(1) سووره‌تی (شوعراء) (واته: شاعیران) سووره‌تێكى مه‌ككی یه ته‌نها ئایه‌تى (١٩٧) و (٢٢٤) تا كۆتایى نه‌بێت مه‌ده‌نى یه (٢٢٧) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ طسم (١) ] له سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سوورهتهكاندا هاتوون.
(2) [ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ (٢) ] ئه‌مه ئایه‌ته‌كانی ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌یه كه روون و ئاشكرایه.
(3) [ لَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَفْسَكَ أَلَّا يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ (٣) ] له‌وانه‌یه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - نه‌فسی خۆت به‌هیلاك بده‌ی له غه‌م و په‌ژاره‌دا كه كافران باوه‌ڕ ناهێنن.
(4) [ إِنْ نَشَأْ نُنَزِّلْ عَلَيْهِمْ مِنَ السَّمَاءِ آيَةً ] ئه‌گه‌ر ئێمه ویستمان لێ بێ له ئاسمانه‌وه موعجیزه‌یه‌كیان بۆ دائه‌به‌زێنین ناچاریان بكات كه ئیمان بێنن [ فَظَلَّتْ أَعْنَاقُهُمْ لَهَا خَاضِعِينَ (٤) ] به‌رده‌وام ئه‌و كاته گه‌ردنیان ملكه‌چ ئه‌بێت بۆی، به‌ڵام نابێت كه‌س به زۆر موسڵمان بكرێت به‌ڵكو به ویستى خۆیانه.
(5) [ وَمَا يَأْتِيهِمْ مِنْ ذِكْرٍ مِنَ الرَّحْمَنِ مُحْدَثٍ إِلَّا كَانُوا عَنْهُ مُعْرِضِينَ (٥) ] وه هیچ زیكر‌و یاد كردنه‌وه‌یه‌كیان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه له قورئانی پیرۆزدا بۆ نایات كه تازه بێت ئیلا ئه‌وان پشتی تێ ئه‌كه‌ن وه باوه‌ڕی پێ ناهێنن.
(6) [ فَقَدْ كَذَّبُوا ] به دڵنیایی ئه‌وان قورئانیان به‌درۆ زانی [ فَسَيَأْتِيهِمْ أَنْبَاءُ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (٦) ] وه له داهاتوودا هه‌واڵ و سه‌ره‌نجامى ئه‌م گاڵته پێ كردنه‌یان پێ ئه‌گات، واته: خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات.
(7) [ أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى الْأَرْضِ كَمْ أَنْبَتْنَا فِيهَا مِنْ كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ (٧) ] ئایا نابینن له‌سه‌ر زه‌ویدا ئێمه چه‌ندێك ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌مان ڕواندووه له هه‌موو جۆرێك جووتێكی به‌سوودو جوان.
(8) [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً ] به دڵنیایى ئه‌مانه هه‌مووی نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره [ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ (٨) ] به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان ئیمان ناهێنن.
(9) [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (٩) ] وه به دڵنیایى په‌روه‌ردگارت زۆر باڵاده‌ست و به به‌زه‌ییه.
(10) {گفتوگۆی نێوان مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و خوای گەورە} [ وَإِذْ نَادَى رَبُّكَ مُوسَى أَنِ ائْتِ الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (١٠) ] وه په‌روه‌ردگارت بانگی له مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كرد بڕۆ بۆ لای ئه‌و قه‌ومه سته‌مكاره كه قه‌ومی فیرعه‌ونه (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره قسه ده‌كات و سیفه‌تى قسه كردنى هه‌یه).
(11) [ قَوْمَ فِرْعَوْنَ أَلَا يَتَّقُونَ (١١) ] قه‌ومی فیرعه‌ونه كه ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن، پێیان بڵێ: ئایا بۆ له سزای خوای گه‌وره ناترسێن.
(12) [ قَالَ رَبِّ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يُكَذِّبُونِ (١٢) ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من له‌وه ئه‌ترسێم كه به درۆم بزانن.
(13) [ وَيَضِيقُ صَدْرِي ] وه دڵم ته‌نگ بێ [ وَلَا يَنْطَلِقُ لِسَانِي ] وه زمانم نه‌كرێته‌وه بۆ قسه كردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گیریه‌ك له زمانی‌دا هه‌بوو، (مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كه منداڵ بوو ده‌ستى بۆ ریشى فیرعه‌ون برد، ئه‌ویش توڕه بوو وتى سوكایه‌تى پێكردووم ده‌بێت بیكوژم، ئاسیاى خێزانى وتى ئه‌مه منداڵه‌و نافامێت تاقیبكه‌وه‌و پشكۆیه‌ك ئاگرو هه‌ندێك خورما دابنێ ئه‌گه‌ر ده‌ستى برد بۆ خورماكه ئه‌وا بیكوژه، وه ئه‌گه‌ر ده‌ستى برد بۆ پشكۆ ئاگره‌كه ئه‌وا دیاره نافامێت و مه‌یكوژه، مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ده‌ستى برد بۆ پشكۆ ئاگره‌كه‌و بردى بۆ ده‌مى و رزگارى بوو له كوشتن، جا له‌و كاته‌وه گیرییه‌ك له زمانی‌دا هه‌بوو) [ فَأَرْسِلْ إِلَى هَارُونَ (١٣) ] په‌یام بنێره بۆ هارونی برام و بیكه به پێغه‌مبه‌ر تا له‌گه‌ڵمدا بێت وه‌كو یارمه‌تیده‌رێك (باشترین چاكه‌یه‌ك كه برا له‌گه‌ڵ براكه‌ى كردبێتى ئه‌مه‌یه كه موسى له‌گه‌ڵ هارونى براى كردى كه داواى له خواى گه‌وره كرد بیكات به پێغه‌مبه‌ر).
(14) [ وَلَهُمْ عَلَيَّ ذَنْبٌ ] وه ئه‌وان تاوانێكیان له‌سه‌ر منه كه كاتی خۆی یه‌كێكم لێ كوشتن له (قيبطي)ه‌كان له هۆزى فیرعه‌ون كه نه‌مزانی و مه‌به‌ستم كوشتنى نه‌بوو [ فَأَخَافُ أَنْ يَقْتُلُونِ (١٤) ] وه له‌وه‌ش ئه‌ترسێم كه ئه‌وان بمكوژن و تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه، كه ئه‌م ترسه ترسێكی سروشتیه‌و ئاساییه‌و دروسته.
(15) [ قَالَ كَلَّا ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: نه‌خێر بڕۆ مه‌ترسێ ناتكوژن [ فَاذْهَبَا بِآيَاتِنَا ] خوای گه‌وره وه‌ڵامی دایه‌وه‌و هارونی برای كرد به پێغه‌مبه‌رو فه‌رمووى هه‌ردووكتان به‌یه‌كه‌وه بڕۆن به موعجیزه‌كانم پشتیوانی‌تان ده‌كه‌م مه‌ترسێن [ إِنَّا مَعَكُمْ مُسْتَمِعُونَ (١٥) ] وه منیش له‌گه‌ڵتاندام ئه‌بیستم، به بیستن و بینین و توانا‌و ده‌سه‌ڵات و پاراستن و سه‌رخستن له‌گه‌ڵتاندام.
(16) [ فَأْتِيَا فِرْعَوْنَ ] بڕۆن بۆ لای فیرعه‌ون [ فَقُولَا إِنَّا رَسُولُ رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٦) ] بڵێن ئێمه نێردراو و پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانین.
(17) [ أَنْ أَرْسِلْ مَعَنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ (١٧) ] به فیرعه‌ون بڵێن كه به‌نی ئیسرائیلى كردووه به كۆیله با ئازادیان بكات و له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بیاننێره.
(18) {گفتوگۆی نێوان مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و فیرعەون} [ قَالَ أَلَمْ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدًا ] كاتێك كه چوون بۆ لای فیرعه‌ون و به نه‌رم ونیانی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا كرد‌و پێیان وت، فیرعه‌ون وتی: ئه‌ی مو‌سا ئایا به منداڵی ئێمه به‌خێومان نه‌كردیت و له ماڵى ئێمه‌دا گه‌وره نه‌بوویت له كاتێكدا منداڵنی ترمان ئه‌كوشت تۆمان نه‌كوشت؟ [ وَلَبِثْتَ فِينَا مِنْ عُمُرِكَ سِنِينَ (١٨) ] وه چه‌نده‌ها ساڵ له لای ئێمه مایته‌وه ئێستا خۆت كردووه به پێغه‌مبه‌ر له ئێمه!
(19) [ وَفَعَلْتَ فَعْلَتَكَ الَّتِي فَعَلْتَ ] وه ئه‌و كرده‌وه خراپه‌یشت كرد كه كوشتنی (قيبطي)هكه بوو [ وَأَنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (١٩) ] وه تۆ كه‌سێكی كه نكوڵى و كوفرانه‌ی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ى ئێمه ئه‌كه‌ی به‌سه‌رته‌وه.
(20) [ قَالَ فَعَلْتُهَا إِذًا وَأَنَا مِنَ الضَّالِّينَ (٢٠) ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ڵێ من ئه‌و پیاوه (قيبطي)هم كوشت به‌ڵام من ئه‌و كاته كه‌سێكی نه‌زان و وێڵ بووم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا وه‌حیم بۆ نه‌هاتبوو وه پێغه‌مبه‌ر نه‌بووم.
(21) [ فَفَرَرْتُ مِنْكُمْ لَمَّا خِفْتُكُمْ ] بۆیه له ئێوه ڕامكرد بۆ (مه‌دیه‌ن) كاتێك كه لێتان ترسام تۆڵه‌ی خۆتان بسه‌نن [ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكْمًا ] په‌روه‌ردگارم حوكم و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێ به‌خشیم [ وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُرْسَلِينَ (٢١) ] وه منی كرد به یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ران و نێردراوانی خۆی [ وَتِلْكَ نِعْمَةٌ تَمُنُّهَا عَلَيَّ ] وه ئه‌م نیعمه‌ته‌یش كه تۆ منه‌ت ئه‌كه‌ی به‌سه‌ر مندا كه منت به منداڵی گه‌وره كردووه.
(22) [ أَنْ عَبَّدْتَ بَنِي إِسْرَائِيلَ (٢٢) ] به‌ڵام باسی ئه‌وه ناكه‌ی كه هه‌موو به‌نو ئیسرائیلت كردووه به عه‌بدو كۆیله‌ی خۆت و ده‌یانچه‌وسێنیته‌وه كه هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كرد دایكم له ترسی ئه‌وه‌ى تۆ نه‌مكوژیت منی هه‌ڵدایه ناو ئاوه‌كه‌وه‌و كه‌وتمه ژێر ده‌ستت ئێستاش منه‌ت ئه‌كه‌ی به‌سه‌رمدا.
(23) [ قَالَ فِرْعَوْنُ وَمَا رَبُّ الْعَالَمِينَ (٢٣) ] فیرعه‌ون وتی: ئه‌و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌ی تۆ باسی ئه‌كه‌ی چیه‌و كێیه؟
(24) [ قَالَ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: په‌روه‌ردگاری هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كه‌و هه‌ر حه‌وت زه‌ویه‌كه‌و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندایه خوا‌و به‌ڕێوبه‌رو هه‌ڵسوڕێنه‌ری هه‌موویه‌تی [ إِنْ كُنْتُمْ مُوقِنِينَ (٢٤) ] ئه‌گه‌ر ئێوه دڵنیایی و یه‌قینتان هه‌یه.
(25) [ قَالَ لِمَنْ حَوْلَهُ أَلَا تَسْتَمِعُونَ (٢٥) ] فیرعه‌ون وه‌كو سوكایه‌تى و گاڵته پێكردن به‌وانه‌ی ده‌وروپشت و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی خۆی وت ئایا نابیستن و پێتان سه‌یر نیه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - چی ئه‌ڵێ؟
(26) [ قَالَ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ (٢٦) ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: الله په‌روه‌ردگاری ئێوه‌و په‌روه‌ردگاری باوك و باپیرانی پێشینه‌یشتانه.
(27) [ قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ الَّذِي أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌ (٢٧) ] فیرعه‌ون وتی: به‌ڕاستی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی كه نێردراوه بۆ لای ئێوه كه موسایه كه‌سێكی شێته، گاڵته‌ی پێئه‌كرد.
(28) [ قَالَ رَبُّ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ (٢٨) ] موساش - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: په‌روه‌ردگاری من په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا‌و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندایه، وه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و خۆى هه‌ڵی ئه‌سووڕێنێ ئه‌گه‌ر ئێوه عه‌قڵتان هه‌یه‌و بیر ئه‌كه‌نه‌وه.
(29) {فیرعەون هەڕەشە لە مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - دەكات} [ قَالَ لَئِنِ اتَّخَذْتَ إِلَهًا غَيْرِي لَأَجْعَلَنَّكَ مِنَ الْمَسْجُونِينَ (٢٩) ] فیرعه‌ون كه ده‌مكوت كرا به به‌ڵگه و قسه‌ى نه‌ما په‌ناى برد بۆ هێزو ده‌سه‌ڵاتى و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرد‌و وتی: ئه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر جگه له من خوایه‌كی تر بۆ خۆت بڕیار بده‌ی ئه‌وه ئه‌تخه‌مه به‌ندینخانه‌وه.
(30) [ قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكَ بِشَيْءٍ مُبِينٍ (٣٠) ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئایا من به‌ڵگه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و ئاشكرام بۆت نه‌هێناوه كه ئاشكرایه له‌سه‌ر ڕاستگۆیی من.
(31) [ قَالَ فَأْتِ بِهِ إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (٣١) ] فیرعه‌ون وتی: ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ی موعجیزه‌و شتێكی ئاشكرام بۆ بێنه.
(32) {مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - موعجیزە نیشان فیرعەون دەدات} [ فَأَلْقَى عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعْبَانٌ مُبِينٌ (٣٢) ] موساش - صلی الله علیه وسلم - گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی هه‌ڵداو بوو به مارێكی گه‌وره‌و ئاشكرا‌و دیار كه ده‌بینرا.
(33) [ وَنَزَعَ يَدَهُ ] وه ده‌ستیشی ده‌ركرد [ فَإِذَا هِيَ بَيْضَاءُ لِلنَّاظِرِينَ (٣٣) ] ده‌ستی زۆر سپی و پرشنگدار بوو وه‌كو مانگى چوارده ئه‌دره‌وشایه‌وه هه‌موو به چاوی خۆیان بینیان، (مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - خۆى كه‌سێكى ئه‌سمه‌ر بوو)
(34) [ قَالَ لِلْمَلَإِ حَوْلَهُ ] فیرعه‌ون له جیاتى ئه‌وه‌ى ئیمانى پێ بێنێت به ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وروپشتی وت: [ إِنَّ هَذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ (٣٤) ] به‌ڕاستی ئه‌مه جادووگه‌رێكی زۆر زانایه.
(35) [ يُرِيدُ أَنْ يُخْرِجَكُمْ مِنْ أَرْضِكُمْ بِسِحْرِهِ ] ئینجا فیرعه‌ون خه‌ڵكى لێ هانداو وتی: مو‌سا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه به‌م سیحره‌ی سه‌ره‌نجى خه‌ڵكى راكێشێت و شوێنكه‌وتوانى زۆر بكات و زاڵ بێت به‌سه‌ر ئێوه‌داو له شاری خۆتان ده‌رتات بكات و ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌تاندا، (ئه‌مه پیشه‌ى كافران و بێباوهڕانه كه درۆ بۆ پێغه‌مبه‌ران و شوێنكه‌وتوانیان هه‌ڵده‌به‌ستن و تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن به جۆره‌ها تۆمه‌تى پوچه‌ڵ و بێبنه‌ما تا له پێش چاو خه‌ڵكى ناشیرینیان بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام راستیه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و خواى گه‌وره حه‌ق و شوێنكه‌وتوانى سه‌رده‌خات) [ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ (٣٥) ] بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجیان ڕاكێشێ وتی: ئێوه فه‌رمانتان به چیه‌و چی ئه‌ڵێن؟
(36) [ قَالُوا أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَابْعَثْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ (٣٦) ] وتیان: ئیشی خۆی و براكه‌ی دوابخه، وه بنێره به شاره‌كاندا بگه‌ڕێن وه خه‌ڵكى هه‌ر هه‌مووی كۆ بكه‌نه‌وه.
(37) {فیرعەون جادووگەران كۆ دەكاتەوە} [ يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٍ (٣٧) ] وه بگه‌ڕێن هه‌رچی جادووگه‌ری زۆر زانا‌و شاره‌زایه هه‌ر هه‌مووی كۆ بكه‌نه‌وه‌و بیانهێنن.
(38) [ فَجُمِعَ السَّحَرَةُ لِمِيقَاتِ يَوْمٍ مَعْلُومٍ (٣٨) ] هه‌رچی ساحیر‌و جادووگه‌ری به‌ناوبانگ و زانا هه‌بوو هه‌موویان كۆكرده‌وه بۆ كاتێكی دیاریكراو كه ڕۆژی جه‌ژن بوو (هه‌زاران ساحیر بوون).
(39) [ وَقِيلَ لِلنَّاسِ هَلْ أَنْتُمْ مُجْتَمِعُونَ (٣٩) ] وه به خه‌ڵكی وترا یان هانی خه‌ڵكى درا كه هه‌موویان كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شته ببینن له نێوان موسا‌و - صلی الله علیه وسلم - ساحیره‌كاندا.
(40) [ لَعَلَّنَا نَتَّبِعُ السَّحَرَةَ إِنْ كَانُوا هُمُ الْغَالِبِينَ (٤٠) ] وتیان: به‌ڵكو ئێمه شوێن ساحیره‌كان بكه‌وین ئه‌گه‌ر ئه‌مان سه‌ركه‌ون و بیبه‌نه‌وه (نه‌یانووت شوێن حه‌ق ده‌كه‌وین).
(41) [ فَلَمَّا جَاءَ السَّحَرَةُ قَالُوا لِفِرْعَوْنَ ] كاتێك كه ساحیره‌كان هاتن به فیرعه‌ونیان وت: [ أَئِنَّ لَنَا لَأَجْرًا إِنْ كُنَّا نَحْنُ الْغَالِبِينَ (٤١) ] ئه‌ی فیرعه‌ون ئه‌گه‌ر ئێمه زاڵ بین و بیبه‌ینه‌وه ئایا هیچ ئه‌جرو پاداشتێكمان بۆ هه‌یه؟
(42) [ قَالَ نَعَمْ وَإِنَّكُمْ إِذًا لَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ (٤٢) ] فیرعه‌ون وتی: به‌ڵێ، وه ئێوه ئه‌كه‌مه كه‌سه نزیكه‌كانی خۆم، واته: پله‌و پایه‌تان ئه‌ده‌مێ.
(43) [ قَالَ لَهُمْ مُوسَى أَلْقُوا مَا أَنْتُمْ مُلْقُونَ (٤٣) ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: چیتان پێیه هه‌ڵی بده‌ن و جادووی خۆتان بكه‌ن.
(44) [ فَأَلْقَوْا حِبَالَهُمْ وَعِصِيَّهُمْ ] حه‌بل و گۆچانه‌كانیان هه‌ڵداو [ وَقَالُوا بِعِزَّةِ فِرْعَوْنَ إِنَّا لَنَحْنُ الْغَالِبُونَ (٤٤) ] وه وتیان: به‌عیززه‌ت و توانا‌و ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی فیرعه‌ون به دڵنیایى ئێمه زاڵ ئه‌بین و ئه‌یبه‌ینه‌وه [ فَأَلْقَى مُوسَى عَصَاهُ ] موسایش - صلی الله علیه وسلم - گۆچانه‌كه‌ی هه‌ڵدا.
(45) [ فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ (٤٥) ] ئه‌و ئیفك و درۆیه‌ی كه ئه‌وان هه‌ڵیانبه‌ستبوو له سیحر‌و جادوو ئه‌مه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - هه‌موو ئه‌وه‌ی ئه‌وانی قووتداو نه‌یهێشت.
(46) {جادووگەران موسڵمان دەبن‌و كڕنوش بۆ خوا دەبەن} [ فَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سَاجِدِينَ (٤٦) ] كاتێك ساحیره‌كان ئه‌م شته‌یان بینی زانیان ئه‌مه سیحر‌و جادوو نیه به‌ڵكو ئه‌مه موعجیزه‌یه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه بۆیه هه‌موویان باوه‌ڕیان هێناو كڕنوشیان بۆ خوای گه‌وره برد.
(47) [ قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ الْعَالَمِينَ (٤٧) ] وتیان: ئیمانمان به په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان هێنا.
(48) [ رَبِّ مُوسَى وَهَارُونَ (٤٨) ] په‌روه‌ردگاری مو‌سا و هارون، واته: فیرعه‌ون تۆ په‌روه‌ردگارو خوا نیت.
(49) {فیرعەون هەڕەشە دەكات} [ قَالَ آمَنْتُمْ لَهُ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ ] فیرعه‌ون وتی: ئایا ئێوه ئیمانتان به مو‌سا هێنا پێش ئه‌وه‌ی كه من ئیزنتان بده‌م [ إِنَّهُ لَكَبِيرُكُمُ الَّذِي عَلَّمَكُمُ السِّحْرَ ] مو‌سا پیاوه گه‌وره‌كه‌تان بوو كه فێره سیحری كردن، واته: ئێوه ئه‌م سیحره له موساوه فێر بوونه، (خۆیشى ده‌یزانى وا نیه‌و درۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكات له موسڵمان بوونى خه‌ڵكى) [ فَلَسَوْفَ تَعْلَمُونَ ] ئه‌وه له داهاتووێكی نزیكدا ئه‌زانن كه چیتان به‌سه‌ر دێنم [ لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ مِنْ خِلَافٍ ] ئه‌بێ ده‌ست و پێتان به پێچه‌وانه‌وه ببڕمه‌وه ده‌ستی ڕاست و پێی چه‌پ و به پێچه‌وانه‌وه به‌م شێوازه [ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ (٤٩) ] وه ئه‌بێ هه‌ر هه‌مووتان له خاچ و دار بده‌م و هه‌ڵتان بواسم تا ببن به په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵكى، (كافران كه به به‌ڵگه ده‌مكوت بكرێن و بیروباوه‌ڕه پوچه‌ڵه‌كه‌یان بۆ خه‌ڵكى روون بكرێته‌وه په‌نا ده‌به‌ن بۆ كوشتن و بڕین و توندوتیژى و هه‌ڕه‌شه‌و ترساندن و تۆقاندن، كه ئه‌مه پیشه‌ى هه‌میشه‌یى ئه‌وان بووه به‌ڵام موسڵمانانى پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ستى چه‌ورى خۆیان به‌سه‌ر موسڵماناندا ده‌ساون).
(50) {جادوگەرە موسڵمان بووەكان بێباكن لە هەڕەشەكانی فیرعەون} [ قَالُوا لَا ضَيْرَ ] وتیان: ئێمه هیچ زه‌ره‌رو زیانێكمان پێ ناگات هه‌رچیمان پێ لێبكه‌ی له دونیادا بێباكین و گوێى پێ ناده‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆتایی دێت و ئه‌ڕوات [ إِنَّا إِلَى رَبِّنَا مُنْقَلِبُونَ (٥٠) ] ئێمه بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌و مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه.
(51) [ إِنَّا نَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لَنَا رَبُّنَا خَطَايَانَا ] ئێمه به ئومێدی ئه‌وه‌ین كه خوای گه‌وره له تاوانه‌كانی ڕابردوومان خۆش بێت [ أَنْ كُنَّا أَوَّلَ الْمُؤْمِنِينَ (٥١) ] كه ئێمه ئێستا یه‌كه‌مجار موسڵمان بووین و له یه‌كه‌م موسڵمانانین و له پێش خه‌ڵكیدا موسڵمان بووینه.
(52) {مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - بەشەو بە نهێنی موسڵمانان دەرباز دەكات} [ وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِي إِنَّكُمْ مُتَّبَعُونَ (٥٢) ] خوای گه‌وره وه‌حی بۆ مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - نارد كه به شه‌و به‌نی ئیسرائیلى به‌نده‌كانی من ده‌ربكه له میصر چونكه فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانی شوێنتان ئه‌كه‌ون، ئه‌ویش به‌شه‌و به‌نهێنى ده‌ری كردن.
(53) [ فَأَرْسَلَ فِرْعَوْنُ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ (٥٣) ] فیرعه‌ون كه بینى به‌نى ئیسرائیل رۆیشتوون و نه‌ماون توڕه بوو به‌ناو شاره‌كاندا خه‌ڵكی نارد‌و شوێنكه‌وتوان و سه‌ربازه‌كانی خۆی هه‌ر هه‌مووی كۆ كرده‌وه‌و وتی:
(54) [ إِنَّ هَؤُلَاءِ لَشِرْذِمَةٌ قَلِيلُونَ (٥٤) ] به دڵنیایى ئه‌مانه كه‌سانێكی نزم و بێڕێزو كه‌من.
(55) [ وَإِنَّهُمْ لَنَا لَغَائِظُونَ (٥٥) ] وه ئه‌مانه هه‌میشه ئێمه دڵ ته‌نگ و توڕه ئه‌كه‌ن و خه‌فه‌تمان ئه‌ده‌نێ.
(56) [ وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَاذِرُونَ (٥٦) ] وه ئێمه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیداین بۆ شوێن كه‌وتنی به‌نی ئیسرائیل و له‌ناو بردنیان.
(57) [ فَأَخْرَجْنَاهُمْ مِنْ جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (٥٧) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانیمان ده‌ركرد له شوێنێكدا كه باخ و بێستان و كانی و ڕووبار‌و سه‌رچاوه‌ی ئاویان هه‌بوو.
(58) [ وَكُنُوزٍ ] وه كه‌نزو ئاڵتوون و خشڵیان هه‌بوو [ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ (٥٨) ] وه شوێن و كۆشكی چاكیان هه‌بوو.
(59) [ كَذَلِكَ وَأَوْرَثْنَاهَا بَنِي إِسْرَائِيلَ (٥٩) ] به‌و شێوازه به‌نی ئیسرائیلمان كرد به میراتگریان ئه‌وانمان له‌ناوبردو به‌نی ئیسرائیل چوونه شوێنیان.
(60) {فیرعەون‌و سەربازانی شوێن مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و موسڵمانان دەكەون } [ فَأَتْبَعُوهُمْ مُشْرِقِينَ (٦٠) ] وه له كاتی به‌ره‌به‌یان و ڕۆژهه‌ڵاتندا فیرعه‌ون و وه‌زیرو ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌ربازانى هه‌موویان شوێنی موسا‌و - صلی الله علیه وسلم - موسڵمانان كه‌وتن.
(61) [ فَلَمَّا تَرَاءَى الْجَمْعَانِ ] كاتێك كه هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌و یه‌كتریان لێ ده‌ركه‌وت و یه‌كتریان بینى [ قَالَ أَصْحَابُ مُوسَى إِنَّا لَمُدْرَكُونَ (٦١) ] هاوهڵانى مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - وتیان: ئه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه فیرعه‌ون پێمان گه‌یشت و پێشمان ئاوه‌كه‌یه‌و دواشمان فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانێتی.
(62) [ قَالَ كَلَّا ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: نه‌خێر ئه‌وان به ئێمه ناگه‌ن [ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ (٦٢) ] به دڵنیایى من په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵدایه به‌زانیارى و بیستن و بینین و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتى، ئه‌و سه‌رمان ئه‌خات و ڕێنماییمان ئه‌كات و ڕزگارمان ئه‌كات.
(63) {بە ئیزنی خوا دەریا دەبێت بە زەوی وشك} [ فَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: وه‌حیمان بۆ مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - نارد [ أَنِ اضْرِبْ بِعَصَاكَ الْبَحْرَ ] به‌و گۆچانه‌ی به ده‌ستته‌وه‌یه بیده به ده‌ریاكه‌دا [ فَانْفَلَقَ ] ده‌ریاكه له‌ت بوو، بوو به زه‌ویه‌كی وشك [ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍ كَالطَّوْدِ الْعَظِيمِ (٦٣) ] وه به ئیزنی خوای گه‌وره ئاوه‌كه به‌رز بووه‌وه‌و هه‌ر شه‌پۆلێكی وه‌كو پارچه شاخێكی گه‌وره له ئاسمان ڕاوه‌ستاو بوو به دوانزه ڕێگا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوانزه هۆز بوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هۆزێك به ئیسراحه‌ت بپه‌ڕنه‌وه، وه نێوانی ئاوه‌كه‌یش خوای گه‌وره بای نارد‌و وشكی كرد‌و به‌ناو وشكانیدا تێ ئه‌په‌ڕین، وه تاق و كه‌لێنی له نێوان ئاوه‌كاندا كرده‌وه تا له یه‌كترى دیار بن و دڵنیا بن هه‌موویان رزگاریان بووه.
(64) {مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و موسڵمانان رزگاریان دەبێت‌و فیرعەون‌و سەربازانی نوقمی دەریاكە دەبن} [ وَأَزْلَفْنَا ثَمَّ الْآخَرِينَ (٦٤) ] وه ئه‌له‌وێدا فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانیمان نزیك كرده‌وه له ده‌ریاكه تا چوونه ناو ده‌ریاكه‌وه ئه‌وانیش به دوایاندا ڕۆیشتن.
(65) [ وَأَنْجَيْنَا مُوسَى وَمَنْ مَعَهُ أَجْمَعِينَ (٦٥) ] موسا‌و - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا بوون هه‌موومان ڕزگار كردن و له ده‌ریاكه په‌ڕینه‌وه.
(66) [ ثُمَّ أَغْرَقْنَا الْآخَرِينَ (٦٦) ] پاشان فیرعه‌ون و سه‌ربازو وه‌زیرو ده‌ست و پێوه‌ندیمان هه‌مووی له‌ناو ئاوه‌كه‌دا غه‌رق كرد‌و كه‌سیان رزگاریان نه‌بوو.
(67) [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً ] كه ئه‌مه به‌ڕاستی ئایه‌ت و موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ده‌رئه‌خات [ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ (٦٧) ] به‌ڵام زۆربه‌یان ئیمانیان نه‌هێنا ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێ وه‌كو (ئاسیای خێزانی فیرعه‌ون).
(68) [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (٦٨) ] وه په‌روه‌ردگاری تۆ به‌ڕاستی زۆر باڵاده‌ست و به عیززه‌ته، وه زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه بۆ باوه‌ڕداران.
(69) {گفتوگۆی نێوان ئیبراهیم پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ إِبْرَاهِيمَ (٦٩) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - باسی به‌سه‌رهاتی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - بۆ بخوێنه‌وه.
(70) [ إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ مَا تَعْبُدُونَ (٧٠) ] كاتێك كه به باوكی و قه‌ومه‌كه‌ی فه‌رموو: ئه‌وه ئێوه چی ئه‌په‌رستن؟ ئه‌یزانی بت ئه‌په‌رستن به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندیان بكات.
(71) [ قَالُوا نَعْبُدُ أَصْنَامًا ] وتیان: ئێمه بت ئه‌په‌رستین [ فَنَظَلُّ لَهَا عَاكِفِينَ (٧١) ] وه به‌رده‌وام به دیاریانه‌وه نیشته‌جێین و ماوینه‌ته‌وه‌و ده‌یانپه‌رستین.
(72) [ قَالَ هَلْ يَسْمَعُونَكُمْ إِذْ تَدْعُونَ (٧٢) ] ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئایا كاتێك ئێوه لێیان بپاڕێنه‌وه ئه‌و بتانه قسه‌ی ئێوه ئه‌بیستن؟
(73) [ أَوْ يَنْفَعُونَكُمْ ] یان كه شوێنیان كه‌وتوونه‌و ئه‌یانپه‌رستن ئه‌وان سوودتان پێ ئه‌گه‌یه‌نن؟ [ أَوْ يَضُرُّونَ (٧٣) ] یان ئه‌گه‌ر واز له په‌رستنیان بێنن ئه‌توانن زیانتان پێ بگه‌یه‌نن؟
(74) [ قَالُوا بَلْ وَجَدْنَا آبَاءَنَا كَذَلِكَ يَفْعَلُونَ (٧٤) ] دانیان نا كه بته‌كانیان هیچ سودو زیانیان به‌ده‌ست نیه‌و وتیان: به‌ڵكو ئێمه باوك و باپیرانی خۆمان بینیوه به‌م شێوه‌یه عیباده‌تیان بۆ ئه‌و بتانه ئه‌كرد ئێمه‌ش چاو له‌وان ئه‌كه‌ین و لاسایی ئه‌وان ئه‌كه‌ینه‌وه (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ته‌قلیدو لاسایی كردنه‌وه‌ى كوێرانه حه‌رامه‌و مرۆڤ ده‌بێت شوێن به‌ڵگه بكه‌وێت).
(75) [ قَالَ أَفَرَأَيْتُمْ مَا كُنْتُمْ تَعْبُدُونَ (٧٥) ] ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: پێم بڵێن ئه‌و شتانه‌ی كه ئێوه ئه‌یپه‌رستن هیچ سوودو كاریگه‌رییه‌كیان هه‌یه؟
(76) [ أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمُ الْأَقْدَمُونَ (٧٦) ] ئێوه‌و باوك و باپیرانی پێشینه‌تان هه‌مووتان ئه‌مانه ئه‌په‌رستن هیچ سوودێكتان پێ ناگه‌یه‌نن.
(77) [ فَإِنَّهُمْ عَدُوٌّ لِي ] به‌ڵكو ئه‌وانه هه‌موو دوژمنی منن [ إِلَّا رَبَّ الْعَالَمِينَ (٧٧) ] ته‌نها په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان نه‌بێ ئه‌و دۆست و خۆشه‌ویستی منه چونكه تواناى به‌سه‌ر ئه‌م شتانه‌دا هه‌یه:
(78) [ الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ (٧٨) ] هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه كه منی دروست كردووه، وه هه‌ر ئه‌ویش هیدایه‌تم ئه‌دات و ڕێنماییم ئه‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دین و دونیا‌م.
(79) [ وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ (٧٩) ] وه هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه كه خواردن و خواردنه‌وه‌م پێ ئه‌به‌خشێ.
(80) [ وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ (٨٠) ] وه كاتێك كه نه‌خۆش بكه‌وم هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه كه شیفام ئه‌دات (وه‌كو ئه‌ده‌بێك نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌دایه پاڵ خوای گه‌وره ته‌نها شیفاكه‌ى بۆ خواى گه‌وره گه‌ڕانده‌وه).
(81) [ وَالَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحْيِينِ (٨١) ] وه هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه كاتێك كه ئه‌ممرێنێ وه دواتریش زیندووم ئه‌كاته‌وه بۆ لێپرسینه‌وه [ وَالَّذِي أَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ (٨٢) ] وه هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه كه ئومێدم پێیه‌تى كه له تاوانه‌كانم خۆش بێ له ڕۆژی قیامه‌تدا (كاتێك كه بته‌كانی شكاند وتی: گه‌وره‌كه‌یان شكاندوویه‌تی، وانه‌بوو خۆى شكاندیانى، وه كاتێك كه ئه‌وان چوونه ده‌ره‌وه‌ی شار وتی: من نه‌خۆشم، وه نه‌خۆش نه‌بوو، وه كاتێك كه سارای خێزانى له‌گه‌ڵدا بوو وتی: خوشكمه مه‌به‌ستى خوشكى دینى بوو بۆ ئه‌وه‌ى رزگارى بكات له ده‌ستدرێژى پاشا كافره‌كه، به ئومێدم خوای گه‌وره له‌م تاوانانه‌م خۆش بێ) [ رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار زانیارى و زانستێكی به‌سوود یان پێغه‌مبه‌رایه‌تیم پێ ببه‌خشه [ وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ (٨٣) ] وه بمگه‌یه‌نه به پیاوچاكان له به‌هه‌شتدا.
(82) [ وَالَّذِي أَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ (٨٢) ] وه هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه كه ئومێدم پێیه‌تى كه له تاوانه‌كانم خۆش بێ له ڕۆژی قیامه‌تدا (كاتێك كه بته‌كانی شكاند وتی: گه‌وره‌كه‌یان شكاندوویه‌تی، وانه‌بوو خۆى شكاندیانى، وه كاتێك كه ئه‌وان چوونه ده‌ره‌وه‌ی شار وتی: من نه‌خۆشم، وه نه‌خۆش نه‌بوو، وه كاتێك كه سارای خێزانى له‌گه‌ڵدا بوو وتی: خوشكمه مه‌به‌ستى خوشكى دینى بوو بۆ ئه‌وه‌ى رزگارى بكات له ده‌ستدرێژى پاشا كافره‌كه، به ئومێدم خوای گه‌وره له‌م تاوانانه‌م خۆش بێ).
(83) [ رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار زانیارى و زانستێكی به‌سوود یان پێغه‌مبه‌رایه‌تیم پێ ببه‌خشه [ وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ (٨٣) ] وه بمگه‌یه‌نه به پیاوچاكان له به‌هه‌شتدا.
(84) [ وَاجْعَلْ لِي لِسَانَ صِدْقٍ فِي الْآخِرِينَ (٨٤) ] وه زمانێكی ڕاستگۆم پێ ببه‌خشه له دونیادا كه ئه‌وانه‌ی دوای خۆم دێن به باشه باسم بكه‌ن و له چاكه‌دا شوێنم بكه‌ون.
(85) [ وَاجْعَلْنِي مِنْ وَرَثَةِ جَنَّةِ النَّعِيمِ (٨٥) ] وه له قیامه‌تدا بمكه به میراتگری به‌هه‌شتێك كه پڕ له نازو نیعمه‌ته.
(86) [ وَاغْفِرْ لِأَبِي ] وه له باوكم خۆشبه [ إِنَّهُ كَانَ مِنَ الضَّالِّينَ (٨٦) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی گومڕا بووه، سه‌ره‌تا نه‌یزانی كه باوكی له‌سه‌ر كوفر ئه‌مرێ، به‌ڵام دواتر كه زانی باوكی دوژمنی خوای گه‌وره‌یه له‌م شته په‌شیمان بووه‌وه‌و به‌ڕائه‌تی لێ كرد، (دروست نیه داواى لێخۆشبوو‌ن بۆ كافران و موشریكان بكرێت ئه‌گه‌ر دایك و باوكیش بن).
(87) [ وَلَا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ (٨٧) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئابڕووم مه‌به‌و سه‌رشۆڕم مه‌كه له ڕۆژی قیامه‌تدا كه خه‌ڵكی زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه، واته: له‌پێش چاوم باوكم مه‌خه‌ره ئاگری دۆزه‌خه‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (له رۆژى قیامه‌ت ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - باوكى ده‌بینێت رووى ره‌ش و ته‌پوتۆزاویه‌و ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ى باوكه نه‌مووت سه‌رپێچیم مه‌كه‌و شوێنم بكه‌وه، ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ سه‌رپێچیت ناكه‌م، ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ى په‌روه‌ردگار تۆ به‌ڵێنت پێدام كه سه‌رشۆڕم نه‌كه‌یت له رۆژى قیامه‌ت، چ سه‌رشۆڕییه‌ك له‌مه خراپتره كه باوكم بخه‌یته ناو ئاگرى دۆزه‌خ؟ خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: من به‌هه‌شتم له كافران حه‌رام كردووه، پاشان خوای گه‌وره باوكی ئه‌كاته كه‌متیارێكى نێر‌و فڕێ ئه‌درێته دۆزه‌خه‌وه)، وه‌كو له بوخاری و موسلیمدا هاتووه.
(88) [ يَوْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ (٨٨) ] له ڕۆژێك كه رۆژى قیامه‌ته هیچ شتێك سوودی نیه نه ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان نه منداڵ سوود به هیچ كه‌سێك ناگه‌یه‌نێت و له سزاى خواى گه‌وره رزگارى ناكات.
(89) [ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ (٨٩) ] ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك بگاته خوای گه‌وره به دڵێكی پاكه‌وه كه پڕ بێت له ته‌وحیدو سوننه‌ت دوور بێت له شیرك و بیدعه، وه دڵێك پاك بێت له تاوان و سه‌رپێچى كه دڵی مرۆڤی ئیمانداره.
(90) [ وَأُزْلِفَتِ الْجَنَّةُ لِلْمُتَّقِينَ (٩٠) ] وه به‌هه‌شت نزیك ئه‌كرێته‌وه‌و ده‌ڕازێنرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه.
(91) [ وَبُرِّزَتِ الْجَحِيمُ لِلْغَاوِينَ (٩١) ] وه دۆزه‌خیش ده‌ر ئه‌كه‌وێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گومڕاو خراپه‌كار بوونه.
(92) [ وَقِيلَ لَهُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ تَعْبُدُونَ (٩٢) ] وه پێیان ئه‌ووترێ ئێوه چیتان ئه‌په‌رست له دونیا؟
(93) [ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] جگه له خوای گه‌وره [ هَلْ يَنْصُرُونَكُمْ أَوْ يَنْتَصِرُونَ (٩٣) ] ئایا ئه‌وانه توانایان هه‌یه ئێوه سه‌ربخه‌ن؟ یان ئه‌توانن خۆیان سه‌ربخه‌ن؟
(94) [ فَكُبْكِبُوا فِيهَا هُمْ وَالْغَاوُونَ (٩٤) ] هه‌موویان فڕێ ئه‌درێنه دۆزه‌خه‌وه په‌رستراو و په‌رسته‌ر.
(95) [ وَجُنُودُ إِبْلِيسَ أَجْمَعُونَ (٩٥) ] وه سه‌ربازانی ئیبلیسیش به جن و مرۆڤه‌وه هه‌موویان فڕێ ئه‌درێنه ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
(96) {مشتومڕی نێوان سەركردەكان‌و شوێنكەوتوانیان لەناو ئاگری دۆزەخ} [ قَالُوا وَهُمْ فِيهَا يَخْتَصِمُونَ (٩٦) ] ئه‌وان هه‌موویان له‌ناو دۆزه‌خدا ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن:
(97) [ تَاللَّهِ إِنْ كُنَّا لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٩٧) ] ژێرده‌سته‌كان به سه‌ركرده‌و گه‌وره‌كانیان ئه‌ڵێن: سوێند به خوای گه‌وره ئێمه له گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكرادا بووین.
(98) [ إِذْ نُسَوِّيكُمْ بِرَبِّ الْعَالَمِينَ (٩٨) ] كاتێك ئێوه‌مان یه‌كسان كرد به په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان و جگه له خوای گه‌وره ئێوه‌مان په‌رست.
(99) [ وَمَا أَضَلَّنَا إِلَّا الْمُجْرِمُونَ (٩٩) ] وه هیچ كه‌سێك ئێمه‌ی گومڕا نه‌كرد ته‌نها ئه‌م تاوانبارانه نه‌بێ له جن و مرۆڤ.
(100) [ فَمَا لَنَا مِنْ شَافِعِينَ (١٠٠) ] وه ئێستا كه‌سێك نیه كه تكامان بۆ بكات هه‌روه‌كو چۆن باوه‌ڕداران به ئیزنی خوا كه‌سانێك تكایان بۆ ئه‌كات.
(101) [ وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٍ (١٠١) ] وه هیچ هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویست و نزیكمان نیه كه ڕزگارمان بكات.
(102) [ فَلَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةً فَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (١٠٢) ] ئای ئه‌گه‌ر جارێكی تر بگه‌ڕاینایه‌ته‌وه بۆ دونیا ئه‌وا ده‌بوایه له باوه‌ڕداران بووینایه‌و شوێن ئێوه نه‌كه‌وتینایه (خواى گه‌وره ده‌زانێت درۆ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دونیایش هه‌ر تاوان و خراپه ده‌كه‌ن).
(103) [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً ] به دڵنیایى ئه‌و شتانه‌ی كه باسكرا هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره [ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ (١٠٣) ] هه‌ر چه‌نده زۆربه‌ی زۆریان ئیمانیان نه‌هێنا.
(104) [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (١٠٤) ] وه به دڵنیایى په‌روه‌ردگارت زۆر به عیززه‌ت و باڵاده‌سته وه زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییه.
(105) {گفتوگۆی نێوان نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ كَذَّبَتْ قَوْمُ نُوحٍ الْمُرْسَلِينَ (١٠٥) ] قه‌ومی نوح سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانی، (كه باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان نه‌بوو وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانیبێت).
(106) [ إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ (١٠٦) ] كاتێك نوح - صلی الله علیه وسلم - (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هۆزو نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بوو خوای گه‌وره به برا ناوی ئه‌بات) پێی وتن: ئایا بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن و واز له په‌رستنی ئه‌و بتانه ناهێنن و شوێن من ناكه‌ون.
(107) [ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ (١٠٧) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دڵنیایى من پێغه‌مبه‌رێكی ئه‌مینم بۆ ئێوه‌و ئه‌مینم له‌وه‌ی كه پێتانی ڕائه‌گه‌یه‌نم له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌و هیچى لێ زیادو كه‌م ناكه‌م.
(108) [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (١٠٨) ] وه ئێوه ته‌قواى خوای گه‌وره بكه‌ن وه گوێڕایه‌ڵى منیش بكه‌ن.
(109) [ وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ] وه من له‌م شته‌دا داوای هیچ ئه‌جرو پاداشت و پاره‌یه‌ك له ئێوه ناكه‌م [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٠٩) ] به‌ڵكو ئه‌جرو پاداشتی من ته‌نها له‌لای خوای گه‌وره‌یه‌و ئه‌و ئه‌جرو پاداشتم ئه‌داته‌وه له‌سه‌ر گه‌یاندنی دینه‌كه‌ی.
(110) [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (١١٠) ] وه ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه گوێڕایه‌ڵى من بكه‌ن.
(111) [ قَالُوا أَنُؤْمِنُ لَكَ وَاتَّبَعَكَ الْأَرْذَلُونَ (١١١) ] وتیان: ئایا ئێمه ئیمان به تۆ بێنین له كاتێكدا كه‌سانێكی نزم و فه‌قیرو هه‌ژار دوای تۆ كه‌وتوونه؟ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ئیمان به تۆ بێنین؟
(112) [ قَالَ وَمَا عِلْمِي بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١١٢) ] نوح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: من زانیاریم به ئیشوكارو پیشه‌ی ئه‌وان نیه‌و پێویستم به‌و شته نیه ته‌نها داوا ئه‌كه‌م كه ئیمان بێنن.
(113) [ إِنْ حِسَابُهُمْ إِلَّا عَلَى رَبِّي لَوْ تَشْعُرُونَ (١١٣) ] حسابی ئه‌وان له ناخیاندا چی هه‌یه ئه‌وه ته‌نها له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌ست ده‌كه‌ن.
(114) [ وَمَا أَنَا بِطَارِدِ الْمُؤْمِنِينَ (١١٤) ] داوایان له نوح - صلی الله علیه وسلم - كرد كه موسڵمانه هه‌ژاره‌كان دور بخاته‌وه ئه‌مان موسڵمان ده‌بن، نوحیش - صلی الله علیه وسلم - داواكاریه‌كه‌ى ره‌ت كردنه‌وه‌و فه‌رمووى: وه من باوه‌ڕداره فه‌قیرو هه‌ژاره‌كان ده‌رناكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه موسڵمان بن.
(115) [ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ مُبِينٌ (١١٥) ] وه من هیچ شتێك نیم ته‌نها ترسێنه‌رو ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌ك نه‌بێت كه به ئاشكرا ئاگادارتان ئه‌كه‌مه‌وه.
(116) {كافران هەڕەشە لە نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم – دەكەن} [ قَالُوا لَئِنْ لَمْ تَنْتَهِ يَا نُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ الْمَرْجُومِينَ (١١٦) ] وتیان: ئه‌ی نوح - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنی له بانگه‌واز كردنمان بۆ ئه‌م دینه تازه‌یه ئه‌وه به‌ردبارانت ئه‌كه‌ین.
(117) [ قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوْمِي كَذَّبُونِ (١١٧) ] نوح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم به‌ڕاستی قه‌ومه‌كه‌م به درۆیانزانیم و وه‌ڵامیان نه‌دامه‌وه.
(118) [ فَافْتَحْ بَيْنِي وَبَيْنَهُمْ فَتْحًا ] وه جیاوازی و جیاكاری و بڕیارێك بده له نێوان من و ئه‌واندا تا ده‌ركه‌وێ كێمان له‌سه‌ر حه‌قین وه كێمان له‌سه‌ر باتڵین [ وَنَجِّنِي وَمَنْ مَعِيَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (١١٨) ] وه خۆم و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له‌گه‌ڵمدان ڕزگارمان بكه وه ئه‌وان له‌ناو بده.
(119) {خوای گەورە نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و شوێنكەوتوانی رزگار دەكات‌و كافران نگرۆی ئاوەكە دەكات} [ فَأَنْجَيْنَاهُ وَمَنْ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ (١١٩) ] وه نوح و - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بوون له‌ناو كه‌شتییه پڕه‌كه‌دا هه‌موومان ڕزگار كردن (كه پڕ بوو له هه‌موو شتومه‌ك و جووت نێر‌و مێ¬یه‌ك له باڵنده‌و گیانله‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى دواتر ژیان ده‌ست پێ بكاته‌وه).
(120) [ ثُمَّ أَغْرَقْنَا بَعْدُ الْبَاقِينَ (١٢٠) ] پاشان ئه‌وانه‌ی كه مانه‌وه له قه‌ومه‌كه‌ی كه ئیمانیان نه‌هێنا هه‌موومان نوقمى ئاوه‌كه كردن.
(121) [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً ] به‌دڵنیایى ئه‌مه هه‌مووی نیشانه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره [ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ (١٢١) ] هه‌ر چه‌نده زۆربه‌ی زۆریان ئیمانیان نه‌هێنا.
(122) [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (١٢٢) ] وه به‌دڵنیایى په‌روه‌ردگارت زۆر باڵاده‌ست و به‌توانایه بۆ كافران، وه زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه بۆ باوه‌ڕداران. {گفتوگۆی نێوان هود پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی}.
(123) [ كَذَّبَتْ عَادٌ الْمُرْسَلِينَ (١٢٣) ] قه‌ومی عادیش سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانیان به درۆزانی، كه باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان نه‌هێنا واته باوه‌ڕیان به سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران نه‌هێناوه (قه‌ومى عاد له نزیك حه‌زره‌مه‌وت له یه‌مه‌ن ده‌ژیان له دواى قه‌ومى نوح ژیاون وه زۆر به‌هێزو توانا بوونه).
(124) [ إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ (١٢٤) ] كه هود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له هۆزو عه‌شیره‌تی خۆیان بوو پێی وتن بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن به‌وه‌ی كه ئیمان بێنن.
(125) [ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ (١٢٥) ] به دڵنیایى من پێغه‌مبه‌رێكی ئه‌مینم بۆ ئێوه‌و په‌یامى خواى گه‌وره‌تان وه‌كو خۆى پێده‌گه‌یه‌نم به بێ زیادو كه‌م.
(126) [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (١٢٦) ] ده‌ى ئێوه‌یش ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن [ وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ] وه من داوای هیچ ئه‌جرو پاداشتێكتان لێ ناكه‌م له‌سه‌ر گه‌یاندنی دینه‌كه.
(127) [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٢٧) ] به‌ڵكو ئه‌جرو پاداشتی من ته‌نها له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌و ته‌نها چاوه‌ڕێى پاداشتم له‌و.
(128) [ أَتَبْنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ آيَةً تَعْبَثُونَ (١٢٨) ] ئایا ئێوه له هه‌موو شوێنێكی به‌رزو سه‌ر ڕێگاو له شاخه به‌رزه‌كاندا كۆشك و ته‌لاری به‌رزو پته‌و گه‌وره‌و سه‌ره‌نجڕاكێش دروست ئه‌كه‌ن له كاتێكدا پێویستتان پێ نیه‌و ته‌نها بۆ فه‌خرو شانازی و ده‌رخستنى تواناتانه‌و ته‌نها كات به‌سه‌ر بردن و خۆماندوو كردن و به‌فیڕۆدانى تواناتانه [ وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمْ تَخْلُدُونَ (١٢٩) ] وه كۆشك و ته‌لاری به‌رزو قه‌ڵاو شورای پته‌و دروست ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئێوه نه‌مرن و به‌هه‌میشه‌یی بمێننه‌وه [ وَإِذَا بَطَشْتُمْ بَطَشْتُمْ جَبَّارِينَ (١٣٠) ] وه كاتێك كه بتانه‌وێ به‌سه‌ر كه‌سێكدا زاڵ بن زۆر به توندوتیژی زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ریدا له ناحه‌قی و سته‌مدا [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (١٣١) ] ده‌ى ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و له خوا بترسێن وه گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن [ وَاتَّقُوا الَّذِي أَمَدَّكُمْ بِمَا تَعْلَمُونَ (١٣٢) ] وه ته‌قوای ئه‌و خوایه بكه‌ن كه یارمه‌تی داون به‌و هه‌موو شته‌ی كه خۆتان ئه‌زانن له ماڵ و منداڵ و سه‌روه‌ت و سامان [ أَمَدَّكُمْ بِأَنْعَامٍ وَبَنِينَ (١٣٣) ] یارمه‌تی داون و پشتیوانی كردوون به جۆره‌ها ئاژه‌ڵ وه به منداڵ [ وَجَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (١٣٤) ] وه باخ و باخات و سه‌رچاوه‌ی ئاو و كانی و ڕووبار‌و بیره‌كان [ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (١٣٥) ] ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كوفرتان ئه‌وه من له‌وه ئه‌ترسێم كه خوای گه‌وره سزاتان بدات له ڕۆژێكی زۆر گه‌وره‌دا كه ڕۆژی قیامه‌ته [ قَالُوا سَوَاءٌ عَلَيْنَا أَوَعَظْتَ أَمْ لَمْ تَكُنْ مِنَ الْوَاعِظِينَ (١٣٦) ] وتیان: ئه‌ى هود - صلی الله علیه وسلم - یه‌كسانه ئه‌گه‌ر تۆ ئامۆژگاریمان بكه‌ی یان نه‌یكه‌ی ئێمه گوێ به ئامۆژگاری تۆ ناده‌ین وه به قسه‌ت ناكه‌ین و ده‌ستبه‌ردارى دین و خواكانمان نابین.
(129) [ وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمْ تَخْلُدُونَ (١٢٩) ] وه كۆشك و ته‌لاری به‌رزو قه‌ڵاو شورای پته‌و دروست ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئێوه نه‌مرن و به‌هه‌میشه‌یی بمێننه‌وه.
(130) [ وَإِذَا بَطَشْتُمْ بَطَشْتُمْ جَبَّارِينَ (١٣٠) ] وه كاتێك كه بتانه‌وێ به‌سه‌ر كه‌سێكدا زاڵ بن زۆر به توندوتیژی زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ریدا له ناحه‌قی و سته‌مدا.
(131) [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (١٣١) ] ده‌ى ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و له خوا بترسێن وه گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن.
(132) [ وَاتَّقُوا الَّذِي أَمَدَّكُمْ بِمَا تَعْلَمُونَ (١٣٢) ] وه ته‌قوای ئه‌و خوایه بكه‌ن كه یارمه‌تی داون به‌و هه‌موو شته‌ی كه خۆتان ئه‌زانن له ماڵ و منداڵ و سه‌روه‌ت و سامان.
(133) [ أَمَدَّكُمْ بِأَنْعَامٍ وَبَنِينَ (١٣٣) ] یارمه‌تی داون و پشتیوانی كردوون به جۆره‌ها ئاژه‌ڵ وه به منداڵ.
(134) [ وَجَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (١٣٤) ] وه باخ و باخات و سه‌رچاوه‌ی ئاو و كانی و ڕووبار‌و بیره‌كان.
(135) [ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (١٣٥) ] ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كوفرتان ئه‌وه من له‌وه ئه‌ترسێم كه خوای گه‌وره سزاتان بدات له ڕۆژێكی زۆر گه‌وره‌دا كه ڕۆژی قیامه‌ته.
(136) [ قَالُوا سَوَاءٌ عَلَيْنَا أَوَعَظْتَ أَمْ لَمْ تَكُنْ مِنَ الْوَاعِظِينَ (١٣٦) ] وتیان: ئه‌ى هود - صلی الله علیه وسلم - یه‌كسانه ئه‌گه‌ر تۆ ئامۆژگاریمان بكه‌ی یان نه‌یكه‌ی ئێمه گوێ به ئامۆژگاری تۆ ناده‌ین وه به قسه‌ت ناكه‌ین و ده‌ستبه‌ردارى دین و خواكانمان نابین.
(137) [ إِنْ هَذَا إِلَّا خُلُقُ الْأَوَّلِينَ (١٣٧) ] ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ى كه ئێمه‌ی له‌سه‌رین ئه‌مه ڕه‌وشت و داب و نه‌ریت و دینى باوك و باپیرانمانه‌و بۆمان ماوه‌ته‌وه‌و لاسایی ئه‌وان ده‌كه‌ینه‌وه و له‌سه‌رى ده‌ڕۆین، یاخود ئه‌م دینه‌ى تۆ بۆت هێناوین هیچ شتێك نیه ته‌نها به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌ى ئوممه‌تانى پێشتره‌و تۆ له‌لایه‌ن خواوه نه‌نێردراوى، یاخود خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: ئه‌م به‌درۆزانینه‌ی ئه‌وان وه‌كو به‌درۆزانینى سه‌رجه‌م ئوممه‌تانی پێشتر وایه.
(138) [ وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ (١٣٨) ] وه ئه‌یانووت: ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م شته سزا نادرێین.
(139) [ فَكَذَّبُوهُ ] هود پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆ زانی [ فَأَهْلَكْنَاهُمْ ] ئێمه‌ش بایهكى ساردى سه‌ختى به‌رده‌واممان بۆ ناردن و له‌ناومان بردن [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ (١٣٩) ] به دڵنیایى ئه‌مه به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره هه‌ر چه‌نده زۆربه‌یان ئیمانیان نه‌هێنا.
(140) [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (١٤٠) ] وه به‌دڵنیایى په‌روه‌ردگارت زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته بۆ كافران، وه زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه به باوه‌ڕداران.
(141) {گفتوگۆی نێوان ساڵح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ كَذَّبَتْ ثَمُودُ الْمُرْسَلِينَ (١٤١) ] قه‌ومی ثهمودیش سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان نه‌بوو وه‌ك ئه‌وه وایه باوه‌ڕیان به هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌بووبێت (له حیجر نیشته‌جێ بوون له نێوان وادى القرى و وڵاتى شام، له پاش قه‌ومى عاد ژیاون پێش ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وه عه‌ره‌ب بوونه).
(142) [ إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ صَالِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ (١٤٢) ] صاڵح پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - كه له هۆزو عه‌شیره‌تی خۆیان بوو پێی وتن ئه‌وه بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن.
(143) [ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ (١٤٣) ] به دڵنیایى من پێغه‌مبه‌رێكی ئه‌مینم بۆ ئێوه‌و په‌یامى خواى گه‌وره‌تان وه‌كو خۆى پێده‌گه‌یه‌نم به‌بێ زیادو كه‌م.
(144) [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (١٤٤) ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن [ وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ] وه من له گه‌یاندنی دینه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌دا داوای ئه‌جرو پاداشت و پاره له ئێوه ناكه‌م.
(145) [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٤٥) ] به‌ڵكو ئه‌جرو پاداشتی من ته‌نها له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌و ته‌نها چاوه‌ڕوانى پاداشتم له‌و.
(146) [ أَتُتْرَكُونَ فِي مَا هَاهُنَا آمِنِينَ (١٤٦) ] ئایا ئێوه واده‌زانن وازتان لێ ئه‌هێنرێ له‌و نازو نیعمه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون به ئه‌مینی بمێننه‌وه‌و مردن و سزاتان به‌سه‌ردا نه‌یات، نه‌خێر شتی وا نیه‌و خۆتان مه‌خه‌ڵه‌تێنن.
(147) [ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (١٤٧) ] له‌ناو باخ و باخات و له‌سه‌رچاوه‌ی ئاو و كانی و ڕووباره‌كان هه‌روا نامێنێته‌وه.
(148) [ وَزُرُوعٍ وَنَخْلٍ طَلْعُهَا هَضِيمٌ (١٤٨) ] وه له‌و كشتوكاڵانه‌ى كه هه‌تانه، وه له‌و دار خورمایانه‌ی كه لق و په‌له‌كانیان له‌به‌ر زۆری خورما پێوه‌ی شۆڕ بۆته خواره‌وه‌و زۆر پڕ‌و تێكهه‌ڵكێشه، یاخود پێگه‌یشتووه‌و هاتۆته به‌رهه‌م و بێناوكه هه‌روا نامێننه‌وه.
(149) [ وَتَنْحِتُونَ مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا فَارِهِينَ (١٤٩) ] وه له‌ناو شاخه‌كانیشدا زۆر به لێهاتوویی ماڵ دروست ئه‌كه‌ن و هه‌ڵیده‌كۆڵن بۆ فه‌خرو شانازی كردن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه پێویستتان بێت.
(150) [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (١٥٠) ] ده‌ى ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن.
(151) [ وَلَا تُطِيعُوا أَمْرَ الْمُسْرِفِينَ (١٥١) ] وه گوێڕایه‌ڵی موشریكان مه‌كه‌ن كه ئیسراف و زیادڕه‌ویان كردووه له تاوان و شیركدا كه بانگه‌وازتان ده‌كه‌ن بۆ كوفر‌و شیرك و تاوان.
(152) [ الَّذِينَ يُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ وَلَا يُصْلِحُونَ (١٥٢) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاشووب ئه‌گێڕن له‌سه‌ر زه‌ویدا وه چاكسازی ناكه‌ن.
(153) [ قَالُوا إِنَّمَا أَنْتَ مِنَ الْمُسَحَّرِينَ (١٥٣) ] وتیان: تۆ هیچ كه‌سێك نیت ته‌نها یه‌كێك نه‌بێت له‌وانه‌ی كه جادووت لێكراوه‌و ده‌ستت لێوه‌شێندراوه.
(154) [ مَا أَنْتَ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُنَا ] وه تۆ هیچ كه‌سێك نیت ته‌نها مرۆڤێكی وه‌كو ئێمه نه‌بێت ئیتر چۆن له‌ناو ئێمه‌دا وه‌حى بۆ تۆ هاتووه [ فَأْتِ بِآيَةٍ إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (١٥٤) ] ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ی تۆ پێغه‌مبه‌رى خوایت موعجیزه‌یه‌كمان بۆ بێنه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه.
(155) {حوشترەكەی ساڵح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - } [ قَالَ هَذِهِ نَاقَةٌ لَهَا شِرْبٌ وَلَكُمْ شِرْبُ يَوْمٍ مَعْلُومٍ (١٥٥) ] له‌سه‌ر داوا‌و پێشنیاری خۆیان خوای گه‌وره حوشترێكی له‌ناو تاوێرێك به زیندوویی بۆ ده‌ركردن كه به چاوی خۆیان بینیان وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕاستێتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی صاڵح - صلی الله علیه وسلم - ، كه پێى فه‌رمووی: ئه‌مه حوشترێكه ڕۆژی ئاودانی ئه‌و جیاوازه له ڕۆژی چوونه سه‌ر ئاوی ئێوه‌و لێی نزیك نه‌بنه‌وه له‌و ڕۆژه‌ی كه سه‌ره‌ی خۆیه‌تی.
(156) [ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ ] وه به خراپه ده‌ستی بۆ نه‌به‌ن و سه‌ری نه‌بڕن [ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَظِيمٍ (١٥٦) ] ئه‌و كاته سزای ڕۆژێكی گه‌وره ئه‌تانگرێته‌وه.
(157) [ فَعَقَرُوهَا فَأَصْبَحُوا نَادِمِينَ (١٥٧) ] به‌ڵام ئه‌وان سه‌ریانبڕی و دوای ئه‌وه‌ى كه دڵنیا بوون سزای خوای گه‌وره‌یان بۆ دێت په‌شیمان بوونه‌وه به‌ڵام په‌شیمانی سوودی بۆیان نه‌بوو.
(158) [ فَأَخَذَهُمُ الْعَذَابُ ] خوای گه‌وره سزایدان، سزایه‌ك كه زه‌ویه‌كه‌یان له ژێردا هه‌ژا، وه له بانیشه‌وه خوای گه‌وره ده‌نگێكی بۆ ناردن و له‌ناوی بردن [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً ] به دڵنیایی ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره [ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ (١٥٨) ] هه‌ر چه‌نده زۆربه‌یان ئیمانیان نه‌هێنا.
(159) [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (١٥٩) ] وه به دڵنیایی په‌روه‌ردگارت زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته بۆ كافران، وه زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییه بۆ باوه‌ڕداران.
(160) {گفتوگۆی نێوان لوگ پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍ الْمُرْسَلِينَ (١٦٠) ] قه‌ومی لوطيش - صلی الله علیه وسلم - سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانی، كه باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان نه‌بوو واته: باوه‌ڕیان به سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران نه‌بووه (له سه‌دوم نیشته‌جێ بوونه نزیك بیت المقد‌س، وه خواى گه‌وره له‌ناوى بردون و له‌شوێنى ئه‌وان ده‌ریاچه‌یه‌كى بۆگه‌نى داناوه، لوط كوڕى هاران كوڕى ئازه‌ر بووه برازاى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بووه).
(161) [ إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ (١٦١) ] كاتێك لوط - صلی الله علیه وسلم - كه له هۆزو عه‌شیره‌تی خۆیان بوو پێی فه‌رموون: ئه‌وه بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن وه ئیمان ناهێنن.
(162) [ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ (١٦٢) ] به‌دڵنیایى من پێغه‌مبه‌رێكی ئه‌مینم بۆ ئێوه‌و په‌یامى خواى گه‌وره‌تان وه‌كو خۆى پێده‌گه‌یه‌نم به‌بێ زیادو كه‌م.
(163) [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (١٦٣) ] ده‌ى ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن.
(164) [ وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ] وه من داوای هیچ ئه‌جرو پاداشتێك له ئێوه ناكه‌م له گه‌یاندنی دینه‌كه [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٦٤) ] به‌ڵكو ئه‌جرو پاداشتی من ته‌نها له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتم ئه‌داته‌وه.
(165) [ أَتَأْتُونَ الذُّكْرَانَ مِنَ الْعَالَمِينَ (١٦٥) ] ئایا ئێوه ئه‌ڕۆن نێربازی ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئاده‌میزاددا.
(166) [ وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمْ رَبُّكُمْ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ ] وه واز له‌و ئافره‌تانه دێنن كه خوای گه‌وره بۆ ئێوه‌ی دروست كردوون [ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ عَادُونَ (١٦٦) ] به‌ڵكو ئێوه قه‌ومێكن به‌ڕاستی سنوورتان به‌زاندووه.
(167) [ قَالُوا لَئِنْ لَمْ تَنْتَهِ يَا لُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ الْمُخْرَجِينَ (١٦٧) ] وتیان: ئه‌ی (لوط) ئه‌گه‌ر واز له‌م قسانه نه‌هێنی ئه‌وا شاربه‌ده‌رت ئه‌كه‌ین.
(168) [ قَالَ إِنِّي لِعَمَلِكُمْ مِنَ الْقَالِينَ (١٦٨) ] (لوط) - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: من ڕقم له‌م كرده‌وه‌ی ئێوه‌یه‌و پێى رازی نیم و به‌ریم لێى.
(169) [ رَبِّ نَجِّنِي وَأَهْلِي مِمَّا يَعْمَلُونَ (١٦٩) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار خۆم و شوێنكه‌وتوانم ڕزگار بكه له‌م كرده‌وه خراپه‌ی ئه‌مان كاتێك كه سزایان ئه‌ده‌ی.
(170) [ فَنَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ أَجْمَعِينَ (١٧٠) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: خۆی و كه‌سوكاری واته: شوێنكه‌وتوانی هه‌موومان ڕزگار كردن.
(171) [ إِلَّا عَجُوزًا فِي الْغَابِرِينَ (١٧١) ] ته‌نها پیره‌ژنێك نه‌بێ كه خێزانه‌كه‌ی بوو له‌ناو سزادا مایه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌هێنابوو، وه لوط - صلی الله علیه وسلم - میوانى بهاتایا خه‌ڵگى ئاگادار ده‌كرده‌وه تا بێنه‌سه‌ر میوانه‌كانى و ده‌ستدرێژى بكه‌نه سه‌ریان، خوای گه‌وره ئه‌ویشی سزاداو له‌ناوى برد‌و به‌ردبارانى كردن.
(172) [ ثُمَّ دَمَّرْنَا الْآخَرِينَ (١٧٢) ] پاشان ئه‌وانه‌ی ترمان هه‌موو له‌ناوبرد.
(173) [ وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ مَطَرًا ] وه به‌ردبارانمان كردن له ئاسمانه‌وه [ فَسَاءَ مَطَرُ الْمُنْذَرِينَ (١٧٣) ] كه به‌ڕاستی خراپترین به‌ردبارانێك بوو كه ئه‌وان پێی به‌ردباران كران ئه‌وانه‌ی كه ئاگادار كرابوونه‌وه.
(174) [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً ] به‌دڵنیایى ئه‌مه هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره [ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ (١٧٤) ] هه‌ر چه‌نده زۆربه‌یان باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌و باوه‌ڕدار نه‌بوون.
(175) [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (١٧٥) ] وه به دڵنیایى په‌روه‌ردگارت زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته بۆ كافران، وه زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییه به باوه‌ڕداران.
(176) {گفتوگۆی نێوان شوعەیب پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ كَذَّبَ أَصْحَابُ الْأَيْكَةِ الْمُرْسَلِينَ (١٧٦) ] (ئه‌صحابی ئه‌یكه) واته: قه‌ومی شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه دارێكیان ئه‌په‌رست لای (مه‌دیه‌ن) خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وانیش سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانی.
(177) [ إِذْ قَالَ لَهُمْ شُعَيْبٌ أَلَا تَتَّقُونَ (١٧٧) ] شوعه‌یب - صلی الله علیه وسلم - پێی فه‌رموون: ئه‌وه بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن به‌وه‌ی كه ئیمان بێنن.
(178) [ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ (١٧٨) ] من پێغه‌مبه‌رێكی ئه‌مینم بۆ ئێوه‌و په‌یامى خواى گه‌وره‌تان وه‌كو خۆى پێده‌گه‌یه‌نم به‌بێ زیادو كه‌م.
(179) [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (١٧٩) ] ده‌ى ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن.
(180) [ وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ] وه من داوای هیچ ئه‌جرو پاداشتێك له ئێوه ناكه‌م له‌سه‌ر گه‌یاندنی دینه‌كه [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٨٠) ] به‌ڵكو ئه‌جرو پاداشتی من ته‌نها له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌و ئه‌و ئه‌جرو پاداشتم ئه‌داته‌وه.
(181) [ أَوْفُوا الْكَيْلَ ] با كێشانه‌و پێوانه‌تان به‌ته‌واوی بێت [ وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُخْسِرِينَ (١٨١) ] وه له‌و كه‌سانه مه‌بن كه له فرۆشتندا به كه‌می و سوكى ئه‌یكێشن و كه‌م به خه‌ڵكى ئه‌ده‌ن، به‌ڵام بۆ خۆیان بیكڕن به قورسى ده‌یكێشن.
(182) [ وَزِنُوا بِالْقِسْطَاسِ الْمُسْتَقِيمِ (١٨٢) ] وه به پێوانه‌و كێشانه‌و ته‌رازویه‌كی دادپه‌روه‌رانه شت به خه‌ڵكی بده‌ن و حه‌قی خۆیان پێ بده‌ن.
(183) [ وَلَا تَبْخَسُوا النَّاسَ أَشْيَاءَهُمْ ] وه شتێكتان به خه‌ڵكدا مافی خه‌ڵكى به كه‌م مه‌زانن و به كه‌م و سوك مه‌یانده‌نێ [ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ (١٨٣) ] وه له‌سه‌ر زه‌ویشدا ئاشووب مه‌گێڕن و رێگرى مه‌كه‌ن.
(184) [ وَاتَّقُوا الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالْجِبِلَّةَ الْأَوَّلِينَ (١٨٤) ] وه ته‌قوای ئه‌و خوایه بكه‌ن كه ئێوه‌و ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌یشی دروست كردووه.
(185) [ قَالُوا إِنَّمَا أَنْتَ مِنَ الْمُسَحَّرِينَ (١٨٥) ] وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب به‌ڕاستی تۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه جادوو سیحرت لێكراوه.
(186) [ وَمَا أَنْتَ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُنَا ] وه تۆ هیچ شتێك نیت ته‌نها مرۆڤێكی وه‌كو ئێمه [ وَإِنْ نَظُنُّكَ لَمِنَ الْكَاذِبِينَ (١٨٦) ] وه ئێمه گومانی ئه‌وه ئه‌به‌ین كه تۆ له درۆزانانى كه ئه‌ڵێی من پێغه‌مبه‌ری خوام.
(187) [ فَأَسْقِطْ عَلَيْنَا كِسَفًا مِنَ السَّمَاءِ ] ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌یت تۆ پێغه‌مبه‌رى خوایت ئه‌وه پارچه‌یه‌ك له ئاسمان به‌رده‌وه بان سه‌رمان، یان ئاگرێك له ئاسمانه‌وه بێت و سزامانی پێ بده [ إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (١٨٧) ] ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانى و پێغه‌مبه‌ری خوایت و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه نێردراوی.
(188) [ قَالَ رَبِّي أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ (١٨٨) ] شوعه‌یب - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: په‌روه‌ردگارم زاناتره به‌وه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن له شیرك و سه‌رپێچى و تاوان، وه به ده‌ست خوای گه‌وره‌یه كه سزاتان بدات به ده‌ست من نیه.
(189) [ فَكَذَّبُوهُ ] ئه‌وان شوعه‌یبیان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆیان زانی [ فَأَخَذَهُمْ عَذَابُ يَوْمِ الظُّلَّةِ ] وه خوای گه‌وره سزای دان له ڕۆژی سێبه‌ره‌كه، حه‌وت رۆژ توشى گه‌رمایه‌كى سه‌خت بوون هیچ سێبه‌ریك نه‌بوو بچنه ژێریه‌وه، خواى گه‌وره پارچه‌یه‌ك هه‌وری نارد سێبه‌ری بۆ كردن، وایانزانی سێبه‌ره هه‌موویان چوونه ژێری و كۆبوونه‌وه، خوای گه‌وره له‌و هه‌وره‌وه ئاگرو بڵێسه‌یه‌كى گه‌وره‌ی بارانده سه‌ریان وه‌كو خۆیان داوایان كرد، وه زه‌وى له ژێریاندا هه‌ژاند، وه ده‌نگێكى گه‌وره‌ى نارد‌و گیانى كێشان و له ناوى بردن [ إِنَّهُ كَانَ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (١٨٩) ] به دڵنیایی ئه‌وه سزای ڕۆژێكی زۆر سه‌خت و گه‌وره بوو.
(190) [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً ] به دڵنیایى ئه‌مه هه‌مووی نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره [ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ (١٩٠) ] هه‌ر چه‌نده زۆربه‌یان ئیمانیان نه‌هێنا.
(191) [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (١٩١) ] وه به دڵنیایى په‌روه‌ردگارت زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته بۆ كافران، وه زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییه به باوه‌ڕداران.
(192) [ وَإِنَّهُ لَتَنْزِيلُ رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٩٢) ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌ش له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه بۆ تۆ دابه‌زێندراوه.
(193) [ نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ (١٩٣) ] كه ئه‌و روحه ئه‌مینه دایبه‌زاندووه كه جبریله.
(194) [ عَلَى قَلْبِكَ ] بۆ سه‌ر دڵی تۆ [ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنْذِرِينَ (١٩٤) ] بۆ ئه‌وه‌ی تۆش یه‌كێك بیت له‌وانه‌ی كه خه‌ڵكی ئاگادار ئه‌كه‌یته‌وه‌و ده‌یانترسێنیت له سزاى خواى گه‌وره ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن.
(195) [ بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُبِينٍ (١٩٥) ] به زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرا، ئه‌گه‌ر به زمانێكی تر بوایه موشریكانی عه‌ره‌ب ده‌یانووت: ئێمه لێی تێناگه‌ین.
(196) [ وَإِنَّهُ لَفِي زُبُرِ الْأَوَّلِينَ (١٩٦) ] وه ئه‌م قورئانه له كتێبه‌كانی سه‌ره‌تایشه‌وه وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل باسكراوه‌و موژده‌ی پێدراوه، یاخود له زه‌بورى داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - باسكراوه.
(197) [ أَوَلَمْ يَكُنْ لَهُمْ آيَةً أَنْ يَعْلَمَهُ عُلَمَاءُ بَنِي إِسْرَائِيلَ (١٩٧) ] ئایا زانا دادپه‌روه‌ره‌كانی به‌نی ئیسرائیل كه موسڵمان بوونه‌و شایه‌تن له‌سه‌ر راستى ئه‌م قورئانه‌و له كتابه‌كانى خۆیان بینیویانه وه‌كو (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام و سه‌لمانى فارسی) به‌س نیه‌و به‌ڵگه نیه بۆ ئه‌وان كه موسڵمان بن.
(198) [ وَلَوْ نَزَّلْنَاهُ عَلَى بَعْضِ الْأَعْجَمِينَ (١٩٨) ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان داببه‌زاندایه‌ته سه‌ر كه‌سانێكی جگه له عه‌ره‌ب كه هیچ عه‌ره‌بی نه‌زانن.
(199) [ فَقَرَأَهُ عَلَيْهِمْ مَا كَانُوا بِهِ مُؤْمِنِينَ (١٩٩) ] وه به عه‌ره‌بیش به‌سه‌ریاندا بیخوێندایه‌ته‌وه ئه‌وه ئه‌و كاته ئیمانیان نه‌ئه‌هێنا، واته: ئه‌و موعجیزانه‌ی تیایدایه ده‌رنه‌ئه‌كه‌وت.
(200) [ كَذَلِكَ سَلَكْنَاهُ فِي قُلُوبِ الْمُجْرِمِينَ (٢٠٠) ] به‌م شێوازه شیرك و به‌درۆ زانینمان خستۆته دڵی تاوانباران و خراپه‌كارانه‌وه.
(201) [ لَا يُؤْمِنُونَ بِهِ ] ئه‌وان ئیمانی پێ ناهێنن [ حَتَّى يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ (٢٠١) ] تا سزای به ئێش و ئازار به چاوی خۆیان نه‌بینن و خوای گه‌وره سزایان نه‌دات.
(202) [ فَيَأْتِيَهُمْ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (٢٠٢) ] وه ئه‌و سزایه‌ش له ناكاودا بۆیان دێت و ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن به هاتنی.
(203) [ فَيَقُولُوا هَلْ نَحْنُ مُنْظَرُونَ (٢٠٣) ] ئه‌و كاته ئه‌ڵێن: ئایا ئێمه دواخراوین و مۆڵه‌ت پێ دراوین، واته خۆزگه دوابخراینایه‌و مۆڵه‌تمان پێ بدرایه، یان بگه‌ڕاینایه‌ته‌وه بۆ دونیا.
(204) [ أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ (٢٠٤) ] ئایا ئه‌وان په‌له ئه‌كه‌ن له سزای ئێمه‌و داوای سزای ئێمه ئه‌كه‌ن.
(205) [ أَفَرَأَيْتَ إِنْ مَتَّعْنَاهُمْ سِنِينَ (٢٠٥) ] ئایا پێم بڵێ ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ساڵی تریش له ژیاندا بیانژیه‌نین و ته‌مه‌نیان درێژ بكه‌ین.
(206) [ ثُمَّ جَاءَهُمْ مَا كَانُوا يُوعَدُونَ (٢٠٦) ] پاشان ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه لێیان كراوه به سزا بۆیان بێت و سزایان بده‌ین.
(207) [ مَا أَغْنَى عَنْهُمْ مَا كَانُوا يُمَتَّعُونَ (٢٠٧) ] ئه‌و ته‌مه‌ن درێژی و ڕابواردنه‌ی له ژیاندا به‌سه‌ریان برد هیچ سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێ.
(208) [ وَمَا أَهْلَكْنَا مِنْ قَرْيَةٍ إِلَّا لَهَا مُنْذِرُونَ (٢٠٨) ] وه ئێمه هیچ دێ و شارێكمان له‌ناو نه‌بردووه ئیلا پێغه‌مبه‌رو ئاگاداركه‌ره‌وه‌مان بۆ ناردوون.
(209) [ ذِكْرَى وَمَا كُنَّا ظَالِمِينَ (٢٠٩) ] ئه‌م هه‌واڵانه هه‌مووی یادخستنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵكی وه ئێمه سته‌م له خه‌ڵكی ناكه‌ین.
(210) [ وَمَا تَنَزَّلَتْ بِهِ الشَّيَاطِينُ (٢١٠) ] وه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌یش شه‌یتان نه‌یهێناوه‌ته خواره‌وه‌و له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه نیه وه‌كو چۆن شه‌یتان قسه بۆ كاهین و فاڵچیان دێنن.
(211) [ وَمَا يَنْبَغِي لَهُمْ ] وه شه‌یتانه‌كان بۆیان نیه‌و ئیشى ئه‌وان نیه به‌ڵكو ئیشى ئه‌وان خراپه‌و ئاشوبگێڕانه [ وَمَا يَسْتَطِيعُونَ (٢١١) ] وه توانای ئه‌م شته‌شیان نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسمان پارێزراوه به فریشته‌كان.
(212) [ إِنَّهُمْ عَنِ السَّمْعِ لَمَعْزُولُونَ (٢١٢) ] به‌دڵنیایى ئه‌وان له بیستنی قورئان جیا كراونه‌ته‌وه‌و په‌رده‌و شیهاب و نه‌یزه‌ك هه‌یه به‌و نه‌یزه‌كانه خوای گه‌وره ده‌یانسووتێنێ.
(213) [ فَلَا تَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ ] تۆ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا له خوایه‌كی تر مه‌پاڕێره‌وه‌و خوایه‌كى تر مه‌په‌رسته [ فَتَكُونَ مِنَ الْمُعَذَّبِينَ (٢١٣) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواتر خوای گه‌وره سزات ئه‌دات و له سزادراوان ئه‌بی، واته: ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوایش - صلی الله علیه وسلم - شه‌ریك بۆ خوا دابنێت خوای گه‌وره سزای ئه‌دات چ جای ئێوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و شه‌ریك بۆ خوا دانانێت.
(214) [ وَأَنْذِرْ عَشِيرَتَكَ الْأَقْرَبِينَ (٢١٤) ] وه خزم و كه‌سوكاره نزیكه‌كانت ئاگادار بكه‌وه، كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كه‌سوكارو خزمه نزیكه‌كانى بانگ كرد‌و كۆكرده‌وه‌و ئاگادارى كردنه‌وه له سزاى خواى گه‌وره ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن، وه ئه‌م تواناى نیه هیچیان بۆ بكات له رۆژى قیامه‌ت ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ى چاكى خۆیان نه‌بێت.
(215) [ وَاخْفِضْ جَنَاحَكَ لِمَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (٢١٥) ] وه باڵی خۆت شۆڕ بكه‌و نه‌رمونیان به، وه خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و باوه‌ڕدارانه ده‌ربڕه كه شوێنت كه‌وتوون.
(216) [ فَإِنْ عَصَوْكَ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌رپێچی تۆیان كرد [ فَقُلْ إِنِّي بَرِيءٌ مِمَّا تَعْمَلُونَ (٢١٦) ] ئه‌و كاته بڵێ: من به‌ریم له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه ئێوه ئه‌یكه‌ن
(217) [ وَتَوَكَّلْ عَلَى الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ (٢١٧) ] وه پشت به‌و خوایه ببه‌سته‌و كاره‌كانت به‌و خوایه بسپێره كه زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته به‌رامبه‌ر كافران، وه زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییه به‌رامبه‌ر باوه‌ڕداران.
(218) [ الَّذِي يَرَاكَ حِينَ تَقُومُ (٢١٨) ] ئه‌و خوایه‌ی كه تۆ ئه‌بینێ كاتێك ڕاوه‌ستاوی نوێژ ئه‌كه‌ی.
(219) [ وَتَقَلُّبَكَ فِي السَّاجِدِينَ (٢١٩) ] وه كاتێك كه ئه‌چیته ڕكوع و سجود، یان كاتێك به‌ته‌نها نوێژ ئه‌كه‌ی ئه‌تبینێ وه كاتێك كه له‌گه‌ڵ كڕنوشبه‌راندا كڕنوش ئه‌به‌ی خوای گه‌وره ئه‌تبینێ.
(220) [ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٢٢٠) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر بیسه‌ره به وته‌تان، وه زۆر زانایه به جوله و راوه‌ستانتان.
(221) [ هَلْ أُنَبِّئُكُمْ عَلَى مَنْ تَنَزَّلُ الشَّيَاطِينُ (٢٢١) ] ئایا پێتان بڵێم شه‌یتان دائه‌به‌زێته سه‌ر كێ؟
(222) [ تَنَزَّلُ عَلَى كُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍ (٢٢٢) ] دائه‌به‌زێته سه‌ر هه‌موو كه‌سێك كه زۆر درۆ ئه‌كات و زۆر تاوانباره، واته: فاڵچیان و جادووگه‌ران.
(223) [ يُلْقُونَ السَّمْعَ ] ئه‌وان گوێ له هه‌ندێك شت ئه‌گرن تا بیدزن و بیهێنن بۆ فاڵچیان [ وَأَكْثَرُهُمْ كَاذِبُونَ (٢٢٣) ] به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و فاڵچیانه درۆ ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه شتیان له شه‌یتانه‌وه بیستبێ.
(224) {شاعيران دوو جۆرن} [ وَالشُّعَرَاءُ يَتَّبِعُهُمُ الْغَاوُونَ (٢٢٤) ] دوو شاعیر هه‌جوى یه‌كیان كرد‌و قسه‌یان به یه‌ك كرد، كه‌سانێكى خراپ و گێل شوێنیان كه‌وتن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه شاعیرانیش خه‌ڵكی خراپ شوێنیان ئه‌كه‌وێت.
(225) [ أَلَمْ تَرَ أَنَّهُمْ فِي كُلِّ وَادٍ يَهِيمُونَ (٢٢٥) ] ئایا نابینی ئه‌وان له هه‌موو دۆڵێكدا قسه ئه‌كه‌ن و ڕۆئه‌چن، واته: له هه‌موو بوارێكدا قسه ئه‌كه‌ن، جارێك مه‌دح و سه‌ناى خه‌ڵكى ده‌كه‌ن به ناحه‌ق، وه جارێك قسه ده‌كه‌ن به خه‌ڵكى به ناحه‌ق، وه جارێك باسى ئافره‌ت ده‌كه‌ن، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه پڕ سكى له كێماو و زوخاو بێت باشتره له‌وه‌ى كه سكى پڕ بێت له‌م جۆره شیعرانه).
(226) [ وَأَنَّهُمْ يَقُولُونَ مَا لَا يَفْعَلُونَ (٢٢٦) ] وه ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان به ده‌م ئه‌یڵێن به كرده‌وه نایسه‌لمێنن، ئه‌ڵێ: وامان كرد‌و نه‌یان كردووه.
(227) [ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] كه زه‌مى شاعیران كرا (حه‌سانى كوڕى سابت و عبدالله¬ى كوڕى ره‌وواحه‌و كه‌عبى كوڕى مالیك) به گریانه‌وه هاتن بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وتیان: خواى گه‌وره كه ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندووه ده‌زانێت ئێمه شاعیرین و مه‌به‌ستى ئێمه‌یه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو شاعیره باوه‌ڕداره‌كانى جیا كرده‌وه‌و فه‌رمووى: ته‌نها ئه‌و شاعیرانه نه‌بێ كه باوه‌ڕدارن وه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه [ وَذَكَرُوا اللَّهَ كَثِيرًا ] وه زۆر زیكر‌و یادی خوای گه‌وره‌یان كردووه به شیعره‌كانیان [ وَانْتَصَرُوا مِنْ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا ] وه دوای ئه‌وه‌ی كه سته‌میان لێكراوه خۆیان سه‌ر ئه‌كه‌ون به‌سه‌ر كافران و بێباوه‌ڕان و به شیعر وه‌ڵامیان ئه‌ده‌نه‌وه‌و به‌رگری له دین ئه‌كه‌ن [ وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنْقَلَبٍ يَنْقَلِبُونَ (٢٢٧) ] وه ئه‌و زاڵم و سته‌مكارانه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌زانن به‌ره‌و كوێ وه‌رئه‌گێڕدرێنه‌وه له‌ناو ئاگری دۆزه‌خداو ئه‌مدیو دیو ئه‌كرێن، واته: خراپی سه‌ره‌نجامیان له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌زانن، والله أعلم .