(1) سووڕه‌تی (حه‌ج) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه ته‌نها ئایه‌تى (٥٢-٥٥) نه‌بێت كه مه‌ككى یه‌و (٧٨) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ ] ئه‌ی خه‌ڵكینه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و له خوای گه‌وره بترسێن به‌وه‌ى كه گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بكه‌ن و هه‌ر شتێك حه‌رام بێت خۆتانی لێ دووربخه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی [ إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَيْءٌ عَظِيمٌ (١) ] به دڵنیایى هه‌ژاندنی ڕۆژی قیامه‌ت یه‌كجار گه‌وره‌یه، كه ڕۆژی قیامه‌ت دێت دونیا ئه‌هه‌ژێت.
(2) [ يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّا أَرْضَعَتْ ] ئه‌و ڕۆژه كه ڕۆژی هاتنی قیامه‌ته ئه‌بینن هه‌موو ئافره‌تێك كه شیر به منداڵه كۆرپه شیره‌خۆره‌كه‌ى خۆی ئه‌دات له‌بیری ئه‌كات و پشت گوێی ئه‌خات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ر شیره‌خۆری ئه‌و نه‌بێت له‌به‌ر سه‌ختی و ناخۆشی ئه‌و دیمه‌نانه [ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا ] وه هه‌موو ئافره‌تێكیش كه دووگیان بێت و حه‌ملی هه‌بێت حه‌مله‌كه‌ی لهبارئهچێ له سه‌ختی و سه‌غڵه‌تی ئه‌م ڕۆژه [ وَتَرَى النَّاسَ سُكَارَى وَمَا هُمْ بِسُكَارَى ] وه وا ئه‌بینی كه خه‌ڵكى هه‌مووی سه‌رخۆش بێت له كاتێكدا كه كه‌سیان له ڕاستیدا سه‌رخۆش نین [ وَلَكِنَّ عَذَابَ اللَّهِ شَدِيدٌ (٢) ] به‌ڵام سزای خوای گه‌وره یه‌كجار سه‌خته له‌به‌ر سه‌ختی سزای خوای گه‌وره خه‌ڵكى وایان به‌سه‌ر هاتووه.
(3) [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] وه له‌ناو خه‌ڵكیشدا كه‌سانێك هه‌ن به‌بێ زانست و زانیاری ده‌مه‌قاڵێ و مشت‌ومڕ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به توانای خوای گه‌وره كه خوای گه‌وره توانای نیه له‌سه‌ر زیندوو كردنه‌وه‌ی دروستكراوه‌كان [ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيْطَانٍ مَرِيدٍ (٣) ] وه له‌م قسانه‌شدا شوێنی هه‌موو شه‌یتانێك ئه‌كه‌وێت شه‌یتانی جن بێت یان شه‌یتانى مرۆڤ بێت كه هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه له خوای گه‌وره (جوله‌كه‌یه‌ك هات وتى ئه‌ى محمد هه‌واڵم پێ بده سه‌باره‌ت به خوایه‌كه‌ت له چ شتێكه له دوڕڕه یان مروارى؟ له ئاسمانه‌وه هه‌وره تریشقه‌یه‌ك لێیداو كوشتى).
(4) [ كُتِبَ عَلَيْهِ أَنَّهُ مَنْ تَوَلَّاهُ فَأَنَّهُ يُضِلُّهُ وَيَهْدِيهِ إِلَى عَذَابِ السَّعِيرِ (٤) ] له‌سه‌ر شه‌یتان نووسراوه شه‌یتانی جن بێ یان شه‌یتانى مرۆڤـ كه هه‌ر كه‌سێك شوێنیان بكه‌وێ وه گوێڕایه‌ڵیان بكات ئه‌وه ئه‌و شه‌یتانه گومڕایان ئه‌كات، وه ڕێنماییان ئه‌كات بۆ سزای سووتێنه‌ری خوای گه‌وره‌و به‌ره‌و دۆزه‌خیان په‌لكێش ئه‌كات، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (نضر بن حارث) دابه‌زى.
(5) {قۆناغەكانی دروستكردنی مرۆڤ} [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِنَ الْبَعْثِ ] ئه‌ی خه‌ڵكینه ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان هه‌یه له زیندوو بوونه‌وه كه له توانای ئێمه هه‌یه‌و ئه‌توانین زیندووتان بكه‌ینه‌وه [ فَإِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ تُرَابٍ ] ئه‌وه ئێمه دروستمان كردوون له خۆڵ، واته: ئاده‌م [ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ] پاشان ئێوه‌مان دروست كردووه له دڵۆپه ئاوێك كه مه‌نییه له چل رۆژى یه‌كه‌م [ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ] پاش چل رۆژى تر ئه‌و دڵۆپه ئاوه ئه‌بێته خوێنێكی مه‌ییو [ ثُمَّ مِنْ مُضْغَةٍ ] پاش چل رۆژى تر ئه‌بێته پارچه گۆشتێك [ مُخَلَّقَةٍ ] كه دروست كردنی ئه‌و مرۆڤه‌و شێوه‌و شكلی پێوه دیاره [ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ ] یاخود پێش ئه‌وه هێشتا شێوه‌و شكلی ده‌رنه‌كه‌وتووه [ لِنُبَيِّنَ لَكُمْ ] تا ته‌واوی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆمانتان بۆ ڕوون بكه‌ینه‌وه‌و بۆتان ده‌رخه‌ین [ وَنُقِرُّ فِي الْأَرْحَامِ مَا نَشَاءُ ] وه ئه‌وه‌یشی ویستمان لێ بێت له‌ناو ڕه‌حمی ئافره‌تدا جێگیری بكه‌ین و منداڵه‌كه‌ى لهبارنهچێ [ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] تا كاتی دیاریكراوی خۆی كه كاتی منداڵ بوونه كه نۆ مانگ و نۆ ڕۆژه [ ثُمَّ نُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ] له دوای ئه‌وه له سكی دایكتان ئهتانهێنینه ده‌ره‌وه به منداڵی و كۆرپه‌یی [ ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ ] پاشان ئه‌گه‌نه ئه‌وپه‌ڕی ته‌مه‌نی عاقڵی و بالغی و هێزو توانا‌و لێك جیا كردنه‌وه‌ى شته‌كان [ وَمِنْكُمْ مَنْ يُتَوَفَّى ] وه هه‌یشتانه پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و كاته ئه‌مرێت [ وَمِنْكُمْ مَنْ يُرَدُّ إِلَى أَرْذَلِ الْعُمُرِ ] وه هه‌یشتانه تا ئه‌وپه‌ڕی ته‌مه‌نی پیرێتی خوای گه‌وره ته‌مه‌نی درێژ ئه‌كات كه ئیتر فه‌هم و عه‌قڵی له ده‌ست ئه‌دات [ لِكَيْلَا يَعْلَمَ مِنْ بَعْدِ عِلْمٍ شَيْئًا ] پێشتر كه ئه‌و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌ی كه هه‌یبووه هه‌مووی له ده‌ست ئه‌دات و له دوای ئه‌وه هیچ شتێك نازانێ [ وَتَرَى الْأَرْضَ هَامِدَةً ] وه تۆ زه‌وی ئه‌بینی كه وشكه‌و هیچ شتێكی لێنه‌ڕواوه [ فَإِذَا أَنْزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ ] وه كاتێك كه ئه‌و بارانه دائه‌به‌زێنینه سه‌ری ئه‌كه‌وێته جووڵه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووه‌كه‌كه لێوه‌ی ده‌رئه‌چێت و به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ده‌رئه‌كه‌وێت [ وَأَنْبَتَتْ مِنْ كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ (٥) ] وه له هه‌موو ڕووه‌كێك نێر‌و مێیه‌كی جوان و جووتێكی جوان ڕووه‌ك ئه‌ڕوێت.
(6) [ ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ ] ئه‌مه تا بۆتان ده‌ركه‌وێ كه به دڵنیایى خوای گه‌وره په‌رستراوی حه‌قه [ وَأَنَّهُ يُحْيِ الْمَوْتَى ] وه به دڵنیایى هه‌ر ئه‌وه كه مردوو زیندوو ئه‌كاته‌وه چۆن ئه‌و زه‌ویه مردووه‌ی له پێش چاوتان زیندوو كرده‌وه [ وَأَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٦) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(7) [ وَأَنَّ السَّاعَةَ آتِيَةٌ لَا رَيْبَ فِيهَا ] وه به دڵنیایى قیامه‌تیش له داهاتوودا دێت و هیچ گومانێكی تیادا نیه [ وَأَنَّ اللَّهَ يَبْعَثُ مَنْ فِي الْقُبُورِ (٧) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره هه‌موو مردووى ناو گۆڕه‌كان زیندوو ئه‌كاته‌وه‌و پاداشت یان سزایان ئه‌داته‌وه.
(8) [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى ] وه له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌یه كه گفتوگۆ و ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره به‌بێ زانست و زانیارى، وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنمایی بن [ وَلَا كِتَابٍ مُنِيرٍ (٨) ] وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كتاب و سروش و به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایان پێ بێت، شتی واشیان پێ نیه‌و له خۆیانه‌وه ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن.
(9) [ ثَانِيَ عِطْفِهِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] ملى لار ده‌كاته‌وه له خۆبه‌گه‌وره‌زانی و لووتبهرزیداو پشت له حه‌ق ده‌كات و وه‌ریناگرێت و ئه‌یه‌وێت خه‌ڵكى گومڕا بكات و له ڕێگای راستى خواى گه‌وره لایانبدات [ لَهُ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ ] هه‌ر كه‌سێك حاڵى وا بێت ئه‌وه له دونیادا سه‌رشۆڕو ریسوای ده‌كه‌ین [ وَنُذِيقُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَذَابَ الْحَرِيقِ (٩) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا سزای ئه‌ده‌ین به‌ڵام سزایه‌كی سووتێنه‌ر.
(10) [ ذَلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ يَدَاكَ ] ئه‌م سزایه به‌هۆی كرده‌وه‌ی مرۆڤ خۆیه‌تی كه له دونیا كوفر‌و سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ی كردووه [ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ (١٠) ] وه به دڵنیایی خوای گه‌وره زوڵم و سته‌م له هیچ كه‌س له به‌نده‌كانی خۆی ناكات.
(11) [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَى حَرْفٍ ] ده‌شتنشینه‌كان ئه‌هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه موسڵمان ده‌بوون و ده‌گه‌ڕانه‌وه شوێنى خۆیان، ئه‌گه‌ر باران و به‌روبوم و منداڵیان زۆر بوایه ده‌یانوت دینه‌كه‌مان دینێكى چاكه‌و به‌رده‌وام ده‌بوون له‌سه‌رى، وه ئه‌گه‌ر وشكه‌ساڵى و بێ به‌رهه‌م و بێ منداڵ بوونایه ده‌یانوت دینه‌كه‌مان خێرى تیادا نیه‌و پاشگه‌ز ده‌بوونه‌وه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر گومان و دامه‌زراو نین [ فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ اطْمَأَنَّ بِهِ ] ئه‌گه‌ر خێرێكی دونیایی له خۆشگوزه‌رانی و له‌شساغی تووش بێت ئه‌وه جێگیر ئه‌بێ و دڵنیا ئه‌بێت له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی و به‌رده‌وام ئه‌بێت [ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ انْقَلَبَ عَلَى وَجْهِهِ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر تووشی نه‌خۆشی یان نه‌بوونی بێت ئه‌وه ههڵئهگهڕێتهوهو ده‌ستبه‌رداری دینه‌كه‌ی ئه‌بێت و پاشگه‌ز ئه‌بێته‌وه‌و به‌ره‌و كوفر ئه‌چێت [ خَسِرَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةَ ] كه به‌هۆی ئه‌مه‌وه دونیا‌و قیامه‌ت له‌ده‌ست ئه‌دات و زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت [ ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ (١١) ] كه ئه‌مه‌ش به دڵنیایى زهرهرمهندێتی ڕوون و ئاشكرایه.
(12) [ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُ وَمَا لَا يَنْفَعُهُ ] كه‌سانێك هه‌ن له غه‌یری خوای گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه‌و عیبادهت بۆ جگه له خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن كه نه زیان وه نه سوودیان پێ ناگه‌یه‌نن [ ذَلِكَ هُوَ الضَّلَالُ الْبَعِيدُ (١٢) ] كه ئه‌مه به دڵنیایى گومڕاییه‌كی زۆر دووره له حه‌ق و زۆر له حه‌ق دووركه‌وتوونه‌ته‌وه كه عیبادهت بۆ جگه له خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
(13) [ يَدْعُو لَمَنْ ضَرُّهُ أَقْرَبُ مِنْ نَفْعِهِ ] ده‌پاڕێنه‌وه‌و عیبادهت بۆ كه‌سانێك یان بۆ بتانێك ئه‌كه‌ن كه زه‌ره‌ریان نزیكتره له سوودیان، زه‌ره‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بیپه‌رستیت به‌هۆیه‌وه ده‌چیته ئاگری دۆزه‌خه‌وه به‌ڵام هیچ سوودێكی نیه [ لَبِئْسَ الْمَوْلَى ] ئه‌م په‌رستراوانه كه جگه له خواى گه‌وره ئه‌په‌رسترێن خراپترین یارمه‌تیده‌رو سهرخهرن كه مرۆڤ چاوه‌ڕێیان بێت ئه‌مانه سه‌ری بخه‌ن [ وَلَبِئْسَ الْعَشِيرُ (١٣) ] وه خراپترین هاوڕێ و هاوه‌ڵن.
(14) [ إِنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] به دڵنیایی خوای گه‌وره كه‌سانێك كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه ئه‌یانخاته ناو به‌هه‌شته‌وه كه پڕه له باخ و باخات كه ئاو به ژێر دار‌و خانووه‌كانیاندا تێ ئه‌په‌ڕێ (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ إِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ (١٤) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره ویستی لێ بێت هه‌ر شتێك بكات ئه‌نجامی ئه‌دات و كه‌س نیه ڕێگری له خوای گه‌وره بكات.
(15) [ مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] هه‌ر كه‌سێك گومانی وایه كه خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌رناخات له دونیا‌و قیامه‌تدا [ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ ] ئه‌وه با فێڵ و نه‌خشه‌و پیلانی به‌رز بكاته‌وه بۆ ئاسمان چونكه سه‌ركه‌وتن له ئاسمانه‌وه له‌لایه‌ن خواوه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دێت، پاشان ئه‌گه‌ر توانای هه‌یه با ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بپچڕێنێت و نه‌یه‌لێت سه‌ركه‌وتن به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بگات و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌رنه‌كه‌وێ [ فَلْيَنْظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ (١٥) ] پاشان با ته‌ماشا بكات و بزانێت نه‌خشه‌و پیلان و فڕو فێڵی هیچ شتێكی واى ده‌ست ئه‌كه‌وێ، یاخود هه‌ركه‌سێك گومانى وایه كه خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌رناخات ئه‌وا با حه‌بل هه‌ڵواسێت و خۆى بكوژێت له خه‌فه‌تدا چونكه به دڵنیایى خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌رده‌خات.
(16) [ وَكَذَلِكَ أَنْزَلْنَاهُ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ] وه به‌م شێوازه ئێمه ئایه‌تی ڕوون و ئاشكراى قورئانى پیرۆز ئهنێنرینه خواره‌وه [ وَأَنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يُرِيدُ (١٦) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ده‌دات كه ویستی لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت بێت.
(17) [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالصَّابِئِينَ ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕدار بوونه‌و وه ئه‌وانه‌ی كه یه‌هودی بوونه كه خۆیان داوه‌ته پاڵ دینی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وه ئه‌وانه‌ی كه (صابیئه) بوونه كه كۆمه‌ڵێك بوونه له‌سه‌ر دینی یه‌هودو نه‌صارا بوونه دواتر ده‌ستیان كردووه به مه‌لائیكه‌ت په‌رستن، یان ئه‌ستێره په‌رست بوونه، یان هیچ دینێكى دیاریكراویان نه‌بووه شوێنى بكه‌ون، وه ئێستاش هه‌ر ماون [ وَالنَّصَارَى ] وه ئه‌وانه‌ی كه گاور بوونه خۆیان داوه‌ته پاڵ دینی عیسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ وَالْمَجُوسَ ] ئه‌وانه‌ی كه ئاگرپه‌رست بوونه [ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا ] وه ئه‌وانه‌ی كه شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره داناوه‌و بت په‌رست بوونه [ إِنَّ اللَّهَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] به دڵنیایى خوای گه‌وره خۆی له ڕۆژی قیامه‌تدا بڕیار له نێوانیاندا ئه‌دات، ئیمانداران ده‌خاته به‌هه‌شته‌وه و كافرانیش بۆ ناو ئاگری دۆزه‌خ، له‌وێ حه‌ق و باتڵ لێك جیا ئه‌بێته‌وه [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (١٧) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره شایه‌ت و ئاگاداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا له كرده‌وه‌ی مرۆڤ.
(18) {هەرچی لە ئاسمانەكان‌و زەوی هەیە هەموویان سوجدە بۆ خوای گەورە دەبەن} [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَسْجُدُ لَهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ ] ئایا نابینی هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كانه هه‌ر هه‌موویان سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن و عیبادهت بۆ خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و ملكه‌چی خوای گه‌وره‌ن، (له ئاسمانه‌كان فریشته‌كان وه له زه‌ویشدا باوه‌ڕدارانی مرۆڤ و جن و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و سه‌رجه‌م گیانله‌به‌رو بێگیانه‌كان) [ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ وَالنُّجُومُ وَالْجِبَالُ وَالشَّجَرُ وَالدَّوَابُّ وَكَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ ] وه خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌و شاخ و دار‌و ئاژه‌ڵه‌كان وه زۆرێك له خه‌ڵكی باوه‌ڕدار ئه‌مانه هه‌موویان عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه كڕنوش بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن [ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ الْعَذَابُ ] وه زۆرێكیش هه‌یه كه سوجده بۆ خوای گه‌وره نابات و ملكه‌چی فه‌رمانی خوا نیه‌و موسڵمان نیه ئه‌مانه سزای خوای گه‌وره له‌سه‌ریان پێویست بووه [ وَمَنْ يُهِنِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ مُكْرِمٍ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش خوای گه‌وره سوك و ڕیسواو بێڕێزی بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كافر بێت و سوجده بۆ خوای گه‌وره نه‌بات و عیباده‌تی خوا نه‌كات ئه‌وا كه‌س ناتوانێ به‌ڕێزی بكات [ إِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ (١٨) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ویستی له هه‌ر شتێك بێت ئه‌نجامی ئه‌دات و كه‌س ناتوانێ ڕێگری له خوای گه‌وره بكات.
(19) [ هَذَانِ خَصْمَانِ اخْتَصَمُوا فِي رَبِّهِمْ ] (ئیمامى عه‌لى) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئێمه دابه‌زى، وه (ئه‌بو زه‌ڕ) سوێند ده‌خوات كه ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه دابه‌رزى له غه‌زاى به‌در: كۆمه‌ڵى موسڵمانان: (ئیمامى عه‌لى و ئیمامى حه‌مزه‌و عوبه‌یده‌ى كوڕى حارس)، وه كۆمه‌ڵى كافران: (شه‌یبه‌ى كوڕى ره‌بیعه‌و عوتبه‌ى كوڕى ره‌بیعه‌و وه‌لیدى كوڕى عوتبه)، كه رووبه‌ڕووى یه‌كتر بوونه‌وه، وه (قه‌تاده) ده‌فه‌رمێت: موسڵمانان و ئه‌هلى كتاب گفتوگۆیان كرد، ئه‌هلى كتاب وتیان: پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ئێمه پێش پێغه‌مبه‌رى ئێوه هاتووه، وه كتابه‌كه‌ى ئێمه پێش كتابى ئێوه دابه‌زیوه، ئێمه له ئێوه له پێشترین بۆ خواى گه‌وره، موسڵمانان وتیان: كتابه‌كه‌ى ئێمه باڵاده‌سته به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كتابه‌كانى تر‌و هه‌مووى سڕیه‌وه، وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ئێمه كۆتا پێغه‌مبه‌ره، ئێمه له ئێوه له پێشترین بۆ خواى گه‌وره، خواى گه‌وره ئیسلامى سه‌رخست به‌سه‌ر نه‌یارانیداو ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌مانه دوو كۆمه‌ڵن كه مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ له نێوانیاندایه سه‌باره‌ت به په‌روه‌ردگاریان: كۆمه‌ڵێكیان كافرو بێباوه‌ڕو ئه‌هلى كتابن كه باوه‌ڕیان به یه‌كخواپه‌رستى نیه، وه كۆمه‌ڵێكی تریان موسڵمانانن كه باوه‌ڕیان به یه‌كخواپه‌رستى هه‌یه {هەندێك لە سزای كافران لە ناو دۆزەخ} [ فَالَّذِينَ كَفَرُوا قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌ مِنْ نَارٍ ] جا ئه‌وانه‌ی كه كافرو بێباوهڕن له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا پۆشاكیان بۆ ئه‌بڕێت له ئاگرو ئه‌كرێته به‌ریان [ يُصَبُّ مِنْ فَوْقِ رُءُوسِهِمُ الْحَمِيمُ (١٩) ] له بان سه‌ریشیانه‌وه ئاوێكی گه‌رمی كوڵاو به ئاگری دۆزه‌خ ئه‌كرێ به‌سه‌ریاندا.
(20) [ يُصْهَرُ بِهِ مَا فِي بُطُونِهِمْ وَالْجُلُودُ (٢٠) ] هه‌رچی له‌ناو سكیاندا بێت وه پێستهیشیان هه‌ر هه‌مووی ئه‌تاوێنێته‌وه.
(21) [ وَلَهُمْ مَقَامِعُ مِنْ حَدِيدٍ (٢١) ] وه چه‌كوشی ئاسنیان بۆ ئاماده‌كراوه كه فریشته‌كان به‌و چه‌كوشه ئاسنه له‌ناو دۆزه‌خدا لێیان ئه‌ده‌ن.
(22) [ كُلَّمَا أَرَادُوا أَنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا مِنْ غَمٍّ أُعِيدُوا فِيهَا ] هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ له‌و غه‌م و په‌ژاره‌و سزاى ئاگری دۆزه‌خه له دۆزه‌خدا ده‌رچن و ئه‌یانه‌وێ به‌ره‌و ده‌رگاكه بێن فریشته‌كان ئه‌یانگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناو دۆزه‌خ به لێدان به‌و چه‌كوشه ئاسنه، یاخود بێ‌ئومێد بوونه له ده‌رچوون له دۆزه‌خ و ده‌ست و پێیان كۆت و زنجیر كراوه به‌ڵام گڕو بڵێسه‌ى ئاگره‌كه‌یه به‌رزیان ده‌كاته‌وه‌و چه‌كوشه لێیان ده‌دات و ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه [ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ (٢٢) ] وه پێیان ئه‌ڵێن: ده‌ی بچێژن سزایه‌ك كه سزاكهتان سووتێنهرهو ئه‌بێ له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا بسووتێن.
(23) {هەندێك لە پاداشتی باوەڕداران لە ناو بەهەشتدا} [ إِنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] به دڵنیایی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خوای گه‌وره هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) خوای گه‌وره ئه‌یانخاته ناو بهههشتێكهوه كه پڕه له باخ و باخات كه جۆگه‌له ئاو به‌ژێر دار‌و خانووه‌كانیاندا تێئه‌په‌ڕێ [ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِنْ ذَهَبٍ وَلُؤْلُؤًا ] وه له‌ناو به‌هه‌شتیشدا بازنی ئاڵتوون و مرواری ئه‌كرێته ده‌ستیان (بۆ پیاوانیش ئه‌وانه‌ى له دونیا له‌به‌ر خوا ئاڵتونیان له ده‌ست نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و پیاوانه‌ى له دونیا ئاڵتونیان له ده‌ست كردبێت بچنه به‌هه‌شتیشه‌وه لێى بێبه‌ش ده‌كرێن) [ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌ (٢٣) ] وه پۆشاكیشیان له‌ناو به‌هه‌شتدا پۆشاكی ئاوریشمه (بۆ ئه‌و پیاوانه‌ى كه له دنیا ئاوریشمیان له‌به‌ر نه‌كردووه له‌به‌ر خوا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌به‌ریان كردبێت بچنه به‌هه‌شتیش لێى بێبه‌ش ده‌كرێن).
(24) [ وَهُدُوا إِلَى الطَّيِّبِ مِنَ الْقَوْلِ ] ئه‌مانه ڕێنمایی كراون بۆ وته‌ی پاك و باش كه وته‌ی لا إله إلا الله یه، یان زیكری خوای گه‌وره‌یه، یان قورئان خوێندنه [ وَهُدُوا إِلَى صِرَاطِ الْحَمِيدِ (٢٤) ] وه ڕێنمایی كراون بۆ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره كه دینی ئیسلامه، وه خوای گه‌وره كه سوپاسكراوه.
(25) [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا ] به دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافرو بێباوه‌ڕ بوونه [ وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] وه ڕێگری خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن له موسڵمان بوون و هاتنه ناو دینی خوای گه‌وره [ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] وه ڕێگری خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن له چوون بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، وه‌كو موشریكان كه ڕێگری پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - صه‌حابه‌یان كرد له (صوڵحی حوده‌یبیه) وه له پێشتریش [ الَّذِي جَعَلْنَاهُ لِلنَّاسِ سَوَاءً الْعَاكِفُ فِيهِ وَالْبَادِ ] كه ئه‌م (مسجد الحرام)همان گێڕاوه بۆ خه‌ڵكی كه هه‌موویان تیایدا یه‌كسانن ئه‌وه‌ی كه ئیعتیكافی كردووه‌و تیادا ئه‌مێنێته‌وه‌و خه‌ڵكی مه‌ككه‌یه یان ئه‌وه‌ی كه له ده‌شته‌وه دێت و خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى مه‌ككه‌یه [ وَمَنْ يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ ] پیغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - (عبدالله¬ى كوڕى ئونه‌یس)ى له‌گه‌ڵ پیاوێكى موهاجیرو پیاوێكى ئه‌نصارى نارد، ئه‌وانیش شانازیان به نه‌سه‌بى خۆیانه‌وه كرد (عبدالله) یش توڕه بوو ئهنصاریهكهى كوشت و له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و هه‌ڵهات و چوو بۆ مه‌ككه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێ له حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا ئیلحاد بكات، یان سته‌م بكات، یان له حه‌ق لابدات، یان تاوان بكات، یان شه‌ریك بۆ خوا دا‌نێت [ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ (٢٥) ] ئه‌وه سزایه‌كی به‌ئێش و ئازاری پێ ئه‌چێژین و سزایه‌كی سه‌ختی ئه‌ده‌ین.
(26) {هەندێك لە ئادابەكانی حەج كردن} [ وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَاهِيمَ مَكَانَ الْبَيْتِ ] وه ئه‌و شوێنه‌مان بۆ ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - ده‌ستنیشان و دیاری كرد بۆ ئه‌وه‌ى كه‌عبه‌ی پیرۆز دروست بكات بۆ عیبادهت (به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه یه‌كه‌م كه‌س كه‌عبه‌ى پیرۆزى دروست كردووه ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - بووه‌و پێش ئه‌و كه‌سى تر دروستى نه‌كردووه، وه یه‌كه‌م مزگه‌وت بووه له‌سه‌ر زه‌وى و چل ساڵ دواى ئه‌م مزگه‌وتى قودس دروستكراوه) [ أَنْ لَا تُشْرِكْ بِي شَيْئًا ] كه له‌م شوێنه‌دا هیچ شه‌ریكێك بۆ خوای گه‌وره بڕیار نه‌درێت و شوێنی عیباده‌تی خوایه [ وَطَهِّرْ بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ ] وه ئه‌م ماڵه‌ی منیش پاك بكه‌ره‌وه له بت و له بت په‌رستی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌واف ئه‌كه‌ن به ده‌وری كه‌عبه‌دا [ وَالْقَائِمِينَ ] ئه‌وانه‌ی كه به‌پێوه ڕاوه‌ستاون نوێژ ئه‌كه‌ن [ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ (٢٦) ] ئه‌وانه‌ی كه له ڕكوع و له سجود دان با به تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن.
(27) [ وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ ] دوای ئه‌وه‌ی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - له دروست كردنی كه‌عبه بووه‌وه جبریل هات بۆ لای فه‌رمووی: بانگی خه‌ڵكى بكه با بێن بۆ حه‌ج، كه بانگی كرد خه‌ڵكی به پێ و له‌سه‌ر هه‌موو حوشترێكی لاواز كه دووری ڕێگاو سه‌فه‌ر ماندووی كردووه دێن بۆ حه‌ج كردن [ يَأْتِينَ مِنْ كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ (٢٧) ] له هه‌موو ڕێگایه‌كی دووره‌وه خه‌ڵكى دێت بۆ حه‌ج كردن.
(28) [ لِيَشْهَدُوا مَنَافِعَ لَهُمْ ] تا ئاماده‌ی سودى دونیا‌و قیامه‌تیان بن، به‌رژه‌وه‌ندی دونیا بازرگانی و ئاژه‌ڵ سه‌ربڕینه، به‌رژه‌وه‌ندى قیامه‌تیش ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌و به‌هه‌شته [ وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ ] وه زیكری خوای گه‌وره بكه‌ن و ناوی خوای گه‌وره بێنن له چه‌ند ڕۆژێكی دیاریكراو، كه ده رۆژى سه‌ره‌تاى مانگى (ذي الحجة) یه كه باشترین رۆژى ساڵن و عیبادهت تیایاندا زۆر خۆشه‌ویسته لاى خواى گه‌وره ته‌نانه‌ت له جیهاد كردنیش له پێناو خواى گه‌وره خۆشه‌ویستتره، مه‌گه‌ر كه‌سێك گیان و ماڵى له پێناو خواى گه‌وره ببه‌خشێت و هیچى نه‌گه‌ڕێنێته‌وه، یاخود ڕۆژی چه‌ژنى قوربان و سێ رۆژه‌كه‌ى دوایه‌تى [ عَلَى مَا رَزَقَهُمْ مِنْ بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ ] وه سوپاسی خوای گه‌وره بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی پێ به‌خشیون، (ئه‌نعام) واته: وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن [ فَكُلُوا مِنْهَا ] ئێوه خۆتان لێی بخۆن ئه‌گه‌ر قوربانی بێت یان (هه‌دی) بێت ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه له حه‌ج سه‌رئه‌بڕێن [ وَأَطْعِمُوا الْبَائِسَ الْفَقِيرَ (٢٨) ] وه بیشده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر فه‌قیرن و پێیانه‌وه دیاره، وه ئه‌وانه‌ى كه فه‌قیرن و نایه‌لن كه‌س هه‌ستیان پێ بكات و داوا ناكه‌ن.
(29) [ ثُمَّ لْيَقْضُوا تَفَثَهُمْ ] پاشان دوای ئه‌وه‌ی كه ئیحرامیان شكاند ئه‌و پیسیه‌ی كه پێیانه‌وه‌یه له قژو نینۆك درێژی و ئه‌و شتانه ئه‌توانن بیكه‌ن [ وَلْيُوفُوا نُذُورَهُمْ ] وه ئه‌وه‌ى نه‌زری كردبوو با نهزرهكانیشیان جێبه‌جێ بكه‌ن [ وَلْيَطَّوَّفُوا بِالْبَيْتِ الْعَتِيقِ (٢٩) ] وه با ته‌واف بكه‌ن به ده‌وری ئه‌و ماڵه ئازادكراوه كه خوای گه‌وره ئازادی كردووه له‌وه‌ی كه هیچ زاڵمێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت، یاخود له‌و ماڵه پیرۆز‌و به‌ڕێزه.
(30) [ ذَلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ حُرُمَاتِ اللَّهِ فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ عِنْدَ رَبِّهِ ] وه هه‌ر كه‌سێك ڕێز له دروشمه‌كانی خوای گه‌وره بگرێ وه به‌جوانی جێبه‌جێی بكات و خۆى له تاوان بپارێزێت ئه‌وه بۆ خۆی باشتره لای خوای گه‌وره، خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی زۆری ئه‌داته‌وه [ وَأُحِلَّتْ لَكُمُ الْأَنْعَامُ إِلَّا مَا يُتْلَى عَلَيْكُمْ ] وه هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵێكتان بۆ حه‌ڵال كراوه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه بۆتان ئه‌خوێندرێته‌وه ئه‌وه‌ی كه حه‌رام بێ وه‌كو مرداره‌وه‌بوو كه له سووره‌تی (مائیده) باسكرا [ فَاجْتَنِبُوا الرِّجْسَ مِنَ الْأَوْثَانِ ] ئێوه خۆتان دووربخه‌نه‌وه له‌و بته پیسانه به‌وه‌ی كه ده‌ستبه‌رداریان بن و وازیان لێ بێنن و نه‌یانپه‌رستن و ئیمان به‌خوا بێنن [ وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ (٣٠) ] وه خۆتان دووربخه‌نه‌وه له قسه‌ی پووچه‌ڵ و به‌تاڵ و بێ بنه‌ما، یان له شایه‌تى ناحه‌ق.
(31) [ حُنَفَاءَ لِلَّهِ غَيْرَ مُشْرِكِينَ بِهِ ] وه له شیرك لاده‌ن بۆ ته‌وحیدو شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار مه‌ده‌ن [ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ السَّمَاءِ فَتَخْطَفُهُ الطَّيْرُ ] وه هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدات وه‌ك ئه‌وه وایه له ئاسمانه‌وه به‌ر بێته‌وه سه‌ر زه‌وی و پارچه پارچه بێت و هه‌ر باڵنده‌یه‌ك پارچه‌یه‌كی به‌رێت [ أَوْ تَهْوِي بِهِ الرِّيحُ فِي مَكَانٍ سَحِيقٍ (٣١) ] یاخود با فڕێی بداته شوێنێكی دوور‌و قووڵ و نزمه‌وه، ئه‌مه نموونه‌یه بۆ كه‌سێك كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌دات كه شه‌یتانه‌كان زاڵ ده‌بن به‌سه‌ریداو پارچه پارچه‌ى ده‌كه‌ن، وه شوێنه دووره قووڵهكهش ئاگری دۆزه‌خه كه هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدا ئه‌یخاته ناو قووڵایی ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
(32) [ ذَلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ ] به‌م شێوازه هه‌ر كه‌سێك دروشمه‌كانی دین و فه‌رمانى خواى گه‌وره‌و حه‌ج كردن به گه‌وره بزانێ، یان ئاژه‌ڵى قه‌ڵه‌و و گه‌وره‌و چاك سه‌رببڕێت [ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ (٣٢) ] ئه‌مه نیشانه‌ی ته‌قوای دڵی ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌سێكه ته‌قوا له دڵیدایه.
(33) [ لَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] وه ئه‌م ئاژه‌ڵانه ئه‌م وشترانه ئه‌توانن تا كاتی دیاریكراوی خۆی سوودیان لێ ببینن به سواربوون و شیره‌كه‌ی و وه‌چه‌كه‌ی و موه‌كه‌ی [ ثُمَّ مَحِلُّهَا إِلَى الْبَيْتِ الْعَتِيقِ (٣٣) ] پاشان ئه‌یهێنن بۆ لای كه‌عبه‌ی پیرۆز‌و له‌وێ سه‌ری ئه‌بڕن.
(34) [ وَلِكُلِّ أُمَّةٍ جَعَلْنَا مَنْسَكًا ] وه هه‌موو ئوممه‌تێك جه‌ژن و دروشمی خۆیان و شوێنی عیبادهت و ئاژه‌ڵ سه‌ربڕینی خۆیانمان بۆ داناون [ لِيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَى مَا رَزَقَهُمْ مِنْ بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ ] تا ناوی خوای گه‌وره بێنن له‌سه‌ر ئه‌و ڕزقه‌ی كه خوای گه‌وره پێى به‌خشیوون له‌و ئاژه‌ڵانه، واته: بسم الله، الله أكبر بكه‌ن [ فَإِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] وه ئێوه هه‌رچه‌نده شه‌ریعه‌تى پێغه‌مبه‌رانتان جۆراو جۆر‌و جیاواز بێت به‌ڵام یه‌ك خوا‌و په‌رستراوێكی حه‌قتان هه‌یه جگه له‌و په‌رستراوی ترتان نیه كه الله یه [ فَلَهُ أَسْلِمُوا ] وه ئێوه هه‌مووتان خۆتان ته‌سلیمی ئه‌و خوایه بكه‌ن و ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵى بن و عیباده‌تی بكه‌ن [ وَبَشِّرِ الْمُخْبِتِينَ (٣٤) ] وه موژده بده به‌و كه‌سانه‌ی كه دڵسۆز‌و ملكه‌چ و خۆبه‌كه‌مزانن بۆ عیباده‌تی خوای گه‌وره به پاداشتی گه‌وره.
(35) [ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتێك كه یادی خوای گه‌وره‌و ناوی خوای گه‌وره‌یان له‌لا بهێنی دڵیان دێته ترس و ئه‌ترسێت و ئه‌له‌رزێت [ وَالصَّابِرِينَ عَلَى مَا أَصَابَهُمْ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئارامگرن له كاتێك كه هه‌ر به‌ڵاو ناخۆشی و موسیبه‌تێك تووشیان بێت [ وَالْمُقِيمِي الصَّلَاةِ ] وه ئه‌وانه‌ی كه نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن [ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (٣٥) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی كه پێمان به‌خشیوون ئه‌وانیش له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌یبه‌خشن.
(36) [ وَالْبُدْنَ جَعَلْنَاهَا لَكُمْ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ ] وه ئه‌و حوشترانه كه ئه‌یهێنن بۆ كه‌عبه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ سه‌ری ببڕن ئه‌مانه‌مان داناوه بۆ ئێوه كه له دروشمی خوای گه‌وره‌یه [ لَكُمْ فِيهَا خَيْرٌ ] بۆ ئێوه خێر‌و سوودێكی دونیایی زۆری تیایه وه‌كو سه‌ربڕین و سواربوون و شیره‌كه‌ی و وه‌چه‌كه‌ی و موه‌كه‌ی، وه سوودی قیامه‌تیش كه له پێناو خوای گه‌وره سه‌ری ئه‌بڕن و پاداشت و ره‌زامه‌ندى و به‌هه‌شتى خواى گه‌وره‌ى پێ به‌ده‌ست دێنن [ فَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهَا ] وه كاتێك كه سه‌ری ئه‌بڕن ناوی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێنن و بسم الله، الله أكبر بكه‌ن [ صَوَافَّ ] وه ئه‌و حوشترانه ڕێك بخه‌ن و ده‌ستى چه‌پى ببه‌ستنه‌وه‌و به‌پێوه سه‌ریببڕن و ته‌نها نیه‌تتان بۆ خوا بێت [ فَإِذَا وَجَبَتْ جُنُوبُهَا ] وه كاتێك كه لایه‌كی كه‌وته سه‌ر زه‌وی له دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌ربڕاو ڕوحی تیا نه‌ما [ فَكُلُوا مِنْهَا ] وه ئه‌و كاته لێی بخۆن [ وَأَطْعِمُوا الْقَانِعَ ] وه به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ش بده‌ن كه قه‌ناعه‌تیان هه‌یه به‌و به‌شه‌ى كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون و داوا له كه‌س ناكه‌ن (وَالْمُعْتَرَّ) ئه‌و هه‌ژاره‌یه كه داوات لێ ئه‌كات [ كَذَلِكَ سَخَّرْنَاهَا لَكُمْ ] به‌م شێوازه ئێمه ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌مان بۆ موسه‌خه‌رو ژێربارو ده‌سته‌مۆ كردوون [ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٣٦) ] به‌ڵكو ئێوه شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌تانه.
(37) [ لَنْ يَنَالَ اللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَاؤُهَا ] خه‌ڵكى سه‌رده‌مى نه‌فامى گۆشت و خوێنى ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌دا له ماڵه‌كانیان، هاوه‌ڵان وتیان ئێمه شایانترو له پێشترین له‌وان به‌م كاره، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌م حوشترو ئاژه‌ڵانه كه ئێوه سه‌ری ئه‌بڕن نه گۆشتی نه خوێنی به خوای گه‌وره ناگات [ وَلَكِنْ يَنَالُهُ التَّقْوَى مِنْكُمْ ] به‌ڵكو ته‌نها ته‌قواكه‌ی ئێوه به خوای گه‌وره ئه‌گات كه گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ كَذَلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمْ ] به‌م شێوازه ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌ی بۆ ئێوه ژێربارو ده‌سته‌مۆ كردوو [ لِتُكَبِّرُوا اللَّهَ ] تا الله أكبر بكه‌ن له كاتی سه‌ربڕیندا [ عَلَى مَا هَدَاكُمْ ] له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ڕێنمایی كردوون به‌م شێوازه ئێوه خۆتان له خوای گه‌وره نزیك بكه‌نه‌وه [ وَبَشِّرِ الْمُحْسِنِينَ (٣٧) ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - موژده بده به‌و كه‌سانه‌ی كه چاكه‌كارن كه خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی چاكیان ئه‌داته‌وه له‌سه‌ر چاكه كردنه‌كه‌یان.
(38) [ إِنَّ اللَّهَ يُدَافِعُ عَنِ الَّذِينَ آمَنُوا ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره به‌رگری له باوه‌ڕداران ئه‌كات و ده‌یانپارێزێت له نه‌خشه‌و پیلانی كافران [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍ كَفُورٍ (٣٨) ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره كه‌سانێكی خۆش ناوێت كه زۆر خیانه‌تكارو ناپاك بن وه زۆر كوفر بكه‌ن.
(39) {یەكەم ئایەت لەسەر كوشتاركردنی كافران} [ أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا ] كاتێك پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - له مه‌ككه ده‌ركرا (ئه‌بو به‌كر) فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ده‌ركرد (إنا لله وإنا إليه را‌جعون) به دڵنیایى تیاده‌چن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: خوای گه‌وره ئیزن و ڕێگای دا به‌و موسڵمانانه‌ی كه له‌لایه‌ن كافرانه‌وه كوشتار ئه‌كرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زوڵم و سته‌میان لێكراوه كه ئه‌مانیش كوشتاری كافران بكه‌ن، كه ئه‌مه یه‌كه‌م ئایه‌ته سه‌باره‌ت به كوشتار كردنی كافران هاتۆته خواره‌وه، وه هاوه‌ڵان زانیان كه كوشتار روو ده‌دات [ وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ (٣٩) ] وه به دڵنیایی خوای گه‌وره له‌سه‌ر سه‌رخستنی باوه‌ڕداران زۆر به‌تواناو ده‌سه‌ڵاته كه سه‌ریان بخات به‌سه‌ر كافراندا به‌بێ كوشتاریش به‌ڵام تاقیان ده‌كاته‌وه.
(40) [ الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بِغَيْرِ حَقٍّ ] ئه‌و موسڵمانانه‌ی له ماڵ و حاڵی خۆیان له مه‌ككه ده‌ركران به ناحه‌ق [ إِلَّا أَنْ يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ ] ته‌نها تاوانێك هه‌یان بوو ئه‌وه‌بوو كه ئه‌یانوت: په‌روه‌ردگاری ئێمه الله یه‌و عیبادهت بۆ جگه له الله ناكه‌ین [ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كوشتاره نه‌بوایه كه خوای گه‌وره ته‌شریعی كردووه كه پێغه‌مبه‌ران و باوه‌ڕداران كوشتاری كافران و دوژمنانی خوای گه‌وره بكه‌ن ئه‌وا ئه‌هلی كوفر‌و شیرك زاڵ ئه‌بوون به‌سه‌ر موسڵمانانداو ئه‌و كاته له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا صه‌ومه‌عه‌و په‌رستگای خواپه‌رستان و كه‌نیسه‌كان و شوێنی نوێژى جوله‌كه‌كان و مزگه‌وتی موسڵمانان هه‌مووی به‌ده‌ست كافرانه‌وه ئه‌ڕوخا، كه له‌و مزگه‌وتانه‌دا زۆر یادی خوای گه‌وره‌ی تیا ئه‌كرێ، واته: ئێوه كوشتاری كافران بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیكر‌و عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن [ وَلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كه دینی خوا سه‌ربخات به دڵنیایى خوای گه‌وره‌ش سه‌ری ئه‌خات [ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ (٤٠) ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر به‌هێزو باڵاده‌ست و به‌عیززه‌ته.
(41) [ الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌گه‌ر جێگیر‌و جێنشینیان بكه‌ین له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویداو ده‌سه‌ڵاتیان پێ بده‌ین [ أَقَامُوا الصَّلَاةَ ] نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن [ وَآتَوُا الزَّكَاةَ ] وه زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن [ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ ] وه فه‌رمان به چاكه ئه‌كه‌ن [ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ ] وه ڕێگری له خراپه ئه‌كه‌ن، (پێویسته فه‌رمانڕه‌وایان و كاربه‌ده‌ستان ئه‌م سیفاته جوانانه‌یان هه‌بێت) [ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ (٤١) ] وه سه‌ره‌نجامی هه‌موو كاره‌كانیش بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێته‌وه و خواى گه‌وره پاداشتیان ده‌داته‌وه.
(42) [ وَإِنْ يُكَذِّبُوكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر كافرانی مه‌ككه تۆ به درۆ بزانن ئه‌وا به‌لاته‌وه ئاسایی بێت (ئه‌مه دڵنه‌وایى و دڵدانه‌وه‌یه بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم -) [ فَقَدْ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَعَادٌ وَثَمُودُ (٤٢) ] ئه‌وه له پێش تۆیشدا قه‌ومی نوح و عادو ثمود پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به درۆ زانیوه.
(43) [ وَقَوْمُ إِبْرَاهِيمَ وَقَوْمُ لُوطٍ (٤٣) ] وه قه‌ومی ئیبراهیم و قه‌ومی لوطيش ئه‌و دوو پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه‌یان به‌درۆ زانیوه.
(44) [ وَأَصْحَابُ مَدْيَنَ ] وه ئه‌صحابی مه‌دیه‌نیش پێغه‌مبه‌رى خۆیان به درۆزانیوه [ وَكُذِّبَ مُوسَى ] وه موساش - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌مان شێوه به‌درۆ زانراوه له‌لایه‌ن قه‌ومه‌كه‌یه‌وه، وه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران قه‌ومه‌كانیان به‌درۆیان زانیون [ فَأَمْلَيْتُ لِلْكَافِرِينَ ] به‌ڵام سزای كافرانم دواخستووه‌و په‌له‌م نه‌كردووه له سزادانیان و مۆڵه‌تم داون [ ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ ] به‌ڵام پاشان كه ئیمانیان نه‌هێناوه بردومنهتهوه به‌وه‌ی كه سزام داون [ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ (٤٤) ] ده‌ى بزانه چۆن من ئینكاریم له كوفر‌و بێباوه‌ڕی ئه‌وان كردووه‌و چۆن له‌ناوم بردوون.
(45) [ فَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا وَهِيَ ظَالِمَةٌ ] وه زۆرێك له شار‌و دێیهكانم له‌ناوبرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه‌ی كافرو بێباوه‌ڕ بوونه‌و شوێنی پێغه‌مبه‌ران نهكهوتوونهو شه‌ریكیان بۆ خوا داناوه‌و زوڵم و سته‌میان كردووه [ فَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا ] ئێستا ببینه هه‌مووی ڕووخاوه به‌سه‌ر سهقفهكهداو كه‌سی تێدا نه‌ماوه‌و دیواره‌كان ڕووخاوه [ وَبِئْرٍ مُعَطَّلَةٍ ] وه بیره‌كانیان هه‌مووی خاڵی و چۆڵه‌و كه‌سی تیا نیه كه ئاو ده‌ربكات [ وَقَصْرٍ مَشِيدٍ (٤٥) ] وه چه‌نده‌ها كۆشكی به‌رزو بڵندو پته‌و و رازاوه ئێستا هه‌مووی چۆڵ بووه‌و كه‌سی تیا نه‌ماوه‌و خوای گه‌وره خاوه‌نه‌كانی له‌ناوبرد.
(46) {دڵ شوێنی تێگەیشتنە} [ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا ] ئایا ئه‌م كافرانه‌ی مه‌ككه‌ش به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ئه‌م شتانه به چاوی خۆیان ببینن وه دڵیان هه‌بێ تا به دڵیان تێبگه‌ن [ أَوْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا ] یاخود گوێیان هه‌بێت و شتی پێ ببیستن [ فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ ] به‌ڵام چاو كوێر و نابینا نابێ [ وَلَكِنْ تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ (٤٦) ] به‌ڵكو ئه‌و دڵه‌ی كه له سینگدایه كوێره‌و حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌كان نابینێ.
(47) [ وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كافران په‌له ئه‌كه‌ن له داوای سزا كردن وه‌كو گاڵته پێكردن و سووكایه‌تی پێ كردن ده‌ڵێن بۆ خوایه‌كه‌ت سزامان نادات [ وَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ ] پێیان ڕابگه‌یه‌نه كه خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته سه‌رو جێبه‌جێی ئه‌كات به‌ڵام با كاتی دیاریكراوی خۆی بێت [ وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (٤٧) ] وه ڕۆژێكیش له‌لای خوای گه‌وره كه ڕۆژی قیامه‌ته وه‌كو هه‌زار ساڵی دونیا به‌سه‌ر كافران تێ ئه‌په‌ڕێ له سه‌ختی و سه‌غڵه‌تی و ناخۆشیدا.
(48) [ وَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ أَمْلَيْتُ لَهَا ] وه چه‌نده‌ها خه‌ڵكى شار‌و دێی تر له زاڵمان و سته‌مكاران و موشریكان مۆڵه‌تمان دان تا كاتی دیاریكراوی خۆیان [ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ] كه زاڵم و سته‌مكار بوون و شه‌ریكیان بۆ خوا دائه‌نا [ ثُمَّ أَخَذْتُهَا وَإِلَيَّ الْمَصِيرُ (٤٨) ] به‌ڵام كه كاتی سزادانیان هات سزامان دان و بردماننه‌وه، وه سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای من ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
(49) [ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا أَنَا لَكُمْ نَذِيرٌ مُبِينٌ (٤٩) ] كه كافران داواى پێشخستنى سزایان كرد خواى گه‌وره فه‌رمووى: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵكی من ته‌نها ئاگاداركه‌ره‌وه‌و ترسێنه‌رێكی ئاشكرای ئێوه‌م و ئه‌و شتانه به‌ده‌ستى من نیه.
(50) [ فَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (٥٠) ] ئه‌وانه لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌و ڕزق و ڕۆزیه‌كی به‌ڕێزیان بۆ هه‌یه له به‌هه‌شتدا.
(51) [ وَالَّذِينَ سَعَوْا فِي آيَاتِنَا مُعَاجِزِينَ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه هه‌وڵیان داوه ئایه‌ته‌كانی ئێمه به‌درۆ بزانن به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌و بێ ده‌سه‌ڵات بوونه، وه رێگرى خه‌ڵكیان كردووه له شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ (٥١) ] ئا ئه‌وانه هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن.
(52) [ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - له پێش تۆدا هیچ (ره‌سول و نه‌بی)یه‌كمان نه‌ناردووه (ره‌سول): ئه‌و كه‌سه‌یه كه وه‌حی و شه‌ریعه‌تیشی بۆ دێت، به‌ڵام (نه‌بی): وه‌حی بۆ دێت به‌ڵام شه‌ریعه‌تی بۆ نایات و شوێن شه‌ریعه‌تی ره‌سوله‌كه‌ی پێش خۆی ئه‌كه‌وێ [ إِلَّا إِذَا تَمَنَّى ] ئیلا هه‌ر كاتێك ئه‌و پێغه‌مبه‌ره وه‌حیه‌كه‌ی خوێندبێته‌وه (تَمَنَّى) به مانای خوێندنه‌وه دێت [ أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ ] كه وه‌حی بۆ خه‌ڵكى خوێندبێته‌وه شه‌یتان ڕێگری كردووه له خوێندنه‌وه‌كه‌ی به‌وه‌ی كه گومان و دوودڵی بۆ خه‌ڵكى دروست كردووه، یاخود (إِلَّا إِذَا تَمَنَّى) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئاواته‌خواز بووبێ كه خه‌ڵكى ئیمان بێنن و هه‌وڵی دابێت ئیلا ئه‌و كاته (أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ) شه‌یتان ڕێگرو به‌ربه‌ست بووه له‌و هیواو ئاواته‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌وه‌ى كه ڕێگری خه‌ڵكی كردووه‌و شوبهه‌و گومانی بۆ دروست كردوون له ئیمان هێنان، به‌ڵام [ فَيَنْسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ] ئه‌و گومان و ڕێگریانه‌ی كه شه‌یتان ئه‌یكردو گومانی ئه‌خسته دڵی خه‌ڵكیه‌وه خوای گه‌وره لای ئه‌بات و نایهێلێ [ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آيَاتِهِ ] پاشان خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆی موحكه‌م و جێگیر ئه‌كات وه دینه‌كه‌ی خۆی بڵاو ئه‌كاته‌وه [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٥٢) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه له وته‌و كرده‌وه‌كانیدا.
(53) [ لِيَجْعَلَ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ فِتْنَةً لِلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ وَالْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ ] تا ئه‌و دوودڵى و گومانانه‌ی كه شه‌یتان بڵاوی ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌یخاته ناو دڵی خه‌ڵكیه‌وه خوای گه‌وره ئه‌مه ئه‌كاته تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی گومان و دوودڵی له دڵیان‌دا هه‌یه له مونافیقان، وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه دڵیان ڕه‌قه له موشریكان ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وان [ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَفِي شِقَاقٍ بَعِيدٍ (٥٣) ] وه به دڵنیایى سته‌مكاران له دژایه‌تیه‌كی زۆر سه‌ختی باوهڕداراندان دژایه‌تی و به‌دبه‌ختیه‌كی زۆر دوور.
(54) [ وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ ] وه تا باوه‌ڕداران بزانن كه ئه‌مه‌ی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره بڵاوی ئه‌كاته‌وه حه‌قه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه [ فَيُؤْمِنُوا بِهِ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕی پێ بێنن، یان ئیمانیان زیاد بكات، یان دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیمانه‌كه‌یان [ فَتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ ] وه دڵیان ئارام و ملكه‌چ بێت بۆ خوای گه‌وره [ وَإِنَّ اللَّهَ لَهَادِ الَّذِينَ آمَنُوا إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٥٤) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره هیدایه‌تی باوه‌ڕداران ئه‌دات بۆ ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی خۆی كه هیچ گێڕیهكی تیا نیه.
(55) [ وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِنْهُ ] وه به‌رده‌وام كافران له گوماندان له‌م قورئانه پیرۆزه یان له دینه‌كه‌دا [ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً ] تا ڕۆژی قیامه‌ت دێت له ناكاو و كوتوپڕدا [ أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ (٥٥) ] یاخود سزایه‌كیان بۆ دێت له ڕۆژێكی نه‌زۆكدا كه سزای ڕۆژی قیامه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دوای ئه‌وه خوای گه‌وره هیچ ڕه‌حم و به‌زه‌ییان پێ ناكات، یان تووشی هیچ خێرێك نابن.
(56) [ الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ لِلَّهِ ] له‌و ڕۆژه‌شدا موڵك و توانا‌و ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و بۆ كه‌سی تر نیه [ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ ] خوای گه‌وره به دادوه‌ری خۆی بڕیار له نێوانیان ئه‌دات [ فَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ (٥٦) ] جا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه له‌ناو باخ و باخاته‌كانی به‌هه‌شتدا ئه‌بن كه پڕه له نازو نیعمه‌ت وه تیایدا ئه‌مێننه‌وه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت).
(57) [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ (٥٧) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافر بوونه‌و ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه ئا ئه‌وانه سزایه‌كیان بۆ هه‌یه كه له‌ناو ئه‌و سزایه خوای گه‌وره ڕیسواو ئیهانه‌یان ئه‌كات.
(58) [ وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوا ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆچیان كردووه له پێناو خوای گه‌وره‌داو ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ هێشتووه پاشان كوژراون له پێناو خوای گه‌وره‌دا [ أَوْ مَاتُوا ] یاخود له ڕێگا مردوونه [ لَيَرْزُقَنَّهُمُ اللَّهُ رِزْقًا حَسَنًا ] ئه‌مانه خوای گه‌وره ڕزق و ڕۆزیه‌كی باشیان پێ ئه‌دات له به‌هه‌شتدا [ وَإِنَّ اللَّهَ لَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (٥٨) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره باشترین ڕۆزیدهرهو به‌بێ حساب و ژماره ڕزق و ڕۆزیان ئه‌دات.
(59) [ لَيُدْخِلَنَّهُمْ مُدْخَلًا يَرْضَوْنَهُ ] وه ئه‌یانخاته ناو بهههشتێكهوه كه ڕازیان ئه‌كات و پێی ڕازی ئه‌بن [ وَإِنَّ اللَّهَ لَعَلِيمٌ حَلِيمٌ (٥٩) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانایه وه په‌له ناكات له سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌مته‌رخه‌من.
(60) [ ذَلِكَ وَمَنْ عَاقَبَ بِمِثْلِ مَا عُوقِبَ بِهِ ] كۆمه‌ڵێك له هاوه‌ڵان گه‌یشتن به كافران له مانگى موحه‌ڕڕه‌مدا، زۆر لێیان پاڕانه‌وه با شه‌ڕ نه‌كه‌ین چونكه له‌م مانگه‌دا شه‌ڕ حه‌رامه، به‌ڵام كافران ره‌تیان كرده‌وه‌و كوشتاریان كردن و سته‌میان كرد، موسڵمانانیش ناچار كوشتاریان كردن و خواى گه‌وره سه‌رى خستن به‌سه‌ر كافرانداو ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك سزادراو سته‌می لێكرا پاشان ئه‌میش تۆڵه‌ی خۆی سه‌نده‌وه له سته‌مكار به هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه سته‌می لێكراوه [ ثُمَّ بُغِيَ عَلَيْهِ ] پاشان سته‌مكاره‌كه ده‌ستدرێژی كرده‌وه سه‌ری بۆ جارێكی تر [ لَيَنْصُرَنَّهُ اللَّهُ ] ئه‌وه به دڵنیایى خوای گه‌وره سه‌ری ئه‌خات به‌سه‌ر سته‌مكاره‌كه‌دا [ إِنَّ اللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ (٦٠) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێبوورده‌و لێخۆشبووه بۆ باوه‌ڕداران.
(61) [ ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ ] وه خوای گه‌وره به توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌و شه‌و ئه‌خاته ناو ڕۆژه‌وه‌و تێكه‌ڵی ئه‌كات [ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ ] وه ڕۆژیش ئه‌خاته ناو شه‌وه‌وه‌و تێكه‌ڵى ده‌كات [ وَأَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ (٦١) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو بینایه.
(62) [ ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ ] وه به‌م شێوازه خوای گه‌وره خوا‌و په‌رستراوی حه‌قه وه به‌ڵێنه‌كانی حه‌قه [ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ هُوَ الْبَاطِلُ ] وه ئه‌وانه‌ی كه جگه له خوای گه‌وره ئه‌په‌رسترێن ئه‌و په‌رستراوانه هه‌موویان پووچه‌ڵ و به‌تاڵ و بێ بنه‌مان [ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ (٦٢) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر به‌رزو بڵنده له زاتی پیرۆزیدا وه له كرده‌وه‌كانیدا، وه خوای گه‌وره زۆر گه‌وره‌یه.
(63) [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] ئایا نابینی خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه بارانتان بۆ دائه‌به‌زێنێ [ فَتُصْبِحُ الْأَرْضُ مُخْضَرَّةً ] به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه ئه‌و زه‌ویه ڕه‌ق و وشكه سه‌وز ئه‌بێ و دانه‌وێڵه‌و ڕووهكی لێ ئه‌ڕوێ [ إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ (٦٣) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زانیاریه‌كی زۆر ورده‌كاری هه‌یه‌و هیچ له خواى گه‌وره ناشاردرێته‌وه، وه ئه‌زانێ چی بۆ به‌نده‌كانی گونجاوه.
(64) [ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ وَإِنَّ اللَّهَ لَهُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ (٦٤) ] وه به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته وه زۆر سوپاسكراوه.
(65) {هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي الْأَرْضِ ] ئایا نابینی هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه له ئاژه‌ڵ و دار‌و ڕووبار‌و گیاندارو بێ‌گیان خوای گه‌وره هه‌مووی بۆ ئێوه ژێربار كردووه‌و خستوویه‌تییه ژێر ده‌ستانه‌وه تا سوودی لێ ببینن [ وَالْفُلْكَ تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِأَمْرِهِ ] وه ئه‌و كه‌شتیانه‌ش له‌ناو ده‌ریادا به فه‌رمانی خوای گه‌وره ئه‌ڕۆن [ وَيُمْسِكُ السَّمَاءَ أَنْ تَقَعَ عَلَى الْأَرْضِ إِلَّا بِإِذْنِهِ ] وه ئاسمانی ڕاگرتووه نایه‌ڵێت به‌ربێته‌وه‌و بكه‌وێ به‌سه‌ر زه‌ویدا ئیلا مه‌گه‌ر به ئیزنی خوای گه‌وره [ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ (٦٥) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به خه‌ڵكی زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی و میهره‌بانه كه ئه‌م شتانه‌ی بۆ دروستكردوون و ژێرباری كردووه‌و خستۆتییه ژێر ده‌ستیان.
(66) [ وَهُوَ الَّذِي أَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی دروست كردووه پاشان ئه‌تانمرێنێ له پاش مردنیش له رۆژى قیامه‌ت زیندووتان ئه‌كاته‌وه [ إِنَّ الْإِنْسَانَ لَكَفُورٌ (٦٦) ] به دڵنیایى مرۆڤ زۆر كوفرانه‌ی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كات وه نكوڵی لێ ئه‌كات.
(67) [ لِكُلِّ أُمَّةٍ جَعَلْنَا مَنْسَكًا هُمْ نَاسِكُوهُ فَلَا يُنَازِعُنَّكَ فِي الْأَمْرِ ] ئێمه بۆ هه‌موو ئوممه‌تێك دروشمى تایبه‌تمان به دینه‌كه‌ی خۆیان داناوه كه ئه‌وان له‌سه‌ری ئه‌ڕۆن وه جێبه‌جێی ئه‌كه‌ن، ئه‌میش وا ئه‌خوازێ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كه كافران كێشه له‌گه‌ڵ تۆدا دروست نه‌كه‌ن و گوێڕایه‌ڵی تۆ بكه‌ن [ وَادْعُ إِلَى رَبِّكَ ] وه تۆ بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه بۆ لای په‌روه‌ردگارت [ إِنَّكَ لَعَلَى هُدًى مُسْتَقِيمٍ (٦٧) ] به دڵنیایى تۆ له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ی [ وَإِنْ جَادَلُوكَ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌هلی كتاب ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕیان له‌گه‌ڵدا كردى.
(68) [ فَقُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ (٦٨) ] ئه‌وا پێیان بڵێ: خوای گه‌وره زاناتره به‌وه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن، واته: كاره‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره كه ئه‌میش هه‌ڕه‌شه كردنه لێیان.
(69) [ اللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] خوای گه‌وره خۆی له ڕۆژی قیامه‌تدا بڕیار له نێوانتان ئه‌دات (له نێوان موسڵمانان و كافراندا) [ فِيمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (٦٩) ] له‌و شتانه‌ی كه له دونیادا ناكۆكی هه‌بووه له نێوانتاندا له كاروباری دیندا.
(70) [ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] ئایا نازانی كه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه خوای گه‌وره زانیاری به هه‌مووی هه‌یه [ إِنَّ ذَلِكَ فِي كِتَابٍ ] وه هه‌موو ئه‌م شتانه له كتابێكدا لای خوای گه‌وره نووسراوه كه (لوح المحفوظ)ه [ إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ (٧٠) ] ئه‌م شته‌ش كه خوای گه‌وره زانیاری به هه‌موو شت هه‌یه له زه‌وى و ئاسمان به دڵنیایی لای خوای گه‌وره شتێكی زۆر ئاسانه.
(71) [ وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا ] وه كافران جگه له خوای گه‌وره عیبادهت بۆ كه‌سان و شتانێك ئه‌كه‌ن كه خوای گه‌وره هیچ به‌ڵگه‌ی نه‌ناردۆته خواره‌وه له‌سه‌ری [ وَمَا لَيْسَ لَهُمْ بِهِ عِلْمٌ ] وه خۆیشیان هیچ زانیاریه‌كیان نیه له‌سه‌ری ته‌نها به‌لاسایی كردنه‌وه‌ی كوێرانه بۆ باوك و باپیرانیان ده‌یانپه‌رستن [ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ نَصِيرٍ (٧١) ] وه ئه‌م موشریك و سته‌مكارانه له ڕۆژی قیامه‌تدا هیچ كه‌سێك نییه پشتیوانیان بێت و سزای خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر لادات.
(72) [ وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ ] وه كاتێك ئایه‌ته ڕوون و ئاشكراكانی ئێمه‌یان بۆ ده‌خوێندرێته‌وه [ تَعْرِفُ فِي وُجُوهِ الَّذِينَ كَفَرُوا الْمُنْكَرَ ] ئه‌وانه‌ی كه كافرو بێباوهڕن پێ‌ناخۆش بوون له ڕوویاندا ده‌رئه‌كه‌وێت و ئه‌بینی كه ڕوویان گرژ ئه‌كه‌ن [ يَكَادُونَ يَسْطُونَ بِالَّذِينَ يَتْلُونَ عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا ] نزیكه به لێدان یان به قسه كردن زاڵ بن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ئه‌خوێننه‌وه‌و نزیكه په‌لاماریان بده‌ن [ قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُمْ بِشَرٍّ مِنْ ذَلِكُمُ النَّارُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م له‌مه خراپتر كه ئێوه ئه‌یكه‌ن چیه؟ ئاگره، واته: ئه‌مه‌ى كه تووڕه ئه‌بن به بیستنی ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره له‌مه خراپتر ئێوه بیبینن یان بیبیستن ئاگری دۆزه‌خه [ وَعَدَهَا اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ] كه خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به كافران كه ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن شوێنی ئه‌وان ئاگری دۆزه‌خه [ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (٧٢) ] كه خراپترین سه‌ره‌نجامه بۆی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
(73) {هەموو پەرستراوە پوچەڵەكان توانای دروستكردنی مێشێكیان نیە!} [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ ] ئه‌ی خه‌ڵكینه نموونه‌یه‌ك هێنراوه‌ته‌وه ئێوه گوێی بۆ بگرن [ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێوه جگه له خوای گه‌وره عیباده‌تیان بۆ ئه‌كه‌ن و لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه [ لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ ] هه‌رچی ئه‌و په‌رستراوانه هه‌یه كه جگه له خوای گه‌وره ئه‌په‌رسترێن هه‌ر هه‌موویان كۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها مێشێك دروست بكه‌ن ناتوانن و توانایان نیه مێشێك دروست بكه‌ن كه چه‌ندێ بوونه‌وه‌رێكی بچووكه، وه تا ئێستاش دروستیان نه‌كردووه‌و نایشیكه‌ن [ وَإِنْ يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَا يَسْتَنْقِذُوهُ مِنْهُ ] نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو له‌مه‌یش بێده‌سه‌ڵاتترن ئه‌گه‌ر مێشه‌كه شتێكیان لێ بڕفێنێت و بیبات وه‌كو ده‌نكه شه‌كرێك ئه‌وان ناتوانن لێی بسه‌ننه‌وه ئه‌وه‌نده بێ ده‌سه‌ڵاتن ئیتر بۆچى جگه له خواى گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه [ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ (٧٣) ] ئه‌وه‌ی كه داواكه‌ره كه ئێوه‌ن داوا له غه‌یری خوا ئه‌كه‌ن بێده‌سه‌ڵات و لاوازن بۆیه پشتتان له خوا كردووه‌و دوعا له غه‌یری خوا ئه‌كه‌ن، وه ئه‌وانه‌یشی كه ئێوه داوایان لێ ئه‌كه‌ن ئه‌وانیش لاوازن ئه‌وه‌تا به‌هه‌موویانه‌وه توانای دروست كردنی مێشێكیان نیه.
(74) [ مَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ ] كافران و بێباوه‌ڕان چه‌ندێك خوای گه‌وره شایه‌نی به گه‌وره زانینه به‌و شێوازه خوای گه‌وره‌یان نه‌ناسیوه بۆیه عیبادهت بۆ غه‌یرى خوا ده‌كه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ (٧٤) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر به‌هێزو به‌ده‌سه‌ڵاته.
(75) [ اللَّهُ يَصْطَفِي مِنَ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا ] خوای گه‌وره خۆی له فریشته‌كان نێردراوی خۆی هه‌ڵئه‌بژێرێ وه‌كو (جبرائیل و ئیسرافیل و میكائیل و ملك الموت) [ وَمِنَ النَّاسِ ] له‌ناو خه‌ڵكیشدا پێغه‌مبه‌ران هه‌ڵئه‌بژێرێ، مه‌لائیكه‌ته‌كان وه‌كو نێردراو بۆ لای پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌نجام دانی فه‌رمانی خوا، له‌ناو مرۆڤیش‌دا كه‌سانێك هه‌ڵئه‌بژرێ ئه‌یانكات به پێغه‌مبه‌ری خۆی [ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ (٧٥) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو بینایه.
(76) [ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ] هه‌ر شتێك كه مه‌لائیكه‌ت یان خه‌ڵك یان پێغه‌مبه‌ران له ڕابردوو داهاتوودا بیكه‌ن خوای گه‌وره ئاگای لێیه‌تی و ناتوانن هیچ شتێك بشارنه‌وه [ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ (٧٦) ] وه هه‌موو كاروباره‌كان ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
(77) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْكَعُوا وَاسْجُدُوا ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ڕكوع و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره به‌رن، واته: نوێژ بكه‌ن [ وَاعْبُدُوا رَبَّكُمْ ] وه به‌تاك و ته‌نها عیبادهت بۆ په‌روه‌ردگاری خۆتان بكه‌ن ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی دروستی كردوون و ڕزقتان ئه‌دات [ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ ] وه هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی چاك ئه‌نجام بده‌ن [ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٧٧) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتووتان بكات له دونیا‌و قیامه‌تدا.
(78) [ وَجَاهِدُوا فِي اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ ] وه جیهاد بكه‌ن له پێناو خوای گه‌وره‌دا به ماڵ و گیان و زمانتان جیهادێكی ته‌واو كه له لۆمه‌ی لۆمه‌كار نه‌ترسێن [ هُوَ اجْتَبَاكُمْ ] ئه‌ی موسڵمانان خوای گه‌وره ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئوممه‌تانى تردا، وه رێزى لێناون به باشترین و به‌رێزترین پێغه‌مبه‌ر كه محمده - صلی الله علیه وسلم -، وه به ته‌واوترین شه‌ریعه‌ت كه شه‌ریعه‌تى ئیسلامه [ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ ] وه له دینیشدا هیچ ته‌سكی و ته‌نگی و ناڕه‌حه‌تی و سه‌غڵه‌تیه‌كی له‌سه‌رتان دانه‌ناوه به‌ڵكو هه‌موو كارئاسانیه‌كی بۆ كردوون [ مِلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ ] دینی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ری باوكیشتان - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌مان شێوه فراوان بووه ئێوه شوێن دینی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ون [ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِنْ قَبْلُ ] ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوو كه ناوی ئێوه‌ى نا به موسڵمان له پێشتردا، یاخود خواى گه‌وره خۆى ناوى ناون به موسڵمان [ وَفِي هَذَا لِيَكُونَ الرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ ] وه ئێوه پێتان وتراوه موسڵمان تا پێغه‌مبه‌ری خواش - صلی الله علیه وسلم - شاهێد بێ به‌سه‌ر ئێوه‌وه‌و دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌تان پێ بگه‌یه‌نێ [ وَتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ ] وه ئێوه‌ش ببن به شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه، واته: له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌بن به شایه‌ت به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كانی تره‌وه كه پێغه‌مبه‌رانیان په‌یامی خوای گه‌وره‌یان گه‌یاندووه [ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ] بۆیه ئێوه نوێژه‌كانتان بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌رى [ وَآتُوا الزَّكَاةَ ] وه زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [ وَاعْتَصِمُوا بِاللَّهِ ] وه پشت به خوای گه‌وره ببه‌ستن و په‌نا بۆ خوای گه‌وره به‌رن هه‌ر ئه‌و په‌ناتان ئه‌دات [ هُوَ مَوْلَاكُمْ ] هه‌ر خوای گه‌وره سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو پشتیوانی ئێوه‌یه [ فَنِعْمَ الْمَوْلَى ] وه باشترین پشتیوانێك كه مرۆڤ پشتی پێ ببه‌ستێ ته‌نها خوای گه‌وره‌یه [ وَنِعْمَ النَّصِيرُ (٧٨) ] وه باشترین سه‌رخه‌ر ته‌نها خوای گه‌وره‌یه كه سه‌رتان ئه‌خات، والله أعلم.