(1) سووره‌تی (ئه‌حزاب) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (٧٣) ئایه‌ته (ئوبه‌ى كوڕى كه‌عب ده‌فه‌رمێت: چه‌ند ئایه‌تێك له‌م سووره‌ته‌دا هه‌بووه له‌فزو حوكمه‌كه‌یشى نه‌سخ بۆته‌وه‌و تێیدا نه‌ماوه) بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ اتَّقِ اللَّهَ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌رده‌وام به له‌سه‌ر ته‌قوای خوای گه‌وره [ وَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَالْمُنَافِقِينَ ] وه گوێڕایه‌ڵی كافران و مونافیقان مه‌كه [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا (١) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(2) [ وَاتَّبِعْ مَا يُوحَى إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ ] وه تۆ شوێنی ئه‌و وه‌حیه بكه‌وه كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت دێت [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا (٢) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
(3) [ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ] وه تۆ ته‌نها پشت به خوای گه‌وره ببه‌سته وه كاره‌كانت ته‌نها به خوای گه‌وره بسپێره [ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلًا (٣) ] وه به‌سه كه كه‌سێك كاره‌كانی به‌خوای گه‌وره بسپێرێ و ته‌وه‌كول بكاته سه‌ر خوای گه‌وره كه خوای گه‌وره ئه‌یپارێزێ.
(4) [ مَا جَعَلَ اللَّهُ لِرَجُلٍ مِنْ قَلْبَيْنِ فِي جَوْفِهِ ] ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (زه‌یدى كوڕى حاريثه) دابه‌زى كه پێیان ده‌ووت: (زه‌یدی كوڕی محمد - صلی الله علیه وسلم -)، خوای گه‌وره بۆ هیچ پیاوێك دوو دڵی له لاشه‌دا دانه‌ناوه كه كه‌سێك كوڕى یه‌كێكى تر بێت و به‌ناو خۆته‌وه بانگى بكه‌یت، یان پیاو به‌خێزانه‌كه‌ى خۆى بڵێت تۆ وه‌كو دایكم وایت، یان دڵێكیان ئیسلامی تێدا بێت و دڵێكیان كوفر یان نیفاقى تێدا بێت، به‌ڵكو هه‌ر ته‌نها دڵێكه یان ئیسلامه یان كوفره [ وَمَا جَعَلَ أَزْوَاجَكُمُ اللَّائِي تُظَاهِرُونَ مِنْهُنَّ أُمَّهَاتِكُمْ ] وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئێوه (ظيهاریان) لێ ئه‌كه‌ن دایكی ئێوه نین به‌ڵكو خێزانتانن، (ظيهار) واته: پیاو به خێزانه‌كه‌ی خۆى بڵێ وه‌كو دایكم وایت، یان وه‌كو پشتی دایكم وایت، كه له سه‌ره‌تاى سووره‌تی (موجادیله) به درێژی باسكراوه [ وَمَا جَعَلَ أَدْعِيَاءَكُمْ أَبْنَاءَكُمْ ] وه ئه‌و منداڵانه‌یشی كه به (ته‌به‌نی) به‌خێوتان كردوون ئه‌وانه كوڕی ئێوه نین و به‌ناو خۆتانه‌وه بانگیان مه‌كه‌ن به‌ڵكو به‌ناوى باوكیانه‌وه بانگیان بكه‌ن [ ذَلِكُمْ قَوْلُكُمْ بِأَفْوَاهِكُمْ ] ئه‌مه هه‌ر به ده‌م ئێوه به خێزانه‌كانتان ئه‌ڵێن وه‌كو دایكم وایت، یان به منداڵێك كه به‌خێوتان كردووه ئه‌یده‌نه پاڵ خۆتان و به‌ناو خۆتانه‌وه بانگی ئه‌كه‌ن وه‌كو ده‌وترا: (زه‌یدی كوڕی محمد - صلی الله علیه وسلم -) كه دواتر ئه‌و شته گۆڕا [ وَاللَّهُ يَقُولُ الْحَقَّ ] وه خوای گه‌وره حه‌ق ئه‌فه‌رمووێ [ وَهُوَ يَهْدِي السَّبِيلَ (٤) ] وه ڕێنماییاتان ئه‌كات بۆ ڕێگای ڕاست.
(5) {دەبێت هەموو كەس بەناوی باوكییەوە بانگ بكرێت} [ ادْعُوهُمْ لِآبَائِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِنْدَ اللَّهِ ] (عبدالله¬ى كوڕى عومه‌ر) ده‌فه‌رمێت: ئێمه هه‌ر به (زه‌یدى كوڕى محمد) بانگى (زه‌یدى كوڕى حاريثه) مان ده‌كرد تا خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، وه عائیشه ده‌فه‌رمێت: (سه‌هله‌ى كچى سوهه‌یلى كوڕى عه‌مر) كه خێزانى (ئه‌بى حوزه‌یفه‌ى كوڕى عوتبه) بوو هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وتى: (سالم) كه كۆیله‌ى ئازادكراوى (ئه‌بو حوزه‌یفه) بوو دێته ژووره‌وه بۆ ناومان، وه من ته‌نها یه‌ك پۆشاكى كاركردنم له‌به‌ره‌و سه‌رم رووته، وه ئێمه به كوڕى خۆمانى داده‌نێین، كه (ئه‌بو حوزه‌یفه) به‌خێوى كردبوو به(ته‌به‌نى) هه‌روه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - (زه‌یدى) به‌خێو كردبوو (به‌ته‌به‌نى)، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: به‌ناو باوكی خۆیانه‌وه بانگیان بكه‌ن ئه‌وه دادپه‌روه‌رتره لای خوای گه‌وره نه‌ك به‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌خێوی كردوون و خزمه‌تیان ئه‌كات، چونكه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك خۆى بداته پاڵ جگه له باوكى و بیشزانێت كه ئه‌و كه‌سه باوكى نیه ئه‌وه كوفرى كردووه) (به‌ڵام بۆ رێز‌و خۆشه‌ویستى به كه‌سێك بڵێیت كوڕم، یان كچم ئه‌وه دروسته‌و ئاساییه‌و پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - خۆى به‌كارى هێناوه) [ فَإِنْ لَمْ تَعْلَمُوا آبَاءَهُمْ ] وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش نه‌تانزانی كوڕی كێیه‌و باوكی كێیه [ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ وَمَوَالِيكُمْ ] ئه‌وه براتانه له دینداو برای دینیتانه یان خزمه‌تكارتانه، (ئه‌بو به‌كره) ده‌فه‌رمێت: (من له‌و كه‌سانه‌م كه نازانرێت باوكم كێیه، بۆیه من براى دینیتانم) [ وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَا أَخْطَأْتُمْ بِهِ ] وه تاوانیشتان له‌سه‌ر نیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بكه‌ن به هه‌ڵه كه‌سێك به خێزانه‌كه‌ی خۆی بڵێ وه‌ك دایكم وای یان خوشكم، له ده‌می ده‌رچێت و نیه‌تی نه‌بێ، یاخود كه‌سێك به‌ناوی باوكیه‌وه بانگ نه‌كات [ وَلَكِنْ مَا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له دڵتانه‌وه به عه‌مدی ده‌رئه‌چێ ئه‌وه تاوانتان له‌سه‌ره‌و (ظيهاره) و كه‌فاره‌ت ده‌كه‌وێته سه‌رتان، به خێزانه‌كه‌ت بڵێیت: وه‌كو دایكم یان خوشكم وایت، ئه‌وا ده‌بێت به‌نده‌یه‌ك ئازاد بكه‌یت، كه ئێستا نیه ده‌بێت دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك به رۆژوو بیت، نه‌تتوانى ده‌بێت شه‌ست فه‌قیر تێر بكه‌یت ژه‌مه خواردنێك، یان نه‌وه‌د كیلۆ برنج بده‌یت به فه‌قیر [ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(6) {خێزانەكانی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - دایكی باوەڕدارانن} [ النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له پێشتر‌و شایانتره به باوه‌ڕداران له نه‌فسی خۆشیان له دڵسۆزى و سۆز‌و به‌زه‌یى و په‌رۆشى بۆیان، كه ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك ماڵى به‌جێهێشت ئه‌وا بۆ میراتگرانێتى، وه هه‌ركه‌سێكیش قه‌رزار بوو ئه‌وه له‌سه‌ر منه‌و من بۆى ده‌ده‌مه‌وه) [ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ ] وه خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دایكی باوه‌ڕدارانن له رێز‌و به‌گه‌وره‌زانیندا، كه له دونیا له دوای پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - نابێ كه‌س بیانخوازێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوان - صلی الله علیه وسلم - له دونیا‌و قیامه‌تدا، به‌ڵام بۆ بینین و خه‌لوه‌و ئه‌و شتانه هه‌ر حوكمی ئافره‌تی بێگانه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها له خواستندا نابێت كه‌س بیانخوازێت [ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُهَاجِرِينَ ] (زوبێرى كوڕى عه‌ووام) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر قوڕه‌یش و ئه‌نصاره‌كان دابه‌زى كه سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كردنى به براى یه‌كترى و میراتیان له یه‌كترى ئه‌برد به‌ڵام به‌م ئایه‌ته نه‌سخ بووه‌وه): وه خزمه‌كان ئه‌وان له پێشتر‌و شایانترن هه‌ندێكیان به هه‌ندێكیان له باوه‌ڕداران و كۆچكه‌ران له میراتی بردندا له حوكم و بڕیاردانى خوای گه‌وره له قورئاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو باسمان كرد‌و وتمان: له‌سه‌ره‌تادا كۆچكه‌ران یان باوه‌ڕداران هه‌ندێكیان میراتیان له هه‌ندێكیان ئه‌برد، به‌ڵام دواتر نه‌سخ بووه‌وه [ إِلَّا أَنْ تَفْعَلُوا إِلَى أَوْلِيَائِكُمْ مَعْرُوفًا ] ئیلا ئه‌گه‌ر خۆتان چاكه بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سوكارتاندا به‌وه‌ی كه وه‌سیه‌تێك بكه‌ن كه له دوای من ئه‌وه‌نده بكه به خێر، یان بیده فه‌قیر، كه ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه نه‌سخ بووه‌وه به ئایه‌تی میراث [ كَانَ ذَلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا (٦) ] ئه‌م نه‌سخ بوونه‌وه‌یه كه پێشتر ئه‌وانه‌ی به‌یه‌كه‌وه هیجره‌تیان ئه‌كرد یان په‌یماننامه‌و به‌ڵێننامه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌بووه میراتیان له یه‌ك بردووه به‌ڵام دواتر نه‌سخ بووه‌وه، وه ئه‌مه‌یش له (لوح المحفوظ) و له قورئانی پیرۆزدا ئه‌م شته نووسراوه پێویسته كاری پێ بكه‌ن.
(7) [ وَإِذْ أَخَذْنَا مِنَ النَّبِيِّينَ مِيثَاقَهُمْ ] وه ئێمه به‌ڵێنمان له پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه كه به تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن و په‌یامه‌كه‌ى بگه‌یه‌نن [ وَمِنْكَ وَمِنْ نُوحٍ وَإِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ] وه به‌ڵێنمان وه‌رگرتووه له تۆش ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه له نوح و ئیبراهیم و موسى و عیسای كوڕی مه‌ریه‌م كه ئه‌مانه (ئولولعه‌زم) بوونه [ وَأَخَذْنَا مِنْهُمْ مِيثَاقًا غَلِيظًا (٧) ] وه عه‌هدو به‌ڵێنێكی توند‌و سه‌ختمان لێ وه‌رگرتوون كه ئه‌بێ په‌یوه‌ست بن پێوه‌ی، (وه جوانترین شێواز په‌یوه‌ست بوونه پێوه‌ى).
(8) [ لِيَسْأَلَ الصَّادِقِينَ عَنْ صِدْقِهِمْ ] وه خوای گه‌وره پرسیار له ڕاستگۆیان ئه‌كات كه پێغه‌مبه‌رانن سه‌باره‌ت به ڕاستگۆییان كه دینه‌كه‌یان به جوانی گه‌یاندووه، (ئه‌مه‌یش بۆ ده‌مكوت كردنى كافرانه) [ وَأَعَدَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا أَلِيمًا (٨) ] وه بۆ كافرانیش سزایه‌كی زۆر به ئێش و ئازاری بۆ ئاماده كردوون ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌رانیان نه‌داوه‌ته‌وه.
(9) {چەند دیمەنێك لە غەزای خەندەق (ئەحزاب)} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه یادی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه [ إِذْ جَاءَتْكُمْ جُنُودٌ ] كاتێك كه كۆمه‌ڵێك سه‌رباز هاتنه سه‌رتان كه له جه‌نگ و غه‌زای ئه‌حزاب و خه‌نده‌ق بوو، ئه‌حزابی پێ وتراوه چونكه هه‌موو حیزب و تاقمه‌كان كۆبوونه‌وه كه ژماره‌یان (ده هه‌زار كه‌س بوو) بۆ داگیركردنى مه‌دینه‌و له‌ناو بردنى موسڵمانان، وه خه‌نده‌قیشى پێ وتراوه چونكه موسڵمانان به راوێژى (سه‌لمانى فارسی) خه‌نده‌قیان به ده‌ورى شارى مه‌دینه هه‌ڵكه‌ند بۆ خۆپاراستن له كافران، وه ژماره‌ى موسڵمانان (سێ هه‌زار كه‌س بوو) كه له مانگی شه‌والی ساڵی پێنجی كۆچی‌دا بوو [ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: كه ئه‌وان بۆتان كۆبوونه‌وه ئێمه‌یش بایه‌كمان نارده سه‌ریان كه قاپ و مه‌نجه‌ڵه‌كانیانی قڵپ ئه‌كرده‌وه، وه ئاگره‌كانیانی ئه‌كوژانده‌وه، وه خێمه‌كانیانی ئه‌ڕوخاند، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - (حوزه‌یفه‌ى یه‌مانى) نارده ناو كافران تا هه‌واڵیان بێنێته‌وه‌و ئه‌و به‌م شێوازه بینیانى و ئه‌م هه‌واڵه‌ى هێنایه‌وه‌و پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - موژده‌ى به‌هه‌شتى پێدا كه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بێت [ وَجُنُودًا لَمْ تَرَوْهَا ] وه سه‌ربازی تریشمان نارد له فریشته‌كان كه ئێوه نه‌تانبینین [ وَكَانَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا (٩) ] وه خوای گه‌وره زۆر بینایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن و هه‌مووی ئه‌بینێ.
(10) [ إِذْ جَاءُوكُمْ مِنْ فَوْقِكُمْ ] كاتێك كافران له‌لای سه‌رووتانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆتان هاتن [ وَمِنْ أَسْفَلَ مِنْكُمْ ] وه له خواریشه‌وه له ڕۆژئاواوه جوله‌كه‌كانى (به‌نو قوڕه‌یزه) بۆتان هاتن [ وَإِذْ زَاغَتِ الْأَبْصَارُ ] وه كاتێك چاوه‌كان له جێی خۆی لاچوون له‌سه‌رسامی و ترس و سه‌ختی دیمه‌نه‌كه‌دا [ وَبَلَغَتِ الْقُلُوبُ الْحَنَاجِرَ ] وه دڵه‌كان له جێی خۆیدا به‌رز بوونه‌وه تا دڵ گه‌یشت به گه‌روو له ترس‌دا [ وَتَظُنُّونَ بِاللَّهِ الظُّنُونَا (١٠) ] وه جۆره‌ها گومانتان به‌خوای گه‌وره ئه‌برد، موسڵمانان گومانی سه‌ركه‌وتنیان بردووه و به ئومێدی سه‌ركه‌وتن بوونه، وه مونافیقان به پێچه‌وانه‌وه گومانى له‌ناوچوون و ریشه‌كێش كردنى موسڵمانانیان بردووه.
(11) [ هُنَالِكَ ابْتُلِيَ الْمُؤْمِنُونَ ] ئه‌له‌و شوێنه‌دا خوای گه‌وره باوه‌ڕدارانی تاقیكرده‌وه كه تووشی ترس و كوشتار‌و برسێتی و گه‌مارۆدان بوون [ وَزُلْزِلُوا زِلْزَالًا شَدِيدًا (١١) ] وه تێكشڵه‌ژان، تێكشڵه‌ژانێكی زۆر سه‌خت.
(12) {هەڵوێستی مونافیق‌و دووڕووان} [ وَإِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ ] وه مونافیق و دووڕووان ئه‌وانه‌ی كه گومان له دڵیان‌دا بووه‌و شڵه‌ژابوون وتیان: [ مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ إِلَّا غُرُورًا (١٢) ] خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هیچ به‌ڵێنێكیان به ئێمه نه‌دا ته‌نها ئێمه‌یان له خشته‌بردو وایان لێ كردین له خۆمان بایی بین، كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - خه‌نده‌ق و چاڵه‌كه‌ی هه‌ڵئه‌كه‌ند ئه‌و كاته موژده‌ی موڵكی فارس و ڕۆمی پێدان، یه‌كێك له مونافیقان وتى: یه‌كێك له ئێمه ناتوانێ بڕوات سه‌رئاو بكات ئه‌م لێره باسی كه‌نزو موڵكى ڕۆم و فارس ئه‌كات.
(13) [ وَإِذْ قَالَتْ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ يَا أَهْلَ يَثْرِبَ لَا مُقَامَ لَكُمْ فَارْجِعُوا ] كۆمه‌ڵێك له مونافیقانیش ئه‌یانووت: ئه‌ی خه‌ڵكی مه‌دینه ئێوه لێره شوێنتان نیه، واته ڕاكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ماڵ و منداڵی خۆتان [ وَيَسْتَأْذِنُ فَرِيقٌ مِنْهُمُ النَّبِيَّ ] وه كۆمه‌ڵێكیش له ئیمان لاوازان، یان له مونافیقان داوای ئیزن و ڕوخسه‌تیان له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كرد بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه [ يَقُولُونَ إِنَّ بُيُوتَنَا عَوْرَةٌ ] ئه‌یانووت: كه‌س له ماڵه‌وه نیه‌و ماڵه‌كانمان ده‌ركه‌وتووه له‌وه ئه‌ترسین دوژمن بدات به‌سه‌ریاندا [ وَمَا هِيَ بِعَوْرَةٍ ] له كاتێكیشدا كه ڕاست ناكه‌ن [ إِنْ يُرِيدُونَ إِلَّا فِرَارًا (١٣) ] به‌ڵكو ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وان ئه‌وه‌یه هه‌ڵبێن و له جه‌نگه‌كه ڕابكه‌ن.
(14) [ وَلَوْ دُخِلَتْ عَلَيْهِمْ مِنْ أَقْطَارِهَا ] وه ئه‌گه‌ر دوژمن له هه‌موو لایه‌كانه‌وه بهاتایه‌ته ماڵیان [ ثُمَّ سُئِلُوا الْفِتْنَةَ لَآتَوْهَا ] پاشان داوای فیتنه‌یان لێ بكرایه‌و كافر ببنه‌وه ئه‌وا كافر ده‌بوونه‌وه، یان ڕێگه بۆ كافران بكه‌نه‌وه ئه‌وا رێگایان بۆ ده‌كردنه‌وه، یاخود ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ ده‌مارگیری و ئه‌و شتانه بهاتنایه‌و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵیان بكردایه ئه‌وه ئه‌وان شه‌ڕیان ئه‌كرد [ وَمَا تَلَبَّثُوا بِهَا إِلَّا يَسِيرًا (١٤) ] وه نه‌ئه‌مانه‌وه ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ، واته: به‌خێرایی ئه‌ڕۆیشتن و جه‌نگیان ئه‌كرد ئه‌گه‌ر له پێناوی خۆیاندا بوایه به‌ڵام له پێناو خوای گه‌وره‌دا نایكه‌ن.
(15) [ وَلَقَدْ كَانُوا عَاهَدُوا اللَّهَ مِنْ قَبْلُ لَا يُوَلُّونَ الْأَدْبَارَ ] وه ئه‌م مونافیقانه پێشتر به‌ڵێنیان به‌خوای گه‌وره‌دا كه ئه‌مان جارێكی تر پشت هه‌ڵنه‌كه‌ن، له جه‌نگی به‌در كه دواكه‌وتن بینیان موسڵمان سه‌ركه‌وتن و غه‌نیمه‌یان ده‌ست كه‌وت به‌ڵێنیاندا جارێكى تر دوانه‌كه‌ون [ وَكَانَ عَهْدُ اللَّهِ مَسْئُولًا (١٥) ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك به‌ڵێن به خوای گه‌وره بدات خوای گه‌وره له‌و عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانه لێی ئه‌پرسێته‌وه كه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كات.
(16) [ قُلْ لَنْ يَنْفَعَكُمُ الْفِرَارُ إِنْ فَرَرْتُمْ مِنَ الْمَوْتِ أَوِ الْقَتْلِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ڕاكردن له مردن یان له كوشتن هیچ سوودێك به ئێوه ناگه‌یه‌نێ به‌ڵكو ئه‌جه‌له‌و هه‌ر كاتێك بێ ئه‌تانگرێته‌وه [ وَإِذًا لَا تُمَتَّعُونَ إِلَّا قَلِيلًا (١٦) ] وه كه رایشبكه‌ن ئه‌و ڕاكردنه ئه‌جه‌لتان دوا ناخات و ناتوانن ژیان به‌سه‌ربه‌رن و ڕابوێرن ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ ئه‌جه‌ل به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه.
(17) [ قُلْ مَنْ ذَا الَّذِي يَعْصِمُكُمْ مِنَ اللَّهِ إِنْ أَرَادَ بِكُمْ سُوءًا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ رَحْمَةً ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: كێ هه‌یه بتانپارێزێ له خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێ تووشی خراپه‌یه‌كتان بكات و له‌ناوتان ببات، یاخود ڕه‌حمه‌تی خۆی بڕژێنێ به‌سه‌رتاندا كێ هه‌یه بیگه‌ڕێنێته‌وه [ وَلَا يَجِدُونَ لَهُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا (١٧) ] وه جگه له خوای گه‌وره نابینن كه‌سێك دۆست و پشتیوانتان بێت و له سزای خوای گه‌وره ڕزگارتان بكات.
(18) {چەند سیفاتێكی تری مونافیقان} [ قَدْ يَعْلَمُ اللَّهُ الْمُعَوِّقِينَ مِنْكُمْ وَالْقَائِلِينَ لِإِخْوَانِهِمْ هَلُمَّ إِلَيْنَا ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌زانێ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێگر بوونه، واته: مونافیقان كه ڕێگر بوونه له‌وه‌ی كه خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ده‌رچێ بۆ جیهاد، وه ئه‌وانه‌ی كه به خزم و براكانی خۆیان به خه‌ڵكی مه‌دینه‌یان ئه‌ووت: وه‌رن بۆ لای ئێمه بۆ ناو باخ و به‌رووبووم و سێبه‌رو واز له محمد - صلی الله علیه وسلم - بێنن [ وَلَا يَأْتُونَ الْبَأْسَ إِلَّا قَلِيلًا (١٨) ] وه له ترسی مردن‌دا ناچنه جه‌نگه‌وه ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێ.
(19) [ أَشِحَّةً عَلَيْكُمْ ] وه زۆر ڕه‌زیلن یارمه‌تیتان ناده‌ن له هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قدا، یان له به‌خشین له پێناوى خوای گه‌وره‌دا [ فَإِذَا جَاءَ الْخَوْفُ ] وه كاتێكیش كه ترس ڕوویان تێ بكات [ رَأَيْتَهُمْ يَنْظُرُونَ إِلَيْكَ تَدُورُ أَعْيُنُهُمْ ] ئه‌بینی چاویان ئه‌سووڕێته‌وه به‌لای ڕاست و چه‌پدا له ترس‌دا [ كَالَّذِي يُغْشَى عَلَيْهِ مِنَ الْمَوْتِ ] وه‌ك كه‌سێك كه له مردن بترسێ و مردن دابه‌زیبێته سه‌ری [ فَإِذَا ذَهَبَ الْخَوْفُ ] وه كاتێكیش كه ترسیان له‌سه‌ر لاچێ [ سَلَقُوكُمْ بِأَلْسِنَةٍ حِدَادٍ ] ئه‌و كاته ئازارتان ئه‌ده‌ن به زمانێكی تیژ‌و زمانیان درێژه‌و ده‌مدرێژن و قسه‌تان پێ ئه‌ڵێن و به‌شان و باڵى خۆیاندا هه‌ڵده‌ده‌ن [ أَشِحَّةً عَلَى الْخَيْرِ ] به‌ڵام بۆ خێر‌و چاكه ڕه‌زیلن و نابه‌خشن له پێناو خوای گه‌وره‌و داواى غه‌نیمه‌تتان لێ ده‌كه‌ن [ أُولَئِكَ لَمْ يُؤْمِنُوا ] ئه‌مانه له ڕاستیدا هه‌ر ئیمان نه‌چۆته دڵیانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مونافیقن [ فَأَحْبَطَ اللَّهُ أَعْمَالَهُمْ ] وه خوای گه‌وره كرده‌وه‌كانی به‌تاڵ كردوونه‌ته‌وه [ وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا (١٩) ] وه ئه‌مه‌ش بۆ خوای گه‌وره زۆر ئاسانه.
(20) [ يَحْسَبُونَ الْأَحْزَابَ لَمْ يَذْهَبُوا ] له ترسنۆكیان وا ئه‌زانن هێشتا ئه‌و هه‌موو حیزبه‌ی كه كۆبۆته‌وه له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌ڕۆیشتوون و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه [ وَإِنْ يَأْتِ الْأَحْزَابُ ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو جارێكی تر ئه‌و حیزبه كافرانه بگه‌ڕێنه‌وه [ يَوَدُّوا لَوْ أَنَّهُمْ بَادُونَ فِي الْأَعْرَابِ ] ئاواته‌خواز بوون و له ترس‌دا ئه‌یانووت: خۆزگه ئێمه هه‌ر له مه‌دینه نه‌بووینایه‌و له‌و ده‌شته بووینایه له‌ناو ده‌شتنشینه‌كان [ يَسْأَلُونَ عَنْ أَنْبَائِكُمْ ] وه له دووره‌وه پرسیاری ئێوه‌یان بكردایه‌و هه‌واڵی مه‌دینه‌یان بپرسیایه [ وَلَوْ كَانُوا فِيكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌م دووڕووانه له‌ناو ئێوه‌شدا بوونایه [ مَا قَاتَلُوا إِلَّا قَلِيلًا (٢٠) ] له ترسا كوشتاریان نه‌ئه‌كرد ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترسنۆك بوونه.
(21) {پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - پێشەواو مامۆستای چاكی ئێوەیە} [ لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا (٢١) ] به‌دڵنیایى له پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئێوه پێشه‌وایه‌تییه‌كی زۆر جوان هه‌یه‌و پێشه‌واو مامۆستای چاكی ئێوه‌یه‌و چاو له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ن و شوێنى بكه‌ون به‌ڵام بۆ كه‌سێك كه به ئومێدی خوا‌و ڕۆژی دوایی و پاداشتی خوای گه‌وره هه‌بێت، وه زیكری خوای گه‌وره‌ی زۆر كردبێت.
(22) {هەڵوێستی جوامێرانەی باوەڕداران} [ وَلَمَّا رَأَى الْمُؤْمِنُونَ الْأَحْزَابَ ] وه كاتێك باوه‌ڕداران ئه‌و هه‌موو حیزبه‌یان بینی كه لێیان كۆبوونه‌ته‌وه [ قَالُوا هَذَا مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ ] وتیان: ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنه‌یه كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به ئێمه‌یان داوه به سه‌ركه‌وتن له دواى تاقیكردنه‌وه [ وَصَدَقَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ ] وه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ڕاستیان فه‌رمووه [ وَمَا زَادَهُمْ إِلَّا إِيمَانًا وَتَسْلِيمًا (٢٢) ] وه هیچ شتێكیان زیادی نه‌كرد ته‌نها ئیمان هێنان به‌خوای گه‌وره‌و ته‌سلیم بوونیان نه‌بێ كه خۆیان ته‌سلیمی خوای گه‌وره كرد‌و گوێڕایه‌ڵى خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - كرد، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئیمان زیادو كه‌م ده‌كات، به ئیمان و كرده‌وه‌ى چاك زیاد ده‌كات، وه به كوفر‌و تاوان كه‌م ده‌كات).
(23) [ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ] (ئه‌نه‌سى كوڕى مالیك) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌نه‌سى كوڕى نه‌زرى) مامم له غه‌زاى (به‌در) به‌شدارى نه‌كرد، وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئاماده‌ى یه‌كه‌م غه‌زا نه‌بووم كه كوشتارى كافرانت كرد ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره یارمه‌تیم بدات ئاماده بم له كوشتارى كافران ده‌مبینێت كه چى ده‌كه‌م، له غه‌زاى (ئوحود)دا كه موسڵمانان تێك‌شكان، وتى: خوایه من داواى لێبوردنت لێده‌كه‌م كه هاوڕێكانم تێك‌شكان، وه به‌ریم له‌وه‌ى كه كافران ده‌یكه‌ن، پاشان چووه پێشه‌وه (سه‌عدى كوڕى موعاز) پێى گه‌یشت، وتى: ئه‌ى (سه‌عدى كوڕى موعاز) سوێند بێت به خواى باوكم من بۆنى به‌هه‌شت ده‌كه‌م له لاى (ئوحود)ه‌وه، (سه‌عد) فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ى (ئه‌نه‌سى كوڕى نه‌زر) كردى من نه‌متوانى بیكه‌م، (ئه‌نه‌س) ده‌فه‌رمێت: بینیمان هه‌شتاو ئه‌وه‌نده برین به لهشیهوهیه كه به شمشێرو رم و تیر لێیدرابوو، وه كوژرا بوو وه لاشه‌ى شێوێنرابوو كه‌س نه‌یناسیه‌وه ته‌نها خوشكه‌كه‌ى نه‌بێت به سهرهپهنجهكانى ناسیه‌وه، (ئه‌نه‌س) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (ئه‌نه‌سی كوڕی نه‌ضر)و هاوشێوه‌كانى دابه‌زیوه: له‌ناو پیاواندا كه‌سانێك هه‌ن كه ڕاستگۆ بوونه له‌و به‌ڵێنه‌ی كه به خوای گه‌وره‌یان داوه كه به‌رگری له دینی خوای گه‌وره بكه‌ن [ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ ] جا هه‌یانبووه به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه كه به‌ڵێنیان داوه كه بگه‌ن به دوژمن كوشتاریان بكه‌ن، یاخود مردوونه‌و شه‌هید بوونه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (طلحة له‌م كه‌سانه‌یه) [ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ ] وه هه‌شیانه چاوه‌ڕێیه كه ئه‌جه‌لی بێت و له پێناو خوای گه‌وره بكوژرێ [ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا (٢٣) ] وه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان داوه - صلی الله علیه وسلم - نهیانگۆڕیوهو به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ری
(24) [ لِيَجْزِيَ اللَّهُ الصَّادِقِينَ بِصِدْقِهِمْ ] تا خوای گه‌وره پاداشتی ڕاستگۆیان بداته‌وه به‌هۆی ڕاستگۆییانه‌وه كه باوه‌ڕدارانن [ وَيُعَذِّبَ الْمُنَافِقِينَ إِنْ شَاءَ ] وه سزای مونافیقان بدات ئه‌وه‌ی كه ویستی لێ بێت و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر نیفاق [ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ ] یان لێیان خۆشبێ له‌وانه‌ی كه ته‌وبه ده‌كه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا (٢٤) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(25) [ وَرَدَّ اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِغَيْظِهِمْ لَمْ يَنَالُوا خَيْرًا ] وه ئه‌و كافرانه‌یشى كه هاتنه مه‌دینه خوای گه‌وره گه‌ڕاندیانیه‌وه به ڕق و كینه‌ی خۆیانه‌وه وه هیچ خێرێكیان ده‌ست نه‌كه‌وت [ وَكَفَى اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ الْقِتَالَ ] وه خوای گه‌وره‌ش باوه‌ڕدارانی پاراست له كوشتار كردن به‌ڵكو ته‌نها با و فریشته‌ی بۆ ناردن، (ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه چیتر قوڕه‌یش ناتوانن بده‌ن به‌سه‌رتانداو ئێوه ده‌ده‌ن به‌سه‌ریانداو دواتر فه‌تحى مه‌ككه‌یان كرد) [ وَكَانَ اللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزًا (٢٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌هێزو به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته.
(26) [ وَأَنْزَلَ الَّذِينَ ظَاهَرُوهُمْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِنْ صَيَاصِيهِمْ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه پشتیوانی كافرانیان كرد له جووله‌كه‌كانی (به‌نی قوڕه‌يزه) خوای گه‌وره ئه‌وانیشی له قه‌ڵا پته‌وه‌كانیان ده‌ركرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه به‌ڵێنیان شكاند‌و چوونه پاڵ كافران و ویستیان له‌گه‌ڵ كافراندا پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - موسڵمانان له‌ناوده‌ن و ریشه‌كێشیان بكه‌ن، به‌ڵام خۆیان ریشه‌كێش كران [ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ ] وه خوای گه‌وره ترسی خسته ناو دڵیانه‌وه‌و خۆیان ته‌سلیم كرد، پاش ئه‌وه‌ى كه (بیست و پێنج) رۆژ گه‌مارۆ دران [ فَرِيقًا تَقْتُلُونَ ] كۆمه‌ڵێكتان له‌وان كوشت ئه‌وانه‌ی كه پیاو و جه‌نگاوه‌ره‌كان بوون [ وَتَأْسِرُونَ فَرِيقًا (٢٦) ] وه كۆمه‌ڵێكیشتان به‌دیل گرت ئه‌وه‌ی كه مناڵ و ئافره‌ت بوون.
(27) [ وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَارَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ وَأَرْضًا لَمْ تَطَئُوهَا ] وه خوای گه‌وره ئێوه‌ی كرد به جێنشینى زه‌وی و خانوو و ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌وان و هه‌موو شتێكی ئه‌وانی خسته ژێر ده‌ستی ئێوه، وه هه‌ندێك زه‌ویش كه هێشتا نه‌تانگرتووه كه (خه‌یبه‌ر)ه كه دواتر ئه‌ویش ئازاد ئه‌كه‌ن، یان مه‌ككه‌یه، یان فارس و رۆمه [ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرًا (٢٧) ] وه خوای گه‌وره زۆر توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(28) {خێزانەكانی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - خوا‌و پێغەمبەر هەڵدەبژێرن} [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ إِنْ كُنْتُنَّ تُرِدْنَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحًا جَمِيلًا (٢٨) ] كاتێك كه خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داوای نه‌فه‌قه‌یان كرد چونكه زۆر هه‌ژارو نه‌بوون بوون، (ئیمامى ئه‌بو به‌كر) هه‌ڵسایه گیان (عائیشه)ى كچى لێیبدات و (ئیمامى عومه‌ر)یش هه‌ڵسایه گیان (حه‌فسه)ى كچى لێیبدات و وتیان داواى شتێك له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌كه‌ن كه نیه‌تى، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌یهێشت و به‌رهه‌ڵستى كردن، ئه‌وانیش وتیان سوێند به خواى گه‌وره له‌مه‌ودوا داواى شتێك له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ناكه‌ین كه نه‌یبێت، وه خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو سه‌رپشكى كردن له نێوان دونیا‌و دوارۆژدا: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به خێزانه‌كانت بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه جوانی و ڕازاوه‌یی ژیانی دونیاتان ده‌وێ وه‌رن با ته‌ڵاقتان بده‌م واته: ئه‌وه‌ی كه ئه‌تانه‌وێ پێتان ئه‌به‌خشم به‌ڵام لێتان جیا ئه‌بمه‌وه‌و ته‌ڵاقتان ئه‌ده‌م و بۆ خۆتان بڕۆن و دوای دونیا بكه‌ون
(29) [ وَإِنْ كُنْتُنَّ تُرِدْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالدَّارَ الْآخِرَةَ ] وه ئه‌گه‌ر ئێوه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - قیامه‌تتان ئه‌وێ واته: به‌هه‌شتان ئه‌وێ [ فَإِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ لِلْمُحْسِنَاتِ مِنْكُنَّ أَجْرًا عَظِيمًا (٢٩) ] ئه‌وه به‌دڵنیایى خوای گه‌وره بۆ چاكه‌كاران له ئێوه ئه‌جرو پاداشتێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی داناوه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - یه‌ك یه‌ك خێزانه‌كانى سه‌رپشك كرد‌و له (عائیشه)وه ده‌ستى پێكردو فه‌رمووى: ئه‌ى (عائیشه) شتێكت پێ ده‌ڵێم به‌ڵام په‌له مه‌كه له بڕیارداندا تا راوێژ به دایك و باوكت ده‌كه‌یت، (ده‌یزانى دایك و باوكى رازى نابن عائیشه واز له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بێنێت و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خۆیشى پێى خۆش نه‌بوو)، (عائیشه) فه‌رمووى: له‌م شته‌دا راوێژ به‌كه‌س ناكه‌م و من خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌شتم ده‌وێت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - زۆر دڵخۆش بوو، پاشان خێزانه‌كانی تریشى هه‌ر هه‌موویان خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌شتیان هه‌ڵبژاردو خۆشى ژیانى دونیایان ڕه‌ت كرده‌وه، كه نۆ خێزانى هه‌بوو كه: (عائیشه‌و حه‌فصه‌و ئوم حه‌بیبه‌و سه‌وده‌و ئوم سه‌له‌مه‌و صه‌فیه‌و مه‌یمونه‌و زه‌ینه‌بى كچى جه‌حش و جوه‌یرییه) بوون.
(30) [ يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ مَنْ يَأْتِ مِنْكُنَّ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ ] ئه‌ی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هه‌ر كه‌سێك له ئێوه ئه‌گه‌ر كارێكی ناشیاو و ناشیرین بكات (هه‌ر چه‌نده خوای گه‌وره له‌به‌ر رێز‌و گه‌وره‌یى و پله‌و پایه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پاراستوونى لێی و ئه‌مه مه‌رجه‌و مه‌رجیش وا ناخوازێت كه رووبدات) [ يُضَاعَفْ لَهَا الْعَذَابُ ضِعْفَيْنِ ] ئه‌وه سزای دوو قات ئه‌بێت له دونیا‌و قیامه‌تداو وه‌كو ئافره‌تانی تر نین له‌به‌ر پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خوای گه‌وره پاراستنی [ وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا (٣٠) ] وه ئه‌مه‌یش لای خوای گه‌وره شتێكی ئاسانه.
(31) [ وَمَنْ يَقْنُتْ مِنْكُنَّ لِلَّهِ وَرَسُولِهِ ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێكیش له ئێوه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكات (كه هه‌موویان وابوونه) [ وَتَعْمَلْ صَالِحًا ] وه كرده‌وه‌ی چاك بكات [ نُؤْتِهَا أَجْرَهَا مَرَّتَيْنِ ] ئه‌وه ئه‌جرو پاداشتیشی دوو قاته [ وَأَعْتَدْنَا لَهَا رِزْقًا كَرِيمًا (٣١) ] وه ڕزق و ڕۆزیه‌كی به‌ڕێزیشی پێ ئه‌به‌خشین له به‌هه‌شتداو له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ده‌بن له فیرده‌وسدا.
(32) {نابێت ئافرەتان دەنگیان ناسك بكەنەوە لە كاتی قسە كردن لەگەڵا پیاوانی نامەحرەم} [ يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِنَ النِّسَاءِ إِنِ اتَّقَيْتُنَّ ] ئه‌ی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئێوه وه‌كو هیچ له ئافره‌تانی تر نین ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن، واته: پله‌و پایه‌و فه‌زڵ و ئه‌جرو پاداشتان یه‌كجار زۆره [ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ ] وه نابێت كاتێك كه له‌گه‌ڵ پیاوانی بێگانه‌دا قسه‌تان كرد به نه‌رمی و ناسكی قسه بكه‌ن [ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ ] ئه‌و كاته كه‌سێك كه نه‌خۆشی نیفاق یان نه‌خۆشی شه‌هه‌وات و ئاره‌زوو له دڵیدا بێ له‌وانه‌یه ته‌ماح بكات [ وَقُلْنَ قَوْلًا مَعْرُوفًا (٣٢) ] وه كاتێك كه له‌گه‌ڵ پیاوانى بێگانه‌و نامه‌حره‌مدا قسه‌تان كرد قسه‌ی جوان بكه‌ن با قسه‌كانتان دوور بێت له نه‌رمى و ناسكى و گومانه‌وه‌و وه‌كو پیاوى خۆتان قسه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن، (ئافره‌ت ده‌بێت له‌گه‌ڵ پیاوى خۆى به نه‌رمى و ناسكى قسه بكات، وه له‌گه‌ڵ پیاوى بێگانه‌و نامه‌حره‌م به زبرى قسه بكات، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه).
(33) {سفوری‌و دەرخستنی جوانی بۆ پیاوانی نامەحرەم پیشەی ئافرەتانی سەردەمی نەزانی‌و نەفامی بووە!} [ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ ] وه له ماڵه‌كانی خۆتاندا جێگیر‌و نیشته‌جێ بن و بۆ جگه له پێویستى مه‌چنه ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ نوێژكردنى جومعه‌و جه‌ماعه‌ت و ته‌راویح باشتر وایه‌و خێرى زیاتره ئافره‌ت له ماڵى خۆى نوێژ بكات و ده‌رنه‌چێت [ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى ] وه وه‌كو ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌زانی و نه‌فامى پێشوو جوانی خۆتان بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م ده‌رمه‌خه‌ن، (كه‌واته سفورى و خۆدانه‌پۆشین و ده‌رخستنى جوانى پێشكه‌وتن نیه به‌ڵكو پیشه‌ى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌زانى و نه‌فامى بووه له پێش ئیسلامدا) [ وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ ] وه نوێژه‌كانتان بكه‌ن به روكن و واجبات و خشوعه‌وه [ وَآتِينَ الزَّكَاةَ ] وه زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ن {خانەوادەی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - كێن؟} [ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا (٣٣) ] ئه‌ی خانه‌واده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ هه‌ر شتێك كه خراپه‌و تاوان بێ له ئێوه‌ی دوور بخاته‌وه وه به ته‌واوی پاكتان بكاته‌وه له هه‌موو تاوان و پیسی و خراپه‌كاریه‌ك، مه‌به‌ست پێی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - ئال وبه‌یتی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم -، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌م ئایه‌ته تایبه‌ت له‌سه‌ر خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زى)، چونكه ئایه‌ته‌كانى پێشتر‌و دواتریش هه‌ر باسی ئه‌وانه، وه (عیكریمه) له بازاڕدا بانگى دهكردو ده‌یووت: ئه‌م ئایه‌ته تایبه‌ت له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زیوه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وان مه‌به‌ست نین، چونكه عائیشه ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌یانیانێكى له ماڵ ده‌رچوو پۆشاكێكى له‌به‌ردا بوو له مووى ره‌ش دروستكرا بوو، (ئیمامى حه‌سه‌ن) هات و خستییه ژێرێوه، پاشان (ئیمامى حوسێن) هات و خستییه ژێرێوه، پاشان (فاتیمه) هات و خستییه ژێرێوه، پاشان (ئیمامى عه‌لى) هات و خستییه ژێرێوه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ى به‌سه‌ردا خوێندنه‌وه، (كه‌واته خێزانه‌كان و خانه‌واده‌و ئال و به‌یتى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌گرێته‌وه)
(34) [ وَاذْكُرْنَ مَا يُتْلَى فِي بُيُوتِكُنَّ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ وَالْحِكْمَةِ ] ئه‌ی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه ئێوه ئه‌و ئایه‌تانه‌ی خوای گه‌وره‌و حیكمه‌ت واته: ئه‌و سوننه‌ته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كه له ماڵی ئێوه ئه‌خوێندرێته‌وه ئێوه‌ش بۆ ئافره‌تانی تری باس بكه‌ن و كارى پێبكه‌ن و شوكرى خواى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ لَطِيفًا خَبِيرًا (٣٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی و میهره‌بانه، وه زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه.
(35) {لە پاداشت وەرگرتندا جیاوازی لە نێوان ژن‌و پیاودا نیە} [ إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ ] (ئوم عومارهى ئه‌نصارى) هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وتى: هه‌موو شتێك ته‌نها باسى پیاوانه‌و نابینم باسى ئافره‌تان بكرێت، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، وه (ئوم سه‌له‌مه‌ى) خێزانی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئێمه‌ی ئافره‌تان له قورئاندا باس ناكرێین وه‌كو پیاوان كه باس ده‌كرێن؟ خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: به‌ڕاستی پیاوانی موسڵمان و ئافره‌تانی موسڵمان، (هه‌ر چه‌نده كه خوای گه‌وره بفه‌رمێت (الْمُسْلِمِينَ) ژن و پیاو ده‌گرێته‌وه) [ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ] وه پیاوانی باوه‌ڕدارو ئافره‌تانی باوه‌ڕدار [ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ ] وه پیاوانی خواپه‌رست و گوێڕایه‌ڵ وه ئافره‌تانی خواپه‌رست و گوێڕایه‌ڵ [ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ ] وه پیاوانی ڕاستگۆ و ئافره‌تانی ڕاستگۆ [ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ ] وه پیاوانی ئارامگر‌و ئافره‌تانی ئارامگر [ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ ] وه پیاوانی خۆبه‌كه‌مزان و ئافره‌تانی خۆبه‌كه‌مزان، یان له عیباده‌تدا ملكه‌چ بۆ خوای گه‌وره [ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ ] وه پیاوانی خێرخواز‌و ئافره‌تانی خێرخواز [ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ ] وه پیاوانی ڕۆژووه‌وان و ئافره‌تانی ڕۆژووه‌وان [ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ ] وه ئه‌و پیاوانه‌ی كه داوێنی خۆیان له حه‌رام ئه‌پارێزن، وه ئه‌و ئافره‌تانه‌یشی كه داوێنی خۆیان له حه‌رام ئه‌پارێزن [ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ ] وه ئه‌و پیاوانه‌ی كه زۆر زیكر‌و یادی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن، وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه زۆر زیكر‌و یادی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن له هه‌موو حاڵهتێكیاندا، (پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: ئه‌گه‌ر پیاو شه‌و هه‌ستێت و خێزانه‌كه‌ى هه‌ستێنێت و دوو ركات نوێژ بكه‌ن ئه‌وا له‌و كه‌سانه ناونوس ده‌كرێن كه زۆر زیكر‌و یادى خواى گه‌وره‌یان كردووه) [ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا (٣٥) ] ئا ئه‌مانه به ژن و پیاوه‌وه خوای گه‌وره لێخۆشبوو‌ن و ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ ئاماده‌كردوون.
(36) {نابێت باوەڕداران لە بڕیاری خوا‌و پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم – لابدەن} [ وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ ] وه بۆ هیچ باوه‌ڕدارێكی پیاو و ئافره‌ت حه‌ڵاڵ نیه كه كاتێك خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بڕیارێك بده‌ن ئه‌وان سه‌رپشك بن له‌وه‌ی كه شتێكی تر هه‌ڵبژێرن، به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌ریان پابه‌ندى گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بن - صلی الله علیه وسلم - [ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكات [ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا (٣٦) ] ئه‌وه گومڕا بووه گومڕابوونێكی زۆر ئاشكرا، (ابن كثير) سێ هۆى هاتنه خواره‌وه‌ى بۆ ئه‌م ئایه‌ته هێناوه‌و ده‌فه‌رمێت: له‌سه‌ر (ئوم كه¬لثومی كچی عوقبه‌ی كوڕی ئه‌بی موعیه‌ط) دابه‌زیوه، كه یه‌كه‌م ئافره‌ت بووه له دواى رێككه‌وتننامه‌ى حوده‌یبیه كۆچى كردووه، خۆى پێشكه‌شى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كردووه ئه‌میش خۆى نه‌یویست و ماره‌ى كرد له (زه‌ید) له پاش ئه‌وه‌ى (زه‌ینه‌ب)ى ته‌ڵاقداو ئه‌میش خۆى و براكه‌ى پێیان ناخۆش بوو، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، یاخود له‌سه‌ر (جوله‌یبیب) دابه‌زیوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داخوازى ئافره‌تێكى ئه‌نصارى بۆ كرد باوكى وتى: با پرس به دایكى بكه‌م، دایكى وتى: كه‌س نه‌ما پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆ (جوله‌یبیب) داواى ده‌كات! سوێند به خوا نایده‌مێ كه نه‌مداوه به فڵان و فڵان، كچه‌كه‌یش گوێى لێ‌بوو وتى: ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و رازى بێت منیش رازیم و نامفه‌وتێنێت و رازى بوون و خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، یاخود له‌سه‌ر (زه‌یدی كوڕی حارثه) له‌گه‌ڵ (زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش) دابه‌زیوه كه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - داخوازی (زه‌ینه‌بی) كردووه -كه خزمی خۆی بووه- بۆ (زه‌ید)، كه (زه‌ینه‌ب) قوڕه‌یشی بووه‌و (زه‌یدیش) كۆیله‌یه‌كی ئازادكرا‌و بووه وتوویه‌تی: پێی ڕازی نابم، دواتر خوای گه‌وره ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندووه‌و (زه‌ینه‌ب) پێی ڕازی بووه.
(37) [ وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِي أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ ] (زه‌یدی كوڕی حارثه) كه خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاندووه به‌سه‌ریدا به‌وه‌ی هیدایه‌تی داوه بۆ ئیسلام، وه تۆش ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - نیعمه‌تت ڕژاندووه به‌سه‌ریدا به‌وه‌ی كه ئازادت كردووه له كۆیلایه‌تی، وه خۆشه‌ویستت بووه، وه (زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش)ت بۆ ماره كردووه كاتێك كه كێشه‌یان هه‌بوو پێی ده‌فه‌رمیت: [ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَاتَّقِ اللَّهَ ] ئه‌ی (زه‌ید) خێزانه‌كه‌ی خۆت له‌لای خۆت بهێڵه‌ره‌وه، واته: ته‌ڵاقی مه‌ده، وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌و په‌له مه‌كه له ته‌ڵاق دانیدا [ وَتُخْفِي فِي نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِيهِ ] وه شتێك له نه‌فسی خۆتدا ئه‌شاریته‌وه كه خوای گه‌وره ئاشكرای ئه‌كات كه خوای گه‌وره به وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - ناردووه كاتێك كه (زه‌ید) (زه‌ینه‌ب) ته‌ڵاق ئه‌دات تۆ له دوای ئه‌و ماره‌ی ئه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داب و نه‌ریته‌ى كه له‌سه‌رده‌می نه‌زانیدا هه‌بووه نه‌مێنێت كه ئه‌یانووت: هه‌ر كه‌سێك كه كوڕێكی به (ته‌به‌نی) هه‌بێ و په‌روه‌رده‌ی كردبێ ئه‌و كوڕه كه له ئه‌سڵدا كوڕی ئه‌م نیه ته‌نها خزمه‌تی كردووه‌و گه‌وره‌ى كردووه‌و لای ئه‌م بووه، به‌مه ئه‌یانووت بووه به كوڕی، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات ئه‌وه نابێ ماره‌ی بكاته‌وه، خوای گه‌وره ویستی ئه‌و داب و نه‌ریته نه‌زانى و نه‌فامییه نه‌هێڵێ، (عائیشه) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - شتێكى له قورئان بشاردایه‌ته‌وه ئه‌وا ئه‌م ئایه‌ته‌ى ده‌شارده‌وه، به‌ڵام هیچى نه‌شاردۆته‌وه‌و هه‌مووى گه‌یاندووه) [ وَتَخْشَى النَّاسَ ] وه تۆ له خه‌ڵكى ئه‌ترسێی له‌وه‌ی كه تانه‌و ته‌شه‌رت لێ بده‌ن [ وَاللَّهُ أَحَقُّ أَنْ تَخْشَاهُ ] به‌ڵام خوای گه‌وره شایه‌نتره كه لێی بترسێی {خوای گەورە خۆی لە ئاسمانەوە مارەی زەینەبی لە پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - بڕی} [ فَلَمَّا قَضَى زَيْدٌ مِنْهَا وَطَرًا زَوَّجْنَاكَهَا ] وه دوای ئه‌وه‌ی كه (زه‌ید) (زه‌ینه‌ب)ى ماره كرد‌و گواستیه‌وه‌و پێویستی خۆی جێبه‌جێ كرد‌و پێكه‌وه نه‌گونجان و پێویستی پێی نه‌ما له دوای ئه‌وه له تۆی ماره ئه‌كه‌ین، واته: ئه‌مه ماره كردنێك بوو خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه زه‌ینه‌بی له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ماره كرد به‌بێ ماره بڕین و وه‌لی ئهمرو شایه‌ت و ماره‌یی، ئه‌مه تایبه‌ت بوو به پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -، وه (زه‌ینه‌ب)یش زۆر جار شانازی به‌سه‌ر خێزانه‌كانی تری پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كردو ئه‌یفه‌رموو: كه‌سوكارتان هاوسه‌رگیریان به ئێوه كردووه، به‌ڵام من له سه‌رووی حه‌وت ئاسمانه‌وه خوای گه‌وره ماره‌ی كردووم له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -، (زه‌ینه‌ب له‌به‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - رازى بوو هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ زه‌یددا بكات و وازى له حه‌زو ئاره‌زووى خۆى هێنا دواتر خواى گه‌وره بۆى قه‌ره‌بوو كرده‌وه به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -) وه (زه‌ید ته‌نها هاوه‌ڵه كه له قورئانى پیرۆزدا ناوى هاتووه) [ لِكَيْ لَا يَكُونَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌ فِي أَزْوَاجِ أَدْعِيَائِهِمْ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕداران هیچ پێ‌ناخۆش بوون و ته‌نگی و ته‌سكی و مه‌شه‌قه‌یه‌ك له‌سه‌ریان نه‌مێنێ له خواستنی هاوسه‌رى ئه‌و كوڕانه‌ی كه كوڕی خۆیان نین به‌ڵام گه‌وره‌یان كردوون و له‌لای ئه‌مان گه‌وره بوونه كه (ته‌به‌نی) پێ ئه‌ووترێ له دوای ئه‌وه‌ی كه ژنی ته‌ڵاق دا بۆ ئه‌مان حه‌ڵاڵه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌می نه‌زانیدا حه‌رامیان ئه‌كرد، (زینایان به‌لاوه ئاسایی بووه به‌ڵام ئه‌م ماره‌كردنه‌یان به‌لاوه حه‌رام و سه‌یر بووه) [ إِذَا قَضَوْا مِنْهُنَّ وَطَرًا ] كاتێك كه ئیشیان پێیان نه‌ماو پێویستی نه‌ما دوای گواستنه‌وه ته‌ڵاقی دا ئه‌توانن ماره‌یان بكه‌ن [ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولًا (٣٧) ] وه كاری خوای گه‌وره جێبه‌جێ ئه‌بێ و كه‌س نیه كاری خوای گه‌وره بگه‌ڕێنێته‌وه‌و له زانیارى خواى گه‌وره‌دا بووه كه (زه‌ینه‌ب) ده‌بێت به هاوسه‌رى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -
(38) [ مَا كَانَ عَلَى النَّبِيِّ مِنْ حَرَجٍ فِيمَا فَرَضَ اللَّهُ لَهُ ] هیچ ته‌سكی و ته‌نگیه‌ك له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نیه له‌و هاوسه‌رگیرییه‌ى كه خوای گه‌وره بۆی حه‌ڵاڵ كردووه [ سُنَّةَ اللَّهِ فِي الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلُ ] ئه‌مه سوننه‌تی خوای گه‌وره بووه له پێغه‌مبه‌ران و ئوممه‌تانی پێشتریشدا كه ئه‌و شته‌ی بۆ حه‌ڵاڵ كردوون [ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ قَدَرًا مَقْدُورًا (٣٨) ] وه فه‌رمانی خوای گه‌وره جێبه‌جێ بووه‌و ته‌قدیر كراوه.
(39) [ الَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَالَاتِ اللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یامه‌كانی خوای گه‌وره به خه‌ڵكى ده‌گه‌یه‌نن وه به‌تاك و ته‌نها له خوای گه‌وره ئه‌ترسن به زانسته‌وه [ وَلَا يَخْشَوْنَ أَحَدًا إِلَّا اللَّهَ ] وه جگه له خوای گه‌وره له كه‌سی تر ناترسێن له گه‌یاندنى دینه‌كه‌دا، (واته: ده‌بێت وابن) [ وَكَفَى بِاللَّهِ حَسِيبًا (٣٩) ] وه به‌سه كه خوای گه‌وره چاو‌دێر بێت به‌سه‌رتانه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا بكات.
(40) [ مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ ] محمد - صلی الله علیه وسلم - باوكی هیچ كام له‌و پیاوانه‌ی ئێوه نیه، واته: باوكی (زه‌ید) نیه له حه‌قیقه‌تدا باوكی نه‌بووه وه باوكی هیچ پیاوێكی تر نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سێ كوڕى هه‌بووه كه (ئیبراهیم و قاسم و عبدالله) بوونه، كه (عبدالله)، (طيِّب و طاهیریشی) پێ ئه‌ووترا، (قاسم و عبدالله) له خه‌دیجه بوون، وه (ئیبراهیم)یش له (ماریه‌ی قيبطى) بوو هه‌موویان له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به دوو ساڵ وه‌فاتیان كردووه، بۆیه باوكی هیچ كام له‌م پیاوانه نیه‌و كوڕی نیه، وه كچه‌كانیشى (زينب و روقية و أم كلثوم و فاطمة) بوونه كه هه‌موویان له (خه‌دیجه) بوونه‌و پێش پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه‌فاتیان كردووه ته‌نها (فاطمة) نه‌بێت كه شه‌ش مانگ دواى وه‌فاتى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كۆچى دوایى كردووه [ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ] به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - وه كۆتا پێغه‌مبه‌رانه‌و له دوای ئه‌م هیچ پێغه‌مبه‌رێكی تر نایات تا ڕۆژی قیامه‌ت، وه هه‌ركه‌سێك بانگه‌شه‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تى بكات درۆ ده‌كات [ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا (٤٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به هه‌موو شتێك.
(41) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا (٤١) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه زیكری خوای گه‌وره بكه‌ن زیكرێكی یه‌كجار زۆر‌و هه‌میشه با زمانتان ته‌ڕو پاراو بێت به زیكری خوای گه‌وره، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: (خواى گه‌وره هیچ عیباده‌تێكى فه‌رز نه‌كردووه ئیلا سنورێكى دیاریكراوى بۆ داناوه، وه عوزریشى داناوه بۆ نه‌كردنى، ته‌نها زیكرى خوا نه‌بێت كه هیچ سنورێكى دانه‌ناوه بۆ ته‌واو بوونى، وه هیچ كه‌سێكیش عوزرى نیه له نه‌كردنى) .
(42) [ وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (٤٢) ] وه زیكری خوای گه‌وره بكه‌ن و خوا به پاك ڕابگرن له به‌یانیان و ئێوارانداو زیكره‌كانی به‌یانیان و ئێواران بخوێنن.
(43) [ هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه صه‌ڵاوات له‌سه‌ر ئێوه ئه‌دات، صه‌ڵاواتی خوای گه‌وره واته: ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خۆى ده‌ڕژێنێت به‌سه‌رتانداو له‌لای فریشته به‌ڕێزه‌كان ناوتان ده‌هێنێت و باستان ده‌كات و مه‌دح و سه‌ناتان ده‌كات، وه صه‌ڵاواتی مه‌لائیكه‌تیش واته: دوعای خێرتان بۆ ده‌كه‌ن و داوای لێخۆشبوونتان بۆ ده‌كه‌ن له خوای گه‌وره [ لِيُخْرِجَكُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ] تا خواى گه‌وره به هۆى ره‌حمه‌تى خۆى و دوعاى خێرى فریشته‌كان ده‌رتان بكات له تاریكیه‌كانی كوفر‌و شیرك و تاوان بۆ نوورو ڕووناكی هیدایه‌ت و یه‌كخواپه‌رستی [ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا (٤٣) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییه به باوه‌ڕداران له دونیا‌و قیامه‌تدا.
(44) [ تَحِيَّتُهُمْ يَوْمَ يَلْقَوْنَهُ سَلَامٌ ] باوه‌ڕداران له‌و ڕۆژه‌ی كه به خوای گه‌وره ئه‌گه‌ن یان له كاتی مردن‌دا یان له زیندوو بوونه‌وه‌وه‌و چوونه به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره سڵاویان لێ ئه‌كات، یان خۆیان سڵاو له یه‌كتری ئه‌كه‌ن، یان خوای گه‌وره سه‌لامه‌ت و پارێزراویان ئه‌كات له سزا [ وَأَعَدَّ لَهُمْ أَجْرًا كَرِيمًا (٤٤) ] وه ئه‌جرو پاداشتێكی به‌ڕێزی بۆ داناون له به‌هه‌شتداو ڕێزیان لێ ئه‌نێت به جۆره‌ها نازو نیعمه‌ت و به‌خشش.
(45) [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به دڵنیایى تۆمان ناردووه كه شایه‌ت بیت به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ته‌وه، یاخود شایه‌ت بیت بۆ خواى گه‌وره كه تاك و ته‌نهاو بێشه‌ریكه [ وَمُبَشِّرًا ] وه موژده‌ده‌ر بیت به هه‌ر كه‌سێك كه ئیمانت پێ دێنێت به به‌هه‌شت [ وَنَذِيرًا (٤٥) ] وه ترسێنه‌ر بیت بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ئیمانت پێ ناهێنێت به دۆزه‌خ.
(46) [ وَدَاعِيًا إِلَى اللَّهِ بِإِذْنِهِ ] وه بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه‌ی بۆ لای په‌رستن و یه‌كخواپه‌رستى خوای گه‌وره به ئیزن و فه‌رمانی خوای گه‌وره [ وَسِرَاجًا مُنِيرًا (٤٦) ] وه ببیت به چرایه‌كی گه‌شاوه‌و ڕووناك كه خه‌ڵكى له ده‌ورت كۆبێته‌وه به‌هۆی ئه‌و هیدایه‌ته‌ی كه پێته‌و وه‌كو خۆر روناك و پرشنگدارو ئاشكرایه.
(47) [ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ بِأَنَّ لَهُمْ مِنَ اللَّهِ فَضْلًا كَبِيرًا (٤٧) ] وه موژده بده به باوه‌ڕداران به‌وه‌ی لای خوای گه‌وره فه‌زڵ و ئه‌جرو پاداشتێكی یه‌كجار گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه.
(48) [ وَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَالْمُنَافِقِينَ ] وه گوێڕایه‌ڵی كافران و مونافیقان مه‌كه [ وَدَعْ أَذَاهُمْ ] وه وازبێنه‌و لێگه‌ڕێ و گوێ مه‌ده به‌و ئازارانه‌ی كه به‌تۆی ئه‌گه‌یه‌نن و لێیان خۆشبه [ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ] وه هه‌موو كاره‌كانت ته‌نها به خوای گه‌وره بسپێره [ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلًا (٤٨) ] وه كه‌سێك كاره‌كانی به خوا بسپێرێ خوای گه‌وره به‌سه.
(49) {عیددەی ئافرەتی تەڵاقدراو پێش گواستنەوە} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نَكَحْتُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌تانی باوه‌ڕدارتان ماره كرد [ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ ] پاشان ته‌ڵاقتان دان پێش ئه‌وه‌ی كه بیانگوازنه‌وه‌و جیماعیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن [ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍ تَعْتَدُّونَهَا ] ئه‌وه هیچ عیدده‌یه‌كیان له‌سه‌ر نیه به‌ڵكو دوای ئه‌وه‌ی كه ته‌ڵاقدرا ڕاسته‌وخۆ ئه‌توانێ شوو بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پێش گواستنه‌وه مێرده‌كه‌ی مرد ئه‌وه وه‌ك دوای گواستنه‌وه وایه‌و جیاوازی نیه‌و ده‌بێت چوار مانگ و ده ڕۆژ چاوه‌ڕێ بكات پاشان ده‌توانێت شو بكاته‌وه [ فَمَتِّعُوهُنَّ ] كه ئافره‌تتان ته‌ڵاق دا ئه‌وه ماره‌یی خۆیان بده‌نێ، یان جگه له ماره‌یی هه‌ر شتێكى بده‌نێ وه‌كو هه‌دیه‌و دیاریه‌ك، (ئافره‌ت پێش گواستنه‌وه ته‌ڵاق بدرێت نیوه‌ى ماره‌ییه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت له پێشه‌كى و پاشه‌كى، وه دواى گواستنه‌وه ته‌ڵاق بدرێت هه‌موو ماره‌ییه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت له پێشه‌كى و پاشه‌كى، به‌ڵام خۆى داواى ته‌ڵاق بكات هیچى ناكه‌وێت و ده‌بێت ماره‌ییه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پیاوه‌كه ئیتر پێش گواستنه‌وه بێت یان دواى گواستنه‌وه جیاوازى نیه) [ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحًا جَمِيلًا (٤٩) ] وه ده‌ستبه‌رداریان بن ده‌ستبه‌ردارێكی جوان به‌وه‌ی كه هیچ ئازارێكی نه‌ده‌یت وه مافه‌كانی به‌ته‌واوی پێ بده‌ی.
(50) {ئەو ئافرەتانەی كە بۆ پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم – حەڵاڵن} [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَحْلَلْنَا لَكَ أَزْوَاجَكَ اللَّاتِي آتَيْتَ أُجُورَهُنَّ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئێمه خێزانه‌كانی خۆتمان بۆ حه‌ڵاڵ كردوویت كه ماره‌ییت داون، (ماره‌یى خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - یه‌كى دوانزه ئۆقیه‌و نیو بووه، جگه له ئوم حه‌بیبه‌ى كچى ئه‌بو سوفیان كه نه‌جاشى ماره‌ییه‌كه‌ى بۆ دا كه چوارسه‌د دینار بوو، وه صه‌فیه نه‌بێت كه ماره‌ییه‌كه‌ى ئازاد كردنى بوو) [ وَمَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ مِمَّا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَيْكَ ] وه ئه‌و كه‌نیزه‌كانه‌ی كه خوای گه‌وره به‌تۆی به‌خشیوه‌و له كاتی غه‌زاكاندا ده‌ستت كه‌وتووه وه‌كو( صه‌فیه‌و جوه‌یریه) [ وَبَنَاتِ عَمِّكَ ] وه كچی مامت (ئامۆزات) [ وَبَنَاتِ عَمَّاتِكَ ] وه كچی پوورت خوشكی باوك (پورزا) [ وَبَنَاتِ خَالِكَ ] وه كچی خاڵت (خاڵۆزا) [ وَبَنَاتِ خَالَاتِكَ ] وه كچی پوورت (خوشكی دایك) ئه‌مانه هه‌مووی بۆ تۆ حه‌ڵاڵه [ اللَّاتِي هَاجَرْنَ مَعَكَ ] ئه‌مانه‌ی كه له‌گه‌ڵ تۆدا كۆچیان كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كۆچی نه‌كرد بوو نه‌خێر نابێت [ وَامْرَأَةً مُؤْمِنَةً إِنْ وَهَبَتْ نَفْسَهَا لِلنَّبِيِّ ] وه ئافره‌تێكی باوه‌ڕدار ئه‌گه‌ر خۆی پێشكه‌ش به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كرد [ إِنْ أَرَادَ النَّبِيُّ أَنْ يَسْتَنْكِحَهَا ] ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ویستی ماره‌ی بكات ئه‌میشت بۆ حه‌ڵاڵه [ خَالِصَةً لَكَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ] به‌ڵام ئه‌مه‌یان تایبه‌ته به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك خۆی پێشكه‌ش پێغه‌مبه‌ر كرد - صلی الله علیه وسلم - به‌بێ ماره‌یی وه به‌بێ وه‌لی ئه‌مریش دروسته پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ماره‌ی بكات به‌ڵام بۆ جگه له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دروست نیه [ قَدْ عَلِمْنَا مَا فَرَضْنَا عَلَيْهِمْ فِي أَزْوَاجِهِمْ ] ئه‌وه زانیمان كه چیمان پێویست كردووه له‌سه‌ریان له حوكمه شه‌رعیه‌كان سه‌باره‌ت به خێزانه‌كانیان كه ئه‌مانه حه‌ڵاڵن، وه زیاد له چوار خێزان له‌یه‌ك كاتێكدا حه‌ڵاڵ نیه، یان به‌بێ ماره‌بڕین و دوو شایه‌ت و ماره‌یى و ره‌زامه‌ندى و سه‌رپه‌رشتیار دروست نیه [ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ ] وه ئه‌و كه‌نیزه‌ك و جاریانه‌ی كه هه‌یانه [ لِكَيْلَا يَكُونَ عَلَيْكَ حَرَجٌ ] ئه‌مه به‌م شێوازه بۆمان فراوان كردوویت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سكی و ته‌نگیت بۆ نه‌بێ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - له هاوسه‌رگیریدا [ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (٥٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(51) [ تُرْجِي مَنْ تَشَاءُ مِنْهُنَّ وَتُؤْوِي إِلَيْكَ مَنْ تَشَاءُ ] (عائیشه) غیره‌ى ده‌كرد له‌و ئافره‌تانه‌ى كه خۆیان پێشكه‌ش به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دهكردو ده‌یووت: ئایا ئافره‌ت شه‌رم ناكات به‌بێ ماره‌یی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه خۆیانت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ى ویستت لێ بێت دوای ده‌خه‌ی و ره‌تى ده‌كه‌یته‌وه‌و ناتته‌وێت، وه ئه‌وه‌یشی كه ویستت لێ بێت پێشی ئه‌خه‌ی و ده‌تته‌وێت و به ویستی خۆته كامه‌یان ئه‌هێنی و كامه‌یان ناهێنێ [ وَمَنِ ابْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ ] وه ئه‌وه‌ی كه ویستووته‌و ئه‌وه‌ی كه نه‌توویستووه [ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ ] هیچ تاوانێكت له‌سه‌ر نیه، یاخود وترا ئه‌مه مه‌به‌ست پێی دابه‌ش كردنی سه‌ره‌یه به‌سه‌ر خێزانه‌كانیدا كه له حه‌قی پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - واجب نه‌بووه به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ریشی واجب نه‌بووه هه‌ر دادپه‌روه‌ر بووه له نێوان خێزانه‌كانیدا [ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ ] كه ئه‌م سه‌رپشكیه‌ی خوای گه‌وره به‌تۆی به‌خشیوه‌و تۆی سه‌رپشك كردوه له‌نۆره‌ى مانه‌وه‌ى لای خێزانه‌كانت ئه‌مه باشتره بۆیان كه چاویان پێی ڕۆشنا بێ كه بزانن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و خه‌فه‌ت نه‌خۆن كه ئه‌گه‌ر فه‌زڵی یه‌كێكیانتدا به‌سه‌ر یه‌كێكی تریاندا [ وَيَرْضَيْنَ بِمَا آتَيْتَهُنَّ كُلُّهُنَّ ] وه ڕازی بن به‌وه‌ی كه پێیانت به‌خشیوه به هه‌موویان [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي قُلُوبِكُمْ ] وه خوای گه‌وره‌ش هه‌رچی له دڵی ئێوه بێ و شاردبێتتانه‌وه خوای گه‌وره ئه‌یزانێ و ئاگای له هه‌مووی هه‌یه [ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَلِيمًا (٥١) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و حه‌لیمه‌و په‌له ناكات له سزادانی به‌نده‌كانیداو لێخۆشبووه.
(52) [ لَا يَحِلُّ لَكَ النِّسَاءُ مِنْ بَعْدُ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له دوای ئه‌وه هیچ ئافره‌تێكی ترت بۆ حه‌ڵاڵ نیه كه ماره‌ی بكه‌ی، وه‌كو پاداشتێك بۆ خێزانه‌كانی كه هه‌موویان خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - قیامه‌تیان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر ژیانی دونیادا [ وَلَا أَنْ تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَاجٍ ] یاخود یه‌كێك ته‌ڵاق بده‌یت و بیگۆڕیته‌وه‌و یه‌كێكی تر له جیاتی ئه‌وه ماره بكه‌ی [ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ ] با ئه‌وه‌ی كه به نیازی بیهێنی سه‌رسام بیت به جوانێتی [ إِلَّا مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ ] ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌نیزه‌كێك بێت ئه‌وه دروسته بیهێنی [ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ رَقِيبًا (٥٢) ] وه خوای گه‌وره چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێك، به‌ڵام عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌مرد تا خوای گه‌وره دیسانه‌وه خێزانی تری بۆی حه‌ڵاڵ كرد كه بیهێنێ له‌وانه‌ى پێشتر كه باسكرا، به‌ڵام كه‌سی تری نه‌هێنا تا فه‌زڵه‌كه له پێغه‌مبه‌ری خواوه بێت - صلی الله علیه وسلم - به‌رامبه‌ر خێزانه‌كانی، به‌ڵام ته‌ڵاقیان بدات دروسته هه‌روه‌كو (حه‌فصه)ى ته‌ڵاقداو دواتر گه‌ڕاندیه‌وه.
(53) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتَ النَّبِيِّ إِلَّا أَنْ يُؤْذَنَ لَكُمْ إِلَى طَعَامٍ غَيْرَ نَاظِرِينَ إِنَاهُ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران مه‌چنه ماڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خواوه - صلی الله علیه وسلم - ئیلا مه‌گه‌ر خۆی ئیزنتان بدات و بانگتان بكات و ده‌عوه‌تتان بكات بۆ خواردنێك به‌ڵام ئێوه چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ن كه دوای ئه‌وه بمێننه‌وه [ وَلَكِنْ إِذَا دُعِيتُمْ فَادْخُلُوا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بانگ‌كران و ئیزن دران ئه‌وه بچنه ژووره‌وه [ فَإِذَا طَعِمْتُمْ فَانْتَشِرُوا ] وه كه نانیشتان خوارد بڵاوه‌ی لێ بكه‌ن و زۆر مه‌مێننه‌وه [ وَلَا مُسْتَأْنِسِينَ لِحَدِيثٍ ] نه‌ك بۆ مه‌جلیس گه‌رم كردن و قسه‌ی خۆش كردن له دوای نان خواردن بمێننه‌وه [ إِنَّ ذَلِكُمْ كَانَ يُؤْذِي النَّبِيَّ فَيَسْتَحْيِي مِنْكُمْ ] چونكه به دڵنیایى ئه‌مه ئازار به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌یه‌نێ وه ئه‌ویش شه‌رم ئه‌كات لێتان كه ئیزنتان بدات، كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - (زه‌ینه‌بى كچى جه‌حش)ى خێزانی گواسته‌وه، وه صه‌حابه‌ی ده‌عوه‌ت كرد بۆ نان خواردن كه نان و گۆشت بوو، دوای نان خواردن سێ كه‌سیان مانه‌وه‌و نه‌ڕۆیشتن تا خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ وَاللَّهُ لَا يَسْتَحْيِي مِنَ الْحَقِّ ] وه خوای گه‌وره شه‌رم له حه‌ق ناكات. حیجاب‌و خۆداپۆشین نیشانەی دڵپاكییە [ وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا ] وه ئه‌گه‌ر داواكاری شتێكتان كرد، یان پرسیارێكی شه‌رعیتان له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - هه‌بوو [ فَاسْأَلُوهُنَّ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ ] ئه‌وه پرسیاریان لێ بكه‌ن له پشت په‌رده‌وه، ئه‌مه ئایه‌تی حیجاب بوو دابه‌زی، كه (ئیمامی عومه‌ر) فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - چاكه‌كارو خراپه‌كار دێته لای خێزانه‌كانت بۆ فه‌رمان ناكه‌ی كه خۆیان داپۆشن، خوای گه‌وره ئایه‌تی حیجابی دابه‌زاند، وه خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌شه‌و ده‌رده‌چوون بۆ سه‌رئاو (سه‌وده‌ى كچى زه‌معه‌ى) خێزانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - شه‌وێك ده‌رچوو كه ئافره‌تێكى باڵابه‌رز بوو (ئیمامى عومه‌ر) فه‌رمووى: ئه‌ى (سه‌وده) ناسیتمانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئایه‌تى حیجاب دابه‌زێت و خواى گه‌وره ئایه‌تى حیجابى دابه‌زاند، وه عائیشه ده‌فه‌رمێت: من له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له كوپێكدا شیرم ده‌خوارد، (ئیمامى عومه‌ر) له‌وێوه تێپه‌ڕى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بانگى كرد ئه‌ویش له‌گه‌ڵمان خواردى په‌نجه‌ى به‌ر په‌نحه‌م كه‌وت، وتى: ئاى ئاى ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌قسه‌ى بكردمایه نابوایه به‌چاو ببینرانایه، خواى گه‌وره ئایه‌تى حیجابى دابه‌زاند [ ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ ] ئه‌مه‌ی كه له پشت په‌رده‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن بۆ دڵی ئێوه‌و بۆ دڵی ئه‌وانیش پاكترهو گومان دروست نابێ [ وَمَا كَانَ لَكُمْ أَنْ تُؤْذُوا رَسُولَ اللَّهِ وَلَا أَنْ تَنْكِحُوا أَزْوَاجَهُ مِنْ بَعْدِهِ أَبَدًا ] وه ئێوه بۆتان نیه كه ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا بده‌ن - صلی الله علیه وسلم - یان له پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - یه‌كێك له خێزانه‌كانی ماره بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه دایكی باوه‌ڕدارانن و خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوان - صلی الله علیه وسلم - له دونیا‌و قیامه‌تدا [ إِنَّ ذَلِكُمْ كَانَ عِنْدَ اللَّهِ عَظِيمًا (٥٣) ] ئه‌گه‌ر یه‌كێك له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ماره بكه‌ن له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - ئه‌مه لای خوای گه‌وره تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه.
(54) [ إِنْ تُبْدُوا شَيْئًا أَوْ تُخْفُوهُ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا (٥٤) ] ئێوه ئه‌گه‌ر هه‌رشتێك ده‌رببڕن و ئاشكراى بكه‌ن، یان بیشارنه‌وه‌و ده‌رینه‌بڕن ئه‌وا بۆ خواى گه‌وره یه‌كسانه‌و به‌دڵنیایى زۆر زانایه به هه‌موو شتێك.
(55) {ئافرەت دروستە لای كێ خۆی دانەپۆشێت؟} [ لَا جُنَاحَ عَلَيْهِنَّ فِي آبَائِهِنَّ ] به‌ڵام ئاساییه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت باوكی بێته لای و خۆى دانه‌پۆشێت [ وَلَا أَبْنَائِهِنَّ ] یان كوڕی خۆیان [ وَلَا إِخْوَانِهِنَّ ] یان برایان [ وَلَا أَبْنَاءِ إِخْوَانِهِنَّ ] یان برازایان [ وَلَا أَبْنَاءِ أَخَوَاتِهِنَّ ] یان خوشكه‌زایان [ وَلَا نِسَائِهِنَّ ] یان ئافره‌تان [ وَلَا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ ] یاخود كه‌نیزه‌ك و جاریه‌كان، ئاسایى¬یه ئافره‌ت خۆى له‌مانه دانه‌پۆشێت، وه بۆ خاڵۆ و مامه‌یشى ئاساییه‌و مه‌حره‌من، به‌ڵام (عیكریمه‌و شه‌عبى) ده‌ڵێن بۆیه باس نه‌كراون چونكه وه‌سفى كچ ده‌كه‌ن لاى كوڕه‌كانیان [ وَاتَّقِينَ اللَّهَ ] وه ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن له هه‌موو حاڵه‌تێكدا [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدًا (٥٥) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره شاهیدو ئاگاداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا‌و هیچى لێ¬ناشاردرێته‌وه.
(56) {فەرمانكردن بە سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - } [ إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ] به دڵنیایى خوای گه‌وره‌و فریشته‌كان صه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌ده‌ن، صه‌ڵاوات دانی خوای گه‌وره دابه‌زینی ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و میهره‌بانی و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌یه، وه مه‌دح و سه‌نای خوای گه‌وره‌یه له‌لای فریشته‌كان، وه صه‌ڵاواتی مه‌لائیكه‌تیش بریتییه له داوای لێخۆشبوو‌ن [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا (٥٦) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ش زۆر صه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بده‌ن و سه‌لامى لێ بكه‌ن، (صه‌ڵاوات شێوازى زۆره به‌ڵام باشترینیان ئه‌وه‌یه كه له ته‌حیاتدا ده‌یخوێنین).
(57) {فەزڵی سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - } وه صه‌ڵاوات فه‌زڵى یه‌كجار زۆره له‌وانه: هه‌ركه‌سێك یه‌ك صه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بدات ئه‌وا خواى گه‌وره ده صه‌ڵاوات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌دات، وه ده تاوانى ده‌سڕێته‌وه، وه ده پله به‌رزى ده‌كاته‌وه، وه زۆر صه‌ڵاوات دان هۆكاره بۆ لێ‌خۆش بوونى تاوان و نه‌هێشتنى غه‌م و په‌ژاره‌ى دونیا‌و قیامه‌ت و نزیكى له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌به‌هه‌شتدا، وه ئه‌و كه‌سه‌ى صه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌دات ئه‌وه ره‌زیله، وه له رۆژى قیامه‌ت رێگاى چوونه به‌هه‌شت هه‌ڵه ده‌كات و نایدۆزێته‌وه‌و په‌شیمان ده‌بێته‌وه، وه پێویسته هه‌موو كات صه‌ڵاوات بدرێت به تایبه‌تى له ته‌حیات و له دواى بانگدان و له كاتى چوونه مزگه‌وت و ده‌رچوون لێى و له پێش دوعا كردن و پاڕانه‌وه له خواى گه‌وره‌و له ته‌كبیره‌ى دووه‌مى نوێژى جه‌نازه‌و له شه‌و و رۆژى جومعه‌و وتارى جومعه‌دا [ إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاری خوای گه‌وره ئه‌ده‌ن به كوفر‌و هاوبه‌شبڕیاردان و تانه‌دان و جوێندان به دین و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵبڕیارده‌ران ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه، یان جووله‌كه ئه‌یانووت: عوزێر كوڕی خوایه، یان گاور ئه‌ڵێن: عیسى كوڕی خوای گه‌وره‌یه، یان ئه‌وانه‌ى جوێن به رۆژگار‌و سه‌رده‌م ده‌ده‌ن، (به‌ڵام زیان به خواى گه‌وره ناگه‌یه‌نن، چونكه ئازاردان جیاوازه له زیان پێگه‌یاندن، وه فریشته‌یش ئازاریان پێ ده‌گات له لایه‌ن مرۆڤه‌وه كه ده‌ڵێن فریشته كچى خوان، به‌ڵام زیانیان پێ ناگان) وه ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌ده‌ن به‌قسه‌ی خراپ، وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه ئه‌یانووت: ئه‌مه درۆ ئه‌كات و پێغه‌مبه‌ر نیه، یان شاعیره، یان درۆزنه، یان ساحیره، یاخود ئازاری لاشه‌و جه‌سته‌یان ئه‌دا [ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] خوای گه‌وره نه‌فره‌ت له‌مانه ئه‌كات له دونیا‌و قیامه‌تدا [ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُهِينًا (٥٧) ] وه سزایه‌كی بۆ ئاماده كردوون كه سه‌رشۆڕیان ئه‌كات له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا.
(58) [ وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئازاری باوه‌ڕدارانی پیاو و ئافره‌ت ئه‌ده‌ن به شتێك كه خۆیان ئه‌نجامیان نه‌داوه، واته: بوهتانیان بۆ ئه‌كه‌ن [ فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا (٥٨) ] به‌ڕاستی ئه‌مه بوهتانیان بۆ كردوون و درۆیان بۆ هه‌ڵبه‌ستوون و تاوانێكی زۆر ئاشكرایان كردووه.
(59) {فەرمانكردن بە خۆداپۆشینی ئافرەتان} [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به خێزانه‌كانت و كچه‌كانت و خێزانی باوه‌ڕداران بڵێ با جلباب و له‌چك و پۆشاكه‌كانیان شۆڕ بكه‌نه‌وه تا هه‌موو له‌شیان بگرێته‌وه‌و جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن و سینگ و ملیان دابپۆشن [ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ ] ئه‌مه نزیكتره له‌وه‌ی كه بناسرێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی خۆی ئه‌وه‌ی ئافره‌تی ئازاد بوایه به‌و شێوازه خۆی دائه‌پۆشی، وه ئه‌وه‌ی كه‌نیزه‌ك و داوێن پیس بوایه خۆی دانهئهپۆشێ بۆیه ئه‌یانزانی كه ئه‌مه ئافره‌تی ئازاده‌و له‌لایه‌ن كه‌سانی خراپه‌وه ئازار نادران [ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (٥٩) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(60) {سزای بڵاو كردنەوەی پڕوپاگەندەی درۆ} [ لَئِنْ لَمْ يَنْتَهِ الْمُنَافِقُونَ ] ئه‌گه‌ر بێتوو مونافیقان ده‌ست هه‌ڵنه‌گرن و واز نه‌هێنن [ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه نه‌خۆشی گومان و دوودڵى له دڵیاندایه كه مونافیقانن، یان زیناكارانن [ وَالْمُرْجِفُونَ فِي الْمَدِينَةِ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه پڕوپاگه‌نده بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه له مه‌دینه‌دا كه ئه‌ڵێن: موسڵمانان تێك‌شكاون یان كوژراون یان دوژمن ده‌داته سه‌ریاندا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه واز نه‌هێنن [ لَنُغْرِيَنَّكَ بِهِمْ ] ئه‌وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ زاڵ ئه‌كه‌ین به‌سه‌ریانداو ڕیشه‌كێشیان بكه‌ی [ ثُمَّ لَا يُجَاوِرُونَكَ فِيهَا ] پاشان له مه‌دینه‌دا نه‌مێننه‌وه‌و ده‌ریان بكه‌ی [ إِلَّا قَلِيلًا (٦٠) ] ته‌نها ماوه‌یه‌كى كه‌م نه‌بێ.
(61) [ مَلْعُونِينَ ] ئه‌مانه نه‌فره‌تلێكراو و ده‌ركراون له ڕه‌حمه‌تی خوا، یان هه‌ر له مه‌دینه ده‌ریان بكه‌ن [ أَيْنَمَا ثُقِفُوا أُخِذُوا ] له هه‌ر شوێنێك كه بیانبینن بیانگرن [ وَقُتِّلُوا تَقْتِيلًا (٦١) ] وه بیانكوژن به كوشتنێكی خراپ.
(62) [ سُنَّةَ اللَّهِ فِي الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلُ ] ئه‌مه سوننه‌تی خوای گه‌وره بووه له ئوممه‌تانی پێشتریشدا به‌م شێوه‌یان لێكراوه [ وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَبْدِيلًا (٦٢) ] وه هه‌رگیز نابینی سوننه‌تی خوای گه‌وره گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و به‌رده‌وامه.
(63) {تەنها خوای گەورە كاتی هاتنی رۆژی قیامەت دەزانێت} [ يَسْأَلُكَ النَّاسُ عَنِ السَّاعَةِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خه‌ڵكی پرسیاری كاتی هاتنى ڕۆژی قیامه‌تت لێ ئه‌كه‌ن [ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ اللَّهِ ] پێیان بڵێ: زانستی هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و، خوا نه‌بێ كه‌س نازانێ كه‌ی قیامه‌ت دێت [ وَمَا يُدْرِيكَ ] وه تۆ چوزانی ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - [ لَعَلَّ السَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا (٦٣) ] له‌وانه‌یشه هاتنی قیامه‌ت نزیك بێت.
(64) [ إِنَّ اللَّهَ لَعَنَ الْكَافِرِينَ ] به دڵنیایى خوای گه‌وره نه‌فره‌تی له كافران كردووه‌و له ڕه‌حمه‌تی خۆی دووری خستوونه‌ته‌وه [ وَأَعَدَّ لَهُمْ سَعِيرًا (٦٤) ] وه ئاگری دۆزه‌خی بۆ ئاماده كردوون كه ئاگرێكی سووتێنه‌ره (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئێستا دۆزه‌خ دروستكراوه‌و ئاماده‌كراوه).
(65) [ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌و ده‌رچوونیان نیه [ لَا يَجِدُونَ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا (٦٥) ] هیچ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رێك نابینن كه رزگاریان بكات.
(66) [ يَوْمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمْ فِي النَّارِ ] له‌و ڕۆژه‌دا له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خدا راده‌كێشرێن و دهمو چاو و ڕوویان ئه‌مدیو و ئه‌ودیو ئه‌كرێت و هه‌مووی ئه‌سووتێندرێت [ يَقُولُونَ يَا لَيْتَنَا أَطَعْنَا اللَّهَ وَأَطَعْنَا الرَّسُولَا (٦٦) ] ئه‌وانیش ده‌ڵێن: خۆزگه له دونیادا گوێڕایه‌ڵی خوا‌و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوامان - صلی الله علیه وسلم - بكردایه.
(67) [ وَقَالُوا رَبَّنَا إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءَنَا ] وه ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه گوێڕایه‌ڵی گه‌وره‌و سه‌ركرده‌و زاناكانی خۆمان كرد له خراپه‌دا [ فَأَضَلُّونَا السَّبِيلَا (٦٧) ] وه ئه‌وانیش ئێمه‌یان گومڕا كرد‌و له ڕێگای ڕاست ده‌ریان كردین.
(68) [ رَبَّنَا آتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ الْعَذَابِ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار دوو قات سزای ئه‌وان بده به‌هۆی كوفرى خۆیان و گومڕا كردنى ئێمه‌وه [ وَالْعَنْهُمْ لَعْنًا كَبِيرًا (٦٨) ] وه ده‌ریان بكه له ڕه‌حمه‌تی خۆت دهرخستنێكی زۆر گه‌وره.
(69) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ آذَوْا مُوسَى ] موسى - صلی الله علیه وسلم - كه‌سێكی زۆر به‌شه‌رم بوو له‌به‌رچاو به‌نی ئیسرائیل خۆی نه‌ئه‌شۆرد ئه‌یانووت: موسى - صلی الله علیه وسلم - گه‌ڕه یان گیانی به‌ڵه‌كه یان قۆڕه تا ڕۆژێك خوای گه‌وره ویستی بۆیان ده‌ربخات كه كه‌س دیار نه‌بوو موسى - صلی الله علیه وسلم -جله‌كانی خسته سه‌ر به‌ردێك خۆی شووشت، به فه‌رمانی خوای گه‌وره به‌رده‌كه ڕۆییشت و جله‌كه‌ی موساى - صلی الله علیه وسلم - برد ئه‌ویش كه‌وته دوای ئه‌یفه‌رموو: ئه‌ی به‌رده‌كه جله‌كانم ئه‌ی به‌رده‌كه جله‌كانم تا به ته‌نیشت كۆمه‌ڵێك له به‌نی ئیسرائیل تێپه‌ڕی بینیان له‌شی هیچ عه‌یبێكی نیه‌و جوانترین لاشه‌ى هه‌یه دواتر به گۆچانه‌كه‌ى دای له به‌رده‌كه‌و به‌رده‌كه ڕاوه‌ستا، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه وه‌ك ئه‌و كه‌سانه مه‌بن له به‌نی ئیسرائیل كه ئازاری موسى پێغه‌مبه‌ریان دا - صلی الله علیه وسلم - ئێوه ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - مه‌ده‌ن [ فَبَرَّأَهُ اللَّهُ مِمَّا قَالُوا ] كه خوای گه‌وره موسای - صلی الله علیه وسلم - پاك كرده‌وه له‌و قسه‌یه‌ی كه ئه‌وان ئه‌یاندایه پاڵى [ وَكَانَ عِنْدَ اللَّهِ وَجِيهًا (٦٩) ] وه كه‌سێكی خاوه‌ن پله‌و پایه بووه لای خوای گه‌وره، وه خوای گه‌وره دوعای قبووڵ كردووه، وه كه داواى كرد هارونى براى - صلی الله علیه وسلم - بكات به پێغه‌مبه‌ر خواى گه‌وره وه‌ڵامى دایه‌وه.
(70) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا (٧٠) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه وته‌یه‌كی ڕاست و دروست بڵێن كه به گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت بێ، كه بریتیه له لا إله إلا الله، یان راستگۆیی.
(71) [ يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ ] ئه‌وا خوای گه‌وره كرده‌وه‌كانتان بۆ چاك ئه‌كات [ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ] وه له تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ [ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا (٧١) ] وه هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكات به دڵنیایى بردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ئه‌یباته‌وه له دونیا‌و قیامه‌ت.
(72) [ إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ ] ئێمه ئه‌م ئه‌مانه‌ته كه دینه، یان فه‌رزه‌كانه، یان سنوره‌كانه، یان گوێڕایه‌ڵی كردنی خوای گه‌وره‌یه دامان به‌سه‌ر ئاسمانه‌كان و زه‌وی و شاخه‌كان [ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا ] به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كرده‌وه كه هه‌ڵی بگرن و هه‌ڵیان نه‌گرت [ وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا ] وه داوای شه‌فه‌قه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یان كرد كه خوای گه‌وره لێیان خۆشبێ [ وَحَمَلَهَا الْإِنْسَانُ ] به‌ڵام مرۆڤ هه‌ڵی گرت [ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولًا (٧٢) ] مرۆڤیش ئه‌م دوو سیفه‌ته‌ی تیایه كه زۆر ستهمكارو زۆر نه‌زانه، ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ته‌قوا زوڵمه‌كه نه‌هێلێ، وه به زانیاریش نه‌زانینه‌كه‌ی نه‌هێلێ.
(73) [ لِيُعَذِّبَ اللَّهُ الْمُنَافِقِينَ وَالْمُنَافِقَاتِ وَالْمُشْرِكِينَ وَالْمُشْرِكَاتِ ] تا خوای گه‌وره سزای مونافیقان و موشریكانى پیاو و ئافره‌ت بدات چونكه ئه‌وانن كه خیانه‌ت له‌و ئه‌مانه‌ته ئه‌كه‌ن، یان به شێوازێكی گشتی خیانه‌ت له ئه‌مانه‌ت ئه‌كه‌ن [ وَيَتُوبَ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ] وه تا خوای گه‌وره ته‌وبه قبووڵ بكات و خۆشبێت له باوه‌ڕدارانى پیاو و ئافره‌ت ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مانه‌ت جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن وه ئه‌یگه‌یه‌نن [ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (٧٣) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه، والله أعلم.