان به پێچه‌وانه‌وه [ وَمَا هُمْ بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه ئه‌وان نه‌یانئه‌توانی زیان به هیچ كه‌سێك بگه‌یه‌نن به‌بێ ئیزنی خوای گه‌وره، چونكه به‌بێ ئیزنی خوای گه‌وره هیچ شتێك ته‌ئسیرو كاریگه‌ری نابێ [ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ ] وه فێری شتێك ئه‌بوون له سیحر‌و جادوو كه زیانی پێیان ئهگهیاندو هیچ سوودێكی بۆیان نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیحر‌و جادوو هیچ سوودێكی تیا نیه [ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ ] وه ئه‌شیانزانی كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و سیحره فێربێت و وه‌ری بگرێت و بیگۆڕێته‌وه به كتابی خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا هیچ به‌شێكی نیه له ئه‌جرو پاداشت، وه كرده‌وه‌كانی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه [ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ (١٠٢) ] به‌ڕاستی ئه‌میش خراپترین شت بوو كه بۆ نه‌فسی خۆیان وه‌ریان گرت كه كتابی خوای گه‌وره‌یان فرۆشت و سیحریان پێی وه‌رگرت ئه‌گه‌ر بیانزانیایه
(103) [ وَلَوْ أَنَّهُمْ آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَمَثُوبَةٌ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ خَيْرٌ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ (١٠٣) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بهاتایه ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌و صلی الله علیه وسلم به‌و قورئانه پیرۆزه بهێنایه، وه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان بكردایه‌و خۆیان له تاوان و سیحر‌و جادوو پاراستبایه ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی یه‌كجار زۆری ئه‌دانه‌وه ئه‌میان بۆیان باشتر بوو له دونیا‌و قیامه‌تدا ئه‌گه‌ر بیانزانیایه
(104) {باوەڕدار نابێت خۆی بچوێنێت بە جولەكە} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقُولُوا رَاعِنَا ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه مه‌ڵێن (راعینا)، وشه‌یه‌ك بوو كه جووله‌كه‌كان به‌كاریان ئه‌هێنا كاتێك كه بیستیان صه‌حابه ئه‌و وشه‌یان به‌كار هێنا مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له فێركردندا موراعتمان بكه‌و ڕه‌چاومان بكه به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه كه ئه‌یانووت: (راعینا) به‌عیبری مانایه‌كی خراپی هه‌بوو مانای جوێن دان و تانه‌و ته‌شه‌ری تیا‌بوو، بۆیه خوای گه‌وره نه‌هی له موسڵمانان كرد كه مه‌ڵێن (راعینا) [ وَقُولُوا انْظُرْنَا ] به‌ڵكو ئێوه بڵێن: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ڕوومان تێبكه یان ته‌ماشامان بكه یان چاوه‌ڕێمان بكه [ وَاسْمَعُوا ] بۆیه ئێوه گوێ بگرن و گوێڕایه‌ڵ بن بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم [ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٠٤) ] بۆ ئه‌و جووله‌كه كافرانه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار هه‌یه
(105) [ مَا يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَلَا الْمُشْرِكِينَ أَنْ يُنَزَّلَ عَلَيْكُمْ مِنْ خَيْرٍ مِنْ رَبِّكُمْ ] كافران له ئه‌هلی كتاب و موشریكان له‌به‌ر سه‌ختی دوژمنایه‌تیان بۆ ئێوه پێیان خۆش نیه هیچ خێرێك له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئێوه دابه‌زێ، یان (خَيْر) واته: وه‌حی [ وَاللَّهُ يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِ مَنْ يَشَاءُ ] وه خوای گه‌وره‌ش ڕه‌حمه‌تی خۆی كه پێغه‌مبه‌رایه‌تی بێت یان هه‌موو ڕه‌حمه‌تێ بێ هه‌ر هه‌مووی تایبه‌ت ئه‌كات به هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێ [ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (١٠٥) ] وه خوای گه‌وره خاوه‌نی فه‌زڵێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه
(106) [ مَا نَنْسَخْ مِنْ آيَةٍ ] ئێمه هیچ ئایه‌تێك نه‌سخ ناكه‌ین و حوكمه‌كه‌ی به‌تاڵ ناكه‌ینه‌وه یان لای نابه‌ین یان نایگۆڕین، وه نه‌سخ له قورئانی پیرۆزدا هه‌یه چه‌نده‌ها ئایه‌ت هه‌یه له قورئاندا نه‌سخ بۆته‌وه‌و حوكمه‌كه‌ی سڕاوه‌ته‌وه كه له شوێنی خۆیدا ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین [ أَوْ نُنْسِهَا ] یان له‌بیرتانی نابه‌ینه‌وه ئیتر به خوێندنه‌وه‌ی بێ یاخود به حوكمه‌كه‌ی بێ، یان دوایناخه‌ین [ نَأْتِ بِخَيْرٍ مِنْهَا أَوْ مِثْلِهَا ] ئه‌وا باشتر له‌و ئایه‌ته سه‌باره‌ت به خه‌ڵك حوكمێكی باشتریان بۆ دێنین له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی وه سوكترو ئاسانترو گونجاوتر یاخود هاوشێوه‌ی ئه‌وه [ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٠٦) ] ئایا نازانی كه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه
(107) [ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئایا نازانی كه خوای گه‌وره موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌و هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و خۆی به ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وتی تیا ئه‌كات [ وَمَا لَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (١٠٧) ] وه ئێوه جگه له خوای گه‌وره كه‌س نیه كه دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوان و یارمه‌تیده‌رتان بێت
(108) [ أَمْ تُرِيدُونَ أَنْ تَسْأَلُوا رَسُولَكُمْ كَمَا سُئِلَ مُوسَى مِنْ قَبْلُ ] یاخود ئایا ئه‌تانه‌وێ پرسیار له پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن صلی الله علیه وسلم هه‌روه‌كو چۆن پێشتر پرسیارتان له موسی صلی الله علیه وسلم كرد كه داواتان لێی كرد كه خوای گه‌وره‌مان نیشان بده ئێستاش داوا له پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كه‌ن صلی الله علیه وسلم ئه‌ڵێن: با خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ت هه‌موویان بێن و بیانبینین ئایا ئه‌تانه‌وێ ئاوا پرسیار بكه‌ن [ وَمَنْ يَتَبَدَّلِ الْكُفْرَ بِالْإِيمَانِ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ (١٠٨) ] جا هه‌ر كه‌سێك واز له ئیمان بهێنێ و بیگۆڕێته‌وه به كوفر ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕا بووه‌و له ڕێگای ڕاست لایداوه
(109) [ وَدَّ كَثِيرٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُمْ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا ] زۆرێك له ئه‌هلی كتاب له جووله‌كه‌و گاور له دوای ئه‌وه‌ی كه ئێوه ئیمانتان هێناوه ئه‌یانه‌وێت پاشگه‌زتان بكه‌نه‌وه‌و هه‌ڵتانگه‌ڕێننه‌وه‌و كافر ببنه‌وه [ حَسَدًا مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِهِمْ ] ئه‌میش له حه‌سودی یه حه‌سودیتان پێ ئه‌به‌ن كه ئێوه موسڵمانن و شوێن ئه‌و دینه پاكه كه‌وتوون، ئه‌وان شوێنی نه‌كه‌وتوونه [ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ ] له دوای ئه‌وه‌ی كه حه‌قه‌كه‌یان بۆ ڕوون بوه‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان صلی الله علیه وسلم ناسی [ فَاعْفُوا وَاصْفَحُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تۆ لێیان ببووره‌و لێیان خۆشبه تا خوای گه‌وره فه‌رمانی خۆیتان بۆ دێنێ به ئه‌مر كردن به كوشتن له كاتی جه‌نگ و غه‌زاكان یاخود جزیه‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێنی یان ده‌ربكرێن [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٠٩) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه
(110) [ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ] ئێوه نوێژه‌كانتان بكه‌ن و ئه‌نجامی بده‌ن و ڕای بگرن وه زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [ وَمَا تُقَدِّمُوا لِأَنْفُسِكُمْ مِنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِنْدَ اللَّهِ ] وه له دونیادا هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی چاك پێشبخه‌ن و بینێرن بۆ قیامه‌تی خۆتان ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌ت لای خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشته‌كه‌ی ده‌بیننه‌وه [ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (١١٠) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر بینایه به‌هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه ئێوه ئه‌یكه‌ن و هه‌مووی ئه‌بینێ
(111) [ وَقَالُوا لَنْ يَدْخُلَ الْجَنَّةَ إِلَّا مَنْ كَانَ هُودًا أَوْ نَصَارَى ] جووله‌كه ئه‌یانووت: ئه‌وه‌ی جووله‌كه نه‌بێ ناچێته به‌هه‌شته‌وه، وه گاوره‌كانیش ئه‌یانووت: ئه‌وه‌ی گاور نه‌بێ ناچێته به‌هه‌شته‌وه، به‌هه‌شت تایبه‌ته بۆ ئێمه [ تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ ] ئه‌مه هیواو ئومێد‌و ئاواتی ئه‌وانه به‌ڵام [ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١١١) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ده‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن به‌ڵگه و ده‌لیلی خۆتان بێنن له‌سه‌ر ئه‌م شته كه به‌هه‌شت تایبه‌ته به ئێوه به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نیه
(112) [ بَلَى مَنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَلَهُ أَجْرُهُ عِنْدَ رَبِّهِ ] به‌ڵێ هه‌ر كه‌سێك خۆی ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردبێت و به ئیخڵاص و دڵسۆزی و نیازپاكی كرده‌وه‌ی چاكی كردبێت وه موافقی شه‌رع بێت و له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا بێت صلی الله علیه وسلم ئه‌وا خوای گه‌وره لێی وه‌رده‌گرێت و قه‌بوڵی ده‌كات و ئه‌جرو پاداشتی لای خوای گه‌وره هه‌یه [ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] وه كه مردیشن هیچ ترسێكیان له‌سه‌ر نیه بۆ داهاتوو [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (١١٢) ] وه خه‌فه‌تیش ناخۆن له ڕابردوو له دونیا چونكه خوای گه‌وره باشتریان پێ ده‌به‌خشێت
(113) {جولەكە و گاور یەكدی بە درۆ دەخەنەوە} [ وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَى عَلَى شَيْءٍ ] جووله‌كه وتیان: گاوره‌كان له‌سه‌ر هیچ شتێك نین و دینه‌كه‌یان پووچه‌ڵ و به‌تاڵه [ وَقَالَتِ النَّصَارَى لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَى شَيْءٍ ] وه گاوره‌كان وتیان: جووله‌كه له‌سه‌ر هیچ شتێك نین و دینه‌كه‌یان پوچه‌ڵ و به‌تاڵه [ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ] له كاتێكدا كه ئه‌وان كتابیان بۆ هاتبوو كتابیان ئه‌خوێنده‌وه [ كَذَلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ] به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانه‌ی تریش ئوممه‌تانی تریش كه نه‌زان بوونه هاوشێوه‌ی قسه‌ی جووله‌كه‌و گاوره‌كانیان كردووه [ فَاللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (١١٣) ] خوای گه‌وره خۆی له ڕۆژی قیامه‌تدا بڕیاریان له نێواندا ئه‌دات له‌و ئیختلاف و جیاوازیه‌ی كه له نێوانیاندا هه‌بووه
(114) [ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ مَنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَنْ يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ ] كێ له‌و كه‌سه زاڵمترو سته‌مكارتره؟ واته: كه‌س له‌و كه‌سه سته‌مكارتر نیه كه ڕێگری ئه‌كات له مزگه‌وته‌كانی ماڵی خوای گه‌وره كه زیكر‌و یادی خوای گه‌وره‌و نوێژی تیا بكرێ و قورئانی تیا بخوێندرێ و قورئانی تیا فێر بكرێ، وه‌كو قوڕه‌یش له حوده‌یبیه نه‌یانهێشت پێغه‌مبه‌ری خوا‌و صلی الله علیه وسلم هاوه‌ڵانی بچنه ناو كه‌عبه [ وَسَعَى فِي خَرَابِهَا ] وه هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی كه ماڵه‌كانی خوای گه‌وره بڕوخێنێ و وێرانی بكات جا به حه‌قیقی وێرانی بكات یاخود به‌وه‌ی كه نه‌یه‌لێ زانست و زانیاری و قورئان خوێندنی تیا ئه‌نجام بدرێت [ أُولَئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَنْ يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ] ئا ئه‌مانه كه دژایه‌تی مزگه‌وته‌كانی ماڵی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن ناتوانن بچنه ناو مزگه‌وته‌وه ئیلا به ترسه‌وه نه‌بێ، خوای گه‌وره ترس ئه‌خاته دڵیانه‌وه [ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ ] ئه‌مانه له دونیادا خوای گه‌وره سه‌رشۆڕو زه‌لیلیان ئه‌كات [ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (١١٤) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه له ئاگری دۆزه‌خدا
(115) [ وَلِلَّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ] ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا وه ئه‌وه‌ی له نێوانیشیاندایه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّهِ ] ئێوه ڕوو بكه‌نه هه‌ر شوێنێك ئه‌وه خوای گه‌وره له‌وێیه (به زانیاری و بیستن و بینین و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی) وه قیبله‌تان له‌وێیه‌و قیبله‌تان ته‌واوه، به‌تایبه‌تی مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه كه قیبله نه‌زانیت نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا قیبله‌یه، یان مه‌به‌ست پێی نوێژی سوننه‌ت و نوێژی ترسه له كاتی جه‌نگدا كه ڕووبكه‌یته هه‌ر شوێنێ ته‌واوه، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه ده‌گه‌ڕایه‌وه نوێژی سوننه‌تی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌كرد ڕووی له هه‌ر شوێنێك بوایه، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ إِنَّ اللَّهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (١١٥) ] به‌ڕاستی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره زۆر فراوانه وه خوای گه‌وره زۆر زانایه
(116) [ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ] جووله‌كه وتیان: خوای گه‌وره كوڕی هه‌یه كه وتیان: عوزێر كوڕی خوایه، وه گاوره‌كان وتیان: خوای گه‌وره كوڕی هه‌یه كه عیسی كوڕی خوایه، وه عه‌ره‌به كافره‌كان ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه په‌نا به‌خوای گه‌وره [ سُبْحَانَهُ ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه پێویستی به مناڵ بێت [ بَلْ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] به‌ڵكو هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه ته‌نانه‌ت عوزێرو عیسی و مه‌لائیكه‌تیش هه‌موویان عه‌بدی خوای گه‌وره‌ن [ كُلٌّ لَهُ قَانِتُونَ (١١٦) ] هه‌موویان عیبادهت بۆ خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و ملكه‌چن بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره
(117) [ بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خوای گه‌وره داهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی یه كه پێشتر به‌م شێوازه نه‌بووه [ وَإِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (١١٧) ] وه خوای گه‌وره بیه‌وێ هه‌ر بڕیارێك بدات و هه‌ر شتێك دروست بكات له‌به‌ر ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی ته‌نها ئه‌فه‌رمووێ: ببه یه‌كسه‌ر ئه‌و شته دروست ده‌بێ
(118) [ وَقَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ لَوْلَا يُكَلِّمُنَا اللَّهُ أَوْ تَأْتِينَا آيَةٌ ] وه ئه‌وانه‌ی كه نه‌زان بوون له موشریكه‌كانی عه‌ره‌ب ئه‌یانووت ئه‌وه بۆ خوای گه‌وره خۆی قسه‌مان له‌گه‌ڵدا ناكات یان نیشانه‌و عه‌لامه‌ت و موعجیزه‌ی گه‌وره‌مان بۆ ناهێنێ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد صلی الله علیه وسلم [ كَذَلِكَ قَالَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ] به‌هه‌مان شێوه كافرانی پێش ئه‌مانیش له جووله‌كه‌و گاوره‌كان هه‌مان شتیان وت كه جووله‌كه داوایان له موسی كرد خوای گه‌وره ببینن [ تَشَابَهَتْ قُلُوبُهُمْ ] دڵیان یه‌كی گرتووه‌و وه‌كو یه‌ك وایه له‌سه‌ر كوفر‌و ئه‌و پێشنیارانه [ قَدْ بَيَّنَّا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ (١١٨) ] به‌ڵام ئێمه ئایه‌ته‌كانی خۆمان ڕوون كردۆته‌وه بۆ كه‌سانێك كه یه‌قینیان هه‌بێ
(119) [ إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ بِالْحَقِّ بَشِيرًا وَنَذِيرًا ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئێمه تۆمان ناردووه به‌حه‌ق ئه‌وه‌ی كه به‌تۆدا ناردوومانه حه‌قه وه موژده‌ده‌ری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمان دێنن، وه ترسێنه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانت پێ ناهێنن [ وَلَا تُسْأَلُ عَنْ أَصْحَابِ الْجَحِيمِ (١١٩) ] وه تۆ پرسیار مه‌كه له هاوه‌ڵانی دۆزه‌خ، یان ئێمه پرسیارت لی ناكه‌ین ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی دۆزه‌خ بۆ كافر بوونه، ته‌نها ئه‌وه‌نده له‌سه‌رتۆیه په‌یامی خوای گه‌وره بگه‌یه‌نه
(120) [ وَلَنْ تَرْضَى عَنْكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ] جووله‌كه‌و گاور شوێنی ئێوه ناكه‌ون و لێتان ڕازی نابن تا ئێوه شوێنی دینی ئه‌وان نه‌كه‌ون، ته‌نها به‌وه لێتان ڕازی ئه‌بن شوێنی دینه‌كه‌یان بكه‌ون، بۆیه واز له ره‌زامه‌ندی ئه‌وان بێنن و شوێنی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بكه‌ون [ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هیدایه‌تی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌یه [ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (١٢٠) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له دوای ئه‌و عیلم و زانیاری و وه‌حییه‌ی كه بۆت هاتووه ئه‌گه‌ر شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌وی ئه‌وكاته خوای گه‌وره پشتیوان و سه‌رخه‌رو دۆست و یارمه‌تیده‌رت نابێت، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌خت و قورسه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شوێنی رێچكه‌و رێگای جوله‌كه‌و گاور ده‌كه‌ون
(121) [ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَتْلُونَهُ حَقَّ تِلَاوَتِهِ ] ئه‌وانه‌ی كه ئێمه كتابمان پێیان به‌خشیوه لێره مه‌به‌ست پێی ئه‌وانه‌ی كه موسڵمان بوونه له جووله‌كه‌و گاور وه له موسڵمانان خۆیان ئه‌وانه به جوانترین شێواز قورئان ئه‌خوێننه‌وه‌و شوێنی ئه‌كه‌ون و حه‌ڵاڵی به‌حه‌ڵاڵ ده‌زانن و حه‌رامی به‌حه‌رام ده‌زانن و شوێنی موحكه‌می ده‌كه‌ون و ئیمان به موته‌شابیهی دێنن [ أُولَئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ ] ئه‌وانه ئیمانی راسته‌قینه‌یان پێی هێناوه [ وَمَنْ يَكْفُرْ بِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (١٢١) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كوفری پێ بكات ئه‌وانه زه‌ره‌رمه‌ندی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه‌ن
(122) [ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئیسرائیل یادی ئه‌و نیعمه‌تانه بكه‌نه‌وه كه من به‌سه‌رتاندا ڕژاندم [ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ (١٢٢) ] وه من فه‌زڵی ئێوه‌م داوه به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا واته: پێش ئه‌وه‌ی كه ئیسلام بێت
(123) [ وَاتَّقُوا يَوْمًا لَا تَجْزِي نَفْسٌ عَنْ نَفْسٍ شَيْئًا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا عَدْلٌ ] وه خۆتان بپارێزن له ڕۆژێك كه ڕۆژی قیامه‌ته كه هیچ كه‌سێك سوود به هیچ كه‌سێك ناگه‌یه‌نێ، وه هیچ كه‌س ڕزگار ناكرێ له ئاگری دۆزه‌خ به پاره‌و فیدهیهو كڕینه‌وه [ وَلَا تَنْفَعُهَا شَفَاعَةٌ ] وه هیچ شه‌فاعه‌تێك سوودی نیه مه‌گه‌ر به ئیزنی خوا نه‌بێ [ وَلَا هُمْ يُنْصَرُونَ (١٢٣) ] وه ئه‌وان كه‌س نیه سه‌ریان بخات
(124) { تاقیكردنەوەی ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم و دروستكردنی كەعبە} [ وَإِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ ] وه په‌روه‌ردگار ئیبراهیمی صلی الله علیه وسلم تاقیكرده‌وه به چه‌ند وشه‌یه‌ك كه وتی (إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا) [ فَأَتَمَّهُنَّ ] ئه‌ویش ته‌واوی كرد وه داوای زیاتری كرد كه ئه‌و ئیمامه‌ته با له نه‌وه‌كانیشمان بێت، یاخود تاقیكرده‌وه و ئارامی گرت له‌سه‌ر هیجره‌ت كردن و سوتاندن و سه‌ربڕینی ئیسماعیلی كوڕی صلی الله علیه وسلم [ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌تكه‌مه ئیمام و پێشه‌وا بۆ خه‌ڵكی [ قَالَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي ] وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار نه‌وه‌كانیشم بكه به پێشه‌وا [ قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ (١٢٤) ] خوای گه‌وره زانی له نه‌وه‌كانی ئه‌ویشدا كه‌سانێك ئه‌بن كه ناگونجێن بۆ ئیمامه‌ت و پێشه‌وایه‌تی بۆیه فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی كه سته‌م بكات ئه‌وه ئه‌و عه‌هدو به‌ڵێن و ئیمامهتیهی منی ده‌ست ناكه‌وێت
(125) [ وَإِذْ جَعَلْنَا الْبَيْتَ مَثَابَةً لِلنَّاسِ وَأَمْنًا ] وه ئه‌و كه‌عبه پیرۆزه‌مان گێڕاوه به شوێنی كۆبونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیان، وه شوێنی ئه‌من و ئاسایشه نابێ له‌وێ كه‌س بترسێنرێ [ وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى ] پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ته‌وافی ده‌كرد ئیمامی عومه‌ر وتی: ئه‌مه مه‌قامی ئیبراهیمی باوكمانه صلی الله علیه وسلم؟ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: به‌ڵی، وتی بیكه‌ین به نوێژگه؟ فه‌رمووی به‌ڵی، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه له مه‌قامی ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم ئه‌و شوێنه بکەن به موصه‌ڵاو نوێژگه، مه‌به‌ست له مه‌قام ئه‌و به‌رده‌یه كه ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم ده‌چووه سه‌ری بۆ دروستكردنی كه‌عبه [ وَعَهِدْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَنْ طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ (١٢٥) ] وه فه‌رمانمان به ئیبراهیم و ئیسماعیل كرد كه ماڵه‌كه‌ی من (كه‌عبه‌ی پیرۆز) پاك بكه‌نه‌وه له بت و له كافران و له پیسی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌واف ئه‌كه‌ن و ئیعتیكاف ئه‌كه‌ن و ڕكوع و سجود ئه‌به‌ن، واته: بۆ نوێژخوێنان
(126) [ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هَذَا بَلَدًا آمِنًا ] وه ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم دوعای كرد‌و فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌م شاره كه مه‌ككه‌ی پیرۆزه هه‌میشه هێمن و ئارامی بكه‌و ئاسایش زاڵ بێ به‌سه‌ریدا [ وَارْزُقْ أَهْلَهُ مِنَ الثَّمَرَاتِ مَنْ آمَنَ مِنْهُمْ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] وه ڕزقی خه‌ڵكی مه‌ككه‌یش بده له هه‌موو به‌روبوومێك به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به خوای گه‌وره‌و رۆژی دوایی هێناوه [ قَالَ وَمَنْ كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُ قَلِيلًا ثُمَّ أَضْطَرُّهُ إِلَى عَذَابِ النَّارِ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (١٢٦) ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: وه هه‌ركه‌سێك كه كافر بێ له دونیادا هه‌ندێك ڕزقیان ئه‌ده‌م به‌ڵام له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌وه ڕزقیان بۆ نیه وه په‌یوه‌ستیان ئه‌كه‌م به عه‌زاب و سزای ئاگری دۆزه‌خه‌وه كه خراپترین سه‌ره‌نجامه
(127) [ وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَاهِيمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَيْتِ وَإِسْمَاعِيلُ ] ئیبراهیم و ئیسماعیل (صهڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت) هه‌ردووكیان ئه‌ساسی كه‌عبه‌یان به‌رز ئه‌كرده‌وه له‌و كاته‌دا فه‌رموویان: [ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌م كاره پیرۆزه‌مان لێ قبووڵ بكه كه دروست كردنی كه‌عبه‌یه [ إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (١٢٧) ] هه‌ر تۆ بیسه‌رو وه‌ڵامده‌ری دوعای وه هه‌ر تۆ زۆر زانایت به نیه‌تمان
(128) [ رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ ] وه ئه‌ی په‌روه‌ردگار جێگیر‌و دامه‌زراومان بكه له‌سه‌ر ئیسلام و گوێڕایه‌ڵی و دڵسۆزی و كرده‌وه‌ی چاك [ وَمِنْ ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُسْلِمَةً لَكَ ] وه له نه‌وه‌ی ئێمه‌یش واته: مه‌به‌ست پێی ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه صلی الله علیه وسلم له‌وانیش با ئوممه‌تێكی موسڵمان بن [ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَا ] وه شوێنه‌كانی حه‌جمان نیشان بده ئه‌و شوێنانه‌ی كه حه‌جی لێ ئه‌كرێ وه ته‌وبه‌مان لێ قبووڵ بكه [ إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (١٢٨) ] هه‌ر تۆ ته‌وبه زۆر قه‌بووڵ ئه‌كه‌ی وه زۆر به ڕه‌حم و به‌زه‌ییت
(129) [ رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْهُمْ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار وه پێغه‌مبه‌رێك له خۆیان بنێره كه مه‌به‌ست پێی پێغه‌مبه‌ری خوایه صلی الله علیه وسلم [ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ ] تا ئایه‌ته‌كانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه كه قورئانی پیرۆزه [ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وه فێره قورئان و تێگه‌یشتن له دین و خێر‌و دانایی و كاربهجێیان بكات، یان حیكمه‌ت واته: سوننه‌ت [ وَيُزَكِّيهِمْ ] وه پاكیان بكاته‌وه له شیرك و تاوان [ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (١٢٩) ] هه‌ر تۆ به‌ڕاستی زۆر به عیززه‌ت و كاربه‌جێی
(130) [ وَمَنْ يَرْغَبُ عَنْ مِلَّةِ إِبْرَاهِيمَ إِلَّا مَنْ سَفِهَ نَفْسَهُ ] كێ هه‌یه له دینی ئیبراهیم كه دینی ته‌وحیده لابدات وه نه‌یه‌وێ و ڕه‌تی بكاته‌وه ئیلا مه‌گه‌ر كه‌سێك گێل و نه‌فام و كه‌م عه‌قڵ بێت و سته‌م له خۆی بكات [ وَلَقَدِ اصْطَفَيْنَاهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي الْآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ (١٣٠) ] وه ئێمه ئیبراهیممان هه‌ڵبژاردووه له دونیادا، وه ئه‌و له ڕۆژی قیامه‌تیشدا یه‌كێكه له پیاوچاكان
(131) [ إِذْ قَالَ لَهُ رَبُّهُ أَسْلِمْ ] كاتێك كه په‌روردگار پێی فه‌رموو: ده‌ست بگره به ئیسلامه‌وه با ئیسلام دینت بێ [ قَالَ أَسْلَمْتُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ (١٣١) ] فه‌رمووی: خۆم ته‌سلیمی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان كرد
(132) [ وَوَصَّى بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ ] وه ئیبراهیم و یه‌عقوبیش هه‌مان ئه‌م وه‌سیه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌یان كرد [ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى لَكُمُ الدِّينَ ] ئه‌ی نه‌وه‌كانم خوای گه‌وره ئه‌م دینه‌ی بۆ ئێوه هه‌ڵبژاردووه كه ئیسلامه [ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ (١٣٢) ] بۆیه ئێوه نه‌مرن ئیلا به موسڵمانیه‌تی نه‌بێ، وه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئیسلام و واز له ئیسلام نه‌هێنن ئه‌مه وه‌سیه‌تی ئیبراهیم و یه‌عقوب بووه
(133) { یەعقوب صلی الله علیه وسلم ئامۆژگاری نەوەكانی دەكات بە یەكخواپەرستی} [ أَمْ كُنْتُمْ شُهَدَاءَ إِذْ حَضَرَ يَعْقُوبَ الْمَوْتُ إِذْ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعْبُدُونَ مِنْ بَعْدِي ] گفتوگۆكه لێره له‌گه‌ڵ گاور‌و جووله‌كه‌یه كه خۆیان ئه‌دایه پاڵ ئیبراهیم ئه‌یانووت: ئێمه له‌سه‌ر دینی ئیبراهیمین، خوای گه‌وره فه‌رمووی: یاخود ئایا ئێوه ئاماده بوون كاتێك كه یه‌عقوب له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو به نه‌وه‌كانی وت: ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی خۆم ئێوه له پاش من چی ئه‌په‌رستن؟ [ قَالُوا نَعْبُدُ إِلَهَكَ وَإِلَهَ آبَائِكَ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ إِلَهًا وَاحِدًا وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (١٣٣) ] فه‌رموویان: په‌روه‌ردگارو خوای باب و باپیرانتان ئه‌په‌رستین خوای ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق كه ته‌نها خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه وه ئێمه‌ش هه‌موومان ته‌سلیمی ئه‌و په‌روه‌ردگاره ئه‌بین وه هه‌موومان گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چ و موسڵمانین
(134) [ تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ ] ئه‌مه ئوممه‌تێكه له ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌كانیان [ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُمْ مَا كَسَبْتُمْ ] ئه‌وان چیان كردبێ له چاكه بۆ خۆیانه وه ئێوه‌ش چی بكه‌ن بۆ خۆتانه [ وَلَا تُسْأَلُونَ عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٣٤) ] ئێوه پرسیارتان لێ ناكرێت كه ئه‌وان چ كردارێكیان كردووه واته: به‌وه نابێ كه به‌درۆ بڵێن ئێمه له نه‌وه‌ی ئیبراهیمین و ته‌واو به‌هه‌شت بۆ ئێمه‌یه به‌هیواو ئاوات خواستن نیه ئه‌بێ خۆتان ئیمان بێنن وه كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن
(135) [ وَقَالُوا كُونُوا هُودًا أَوْ نَصَارَى تَهْتَدُوا ] دیسان گاور‌و جووله‌كه‌كان به موسڵمانانیان ئه‌ووت ئێوه ببن به جووله‌كه یان ببن به گاور ئه‌وكاته هیدایه‌ت وه‌رئه‌گرن و له‌سه‌ر حه‌قن [ قُلْ بَلْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ] ئێوه پێیان بڵێن: به‌ڵكو ئێمه له‌سه‌ر دینی ئیبراهیمین كه دینێكی پاك و ڕاست بووه له‌شیرك لایداوه بۆ حه‌ق و دینی ئیسلام [ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١٣٥) ] وه ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم وه‌كو ئێوه‌ی جووله‌كه‌و گاور له‌سه‌ر شیرك نه‌بووه‌و هاوبه‌شی بۆ خوای گه‌وره بڕیار نه‌داوه
(136) {وەڵامدانەوەی جولەكەو گاورەكان} [ قُولُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا ] موسڵمانان ئێوه بڵێن: ئێمه ئیمانمان به‌خوای گه‌وره و به‌و قورئانه پیرۆزه هێناوه كه بۆ ئێمه دابه‌زیوه [ وَمَا أُنْزِلَ إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ ] وه ئیمانمان به‌و كتێبه ئاسمانیانه هێناوه كه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و ئه‌سباطيش دابه‌زیوه ئه‌سباط: نه‌وه‌كانی یه‌عقوب بوونه [ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ ] وه ئه‌وه‌ی كه بۆ موسی و عیسی دابه‌زیوه وه هه‌رچی كتابێ هه‌یه بۆ پێغه‌مبه‌ران هاتبێ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگار ئێمه‌ی موسڵمان باوه‌ڕمان به هه‌ر هه‌مووی هه‌یه [ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ ] جیاوازی ناخه‌ینه نێوان هه‌ندێكیان باوه‌ڕ به‌هه‌ندێكی بێنین و باوه‌ڕمان به هه‌ندێكی نه‌بێ به‌ڵكو باوه‌ڕمان به هه‌ر هه‌مووی هه‌یه [ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (١٣٦) ] وه ئێمه موسڵمانین بۆ خوای گه‌وره خۆمان ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردووه
(137) [ فَإِنْ آمَنُوا بِمِثْلِ مَا آمَنْتُمْ بِهِ فَقَدِ اهْتَدَوْا ] ئه‌گه‌ر ئه‌هلی كتابیش له جووله‌كه‌و گاور ئیمان بێنن وه‌ك ئه‌م ئیمانه‌ی ئێوه‌ی هاوه‌ڵان ئه‌وه به‌ڕاستی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه [ وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا هُمْ فِي شِقَاقٍ فَسَيَكْفِيكَهُمُ اللَّهُ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكردو ئیمانیان پێ نه‌هێنا ئه‌وه ئه‌وان له موخاله‌فه‌و سه‌رپێچی و عینادیدان، وه خوای گه‌وره‌ت به‌سه ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانت له كۆڵ بكاته‌وه‌و سه‌رتبخات به‌سه‌ریاندا [ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (١٣٧) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه
(138) [ صِبْغَةَ اللَّهِ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ صِبْغَةً ] خۆتان داپۆشن و ده‌ست بگرن و په‌یوه‌ست بن به دینی خوای گه‌وره‌وه، وه دینی كێ باشتره له دینی خوای گه‌وره [ وَنَحْنُ لَهُ عَابِدُونَ (١٣٨) ] وه ئێمه‌ش هه‌موومان عه‌بدی خوای گه‌وره‌ین و عیبادهت بۆ خوای گه‌وره ئه‌كه‌ین
(139) [ قُلْ أَتُحَاجُّونَنَا فِي اللَّهِ وَهُوَ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ئایا ئێوه موجاده‌له‌و ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی و شوێنكه‌وتنی فه‌رمانی خوای گه‌وره كه په‌روه‌ردگاری ئێمه‌و ئێوه‌یشه [ وَلَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُخْلِصُونَ (١٣٩) ] ئێمه كرده‌وه‌ی خۆمان هه‌یه‌و ئێوه‌ش كرده‌وه‌ی خۆتان هه‌یه به‌ڵام جیاوازیمان ئه‌وه‌یه كه ئێمه به ئیخڵاصه‌وه عیبادهت بۆ خوای گه‌وره ئه‌كه‌ین به‌ڵام ئێوه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره دائه‌نێن كه خوای گه‌وره به شیرك ڕازی نیه چۆن ئیتر ئه‌ڵێن: ئێمه له پێشترین بۆ خوای گه‌وره له ئێوه
(140) [ أَمْ تَقُولُونَ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطَ كَانُوا هُودًا أَوْ نَصَارَى ] یاخود ئێوه ئه‌ڵێن: ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و ئه‌سباط ئه‌مانه هه‌مووی جووله‌كه‌و گاور بوونه [ قُلْ أَأَنْتُمْ أَعْلَمُ أَمِ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ئایا ئێوه باشتر ئه‌زانن و زاناترن یان خوا؟ به‌دڵنیایی خوای گه‌وره زاناتره وانه‌بووه ئه‌وان موسڵمان بوونه [ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ كَتَمَ شَهَادَةً عِنْدَهُ مِنَ اللَّهِ ] وه كێ له‌و كه‌سه زاڵمتره؟ واته: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه زاڵمترو سته‌مكارتر نیه كه شایه‌تیه‌كی لهڵابێت و بیشارێته‌وه كه جوله‌كه‌و گاور ئه‌و شتانه‌یان ئه‌زانی به‌ڵام ده‌یانشارده‌وه له موسڵمانان، وه ئه‌یانزانی كه دینی راست ته‌نها ئیسلامه وه محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه صلی الله علیه وسلم به‌ڵام ده‌یانشارده‌وه [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (١٤٠) ] وه خوای گه‌وره بێ‌ئاگا نیه له‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن له‌م زوڵم و سته‌مه
(141) [ تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ لَهَا مَا كَسَبَتْ ] ئه‌وانه ئوممه‌تێك بوون له پێش ئێوه‌دا ڕۆیشتن هه‌رچی كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ بۆ خۆیان كردوویانه [ وَلَكُمْ مَا كَسَبْتُمْ ] وه ئه‌وه‌یشی ئێوه ئه‌یكه‌ن بۆ خۆتانه [ وَلَا تُسْأَلُونَ عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٤١) ] وه‌ئێوه پرسیارتان لێ ناكرێ له كرده‌وه‌یه‌ك كه ئه‌وان كردبێتیان، وه تا ئیمان نه‌هێنن خۆدانه پاڵی پێغه‌مبه‌ران سودتتان پێ ناگه‌یه‌نێت
(142) [ سَيَقُولُ السُّفَهَاءُ مِنَ النَّاسِ مَا وَلَّاهُمْ عَنْ قِبْلَتِهِمُ الَّتِي كَانُوا عَلَيْهَا ] كاتێك كه قیبله له قودسه‌وه گۆڕا بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز كه‌سانێكی گێل و گه‌وج و بێ نرخ له جووله‌كه‌و مونافیقان و هاوبه‌ش بڕیارده‌ران ئه‌یانووت: باشه ئه‌مانه بۆچی ڕووی خۆیان وه‌رگێڕا له قودسه‌وه بۆ كه‌عبه؟ خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ قُلْ لِلَّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا وه ئه‌وه‌ی له نێوانیاندایه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به ویست و فه‌رمانی ئه‌و ڕوومان وه‌رگێڕاوه [ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (١٤٢) ] خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات بۆ ڕێگای ڕاست كه ویستی لێ بێت، كه‌واته گۆڕینی قیبله بۆ كه‌عبه ئه‌مه هیدایه‌تێك بوو بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا‌و صلی الله علیه وسلم موسڵمانان
(143) {ئوممەتی ئیسلام باشترین ئوممەتە} [ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا ] به‌م شێوازه ئێوه‌مان گێڕاوه به ئوممه‌تێكی مامناوه‌ند، (وَسَطًا) واته: باشترین یان دادپه‌روه‌رترین ئوممه‌تن [ لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ ] بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه له ڕۆژی قیامه‌تدا ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه‌و شایه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ران ئه‌ده‌ن كه دینیان به ئوممه‌ته‌كانیان گه‌یاندووه، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه شایه‌تی بۆ نوح پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌ده‌ن كه په‌یامی خوای گه‌وره‌ی گه‌یاندووه [ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا ] وه بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواش صلی الله علیه وسلم شایه‌ت بێ به‌سه‌ر ئێوه‌وه كه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ی پێگه‌یاندوون [ وَمَا جَعَلْنَا الْقِبْلَةَ الَّتِي كُنْتَ عَلَيْهَا إِلَّا لِنَعْلَمَ مَنْ يَتَّبِعُ الرَّسُولَ مِمَّنْ يَنْقَلِبُ عَلَى عَقِبَيْهِ ] وه كاتێك كه ئێمه ئه‌و قیبله‌یه‌مان گۆڕی له بیت المقدسه‌وه بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو بزانین كێ به‌ڕاستگۆیی شوێنی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كه‌وێ صلی الله علیه وسلم وه كێیش پاشگه‌ز ئه‌بێته‌وه‌و له دین هه‌ڵئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَإِنْ كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ ] هه‌ر چه‌نده گۆڕینی قیبله زۆر قورس بوو له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئیلا له‌سه‌ر كه‌سانێك كه خوای گه‌وره هیدایه‌تی داون له‌سه‌ریان سووك بوو [ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَانَكُمْ ] كه صه‌حابه شانزه مانگ یان حه‌ڤده مانگ نوێژیان كرد ڕوویان له (بیت المقد‌س) بوو دوای ئه‌وه وتیان: ئه‌ی ئه‌و شانزه حه‌ڤده مانگه‌ی كه نوێژمان كردووه‌و ڕوومان له (بیت المقد‌س) بووه، وه هه‌ندێكمان مردوونه، خوای گه‌وره ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند كه خوای گه‌وره ئیمانه‌كه‌تان نافه‌وتێنێ واته: نوێژه‌كه‌تان ئه‌و شانزه حه‌ڤده مانگه‌ی كه نوێژتان كردووه خوای گه‌وره نایفه‌وتێنێ وه هه‌مووی بۆتان نووسیوه [ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ (١٤٣) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی زۆر به‌ڕه‌ئفه‌ت و ڕه‌حمه‌ته
(144) {گۆڕینی قیبلە بۆ كەعبە} [ قَدْ نَرَى تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئه‌بینین كه تۆ ڕوو ئه‌كه‌یته ئاسمان و ته‌ماشای ئاسمان ئه‌كه‌یت و پێت خۆشه كه قیبله‌كه‌ت بۆ بگۆڕین بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا ] ئه‌بێ ڕووت وه‌ربگێڕین بۆ قیبله‌یه‌ك كه خۆت پێی ڕازیت كه كه‌عبه‌ی پیرۆزه [ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ده‌ی ئێستا ڕووتان وه‌رگێڕن بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، كه له‌ناو نوێژی عه‌صردا بوون ڕوویان وه‌رگێڕا بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، یاخود دوو ركاتی نوێژی نیوه‌ڕۆیان كردووه رووه‌و قودس پاشان دوو ركاته‌كه‌ی تر روویان له قیبله كردووه له مزگه‌وتی به‌نی سه‌له‌مه بۆیه پێی ده‌وترێت مزگه‌وتی قیبله‌ته‌ین، به‌ڵام مزگه‌وتی (قوباء) له رۆژی دواتر هه‌واڵیان پێ گه‌یشت له‌ناو نوێژی به‌یانی بوون روویان وه‌رگێڕا بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز [ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ ] وه ئێوه‌ش ئه‌ی موسڵمانان له هه‌ر شوێنێكدا بوون ئیتر له‌نوێژ كردنتاندا ڕووبكه‌نه كه‌عبه‌ی پیرۆز [ وَإِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ ] وه ئه‌وانه‌یش كه ئه‌هلی كتابن ئه‌زانن ئه‌م گۆڕینی كه‌عبه‌یه حه‌قه‌و ڕاسته له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و له كتابه‌كانیاندا باسكراوه [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ (١٤٤) ] وه خوای گه‌وره غافڵ و بێ ئاگا نیه له‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌وان ئه‌یكه‌ن
(145) [ وَلَئِنْ أَتَيْتَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ بِكُلِّ آيَةٍ مَا تَبِعُوا قِبْلَتَكَ ] ئه‌گه‌ر تۆ هه‌رچی نیشانه‌و به‌ڵگه هه‌یه بۆ ئه‌هلی كتابی بهێنیته‌وه بۆ جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌وان شوێنی قیبله‌و دینی تۆ ناكه‌ون [ وَمَا أَنْتَ بِتَابِعٍ قِبْلَتَهُمْ ] وه تۆش شوێن قیبله‌ی ئه‌وان ناكه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌هلی كتاب بێ‌ئومێد بكه‌یت له‌و شته [ وَمَا بَعْضُهُمْ بِتَابِعٍ قِبْلَةَ بَعْضٍ ] وه ئه‌وان نه جووله‌كه شوێنی قیبله‌ی گاور ئه‌كه‌وێت، وه نه گاور شوێنی قیبله‌ی جووله‌كه ئه‌كه‌وێت [ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ إِنَّكَ إِذًا لَمِنَ الظَّالِمِينَ (١٤٥) ] وه ئه‌گه‌ر تۆ له دوای ئه‌و عیلم و زانیاری و وه‌حیه‌ی بۆت هاتووه شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌وی ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ كه‌سێكی له سته‌مكاران، هه‌ر چه‌نده پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم دوور بووه له شوێنكه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئێمه‌یه كه شوێنی رێچكه‌و رێبازی جوله‌كه‌و گاور نه‌كه‌وین
(146) [ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءَهُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كتابمان پێ به‌خشیوون له جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌وانه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌ناسن وه ئه‌زانن كه ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوایه هه‌روه‌كو چۆن مناڵه‌كانی خۆیان ئه‌ناسن هیچ گومانێكیان له پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد دا نیه صلی الله علیه وسلم [ وَإِنَّ فَرِيقًا مِنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (١٤٦) ] به‌ڵام كۆمه‌ڵێك له‌وان كه زاناكانیانه ئه‌وان زیاتر شاره‌زان ئه‌و حه‌قه ئه‌شارنه‌وه كه شێواز‌و سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه صلی الله علیه وسلم كه له كتابه‌كانیاندا باسكراوه وه ئه‌یشزانن كه ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوایه صلی الله علیه وسلم
(147) [ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ (١٤٧) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئه‌و حه‌قه‌ت له په‌روه‌ردگارته‌وه بۆ هاتووه تۆ له‌و كه‌سانه مه‌به كه گومانت هه‌بێ له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره بۆی ناردوویت، یاخود له گۆڕینی قیبله، هه‌رچه‌نده پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم هیچ گومانی نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئێمه‌یه
(148) [ وَلِكُلٍّ وِجْهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَا ] وه بۆ ئه‌هلی هه‌موو دینه‌كان ڕووگه‌و قیبله‌ی خۆیان هه‌یه كه ڕووی تێ ئه‌كه‌ن [ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ ] ئێوه پێشكبڕكێ بكه‌ن بۆ هه‌موو ئیش و كارێك كه خێر بێ كه خوای گه‌وره ئه‌مرتان پێ بكات به‌تایبه‌تی له ڕووكردنه قیبله‌دا [ أَيْنَ مَا تَكُونُوا يَأْتِ بِكُمُ اللَّهُ جَمِيعًا ] ئێوه له هه‌ر شوێنێك بن خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت هه‌مووتان كۆ ئه‌كاته‌وه [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٤٨) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه
(149) [ وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ئه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌رو گه‌شته‌كانیشدا له‌شار ده‌رچووی ئه‌وه له‌وێش دیسانه‌وه له ده‌ریا بوون یان له وشكانی ڕووبكه‌نه‌وه قیبله‌و كه‌عبه‌ی پیرۆز [ وَإِنَّهُ لَلْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ ] وه ئه‌میش حه‌قێكه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (١٤٩) ] وه خوای گه‌وره بێ‌ئاگا نیه له‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن
(150) [ وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] دیسانه‌وه هه‌ر كاتێك كه له ماڵ ده‌رچوویت له سه‌فه‌ردا بوویت ڕوو بكه‌ره كه‌عبه‌ی پیرۆز [ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ ] وه ئێوه‌ش ئه‌ی موسڵمانان هه‌ر كاتێك له هه‌ر شوێنێكدا بوون ئه‌وا ڕوو بكه‌نه كه‌عبه‌ی پیرۆز [ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَيْكُمْ حُجَّةٌ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی واته: جووله‌كه‌كان حوجه‌و به‌ڵگه‌یان نه‌مێنێ كه بڵێن: محمدیش صلی الله علیه وسلم ڕووی كردۆته‌وه قیبله‌و ڕووگه‌كه‌ی ئێمه [ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ ] ئیلا مه‌گه‌ر موشریكه‌كانی قوڕه‌یش كه ئه‌گه‌ر ڕووبكه‌نه كه‌عبه ئه‌وانیش له‌وانه‌یه بڵێن: محمد صلی الله علیه وسلم گه‌ڕایه‌وه بۆ ڕووگه‌و قیبله‌كه‌ی ئێمه، كه‌واته دینه‌كه‌ی ئێمه ته‌واوتره هه‌ر ڕۆژێك بێ ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بت په‌رستیش گوێ به‌و قسانه مه‌ده‌ن [ فَلَا تَخْشَوْهُمْ ] وه له خۆیان و له تانه‌و ته‌شه‌رو گومان و قسه‌یان مه‌ترسێن [ وَاخْشَوْنِي ] وه به‌تاك و ته‌نها له من بترسێن [ وَلِأُتِمَّ نِعْمَتِي عَلَيْكُمْ ] وه تا من نیعمه‌تی خۆم ته‌واو بڕژێنم به‌سه‌رتاندا [ وَلَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (١٥٠) ] وه به‌ڵكو هیدایه‌تتان بده‌م و هیدایه‌ت وه‌ربگرن به‌وه‌ی كه ڕووبكه‌نه كه‌عبه‌ی پیرۆز‌و شه‌ریعه‌تێكی سه‌ربه‌خۆتان هه‌بێ
(151) [ كَمَا أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولًا مِنْكُمْ يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِنَا ] پێش ڕووكردنه كه‌عبه‌یش نیعمه‌تی زۆرم به‌سه‌رتاندا ڕژاندووه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌رێكم له خۆتان بۆتان ناردووه كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌تان به‌سه‌ردا ئه‌خوێنێته‌وه [ وَيُزَكِّيكُمْ ] وه پاكتان ئه‌كاته‌وه له شیرك و كوفر‌و تاوان و ره‌وشت نزمی و نه‌فامی [ وَيُعَلِّمُكُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وه فێره قورئان و سوننه‌تتان ئه‌كات [ وَيُعَلِّمُكُمْ مَا لَمْ تَكُونُوا تَعْلَمُونَ (١٥١) ] وه هه‌ر شتێك كه نه‌تانزانیبێ ئێستا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم فێرتان ئه‌كات
(152) [ فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ ] ئێوه یادی من بكه‌ن به‌وه‌ی تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵیم بكه‌ن منیش یادی ئێوه ئه‌كه‌م به‌وه‌ی كه پاداشتتان ئه‌ده‌مه‌وه‌و لێتان خۆش ده‌بم [ وَاشْكُرُوا لِي وَلَا تَكْفُرُونِ (١٥٢) ] وه شوكرانه‌بژێری من بكه‌ن و كوفری نیعمه‌ته‌كان مه‌كه‌ن
(153) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه پشت به ئارام گرتن و نوێژ ببه‌ستن به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵاو ناخۆشیانه‌ی كه رووبه‌ڕووتان ئه‌بێته‌وه [ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ (١٥٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئارامگرانه‌یاندایه به‌وه‌ی سه‌ریان ئه‌خات و پشتیوانیان ئه‌بێ و یارمه‌تیان ئه‌دات
(154) [ وَلَا تَقُولُوا لِمَنْ يُقْتَلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتٌ بَلْ أَحْيَاءٌ وَلَكِنْ لَا تَشْعُرُونَ (١٥٤) ] كه‌سێك كه له پێناوی خوای گه‌وره‌دا ئه‌كوژرێ ئێوه پێی مه‌ڵێن: مردووه به‌ڵكو ئه‌وان زیندوون له ژیانی به‌رزه‌خدا به‌ڵام ئێوه هه‌ست ناكه‌ن
(155) {تاقیكردنەوەو ئارامگرتن لەسەری} [ وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ ] به دڵنیایی تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه به كه‌مێك له ترس كه دوژمن زاڵ بكه‌ین به‌سه‌رتانداو ترسی دوژمنتان هه‌بێ وه به برسێتی و نه‌بوونی [ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ ] وه به كه‌می له ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان و نه‌فس و به‌رووبووم [ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ (١٥٥) ] به‌ڵام مژده بده به‌و كه‌سانه‌ی كه له كاتی ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌تانه ئارامگرن
(156) [ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ (١٥٦) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێك ئه‌بن ئه‌ڵێن: ئێمه هه‌ر موڵكی خوای گه‌وره‌ین وه هه‌موومان بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێینه‌وه
(157) [ أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ ] هه‌ر كه‌سێك بڵێ: (إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) صه‌برو ئارام بگرێ ئه‌وانه صه‌ڵاواتی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ره واته: خوای گه‌وره لێیان خۆش ئه‌بێ وه مه‌دحیان ئه‌كات له‌لای فریشته‌كان وه خوای گه‌وره ڕه‌حمیان پێ ئه‌كات [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ (١٥٧) ] وه ئه‌وانه خوای گه‌وره هیدایه‌تیان ئه‌دات
(158) [ إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ ] كێوی (صه‌فاو مه‌ڕوه) ئه‌مانه دروشمی خوای گه‌وره‌ن له كاتی حه‌ج و عومره‌دا [ فَمَنْ حَجَّ الْبَيْتَ أَوِ اعْتَمَرَ ] جا هه‌ر كه‌سێك حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره‌ی كرد یان عومره‌ی كرد [ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَنْ يَطَّوَّفَ بِهِمَا ] ئه‌وه ئاساییه كه ته‌واف بكات واته سه‌عی بكات له نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه)دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پێش ئیسلامدا كاتێك خه‌ڵكی مه‌دینه حه‌ج یان عومره‌یان بكردایه بتی خۆیان هه‌بووه (مه‌نات)یان هه‌بووه كه ئه‌یانپه‌رست بۆیه پاش هاتنی ئیسلام به‌لایانه‌وه قورس بووه كه بڕۆن سه‌عی نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه) بكه‌ن، بۆیه خوای گه‌وره وای فه‌رموو، وه ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، به‌ڵام سه‌عی نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه) ڕوكنی حه‌ج و عومره‌یشه كه‌سێك حه‌جی كرد یان عومری كرد ئه‌بێ سه‌عی نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه) بكات [ وَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَإِنَّ اللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ (١٥٨) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش خێر‌و چاكه‌ی زیاتر بكات و سوننه‌ته‌كان جێبه‌جێ بكات ئه‌وه خوای كه‌وره سوپاسگوزاره‌و پاداشتی زۆر له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی كه‌م ده‌داته‌وه، وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به چاكه‌ی چاكه‌كاران
(159) {سزای شاردنەوەی دین} [ إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنْزَلْنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالْهُدَى مِنْ بَعْدِ مَا بَيَّنَّاهُ لِلنَّاسِ فِي الْكِتَابِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و شته ڕوون و ئاشكرا‌و هیدایه‌ته‌ی كه ئێمه ناردوومانه ده‌یشارنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه له كتابه‌كاندا ئێمه ئاشكرامان كردووه واته: مه‌به‌ست پێی جووله‌كه‌و گاوره وه له كتابه‌كانی ئه‌واندا باسی هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا كراوه صلی الله علیه وسلم به ئاشكرا ئه‌وانیش ئه‌یشارنه‌وه وه به خه‌ڵكی ناڵێن [ أُولَئِكَ يَلْعَنُهُمُ اللَّهُ وَيَلْعَنُهُمُ اللَّاعِنُونَ (١٥٩) ] ئه‌وانه خوای گه‌وره نه‌فره‌تیان لێ ئه‌كات وه هه‌موو نه‌فره‌تكاران له فریشته‌و جنی و مه‌لائیكه‌ت و ماسی و نه‌هه‌نگه‌كان و مێرووله‌كان هه‌موو نه‌فره‌تكارێ نه‌فره‌تیان لێ ئه‌كات
(160) [ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَبَيَّنُوا ] ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌یان نه‌بێ كه ته‌وبه‌یان كردووه وه چاكسازیان كردووه وه ئه‌و شته‌ی كه شاردیانه‌وه ئیعلان و ئاشكرای ئه‌كه‌ن و ڕوونی ئه‌كه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵكی [ فَأُولَئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ ] ئه‌وانه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ته‌وبه‌یان لێ قه‌بوڵ ئه‌كه‌م [ وَأَنَا التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (١٦٠) ] وه من زۆر ته‌وبه قه‌بوڵ ئه‌كه‌م وه زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییم
(161) [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ لَعْنَةُ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (١٦١) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافر بوونه وه به‌كافری مردوونه ئا ئه‌وانه له‌عنه‌تی خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ت و هه‌موو خه‌ڵكیان له‌سه‌ره، ئه‌مه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌كافری بمرێ، به‌ڵام كافرێكی دیاریكراو كه هێشتا نه‌مردووه زاناكان بۆچونیان جیاوازه له‌سه‌ر دروستێتی نه‌فره‌ت كردن لێی
(162) [ خَالِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنْظَرُونَ (١٦٢) ] ئه‌و كافرانه به هه‌میشه‌یی و به نه‌مری له ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه، وه خوای گه‌وره سزایان له‌سه‌ر سووك ناكات وه ئه‌وان مۆڵه‌تیشیان پێ نادرێ [ وَإِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] په‌رستراو و خوای ئێوه یه‌ك خوایه‌كه
(163) [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ (١٦٣) ] هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ ئه‌و خوایه‌ی كه خوایه‌كی زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و میهره‌بانه
(164) {توانا‌و دەسەڵاتی خوای گەورە} [ إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ] به‌ڕاستی له دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی وه جیاوازی شه‌و و ڕۆژ كه شه‌و تاریك و فێنكتره وه ڕۆژ ڕووناك و گه‌رمتره، وه درێژی و كورتیان [ وَالْفُلْكِ الَّتِي تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِمَا يَنْفَعُ النَّاسَ ] وه ژێربار كردنی ده‌ریاكان بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه له‌ناو ده‌ریاكاندا ئه‌ڕۆن كه سوود به خه‌ڵك ئه‌گه‌یه‌نن [ وَمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ مَاءٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] وه ئه‌و ئاوه‌ی كه خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه دای ئهبهزێنێته خواره‌وه كه به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه ئه‌و زه‌وی یه مردووانه زیندوو ئه‌كاته‌وه [ وَبَثَّ فِيهَا مِنْ كُلِّ دَابَّةٍ ] وه هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵێكی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی بڵاو كردۆته‌وه [ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ ] وه گۆڕانكاری بایه‌كان با هه‌یه سارده‌و هه‌یه گه‌رمه، هه‌یه هێمن و ئارامه، هه‌یه گه‌رده‌لووله، یان بای باكور و بای باشور هه‌یه، یان بایه‌ك كه عه‌زاب و سزایه، وه بایه‌ك خوای گه‌وره به ڕه‌حمه‌ت ئه‌ینێرێ [ وَالسَّحَابِ الْمُسَخَّرِ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] وه هه‌ورانه‌ی كه خوای گه‌وره ژێرباری كردووه له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا [ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (١٦٤) ] ئه‌مانه هه‌مووی ئایات و نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر توانا‌و ده‌سه‌ڵات و تاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه عه‌قڵیان هه‌بێت و بیر بكه‌نه‌وه
(165) [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَادًا ] له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن جگه له خوای گه‌وره ئه‌كه‌نه شه‌ریك و هاوشێوه بۆ خوای گه‌وره [ يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ ] ئه‌و شه‌ریكانه‌یان خۆش ئه‌وێ وه‌كو خۆشه‌ویستی خوا، چه‌ندێك خوای گه‌وره‌یان خۆش ئه‌وێ ئه‌وانیشیان به‌ئه‌ندازه‌ی خوای گه‌وره خۆش ئه‌وێ، یاخود بته‌كانیان خۆش ئه‌وێ به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئیمانداران خوایان خۆش ئه‌وێ [ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ ] به‌ڵام باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌یان له‌وان خۆشتر ئه‌وێ، یان ئیمانداران خوای گه‌وره‌یان زیاتر خۆش ئه‌وێ له خۆشه‌ویستی ئه‌وان بۆ بته‌كانیان ئه‌و دوو ته‌فسیره‌ی هه‌یه [ وَلَوْ يَرَى الَّذِينَ ظَلَمُوا إِذْ يَرَوْنَ الْعَذَابَ أَنَّ الْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ] ئای ئه‌و سته‌مكارانه كه كه‌سانێكیان كردووه به شه‌ریك و وه‌كو خوای گه‌وره خۆشیانیان ئه‌وێ كاتێك كه له ڕۆژی قیامه‌ت سزای خوای گه‌وره ئه‌بینن ئه‌وكاته ئه‌زانن كه هێزو توانا ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و خوایه‌كانی ئه‌وان بێ ده‌سه‌ڵاتن و ناتوانن سزای خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر لابده‌ن [ وَأَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعَذَابِ (١٦٥) ] وه سزای خوای گه‌وره یه‌كجار سه‌خته
(166) [ إِذْ تَبَرَّأَ الَّذِينَ اتُّبِعُوا مِنَ الَّذِينَ اتَّبَعُوا ] كاتێك كه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و گه‌وره‌كان و پێشه‌وایانی كوفر به‌ڕائه‌ت ئه‌كه‌ن له شوێنكه‌وتوانیان كه شوێنیان كه‌وتونه له‌سه‌ر كوفر [ وَرَأَوُا الْعَذَابَ ] وه كاتێك كه هه‌ردوولایان سزای خوای گه‌وره ئه‌بینن كه خوای گه‌وره چۆن سزای هه‌ردوولایان ده‌دات [ وَتَقَطَّعَتْ بِهِمُ الْأَسْبَابُ (١٦٦) ] هه‌رچی په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستی له نێوانیان له دونیادا هه‌بووه هه‌ر هه‌مووی ئه‌پچڕێ
(167) [ وَقَالَ الَّذِينَ اتَّبَعُوا لَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةً فَنَتَبَرَّأَ مِنْهُمْ كَمَا تَبَرَّءُوا مِنَّا ] شوێنكه‌وتوان به‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌ڵێن: ئای خۆزگه ئه‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ دونیا ئه‌و كاته ئه‌وان چۆن لێره‌دا به‌ڕائه‌ت له ئێمه ئه‌كه‌ن ئێمه‌ش له دونیا به‌ڕائه‌تمان له‌وان بكردایه [ كَذَلِكَ يُرِيهِمُ اللَّهُ أَعْمَالَهُمْ حَسَرَاتٍ عَلَيْهِمْ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره كرده‌وه خراپه‌كانیان نیشانیان ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌م و خه‌فه‌تی پێ بخۆن [ وَمَا هُمْ بِخَارِجِينَ مِنَ النَّارِ (١٦٧) ] وه ئه‌م كافرانه‌ش له ئاگری دۆزه‌خ ده‌رناچن و به‌هه‌میشه‌یی له ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه
(168) [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ كُلُوا مِمَّا فِي الْأَرْضِ حَلَالًا طَيِّبًا ] ئه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه خوای گه‌وره بۆی حه‌ڵاڵ كردوون و پاكه‌و حه‌ڵاڵه ئێوه بخۆن به‌حه‌ڵاڵی و به‌پاكی واته: هه‌ندێك له كافره‌كان هه‌ندێك ئاژه‌ڵیان له‌سه‌ر خۆیان حه‌رام ئه‌كرد خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: خوا حه‌ڵاڵی كردووه له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام مه‌كه‌ن [ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ] وه شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون ئه‌مه شه‌یتانه ئه‌وه‌ی كه خوا حه‌ڵاڵی كردووه لێتان حه‌رام ئه‌كات [ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (١٦٨) ] به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنێكی زۆر ئاشكرای ئێوه‌یه
(169) [ إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ ] شه‌یتان ته‌نها فه‌رمانتان پێ ئه‌كات به‌هه‌موو خراپه‌كاری و كاری ناشرین و زیناكردن و به‌دڕه‌وشتی [ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (١٦٩) ] وه هه‌ر شه‌یتانه فه‌رمانتان پێ ئه‌كات كه قسه‌یه‌ك بده‌نه پاڵ خوای گه‌وره كه زانیاریشتان پێ نیه‌و خۆیشتان نازانن، كه هه‌موو كافرو بیدعه‌چییه‌ك ده‌گرێته‌وه كه به‌بآ زانیاری و به‌ڵگه كوفر‌و بیدعه ده‌كه‌ن
(170) [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] وه كاتێ به كافران بڵێی: وه‌رن شوێن ئه‌و قورئانه بكه‌ون كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه‌و واز له گومڕایی و نه‌زانی بێنن [ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ] ئه‌وان ئه‌ڵێن: به‌ڵكو ئێمه شوێن ئه‌و شته ئه‌كه‌وین كه باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ری بینیوه له بت په‌رستی [ أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ (١٧٠) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئایا نازانن باوك و باپیرانی ئه‌وان عه‌قڵیان به زۆر شت‌دا نه‌شكاوه‌و ناحاڵی بوونه‌و له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌تیش نه‌بوونه‌و له‌سه‌ر ڕێگای گومڕایی بوونه چۆن له گومڕاییدا ئه‌بێ شوێنیان بكه‌ون
(171) [ وَمَثَلُ الَّذِينَ كَفَرُوا كَمَثَلِ الَّذِي يَنْعِقُ ] وه نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافرن له گومڕایی و نه‌زانیدا، وه نموونه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه ئامۆژگاریكارو بانگخوازیانه‌و بانگیان ئه‌كات بۆ ڕێگای ڕاست وه‌كو نموونه‌ی شوانێك وایه كه بانگ له ئاژه‌ڵه‌كانی ئه‌كات [ بِمَا لَا يَسْمَعُ إِلَّا دُعَاءً وَنِدَاءً ] كه ئه‌وان ته‌نها ئه‌بیستن به‌ڵام لێی تێ ناگه‌ن چه‌ندێك شوانه‌كه بانگ له ئاژه‌ڵه‌كانی بكات ته‌نها گوێیان له ده‌نگێتی ده‌نگی ئه‌بیستن به‌ڵام هیچ شتێكی لێ تێ ناگه‌ن، كافره‌كانیش گوێیان له ده‌نگی پێغه‌مبه‌ری خوایه صلی الله علیه وسلم به‌ڵام هیچ شتێكی لێ تێناگه‌ن [ صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لَا يَعْقِلُونَ (١٧١) ] ئه‌وانه كه‌ڕن ڵاڵن كوێرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان عه‌قڵیان به هیچ شتێك‌دا ناشكێ وه توانای ئه‌وه‌یان نیه نه حه‌ق ئه‌بینن نه حه‌ق ئه‌بیستن نه حه‌ق ئه‌ڵێن، خوای گه‌وره مۆری به‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ندامانه‌یاندا داوه
(172) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه بخۆن له‌و ڕزقه پاك و حه‌ڵاڵ و به‌تام و چێژانه‌ی كه پێمان به‌خشیوون [ وَاشْكُرُوا لِلَّهِ إِنْ كُنْتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ (١٧٢) ] وه شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن له‌سه‌ری ئه‌گه‌ر ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن واته: گوێ مه‌ده‌ن به‌وه‌ی كه كافران هه‌ندێك شت حه‌رام ئه‌كه‌ن
(173) [ إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ ] ئه‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره لێتانی حه‌رام كردووه بزانن مرداره‌وه بووی وشكانی نه‌ك ده‌ریا هی ده‌ریا حه‌ڵاڵه [ وَالدَّمَ ] وه خوێنیش جگه له جه‌رگ و سپڵ كه حه‌ڵاڵه [ وَلَحْمَ الْخِنْزِيرِ ] وه گۆشتی به‌راز كه حه‌رامه به‌هه‌موو شێوازێك [ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَيْرِ اللَّهِ ] وه هه‌ر ئاژه‌ڵێك كه بۆ جگه له خوا سه‌ر ئه‌بڕێت یان ناوی جگه له خوای له‌سه‌ر ئه‌هێنرێت [ فَمَنِ اضْطُرَّ ] له‌م مرداره‌وه‌بوو له خوێن و له گۆشتی به‌رازو له ئاژه‌ڵێك كه بۆ جگه له خوا سهربڕابێ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ناچار بوو له ناچاری و زه‌روره‌تدا لێی بخوات بۆ ئه‌وه‌ی له برسا نه‌مرێت دروسته [ غَيْرَ بَاغٍ ] به‌ڵام زیادڕه‌وی نه‌كات و تێری لی نه‌خوات به‌ڵكو ئه‌وه‌نده بخوات كه نه‌مرێ [ وَلَا عَادٍ ] وه جارێكی تریش نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری [ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ ] ئه‌وه تاوانبار نابێ خوای گه‌وره ڕوخسه‌تی پێداوه بۆ زه‌روره‌ت و ناچاری یه [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٧٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه
(174) {سزای ئەوانەی بە دین دونیا دەستدەخەن} [ إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ الْكِتَابِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و شتانه ئه‌شارنه‌وه كه خوای گه‌وره له كتابدا دایبه‌زاندووه دیسان جووله‌كه‌یه كه سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌شارنه‌وه كه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا خوای گه‌وره باسی كردووه [ وَيَشْتَرُونَ بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه ئه‌وانه به‌م كاره‌یان شتێكی كه‌م له دونیای پێ ده‌ست ئه‌خه‌ن [ أُولَئِكَ مَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ إِلَّا النَّارَ ] ئا ئه‌مانه هیچ شتێك ناخۆن و ئه‌وه‌ی كه په‌یدای ئه‌كه‌ن به‌شاردنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قه ته‌نها ئاگرێكه له‌ناو سكیاندا ده‌بێته هۆی سزای ئاگری دۆزه‌خ بۆیان [ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ ] وه خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات قسه‌یه‌ك كه پێیان خۆشه چونكه لێیان توڕه‌یه، وه پاكیان ناكاته‌وه له كرده‌وه پیسه‌كانیان [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٧٤) ] وه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاری بۆ داناون
(175) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الضَّلَالَةَ بِالْهُدَى ] چونكه ئه‌مانه هیدایه‌تیان گۆڕیه‌وه به گومڕایی [ وَالْعَذَابَ بِالْمَغْفِرَةِ ] وه لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌یان گۆڕیه‌وه به سزای خوای گه‌وره [ فَمَا أَصْبَرَهُمْ عَلَى النَّارِ (١٧٥) ] ئای چه‌ندێ به‌ئارامن له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ، ئایا ئه‌توانن ئارام بگرن له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ
(176) [ ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ نَزَّلَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ ] خوای گه‌وره ئه‌م كتابه‌ی به حه‌ق دابه‌زاندۆته خواره‌وه پێویسته زانایان بڵاوی بكه‌نه‌وه‌و نه‌یشارنه‌وه [ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِي الْكِتَابِ لَفِي شِقَاقٍ بَعِيدٍ (١٧٦) ] ئه‌وانه‌یشی كه جیاوازیان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و كتابه كه قورئانه هه‌ندێكیان ئه‌ڵێن: سیحره‌و هه‌ندێكیان ئه‌ڵێن: فاڵه‌و هه‌ندێكیان ئه‌ڵێن: شیعره، ئه‌وانه له خیلاف و ناكۆكی و جیاوازی و دژایه‌تیه‌كی دووردان و له حه‌ق دووركه‌وتوونه‌ته‌وه
(177) {شێوازی چاكە كردن } [ لَيْسَ الْبِرَّ أَنْ تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ ] چاكه ته‌نها ئه‌وه نیه كه ڕووبكه‌نه ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، دیسان ڕه‌دده بۆ جووله‌كه‌و گاوره‌كان كه زۆر قسه‌یان كرد سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی قیبله [ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ ] به‌ڵكو چاكه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك ئیمان بێنێ به‌خوای گه‌وره‌و به‌ڕۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به كتێبه ئاسمانیه‌كان و به سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره [ وَآتَى الْمَالَ عَلَى حُبِّهِ ذَوِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَالسَّائِلِينَ وَفِي الرِّقَابِ ] وه له كاتێكدا كه ماڵه‌كه‌ی له‌لا خۆشه‌ویست و شیرینه ببه‌خشێ و بیدات به خزمی نزیكی خۆی و به بێباوكان و هه‌ژاران و ڕێبواران و ئه‌وانه‌ی كه له ناچاریدا داوا ئه‌كه‌ن و پێویستیانه و ئه‌وانه‌ی كه كۆیله‌ن به‌و پاره‌یه خۆیانی پێ ئازاد ئه‌كه‌ن [ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُوا ] وه نوێژه‌كانی بكات و زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی بدات، وه ئه‌وانه‌ی وه‌فایان هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌هدو په‌یمانه‌ی كه به‌خوای گه‌وره‌و به‌خه‌ڵكیان داوه [ وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئارامگرن له‌كاتی سه‌غڵه‌تی و هه‌ژاری و نه‌خۆشیدا، وه له كاتی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن‌دا [ أُولَئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ (١٧٧) ] ئا ئه‌مانه ڕاستگۆن له ئیمانه‌كه‌یاندا، وه ئه‌مانه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و موتته‌قین نه‌ك جوله‌كه‌و گاور
(178) {تۆڵەسەندنەوە لە كوشتندا} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خوای گه‌وره تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له كوشتندا له‌سه‌رتان پێویست كردووه، كه‌سێك به‌ناحه‌ق كه‌سێك ئه‌كوژێ ئه‌بێ بكوژرێته‌وه [ الْحُرُّ بِالْحُرِّ ] ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئازاده ئازادی كوشتبوو ئازاده‌كه ئه‌كوژرێته‌وه [ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ ] كۆیله به كۆیله [ وَالْأُنْثَى بِالْأُنْثَى ] وه ئافره‌ت به ئافره‌ت، وه پیاویش ئافره‌ت بكوژێت ئه‌كوژرێته‌وه، چونكه مه‌نسوخه به[ النَّفْسُ بِالنَّفْسِ ] [ فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك له بكوژه‌كه خۆش‌بوو (كه به براكه‌ی ناوی بردووه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به تاوانی گه‌وره مرۆڤـ كافر نابێت، موسڵمانێكی كوشتووه‌و خوای گه‌وره بكوژه‌كه به برای كه‌سوكاری كوژراوه‌كه ناوده‌بات) [ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ ] ئه‌وه كه داوای حه‌قه‌كه‌ی كرد با به‌چاكه داوا بكات واته: ئه‌گه‌ر هاتوو دییه‌كه‌و خوێنه‌كه‌تان سه‌ند مۆڵه‌تی بده‌ن [ وَأَدَاءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ] بكوژه‌كه‌یش با به‌جوانی پاره‌كه بدات و موماته‌ڵه‌و فێڵ نه‌كات و دوای نه‌خات [ ذَلِكَ تَخْفِيفٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ ] سه‌ندنی خوێنه‌كه‌و نه‌كوشتنه‌وه‌ی بكوژه‌كه ئاسانكاریه‌كه له په‌روه‌ردگاره‌وه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه بۆ ئێوه [ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ ] له دوای ئه‌مه هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكات واته: ئه‌گه‌ر به پیاوكوژه‌كه‌ت وت لێت خۆشبووم به‌ڵام دوایی بڕۆی بیكوژیته‌وه ئه‌وه ده‌ستدرێژییه، یان پاره‌كه‌ت وه‌رگرت پاشان بیكوژیته‌وه ئه‌وه ده‌ستدرێژییه [ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٧٨) ] ئه‌و كه‌سانه سزای به ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه
(179) [ وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ ] له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌دا ژیان بۆ ئێوه هه‌یه ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عه‌قڵتان هه‌یه، كاتێك كه بكوژه‌كه ئه‌كوژرێته‌وه كه‌سانێك پێی ئهژێنهوهو كوشتن كه‌م ده‌بێت [ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (١٧٩) ] به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر ده‌ستتان نه‌چێته خوێنی یه‌كتری بۆیه خوای گه‌وره تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی داناوه
(180) [ كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ ] خوای گه‌وره له‌سه‌رتانی فه‌رز كردووه كاتێك یه‌كێك له ئێوه لهسهرهمهرگدایهو نیشانه‌كانی مردنی ده‌رئه‌كه‌وێ [ إِنْ تَرَكَ خَيْرًا الْوَصِيَّةُ لِلْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ بِالْمَعْرُوفِ ] ئه‌گه‌ر ماڵێكی زۆری به‌جێ هێشت با وه‌سیه‌ت بكات بۆ دایك و باوكی و خزمه‌كانی به‌چاكه كه شتێكیان پێ بدات به‌دادپه‌روه‌ری [ حَقًّا عَلَى الْمُتَّقِينَ (١٨٠) ] ئه‌مه حه‌ق و واجبه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ئایه‌ته نه‌سخ بوه‌وه به ئایه‌تی میرات وه پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ: (لَا وَصِيَّةَ لِوَارِثٍ) (ابن ماجة: ٢٧١٤) (وصححه الألباني في: صحيح الجامع الصغير: ٧٥٧٠) واته: وه‌سیه‌ت بۆ واريث و میراتگر نیه و ئه‌و وه‌سێته جێبه‌جێ ناكرێت
(181) [ فَمَنْ بَدَّلَهُ بَعْدَمَا سَمِعَهُ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌و وه‌سیه‌تانه‌ی بگۆڕێت دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌یبیستێ به زیاد كردن یان كه‌م كردن یان شاردنه‌وه‌ی [ فَإِنَّمَا إِثْمُهُ عَلَى الَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُ ] ئه‌وه تاوان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه وهسیهتهكه ئه‌گۆڕن یان ئه‌شارنه‌وه [ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (١٨١) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه
(182) [ فَمَنْ خَافَ مِنْ مُوصٍ جَنَفًا أَوْ إِثْمًا ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك ترسا له‌وه‌ی كه وه‌سیه‌تكاره‌كه تووشی هه‌ڵه یان تاوان بێت به عه‌مدی تاوان بكات و وه‌سێتی ناشه‌رعی بكات با رێگری لی بكات و ئامۆژگاری بكات [ فَأَصْلَحَ بَيْنَهُمْ ] ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی با دواتر چاكسازی له نێوان وه‌ره‌ثهكاندا بكات و به‌گوێره‌ی شه‌رع بۆیان دابه‌ش بكات [ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ ] له‌م كاته‌دا كه وه‌سێته بێ شه‌رعیه‌كه بگۆڕێت ئه‌وه هیچ تاوانی له‌سه‌ر نیه [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٨٢) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه
(183) {فەرز بوونی رۆژووی مانگی رەمەزان} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانتان له‌سه‌ر فه‌رز كراوه [ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ ] هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ر ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌ش فه‌رز كرابوو [ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (١٨٣) ] به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن
(184) [ أَيَّامًا مَعْدُودَاتٍ ] مانگی ڕه‌مه‌زان چه‌ند ڕۆژێكی دیاریكراوه (٢٩ یان ٣٠ رۆژه) [ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ ] جا هه‌ر كه‌سێك له مانگی ڕه‌مه‌زاندا نه‌خۆش بوو نه‌یتوانی به‌ڕۆژوو بێت یاخود له سه‌فه‌ردا بوو ڕێبوار بوو له ده‌ره‌وه‌ی شار بوو [ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ] ئه‌وه ئه‌توانێ له دوای ڕه‌مه‌زان به قه‌زا ئه‌و ڕۆژانه بگێڕێته‌وه [ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆژوو مه‌شه‌قه‌یه له‌سه‌ریان و له توانایاندا نیه وه‌كو پیره‌مێردو، پیره‌ژن و، ئافره‌تی دووگیان و شیرده‌رو، نه‌خۆشی به‌رده‌وام ئه‌وه فیدیه ئه‌ده‌ن له‌بری هه‌ر ڕۆژێك خواردنی فه‌قیرێك، یاخود نیو صاع له خواردن ئه‌دات كه صاعێك دوو كیۆ و چل گرامه، وه له سه‌ره‌تای ئیسلامدا خه‌ڵكی سه‌رپشك بوون له به‌ڕۆژوو بوون یان فیدیه دان ئاره‌زوی خۆیان بوو پاشان به به‌ڕۆژوو بوونی مانگی ره‌مه‌زان نه‌سخ بووه‌وه‌و فیدیه بۆ پیرو به‌ساڵاچوو و ئافره‌تی دووگیان و شیرده‌رو نه‌خۆشی به‌رده‌وام مایه‌وه [ فَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش زیاتر ئه‌دات له‌بری هه‌ر ڕۆژێك كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك تێر ئه‌كات یان چه‌ند كیلۆیه‌ك ئه‌دات ئه‌وه زیاده خێرێكه بۆ خۆی ئه‌یكات و باشتره بۆی [ وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (١٨٤) ] به‌ڵام كه‌سێك كه بتوانێ به‌ڕۆژوو بوون باشتره بۆی ئه‌گه‌ر ئه‌زانن
(185) [ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ ] مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه خوای گه‌وره قورئانی پیرۆزی تیادا نارده خواره‌وه هه‌ر هه‌مووی به‌یه‌كجار له (لوح المحفوظ)ه‌وه بۆ (بيت العزة) له ئاسمانی دونیا، یاخود وتراوه: یه‌كه‌م ئایه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زان دابه‌زیوه له شه‌وی قه‌دردا [ هُدًى لِلنَّاسِ ] ئه‌م قورئانه هیدایه‌ته بۆ هه‌موو خه‌ڵكی [ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ ] وه ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و هیدایه‌ته‌یه وه فورقانیش ئه‌وه‌ی كه جیاكاری ئه‌كاته نێوان حه‌ق و باتڵ هه‌مووی روونكراوه‌ته‌وه‌و درێژ كراوه‌ته‌وه [ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ] هه‌ر كه‌سێك له‌و مانگه‌دا ئاماده‌بوو له شاری خۆی بوو موقیم بوو ئه‌وا با به‌ڕۆژوو بێت [ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ ] به‌ڵام كه‌سێك كه نه‌خۆش بوو یان له‌سه‌فه‌ردا بوو [ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ] ئه‌وه ئه‌توانێ له دوای ڕه‌مه‌زان له چه‌ند ڕۆژێكدا ڕۆژووهكانی به‌قه‌زا بگێڕێته‌وه [ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ ] خوای گه‌وره ئاسانكاری بۆ ئێوه ئه‌وێ بۆیه ڕێگای به‌نه‌خۆش و موسافیر داوه كه به‌ڕۆژوو نه‌بن [ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ ] وه خوای گه‌وره نایه‌وێ شت له‌سه‌ر ئێوه قورس بكات [ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ ] وه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌قه‌زاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه ماوه‌كه‌و مانگه‌كه ته‌واو بكه‌ن [ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ ] وه بۆ ئه‌وه‌ی كه الله أكبر بكه‌ن و خوای گه‌وره به گه‌وره بزانن، وه كه ڕۆژوو ته‌واو ئه‌بێت و ئێوه ئه‌چن بۆ جه‌ژن الله أكبر بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره هیدایه‌تی داون [ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (١٨٥) ] وه به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن
(186) [ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانی من پرسیاری منیان لێت كرد ئه‌وه من لێیانه‌وه نزیكم به زانست و زانیاری و بیستن و بینین و توانا‌و ده‌سه‌ڵات و ویست و ئیراده، به‌ڵام زاتی پیرۆزی خوای گه‌وره له‌سه‌ر عه‌رشه [ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ] هه‌ر كه‌سێك له من بپاڕێته‌وه ئه‌وا وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه یان ئه‌وه‌تا بۆی جێبه‌جێ ئه‌كه‌م، یان به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه به‌ڵاو موسیبه‌تی له‌سه‌ر لائه‌ده‌م، یان له قیامه‌تدا پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه [ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ (١٨٦) ] به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وانیش با له من بپاڕێنه‌وه، یان وه‌ڵامی بانگه‌وازی من بده‌نه‌وه، وه با ئیمانم پێ بێنن به‌ڵكو خوای گه‌وره بیانخاته سه‌ر ڕێگای ڕاست و هیدایه‌تیان بدات
(187) {هەندێك لە ئەحكامەكانی رۆژوو} [ أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَى نِسَائِكُمْ ] له شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا خوای گه‌وره بۆتانی حه‌ڵاڵ كردووه كه بچنه لای خێزانه‌كانتان و جیماعیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن [ هُنَّ لِبَاسٌ لَكُمْ وَأَنْتُمْ لِبَاسٌ لَهُنَّ ] ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی یه‌كتری ئه‌بن [ عَلِمَ اللَّهُ أَنَّكُمْ كُنْتُمْ تَخْتَانُونَ أَنْفُسَكُمْ ] خوای گه‌وره ئه‌زانێ كه ئێوه خۆتان بۆ ناگیرێ له شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا كه نزیك ئه‌بنه‌وه له خێزانه‌كانتان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خیانه‌ت ئه‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر حه‌ڵاڵ نه‌بوایه [ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ] بۆیه خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی لێتان قبووڵ كرد وه ڕێگای پێتان دا له شه‌وانی ره‌مه‌زاندا بچنه لای خێزانه‌كانتان [ وَعَفَا عَنْكُمْ ] وه لێتان بووراوه‌و بۆی ئاسان و فراوان كردن [ فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ ] ئێستا ئێوه ئه‌توانن بچنه لای خێزانه‌كانتان [ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ ] ئه‌وه‌یشی كه خوای گه‌وره بۆتانی نوسیووه داوای بكه‌ن واته: بۆ ئه‌وه‌ی مناڵتان ببێ، یاخود مه‌به‌ست شه‌وی قه‌دره به‌دوای شه‌وی قه‌دردا بگه‌ڕێن [ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ] ئێوه به شه‌وان بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا په‌تی سپی له په‌تی ڕه‌ش بۆتان جیا ئه‌بێته‌وه له فه‌جردا كه هێڵه سپیه‌كه ئه‌وه‌یه كه له ئاسۆدا به‌پانی ده‌رئه‌كه‌وێ فه‌جری صادقه نه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌كو كلكی گورگ باریكه ئه‌وه‌یان فه‌جری كاذبه، سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی بیویستایه به‌رۆژوو بێت په‌تێكی سپی و په‌تێكی ره‌شی ده‌به‌سته پێیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بوو له خواردن و خواردنه‌وه تا ده‌یبینین و ده‌رده‌كه‌وتن خوای گه‌وره[ مِنَ الْفَجْرِ ] دابه‌زاند ئه‌و كاته زانیان مه‌به‌ستی خوای گه‌وره شه‌و و رۆژه [ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ ] (قه‌یسی كوڕی صیرمه‌ی ئه‌نصاری) به‌رۆژوو بوو له كاركردن گه‌ڕایه‌وه به خێزانه‌كه‌ی وت: هیچ خواردن هه‌یه؟ وتی: نه‌خێر، به‌ڵام ده‌ڕۆم بزانم شتێكت بۆ په‌یدا ناكه‌م، هه‌تا هاته‌وه ئه‌م خه‌وی لێكه‌وت، له سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌ی پێش رۆژوو شكاندن خه‌وی لێبكه‌وتایه نابوایه تا سبه‌ی ئێواره هیچی بخواردایه، ئه‌میش سبه‌ی نیوه‌ڕۆ له‌هۆش خۆی چوو بورایه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم باسكرا خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: له فه‌جری صادقه‌وه به‌ڕۆژوو بن وه خۆتان بگرنه‌وه له خواردن و خواردنه‌و جیماع كردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتان تا شه‌و [ وَلَا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ ] وه له ده شه‌وی كۆتایی كه ئیعتیكافتان كردووه له مزگه‌وتدا ئه‌وكاته به شه‌ویش نابێ بچنه لای خێزانه‌كانتان و لێیان نزیك ببنه‌وه ئه‌وكاته ئیعتیكافه‌كه‌تان هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه [ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَقْرَبُوهَا ] ئا ئه‌مه سنووری خوای گه‌وره‌یه ئێوه له سنووره‌كانی خوا نزیك مه‌بنه‌وه‌و مه‌یبه‌زێنن [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (١٨٧) ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی بۆ خه‌ڵكی ڕوون ئه‌كاته‌وه به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن
(188) [ وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ ] وه ئێوه له نێوان یه‌كتریدا ماڵه‌كانتان به باتڵ و پووچه‌ڵ مه‌خۆن وه‌كو فاڵچی كه پاره‌ی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق ئه‌خوا، یان ئه‌وه‌ی كه له‌شفرۆشی ئه‌كات، یان ئه‌وه‌ی كه پاره‌ی عه‌ره‌ق ئه‌خوا، یان پاره‌ی خه‌ڵكت له‌لا بێت و به‌ڵگه‌یان نه‌بێت و تۆیش نكوڵی لی بكه‌یت، یان هه‌ر شتێك كه حه‌رام بێت [ وَتُدْلُوا بِهَا إِلَى الْحُكَّامِ ] وه ماڵه‌كانتان مه‌ده‌ن به حاكم و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان وه‌كو ڕه‌شوه‌و به‌رتیل [ لِتَأْكُلُوا فَرِيقًا مِنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالْإِثْمِ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (١٨٨) ] بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له ماڵی خه‌ڵكی بخۆن به ناحه‌ق و زوڵم وه كاتێك كه خۆشتان ئه‌زانن كه ئه‌مه حه‌رامه وه ماڵی ئێوه نیه وه بۆتان دروست نیه
(189) [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی مانگی یه‌ك شه‌وه تۆ پێیان بڵێ: ئه‌وه میقات و كاتی دیاریكراوه بۆ خه‌ڵكی بۆ به‌ڕۆژوو بوونیان و بۆ هاتنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژن و حه‌ج و بۆ عیدده‌ی خێزانه‌كانیان [ وَلَيْسَ الْبِرُّ بِأَنْ تَأْتُوا الْبُيُوتَ مِنْ ظُهُورِهَا وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنِ اتَّقَى ] وه چاكه ئه‌وه نیه كه له پشته‌وه بچنه ناو ماڵه‌كانی خۆتانه‌وه به‌ڵكو چاكه ئه‌وه‌یه كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره بكات [ وَأْتُوا الْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَابِهَا ] ئه‌نصاریه‌كان سه‌ره‌تا وابوون له پاش ئه‌وه‌ی كه حه‌جیان ته‌واو ئه‌كرد له پشته‌وه ئه‌چوونه‌وه ناو ماڵی خۆیان، پیاوێك له ده‌رگاوه چووه ماڵی خۆیان ره‌خنه‌یان لێ گرت، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، واته: وه له ده‌رگاوه بچنه ژووره‌وه، یان هه‌موو ئیشێك له شوێنی دیاریكراو تایبه‌تی خۆیه‌وه بكه‌ن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (١٨٩) ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن به‌ڵكو خوای گه‌وره سه‌رفرازتان بكات
(190) [ وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا ] وه له پێناو خوای گه‌وره كوشتاری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه كوشتارتان ئه‌كه‌ن به‌ڵام ده‌ستدرێژی مه‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له مانگه حه‌رامه‌كان (أشهر الحرم)، كه (ذو القعدة و ذو الحجة و موحه‌ڕه‌م و ڕه‌جه‌به) یاخود به‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه بكوژن كه شه‌ڕیان نه‌كردووه له ئافره‌ت و مناڵ و پیرو پیاوی كه‌نیسه‌و كڵێسه، وه له داربڕین و ئاژه‌ڵ كوشتن و شێواندنی لاشه‌ی كوژراوان ئه‌مانه هه‌مووی ده‌ستدرێژیه‌و [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (١٩٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه ده‌ستدرێژی ئه‌كه‌ن
(191) [ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ] وه ئێوه‌ش له هه‌ر شوێنێكدا بینیانتان وه زاڵ بوون به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌ڵاتتان به‌سه‌ریاندا هه‌بوو كوشتاری كافران بكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان كوشتاری ئێوه ئه‌كه‌ن [ وَأَخْرِجُوهُمْ مِنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ ] وه له ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ریان بكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان ئێوه‌یان له مه‌ككه ده‌ركردووه [ وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ ] وه فیتنه لێره به‌مانای كوفر‌و شیرك دێت كه قورستر‌و سه‌ختتره له كوشتن، ئه‌وان ویستوویانه ئێوه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ شیرك و كوفر، { ماناكانی (فیتنە) لە قورئانی پیرۆزدا} فیتنه له قورئانی پیرۆزدا به حه‌وت مانا هاتووه: یه‌كه‌م: به‌مانای كوفر: (فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ) (آل عمران: ٧ ). دووه‌م: به‌مانای لادان: (وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ) (المائدة: ٤٩) . سێیه‌م: به‌مانای تاقیكردنه‌وه: (وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ (العنكبوت: ٣ ) . چواره‌م: به‌مانای سووتاندن: (إِنَّ الَّذِينَ فَتَنُواْ الْمُؤْمِنِينَ) (البروج: ١٠) ، (يَوْمَ هُمْ عَلَى النَّارِ يُفْتَنُونَ) (الذاريات: ١٣) . پێنجه‌م: به‌مانای بیانوو عوزر هێنانه‌وه: (ثُمَّ لَمْ تَكُنْ فِتْنَتُهُمْ إِلاَّ أَن قَالُواْ) ( الأنعام: ٢٣ ) . شه‌شه‌م: به‌مانای كوشتن: ( إِنْ خِفْتُمْ أَن يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا) (النساء: ١٠١ ). حه‌وته‌م: به مانای سزادان: (جَعَلَ فِتْنَةَ النَّاسِ كَعَذَابِ اللَّهِ) (العنكبوت: ١٠ ) . [ وَلَا تُقَاتِلُوهُمْ عِنْدَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ حَتَّى يُقَاتِلُوكُمْ فِيهِ فَإِنْ قَاتَلُوكُمْ فَاقْتُلُوهُمْ ] به‌ڵام وه‌كو ڕێز‌و حورمه‌تێك بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز لای (مسجد الحرام) كوشتاری كافران مه‌كه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن بۆ كوشتاری ئێوه ئه‌و كاته ئێوه به‌رگری بكه‌ن و كوشتاریان بكه‌ن [ كَذَلِكَ جَزَاءُ الْكَافِرِينَ (١٩١) ] به‌م شێوازه سزای كافران ئه‌درێته‌وه
(192) [ فَإِنِ انْتَهَوْا ] ئه‌گه‌ر وازیان هێنا و ده‌ستیان هه‌ڵگرت له كوشتاری ئێوه وه موسڵمان بوون [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٩٢) ] ئه‌وا خوای گه‌وره زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌یییه وه زۆر لێخۆشبووه
(193) [ وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ ] وه كوشتاری كافران بكه‌ن تا فیتنه دروست نه‌بێت، دیسان فیتنه واته: شیرك بڵاو نه‌بێته‌وه واته: ڕێگری له دینی خوای گه‌وره نه‌كه‌ن [ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ ] وه بۆ ئه‌وه‌ی كه دینی خوای گه‌وره به‌رزو بڵندو بڵاو بێته‌وه‌و خه‌ڵك بێته ناو ئیسلامه‌وه [ فَإِنِ انْتَهَوْا فَلَا عُدْوَانَ إِلَّا عَلَى الظَّالِمِينَ (١٩٣) ] ئه‌گه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵگرت له كوفر ئه‌وكاته ئێوه‌ش كوشتار‌و دژایه‌تی هیچ كه‌سێك مه‌كه‌ن ته‌نها ئه‌وه‌ی كه كوشتارتان ئه‌كات و زاڵم و سته‌مكاره
(194) [ الشَّهْرُ الْحَرَامُ بِالشَّهْرِ الْحَرَامِ ] ئه‌گه‌ر هاتوو له مانگه‌كانی حه‌رامدا كوشتاری ئێوه‌یان كرد ئه‌وه ئێوه‌ش كوشتاریان بكه‌ن وه‌كو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌وان [ وَالْحُرُمَاتُ قِصَاصٌ ] وه ئه‌و شتانه‌یشی كه حه‌رامه له شه‌رعدا پێشێل بكرێ ئه‌وانه تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌ندرێ ئه‌گه‌ر هاتوو زوڵم و سته‌میان كرد [ فَمَنِ اعْتَدَى عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَى عَلَيْكُمْ ] هه‌ر كه‌سێك كه ده‌ستدرێژی كرده سه‌رتان ئێوه‌ش ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ری به هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌رتان نه‌ك زیاتر، وه زوڵمیان لێ مه‌كه‌ن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ (١٩٤) ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و سنوره‌كانی مه‌به‌زێنن، وه بزانن كه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی سه‌ریان ئه‌خات و پشتیوانیان ئه‌كات و یارمه‌تیان ئه‌دات
(195) [ وَأَنْفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] له جیهاد كردن له پێناو خوای گه‌وره‌دا ببه‌خشن [ وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ] ئه‌نصاریه‌كان خێریان زۆر ده‌كرد ساڵێكی گرانی بوو خێریان نه‌كرد خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، یان كه‌سێك تاوانی دهكردو ده‌یوت خوا لێم خۆش نابێت خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، واته: وه به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان تووشی تههلوكهو به‌هیلاك دان مه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه خه‌ریكی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان كۆكردنه‌وه بن و واز له جیهاد كردن بهێنن له پێناو خوای گه‌وره [ وَأَحْسِنُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (١٩٥) ] وه چاكه‌كار بن به دڵنیایی خوای گه‌وره چاكه‌كارانی خۆش ئه‌وێ
(196) {فەرمان كردن بە حەجو عومرە} [ وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ ] پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وتی چۆن عومره بكه‌م خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: حه‌ج و عومره هه‌ردووكی به‌یه‌كه‌وه ته‌واو بكه‌ن بۆ خوای گه‌وره [ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ ] ئه‌گه‌ر ڕێگریتان لێ كرا له چوونه ناو مه‌ككه به‌هۆی نه‌خۆشی یان دوژمنه‌وه [ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ] ئه‌وه چه‌ندێك له تواناتان هه‌بوو (هه‌دی) و ئاژه‌ڵ له‌گه‌ڵ خۆتاندا به‌رن له حوشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ككه‌دا سه‌ری ببڕن [ وَلَا تَحْلِقُوا رُءُوسَكُمْ حَتَّى يَبْلُغَ الْهَدْيُ مَحِلَّهُ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئیحرامدان سه‌ر مه‌تاشن تا ئه‌و ئاژه‌ڵانه ئه‌گاته شوێنی خۆی [ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ بِهِ أَذًى مِنْ رَأْسِهِ فَفِدْيَةٌ مِنْ صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه نه‌خۆش بوو یان ئازاری له‌سه‌ریدا هه‌بوو وه سه‌ری تاشی ئه‌وه ئه‌بێ فیدیهیهك بدات: یان سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێ یان شه‌ش فه‌قیر تێر بكات یان ئاژه‌ڵێك سه‌ر ئه‌بڕێ و ئه‌یكاته خێر به ئاره‌زووی خۆی، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (كه‌عبی كوڕی عوجره) دابه‌زی [ فَإِذَا أَمِنْتُمْ ] ئه‌گه‌ر ئه‌من و ئاسایش هه‌بوو ڕێگری نه‌كران له چوونه ناو مه‌ككه [ فَمَنْ تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ ] هه‌ر كه‌سێك (تهمهتوعی) كرد واته: عومره‌ی له مانگه‌كانی حه‌جدا كرد‌و له‌وێ مایه‌وه‌و ئیحرامی شكاند له مه‌ككه‌و دوای ئه‌وه ئیحرامی به‌سته‌وه بۆ حه‌ج [ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ] ئه‌وه بۆ ئه‌و ئیحرام شكاندنه‌ی ئه‌ویش ئاژه‌ڵێك سه‌رئه‌بڕێ [ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاژه‌ڵی پێ نه‌بوو یان پاره‌ی نه‌بوو [ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ ] ئه‌وه سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ له كاتی حه‌جدا له ڕۆژه‌كانی حه‌جدا له‌و كاته‌ی كه ده‌ست ئه‌كات به ئیحرام هه‌تا ڕۆژی جه‌ژنی قوربان، وه ئه‌گه‌ر كاتی نه‌بوو ئه‌توانێ (أَيَّامُ التَّشْرِيق)یش دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م ڕۆژی جه‌ژنیش به‌ڕۆژوو بێت له‌وێ [ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ] وه حه‌وت ڕۆژیش كه گه‌ڕانه‌وه [ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ ] ئه‌مه ده ڕۆژی ته‌واو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س وا نه‌زانێ ئاره‌زووی خۆته سێ ڕۆژ له‌وێ به‌ڕۆژوو بیت یا حه‌وت كه گه‌ڕایته‌وه، نه‌خێر سێ له‌وێ و حه‌وت كه گه‌ڕایته‌وه ئه‌كاته ده ڕۆژی ته‌واو [ ذَلِكَ لِمَنْ لَمْ يَكُنْ أَهْلُهُ حَاضِرِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ئه‌مه بۆ كه‌سێكه كه خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌ری مه‌ككه نه‌بێ ئه‌هلی حه‌ره‌م نه‌بێ [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (١٩٦) ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه بزانن كه سزای خوای گه‌وره یه‌كجار سه‌خته
(197) [ الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَاتٌ ] كاتی حه‌ج چه‌ند مانگێكی دیاری كراوه كه (شه‌وال و ذو القعدة و ذو الحجة) یه، یاخود وتراوه: (شه‌وال و ذو القعدة و ده‌ی ذو الحجة) یه [ فَمَنْ فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ ] جا هه‌ر كه‌سێك ئیحرامی به‌ست ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ری حه‌ج بكات [ فَلَا رَفَثَ ] ئه‌وكاته كه ئیحرامی به‌ست نابێ جیماع بكات و بچێته لای خێزانی، یان قسه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا بكات [ وَلَا فُسُوقَ ] وه نابێ له سنووری شه‌رع ده‌رچێ به‌وه‌ی كه سه‌ری بتاشێ یان هه‌ر شتێكی تر بكات، یان زوڵم بكات یان قسه‌ی ناشرین بكات [ وَلَا جِدَالَ فِي الْحَجِّ ] وه نابێ ده‌مه‌قاڵێ و مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بكات له كاتی حه‌جدا [ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللَّهُ ] وه‌ئێوه هه‌ر خێر‌و چاكه‌یه‌ك بكه‌ن ئه‌وه خوای گه‌وره ئاگای لێیه‌و پاداشتتان ده‌داته‌وه [ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى ] خه‌ڵكی یه‌مه‌ن حه‌جیان دهكردو خواردنیان له‌گه‌ڵ خۆیان ناهێناو ئه‌یانووت: ئێمه ته‌وه‌كول ئه‌كه‌ینه سه‌ر خوا، كه ده‌گه‌یشتنه مه‌ككه داوایان له خه‌ڵكی ده‌كرد خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: زادیش له‌گه‌ڵ خۆتاندا به‌رن به‌ڵام باشترین زادیش ته‌قوای خوای گه‌وره‌یه بۆ قیامه‌ت، وه زادی دونیاش خواردنه‌كه‌یه كه یارمه‌تیده‌رته له‌سه‌ر ته‌قوا [ وَاتَّقُونِ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ (١٩٧) ] ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌ن عه‌قڵن ته‌قوای من بكه‌ن و خۆتان له تاوان بپارێزن و به ته‌نها له من بترسێن
(198) [ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَبْتَغُوا فَضْلًا مِنْ رَبِّكُمْ ] له پێش ئیسلامدا له كاتی حه‌جدا خه‌ڵكی بازرگانیان ده‌كرد به‌ڵام كه ئیسلام هات وایانزانی تاوانبار ده‌بن پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كرد خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، واته: هیچ تاوانتان له‌سه‌ر نیه كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حه‌ج كردنهكهیشدا كه‌سێك شت بكڕێت و تیجاره‌ت و بازرگانی بكات و به دوای رزق و رۆزی و فه‌زڵی خوای گه‌وره‌دا بگه‌ڕێت [ فَإِذَا أَفَضْتُمْ مِنْ عَرَفَاتٍ فَاذْكُرُوا اللَّهَ عِنْدَ الْمَشْعَرِ الْحَرَامِ ] پاش ئه‌وه‌ی كه له (عه‌ره‌فه) ڕاوه‌ستان و چوون بۆ (موزده‌لیفه) ئه‌وه له (مهشعهرلحرام) كه شاخی (قوزهحه) له زه‌وی (موزده‌لیفه‌وه) له‌وێ زیكری خوای گه‌وره بكه‌ن [ وَاذْكُرُوهُ كَمَا هَدَاكُمْ ] وه زیكری خوای گه‌وره بكه‌ن كه هیدایه‌تی ئێوه‌ی داوه [ وَإِنْ كُنْتُمْ مِنْ قَبْلِهِ لَمِنَ الضَّالِّينَ (١٩٨) ] هه‌ر چه‌نده ئێوه له پێش ئیسلامدا گومڕابوونه
(199) [ ثُمَّ أَفِيضُوا مِنْ حَيْثُ أَفَاضَ النَّاسُ ] پاشان له (موزده‌لیفه‌وه) به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی جه‌ژن وه‌كو خه‌ڵك ئه‌ڕوا له‌وێوه بڕۆن بۆ (مینا) [ وَاسْتَغْفِرُوا اللَّهَ ] وه داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه‌ن چونكه شوێنی قبووڵ بوونی دوعایه [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٩٩) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه
(200) [ فَإِذَا قَضَيْتُمْ مَنَاسِكَكُمْ ] وه كاتێك كه كاره‌كانی حه‌جتان ته‌واو كرد له ڕۆژی جه‌ژندا كه (ڕه‌می جه‌مه‌رات) و حه‌یوان سه‌ربڕین و سه‌رتاشین و (ته‌وافی ئيفازهیه) [ فَاذْكُرُوا اللَّهَ كَذِكْرِكُمْ آبَاءَكُمْ ] ئه‌وه زیكری خوای گه‌وره بكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن له جاهیلیه‌تدا زیكری باوك و باپیرانتان ئه‌كرد له‌و شوێنانه شانازیتان به‌باوك و باپیرانتانه‌وه ئه‌كرد [ أَوْ أَشَدَّ ذِكْرًا ] یاخود له‌وه‌ش زیاتر زیكری خوای گه‌وره بكه‌ن [ فَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا ] خه‌ڵكی وا هه‌یه ته‌نها داوای شتی دونیایی له خوای گه‌وره ئه‌كات [ وَمَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ (٢٠٠) ] به‌ڵام له ڕۆژی دواییدا هیچ به‌ش و هیچ ئه‌جرو پاداشتێكی نیه ته‌نها هه‌وڵی بۆ دونیا بووه
(201) [ وَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً ] وه هه‌یشه ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له دونیادا حه‌سه‌نه‌و چاكه‌مان پێ ببه‌خشه له ماڵ و مناڵ و خێزان و له ڕزقی باش [ وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً ] له قیامه‌تیشدا هه‌ر حه‌سه‌نه‌و چاكه‌مان پێ ببه‌خشه له ڕه‌زامه‌ندی خۆت و حۆری و به‌هه‌شت [ وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ (٢٠١) ] وه بمانپارێزه له ئاگری دۆزه‌خ
(202) [ أُولَئِكَ لَهُمْ نَصِيبٌ مِمَّا كَسَبُوا ] ئا ئه‌مانه‌ی كۆمه‌ڵی دووه‌م به‌شی خۆیان هه‌یه له‌وه‌ی كه به‌ده‌ستیان خستووه به‌دوعاو دوعاكان سوودی بۆیان هه‌یه [ وَاللَّهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ (٢٠٢) ] وه خوای گه‌وره حیساب و لێپرسینه‌وه‌ی زۆر خێرایه
(203) [ وَاذْكُرُوا اللَّهَ فِي أَيَّامٍ مَعْدُودَاتٍ ] وه ئێوه زیكری خوای گه‌وره بكه‌ن له چه‌ند ڕۆژێكی دیاریكراودا كه رۆژه‌كانی (مینا)یه كه (ئه‌یامی ته‌شریقه) كه (ڕه‌می جیمار) ئه‌كرێت [ فَمَنْ تَعَجَّلَ فِي يَوْمَيْنِ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ وَمَنْ تَأَخَّرَ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ ] ئه‌گه‌ر له ڕۆژی دووه‌مدا ڕه‌می جه‌مه‌رات بكات ئاساییه ئه‌وه‌یشی دوای بخات بۆ رۆژی سێیه‌م هه‌ر ئاساییه [ لِمَنِ اتَّقَى ] بۆ كه‌سێك كه ته‌قوای خوای گه‌وره بكات له حه‌جه‌كه‌دا [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٢٠٣) ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه بزانن ئێوه بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و حه‌شر ئه‌كرێن
(204) [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] له ژیانی دونیادا له‌ناو خه‌ڵكیشدا كه‌سانێك هه‌ن سه‌رسامی به قسه كردنیان، واته: مونافیقان [ وَيُشْهِدُ اللَّهَ عَلَى مَا فِي قَلْبِهِ ] وه سوێندیش ئه‌خوا كه خوای گه‌وره شایه‌ته له دڵی مندا خۆشه‌ویستی بۆ تۆ یان بۆ ئیسلام هه‌یه [ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ (٢٠٤) ] له كاتێكدا له هه‌موو كه‌س سه‌ختتره له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا
(205) [ وَإِذَا تَوَلَّى سَعَى فِي الْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ ] وه كاتێكیش كه پشت هه‌ڵكات له پێغه‌مبه‌ری خوا‌و صلی الله علیه وسلم له موسڵمانان ئه‌ڕواو ئه‌گه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاشووب بنێته‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا، وه زه‌رعات و كشتوكاڵ و مناڵ و نه‌وه‌كان تێك بدات [ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْفَسَادَ (٢٠٥) ] له كاتێكدا كه خوای گه‌وره فه‌سادو ئاشووب و گه‌نده‌ڵی خۆش ناوێ
(206) [ وَإِذَا قِيلَ لَهُ اتَّقِ اللَّهَ أَخَذَتْهُ الْعِزَّةُ بِالْإِثْمِ ] وه كاتێك به‌مانه بڵێی: له خوای گه‌وره بترسن ئه‌وه عیززه‌ت ئه‌یانگرێ به‌ڵام به‌تاوان [ فَحَسْبُهُ جَهَنَّمُ وَلَبِئْسَ الْمِهَادُ (٢٠٦) ] ئه‌مانه دۆزه‌خیان به‌سه كه خراپترین شوێنێكه كه ئاماده‌كرابێت بۆ خه‌وتن كه خه‌ویشی تیا نیه
(207) [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ] وه له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه نه‌فسی خۆیان فرۆشتووه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (صوهه‌یبی رۆمی) دابه‌زی كه كۆچی كرد بۆ مه‌دینه كافران دوای كه‌وتن رێگری لی بكه‌ن وتی له مه‌ككه پاره‌م به‌جێهێشتووه هه‌مووی بۆ ئێوه ته‌نها رێگه‌م بده‌ن بگه‌م به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، (موسڵمانی راسته‌قینه ده‌بێت به‌م شێوازه راستگۆ بێت ته‌نانه‌ت كافرانیش باوه‌ڕیان پێی كرد كه وتی پاره‌كه‌م له فڵانه شوێن داناوه بڕۆن بیبه‌ن، ئه‌وانیش رێگه‌یان دا‌و رۆیشت)، وه كه گه‌یشت به مه‌دینه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئایه‌ته‌كه‌ی بۆ خوێنده‌وه‌و فه‌رمووی: ئه‌ی باوكی یه‌حیا كڕین و فرۆشتنه‌كه‌ت قازانجی كرد، وه فه‌رمووی: (صوهه‌یب) قازانجی كرد (صوهه‌یب) قازانجی كرد [ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ (٢٠٧) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌ڕه‌ئفه‌ت و زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و میهره‌بانه
(208) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً ] ئه‌ی باوه‌ڕداران هه‌مووتان وه‌رنه ناو ئیسلامه‌وه‌و هه‌مووتان موسڵمان بن و كار به هه‌موو شه‌ریعه‌ت بكه‌ن [ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ] وه شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون، زیاتر مه‌به‌ست پێی مونافیقه‌كانه كه به ده‌م ئیسلامیان ئاشكرا كردبوو له دڵه‌وه موسڵمان نه‌بوون [ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (٢٠٨) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یتان به‌ڕاستی دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یه
(209) [ فَإِنْ زَلَلْتُمْ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ ] ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌تان كرد‌و پێتان ههڵخڵیسكا له حه‌ق لاتاندا له دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و حه‌قتان بۆ هات كه ئیسلامه [ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٠٩) ] ئه‌وكاته بزانن خوای گه‌وره زۆر به عیززه‌ت و باڵا ده‌سته‌و تۆڵه ئه‌سه‌نێ وه زۆر كاربه‌جێیه
(210) [ هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا أَنْ يَأْتِيَهُمُ اللَّهُ فِي ظُلَلٍ مِنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێك ئه‌كه‌ن كه موسڵمان نابن و نایه‌نه ناو ئیسلامه‌وه ته‌نها مه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ن كه خوای گه‌وره بێت بۆ بڕیاردان له نێوان خه‌ڵكیدا له رۆژی قیامه‌ت (هاتنێك كه شایسته‌و شایانی گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌یه‌و له هاتنی هیچ له دروستكراوه‌كانی ناچێت و چۆنێتیه‌كه‌یشی خوا نه‌بێت كه‌س نایزانێت) وه مه‌لائیكه‌ته‌كانیش بێن له هه‌ورێكی ته‌نكدا [ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ] وه خوای گه‌وره بڕیاری داوه كه كافران له‌ناوبدات و كۆتایی پێ هاتووه [ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ (٢١٠) ] وه هه‌موو كاره‌كان بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێته‌وه
(211) [ سَلْ بَنِي إِسْرَائِيلَ كَمْ آتَيْنَاهُمْ مِنْ آيَةٍ بَيِّنَةٍ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم وه ئه‌ی باوه‌ڕداران پرسیار له به‌نو ئیسرائیل بكه‌ن چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرامان پێیان به‌خشی كه پێغه‌مبه‌رانیان بۆیان هێنان [ وَمَنْ يُبَدِّلْ نِعْمَةَ اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٢١١) ] وه هه‌ر كه‌سێك ئه‌م نیعمه‌ت و هیدایه‌ت و دینه‌ی خوا بگۆڕێته‌وه به كوفر دوای ئه‌وه‌ی كه بۆی هاتووه ئه‌وه عیقاب و سزای خوای گه‌وره یه‌كجار سه‌خته
(212) [ زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ] كافران ژیانی دونیایان بۆ ڕازێندراوه‌ته‌وه‌و له پێش چاویان جوان كراوه [ وَيَسْخَرُونَ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا ] وه گاڵته به موسڵمانان ئه‌كه‌ن كه فه‌قیرو هه‌ژار بن [ وَالَّذِينَ اتَّقَوْا فَوْقَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] به‌ڵام نازانن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌وه‌ن له‌ڕۆژی قیامه‌تدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مان له به‌هه‌شتدان و كافره‌كان له دۆزه‌خدان [ وَاللَّهُ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ (٢١٢) ] وه خوای گه‌وره ڕزقی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێ به‌بێ ئه‌ندازه
(213) [ كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً ] خه‌ڵكی هه‌ر هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ك دینێك بوون كه دینی ئیسلام بوو له كاتی ئاده‌مه‌وه هه‌تا نوح، یاخود له‌و كاته‌ی كه نوح و ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بوون له ناو كه‌شتیه‌كه هه‌موویان موسڵمان بوون له‌سه‌ر ته‌وحید بوون دواتر بت په‌رستی بڵاو بوه‌وه [ فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ ] خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رانی نارد كه مژده بده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌هلی ئیمانن وه شوێنیان ئه‌كه‌ون وه كرده‌وه‌ی چاك ئه‌كه‌ن، وه ئه‌و كه‌سانه‌ش بترسێنن كه كوفر ئه‌كه‌ن وه شوێن پێغه‌مبه‌ران ناكه‌ون وه كرده‌وه‌ی خراپ ئه‌كه‌ن [ وَأَنْزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ ] وه كتابی ئاسمانیشی له‌گه‌ڵیاندا دابه‌زاندۆته خواره‌وه به‌حه‌ق [ لِيَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ فِيمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ ] تا حوكم و بڕیار له نێوان خه‌ڵكیدا بده‌ن له‌و شتانه‌ی كه خیلاف و جیاوازی له نێوانیاندا هه‌یه له عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕو كرده‌وه [ وَمَا اخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا الَّذِينَ أُوتُوهُ ] وه هیچ كه‌سێك له‌و كتێبه ئاسمانیانه ئیختلاف و جیاوازی نه‌بووه ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێ كه بۆیان هاتووه واته: ئه‌هلی كتاب خۆیان كێشه كه‌وتۆته نێوانیانه‌وه [ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ] له دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان بۆ هات له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رانه‌وه له حه‌سوودی و سوور بوونیان له‌سه‌ر دونیا [ فَهَدَى اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا ] خوای گه‌وره هیدایه‌تی باوه‌ڕدارانی دا بۆ حه‌ق واته: ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم [ لِمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِهِ ] له‌و ئیختلاف و جیاوازیه‌ی كه ئه‌وان تێی كه‌وتبوون هیدایه‌تی ئه‌مانی دا بۆ حه‌ق به ئیزن و ئهمرو زانیاری خۆی [ وَاللَّهُ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٢١٣) ] خوای گه‌وره خۆی هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت بۆ ڕێگای ڕاستی خۆی
(214) [ أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ ] ئایا وا گومان ئه‌به‌ن كه ئێوه بچنه به‌هه‌شته‌وه به‌بێ تاقیكردنه‌وه؟ واته: وانیه [ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ ] وه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتانتان به‌سه‌ردا نه‌یات [ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ ] كه ئه‌وان تووشی فه‌قیری و هه‌ژاری و نه‌خۆشی و برینداری بوون له پێناو خوای گه‌وره‌دا [ وَزُلْزِلُوا ] وه ترسێندران وه زه‌وی له ژێریاندا هه‌ژێندرا [ حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللَّهِ ] تا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌و ئه‌و ئیماندارانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بوون وتیان: خوایه كه‌ی سه‌ركه‌وتنی تۆ دێت داوای سه‌ركه‌وتنیان له خوای گه‌وره كرد [ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ (٢١٤) ] خوای گه‌وره موژده‌ی پێدان كه بزانن سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره نزیكه بۆ باوه‌ڕداران
(215) [ يَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ قُلْ مَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ خَيْرٍ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن چی ببه‌خشن له پێناو خوای گه‌وره‌دا؟ وه‌به‌كێی ببه‌خشن؟ تۆ پێیان بڵی هه‌ر شتێك كه ئه‌یبه‌خشن له خێر‌و چاكه بیبه‌خشن به [ فَلِلْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ ] دایك و باوكتان و خزمی نزیكتان و بێ باوكان و هه‌ژاران و ڕێبواران [ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ (٢١٥) ] وه‌هه‌ر خێر‌و چاكه‌یه‌ك ئێوه بیكه‌ن به‌دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر زانایه پێی، وه ئه‌جرو پاداشتتان ده‌داته‌وه له‌سه‌ری
(216) [ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَكُمْ ] خوای گه‌وره كوشتاری كافرانی له‌سه‌رتان فه‌رز كردووه هه‌ر چه‌نده ئه‌م كوشتاره قورسه له‌سه‌رتان [ وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] به‌ڵام له‌وانه‌یه ئێوه شتێك كه پێتان ناخۆشه‌و نایزانن له‌وانه‌یه خێری تیا بێ بۆ ئێوه [ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ ] وه له‌وانه‌یشه كه شتێكتان پێ خۆشه‌و هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن به‌ڵام شه‌ڕو خراپه بێ بۆ ئێوه [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (٢١٦) ] وه خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ چ شتێك بۆ ئێوه باشه وه چی خراپه به‌ڵام ئێوه عیلمی غه‌یب و زانیاری نهێنی نازانن و زانیاریتان نیه
(217) {كوشتار كردن لە مانگە حەرامەكاندا} [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ ] دیسان ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی كوشتار كردن له مانگه حه‌رامه‌كاندا (أشهر الحرم) كه (ذو القعدة و ذو الحجة و موحه‌ره‌م و ڕه‌جه‌به) [ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم بڵێ: شه‌ڕ كردن له‌و مانگانه‌دا تاوانێكی گه‌وره‌یه، ئه‌مه كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه‌سانێكی نارد گه‌یشتن به (عه‌مری حه‌زره‌می) كه له (طائیفه‌وه) هات كافر بوو نه‌یانزانی كه مانگی ڕه‌جه‌به‌و مانگی حه‌رامه یه‌كێك له موسڵمانه‌كان كوشتی دوای ئه‌وه موشریكه‌كان تانه‌یان له پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله علیه وسلم ئایا كوشتار كردن له مانگی حه‌رامدا حوكمی چیه؟ خوای گه‌وره فه‌رمووی: بڵێ تاوانێكی گه‌وره‌یه به‌ڵام [ وَصَدٌّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَكُفْرٌ بِهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ئێوه ڕێگری ئه‌كه‌ن له بڵاو بوونه‌وه‌ی دینی خوا وه كوفر ئه‌كه‌ن به‌خوای گه‌وره وه ڕێگری ئه‌كه‌ن له (مسجد الحرام) له كه‌عبه‌ی پیرۆز كه خه‌ڵك عیباده‌تی تیا بكات [ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِ مِنْهُ أَكْبَرُ عِنْدَ اللَّهِ ] وه خه‌ڵكی موسڵمانی مه‌ككه ده‌رئه‌كه‌ن ئه‌م هه‌موو تاوانانه ئه‌كه‌ن ئه‌مانه هه‌مووی لای خوای گه‌وره گه‌وره‌تره، به‌ڵام به‌سه‌ر خۆتانی ناهێنن كه ئه‌م هه‌موو شته ئه‌كه‌ن له مانگی حه‌رامیشدا ئه‌یكه‌ن [ وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ ] وه لێره فیتنه واته: كوفر، كه ئه‌تانه‌وێ موسڵمانان تووشی فیتنه بكه‌ن له دینداو بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ كوفر ئه‌مه گه‌وره‌تره له كوشتن، ئێوه فیتنه‌تان تیایه [ وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّى يَرُدُّوكُمْ عَنْ دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا ] وه به‌رده‌وام كافران كوشتاری ئێوه ئه‌كه‌ن تا له ئیسلام هه‌ڵتانگه‌ڕێننه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانن و بۆیان بگونجێ [ وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له ئێوه ئه‌ی موسڵمانان له دینی خۆی پاشگه‌ز بێته‌وه وه به كافری بمرێت [ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] ئه‌وانه كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه له دونیا‌و له قیامه‌تیشدا [ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٢١٧) ] وه‌ئه‌وانه هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن و به نه‌مری تێیدا ئه‌مێننه‌وه
(218) [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه، وه كۆچیان كردووه له ووڵاتی كوفره‌وه بۆ ووڵاتی ئیسلام وه جیهادیان كردووه له پێناو خوای گه‌وره [ أُولَئِكَ يَرْجُونَ رَحْمَتَ اللَّهِ ] ئه‌وانه به ئومێدی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ن، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر سه‌ریه‌كه‌ی (عبدالله¬ی كوڕی جه‌حش) دابه‌زی [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢١٨) ] وهخوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه
(219) { قۆناغی یەكەمی حەرامكردنی مەی} [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ق خواردنه‌وه‌و مه‌ی خواردنه‌وه‌و قومار كردن [ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بفه‌رمه: تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یان تیایه وه سوودیشی بۆ خه‌ڵكی هه‌یه كه كڕین و فرۆشتنی پێوه ئه‌كه‌ن یاخود قوماره‌كه ئه‌به‌نه‌وه [ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا ] به‌ڵام تاوانه‌كه‌یان زۆر زۆر گه‌وره‌تره له سووده‌كه‌یان له‌به‌ر په‌یوه‌ندیان به دین و عه‌قڵه‌وه [ وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ ] وه ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن چ شتێك ببه‌خشن [ قُلِ الْعَفْوَ ] پێیان بفه‌رموو: لێبوورده‌یی و لێبوورده‌بن، یاخود ئه‌وه‌ی له خۆتان زیاده ئه‌وه ببه‌خشن [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ (٢١٩) ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه
(220) [ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] بۆ ئه‌وه‌ی بیر له دونیا‌و قیامه‌تی خۆتان بكه‌نه‌وه چی بۆتان باشه، یان بیر له له‌ناوچونی دونیا‌و هاتنی دوارۆژ بكه‌نه‌وه [ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْيَتَامَى ] وه پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی بێباوكان و هه‌تیوان [ قُلْ إِصْلَاحٌ لَهُمْ خَيْرٌ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵی ئه‌گه‌ر چاكسازی له‌واندا بكه‌ن باشتره له‌وه‌ی كه وازیان لێ بێنن [ وَإِنْ تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو تێكه‌ڵیشیان بن ئه‌وه برای ئێوه‌ن، واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یتوانی ماڵ و خواردنیان جیابكاته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا بخۆن به‌چاكه ئه‌وه براتانن و دروسته [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ الْمُفْسِدَ مِنَ الْمُصْلِحِ ] خوای گه‌وره‌ش خۆی ئه‌زانێ كه كێ له‌و تێكه‌ڵ كردنی خواردنه‌یه مه‌به‌ستی چاكسازیه‌وه‌و كێیش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ماڵی هه‌تیوان به‌ناحه‌ق بخوات و مه‌به‌ستی ئاشووب گێڕانه [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَأَعْنَتَكُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئێوه‌ی تووشی مه‌شه‌قه ئه‌كرد ئاوا بۆی ئاسان نه‌ئه‌كردن [ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٢٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر باڵاده‌ست و به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه
(221) { حەرامێتی هاوسەرگیری كردن لەگەڵا هاوبەشبڕیاردەراندا} [ وَلَا تَنْكِحُوا الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى يُؤْمِنَّ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ئافره‌تانی بت په‌رست و هاوبه‌شبڕیارده‌رو سه‌رجه‌م كافران مه‌خوازن تا ئیمان نه‌هێنن، ته‌نها مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی گاور‌و جووله‌كه‌یه ئه‌وه دروسته موسڵمان بیانخوازێ به مه‌رجێك داوێن پاك بن (كه دواتر له سووره‌تی مائیده باسی ئه‌كه‌ین إن شا‌ء الله) [ وَلَأَمَةٌ مُؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِنْ مُشْرِكَةٍ ] وه ئافره‌تێكی كۆیله‌ی باوه‌ڕدار باشتره له ئافره‌تێكی ئازادی موشریك و هاوبه‌شبڕیارده‌ر [ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ ] با سه‌رسام بن به‌و ئافره‌ته موشریكه به‌وه‌ی كه جوانه و سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه و به‌ناوبانگه هه‌ر موسڵمانه‌كه باشتره [ وَلَا تُنْكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُوا ] وه كچانی باوه‌ڕدار مه‌ده‌ن به موشریكان تا ئیمان نه‌هێنن كه ئیجماعی له‌سه‌ره دروست نیه به‌هیچ شێوازێ كچی موسڵمان بدرێ به ئه‌هلی كتابیش [ وَلَعَبْدٌ مُؤْمِنٌ خَيْرٌ مِنْ مُشْرِكٍ ] وه كچه باوه‌ڕداره‌كه بده‌ن به كۆیله‌یه‌كی ئیماندار ئه‌وه باشتره له‌وه‌ی بیده‌ن به موشریكێك كه ئازادبێ و ده‌وڵه‌مه‌ند بێ و سه‌روه‌ت و سامانی هه‌بێ [ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ ] ئه‌گه‌ر سه‌رسامیش بن به‌و موشریكه‌و به‌و شته دونیایانه [ أُولَئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ ] بۆچی نابێ كچ بده‌ن به كافر؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان بانگه‌وازی خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن بۆ ئاگری دۆزه‌خ بۆ شیرك به وته‌و كرده‌وه‌یان [ وَاللَّهُ يَدْعُو إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِ ] به‌ڵام خوای گه‌وره بانگتان ئه‌كات بۆ به‌هه‌شت و لێخۆشبوو‌ن به ئیزنی خۆی [ وَيُبَيِّنُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (٢٢١) ] وه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆی بۆ خه‌ڵكی ڕوون ئه‌كاته‌وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه
(222) [ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى ] وه ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی حه‌یزو خوێنی بێ‌نوێژی و سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان تۆ پێیان بڵێ: ئه‌و كاته ئافره‌ت تووشی ئازار ئه‌بێ وه ئه‌و خوێنه پیسه [ فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ ] بۆیه له كاتی سووڕی مانگانه‌دا دووركه‌ونه‌وه له ئافره‌ت و جیماع و سه‌رجێییان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، نه‌ك دووركه‌وتنه‌وه له دانیشتن و ڕاكشان و خواردن به‌ڵكو ته‌نها له جیماعدا، كه جوله‌كه ئافره‌تیان بكه‌وتایه‌ته حه‌یزه‌وه لێیان دوور ده‌كه‌وتنه‌وه، هاوه‌ڵن پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كرد خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ ] وه لێیان نزیك مه‌بنه‌وه به جیماع كردن تا سووڕی مانگانه و خوێنه‌كه‌یان كۆتایی پێ دێت و پاك ئه‌بنه‌وه [ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ ] ئه‌گه‌ر غوسلیان دهركردو خۆیان شووشت ئه‌وكاته بچنه لایان به‌و شێوازه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێتان كردووه واته: له شوێنی منداڵ بوونه‌وه [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه ته‌وبه‌كارن و له تاوان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه [ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ (٢٢٢) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی خۆش ده‌وێت كه خۆیان پاك ئه‌كه‌نه‌وه له تاوان، یان غوسل ده‌رئه‌كه‌ن
(223) [ نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ ] جووله‌كه ده‌یانووت له دواوه له‌شوێنی منداڵ بوونه‌وه بچنه لای خێزانتان ئه‌وا منداڵه‌كه حۆل ده‌رده‌چێت، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: خێزانه‌كانتان كێڵگه‌ن بۆ ئێوه به ویستی خۆتان له شوێنی منداڵ بوونه‌وه بچنه لایان [ وَقَدِّمُوا لِأَنْفُسِكُمْ ] وه چاكه‌و خێر پێش خۆتان بنێرن بۆ قیامه‌تتان [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ مُلَاقُوهُ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه‌بزانن كه ئێوه ئه‌گه‌نه‌وه به‌خوای گه‌وره‌و رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه [ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ (٢٢٣) ] وه‌مژده بده به ئیمانداران
(224) [ وَلَا تَجْعَلُوا اللَّهَ عُرْضَةً لِأَيْمَانِكُمْ أَنْ تَبَرُّوا وَتَتَّقُوا وَتُصْلِحُوا بَيْنَ النَّاسِ ] وه‌سوێند خواردنه‌كانتان به‌خوای گه‌وره مه‌كه‌ن به‌هۆكارێك بۆ بڕینی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و چاكه كردن و ته‌قوای خوای گه‌وره كردن و ئیصڵاح كردن له نێوان خه‌ڵكیدا، به‌ڵكو سوێنده‌كه‌تان بشكێنن و كه‌فاره‌ته‌كه‌ی بده‌ن و ئه‌م كاره چاكانه بكه‌ن باشتره [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢٢٤) ] وهخوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه
(225) [ لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ ] خوای گه‌وره لۆمه‌تان ناكات و سزاتان نادات كه سوێندێكتان خواردبێ سوێنده‌كه به‌ده‌متاندا هاتبێ له‌غو بووبێ و له دڵه‌وه دانه‌مه‌زرابێ كه‌فاره‌تی له‌سه‌ر نیه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێك له توڕه‌بووندا سوێندی خواردبێت، یان بڵی: نا والله به‌ڵی والله، یان سوێند بخوات وا گومان به‌رێت وایه‌و وانه‌بێت [ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ ] به‌ڵام لۆمه ئه‌كرێن وه سزاتان له‌سه‌ره كه سوێندێك بخۆن له دڵتانه‌وه دامه‌زرابێ و پاشان بیشكێنن ئه‌مه كه‌فاره‌تی له‌سه‌ره [ وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ (٢٢٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێ خۆش‌بوو به‌حیلم و له‌سه‌رخۆیه په‌له ناكات كه سزادانی به‌نده‌كانی
(226) [ لِلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍ ] ئه‌وانه‌ی كه (إيلاء) ئه‌كه‌ن له خێزانه‌كانیان، واته: سوێند ئه‌خون كه جیماع له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا نه‌كه‌ن ئه‌وه تا چوار مانگ ئه‌توانن چاوه‌ڕێ بكه‌ن ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕیه‌تی له‌وه زیاتر بۆیان نیه له خێزانه‌كانیان دووربكه‌ونه‌وه ده‌بێت یان ته‌ڵاقی بدات یان بچێته‌وه لای [ فَإِنْ فَاءُوا ] ئه‌گه‌ر له‌و سوێنده‌یان گه‌ڕانه‌وه كه سوێندی خواردووه جیماع له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی نه‌كات و سوێنده‌كه‌ی بشكێنێ وه بچێته‌وه لای خێزانی و كه‌فاره‌تی سوێنده‌كه‌ی بدات ئه‌وه باشتره [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢٢٦) ] وه به‌دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه
(227) [ وَإِنْ عَزَمُوا الطَّلَاقَ ] وه ئه‌گه‌ر ویستیشیان لای قازی ته‌ڵاقی بده‌ن [ فَإِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢٢٧) ] ئه‌وه خوای گه‌وره هه‌موو شتێك ئه‌بیستێ وه زانایه به‌هه‌موو شتێك واته: ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌چووه لای خێزانه‌كه‌ی دوای چوار مانگه‌كه ئافره‌ته بۆی هه‌یه لای قازی داوای ته‌ڵاق بكات
(228) {عیددەی ئافرەتی تەڵاقدراو} [ وَالْمُطَلَّقَاتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ ثَلَاثَةَ قُرُوءٍ ] ئافره‌تانی ته‌ڵاق دراو سێ (قورء) واته: سێ حه‌یز چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌ن ئه‌وه عیددهكهیانه ئافره‌تێك كه ته‌ڵاق بدرێ عیدده‌كه‌ی سێ حه‌یزه [ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَنْ يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ اللَّهُ فِي أَرْحَامِهِنَّ ] وه حه‌ڵاڵ نیه بۆیان ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر له ڕه‌حمیاندا دروستی كردبێ نابێ بیشارنه‌وه واته: ئه‌گه‌ر حه‌ملیان هه‌بووبێ و دووگیان بن ئه‌بێ ئاشكرای بكه‌ن، یان ئه‌گه‌ر حه‌یز هات ئه‌بێ ئاشكرای بكه‌ن [ إِنْ كُنَّ يُؤْمِنَّ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] ئه‌گه‌ر ئیمانیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه [ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِي ذَلِكَ إِنْ أَرَادُوا إِصْلَاحًا ] وه مێرده‌كانیان له‌هه‌موو كه‌س له‌پێشترو شایه‌نترن به‌وه‌ی كه ئه‌و ئافره‌تانه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای خۆیان كه ته‌ڵاقی یه‌كه‌م یان دووه‌م بێت، واته: ڕه‌جعی بێ ئه‌توانن بیگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌نه‌بێ كه زیان به‌و ئافره‌تانه بگه‌یه‌نن به‌ڵكو مه‌به‌ستیان ئیصڵاح و چاكسازی بێت [ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] وه چۆن پیاوان مافیان له‌سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه به‌هه‌مان شێوه ئافره‌تانیش مافیان له‌سه‌ر پیاوان هه‌یه [ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ ] به‌ڵام پیاوان پله‌یه‌كیان به‌سه‌رووی ئافره‌تانه‌وه هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌فه‌قه‌یان له‌سه‌ر پێویسته وه به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری خێزان له‌سه‌ریانه [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٢٨) ] وه به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه
(229) { هەندێك لە ئەحكامەكانی تەڵاق} [ الطَّلَاقُ مَرَّتَانِ ] ئه‌و ته‌ڵاقه‌ی كه (ڕه‌جعی¬یه و) پیاو ئه‌توانێ خێزانه‌كه‌ی خۆی بێنێته‌وه دوو جاره كه عیده‌ی ته‌واو نه‌بوو بێت، به‌ڵام عیدده‌ی ته‌واو بوو ئه‌وا پێویستی به ماره‌بڕین و دانانی ماره‌یی تازه‌و ره‌زامه‌ندی ئافره‌ته‌كه‌و وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام له‌دوای سێیه‌م ته‌ڵاق بۆ هه‌میشه‌یی لێی حه‌رام ئه‌بێت [ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ ] ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقه‌كه (ڕه‌جعی) بوو یان ئه‌وه‌تا خێزانه‌كه‌ی خۆی بێنێته‌وه به‌ڵام به‌چاكه‌و حه‌ق و مافی بدات [ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ ] یان به‌یه‌كجاریش وازی لێ بێنێ به‌ڵام دیسانه‌وه به‌چاكه واته: ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقیشی دا هه‌ر به‌چاكه ته‌ڵاقی بدات و مافه‌كانی بدات [ وَلَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَأْخُذُوا مِمَّا آتَيْتُمُوهُنَّ شَيْئًا ] وه بۆیشتان نیه كه ئه‌و ماره‌ییانه‌ی به ئافره‌تتان داوه به‌زۆر لێیان بسه‌ننه‌وه [ إِلَّا أَنْ يَخَافَا أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ ] ئیلا ئه‌گه‌ر له‌وه ترسان كه سنووری خوای گه‌وره جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ئه‌وكاته [ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ ] وه ئه‌گه‌ر ترستان هه‌بوو ئه‌مانه سنووری خوای گه‌وره جێبه‌جێ ناكه‌ن ئه‌وه هیچ تاوانێكیان له‌سه‌ر نیه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ئافره‌ته ماره‌ییه‌كه‌ی بۆ پیاوه‌كه گه‌ڕانده‌وه، واته: داوای (خولع) و ته‌ڵاقی كرد ئه‌وكاته ماره‌ییه‌كه بۆ پیاوه‌كه ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه [ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَعْتَدُوهَا ] ئه‌مه سنووری خوای گه‌وره‌یه مه‌یبه‌زێنن [ وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٢٢٩) ] وه هه‌ر كه‌سێك سنووری خوای گه‌وره ببه‌زێنێ ئه‌وانه به‌ڕاستی زاڵم و سته‌مكارن
(230) [ فَإِنْ طَلَّقَهَا ] ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو خێزانی خۆی ته‌ڵاق دا ته‌ڵاقی سێیه‌م [ فَلَا تَحِلُّ لَهُ مِنْ بَعْدُ حَتَّى تَنْكِحَ زَوْجًا غَيْرَهُ ] ئه‌وه ئه‌وكاته ئه‌و ئافره‌ته بۆی حه‌ڵاڵ نیه له‌دوای ئه‌و ته‌ڵاقه تا ئه‌و ئافره‌ته شوو نه‌كات به پیاوێكی تر وه نه‌یشی گوازێتهوهو جیماع و سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ نه‌كات له‌دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه مرد یان خۆی به ویست و ڕه‌زامه‌ندی خۆی ته‌ڵاقی دا [ فَإِنْ طَلَّقَهَا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَنْ يَتَرَاجَعَا ] ئه‌وكاته ئاساییه ئه‌گه‌ر ئه‌و ژن و پیاوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای یه‌كتری [ إِنْ ظَنَّا أَنْ يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ ] ئه‌گه‌ر زانیان سنووری خوای گه‌وره جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن وه حه‌قی یه‌كتری ئه‌ده‌ن [ وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ يُبَيِّنُهَا لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (٢٣٠) ] وه ئه‌مه سنووره‌كانی خوای گه‌وره‌یه خوای گه‌وره ڕوونی ئه‌كاته‌وه بۆ كه‌سانێك كه زانیاریان هه‌بێت
(231) [ وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئێوه خێزانتان ته‌ڵاقدا وه نزیك بوو بگاته كۆتایی عیدده‌كه‌یان [ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ ] ئه‌گه‌ر ویستان لێ بوو ئه‌وه بیانگه‌ڕێننه‌وه‌و بیانهێننه‌وه به‌ڵام به‌چاكه‌و زیانیان پێ مه‌گه‌یه‌نن [ أَوْ سَرِّحُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ ] یاخود ئه‌گه‌ر وازیشتان لێیان هێنا ئه‌وه هه‌ر به چاكه وازیان لێ بێنن و ده‌ستبه‌رداریان بن [ وَلَا تُمْسِكُوهُنَّ ضِرَارًا لِتَعْتَدُوا ] به‌ڵام نه‌كه‌ن لای خۆتان بیانهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌ره‌رو زیانیان لێ بده‌ن به‌وه‌ی كه عیدده‌كه‌یان درێژ بكاته‌وه چاوه‌ڕێ بن بۆ ئه‌وه‌ی زیان به خێزانه‌كانتان بگه‌ینن و زوڵمیان لێ بكه‌ن [ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُ ] هه‌ر كه‌سێك وا بكات به دڵنیایی ئه‌وه زوڵمی له خۆی كردووه‌و خۆی رووبه‌ڕووی سزای خوای گه‌وره كردۆته‌وه [ وَلَا تَتَّخِذُوا آيَاتِ اللَّهِ هُزُوًا ] وه ئێوه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره مه‌كه‌ن به گاڵته‌جاڕی وه خوای گه‌وره ئه‌و ئایه‌تانه‌ی بۆ گاڵته دانه‌به‌زاندووه به‌ڵكو به جددی وه‌ری بگرن [ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] وه یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتان كه ئیسلام و ئه‌و شه‌ریعه‌ته جوانه‌یه كه پێشتر ئێوه له‌ناو نه‌زانی و نه‌فامی و تاریكی‌دا بوون [ وَمَا أَنْزَلَ عَلَيْكُمْ مِنَ الْكِتَابِ وَالْحِكْمَةِ ] وه ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌و سوننه‌تی بۆتان دابه‌زاندووه، حیكمه‌ت واته: سوننه‌ت [ يَعِظُكُمْ بِهِ ] خوای گه‌وره فێرتان ئه‌كات و ئامۆژگاریتان ئه‌كات [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٢٣١) ] وه‌ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و له خوا بترسێن وه بزانن خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌هه‌موو شتێك
(232) [ وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ أَنْ يَنْكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو خێزانی خۆتان ته‌ڵاقدا وه كاتی عیدده‌یان ته‌واو بوو ئه‌وه ڕێگریان لێ مه‌كه‌ن كه بۆ خۆیان شوو بكه‌نه‌وه، هه‌یه كه ژنه‌كه‌شی ته‌ڵاق دا دواتر نایه‌لێت شوو بكاته‌وه، حه‌رامه‌و وازی لێ بێنه‌و ڕێگری لێ مه‌كه با بۆ خۆی شوو بكاته‌وه، یاخود ته‌ڵاقه‌كه ڕه‌جعی یه باوكی ئافره‌ته‌كه یاخود براكانی نه‌یه‌لن بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای مێرده‌كه‌ی خۆی حه‌رامه‌و تاوانبار ده‌بن، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (مه‌عقیلی كوڕی یه‌سار) دابه‌زی كه خوشكه‌كه‌ی ته‌ڵاق دراو عیدده‌ی ته‌واو بوو رازی نه‌بوو بیداته‌وه به مێرده‌كه‌ی، به‌ڵام كه ئایه‌ته‌كه دابه‌زی رازی بوو [ إِذَا تَرَاضَوْا بَيْنَهُمْ بِالْمَعْرُوفِ ] كه ئه‌وان به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردووكیان به‌یه‌كتری ڕازی بوون به‌چاكه [ ذَلِكَ يُوعَظُ بِهِ ] خوای گه‌وره ئامۆژگاریتان ئه‌كات وه‌فه‌رمانتان پێ ده‌كات به‌مه [ مَنْ كَانَ مِنْكُمْ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئێوه كه ئیمانی به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌بێت [ ذَلِكُمْ أَزْكَى لَكُمْ وَأَطْهَرُ ] ئه‌مه بۆتان باشتر‌و پاكتره [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (٢٣٢) ] خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ كه چی بۆ ئێوه باشه وه ئێوه نایزانن
(233) { ماوەی شیردان بە منداڵ} [ وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ ] وه دایكان شیر به مناڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن دوو ساڵی ته‌واو ئه‌مه خه‌به‌ره به‌ڵام مانای ئه‌مری تیایه واته: پێویسته دایكان دوو ساڵی ته‌واو شیر به مناڵه‌كانیان بده‌ن [ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ ] بۆ كه‌سێك كه بیه‌وێ دوو ساڵه‌كه ته‌واو بكات [ وَعَلَى الْمَوْلُودِ لَهُ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] وه باوكی مناڵه‌كه ئه‌بێ نه‌فه‌قه‌و پۆشاك و جل و به‌رگ بۆ ئافره‌ته‌كه‌و بۆ مناڵه‌كه بكات ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقیشی دابوو [ لَا تُكَلَّفُ نَفْسٌ إِلَّا وُسْعَهَا ] وه ته‌كلیف له هیچ كه‌سێك ناكرێ به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێ [ لَا تُضَارَّ وَالِدَةٌ بِوَلَدِهَا ] نابێ دایكێ زیان به مناڵه‌كه‌ی یان به پیاوه‌كه بگه‌یه‌نێ كه شیر به منداڵه‌كه نه‌دات یان شیری پێ بدات به‌ڵام داوای پاره‌ی زۆر له پیاوه‌كه بكات كه له توانایدا نه‌بێ [ وَلَا مَوْلُودٌ لَهُ بِوَلَدِهِ ] وه پیاوه‌كه‌ش نابێ زه‌ره‌ر له ئافره‌ته‌كه بدات به‌وه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی لی بسه‌نێته‌وه یان پاره‌ی كه‌می بداتێ كه مناڵه‌كه‌ی بۆ به‌خێو ئه‌كات و شیری پێ ئه‌دات [ وَعَلَى الْوَارِثِ مِثْلُ ذَلِكَ ] وه ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ش مرد ئه‌وه میراتگرانی ئه‌بێ به‌هه‌مان شێواز نه‌فه‌قه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌و مناڵه‌كه بكه‌ن [ فَإِنْ أَرَادَا فِصَالًا عَنْ تَرَاضٍ مِنْهُمَا وَتَشَاوُرٍ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا ] ئه‌گه‌ر هاتوو ژن و پیاوه‌كه هه‌ردووكیان ڕازی بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مناڵه له شیر ببڕنه‌وه پێش ته‌واو بوونی دوو ساڵه‌كه وه موشاوه‌ره‌و ڕاوێژیان كرد له نێوان یه‌كتریدا ئه‌وه تاوانبار نابن وه ئاساییه، به‌ڵام یه‌كێكیان به ته‌نها بۆی نیه ئه‌و بڕیاره بدات [ وَإِنْ أَرَدْتُمْ أَنْ تَسْتَرْضِعُوا أَوْلَادَكُمْ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر دایكه‌كه شیری پێ نه‌دا یان ڕێك نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر پاره‌كه‌و ئافره‌تی ترتان گرت بۆ ئه‌وه‌ی شیر به مناڵه‌كانتان بده‌ن ئه‌وا ئاساییه‌و تاوانبار نابن [ إِذَا سَلَّمْتُمْ مَا آتَيْتُمْ بِالْمَعْرُوفِ ] ئه‌گه‌ر هاتوو به چاكه نه‌فه‌قه‌ی دایكه‌كه‌تان دا ئه‌وه‌نده‌ی كه شیری به‌و مناڵه داوه له‌سه‌ره‌تاوه [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٢٣٣) ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه بزانن كه خوای گه‌وره زۆر بینایه به هه‌موو كرده‌وه‌كانی ئێوه وه چاوی له هه‌موویه‌تی و هه‌مووی ئه‌بینێ
(234) {عیددەی ئافرەتی مێرد مردوو} [ وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك له ئێوه مرد وه خێزانی به‌جێهێشت ئه‌وه عیدده‌كه‌یان چوار مانگ و ده ڕۆژه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوار مانگ ئه‌وه دروست بوونی مناڵ و كۆرپه‌یه وه ده ڕۆژیش ئیحتیاته [ فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا فَعَلْنَ فِي أَنْفُسِهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] وه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت كاتی خۆی و عیدده‌كه‌ی ته‌واو بوو ئه‌و كاته دروسته خۆی بڕازێنێته‌وه وه خۆی ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه شوو بكات به‌ڵام به‌چاكه شتێك نه‌كات كه پێچه‌وانه‌ی شه‌رع بێت یان پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریتی جوان بێت [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (٢٣٤) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه
(235) [ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا عَرَّضْتُمْ بِهِ مِنْ خِطْبَةِ النِّسَاءِ ] وه ئێوه گوناهبار نابن كه ئه‌گه‌ر به (تعريض) و ناڕاشكاوی و ناڕاسته‌وخۆ داوای ئافره‌ت بكه‌ن كه له عیدده‌دا بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بڵێی: من پێویستم به ئافره‌ته و ئه‌مه‌وێ ژن بێنم، یان ئاواته‌خوازم خوا ئافره‌تێكی باشم به قسمه‌ت بكات، شتێكی له‌و جۆره [ أَوْ أَكْنَنْتُمْ فِي أَنْفُسِكُمْ ] یاخود له نه‌فسی خۆتاندا بیشارنه‌وه تا ئه‌و ئافره‌ته عیدده‌كه‌ی ته‌واو ئه‌بێ [ عَلِمَ اللَّهُ أَنَّكُمْ سَتَذْكُرُونَهُنَّ ] خوای گه‌وره ئه‌زانێ كه ئێوه ئارام ناگرن وه هه‌ر ده‌ریئه‌بڕن و باسی ئه‌كه‌ن بۆیه خوای گه‌وره ڕێگای دا به ناڕاسته‌وخۆ باسی بكه‌ن [ وَلَكِنْ لَا تُوَاعِدُوهُنَّ سِرًّا ] به‌ڵام نه‌چن به نهێنی به ئافره‌ته‌كه بڵێن: شووم پێ بكه یان بڵێی: چاوه‌ڕێت ئه‌كه‌م، یان به‌ڵێنی لێ وه‌ربگریت كه شوو به جگه له تۆ نه‌كات كه هێشتا ئه‌و له كاتی عیدده‌دایه [ إِلَّا أَنْ تَقُولُوا قَوْلًا مَعْرُوفًا ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو قسه‌یه‌كی باش بكه‌ن وتمان: ئه‌وه‌ی كه ڕێگه‌ی پێدراوه به‌ناڕاسته‌وخۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ: ئه‌مه‌وێ ژن بێنم یان پێویستم به ژن هێنانه، یان به وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی بڵێیت [ وَلَا تَعْزِمُوا عُقْدَةَ النِّكَاحِ حَتَّى يَبْلُغَ الْكِتَابُ أَجَلَهُ ] وه عه‌قدی نیكاحه‌كه دامه‌مه‌زرێنن تا عیدده‌ی ئه‌و ئافره‌ته ته‌واو ده‌بێت [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي أَنْفُسِكُمْ فَاحْذَرُوهُ ] وه بزانن خوای گه‌وره عیلم و زانیاری به هه‌موو ئه‌وه‌ی كه له ناخی ئێوه‌دایه هه‌یه بۆیه خۆتان بپارێزن له سزای خوای گه‌وره [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌ (٢٣٥) ] وه بزانن خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به حیلم و له‌سه‌رخۆیه‌و په‌له ناكات له سزادانی به‌نده‌كانی
(236) [ لَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِنْ طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ مَا لَمْ تَمَسُّوهُنَّ ] دیسان گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر هاتوو خێزانتان ته‌ڵاق دا كه هێشتا جیماعتان له‌گه‌ڵدا نه‌كردووه‌و نه‌تانگواستۆته‌وه [ أَوْ تَفْرِضُوا لَهُنَّ فَرِيضَةً ] یان هێشتا ماره‌ییه‌كه‌تان پێی نه‌داوه ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر ماره‌یی دیاری نه‌كرابوو ماره‌یی ئافره‌تانی هاوشێوه‌ی خۆی پێ ئه‌درێ [ وَمَتِّعُوهُنَّ ] وه‌جگه له ماره‌یی بۆ دڵدانه‌وه‌یان پۆشاك و شتومه‌كیان پێ بده‌ن [ عَلَى الْمُوسِعِ قَدَرُهُ ] كه‌سێك كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌و حاڵی باشه با زیاتر بدات [ وَعَلَى الْمُقْتِرِ قَدَرُهُ مَتَاعًا بِالْمَعْرُوفِ ] وه ئه‌وه‌ی كه كه‌متر ده‌ستی ئه‌ڕوات كه‌متر بدات به‌چاكه ئه‌وه‌ی كه له عورف و داب و نه‌ریتدا به چاكه ناوبرا بێت [ حَقًّا عَلَى الْمُحْسِنِينَ (٢٣٦) ] وه حه‌قه له‌سه‌ر چاكه‌كاران
(237) {مارەیی ئافرەتی تەڵاقدراو پێش گواستنەوەی} [ وَإِنْ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةً ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو خێزانه‌كانتان ته‌ڵاق دا پێش ئه‌وه‌ی كه بیانگوازنه‌وه‌و جیماعیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن وه ماره‌ییه‌كه‌تان دیاری كردبوو [ فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ ] ئه‌وه ئه‌بێ نیوه‌ی ماره‌ییه‌كه‌یان بده‌نێ، كه‌سێك ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات پێش ئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه ئه‌بێ نیوه‌ی ماره‌ییه‌كه‌ی بداتێ له پێشه‌كی و پاشه‌كی [ إِلَّا أَنْ يَعْفُونَ ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ته‌كه وتی: هیچم ناوێ و به دڵی خۆی و به ڕه‌زامه‌ندی خۆی لێی خۆش‌بوو [ أَوْ يَعْفُوَ الَّذِي بِيَدِهِ عُقْدَةُ النِّكَاحِ ] یان ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه كه عه‌قدی ماره‌بڕین و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ده‌سته له ژنه‌كه خۆش‌بوو وتی: ماره‌ییه‌كه هه‌موویت ئه‌ده‌مێ ئه‌وه ئاساییه [ وَأَنْ تَعْفُوا أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى ] وه ئه‌گه‌ر لێ بوورده‌بن به‌رامبه‌ر یه‌كتری ئه‌وه نزیكتره له ته‌قواوه [ وَلَا تَنْسَوُا الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ ] وه ئه‌و فه‌زڵ و چاكه‌یه‌ی كه له نێوانتاندا هه‌بووه بیری مه‌كه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٢٣٧) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر بینایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه
(238) [ حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَى ] پارێزگاری له‌سه‌ر نوێژه‌كانتان بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری به‌تایبه‌تی نوێژی ناوه‌ڕاست كه نوێژی عه‌صره [ وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ (٢٣٨) ] سه‌ره‌تا له‌ناو نوێژدا قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌كرد خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند ئیتر بێده‌نگ بوون، واته به‌پێوه نوێژه‌كانتان ئه‌نجام بده‌ن له نوێژی فه‌رزدا به‌ڵام سوننه‌ت مرۆڤـ ئه‌توانێ به دانیشتنیشه‌وه بیكات (قَانِتِينَ) واته: گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بكه‌ن وه خشوعتان بۆ خوای گه‌وره هه‌بێ وه بێده‌نگ بن و قسه مه‌كه‌ن له‌ناو نوێژه‌كانتاندا
(239) [ فَإِنْ خِفْتُمْ فَرِجَالًا أَوْ رُكْبَانًا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو له كاتی جه‌نگدا بوون وه ئه‌ترسان ئه‌توانن نوێژه‌كان به پێوه بكه‌ن یاخود به سواری یه‌وه، وه ڕوتان له قیبله بێ یان نا، وه حه‌ره‌كه بكه‌ن و له كاتی ڕاكردن و هاتن و ڕۆیشتندا نوێژه‌كان بكه‌ن به ئاماژه [ فَإِذَا أَمِنْتُمْ فَاذْكُرُوا اللَّهَ كَمَا عَلَّمَكُمْ مَا لَمْ تَكُونُوا تَعْلَمُونَ (٢٣٩) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر له كاتی ئه‌من و ئاسایش‌دا بوون ئه‌وا دیسانه‌وه ئه‌بێ به‌پێوه نوێژ بكه‌ن و ڕووتان له قیبله بێت و مه‌رج و ڕوكنهكانی تیا جێبه‌جێ بكه‌ن وه زیكر‌و یادی خوای گه‌وره بكه‌ن به‌و شێوازه‌ی كه فێری كردوون كه پێشتر نه‌تانئه‌زانی
(240) [ وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مرن و وه خێزان به‌جێ دێلن [ وَصِيَّةً لِأَزْوَاجِهِمْ ] له سه‌ره‌مه‌رگدا وه‌سیه‌ت بۆ خێزانه‌كانیان بكه‌ن [ مَتَاعًا إِلَى الْحَوْلِ غَيْرَ إِخْرَاجٍ ] با ساڵێك چاوه‌ڕێ بكه‌ن و له ماڵه‌وه بمێننه‌وه‌و له ماڵ ده‌رنه‌چن [ فَإِنْ خَرَجْنَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ ] ئه‌گه‌ر هاتوو له ماڵ ده‌رچوون ئه‌وا ئێوه گوناهبار نابن [ فِي مَا فَعَلْنَ فِي أَنْفُسِهِنَّ مِنْ مَعْرُوفٍ ] ئه‌گه‌ر هاتوو خۆیان ڕازانده‌وه یان خۆیان ئاماده‌كرد بۆ شووكردن به چاكه، كه ئه‌مه له‌سه‌ره‌تادا بوو به‌ڵام دواتر نه‌سخ بۆته‌وه وه‌كو وتمان: عیدده‌ی ئافره‌ت كه مێرده‌كه‌ی بمرێ ته‌نها چوار مانگ و ده ڕۆژه [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٤٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر به عیززه‌ت و دانا‌و كاربه‌جێیه
(241) [ وَلِلْمُطَلَّقَاتِ مَتَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ حَقًّا عَلَى الْمُتَّقِينَ (٢٤١) ] وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ته‌ڵاق دراون نه‌فه‌قه‌ی خۆیان بۆ هه‌یه به‌چاكه وه حه‌قه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن كه خێزانیان ته‌ڵاق دا نه‌فه‌قه‌یان بكه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقه‌كه ره‌جعی بوو، وه ئه‌و ماره‌ییه‌ی كه له‌شه‌رع دانراوه پێیان بده‌ن
(242) [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِه لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (٢٤٢)ِ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه به‌ڵكو ئێوه تێبگه‌ن و بیر بكه‌نه‌وه
(243) { بەسەرهاتی تاڵوت‌و جالوت} [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ خَرَجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَهُمْ أُلُوفٌ حَذَرَ الْمَوْتِ ] ئایا نابینی ئه‌وانه‌ی كه له ماڵی خۆیان ده‌رچوون له ترسی مردن‌دا كه هه‌زاره‌ها كه‌س بوون، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: چوار هه‌زار كه‌س بوون له ترسی نه‌خۆشی تاعوندا له شار ده‌رچوون [ فَقَالَ لَهُمُ اللَّهُ مُوتُوا ] خوای گه‌وره پێی فه‌رموون: بمرن، یه‌كسه‌ر هه‌موویان مردن [ ثُمَّ أَحْيَاهُمْ ] پاشان زیندوویانی كرده‌وه تا توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی نیشانیان بدات كه مردن به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه [ إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ (٢٤٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره فه‌زڵ و چاكه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه یه‌كجار زۆره به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ناكه‌ن
(244) [ وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئێوه له پێناو خوای گه‌وره كوشتاری كافران بكه‌ن [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢٤٤) ] وه بزانن كه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه
(245) [ مَنْ ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا ] كێ هه‌یه قه‌رزێكی باش به‌خوای گه‌وره‌ی ببه‌خشێ كه له دڵیه‌وه ده‌رچێ، واته: خێر‌و صه‌ده‌قه‌و چاكه بكات [ فَيُضَاعِفَهُ لَهُ أَضْعَافًا كَثِيرَةً ] ئه‌وا خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت یه‌ك به‌ده تا یه‌ك به تا حه‌وت سه‌د تا زیاتر پاداشتی ده‌داته‌وه [ وَاللَّهُ يَقْبِضُ وَيَبْسُطُ ] وه كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕزق و فراوان كردنی ڕزق به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه ترسی صه‌ده‌قه‌تان نه‌بێت [ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٢٤٥) ] وه گه‌ڕانه‌وه‌شتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتان ئه‌داته‌وه ئه‌گه‌ر به‌خشیبێتتان وه سزاتان ئه‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌زیلیتان كردبێ، كاتێك ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی (ئه‌بو ده‌حداحی ئه‌نصاری) باخێكی خورمای هه‌بوو شه‌ش سه‌د دارخورمای تیا بوو هه‌مووی به‌خشی له پێناو خوای گه‌وره
(246) [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الْمَلَإِ مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ مِنْ بَعْدِ مُوسَى ] ئایا نابینی كۆمه‌ڵێك له خانه‌دان و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌نی ئیسرائیل له دوای وه‌فاتی موسی [ إِذْ قَالُوا لِنَبِيٍّ لَهُمُ ابْعَثْ لَنَا مَلِكًا نُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] كاتێك كه به یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ره‌كانی خۆیان وت (كه شمویل یان شه‌معون بوو): پاشایه‌كمان بۆ بنێره تا له ژێر ئاڵای ئه‌و پاشایه‌دا له پێناوی خوای گه‌وره كوشتار بكه‌ین [ قَالَ هَلْ عَسَيْتُمْ إِنْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ أَلَّا تُقَاتِلُوا ] فه‌رمووی: ئایا له‌بیرتان كرد كه ئێوه كوشتارتان له‌سه‌ر فه‌رز كرا به‌ڵام نه‌تان كرد، یان له‌وانه‌یه كوشتارتان له‌سه‌ر فه‌رز بكرێت و نه‌یكه‌ن [ قَالُوا وَمَا لَنَا أَلَّا نُقَاتِلَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَقَدْ أُخْرِجْنَا مِنْ دِيَارِنَا وَأَبْنَائِنَا ] وتیان: باشه ئێمه چیمانه بۆ كوشتار نه‌كه‌ین له پێناو خوای گه‌وره كاتێك كه ئێمه له ماڵ و حاڵی خۆمان ده‌ركراوین و منداڵمان لێسه‌ندراوه [ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ تَوَلَّوْا إِلَّا قَلِيلًا مِنْهُمْ ] به‌ڵام كاتێك كه كوشتاریان له‌سه‌ر فه‌رز كرا زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان پشتیان هه‌ڵكرد ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیه‌تیان باش نه‌بوو عه‌زیمه‌تیان نه‌بوو [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ (٢٤٦) ] وه خوای گه‌وره خۆی زۆر زانایه به سته‌مكاران
(247) [ وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا ] پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان پێی فه‌رموون: ئه‌وه خوای گه‌وره (طالوتی) بۆ ناردوون وه‌كو پاشایه‌ك له ژێر ئاڵای ئه‌ودا كوشتار بكه‌ن [ قَالُوا أَنَّى يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ ] وتیان: چۆن ئه‌بێ ئه‌و ببێ به مه‌لیك و پاشای ئێمه له كاتێكدا كه ئێمه شایانترین له‌و كه ببین به مه‌لیك [ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِنَ الْمَالِ ] وه سه‌روه‌ت و سامانیشی زۆر نیه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند نیه [ قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ ] پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان فه‌رمووی: خوای گه‌وره ئه‌وی هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌ر ئێوه‌دا وه ئه‌و له ڕووی زانست و زانیاری له ئێوه زاناتره، وه له ڕووی لاشه‌یشه‌و له ئێوه به‌هێزتره وه توانای به‌ڕێوه‌بردنی جه‌نگی هه‌یه [ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَنْ يَشَاءُ ] وه خوای گه‌وره‌ش موڵكی خۆی به هه‌ر كه‌سێك ئه‌به‌خشێ كه خۆی ویستی لێ بێ [ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٢٤٧) ] وه فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوا زۆر فراوانه وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌وه‌ی كه كێ گونجاوه بۆ مه‌لیك و پادشایه‌تی و كێ گونجاو نیه
(248) [ وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ آيَةَ مُلْكِهِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ التَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان صلی الله علیه وسلم پێی فه‌رموون: نیشانه‌ی موڵكی ئه‌و پاشایه ئه‌وه‌یه كه تابوتێكتان بۆ دێنێت تابوته‌كه مه‌لائیكه‌ت هه‌ڵی گرتووه له نێوان زه‌وی و ئاسماندا به‌چاو خۆتان ئه‌بینن كه ئه‌و تابوته دائه‌نێ هێمنی و ئارامی تیایه له په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ ئێوه، وه دڵ و ده‌روونتان هێمن و ئارام ئه‌كات و دامه‌زراوتان ئه‌كات له‌به‌رامبه‌ر گه‌یشتن به دوژمن [ وَبَقِيَّةٌ مِمَّا تَرَكَ آلُ مُوسَى وَآلُ هَارُونَ ] وه هه‌ندێ له‌و شتانه‌ی كه موسی و هارون یان ئالی موسی و هارون به‌جێیان هێشتووه كه عه‌صاكه‌ی موسی و هه‌ندێ له‌و له‌وحانه‌ی كه ته‌وراتی تیا نووسرابوو وه كۆمه‌ڵێ له‌و شتانه له‌ناو ئه‌و تابووته‌دا بوو [ تَحْمِلُهُ الْمَلَائِكَةُ ] كه مه‌لائیكه‌ته‌كان هه‌ڵیان گرتبوو [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٢٤٨) ] ئه‌مه به‌ڕاستی نیشانه‌و موعجیزهیهكه بۆ ئێوه ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمانتان هه‌بێت
(249) [ فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِالْجُنُودِ قَالَ إِنَّ اللَّهَ مُبْتَلِيكُمْ بِنَهَرٍ ] كاتێك كه (طالوت) سه‌ربازه‌كانی له شار ده‌ركرد و به‌ڕێكه‌وتن پێی فه‌رموون: خوای گه‌وره ئێوه تاقی ئه‌كاته‌وه به ڕووبارێك كه له نێوان ئوردن و فه‌له‌ستین دایه [ فَمَنْ شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّي ] جا هه‌ر كه‌سێك له ئاوی ئه‌و ڕووباره بخواته‌وه ئه‌وه له من نیه با شوێنم نه‌كه‌وێت [ وَمَنْ لَمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُ مِنِّي ] وه هه‌ر كه‌سێ تامی نه‌كات و لێی نه‌خواته‌وه ئه‌وه له منه [ إِلَّا مَنِ اغْتَرَفَ غُرْفَةً بِيَدِهِ ] ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سێك مشتێك به‌ده‌ستی بخواته‌وه ئه‌وه ڕێگا پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی تامی بكه‌ن و تێنوویه‌تیتان بشكێنن، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: ئه‌وه‌ی به ده‌ستی مشتێكی خوارده‌وه ئه‌وه تێر ئاو بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێیخوارده‌وه تێر ئاو نه‌بوو [ فَشَرِبُوا مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًا مِنْهُمْ ] به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له ئاوه‌كه‌یان خوارده‌وه ته‌نها كه‌مێك له‌وان نه‌بێ كه ژماره‌یان وه‌ك له (بوخاری) هاتووه: سێ سه‌دو سیانزه چوارده كه‌سێك بوو به ژماره‌ی ئه‌و صه‌حابانه‌ی به‌شداری جه‌نگی به‌دریان كرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله علیه وسلم [ فَلَمَّا جَاوَزَهُ هُوَ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ ] كاتێك (طالوت) خۆی و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه به‌قسه‌یان كرد‌و له ئاوه‌كه‌یان نه‌خوارده‌وه ئه‌و سێ سه‌دو سیانزه چوارده كه‌سه ڕووباره‌كه‌یان تێپه‌ڕاندو ڕۆیشتن [ قَالُوا لَا طَاقَةَ لَنَا الْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ ] ئینجا وتیان: به‌ڕاستی ئێمه توانای جالوت و سه‌ربازه‌كانیمان نیه ئه‌وان زۆرن [ قَالَ الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُمْ مُلَاقُو اللَّهِ كَمْ مِنْ فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإِذْنِ اللَّهِ ] ئه‌وانه‌ی كه یه‌قینیان هه‌بوو ئه‌گه‌ن به په‌روه‌ردگاریان كه زاناكانیان بوو وتیان: ترستان نه‌بێ چه‌نده‌ها كۆمه‌ڵی كه‌م زاڵ بوونه به‌سه‌ر چه‌نده‌ها كۆمه‌ڵی زۆردا به ئیزنی خوای گه‌وره [ وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ (٢٤٩) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئارامگراندایه به‌وه‌ی سه‌ریان ئه‌خات و پشتیوانیان ئه‌كات، وه به‌زۆری نیه
(250) [ وَلَمَّا بَرَزُوا لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ ] كاتێك كه ده‌ركه‌وتن بۆ (جالوت) و سه‌ربازه‌كانی له زه‌ویه‌كی فراواندا [ قَالُوا رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا ] وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار صه‌بر بڕژێنه به‌سه‌رمانداو ئارامگرمان بكه وه پێمان دامه‌زراو و جێگیر بكه ڕانهكهین [ وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (٢٥٠) ] وه سه‌رمان بخه به‌سه‌ر كه‌سانی كافرو بێ باوه‌ڕدا
(251) [ فَهَزَمُوهُمْ بِإِذْنِ اللَّهِ ] به ئیزنی خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر (جالوت) و سه‌ربازه‌كانیان [ وَقَتَلَ دَاوُودُ جَالُوتَ ] وه داودیش صلی الله علیه وسلم (جالوتی) كوشت وه خوای گه‌وره كردی به پێغه‌مبه‌ر [ وَآتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ وَالْحِكْمَةَ ] وه خوای گه‌وره موڵك و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێ به‌خشی [ وَعَلَّمَهُ مِمَّا يَشَاءُ ] وه ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ویستی لێ بێ فێری كرد، وتراوه: فێری قه‌ڵغان دروست كردنی كردووه [ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَفَسَدَتِ الْأَرْضُ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره نه‌خشه‌و پیلانی كافرانی ره‌تنه‌كردایه‌ته‌وه به‌هه‌ندێ خه‌ڵكی كه كوشتار ده‌كه‌ن له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌وا زه‌وی تووشی ئاشووب ئه‌بوو به‌وه‌ی كه كافران ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گرت و دروشمه‌كانی كوفریان تێدا به‌رپا دهكردو قه‌ده‌غه‌ی په‌رستنی خوای گه‌وره‌یان ده‌كرد [ وَلَكِنَّ اللَّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْعَالَمِينَ (٢٥١) ] به‌ڵام خوای گه‌وره فه‌زڵی یه‌كجار زۆره به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا
(252) [ تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ] ئه‌مه نیشانه‌و ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یه كه به‌حه‌ق بۆتمان خوێنده‌وه كه هه‌واڵێكی ڕاسته‌و گومانی تیادا نیه [ وَإِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ (٢٥٢) ] وه تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم یه‌كێكی له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه خوای گه‌وره ناردووتیه‌تی
(253) [ تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ ] ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه فه‌زڵی هه‌ندێكیانمان داوه به‌سه‌ر هه‌ندێكیاندا له پله‌و پایه‌دا كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم باشترینیانه [ مِنْهُمْ مَنْ كَلَّمَ اللَّهُ ] وه هه‌یانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره كردووه وه‌كو موسی صلی الله علیه وسلم [ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَاتٍ ] وه پله‌وپایه‌ی هه‌ندێكیانی به‌رز كردۆته‌وه وه‌كو ئیدریس كه ده‌رباره‌ی ئه‌فه‌رمووێ: [ وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا ] (مَرْيَم : ٥٧) یان وتراوه: مه‌به‌ست پێی ئولول عه‌زمه (محمد‌و ابراهیم و نوح و موسی و عیسی – سه‌ڵات و سه‌لامی خوایان لێبێت-) [ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ ] وه كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و موعجیزه‌مان به عیسای كوڕی مه‌ریم صلی الله علیه وسلم به‌خشی [ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ ] وه پشتیوانیمان كرد به (روح القدس) به جبریل، یان به‌و ڕوحه‌ی كه خوای گه‌وره كردیه به‌ری [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا اقْتَتَلَ الَّذِينَ مِنْ بَعْدِهِمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه (ویستی كه‌ونی قه‌ده‌ری نه‌ك ویستی شه‌رعی) خه‌ڵكی له دوای ناردنی پێغه‌مبه‌ران كوشتاری یه‌كتریان نه‌ئه‌كرد [ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ ] به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان بۆ هات [ وَلَكِنِ اخْتَلَفُوا ] به‌ڵام ئیختیلاف و جیاوازی كه‌وته نێوانیانه‌وه [ فَمِنْهُمْ مَنْ آمَنَ وَمِنْهُمْ مَنْ كَفَرَ ] هه‌یان بوو ئیمانی هێنا به پێغه‌مبه‌ران و شوێن پێغه‌مبه‌ران كه‌وت وه هه‌یان بوو كوفری كرد [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا اقْتَتَلُوا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئه‌وان كوشتاری یه‌كتریان نه‌ئه‌كرد [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ (٢٥٣) ] به‌ڵام خوای گه‌وره ویستی له هه‌ر شتێك بێ ئه‌یكات كه‌س نیه ویستی خوای گه‌وره بگه‌ڕێنێته‌وه
(254) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنْفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ببه‌خشن له‌و رزقه‌ی كه پێمان به‌خشیوون [ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لَا بَيْعٌ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌ وَلَا شَفَاعَةٌ ] پێش ئه‌وه‌ی كه ڕۆژێك بێت كه ڕۆژی قیامه‌ته كه له‌و ڕۆژه‌دا كڕین و فرۆشتنی تیا نیه‌و كه‌س ناتوانێت به پاره خۆی بكڕێته‌وه‌و خۆی رزگار بكات، وه دۆستایه‌تی و خزمایه‌تی و خۆشه‌ویستی سودی بۆ كه‌س نیه، وه كه‌س ناتوانێ شه‌فاعه‌ت بۆ كه‌س بكات به بێ ئیزنی خوای گه‌وره [ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٢٥٤) ] وه كافران ئه‌وانن كه به‌ڕاستی سته‌مكارن
(255) {گەورەترین ئایەت لە قورئاندا} [ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ] خوای گه‌وره زاتی پیرۆزی الله ئه‌و خوایه‌یه كه هیچ په‌رستراوێكی به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له‌و كه خوایه‌كه هه‌میشه زیندووه هیچ كاتێك مردنی به‌سه‌ردا نایات و له‌ناوچوونی نیه وه هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئیش و كاروباری خه‌ڵكی و بوونه‌وه‌ره [ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ] نه وه‌نه‌وزه‌و خه‌وه‌نوچكه ئه‌یباته‌وه وه نه خه‌ویشی لێ ئه‌كه‌وێ [ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی یه و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندایه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ] هیچ كه‌سێك ناتوانێ شه‌فاعه‌ت بكات له‌لای خوای گه‌وره ئیلا به‌ئیزنی خوای گه‌وره نه‌بێ كه ئیزن بدات بۆ تكاكارو تكابۆكراوه [ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ] خوای گه‌وره زانیاری هه‌یه به‌وه‌ی كه له پێشیانه‌وه‌یه كه قیامه‌ته وه ئه‌وه‌ی له دوایانه‌وه‌یه كه دونیایه، یاخود زانیاری هه‌یه به رابردوو ئێستا‌و داهاتوو [ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ] به‌ڵام مرۆڤه‌كان هیچ زانیاریه‌كیان به‌خوای گه‌وره‌و سیفاته‌كانی نیه ته‌نها مه‌گه‌ر شتێك كه خوای گه‌وره خۆی ویستی لێی بێ و له قورئاندا ده‌رباره‌ی خۆی ڕوونی كردبێته‌وه [ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ] وه كورسی خوای گه‌وره فراوانه به‌فراوانی هه‌ر حه‌وت ئاسمان و هه‌ر حه‌وت زه‌وی یه‌كه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ: (الْكُرْسِيُّ مَوْضِعُ الْقَدَمَيْنِ), (صححه الألباني في تَخْرِيجِ الطَّحَاوِيَّة ص: ٣١١) واته: كورسی شوێن هه‌ردوو پێی خوای گه‌وره‌یه كه چۆنیه‌ته‌كه‌ی ته‌نها خوای گه‌وره خۆی ده‌یزانێت، وه سیفاتی خوای گه‌وره له سیفاتی دروستكراوه‌كان ناچێت [ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ] وه پاراستنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و هه‌ڵگرتنی خوای گه‌وره ماندوو ناكات و قورس نیه لای خوای گه‌وره [ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ (٢٥٥) ] وه خوای گه‌وره به‌رزه له زاتی پیرۆزیدا له‌سه‌رووی عه‌رشی پیرۆزه‌وه‌یه، وه له ناو و سیفات و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی، وه خوای گه‌وره زۆر گه‌وره‌یه، كه ئه‌م ئایه‌تی كورسی یه گه‌وره‌ترین ئایه‌ته له قورئانی پیرۆزدا وه فه‌زڵی زۆر گه‌وره‌یه
(256) {بەزۆر كەس موسڵمان ناكرێت} [ لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ] زۆر له هیچ كه‌سێك مه‌كه‌ن كه موسڵمان بێت، وه خه‌ڵك به ویستی خۆیانه كه موسڵمان ئه‌بن یان نا، هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه بوو ژن له مه‌دینه له پێش ئیسلام كه منداڵی بۆ نه‌مایا نه‌زری ده‌كرد ئه‌گه‌ر منداڵی بۆ بمێنێت بیكات به جوله‌كه، كاتێك كه جوله‌كه‌كانی (به‌نی نه‌زیر) له مه‌دینه ده‌ركران منداڵی ئه‌نصاریه‌كانیان تێدا بوو، كه‌سوكاریان وتیان رێگا ناده‌ین منداڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌دا بڕۆن ده‌بێت موسڵمان بن، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: كه زۆریان لی مه‌كه‌ن بۆ موسڵمان بوون و ئاره‌زووی خۆیانه [ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمان و كوفر و ڕێگای ڕاست و رێگای چه‌وت له یه‌كتری جیا بۆته‌وه‌و بۆ خه‌ڵكی ڕوون بۆته‌وه [ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انْفِصَامَ لَهَا ] جا هه‌ر كه‌سێ كوفر به تاغوته‌كان بكات وه ئیمان به‌خوای گه‌وره بێنێ ئه‌وه ده‌ستی گرتووه به حه‌بل و په‌تی هه‌ره به‌هێزه‌وه كه ئیسلام و قورئان و لا إله إلا الله یه كه به‌هیچ شێوازێك ئه‌و حه‌بل و په‌ته پچڕانی بۆ نیه تا ئه‌تگه‌یه‌نێ به به‌هه‌شت [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢٥٦) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه
(257) [ اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آمَنُوا ] خوای گه‌وره دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌ری باوه‌ڕدارانه [ يُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ] له تاریكیه‌كانی كوفر‌و شیرك و بیدعه‌و گومڕایی و تاوان ده‌ریان ئه‌كات بۆ ڕووناكی ئیسلام و ئیمان و سوننه‌ت و چاكه [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَوْلِيَاؤُهُمُ الطَّاغُوتُ ] به‌ڵام كافران دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری ئه‌وان تاغوته‌كان و پێشه‌وایانی كوفرن [ يُخْرِجُونَهُمْ مِنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ ] كه له نوورو ڕووناكی ئیسلام و ئیمان و چاكه‌وه ده‌ریان ئه‌كه‌ن بۆ تاریكیه‌كانی كوفر‌و شیرك و تاوان [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٢٥٧) ] ئا ئه‌مانه هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن وه به نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه
(258) {گفتوگۆی نێوان ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم و نەمرودی كافر} [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَاجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رَبِّهِ ] ئایا نابینی ئه‌وه‌ی كه ویستی حوجه‌و به‌ڵگه بێنێته‌وه به‌سه‌ر ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم سه‌باره‌ت به بوونی په‌روه‌ردگار كه (نه‌مرودی) زاڵمی پاشای عێراق بوو [ أَنْ آتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ ] كاتێك كه خوای گه‌وره موڵك و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانی پێ به‌خشی بوو ئه‌ویش له‌خۆی بایی بوو داوای به‌ڵگه‌ی له ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كرد له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره [ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ ] ئیبراهیم فه‌رمووی: په‌روه‌ردگاری من ئه‌و الله یه كه ژیان و مردنی به‌ده‌سته خه‌ڵكی ئه‌ژێنێت و خه‌ڵكی ئه‌مرێنێ [ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ ] (نه‌مرودیش) وتی: منیش ئه‌توانم خه‌ڵك بژێنم و خه‌ڵك بمرێنم دوو كه‌سی هێنا یهكێكیانی كوشت و یهكێكیانی نه‌كوشت وتی: ئه‌وه‌م مراندو ئه‌وه‌م ژیاند [ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ ] ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: په‌روه‌ردگاری من خۆر له خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵدێنێ و له خۆرئاواوه ئاوای ئه‌كات، ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ئه‌كه‌یت با بۆ سبه‌ینێ خۆر له خۆرئاواوه هه‌ڵبێت [ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ ] (نه‌مرودی) كافری ده‌مكوت كرد وه هیچ به‌ڵگه‌ی پێ نه‌ما وه سه‌رسام بوو [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (٢٥٨) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانی زاڵم و سته‌مكار نادات، خوای گه‌وره به مێشێك سزای دا كه چووه ناو لوتیه‌وه ده‌بوایه به چه‌كوشی ئاسن له‌سه‌ری خۆی بدایا تا هێور بوایه‌ته‌وه وه هه‌ر به‌و مێشه كوشتی
(259) {زیندوو كردنەوەی مردوو} [ أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَى قَرْيَةٍ ] یاخود ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌لای دێیه‌كدا تێپه‌ڕی كه (عوزێر) پێغه‌مبه‌ر بووه یه‌كێ بووه له پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیل له لای (بیت المقد‌س) تێپه‌ڕی له دوای ئه‌وه‌ی كه پاشا (نه‌بوخوتنه‌صر) وێرانی كردبوو [ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا ] وه سه‌قفی خانووه‌كان هه‌مووی ڕووخا بوو به‌سه‌ر دیواره‌كانیدا و كه‌سی تیا نه‌مابوو [ قَالَ أَنَّى يُحْيِي هَذِهِ اللَّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ] فه‌رمووی: چۆن ئه‌مه له دوای وێران كردن و كاول كردن خوای گه‌وره زیندووی ئه‌كاته‌وه، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ناویدا مردوون چۆن خوای گه‌وره زیندوویان ئه‌كاته‌وه [ فَأَمَاتَهُ اللَّهُ مِائَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُ ] خوای گه‌وره سه‌د ساڵ له‌وێدا مراندی پاشان زیندووی كرده‌وه [ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ ] پێی فه‌رموو: ئایا تۆ چه‌ندێك لێره مایته‌وه چه‌ندێك مردبوویت؟ [ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ] وتی: ڕۆژێك یان به‌شێك له ڕۆژو كه‌متر له ڕۆژێك مامه‌وه[ قَالَ بَلْ لَبِثْتَ مِائَةَ عَامٍ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: به‌ڵكو تۆ سه‌د ساڵه لێره ماویته‌وه‌و مردویت [ فَانْظُرْ إِلَى طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ ] ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌ت بكه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ماوه زۆره‌دا هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه به توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره [ وَانْظُرْ إِلَى حِمَارِكَ ] وه ته‌ماشای گوێدرێژه‌كه‌ت بكه چۆن پارچه پارچه بووه وه ئێسكه‌كانی ڕزیوه‌و خوای گه‌وره زیندووی ده‌كاته‌وه [ وَلِنَجْعَلَكَ آيَةً لِلنَّاسِ ] بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بكه‌ینه نیشانه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه‌یان [ وَانْظُرْ إِلَى الْعِظَامِ كَيْفَ نُنْشِزُهَا ] وه ته‌ماشای ئێسكه‌كانت بكه چۆن هه‌ندێكی به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ندێكی [ ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًا ] پاشان به گۆشت دای ئه‌پۆشین [ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٥٩) ] كاتێك كه ئه‌مه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت و به چاوی خۆی ئه‌م شته‌ی بینی فه‌رمووی: ئه‌زانم و به‌ڕاستی دڵنیام كه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه
(260) {ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم داوای بینینی زیندوو كردنەوەی مردوو دەكات} [ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِ الْمَوْتَى ] كاتێك ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به په‌روه‌ردگاری فه‌رموو ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌چاو نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه [ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِنْ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبراهیم ئایا ئیمانت نه‌هێناوه ئیمانت به‌وه نیه كه من توانام هه‌یه له‌سه‌ر زیندوو كردنه‌وه‌ی مردوو [ قَالَ بَلَى وَلَكِنْ لِيَطْمَئِنَّ قَلْبِي ] فه‌رمووی: به‌ڵێ ئیمانم هه‌یه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه زیاتر دڵم ئارام بێ و ئیمانه‌كه‌ی دڵ و بینینی چاوم یه‌ك بگرێ و له (علم الیقین) ه‌وه به‌رز بمه‌وه بۆ (عین الیقین) [ قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِنَ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: بڕۆ چوار باڵنده بێنه كۆیان بكه‌وه لای خۆت پاشان پارچه پارچه و به‌ش به‌شیان بكه [ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَى كُلِّ جَبَلٍ مِنْهُنَّ جُزْءًا ] پاشان هه‌ر پارچه‌ی باڵنده‌یه‌ك بخه‌ره سه‌ر شاخێك و لێكیان جیا بكه‌ره‌وه [ ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا ] پاشان بانگیان بكه به ئیزنی خوای گه‌وره هه‌موو ئه‌و پارچانه به‌خێرایی ئه‌گه‌نه‌وه به یه‌ك وه زیندوو ئه‌بنه‌وه‌و ئه‌فڕن و دێنه‌وه بۆ لات [ وَاعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٦٠) ] وه بزانه كه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه
(261) {فەزڵی بەخشین لە پێناو خوای گەورە} [ مَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵه‌كانی خۆیان له پێناوی خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وشه‌ی خوای گه‌وره له جیهاد كردن‌دا [ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ ] وه‌كو نموونه‌ی جووتیارێك وایه كه ده‌نكێك دانه‌وێڵه ئه‌ڕوێنێ پاشان ئه‌و ده‌نكه حه‌وت گوڵ گه‌نم ئه‌گرێ [ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِائَةُ حَبَّةٍ ] له هه‌ر گوڵه گهنمێكدا سه‌د ده‌نكی تیایه واته: ئه‌كاته حه‌وت سه‌د [ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَنْ يَشَاءُ ] هێشتا خوای گه‌وره یه‌ك به حه‌وت سه‌د زیاتری ده‌كات، واته: كه‌سێك ئه‌گه‌ر دینارێك بكاته خێر خوای گه‌وره به حه‌وت سه‌د خێر بۆی ئه‌نووسێ تا زیاتریش خوای گه‌وره چه‌ند قاتی ئه‌كات به گوێره‌ی نیه‌تی ئه‌و كه‌سه، وه به گوێره‌ی پێویستی ئه‌و كه‌سه‌ی كه تۆ خێره‌كه‌ی پێ ئه‌كه‌ی [ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٢٦١) ] به‌ڕاستی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره زۆر فراوانه وه خوای گه‌وره زۆر زانایه
(262) {ئادابی بەخشین لە پێناو خوای گەورە} [ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵی خۆیان له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن [ ثُمَّ لَا يُتْبِعُونَ مَا أَنْفَقُوا مَنًّا وَلَا أَذًى ] پاشان منه‌ت ناكه‌ن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێیان به‌خشیوه وه ئازاریشی ناده‌ن به‌وه‌ی كه ده‌مدرێژی و قسه‌ی پێ بكه‌ن [ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئه‌مانه ماده‌م نیه‌تیان بۆ خوای گه‌وره بووه وه منه‌تیان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا نه‌كردوو ئازاریان نه‌داوه ئه‌جرو پاداشتی خۆیان هه‌یه لای خوای گه‌وره [ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] وه دوای ئه‌وه‌ی كه مردیشن ترسیان له‌سه‌ر نیه بۆ داهاتوویان [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٢٦٢) ] وه خه‌فه‌تیش ناخۆن له ڕابردوویان له دونیادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له قیامه‌تدا باشتریان پێ ئه‌به‌خشێ
(263) [ قَوْلٌ مَعْرُوفٌ وَمَغْفِرَةٌ خَيْرٌ مِنْ صَدَقَةٍ يَتْبَعُهَا أَذًى ] كاتێك كه‌سێك داوات لێ ئه‌كات ئه‌گه‌ر به وته‌یه‌كی باش به‌ڕێی بكه‌ی ئه‌وه باشتره، وه ئه‌گه‌ر هاتوو زۆر ئیلحاحی كرد یان كه نه‌تدا پێی قسه‌یه‌كی ناڕێكی كرد لێی خۆشبی ئه‌مه باشتره له‌وه‌ی كه صه‌ده‌قه‌و خێرێك بكه‌ی به‌ڵام پاشان ئازاری ئه‌و كه‌سه بده‌ی كه خێرت پێی كردووه، به‌وه‌ی قسه‌ی پێ بكه‌ی و ده‌مدرێژی بكه‌یت و جنێوی پێ بده‌یت و قسه‌ی ناشرینی پێ بكه‌یت و بیشكێنیته‌وه [ وَاللَّهُ غَنِيٌّ حَلِيمٌ (٢٦٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده وه زۆر به حیلم و له‌سه‌رخۆیه
(264) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُبْطِلُوا صَدَقَاتِكُمْ بِالْمَنِّ وَالْأَذَى ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه كاتێك كه صه‌ده‌قه‌و خێرێك ئه‌كه‌ن صه‌ده‌قه‌و خێرهكهتان به‌تاڵ مه‌كه‌نه‌وه به منه‌ت كردهنه سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه خێرهكهتان پێی كردووه وه به ئازار دانی به‌قسه‌و تانه‌و ته‌شه‌رو ده‌مدرێژی كردنه سه‌ری [ كَالَّذِي يُنْفِقُ مَالَهُ رِئَاءَ النَّاسِ ] وه‌كو كه‌سێك كه ماڵی خۆی ئه‌به‌خشێ به‌ڵام مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و ئه‌جرو پاداشتی قیامه‌ت نیه، به‌ڵكو بۆ ریایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك بیبینێ و مه‌دحی بكه‌ن و وه‌سف و سه‌نای بكه‌ن [ وَلَا يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] وه ئیمانی به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی نیه [ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ صَفْوَانٍ عَلَيْهِ تُرَابٌ ] نموونه‌ی ئه‌م كه‌سه وه‌كو نموونه‌ی به‌ردێكی لووسی گه‌وره وایه كه خۆڵ و ته‌پوتۆزی پێوه بێت [ فَأَصَابَهُ وَابِلٌ ] وه بارانێكی به‌لێزمه‌ی سه‌خت ئه‌داته سه‌ر ئه‌و به‌رده گه‌وره لووسه‌دا [ فَتَرَكَهُ صَلْدًا ] كه ئه‌و بارانه به‌لێزمه به‌خوڕه له‌و به‌رده ئه‌دات هیچ ته‌پوتۆزو خۆڵێكی پێوه ناهێلێ و پاكی ئه‌كاته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌و كه‌سه‌ی كه شتێك ئه‌به‌خشێ وه بۆ ڕیایه‌تی له قیامه‌تدا هیچ ئه‌جرو پاداشتێكی نامێنێ وه‌كو ئه‌و به‌رده كه هیچی پێوه نه‌ماوه [ لَا يَقْدِرُونَ عَلَى شَيْءٍ مِمَّا كَسَبُوا ] وه ئه‌وانه‌ی كه منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ئه‌كه‌ن و ئازاری خه‌ڵك ئه‌ده‌ن ئه‌و ڕیابازانه له ڕۆژی قیامه‌تدا ناتوانن ئه‌جرو پاداشت كۆ بكه‌نه‌وه یان وه‌ری بگرن شتهكهشیان له ده‌ست چوو وه ئه‌جرو پاداشتیشیان نه‌ما [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (٢٦٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێك نادا كه كافرو بێ باوه‌ڕ بن
(265) [ وَمَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ] وه نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵی خۆیان له پێناو ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن [ وَتَثْبِيتًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ ] وه نه‌فسی خۆیان دامه‌زراو و جێگیر ئه‌كه‌ن و ڕائه‌هێنن له‌سه‌ر ئیمان و به‌خشین له پێناو خوای گه‌وره‌دا، وه چاوه‌ڕوانی پاداشتن له خوای گه‌وره [ كَمَثَلِ جَنَّةٍ بِرَبْوَةٍ ] نموونه‌ی ئه‌م كه‌سانه وه‌كو نموونه‌ی باخێك وایه كه جۆره‌ها داری تیابێ وه له شوێنێكی به‌رزدا بێ [ أَصَابَهَا وَابِلٌ ] وه بارانێكی به‌خوڕو به‌لێزمه بدات به‌سه‌ر ئه‌و باخه‌دا [ فَآتَتْ أُكُلَهَا ضِعْفَيْنِ ] كاتێك به‌رهه‌مه‌كه‌ی دێت دوو قات به‌رهه‌م دێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی به‌رزو باش بووه وه باران گرتۆتیهوه [ فَإِنْ لَمْ يُصِبْهَا وَابِلٌ فَطَلٌّ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و بارانه به خوڕه به لێزمهیهش نه‌یگرێته‌وه ئه‌وه بارانێكی كه‌م و سووك و نه‌رم هه‌ر ئه‌یگرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی به‌رزه هه‌ر سوود ئه‌بینێ، ئه‌مه نمونه‌یه بۆ مرۆڤی باوه‌ڕداره كه له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشێ ئاوا خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی ئه‌داته‌وه [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٢٦٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر بینایه به هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن
(266) [ أَيَوَدُّ أَحَدُكُمْ أَنْ تَكُونَ لَهُ جَنَّةٌ مِنْ نَخِيلٍ وَأَعْنَابٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ لَهُ فِيهَا مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ ] ئایا یه‌كێك له ئێوه ئاواته‌خوازه كه باخی هه‌بێ له دار خورماو له ترێ كه جۆگه‌له ئاو به ژێر ئه‌و دارانه‌دا بڕوات وه له هه‌موو به‌روبوومێكی هه‌بێ [ وَأَصَابَهُ الْكِبَرُ وَلَهُ ذُرِّيَّةٌ ضُعَفَاءُ ] وه ئه‌و كه‌سه خۆی بچێته ناو ساڵه‌وه وه منا‌ڵیشی هه‌بێ مناڵه‌كانیشی لاواز بن و نه‌توانن خزمه‌تی باخ و بێستانه‌كه‌ی بكه‌ن [ فَأَصَابَهَا إِعْصَارٌ فِيهِ نَارٌ فَاحْتَرَقَتْ ] وه تووشی بایه‌كی سه‌خت و گه‌رده‌لولێك بێت وه ئه‌و گه‌رده‌لوله ئاگریشی تیا بێ و هه‌موو باخ و داره‌كانی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بسووتێنێ، ئه‌مه نموونه‌یه‌كه خوای گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌یهێنێته‌وه كه ڕیابازن واته: له ڕۆژی قیامه‌تدا چه‌ندێ موحتاج و لاوازن كه‌س نیه سه‌ریان بخات و ڕزگاریان بكات به‌ڵام هیچ شتێكیان نیه هه‌مووی له دونیادا سووتا و خۆیان سووتاندیان به ڕیا، یان نمونه‌ی كه‌سێكی باشه دواتر خراپ ده‌بێت [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ (٢٦٦) ] خوای گه‌وره به‌م شێوه‌یه ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه
(267) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنْفِقُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران له پاكترین و حه‌ڵاڵترین شت ببه‌خشن كه هه‌تانه [ وَمِمَّا أَخْرَجْنَا لَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ ] وه ببه‌خشن له‌وه‌ی كه له‌زه‌ویه‌وه بۆتانمان ده‌ركردووه له به‌روبووم و دانه‌وێڵه، وه له كانزاكان و له‌و خشڵ و زێڕو زیوانه‌ی كه ئه‌یدۆزنه‌وه له‌ناو زه‌ویدا [ وَلَا تَيَمَّمُوا الْخَبِيثَ مِنْهُ تُنْفِقُونَ ] به‌ڵام مه‌به‌ستان ئه‌وه‌نه‌بێ كه كام ماڵه‌ی خراپه ئه‌وه ببه‌خشن خوای گه‌وره ئه‌وه قبوڵ ناكات [ وَلَسْتُمْ بِآخِذِيهِ إِلَّا أَنْ تُغْمِضُوا فِيهِ ] له كاتێكدا كه خۆتان ئه‌گه‌ر ئه‌و شته خراپه‌تان پێ بدرێ وه‌ری ناگرن، وه ئه‌گه‌ر له بازاڕ بفرۆشرێ نایكڕن، مه‌گه‌ر چاوتان بنوقێنن یان له شه‌رما وه‌ری بگرن، ئه‌نصاریه‌كان له كاتی رنینی خورما له نێوان دوو كۆڵه‌كه‌ی مزگه‌وت خورمایان به حه‌بلێك هه‌ڵده‌واسی و هه‌ژارو موهاجرین ده‌یانخوارد جا پیاوی وا هه‌بوو خورمای خراپ و وشكی ده‌هێنا خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، له پاش ئه‌وه باشترین جۆریان ده‌هێنا [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ (٢٦٧) ] وه بزانن كه خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و زۆر بێپێویسته وه زۆر حه‌مدو سه‌ناو ستایش و سوپاسكراوه
(268) [ الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمُ الْفَقْرَ ] به‌ڕاستی شه‌یتان وه‌عدو به‌ڵێنی فه‌قیری و هه‌ژاری به ئێوه ئه‌دات و به‌وه ئه‌تانترسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌به‌خشن [ وَيَأْمُرُكُمْ بِالْفَحْشَاءِ ] وه فه‌رمانتان پێ ئه‌كات به به‌دڕه‌وشتی و خراپه‌كاری و چروكی و ڕه‌زیلی [ وَاللَّهُ يَعِدُكُمْ مَغْفِرَةً مِنْهُ وَفَضْلًا ] به‌ڵام خوای گه‌وره وه‌عدو به‌ڵێنی لێخۆشبوو‌ن و فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی داوه به هه‌ر كه‌سێك كه له پێناو خوای گه‌وره‌دا ببه‌خشێ وه جێی بۆ پڕ ئه‌كاته‌وه وه به‌ره‌كه‌تی تێ ئه‌كات [ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٢٦٨) ] به‌ڕاستی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوای گه‌وره زۆر فراوانه وه خوای گه‌وره زۆر زانایه
(269) [ يُؤْتِي الْحِكْمَةَ مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره حیكمه‌ت و كاربه‌جێی و تێگه‌یشتن و دانایی و زانیاری ئه‌به‌خشێ به‌هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت [ وَمَنْ يُؤْتَ الْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْرًا كَثِيرًا ] وه هه‌ر كه‌سێكیش حیكمه‌تی پێ به‌خشرابێ ئه‌وه به‌ڕاستی خێرێكی یه‌كجار زۆر گه‌وره‌ی پێ به‌خشراوه [ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ (٢٦٩) ] به‌ڵام كه‌س له‌م شتانه تێناگات و بیر ناكاته‌وه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه خاوه‌ن عه‌قڵ و فه‌هم و تێگه‌یشتنن
(270) [ وَمَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ نَفَقَةٍ أَوْ نَذَرْتُمْ مِنْ نَذْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ يَعْلَمُهُ ] وه هه‌ر نه‌فه‌قه‌و خێرێك كه ئێوه بیكه‌ن بۆ خۆتان یان بۆ غه‌یری خۆتان، یان هه‌ر نه‌زرێك كه بیكه‌ن خوای گه‌وره ئاگای له هه‌موویه‌تی، وه ئه‌جرو پاداشتتان ده‌داته‌وه [ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ (٢٧٠) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زاڵم و سته‌مكار بن به‌وه‌ی كه نهیانبهخشیبێ یان نه‌زریان كردبێت و نهزرهكهیان نه‌بردبێته سه‌ر هیچ پشتیوان و سه‌رخه‌ریان نیه له ڕۆژی قیامه‌ت
(271) [ إِنْ تُبْدُوا الصَّدَقَاتِ فَنِعِمَّا هِيَ ] ئه‌گه‌ر صه‌ده‌قه‌و خێرتان كرد ئاشكرای بكه‌ن ئه‌مه شتێكی چاكه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چاوتان لێ بكات، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاتان له نیه‌تتان بێت و توشی ریا نه‌بن [ وَإِنْ تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاءَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو به نهێنی بیده‌ن به‌فه‌قیرو هه‌ژاران ئه‌مه‌یان باشتره بۆ ئێوه چونكه پارێزراو ده‌بن له ریا و له ساحه‌ی مه‌حشه‌ر له ژێر سێبه‌ری عه‌رشی خوای گه‌وره‌دا ده‌بن [ وَيُكَفِّرُ عَنْكُمْ مِنْ سَيِّئَاتِكُمْ ] وه خوای گه‌وره له خراپه‌كانتان خۆش ئه‌بێ به‌هۆی ئه‌و صه‌ده‌قه‌یه‌ی كه كردووتانه به نهێنی و به ئاشكرا [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (٢٧١) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانیاریه‌كی ووردی هه‌یه وه زانایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه
(272) [ لَيْسَ عَلَيْكَ هُدَاهُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] هاوه‌ڵان به خزمه هاوبه‌شبڕیارده‌ره‌كانیان نابه‌خشی خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم هیدایه‌تی خه‌ڵكی له‌سه‌ر تۆ نیه ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره كه دینه‌كه‌یان پێ بگه‌یه‌نی و ته‌بلیغیان بكه‌یت به‌ڵام خوای گه‌وره خۆی هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه وویستی لێ بێت و شایانی بێت [ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ خَيْرٍ فَلِأَنْفُسِكُمْ ] وه ئێوه هیچ خێرێك نیه كه بیبه‌خشن ئیلا سووده‌كه‌ی بۆ خۆتان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و هیچ سوودێ به‌خوای گه‌وره ناگه‌یه‌نن [ وَمَا تُنْفِقُونَ إِلَّا ابْتِغَاءَ وَجْهِ اللَّهِ ] وه ئێوه هیچ شتێك نابه‌خشن ته‌نها له پێناو رووی پیرۆز‌و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا نه‌بێت (واته: مه‌به‌خشن ته‌نها له پێناو ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا نه‌بێت) [ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ خَيْرٍ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تُظْلَمُونَ (٢٧٢) ] وه هیچ خێرێك نیه كه بیبه‌خشن ئیلا خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتتان ده‌داته‌وه به چه‌ند قاتێك وه ئێوه سته‌متان لێ ناكرێ
(273) [ لِلْفُقَرَاءِ الَّذِينَ أُحْصِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] به‌تایبه‌تی صه‌ده‌قات و خێرتان بده‌ن به‌و فه‌قیرو هه‌ژارانه‌ی كه گه‌مارۆ دراون له پێناو خوای گه‌وره‌دا به‌غه‌زا كردن و جیهاد كردن [ لَا يَسْتَطِيعُونَ ضَرْبًا فِي الْأَرْضِ ] كه به‌هۆی غه‌زا كردنه‌وه ناتوانن كاسبی و بازرگانی و كشتوكاڵ بكه‌ن یان به‌هۆی هیجره‌ت كردنه‌وه [ يَحْسَبُهُمُ الْجَاهِلُ أَغْنِيَاءَ مِنَ التَّعَفُّفِ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یانناسێ وا ئه‌زانێ كه ئه‌مانه ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆیان زۆر پاك ڕائه‌گرن وه فه‌قیری و هه‌ژاری خۆیان ده‌رناخه‌ن [ تَعْرِفُهُمْ بِسِيمَاهُمْ ] به‌ڵام كاتێك كه بیانبینی به نیشانه‌كانیان ئه‌یانناسی كه چه‌ندێ لاوازی و فه‌قیری و هه‌ژاریان پێوه دیاره [ لَا يَسْأَلُونَ النَّاسَ إِلْحَافًا ] ئه‌مانه نه‌ك هه‌ر ئیلحاح له خه‌ڵكی ناكه‌ن به‌ڵكو داوایش ناكه‌ن [ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ (٢٧٣) ] وه ئێوه هیچ خێرێك نیه كه بیبه‌خشن ئیلا خوای گه‌وره پێی زانایه‌و ئاگای لێ یه‌و ئه‌جرو پاداشتان ئه‌داته‌وه له‌سه‌ری
(274) [ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ سِرًّا وَعَلَانِيَةً ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵی خۆیان ئه‌به‌خشن به شه‌و و به‌ڕۆژ، به نهێنی و به ئاشكرا، پێویستی كرد به نهێنی، وه پێویستی كرد به ئاشكرا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چاویان لێ بكات، وه‌نه‌فه‌قه‌ی ماڵ و منداڵی خۆتیش ده‌گرێته‌وه [ فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئه‌مانه ئه‌جرو پاداشتی خۆیان هه‌یه لای خوای گه‌وره [ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] وه كه مردن ترسیان له‌سه‌ر نیه بۆ داهاتوویان [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٢٧٤) ] وه خه‌فه‌ت ناخۆن له ڕابردوویان له دونیادا، چونكه خوای گه‌وره باشتریان پێ ده‌به‌خشێت
(275) {سزای سو‌و خۆر} [ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕیبا ئه‌خۆن له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌ڵناسنه‌وه‌و زیندوو ناكرێنه‌وه ئیلا وه‌كو كه‌سێك نه‌بێ كه شه‌یتان ده‌ستی لێ وه‌شاندبێ و تووشی صه‌رع و په‌ركه‌م و فێ بووبێت، چۆن بێ ئاگایه ئه‌وانیش ئاوا به‌و شێوازه له ساحه‌ی مه‌حشه‌ردا زیندوو ئه‌كرێنه‌وه (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جنی ده‌چێته له‌شی مرۆڤه‌وه و توشی صه‌رع و په‌ركه‌م و فێ ده‌بێت) [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبَا ] چونكه ئه‌مان له دونیادا وتیان: كڕین و فرۆشتنیش وه‌كو ڕیبایه‌و جیاوازی نیه‌و هه‌ردووكی یه‌كسانه، كه ئه‌مه‌یش ره‌خنه گرتن و نارازی بوون بوو به شه‌رع [ وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا ] له كاتێكدا كه جیاوازیان هه‌یه خوای گه‌وره كڕین و فرۆشتنی حه‌ڵاڵ كردووه به‌ڵام ڕیبای حه‌رام كردووه ئیتر ئێوه چۆن ئه‌ڵێن: كڕین و فرۆشتن و ڕیبا فه‌رق و جیاوازیان نیه [ فَمَنْ جَاءَهُ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّهِ فَانْتَهَى ] جا هه‌ر كه‌سێك ئامۆژگاریه‌كی له په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ هات كه ڕیبا حه‌رامه وه ده‌ستی لێ هه‌ڵگرت و وازی لێ هێنا و فه‌رمانی خوای جێبه‌جێ كرد [ فَلَهُ مَا سَلَفَ ] ئه‌وه‌ی كه پێشتر به ڕیبا وه‌ری گرتووه لۆمه ناكرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێش حه‌رام بوونی ڕیبا ده‌ستی كه‌وتووه [ وَأَمْرُهُ إِلَى اللَّهِ ] وه كاریشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره لێی خۆش بێت [ وَمَنْ عَادَ فَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٢٧٥) ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له دوای ئه‌وه‌ی كه زانی ڕیبا حه‌رامه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕیبا خواردن ئه‌وانه هاوه‌ڵ و ئه‌هلی دۆزه‌خن و ئه‌وان به نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه (به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌حه‌ڵاڵی نه‌زانن ئه‌وه به هه‌میشه‌یی له ئاگری دۆزه‌خدا نامێننه‌وه‌و ده‌رده‌كرێن ئه‌گه‌ر شه‌ریكیان بۆ خوا دانه‌نابێت)
(276) [ يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبَا ] خوای گه‌وره ڕیبا له‌ناو ئه‌بات و به‌ره‌كه‌تی ناهێلێت هه‌ر چه‌ندێك زۆر بێت بێخێره [ وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه صه‌ده‌قه‌و خێر بكات خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌تی تێ ئه‌كات وه گه‌شه‌و نمای پێ ئه‌كات له ئه‌جرو پاداشتدا [ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ (٢٧٦) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره كه‌سانێكی خۆش ناوێ كه زۆر كافر بن وه زۆر تاوانبار بن
(277) [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه وه نوێژه‌كانیان ئه‌نجام داوه وه زه‌كاتی ماڵیان داوه [ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئه‌مانه ئه‌جرو پاداشتی خۆیان هه‌یه لای خوای گه‌وره [ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] وه هیچ ترسێكیان له‌سه‌ر نیه بۆ داهاتوویان كاتێك كه ئه‌مرن [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٢٧٧) ] وه خه‌فه‌تیش ناخۆن له ڕابردوویان له دونیادا چونكه خوای گه‌وره باشتریان ده‌داتێ
(278) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٢٧٨) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه ئه‌گه‌ر شتێك له ڕیباتان له ده‌ستدا ماوه یان له‌سه‌ر خه‌ڵكی ماوه ئه‌وه وازی لێ بێنن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمانداری حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه‌ن و فه‌رمانی خوای گه‌وره جێبه‌جێ بكه‌ن
(279) [ فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ ] ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ئه‌مرتان پێ ئه‌كات جێبه‌جێتان نه‌كرد وه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕیبا ئه‌وه جه‌نگێك رابگه‌یه‌نن له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم واته: ئیمام و پێشه‌وای موسڵمانان ئه‌بێ ئیعلانی جه‌نگیان له به‌رامبه‌ردا بكات [ وَإِنْ تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَالِكُمْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌وبه‌تان كرد ئه‌وه ده‌ستمایه‌ی خۆتان بۆ خۆتانه [ لَا تَظْلِمُونَ ] زوڵم له كه‌س ناكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی كه ئیشتان له‌گه‌ڵیان كردووه به‌وه‌ی كه زیاده و ڕیبایان لێ بسه‌نن [ وَلَا تُظْلَمُونَ (٢٧٩) ] وه ئێوه‌ش زوڵمتان لێ ناكرێ به‌وه‌ی كه ده‌ستمایه‌كه‌یشتان له‌ناو بده‌ن، نه‌خێر ده‌ستمایه‌ی خۆتان بۆ خۆتان ئه‌مێنێته‌وه
(280) [ وَإِنْ كَانَ ذُو عُسْرَةٍ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی كه قه‌رزی كردووه پاره‌ی نه‌بوو بیداته‌وه [ فَنَظِرَةٌ إِلَى مَيْسَرَةٍ ] ئه‌وا ئێوه چاوه‌ڕێی بكه‌ن و مۆڵه‌تی بده‌ن و زیاده‌ی مه‌خه‌نه سه‌ر و ڕیبای لێ مه‌سه‌نن تا كاتێك كه خوای گه‌وره بۆی ئاسان ئه‌كات [ وَأَنْ تَصَدَّقُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٢٨٠) ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه قه‌رزتان پێی داوه هه‌ر لێی خۆش بوون له‌به‌ر خوای گه‌وره وه قهرزهكهی له‌سه‌ر لاده‌ن ئه‌وه بۆ ئێوه باشتره بۆ قیامه‌تتان، وه خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی زۆرتان ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر بزانن، وه ده‌تانخاته ژێر سێبه‌ری عه‌رشی خۆیه‌وه، وه‌دواتریش ده‌تانخاته به‌هه‌شته‌وه
(281) [ وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ ] وه ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و له خوای گه‌وره بترسێن له ڕۆژێك كه ڕۆژی قیامه‌ته كه تیایدا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره [ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (٢٨١) ] پاشان هه‌موو كه‌سێك كه چی كردبێ ئه‌جرو پاداشتی خۆی وه‌رئه‌گرێت وه هیچ كه‌سێك زوڵم و سته‌می لێ ناكرێ، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌مه دوا ئایه‌ته له قورئانی پیرۆزدا كه دابه‌زی بێت، وه ئه‌فه‌رمووێ: سی و یه‌ك ڕۆژ دوای ئه‌م ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه‌فاتی كرد، وه هه‌یشه له زانایان ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م ئایه‌ته‌ی سووره‌تی (مائیده) دوا ئایه‌ته كه هاتبێته خواره‌وه [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ] (الْمَائِدَةِ: ٣)
(282) {درێژترین ئایەت لە قورئاندا ئایەتی قەرزە} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَدَايَنْتُمْ بِدَيْنٍ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى فَاكْتُبُوهُ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌رزتان به كه‌سێك دا بۆ كاتێكی دیاریكراو ئه‌وه قه‌رزه‌كه‌و كاته‌كه‌یشی بنووسن [ وَلْيَكْتُبْ بَيْنَكُمْ كَاتِبٌ بِالْعَدْلِ ] وه با نووسه‌رێكیش له نێوانتاندا به دادپه‌روه‌ری بینووسێ [ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَنْ يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ اللَّهُ ] وه با كه‌سێكیش كه داواتان لێ كرد بۆتان بنووسێ با ئه‌و نووسه‌ره ڕه‌تی نه‌كاته‌وه بڵێ: من ناینوسم، به‌ڵكو با بۆتان بنووسێ به‌و شێوازه‌ی كه خوای گه‌وره فێری كردووه واته: به دادپه‌روه‌ری بینووسێ [ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ ] با بینووسێ وه ئه‌وه‌یشی كه قه‌رزاره با خۆی دانی پیادا بنێت و بڵێت من ئه‌وه‌نده قه‌رزارم [ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْئًا ] وه با ته‌قوای خوای گه‌وره بكات و هیچی لێ كه‌م نه‌كاته‌وه‌و به‌ته‌واوی پێی بڵێ [ فَإِنْ كَانَ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ سَفِيهًا ] ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه قه‌رزت له‌لایه‌تی كه‌سێكه سه‌فیهه زۆر عه‌قڵی ته‌واو نیه ناتوانێ ته‌سه‌ڕوف و هه‌ڵسوكه‌وت بكات [ أَوْ ضَعِيفًا ] یاخود لاوازه به‌وه‌ی پیره‌مێردێكی گه‌وره‌یه یان منداڵێكه یان عه‌قڵی له جێی خۆی نیه [ أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَنْ يُمِلَّ هُوَ ] یان ناتوانێ دانی پیادا بنێ به‌وه‌ی ڵاڵه [ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُ بِالْعَدْلِ ] ئه‌وه با وه‌لی ئه‌م كه‌سانه ئه‌و دانی پیادا بنێ و ئیقرار بكات [ وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِنْ رِجَالِكُمْ ] وه با دوو پیاوی دادپهروهرو موسڵمانیش شایه‌ت بن له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه، كه به‌گوێره‌ی ئه‌م ئایه‌ته بوونی شایه‌ت واجبه [ فَإِنْ لَمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ ] وه‌ئه‌گه‌ر دوو پیاو نه‌بوو یان دوو پیاوتان ده‌ست نه‌كه‌وت بۆ شایه‌ت با پیاوێك و دوو ئافره‌ت شایه‌ت بن [ مِمَّنْ تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاءِ ] له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆتان لێیان ڕازین له شایه‌ته‌كان به عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ری و دینیان ڕازین [ أَنْ تَضِلَّ إِحْدَاهُمَا ] نه‌وه‌كو ئه‌و دوو ئافره‌ته یه‌كێكیان له‌بیری بچێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تان زیاتر تووشی له‌بیر چوونه‌وه ده‌بن له پیاوان له‌به‌ر ئه‌و خوێنه‌ی لێیان ده‌ڕوات له سوڕی مانگانه و زه‌یستانی كه ئێستاش زانست ئه‌و شته‌ی ده‌رخستووه [ فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الْأُخْرَى ] كه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیان بڕگه‌یه‌ك شتێكی له‌بیرچوو با ئه‌وه‌ی تر بیری بخاته‌وه [ وَلَا يَأْبَ الشُّهَدَاءُ إِذَا مَا دُعُوا ] وه شایه‌ته‌كان هه‌ر كاتێك كه بانگ كران بۆ ئه‌وه‌ی كه شایه‌تی بده‌ن با ڕه‌تی نه‌كه‌نه‌وه‌و بێن شایه‌تی خۆیان به دادپه‌روه‌ری بده‌ن [ وَلَا تَسْأَمُوا أَنْ تَكْتُبُوهُ صَغِيرًا أَوْ كَبِيرًا إِلَى أَجَلِهِ ] وه بێزار مه‌بن له نووسین ئه‌گه‌ر شتێكی گه‌وره بێ یان بچووك بێ تا كاتی دیاریكراوی خۆی بینووسن [ ذَلِكُمْ أَقْسَطُ عِنْدَ اللَّهِ وَأَقْوَمُ لِلشَّهَادَةِ وَأَدْنَى أَلَّا تَرْتَابُوا ] ئا ئه‌م نووسینه كه ئه‌ینووسن لای خوای گه‌وره دادپه‌روه‌رترو ته‌واوترو پارێزه‌رتره بۆ مانه‌وه‌ی شایه‌تیه‌كه وه نزیكتره له‌وه‌ی كه تووشی گومان نابن، كه نهینووسنهوه له‌وانه‌یه له‌بیرتان بچێته‌وه یان گومانتان بۆ دروست بێ [ إِلَّا أَنْ تَكُونَ تِجَارَةً حَاضِرَةً تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلَّا تَكْتُبُوهَا ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو بازرگانی بوو هه‌ردوولا كڕیار‌و فرۆشیار ئاماده بوون ئه‌و شتومه‌كه‌كه‌ی پێیدا ئه‌ویش یه‌كسه‌ر پاره‌كه‌ی پێیدا ئه‌مه پێویست به نووسین ناكات خۆتان ده‌ست به ده‌ست ئه‌یگۆڕنه‌وه‌و ئاڵوگۆڕی پێ ئه‌كه‌ن [ وَأَشْهِدُوا إِذَا تَبَايَعْتُمْ ] وه ئه‌گه‌ر كڕین و فرۆشتنیشتان كرد ده‌ست به ده‌ست بوو ئه‌گه‌ر شایه‌ت هه‌بێ باشتره، (ابن عمر) (خوای لێ ڕازی بێ) ئه‌گه‌ر ده‌ست به ده‌ستیش بوایه خه‌ڵكی ئه‌كرد به شایه‌ت ئه‌گه‌ر به قه‌رز بوایه ئه‌و كاته ئه‌ینووسی، وه (شه‌عبی و حه‌سه‌ن) ده‌فه‌رموون ئه‌م بڕگه‌یه مه‌نسوخه [ وَلَا يُضَارَّ كَاتِبٌ وَلَا شَهِيدٌ ] وه نه زه‌ره‌رو زیان به نووسه‌ره‌كه بگه‌یه‌نن نه به شایه‌ته‌كان، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه كاتێك سه‌رقاڵ بوون بانگیان بكه‌ن، یان بانگیان بكه‌ن بۆ شوێنێكی دوور، یان بێزاریان بكه‌ن، یان ئازاریان پێ بگه‌یه‌نن [ وَإِنْ تَفْعَلُوا فَإِنَّهُ فُسُوقٌ بِكُمْ ] ئه‌گه‌ر ئازارتان به نووسه‌رو شایه‌ته‌كان گه‌یاند كه ئه‌وان له‌به‌ر خوای گه‌وره بۆتانیان نووسیوه‌و بوونه به شایه‌ت ئه‌وه فسیق و مه‌عصیه‌ت و ده‌رچوونه له تاعه‌تی خوای گه‌وره‌یه [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّهُ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن ئه‌وه‌ی كه پێویستتان بێ خوای گه‌وره فێرتان ئه‌كات [ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٢٨٢) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زانایه به هه‌موو شتێك، ئه‌م ئایه‌ته ئایه‌تی ده‌ین و قه‌رزی پێ ئه‌ووترێ كه درێژترین ئایه‌ته له قورئاندا یه‌ك لاپه‌ڕه‌یه‌كه
(283) [ وَإِنْ كُنْتُمْ عَلَى سَفَرٍ وَلَمْ تَجِدُوا كَاتِبًا فَرِهَانٌ مَقْبُوضَةٌ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له سه‌فه‌ردا بوون و شتێكتان قه‌رز كرد‌و نووسه‌رتان ده‌ست نه‌كه‌وت بۆتان بنوسێت ئه‌و كاته ئه‌توانن شتێك بكه‌ن به ڕههن و وه‌ری بگرن له جیاتی قه‌رزه‌كه [ فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُمْ بَعْضًا فَلْيُؤَدِّ الَّذِي اؤْتُمِنَ أَمَانَتَهُ ] وه ئه‌گه‌ر له یه‌كتریش ئه‌مین بوون ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه‌ت و شتێكی پێدراوه‌و قه‌رزاره با قه‌رزه‌كه له كاتی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه [ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ ] با ته‌قوای خوای گه‌وره بكات [ وَلَا تَكْتُمُوا الشَّهَادَةَ ] وه شایه‌تی مه‌شارنه‌وه‌و هه‌ر كاتێك پێویست بوو بڕۆن شایه‌تی حه‌ق بده‌ن [ وَمَنْ يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُ آثِمٌ قَلْبُهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك شایه‌تی بشارێته‌وه ئه‌وا به‌ڕاستی دڵی ئه‌و كه‌سه تاوانباره كه‌سێكه سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ی كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و شاردنه‌وه‌یه له‌وانه‌یه خاوه‌ن حه‌ق حه‌قه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ (٢٨٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه
(284) [ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له نێوانیان دایه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ ] هه‌ر شتێك له نه‌فسی خۆتاندایه ئه‌گه‌ر ده‌ری ببڕن یان بیشارنه‌وه ئه‌وا خوای گه‌وره موحاسه‌به‌تان ئه‌كات واته: ئه‌گه‌ر شایه‌تیه‌ك كه ده‌ری ببڕن یان بیشارنه‌وه ناحه‌ق بێ خوای گه‌وره سزاتان ئه‌دات و موحاسه‌به‌تان ئه‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤـ له نه‌فسی خۆیدا قسه‌یه‌ك بكات تا نه‌یكات به كرده‌وه یان به وته نه‌یڵێ ئه‌وه خوای گه‌وره له‌م ئوممه‌ته بووراوه له‌وه‌ی كه له دڵی خۆیدا ئه‌یڵێت و سزای نادات [ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره خۆش ئه‌بێ له هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت به فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی [ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ ] وه خوای گه‌وره سزای هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت به دادپه‌روه‌ی خۆی [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٨٤) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه، كه ئایه‌تی دواتر ئه‌م ئایه‌ته‌ی نه‌سخ كرده‌وه
(285) [ آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ] پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه باوه‌ڕداران ئیمانیان به‌و قورئانه پیرۆزه هێناوه كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بۆیان دابه‌زیوه، وه به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له‌م قورئانه‌دا هه‌یه [ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ ] هه‌موویان ئیمانیان به خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كانی و كتێبه ئاسمانیه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی هێناوه [ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ ] ئێمه جیاوازی ناكه‌ین له نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ران و ئیمان به هه‌ر هه‌موویان ئه‌هێنین [ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ] وه باوه‌ڕداران وه پێغه‌مبه‌ره‌كان فه‌رموویان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه به‌گوێ فه‌رمایشتی تۆمان بیست وه لێی تێگه‌یشتین وه گوێڕایه‌ڵی تۆمان كرد‌و وه‌ڵاممان دایته‌وه [ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ (٢٨٥) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆش لێمان خۆشبه وه مه‌صیرو سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه هه‌ر بۆ لای تۆیه
(286) [ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ] خوای گه‌وره ئه‌رك ناخاته سه‌رشانی هیچ كه‌سێك ته‌نها به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێ [ لَهَا مَا كَسَبَتْ ] هه‌ر كه‌سێك هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بكات له چاكه ئه‌وه ئه‌جرو پاداشتی خۆی ده‌ست ئه‌كه‌وێ [ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ ] وه هه‌ر تاوانێكیش بكات له خراپه به‌هه‌مان شێوه سزای خۆی وه‌رئه‌گرێت [ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ر شتێك كه له‌بیرمان كرد یان به‌هه‌ڵه كردمان تۆ لێمان مه‌گره وه سزامان مه‌ده له‌سه‌ری، كه له صحیح موسلیم هاتووه خوای گه‌وره فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) واته: به‌ڵێ ئه‌وه وام كرد هه‌ر شتێك به له‌بیرچوون بێت یان به‌هه‌ڵه‌بێت موحاسه‌به‌تان ناكه‌م و لۆمه‌تان ناكه‌م له‌سه‌ری و سزاتان ناده‌م [ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار هیچ باری قورس و گران مه‌خه‌ره سه‌رشانمان هه‌روه‌كو چۆن خسته سه‌رشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش ئێمه له به‌نی ئیسرائیل كه ئه‌وان بۆ ته‌وبه‌كه‌یان ئه‌بوایه یه‌كتریان بكوشتایه، وه شوێنێك كه پیسی به‌ر بكه‌وتایه ئه‌بوایه بیانبڕیایه‌و فڕێیان بدایه به شۆرین پاك نه‌ئه‌بۆوه، وه چه‌نده‌ها باری قورس و گرانی تر كه خۆیان ئه‌یانخسته سه‌رشانی خۆیان، ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و باره قورس و گرانانه مه‌خه‌ره سه‌رشانی ئێمه، دیسان خوای گه‌وره فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) به‌ڵێ ئه‌وه هیچ بارێكی قورس و گران ناخه‌مه سه‌رشانتان [ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ ] وه ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ر شتێك كه له تواناماندا نه‌بوو مه‌یخه‌ره سه‌رشانمان وه داوامان لێ مه‌كه، خوای گه‌وره فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) [ وَاعْفُ عَنَّا ] وه خوای گه‌وره له تاوانه‌كانمان ببوره ئه‌وه‌ی له نێوان ئێمه‌و تۆدایه به‌وه‌ی بیسڕیته‌وه [ وَاغْفِرْ لَنَا ] وه لێمان خۆشبه‌و تاوانه‌كانمان بۆ داپۆشه ئه‌وه‌ی له نێوان ئێمه‌و بهندهكانتدایه ئابڕومان مه‌به [ وَارْحَمْنَا ] وه ڕه‌حم و به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه بۆ داهاتوومان [ أَنْتَ مَوْلَانَا ] هه‌ر تۆ سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو پشتیوان و گه‌وره‌و په‌رستراوی ئێمه‌ی [ فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (٢٨٦) ] وه خوایه سه‌رمان بخه به‌سه‌ر كافران و بێباوه‌ڕاندا، خوای گه‌وره له هه‌موویدا فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) ئه‌و داوایانه‌ی كه كردتان هه‌موویم قبوڵ كرد، كه ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ی كۆتایی سووره‌تی به‌قهره سوننه‌ته مرۆڤـ شه‌وان پێش خه‌وتن بیانخوێنێت، وه له كه‌نزێكی ژێر عه‌رشی په‌روه‌ردگار به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به‌خشراوه. به‌م شێوه‌یه هاتینه كۆتایی ته‌فسیری سووره‌تی (به‌قهره)، والحمد لله