(1) سووره‌تی (مؤمنون) (واته: باوه‌ڕداران) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١١٨) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ (١) ] به دڵنیایی باوه‌ڕداران سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌رو سه‌ركه‌وتوو بوونه له دونیا‌و قیامه‌تدا،
(2) ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه ئه‌م سیفه‌تانه‌یان تیابێ: {هەندێك لە سیفاتی باوەڕداران} [ الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ (٢) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له نوێژه‌كانیاندا هێمن و ئارامن وه دڵیان لای نوێژه‌كانیانه‌و خشوعیان هه‌یه.
(3) [ وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ (٣) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پشت له هه‌موو شتێكی پووچه‌ڵ و بێ بنه‌ماو شیرك و تاوان ئه‌كه‌ن.
(4) [ وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ (٤) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن.
(5) [ وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (٥) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دامێنی خۆیان ئه‌پارێزن له حه‌رام.
(6) [ إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ ] ته‌نها مه‌گه‌ر بۆ خێزانه‌كانی خۆیان نه‌بێ كه ڕێگه‌یان پێدراوه [ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ ] یاخود پێشتر كه‌نیزه‌ك و جاریه هه‌بووه ئه‌ویش ڕێگه پێدراو بووه [ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (٦) ] له‌م دوو شته‌دا لۆمه ناكرێن وه تاوانبار نابن.
(7) [ فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاءَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ (٧) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك جگه له خێزان و كه‌نیزه‌كه‌كان دامێنی خۆی نه‌پارێزێ ئه‌وانه سنووریان به‌زاندووه‌و ده‌ستدرێژیكارو تاوانبارن (ئیمامى شافعى ئه‌م ئایه‌ته ده‌كاته به‌ڵگه له‌سه‌ر حه‌رامێتى خوى نهێنى).
(8) [ وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ (٨) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مانه‌ت و په‌یمانه‌كانیان ئه‌پارێزن، ئه‌و شته‌ی كه به ئه‌مانه‌ت لایان دائه‌نرێ، یان ماڵ و منداڵیان، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ده‌ستیاندایه هه‌مووی ئه‌مانه‌ته‌و ئه‌یپارێزن، وه عه‌هدو به‌ڵێنێكیش بده‌ن ئه‌یبه‌نه سه‌ر، به‌ڵێن به خوای گه‌وره یاخود به مرۆڤه‌كان.
(9) [ وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (٩) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پارێزگاری له نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن و له كاتی خۆیدا ئه‌یكه‌ن به ته‌واوی به ڕكوع و سجوده‌وه.
(10) [ أُولَئِكَ هُمُ الْوَارِثُونَ (١٠) ] ئا ئه‌م كه‌سانه ئه‌بن به میراتگرى به‌هه‌شت.
(11) [ الَّذِينَ يَرِثُونَ الْفِرْدَوْسَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌بن به میراتگری فیرده‌وس كه به‌رزترین پله‌ی به‌هه‌شته وه ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شته وه له‌سه‌روویه‌وه عه‌رشی خوای گه‌وره‌یه [ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (١١) ] ئه‌وان به نه‌مری و هه‌میشه‌یی له فیرده‌وسدا ئه‌مێننه‌وه.
(12) [ وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ سُلَالَةٍ مِنْ طِينٍ (١٢) ] وه به دڵنیایى ئێمه مرۆڤمان دروست كردووه له (سولاله) كه بریتییه له ده‌ركردنی شتێك له شتێكی تر، كه ئاده‌ممان له‌و قوڕه ده‌ركردووه‌و دروست كردووه.
(13) {قۆناغەكانی دروستكردنی مرۆڤ} [ ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَكِينٍ (١٣) ] وه پاشان مرۆڤیشمان له دڵۆپه ئاوێك دروست كردووه‌و له شوێنێكی جێگیردا دامانناوه كه ڕه‌حمی ئافره‌ته.
(14) [ ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً ] پاشان ئه‌و دڵۆپه ئاوه ئه‌بێ به خوێنێكی مه‌یوو [ فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً ] پاشان ئه‌و خوێنه مه‌یووه ئه‌بێته پارچه گۆشتێكى ڕێكنه‌خراو وه دواتریش ڕێكئه‌خرێ [ فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا ] پاشان ئه‌و پارچه گۆشته ئه‌كه‌ین به ئێسقان و ئێسقانی لێ دروست ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لاشه‌ی ئه‌و مرۆڤه ڕابگرێ [ فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ] پاشان ئه‌و ئێسقانه‌یش به گۆشت دائه‌پۆشین [ ثُمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ ] پاشان ڕوح ئه‌كه‌ینه به‌ری وه ئه‌یكه‌ن به مرۆڤێكی تر [ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ (١٤) ] ئه‌و الله یه‌ی كه باشترین دروستكاره خێر‌و به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆره، وه شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه به گه‌وره بزانرێ.
(15) [ ثُمَّ إِنَّكُمْ بَعْدَ ذَلِكَ لَمَيِّتُونَ (١٥) ] له پاش ئه‌وه كه خوای گه‌وره دروستتان ئه‌كات و دێنه ژیانه‌وه له دوای ئه‌وه مردنتان به‌سه‌ردا دێت و ئه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه.
(16) [ ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ (١٦) ] پاشان له ڕۆژی قیامه‌تدا زیندوو ئه‌كرێنه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه.
(17) {هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَائِقَ ] وه له سه‌رووی ئێوه‌شه‌وه حه‌وت ئاسمانمان دروست كردووه یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك [ وَمَا كُنَّا عَنِ الْخَلْقِ غَافِلِينَ (١٧) ] وه ئێمه بێ ئاگا نین له دروستكراوه‌كانی خۆمان وه ئه‌یانپارێزین و نایه‌لین به‌ربێته‌وه سه‌ر زه‌وی.
(18) [ وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ ] وه له ئاسمانیشه‌وه بارانمان بۆ دابه‌زاندوون به ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاریكراو كه به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ی تیابێت [ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الْأَرْضِ ] وه ئه‌و ئاوه‌مان جێگیر كردووه له‌ناو زه‌ویدا [ وَإِنَّا عَلَى ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ (١٨) ] وه هه‌ر كاتێك ویستمان لێ بێت ئه‌وا ئاوه‌كانتان له‌ناو ئه‌به‌ین كه سوودی لێ نه‌بینن.
(19) [ فَأَنْشَأْنَا لَكُمْ بِهِ جَنَّاتٍ مِنْ نَخِيلٍ وَأَعْنَابٍ لَكُمْ فِيهَا فَوَاكِهُ كَثِيرَةٌ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (١٩) ] به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه باخ و بێستانی چڕوپڕمان بۆ دروست كردوون له دارخورماو مێو كه میوه‌ی زۆری بۆ ئێوه تیایه كه تام و چێژی لێ ئه‌كه‌ن وه هه‌یشه لێی ئه‌خۆن.
(20) [ وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِنْ طُورِ سَيْنَاءَ ] وه دارێكیش كه داری زه‌یتونه له كێوی (طور له سه‌یناء) له‌وێ زۆرتر ئه‌ڕوێت [ تَنْبُتُ بِالدُّهْنِ ] كه زه‌یتی زه‌یتونی لێ ده‌رئه‌كرێ [ وَصِبْغٍ لِلْآكِلِينَ (٢٠) ] وه زه‌یتى زه‌یتون و سركه‌و ئه‌و شتانه‌یشی لێ دروست ئه‌كرێ بۆ خواردن، (ئه‌وه‌ى ده‌یخوات نانى تێهه‌ڵده‌كێشێت و وه‌كو بۆیاخ ره‌نگى ده‌كات).
(21) [ وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً ] وه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌یش كه بۆمان دروست كردوون هه‌مووی په‌ندو عیبره‌تی تیایه بۆ ئێوه، وه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره [ نُسْقِيكُمْ مِمَّا فِي بُطُونِهَا ] له‌و شیره‌ی كه له‌ناو سكیدایه وه‌كو خواردنه‌وه‌یه‌ك وایه بۆ ئێوه [ وَلَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ كَثِيرَةٌ ] وه سوودی زۆری تریشی بۆ ئێوه تیایه: بۆ سواری و بارهه‌ڵگرتن و شیره‌كه‌ی و گۆشته‌كه‌ى و موه‌كه‌ى و بۆ جوانى و بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تر كه خۆتان سوودی لێ ئه‌بینن [ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (٢١) ] وه هه‌یشه بۆ خواردن به‌كاری دێنن.
(22) [ وَعَلَيْهَا وَعَلَى الْفُلْكِ تُحْمَلُونَ (٢٢) ] وه له‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه ئه‌ڕۆن و هه‌ڵتانده‌گرێ له وشكانى، وه له‌سه‌ر كه‌شتیش له‌ناو ده‌ریاكاندا ئه‌میش هه‌مووی نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌یه بۆ ئێوه.
(23) {بەسەرهاتی نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ ] وه به‌دڵنیایی ئێمه نوحمان - صلی الله علیه وسلم - بۆ لای قه‌ومه‌كه‌ی خۆی نارد [ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له خوای گه‌وره ئێوه هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌قتان نیه كه بیپه‌رستن [ أَفَلَا تَتَّقُونَ (٢٣) ] ئه‌وه بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن و خۆتان له ئاگری دۆزه‌خ ناپارێزن به‌وه‌ی كه ئیمان بێنن.
(24) [ فَقَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَوْمِهِ مَا هَذَا إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ ] ده‌سه‌ڵاتداره كافره‌كان له قه‌ومه‌كه‌ی وتیان: ئه‌میش هیچ نیه ته‌نها مرۆڤێكه وه‌كو ئێوه [ يُرِيدُ أَنْ يَتَفَضَّلَ عَلَيْكُمْ ] ئه‌یه‌وێ فه‌زڵی خۆی بدا به‌سه‌ر ئێوه‌داو ئێوه شوێنی بكه‌ون [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَأَنْزَلَ مَلَائِكَةً ] ئه‌یانووت: ئه‌گه‌ر خوا ویستی لێ بوایه مه‌لائیكه‌تێكی ئه‌كرد به پێغه‌مبه‌رو ئه‌ینارد نه‌ك ئه‌م پیاوه بنێرێ [ مَا سَمِعْنَا بِهَذَا فِي آبَائِنَا الْأَوَّلِينَ (٢٤) ] له باوك و باپیرانی پێشترماندا شتی وامان نه‌بیستووه كه له‌ناو مرۆڤدا كه‌سێك بكرێ به پێغه‌مبه‌ر.
(25) {نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - تۆمەتبار دەكرێت بە شێتی!} [ إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ بِهِ جِنَّةٌ ] ئه‌یانووت: ئه‌مه هیچ شتێك نیه ته‌نها پیاوێكه‌و شێت بووه‌و نازانێ چی ئه‌ڵێ [ فَتَرَبَّصُوا بِهِ حَتَّى حِينٍ (٢٥) ] چاوه‌ڕێ بن تا ماوه‌یه‌كی تر كاره‌كه‌ی ده‌رئه‌كه‌وێت و بۆتان ده‌رئه‌كه‌وێ كه ئه‌مه شێته، یاخود چاوه‌ڕێ بن تا ده‌مرێت و له كۆڵتان ده‌بێته‌وه.
(26) [ قَالَ رَبِّ انْصُرْنِي بِمَا كَذَّبُونِ (٢٦) ] پاش ئه‌وه‌ی نوح - صلی الله علیه وسلم - نۆسه‌دو په‌نجا ساڵ ده‌عوه‌و بانگه‌وازی كردن، وه ته‌واو بێ‌ئومێد بوو لێیان، وه خواى گه‌وره پێى راگه‌یاند كه كه‌سى تر موسڵمان نابێت، ئێنجا فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رم بخه به‌سه‌ر ئه‌و قه‌ومه‌دا كه منیان به درۆ زانی.
(27) {خوای گەورە فەرمان بە نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - دەكات بە دروستكردنی كەشتی} [ فَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ أَنِ اصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا ] خوای گه‌وره وه‌حی بۆ نارد كه‌شتیه‌كه دروست بكه له به‌رچاوی ئێمه‌و ئێمه ئه‌یپارێزین [ وَوَحْيِنَا ] وه به وه‌حی خۆمان فێرت ئه‌كه‌ین چۆن دروستی بكه‌ی [ فَإِذَا جَاءَ أَمْرُنَا ] وه كاتێك كه سزای ئێمه هات [ وَفَارَ التَّنُّورُ ] وه ته‌نوره‌كان ئاویان لێهه‌ڵقوڵا [ فَاسْلُكْ فِيهَا مِنْ كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ ] ئه‌وه له هه‌موو ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یه‌ك جووتێكی نێر‌و مێ هه‌ڵگره بۆ ناو كه‌شتیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ژیان ده‌ست پێ بكاته‌وه [ وَأَهْلَكَ ] وه كه‌سوكاریشت، واته: باوه‌ڕداران [ إِلَّا مَنْ سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ مِنْهُمْ ] ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه پێشتر خوای گه‌وره بڕیاری داوه له‌ناویان بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باوه‌ڕیان نه‌هێناوه وه‌كو هاوسه‌رو كوڕه‌كه‌ت [ وَلَا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا ] وه كاتێك سزاى منت بینى سۆز‌و به‌زه‌ییت نه‌جولێت بۆ كافران و گفتوگۆم له‌گه‌ڵ مه‌كه‌و داوام لێ مه‌كه ئه‌و كه‌سه زاڵم و موشریكانه ڕزگار بكه‌م [ إِنَّهُمْ مُغْرَقُونَ (٢٧) ] ئه‌وان به دڵنیایی نوقم و نگرۆی ئاوه‌كه ئه‌بن و له‌ناو ئه‌چن.
(28) [ فَإِذَا اسْتَوَيْتَ أَنْتَ وَمَنْ مَعَكَ عَلَى الْفُلْكِ ] وه كاتێك كه تۆ و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له‌گه‌ڵتدان له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌دا به‌رز بوونه‌وه [ فَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي نَجَّانَا مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٢٨) ] ئه‌وا بڵێ: حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه ئێمه‌ی ڕزگار كرد له‌م قه‌ومه سته‌مكاره موشریكه.
(29) [ وَقُلْ رَبِّ أَنْزِلْنِي مُنْزَلًا مُبَارَكًا ] وه بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له شوێنێكی پیرۆزى پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌تدا دامبگره [ وَأَنْتَ خَيْرُ الْمُنْزِلِينَ (٢٩) ] وه تۆ باشترین خوای كه له شوێنی باش‌دا دامانبگریت.
(30) [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ وَإِنْ كُنَّا لَمُبْتَلِينَ (٣٠) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ی كه بۆتمان گێڕایه‌وه له سه‌رخستنی نوح و - صلی الله علیه وسلم - باوه‌ڕداران و له‌ناودانى قه‌ومه بێباوه‌ڕه‌كه‌ی هه‌مووی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ته‌واویه‌تی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌و راستێتى پێغه‌مبه‌رانى، وه ئێمه ئه‌وانمان تاقیكرده‌وه به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رمان بۆ ناردن.
(31) [ ثُمَّ أَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ (٣١) ] له پاش نوحیش - صلی الله علیه وسلم - چه‌نده‌ها میلله‌تی ترمان دروست كرد وه‌كو قه‌ومی عاد كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان هود بوو - صلی الله علیه وسلم - .
(32) [ فَأَرْسَلْنَا فِيهِمْ رَسُولًا مِنْهُمْ ] پێغه‌مبه‌رێكمان له خۆیان بۆ ناردن كه هود پێغه‌مبه‌ر بوو - صلی الله علیه وسلم - [ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] ئه‌ویش پێی فه‌رموون: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن چونكه ته‌نها ئه‌و په‌رستراوی حه‌قه‌و جگه له‌و هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌ق نیه كه شایه‌نی په‌رستن بێ تا ئێوه بیپه‌رستن [ أَفَلَا تَتَّقُونَ (٣٢) ] ئه‌ی بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن و ئیمان ناهێنن.
(33) {دەسەڵاتدارە كافرەكان هانی خەڵكی دەدەن شوێنی پێغەمبەران نەكەون} [ وَقَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِهِ الَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِلِقَاءِ الْآخِرَةِ ] ده‌سه‌ڵاتداران له قه‌ومه‌كه‌ی كه كافرو بێباوه‌ڕ بوون، وه باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی نه‌بوو [ وَأَتْرَفْنَاهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] وه له ژیانی دونیادا خۆشگوزه‌رانمان كردبوون [ مَا هَذَا إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ ] ئه‌مانه وتیان: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره هیچ شتێك نیه ته‌نها مرۆڤێكه وه‌كو ئێوه [ يَأْكُلُ مِمَّا تَأْكُلُونَ مِنْهُ ] ئێوه چی ئه‌خۆن ئه‌ویش له‌وه ئه‌خوات [ وَيَشْرَبُ مِمَّا تَشْرَبُونَ (٣٣) ] وه ئێوه له چی ئه‌خۆنه‌وه ئه‌ویش له‌وه ئه‌خواته‌وه، پێغه‌مبه‌ر چۆن وا ئه‌بێت؟
(34) [ وَلَئِنْ أَطَعْتُمْ بَشَرًا مِثْلَكُمْ إِنَّكُمْ إِذًا لَخَاسِرُونَ (٣٤) ] وتیان: ئه‌مه مرۆڤێكه وه‌كو خۆتان ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی مرۆڤێك بكه‌ن به‌ڕاستی ئێوه زه‌ره‌رمه‌ندن به‌وه‌ی واز له خواكانی خۆتان بێنن له‌به‌ر قسه‌ی مرۆڤێكی وه‌ك خۆتان.
(35) [ أَيَعِدُكُمْ أَنَّكُمْ إِذَا مِتُّمْ وَكُنْتُمْ تُرَابًا وَعِظَامًا أَنَّكُمْ مُخْرَجُونَ (٣٥) ] ئایا ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ئه‌كات كه ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه بمرن و ببن به خۆڵ و ئێسقانتان نه‌مێنێ و بڕزێ ئایا سه‌رله‌نوێ ده‌رئه‌كرێنه‌وه‌و زیندوو ئه‌كرێنه‌وه؟
(36) [ هَيْهَاتَ هَيْهَاتَ لِمَا تُوعَدُونَ (٣٦) ] ئه‌مه‌ی كه به ئێوه ئه‌ڵێ زیندوو بوونه‌وه هه‌یه زۆر زۆر دووره ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنه‌ی كه به ئێوه‌ی داوه دووره‌و شتی وا ڕوونادات.
(37) [ إِنْ هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا ] هیچ شتێك نیه‌و ته‌نها ژیانی دونیایه‌و كۆتایی دێت و قیامه‌ت نیه [ نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ (٣٧) ] له دونیادا ئه‌ژین و ئه‌مرین و كۆتایی دێت و ئێمه زیندوو نابینه‌وه‌و ڕۆژی قیامه‌ت نیه.
(38) [ إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] ئه‌م پیاوه هیچ كه‌سێك نیه ته‌نها پیاوێكه‌و درۆی بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستووه‌و به درۆ ده‌ڵێت من پێغه‌مبه‌رى خوام [ وَمَا نَحْنُ لَهُ بِمُؤْمِنِينَ (٣٨) ] وه ئێمه باوه‌ڕی پێ ناكه‌ین .
(39) [ قَالَ رَبِّ انْصُرْنِي بِمَا كَذَّبُونِ (٣٩) ] هودیش - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رم بخه به‌سه‌ر ئه‌م قه‌ومه‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه منیان به درۆ زانی و باوه‌ڕیان پێ نه‌كردم.
(40) [ قَالَ عَمَّا قَلِيلٍ لَيُصْبِحُنَّ نَادِمِينَ (٤٠) ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م په‌شیمان ئه‌بنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات.
(41) [ فَأَخَذَتْهُمُ الصَّيْحَةُ بِالْحَقِّ ] خوای گه‌وره زریان و بایه‌كی سارد‌و به‌هێزو ده‌نگێكی گه‌وره‌ى بۆ ناردن [ فَجَعَلْنَاهُمْ غُثَاءً ] وه‌كو كه‌فی سه‌ر ده‌ریامان لێ كردن و له‌ناومان بردن و وشك بوون [ فَبُعْدًا لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٤١) ] ده‌ی كه‌سانێك كه سته‌مكارو موشریكن دووركه‌ونه‌وه له ڕه‌حمه‌تی خوا‌و تیاچن.
(42) [ ثُمَّ أَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قُرُونًا آخَرِينَ (٤٢) ] له پاش ئه‌مانیش خوای گه‌وره چه‌نده‌ها ئوممه‌ت و میلله‌تانی تری دروست كرد وه‌كو قه‌ومی صاڵح و لوط و شوعه‌یب.
(43) [ مَا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَأْخِرُونَ (٤٣) ] هه‌موو ئوممه‌تێك كه ئیمان نه‌هێنێ بۆ له‌ناو بردنیان كاتی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه نه پێش ئه‌كه‌وێت و نه دوا ئه‌كه‌وێت.
(44) [ ثُمَّ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا تَتْرَى ] پاشان پێغه‌مبه‌رانی خۆمان یه‌ك له دوای یه‌ك نارد [ كُلَّ مَا جَاءَ أُمَّةً رَسُولُهَا كَذَّبُوهُ ] هه‌ر ئوممه‌تێك كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بچووایه‌ته ناویان ئه‌وان زۆربه‌یان به‌درۆیان ئه‌زانی [ فَأَتْبَعْنَا بَعْضَهُمْ بَعْضًا ] ئێمه‌ش یه‌ك له دوای یه‌ك ئه‌و ئوممه‌تانه‌مان له‌ناو برد [ وَجَعَلْنَاهُمْ أَحَادِيثَ ] وه كردمانن به په‌ندو عیبره‌ت كه خه‌ڵكى له دوای خۆیان باسیان بكات [ فَبُعْدًا لِقَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ (٤٤) ] ده‌ى قه‌ومێك كه ئیمان ناهێنن دووركه‌ونه‌وه له ڕه‌حمه‌تی خوا‌و تیاچن.
(45) [ ثُمَّ أَرْسَلْنَا مُوسَى وَأَخَاهُ هَارُونَ بِآيَاتِنَا وَسُلْطَانٍ مُبِينٍ (٤٥) ] پاشان مو‌سا و هارونی برایمان نارد به كۆمه‌ڵێك موعجیزه‌و به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشكرا.
(46) [ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ ] بۆ لای فیرعه‌ون و داروده‌سته‌و پیاوماقوڵانی [ فَاسْتَكْبَرُوا ] ئه‌وان ئیمانیان نه‌هێناو خۆیان به‌گه‌وره زانی [ وَكَانُوا قَوْمًا عَالِينَ (٤٦) ] وه ئه‌وان قه‌ومێكی خۆبه‌گه‌وره‌زان بوون.
(47) [ فَقَالُوا أَنُؤْمِنُ لِبَشَرَيْنِ مِثْلِنَا ] وتیان: ئایا ئێمه ئیمان به دوو مرۆڤی وه‌كو خۆمان بێنین [ وَقَوْمُهُمَا لَنَا عَابِدُونَ (٤٧) ] له كاتێكدا كه قه‌ومه‌كه‌شیان ملكه‌چی ئێمه‌ن و عیباده‌ت بۆ ئێمه ئه‌كه‌ن.
(48) [ فَكَذَّبُوهُمَا فَكَانُوا مِنَ الْمُهْلَكِينَ (٤٨) ] به درۆیان زانین ئه‌مانیش خوای گه‌وره له‌ناوی بردن و له ئاوه‌كه‌دا نوقمی كردن.
(49) [ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ (٤٩) ] وه به دڵنیایى ئێمه ته‌وراتمان به مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به‌خشی به‌ڵكو قه‌ومه‌كه‌ی هیدایه‌ت وه‌رگرن و بێنه سه‌ر ڕێگای حه‌ق.
(50) [ وَجَعَلْنَا ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ آيَةً ] وه عیسای كوڕی مه‌ریه‌م و - صلی الله علیه وسلم - دایكیشیمان كرده موعجیزه‌یه‌ك له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره كه به‌بێ باوك دروستى كرد [ وَآوَيْنَاهُمَا إِلَى رَبْوَةٍ ] وه په‌نامان دان بۆ شوێنێكی به‌رز كه زه‌وی (بیت المقد‌س) بووه [ ذَاتِ قَرَارٍ وَمَعِينٍ (٥٠) ] كه شوێنی نیشته‌جێ بوون بوو وه ئاویشی لێ هه‌ڵئه‌قوڵا.
(51) [ يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوا بخۆن له‌و هه‌موو ڕزقه پاك و حه‌ڵاڵ و به‌تام و چێژه‌ی كه خوای گه‌وره پێى به‌خشیوون وه كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن (خواردنى حه‌ڵاڵ یارمه‌تیده‌ره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك، وه حه‌رام خواردن رێگره له ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك) [ إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ (٥١) ] به دڵنیایى من ئاگادارم به هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه ئێوه ئه‌یكه‌ن.
(52) [ وَإِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً ] وه ئه‌مه‌یش دینی ئێوه‌یه یه‌ك دینێكه كه بریتیه له یه‌كخواپه‌رستى [ وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاتَّقُونِ (٥٢) ] وه ته‌نها یه‌ك خوایه‌كیشتان هه‌یه كه منم به‌تاك و ته‌نها له من بترسێن و ته‌قوای من بكه‌ن.
(53) [ فَتَقَطَّعُوا أَمْرَهُمْ بَيْنَهُمْ زُبُرًا ] به‌ڵام خه‌ڵكی دینه‌كه‌یان له نێوانی خۆیاندا به‌ش به‌ش و پارچه پارچه كرد [ كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ (٥٣) ] بوونه چه‌ند حیزب و گروپێك هه‌ر حیزبێكیش به‌و مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌و پڕۆگرامه‌ی كه خۆی پێیه‌تی دڵخۆش و سه‌رسامه‌و وا ئه‌زانن له‌سه‌ر هیدایه‌تن، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامێتى پارچه پارچه‌یى و حیزبایه‌تى، چونكه خواى گه‌وره به خراپه باسى ده‌كات و زه‌مى ده‌كات).
(54) [ فَذَرْهُمْ فِي غَمْرَتِهِمْ حَتَّى حِينٍ (٥٤) ] لێیان بگه‌ڕێ و وازیان لێ بێنه با له دوودڵی و گومڕایی خۆیاندا بن تا كاتی دیاریكراویان دێت كه خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات.
(55) [ أَيَحْسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُمْ بِهِ مِنْ مَالٍ وَبَنِينَ (٥٥) ] ئایا وا ئه‌زانن ئێمه ئه‌و ماڵ و منداڵه‌ی كه پێمان به‌خشیوون هه‌روا بێهوده‌یه‌و لێیان ناپرسینه‌وه‌و وائه‌زانن له خۆشه‌ویستیدا پێیان ده‌به‌خشین؟ نه‌خێر وانیه.
(56) [ نُسَارِعُ لَهُمْ فِي الْخَيْرَاتِ بَلْ لَا يَشْعُرُونَ (٥٦) ] هه‌ر شتێك خێری تیابێت ئێمه به په‌له پێیان ئه‌به‌خشین به‌ڵام ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن كه ئه‌مه ئیستیدراجه‌و له‌ناكاو خوای گه‌وره له‌ناویان ئه‌بات.
(57) {هەندێك لە سیفاتی باوەڕداران} [ إِنَّ الَّذِينَ هُمْ مِنْ خَشْيَةِ رَبِّهِمْ مُشْفِقُونَ (٥٧) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ترسی خوای گه‌وره‌یان له دڵدایه‌و به به‌رده‌وام له خوای گه‌وره ئه‌ترسێن.
(58) [ وَالَّذِينَ هُمْ بِآيَاتِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ (٥٨) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره هه‌یه.
(59) [ وَالَّذِينَ هُمْ بِرَبِّهِمْ لَا يُشْرِكُونَ (٥٩) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان دانانێن و به‌تاك و ته‌نها خوا ئه‌په‌رستن.
(60) [ وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوْا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَى رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ (٦٠) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وه‌ی كه پێمان به‌خشیوون ئه‌یبه‌خشن هێشتا دڵیشیان ئه‌ترسێ كه خوای گه‌وره لێیان وه‌رنه‌گرێ، وه ئه‌زانن و دڵنیان كه ئه‌وان بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات، (عائیشه) پرسیارى ئه‌م ئایه‌ته‌ى له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كرد ئایا ئه‌مانه كه‌سانێكن دزى ده‌كه‌ن و زینا ده‌كه‌ن و مه‌ى ده‌خۆن و له خوا ده‌ترسێن؟ فه‌رمووى: (نه‌خێر ئه‌ى كچى صدیق به‌ڵكو ئه‌مانه كه‌سانێكن نوێژ ده‌كه‌ن و به رۆژوو ده‌بن و زه‌كات ده‌ده‌ن و له‌وه ده‌ترسێن خوا لێیان قه‌بوڵ نه‌كات).
(61) [ أُولَئِكَ يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ ] ئا ئه‌مانه ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌كه‌ن له خێر‌و چاكه‌دا [ وَهُمْ لَهَا سَابِقُونَ (٦١) ] وه ئه‌مان پێشبڕكێ ئه‌كه‌ن بۆ خێر‌و چاكه.
(62) [ وَلَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ] وه ئێمه‌ش ته‌كلیف و باری قورس ناخه‌ینه سه‌ر هیچ كه‌سێك ته‌نها به گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێت [ وَلَدَيْنَا كِتَابٌ يَنْطِقُ بِالْحَقِّ ] وه كتابێكیشمان هه‌یه كه نامه‌ی كرده‌وه‌كانیانه هه‌مووی تێدا نووسراوه‌ته‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا دێته قسه‌و حه‌قه‌كه ئاشكرا ئه‌بێت [ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (٦٢) ] وه ئه‌وان هیچ سته‌مێكیان لێ ناكرێت به‌وه‌ی پاداشتیان كه‌م بكرێته‌وه یان سزای خه‌ڵكى بخرێته سه‌ریان.
(63) [ بَلْ قُلُوبُهُمْ فِي غَمْرَةٍ مِنْ هَذَا ] به‌ڵكو كافران دڵیان بێئاگایه له‌م كتابه‌و ئاگایان لێ نیه‌و غافڵن لێی [ وَلَهُمْ أَعْمَالٌ مِنْ دُونِ ذَلِكَ ] وه جگه له‌شه‌ریك دانان بۆ خواى گه‌وره كرده‌وه‌ی خراپی تریشیان هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه ئه‌چنه دۆزه‌خه‌وه [ هُمْ لَهَا عَامِلُونَ (٦٣) ] كه خۆیان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
(64) [ حَتَّى إِذَا أَخَذْنَا مُتْرَفِيهِمْ بِالْعَذَابِ ] تا ئه‌وانه‌ی كه له‌نازو نیعمه‌ت و خۆشحاڵیدا بوون بردماننه‌وه به‌وه‌ی كه سزامان دان [ إِذَا هُمْ يَجْأَرُونَ (٦٤) ] ئه‌و كاته هاوار ئه‌كه‌ن و داوای فریاكه‌وتن ئه‌كه‌ن.
(65) [ لَا تَجْأَرُوا الْيَوْمَ ] له ڕۆژی قیامه‌ت پێیان ئه‌ووترێ: داوای فریاكه‌وتن مه‌كه‌ن و كه‌س نیه فریاتان بكه‌وێ [ إِنَّكُمْ مِنَّا لَا تُنْصَرُونَ (٦٥) ] ئێوه لێره كه‌س نیه له سزای ئێمه ڕزگارتان بكات و بتانپارێزێ و سه‌رتان بخات.
(66) [ قَدْ كَانَتْ آيَاتِي تُتْلَى عَلَيْكُمْ ] به دڵنیایى له دونیادا ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا خوێندرایه‌وه [ فَكُنْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ تَنْكِصُونَ (٦٦) ] ئێوه به پشتدا ئه‌گه‌ڕانه‌وه‌و پشتان تێ ئه‌كرد.
(67) [ مُسْتَكْبِرِينَ بِهِ ] خۆتان به‌گه‌وره ئه‌زانی، یان به‌هۆى كه‌عبه‌وه‌و شانازیان به كه‌عبه‌وه ده‌كرد [ سَامِرًا تَهْجُرُونَ (٦٧) ] وه به شه‌ویش كۆ ئه‌بوونه‌وه‌و تانه‌تان له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم -، یان له قورئان ئه‌داو ئه‌تانووت: جادو شیعر‌و فاڵچێتیه.
(68) [ أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا الْقَوْلَ ] ئایا په‌ندو عیبره‌تیان له وته‌كانی خوای گه‌وره وه‌رنه‌گرت، واته: له قورئان (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز وته‌و فه‌رمووده‌و كه‌لامى خواى گه‌وره‌یه‌و دروستكراو نیه) [ أَمْ جَاءَهُمْ مَا لَمْ يَأْتِ آبَاءَهُمُ الْأَوَّلِينَ (٦٨) ] یاخود ئایا شتێكیان بۆ هاتووه كه بۆ باوك و باپیرانیان نه‌هاتبێت بۆیه قورئان وه‌رناگرن و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه!؟ نه‌خێر وانیه‌و چه‌نده‌ها كتابی تر له پێش قورئاندا بۆ خه‌ڵكى سه‌رده‌مانى پێشتر هاتووه، یاخود كتابێكیان بۆ هاتووه كه بۆ باوك و باپیرانیان نه‌هاتووه‌و ئه‌وان له‌سه‌رده‌مى نه‌زانى و نه‌فامیدا مردن بۆیه ده‌بوایه پله‌و پایه‌ى ئه‌م قورئانه‌یان بزانیایه‌و شوێنى بكه‌وتنایا.
(69) [ أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنْكِرُونَ (٦٩) ] یاخود ئایا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان نه‌ناسیوه‌و نازانن ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و راستگۆیه تا ئینكاری بكه‌ن.
(70) [ أَمْ يَقُولُونَ بِهِ جِنَّةٌ ] یاخود ئه‌ڵێن: پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان شێته! كه وانه‌بوو به‌ڵكو له هه‌موویان عاقڵتر بوو [ بَلْ جَاءَهُمْ بِالْحَقِّ ] به‌ڵكو ئه‌و حه‌قی بۆ هێناون [ وَأَكْثَرُهُمْ لِلْحَقِّ كَارِهُونَ (٧٠) ] به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان ڕقیان له حه‌ق بوو شوێنى حه‌ق نه‌ئه‌كه‌وتن.
(71) [ وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءَهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَنْ فِيهِنَّ ] وه ئه‌گه‌ر حه‌ق، یان خواى گه‌وره شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌وتایه‌و به‌قسه‌ى ئه‌وانى بكردایا كه ئه‌وان حه‌زیان له‌وه‌بوو شه‌ریك بۆ خوا دابنرێ ئه‌وا زه‌وی و ئاسمانه‌كان و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندایه هه‌مووی تێك ئه‌چوو له‌به‌ر خراپى بۆچون و هه‌واو ئاره‌زوویان [ بَلْ أَتَيْنَاهُمْ بِذِكْرِهِمْ ] به‌ڵكو ئێمه شتێكمان بۆ هێناون كه قورئانه یادیان ئه‌خاته‌وه، یاخود ڕێز‌و پله‌و پایه‌ی ئه‌وانی تیایه ئه‌گه‌ر شوێنی بكه‌ون [ فَهُمْ عَنْ ذِكْرِهِمْ مُعْرِضُونَ (٧١) ] به‌ڵام ئه‌وان پشت ئه‌كه‌ن له‌و زیكر‌و یاده‌ی خوای گه‌وره.
(72) [ أَمْ تَسْأَلُهُمْ خَرْجًا فَخَرَاجُ رَبِّكَ خَيْرٌ ] یاخود ئایا ئه‌م پێغه‌مبه‌ره داوای پاره‌ی لێ كردوون تا شوێنى نه‌كه‌ون؟ به‌ڵكو ئه‌و ته‌نها چاوه‌ڕێى پاداشتى خواى گه‌وره‌یه‌و ڕزق و ڕۆزی و پاداشتى خوای گه‌وره باشتره بۆى [ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (٧٢) ] وه خوای گه‌وره باشترین ڕۆزیده‌ره.
(73) [ وَإِنَّكَ لَتَدْعُوهُمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٧٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌دڵنیایی تۆ بانگیان ئه‌كه‌ی بۆ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره.
(74) [ وَإِنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ عَنِ الصِّرَاطِ لَنَاكِبُونَ (٧٤) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ئیمانیان به ڕۆژی قیامه‌ت نیه به‌دڵنیایی ئه‌وان له ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره لائه‌ده‌ن بۆ گومڕایی.
(75) [ وَلَوْ رَحِمْنَاهُمْ وَكَشَفْنَا مَا بِهِمْ مِنْ ضُرٍّ ] وه ئه‌گه‌ر ئێمه ڕه‌حمیان پێ بكه‌ین و ئه‌و وشكه‌ساڵی و نه‌بوونیه‌ی له‌سه‌ریانه لای بده‌ین [ لَلَجُّوا فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (٧٥) ] ئه‌وه دووباره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر توغیان و سه‌ركه‌شی و گومڕایی خۆیان و تیایدا ڕۆئه‌چن.
(76) [ وَلَقَدْ أَخَذْنَاهُمْ بِالْعَذَابِ فَمَا اسْتَكَانُوا لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ (٧٦) ] (ئه‌بو سوفیان) هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وتى: سوێندت ده‌ده‌م به خواى گه‌وره‌و خزمایه‌تى، ژیانمان زۆر سه‌خته تا پێسته‌و خوێنمان خوارد دوعامان بۆ بكه (چونكه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دوعاى نه‌بوونى و وشكه‌ساڵى لێ‌كردبوون كه ئیمانیان نه‌هێنا) خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئێمه ئه‌وانمان تووشی سزا‌و وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی كرد به‌ڵام ئه‌وان ملكه‌چ نه‌بوون بۆ په‌روه‌ردگاریان و ملكه‌چی و زه‌لیلی و خشوعیان بۆ خوای گه‌وره ده‌رنه‌بڕی و نه‌گه‌ڕانه‌وه له كوفر‌و تاوان، به‌ڵكو به‌رده‌وام بوون.
(77) [ حَتَّى إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَابًا ذَا عَذَابٍ شَدِيدٍ ] تا ده‌رگایه‌كیان لێ ئه‌كه‌ینه‌وه كه سزایه‌كی سه‌ختیان بده‌ین كه سزای ڕۆژی قیامه‌ته [ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ (٧٧) ] ئه‌وان ئه‌و كاته سه‌رسام ئه‌مێنن و بێ‌ئومێد ئه‌بن له هه‌موو خێرێك.
(78) [ وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی بیستن و بینین و دڵی به ئێوه به‌خشیوه تا تێبگه‌ن [ قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ (٧٨) ] به‌ڵام كه‌مێكتان شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نازو نیعمه‌تانه.
(79) [ وَهُوَ الَّذِي ذَرَأَكُمْ فِي الْأَرْضِ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی بڵاو كردۆته‌وه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی [ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٧٩) ] وه له داهاتووشدا هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و كۆتان ئه‌كاته‌وه له ڕۆژی قیامه‌ت.
(80) [ وَهُوَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه زیندوو ئه‌كاته‌وه له رۆژى قیامه‌تدا، وه له دونیادا ده‌تانمرێنێ [ وَلَهُ اخْتِلَافُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ] وه خوای گه‌وره‌یه جیاوازی خستۆته نێوان شه‌و و ڕۆژه‌وه له درێژى و كورتى و ساردى و گه‌رمى و روناكى و تاریكى [ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (٨٠) ] ئه‌وه بۆ بیر ناكه‌نه‌وه له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره.
(81) [ بَلْ قَالُوا مِثْلَ مَا قَالَ الْأَوَّلُونَ (٨١) ] به‌ڵكو ئه‌مانیش قسه‌ی باوك و باپیرانی پێشتریان كرد.
(82) [ قَالُوا أَإِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ (٨٢) ] وتیان: ئایا ئێمه ئه‌گه‌ر بمرین و ببین به خۆڵ و ئێسقانه‌كانمان بڕزێ ئایا ئێمه سه‌رله‌نوێ دروست ئه‌كرێینه‌وه.
(83) [ لَقَدْ وُعِدْنَا نَحْنُ وَآبَاؤُنَا هَذَا مِنْ قَبْلُ ] به دڵنیایی به‌ڵێن به ئێمه‌و باوك و باپیرانمان درابوو له پێشتریشدا به‌ڵام نه‌مان بینی زیندوو كردنه‌وه هه‌بێ [ إِنْ هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (٨٣) ] ئه‌مه ته‌نها په‌ندو سه‌رگوزشته‌ی پێشینه‌یه‌و ئه‌گێڕدرێته‌وه‌و هیچ ڕاستی و حه‌قیقه‌تێكی نیه.
(84) {هاوبەشبڕیاردەران دان بە پەروەردگارێتی خوای گەورەدا دەنێن} [ قُلْ لِمَنِ الْأَرْضُ وَمَنْ فِيهَا إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٨٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌م زه‌وییه‌و ئه‌وه‌ی كه تیایه‌تی و له‌سه‌رێتى موڵكی كێیه پێم بڵێن ئه‌گه‌ر زانیاریتان هه‌یه و ئه‌زانن؟
(85) [ سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ] ئه‌ڵێن: هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ قُلْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (٨٥) ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ كه ئه‌مه موڵكی خوای گه‌وره‌یه خوایه‌كی ئه‌وه‌نده به‌ده‌سه‌ڵات و تاك و ته‌نهایه له موڵكدا ئه‌ی بۆ بیر ناكه‌نه‌وه‌و ئیمانی پێ ناهێنن و به تاك و ته‌نها نایپه‌رستن؟
(86) [ قُلْ مَنْ رَبُّ السَّمَاوَاتِ السَّبْعِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ (٨٦) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: كێ په‌روه‌ردگاری هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كه‌و په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌یه؟
(87) [ سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ] ئه‌ڵێن: هه‌مووی موڵكی خوایه‌و خوای گه‌وره په‌روه‌ردگارو خاوه‌نێتی [ قُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ (٨٧) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌ی بۆ ته‌قوای خوا ناكه‌ن و خۆتان له ئاگری دۆزه‌خ ناپارێزن به‌وه‌ی كه ئیمانی پێ بێنن و به‌تاك و ته‌نها بیپه‌رستن و شه‌ریكی بۆ دانه‌نێن؟
(88) [ قُلْ مَنْ بِيَدِهِ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيْءٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: موڵكی هه‌موو شتێك به‌ده‌ست كێیه‌و هه‌ڵسوكه‌وتى تیادا ده‌كات؟ [ وَهُوَ يُجِيرُ ] كه په‌نای هه‌موو كه‌س و شتێك ئه‌دات [ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ ] وه ئه‌گه‌ر سزای كه‌سێك بدات كه‌س ناتوانێ په‌نای ئه‌و كه‌سه بدات [ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٨٨) ] ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌زانن.
(89) [ سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ] ئه‌ڵێن: موڵكی هه‌موو شتێك ته‌نها به‌ده‌ست خوایه [ قُلْ فَأَنَّى تُسْحَرُونَ (٨٩) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌وه چیتانه ئه‌ڵێی سیحر‌و جادووتان لێكراوه، كه هه‌موو ئه‌م شتانه ده‌زانن ئه‌ى بۆ ئیمان ناهێنن؟
(90) [ بَلْ أَتَيْنَاهُمْ بِالْحَقِّ ] به‌ڵكو ئێمه (لا إله إلا الله) و حه‌قمان بۆ هێناون [ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (٩٠) ] به‌ڵام ئه‌وان به دڵنیایى درۆ ئه‌كه‌ن و درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵده‌به‌ستن كه شه‌ریكى بۆ داده‌نێن.
(91) [ مَا اتَّخَذَ اللَّهُ مِنْ وَلَدٍ ] خوای گه‌وره منداڵی بۆ خۆی بڕیار نه‌داوه‌و پێویستی به منداڵ نیه [ وَمَا كَانَ مَعَهُ مِنْ إِلَهٍ ] وه هیچ خوایه‌كیش له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا نیه‌و تاك و ته‌نهایه [ إِذًا لَذَهَبَ كُلُّ إِلَهٍ بِمَا خَلَقَ ] ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زاتی پیرۆزی الله خوایه‌كی تر هه‌بوایه ئه‌و كاته هه‌ر خوایه‌ك ئه‌ڕۆی ئه‌و شته‌ی كه خۆی دروستی كردووه خۆی ته‌سه‌ڕوفى تیا ئه‌كردو كێشه ئه‌كه‌وته نێوانیانه‌وه [ وَلَعَلَا بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ ] وه هه‌ندێكیان زاڵ ئه‌بوون به‌سه‌ر هه‌ندێكی تریاندا [ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ (٩١) ] پاك و بێگه‌ردی و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره له‌م وه‌سفانه‌ی كه ئه‌یده‌نه پاڵى، وه خوای گه‌وره شه‌ریك و منداڵی نیه.
(92) [ عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ] خوای گه‌وره زانای نهێنی و ئاشكراكانه و زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه [ فَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (٩٢) ] به‌رزی و بڵندی بۆ خوای گه‌وره له‌و شیركه‌ی كه ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره زۆر له‌وه پاكتره.
(93) [ قُلْ رَبِّ إِمَّا تُرِيَنِّي مَا يُوعَدُونَ (٩٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له‌وانی ئه‌كه‌ی كه سزایان ئه‌ده‌ی ئه‌گه‌ر نیشانمت دا‌و من ئاماده بووم سزاى من مه‌ده.
(94) [ رَبِّ فَلَا تَجْعَلْنِي فِي الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٩٤) ] خوایه ئه‌گه‌ر سزات بۆ سه‌ر ئه‌وان دابه‌زاند من له‌ناو سته‌مكاران و زاڵماندا مه‌هێله‌وه با دوور بم لێیان و من ده‌ركه له‌ناویان.
(95) [ وَإِنَّا عَلَى أَنْ نُرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَادِرُونَ (٩٥) ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - له‌و به‌ڵێنه‌ی كه به تۆی ئه‌ده‌ین سزاى ئه‌وان ئه‌ده‌ین و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه سزایان بده‌ین و نیشانتى بده‌ین.
(96) {بە چاكە وەڵامی خراپە بدەنەوە} [ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ السَّيِّئَةَ ] به‌ڵام تۆ به چاكه وه‌ڵامی خراپه بده‌وه‌و لێیان ببووره [ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَصِفُونَ (٩٦) ] ئێمه زاناترین به‌وه‌ی كه ئه‌وان چۆن وه‌سفی تۆ ئه‌كه‌ن و چی ئه‌ده‌نه پاڵ تۆ.
(97) [ وَقُلْ رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَاتِ الشَّيَاطِينِ (٩٧) ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من په‌نا ئه‌گرم به تۆ له وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان.
(98) [ وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَنْ يَحْضُرُونِ (٩٨) ] وه په‌نا ئه‌گرم به تۆ خوایه كه شه‌یتانه‌كان ئاماده بن.
(99) {كافران داوای گەڕانەوە دەكەن بۆ دونیا!} [ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ ] تا یه‌كێك له‌وان له كافران كاتێك كه مردن بۆی دێت و ده‌مرێت [ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ (٩٩) ] ئه‌له‌و كاته هاوار ئه‌كات ئه‌ی په‌روه‌ردگار بمگه‌ڕێنه‌وه بۆ دونیا.
(100) [ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ] به‌ڵكو له دونیادا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌م كه پێشتر نه‌مكردبوو (داوا ناكات بگه‌ڕێته‌وه بۆ دونیا تا رابوێرێت و تاوان بكات به‌ڵكو تا كرده‌وه‌ى چاك بكات، كه‌واته ئه‌وه‌ى له ژیاندایه با كرده‌وه‌ى چاك بكات پێش ئه‌وه‌ى بمرێت و داواى گه‌ڕانه‌وه بكات و نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه) [ كَلَّا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: نه‌خێر گه‌ڕاندنه‌وه بۆ دونیا نیه [ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا ] ئه‌مه ته‌نها قسه‌یه‌كه ئه‌و ئه‌یڵێ [ وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ (١٠٠) ] وه له پێش ئه‌مانه‌وه ژیانی به‌رزه‌خ و ناو قه‌بر هه‌یه تا ڕۆژی قیامه‌ت.
(101) [ فَإِذَا نُفِخَ فِي الصُّورِ فَلَا أَنْسَابَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍ ] كاتێك فوو ئه‌كرێت به كه‌ڕه‌ناداو قیامه‌ت هه‌ڵئه‌سێ ئه‌و كاته هیچ كه‌س فه‌خرو شانازی به كه‌سوكارێوه ناكات، یان سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت و هیچ نه‌سه‌بێك سوودی نیه و نامێنێت ته‌نها نه‌سه‌بى پێغه‌مبه‌رى خوا نه‌بێت - صلی الله علیه وسلم - [ وَلَا يَتَسَاءَلُونَ (١٠١) ] وه كه‌س داوای هیچ شتێك له كه‌س ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س نایپه‌رژێته سه‌ر كه‌س.
(102) [ فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (١٠٢) ] جا هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی قورس‌تر بێت له تاى ته‌رازوى كرده‌وه خراپه‌كانى ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك حه‌سه‌نه‌و چاكه‌یش بێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو ڕزگاربوون له ئاگرى دۆزه‌خ و ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، (كه‌واته كه‌س كرده‌وه‌ى چاكى لا كه‌م نه‌بێت، چونكه له‌وانه‌یه یه‌ك چاكه‌و یه‌ك حه‌سه‌نه تاى ترازووى كرده‌وه چاكه‌كانمان قورس‌تر بكات و رزگارمان بێت).
(103) [ وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی سووكتر بێت له تاى ته‌رازوى كرده‌وه خراپه‌كانى [ فَأُولَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ (١٠٣) ] ئه‌مانه نه‌فسی خۆیان دۆڕاندووه‌و زه‌ره‌رمه‌ند بوونه‌و به نه‌مری له ئاگری دۆزه‌خدا ده‌مێننه‌وه.
(104) {حاڵی كافران لە ناو ئاگری دۆزەخدا} [ تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ النَّارُ ] ئاگر هه‌موو ده‌موچاو و ڕوویان دائه‌پۆشێ و ئه‌یگرێته‌وه [ وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ (١٠٤) ] وه ئه‌وان تیایدا چاره‌یان گرژه‌و لێویان شۆڕ ئه‌بێته‌وه له ماندوو بوونداو ددانه‌كانیان ده‌رئه‌كه‌وێ.
(105) [ أَلَمْ تَكُنْ آيَاتِي تُتْلَى عَلَيْكُمْ فَكُنْتُمْ بِهَا تُكَذِّبُونَ (١٠٥) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئایا من پێغه‌مبه‌رم بۆ نه‌ناردن و كتابم بۆ دانه‌به‌زاندن و ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا نه‌خوێندرایه‌وه به‌ڵام ئێوه به‌درۆتان زانی.
(106) [ قَالُوا رَبَّنَا غَلَبَتْ عَلَيْنَا شِقْوَتُنَا ] وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌واو ئاره‌زوو زاڵ بوو به‌سه‌رماندا ئه‌مه ئێمه‌ی به‌دبه‌خت كرد [ وَكُنَّا قَوْمًا ضَالِّينَ (١٠٦) ] وه ئێمه به‌ڕاستی كه‌سانێكی گومڕا بووین.
(107) [ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مجاره له ئاگری دۆزه‌خ ده‌رمان بكه [ فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ (١٠٧) ] ئه‌گه‌ر جارێكی تر گه‌ڕاینه‌وه بۆ كوفر‌و خراپه‌كاری ئه‌وا ئێمه به‌ڕاستی سته‌مكارین.
(108) [ قَالَ اخْسَئُوا فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ (١٠٨) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: بێده‌نگ بن تیایدا‌و هیچ قسه مه‌كه‌ن چونكه وه‌ڵامتان نادرێته‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (دۆزه‌خییه‌كان بانگى مالیكى ده‌رگاوانى دۆزه‌خ ده‌كه‌ن، چل ساڵ وه‌ڵامیان ناداته‌وه پاشان وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌و پێیان ده‌ڵێت ده‌رچوونتان نیه‌و بۆ هه‌میشه‌یى ده‌مێننه‌وه).
(109) [ إِنَّهُ كَانَ فَرِيقٌ مِنْ عِبَادِي يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا ] له دونیادا كۆمه‌ڵێك له به‌نده باوه‌ڕداره‌كانی من ئه‌یانووت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه ئیمانمان به تۆ هێناوه تۆ لێمان خۆشبه‌و ڕه‌حممان پێ بكه [ وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ (١٠٩) ] وه تۆ باشترین خوای كه ڕه‌حم و به‌زه‌یی به باوه‌ڕداران ده‌كه‌یت.
(110) [ فَاتَّخَذْتُمُوهُمْ سِخْرِيًّا ] ئێوه گاڵته‌تان به‌وان ئه‌كرد [ حَتَّى أَنْسَوْكُمْ ذِكْرِي ] تا زیكر‌و یادی منتان له‌بیر كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رقاڵی ئه‌وان بوون [ وَكُنْتُمْ مِنْهُمْ تَضْحَكُونَ (١١٠) ] وه ئێوه گاڵته‌تان به‌وان ئه‌كردو به‌وان پێ ئه‌كه‌نین له دونیادا.
(111) [ إِنِّي جَزَيْتُهُمُ الْيَوْمَ بِمَا صَبَرُوا أَنَّهُمْ هُمُ الْفَائِزُونَ (١١١) ] ئه‌مڕۆ من پاداشتی ئه‌وانم دایه‌وه به‌هۆی ئه‌و ئارام گرتنه‌ی كه له دونیا ئارامیان ئه‌گرت له‌سه‌ر ئێوه ئه‌وان ئێستا براوه‌ن و سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازن و له به‌هه‌شتدان.
(112) [ قَالَ كَمْ لَبِثْتُمْ فِي الْأَرْضِ عَدَدَ سِنِينَ (١١٢) ] خوای گه‌وره پێیان ئه‌فه‌رمووێ: ئێوه چه‌ند ساڵ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ژیاون؟
(113) [ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ] ئه‌ڵێن: خوایه له دونیا ته‌نها ڕۆژێك یان به‌شێك له ڕۆژێك ژیاوین [ فَاسْأَلِ الْعَادِّينَ (١١٣) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توانای ژماردنیان هه‌یه پرسیار له‌وانیش بكه.
(114) [ قَالَ إِنْ لَبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا ] خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: ئێوه له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ژیاون ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ [ لَوْ أَنَّكُمْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (١١٤) ] ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن، واته: سه‌رقاڵ نه‌بوونه به عیباده‌ت و گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌و خۆتان بۆ ئه‌م ڕۆژه ئاماده نه‌كردووه‌و دونیاى فانیتان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر به‌هه‌شتى نه‌بڕاوه‌ى هه‌میشه‌یی.
(115) [ أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ (١١٥) ] ئایا ئێوه وا حساب ئه‌كه‌ن كه ئێوه‌مان بێهوده بۆ یارى و كات به‌سه‌ربردن دروست كردووه‌و ئێوه ئیهمال كراون و پاداشت و لێپرسینه‌وه‌و سزا نیه‌و بۆ لای ئێمه ناگه‌ڕێنه‌وه.
(116) [ فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ ] خوای گه‌وره زۆر به‌رزو بڵندتره له‌وه‌ی كاره‌كانى بۆ گاڵته‌و كات به‌سه‌ر بردن بێت [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ (١١٦) ] هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نهازاتی پیرۆزی الله نه‌بێ كه په‌روه‌ردگاری عه‌رشی به‌ڕێزو جوانه.
(117) {پاڕانەوەو پەرستنی جگە لە خوای گەورە بێ بەڵگەیە} [ وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ ] وه هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ زاتی پیرۆزی الله دا خوایه‌كی تر بپه‌رستێ و له خوایه‌كی تر بپاڕێته‌وه ئه‌وه هیچ به‌ڵگه‌ی پێ نیه له‌و شته‌دا وه ئیشه‌كه‌ی ئه‌ویش نابێته به‌ڵگه بۆ خه‌ڵكی تر [ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ ] وه لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره لێی ئه‌پرسێته‌وه‌و سزای ئه‌دات [ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ (١١٧) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سه كافرانه سه‌ربه‌رزو سه‌رفراز ناكات.
(118) [ وَقُلْ رَبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار لێم خۆشبه‌و تاوانه‌كانم داپۆشه، وه ڕه‌حمم پێ بكه‌و له داهاتوو له تاوان بمپارێزه [ وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ (١١٨) ] وه تۆ باشترین خوای كه ڕه‌حم سۆز‌و به‌زه‌یی به باوه‌ڕداران ئه‌كه‌یت، والله أعلم.