(1) {سووره‌تی (ئالى عیمران) (واته: خانه‌واده‌ى عیمران كه باوكى مه‌ریه‌م بوو)} {سووره‌تێكى (مه‌ده‌نى یه) و (٢٠٠) ئایه‌ته} بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ ال‌م (١) ] سه‌باره‌ت به ئه‌لیف لام میم له سووره‌تی (به‌قهره)دا باسى ئه‌و پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانه‌وه هاتوون .
(2) [ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ (٢) ] زاتی پیرۆزی الله ئه‌و په‌رستراوه‌یه كه هیچ په‌رستراوێكی به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له‌و، وه هه‌میشه زیندووه، وه هه‌ڵسوڕێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌رو ڕاگری ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه .
(3) [ نَزَّلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی به حه‌ق و به به‌ڵگه‌ی ته‌واو دابه‌زاندووه بۆ سه‌ر تۆ كه هیچ گومانى تێدا نیه [ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ ] وه به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و كتێبه ئاسمانیانه‌ی پێش خۆیه‌تی له ته‌ورات و ئینجیل [ وَأَنْزَلَ التَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ (٣) ] وه خوای گه‌وره پێشتریش ته‌وراتی بۆ موسى - صلی الله علیه وسلم - و ئینجیلی بۆ عیسى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زاندووه .
(4) [ مِنْ قَبْلُ هُدًى لِلنَّاسِ ] كه ئه‌م كتێبانه پێش هاتن و دابه‌زینی قورئانی پیرۆز هیدایه‌ت بوونه بۆ خه‌ڵكی [ وَأَنْزَلَ الْفُرْقَانَ ] وه خوای گه‌وره فورقانیشی دابه‌زاندووه كه قورئانی پیرۆزه كه حه‌ق و باتڵ لێك جیا ئه‌كاته‌وه [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفر ئه‌كه‌ن به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و ئیمانی پێ ناهێنن به‌دڵنیایى ئه‌وانه سزایه‌كی زۆر سه‌ختیان بۆ هه‌یه [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ ذُو انْتِقَامٍ (٤) ] وه خوای گه‌وره زۆر باڵاده‌سته وه ئینتیقام و تۆڵه‌ی خوای گه‌وره زۆر سه‌خت و قورس و گه‌وره‌یه .
(5) [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَخْفَى عَلَيْهِ شَيْءٌ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ (٥) ] به دڵنیایى هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه نه له زه‌وی و نه له ئاسماندا، وه هه‌موو شتێك لای خوای گه‌وره ئاشكرایه .
(6) [ هُوَ الَّذِي يُصَوِّرُكُمْ فِي الْأَرْحَامِ كَيْفَ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه وێنه‌ی ئێوه ئه‌كێشێ له‌ناو ڕه‌حمی دایكتاندا هه‌ر چۆنێك ویستی لێ بێت: له نێر‌و مێ، له جوان و ناشرین، له ڕه‌ش و سپی، له درێژ‌و كورت، وه شێوازه‌كانی تری له‌شی ئه‌كێشێت به وویستی خۆی، ئه‌م ئایه‌ته ئاماژه‌یه بۆ عیساى كوڕى مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌ویش خواى گه‌وره له ره‌حمى دایكی‌دا دروستى كردووه‌و به‌نده‌یه‌كى دروستكراوه نه‌ك خوا بێت یان كوڕى خوا بێت [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٦) ] هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێت جگه له زاتی پیرۆزی الله، كه خوایه‌كه زۆر به عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێ و دانایه.
(7) {ئایەتی موحكەمو موتەشابیهـ} [ هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌ی بۆ سه‌ر تۆ دابه‌زاندووه [ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ ] كه هه‌یه له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز موحكه‌من واته: یه‌ك ته‌فسیرو یه‌ك لێكدانه‌وه‌ی هه‌یه زیاتر له مانایه‌ك هه‌ڵناگرێ و ماناكانی ئاشكرا‌و ڕوونه [ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ ] كه ئه‌مانه ئه‌سڵ و بنچینه‌ی قورئانی پیرۆزن [ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ] وه هه‌ندێك ئایه‌تی تریش هه‌یه موته‌شابیهن كه زیاتر له مانا‌و تهفسیرێك هه‌ڵئه‌گرێ و هه‌موو كه‌س ماناكانی نازانێ [ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ ] جا ئێمه ئه‌مرمان پێ كراوه شوێن ئایه‌تی موحكه‌م بكه‌وین و ئیشی پێ بكه‌ین، وه ئیمان به ئایه‌تی موته‌شابیهـ بێنین، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زهیغ و لادان له حه‌ق له دڵیان‌دا هه‌یه‌و دڵیان له‌سه‌ر حه‌ق لایداوه [ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ] ئه‌مانه ئه‌چن شوێن ئایه‌ته موته‌شابیهه‌كان ئه‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی گومان بۆ موسڵمانان دروست بكه‌ن وه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه فیتنه و ئاشووب بۆ خه‌ڵكی موسڵمان بنێنه‌وه‌و دینه‌كه‌یان لێ تێكبده‌ن وه ئه‌یانه‌وێ تهئویلیشی بكه‌ن و لێكی بده‌نه‌وه به‌و شێوازه‌ی كه گونجاو بێ له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی خراپی خۆیان [ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ ] له كاتێكدا ئه‌و ئایه‌ته موته‌شابیهانه هیچ كه‌سێك ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی نازانێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا ] جا هه‌یه له زاناكان لێره ڕائه‌وه‌ستێ، واته: ته‌نها خوا ئه‌زانێ و ئه‌وانه‌ی له زانست و زانیاری چه‌سپاو و دامه‌زراون ئه‌ڵێن: ئیمانمان پێی هێناوه، وه هه‌یشه ئه‌فه‌رمووێ: ته‌نها خوای گه‌وره‌و زانا دامه‌زراوه‌كانیش مانای ئه‌و ئایه‌ته موته‌شابیهانه ئه‌زانن وه‌كو ابن عباس ئه‌فه‌رمووێ: منیش یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه ئه‌زانم، وه زانایان ئه‌ڵێن: ئێمه ئیمانمان به‌هه‌مووی هه‌یه به موحكم و به موتهشابیههوه چونكه هه‌مووی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه [ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ (٧) ] وه هیچ كه‌سێك بیر ناكاته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌ن عه‌قڵ و تێگه‌یشتنن .
(8) [ رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا ] ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی زانا چه‌سپاو و دامه‌زراوه‌كانه له عیلمدا ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار دڵمان له حه‌ق لانه‌ده‌ی به‌وه‌ی كه شوێن ئایه‌تی موته‌شابیه بكه‌وین له دوای ئه‌وه‌ی كه هیدایه‌تی ئێمه‌ت دا بۆ حه‌ق [ وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ (٨) ] وه له لایه‌ن خۆته‌وه ڕه‌حممان پێ بكه به دڵنیایى هه‌ر تۆ به‌خشه‌ری هه‌موو شتێكی .
(9) [ رَبَّنَا إِنَّكَ جَامِعُ النَّاسِ لِيَوْمٍ لَا رَيْبَ فِيهِ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار به دڵنیایى هه‌ر تۆ كۆكه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكیت له ڕۆژێكدا كه ڕۆژی قیامه‌ته هیچ گومانێك له ڕوودانی ئه‌و ڕۆژه‌دا نیه [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ (٩) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره هه‌ر به‌ڵێن و وه‌عدێكی دابێ ئه‌یباته سه‌ر.
(10) { هەندێك لە باسی كافران} [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَنْ تُغْنِيَ عَنْهُمْ أَمْوَالُهُمْ وَلَا أَوْلَادُهُمْ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ] به دڵنیایى كافران و بێباوه‌ڕان ماڵ و منداڵیان هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ لای خوای گه‌وره وه له عه‌زابی خواى گه‌وره ڕزگاریان ناكات [ وَأُولَئِكَ هُمْ وَقُودُ النَّارِ (١٠) ] وه ئه‌مانه سووته‌مه‌نی ئاگری دۆزه‌خن.
(11) [ كَدَأْبِ آلِ فِرْعَوْنَ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] هه‌روه‌كو حاڵ و پیشه‌و داب و نه‌ریتی فیرعه‌ون و داروده‌سته‌كه‌ی وه ئوممه‌ته كافره‌كانی پێش ئه‌مانیش كه ده‌سه‌ڵات هیچ سوودى پێ نه‌گه‌یاندن [ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ] ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به درۆزانی وه خوای گه‌وره بردیانیه‌وه‌و سزای دان به‌هۆی تاوانی خۆیانه‌وه [ وَاللَّهُ شَدِيدُ الْعِقَابِ (١١) ] وه عقوبه‌و سزای خوای گه‌وره یه‌كجار سه‌خته .
(12) [ قُلْ لِلَّذِينَ كَفَرُوا سَتُغْلَبُونَ وَتُحْشَرُونَ إِلَى جَهَنَّمَ وَبِئْسَ الْمِهَادُ (١٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به جووله‌كه بڵێ، یاخود وتراوه به موشریكانی قوڕه‌یش بڵێ: ئێوه له دونیادا تێكده‌شكێنرێن وه له قیامه‌تیشدا حه‌شر ئه‌كرێن بۆ ئاگری دۆزه‌خ كه خراپترین شوێنی مانه‌وه‌یه .
(13) [ قَدْ كَانَ لَكُمْ آيَةٌ فِي فِئَتَيْنِ الْتَقَتَا ] ئه‌ی جووله‌كه ئه‌مه‌ی كه به‌سه‌ر كافراندا هات نموونه و نیشانه‌یه‌كی گه‌وره بوو بۆ ئێوه كه دوو كۆمه‌ڵ به یه‌ك گه‌یشتن [ فِئَةٌ تُقَاتِلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَأُخْرَى كَافِرَةٌ ] كۆمه‌ڵێكیان له پێناو خوای گه‌وره كوشتار ئه‌كات كه موسڵمانانن له جه‌نگی به‌دردا، وه كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تریش كافرن [ يَرَوْنَهُمْ مِثْلَيْهِمْ رَأْيَ الْعَيْنِ ] له كاتێكدا كه كافره‌كان سێ ئه‌وه‌نده‌ی موسڵمانان بوون به‌ڵام خوای گه‌وره خۆیانی وا هێنایه پێش چاویان كه به‌قه‌ده‌ر كافرانن و له پێش چاوى خۆیاندا زۆری كردن، وه كافرانی له پێش چاویان كه‌م كرد [ وَاللَّهُ يُؤَيِّدُ بِنَصْرِهِ مَنْ يَشَاءُ ] وه خوای گه‌وره به‌سه‌رخستنی خۆی پاڵپشتی هه‌ر كه‌سێك ئه‌كات كه ویستی لێ بێت [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَعِبْرَةً لِأُولِي الْأَبْصَارِ (١٣) ] ئه‌مه به دڵنیایى په‌ندو ئامۆژگاریه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاویان شت ئه‌بینێ وه په‌ند وه‌رئه‌گرن.
(14) {شتە رازێنراوەكان لەلای مرۆڤ} [ زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ ] بۆ خه‌ڵكی ڕازێنراوه‌ته‌وه‌و جوانكراوهو له‌لایان خۆشهویستكراوه ئه‌و شتانه‌ی كه ئاره‌زووی تیایه‌و دڵ پێی خۆشه له ئافره‌ت و كوڕ [ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنْطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ] وه له‌و زێڕو زیو و سه‌روه‌ت و سامانه زۆرانه‌ی كه چه‌ند قاتێكه له ئاڵتون و زیو و ماینی لهوهڕێنراو و نیشانكراو له ئاژه‌ڵان وه له كێڵگه‌و زه‌رعات، ئه‌نعام حوشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن ئه‌گرێته‌وه [ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآبِ (١٤) ] به‌ڵام ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی خۆشی و ڕازاوه‌یی ژیانی دونیایه به‌ڵام باشترین گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌ره‌نجام و پاداشت لای خوای گه‌وره‌یه كه به‌هه‌شته .
(15) [ قُلْ أَؤُنَبِّئُكُمْ بِخَيْرٍ مِنْ ذَلِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رموو: ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م له هه‌موو له‌و شتانه باشتر چیه؟ [ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا عِنْدَ رَبِّهِمْ ] بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه له دونیادا له لایه‌نی په‌روه‌ردگاریان له ڕۆژی قیامه‌ت [ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] خوای گه‌وره كۆمه‌ڵێك باخ و باخاتیان له‌ناو به‌هه‌شتدا ئه‌داتێ كه جۆگه‌له ئاو له ژێر ئه‌و دارانه‌دا ئه‌ڕوات وه به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ وَأَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ ] وه كۆمه‌ڵێك خێزانی پاكیان ئه‌داتێ كه وه‌ك ئافره‌تانی دونیا نین كه تووشی حه‌یزو نیفاس و ئه‌و شتانه ببن [ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ ] وه ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌شیان له‌سه‌ره خوای گه‌وره لێیان ڕازی ئه‌بێ [ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (١٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر بینه‌ره به به‌نده‌كانی خۆی كێ شایه‌نی ئه‌م پاداشتانه‌یه كه بیداته‌وه .
(16) [ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ (١٦) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی له باوه‌ڕداران دوعا ئه‌كه‌ن و ئه‌پاڕێنه‌وه ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه ئیمانمان به‌تۆ هێناوه بۆخاترى ئیمان هێنانمان پێت له تاوانه‌كانمان خۆشبه وه بمانپارێزه له ئاگری دۆزه‌خ (ئه‌مه ته‌وه‌سول كردنه به ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكى خۆت كه دروسته) .
(17) [ الصَّابِرِينَ ] ئه‌وانه‌ی كه صه‌برو ئارامیان گرتووه له دونیا [ وَالصَّادِقِينَ ] وه ئه‌وانه‌ی كه ڕاستگۆ بوونه له نیه‌ت و له كرده‌وه‌یاندا له نهێنی و ئاشكرادا [ وَالْقَانِتِينَ ] وه ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چی خوای گه‌وره بوونه [ وَالْمُنْفِقِينَ ] وه ئه‌وانه‌ی كه ماڵی خۆیان به‌خشیوه له پێناوی خوای گه‌وره‌دا [ وَالْمُسْتَغْفِرِينَ بِالْأَسْحَارِ (١٧) ] وه ئه‌وانه‌ی له به‌ره‌به‌یاندا داوای لێخۆش‌بوونیان له خوای گه‌وره كردووه .
(18) [ شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] خوای گه‌وره خۆی شایه‌تی ئه‌دات كه هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی الله [ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ ] وه مه‌لائیكه‌ت و زانایانیش ئه‌م شایه‌تییه ئه‌ده‌ن كه شایه‌تیه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌یه [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (١٨) ] هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ئیلا زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ كه خوایه‌كی زۆر باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه، ئه‌مه گه‌وره‌ترین شایه‌تییه كه له دونیادا درابێت له‌به‌ر گه‌وره‌یی شایه‌ته‌كان كه خوای گه‌وره و مه‌لائیكه‌ته‌كان و زانایانن كه پێغه‌مبه‌رانیش ئه‌گرێته‌وه، وه له‌به‌ر گه‌وره‌یی شایه‌تیدانه‌كه كه له‌سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌یه، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره وه‌سفی شایه‌تیه‌كه‌شیانی كردووه كه شایه‌تییه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌یه، (وه ئه‌م ئایه‌ته فه‌زڵى زانایانى تێدایه كه خواى گه‌وره به شایه‌ت دایانى ناوه‌و به شایه‌تیه‌كه‌یشیان رازیه‌و وه‌سفى ده‌كات).
(19) { تەنها دینی راست لای خوای گەورە ئیسلامە} [ إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ ] به دڵنیایى ته‌نها دینێك كه خوای گه‌وره پێی ڕازی بێ و قبووڵی بكات ئیسلامه [ وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئه‌هلی كتاب بوون و كتابی ئاسمانیان بۆ هاتبوو له جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئیختیلاف و جیاوازی نه‌كه‌وته نێوانیان ئیلا له پاش ئه‌وه نه‌بێ كه عیلم و زانیاریان بۆ هات له كتێبه ئاسمانیه‌كانی خۆیاندا [ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ] كاتێكیش كه ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌هێنا هه‌ر له حه‌سوودیدا بوو، یاخود له‌نێوان یه‌كتریدا حه‌سودیان به‌یه‌كتر برد [ وَمَنْ يَكْفُرْ بِآيَاتِ اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (١٩) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كوفر بكات به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره و ئیمانی پێ نه‌هێنێ ئه‌وا به راستى حیساب و لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره زۆر خێرایه.
(20) [ فَإِنْ حَاجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِيَ لِلَّهِ وَمَنِ اتَّبَعَنِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر هاتوو به قسه‌ی پووچه‌ڵ گفتوگۆ‌و ده‌مه‌قاڵێیان له‌گه‌ڵ كردى له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستى خواى گه‌وره ئه‌وه پێیان بڵێ من ڕووی خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردووه به ئیخلاصهوه عیبادهت بۆ خوای گه‌وره ئه‌كه‌م به تاك و ته‌نها من و ئه‌و موسڵمانانه‌ى كه شوێن من ئه‌كه‌ون [ وَقُلْ لِلَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْأُمِّيِّينَ أَأَسْلَمْتُمْ ] وه به‌و كه‌سانه بڵێ: كه ئه‌هلی كتابن له جووله‌كه‌و گاور، وه نه‌خوێنده‌واره‌كان كه موشریكانی عه‌ره‌بن: ئایا ئێوه‌ش موسڵمان ئه‌بن [ فَإِنْ أَسْلَمُوا فَقَدِ اهْتَدَوْا ] ئه‌گه‌ر موسڵمان بوون ئه‌وه به دڵنیایی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه‌و هاتوونه‌ته سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت [ وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ ] وه ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد وه حه‌قیان وه‌رنه‌گرت ئه‌وه ته‌نها تۆ ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره كه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نی، وه گه‌ڕانه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان بۆ لاى خواى گه‌وره‌یه [ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (٢٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر بینه‌ره به به‌نده‌كانی خۆی و ئاگای لێیانه.
(21) {هەندێك لە باسی جولەكە} [ إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَيَقْتُلُونَ النَّبِيِّينَ بِغَيْرِ حَقٍّ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفر ئه‌كه‌ن به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره وه پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره ئه‌كوژن به ناحه‌ق كه مه‌به‌ست پێی جووله‌كه‌یه كه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌یان كوشتووه [ وَيَقْتُلُونَ الَّذِينَ يَأْمُرُونَ بِالْقِسْطِ مِنَ النَّاسِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یش ئه‌كوژن كه فه‌رمان به دادپه‌روه‌ری و چاكه ئه‌كه‌ن له‌ناو خه‌ڵكیدا واته: موسڵمانان [ فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (٢١) ] موژده‌ی سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار بده به‌و جووله‌كانه .
(22) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] ئا ئه‌مانه‌ن كه له دونیا‌و قیامه‌تدا خوای گه‌وره كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر چاكه‌شیان هه‌بێ [ وَمَا لَهُمْ مِنْ نَاصِرِينَ (٢٢) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش كه‌س نیه كه سه‌ریان بخات و له سزای خوای گه‌وره ڕزگاریان بكات .
(23) [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ ] ئایا نابینی ئه‌وانه‌ی به‌شێك له كتابیان وه‌رگرتووه‌و زانیاریان هه‌یه كه زانایانی جووله‌كه‌ن [ يُدْعَوْنَ إِلَى كِتَابِ اللَّهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ] كاتێك كه بانگ ئه‌كرێن بۆ لای كتابه‌كه‌ی خوای گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی كه حوكم و بڕیار له نێوانیاندا بدات، یان بۆلاى كتابه‌كه‌ى خۆیان كه موژده‌ى هاتنى پێغه‌مبه‌رى خواى - صلی الله علیه وسلم - تێدایه [ ثُمَّ يَتَوَلَّى فَرِيقٌ مِنْهُمْ وَهُمْ مُعْرِضُونَ (٢٣) ] پاشان كۆمه‌ڵێك له‌وان پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن و ئه‌ڕۆن و روو وه‌رئه‌گێڕن .
(24) [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لَنْ تَمَسَّنَا النَّارُ إِلَّا أَيَّامًا مَعْدُودَاتٍ ] ئه‌وه‌ی كه له خشته‌ی بردبوون و له‌خۆبایی كردبوون ئه‌وه‌بوو كه به گومانی خۆیان ئه‌یانووت ئاگری دۆزه‌خ ئێمه ناگرێته‌وه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م نه‌بێ چل رۆژه، یان حه‌وت ڕۆژه، ئه‌یانووت: ژیانى دونیا حه‌وت هه‌زار ساڵه له برى هه‌ر هه‌زار ساڵ یه‌ك رۆژ ئێمه ده‌خرێینه ناو ئاگرى دۆزه‌خ پاشان ده‌رده‌كرێین و موسڵمانان شوێنمان ده‌گرنه‌وه له‌ناو ئاگردا [ وَغَرَّهُمْ فِي دِينِهِمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٢٤) ] وه ئه‌وه‌ی له دینه‌كه‌یاندا له خشته‌ی بردبوون و له‌خۆبایی كردبوون ئه‌و درۆیانه بوو كه هه‌ڵیانبه‌ستبوو كه ئه‌یانووت: ئێمه نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ین، ئێمه ناچینه ناو ئاگری دۆزه‌خ .
(25) [ فَكَيْفَ إِذَا جَمَعْنَاهُمْ لِيَوْمٍ لَا رَيْبَ فِيهِ ] ئه‌بێ حاڵیان چۆن بێ كاتێك كه كۆیان ئه‌كه‌ینه‌وه له ڕۆژێكدا كه هیچ گومانی تیا نیه كه ڕۆژی قیامه‌ته [ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (٢٥) ] وه هه‌موو كه‌سێك پاداشت یان سزای كرده‌وه‌كانی خۆی وه‌رئه‌گرێ وه هیچ كه‌سێك سته‌می لێ ناكرێ به‌وه‌ی كه چاكه‌كانی بۆ نه‌نووسرێ، یاخود تاوانی خه‌ڵكی تر بخرێته سه‌رشانی .
(26) [ قُلِ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ته‌نها تۆ خاوه‌نی هه‌موو موڵكه‌كانی [ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَنْ تَشَاءُ ] موڵك به هه‌ر كه‌سێك ئه‌به‌خشی كه ویستت لێ بێت [ وَتَنْزِعُ الْمُلْكَ مِمَّنْ تَشَاءُ ] وه له هه‌ر كه‌سێكی وه‌رئه‌گریته‌وه كه ویستت لێ بێت [ وَتُعِزُّ مَنْ تَشَاءُ ] وه هه‌ر كه‌سێك به عیززه‌ت ئه‌كه‌ی كه وویستت لێ بێت [ وَتُذِلُّ مَنْ تَشَاءُ ] وه هه‌ر كه‌سێك زه‌لیل ئه‌كه‌ی كه ویستت لێ بێت [ بِيَدِكَ الْخَيْرُ إِنَّكَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٦) ] خێر‌و چاكه ته‌نها به‌ده‌ستی تۆیه، وه به دڵنیایى هه‌ر تۆ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه .
(27) [ تُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَتُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ ] شه‌و ئه‌خه‌یته ناو ڕۆژه‌وه، وه ڕۆژ ئه‌خه‌یته ناو شه‌وه‌وه‌و تێكه‌ڵیان ئه‌كه‌ی [ وَتُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَتُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ ] وه له مردوو زیندوو ده‌رئه‌كه‌ی وه له زیندووش مردوو ده‌رئه‌كه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له دڵۆپه ئاوێك كه مردووه مرۆڤێكی زیندوو ده‌رئه‌كه‌یت وه به پێچه‌وانه‌یشه‌وه، وه له هێلكه مریشك ده‌رئه‌كه‌ی وه به پێچه‌وانه‌وه، وه له تۆوێك جۆره‌ها به‌روبووم ده‌رئه‌كه‌ی وه به پێچه‌وانه‌وه، یاخود مرۆڤی موسڵمان له كافر ده‌رئه‌كه‌ی وه به پێچه‌وانه‌وه [ وَتَرْزُقُ مَنْ تَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ (٢٧) ] وه ڕزقی هه‌ر كه‌سێك ئه‌ده‌ی كه خۆت ویستت لێ بێت به‌بێ حیساب و به‌بێ ژماره.
(28) [ لَا يَتَّخِذِ الْمُؤْمِنُونَ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ] نابێ باوه‌ڕداران كافران بكه‌ن به دۆست و خۆشه‌ویست و سه‌رخه‌رو پشتیوانی خۆیان و خۆشیانیان بوێ له جگه له ئیمانداران [ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ فَلَيْسَ مِنَ اللَّهِ فِي شَيْءٍ ] وه هه‌ر كه‌سێك وابكات ئه‌وا خوای گه‌وره به‌ریه له‌و كه‌سه‌و شتێكی لای خوای گه‌وره نامێنێ [ إِلَّا أَنْ تَتَّقُوا مِنْهُمْ تُقَاةً ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو ترسان بتانكوژن ئه‌وكاته دروسته به ئاشكرا وه‌لائی خۆتانیان بۆ ده‌ربڕن به‌ڵام دڵتان پڕ بێت له باوه‌ڕ [ وَيُحَذِّرُكُمُ اللَّهُ نَفْسَهُ ] وه خوای گه‌وره ئه‌تانترسێنێ و ئاگادارتان ئه‌كاته‌وه به نه‌فسی پیرۆزی خۆی نه‌كه‌ن كافران بكه‌نه وه‌لی و دۆست و خۆشه‌ویستی خۆتان چونكه سزاى سه‌ختتان ده‌دات [ وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ (٢٨) ] وه سه‌ره‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌شتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.
(29) [ قُلْ إِنْ تُخْفُوا مَا فِي صُدُورِكُمْ أَوْ تُبْدُوهُ يَعْلَمْهُ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌ر شتێك له سینگتاندا له دڵتان‌دا بشارنه‌وه یان ئاشكرای بكه‌ن خوای گه‌وره عیلم و زانیاری پێیه وه ئاگای لێیه [ وَيَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] وه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه خوای گه‌وره زانیاری به هه‌مووی هه‌یه [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٩) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(30) [ يَوْمَ تَجِدُ كُلُّ نَفْسٍ مَا عَمِلَتْ مِنْ خَيْرٍ مُحْضَرًا وَمَا عَمِلَتْ مِنْ سُوءٍ ] له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌موو كه‌سێك هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی كردبێت له چاكه یان خراپه ئه‌بینێ كه ئاماده‌یه‌و نیشانی ئه‌درێ [ تَوَدُّ لَوْ أَنَّ بَيْنَهَا وَبَيْنَهُ أَمَدًا بَعِيدًا ] ئه‌گه‌ر خراپه‌ی كردبێ ئاواته‌خوازه كه ماوه‌و مه‌سافه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له نێوان ئه‌م و خراپهكانیدا بێت و هه‌ر نه‌یبینێ [ وَيُحَذِّرُكُمُ اللَّهُ نَفْسَهُ ] وه خوای گه‌وره دیسان ئه‌تانترسێنێ به‌نه‌فسی پیرۆزی خۆی له خوای گه‌وره‌و سزاكه‌ى بترسێن [ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ (٣٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر به ڕه‌ئفه‌ت و ڕه‌حمه‌ته به به‌نده‌كانی.
(31) {شوێنكەوتنی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - نیشانەی خۆشویستنی خوایە} [ قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه: ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره‌تان خۆش ئه‌وێ ئه‌وه شوێن من بكه‌ون ئه‌وه ئه‌و كاته‌ش خوای گه‌وره ئێوه‌ی خۆش ئه‌وێ وه له تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ، كه‌سانێك بانگه‌شه‌ى خۆشه‌ویستى خوایان كرد خواى گه‌وره به‌م ئایه‌ته تاقیكردنه‌وه، كه‌واته هه‌ركه‌سێك شوێن پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كه‌وێت و بیدعه بكات ئه‌وه راستگۆ نیه له خۆشه‌ویستى بۆ خواى گه‌وره، وه شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره‌و هۆكاره بۆ ده‌ستخستنى خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره‌و لێخۆشبوونى تاوانه‌كان [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٣١) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه .
(32) [ قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه: گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ن [ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْكَافِرِينَ (٣٢) ] ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد له گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه خوای گه‌وره كافرانی خۆش ناوێ .
(33) [ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى آدَمَ وَنُوحًا وَآلَ إِبْرَاهِيمَ وَآلَ عِمْرَانَ عَلَى الْعَالَمِينَ (٣٣) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئاده‌م و نوح و ئالی ئیبراهیم خۆی و نه‌وه‌كانی كه پێغه‌مبه‌ر بوونه وه ئالی عیمران كه عیسى له‌وان بووه ئه‌مانه‌ى هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا .
(34) [ ذُرِّيَّةً بَعْضُهَا مِنْ بَعْضٍ ] له نه‌سه‌ب و ڕهچهڵهكدا ئه‌مانه كۆمه‌ڵێكن هه‌ندێكیان له هه‌ندێكی تریانن ته‌نانه‌ت له نیه‌ت و كرده‌وه‌و ئیخلاص و تهوحیدیشدا پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان یه‌ك بوونه [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٣٤) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.
(35) {لە دایك بوونی مەریەم} [ إِذْ قَالَتِ امْرَأَتُ عِمْرَانَ رَبِّ إِنِّي نَذَرْتُ لَكَ مَا فِي بَطْنِي مُحَرَّرًا ] كاتێك كه خێزانه‌كه‌ی عیمران كه ناوی (حه‌نه) بووه دایكی مه‌ریه‌م كه نه‌نكی عیسى بوو - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من ئه‌و كۆرپه‌یه‌ی له‌ناو سكمدایه كه مه‌ریه‌م بوو نه‌زرم كردووه بۆ عیباده‌تی تۆ وه ئازاد بێت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی (بیت المقد‌س) بكات [ فَتَقَبَّلْ مِنِّي ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و نه‌زره‌م لێ قبووڵ بكه [ إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٣٥) ] هه‌ر تۆ به دڵنیایى زۆر‌و بیسه‌رو زانای .
(36) [ فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّي وَضَعْتُهَا أُنْثَى ] كاتێك كه مناڵه‌كه‌ی بوو بینی مناڵه‌كه‌ی كچه وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه كچه، خه‌فه‌تی لێ خوارد [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ ] كه ئه‌مه‌یان فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه كه خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ چی بووه واته: بۆ به‌گه‌وره‌زانینی مه‌ریه‌مه كه مه‌ریه‌م كچێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه [ وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنْثَى ] دایكی مه‌ریه‌م وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار كوڕ وه‌كو كچ نیه واته: كچ ناتوانێ خزمه‌تی مزگه‌وت بكات [ وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ ] وه من ناوم ناوه به مه‌ریه‌م [ وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ (٣٦) ] وه من په‌نای خۆى و نه‌وه‌كانیشی ئه‌گرم به تۆ له شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو و ڕه‌جم كرا‌و، خوایه خۆی و نه‌وه‌كانی بپارێزه، خوای گه‌وره دوعاكه‌ی قبووڵ كرد‌و پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: هیچ منداڵێك نیه له دایك بێت ئیلا شه‌یتان ئازارى ده‌دات بۆیه به گریانه‌وه له دایك ده‌بێت ته‌نها عیسى و - صلی الله علیه وسلم - دایكى نه‌بێت.
(37) {زەكەریا - صلی الله علیه وسلم - سەرپەرشتی مەریەم دەكات} [ فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍ ] خوای گه‌وره نه‌زره‌كه‌ی لێ قبووڵ كرد [ وَأَنْبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا ] وه به‌جوانی په‌روه‌رده‌ی كرد وه زه‌كه‌ریاش - صلی الله علیه وسلم - مه‌ریه‌می گرته ئه‌ستۆی خۆی و سه‌رپه‌رشتی كرد كه مێردی خوشكه‌كه‌ی بوو، چونكه مه‌ریه‌م باوكى مردو بێ باوك بوو، وه ساڵێكى گرانى بوو [ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا الْمِحْرَابَ وَجَدَ عِنْدَهَا رِزْقًا ] هه‌ر كاتێك زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌چووه لای میحرابه‌كه شوێنی عیباده‌ته‌كه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌یبینی هه‌ندێ خۆراكی لایه كه له زستاندا میوه‌ی هاوینی لایه، وه له هاویندا خۆراك و میوه‌ی زستانی لایه [ قَالَ يَا مَرْيَمُ أَنَّى لَكِ هَذَا ] زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - پێی سه‌یر بوو فه‌رموو: ئه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌م میوانه‌ت له كوێ بوو؟ [ قَالَتْ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] فه‌رمووی: ئه‌مه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌یه خوای گه‌وره وه‌كو كه‌رامه‌ت و ڕێزێك پێی ئه‌به‌خشی [ إِنَّ اللَّهَ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ (٣٧) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ڕزق و ڕۆزی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت به‌بێ حیساب.
(38) {زەكەریا - صلی الله علیه وسلم - داوای منداڵ لە خوای گەورە دەكات} [ هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُ ] له‌وێدا زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - كه بینی خوای گه‌وره ئه‌و ڕزقه‌ی به مه‌ریه‌م به‌خشیوه ئه‌وكاته هیواو ئومێدی زیاتر بوو كه خۆى پیره‌مێرد بوو، وه خێزانه‌كه‌ى پیره‌ژنێكى نه‌زۆك بوو، دوعای كرد‌و له په‌روه‌ردگار پاڕایه‌وه [ قَالَ رَبِّ هَبْ لِي مِنْ لَدُنْكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاءِ (٣٨) ] فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌لایه‌ن خۆته‌وه نه‌وه‌یه‌كی پاك و چاكم پێ ببه‌خشه به دڵنیایى تۆ هه‌موو دوعایه‌ك ئه‌بیستی وه وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه .
(39) [ فَنَادَتْهُ الْمَلَائِكَةُ وَهُوَ قَائِمٌ يُصَلِّي فِي الْمِحْرَابِ ] مه‌لائیكه‌ت واته: جبریل بانگی له زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - كرد كاتێك كه ڕاوه‌ستا بوو به‌پێوه له میحرابه‌كه‌یدا نوێژی ئه‌كرد (بۆیه به شوێنى نوێژ كردن ده‌وترێت میحراب (شه‌ڕگه) چونكه شوێنى شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ شه‌یتان) [ أَنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَى ] ئه‌ی زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه خوای گه‌وره موژده‌ی پێدایت به مناڵێك كه ناویشی یه‌حیا ئه‌بێ [ مُصَدِّقًا بِكَلِمَةٍ مِنَ اللَّهِ ] وه ئه‌م مناڵه‌ی تۆ باوه‌ڕ به وشه‌ی خوای گه‌وره ئه‌كات، واته: له دواترا كه عیسى - صلی الله علیه وسلم - دێت باوه‌ڕ به عیسى ئه‌كات كه پورزاى یه‌كترى بوون و دایكیان خوشك بوو [ وَسَيِّدًا ] وه ئه‌م كوڕه‌ی تۆ یه‌حیا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌بێ به كه‌سێكی گه‌وره له‌زانست و په‌رستن و حیكمه‌ت و ته‌قواو رێزدا، وه ئه‌بێ به پێغه‌مبه‌ر [ وَحَصُورًا ] وه خۆی ئه‌پارێزێ له چوونه لای ئافره‌ت یان له تاوان [ وَنَبِيًّا مِنَ الصَّالِحِينَ (٣٩) ] وه ئه‌بێته پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ره چاكه‌كان .
(40) [ قَالَ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَقَدْ بَلَغَنِيَ الْكِبَرُ ] زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - پێی سه‌یر بوو فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من چۆن منداڵم ئه‌بێت له كاتێكدا كه ته‌مه‌نم زۆر گه‌وره‌یه كه ته‌مه‌نی سه‌دو بیست ساڵ بووه [ وَامْرَأَتِي عَاقِرٌ ] وه خێزانه‌كه‌م له گه‌نجیه‌تیشدا نه‌زۆك بووه‌و مناڵی نه‌بووه چۆن ئێستا به‌م پیریه مناڵی ئه‌بێ، كه ته‌مه‌نى نه‌وه‌دو هه‌شت ساڵ بووه [ قَالَ كَذَلِكَ اللَّهُ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ (٤٠) ] فریشته‌كه فه‌رمووی: خوای گه‌وره به‌م شێوازه وویستی له هه‌ر شتێك بێت ئه‌نجامی ئه‌دات و ئه‌یكات .
(41) [ قَالَ رَبِّ اجْعَلْ لِي آيَةً ] زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار نیشانه‌یه‌كم پێ بده بزانم تا شوكرانه‌بژێری تۆی پێ بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته [ قَالَ آيَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمْزًا ] خواى گه‌وره فه‌رمووی: نیشانه‌ی تۆ ئه‌وه‌بێت كه سێ ڕۆژ نا‌توانیت قسه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا بكه‌ی ته‌نها به هێماو به ئاماژه نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ساغیت، وه ئه‌و سێ ڕۆژه خۆت یه‌كلا بكه‌ره‌وه بۆ شوكرانه‌بژێری و زیكرى خوای گه‌وره [ وَاذْكُرْ رَبَّكَ كَثِيرًا وَسَبِّحْ بِالْعَشِيِّ وَالْإِبْكَارِ (٤١) ] وه زۆر زیكری خوای گه‌وره بكه، (عه‌شی) له دوای زه‌واله‌وه هه‌تا خۆرئاوابوونه، (ئیبكار) یش له دوای فه‌جره‌وه تا كاتی چێشته‌نگاو، له‌و كاتانه‌دا زۆر زیكر‌و یادی خوای گه‌وره بكه .
(42) [ وَإِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاكِ وَطَهَّرَكِ ] وه مه‌لائیكه‌ته‌كان به مه‌ریه‌میان فه‌رموو: ئه‌ى مه‌ریه‌م له‌به‌ر زۆر په‌رستن و دونیانه‌ویستیت خوای گه‌وره تۆی هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی ناوت به‌رز بكاته‌وه وه تۆی پاك كردۆته‌وه له كوفر‌و خراپه‌و هه‌موو شتێك [ وَاصْطَفَاكِ عَلَى نِسَاءِ الْعَالَمِينَ (٤٢) ] وه تۆی هه‌ڵبژاردو فه‌زڵتی داوه به‌سه‌ر ئافره‌تانی هه‌موو جیهاندا تا ڕۆژی قیامه‌ت (باشترین ئافره‌تى دونیا مه‌ریه‌م و خه‌دیجه‌و فاتیمه‌و ئاسیه‌ى خێزانى فیرعه‌ون بوونه).
(43) [ يَا مَرْيَمُ اقْنُتِي لِرَبِّكِ وَاسْجُدِي وَارْكَعِي مَعَ الرَّاكِعِينَ (٤٣) ] ئه‌ی مه‌ریه‌م تۆ ملكه‌چبه و نوێژ‌و عیبادهت بۆ خوای گه‌وره بكه و به‌رده‌وام به له‌سه‌رى، وه سوجده بۆ خوای گه‌وره به‌ره وه نوێژ بكه له‌گه‌ڵ نوێژخوێنان .
(44) [ ذَلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَامَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ ] ئه‌مه‌ی كه باسمان كرد ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هه‌ندێك له هه‌واڵه‌كانی غه‌یب بوو به وه‌حی بۆ تۆمان نارد، وه تۆ له‌لای ئه‌وان نه‌بووی كاتێك كه قه‌ڵه‌مه‌كانیان هه‌ڵدایه ناو ئاوه‌وه وه‌كو تیروپشكێك بۆ ئه‌وه‌ی كه كامیان مه‌ریه‌م بگرنه لای خۆیان و سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن وتیان: ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌ڵه‌می هه‌ر كه‌سێك راوه‌ستاو له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌دا نه‌ڕۆی ئه‌وا سه‌رپه‌رشتی مه‌ریه‌م ئه‌كات، وه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - راوه‌ستاو تیروپشكه‌كه بۆ ئه‌و ده‌رچوو سه‌رپه‌رشتی مه‌ریه‌می كرد [ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ (٤٤) ] وه كاتێك كه مشتومڕیان بوو له‌سه‌ر ئه‌و شته تۆ له‌لای ئه‌وان نه‌بووی خوای گه‌وره‌یه كه بۆ تۆی ئه‌گێڕێته‌وه.
(45) {فریشتە موژدەی عیسا - صلی الله علیه وسلم - بە مەریەم دەدەن} [ إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ ] كاتێك كه مه‌لائیكه‌ته‌كان وتیان: ئه‌ی مه‌ریه‌م خوای گه‌وره مژده‌ت ئه‌داتێ به وشه‌یه‌ك كه وشه‌كه ئه‌وه‌بوو خوای گه‌وره فه‌رمووی: (كُنْ) عیسى - صلی الله علیه وسلم - دروستبه یه‌كسه‌ر ئه‌ویش دروست بوو [ مِنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ ] كه ئه‌و وشه‌یه‌ش كه عیسای لێ دروست ئه‌بێ ناوی مه‌سیحه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ر نه‌خۆشیه‌كدا بهێنایه ئیلا به‌ئیزنی خوای گه‌وره چاك ئه‌بوو بۆیه پێی وتراوه: مه‌سیح، یاخود له‌به‌ر زۆر گه‌ڕان و سه‌فه‌ر كردنى [ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ ] عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ باوك له دایك بووه درایه پاڵ دایكی [ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ (٤٥) ] له دونیا‌و قیامه‌تیشدا خاوه‌ن ڕێز‌و پله‌و پایه‌و ناوبانگه وه‌یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه له خوای گه‌وره‌وه نزیكه .
(46) [ وَيُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا وَمِنَ الصَّالِحِينَ (٤٦) ] وه له‌ناو بێشكه‌دا قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌كات و بانگه‌وازیان ئه‌كات بۆ یه‌كخواپه‌رستى وه‌كو موعجیزه‌یه‌ك، وه كاتێكیش كه ئه‌چێته ناو ساڵه‌وه وه له به‌نده چاكه‌كانه له وته‌و كرده‌وه‌یدا .
(47) [ قَالَتْ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي وَلَدٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ ] مه‌ریه‌میش پێی سه‌یر بوو فه‌رمووى: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من چۆن مناڵم ئه‌بێ له كاتێكدا هیچ مرۆڤێك جیماعی له‌گه‌ڵ مندا نه‌كردووه‌و من شووم نه‌كردووه [ قَالَ كَذَلِكِ اللَّهُ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ] فریشته‌كه فه‌رمووی: به‌م شێوازه خوای گه‌وره وویستی له‌هه‌ر شتێك بێت دروستی ئه‌كات (ئه‌مه‌یش ره‌دده بۆ گاوره‌كان كه ده‌ڵێن عیسى خوایه یان كوڕى خوایه، به‌ڵكو خواى گه‌وره فه‌رمووى دروستى ده‌كات و دروستكراوه) [ إِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (٤٧) ] ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره بڕیاری هه‌ر شتێك بدات ئه‌وا پێی ئه‌فه‌رمووێ: ببه یه‌كسه‌ر ئه‌و شته‌ش ئه‌بێ.
(48) [ وَيُعَلِّمُهُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَالتَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ (٤٨) ] وه خوای گه‌وره عیسى - صلی الله علیه وسلم - فێره نوسین و زانیاری و تێگه‌یشتن و حیكمه‌ت و ته‌ورات و ئینجیل ئه‌كات، كه عیسى - صلی الله علیه وسلم - ته‌ورات و ئینجیلیشى له‌به‌ر بووه.
(49) {هەندێك لە موعجیزەكانی عیسا - صلی الله علیه وسلم - } [ وَرَسُولًا إِلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ ] وه ئه‌یكاته پێغه‌مبه‌رێك و ئه‌ینێرێ بۆ لای به‌نی ئیسرائیل [ أَنِّي قَدْ جِئْتُكُمْ بِآيَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ ] وه پێیان ئه‌ڵێ: من لای خوای گه‌وره‌وه موعجیزه‌م بۆتان هێناوه [ أَنِّي أَخْلُقُ لَكُمْ مِنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ فَأَنْفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِ اللَّهِ ] من له قوڕ وه‌كو شێوازی باڵنده‌تان بۆ دروست ئه‌كه‌م وه دوای ئه‌وه كه دروستی ئه‌كه‌م فووی پیا ئه‌كه‌م به ئیزنی خوای گه‌وره ئه‌بێته باڵنده‌یه‌ك و ئه‌فڕێ به ئاسماندا [ وَأُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ ] وه كوێر‌و نابینای زكماك و به‌ڵه‌ك چاك ئه‌كه‌مه‌وه به ئیزنی خوا [ وَأُحْيِ الْمَوْتَى بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه مردوو زیندوو ئه‌كه‌مه‌وه به ئیزنی خوای گه‌وره، خواى گه‌وره ئه‌م موعجیزانه‌ى پێبه‌خشى چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زانستى پزیشكى بڵاو بوو، وه‌پزیشكه‌كان تواناى چاره‌سه‌رى ئه‌م شتانه‌یان نه‌بوو [ وَأُنَبِّئُكُمْ بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمْ ] وه له ماڵه‌وه هه‌ر شتێك ئه‌خۆن یان هه‌ڵیده‌گرن بۆ سبه‌ینێ من هه‌واڵتان پێ ئه‌ده‌م وه پێتان ڕائه‌گه‌یه‌نم و ئه‌زانم [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٤٩) ] ئا ئه‌مانه هه‌مووی نیشانه‌و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه بۆ ئێوه له‌سه‌ر راستى پێغه‌مبه‌رایه‌تى من بۆ ئه‌وه‌ی ئیمان بێنن ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن .
(50) [ وَمُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ ] وه ئه‌و ته‌وراته‌ی كه له پێش مندا بۆ موسى - صلی الله علیه وسلم - هاتووه منیش به دڵنیایى دائه‌نێم وه ئه‌ویش مژده‌ی پێ دابوون كه عیسى - صلی الله علیه وسلم - به‌و شێوازه دێت [ وَلِأُحِلَّ لَكُمْ بَعْضَ الَّذِي حُرِّمَ عَلَيْكُمْ ] وه بۆ ئه‌وه‌ش هاتوومه كه هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی كه له ته‌وراتدا له‌سه‌رتان حه‌رام كرابوو كه خۆتان حه‌رامتان كردبوو له‌سه‌ر خۆتان تا بۆتانی حه‌ڵاڵ بكه‌مه‌وه [ وَجِئْتُكُمْ بِآيَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ ] وه موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌كیشم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بۆتان هێناوه له‌سه‌ر راستگۆییم [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (٥٠) ] ئێوه‌ش ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن وه شوێنی من بكه‌ون .
(51) [ إِنَّ اللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ] به دڵنیایى هه‌ر الله یه كه په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه وه ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن و شه‌ریكی بۆ دامه‌نێن و من مه‌كه‌ن به‌شه‌ریكی خوای گه‌وره [ هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ (٥١) ] ئه‌مه ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌یه.
(52) [ فَلَمَّا أَحَسَّ عِيسَى مِنْهُمُ الْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنْصَارِي إِلَى اللَّهِ ] كاتێك كه عیسى - صلی الله علیه وسلم - هه‌ستی كرد به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كوفر‌و ئیمانی پێ ناهێنن فه‌رمووى: كێ پشتیوانی منه له ده‌عوه‌و بانگه‌واز كردن بۆ گه‌یاندنی دینی خوا [ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنْصَارُ اللَّهِ ] حه‌واری و قوتابی و كه‌سه تایبه‌ته‌كانی خۆی كه دوانزه كه‌س بوون وتیان: ئێمه پشتیوانی دینی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره - صلی الله علیه وسلم - ئه‌بین بۆ بڵاو كردنه‌وه‌كه‌ی دینی خوا [ آمَنَّا بِاللَّهِ وَاشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ (٥٢) ] ئیمانمان به‌خوای گه‌وره هێناوه وه تۆیش له ڕۆژی قیامه‌ت شایه‌تیمان بۆ بده كه ئێمه موسڵمانین.
(53) [ رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنْزَلْتَ وَاتَّبَعْنَا الرَّسُولَ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئیمانمان هێنا به‌و ئینجیل و دینه‌ی كه بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ت دابه‌زاند وه شوێنی كه‌وتین [ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ (٥٣) ] تۆش له‌و كه‌سانه‌مان ناونووس بكه كه شایه‌تی ئه‌ده‌ین به وه‌حدانیه‌تی تۆ‌و پێغه‌مبه‌رایه‌تی عیسى - صلی الله علیه وسلم - .
(54) [ وَمَكَرُوا وَمَكَرَ اللَّهُ ] كافران نه‌خشه‌و پیلانیان دانا‌و فێڵیان كرد وه خوای گه‌وره‌ش له به‌رامبه‌ر نه‌خشه‌و پیلان و فێڵی ئه‌وان نه‌خشه‌و پیلان و فێڵی بۆیان دانا [ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ (٥٤) ] وه باشترین نه‌خشه‌دانه‌ر كه فێڵی ئه‌وان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه خوای گه‌وره‌یه، كه‌سانێك له به‌نى ئیسرائیل چوونه لاى پاشاى ئه‌و كاته كه كافر بوو وتیان عیسى زۆڵه‌و خه‌ڵكى گومڕا ده‌كات و له گوێڕایه‌ڵى تۆ لایان ده‌بات و كێشه دروست ده‌كات، پاشایش خه‌ڵكى نارد بیكوژن و له خاچى بده‌ن خواى گه‌وره رزگارى كرد‌و له په‌نجه‌ره‌ى ماڵه‌كه‌وه به‌رزى كرده‌وه بۆ ئاسمان و شێوه‌ى خسته سه‌ر یه‌كێك له قوتابیه‌كانى و ئه‌ویان كوشت و له خاچیاندا وایانزانى عیسى یه - صلی الله علیه وسلم -.
(55) {خوای گەورە عیسا - صلی الله علیه وسلم - بەرز دەكاتەوە بۆ ئاسمان} [ إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى إِنِّي مُتَوَفِّيكَ ] كاتێك كه خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی عیسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌تخه‌وێنم، وفاة لێره به ماناى خه‌وتن دێت نه‌ك مردن وه‌كو خواى گه‌وره له ئایه‌تى تر ده‌فه‌رمێت: [ وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّكُمْ بِالَّيْلِ ] واته: خواى گه‌وره به‌شه‌و ده‌تانخه‌وێنێت نه‌ك ده‌تانمرێنێت، وه‌له دوعاى له خه‌وهه‌ستان سوننه‌ته بڵێیت: (الحَمْدُ للهِ الذي أحيانا بَعدَ ما أماتَنا وإليه النُّشُور) واته: حه‌مدو سوپاش بۆ ئه‌و خوایه‌ى كه به‌خه‌به‌رى هێناین پاش ئه‌وه‌ى خه‌واندمانى وه‌گه‌ڕانه‌وه‌یش هه‌ر بۆ لاى ئه‌وه [ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ ] وه به‌رزت ئه‌كه‌مه‌وه بۆ لای خۆم بۆ ئاسمان، یان پاش و پێش له ئایه‌ته‌كه هه‌یه، واته: به‌رزت ده‌كه‌مه‌وه بۆ لاى خۆم پاشان ده‌تمرێنم [ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه به به‌رزكردنه‌وه‌ت پاكت ئه‌كه‌مه‌وه له‌وه‌ی كه له‌لای ئه‌م كافرانه بیت [ وَجَاعِلُ الَّذِينَ اتَّبَعُوكَ فَوْقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] وه ئه‌وانه‌ی كه شوێن تۆ كه‌وتوونه موسڵمانان ئه‌بێ به‌رز بن و له‌سه‌رووی كافرانه‌وه ده‌بن تا ڕۆژی قیامه‌ت [ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (٥٥) ] پاشان له ڕۆژی قیامه‌تیش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خۆمه‌و خۆم بڕیار له نێوانتاندا ئه‌ده‌م له‌و ئیختیلاف و جیاوازیه‌ی كه له‌گه‌ڵ كافراندا هه‌تانبووه.
(56) [ فَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا ] ئه‌وانه‌ی كه كافرو بێباوه‌ڕ بوون [ فَأُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] ئه‌وانه سزایه‌كی زۆر سه‌ختیان ده‌ده‌م له دونیا‌و قیامه‌ت [ وَمَا لَهُمْ مِنْ نَاصِرِينَ (٥٦) ] وه هیچ كه‌سێك نیه له قیامه‌تدا سه‌ریان بخات و پشتیوانیان بێت و له سزای خوای گه‌وره ڕزگاریان بكات .
(57) [ وَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه ئه‌جرو پاداشتیان به‌ته‌واوی ده‌ده‌مه‌وه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوات بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ (٥٧) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زاڵمان و سته‌مكارانی خۆش ناوێت و ڕقی لێیانه .
(58) [ ذَلِكَ نَتْلُوهُ عَلَيْكَ مِنَ الْآيَاتِ وَالذِّكْرِ الْحَكِيمِ (٥٨) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌مه‌ی كه بۆتمان گێڕایه‌وه‌و بۆتمان خوێنده‌وه له باسی عیسادا له‌م ئایه‌ت و زیكره پڕ حیكمه‌تانه كه قورئانی پیرۆزه‌و وه‌حى بوو له خواوه بۆ تۆ هات .
(59) [ إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ ] نموونه‌ی عیسى - صلی الله علیه وسلم - له‌لای خوای گه‌وره وه‌كو نموونه‌ی ئاده‌م وایه [ خَلَقَهُ مِنْ تُرَابٍ ] كاتێك كه خوای گه‌وره ئاده‌می له خۆڵ دروست كرد به‌بێ دایك و باوك، وه عیسایشى به‌بێ باوك دروست كرد، ئیتر بۆچی باوه‌ڕ به عیسى ناهێنن خۆ ئه‌وه‌تا باوه‌ڕتان به ئاده‌م هه‌یه كه به‌بێ دایك و باوك دروست بووه [ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (٥٩) ] پاشان پێی فه‌رموو ببه یه‌كسه‌ر دروست بوو، بوو به مرۆڤ .
(60) [ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ فَلَا تَكُنْ مِنَ الْمُمْتَرِينَ (٦٠) ] حه‌ق له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه هه‌ر شتێ بفه‌رمێ حه‌قه ئێوه له‌و كه‌سانه مه‌بن كه گومانتان هه‌بێ له فه‌رمووده‌و فه‌رمایشی خوای گه‌وره .
(61) [ فَمَنْ حَاجَّكَ فِيهِ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - له دوای ئه‌وه‌ی كه زانست و زانیاریت بۆ هات هه‌ر كه‌سێك له گاوره‌كان هاتن ده‌مه‌قاڵێ و مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ تۆدا بكه‌ن سه‌باره‌ت به عیسى - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌وان ئه‌ڵێن: خوایه یان كوڕی خوایه [ فَقُلْ تَعَالَوْا نَدْعُ أَبْنَاءَنَا وَأَبْنَاءَكُمْ وَنِسَاءَنَا وَنِسَاءَكُمْ وَأَنْفُسَنَا وَأَنْفُسَكُمْ ] ئه‌وا تۆ بانگیان بكه‌و بڵێ: وه‌رن بانگی مناڵه‌كانمان ئه‌كه‌ین و ئێوه‌یش بانگی مناڵه‌كانتان بكه‌ن، وه بانگی خێزانه‌كانمان ئه‌كه‌ین و ئێوه‌یش بانگی خێزانه‌كانتان بكه‌ن، وه ئێمه دێین و ئێوه‌ش وه‌رن هه‌ر هه‌موومان كۆ ئه‌بینه‌وه [ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَلْ لَعْنَتَ اللَّهِ عَلَى الْكَاذِبِينَ (٦١) ] ئه‌مه (موباهه‌له)ی پێ ئه‌ووترێ دوای ئه‌وه دوعا ئه‌كه‌ین له خوای گه‌وره‌و به‌یه‌كه‌وه ده‌ست به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌ڵێین: له‌عنه‌تی خوای گه‌وره له‌و كه‌سه بێ كه درۆ ئه‌كات له‌عنه‌تی خوا له درۆزنان بێ ئه‌وكاته دوعاكه جێبه‌جێ ئه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانتوانی بێن ئه‌م موباهه‌له‌یه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ن زانیان كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ڕاستگۆیه‌و خۆیان درۆ ئه‌كه‌ن، كه ئه‌مه ساڵى نۆى كۆچى له‌سه‌ر گاوره‌كانى نه‌جران دابه‌زى .
(62) [ إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْقَصَصُ الْحَقُّ ] به‌دڵنیایى ئه‌م چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌ی عیسى - صلی الله علیه وسلم - كه خوای گه‌وره بۆتی گێڕایه‌وه ئه‌مه چیرۆكێكی حه‌ق و ڕاسته [ وَمَا مِنْ إِلَهٍ إِلَّا اللَّهُ ] وه هیچ خوا‌و په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ئیلا زاتی پیرۆزی الله نه‌بێت و عیسى خوا نیه [ وَإِنَّ اللَّهَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٦٢) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر باڵاده‌ست و به عیززه‌ت و كاربه‌جێیه .
(63) [ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِالْمُفْسِدِينَ (٦٣) ] ئه‌گه‌ر پشتیان كرد له‌م حه‌قه ئاشكرایه ئه‌وا به‌راستى خوای گه‌وره خۆی زۆر زانایه به هاوبه‌شدانه‌ران و ئاشووبگێڕان له‌سه‌ر زه‌وی وه سزایان ده‌دات.
(64) {گفتوگۆ لەگەڵ جولەكەو گاور} [ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوران وه‌رن بۆ لای وشه‌یه‌ك كه ئێمه‌و ئێوه تیایدا یه‌كسانین [ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ ] ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه با هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستین جگه له زاتی پیرۆزی الله [ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا ] وه با هیچ كه‌سێ نه‌كه‌ینه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ ] با هه‌ندێكمان هه‌ندێكمان نه‌كه‌ینه ڕه‌ب و په‌روه‌ردگارو له غه‌یری خوا نه‌یانپه‌رستین وه‌كو ئێوه كه جووله‌كه ده‌ڵێن: عوزێر كوڕی خوایه، گاوره‌كانیش كه ئه‌ڵێن: عیسى كوڕی خوایه و ئه‌یانكه‌ن به خوا‌و ئه‌یانپه‌رستن [ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ (٦٤) ] ئه‌گه‌ر به‌مه ڕازی نه‌بوون و پشتیان هه‌ڵكرد ئه‌وا پێیان بڵێن: شایه‌ت بن ئێمه موسڵمانین خۆمان ته‌سلیم خوای گه‌وره كردووه‌و به‌تاك و ته‌نها ئێمه خوای گه‌وره ئه‌په‌رستین .
(65) [ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تُحَاجُّونَ فِي إِبْرَاهِيمَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوره‌كان بۆچی مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئیبراهیم كه ئه‌ڵێن: ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر دینی ئێمه بووه [ وَمَا أُنْزِلَتِ التَّوْرَاةُ وَالْإِنْجِيلُ إِلَّا مِنْ بَعْدِهِ ] له كاتێكدا ئێوه خۆتان ئه‌زانن ته‌ورات و ئینجیل بۆ موسى و عیسى (عليهما الصلاة والسلام) دانه‌به‌زیوه ئیلا له دوای ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - نه‌بێ ئیتر چۆن ئیبراهیم له‌سه‌ر دینی ئێوه بووه [ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (٦٥) ] بۆ عاقڵ نابن و بۆ بیر ناكه‌نه‌وه ئیتر چۆن ئیبراهیم جووله‌كه یان گاور بووه .
(66) [ هَا أَنْتُمْ هَؤُلَاءِ حَاجَجْتُمْ فِيمَا لَكُمْ بِهِ عِلْمٌ ] ئه‌وه‌تا ئێوه مشت‌ومڕ له شتێك‌دا ئه‌كه‌ن كه زانیاریتان پێى هه‌یه له ته‌وراتدا كه ئه‌وه‌ی حه‌ڵاڵه‌و ئه‌وه‌ی حه‌رامه له‌و شتانه‌دا مشتومڕو موناقه‌شه ئه‌كه‌ن [ فَلِمَ تُحَاجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُمْ بِهِ عِلْمٌ ] ئه‌ی بۆچی له شتێك‌دا كه زانست و زانیاریتان نیه موناقه‌شه‌و موجاده‌له‌ی تیا ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌ڵێن: ئیبراهیم له‌سه‌ر دینی ئێمه بووه [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (٦٦) ] له كاتێك خوای گه‌وره ئه‌زانێ و زانیارى هه‌یه‌و ئێوه نایزانن .
(67) [ مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيًّا وَلَا نَصْرَانِيًّا ] ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - نه جووله‌كه بووه‌و نه گاور بووه [ وَلَكِنْ كَانَ حَنِيفًا مُسْلِمًا ] به‌ڵكو حه‌نیف بووه له هه‌موو دینه‌كان لایداوه بۆ ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره وه موسڵمان بووه‌و تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌و دینه‌كه‌ی ئیسلام بووه [ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (٦٧) ] وه ئه‌و له موشركین نه‌بووه‌و هاوبه‌شی بۆ خوا بڕیار نه‌داوه وه‌كو ئێوه .
(68) [ إِنَّ أَوْلَى النَّاسِ بِإِبْرَاهِيمَ لَلَّذِينَ اتَّبَعُوهُ وَهَذَا النَّبِيُّ وَالَّذِينَ آمَنُوا ] له هه‌موو كه‌س له‌پێشترو شایه‌نتر به ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و كه‌سانه‌یه كه شوێنی كه‌وتون له كاتی خۆی، وه ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌یه كه محمده - صلی الله علیه وسلم - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌ی ئه‌وه، وه باوه‌ڕدارانیش له هه‌موو كه‌س له پێشترن به ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - [ وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُؤْمِنِينَ (٦٨) ] وه خوای گه‌وره دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری هه‌موو باوه‌ڕدارانه .
(69) [ وَدَّتْ طَائِفَةٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يُضِلُّونَكُمْ ] كۆمه‌ڵێك له ئه‌هلی كتاب واته جووله‌كه‌كانی (به‌نی نه‌زیرو به‌نى قوڕه‌یزه‌و به‌نی قه‌ینوقاع) ئاواته‌خواز بوون كه ئێوه گومڕا بكه‌ن و له دینه‌كه‌تان هه‌ڵتانبگه‌ڕێننه‌وه‌و پاشگه‌زتان بكه‌نه‌وه [ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ (٦٩) ] به‌ڵام ئه‌وان نازانن و هه‌ست ناكه‌ن كه ته‌نها خۆیان گومڕا ئه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداران له‌سه‌ر دینه‌كه‌یان دامه‌زراون .
(70) [ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَأَنْتُمْ تَشْهَدُونَ (٧٠) ] ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوره‌كان بۆ كوفر ئه‌كه‌ن به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره له كاتێك خۆتان شایه‌تن ئه‌وه‌ی له كتابه‌كانتاندا هه‌یه باسی ڕاستێتی هاتنی محمدی تیایه - صلی الله علیه وسلم - .
(71) [ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَلْبِسُونَ الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ ] ئه‌ی ئه‌هلی كتاب بۆ حه‌ق و باتڵ تێكه‌ڵ ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له خه‌ڵك بشێوێنن [ وَتَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٧١) ] وهحهقهكه ئه‌شارنه‌وه كه هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - له كاتێكدا ئه‌زانن كه محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - له كتابه‌كانی ئێوه‌دا ئه‌و موژدهیهتان پێدراوه .
(72) [ وَقَالَتْ طَائِفَةٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ آمِنُوا بِالَّذِي أُنْزِلَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَجْهَ النَّهَارِ وَاكْفُرُوا آخِرَهُ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (٧٢) ] كۆمه‌ڵێك له ئه‌هلی كتاب سه‌ركرده‌و گه‌وره‌كانیان به جووله‌كه‌كانیان وت: له‌سه‌ره‌تای ڕۆژ به‌یانی زووه‌كه‌ی ئێوه‌ش بڕۆن ئیمان بێنن به‌و شته‌ی كه بۆ سه‌ر باوه‌ڕداران دابه‌زیوه‌و موسڵمان بن و نوێژى به‌یانیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و كۆتایی ڕۆژ ئێواره‌كه‌ی كافر ببنه‌وه به‌ڵكو هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه شهك و گومانیان هه‌یه ئه‌وانیش هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه‌و پاشگه‌ز ببنه‌وه .
(73) [ وَلَا تُؤْمِنُوا إِلَّا لِمَنْ تَبِعَ دِينَكُمْ ] وه جووله‌كه هه‌ندێكیان به‌هه‌ندێكیان وت: ئیمان مه‌هێنن و باوه‌ڕ مه‌كه‌ن ته‌نها به‌و كه‌سانه نه‌بێ كه شوێنى دینه‌كه‌ی ئێوه كه‌وتوونه [ قُلْ إِنَّ الْهُدَى هُدَى اللَّهِ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هیدایه‌ت هه‌ر هیدایه‌تی خوایه‌و به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه [ أَنْ يُؤْتَى أَحَدٌ مِثْلَ مَا أُوتِيتُمْ أَوْ يُحَاجُّوكُمْ عِنْدَ رَبِّكُمْ ] ئه‌مه هه‌ر له قسه‌ی جووله‌كه‌كانه كه حه‌سوودی به ئیمانداران ئه‌به‌ن كه پێغه‌مبه‌ریان بۆ هاتووه‌و كتابیان بۆ هاتووه، ئه‌ڵێن ئه‌و زانیارییه‌ى پێتانه ئاشكراى مه‌كه‌ن بۆ موسڵمانان با فێر نه‌بن و هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی ئێوه‌یان پێ نه‌درێ یان لای خوای گه‌وره نه‌یكه‌نه به‌ڵگه به‌سه‌رتانه‌وه كه ئێمه حه‌قه‌كه‌مان ناسیوه‌و شوێنی نه‌كه‌وتووینه [ قُلْ إِنَّ الْفَضْلَ بِيَدِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه: فه‌زڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و دینی ئیسلام به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه [ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٧٣) ] به‌هه‌ر كه‌سێكی ئه‌به‌خشێت كه خۆی ویستی لێ بێت و شایه‌نی بێت، وه فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره یه‌كجار فراوانه .
(74) [ يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (٧٤) ] خوای گه‌وره ڕه‌حمه‌ت و پێغه‌مبه‌رایه‌تی خۆی تایبه‌ت ئه‌كات به‌هه‌ر كه‌سێك ویستی لێ بێت وه خواى گه‌وره خاوه‌نى فه‌زڵى زۆر گه‌وره‌یه (كه لێره پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - ئوممه‌ته‌كه‌ی تایبه‌ت كرد به‌م فه‌زڵه) .
(75) [ وَمِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مَنْ إِنْ تَأْمَنْهُ بِقِنْطَارٍ يُؤَدِّهِ إِلَيْكَ ] كه له‌ناو ئه‌هلی كتابیشدا كه‌سانێك هه‌ن كه ئه‌گه‌ر قینتارێك واته: سه‌د ڕه‌تڵ ئاڵتوون یان پاره‌یه‌كى یه‌كجار زۆری به‌ئه‌مانه‌ت له‌لا دابنێی بۆت ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه [ وَمِنْهُمْ مَنْ إِنْ تَأْمَنْهُ بِدِينَارٍ لَا يُؤَدِّهِ إِلَيْكَ ] وه هه‌یشیانه ته‌نها یه‌ك دینارێكی به ئه‌مانه‌ت له‌لا دابنێی بۆت ناگه‌ڕێنێته‌وه‌و خیانه‌ت و ناپاكی لێ ئه‌كات [ إِلَّا مَا دُمْتَ عَلَيْهِ قَائِمًا ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڵگه‌و شایه‌ت و ئه‌و شتانه‌ت هه‌بێت و به‌زۆر لێی وه‌ربگریته‌وه [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لَيْسَ عَلَيْنَا فِي الْأُمِّيِّينَ سَبِيلٌ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (٧٥) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتیان: عه‌ره‌به نه‌خوێنده‌واره‌كان كه ئه‌هلی كتاب نین چه‌ندێ زوڵم و خیانه‌تیان لێ بكه‌ین ئه‌وه ئاساییه‌و گوناهبار نابین وه ئه‌م شته له كتابهكانمان و له دینه‌كه‌ماندا هه‌یه، درۆیان بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ست و به‌ناوى خواى گه‌وره‌وه قسه‌یان ده‌كرد وه خۆشیان ئه‌یانزانی كه درۆ ئه‌كه‌ن و ئه‌م شته ڕاست نیه و خیانه‌ت و حه‌رامه .
(76) [ بَلَى مَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ وَاتَّقَى ] به‌ڵێ هه‌ر كه‌سێك وه‌فای هه‌بێ به‌رامبه‌ر به عه‌هدو په‌یمانی و ماڵی خه‌ڵكی بگه‌ڕێنێته‌وه، یان وه‌فای هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌هدو په‌یمانه‌ى كه به خوای گه‌وره‌ی داوه كه ئیمان به پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بێنن، وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكات و ماڵی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق نه‌خوات و ئه‌مانه‌تی خه‌ڵكی بگه‌ڕێنێته‌وه [ فَإِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ (٧٦) ] ئه‌وه هه‌ر كه‌سێك به‌و شێوازه ته‌قوای خوای گه‌وره بكات به‌دڵنیایى خوای گه‌وره خۆشی ئه‌وێ .
(77) [ إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَأَيْمَانِهِمْ ثَمَنًا قَلِيلًا ] پیاوێك له بازاڕ شتێكى ده‌فرۆشت سوێندى خوارد به خواى گه‌وره كه ئه‌وه‌نده‌ى پێداوه پێیشى نه‌دابوو راستى نه‌ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى فێڵ له موسڵمانێك بكات خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند و فه‌رمووى: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عه‌هدو به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌و سوێند خواردن به‌درۆ ئه‌گۆڕنه‌وه به نرخێكی كه‌م، واته دونیاى پێ ده‌ست ده‌خه‌ن [ أُولَئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ ] ئه‌وانه له ڕۆژی قیامه‌ت هیچ به‌شێكیان نیه له ئه‌جرو پاداشت [ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٧) ] وه خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات وه ته‌ماشایان ناكات وهپاكیان ناكاته‌وه له تاوان وه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه، (ئه‌شعه‌س) ده‌فه‌رمێت ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر من دابه‌زى كه بیرێكم هه‌بوو له‌ناو زه‌وى ئامۆزایه‌كم، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: كێ شایهتته؟ وتم: شایه‌تم نیه، فه‌رمووى: ده‌بێت ئه‌و سوێند بخوات، وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به لایه‌وه ئاساییه سوێند ده‌خوات، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: هه‌ركه‌سێك به‌درۆ سوێند بخوات بۆ ئه‌وه‌ى ماڵى موسڵمانێك داگیر بكات و بخوات به ناحه‌ق ئه‌وه له رۆژى قیامه‌ت ده‌گات به خواى گه‌وره‌و لێى توڕه‌یه، خواى گه‌وره‌یش بۆ به‌راستدانانى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.
(78) {جولەكە سەر لە خەڵكی دەشێوێنن } [ وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُمْ بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ ] وه له‌ناو جووله‌كه‌كانیشدا كۆمه‌ڵێك هه‌ن كه زمانیان گێڕو خوار ئه‌كه‌نه‌وه له كاتی خوێندنه‌وه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه قسه‌ی تر بده‌نه پاڵ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌و وا بزانن ئه‌میش هه‌ر له ته‌وراته‌كه‌یه‌و ئه‌یخوێننه‌وه له كاتێكدا كه قسه‌ی خۆیانه‌و له كتابی خوای گه‌وره نیه‌و شتی وا نه‌هاتووه [ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] وه ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ى كه ئێمه ئه‌یخوێنینه‌وه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دابه‌زیوه به‌ڵام ڕاست ناكه‌ن و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه نیه [ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (٧٨) ] دیسان درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ستن و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه درۆ ئه‌كه‌ن له كاتێكدا خۆیشیان ئه‌زانن ئه‌مانه گه‌وره‌ترین تاوانه .
(79) [ مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُؤْتِيَهُ اللَّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِي مِنْ دُونِ اللَّهِ ] بۆ هیچ مرۆڤێك نیه وه نابێت كه خوای گه‌وره كتاب و حوكم و بڕیار و پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ بنێرێ پاشان به خه‌ڵكه‌كه بڵێت: خه‌ڵكه‌كه وه‌رن ببن به به‌نده‌ی من له غه‌یری خوا، واته: پێغه‌مبه‌ران بۆیان نیه شتى وا بڵێن، به‌ڵكو ئه‌مه پیشه‌ى زانا‌و قه‌شه‌ى جوله‌كه‌و گاوره‌كانه [ وَلَكِنْ كُونُوا رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنْتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ ] به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ران به خه‌ڵكى ئه‌ڵێن: ئێوه خواویست و خواناس و خواپه‌رست و زانا‌و دیندار بن و گوێڕایه‌ڵی خوا بكه‌ن به‌هۆی ئه‌و زانیاریه‌ى كه هه‌تانه له‌سه‌ر ئه‌و كتابه‌ی كه خوای گه‌وره بۆی دابه‌زاندوون [ وَبِمَا كُنْتُمْ تَدْرُسُونَ (٧٩) ] وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیراسه‌ی كتابه‌كه ئه‌كه‌ن و شاره‌زان لێی و له‌به‌رتانه .
(80) [ وَلَا يَأْمُرَكُمْ أَنْ تَتَّخِذُوا الْمَلَائِكَةَ وَالنَّبِيِّينَ أَرْبَابًا ] وه هیچ له پێغه‌مبه‌ران ئه‌مر به ئێوه ناكه‌ن كه فریشته‌كانی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ران بكه‌ن به‌خواو له غه‌یری خوا ئه‌وان بپه‌رستن [ أَيَأْمُرُكُمْ بِالْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنْتُمْ مُسْلِمُونَ (٨٠) ] ئایا له دوای ئه‌وه‌ی كه ئێوه موسڵمانن پێغه‌مبه‌ران ئه‌مرتان پێ ئه‌كه‌ن به‌كوفر؟! حاشا شتی وانیه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وان درۆیان بۆ پێغه‌مبه‌رانیش هه‌ڵبه‌ستووه.
(81) {خوای گەورە بەڵێن لە پێغەمبەران وەردەگرێت كە شوێن محمد - صلی الله علیه وسلم - بكەون} [ وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ] خوای گه‌وره عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانی له پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه كاتێك كه كتاب و حیكمه‌تی بۆ ناردن [ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ ] پاشان هه‌ر كات پێغه‌مبه‌رێكتان بۆ هات كه به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌وه‌ی لای ئێوه‌یه كه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا هه‌یه كه پێغه‌مبه‌ره - صلی الله علیه وسلم - [ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنْصُرُنَّهُ ] كه ئێوه‌ش عه‌هدو به‌ڵێنتان داوه كه ده‌بێ ئیمانی پێ بێنن و سه‌ری بخه‌ن [ قَالَ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَى ذَلِكُمْ إِصْرِي ] خواى گه‌وره به پێغه‌مبه‌رانى فه‌رموو: ئایا ئێوه دان به‌م شته‌دا ئه‌نێن ، وه عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانتان له‌سه‌ر ئه‌م شته داوه [ قَالُوا أَقْرَرْنَا قَالَ فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُمْ مِنَ الشَّاهِدِينَ (٨١) ] وتیان به‌ڵێ دانیپێدا ده‌نێین، خوای گه‌وره فه‌رمووی: ده‌ی هه‌ندێكتان شایه‌ت بن به‌سه‌ر هه‌ندێكتانه‌وه وه منیش له‌گه‌ڵ ئێوه شایه‌تم له‌سه‌ر ئه‌م شته .
(82) [ فَمَنْ تَوَلَّى بَعْدَ ذَلِكَ ] جا هه‌ر كه‌سێ له‌و عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانه پشتهه‌ڵكات [ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (٨٢) ] ئه‌وانه له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ده‌رچوونه .
(83) [ أَفَغَيْرَ دِينِ اللَّهِ يَبْغُونَ ] ئایا داوای جگه له دینی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ وَلَهُ أَسْلَمَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] له كاتێكدا هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌مووی ته‌سلیمی خوای گه‌وره بوونه [ طَوْعًا وَكَرْهًا ] به‌خۆشی خۆیان بێت یان به پێ ناخۆش بوون بێت ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵان و دار‌و به‌ردیش ته‌نانه‌ت كافریش به ئه‌مره كه‌ونیه‌كانی خوای گه‌وره ته‌سلیم بوونه [ وَإِلَيْهِ يُرْجَعُونَ (٨٣) ] وه هه‌ر هه‌مووشیان بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه .
(84) [ قُلْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئێمه ئیمانمان هێناوه به‌خوای گه‌وره وه به‌وه‌ی كه بۆ ئێمه دابه‌زیوه كه قورئانی پیرۆزه [ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ ] وه ئیمانمان هێناوه به‌و كتێبانه‌ی كه بۆ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و ئه‌سباطيش (هۆزه‌كانی به‌نی ئیسرائیل) دابه‌زیوه ئیمانمان به هه‌ر هه‌مووی هه‌یه [ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَالنَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ ] وه ئیمانمان به‌و كتێبانه هه‌یه كه بۆ موسى و عیسى و سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی تر هاتووه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه [ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ ] ئێمه جیاوازی ناخه‌ینه نێوان هیچ یه‌كێك له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌و باوه‌ڕمان به‌هه‌ر هه‌موویان هه‌یه [ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (٨٤) ] وه ئێمه خۆمان ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردووه‌و موسڵمان و ملكه‌چی خوای گه‌وره‌ین.
(85) { دینداری بە جگە لە ئیسلام قەبوڵ نیە} [ وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ ] وه هه‌ر كه‌سێ جگه له ئیسلام داوای دینێكی تر بكات و له‌سه‌ر دینێكى تر بێت ئه‌وا خوای گه‌وره لێی قبووڵ ناكات و لێی وه‌رناگرێ [ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٨٥) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا له زه‌ره‌رمه‌ندانه وه ڕزگاری نابێت.
(86) [ كَيْفَ يَهْدِي اللَّهُ قَوْمًا كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ ] چۆن خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێك ئه‌دات كه كافر بنه‌وه له دوای ئیمان هێنانیان [ وَشَهِدُوا أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ ] وه شایه‌تیان داوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - حه‌قه [ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ] وه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان بۆ هاتووه [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (٨٦) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێكی ئاوا سته‌مكار نادات كه حه‌قه‌كه بناسن و دواتر لێی پاشگه‌ز ببنه‌وه .
(87) [ أُولَئِكَ جَزَاؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (٨٧) ] سزای ئه‌م كه‌سانه كه موڕته‌د بوون و هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه له دین ئه‌مانه نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌و فریشته‌كان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكیان له‌سه‌ره واته: ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه له ڕه‌حمه‌تی خوا.
(88) [ خَالِدِينَ فِيهَا ] ئه‌وانه به نه‌مری و هه‌میشه‌یی له ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه [ لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ ] وه سزایان له‌سه‌ر سووك ناكرێ [ وَلَا هُمْ يُنْظَرُونَ (٨٨) ] وه بۆیشیان دواناخرێ وه مۆڵه‌تیان پێ نادرێ .
(89) [ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُوا ] ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه له دوای ئه‌وه‌ی كه مورته‌د بوون سه‌رله‌نوێ ته‌وبه بكه‌ن وه چه‌ندێ فه‌سادو ئاشووب و كرده‌وه‌ی خراپیان كردووه ئه‌مجا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن و چاكسازى بكه‌ن [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٨٩) ] ئه‌وا به‌دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه دووباره ته‌وبه ئه‌كه‌ن و موسڵمان ئه‌بنه‌وه، پیاوێك له ئه‌نصاریه‌كان موسڵمان بوو پاشان له دین هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه پاشان په‌شیمان بووه‌وه به قه‌ومه‌كه‌ى وت پرسیارم بۆ بكه‌ن له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئایا بۆم هه‌یه ته‌وبه بكه‌م و موسڵمان ببمه‌وه؟ خواى گه‌وره ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند (٨٦-٨٩)، قه‌ومه‌كه‌ى ناردیان به شوێنیداو هاته‌وه‌و موسڵمان بووه‌وه .
(90) [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ ثُمَّ ازْدَادُوا كُفْرًا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافر بوونه‌و هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی كه ئیمانیان هێناوه، وه دواتر كوفره‌كه‌یان زیاتر كردوه‌و به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌رى [ لَنْ تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ ] له‌سه‌ره‌مه‌رگدا روح بكاته غه‌رغه‌ره‌یان ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ش بكه‌ن ته‌وبه‌ی ئه‌و كه‌سانه قبووڵ ناكرێ [ وَأُولَئِكَ هُمُ الضَّالُّونَ (٩٠) ] وه ئه‌و كه‌سانه به دڵنیایى گومڕان و جارێكی‌تر هیدایه‌ت وه‌رناگرن، كه‌سانێك موسڵمان بوون پاشان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه پاشان موسڵمان بوونه‌وه پاشان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه وه‌ڵامیان نارد بۆ قه‌ومه‌كه‌یان پرسیاریان بۆ بكه‌ن، ئه‌وانیش بۆ پێغه‌مبه‌رى خوایان - صلی الله علیه وسلم - باس كرد خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند .
(91) [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافر بوونه وه به‌كافری مردوونه [ فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْ أَحَدِهِمْ مِلْءُ الْأَرْضِ ذَهَبًا وَلَوِ افْتَدَى بِهِ ] ئه‌گه‌ر به پڕایی زه‌وی ئاڵتوونی هه‌بێ له ڕۆژی قیامه‌تدا بیبه‌خشێ بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆی پێ بكڕێته‌وه‌و خۆی پێ ڕزگار بكات له ئاگری دۆزه‌خ لێی قبووڵ ناكرێ و لێی وه‌رناگیرێ [ أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ] ئه‌مانه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه [ وَمَا لَهُمْ مِنْ نَاصِرِينَ (٩١) ] وه هیچ كه‌سێكیش نیه كه ڕزگاریان بكات و سه‌ریان بخات و له سزای خوای گه‌وره ده‌ربازیان بكات .
(92) [ لَنْ تَنَالُوا الْبِرَّ حَتَّى تُنْفِقُوا مِمَّا تُحِبُّونَ ] به‌هه‌شت، یان چاكه‌ى ته‌واو به‌ده‌ست ناهێنن و ناگه‌ن به پله‌ی چاكه‌كاران تا ئه‌وه‌ی خۆتان له‌لاتان خۆشه‌ویسته نه‌یبه‌خشن له پێناو خوای گه‌وره [ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ شَيْءٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ (٩٢) ] وه‌هه‌ر شتێكیش كه ئێوه بیبه‌خشن له‌پێناو خوای گه‌وره ئه‌وه به‌دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانایه پێی و پاداشتان ئه‌داته‌وه له‌سه‌ری، وه‌كو (ابو طلحة) كه خۆشه‌ویستترین ماڵى لاى (بیرهحا) بوو كه باخێك خورما بوو كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى له پێناو خواى گه‌وره‌دا به‌خشى، وه ئیمامى عومه‌ر باشترین ماڵى باخێك بوو له خه‌یبه‌ر كردى به وه‌قف بۆ موسڵمانان له‌رێى خوا .
(93) [ كُلُّ الطَّعَامِ كَانَ حِلًّا لِبَنِي إِسْرَائِيلَ إِلَّا مَا حَرَّمَ إِسْرَائِيلُ عَلَى نَفْسِهِ ] هه‌موو خواردنێك بۆ به‌نو ئیسرائیل حه‌ڵاڵ بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه ئیسرائیل واته: یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - خۆی له‌سه‌ر خۆی حه‌رامی كرد كه گۆشت و شیری حوشتری له‌سه‌ر خۆی حه‌رام كرد، یاخود هه‌موو گۆشتێكی له‌سه‌ر خۆی حه‌رام كردووه ئه‌وه‌ی ده‌ماری تیابێ، یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - نه‌خۆش كه‌وت نه‌زرى كرد كه خواى گه‌وره شیفاى بدات ئه‌م شتانه له‌سه‌ر خۆى حه‌رام بكات كه له شه‌ریعه‌تى ئه‌وان دروست بووه [ مِنْ قَبْلِ أَنْ تُنَزَّلَ التَّوْرَاةُ ] ئه‌م شتانه پێش ئه‌وه‌ی ته‌ورات دابه‌زێ هه‌مووی حه‌ڵاڵ بووه [ قُلْ فَأْتُوا بِالتَّوْرَاةِ فَاتْلُوهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٩٣) ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ده‌ی وه‌رن ته‌ورات بێنن و بیخوێننه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن ده‌بینن ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یڵێن هه‌مووى تێدایه .
(94) [ فَمَنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٩٤) ] هه‌ر كه‌سێ درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستێ له‌دوای ئه‌وه‌ی كه ته‌ورات بێنن و بیخوێننه‌وه ئه‌و ئه‌و كه‌سانه زاڵم و سته‌مكارن .
(95) [ قُلْ صَدَقَ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: خوای گه‌وره ڕاستی فه‌رمووه [ فَاتَّبِعُوا مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ] ئێوه شوێنی دینی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ون به‌پاكی له شیرك لاده‌ن بۆ سه‌ر ته‌وحید [ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (٩٥) ] وه ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - له هاوبه‌شبڕیارده‌ران نه‌بووه به‌ڵكو یه‌كخواپه‌رست بووه.
(96) { یەكەم ماڵ خوداپەرستی تێدا كرابێت مەككە بووە} [ إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ ] به‌دڵنیایى یه‌كه‌م ماڵێك كه بۆ خوداپهرستى خه‌ڵكى دروست كرابێ له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا (به‌ككه) بووه واته: مه‌ككه [ مُبَارَكًا وَهُدًى لِلْعَالَمِينَ (٩٦) ] كه شوێنێكی پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بووه وه هیدایه‌تیشه بۆ هه‌موو جیهان ڕووی تێ ئه‌كه‌ن بۆ ته‌وحیدی خوای گه‌وره، باشترین و چاكترین و خۆشه‌ویستترین زه‌ویه لاى خواى گه‌وره.
(97) [ فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَقَامُ إِبْرَاهِيمَ ] كۆمه‌ڵێ نیشانه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و دروشمه‌كانی خوا له‌وێ هه‌یه وه‌كو صه‌فاو مه‌روه وه شوێنی راوه‌ستانى ئیبراهیمیشى لێیه كه دیواره‌كه‌ی كه‌عبه‌ى دروست كرد چووه سه‌ر ئه‌و به‌ردانه [ وَمَنْ دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا ] وه هه‌ر كه‌سێ بچێته ناو كه‌عبه‌ی پیرۆز ئه‌وه ترسی نابێ وه ئه‌مین ئه‌بێ [ وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا ] حه‌قی خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌ر به‌نده‌كانی كه له ته‌مندا جارێك حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره بكه‌ن هه‌ر كه‌سێ توانای هه‌بێ توانای لاشه‌و جه‌سته و پاره، وه ڕێگا ئه‌من و ئاسایش بێ [ وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ (٩٧) ] وه هه‌ر كه‌سێك كه كوفر بكات واته: حه‌ج نه‌كات و باوه‌ڕی به حه‌ج نه‌بێ ئه‌وا خوای گه‌وره بێپێویسته‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌و پێویستی به هیچ كه‌س نیه له جیهان، به‌م ئایه‌ته حه‌ج فه‌رز بوو.
(98) {جولەكەو گاور رێگری لە دینی خوا دەكەن} [ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه: ئه‌ی ئه‌هلی كتاب بۆ كوفر ئه‌كه‌ن به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره [ وَاللَّهُ شَهِيدٌ عَلَى مَا تَعْمَلُونَ (٩٨) ] وهخوای گه‌وره شایه‌ته‌و ئاگاداره به‌سه‌رتانه‌وه به‌و كرده‌وه كوفریانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن .
(99) [ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] دیسان ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاور بۆ ڕێگری ئه‌كه‌ن له بڵاو بوونه‌وه‌ی دینی خوای گه‌وره‌و نه‌خشه‌و پیلان دائه‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك موسڵمان نه‌بێ [ مَنْ آمَنَ تَبْغُونَهَا عِوَجًا ] ئه‌وه‌ی كه ئیمان دێنێ ئێوه ئه‌تانه‌وێ ڕێگای خوای گه‌وره گێڕو خوار بكه‌نه‌وه‌و سه‌ر له خه‌ڵكی بشێوێنن [ وَأَنْتُمْ شُهَدَاءُ ] له كاتێكدا ئێوه خۆتان شایه‌تن و ئه‌زانن كه دینى خواى گه‌وره حه‌قه [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (٩٩) ] وه خوای گه‌وره بێ‌ئاگا نیه له‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن وه سزاتان ده‌داته‌وه له‌سه‌رى .
(100) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تُطِيعُوا فَرِيقًا مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه گوێڕایه‌ڵی كۆمه‌ڵێك له ئه‌هلی كتاب بكه‌ن و به‌قسه‌یان بكه‌ن [ يَرُدُّوكُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ كَافِرِينَ (١٠٠) ] ئه‌وه ئه‌وان له دوای ئیمان هێنان پاشگه‌زتان ئه‌كه‌نه‌وه‌و كافرتان ئه‌كه‌نه‌وه .
(101) [ وَكَيْفَ تَكْفُرُونَ وَأَنْتُمْ تُتْلَى عَلَيْكُمْ آيَاتُ اللَّهِ وَفِيكُمْ رَسُولُهُ ] وه ئێوه چۆن جارێكی تر كوفر ئه‌كه‌ن به خوای گه‌وره له كاتێكدا كه ئێوه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌تان به‌سه‌ردا ئه‌خوێندرێته‌وه كه ئه‌زانن جووله‌كه چیان له ئێوه ده‌وێ وه پێغه‌مبه‌ری خواش - صلی الله علیه وسلم - له‌ناو ئێوه‌دایه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای [ وَمَنْ يَعْتَصِمْ بِاللَّهِ فَقَدْ هُدِيَ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (١٠١) ] وه هه‌ر كه‌سێ ده‌ست بگرێ به دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره ئه‌وه هیدایه‌تدراوه وه دامه‌زراوه له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره .
(102) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن ئه‌وه‌نده‌ى كه خوای گه‌وره شایه‌نێتی، واته: گوێڕایه‌ڵى بكه‌ن و سه‌رپێچى مه‌كه‌ن، وه یادى بكه‌ن و له بیرى مه‌كه‌ن، وه‌شوكرانه‌بژێرى بكه‌ن كوفرانه‌ى مه‌كه‌ن، به‌ڵام له توانای صه‌حابه‌دا نه‌بوو بۆیه دواتر ئه‌م ئایه‌ته نه‌سخ بووه‌وه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ی تر دابه‌زى [ فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ ] (التَّغَابُنِ : ١٦) واته: چه‌ندێك له تواناتاندا هه‌یه ئه‌وه‌نده ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ (١٠٢) ] وه ئێوه مه‌مرن ئیلا له‌سه‌ر ئیسلام نه‌بێ و به موسڵمانێتی نه‌بێ، وه ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر هه‌ر شتێك بژى له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌مرێت، وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش زیندوو ده‌كرێته‌وه.
(103) {فەرمانكردن بەیەكریزی‌و قەدەغە كردنی پەرتەوازەیی} [ وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا ] وه ئێوه هه‌ر هه‌مووتان ده‌ست بگرن به حه‌بل و په‌تی خوای گه‌وره‌وه واته: به دینی خوا‌و به ئیسلام و به قورئان [ وَلَا تَفَرَّقُوا ] وه به‌ڵام ته‌فره‌قه مه‌كه‌ن و پارچه پارچه‌و به‌ش به‌ش و په‌رته‌وازه مه‌بن [ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنْتُمْ أَعْدَاءً ] وه‌یادی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه كاتێك كه ئێوه (ئه‌وس و خه‌زره‌ج) دوژمنی یه‌كتری بوون [ فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا ] وه خوای گه‌وره دڵتانی یه‌كخست و به‌هۆی نیعمه‌ت و دینه‌كه‌ى خوای گه‌وره كردنی به برای یه‌كتری [ وَكُنْتُمْ عَلَى شَفَا حُفْرَةٍ مِنَ النَّارِ ] وه ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵی ئاگری دۆزه‌خ بوون كه به‌و حاڵه بمردنایه ئه‌چوونه ئاگری دۆزه‌خ چونكه كافر بوون [ فَأَنْقَذَكُمْ مِنْهَا ] خوای گه‌وره له‌و كوفره وه له‌و ئاگری دۆزه‌خ ئێوه‌ی ڕزگار كرد به‌هۆی پێغه‌مبه‌ری خواوه - صلی الله علیه وسلم - [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه [ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (١٠٣) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره هیدایه‌تتان بدات و ڕێگای هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر .
(104) [ وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ ] با له ناو ئێوه ئه‌ی موسڵمانان كۆمه‌ڵێك هه‌بن كه بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه‌ن بۆ چاكه [ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (١٠٤) ] وه‌فه‌رمان بكه‌ن به چاكه‌و ڕێگری بكه‌ن له خراپه، وه ئه‌و كه‌سانه سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون .
(105) [ وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا ] وه ئێوه‌ى موسڵمان وه‌ك ئه‌و كه‌سانه مه‌بن كه ته‌فره‌قه‌یان كرد، واته: جووله‌كه‌و گاور كه دینه‌كه‌یان پارچه پارچه كرد‌و بوونه به‌ش به‌شه‌وه، وه ئیختیلاف و جیاوازی و ناكۆكى كه‌وته نێوانیانه‌وه [ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ] له دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ هات [ وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (١٠٥) ] وه ئه‌م كه‌سانه سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه (كه‌واته پارچه پارچه‌یى و په‌رته‌وازه‌یى حه‌رامه‌و پیشه‌ى جوله‌كه‌و گاور بووه نابێت موسڵمانان وابن).
(106) {سپی بوونی رووی ئەهلی سوننەو رەش بوونی رووی ئەهلی بیدعە} [ يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ ] ڕۆژی قیامه‌ت ڕۆژێكه كه هه‌ندێ له ڕووه‌كان سپی ئه‌بێ وه هه‌ندێ ڕوو ڕه‌ش ئه‌بێ [ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ ] ئه‌وانه‌ی كه ڕوویان ڕه‌ش بووه پێیان ئه‌ووترێ: [ أَكَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ ] ئایا له دوای ئه‌وه‌ی كه ئیمانتان هێنا كافر بوونه‌وه‌و مورته‌د بوونه‌وه [ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ (١٠٦) ] ده‌ی سزای خوای گه‌وره بچێژن به‌هۆی ئه‌و كوفره‌ی كه له دونیادا كردتان، وتراوه: ئه‌وانه‌ی كه ڕوویان ڕه‌ش ئه‌بێ مه‌به‌ست پێی ئه‌هلی كتابه، وه وتراوه: ئه‌وانه‌ی كه مورته‌د بوونه‌ته‌وه، وه وتراوه: ئه‌وانه‌ی كه مونافیق بوونه، وه وتراوه: ئه‌وانه‌ی كه بیدعه‌چین، وه‌كو ابن عباس ئه‌فه‌رمووێ: (تَبْيَضُّ وُجُوهُ أَهْلِ السُّنَّةِ وَالْجَمَاعَة) ڕووی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه سپی ئه‌بێ (وَتَسْوَدُّ وُجُوهُ أَهْلِ الْبِدَعِ وَالفُرْقَة) وه ئه‌هلی بیده‌ع و گومڕایی و پارچه پارچه‌یى ڕوویان ڕه‌ش ئه‌بێ له قیامه‌تدا .
(107) [ وَأَمَّا الَّذِينَ ابْيَضَّتْ وُجُوهُهُمْ ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕوویان سپی ئه‌بێ له ڕۆژی قیامه‌ت [ فَفِي رَحْمَةِ اللَّهِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (١٠٧) ] ئه‌وانه له‌ناو ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی و میهره‌بانی خوای گه‌وره‌دان له به‌هه‌شتدان وه به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه .
(108) [ تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌مه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یه به حه‌ق و به‌دادپه‌روه‌ری بۆت ده‌خوێنینه‌وه [ وَمَا اللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًا لِلْعَالَمِينَ (١٠٨) ] وه خوای گه‌وره نایه‌وێ زوڵم له جیهان بكات له خه‌ڵكی بكات به‌وه‌ی كه سزایان بدات له كاتێك ئه‌وان شایه‌نی سزای خوای گه‌وره نه‌بن .
(109) [ وَلِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] وه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه به ته‌نها خۆی ته‌سه‌ڕوفی تیادا ئه‌كات [ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ (١٠٩) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش هه‌موو كاروباره‌كان بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
(110) { ئوممەتی ئیسلام باشترین ئوممەتن} [ كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ ] ئه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام ئێوه له‌ناو حه‌فتا ئوممه‌تدا باشترین و چاكترین و به‌سودترین ئوممه‌تن كه ده‌ركه‌وتبێتن و هاتبێتن بۆ خه‌ڵكی، كه حه‌فتا هه‌زار له‌م ئوممه‌ته به‌بێ لێپرسینه‌و سزا ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داواى كرد خواى گه‌وره بۆى زیاد بكات خواى گه‌وره‌یش له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌زارێك حه‌فتا هه‌زارى تر‌ى بۆ زیاد كرد، ئه‌مه‌یش به‌هۆى گه‌وره‌یى و به‌ڕێزى پێغه‌مبه‌ری خواوه‌یه - صلی الله علیه وسلم - ، وه باشترینى ئوممه‌تى ئیسلامیش هاوه‌ڵانن چونكه گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه، وه له‌قیامه‌تیش هه‌ر ئوممه‌تى ئیسلام باشترین ئوممه‌تن و یه‌كه‌م ئوممه‌تن كه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه‌و نیوه‌ى خه‌ڵكى به‌هه‌شت پێك ده‌هێنن [ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ ] چونكه فه‌رمان ئه‌كه‌ن به‌چاكه‌و ڕێگری و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ئه‌كه‌ن، وه ئیمان به‌خوای گه‌وره ئه‌هێنن [ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌هلی كتابیش له جووله‌كه و گاور ئیمانیان بهێنایه وه‌كو ئێوه ئه‌وه بۆ خۆیان باشتر بوو به‌ڵام ئیمانیان نه‌هێنا [ مِنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ (١١٠) ] كه‌مێكیان ئیمانیان هێنا به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان فاسق بوون و له ڕێگای حه‌ق ده‌رچوو بوون و له‌ناو كوفر‌و گومڕایی خۆیاندا مانه‌وه.
(111) {هەندێك لە سیفاتی جولەكە} [ لَنْ يَضُرُّوكُمْ إِلَّا أَذًى ] جووله‌كه‌كان ناتوانن هیچ جۆره زیانێك به ئێوه بگه‌یه‌نن ته‌نها ئازار نه‌بێ به‌قسه‌و بوهتان كردن [ وَإِنْ يُقَاتِلُوكُمْ يُوَلُّوكُمُ الْأَدْبَارَ ] وه ئه‌گه‌ر كوشتاریشتان بكه‌ن ئه‌وه پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن و ئه‌دۆڕێن و تێكئه‌شكێن و توانای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێوه‌یان نیه [ ثُمَّ لَا يُنْصَرُونَ (١١١) ] وه حاڵیشیان وایه هه‌میشه سه‌رشۆڕن و سه‌رناخرێن .
(112) [ ضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ أَيْنَ مَا ثُقِفُوا ] وه خوای گه‌وره زه‌لیلی و سه‌رشۆڕى به‌سه‌ر جووله‌كه‌دا داناوه له هه‌ر شوێنێك بن موسڵمان زاڵ ئه‌بێ به‌سه‌ریاندا [ إِلَّا بِحَبْلٍ مِنَ اللَّهِ ] ته‌نها مه‌گه‌ر عه‌هدو په‌یمانێك هه‌بێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه كوشتار نه‌كرێن [ وَحَبْلٍ مِنَ النَّاسِ ] یاخود موسڵمانان خۆیان عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنێكیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێ [ وَبَاءُوا بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ ] وه جووله‌كه‌كان به تووڕه‌بوونی خواى گه‌وره‌وه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه، وه خوای گه‌وره لێیان تووڕه‌یه [ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الْمَسْكَنَةُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ] وه دیسانه‌وه زه‌لیلی و ڕیسوایی زاڵكراوه به‌سه‌ریانداو نووسراوه له‌سه‌ریان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كوفر ئه‌كه‌ن به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره [ وَيَقْتُلُونَ الْأَنْبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ ] وه پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره ئه‌كوژن به‌ناحه‌ق [ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ (١١٢) ] وه ئه‌میش به‌هۆی مه‌عصیه‌ت و له‌ڕێ ده‌رچوونی خۆیان، وه ده‌ستدرێژیان ئه‌كرد.
(113) [ لَيْسُوا سَوَاءً مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَائِمَةٌ يَتْلُونَ آيَاتِ اللَّهِ آنَاءَ اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ (١١٣) ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نوێژى عیشاى دواخست پاشان هاته ناو مزگه‌وت خه‌ڵكى چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد فه‌رمووى: شوێنكه‌وتوانى هیچ دینێك نیه زیكرى خواى گه‌وره بكه‌ن له‌م كاته‌دا جگه له ئێوه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، ئه‌م ئایه‌تانه له‌سه‌ر چه‌ند زانایه‌كى جوله‌كه دابه‌زى كه موسڵمان بوون وه‌كو (عبدالله¬ى كوڕى سه‌لام و سه‌عله‌به‌ى كوڕى سهعیدو ئه‌سه‌دى كوڕى سه‌عید) و كه‌سانى تر كه موسڵمان بوون زانا جوله‌كه كافره‌كان وتیان ئه‌مان خراپترینمان بوون ئه‌گه‌ر باشترینمان بوونایه وازیان له دینى باوك و باپیرانیان ناهێنا، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، واته: ئه‌هلی كتابیش هه‌موویان یه‌كسان نین كه‌سانێكیان تیادایه كه دامه‌زراو و دادپه‌روه‌ر و گوێڕایه‌ڵ و شوێنكهوتوى شه‌رعن، ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز ئه‌خوێننه‌وه به به‌رده‌وامی له شه‌ونوێژدا وه سوجده بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن .
(114) [ يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ] وه ئیمانیان به‌خوای گه‌وره‌و به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه وه فه‌رمان ئه‌كه‌ن به چاكه به جووله‌كه‌كانی تریش ئێوه‌ش وه‌رن موسڵمان بن و شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ون - صلی الله علیه وسلم - [ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ ] وه ڕێگری ئه‌كه‌ن له خراپه [ وَيُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ ] وه ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌كه‌ن له ئه‌نجامدانی كاری چاكدا [ وَأُولَئِكَ مِنَ الصَّالِحِينَ (١١٤) ] ئا ئه‌وانه كه ئیمانیان هێناوه ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ پیاوچاكاندان له‌گه‌ڵ صه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوادان - صلی الله علیه وسلم - له‌وانه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئێوه باشترین ئوممه‌تن .
(115) [ وَمَا يَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَلَنْ يُكْفَرُوهُ ] وه هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی چاك بكه‌ن ئه‌وه نافه‌وتێت و بێ پاداشت نابن به‌ڵكو خوای گه‌وره به‌ته‌واوی پاداشتتان ئه‌داته‌وه [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالْمُتَّقِينَ (١١٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای ئه‌كه‌ن .
(116) [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَنْ تُغْنِيَ عَنْهُمْ أَمْوَالُهُمْ وَلَا أَوْلَادُهُمْ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ] به‌دڵنیایى كافران نه ماڵیان نه مناڵیان هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ له سزای خوای گه‌وره كه خوای گه‌وره بیه‌وێ سزایان بدات وه تێكیانبشكێنێ به‌رامبه‌ر به موسڵمانان [ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (١١٦) ] وه ئه‌مانه هاوه‌ڵ و ئه‌هلی دۆزه‌خن وه به نه‌مری و به‌هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه .
(117) [ مَثَلُ مَا يُنْفِقُونَ فِي هَذِهِ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵی خۆیان ئه‌به‌خشن له ژیانی دونیادا له دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - [ كَمَثَلِ رِيحٍ فِيهَا صِرٌّ ] وه‌كو نموونه‌ی بایه‌ك وایه كه سه‌رمایه‌كی زۆر سه‌ختی له‌گه‌ڵدابێ [ أَصَابَتْ حَرْثَ قَوْمٍ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ فَأَهْلَكَتْهُ ] كه بدات له زه‌رعات و كێڵگه‌ی كه‌سانێك كه زوڵمیان له نه‌فسی خۆیان كردبێ به‌تاوان كه ئه‌و كێڵگه‌و كشتوكاڵ و زه‌رعاته هه‌مووی له‌ناو ئه‌بات [ وَمَا ظَلَمَهُمُ اللَّهُ وَلَكِنْ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (١١٧) ] وه خوای گه‌وره زوڵمیان لێ ناكات به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان زوڵمیان له نه‌فسی خۆیان كرد به شیرك و به كوفر‌و دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌مه نموونه‌یه‌ك بوو واته ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك بكه‌ن ئه‌وه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ كوفردا لێیان وه‌رناگرێ.
(118) {كافر جێگای متمانە نیە} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِنْ دُونِكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه كه‌سانێكی كافر مه‌كه‌ن به خاوه‌ن نهێنى خۆتان و نهێنی خۆتان لای ئه‌وان ئاشكرا مه‌كه‌ن و مه‌دركێنن چونكه [ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا ] ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ن له ئاشووبگێڕان دژی ئێوه [ وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ ] وه ئه‌وان ئاواته‌خوازى هه‌موو شتێكن كه ئێوه تووشی مه‌شه‌قه‌ت و ناڕه‌حه‌تى و زیان بكات [ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ ] له‌به‌ر سه‌ختی ڕق و كینه‌یان ڕق و كینه له ده‌میانه‌وه ده‌رئه‌كه‌وێت و به‌ڕوویانه‌وه دیاره ناتوانن بیشارنه‌وه ئه‌وه‌نده كینه له دڵن [ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ ] هێشتا ئه‌وه‌یشی له دڵیان‌دا شاردوویانه‌ته‌وه یه‌كجار زۆرتره [ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ (١١٨) ] به‌دڵنیایى ئێمه ئایه‌ته‌كانی خۆمانتان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه عه‌قڵتان هه‌بێ و لێی تێ بگه‌ن .
(119) [ هَا أَنْتُمْ أُولَاءِ تُحِبُّونَهُمْ وَلَا يُحِبُّونَكُمْ ] ئێوه‌ى ئیماندارن كه دووڕووهكانتان خۆش ئه‌وێ كه باوه‌ڕیان ئاشكرا كردووه به‌ڵام ئه‌وان ئێوه‌یان خۆش ناوێ [ وَتُؤْمِنُونَ بِالْكِتَابِ كُلِّهِ ] ئێوه ئیمانتان به‌هه‌موو كتابه ئاسمانیه‌كان هه‌یه [ وَإِذَا لَقُوكُمْ قَالُوا آمَنَّا ] كاتێ ئه‌وان ئه‌گه‌ن به ئێوه ئه‌ڵێن: ئێمه ئیمانمان هێناوه [ وَإِذَا خَلَوْا عَضُّوا عَلَيْكُمُ الْأَنَامِلَ مِنَ الْغَيْظِ ] به‌ڵام كاتێك كه پشت له ئێوه هه‌ڵئه‌كه‌ن و ئه‌ڕۆن و خاڵی ئه‌بنه‌وه و ته‌نها ئه‌بنه‌وه په‌نجه‌ی خۆیان ئه‌گه‌زن له ڕق و كینه‌و خه‌فه‌ت خواردندا [ قُلْ مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: بمرن به ڕق و كینه‌ی خۆتانه‌وه [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (١١٩) ] به‌ڕاستى خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌و دڵه‌ى كه له‌ناو سینگتاندایه .
(120) [ إِنْ تَمْسَسْكُمْ حَسَنَةٌ تَسُؤْهُمْ ] ئه‌گه‌ر هه‌ر چاكه‌یه‌ك تووشی ئێوه بێت له‌سه‌ركه‌وتن و هێزو هه‌بوونى ئه‌وان پێیان ناخۆشه و خه‌فه‌تبار ئه‌بن [ وَإِنْ تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌ يَفْرَحُوا بِهَا ] وه ئه‌گه‌ر تووشی خراپه‌یه‌كیش بن له نه‌بوونى یان تێك‌شكان له شه‌ڕدا ئه‌وان به‌و شته دڵخۆش ئه‌بن [ وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا لَا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه صه‌بر بگرن وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و ئه‌وانتان خۆش نه‌وێ ئه‌وا نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وان هیچ زیانێك به‌ئێوه ناگه‌یه‌نێ و خوای گه‌وره ئه‌تانپارێزێ [ إِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ (١٢٠) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره زانایه وه زانیاری خوای گه‌وره ده‌وری ئه‌وانی داوه‌و ئاگای لێیانه كه هه‌ر شتێك بكه‌ن.
(121) {چەند دیمەنێك لە غەزای ئوحود} [ وَإِذْ غَدَوْتَ مِنْ أَهْلِكَ تُبَوِّئُ الْمُؤْمِنِينَ مَقَاعِدَ لِلْقِتَالِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه كاتێك تۆ به‌یانی له ماڵى خۆت ده‌رئه‌چیت و ئه‌ڕۆی بۆ لای ئیمانداران وه شوێنی جه‌نگیان بۆ ده‌ست نیشان ئه‌كه‌ی، باسی جه‌نگی ئوحوده كه رۆژى شه‌ممه له‌مانگى شه‌ووال له ساڵى سێى كۆچى روویدا [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (١٢١) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه .
(122) [ إِذْ هَمَّتْ طَائِفَتَانِ مِنْكُمْ أَنْ تَفْشَلَا ] كاتێك كه دوو كۆمه‌ڵ له ئێوه كه (به‌نو سه‌له‌مه له خه‌زره‌ج و به‌نى حاريثه له ئه‌وس) بوون ئه‌مانه نزیك بوو له جه‌نگی ئوحود دا تێكبشكێن كاتێك كه سێ سه‌د كه‌س له مونافیقان به‌سه‌ركردایه‌تى (عبدالله¬ى كوڕى ئوبه‌ى كوڕى سه‌لول) گه‌ڕانه‌وه‌و گومانیان دروست كرد ئه‌مانیش نزیك بوو غه‌زاكه به‌جێ بێلن و بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام [ وَاللَّهُ وَلِيُّهُمَا ] ئه‌مانه ئیماندار بوون خوای گه‌وره دۆست و پشتیوانیان بوو وه پاراستیانی له‌وه‌ی كه بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وان دابه‌زى [ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (١٢٢) ] با باوه‌ڕداران پشت به خوای گه‌وره ببه‌ستن وه نه‌گه‌ڕێنه‌وه له ئیشی خێر.
(123) [ وَلَقَدْ نَصَرَكُمُ اللَّهُ بِبَدْرٍ ] ئه‌ی باوه‌ڕدارن خوای گه‌وره ئێوه‌ی له جه‌نگی به‌دردا سه‌رخست به‌سه‌ر كافراندا [ وَأَنْتُمْ أَذِلَّةٌ ] وه كاتێك ئێوه كه‌م و زه‌لیل بوون [ فَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (١٢٣) ] ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن .
(124) [ إِذْ تَقُولُ لِلْمُؤْمِنِينَ أَلَنْ يَكْفِيَكُمْ أَنْ يُمِدَّكُمْ رَبُّكُمْ بِثَلَاثَةِ آلَافٍ مِنَ الْمَلَائِكَةِ مُنْزَلِينَ (١٢٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - یادی ئه‌وه بكه‌وه كاتێك كه له جه‌نگی به‌دردا به باوه‌ڕدارانت وت ئایا ئه‌وه‌نده‌تان به‌س نیه كه خوای گه‌وره سێ هه‌زار مه‌لائیكه‌تی یه‌ك له دوای یه‌كتان بۆ دابه‌زێنێت؟ .
(125) [ بَلَى إِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا ] به‌ڵێ به‌ستانه ئه‌گه‌ر ئارام بگرن و دامه‌زراو بن له جه‌نگدا وه‌ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ وَيَأْتُوكُمْ مِنْ فَوْرِهِمْ هَذَا يُمْدِدْكُمْ رَبُّكُمْ بِخَمْسَةِ آلَافٍ مِنَ الْمَلَائِكَةِ مُسَوِّمِينَ (١٢٥) ] ڕاسته‌وخۆ له‌و كاته‌دا په‌روه‌ردگار پشتیوانتان ئه‌كات و پێنج هه‌زار مه‌لائیكه‌تی تری نیشانكراوتان بۆ ئه‌نێرێ كه وتراوه: نیشانكراو بوون به ئازایه‌تی، یاخود عه‌مامه‌یان له‌سه‌ردا بووه، یاخود له‌سه‌ر ئه‌سپ بوونه‌و ناوچه‌وانى ئه‌سپه‌كانیان نیشانكراو بووه به صوفى سپى .
(126) [ وَمَا جَعَلَهُ اللَّهُ إِلَّا بُشْرَى لَكُمْ ] دابه‌زینی ئه‌م مه‌لائیكه‌تانه هیچ شتێك نیه ته‌نها موژده‌ی سه‌ركه‌وتنه بۆ ئێوه خوای گه‌وره پێتان ئه‌دا [ وَلِتَطْمَئِنَّ قُلُوبُكُمْ بِهِ ] وه تا دڵتان ئارام بێ به‌و پشتیوانیه‌ی كه خوای گه‌وره به مه‌لائیكه‌ت سه‌رى خستن [ وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ (١٢٦) ] وه سه‌ركه‌وتن نیه ئیلا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه نه‌بێ، واته: به‌زۆری و به‌كه‌می و به چه‌ك نیه به‌ڵكو سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌یه كه زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێ و دانایه .
(127) [ لِيَقْطَعَ طَرَفًا مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] ئێوه‌ی سه‌رخست له به‌دردا بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له كافران تێكبشكێنێ و له‌ناویان ببات [ أَوْ يَكْبِتَهُمْ ] یاخود تووشی غه‌م و خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌یان بكات [ فَيَنْقَلِبُوا خَائِبِينَ (١٢٧) ] بۆ ئه‌وه‌ی به نائومێدیه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وه‌ی كه بۆی هاتبوون ده‌ستیان نه‌كه‌وت .
(128) [ لَيْسَ لَكَ مِنَ الْأَمْرِ شَيْءٌ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له ركاتى دووه‌مى نوێژى به‌یانى پاش وتنى: (سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد) دوعاى له‌چه‌ند كه‌سێك كرد‌و ناوى هێنان فه‌رمووى: خوایه نه‌فره‌ت له فڵانه كه‌س و فڵانه كه‌س بكه خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هیچ شتێك به‌ده‌ست تۆ نیه، دواتر هه‌موویان موسڵمان بوون كه (صه‌فوانى كوڕى ئومه‌یه‌و سوهه‌یلى كوڕى عه‌مرو حارسى كوڕى هیشام) بوون، وه له جه‌نگى ئوحود كه ددانى پیرۆزى پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - شكاند‌و بریندار‌و خوێناویان كرد، فه‌رمووى: چۆن قه‌ومێك رزگاریان ده‌بێت كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان بریندار بكه‌ن خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: هیچ شتێك به ده‌ستى تۆ نیه [ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ أَوْ يُعَذِّبَهُمْ ] ئایا كافران تێكئه‌شكێن یان ته‌وبه ئه‌كه‌ن و خوای گه‌وره ته‌وبه‌یان لێ قبووڵ ئه‌كات ئه‌میش ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه كافرانی قوڕه‌یش له داهاتوودا موسڵمان ئه‌بن یان سزایان ئه‌دا ئه‌گه‌ر موسڵمان نه‌بن [ فَإِنَّهُمْ ظَالِمُونَ (١٢٨) ] ئه‌وان زاڵم و سته‌مكارن زوڵمیان له خۆیان كردووه واته: ئه‌مه ئیشی تۆ نیه هیدایه‌ت به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌و تۆڵه سه‌ندنه‌وه هه‌ر ئیشی خوای گه‌وره‌یه .
(129) [ وَلِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ يَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره ویستی لێ بێت له هه‌ر كه‌سێك خۆشبێ خۆش ئه‌بێ به‌فه‌زڵى خۆى [ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ ] ویستی لێ بێت سزای هه‌ر كه‌سێك بدات سزای ئه‌دات به‌عه‌دلی خۆی [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٢٩) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییه .
(130) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا الرِّبَا أَضْعَافًا مُضَاعَفَةً ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ڕیبا مه‌خۆن چه‌ند قاتێ، له پێش ئیسلام حاڵیان وابوو ئه‌گه‌ر قه‌رزیان دوابكه‌وتایه زیاتریان ئه‌خسته سه‌ری بۆیه خوای گه‌وره فه‌رمووی: چه‌ند ئه‌وه‌نده‌و قات له‌سه‌ر قات مه‌یخۆن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (١٣٠) ] به‌ڵكو ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن به‌ڵكو خوای گه‌وره سه‌رفرازتان بكات .
(131) [ وَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ (١٣١) ] وه خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی كه بۆ كافران ئاماده‌كراوه (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه دۆزه‌خ ئێستا دروستكراوه‌و ئاماده‌كراوه) .
(132) [ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (١٣٢) ] وه ئێوه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵكو خوای گه‌وره ڕه‌حمتان پێ بكات.
(133) [ وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ ] وه پێشبڕكێ و په‌له بكه‌ن بۆ لێخۆشبوونێك له په‌روه‌ردگارتانه‌وه [ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ ] وه بۆ به‌هه‌شتێك كه پانتایه‌كه‌ی فراوانه به فراوانی ئاسمانه‌كان و زه‌وی كه گه‌وره‌ترین دروستكراون [ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ (١٣٣) ] كه خوای گه‌وره ئه‌و به‌هه‌شته‌ی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به‌هه‌شت ئێستا دروستكراوه‌و ئاماده‌كراوه).
(134) {هەندێك لە سیفاتی مرۆڤی خۆپارێزو موتتەقی} [ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌به‌خشن له پێناو خوای گه‌وره له كاتی هه‌بوونی و نه‌بوونیاندا، له نه‌خۆشى و له‌شساغیاندا [ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕقی خۆیان ئه‌خۆنه‌وه‌و له‌به‌ر خوا ده‌رینابڕن خواى گه‌وره له پێش چاوى خه‌ڵكى بانگى ده‌كات له رۆژى قیامه‌ت تا به ئاره‌زوى خۆى حۆرى هه‌ڵبژێرێت [ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خه‌ڵك ئه‌بوورێن وه سزای خه‌ڵكی ناده‌ن [ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (١٣٤) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه چاكه‌كارو لێبوورده‌ن .
(135) [ وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتێك كه كارێكی به‌دڕه‌وشتی و زینایه‌كیان كرد [ أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ] یان زوڵمیان له نه‌فسی خۆیان كرد به‌تاوان [ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ ] زیكر‌و یادی خوای گه‌وره ئه‌كه‌نه‌وه‌و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌و تاوانه‌ی كه كردوویانه‌و له‌سه‌ری به‌رده‌وام نابن [ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ ] وه كێ هه‌یه له‌تاوان خۆشبێ جگه له خوای گه‌وره، ته‌نها خوای گه‌وره له تاوانه‌كان خۆش ئه‌بێ [ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا ] وه به‌رده‌وام نه‌بوونه له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه كردوویانه [ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (١٣٥) ] وه ئه‌وان ئه‌زانن ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن گوناهبار ئه‌بن، یان ئه‌زانن ئه‌گه‌ر ته‌وبه بكه‌ن خوا لێیان خۆش ده‌بێت .
(136) [ أُولَئِكَ جَزَاؤُهُمْ مَغْفِرَةٌ مِنْ رَبِّهِمْ ] ئه‌م كه‌سانه كه سیفه‌تیان باسكرا پاداشتیان لای خوای گه‌وره لێخۆشبوونێكه له خوای گه‌وره‌و لێیان خۆش ئه‌بێ [ وَجَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] وه خوای گه‌وره ئه‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه كه كۆمه‌ڵێك داری لێیه‌و ئاو به‌ژێری ئه‌و دارانه‌دا ئه‌ڕوات و به‌هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ وَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ (١٣٦) ] كه ئه‌مه باشترین پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له دونیا كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه .
(137) [ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِكُمْ سُنَنٌ ] له‌دواى ئه‌وه‌ى كه له جه‌نگى ئوحود حه‌فتا له هاوه‌ڵان كوژرا خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: ئه‌م تێكشكانه به‌سه‌ر موسڵمانانى ئوممه‌تانی پێشتریشدا ڕوویداوه به‌ڵام سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ موسڵمانانه[ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ (١٣٧) ] ده‌ی ئێوه به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن، وه ببینن و بزانن سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانیوه چۆن بووه‌و خوای گه‌وره چۆن له‌ناوی بردوون .
(138) [ هَذَا بَيَانٌ لِلنَّاسِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةٌ لِلْمُتَّقِينَ (١٣٨) ] ئه‌م قورئانه ڕوون كردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێكى تێدایه بۆ خه‌ڵكی، وه هیدایه‌ته‌و په‌ندو ئامۆژگاریشه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن .
(139) [ وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١٣٩) ] وه ئێوه لاواز‌و بێده‌سه‌ڵات مه‌بن وه خه‌فه‌ت مه‌خۆن هه‌ر ئێوه‌ی موسڵمان به‌رزو باڵاده‌ست و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن به‌سه‌ر دوژمنتاندا ئه‌گه‌ر ئیماندار بن.
(140) {حیكمەت لە جەنگو كوشتاری كافران} [ إِنْ يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌ فَقَدْ مَسَّ الْقَوْمَ قَرْحٌ مِثْلُهُ ] ئه‌گه‌ر ئێوه له جه‌نگی ئوحود دا تووشی برینداری و تێك‌شكان بوونه ئه‌وا هه‌ر هه‌مان ئه‌م قه‌ومه كافرانه ئه‌وانیش تووشی برینداری و تێك‌شكان بوون له جه‌نگی به‌دردا هاوشێوه‌ی ئه‌وه [ وَتِلْكَ الْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ ] وه ئه‌م ڕۆژگارو ڕووداوانه له سه‌ركه‌وتن و تێكشكاندن خوای گه‌وره دابه‌شی كردووه له نێوان خه‌ڵكیدا [ وَلِيَعْلَمَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَيَتَّخِذَ مِنْكُمْ شُهَدَاءَ ] وه تا باوه‌ڕداران بۆ خوای گه‌وره ده‌ركه‌وێت (هه‌رچه‌نده له ئه‌زه‌له‌وه خواى گه‌وره ده‌یزانی) وه خوای گه‌وره كه‌سانێكتان لێههڵبژێرێ و ده‌یكات به شه‌هید له پێناو خۆیدا [ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ (١٤٠) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره كه‌سانی زاڵم و سته‌مكاری خۆش ناوێ .
(141) [ وَلِيُمَحِّصَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا ] وه تا خوای گه‌وره باوه‌ڕداران پاك بكاته‌وه له‌تاوان و له بێژنگیان بدات [ وَيَمْحَقَ الْكَافِرِينَ (١٤١) ] وه كافرانیش له‌ناوبه‌رێ و ڕیشه‌كێشیان بكات .
(142) [ أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَعْلَمِ اللَّهُ الَّذِينَ جَاهَدُوا مِنْكُمْ وَيَعْلَمَ الصَّابِرِينَ (١٤٢) ] ئایا وا حیساب ئه‌كه‌ن و وا گومان ئه‌به‌ن كه بچنه به‌هه‌شته‌وه هێشتا خوای گه‌وره نه‌زانێ كێ له ئێوه جیهاد ئه‌كات وه كێ ئارامگره، واته: تا تاقی نه‌كرێنه‌وه‌و جیهاد نه‌كه‌ن و ئارام نه‌گرن به‌رامبه‌ر دوژمن به ئاسانی ناچنه به‌هه‌شته‌وه .
(143) [ وَلَقَدْ كُنْتُمْ تَمَنَّوْنَ الْمَوْتَ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَلْقَوْهُ ] ئێوه‌ی باوه‌ڕدار ئاواته‌خوازی گه‌یشتن به دوژمن و شه‌هیدى بوون پێش ئه‌وه‌ی به كافران بگه‌ن له جه‌نگی ئوحود دا وه تێكبشكێن له‌وێ [ فَقَدْ رَأَيْتُمُوهُ وَأَنْتُمْ تَنْظُرُونَ (١٤٣) ] ئێو خۆتان به‌چاوی خۆتان مردنتان بینی وه ئێوه‌ش ته‌ماشاتان ئه‌كرد كه چۆن لێتان ئه‌كوژرێ كه حهفتاتان لێ كوژرا له جه‌نگی ئوحود .
(144) [ وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ ] كاتێك كه له جه‌نگی ئوحود وتیان: محمد - صلی الله علیه وسلم - كوژراوه هه‌بوو له موسڵمانان نزیك بوو تووشی فه‌شه‌ل بن خوای گه‌وره فه‌رمووی: محمد - صلی الله علیه وسلم - هیچ شتێك نیه ته‌نها پێغه‌مبه‌رێك نه‌بێت له پێغه‌مبه‌رانی خوا [ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ ] كه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تر پێش محمد - صلی الله علیه وسلم - مردوونه وه كوژراون [ أَفَإِنْ مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ ] ئایا ئه‌گه‌ر محمد - صلی الله علیه وسلم - بمرێت یان بكوژرێت ئێوه پاشگه‌ز ئه‌بنه‌وه له دین و هه‌ڵئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و واز له دین دێنن، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئایه‌ته داببه‌زێ كه خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - ڕاگه‌یاند كه ئه‌تپارێزم و ناتوانن بتكوژن [ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ ] (الْمَائِدَة : ٦٧) [ وَمَنْ يَنْقَلِبْ عَلَى عَقِبَيْهِ فَلَنْ يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئًا ] ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بمرێ یان بكوژرێ هه‌ر كه‌سێك پاشگه‌ز بێته‌وه ئه‌وا هیچ زیانێك له خوای گه‌وره نادات ته‌نها زیان له خۆی ئه‌دات [ وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّاكِرِينَ (١٤٤) ] وه خوای گه‌وره پاداشتی ئه‌و كه‌سانه ئه‌داته‌وه كه شوكرانه‌بژێری خوایان كردووه‌و ئارامیان گرتووه‌و كوشتاریان كردووه له پێناو خوای گه‌وره‌دا .
(145) [ وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَنْ تَمُوتَ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ كِتَابًا مُؤَجَّلًا ] وه هیچ كه‌سێكیش نیه كه بمرێ ئیلا به ئیزن و به‌قه‌زاو قه‌ده‌رو ئه‌جه‌لى خوای گه‌وره نه‌بێ كه نووسراوه‌و كاته‌كه‌ی دیاریكراوه‌و پێش و دوا ناكه‌وێ [ وَمَنْ يُرِدْ ثَوَابَ الدُّنْيَا نُؤْتِهِ مِنْهَا ] وه هه‌ر كه‌سێك له ئێوه ئه‌گه‌ر پاداشتی دونیای بوێ وه‌كو غه‌نیمه‌ت ئه‌وه پێی ئه‌به‌خشین له دونیادا [ وَمَنْ يُرِدْ ثَوَابَ الْآخِرَةِ نُؤْتِهِ مِنْهَا ] وه هه‌ر كه‌سێكیش پاداشتی قیامه‌تی بوێ و به‌هه‌شتی بوێ ئه‌وه پێی ئه‌به‌خشین هه‌ر كه‌سێ به گوێره‌ی نیه‌تی خۆی [ وَسَنَجْزِي الشَّاكِرِينَ (١٤٥) ] وه پاداشتی ئه‌و كه‌سانه ئه‌ده‌ینه‌وه كه شوكرانه‌بژێری خوایان كردووه‌و ئارامیان گرتووه‌و دامه‌زراو بوونه له‌سه‌ر دینه‌كه‌یان .
(146) [ وَكَأَيِّنْ مِنْ نَبِيٍّ قَاتَلَ مَعَهُ رِبِّيُّونَ كَثِيرٌ ] زۆرێك له پێغه‌مبه‌رانی خوا كه‌سانێكی زانا‌و خواپه‌رست و خواوویست له‌گه‌ڵیدا كوشتاریان كردووه [ فَمَا وَهَنُوا لِمَا أَصَابَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَمَا ضَعُفُوا ] به‌ڵام ئه‌مان تووشی لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتى نه‌بوونه كاتێك كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان كوژرابێ له پێناو خوای گه‌وره‌دا [ وَمَا اسْتَكَانُوا ] وه تووشی زه‌لیلی نه‌بوونه [ وَاللَّهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ (١٤٦) ] وه خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه ئارامگرن وه دامه‌زراون وه پشت هه‌ڵناكه‌ن و ڕاناكه‌ن .
(147) [ وَمَا كَانَ قَوْلَهُمْ إِلَّا أَنْ قَالُوا رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا ] وه ئه‌و پیاوچاكانه‌ی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌راندا كوشتاری كافرانیان كردووه هیچ وته‌یه‌كیان نه‌بووه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ وتوویانه: خوایه له تاوانه‌كانمان خۆشبه تاوانی بچووك [ وَإِسْرَافَنَا فِي أَمْرِنَا ] وه له تاوانه گه‌وره‌كان ئه‌گه‌ر سنوورمان به‌زاندبێ [ وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا ] وه پێمان دامه‌زراو بكه له كاتی جه‌نگدا [ وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (١٤٧) ] خوایه سه‌رمان بخه‌ی به‌سه‌ر كه‌سانی كافردا .
(148) [ فَآتَاهُمُ اللَّهُ ثَوَابَ الدُّنْيَا ] خوای گه‌وره له دونیا پاداشتی دانه‌وه به سه‌ركه‌وتن و عیززه‌ت و غه‌نیمه‌ت [ وَحُسْنَ ثَوَابِ الْآخِرَةِ ] وه باشترین پاداشتی قیامه‌تیشیان ئه‌داته‌وه كه به‌هه‌شته [ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (١٤٨) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره چاكه‌كارانى خۆش ئه‌وێ .
(149) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تُطِيعُوا الَّذِينَ كَفَرُوا يَرُدُّوكُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر ئێوه گوێڕایه‌ڵی كافران بكه‌ن ئه‌وه له دینه‌كه‌تان پاشگه‌زتان ئه‌كه‌نه‌وه وه كافرتان ئه‌كه‌نه‌وه [ فَتَنْقَلِبُوا خَاسِرِينَ (١٤٩) ] ئه‌و كاته زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بن و به زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه له دونیا‌و قیامه‌ت .
(150) [ بَلِ اللَّهُ مَوْلَاكُمْ ] به‌ڵكو خوای گه‌وره پشتیوانی ئێوه‌یه‌و پاشگه‌ز مه‌بنه‌وه [ وَهُوَ خَيْرُ النَّاصِرِينَ (١٥٠) ] وه باشترین سه‌رخه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه سه‌رتان ئه‌خات به‌سه‌ر دوژمنان‌دا .
(151) [ سَنُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ بِمَا أَشْرَكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا ] دڵی كافران پڕ له ترس و له‌رز ئه‌كه‌ین چونكه ئه‌وان شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره داناوه كه خوای گه‌وره هیچ به‌ڵگه‌ی نه‌ناردۆته خواره‌وه كه خوای گه‌وره شه‌ریكی هه‌بێ [ وَمَأْوَاهُمُ النَّارُ وَبِئْسَ مَثْوَى الظَّالِمِينَ (١٥١) ] وه ئه‌و موشریكانه شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه كه خراپترین شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و زاڵم و ستهمكارو موشریكانهیه.
(152) {چەند دیمەنێكی تر لە غەزای ئوحود} [ وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ اللَّهُ وَعْدَهُ إِذْ تَحُسُّونَهُمْ بِإِذْنِهِ ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنه‌ی به‌ئێوه‌ی دابوو وه‌عدو به‌ڵێنی خۆی برده سه‌ر كاتێك كه ئێوه كوشتاری كافران ئه‌كه‌ن و ڕیشه‌كێشیان ئه‌كه‌ن به ئیزنی خوا، وه له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌كه سه‌ركه‌وتن [ حَتَّى إِذَا فَشِلْتُمْ ] له كاتێكدا كه ده‌ترسان وه لاواز بوون [ وَتَنَازَعْتُمْ فِي الْأَمْرِ ] وه كێشه كه‌وته نێوانتانه‌وه تیر هاوێژه‌كان كه هه‌ندێكیان وتیان: با بڕۆین بۆ غه‌نیمه‌ت كۆكردنه‌وه، وه هه‌ندێكیان وتیان: با له جێی خۆمان دامه‌زراو بین [ وَعَصَيْتُمْ ] وه سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ری خواتان - صلی الله علیه وسلم - كرد‌و له‌سه‌ر شاخه‌كه هاتنه خواره‌وه [ مِنْ بَعْدِ مَا أَرَاكُمْ مَا تُحِبُّونَ ] كاتێك كه پێتان خۆش بوو سه‌ركه‌ون به‌سه‌ریاندا [ مِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الدُّنْيَا ] وه له‌ناو ئێوه‌دا هه‌یه دونیای ده‌وێ، واته: حه‌زی له غه‌نیمه‌ت بوو [ وَمِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الْآخِرَةَ ] وه هه‌یشتانه قیامه‌تی ئه‌وێ و چاوه‌ڕێی پاداشتی قیامه‌ته [ ثُمَّ صَرَفَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ ] دوای ئه‌وه تێك‌شكان تا خوای گه‌وره تاقیتان بكاته‌وه [ وَلَقَدْ عَفَا عَنْكُمْ ] وه خوای گه‌وره كه زانی په‌شیمانن لێتان بووراو لێتان خۆش‌بوو [ وَاللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ (١٥٢) ] وه خوای گه‌وره فه‌زڵ و چاكه‌ی زۆره به‌سه‌ر باوه‌ڕداران.
(153) [ إِذْ تُصْعِدُونَ ] كاتێك كه ڕائه‌كه‌ن بۆ سه‌ر شاخه‌كه [ وَلَا تَلْوُونَ عَلَى أَحَدٍ ] وه ئاوڕ له كه‌س ناده‌نه‌وه له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵتاندان یان له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - [ وَالرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ فِي أُخْرَاكُمْ ] وه پێغه‌مبه‌ری خواش - صلی الله علیه وسلم - بانگتان ئه‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی تر كه له‌گه‌ڵیان جه‌نگ ئه‌كه‌ن ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا بگه‌ڕێنه‌وه [ فَأَثَابَكُمْ غَمًّا بِغَمٍّ ] به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵهاتنه‌وه خوای گه‌وره تووشی غه‌م وپه‌ژاره له‌سه‌ر غه‌م و پهژارهتانی كرد چونكه سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ری خواتان كرد‌و - صلی الله علیه وسلم - بیستان كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كوژراوه [ لِكَيْلَا تَحْزَنُوا عَلَى مَا فَاتَكُمْ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌فه‌ت نه‌خۆن له‌و غه‌نیمه‌یه‌ی كه له ده‌ستان چوو [ وَلَا مَا أَصَابَكُمْ ] وه له‌و تێكشكاندنه‌ش كه ڕووبه‌ڕووتان بوه‌وه [ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (١٥٣) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه .
(154) [ ثُمَّ أَنْزَلَ عَلَيْكُمْ مِنْ بَعْدِ الْغَمِّ أَمَنَةً نُعَاسًا يَغْشَى طَائِفَةً مِنْكُمْ ] له دوای ئه‌و تێك‌شكان و خه‌فه‌ته خوای گه‌وره هێمنی و ئارامی بۆتان دابه‌زاند به‌وه‌ی كه وه‌نه‌وزه و خه‌وه‌نوچكه‌یه‌كی كه‌م بردتانیه‌وه كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هێمن و ئارام بنه‌وه ئه‌وانه‌ی كه له جه‌نگه‌كه‌دا مابوونه‌وه كه باوه‌ڕداران بوون [ وَطَائِفَةٌ قَدْ أَهَمَّتْهُمْ أَنْفُسُهُمْ ] به‌ڵام كۆمه‌ڵێكی تر كه هه‌ندێكی خه‌ڵكی مونافیق بوون ته‌نها هه‌م و غه‌میان نه‌فسی خۆیان بوو به‌هۆڵی خۆیانه‌وه بوون، له ترس‌دا وه‌نه‌وزه نه‌یبردنه‌وه [ يَظُنُّونَ بِاللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ ظَنَّ الْجَاهِلِيَّةِ ] وه گومانی ناحه‌ق و نه‌زانیان به‌خوای گه‌وره ئه‌برد كه خوای گه‌وره سه‌ریان ناخات و موسڵمانان له‌ناو ده‌چن [ يَقُولُونَ هَلْ لَنَا مِنَ الْأَمْرِ مِنْ شَيْءٍ ] وه به پێغه‌مبه‌ری خوایان ئه‌ووت - صلی الله علیه وسلم - ئایا سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه هه‌یه ئایا سه‌ر ئه‌كه‌وین به‌سه‌ر دوژمنان تا غه‌نیمه‌تیان لێ به‌رین ئه‌مان بۆ غه‌نیمه‌ت هاتبوون [ قُلْ إِنَّ الْأَمْرَ كُلَّهُ لِلَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: سه‌ركه‌وتن هه‌مووی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ده‌ست كه‌س نیه [ يُخْفُونَ فِي أَنْفُسِهِمْ مَا لَا يُبْدُونَ لَكَ ] شتێك له نه‌فسی خۆیان ئه‌شارنه‌وه بۆ تۆی ده‌رنابڕن كه ئه‌مانه وتمان: مونافیق بوون [ يَقُولُونَ لَوْ كَانَ لَنَا مِنَ الْأَمْرِ شَيْءٌ مَا قُتِلْنَا هَاهُنَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه بوایه و ئێمه سه‌ربكه‌وتینایه ئێستا لێره‌دا ئاوا نه‌ئه‌كوژراین، ئه‌مه قسه‌ى (موتعیبى كوڕى قوشه‌یر) بوو خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ قُلْ لَوْ كُنْتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له ماڵه‌كانی خۆیشتان بوونایه ئه‌بوایه ده‌رچوونایه بۆ كوشتار‌و بكوژرانایه‌و ئه‌مه شوێنه‌كانیان بوایه ئه‌مه قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه‌و ناگه‌ڕێته‌وه [ وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ ] وه تا خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی له دڵتاندایه تاقیتان بكاته‌وه كێ ئیخلاصی هه‌یه‌و كێیش شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست ده‌كات [ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ ] وه دڵتان پاك بكاته‌وه‌و پاڵفته‌ی بكات [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (١٥٤) ] وه خوای گه‌وره زانایه به‌و دڵه‌ی كه له‌ناو سینگتاندایه .
(155) [ إِنَّ الَّذِينَ تَوَلَّوْا مِنْكُمْ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ ] به‌دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پشتیان هه‌ڵكرد له ئێوه كاتێك كه ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه موسڵمان و كافره ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه له جه‌نگی ئوحود دا [ إِنَّمَا اسْتَزَلَّهُمُ الشَّيْطَانُ بِبَعْضِ مَا كَسَبُوا ] ئه‌مه ته‌نها شه‌یتان بوو خستیانیه ناو ئه‌و تاوانه‌وه‌و به‌هۆی هه‌ندێك تاوانی پێشترى خۆیان تێك‌شكان [ وَلَقَدْ عَفَا اللَّهُ عَنْهُمْ ] وه دواتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌وبه‌یان كرد‌و داوای لێبوردنیان له خوای گه‌وره كرد خوای گه‌وره لێیان بورا [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌ (١٥٥) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو له‌سه‌رخۆیه‌و په‌له ناكات له سزادانی به‌نده‌كانیدا .
(156) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ كَفَرُوا وَقَالُوا لِإِخْوَانِهِمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه وه‌كو كافران مه‌بن كه به برا كافره‌كانی خۆیان ئه‌وت: [ إِذَا ضَرَبُوا فِي الْأَرْضِ أَوْ كَانُوا غُزًّى ] ئه‌گه‌ر ده‌رچوونایه له‌سه‌ر زه‌وی بگه‌ڕانایه بۆ بازرگانی و كاسبی بۆ كوشتار‌و له ڕێگا بمردنایه [ لَوْ كَانُوا عِنْدَنَا مَا مَاتُوا وَمَا قُتِلُوا ] ئه‌یانووت: ئه‌گه‌ر له‌لای ئێمه بوونایه‌و نه‌چوونایه بۆ بازرگانی یان بۆ سه‌فه‌ر یان بۆ كوشتار ئه‌وه نه‌ئه‌كوژران، ئێوه وه‌كو ئه‌وان مه‌بن قسه‌ی وا مه‌كه‌ن واته: ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكتان لێ مرد شتی وا نه‌ڵێن ئه‌وه قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه [ لِيَجْعَلَ اللَّهُ ذَلِكَ حَسْرَةً فِي قُلُوبِهِمْ ] ئه‌م شتانه خوای گه‌وره ئه‌یكاته خه‌فه‌ت و په‌شیمانی له دڵی بێباوه‌ڕاندا [ وَاللَّهُ يُحْيِي وَيُمِيتُ ] وه ته‌نها خوای گه‌وره‌یه ده‌تانژێنێت و ده‌تانمرێنێت [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (١٥٦) ] وه خوای گه‌وره زۆر بینایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن وه هه‌مووی ئه‌بینێ و چاوی له هه‌مووی هه‌یه.
(157) [ وَلَئِنْ قُتِلْتُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَوْ مُتُّمْ ] ئه‌ی صه‌حابه ئه‌گه‌ر ئێوه بكوژرێن له پێناو خوای گه‌وره‌دا له جیهاد دا یان له پێناو خوای گه‌وره‌دا بمرن [ لَمَغْفِرَةٌ مِنَ اللَّهِ وَرَحْمَةٌ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ (١٥٧) ] ئه‌م مردن و كوشتنه له پێناو خوای گه‌وره ئه‌مه لێخۆشبوو‌ن و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدایه، وه باشتره له‌وه‌ی كه ئێوه كۆی ئه‌كه‌نه‌وه له دونیا .
(158) [ وَلَئِنْ مُتُّمْ أَوْ قُتِلْتُمْ ] وه ئه‌گه‌ر بمرن یان بكوژرێن له پێناو خوای گه‌وره به‌هه‌ر شێوازێك بێت [ لَإِلَى اللَّهِ تُحْشَرُونَ (١٥٨) ] ئه‌وا حه‌شر ئه‌كرێن و كۆ ئه‌كرێنه‌وه له‌لای خوای گه‌وره‌و به كه‌سوكارتان شاد ئه‌بنه‌وه‌و یه‌كتری ئه‌بیننه‌وه.
(159) { نەرمونیانی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - } [ فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌وه به‌سه‌ر تۆوه تۆ ئاوا نه‌رم و نیان بووی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رت [ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ ] وه ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی قسه‌خراپ و ڕه‌وشت خراپ و ڕه‌ق و ووشك و دڵڕه‌ق بوویتایه [ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ ] ئه‌وا له ده‌ورت دوور ئه‌كه‌وتنه‌وه [ فَاعْفُ عَنْهُمْ ] بۆیه له مافی خۆتدا كه‌مته‌رخه‌میان كرد تۆ لێیان ببوره [ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ ] وه له مافی خوای گه‌وره بوو داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بكه [ وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ ] وه له كاروباردا ڕاوێژیان پێ بكه [ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ] وه ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر كارێكیش دوای ئه‌وه‌ی ڕاوێژت پێیان كرد ویستت بیكه‌یت و عه‌زیمه‌تت هه‌بوو ئه‌وا پشت به خوای گه‌وره ببه‌سته له ئه‌نجامدانی [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ (١٥٩) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه پشت به خواى گه‌وره ده‌به‌ستن و كاره‌كانیانى پێ ده‌سپێرن .
(160) [ إِنْ يَنْصُرْكُمُ اللَّهُ فَلَا غَالِبَ لَكُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره سه‌رتانبخات كه‌س نیه به‌سه‌رتاندا زاڵ بێت [ وَإِنْ يَخْذُلْكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره سه‌رتان نه‌خات و یارمه‌تیتان نه‌دات به‌سه‌ر دوژمنتاندا [ فَمَنْ ذَا الَّذِي يَنْصُرُكُمْ مِنْ بَعْدِهِ ] له پاش خوای گه‌وره كێ هه‌یه ئێوه سه‌رخات؟ واته: كه‌س نیه ته‌نها سه‌رخه‌ر خوای گه‌وره‌یه [ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (١٦٠) ] با باوه‌ڕداران ته‌وه‌كول بكه‌نه سه‌ر خوای گه‌وره‌و پشت به خوای گه‌وره ببه‌ستن و كاره‌كانیان به‌خوای گه‌وره بسپێرن .
(161) [ وَمَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَنْ يَغُلَّ ] بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نیه له پێغه‌مبه‌ران كه غلول بكات واته: له غه‌نیمه‌ت بدزێ (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: پارچه قوماشێك له غه‌نیمه‌كانی به‌در دیار نه‌ما یه‌كێك له دووڕووه‌كان وتوویه‌تی: له‌وانه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بردبێتی خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نیه كه له غه‌نیمه‌ت بدزێ ئیشی ئه‌وان نیه پێغه‌مبه‌ران له‌وه پاكترن و خیانه‌ت ناكه‌ن، وه به (يُغَلَّ) ده‌خوێنرێته‌وه، واته: نابێت دزى و ناپاكى له پێغه‌مبه‌ران بكرێت و تۆمه‌تبار بكرێن [ وَمَنْ يَغْلُلْ يَأْتِ بِمَا غَلَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش شتی وا بكات ئه‌وا له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌وه‌ی كه دزیویه‌تی ئه‌یهێنێ واته: تاوانه و خوای گه‌وره لێی ئه‌پرسێته‌وه له‌و خیانه‌ته‌ی كردۆتی، (وه دیارى وه‌رگرتن له خه‌ڵكى له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ته‌وه جۆرێكه له دزى) [ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ ] پاشان هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌ستی هێناوه له چاك و خراپ ئه‌جرو پاداشتی خۆی یان سزای خۆی به‌ته‌واوی وه‌رئه‌گرێ [ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (١٦١) ] وه هیچ كه‌سێ زوڵم و سته‌می لێ ناكرێ .
(162) [ أَفَمَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَ اللَّهِ ] ئایا كه‌سێك شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره كه‌وتبێ وه‌كو پێغه‌مبه‌رانی خوا [ كَمَنْ بَاءَ بِسَخَطٍ مِنَ اللَّهِ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (١٦٢) ] وه‌ك كه‌سێك وایه كه خوای گه‌وره‌ى له خۆى تووڕه كردبێت (مه‌به‌ست كافران و بێباوهڕانه) كه شوێنیان ئاگرى دۆزه‌خه كه خراپترین سه‌ره‌نجامه .
(163) [ هُمْ دَرَجَاتٌ عِنْدَ اللَّهِ ] ئه‌مه چه‌ند پله‌یه‌كی لێك جیاوازن ئه‌وه‌ی شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوا كه‌وتووه جیاوازه له‌وه‌ی كه به‌تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌هۆی تاوانه‌وه [ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ (١٦٣) ] وه خوای گه‌وره بینه‌ره به‌هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه ئێوه ئه‌یكه‌ن خوای گه‌وره هه‌مووی ئه‌بینێ .
(164) [ لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاند به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا كاتێك كه پێغه‌مبه‌رێكی بۆیان نارد له نه‌فسی خۆیان له جنسی خۆیان ئه‌ویش وه‌كو ئه‌وان مرۆڤ بوو [ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ ] كه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا ئه‌خوێنێته‌وه ئه‌وان كه نه‌خوێنده‌وار بوون [ وَيُزَكِّيهِمْ ] وه پاكیان ئه‌كاته‌وه له كوفر‌و شیرك و تاوان [ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وه فێری قورئان و سوننه‌تیان ئه‌كات، حیكمه‌ت، واته: سوننه‌ت [ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (١٦٤) ] هه‌ر چه‌نده ئه‌مانه پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكرادا بوون.
(165) {چەند دیمەنێكی تر لە غەزای ئوحود} [ أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُمْ مِثْلَيْهَا ] كاتێك كه ئێوه تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێك بوون له جه‌نگی ئوحود دا كه حه‌فتا له موسڵمان كوژرا به‌ڵام له به‌دردا حه‌فتا له كافران كوژراو حه‌فتاشیان لێ به‌دیل گیرا دوو ئه‌وه‌نده‌تان ده‌ست كه‌وت [ قُلْتُمْ أَنَّى هَذَا ] كه له ئوحود دا تێك‌شكان وتتان: بۆچی ئێمه تووشی تێك‌شكان و كوشتن بووین له كاتێكدا له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌جه‌نگین وه پێغه‌مبه‌ری خوامان - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵدایه [ قُلْ هُوَ مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه: ئه‌م تێكشكانه به هۆى خۆتانه‌وه بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیر هاوێژه‌كان سه‌رپێچی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوایان كرد - صلی الله علیه وسلم - وه جێگای خۆیان به‌جێ هێشت (ئه‌مه هاوه‌ڵان كه خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بوون یه‌ك سه‌رپێچیان كرد خواى گه‌وره سزاى دان، ئه‌ى ئێمه‌ى موسڵمان له‌م رۆژگاره‌دا هه‌زاره‌ها تاوان و سه‌رپێچى ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانى سه‌ركه‌وتنین چۆن خواى گه‌وره سه‌رمان ده‌خات و سزامان نادات؟!) [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٦٥) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(166) [ وَمَا أَصَابَكُمْ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ فَبِإِذْنِ اللَّهِ ] وه ئه‌وه‌ی كه به‌سه‌ر ئێوه هات و تووشی ئێوه بوو له كوشتن و برینداری و تێك‌شكان له جه‌نگی ئوحود كه هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه هه‌مووی قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه [ وَلِيَعْلَمَ الْمُؤْمِنِينَ (١٦٦) ] وه خوای گه‌وره تا بزانێ باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه كێیه و ده‌ركه‌وێت .
(167) [ وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ نَافَقُوا ] وه تا مونافیقانیش ده‌ركه‌وێ وه مونافیق و موسڵمان له یه‌كتری جیا بێته‌وه كه (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول) له ئوحود كاتێك كه هات سێیه‌كی سوپاكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌ڕانده‌وه [ وَقِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا قَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] هه‌ندێك له هاوه‌ڵان به مونافیقانیان وت: وه‌رن ئێوه‌ش له پێناو خوای گه‌وره‌دا كوشتار بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئیمانتان به‌خواو ڕۆژی دوایی هه‌یه [ أَوِ ادْفَعُوا ] یاخود ئه‌گه‌ر ئیمانتان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایش نیه هه‌ر هیچ نه‌بێ ئه‌م سوپایه‌ی كه هێرشی كردۆته سه‌ر مه‌دینه بیانگه‌ڕێننه‌وه له ماڵ و منداڵتان، یاخود له دوای ئێمه‌وه پاڵ نێن و پاڵپشتیمان بكه‌ن، یاخود ڕه‌شاییمان زیاد بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان هیچیان نه‌كرد [ قَالُوا لَوْ نَعْلَمُ قِتَالًا لَاتَّبَعْنَاكُمْ ] وتیان: ئه‌گه‌ر جه‌نگمان بزانیایه ئه‌وا شوێنتان ئه‌كه‌وتین وه كوشتارمان ئه‌كرد له‌گه‌ڵتاندا [ هُمْ لِلْكُفْرِ يَوْمَئِذٍ أَقْرَبُ مِنْهُمْ لِلْإِيمَانِ ] ئه‌وان له‌و ڕۆژه‌دا له كوفره‌وه نزیكتر بوون وه‌ك له ئیمان كه هه‌ندێ موسڵمان گومانی ئیمانداری پێیان ئه‌برد [ يَقُولُونَ بِأَفْوَاهِهِمْ مَا لَيْسَ فِي قُلُوبِهِمْ ] به‌ده‌م شتێكیان ده‌ووت كه ئیمانیان ده‌رئه‌بڕی به‌ڵام ئیمان له دڵیان‌دا نه‌بوو كوفریان شاردبۆوه [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يَكْتُمُونَ (١٦٧) ] به‌ڵام خوای گه‌وره زۆر زاناتره به‌وه‌ی كه شاردوویانه‌ته‌وه له كوفر .
(168) [ الَّذِينَ قَالُوا لِإِخْوَانِهِمْ وَقَعَدُوا لَوْ أَطَاعُونَا مَا قُتِلُوا ] ئه‌و مونافیقانه‌ی كه خۆیان دانیشتبوون نه‌هاتن بۆ غه‌زا هێشتا به برا ئیمانداره‌كانى خۆیانیان ئه‌ووت ئه‌وانه‌ی كه له جه‌نگی ئوحود دا كوژران ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به قسه‌ی ئێمه‌یان بكردایه‌و ده‌رنه‌چوونایه بۆ جه‌نگ ئه‌وه نه‌ئه‌كوژران [ قُلْ فَادْرَءُوا عَنْ أَنْفُسِكُمُ الْمَوْتَ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١٦٨) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ده‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ئه‌كه‌ن مردن له‌سه‌ر خۆتان ڕه‌ت بكه‌نه‌وه ئێوه‌ش هه‌ر ئه‌مرن هیچ كه‌س نیه له مردن ڕزگاری بێ .
(169) [ وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا ] جابرى كوڕى عبدالله (خوایان لێ رازى بێت) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پێى فه‌رمووم ئه‌ى جابر بۆ ئه‌بینم خه‌فه‌تباری؟ وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - باوكم شه‌هید بووه‌و كۆمه‌ڵیك منداڵى به‌جێهێشتووه‌و قه‌رزاریشه، فه‌رمووى: ئایا هه‌واڵت پێ بده‌م كه خواى گه‌وره له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا قسه‌ى نه‌كردووه ئیلا له پشت په‌رده‌وه نه‌بێت به‌ڵام به‌بێ په‌رده رووبه‌ڕوو قسه‌ى له‌گه‌ڵ باوكتدا كرد‌و فه‌رمووى: داوا بكه پێت ببه‌خشم وتى ئه‌ى په‌روه‌ردگار بمگه‌ڕێنه‌وه بۆ دونیا تا دووباره له پێناو تۆدا بكوژرێمه‌وه، خواى گه‌وره فه‌رمووى بڕیارم داوه كه گه‌ڕانه‌وه بۆ دونیا نیه، وتى ئه‌ى په‌روه‌ردگار تا هه‌واڵ بده‌مه ئه‌وانه‌ى دونیا، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، له‌سه‌ر ئه‌و حه‌فتا صه‌حابه‌یه دابه‌زى كه له (بیئر مه‌عونه) كوژران، ئه‌وانه‌ی له جه‌نگی ئوحود وه له هه‌ر شوێنێك له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌كوژرێن وانه‌زانن ئه‌وانه مردوون [ بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ (١٦٩) ] به‌ڵكو ئه‌وانه زیندوون له حه‌یاتی به‌رزه‌خدا لای په‌روه‌ردگار ڕزق و ڕۆزیان پێ ئه‌درێ به به‌رده‌وامی.
(170) [ فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ] زۆر دڵخۆشن به‌و فه‌زڵ و ڕێز‌و پله‌و پایه‌ی كه خوای گه‌وره پێیانى به‌خشیوه [ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِمْ مِنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (١٧٠) ] وه موژده ئه‌ده‌ن به‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه هێشتا نه‌كوژراون و به‌وان نه‌گه‌یشتوونه كه هیچ ترسێكتان له‌سه‌ر نیه بۆ داهاتوو، وه خه‌فه‌تیش ناخۆن له ڕابردوو له دونیا چیتان به‌جێ هێشتووه خوای گه‌وره له‌وه باشترتان پێ ئه‌به‌خشێ .
(171) [ يَسْتَبْشِرُونَ بِنِعْمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَفَضْلٍ ] وه موژده ئه‌ده‌ن به براكانیان ئه‌وانه‌ی كه ئه‌هلی ئیمان و ئه‌هلی جیهادن به‌و فه‌زڵ و چاكه‌و ڕێزه زۆره‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون له‌به‌هه‌شتدا [ وَأَنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُؤْمِنِينَ (١٧١) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی باوه‌ڕداران نافه‌وتێنێ .
(172) [ الَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِلَّهِ وَالرَّسُولِ مِنْ بَعْدِ مَا أَصَابَهُمُ الْقَرْحُ ] پاش ئه‌وه‌ى ئه‌بو سوفیان و كافران له جه‌نگى ئوحود گه‌ڕانه‌وه وه گه‌یشتنه (ره‌وحا) وتیان نه محمدتان كوشت و نه كچانتان له دواى خۆتانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كان سه‌رخست، خراپترین كارتان كرد، كه ئه‌م قسانه به پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - گه‌یشت بانگى هاوهڵانى كرد و ئه‌وانیش ئاماده بوون، تا گه‌یشتنه (حه‌مرائل ئه‌سه‌د) یان بیرى (ئه‌بی عویه‌ینه) خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ڵامی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - دایه‌وه له دوای ئه‌وه‌ی كه تووشی برینداری و سه‌ختی جه‌نگ بوون [ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا مِنْهُمْ وَاتَّقَوْا أَجْرٌ عَظِيمٌ (١٧٢) ] ئه‌وانه‌ی كه چاكه‌كار بوونه وه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه .
(173) [ الَّذِينَ قَالَ لَهُمُ النَّاسُ إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُوا لَكُمْ فَاخْشَوْهُمْ ] ئه‌بو سوفیان پیاوێكی ده‌شتنشینی نارد بۆ لای ئیمانداران و پێی وتن: كه خه‌ڵكی واته: كافران هه‌موویان بۆ ئێوه كۆبوونه‌ته‌وه لێیان بترسێن، ویستی وره‌یان بڕوخێنێ به‌ڵام [ فَزَادَهُمْ إِيمَانًا ] ئیمانداران ئیمانیان زیادی كرد وه نه‌ترسان و وره‌یان نه‌ڕووخاو [ وَقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ (١٧٣) ] وتیان: ئێمه خوای گه‌وره‌مان به‌سه وه خوای گه‌وره باشترین خوایه‌كه كه پشتی پێ ببه‌ستین و كاره‌كانی خۆمانی پێ بسپێرین، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند .
(174) [ فَانْقَلَبُوا بِنِعْمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَفَضْلٍ لَمْ يَمْسَسْهُمْ سُوءٌ ] ئه‌بو سوفیان به پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وت: مه‌وعیدت لاى به‌در بێت كه له‌وێ هاوڕێكانمانتان كوشت، ترسنۆك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئازا‌و پاڵه‌وان خۆى بۆ كوشتار‌و بازرگانى ئاماده ده‌كات، كه به‌در بازاڕى بازرگانى بوو، به‌ڵام كاتێك كه رۆیشتن كه‌سیان لێ نه‌بینى و بازرگانى خۆیان كرد، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، باوه‌ڕداران گه‌ڕانه‌وه به نیعمه‌ت و به‌فه‌زڵ و چاكه‌یه‌كی زۆر له خوای گه‌وره‌وه كه تووشی شه‌ڕو هیچ زه‌ره‌رو زیانێك نه‌بوون و پاراستیانی [ وَاتَّبَعُوا رِضْوَانَ اللَّهِ ] وه شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره كه‌وتن [ وَاللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَظِيمٍ (١٧٤) ] وه فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره یه‌كجار گه‌وره‌یه .
(175) [ إِنَّمَا ذَلِكُمُ الشَّيْطَانُ يُخَوِّفُ أَوْلِيَاءَهُ ] ئه‌وه‌ی كه داتانئه‌نیشێنێت و نایه‌لێ ده‌رچن بۆ جیهاد وه ئه‌تانترسێنێ ئه‌وه ته‌نها شه‌یتانه كه ترسی دۆسته‌كانی خۆی له كافران ئه‌خاته دڵی باوه‌ڕدارانه‌وه [ فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١٧٥) ] به‌ڵام ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه له‌وان مه‌ترسن و ترسی كافرانتان نه‌بێ، ئێوه ته‌نها له من بترسن ئه‌گه‌ر ئیماندارن .
(176) [ وَلَا يَحْزُنْكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خه‌فه‌ت نه‌خۆی له‌و كافرانه‌ى كه په‌له ئه‌كه‌ن له سه‌رپێچى و عینادى كردن [ إِنَّهُمْ لَنْ يَضُرُّوا اللَّهَ شَيْئًا ] ئه‌وان به دڵنیایى هیچ زیانێك به خوای گه‌وره ناگه‌یه‌نن به‌ڵكو ته‌نها زیان به‌خۆیان ئه‌گه‌یه‌نن [ يُرِيدُ اللَّهُ أَلَّا يَجْعَلَ لَهُمْ حَظًّا فِي الْآخِرَةِ ] خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ ئه‌وان هیچ به‌ش و ئه‌جرو پاداشتیان نه‌بێ له قیامه‌تدا [ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (١٧٦) ] وه سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه .
(177) [ إِنَّ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الْكُفْرَ بِالْإِيمَانِ لَنْ يَضُرُّوا اللَّهَ شَيْئًا ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان گۆڕیه‌وه به كوفر ئه‌وانه‌یش دیسانه‌وه هیچ زیانێك به‌خوای گه‌وره ناگه‌یه‌نن و ته‌نها زیان به‌خۆیان ئه‌گه‌یه‌نن [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٧٧) ] وه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه .
(178) [ وَلَا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّمَا نُمْلِي لَهُمْ خَيْرٌ لِأَنْفُسِهِمْ ] وه با كافران وا نه‌زانن كه ئێمه ته‌مه‌نیان درێژ ئه‌كه‌ین و ژیانی خۆشیان پێ ئه‌ده‌ین یان له جه‌نگێك به‌سه‌ر موسڵماناندا سه‌ر ئه‌كه‌ون وا نه‌زانن ئه‌مه خێر‌و چاكه‌یه بۆ ئه‌وان [ إِنَّمَا نُمْلِي لَهُمْ لِيَزْدَادُوا إِثْمًا ] به‌ڵكو ئێمه بۆیان درێژ ئه‌كه‌ینه‌وه یان پێیان ئه‌به‌خشین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تاوانبار بن [ وَلَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ (١٧٨) ] وه سزایه‌كیان ئه‌ده‌ین كه ڕیسواو زه‌لیل و سه‌رشۆڕیان ئه‌كه‌ین .
(179) [ مَا كَانَ اللَّهُ لِيَذَرَ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى مَا أَنْتُمْ عَلَيْهِ ] خوای گه‌وره واز له باوه‌ڕداران ناهێنێ به‌م شێوازه‌ی كه ئێوه‌ی له‌سه‌رن هه‌روا بمێننه‌وه [ حَتَّى يَمِيزَ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ ] تا به‌هۆى تاقیكردنه‌وه‌وه پیسه‌كان واته: مونافیق و تاوانباران جیا نه‌كاته‌وه له پاكهكان، واته: باوه‌ڕدارانی پاك به‌وه‌ی كه هه‌ردووكتان له یه‌كتری جیا بكاته‌وه [ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى الْغَيْبِ ] وه خوای گه‌وره به‌هۆی جه‌نگه‌وه مونافیق و باوه‌ڕدار له یه‌ك جیا ئه‌كاته‌وه كه غه‌یب نیشانی ئێوه نادات تا له ڕێی غه‌یبه‌وه پێتان بڵێ كێ مونافیقه [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَجْتَبِي مِنْ رُسُلِهِ مَنْ يَشَاءُ ] به‌ڵام خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رانی خۆی هه‌ڵئه‌بژێرێ تا غه‌یبیان نیشان بدات و پێیان بڵێ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ناوی زۆرێ له مونافیقانی به (حوزه‌یفه‌ى یه‌مانى) وت [ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ] ئێوه ئیمان بێنن به‌خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌رانی خوا [ وَإِنْ تُؤْمِنُوا وَتَتَّقُوا فَلَكُمْ أَجْرٌ عَظِيمٌ (١٧٩) ] وه ئه‌گه‌ر ئیمان بێنن و ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن ئه‌وه ئه‌جرو پاداشتێكی یه‌كجار گه‌وره‌تان هه‌یه .
(180) [ وَلَا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ هُوَ خَيْرًا لَهُمْ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: هه‌ركه‌سێك خواى گه‌وره ماڵ و پاره‌یه‌كى پێ ببه‌خشێت و زه‌كاته‌كه‌ى نه‌دات ئه‌وه له رۆژى قیامه‌ت ئه‌و ماڵ و پاره‌یه‌ى ده‌بێته مارێكى كه‌چه‌ڵله‌به‌ر زۆرى ژه‌هره‌كه‌ى، وه دوو خاڵى ره‌ش له ناوچه‌وانێتى پێوه‌ى ده‌ئاڵێ و هه‌ردوو شه‌ویلگه‌ى ده‌گرێت و پێى ده‌ڵێت من ماڵ و پاره‌كه‌تم، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه: وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕه‌زیلی و چروكی ئه‌كه‌ن له‌و ماڵه‌ی كه خوای گه‌وره له فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی پێی به‌خشیون و له پێناو خوای گه‌وره‌دا نایبه‌خشن با وا نه‌زانن كه ئه‌و ڕه‌زیلیه بۆ ئه‌وان باشتره‌و ماڵه‌كه‌یان به‌وه زیاد ئه‌كات [ بَلْ هُوَ شَرٌّ لَهُمْ ] به‌ڵكو ئه‌وه بۆیان خراپه‌و تاوانبار ئه‌بن له‌سه‌ری و تووشی سزای خوای گه‌وره ئه‌بن و ماڵه‌كه‌شیان له‌ناو ئه‌چێ [ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] ئه‌و ماڵه‌ی كه ڕه‌زیلیان لێی كردووه‌و نه‌یانبه‌خشیوه له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌بێته ته‌وقێك له ئاگرو مارو ئه‌چێته گه‌رده‌نیان [ وَلِلَّهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه خوای گه‌وره پێتان ئه‌به‌خشێ ئیتر ئێوه بۆچی ڕه‌زیلی ئه‌كه‌ن [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (١٨٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
(181) {جولەكە دەڵێن خوا هەژارە!} [ لَقَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاءُ ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره وته‌ی ئه‌و جووله‌كانه‌ى بیست كه وتیان: خوای گه‌وره فه‌قیره‌و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین، كه خوای گه‌وره ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ مَنْ ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا ] (الْبَقَرَة : ٢٤٥) كێ هه‌یه قه‌رزێكی باش به خوای گه‌وره بدات؟ واته: پاره ببه‌خشێ له پێناو خوای گه‌وره‌دا خوای گه‌وره به‌باشتر پێی ئه‌به‌خشێ، وتیان: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا په‌روه‌ردگاری تۆ فه‌قیره تا داوای قه‌رز له به‌نده‌كانی بكات كه (فینحاصى) جوله‌كه به ئه‌بو به‌كرى وت و ئه‌بو به‌كریش لێیدا ئه‌ویش هاته لاى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وتى نابینى هاوه‌ڵه‌كه‌ت چى لێكردووم، ئه‌بو به‌كر وتى ئه‌م جوله‌كه‌یه ده‌ڵێ خواى ئێوه فه‌قیره‌و داواى قه‌رزمان لێ ده‌كات و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین، جوله‌كه‌كه نكوڵى كرد خوای گه‌وره ئه‌بو به‌كرى به‌راست دانا‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، به‌دڵنیایی خوای گه‌وره وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بیست له جووله‌كه كه ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره فه‌قیره‌و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین بۆیه خوای گه‌وره داوای قه‌رز له ئێمه ئه‌كات [ سَنَكْتُبُ مَا قَالُوا ] ئه‌وه‌ی كه وتیان مه‌لائیكه‌ته‌كان ئه‌ینووسنه‌وه‌و ئه‌یپارێزن تا ڕۆژی قیامه‌ت [ وَقَتْلَهُمُ الْأَنْبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ ] وه ئه‌وه‌ش ئه‌نووسین كه ئه‌مانه پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌یان به ناحه‌ق ئه‌كوشت [ وَنَقُولُ ذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ (١٨١) ] وه پێیان ئه‌ڵێین: ده‌ی بچێژن سزای ئاگرێك كه زۆر سووتێنه‌ره.
(182) [ ذَلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ ] ئه‌میش به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه له پێش خۆتانه‌وه ناردتان و ئه‌نجامتاندا [ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ (١٨٢) ] وه خوای گه‌وره زوڵم له به‌نده‌كانی ناكات به‌ڵكو به دادپه‌روه‌ری خۆی سزایان ئه‌دات له‌سه‌ر كرده‌وه خراپه‌كانی خۆیان .
(183) [ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ عَهِدَ إِلَيْنَا أَلَّا نُؤْمِنَ لِرَسُولٍ حَتَّى يَأْتِيَنَا بِقُرْبَانٍ تَأْكُلُهُ النَّارُ ] وه جووله‌كه عاده‌تیان وابوو به‌درۆ ئه‌یانووت: خوای گه‌وره عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانی به ئێمه داوه كه ئیمان به‌هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هێنین هه‌تا خێرێك نه‌كه‌ین و ئاگرێك له ئاسمانه‌وه نه‌یات ئه‌و خێره نه‌سووتێنێ، واته: داوای ئه‌وه‌یان له پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كرد - صلی الله علیه وسلم - [ قُلْ قَدْ جَاءَكُمْ رُسُلٌ مِنْ قَبْلِي بِالْبَيِّنَاتِ وَبِالَّذِي قُلْتُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: وه له پێش منیشه‌وه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تر هات به به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا وه به‌وه‌ش كه خۆتان ده‌ڵێن كه خێرتان دابنایه له ئاسمانه‌وه ئاگر ئه‌هات و ئه‌یسووتان واته: خوا لێتانی قبووڵ كردووه ئه‌وه‌یش ڕوویده‌دا به‌ڵام [ فَلِمَ قَتَلْتُمُوهُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١٨٣) ] ئه‌ی بۆچی ئێوه ئیمانتان به‌و پێغه‌مبه‌رانه نه‌هێناوه‌و ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌تان كوشت وه‌كو (یه‌حیای كوڕی زه‌كه‌ریاو زه‌كه‌ریاى باوكى) وه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تر ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن .
(184) [ فَإِنْ كَذَّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَ رُسُلٌ مِنْ قَبْلِكَ ] ئه‌گه‌ر تۆیان به‌درۆ زانی ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه به‌لاته‌وه ئاسایی بێت چونكه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تر له پێش تۆدا به‌درۆ زانراون كاتێك [ جَاءُوا بِالْبَيِّنَاتِ وَالزُّبُرِ ] كه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و كتابیان هێناوه، زوبور جه‌معی زه‌بوره واته: كتاب [ وَالْكِتَابِ الْمُنِيرِ (١٨٤) ] وه كتابێكی ڕوون و ئاشكرایان بۆ خه‌ڵكه‌كه هێناوه هێشتا خه‌ڵك شوێنیان نه‌كه‌وتووه .
(185) [ كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ] هه‌موو نه‌فسێك ئه‌بێ مردن بچێژێ ئه‌گه‌ر چاكه‌كار بێ یان خراپه‌كار، مرۆڤـ بێت یان جنى، مه‌لائیكه‌ت بێت یان شه‌یتان [ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه ئێوه‌ش ئه‌جرو پاداشتی خۆتان له ڕۆژی قیامه‌تدا به‌ته‌واوی وه‌رئه‌گرن [ فَمَنْ زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ ] جا هه‌ر كه‌سێك خۆی دووربخاته‌وه له ئاگری دۆزه‌خ به ئیمان هێنان و كرده‌وه‌ی چاك [ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ] وه بخرێته به‌هه‌شته‌وه به دڵنیایى ئه‌وه براوه‌ی حه‌قیقی و ڕزگار بووی ته‌واوه [ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ (١٨٥) ] وه ژیانی دونیا هیچ شتێك نیه ته‌نها ڕابواردن و هیواو ئومێد‌و ئاواتێكى كه‌مى له‌ناوچووه كه مرۆڤی پێ له خشته ئه‌برێ .
(186) [ لَتُبْلَوُنَّ فِي أَمْوَالِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خۆت و ئوممه‌ته‌كه‌ت خوای گه‌وره تاقیتان ده‌كاته‌وه له ماڵتاندا به‌وه‌ی كه تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تتان ئه‌كات و له‌ناوی ئه‌بات [ وَأَنْفُسِكُمْ ] وه خۆتان به‌هۆی جه‌نگ و غه‌زاوه كه تووشی كوشتن و مردن ئه‌بن [ وَلَتَسْمَعُنَّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا أَذًى كَثِيرًا ] وه له گاور‌و جووله‌كه ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه كه كتابیان بۆ هاتووه وه له موشریكه‌كانیش ئازارێكی زۆر ئه‌بیستن تانه‌و ته‌شه‌رتان لێ ئه‌ده‌ن له ناموس و دین و خۆتان، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (كه‌عبى كوڕى ئه‌شره‌فى) جوله‌كه دابه‌زى كه ئازارى پێغه‌مبه‌رى خواى - صلی الله علیه وسلم - ده‌دا كه (محمدى كوڕى مه‌سله‌مه) كوشتى [ وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ (١٨٦) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه صه‌بر بگرن و ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن ئه‌وا له كاره هه‌ره گرنگه‌كانه عه‌زیمه‌تتان له‌سه‌ری هه‌بێ وه به‌جددی بیگرن .
(187) [ وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ ] وه خوای گه‌وره به‌ڵێن و په‌یمانی له ئه‌هلی كتاب وه‌رگرت له جووله‌كه‌و گاوره‌كان [ لَتُبَيِّنُنَّهُ لِلنَّاسِ وَلَا تَكْتُمُونَهُ ] ئه‌بێ پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد - صلی الله علیه وسلم - بۆ خه‌ڵك ڕوون بكه‌نه‌وه‌و نه‌یشارنه‌وه به‌ڵام [ فَنَبَذُوهُ وَرَاءَ ظُهُورِهِمْ ] ئه‌مان ئه‌و عه‌هدو به‌ڵێنه‌یان فڕێدایه پشتیان [ وَاشْتَرَوْا بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه شتێكی كه‌م و دونیایه‌كی كه‌می له‌ناوچوویان پێ كڕی [ فَبِئْسَ مَا يَشْتَرُونَ (١٨٧) ] كه ئه‌مه به دڵنیایى خراپترین شته كه دونیایان كڕی و ئه‌و عه‌هدو په‌یمانه‌ی خوای گه‌وره‌یان گۆڕیه‌وه به دونیا .
(188) [ لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَفْرَحُونَ بِمَا أَتَوْا وَيُحِبُّونَ أَنْ يُحْمَدُوا بِمَا لَمْ يَفْعَلُوا فَلَا تَحْسَبَنَّهُمْ بِمَفَازَةٍ مِنَ الْعَذَابِ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٨٨) ] وا حیساب مه‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه ڕزگاریان ئه‌بێ له سزای خوای گه‌وره كه دڵخۆشن به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره پێیانی به‌خشیوه، یان دڵخۆشن به‌و خراپه‌و تاوانانه‌ى كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن وه پێیان خۆشه كه خه‌ڵك حه‌مدو سوپاسیان بكات به شتێك و به كارێك كه نه‌یان كردووه، كه له‌سه‌ر جووله‌كه دابه‌زى كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بانگى كردن و پرسیارى شتێكى لێ كردن و ئه‌وانیش شاردیانه‌وه‌و شتێكى تریان وت و پێیان خۆش بوو سوپاس بكرێن به شتێك كه نه‌یانكردبوو، وه له‌سه‌ر مونافیقه‌كانیش دابه‌زى كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بچوایه بۆ غه‌زا ئه‌مان ناچوون و دواتر عوزری درۆینه‌یان ده‌هێنایه‌وه‌و سوێندیان ده‌خواردو پێیان خۆش بوو كه خه‌ڵكى سوپاسیان بكات له‌سه‌ر شتێك كه نه‌یانكردبوو، ئه‌وانه وانه‌زانی رزگاریان ده‌بێت له سزاى خواى گه‌وره، به‌ڵكو سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار ئه‌درێن .
(189) [ وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه هه‌رچی موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ى له نێوانیاندا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٨٩) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(190) {بیركردنەوە لە دروستكراوەكانی خوای گەورە} [ إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ لَآيَاتٍ لِأُولِي الْأَلْبَابِ (١٩٠) ] به دڵنیایى له دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و جیاوازی نێوان شه‌و و ڕۆژ له تاریكی و ڕووناكی و له كورتی و درێژی و له ساردی و گه‌رمی و له هێمنی و ئارامی و قه‌ره‌باڵغی ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكران له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه خاوه‌نی عه‌قڵێكی ڕاست و ساغ و سه‌لیم و ته‌واو بن .
(191) [ الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیكری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن به‌پێوه وه به دانیشتنه‌وه وه به‌ڕاكشانه‌وه له‌سه‌ر لایه‌كانیان، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست پێی نوێژه ئه‌وه‌ی كه نه‌توانێ به‌پێوه بیكات به دانیشتنه‌وه، وه نه‌توانێت به ڕاكشانه‌وه ئه‌یكه‌ن [ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذَا بَاطِلًا ] وه بیر ئه‌كه‌نه‌وه له دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی وه ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ ئه‌م زه‌وی و ئاسمان و دروستكراوانه‌ت به‌بێ هوده‌و بۆ یاری و گاڵته دروست نه‌كردووه به پووچه‌ڵی [ سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ (١٩١) ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار كه ئیشی تۆ گاڵته‌و بێ هوده‌یی تیادا نیه خوایه بمانپارێزه له ئاگری دۆزه‌خ، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - شه‌وێك له ماڵى عائیشه شه‌ونوێژى كرد‌و گریا تا ریشى پیرۆزى ته‌ڕ بوو، پاشان چووه سوجده‌و گریا تا زه‌وییه‌كه‌ى ته‌ڕ كرد، پاشان بیلال هات ئیزنى وه‌رگرێت بۆ بانگى به‌یانى پێى وت ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - چى ده‌تگرێنێت له كاتێكدا خواى گه‌وره له تاوانى رابردوو داهاتووت خۆش بووه؟! فه‌رمووی: ئه‌ی بیلال هاوار بۆ خۆت چى رێگریم لێ بكات له گریان كه ئه‌مشه‌و هه‌ندێك ئایه‌تم بۆ دابه‌زیوه هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌خت له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌یخوێننه‌وه‌و بیری لێ ناكه‌نه‌وه واته: هه‌ر كه‌سێك ئه‌م ئایه‌تانه‌ی خوێنده‌وه ئه‌بێ بیرى لێبكاته‌وه .
(192) [ رَبَّنَا إِنَّكَ مَنْ تُدْخِلِ النَّارَ فَقَدْ أَخْزَيْتَهُ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ر كه‌سێك تۆ بیخه‌یته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه به دڵنیایى زه‌لیل و ئیهانه و سه‌رشۆڕت كردووه [ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ (١٩٢) ] وه ئه‌و كه‌سه زاڵمانه هیچ كه‌سێك نیه پشتیوانیان بێ و له ئاگری دۆزه‌خ ڕزگاریان بكات .
(193) [ رَبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلْإِيمَانِ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه گوێمان له بانگخوازێك بوو كه بانگی ئه‌كرد بۆ ئیمان هێنان كه پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - [ أَنْ آمِنُوا بِرَبِّكُمْ ] ئه‌یفه‌رموو ئیمان بێنن به په‌روه‌ردگارتان [ فَآمَنَّا ] ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دایه‌وه وه ئیمانمان به‌تۆ هێنا [ رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا ] ده‌ی په‌روه‌ردگار بۆ خاتری ئه‌و ئیمان هێنانه‌ی كه ئیمانمان به‌تۆ هێناو شوێن پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت - صلی الله علیه وسلم - كه‌وتین له تاوانه‌كانمان خۆشبه‌و بۆمانى داپۆشه [ وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا ] وه خراپه‌كانمان بسڕه‌وه [ وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَارِ (١٩٣) ] وه له‌گه‌ڵ چاكه‌كاراندا بمانمرێنه‌و بمانگه‌یه‌نه به پیاوچاكان ( ئه‌مه ته‌وه‌سول كردنه به‌كرده‌وه‌ى چاكى خۆت كه شه‌رعییه‌و دروسته) .
(194) [ رَبَّنَا وَآتِنَا مَا وَعَدْتَنَا عَلَى رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و شته‌ی كه له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رانه‌وه به‌ڵێنت به ئێمه دابوو له پاداشت و به‌هه‌شت پێمان ببه‌خشه وه له ڕۆژی قیامه‌تدا ئابڕوومان مه‌به‌و سه‌رشۆڕمان مه‌كه له پێش چاوى خه‌ڵكى [ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ الْمِيعَادَ (١٩٤) ] به دڵنیایى ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ هه‌ر به‌ڵێنێك بده‌ی جێ به‌جێی ئه‌كه‌یت و توانات به‌سه‌ریدا هه‌یه .
(195) [ فَاسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ ] په‌روه‌ردگاریش وه‌ڵامی دوعاكه‌ی دانه‌وه [ أَنِّي لَا أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِنْكُمْ مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ ] كه من كرده‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له ئێوه نافه‌وتێنم ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی چاكی كردبێت پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه ئیتر ئه‌گه‌ر نێر بێ یان مێ جیاوازی نیه، ئافره‌تیش وه‌كو پیاو وایه له گوێڕایه‌ڵی و كرده‌وه‌ی چاك و پاداشتدا [ فَالَّذِينَ هَاجَرُوا وَأُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆچیان كردبێ چ پیاو بن یان ئافره‌ت وه له ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ركرابێتن [ وَأُوذُوا فِي سَبِيلِي ] وه له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئازار درابێتن له لایه‌ن موشریكانه‌وه [ وَقَاتَلُوا وَقُتِلُوا ] وه كوشتاری دوژمنانی خوای گه‌وره‌یان كردبێ وه له پێناو خوای گه‌وره‌دا كوژرابێتن [ لَأُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ ] ئه‌وه هه‌رچی خراپه‌یان كردبێ هه‌ر هه‌موویان بۆ ئه‌سڕمه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیجره‌ت كردن و جیهاد كردن و شه‌هید بوون له پێناو خوای گه‌وره هه‌موو تاوانی مرۆڤـ ئه‌سڕێته‌وه ته‌نها قه‌رزارى نه‌بێت [ وَلَأُدْخِلَنَّهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] وه ئه‌یانخه‌مه ناو به‌هه‌شتانێك كه باخ و داره‌كانی جۆگه‌له ئاوی به‌ژێردا ئه‌ڕوات [ ثَوَابًا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] ئه‌مه پاداشتێكه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سانه [ وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الثَّوَابِ (١٩٥) ] وه باشترین پاداشت له‌لای خوای گه‌وره‌یه .
(196) [ لَا يَغُرَّنَّكَ تَقَلُّبُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي الْبِلَادِ (١٩٦) ] ئه‌و كه‌سانه له خشته‌ت نه‌به‌ن و پێیان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێی كه به‌هۆى بازرگانی و سه‌فه‌ره‌وه سه‌روه‌ت و سامانیان زۆره .
(197) [ مَتَاعٌ قَلِيلٌ ] خوای گه‌وره ئه‌و شتانه‌ی پێیان به‌خشیوه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌مه له ژیانی دونیا ڕائه‌بوێرن [ ثُمَّ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمِهَادُ (١٩٧) ] پاشان سه‌ره‌نجامیان بۆ دۆزه‌خه كه خراپترین شوێنی مانه‌وه‌یه .
(198) [ لَكِنِ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و له خوای گه‌وره ترساون [ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] ئه‌مانه خوای گه‌وره ئه‌یانخاته ناو به‌هه‌شته‌وه كه پڕه له باخ و باخات كه جۆگه‌له ئاو به ژێر باخ و داره‌كاندا ئه‌ڕوات به‌هه‌میشه‌یی و نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ نُزُلًا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] ئه‌مه شوێنێكه كه تیایدا دائه‌به‌زن وه بۆیان ئاماده‌كراوه له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه [ وَمَا عِنْدَ اللَّهِ خَيْرٌ لِلْأَبْرَارِ (١٩٨) ] هێشتا ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره‌یه بۆ چاكه‌كاران باشترین شته كه خوای گه‌وره بۆیانی ئاماده‌كردووه .
(199) [ وَإِنَّ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَمَنْ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كاتێك هه‌واڵى مردنى (نه‌جاشى) پاشاى حه‌به‌شه‌ى بیست نوێژى جه‌نازه‌ى غائیبى له‌سه‌ر كرد، وترا ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نوێژ له‌سه‌ر به‌نده‌یه‌كى حه‌به‌شى ده‌كه‌یت؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، وه ئه‌هلی كتاب له جووله‌كه‌و له گاوره‌كان هه‌موویان وه‌كو یه‌ك نین هه‌یانه ئیمان به‌خوای گه‌وره‌و به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دێنێ [ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِمْ ] وه ئیمان به‌و كتابه دێنێ كه بۆ ئێوه دابه‌زیوه كه قورئانی پیرۆزه وه به‌وه‌ی كه بۆ خۆیان دابه‌زیوه [ خَاشِعِينَ لِلَّهِ ] وه ملكه‌چن بۆ خوای گه‌وره [ لَا يَشْتَرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ناگۆڕنه‌وه به دونیایه‌كی كه‌م یان واز ناهێنن له شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌به‌ر ده‌سه‌ڵات و پله‌و پایه، یان سیفه‌تى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ناشارنه‌وه كه له كتابه‌كانیاندا باسكراوه [ أُولَئِكَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئه‌مانه ئه‌جرو پاداشتی خۆیان بۆ هه‌یه لای په‌روه‌ردگار به‌ڵكو دوو ئه‌جریان هه‌یه ئه‌جرێكیان كه ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان هێناوه ئه‌جرێكیش كه ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ری خوا هێناوه - صلی الله علیه وسلم - [ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (١٩٩) ] به دڵنیایى حیساب و لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره زۆر خێرایه .
(200) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اصْبِرُوا ] ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕتان هێناوه ئارام بگرن [ وَصَابِرُوا ] وه صه‌برێكی زیاتر به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به دوژمنان له كاتی سه‌ختی و سه‌غڵه‌تی جه‌نگدا زۆر دان به‌خۆتاندا بگرن به‌رامبه‌ر دوژمن و زۆر ئارامگر بن [ وَرَابِطُوا ] وه له پاسه‌وانیدا بن له به‌رامبه‌ر دوژمن ئه‌وه (ڕیباطى) پێ ئه‌ووترێ كه ئه‌جرو پاداشتێكی زۆری هه‌یه، یان له شوێنى عیبادهت كردنتان جێگیر‌و به‌رده‌وام بن، یان چاوه‌ڕوانى نوێژ له دواى نوێژ بن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٢٠٠) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره سه‌رفرازتان بكات له دونیا‌و له قیامه‌تدا، به‌م شێوازه ته‌فسیری سووره‌تی (ئالی عیمران) كۆتایی هات، والحمد لله .