(1) سووره‌تی (لقمان) سووره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها ئایه‌ته‌كانى (٢٧-٢٩) نه‌بێت كه مه‌ده‌نى یه‌و (٣٤) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ ال‌م (١) ] له سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سوورهتهكاندا هاتوون.
(2) [ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْحَكِيمِ (٢) ] ئایه‌ته‌كانی ئه‌م سووره‌ته‌و ئه‌م قورئانه پیرۆزه كۆمه‌ڵێك ئایه‌تن له قورئانی پیرۆزدا كه كتابێكه پڕ له حیكمه‌ته.
(3) [ هُدًى وَرَحْمَةً لِلْمُحْسِنِينَ (٣) ] وه هیدایه‌ت و ڕێنمایی و ڕه‌حمه‌ته بۆ چاكه‌كاران.
(4) {هه‌ندێك له سيفاتى باوه‌ڕداران} [ الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن له كاتی خۆیدا به ڕوكن و مه‌رج و واجبات و خشوعه‌وه [ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ ] وه زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن [ وَهُمْ بِالْآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ (٤) ] وه ئه‌وان یه‌قینیان به ڕۆژی دوایی هه‌یه.
(5) [ أُولَئِكَ عَلَى هُدًى مِنْ رَبِّهِمْ ] ئا ئه‌وانه له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنمایی و چاورۆشنایی و به‌ڵگه‌ى روون و ئاشكران له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌و خوا هیدایه‌تیان ئه‌دات [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٥) ] وه ئه‌مانه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازن له دونیا‌و قیامه‌تدا.
(6) {حه‌رامێتى گۆرانى و مۆسيقا} [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي ] وه له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه سود له قورئانى پیرۆز نابینن و سه‌رقاڵن به [ لَهْوَ الْحَدِيثِ ] واته: شه‌ریك دانان بۆ خواى گه‌وره، یاخود گۆرانی و مۆسیقا، یاخود هه‌موو قسه‌و شتێك كه خه‌ڵكی سه‌رقاڵ بكات له دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌و رێگریان بكات لێى، (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود) سێ جار ده‌فه‌رمێت: سوێند به‌و خوایه‌ى هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایانى په‌رستن بێت جگه له‌و، مه‌به‌ست له‌م ئایه‌ته گۆرانییه، وه (عبداللهى كوڕى عه‌بباس و جابرو عیكریمه‌و سه‌عیدى كوڕى جوبه‌یرو موجاهیدو مه‌كحول و عه‌مرى كوڕى شوعه‌یب و عه‌لى كوڕى بوزه‌یمه‌یش) وایان فه‌رمووه، وه (حه‌سه‌نى به‌صرى) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر گۆرانى و مۆسیقا دابه‌زیوه [ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕێگری بكه‌ن له ڕێگای خوای گه‌وره، واته: خه‌ڵكى گومڕا بكه‌ن و لابده‌ن له ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره به گۆرانی و مۆسیقا‌و هه‌موو شتێكی پووچه‌ڵ [ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] به‌بێ زانست و زانیاری [ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا ] وه ئه‌م ڕێگایانه ئه‌گرنه‌به‌ر تا گاڵته به ڕێگاو دینی خوای گه‌وره بكه‌ن [ أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ (٦) ] ئا ئه‌مانه له ڕۆژی دوایی سزایه‌كیان بۆ هه‌یه كه خوای گه‌وره له‌ناو سزاكه‌شدا ڕیسوایان ئه‌كات.
(7) [ وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا ] وه كاتێك ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێندرێته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گاڵته به دینى خواى گه‌وره ئه‌كه‌ن [ وَلَّى مُسْتَكْبِرًا ] پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن له‌خۆبه‌گه‌وره‌زانیاندا [ كَأَنْ لَمْ يَسْمَعْهَا ] وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ر نه‌یبیستبێ [ كَأَنَّ فِي أُذُنَيْهِ وَقْرًا ] وه‌ك ئه‌وه‌ی كه گوێی گران بێت و نه‌یبیستێ [ فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (٧) ] موژده بده به‌و كه‌سانه به سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار.
(8) [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ لَهُمْ جَنَّاتُ النَّعِيمِ (٨) ] ئه‌مانه باخ و باخاته‌كانی به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه كه پڕه له نازو نیعمه‌ت.
(9) [ خَالِدِينَ فِيهَا ] به نه‌مری و هه‌میشه‌یى تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ وَعْدَ اللَّهِ حَقًّا ] ئه‌مه وه‌عدو به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌یه‌و حه‌قه‌و ئه‌یباته سه‌ر [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٩) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه له وته‌و كرده‌وه‌كانیدا.
(10) {توانا‌و ده‌سه‌لآتى خواى گه‌وره} [ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئاسمانه‌كانی دروست كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه كۆڵه‌گه‌یه‌ك له ژێریدا بێت و ڕایگرتبێت، به‌ڵكو به فه‌رمانی خواى گه‌وره ڕاوه‌ستاوه، وه ئێوه به چاوى خۆتان ئه‌یبینن [ وَأَلْقَى فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَنْ تَمِيدَ بِكُمْ ] وه له‌ناو زه‌ویشدا ئه‌و شاخانه‌ی وه‌كو مێخ داكوتیوه‌و چه‌قاندووه بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌وی جێگیر بێ و نه‌جوولێت و نه‌هه‌ژێت [ وَبَثَّ فِيهَا مِنْ كُلِّ دَابَّةٍ ] وه هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵێكیشى له‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاو كردۆته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه [ وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وه له ئاسمانیشه‌وه بارانمان بۆ دابه‌زاندوون [ فَأَنْبَتْنَا فِيهَا مِنْ كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ (١٠) ] وه له هه‌موو جووتێك دانه‌وێڵه‌ی جوانیشمان بۆ ڕواندوون كه سوودی لێ ئه‌بینن.
(11) [ هَذَا خَلْقُ اللَّهِ ] ئا ئه‌مانه دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌ن [ فَأَرُونِي مَاذَا خَلَقَ الَّذِينَ مِنْ دُونِهِ ] ده‌ی ئێوه كه ئه‌ڵێن: ئێمه‌ی خوای ترمان هه‌یه‌و خوای گه‌وره شه‌ریكی هه‌یه نیشانم بده‌ن بزانم خواكانی ئێوه چیان دروست كردووه؟ هیچ شتێكیان دروست نه‌كردووه‌و توانای دروست كردنی هیچ شتێكیان نیه [ بَلِ الظَّالِمُونَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (١١) ] به‌ڵكو هاوبه‌شبڕیارده‌ران و سته‌مكاران له گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكرادان.
(12) [ وَلَقَدْ آتَيْنَا لُقْمَانَ الْحِكْمَةَ ] وه به‌دڵنیایى ئێمه حیكمه‌ت و زانیاری و تێگه‌یشتن و پێكان له وته‌و كاربه‌جێیمان به لوقمان به‌خشی كه پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه، به‌ڵكو پیاوچاكێكى ره‌شپێستى حه‌به‌شى بووه له‌سه‌رده‌می داود پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - ژیاوه‌و قازی بووه له‌ناو به‌نی ئیسرائیل [ أَنِ اشْكُرْ لِلَّهِ ] خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووه كه شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكات له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششانه‌ى كه پێی به‌خشیووه [ وَمَنْ يَشْكُرْ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ] وه‌هه‌ر كه‌سێكیش شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكات ئه‌وه سوپاسی خۆی كردووه‌و سووده‌كه‌ی بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَمَنْ كَفَرَ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كوفرانه‌ی نیعمه‌ته‌كانی خواى گه‌وره بكات و نكوڵی لێ بكات [ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ (١٢) ] ئه‌وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ-پێویسته له‌وه‌ی كه سوپاسی بكه‌ی، وه زۆر سوپاسكراوه له لایه‌ن هه‌موو دروستكراوه‌كانی تره‌وه.
(13) {ئامۆژگارى لوقمانى حه‌كيم بۆ كوڕه‌كه‌ى} [ وَإِذْ قَالَ لُقْمَانُ لِابْنِهِ وَهُوَ يَعِظُهُ ] وه كاتێك لوقمان ئامۆژگاری كوڕه‌كه‌ی خۆی ئه‌كرد پێى فه‌رموو [ يَا بُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ ] ئه‌ی كوڕی خۆم شه‌ریك و هاوبه‌ش بۆ خوای گه‌وره بڕیار مه‌ده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره تاك و ته‌نهاو بێ هاوه‌ڵه [ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ (١٣) ] به‌ڕاستی شه‌ریك دانان بۆ خوا گه‌وره‌ترین زوڵم و سته‌مه كه كرابێت.
(14) [ وَوَصَّيْنَا الْإِنْسَانَ بِوَالِدَيْهِ ] وه ئێمه ئامۆژگاری مرۆڤمان كردووه كه چاكه‌كار بن له‌گه‌ڵ دایك و باوكیاندا [ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَى وَهْنٍ ] ئه‌و دایكه ئه‌و منداڵه له‌ناو سكیدا هه‌ڵئه‌گرێ لاوازی له‌سه‌ر لاوازی تا منداڵه‌كه گه‌وره‌تر بێ دایكه‌كه زیاتر لاواز ئه‌بێ [ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ ] وه دوو ساڵیش شیری پێ ده‌دات و دوای دوو ساڵ له شیر ئه‌یبڕیته‌وه [ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ ] سوپاسی من بكه وه سوپاسی دایك و باوكیشت بكه [ إِلَيَّ الْمَصِيرُ (١٤) ] وه سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌یشتان هه‌ر بۆ لای منه.
(15) {چاكه كردن له‌گه‌ڵ دايك و باوك ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بانگهوازيان ده‌كرديت بۆ كوفر!} [ وَإِنْ جَاهَدَاكَ عَلَى أَنْ تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ] وه ئه‌گه‌ر دایك و باوكه‌كه هه‌وڵ و كۆششیان له‌گه‌ڵدا دایت بۆ ئه‌وه‌ی كه شه‌ریك بۆ من دابنێی له كاتێكدا تۆ هیچ زانست و زانیاریه‌كت نیه كه خوای گه‌وره شه‌ریكی هه‌بێ [ فَلَا تُطِعْهُمَا ] ئه‌وه تۆ له‌و شته‌دا به قسه‌یان مه‌كه‌و گوێڕایه‌ڵییان مه‌كه [ وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا ] به‌ڵام له دونیادا چاكه‌كاربه له‌گه‌ڵیاندا ئه‌گه‌ر موشریكیش بوون تۆ هه‌ر له‌گه‌ڵیاندا چاكه بكه ته‌نها به قسه‌یان مه‌كه، (سه‌عدی كوڕی مالیك) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر من دابه‌زیوه كه زۆر چاكه‌كار بووم له‌گه‌ڵ دایكم، كه موسڵمان بووم، وتى ئه‌ى سه‌عد ئه‌م دینه تازه‌یه چییه؟ یان ده‌بێت واز له دینه‌كه‌ت بێنیت یان من خواردن و خواردنه‌وه ناخۆم تا له برس و تینوێتیدا ده‌مرم و ئه‌و كاته‌یش خه‌ڵكى گاڵته‌ت پێده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌ى بكوژى دایكت، منیش وتم ئه‌ى دایكه وامه‌كه من له‌به‌ر هیچ شتێك واز له دینه‌كه‌م ناهێنم، شه‌و و رۆژێك هیچى نه‌خواردو ماندو بوو، شه‌و و رۆژێكى تریش هیچى نه‌خوارد زیاتر ماندوو بوو، وتم: ئه‌ى دایكه سوێند به خواى گه‌وره ئه‌گه‌ر سه‌د گیانت هه‌بێت و یه‌ك له دواى یه‌ك ده‌رچێت من واز له دینه‌كه‌م ناهێنم، ئیتر ئاره‌زوى خۆته ده‌خۆیت یان نا، ئه‌ویش ده‌ستى كرده‌وه به خواردن و خواردنه‌وه [ وَاتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَيَّ ] وه تۆ شوێنى ئه‌و كه‌سانه بكه‌وه كه بۆ لای من گه‌ڕاونه‌ته‌وه له به‌نده چاكه باوه‌ڕداره‌كان [ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ ] پاشان گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌ره‌نجامتان هه‌ر بۆ لای منه [ فَأُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (١٥) ] وه من هه‌واڵتان پێ ئه‌ده‌م كه له دونیا ئێوه چ كرده‌وه‌یه‌كتان كردووه.
(16) [ يَا بُنَيَّ إِنَّهَا إِنْ تَكُ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ ] ئه‌ی كوڕی خۆم ئه‌گه‌ر بێتوو تاوانێك بكه‌ی به كێش و ئه‌ندازه‌ی گه‌ردێكی بچووك له تۆوی دانه‌وێڵه ئه‌وه‌نده بچووك بێ كه هه‌ر كێشی نیه [ فَتَكُنْ فِي صَخْرَةٍ ] ئه‌گه‌ر له‌ناو تاوێرێكیشدا بیكه‌یت، واته له شوێنێكی تاریك و پارێزراویش ئه‌و تاوانه بكه‌ی [ أَوْ فِي السَّمَاوَاتِ ] یان له ئاسمانه فراوانه‌كاندا بێت [ أَوْ فِي الْأَرْضِ ] یاخود له تاریكی زه‌ویدا بێت [ يَأْتِ بِهَا اللَّهُ ] ئه‌وا خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌یهێنێت و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا ئه‌كات، چونكه هیچ شتێك له خواى گه‌وره ناشاردرێته‌وه [ إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ (١٦) ] به دڵنیایى هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه‌و خوای گه‌وره زانیاریه‌كی زۆر وردی هه‌یه.
(17) [ يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلَاةَ ] ئه‌ی كوڕی خۆم نوێژه‌كانت ئه‌نجام بده له كاتی خۆیدا به ڕوكن و واجبات و خشوعه‌وه [ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ ] وه فه‌رمان به چاكه بكه [ وَانْهَ عَنِ الْمُنْكَرِ ] وه ڕێگری و قه‌ده‌غه‌ی خراپه بكه [ وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ ] وه ئارام بگره له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ت و ناخۆشیانه‌ی كه رووبه‌ڕووت ئه‌بێته‌وه [ إِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ (١٧) ] به دڵنیایى ئه‌مانه له كاره گرنگ و چاكه‌كانه.
(18) [ وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ ] وه له كاتى قسه كردن‌دا ڕووت له خه‌ڵكى وه‌رمه‌گێڕه له‌خۆبه‌گه‌وره زانین و به‌كه‌م زانینى ئه‌واندا [ وَلَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا ] وه به لووتبه‌رزی و فه‌خرو شانازی كردنه‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌ڕۆ و لووتبه‌رز مه‌به [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ (١٨) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه خۆیان هه‌ڵئه‌كێشن وه لووتبه‌رزن و فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ئه‌كه‌ن.
(19) [ وَاقْصِدْ فِي مَشْيِكَ ] وه له ڕۆیشتنیشدا به لووتبه‌رزییه‌وه مه‌ڕۆ به‌ڵكو به هێمنی و ئارامی بڕۆ نه زۆر خێرابه نه زۆر هێواش به به‌ڵكو مامناوه‌ندى گورجوگۆڵ به [ وَاغْضُضْ مِنْ صَوْتِكَ ] وه ده‌نگیشت با نزم بێت و خه‌ڵكى بێزار مه‌كه به ده‌نگبه‌رزی [ إِنَّ أَنْكَرَ الْأَصْوَاتِ لَصَوْتُ الْحَمِيرِ (١٩) ] به دڵنیایى ناخۆشترین ده‌نگ ده‌نگی گوێدرێژه‌كانه، (سوننه‌ته كه گوێت له ده‌نگیان بوو بڵێیت: أعوذ بالله من الشيطان الرجيم).
(20) [ أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] ئایا نابینن خوای گه‌وره هه‌رچی له ئاسمانه‌كاندایه له خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌و هه‌ورو باو باران، وه ئه‌وه‌ى له زه‌ویدایه له دار‌و به‌ردو زه‌رعات و دانه‌وێڵه‌و ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵ و روبارو كانى هه‌مووی بۆ ئێوه ژێربار كردووه‌و بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ى دروست كردووه [ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً ] وه نیعمه‌ته ئاشكرا‌و نهێنیه‌كانی خۆی به‌ته‌واوی ڕژاندووه به‌سه‌رتاندا [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ ] وه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یشدا له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن گفتوگۆ‌و ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن له زاتی پیرۆز‌و یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌دا [ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] به‌بێ ئه‌وه‌ى زانست و زانیاریان هه‌بێ [ وَلَا هُدًى ] وه به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت بن [ وَلَا كِتَابٍ مُنِيرٍ (٢٠) ] وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه كتابێكی ڕووناك و ئاشكرایان پێ بێت كه له‌و كتابه گفتوگۆ بكه‌ن.
(21) {حه‌رامێتى لاسايی كردنه‌وه‌ى كوێرانه} [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] وه كاتێك كه پێیان بڵێی شوێنی ئه‌م قورئانه پیرۆزه بكه‌ون كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه [ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ] هاوبه‌شبڕیارده‌ران ئه‌ڵێن: به‌ڵكو ئێمه شوێنی ئه‌وه ئه‌كه‌وین كه باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ری بینیوه له بت په‌رستی و شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره‌و داب و نه‌ریتی خراپ (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامێتى لاسایی كردنه‌وه‌ى كوێرانه‌و شوێن نه‌كه‌وتنى به‌ڵگه) [ أَوَلَوْ كَانَ الشَّيْطَانُ يَدْعُوهُمْ إِلَى عَذَابِ السَّعِيرِ (٢١) ] ئایا نازانن كه شه‌یتان بانگیان ئه‌كات بۆ سزای سووتێنه‌ری ئاگری دۆزه‌خ، شه‌یتان وای له باوك و باپیرانیان كردووه شه‌ریك بۆ خوا دانێن، ئه‌مانیش وا لێ ئه‌كات كه به شوێن ئه‌واندا بڕۆن و لاسایی ئه‌وان بكه‌نه‌وه.
(22) {مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتنى كرده‌وه لاى خواى گه‌وره} [ وَمَنْ يُسْلِمْ وَجْهَهُ إِلَى اللَّهِ ] وه هه‌ر كه‌سێك خۆی ته‌سلیمی خوای گه‌وره بكات و كاره‌كانی به خوای گه‌وره بسپێرێ و ئیخلاص و دڵسۆزی و نیه‌تى بۆ خوا بێت [ وَهُوَ مُحْسِنٌ ] وه چاكه‌كاریش بێت، واته: كرده‌وه‌كانی له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و ملكه‌چى شه‌ریعه‌ت بێت [ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى ] ئه‌وه به دڵنیایی ده‌ستی گرتووه به په‌تی هه‌ره به‌هێزه‌وه كه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یه كه پچڕانی بۆ نیه [ وَإِلَى اللَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ (٢٢) ] وه سه‌ره‌نجامی هه‌موو كاره‌كانیش ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
(23) [ وَمَنْ كَفَرَ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كوفر بكات [ فَلَا يَحْزُنْكَ كُفْرُهُ ] ئه‌وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ خه‌فه‌ت مه‌خۆ له كوفر كردنی و زیان به تۆ ناگه‌یه‌نن به‌ڵكو ته‌نیا زیان به خۆیان ئه‌گه‌یه‌نن [ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ] سه‌ره‌نجام و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌وانیش هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه [ فَنُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا ] وه هه‌واڵیان پێ ئه‌ده‌ین له‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیا كردوویانه [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٢٣) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌و دڵه‌ى كه له‌ناو سینگدایه.
(24) [ نُمَتِّعُهُمْ قَلِيلًا ] له دونیادا ماوه‌یه‌كی كه‌م كافران ئهژێنین كه بۆ خۆیان ڕابوێرن [ ثُمَّ نَضْطَرُّهُمْ إِلَى عَذَابٍ غَلِيظٍ (٢٤) ] پاشان ناچاریان ئه‌كه‌ین و به‌ره‌و سزایه‌كی زۆر ئه‌ستوورو قورسیان ده‌به‌ین كه ئاگری دۆزه‌خه.
(25) [ وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه ئه‌گه‌ر له كافران بپرسی كێ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه؟ ئه‌وان زۆر به دڵنیاییه‌وه ئه‌ڵێن: به دڵنیایی خوای گه‌وره [ قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ ] بڵێ: حه‌مدو سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه دانتان به‌م حه‌قه‌دا نا و به‌ڵگه به‌سه‌رتاندا چه‌سپا [ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٢٥) ] به‌ڵام زۆربه‌یان نه‌زانن.
(26) [ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به ته‌نها خۆى هه‌ڵسوكه‌وتى تێدا ده‌كات و به‌ڕێوه‌ى ده‌بات [ إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ (٢٦) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته وه زۆر سوپاسكراوه له لایه‌ن زۆربه‌ى دروستكراوه‌كانه‌وه.
(27) [ وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِنْ شَجَرَةٍ أَقْلَامٌ ] هاوبه‌شبڕیارده‌ران وتیان ئه‌م قسانه نزیكه كۆتایی بێت و ته‌واو بێت، خواى گه‌وره فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر هه‌رچی داری سه‌ر زه‌وی هه‌یه هه‌ر هه‌مووی قه‌ڵه‌م بوایه بۆ نووسینی قسه‌و فه‌رمووده‌و وته ته‌واوه جوانه‌كانی خوای گه‌وره [ وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِنْ بَعْدِهِ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ ] وه هه‌رچی ده‌ریاش هه‌یه هه‌مووی مه‌ره‌كه‌ب بوایه، وه حه‌وت ده‌ریای تریش پاڵپشتی بكردایه [ مَا نَفِدَتْ كَلِمَاتُ اللَّهِ ] ئه‌وا قه‌ڵه‌مه‌كان هه‌موو ده‌شكان و ده‌ریاكان هه‌موو وشك ده‌بوون به‌ڵام وشه ته‌واوه‌كانی خوای گه‌وره ته‌واو نابێت و كۆتایى نایات ئه‌وه‌نده زۆره [ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٧) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.
(28) {توانا‌و ده‌سه‌لآتى خواى گه‌وره} [ مَا خَلْقُكُمْ وَلَا بَعْثُكُمْ إِلَّا كَنَفْسٍ وَاحِدَةٍ ] دروست كردن و زیندوو كردنه‌وه‌ی ئێوه هه‌ر هه‌مووتان لای خوای گه‌وره وه‌كو دروست كردن و زیندوو كردنه‌وه‌ی یه‌ك كه‌سێكه‌و بۆ خوای گه‌وره زۆر ئاسانه [ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ (٢٨) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو بینه‌ره (بیستن و بینینى بۆ هه‌موو دروستكراوه‌كان وه‌كو بیستن و بینینێتى بۆ یه‌ك كه‌س).
(29) [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ ] ئایا نابینی خوای گه‌وره شه‌وی تێكه‌ڵ كردووه به ڕۆژ [ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ ] وه ڕۆژیشی تێكه‌ڵ كردووه به شه‌و ئه‌یانخاته ناو یه‌كتریه‌وه‌و درێژ‌و كورتیان ده‌كات. {خۆر‌و مانگ جێ‌گير نين و ده‌جولێنه‌وه} [ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ] وه خۆر‌و مانگیشی بۆ ئێوه ژێربار كردووه تا سوودیان لێ ببینن [ كُلٌّ يَجْرِي إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] هه‌ر یه‌كێك له‌مانه ئه‌ڕۆن تا كاتی دیاریكراوی خۆیان كه ڕۆژی قیامه‌ته، یان تا كاتی هه‌ڵاتن و ئاوابوونیان (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خۆر‌و مانگ جێگیر نین و ده‌جولێنه‌وه) [ وَأَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (٢٩) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زانیاریه‌كی زۆر وردی هه‌یه به كرده‌وه‌كانی ئێوه وه هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه.
(30) [ ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ ] به‌م شێوازه تا بزانن به دڵنیایى خوای گه‌وره ته‌نها په‌رستراوی حه‌قه [ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ الْبَاطِلُ ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئێوه جگه له خوای گه‌وره ئه‌یانپه‌رستن هه‌موو په‌رستراوی به‌تاڵ و پووچه‌ڵ و بێ بنه‌مان و شایانى په‌رستن نین [ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ (٣٠) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر به‌رزه‌و له‌سه‌رووی عه‌رشی پیرۆزی خۆیه‌وه‌یه‌تی وه زۆر گه‌وره‌یه.
(31) [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ الْفُلْكَ تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِنِعْمَتِ اللَّهِ لِيُرِيَكُمْ مِنْ آيَاتِهِ ] ئایا نابینی كه‌شتیه‌كان له‌ناو ده‌ریادا به نیعمه‌ت و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره ئه‌ڕۆن و خوای گه‌وره وای لێ كردوون كه بڕۆن، وه ئه‌و ئاوه‌ى به‌هێز كردووه تا ئه‌و كه‌شتیه گه‌ورانه هه‌ڵبگرێت، تا خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیتان نیشان بدات [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ (٣١) ] به دڵنیایى ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌یه بۆ كه‌سێك كه زۆر ئارامگر بێت له كاتى ناخۆشیدا، وه زۆر شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكات له كاتى خۆشی‌دا.
(32) {كافران له كاتى ته‌نگانه‌دا ته‌نها له خوا ده‌پاڕێنه‌وه!} [ وَإِذَا غَشِيَهُمْ مَوْجٌ كَالظُّلَلِ ] وه كاتێك كه شه‌پۆلی ئاوه‌كه دایانئه‌پۆشێ وه‌كو سێبه‌ری شاخێكی گه‌وره یان هه‌ورێكی گه‌وره‌و نزیك بێت بدات به‌سه‌ریاندا [ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] ئه‌وكاته به‌وپه‌ڕی ئیخلاص و دڵسۆزیه‌وه له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێنه‌وه‌و دڵنیان ته‌نها خوای گه‌وره فریایان ئه‌كه‌وێ [ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ ] به‌ڵام كاتێك كه خوای گه‌وره دوعایان قه‌بووڵ ئه‌كات و ڕزگاریان ئه‌كات و ئه‌یانگه‌یه‌نێ به وشكانی [ فَمِنْهُمْ مُقْتَصِدٌ ] هه‌یانه به‌رده‌وام ئه‌بێ له‌سه‌ر عیباده‌تی خوای گه‌وره‌و ئیخلاص و دڵسۆزی بۆ خوای گه‌وره ئه‌بێت، وه هه‌یشیانه كوفر ئه‌كات [ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍ كَفُورٍ (٣٢) ] به‌ڵام هیچ كه‌سێك نكووڵی له ئایه‌ته‌كانی ئێمه ناكات مه‌گه‌ر كه‌سێك كه غه‌ددار بێت و زۆر غه‌در بكات و په‌یمان ناباته‌سه‌رو هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه، وه زۆر كوفرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكات و له‌بیرى بكات.
(33) {ژيانى دونيا هه‌ڵتاننه‌خه‌ڵه‌تێنێت} [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ ] ئه‌ی خه‌ڵكی ئێوه ته‌قوای په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن [ وَاخْشَوْا يَوْمًا لَا يَجْزِي وَالِدٌ عَنْ وَلَدِهِ ] وه له ڕۆژێك بترسن كه هیچ باوكێك سوود به منداڵی خۆی ناگه‌یه‌نێ [ وَلَا مَوْلُودٌ هُوَ جَازٍ عَنْ وَالِدِهِ شَيْئًا ] وه هیچ منداڵێكیش ناتوانێ پاداشتی باوكی بداته‌وه [ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ] به دڵنیایى به‌ڵێنی خوای گه‌وره حه‌قه‌و ئه‌یباته سه‌ر [ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ] با ئێوه ژیانی دونیا له خشته‌تان نه‌بات و هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ [ وَلَا يَغُرَّنَّكُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ (٣٣) ] وه با شه‌یتانیش فریوتان نه‌دات و له خشته‌تان نه‌بات به هیواو ئومێدی پووچه‌ڵ.
(34) {پێنج نهێنييهكه} [ إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ ] پیاوێكى ده‌شتنشین هاته لاى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - وتى: خێزانه‌كه‌م دووگیانه پێم بڵێ كچى ده‌بێت یان كوڕ، وه لاى ئێمه بێبارانییه پێم بڵێ كه‌ى باران ده‌بارێت، وه خۆم ده‌زانم كه‌ى له دایك بوومه تۆ پێم بڵێ كه‌ى ده‌مرم، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: به دڵنیایى ته‌نها خوای گه‌وره ئه‌زانێ كه كاتی هاتنى قیامه‌ت كه‌یه چ ڕۆژو مانگ و ساڵێكه‌و خوای گه‌وره نه‌بێ كه‌س نازانێ ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ی دێت نه پێغه‌مبه‌رێكى نێردراو نه فریشته‌یه‌كى نزیك له خوا [ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ ] وه هه‌ر خوای گه‌وره خۆی ئه‌زانێ كه‌ی باران دائه‌به‌زێنێ و ئه‌بارێنێ و بارانى سودبه‌خشه یان زیانبه‌خشه (كه‌شناسى و ئه‌زمونى خه‌ڵكى و دیاریكردنى باران بارین به خێرایى باو پله‌ى گه‌رما له‌م جۆره نیه‌و دروسته هه‌رچه‌نده سه‌دا سه‌د نیه‌و زۆرجاریش به پێچه‌وانه‌وه ده‌رده‌چێت وه‌كو بیستراوه‌و بینراوه) [ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ ] وه هه‌ر خۆی ئه‌زانێ چى له ره‌حمی ئافره‌تاندا هه‌یه له نێر‌و مێ، له له‌شساغی و ناته‌واوی، له به‌خته‌وه‌ری و به‌دبه‌ختی، له خراپه‌كار و چاكه‌كار (سۆنارو ئامێره‌كان له‌م جۆره نیه‌و ئه‌میش سه‌دا سه‌د نیه‌و زۆرجار به پێچه‌وانه‌وه ده‌رده‌چێت وه‌كو بیستراوه‌و بینراوه) [ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا ] وه هیچ كه‌سێك نازانێ سبه‌ینێ چی به‌سه‌ر دێت و چى به‌ده‌ست دێنێت له كاروبارى دین و دونیاى چونكه غه‌یبه‌و خوا نه‌بێت كه‌س غه‌یب نازانێت ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانیش، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - یه‌ك مانگ خه‌فه‌تى ده‌خوارد كه بۆهتان بۆ (عائیشه) كرا‌و نه‌یزانى راسته یان نا، تا خواى گه‌وره پاكێتى ده‌رخست و ده ئایه‌تى له‌سه‌ره‌تاى سووره‌تى (نور) دابه‌زاند، وه ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه فریشته‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ى مرۆڤدا هاتن غه‌یبى نه‌زانى و نه‌یناسین و رۆیشت گوێلكێكى سه‌ربڕى و سورى كرده‌وه‌و بۆى هێنان كه نه‌یانخوارد ترسا‌و پاشان خۆیان پێیان راگه‌یاند كه ئه‌مان فریشته‌ن و خواردن ناخۆن، وه كاتێك چوون بۆ لاى لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌میش ترسا قه‌ومه‌كه‌ى ده‌ستدرێژى بكه‌نه سه‌ریان و نه‌یناسین و غه‌یبى نه‌زانى تا خۆیان پێیان وت: مه‌ترسه ئه‌وان ناگه‌نه ئێمه‌و ئێمه فریشته‌ى خواى گه‌وره‌ین، وه یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له خه‌فه‌تى یوسفى كوڕى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌نده گریا تا چاوه‌كانى كوێر بوو غه‌یبى نه‌زانى و نه‌یزانى له میصره تا دواتر یوسف - صلی الله علیه وسلم - ناردى به شوێنیانداو به یه‌كتر شادبوونه‌وه، وه سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى باو شه‌یتان و جن له ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بوون هه‌واڵى به‌لقیسى پاشاى نه‌زانى تا هودهوده‌كه هه‌واڵى بۆ هێنا، كه ئه‌م پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزانه غه‌یب نه‌زانن چۆن فاڵچى و جادووگه‌رو ساحیر غه‌یب ده‌زانن؟! پێویسته مرۆڤى موسڵمان باوه‌ڕیان پێ نه‌كات چونكه باوه‌ڕ پێكردنیان ده‌بێته هۆى كافر بوون و له دین ده‌رچوون، چونكه باوه‌ڕ نه‌بوونه به چه‌نده‌ها ئایه‌تى قورئان و فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ، وه باوه‌ڕیشیان پێ نه‌كه‌یت و ته‌نها بچیت بۆ لایان ئه‌وا چل رۆژ نوێژت لێ قبوڵ نابێت وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رموویه‌تى [ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ ] وه هیچ كه‌سێكیش نازانێ له چ زه‌ویه‌كدا ئه‌مرێ و ئه‌جه‌لی له كوێ دێت [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ (٣٤) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانایه وه زانیاریه‌كی زۆر وردی هه‌یه وه هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه، والله أعلم.