(1) سووره‌تی (نيساء) (واته: ئافره‌تان) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (١٧٦) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ ] ئه‌ی خه‌ڵكی ته‌قوای ئه‌و خوایه بكه‌ن كه ئێوه‌ی دروست كردووه له یه‌ك كه‌س كه ئاده‌م بوو- صلى الله عليه وسلم - [ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا ] وه له په‌راسوى ئاده‌میش خێزانه‌كه‌ی دروست كرد كه حه‌وا بوو [ وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً ] وه له ئاده‌م و حه‌واش پیاوان و ئافره‌تانێكی یه‌كجار زۆری له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا بڵاو كردۆته‌وه [ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ ] وه ته‌قوای ئه‌و خوایه بكه‌ن كه هه‌ندێكتان داوا له هه‌ندێكتان ئه‌كه‌ن به‌خوای گه‌وره واته ده‌ڵێن: له‌به‌ر خوای گه‌وره ئه‌و شته‌مان پێ بده‌ن، وه سیله‌ی ڕه‌حم و په‌یوه‌ندى خزمایه‌تیتان بگه‌یه‌نن و مه‌یپچڕێنن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا (١) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه‌و ئاگای لێتانه.
(2) {ستەم نەكردن لە منداڵی بێباوك} [ وَآتُوا الْيَتَامَى أَمْوَالَهُمْ ] وه ئه‌و بێباوكانه‌ى كه هێشتا بالغ نه‌بوونه‌و ئێوه سه‌رپه‌رشتیان ئه‌كه‌ن كه بالغ بوون و پێگه‌یشتن ئه‌وا ماڵی خۆیانیان بده‌نێ و پێیان ببه‌خشن و زوڵم و سته‌میان لێ مه‌كه‌ن [ وَلَا تَتَبَدَّلُوا الْخَبِيثَ بِالطَّيِّبِ ] وه ماڵه پاكه‌كه مه‌گۆڕنه‌وه به پیسه‌كه، له‌سه‌رده‌مى نه‌فامى و جاهیلیدا ئه‌گه‌ر كه‌سێكى بێباوك سه‌د مه‌ڕی باشی قه‌ڵه‌وی بۆ جێبمایه ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌كرد سه‌د مه‌ڕی لات و لاوازی خۆی ئه‌دا پێی و ئه‌و سه‌ده باشه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵئه‌گرت، ئێوه وامه‌كه‌ن ئه‌وه سیفه‌تی خه‌ڵكی سه‌رده‌می نه‌زانی و نه‌فامی بووه، یاخود ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ئێوه پیسه واته: حه‌رامه ئه‌و حه‌رامه مه‌گۆڕنه‌وه به‌حه‌ڵاڵه‌كه‌ی خۆتان ئه‌وه‌ی خۆتان حه‌ڵاڵه ئه‌وه‌ی خۆتان بخۆن [ وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَهُمْ إِلَى أَمْوَالِكُمْ ] وه ماڵی ئه‌وانیش تێكه‌ڵ ماڵی خۆتان مه‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه هه‌مووی مه‌خۆن [ إِنَّهُ كَانَ حُوبًا كَبِيرًا (٢) ] به‌ڕاستی ئه‌مه تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه.
(3) {دروستێتی فرەژنی بەمەرجی دادپەروەری} [ وَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تُقْسِطُوا فِي الْيَتَامَى فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ ] پیاوێك كچێكى بێباوكى له‌لا بوو كه دارخورماى هه‌بوو بۆ خۆى ماره‌ى كرد ، له‌به‌ر دارخورماكه هێشتبوویه‌وه حه‌زى پێى نه‌بوو، نه ته‌ڵاقى ده‌دا له‌به‌ر دارخورماكه نه ئاره‌زویشى لێ‌بوو، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه كه سه‌رپه‌رشتی كچێكى بێباوكتان كرد‌و گه‌وره بوو ئێوه ویستتان لێ‌بوو بۆ خۆتان ماره‌ی بكه‌ن، به‌ڵام ترسان له‌وه‌ی كه دادپه‌روه‌ر نه‌بن له‌گه‌ڵیدا به‌وه‌ی ماره‌ییه‌كه‌ی هه‌مووی نه‌ده‌نێ یان كه‌می بده‌نێ، كه خه‌ڵكی سه‌رده‌می نه‌فامی وایان ئه‌كرد، ئه‌وه جگه له‌وان ماره بكه‌ن له ئافره‌تانی تر كه خۆتان به باشی ئه‌زانن، پیاو ئه‌توانێ دوو یان سێ یان چوار ژن بێنێت، به‌ڵام له چوار به‌ولاوه حه‌رامه [ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وه ترسان كه دادپه‌روه‌ر نه‌بن له نێوانیاندا ئه‌و كاته ته‌نها یه‌ك ژنێك بهێنن [ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ] یاخود جاریه‌و كه‌نیزه‌ك كاتی خۆی كه هه‌بووه ئه‌توانن ئه‌وانیش بێنن [ ذَلِكَ أَدْنَى أَلَّا تَعُولُوا (٣) ] ئه‌مه ئه‌گه‌ر یه‌ك خێزانێك بێنن باشتره وه سه‌لامه‌تتره له‌وه‌ی كه زیاتر بێنن و سته‌میان لێ بكه‌ن.
(4) {پێدانی مارەیی بە ئافرەتان} [ وَآتُوا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً ] وه ئه‌گه‌ر ئێوه ژنتان هێنا ئه‌وه ماره‌ییه‌كه‌یان بده‌نێ به‌دڵخۆشی و به پێخۆش بوونی خۆتان و له دڵتانه‌وه ده‌رچێ [ فَإِنْ طِبْنَ لَكُمْ عَنْ شَيْءٍ مِنْهُ نَفْسًا فَكُلُوهُ هَنِيئًا مَرِيئًا (٤) ] وه ئه‌گه‌ر ئافره‌تان خۆیان له دڵیان ده‌رچوو به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆریان لێ بكرێ شتێك له ماره‌ییه‌كه‌یان بۆتان گێڕایه‌وه ئه‌وا ئێوه به‌باشی بیخۆن و نۆشی گیانتان بێ مادام فێڵتان لێیان نه‌كردووه‌و زۆرتان لێیان نه‌كردووه به حوسن و ڕه‌زای خۆیان گه‌ڕاندوویانه‌ته‌وه .
(5) [ وَلَا تُؤْتُوا السُّفَهَاءَ أَمْوَالَكُمُ الَّتِي جَعَلَ اللَّهُ لَكُمْ قِيَامًا ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌تیو و بێباوكن و هێشتا منداڵن یان ژیر نین ئێوه‌ى سه‌رپه‌رشتیاریان پاره‌كانیان ته‌سلیم مه‌كه‌ن تا گه‌وره ده‌بن كه خوای گه‌وره به‌هۆى ئه‌و پاره‌و ماڵه‌وه به‌رژه‌وه‌ندى دونیا‌و دوارۆژى ئێوه‌ی راگرتووه [ وَارْزُقُوهُمْ فِيهَا وَاكْسُوهُمْ ] به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی كه پێویستیان بوو له خواردن و پۆشاك و جل‌و به‌رگ بۆیان سه‌رف بكه‌ن [ وَقُولُوا لَهُمْ قَوْلًا مَعْرُوفًا (٥) ] وه قسه‌یه‌كی جوانیان پێ بڵێن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بڵێی هه‌ر كاتێك گه‌وره بووی ئه‌وكاته پاره‌كه‌ت ته‌سلیم ئه‌كه‌م ئێستا تۆ ناتوانی ته‌سه‌ڕوفی پێوه بكه‌یت و له‌وانه‌یه له‌ناوی بده‌یت.
(6) [ وَابْتَلُوا الْيَتَامَى ] وه ئه‌وانه‌ی كه بێ باوكن تاقیان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا گه‌وره بوونه‌و ئه‌توانن پارێزگارى له ماڵی خۆیان بكه‌ن و به‌فیڕۆی نه‌ده‌ن [ حَتَّى إِذَا بَلَغُوا النِّكَاحَ ] تا بالغ ده‌بن، نیشانه‌ی بالغ بوون هاتنه‌وه‌ی مه‌نی¬یه، یاخود ده‌رچوونی تووكه له عانه، یاخود خه‌و بینین و ئیحتیلام بوونه، یان ته‌مه‌ن بگاته پانزه ساڵ، وه سه‌باره‌ت به كچ سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه كه‌وتنه سووڕی مانگانه‌وه‌یه [ فَإِنْ آنَسْتُمْ مِنْهُمْ رُشْدًا ] سه‌ره‌ڕای بالغ بوونه‌كه ئه‌گه‌ر بینیتان عاقڵ بوونه وه گه‌یشتوونه‌ته پله‌ی ڕه‌شاده‌ت و ئه‌توانن به‌جوانی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه له ماڵی خۆیاندا بكه‌ن [ فَادْفَعُوا إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ ] ئه‌وكاته پاره‌كه‌ی خۆیان كه ئه‌مانه‌ته لای ئێوه بیانده‌نێ [ وَلَا تَأْكُلُوهَا إِسْرَافًا وَبِدَارًا أَنْ يَكْبَرُوا ] وه پاره‌ی ئه‌وان مه‌خۆن به‌وه‌ی كه زیادڕه‌وی تیا بكه‌ن یان ده‌ستپێشخه‌ری و په‌له بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مناڵه گه‌وره بێت و بالغ بێت ماڵه‌كه‌ی هه‌مووی له‌ناو بده‌یت و چۆن ویستت لێ بوو بۆ خۆتی به‌كار بێنی شتی وا نه‌كه‌ن [ وَمَنْ كَانَ غَنِيًّا فَلْيَسْتَعْفِفْ ] وه‌هه‌ر كه‌سێك له‌و سه‌رپه‌رشتیارانه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده با ده‌ستكاری ماڵی هه‌تیوه‌كه نه‌كات وه بۆی هه‌ڵبگرێ [ وَمَنْ كَانَ فَقِيرًا فَلْيَأْكُلْ بِالْمَعْرُوفِ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یشی كه فه‌قیره با له ماڵی هه‌تیوه‌كه بخوات به‌ڵام به‌چاكه ئه‌وه‌نده‌ی كه پێویست بێ به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بێباوكانه ده‌كات، یان به قه‌رز بیبات و دواتر بۆیان بگێڕێته‌وه، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ماڵى بێباوكان و سه‌رپه‌رشتیارانى بێباوكان دابه‌زى [ فَإِذَا دَفَعْتُمْ إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ فَأَشْهِدُوا عَلَيْهِمْ ] دوای ئه‌وه‌ی كه بالغ بوون و پاره‌كه‌ی خۆیانتان ته‌سلیم كرد ئه‌وا با كه‌سانێك شایه‌ت بن كه ئێوه ئه‌و پاره‌تان ته‌سلیم كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دواتر تۆمه‌تبار نه‌كرێن [ وَكَفَى بِاللَّهِ حَسِيبًا (٦) ] وه بۆ قیامه‌تیش خوای گه‌وره به‌سه كه چاودێری كرده‌وه‌كانی ئێوه‌یه‌و ئاگای لێیه‌و شایه‌ته به‌سه‌ریه‌وه.
(7) {دابەشكردنی میراتی} [ لِلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ ] كه‌سێك كه ئه‌مرێ ئه‌گه‌ر كوڕی له‌دوای خۆی به‌جێ هێشت ئه‌و كوڕانه ئه‌وه‌ی كه دایك و باوك و خزمه نزیكه‌كانیان به‌جێی دێلن به‌شی خۆیان هه‌یه له‌و میراتیه [ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ ] به‌هه‌مان شێوه ئافره‌تانیش ئه‌گه‌ر دایك و باوكیان مرد یان خزمى نزیكیان مردو میراتیان به‌جێ هێشت ئه‌مانیش به‌شی خۆیان له‌و میراتیه هه‌یه، كه له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا به‌شی ئافره‌تیان نه‌ئه‌داو ئافره‌تیان له میراتی بێبه‌ش ئه‌كرد [ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًا مَفْرُوضًا (٧) ] ئیتر ئه‌گه‌ر زۆر بێت یان كه‌م ئه‌مه به‌شێكی دیاریكراو و حه‌قێكه‌و خوای گه‌وره جێگیری كردووه‌و نابێ بێبه‌شیان بكه‌ن .
(8) [ وَإِذَا حَضَرَ الْقِسْمَةَ أُولُو الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينُ فَارْزُقُوهُمْ مِنْهُ ] وه ئه‌گه‌ر له‌كاتی دابه‌ش كردنی میراتیدا كه‌سانێكی خزم یان بێباوك یان فه‌قیرو هه‌ژار كه میراتیان به‌رناكه‌وێ ئاماده بوون به‌شیان بده‌ن به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له دڵ و ده‌ستدان ده‌رده‌چێ و بێبه‌شیان مه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شی تایبه‌ت و دیاریكراویان نیه [ وَقُولُوا لَهُمْ قَوْلًا مَعْرُوفًا (٨) ] وه كه شتێكیشتان پێیان دا به قسه‌یه‌كی جوان به‌ڕێیان بكه‌ن و منه‌ت مه‌كه‌نه سه‌ریان و ئازاریان مه‌ده‌ن.
(9) [ وَلْيَخْشَ الَّذِينَ لَوْ تَرَكُوا مِنْ خَلْفِهِمْ ذُرِّيَّةً ضِعَافًا خَافُوا عَلَيْهِمْ ] چۆن ئه‌گه‌ر هاتوو له دوای خۆت مناڵى لاواز به‌جێ بێلیت ترست لێیان هه‌یه، وه پێت خۆشه جوان سه‌رپه‌رشتی بكرێن جا تۆش له‌گه‌ڵ مناڵی خه‌ڵكدا به‌هه‌مان شێوه‌یه‌به [ فَلْيَتَّقُوا اللَّهَ وَلْيَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا (٩) ] وه با ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و قسه‌ی ڕاست و دروست بكه‌ن ئه‌وه‌ی كه موافقی حه‌ق و دادپه‌روه‌ری بێ.
(10) [ إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَى ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَارًا وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًا (١٠) ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵی هه‌تیو ئه‌خۆن به زوڵم و سته‌م ئه‌وه ئاگریان خواردووه‌و له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره ئاگر ئه‌خاته ناو سكیانه‌وه، وه ئه‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خ كه گڕو بڵێسه‌ی هه‌یه‌و ئه‌یانگرێته‌وه.
(11) [ يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ ] جابرى كوڕى عبدالله (خوا لێیان رازى بێت) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - ئه‌بو به‌كر به‌پێ سه‌ردانیان كردم له به‌نى سه‌له‌مه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بینیمى ئاگام له خۆم نیه داواى ئاوى كرد‌و ده‌ستنوێژى شوشت و پاشان ئاوه‌كه‌ى پرژانده سه‌رما منیش هاتمه‌وه هۆش خۆم و وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمانم پێده‌كه‌یت چى له ماڵه‌كه‌م بكه‌م؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: خوای گه‌وره ئامۆژگاریتان ئه‌كات سه‌باره‌ت به‌و منداڵانه‌تان كه له دوای خۆتان به‌جێ ئه‌مێنن و میراتیتان لێ ئه‌به‌ن ئه‌گه‌ر كوڕ‌و كچ هه‌ردووكیان به‌جێ مابوون كوڕ دووبه‌ش ئه‌بات و كچ به‌شێك ئه‌بات، واته: كوڕ دوو ئه‌وه‌نده‌ی كچ ئه‌بات، چونكه پیاو نه‌فه‌قه و ماره‌یى له‌سه‌ره و له‌سه‌ر كچ نیه، وه له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا كچیان بێبه‌ش ده‌كرد له میراتى [ فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ ] ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و مناڵانه‌ی كه به‌جێ ماون كچ بوون وه له دوو كچ زیاتر بوون وه كوڕیان له‌گه‌ڵدا نه‌بوو ئه‌وه دوو له‌سه‌ر سێی میراتی باوكیان ئه‌به‌ن، جابرى كوڕى عبدالله (خوا لێیان رازى بێت) ده‌فه‌رمێت: خێزانه‌كه‌ى (سه‌عدى كوڕى ره‌بیع) هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌مه هه‌ردوو كچه‌كه‌ى (سه‌عدى كوڕى ره‌بیع)ن باوكیان له‌گه‌ڵ تۆ بوو له جه‌نگى ئوحود شه‌هید بوو، وه مامه‌یان هه‌موو ماڵه‌كه‌ى بردوون و هیچى بۆ نه‌هێشتونه، وه ناخوازرێن به‌بێ ئه‌وه‌ى پاره‌یان هه‌بێت، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: خواى گه‌وره خۆى له‌م بابه‌ته‌دا بڕیار ده‌دات و ئایه‌تى میراتى دابه‌زى، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ناردى به شوێن مامه‌یانداو فه‌رمووى: دوو له‌سه‌ر سێى ماڵه‌كه بده به هه‌ردوو كچه‌كه‌و هه‌شت یه‌كى بده به دایكیان، ئه‌وه‌ى مایه‌وه بۆ تۆیه [ وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌نها كچێكی به‌جێ هێشت ئه‌وه نیوه‌ی میراتی باوكی ئه‌بات [ وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ ] وه بۆ دایك و باوكی مردووه‌كه هه‌ر یه‌كێ له‌وانه شه‌ش یه‌ك ئه‌بات له‌وه‌ی كه كوڕه‌كه‌یان به‌جێی هێشتووه ئه‌گه‌ر مناڵی هه‌بوو ئیتر كوڕ بێ یان كچ بێ [ فَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ وَلَدٌ وَوَرِثَهُ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ الثُّلُثُ ] ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پیاوه منداڵى نه‌بوو ته‌نها دایك و باوكێكی به‌جێهێشتبوو میراتگری تری به‌جێ نه‌هێشتبوو ئه‌و كاته دایكه‌كه یه‌ك له‌سه‌ر سێ ئه‌بات و باوكه‌كه‌ش دوو له‌سه‌ر سێ ئه‌بات [ فَإِنْ كَانَ لَهُ إِخْوَةٌ فَلِأُمِّهِ السُّدُسُ ] ئه‌گه‌ر هاتوو خوشك و برای به‌جێ هێشتبوو ئه‌گه‌ر كوڕ بێ یان كچ ئه‌و كاته دایكه‌كه شه‌ش یه‌ك ئه‌بات [ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِي بِهَا أَوْ دَيْنٍ ] له‌دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مردووه ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی كردبوو وه‌سیه‌ته‌كه‌ی شه‌رعی بوو وه‌سیه‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێ ئه‌كرێ، یان ئه‌گه‌ر قه‌رزار بوو قه‌رزاریه‌كه‌ی لێ ده‌رئه‌كرێ ئه‌و كاته میراتیه‌كه‌ی دابه‌ش ئه‌كرێت [ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ لَا تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعًا ] خوای گه‌وره میراتی به‌م شێوازه دابه‌ش كردووه كه ئێوه نازانن ئایا باوكتان و مناڵتان له دوای خۆتان كامیان زیاتر سوودی بۆتان ئه‌بێ [ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ ] ئه‌مه فهرزێكه خوای گه‌وره دایناوه ئه‌بێ جێبه‌جێی بكه‌ن نابێ بیگۆڕن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا (١١) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(12) [ وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُنَّ وَلَدٌ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك خێزانه‌كه‌ی مرد وه ماڵی به‌جێ هێشت ئه‌وا نیوه‌ی میراتیه‌كه‌ی بۆ مێرده‌كه‌ی ئه‌بێ ئه‌گه‌ر هاتوو مناڵی به‌جێ نه‌هێشتبوو [ فَإِنْ كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمُ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ ] ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ئافره‌ته منا‌ڵیشی به‌جێ هێشتبوو مێردیشی هه‌بوو ئه‌وا مێرده‌كه‌ى چوار یه‌ك ئه‌بات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مناڵی هه‌یه [ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِينَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ ] ئه‌ویش له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته كه مرد وه‌سیه‌تی كردبوو ئه‌وه‌نده پاره‌كه‌م بكه‌نه خێر به‌مه‌رجێك له سێ یه‌ك زیاتر نه‌بێ، یان قه‌رزاره دوای ئه‌وه‌ی كه قه‌رزی خه‌ڵكی لێ ئه‌درێته‌وه ئه‌و كاته ئه‌وه‌ی مایه‌وه به‌م شێوازه دابه‌ش ئه‌كرێ [ وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَكُمْ وَلَدٌ ] وه ئه‌گه‌ر پیاوێك مردو خێزانى به‌جێ هێشت و مناڵی نه‌بوو ئه‌وا ئه‌و خێزانه چوار یه‌ك ئه‌بات له چوار به‌شدا به‌شێك میراتی پیاوه‌كه‌ی ئه‌بات [ فَإِنْ كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ الثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُمْ ] وه ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه مناڵی به‌جێ هێشت و خێزانیشی هه‌بوو خێزانه‌كه‌ی هه‌شت یه‌ك ئه‌بات [ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ تُوصُونَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ ] ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه وه‌سیه‌تێكی كردبوو وه‌سیه‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر شه‌رعی بوو، یاخود ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌رزار بوو قهرزهكهی لێ ده‌رئه‌كرێ دواتر دابه‌ش ئه‌كرێ [ وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلَالَةً ] (كه‌لاله): به كه‌سێك ئه‌ووترێ كه ئه‌و كه‌سانه‌ی نیه ته‌نها ئه‌وه‌ی كه ئه‌بێته میراتگری برایه‌تی یان مامه‌یه‌تی یان ئامۆزایه‌تی ئه‌وانه ئه‌بێته میراتگری ئه‌وه كهلالهی پێ ئه‌ووترێ، وه ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك مردو كوڕ‌و باوكی به‌جێ نه‌هێشت [ أَوِ امْرَأَةٌ ] یاخود ئافره‌تێك به‌هه‌مان شێوه (كه‌لاله)یه مێرد‌و ئه‌و شتانه‌ی به‌جێنه‌هێشتووه ته‌نها برای یان مامه‌ی یان ئامۆزای ئه‌بێته میراتگری [ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو خوشك و برای له دایكى هه‌بوو ئه‌وا هه‌ر یه‌كێ له‌وانه شه‌ش یه‌ك ئه‌بات [ فَإِنْ كَانُوا أَكْثَرَ مِنْ ذَلِكَ فَهُمْ شُرَكَاءُ فِي الثُّلُثِ ] ئه‌گه‌ر ژماره‌یان زیاتر بوو ئه‌و كاته به‌شدارن له سێ یهكهكهدا [ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصَى بِهَا أَوْ دَيْنٍ غَيْرَ مُضَارٍّ ] له دوای ئه‌وه‌ی كه به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی كردبوو وه‌سیه‌ته‌كه‌ی شه‌رعی بوو جێبه‌جێ ئه‌كرێ، یاخود ئه‌گه‌ر قه‌رزار بوو قهرزهكهی لێ ئه‌درێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه وه‌سیه‌ته‌كه‌ى زه‌ره‌ر بگه‌یه‌نێ به میراتگره‌كانی، یاخود وه‌سیه‌ت بكات زیاتر له سێ یه‌كى ماڵه‌كه‌ی بكرێته خێر ئه‌و وه‌سیه‌ته دروست نیه‌و شه‌رعی نیه‌و جێبه‌جێ ناكرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ زیانگه‌یاندنه به میراتگره‌كانی [ وَصِيَّةً مِنَ اللَّهِ ] هه‌ر وه‌سێتێك پێچه‌وانه‌ی ئامۆژگارى خوای گه‌وره بوو جێبه‌جێ ناكرێ ئامۆژگارى خوای گه‌وره شه‌رعییه‌و جێبه‌جێ ئه‌كرێ [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٌ (١٢) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و حه‌لیم و له‌سه‌رخۆیه‌و په‌له ناكات له سزادانى به‌نده‌كانى.
(13) [ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ ] ئه‌مه‌ی پێشه‌وه كه باسمان كرد سنووری خوای گه‌وره‌یه نابێ بیبه‌زێنن [ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] وه هه‌ر كه‌سێ گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكات- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وا خواى گه‌وره ئه‌یخاته ناو بهههشتێكهوه كه پڕه له باخ و باخات كه جۆگه‌له ئاو به ژێریاندا ئه‌ڕوات به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ وَذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (١٣) ] به‌ڕاستی ئه‌مه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌یه.
(14) [ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه هه‌ر كه‌سێ سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكات [ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ ] وه سنووری خوای گه‌وره ببه‌زێنێ و ئه‌م حوكمانه بگۆڕێ [ يُدْخِلْهُ نَارًا خَالِدًا فِيهَا ] ئه‌وا خوای گه‌وره ئه‌یخاته ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌و به نه‌مری تیایدا ده‌مێنێته‌وه [ وَلَهُ عَذَابٌ مُهِينٌ (١٤) ] وه سزایه‌كی ئه‌دات كه تیایدا ڕیسواو سه‌رشۆڕو زه‌لیلی ئه‌كات.
(15) {سزای ئافرەتی زیناكار} [ وَاللَّاتِي يَأْتِينَ الْفَاحِشَةَ مِنْ نِسَائِكُمْ ] وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه زینا ئه‌كه‌ن [ فَاسْتَشْهِدُوا عَلَيْهِنَّ أَرْبَعَةً مِنْكُمْ ] ئه‌وه چوار كه‌س بكه‌ن به شایه‌ت به‌سه‌ریانه‌وه [ فَإِنْ شَهِدُوا فَأَمْسِكُوهُنَّ فِي الْبُيُوتِ حَتَّى يَتَوَفَّاهُنَّ الْمَوْتُ ] ئه‌گه‌ر چوار كه‌س شایه‌تیاندا ئه‌وه له ماڵه‌وه بیانهێلنه‌وه‌و به‌ندیان بكه‌ن بۆ هه‌میشه‌یی تا ئه‌مرن [ أَوْ يَجْعَلَ اللَّهُ لَهُنَّ سَبِيلًا (١٥) ] یان خوای گه‌وره ڕێگایه‌كی تریان بۆ دائه‌نێت، كه ئه‌م ئایه‌ته نه‌سخ بۆوه به ئایه‌تی سووره‌تی (نور) كه خوای گه‌وره فه‌رمووی: [ الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ ] (النُّور:٢) واته: سه‌د جه‌ڵده‌یان لێ بده‌ن.
(16) [ وَاللَّذَانِ يَأْتِيَانِهَا مِنْكُمْ فَآذُوهُمَا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو چ پیاو یان ئافره‌ت زینایان كرد ئه‌وه ئێوه ئازاریان بده‌ن به لێدان و سه‌رزه‌نشت كردن [ فَإِنْ تَابَا وَأَصْلَحَا فَأَعْرِضُوا عَنْهُمَا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌وبه‌یان كرد له‌و زینایه وه له‌دوای ئه‌وه كرده‌وه‌ی چاكیان كرد ئه‌وه وازیان لێ بێنن و ئازاریان مه‌ده‌ن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ تَوَّابًا رَحِيمًا (١٦) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر ته‌وبه قبووڵ ده‌كات وه زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه، دیسانه‌وه ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی كه ئایه‌تی جه‌ڵده‌كه دابه‌زێ كه له سووره‌تی (نور) دا هاتبوو.
(17) {تەوبە كردن بۆ كێیە؟} [ إِنَّمَا التَّوْبَةُ عَلَى اللَّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السُّوءَ بِجَهَالَةٍ ] خوای گه‌وره قبووڵ كردنی ته‌وبه‌ی له‌سه‌ر خۆی پێویست كردووه كه هه‌ر كه‌سێ ته‌وبه بكات خوا ته‌وبه‌ی لێ قبووڵ ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خراپه ئه‌كه‌ن به نه‌زانی، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: هه‌ر كه‌سێك خراپه‌ی كرد ئه‌وه جاهیل و نه‌زانه [ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِنْ قَرِيبٍ ] پاشان به‌نزیكى ئه‌گه‌ڕێنه‌وه واته: پێش ئه‌وه‌ی كه ڕوح بگاته غه‌رغه‌ره‌یان [ فَأُولَئِكَ يَتُوبُ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ] ئا ئه‌مانه خوای گه‌وره ته‌وبه‌یان لێ قبووڵ ده‌كات و لێیان خۆش ئه‌بێ [ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (١٧) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(18) [ وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ ] وه ته‌وبه بۆ ئه‌و كه‌سانه نیه كه هه‌موو جۆره خراپه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن [ حَتَّى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ ] تا یه‌كێكیان ئه‌گاته سه‌ره‌مه‌رگ كه دڵنیایه ئه‌مرێ و ڕوح ئه‌گاته غه‌رغه‌ره‌ی [ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآنَ ] ئه‌ڵێ: ئه‌وه من ئێستا ته‌وبه‌م كرد ته‌وبه بۆ ئه‌وانه نیه [ وَلَا الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ ] وه ته‌وبه بۆ ئه‌و كه‌سانه نیه كه به‌كافری ئه‌مرن [ أُولَئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (١٨) ] ئا ئه‌مانه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازارمان بۆ ئاماده كردوون.
(19) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَرِثُوا النِّسَاءَ كَرْهًا ] له‌سه‌رده‌می نه‌فامى و نه‌زانیدا ئافره‌تێ مێرده‌كه‌ی بمردایه ئه‌گه‌ر جوان بوایه بۆ خۆیان به میراتی ئه‌یانبردو ماره‌یان ئه‌كردو خۆیان له هه‌موو كه‌س له پێشتر ده‌زانى پێی، وه ئه‌گه‌ر جوانیش نه‌بوایه نه‌یان ئه‌هێشت شوو بكات تا مردن بۆ ئه‌وه‌ی میراتییه‌كه‌ی به‌رن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی باوه‌ڕداران حه‌ڵاڵ نیه بۆ ئێوه به‌زۆر ئافره‌تان به‌میراتی به‌رن [ وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ ] وه ئافره‌ت سه‌غڵه‌ت و ناچار مه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ماره‌یی بۆ پیاوه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه‌و داوای ته‌ڵاق بكات ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو زینای كرد ئه‌و كاته دروسته پیاو ناچارى بكات یاخود زۆری لێ بكات بۆ ئه‌وه‌ى داواى ته‌ڵاق بكات [ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] به‌ڵام ئێوه به‌جوانی و به باشه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا بكه‌ن و كردار‌و گوفتارتان چاك بێت له‌گه‌ڵیاندا [ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا (١٩) ] وه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ڕقتان له خێزانه‌كانتان بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی فاحیشه‌و زیناو خراپه‌كاری كردبێ ئه‌وه له‌وانه‌یه ئێوه شتێكتان له‌لا ناخۆش بێ و پێتان ناخۆش بێ به‌ڵام خوای گه‌وره خێرێكی زۆری تێ كردبێ ئێوه نازانن له‌وانه‌یه مناڵی باشی ببێ بۆیه ئارام بگرن له‌سه‌ریان.
(20) [ وَإِنْ أَرَدْتُمُ اسْتِبْدَالَ زَوْجٍ مَكَانَ زَوْجٍ وَآتَيْتُمْ إِحْدَاهُنَّ قِنْطَارًا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو خێزانێكی ترتان هێنا وه قینتارێك ماره‌ییتان پێیدا، واته: سه‌د ڕه‌تڵ ئاڵتوونتان پێیدا، ئه‌وه‌نده زۆرتان دا [ فَلَا تَأْخُذُوا مِنْهُ شَيْئًا ] پاشان ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌ڵاقت دا نابێ هیچ له ماره‌ییه‌كه‌ی لێ بسه‌نیته‌وه [ أَتَأْخُذُونَهُ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا (٢٠) ] ئایا ئێوه ئه‌و ماره‌ییه‌یان لێ ئه‌سه‌ننه‌وه به‌بێ حه‌ق ئه‌مه بوهتان و ناحه‌قییه وه تاوانێكی زۆر ئاشكرایه‌و حه‌رامه.
(21) [ وَكَيْفَ تَأْخُذُونَهُ وَقَدْ أَفْضَى بَعْضُكُمْ إِلَى بَعْضٍ ] وه چۆن ئێوه ئه‌و ماره‌ییه له ئافره‌تان ئه‌سه‌ننه‌وه كاتێك كه ئێوه به‌یه‌كه‌وه جیماع و سه‌رجێیتان كردووه [ وَأَخَذْنَ مِنْكُمْ مِيثَاقًا غَلِيظًا (٢١) ] وه پێشتریش عه‌قدو به‌ڵێنێكی ئه‌ستوور له نێوانتاندا هه‌بووه كه عه‌قدی ماره‌بڕین بووه، وه ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو خێزانه‌كه‌ی گواسته‌وه‌و جیماعی له‌گه‌ڵ كرد‌و دواى ئه‌وه ته‌ڵاقیدا ئه‌وه ئه‌و ماره‌ییه هه‌مووی بۆ خێزانه‌كه ئه‌بێت، وه ئه‌گه‌ر پێش گواستنه‌وه ته‌ڵاقى بدات ئه‌وه نیوه‌ى ماره‌ییه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت، ئیلا ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه خۆی داوای ته‌ڵاق و خولع بكات ئه‌و كاته هیچى ناكه‌وێت و ده‌بێت ماره‌ییه‌كه بۆ پیاوه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه.
(22) { ئەو ئافرەتانەی كە حەرامن مارە بكرێن} [ وَلَا تَنْكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُمْ مِنَ النِّسَاءِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ] له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا ئه‌گه‌ر پیاو باوكی بمردایه یان باوكی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدایه ئه‌چوو باوه‌ژنه‌كه‌ی خۆی ماره ئه‌كرده‌وه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئێوه نه‌كه‌ن باوه‌ژنی خۆتان ماره بكه‌ن چونكه ته‌نها به ماره‌بڕینى له باوكتان له ئێوه حه‌رام ده‌بێت، ئیلا ئه‌وه‌ی له پێشتر‌و له كۆندا ڕوویداوه ئه‌وه خوای گه‌وره سزاتان نادات به‌ڵام له‌مه‌ودوا حه‌رامه [ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَمَقْتًا وَسَاءَ سَبِيلًا (٢٢) ] به دڵنیایى ئه‌مه فاحیشه‌یه‌و به‌زینا حیسابه‌و ماره‌ی نایات وه شتێكی ڕق لێ‌بوو بوغزێنراوه وه خراپترین ڕێگاو كاره كه مرۆڤـ باوه‌ژنی خۆی ماره بكاته‌وه.
(23) [ حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ ] خوای گه‌وره ئه‌مانه‌ی لێتان حه‌رام كردووه: دایكتان وه نه‌نكتان وه تا به‌ره‌و سه‌ره‌وه بڕوا [ وَبَنَاتُكُمْ ] وه كچتان وه كچی كچتان تا به‌ره‌و خواره‌وه بڕوا [ وَأَخَوَاتُكُمْ ] وه خوشكتان [ وَعَمَّاتُكُمْ ] وه‌خوشكی باوكتان (پور) [ وَخَالَاتُكُمْ ] وه خوشكی دایكتان (میمك) [ وَبَنَاتُ الْأَخِ ] وه كچی برا (برازا) [ وَبَنَاتُ الْأُخْتِ ] وه كچی خوشك (خوشكه‌زا) [ وَأُمَّهَاتُكُمُ اللَّاتِي أَرْضَعْنَكُمْ ] وه ئه‌و دایكانه‌ی كه شیریان پێتان داوه ئه‌ویش ده‌بێ به‌دایكتان به‌مه‌رجێك ته‌مه‌نتان دوو ساڵ كه‌متر بێت و پێنج جار تێر شیرتان خواردبێ [ وَأَخَوَاتُكُمْ مِنَ الرَّضَاعَةِ ] وه خوشكی شیریتیان [ وَأُمَّهَاتُ نِسَائِكُمْ ] وه دایكی خێزانه‌كانتان (خه‌سو) [ وَرَبَائِبُكُمُ اللَّاتِي فِي حُجُورِكُمْ مِنْ نِسَائِكُمُ اللَّاتِي دَخَلْتُمْ بِهِنَّ ] وه ئه‌گه‌ر بێوه‌ژنێكت هێناو گواستته‌وه‌و كچی هه‌بوو ئیتر كچه‌كه‌ی بۆ هه‌میشه‌یی لێت حه‌رام ئه‌بێ، ئیتر ئه‌و كچه تۆ به‌خێوی بكه‌ی كه زیاتر وابووه یان به‌خێویشی نه‌كه‌ی [ فَإِنْ لَمْ تَكُونُوا دَخَلْتُمْ بِهِنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ته بێوه‌ژنه‌كه‌ت ماره بڕی و نه‌تگواسته‌وه‌و ته‌ڵاقتداو پاشان كچه‌كه‌یت هێنا ئه‌وه دروسته مادام نه‌تگواستۆته‌وه [ وَحَلَائِلُ أَبْنَائِكُمُ الَّذِينَ مِنْ أَصْلَابِكُمْ ] وه ژنی كوڕه‌كه‌تان (بووكتان) ئه‌و كوڕه‌ی كه له پشتی خۆته ئه‌ویش لێتان حه‌رامه ته‌نها ماره‌ی بكات ئیتر لێتان حه‌رام ئه‌بێ، نه‌ك وه‌كو له سه‌رده‌می نه‌زانیدا كوڕی خه‌ڵكتان ئه‌كرد به كوڕی خۆتان به (ته‌به‌ننی) [ وَأَنْ تَجْمَعُوا بَيْنَ الْأُخْتَيْنِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ] یاخود ئه‌گه‌ر بێتوو دوو خوشك به‌یه‌كه‌وه ماره بكه‌ن ئیلا ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می نه‌زانیدا كردبێتتان خوای گه‌وره لێتان ناگرێ پێش ئه‌وه‌ی كه حه‌رام بێت كه خه‌ڵكى سه‌رده‌مى نه‌فامى ده‌یانكرد خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا (٢٣) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.
(24) [ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاءِ إِلَّا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ] وه ئه‌و ئافره‌تانه‌تان لێ حه‌رامه كه مێردیان هه‌یه هێشتا مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاقی نه‌داوه یان ته‌ڵاقی داوه‌و هێشتا عیدده‌ی ته‌واو نه‌بووه ئیلا ئه‌وه‌ی كه جاریه‌و كه‌نیزه‌یه و ئافره‌تی كافران كه له جه‌نگدا به دیل ئه‌گیرێن حه‌ڵاڵن بۆتان [ كِتَابَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] ئه‌مه حوكمی خوای گه‌وره‌یه بۆ ئێوه‌ی داناوه‌و نابێ بیگۆڕن [ وَأُحِلَّ لَكُمْ مَا وَرَاءَ ذَلِكُمْ ] جگه له‌مانه‌ی كه باسمان كرد خوای گه‌وره ئافره‌تانى تر‌ى بۆتان حه‌ڵاڵ كردووه [ أَنْ تَبْتَغُوا بِأَمْوَالِكُمْ ] به‌وه‌ی كه به‌ماڵی خۆتان ماره‌یی بده‌ن به‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئه‌یانهێنن [ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ ] وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆتان داوێن پاك بكه‌ن و خۆتان بپارێزن له زینا كردن [ فَمَا اسْتَمْتَعْتُمْ بِهِ مِنْهُنَّ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةً ] ئه‌وه‌نده‌ی كه سوودتان له‌و ئافره‌تانه بینی به‌جیماع كردن و نزیك بوونه‌وه‌و نیكاحی شه‌رعی ئه‌وا ماره‌یی خۆیانیان بده‌نێ، وه وتراوه: (فَمَا اسْتَمْتَعْتُمْ) مه‌به‌ست پێی موتعه‌یه كه له‌سه‌ره‌تای ئیسلامدا حه‌ڵاڵ بووه پاشان نه‌سخ بۆوه كه فه‌رمووده‌كه له بوخاری و موسلیم هاتووه ئیمامی عه‌لى گێڕاویه‌تیه‌وه: (أَنَّ النَّبِيَّ- صلى الله عليه وسلم - نَهَى عَنْ نِكَاحِ الْمُتْعَةِ يَوْمَ خَيْبَرَ، وَعَنْ لُحُومِ الْحُمُرِ الْأَهْلِيَّةِ) (البخاري (٥١١٥) مسلم (١٤٠٧)) پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - نه‌هی كرد له نیكاحی موتعه‌و سیخه وه له گۆشتی گوێدرێژی ماڵی له غه‌زای خه‌یبه‌ردا [ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَاضَيْتُمْ بِهِ مِنْ بَعْدِ الْفَرِيضَةِ ] وه له دوای ده‌ستنیشان كردنی ماره‌ییش گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له نێوان خۆتاندا ڕێ بكه‌ون ئایا زیاتری ئه‌ده‌یتێ یان بۆت ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه له دڵه‌وه ده‌رچێت [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا (٢٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(25) [ وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ مِنْكُمْ طَوْلًا أَنْ يَنْكِحَ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ ] وه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو پاره‌ی نه‌بوو كه ئافره‌تێكی ئازادی داوێن پاكى باوه‌ڕدار بێنێ [ فَمِنْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ مِنْ فَتَيَاتِكُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ] ئه‌و كاته ئه‌توانێ جاریه‌و كه‌نیزه‌كێك بێنێ كه ئیمانداره [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِكُمْ ] وه خوای گه‌وره خۆی زاناتره به سوێند خواردنی ئێوه یاخود به ئیمانی ئێوه [ بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ ] كه هه‌مووتان نه‌وه‌ی ئاده‌من [ فَانْكِحُوهُنَّ بِإِذْنِ أَهْلِهِنَّ ] ئه‌وه به ئیزنی خاوه‌نه‌كانیان بیانهێنن [ وَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] وه ماره‌ییان بده‌نێ به‌چاكه [ مُحْصَنَاتٍ غَيْرَ مُسَافِحَاتٍ وَلَا مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ ] ئه‌وانه‌ی كه داوێن پاكن نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه زیناكار بن یان ئه‌وانه‌ی كه دۆستیان هه‌یه [ فَإِذَا أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَاحِشَةٍ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى الْمُحْصَنَاتِ مِنَ الْعَذَابِ ] ئه‌گه‌ر هاتوو داوێن پاك بوون و دوای ئه‌وه‌ی كه هێنایانتان زینایان كرد كه ئافره‌تێكی ئازاد سه‌د جه‌ڵده‌ی لێ ئه‌درێ ئه‌وان كه‌نیزه‌كن نیوه واته: په‌نجا جه‌ڵده‌یان لێ ئه‌درێ [ ذَلِكَ لِمَنْ خَشِيَ الْعَنَتَ مِنْكُمْ ] ئه‌مه بۆ كه‌سێك كه ناتوانێ ئافره‌تی ئازاد بێنێ و له‌وه ئه‌ترسێ تووشی نه‌هامه‌تى و تاوان بێ ئه‌وا ئه‌و كه‌نیزه‌كانه بێنن [ وَأَنْ تَصْبِرُوا خَيْرٌ لَكُمْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئارام بگرن ئافره‌تی ئازاد بێنن ئه‌وه باشتره بۆتان [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢٥) ] وه به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌ییه.
(26) [ يُرِيدُ اللَّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمْ وَيَهْدِيَكُمْ سُنَنَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ ] خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ ئه‌م شتانه‌تان بۆ ڕوون بكاته‌وه وه ڕێگای پێغه‌مبه‌رانی پێش خۆتان بۆ ڕوون بكاته‌وه تا شوێنی بكه‌ون [ وَيَتُوبَ عَلَيْكُمْ ] وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌وبه‌تان لێ قبووڵ بكات [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٢٦) ] وه به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(27) [ وَاللَّهُ يُرِيدُ أَنْ يَتُوبَ عَلَيْكُمْ ] وه خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ ته‌وبه‌تان لێ قبووڵ بكات و لێتان خۆشبێ [ وَيُرِيدُ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الشَّهَوَاتِ أَنْ تَمِيلُوا مَيْلًا عَظِيمًا (٢٧) ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شوێن شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووی خۆیان كه‌وتوونه ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ ئێوه لابده‌ن و سه‌رنجتان ڕاكێشن سه‌رنج ڕاكێشان و لادانێكی یه‌كجار گه‌وره بۆ ڕێگای خۆیان بۆ به‌دڕه‌وشتی.
(28) [ يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُخَفِّفَ عَنْكُمْ ] خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ كارئاسانیتان بۆ بكات و نایه‌وێ كارتان له‌سه‌ر قورس بكات [ وَخُلِقَ الْإِنْسَانُ ضَعِيفًا (٢٨) ] وه خوای گه‌وره مرۆڤی وا دروست كردووه كه لاوازه ناتوانێ به‌رگه‌ی زۆر شت بگرێ بۆیه كارئاسانیتان بۆ ده‌كات.
(29) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ماڵی خۆتان له‌نێوان یه‌كتریدا به باتڵ و به‌حه‌رام مه‌خۆن وه‌كو ڕه‌شوه‌و به‌رتیل و پاره‌ی فاڵچێتی و پاره‌ی زیناو قومارو ریباو هه‌ر شتێك كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردبێ [ إِلَّا أَنْ تَكُونَ تِجَارَةً عَنْ تَرَاضٍ مِنْكُمْ ] ئیلا ئه‌گه‌ر بازرگانیه‌ك بێت به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا كڕیار‌و فرۆشیار، وه غه‌ش و فێڵ و نادیاری تیا نه‌بێت [ وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ ] وه ئێوه خۆتان مه‌كوژن چونكه به‌هه‌ر شتێك خۆتان بكوژن له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خدا به‌و شته سزا ده‌درێن، یاخود هه‌ندێكتان هه‌ندێكتان مه‌كوژن كه هه‌ر كه‌سێكت كوشت وه‌ك ئه‌وه وایه خۆتت كوشتبێ [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا (٢٩) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه به‌رامبه‌ر ئێوه.
(30) [ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ عُدْوَانًا وَظُلْمًا ] وه‌هه‌ر كه‌سێك ئه‌م شته بكات ماڵی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق و به‌زوڵم بخوات یان كه‌سێك بكوژێ به دوژمنكاری و به زوڵم به‌بێ حه‌ق [ فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًا وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا (٣٠) ] ئه‌وا ئه‌یخه‌نه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه كه ئه‌مه‌یش لای خوای گه‌وره زۆر ئاسانه، وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(31) {تاوانی گەورە چییە؟} [ إِنْ تَجْتَنِبُوا كَبَائِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ ] ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان به دوور بگرن وه خۆتان بپارێزن له تاوانه گه‌وره‌كان ئه‌وه ئێمه له تاوانه بچووكه‌كانتان خۆش ئه‌بین، تاوانی گه‌وره هه‌موو تاوانێكه كه خوای گه‌وره هه‌ڕه‌شه‌ی ئاگری دۆزه‌خی لێ كردبێت، یان غه‌زه‌بی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت، یان له‌عنه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت، یان حدودو سنووری خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێ له دونیا [ وَنُدْخِلْكُمْ مُدْخَلًا كَرِيمًا (٣١) ] وه ئه‌تانخه‌ینه شوێنێكى چاكه‌وه‌و پێی ڕازین كه به‌هه‌شته.
(32) [ وَلَا تَتَمَنَّوْا مَا فَضَّلَ اللَّهُ بِهِ بَعْضَكُمْ عَلَى بَعْضٍ ] ئێوه ئاواته‌خواز مه‌بن و حه‌سوودی مه‌به‌ن به‌و فه‌زڵه‌ی كه خوای گه‌وره ڕژاندوویه‌تى به‌سه‌ر هه‌ندێكتاندا، به‌ڵكو داوا له خواى گه‌وره بكه‌ن كه به ئێوه‌یشى ببه‌خشێت [ لِلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِمَّا اكْتَسَبُوا ] پیاوان هه‌ر شتێك خۆیان به‌ده‌ستی بێنن ئه‌وه به‌ش و پشكی خۆیانه [ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا اكْتَسَبْنَ ] وه ئافره‌تانیش هه‌ر شتێك به‌ده‌ست بێنن ئه‌وا به‌ش و پشكی خۆیانه [ وَاسْأَلُوا اللَّهَ مِنْ فَضْلِهِ ] له جیاتی ئه‌وه‌ی حه‌سوودی به‌یه‌كتری ببه‌ن داوای فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا (٣٢) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانایه‌و زانیاری به‌هه‌موو شتێك هه‌یه.
(33) [ وَلِكُلٍّ جَعَلْنَا مَوَالِيَ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ ] وه بۆ ئه‌و هه‌موو كه‌سێك میراتگرمان داناوه له‌وه‌ى كه دایك و باوكی یان خزمه‌كانی به‌جێی دێلن [ وَالَّذِينَ عَقَدَتْ أَيْمَانُكُمْ فَآتُوهُمْ نَصِيبَهُمْ ] ئه‌وانه‌یشی كه وه‌عدو به‌ڵێنتان به‌یه‌كتر داوه كه له‌سه‌رده‌می نه‌زانیدا پیاو به‌ڵێنی به پیاو ئه‌دا كه ئه‌گه‌ر من مردم تۆ ببه بهمیراتگرم، وه ئه‌گه‌ر تۆ مردی من ئه‌بم به میراتگرت، وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - برایه‌تى خسته نێوان موهاجیرو ئه‌نصاره‌كان میراتیان له یه‌كترى ده‌برد، تا ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى ئه‌م شته نه‌سخ بۆوه، وه به‌م ئایه‌ته‌یش كه خوای گه‌وره فه‌رمووی: [ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ ] (الْأَحْزَابِ: ٦ ، الْأَنْفَالِ: ٧٥) واته: خزمه‌كان شایانترن میراتى له یه‌كترى ببه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدًا (٣٣) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره شاهێده به‌سه‌ر هه‌موو شتێكه‌وه.
(34) { چارەسەری ئافرەتی سەرپێچیكار} [ الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ ] پیاوان سه‌رپه‌رشتیارو باڵاده‌ستن به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه [ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ ] به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌زڵی هه‌ندێكیانی داوه به‌سه‌ر هه‌ندێكیاندا فه‌زڵی پیاوی داوه به‌سه‌ر ئافره‌تدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هێزتره وه توانای ئیشوكاری زیاتره [ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ] وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له ماڵی خۆیان ئه‌به‌خشن، وه ماره‌یى و نه‌فه‌قه‌ی ئافره‌ت له‌سه‌ر پیاوه پیاوان نه‌فه‌قه‌ی ئافره‌تان ئه‌كه‌ن [ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ ] ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه چاكن وه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - پاشان مێرده‌كانیشیان ئه‌كه‌ن [ حَافِظَاتٌ لِلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللَّهُ ] وه له كاتی ئاماده نه‌بوونی مێرده‌كانیاندا له ماڵه‌وه به‌پارێزگاری خوای گه‌وره خۆیان و منداڵیان ئه‌پارێزن وه ماڵی مێرده‌كانیان ئه‌پارێزن [ وَاللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ ] وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئێوه ترسی ئه‌وه‌تان لێیان هه‌یه كه سه‌رپێچیتان بكه‌ن و به‌قسه‌تان نه‌كه‌ن و گوێڕایه‌ڵیتان نه‌كه‌ن [ فَعِظُوهُنَّ ] ئه‌وه ئامۆژگاریان بكه‌ن [ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ ] ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری سوودی نه‌بوو له جێگادا پشتیان تێ بكه‌ن و جێگایان لێ جیا بكه‌نه‌وه‌و لێیان دووربكه‌ونه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش سوودی نه‌بوو [ وَاضْرِبُوهُنَّ ] وه لێیان بده‌ن به‌ڵام (ضربا غير مبرح) نه شوێنێكی بشكێنی، وه نه‌شوێنه‌واری دیار بێت، وه نه خوێنى لێبێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانێ تۆ لێی تووڕه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیصڵاحی بكه‌ی [ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا ] وه ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵیان كردن ئه‌و كاته وازیان لێ بێنن نه به قسه نه به‌كرده‌وه هیچ شتێكی خراپیان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا (٣٤) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر به‌رزه له زاتی پیرۆزیدا وه له كرده‌وه‌یدا وه له سیفاتیدا وه خوای گه‌وره زۆر گه‌وره‌یه، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه له پیاوان ئه‌گه‌ر سته‌م بكه‌ن له ئافره‌تان.
(35) [ وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا ] ئه‌گه‌ر له‌وه ترسان كه ناكۆكى و كێشه‌ی نێوان ژن و پیاو گه‌وره بێته‌وه [ فَابْعَثُوا حَكَمًا مِنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِنْ أَهْلِهَا ] ئه‌وا دوو پیاوی عاقڵ و دیندارو دادپه‌روه‌ر بنێرن یه‌كێك له لایه‌نی پیاوه‌كه‌و یه‌كێك له‌لایه‌نی ئافره‌ته‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان صوڵح بكه‌ن له نێوان ئه‌و ژن و پیاوه‌دا [ إِنْ يُرِيدَا إِصْلَاحًا يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا ] ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو دادوه‌ره مه‌به‌ستیان صوڵح و ڕێكه‌وتن بێت و نیه‌تیان باش بێت ئه‌وه خوای گه‌وره نێوانی ئه‌و ژن و پیاوه ڕێك ئه‌خاته‌وه‌و به‌یه‌كتریان ئه‌گه‌یه‌نێته‌وه [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًا (٣٥) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانایه وه زانیاریه‌كی زۆر ووردى هه‌یه.
(36) {چەند رەوشت‌و ئاكارێكی جوان} [ وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ] وه ئێوه عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن و به‌تاك و ته‌نها بیپه‌رستن وه هیچ جۆره شه‌ریكێك بۆ خوای گه‌وره بڕیار مه‌ده‌ن نه شیركی گه‌وره نه بچووك [ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ] وه له‌گه‌ڵ دایك و باوكتاندا چاكه‌كار بن [ وَبِذِي الْقُرْبَى ] وه له‌گه‌ڵ خزمه نزیكهكانتاندا [ وَالْيَتَامَى ] وه له‌گه‌ڵ بێ باوكان و [ وَالْمَسَاكِينِ ] هه‌ژاران و [ وَالْجَارِ ذِي الْقُرْبَى ] وه دراوسێی خزم، یان موسڵمان [ وَالْجَارِ الْجُنُبِ ] وه دراوسێى بێگانه، یاخود كه موسڵمان نین [ وَالصَّاحِبِ بِالْجَنْبِ ] وه هاوڕێی سه‌فه‌رو [ وَابْنِ السَّبِيلِ ] ڕێبواران كه شار‌و وڵاتی خۆیان به‌جێ هێشتووه [ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ] وه كه‌نیزه‌ك و كۆیله‌و به‌نده‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا چاك بن. {چەند رەوشتێكی ناشیرین} [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ مَنْ كَانَ مُخْتَالًا فَخُورًا (٣٦) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه خۆبه‌گه‌وره‌زان و لووتبه‌رزن وه فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ئه‌كه‌ن.
(37) [ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبُخْلِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان ڕه‌زیلن و ئه‌و مافانه‌ی له‌سه‌ریانه جێبه‌جێی ناكه‌ن وه فه‌رمانیش به‌خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن به‌ڕه‌زیلی و چروكی [ وَيَكْتُمُونَ مَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ] وه ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون له فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی ئه‌یشارنه‌وه‌و پێیانه‌وه دیار نیه‌و خۆیان واده‌رئه‌خه‌ن كه فه‌قیرو هه‌ژارن، یاخود مه‌به‌ست پێى جوله‌كه‌یه كه ره‌زیلیان كرد‌و پێغه‌مبه‌رایه‌تى پێغه‌مبه‌ری خوایان- صلى الله عليه وسلم - شارده‌وه‌و دهریاننهخست [ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُهِينًا (٣٧) ] وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافرن و كوفرانه‌ى نیعمه‌تى خوا ده‌كه‌ن له‌ناو دۆزه‌خدا سزایه‌كمان بۆیان داناوه كه ڕیسواو سه‌رشۆڕیان ئه‌كه‌ین.
(38) [ وَالَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ رِئَاءَ النَّاسِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵه‌كانی خۆیان ئه‌به‌خشن به‌ڵام بۆ ڕیاو ڕووبینیانه‌و له‌به‌ر خوای گه‌وره‌یان نیه [ وَلَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ ] وه ئیمانیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی نیه [ وَمَنْ يَكُنِ الشَّيْطَانُ لَهُ قَرِينًا فَسَاءَ قَرِينًا (٣٨) ] وه‌هه‌ر كه‌سێك شه‌یتان دۆست و هاوه‌ڵی بێت و له‌گه‌ڵیدا بێ ئه‌وا خراپترین دۆست و هاوڕێیه چونكه فه‌رمانی پێ ده‌كات به‌ڕه‌زیلی و چرووكی و ڕیاو هه‌موو خراپه‌كاریه‌ك.
(39) [ وَمَاذَا عَلَيْهِمْ لَوْ آمَنُوا بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَنْفَقُوا مِمَّا رَزَقَهُمُ اللَّهُ ] چی ئه‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ئیمانیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی بهێنایه، وه بیبه‌خشن له پێناو خوای گه‌وره‌دا له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیون [ وَكَانَ اللَّهُ بِهِمْ عَلِيمًا (٣٩) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌وان و ئاگای له حاڵ و نیه‌تیان هه‌یه.
(40) [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زوڵم و سته‌م له هیچ كه‌سێك ناكات ئه‌گه‌ر به كێشی مێرووله‌یه‌كی بچو‌وكیش بێت، یاخود به‌كێشی گهردێكیش بێت [ وَإِنْ تَكُ حَسَنَةً يُضَاعِفْهَا ] وه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی چاكه بكات ئه‌وه خوای گه‌وره چه‌ند قاتێ ئه‌جرو پاداشتی ئه‌داته‌وه [ وَيُؤْتِ مِنْ لَدُنْهُ أَجْرًا عَظِيمًا (٤٠) ] وه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌داته‌وه له به‌هه‌شتدا.
(41) [ فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ ] ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا حاڵى خه‌ڵكى چۆن بێت كاتێك كه له هه‌موو ئوممه‌تێك كه‌سێك ئه‌كه‌ینه شایه‌ت به‌سه‌ریانه‌وه كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه [ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلَاءِ شَهِيدًا (٤١) ] وه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆیش ئه‌كه‌ین به‌شایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته‌وه‌و كافرانه‌وه كه دینه‌كه‌ت پێیان گه‌یاندووه، (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - پێى فه‌رمووم: قورئانم بۆ بخوێنه، وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - قورئان بۆ تۆ بخوێنم كه بۆ خۆت دابه‌زیووه؟ فه‌رمووى: به‌ڵێ پێم خۆشه له جگه له خۆمى ببیستم: عبدالله ده‌فه‌رمێت: سوره‌تى (نیسائم) خوێند تا گه‌یشتمه ئه‌م ئایه‌ته، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئێستا به‌سه، بینیم فرمێسك به هه‌ردوو چاویدا دێته خواره‌وه.
(42) [ يَوْمَئِذٍ يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَعَصَوُا الرَّسُولَ لَوْ تُسَوَّى بِهِمُ الْأَرْضُ ] له‌و ڕۆژه‌دا كه ڕۆژی قیامه‌ته ئه‌وانه‌ی كه كوفریان كردووه وه سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ری خوایان كردووه- صلى الله عليه وسلم - له دونیادا‌و ئیمانیان پێی نه‌هێناوه‌و گوێڕایه‌ڵیان نه‌كردووه ئاواته‌خوازن له‌گه‌ڵ زه‌ویه‌كه‌دا ڕێك بخرێنه‌وه واته: زه‌وی شه‌ق بوایه بچوونایه‌ته ناویه‌وه‌و قوتى بدانایه به‌ڵام لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كرایا [ وَلَا يَكْتُمُونَ اللَّهَ حَدِيثًا (٤٢) ] وه له‌و ڕۆژه‌دا هیچ قسه‌یه‌ك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه‌و قسه‌كانیان هه‌مووی ئاشكرایه‌و ڕووبه‌ڕوویان ئه‌بێته‌وه‌و دانى پێدا ده‌نێن.
(43) { قۆناغی دووەمی حەرام كردنی مەی} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى حَتَّى تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ ] (ئیمامى عه‌لى) ده‌فه‌رمێت: له ماڵى (عبدالرحمنى كوڕى عه‌وف) ده‌عوه‌ت بووین پێش ئه‌وه‌ى مه‌ى خواردنه‌وه حه‌رام بكرێت نانمان خوارد‌و مه‌ی زۆرمان خوارده‌وه‌و كاتى نوێژ هات و یه‌كێكمان پێشنوێژیمان كرد‌و سوره‌تى (كافرون) مان خوێند‌و لێمان تێكچوو تێكه‌ڵمان كرد‌و به‌هه‌ڵه خوێندمانه‌وه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه نزیكی نوێژ مه‌كه‌ونه‌وه كاتێك كه حاڵتان وایه مه‌یتان خواردۆته‌وه‌و سه‌رخۆشن تا بزانن له نوێژه‌كه‌دا چی ئه‌ڵێن، خوای گه‌وره له‌كاتی نوێژ كردن‌دا مه‌ی خواردنه‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه كردن، كه ئه‌مه قۆناغى دووم بوو له قۆناغهكانهی حه‌رام كردنى مه‌ی خواردنه‌وه كه دواتر به‌یه‌كجاری حه‌رام كرا. { تەشریع بوونی تەیەموم} [ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّى تَغْتَسِلُوا ] وه نوێژ مه‌كه‌ن له كاتێكدا كه جه‌نابه‌تتان له‌سه‌ره كاتێك كه مه‌نی هاتۆته‌وه تا غوسل ده‌رئه‌كه‌ن ئیلا كاتێك كه ڕێگا ئه‌بڕن و له‌سه‌فه‌ردان ئه‌و كاته دروسته به ته‌یه‌مومه‌وه نوێژ بكه‌ن وه له شوێنی خۆیشتان كه ئاو نه‌بوو ئه‌توانن ته‌یه‌موم بكه‌ن، یاخود كه له‌شتان گران بوو مه‌یه‌نه مزگه‌وت تا غوسڵ ده‌رده‌كه‌ن مه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ردا بن [ وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆش بوون و نه‌تانتوانی ئاو به‌كار بهێنن یاخود له‌سه‌فه‌ردا بوون [ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ ] یان كه‌سێك له ئێوه له‌سه‌ر ئاوه‌وه هاته‌وه [ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ ] یاخود جیماعتان كردبوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتاندا [ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً ] وه ئاوتان ده‌ست نه‌كه‌وت كه غوسلی پێ ده‌ركه‌ن یان ده‌ستنوێژی پێ بشۆن [ فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا ] ئه‌وا ته‌یه‌موم بكه‌ن به (صَعِيد) واته: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی به‌رزبووبێته‌وه ئه‌توانی ته‌یه‌مومی پێ بكه‌یت به‌مه‌رجێك پاك بێ [ فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ ] وه تهیهمومیش ته‌نها مه‌سحی ده‌موچاو و هه‌ردوو ده‌سته له‌وه زیاتر نیه، (عائیشه) ده‌فه‌رمێت: له‌سه‌فه‌رێكدا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ده‌رچوین ملوانكه‌كه‌م لێ بزر بوو كه له (ئه‌سمائى) خوشكم وه‌رمگرتبوو، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - مایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بیدۆزینه‌وه‌و چه‌ند كه‌سێكى نارد بۆ گه‌ڕان به دوایدا، وه ئاویش نه‌بوو خه‌ڵكى چوون بۆ لاى (ئه‌بو به‌كر)ى باوكم وتیان نابینى عائیشه چى كردووه به‌هۆى ئه‌وه‌وه ماوینه‌ته‌وه‌و ئاویش نیه، (عائیشه) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌بو به‌كر) ى باوكم هات و لۆمه‌ى كردم و به‌ده‌ستى ده‌یدا له كه‌له‌كه‌م منیش ناجولامه‌وه چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - له‌سه‌ر رانم خه‌وتبوو، وه كه له خه‌و هه‌ڵسا ئاو نه‌بوو خواى گه‌وره ئایه‌تى ته‌یه‌مومى دابه‌زاندو ته‌یه‌مومیان كرد، ده‌فه‌رمێت: ئه‌و وشتره‌مان هه‌ڵساند كه من له‌سه‌رى بووم ملوانكه‌كه له ژێریدا بوو [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا (٤٣) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێبوورده‌و لێخۆشبووه.
(44) [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ يَشْتَرُونَ الضَّلَالَةَ ] ئایا نابینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شێك له كتابیان وه‌رگرتووه كه ئه‌هلی كیتابن كه گومڕایی ئه‌كڕن و له‌سه‌ر گومڕایی و دینی جووله‌كه ده‌مێننه‌وه‌و ئیمان به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ناهێنن [ وَيُرِيدُونَ أَنْ تَضِلُّوا السَّبِيلَ (٤٤) ] وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خۆیان گومڕان ئه‌یانه‌وێ ئێوه‌ش گومڕا بكه‌ن.
(45) [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِأَعْدَائِكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خوای گه‌وره خۆی زاناتره له ئێوه به دوژمنانتان و باشتر ئه‌یانناسێ [ وَكَفَى بِاللَّهِ وَلِيًّا وَكَفَى بِاللَّهِ نَصِيرًا (٤٥) ] وه ته‌نها خوای گه‌وره به‌سه دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری ئێوه بێ.
(46) { جولەكە دەستكاری تەورات دەكەن} [ مِنَ الَّذِينَ هَادُوا يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَنْ مَوَاضِعِهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جووله‌كه‌ن ده‌ستكاری ته‌ورات ئه‌كه‌ن و وشه‌كان له جێی خۆی ئه‌گۆڕن و ماناكانى ده‌گۆڕن و ته‌ئویلی ئه‌كه‌ن [ وَيَقُولُونَ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا ] وه ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه قسه‌ی تۆمان بیست به‌ڵام سه‌رپێچی فه‌رمانی تۆ ئه‌كه‌ین و به قسه‌ت ناكه‌ین [ وَاسْمَعْ غَيْرَ مُسْمَعٍ ] وه دوعا له پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن: ببیسته ده‌ى هه‌رگیز نه‌بیستیت ئا به‌و شێوازه دوعا له پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌كه‌ن [ وَرَاعِنَا ] وه له زمانی خۆیاندا (راعینا) وشه‌یه‌ك بوو بۆ تانه‌و ته‌شه‌رو جوێندان بوو، به‌ڵام وایان ده‌رئه‌بڕی كه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه ڕه‌چاومان بكه‌ن، خوای گه‌وره نه‌هی له موسڵمانانیش كرد وه‌كو له (سووره‌تی به‌قهره له ئایه‌تی سه‌دو چوار) باسمان كرد كه خوای گه‌وره نه‌هی كرد كه موسڵمانان مه‌ڵێن: (راعینا) ئه‌وه قسه‌ی جووله‌كه‌كان بوو [ لَيًّا بِأَلْسِنَتِهِمْ وَطَعْنًا فِي الدِّينِ ] وه زمانیان لوول ئه‌كه‌ن و لاری ئه‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه تانه‌و ته‌شه‌ر له دینه‌كه‌تان بده‌ن [ وَلَوْ أَنَّهُمْ قَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانووتایه: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه وته‌ی تۆمان بیست وه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی تۆ ئه‌بین [ وَاسْمَعْ ] وه تۆش گوێ بگره كه ئێمه چی ئه‌ڵێین [ وَانْظُرْنَا ] وه چاوه‌ڕێمان بكه یان ڕه‌چاومان بكه‌و چاودێریمان بكه [ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ وَأَقْوَمَ ] ئه‌وه بۆ ئه‌وان باشتر‌و دادپه‌روه‌رتر بوو له‌و قسانه‌ی تر كه ئه‌یانكرد [ وَلَكِنْ لَعَنَهُمُ اللَّهُ بِكُفْرِهِمْ ] به‌ڵام خوای گه‌وره نه‌فره‌تی لێ كردن و له ڕه‌حمه‌تی خۆی ده‌ری كردن و دووری خستنه‌وه به‌هۆی كوفریانه‌وه كه كوفریان به پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كردو- صلى الله عليه وسلم - ئیمانیان پێی نه‌هێنا [ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًا (٤٦) ] وه ئه‌وان ئیمان ناهێنن ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێ.
(47) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ آمِنُوا بِمَا نَزَّلْنَا مُصَدِّقًا لِمَا مَعَكُمْ ] ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كیتابتان بۆ هاتووه‌و وه‌رگرتووه‌و ئه‌هلی كیتابن ئیمان بێنن به‌و قورئانه‌ی كه بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌مان دابه‌زاندووه كه به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و ته‌وراته‌ى لای خۆتانه‌و پێچه‌وانه‌ی نیه [ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَطْمِسَ وُجُوهًا فَنَرُدَّهَا عَلَى أَدْبَارِهَا ] پێش ئه‌وه‌ی كه ده‌موچاو و ڕوویه‌ك بسڕینه‌وه‌و نه‌یهێلین یان بیگۆڕین و بیخه‌ینه پشته‌وه، (كه‌عبى ئه‌حبار) كه زانایه‌كى جوله‌كه بوو ئه‌م ئایه‌ته‌ى بیست موسڵمان بوو [ أَوْ نَلْعَنَهُمْ كَمَا لَعَنَّا أَصْحَابَ السَّبْتِ ] یان نه‌فره‌تیان لێ بكه‌ین هه‌روه‌كو چۆن نه‌فره‌تمان له ئه‌صحابی سه‌بت هاوه‌ڵانی شه‌ممه كرد كه له سوره‌تى (ئه‌عراف) (إن شا‌ء الله) باسى ده‌كه‌ین كه خوای گه‌وره كردیانى به مه‌یمون و به‌راز [ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولًا (٤٧) ] وه فه‌رمانی خوای گه‌وره جێبه‌جێ ئه‌بێ و كه‌س ناتوانێ بیگه‌ڕێنێته‌وه.
(48) { خوای گەورە تەنها لە هاوبەشبڕیاردان خۆش نابێت} [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ ] به دڵنیایى خوای گه‌وره هه‌رگیز خۆش نابێ له كه‌سێك كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدات و له‌سه‌ر شیرك بمرێ و ته‌وبه نه‌كات [ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ ] وه جگه له شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره چه‌ندێك مرۆڤـ تاوانی گه‌وره‌ی هه‌بێ ئه‌وه ئه‌كه‌وێته به‌ر ویست و مه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره، خوای گه‌وره ویستی لێ بێت لێی خۆش ئه‌بێت به فه‌زڵی خۆی، وه ویستی لێ بێت سزای ئه‌دات به دادپه‌روه‌رى خۆی، به‌ڵام به‌هه‌میشه‌یی له ئاگری دۆزه‌خدا نامێنێته‌وه [ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا (٤٨) ] وه هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدات ئه‌وه به‌دڵنیایى درۆ‌و بوهتان و تاوانێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستووه.
(49) [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يُزَكُّونَ أَنْفُسَهُمْ ] ئایا نابینی ئه‌وانه‌ی كه ته‌زكییه‌ی نه‌فسی خۆیان ئه‌كه‌ن و خۆیان به باش دائه‌نێن كه جووله‌كه‌و گاوره‌كان بوون ئه‌یانووت: ئێمه نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ین و ئاگر ئێمه ناگرێته‌وه [ بَلِ اللَّهُ يُزَكِّي مَنْ يَشَاءُ ] به‌ڵكو خوای گه‌وره خۆی زاناتره كه كێ شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره پاكی بكاته‌وه ئێوه خۆتان به‌باش دامه‌نێن، وه رووبه‌ڕوو مه‌دحى كه‌س مه‌كه‌ن [ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًا (٤٩) ] وه هیچ كه‌سێك زوڵمی لێ ناكرێ به ئه‌ندازه‌ى فه‌تیلێكیش، واته: ئه‌و ده‌زوه‌ى كه له خه‌تی ناوكی خورمادایه.
(50) [ انْظُرْ كَيْفَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ ] ته‌ماشا بكه ئه‌وان چۆن درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵده‌به‌ستن [ وَكَفَى بِهِ إِثْمًا مُبِينًا (٥٠) ] كه ئه‌م كاره‌یان به‌سه له‌سه‌رى سزا بدرێن كه درۆهه‌ڵبه‌ستن تاوانێكی زۆر ئاشكرایه.
(51) {هەندێك لە سیفاتی خراپی جولەكە} [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ ] ئایا نابینی ئه‌وانه‌ی كه به‌شێك له كتابیان وه‌رگرتووه كه جووله‌كه‌ن و ته‌وراتیان بۆ هاتووه [ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ ] ئیمانیان به (جیبت و تاغوت) هه‌یه، (جیبت) واته: ساحیر‌و جادووگه‌رو كاهین و فاڵچى و بت، وه تاغوتیش واته: شه‌یتان، یان هه‌موو كه‌سێك كه له غه‌یری خوای گه‌وره بپه‌رسترێ وه ڕازی بێ به‌و په‌رستنه، یان گوێڕایه‌ڵی بكرێ له مه‌عصیه‌تی خوای گه‌وره‌دا وه ڕازی بێ كه شوێنی بكه‌وی به‌ڕه‌هایى، ئه‌وه تاغوته [ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا هَؤُلَاءِ أَهْدَى مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا سَبِيلًا (٥١) ] كاتێك (كه‌عبى كوڕى ئه‌شره‌فى) جوله‌كه هات بۆ مه‌ككه قوره‌یش پێیان وت: تۆ باشترین و گه‌وره‌ى خه‌ڵكى مه‌دینه‌ى، وتى: به‌ڵێ، وتیان: نابینى محمدى تاكى لاوازى وجاغكوێر ده‌ڵێ ئه‌و له ئێمه باشتره له كاتێكدا ئێمه خزمه‌تى حاجیان ده‌كه‌ین و كلیلى كه‌عبه‌مان به‌ده‌سته‌و ئاوى زه‌مزه‌میان پێ ده‌ده‌ین، (كه‌عبیش) وتى: به‌ڵكو ئێوه له محمد باشترن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: جووله‌كه به كافرانی قوره‌یش ئه‌ڵێن: ئێوه دین و ڕێگاتان ڕاستتره له دین و ڕێگای ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه له محمد‌و- صلى الله عليه وسلم - هاوهڵانى .
(52) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ ] خوای گه‌وره له‌عنه‌تی له‌مانه كردووه كه فه‌زڵی موشریكانی قوره‌یش ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر ئیمانداران و پێغه‌مبه‌ری خوادا- صلى الله عليه وسلم - [ وَمَنْ يَلْعَنِ اللَّهُ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ نَصِيرًا (٥٢) ] وه هه‌ر كه‌سێك كه خوای گه‌وره له‌عنه‌ت و نه‌فره‌تی لێ بكات نابینی كه‌سێك هه‌بێ كه پشتیوان و سه‌رخه‌ری بێت و ڕزگاری بكات له سزای خوای گه‌وره.
(53) [ أَمْ لَهُمْ نَصِيبٌ مِنَ الْمُلْكِ ] یاخود ئایا به‌شێك له موڵكیان هه‌یه ئایا موڵك بۆ ئه‌وانه؟ واته هیچ موڵكیان نیه [ فَإِذًا لَا يُؤْتُونَ النَّاسَ نَقِيرًا (٥٣) ] ئه‌گه‌ر موڵك هی ئه‌وان بوایه ئه‌وا له‌به‌ر زۆر ڕه‌زیلی و حه‌سوودیان به‌شی هیچ كه‌سێكیان نه‌ئه‌دا ته‌نانه‌ت (نه‌قیر) ێكیش واته: ناوكی خورما كونێكی تیایه به‌قه‌ده‌ر ئه‌و كونهی ناوكی خورما به‌شی هیچ كه‌سێكیان نه‌ئه‌دا.
(54) [ أَمْ يَحْسُدُونَ النَّاسَ عَلَى مَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ] یاخود هه‌ر جووله‌كه حه‌سوودی به‌خه‌ڵكی ئه‌به‌ن واته: به پێغه‌مبه‌ری خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - صه‌حابه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌زڵه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیون كه پێغه‌میه‌رایه‌تی و سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمنان‌دا [ فَقَدْ آتَيْنَا آلَ إِبْرَاهِيمَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] ئێوه بۆچی حه‌سوودی به محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌به‌ن ئه‌وه‌تا ئێمه به ئیبراهیم و نه‌وه‌كانی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رایه‌تی و كیتاب و حیكمهتیشمان پێ به‌خشیون [ وَآتَيْنَاهُمْ مُلْكًا عَظِيمًا (٥٤) ] وه موڵكێكی زۆر گه‌وره‌مان پێ به‌خشیوون، وه محمد- صلى الله عليه وسلم - یه‌كه‌م كه‌س نیه كه وه‌حی بۆ هاتبێت و كرابێت به پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌تا ئێوه خۆتان ئاگاتان له ئیبراهیم و سوله‌یمان و داودو پێغه‌مبه‌رانی تر هه‌یه.
(55) [ فَمِنْهُمْ مَنْ آمَنَ بِهِ ] له‌ناو جووله‌كه هه‌بووه ئیمانی به پێغه‌مبه‌ری خوا هێناوه- صلى الله عليه وسلم - كه كه‌مینه‌یه‌ك بوونه [ وَمِنْهُمْ مَنْ صَدَّ عَنْهُ ] وه هه‌یشیان بووه پشتی هه‌ڵكردووه كه زۆرینه بوونه [ وَكَفَى بِجَهَنَّمَ سَعِيرًا (٥٥) ] وه ئه‌وانه‌ی كه پشتیان هه‌ڵكردووه‌و ئیمانیان نه‌هێناوه جه‌هه‌ننه‌م كه ئاگرێكی سووتێنه‌ره به‌سه بۆ ئه‌وان كه خوای گه‌وره تیایدا بیانسووتێنێ.
(56) [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفریان به ئایه‌ته‌كانی ئێمه كردووه‌و باوه‌ڕیان پێ نه‌هێناوه ئه‌وانه ئه‌یانخه‌ینه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه كه ئاگرێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه [ كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُمْ بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا الْعَذَابَ ] هه‌ر كاتێك كه پێسته‌كانیان سووتا ئه‌وكاته بۆیان ئه‌گۆڕین به پێسته‌ی تری تازه جگه له‌و پێسته بۆ ئه‌وه‌ی سزا بچێژن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ست كردن به ئێش و ئازار زیاتر له پێستهكهدایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له ئێش و ئازاردا بن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا (٥٦) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه.
(57) [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] ئه‌یانخه‌ینه ناو به‌هه‌شتان و باخ و باخاتێكه‌وه كه جۆگه‌له ئاو به ژێر داره‌كانیاندا ئه‌ڕوا [ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] به نه‌مری و هه‌میشه‌یی له به‌هه‌شتدا ئه‌مێننه‌وه [ لَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ ] وه ئه‌وانه خێزانی زۆر پاكیان بۆ هه‌یه كه تووشی حه‌یزو نیفاس نابن [ وَنُدْخِلُهُمْ ظِلًّا ظَلِيلًا (٥٧) ] وه ئه‌یانخه‌ینه ژێر سێبه‌رێكی زۆر چڕ‌و پڕ‌و پاك و زۆر گه‌وره‌وه كه هیچ گه‌رمیه‌كی تیا نیه، كه دارى وا له‌به‌هه‌شتدا هه‌یه سوارچاك سه‌د ساڵ به‌ژێر سێبه‌ره‌كه‌یدا ده‌ڕوات هێشتا نایبڕێت.
(58) {فەرمانكردن بە گەڕاندنەوەی راسپاردە بە خاوەنەكانیان} [ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا ] به دڵنیایى خوای گه‌وره فه‌رمانتان پێ ده‌كات كه ئه‌مانه‌ته‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نی خۆیان، ئه‌م ئایه‌ته هه‌ر چه‌نده ئایه‌تێكی مه‌ده‌نییه له دوای كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - بۆ مه‌دینه دابه‌زیوه، به‌ڵام له‌ناو مه‌ككه‌دا دابه‌زیوه له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كلیله‌كانی كه‌عبه‌ی پیرۆز بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى كه (عثمان بن أبي طلحة) بوو [ وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ ] وه ئه‌گه‌ر حوكم و بڕیاریشتان دا له نێوان خه‌ڵكیدا با به دادپه‌روه‌ری بێ به‌تایبه‌تی قازیه‌كان ئه‌وانه‌ی كه فه‌رمانڕه‌وان، چونكه تا دادپه‌روه‌ر بن خوا له‌گه‌ڵیانه‌و پشتیوانیانه [ إِنَّ اللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُمْ بِهِ ] به دڵنیایى ئه‌مه باشترین شته كه خوای گه‌وره ئامۆژگاری ئێوه‌ی پێ ده‌كات [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا (٥٨) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رى وته‌كانتانه‌و بینه‌رى كرده‌وه‌كانتانه.
(59) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ ] ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانتان هێناوه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن- صلى الله عليه وسلم - وه ئه‌وانه‌ی كه فه‌رمانڕه‌واو كاربه‌ده‌ستی ئێوه‌ن چ فه‌رمانڕه‌وایان وه چ زانایان هه‌ردووكی ئه‌گرێته‌وه له چاكه‌دا به‌ڵام له خراپه‌و تاواندا گوێڕایه‌ڵى بۆ كه‌س نیه، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (عبدالله بن حذافة بن قيس بن عدي) دابه‌زى كه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كردى به ئه‌میرى سریه‌یه‌ك و فه‌رمانى پێ كردن كه گوێڕایه‌ڵى بكه‌ن، ئه‌ویش توڕه بوو وتى ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمانى پێ نه‌كردون گوێڕایه‌ڵیم بكه‌ن؟ وتیان به‌ڵێ، وتى دارم بۆ كۆ بكه‌نه‌وه، كۆیان كرده‌وه، وتى: ئاگرى تێبه‌ر بده‌ن، ئاگریان تێبه‌ردا، وتى: بچنه ناوى، ویستیان بچنه ناوى، به‌ڵام هه‌ندێكیان هه‌ندێكیان ده‌گرت و وتیان: ئێمه له‌ترسى ئاگر رامان كرد بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - به قسه‌یان نه‌كرد تا ئاگره‌كه دامركایه‌وه‌و ئه‌ویش توڕه‌بوونه‌كه‌ى ئارام بوه‌وه كه ئه‌م هه‌واڵه به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - گه‌یشت فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر بچونایه‌ته ناو ئاگره‌كه لێى ده‌رناچوون تا رۆژى قیامه‌ت، چونكه گوێڕایه‌ڵى ته‌نها له چاكه‌دایه. {گەڕاندنەوەی كێشە بۆ لای خوا‌و پێغەمبەری خوا- صلی الله علیه وسلم -} [ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ ] وه ئه‌گه‌ر له هه‌ر شتێك‌دا كێشه كه‌وته نێوانتانه‌وه له دین و دونیا ئه‌وه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - واته: بۆ لای قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - پاش مردنی پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - [ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمانتان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه [ ذَلِكَ خَيْرٌ ] كه كێشه‌تان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای قورئان و سوننه‌ت ئه‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌یه بۆ لای قورئان و سوننه‌ت باشترین كارێكه كه ئه‌یكه‌ن [ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا (٥٩) ] وه باشترین سه‌ره‌نجام و شوێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌یه كه ئێوه له كاتی كێشه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای قورئان و سوننه‌ت.
(60) [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَنْ يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ ] (ئه‌بو به‌رزه‌ى ئه‌سله‌مى) پێش موسڵمان بوونى فاڵچى بوو بڕیارى له نێوان جوله‌كه‌كان ده‌دا له كاتى ناكۆكیدا، چه‌ند موسڵمانێكیش چوون بۆ لاى، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئایا نابینی ئه‌وانه‌ی كه به گومانی خۆیان ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئیمانمان هێناوه به‌و قورئانه‌ی كه بۆ تۆ دابه‌زیوه وه به‌و ئه‌و كیتابانه‌ی تریش كه له پێش تۆدا دابه‌زیوه له كاتێكدا كه ئه‌یانه‌وێ حوكم و بڕیار به‌رن بۆ لای تاغوت و فاڵچیه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه حوكم به‌غه‌یری قورئانی پیرۆز ئه‌كه‌ن [ وَقَدْ أُمِرُوا أَنْ يَكْفُرُوا بِهِ ] له كاتێك كه فه‌رمانیان پێكراوه له هه‌موو كتێبه ئاسمانیه‌كاندا كه كوفر بكه‌ن به‌هه‌موو تاغوتێك [ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُضِلَّهُمْ ضَلَالًا بَعِيدًا (٦٠) ] وه شه‌یتان ئه‌یه‌وێ گومڕایان بكات و له ڕێگای ڕاست دووریان بخاته‌وه گومڕاكردنێكی زۆر دوور.
(61) [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَى مَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ ] وه كاتێك كه بانگیان بكه‌یت و پێیان بڵێیت وه‌رن بۆ لای ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندوه وه وه‌رن بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - با حوكم و بڕیار له نێوانتاندا بكات [ رَأَيْتَ الْمُنَافِقِينَ يَصُدُّونَ عَنْكَ صُدُودًا (٦١) ] ئه‌بینی مونافیقان پشتت تێ ئه‌كه‌ن و ڕا ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه حوكم بێننه‌وه بۆ لای قورئان و بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم -.
(62) [ فَكَيْفَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ] ئه‌ی كاتێك كه تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێك ئه‌بن به‌هۆی كرده‌وه خراپه‌كانی خۆیانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه حوكم ئه‌به‌ن بۆ لای تاغوته‌كان [ ثُمَّ جَاءُوكَ يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ إِنْ أَرَدْنَا إِلَّا إِحْسَانًا وَتَوْفِيقًا (٦٢) ] پاشان دێن بۆ لای تۆ ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - وه سوێند ئه‌خۆن به‌خوای گه‌وره كه ئێمه حوكممان بردووه بۆ لای تاغوته‌كان یان بۆ لای غه‌یری تۆ ته‌نها مه‌به‌ستمان چاكه بووه‌و مه‌به‌ستمان ئه‌وه بووه كه بگه‌ینه ڕێككه‌وتن نه‌ك مه‌به‌ستمان سه‌رپێچی كردنی تۆ بێت، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: ئه‌بو به‌رزه‌ى ئه‌سله‌مى پێش موسڵمان بوونى فاڵچى بوو بڕیارى له نێوان جوله‌كه‌دا ده‌دا كه كێشه‌یان هه‌بوایه، كه‌سانێك له موسڵمانانیش چوون بۆ لاى خواى گه‌وره ئه‌م سێ ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند:
(63) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ يَعْلَمُ اللَّهُ مَا فِي قُلُوبِهِمْ ] ئه‌و كه‌سانه خوای گه‌وره ئه‌زانێ چی له‌ناو دڵیان‌دا هه‌یه له نیفاق و له دژایه‌تی كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَعِظْهُمْ ] تۆش ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پشتیان تێ بكه‌و عوزریان قبووڵ مه‌كه وه ئامۆژگاریان بكه‌و بیانترسێنه له نیفاق [ وَقُلْ لَهُمْ فِي أَنْفُسِهِمْ قَوْلًا بَلِيغًا (٦٣) ] وه له نه‌فسی خۆشیاندا ته‌نهایان بكه‌ره‌وه به‌ته‌نها ئامۆژگاریه‌كی زۆر كاریگه‌ریان بكه به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه.
(64) [ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ رَسُولٍ إِلَّا لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه ئێمه هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان نه‌ناردووه ئیلا بۆ ئه‌وه نه‌بێ كه به ئیزنی خوای گه‌وره گوێڕایه‌ڵی بكرێت [ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ] ئه‌گه‌ر ئه‌وان كاتێك كه زوڵم له نه‌فسی خۆیان ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه تاوان ئه‌كه‌ن [ جَاءُوكَ ] بێن بۆ لای تۆ ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - [ فَاسْتَغْفَرُوا اللَّهَ ] وه داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه‌ن بۆ تاوانه‌كانیان [ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ ] وه پێغه‌مبه‌ری خواش- صلى الله عليه وسلم - داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بكات له خواى گه‌وره [ لَوَجَدُوا اللَّهَ تَوَّابًا رَحِيمًا (٦٤) ] ئه‌وا ئه‌بینن كه خوای گه‌وره زۆر ته‌وبه‌یان لێ قبووڵ ده‌كات وه زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییه له‌گه‌ڵیان.
(65) [ فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - سوێند بێ به په‌روه‌ردگارت ئیمان ناهێنن تا تۆ نه‌كه‌نه حاكم و دادوه‌ر له‌و ناكۆكیانه‌ی كه له نێوانیاندا ڕوو ئه‌دات [ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ ] پاشان كه تۆ بڕیارت دا له نێوانیاندا نابێ له نه‌فس و ناخیشیاندا هیچ پێ ناخۆش بوونێك هه‌بێ له‌و بڕیاره‌ی كه تۆ داوته، وه ئه‌بێ له‌ناخی دڵیان‌دا پێی ڕازی بن و دڵیان پێی خۆش بێ [ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا (٦٥) ] وه خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن به‌و بڕیاره‌ی تۆ ته‌سلیم بوونێكی ته‌واو به‌بێ ره‌تكردنه‌وه، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (زوبێری كوڕی عه‌وام) و پیاوێكی ئه‌نصاری دابه‌زى له‌سه‌ر ئاودانی دار خورما، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى (زوبێر) تۆ ئاوى باخه‌كه‌ت بده پاشان ئاوه‌كه به‌ربده‌وه بۆ هاوسێكه‌ت، ئه‌نصاریه‌كه وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بۆیه بڕیاره‌كه‌ت بۆ ئه‌ودا چونكه پورزاى خۆته، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.
(66) [ وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ئێمه له‌سه‌ریان بنووسین وه فه‌رمانیان پێ بكه‌ین كه ئه‌بێ ئێوه خۆتان بكوژن یان یه‌كتری بكوژن [ أَوِ اخْرُجُوا مِنْ دِيَارِكُمْ ] یاخود له ماڵه‌كانتاندا ده‌رچن [ مَا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٌ مِنْهُمْ ] كه‌سیان نه‌یانده‌كرد ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ له خه‌ڵكی كه ئه‌م شته ئه‌كه‌ن، كه صه‌حابه‌كانن كه باوه‌ڕدارانن ئه‌وه‌نده ئیماندارن ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بفه‌رمووێ: خۆتان بكوژن یان یه‌كتری بكوژن فه‌رمانی خوای گه‌وره له‌و شته‌شتدا جێ به‌جێ ئه‌كه‌ن یان له ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌رچن ئه‌ڕۆن وه‌كو چۆن كۆچیان كرد له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه به‌ڵام خه‌ڵكی تر نایكات [ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان كه ئامۆژگاری ئه‌كران به‌وه‌ی كه شوێن شه‌رعی خوای گه‌وره بكه‌ون و ملكه‌چی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا بن- صلى الله عليه وسلم - ئه‌مه‌یان بكردایه ئه‌وه بۆ ئه‌وان بۆ مونافیقان باشتر بوو له دونیا‌و له قیامه‌ت [ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا (٦٦) ] وه ئه‌مه زیاتر جێگیر‌و دامه‌زراوی ئه‌كردن له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی خۆیان.
(67) [ وَإِذًا لَآتَيْنَاهُمْ مِنْ لَدُنَّا أَجْرًا عَظِيمًا (٦٧) ] وه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌مان ئه‌دانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شته به به‌هه‌شت.
(68) [ وَلَهَدَيْنَاهُمْ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا (٦٨) ] وه هیدایه‌تیشمان ئه‌دان بۆ ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی خوای گه‌وره.
(69) [ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ ] پیاوێك له ئه‌نصارییه‌كان هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كه غه‌مبار بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - پێى فه‌رموو: ئه‌ى فڵانه كه‌س بۆچى ده‌تبینم خه‌فه‌تباریت؟ وتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - شتێكه بیرم لێ كرده‌وه، فه‌رمووى چیه؟ وتى: ئێمه به‌یانى و ئێواره دێین بۆ خزمه‌تى تۆ و ته‌ماشات ده‌كه‌ین و له خزمه‌تتدا داده‌نیشین، به‌ڵام له قیامه‌تدا تۆ پله‌ت به‌رزه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌راندایت ئێمه پێت ناگه‌ین، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - هیچ وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه یه‌كسه‌ر جبریل ئه‌م ئایه‌ته‌ى بۆ هێنا، پێغه‌مبه‌ری خوایش- صلى الله عليه وسلم - ناردى به شوێن پیاوه‌كه‌داو موژده‌ى پێدا: وه هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكات- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه له به‌هه‌شتدا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاندووه به‌سه‌ریاندا له پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكان [ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا (٦٩) ] كه ئه‌مانه‌یش باشترین ڕه‌فیق و هاوه‌ڵن كه مرۆڤ هاوڕێیه‌تی و هاوه‌ڵێتیان بكات.
(70) [ ذَلِكَ الْفَضْلُ مِنَ اللَّهِ ] ئه‌میش فه‌زڵ و چاكه‌و گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌یه [ وَكَفَى بِاللَّهِ عَلِيمًا (٧٠) ] وه به‌سه كه خوای گه‌وره چه‌ندێ زانایه به‌و كه‌سانه‌ی كه شایانى فه‌زڵ و هیدایتن.
(71) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا خُذُوا حِذْرَكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران حه‌زه‌ری خۆتان وه‌رگرن و ئاگادار بن نه‌وه‌كو دوژمن له‌ناكاو بداته سه‌رتانداو ڕیشه‌كێشتان بكات [ فَانْفِرُوا ثُبَاتٍ ] وه ئێوه هه‌ڵسن بۆ كوشتار كردنی دوژمن كۆمه‌ڵ له دواى كۆمه‌ڵ و سریه له دواى سریه [ أَوِ انْفِرُوا جَمِيعًا (٧١) ] یاخود هه‌ر هه‌مووتان به‌یه‌ك كۆمه‌ڵ هه‌ڵسن بۆ كوشتاری دوژمن.
(72) {هەندێك لە سیفاتی مونافیقان} [ وَإِنَّ مِنْكُمْ لَمَنْ لَيُبَطِّئَنَّ ] وه هه‌یه له ئێوه كه مونافیقانن خۆیان و خه‌ڵكى تریش دوا ئه‌خه‌ن له جیهاد كردن وه‌كو (عبداللهى كوڕى ئوبه‌ى كوڕى سه‌لولى) گه‌وره‌ى مونافیقان [ فَإِنْ أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةٌ ] ئه‌گه‌ر ئێوه تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێك بن له كوشتن و تێكشكاندن [ قَالَ قَدْ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيَّ إِذْ لَمْ أَكُنْ مَعَهُمْ شَهِيدًا (٧٢) ] ئه‌و مونافیقانه ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاند به‌سه‌ر ئێمه‌دا كه له‌گه‌ڵیاندا ئاماده‌ی جه‌نگه‌كه نه‌بووین و وه‌ك ئه‌وان بكوژرێین یان تێكبشكێین، نازانن چ ئه‌جرو پاداشتێكیان له‌ده‌ست چووه له ئارام گرتن یان شه‌هید بوون.
(73) [ وَلَئِنْ أَصَابَكُمْ فَضْلٌ مِنَ اللَّهِ ] وه ئه‌گه‌ر تووشی فه‌زڵی خوای گه‌وره بن له‌سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتنی غه‌نیمه‌ت [ لَيَقُولَنَّ كَأَنْ لَمْ تَكُنْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُ مَوَدَّةٌ ] ئه‌و مونافیقانه خه‌فه‌ت ئه‌خۆن و ئه‌ڵێن: ئایا بۆ ئێمه‌تان به‌شدار نه‌كرد له غه‌نیمه‌ت دا ئایا ئێمه ئێوه‌مان خۆش ناوێ و یارمه‌تیتان ناده‌ین [ يَا لَيْتَنِي كُنْتُ مَعَهُمْ ] وه خه‌فه‌ت ئه‌خۆن ئه‌ڵێن: خۆزگه ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیاندا بووینایه [ فَأَفُوزَ فَوْزًا عَظِيمًا (٧٣) ] ئه‌و كاته بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ئه‌مانبرده‌وه، مه‌به‌ستیان له‌وه‌یه كه غه‌نیمه‌تیان ده‌ست ئه‌كه‌وت نه‌ك مه‌به‌ستیان سه‌رخستنی دینی خوا بێت.
(74) { فەرمانكردن بە كوشتاركردن لە پێناو خوای گەورە} [ فَلْيُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يَشْرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا بِالْآخِرَةِ ] خوای گه‌وره هانی باوه‌ڕداران ئه‌دا با باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ی كه ژیانی دونیا ئه‌فرۆشن به قیامه‌ت با ئه‌وانه كوشتاری كافران بكه‌ن [ وَمَنْ يُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيُقْتَلْ أَوْ يَغْلِبْ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا (٧٤) ] وه هه‌ر كه‌سێ له پێناو خوای گه‌وره‌دا كوشتاری كافران بكات و بكوژرێت ئه‌وه شه‌هیده‌و خوای گه‌وره ئه‌یخاته به‌هه‌شته‌وه، وه ئه‌گه‌ر زاڵ و سه‌ركه‌وتوو بێت به‌سه‌ر كافراندا ئه‌وه ڕێزی خوای گه‌وره‌یه له دونیادا بۆیان و ئه‌جرو پاداشتێكی زۆریان ئه‌داته‌وه.
(75) [ وَمَا لَكُمْ لَا تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ ] ئه‌وه ئێوه چیتانه بۆ كوشتاری كافران ناكه‌ن له پێناو خوای گه‌وره‌و رزگار كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لاواز كراوان و دیلن و كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستی كافران، یاخود ئه‌وانه‌ی كه ناتوانن هیجره‌ت و كۆچ بكه‌ن له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه له پیاوان و ئافره‌تان و مناڵان، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: من و دایكم له‌و كه‌سه لاوازكراوانه بووین له مه‌ككه [ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا ] ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ڵێن: خوایه ده‌رمان بكه له‌م شاره كه مه‌ككه‌یه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی زاڵم و سته‌مكاره [ وَاجْعَلْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ وَلِيًّا وَاجْعَلْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ نَصِيرًا (٧٥) ] وه تۆ له‌لایه‌ن خۆته‌وه پشتیوان و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رمان بۆ بنێره.
(76) [ الَّذِينَ آمَنُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌وانه‌ی كه ئیماندار‌و باوه‌ڕدارن له پێناو خوای گه‌وره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی دینه‌كه‌ى كوشتار ئه‌كه‌ن [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ الطَّاغُوتِ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه كافرو بێباوهڕن له پێناوی تاغوت و شه‌یتاندا كوشتار ئه‌كه‌ن و، گوێڕایه‌ڵى شه‌یتان ده‌كه‌ن [ فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ ] ئێوه كوشتاری دۆستانی شه‌یتان بكه‌ن [ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفًا (٧٦) ] به دڵنیایى نه‌خشه‌و پیلان و فڕوفێڵی شه‌یتان زۆر لاوازه.
(77) [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ قِيلَ لَهُمْ كُفُّوا أَيْدِيَكُمْ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ] (عبدالرحمانى كوڕى عه‌وف) و چه‌ند هاوه‌ڵێكى له مه‌ككه هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وتیان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئێمه كاتێك كه هاوبه‌شبڕیارده‌ر بووین به‌عیززه‌ت بووین به‌ڵام كاتێك كه موسڵمان بووین زه‌لیل بووین، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: من فه‌رمانم پێكراوه به لێبووردن و له‌م كاته‌دا كوشتار مه‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك كه كۆچى كرد بۆ مه‌دینه‌و فه‌رمانى پێكرا به كوشتار كردن هه‌ندێك نه‌یانكردو ده‌ستیان هه‌ڵگرت خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئایا نابینى ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تادا كاتێك كه جیهاد فه‌رز نه‌بوو له مه‌ككه بوون پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - پێی فه‌رموون: ده‌ست بگرنه‌وه‌و كوشتاری كافران مه‌كه‌ن و ته‌نها نوێژه‌كانتان بكه‌ن وه زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ ] وه كاتێك كه له مه‌دینه كوشتاری كافران فه‌رز كرا [ إِذَا فَرِيقٌ مِنْهُمْ يَخْشَوْنَ النَّاسَ كَخَشْيَةِ اللَّهِ أَوْ أَشَدَّ خَشْيَةً ] له‌ناو ئه‌واندا كه‌سانێك كه مونافیقان بوون له كافران ئه‌ترسان وه‌كو ترسانیان له خوای گه‌وره، یاخود زیاتر له‌وان ئه‌ترسان وه‌ك له خوای گه‌وره [ وَقَالُوا رَبَّنَا لِمَ كَتَبْتَ عَلَيْنَا الْقِتَالَ ] وه ئه‌یانووت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ بۆچی كوشتارت له‌سه‌ر ئێمه فه‌رز كرد [ لَوْلَا أَخَّرْتَنَا إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ ] بۆ دوات نه‌خست بۆ كات و ماوه‌یه‌كی تر تا له ژیاندا ڕامانبواردایه [ قُلْ مَتَاعُ الدُّنْيَا قَلِيلٌ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ژیان و ڕابواردنی دونیا كه‌مه‌و كۆتایی دێت [ وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ لِمَنِ اتَّقَى ] وه ڕۆژی قیامه‌ت باشتره بۆ كه‌سێك كه ته‌قوای خوای گه‌وره بكات [ وَلَا تُظْلَمُونَ فَتِيلًا (٧٧) ] وه ئێوه هیچ زوڵم و سته‌متان لێ ناكرێ و پاداشتى خۆتان به‌ته‌واوى وه‌رده‌گرن، (فه‌تیله) واته: ئه‌و ده‌زوه باریكه‌ی له‌ناو ناوكی خورمایه چه‌ندێك كه‌مه ئه‌وه‌نده‌ش كه‌س زوڵمی لێ ناكرێ.
(78) {كەس لە مردن رزگاری نابێت} [ أَيْنَمَا تَكُونُوا يُدْرِكْكُمُ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنْتُمْ فِي بُرُوجٍ مُشَيَّدَةٍ ] ئێوه ئه‌گه‌ر خۆیشتان بشارنه‌وه له كوشتار‌و جیهادی كافران، كه ئه‌جه‌لتان بێ له هه‌ر شوێنێك بن مردن هه‌ر ئه‌تانگرێته‌وه‌و ده‌مرن ئه‌گه‌ر چى ئێوه له‌ناو قه‌ڵای زۆر پته‌و و به‌هێزو به‌رزدا بن. { باوەڕ بوون بە قەدەری خوا} [ وَإِنْ تُصِبْهُمْ حَسَنَةٌ يَقُولُوا هَذِهِ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] وه ئه‌گه‌ر مونافیقان تووشی چاكه‌یه‌ك ببوونایه له رزق و رۆزى و به‌روبووم ئه‌یانووت: ئه‌مه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه [ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَقُولُوا هَذِهِ مِنْ عِنْدِكَ ] وه ئه‌گه‌ر تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێكیش ببوونایه له نه‌بوونى و كه‌مى به‌روبووم و مردنى منداڵ ئه‌یانووت: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌مه به‌هۆی تۆ‌و شوێنكه‌وتنى تۆوه بووه [ قُلْ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و به قه‌زاو قه‌ده‌رو به‌ده‌ستى خوای گه‌وره‌یه [ فَمَالِ هَؤُلَاءِ الْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا (٧٨) ] ئه‌وه ئه‌م كه‌سانه چیانه بۆ له قسه تێ ناگه‌ن.
(79) [ مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ ] ئه‌ی مرۆڤ تۆ تووشی هه‌ر چاكه‌یه‌ك ببی له ڕزق و ڕۆزی و نازو نیعمه‌ت و له‌شساغی ئه‌مه هه‌مووی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه [ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ ] وه ئه‌گه‌ر تووشی ده‌ردو به‌ڵاو نه‌خۆشی و ناخۆشی ببی ئه‌وه به‌هۆی تاوانی خۆته‌وه‌یه، وه ئه‌گه‌ر ئارام بگریت و سوپاسگوزار بیت ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌یكاته هۆى سڕینه‌وه‌ى تاوانه‌كانت و به‌رز بوونه‌وه‌ى پله‌ت [ وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولًا ] وه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆمان ناردووه وه‌كو پێغه‌مبه‌رێك بۆ لای خه‌ڵكی كه دینه‌كه‌یان پێ بگه‌یه‌نی ته‌نها ئیشت ئه‌وه‌یه [ وَكَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا (٧٩) ] وه خوای گه‌وره به‌سه كه شایه‌ت بێ له‌نێوان تۆ‌و خه‌ڵكیدا.
(80) [ مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ ] هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكات- صلى الله عليه وسلم - به‌دڵنیایی ئه‌وه گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌و سه‌رفراز ده‌بێت [ وَمَنْ تَوَلَّى ] وه هه‌ر كه‌سێ پشت هه‌ڵكات له گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا (٨٠) ] ئه‌وه تۆمان نه‌ناردووه كه كرده‌وه‌كانیان بپارێزی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره كه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نی، وه خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
(81) { هەندێك لە سیفاتی مونافیقان} [ وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِنْدِكَ ] مونافیقان لای تۆن ئه‌ڵێن: گوێڕایه‌ڵیت ئه‌كه‌ین، به‌ڵام كاتێك كه له‌لای تۆ ده‌رئه‌چن و وون ده‌بن [ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ] كۆمه‌ڵێك له‌وان قسه‌ی تۆ ئه‌گۆڕن و ده‌ستكاری ئه‌كه‌ن [ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ] وه خوای گه‌وره‌ش ئه‌و قسانه‌ی كه گۆڕیویانه‌و ده‌ستكاریان كردووه له نامه‌ی كرده‌وه‌كانیاندا ئه‌ینووسێ له رێى فریشته‌كانه‌وه تا له ڕۆژی قیامه‌ت سزایان بدات [ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ ] وه تۆ پشتیان تێ بكه‌و وازیان لێ بێنه [ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ] وه پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌سته‌و كاره‌كانت ته‌نها به خواى گه‌وره بسپێره [ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلًا (٨١) ] وه به‌سه كه خوای گه‌وره پشتیوان و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رت بێت.
(82) [ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ] ئایا بۆ بیر له قورئانی پیرۆز ناكه‌نه‌وه‌و بۆ لێی ناڕوانن تا لێی بگه‌ن [ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ ] وه ئه‌گه‌ر قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن جگه له خوای گه‌وره‌وه بوایه [ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا (٨٢) ] ئه‌وه ئه‌یانبینی ئیختیلاف و جیاوازی و دژ به‌یه‌كیه‌كی زۆر له قورئاندا هه‌بوایه به‌ڵام هیچ شتێك له‌م جۆره‌ی تیانیه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دابه‌زیوه.
(83) [ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ] وه كاتێك كه مونافیقان هه‌واڵ و پڕوپاگه‌نده‌یه‌كیان بڵاو بكردایه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك له موسڵمانه لاوازه‌كان بڵاویان ئه‌كرده‌وه‌و به‌قسه‌یان ئه‌كردن، ئه‌گه‌ر له شتێك كه هێمنی و ئارامی و سه‌ركه‌وتنی موسڵمانانی تیادا بوایه یان ترس و له‌رزو تێشكانی موسڵمانانی تیا بوایه یه‌كسه‌ر بڵاویان ئه‌كرده‌وه به قسه‌ی مونافیقانیان ئه‌كردو كاریگه‌ریان به‌سه‌ریانه‌وه ئه‌بوو [ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵانه‌یان بگه‌ڕاندایه‌ته‌وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه بۆ لای زانایان [ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ ] ئه‌وه به‌عاقڵی و زانایی و دانایى خۆیان ئه‌یانزانی كامه‌ی باشه بڵاوی بكه‌نه‌وه‌و كامه‌ی خراپه بڵاوى نه‌كه‌نه‌وه، (ئیمامى عومه‌ر) كاتێك بیستى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - خێزانه‌كانى ته‌ڵاق داوه له ماڵه‌وه هات تا چووه ناو مزگه‌وته‌كه بینى خه‌ڵكى باسى ئه‌م شته ده‌كه‌ن، ئه‌میش ئارامى نه‌گرت تا داواى ئیزنى له پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كرد‌و پرسیارى لێ كرد ئایا خێزانه‌كانت ته‌ڵاق داوه؟ فه‌رمووى نه‌خێر، ده‌ڵى منیش وتم: الله اكبر، وه له‌لاى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كه راوه‌ستام و به به‌رزترین ده‌نگم وتم: پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - خێزانه‌كانى ته‌ڵاق نه‌داوه، وه خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند وه من بووم كه له كانگاى خۆى حوكمه‌كه‌م ده‌ركرد [ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا (٨٣) ] وه ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره نه‌بوایه له‌سه‌ر ئێوه ئه‌ی موسڵمانان ئه‌وه ئێوه شوێن شه‌یتان ئه‌كه‌وتن ته‌نها كه‌مێكتان نه‌بێ.
(84) [ فَقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - خۆت كوشتاری كافران بكه له پێناو خوای گه‌وره [ لَا تُكَلَّفُ إِلَّا نَفْسَكَ ] وه ته‌كلیف له هیچ كه‌سێك ناكرێ ته‌نها له نه‌فسی خۆت نه‌بێ [ وَحَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ ] به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره كه هانی باوه‌ڕدارانیش بده‌ی بۆ كوشتار‌و جیهاد كردن [ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَكُفَّ بَأْسَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره كۆتایی به توانا‌و ده‌سه‌ڵاتى كافران دێنێ كه (عَسَى) له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ته‌ئكیده [ وَاللَّهُ أَشَدُّ بَأْسًا وَأَشَدُّ تَنْكِيلًا (٨٤) ] وه توانا‌و ده‌سه‌ڵات و سزا و زاڵبوونی خوای گه‌وره زۆر سه‌ختتره به‌سه‌ر كافراندا.
(85) [ مَنْ يَشْفَعْ شَفَاعَةً حَسَنَةً يَكُنْ لَهُ نَصِيبٌ مِنْهَا ] هه‌ر كه‌سێك تكایه‌كی باش بۆ موسڵمانێك بكات ئیشێكی شه‌رعی بۆ ڕاپه‌رێنێ ئه‌وه ئه‌ویش به‌ش و پشكێك له‌و چاكه‌یه‌ی بۆ هه‌یه‌و ده‌ستى ده‌كه‌وێت [ وَمَنْ يَشْفَعْ شَفَاعَةً سَيِّئَةً يَكُنْ لَهُ كِفْلٌ مِنْهَا ] وه هه‌ر كه‌سێك تكایه‌كی خراپ بكات ئه‌ویش به‌شێك له‌و تاوانه ئه‌چێته سه‌رشانی [ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ مُقِيتًا (٨٥) ] وه خوای گه‌وره پارێزه‌رى كردهوهكانتانهو هه‌مووی ئه‌پارێزێ و ئاگای لێیه‌تی.
(86) [ وَإِذَا حُيِّيتُمْ بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّوا بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا ] وه ئه‌گه‌ر سڵاوتان لێكرا ئه‌وه ئێوه به‌جوانترو باشتر وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه بده‌نه‌وه كه سوننه‌ته، یاخود وه‌كو خۆی وه‌ڵامى بده‌نه‌وه كه واجبه [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ حَسِيبًا (٨٦) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئاگادارى هه‌موو شتێكه‌و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كات له‌سه‌رى.
(87) [ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] زاتی پیرۆزی الله ئه‌و خوایه‌یه كه هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی الله [ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ ] كه خوای گه‌وره به‌دڵنیایی كۆتان ئه‌كاته‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا كه هیچ گومانێكی تیادا نیه [ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ حَدِيثًا (٨٧) ] وه كێ هه‌یه قسه‌و هه‌واڵه‌كانی له خوای گه‌وره ڕاستگۆتر بێ، واته: كه‌س نیه.
(88) {هەندێك لە سیفاتی مونافیقان} [ فَمَا لَكُمْ فِي الْمُنَافِقِينَ فِئَتَيْنِ ] ئه‌ی موسڵمانان ئێوه چیتانه بۆچى سه‌باره‌ت به مونافیقان بوونه‌ته دوو به‌شه‌وه، (زه‌یدى كوڕى سابت) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ده‌رچوو بۆ غه‌زاى ئوحود (سێ سه‌د) كه‌س له مونافیقان كه له‌گه‌ڵى ده‌رچوو بوون گه‌ڕانه‌وه، هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بوونه دوو كۆمه‌ڵه‌وه: كۆمه‌ڵێكیان وتیان ده‌یانكوژین، كۆمه‌ڵێكیان وتیان نایانكوژین، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: مه‌دینه (طيبة) یه‌و پاكه‌و، پیسه‌كان دوورده‌خاته‌وه وه‌كو چۆن ئاگر پیسى زیو ناهێلێت [ وَاللَّهُ أَرْكَسَهُمْ بِمَا كَسَبُوا ] خوای گه‌وره ئه‌م مونافیقانه‌ى پاشگه‌ز كرده‌وه‌و گه‌ڕانده‌وه‌و بههیلاكى بردن به هۆى سه‌رپێچى و خراپه‌ى خۆیانه‌وه [ أَتُرِيدُونَ أَنْ تَهْدُوا مَنْ أَضَلَّ اللَّهُ ] ئایا ئێوه ئه‌تانه‌وێ هیدایه‌تی كه‌سانێك بده‌ن كه خوای گه‌وره گومڕای كردوون [ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ سَبِيلًا (٨٨) ] وه هه‌ر كه‌سێك كه خوای گه‌وره گومڕای بكات هیچ ڕێگایه‌كی نیه بۆ هیدایه‌ت و ئه‌مانه شایه‌نی هیدایه‌ت نین وازیان لێ بێنن.
(89) [ وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاءً ] ئه‌و مونافیقانه ئاواته‌خوازن كه ئێوه‌ش كافر بن وه‌كو چۆن خۆیان كافرن تاوه‌كو له كوفردا یه‌كسان بن و وه‌كو یه‌ك وابن نه‌ك ئێوه موسڵمان بن، له حه‌سوودی و رق و كینه‌و دوژمنایه‌تیان [ فَلَا تَتَّخِذُوا مِنْهُمْ أَوْلِيَاءَ ] ئێوه هیچ كه‌س له‌و مونافیقانه مه‌كه‌ن به دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانی خۆتان [ حَتَّى يُهَاجِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] تا كۆچ نه‌كه‌ن له پێناو خواى گه‌وره، ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن و موسڵمانن با له مه‌ككه‌وه كۆچ بكه‌ن بۆ مه‌دینه [ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَخُذُوهُمْ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو پشتیان هه‌ڵكرد له كۆچ كردن و نه‌هاتن و له‌ناو كافران مانه‌وه هه‌ر كاتێك ده‌سه‌ڵاتتان به‌سه‌ریان هه‌بوو بیانگرن [ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ ] وه له هه‌ر شوێنێك بینیانتان بیانكوژن مادام له‌ناو كافراندا ماونه‌ته‌وه حیسابی كافرانیان بۆ بكه‌ن خۆیشیان له ئه‌سڵدا مونافیقن [ وَلَا تَتَّخِذُوا مِنْهُمْ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا (٨٩) ] وه هیچ كه‌سێك له‌وان مه‌كه‌ن به پشتیوان و سه‌رخه‌رو دۆست و یارمه‌تیده‌ری خۆتان.
(90) [ إِلَّا الَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَى قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ ] ته‌نها ئه‌و مونافیقانه نه‌بێ كه له‌ناو قه‌ومێكی كافران كه ئێوه په‌یوه‌ندی و به‌ڵێننامه له نێوانتاندا هه‌یه ئه‌وا كوشتاری ئه‌و مونافیقانه مه‌كه‌ن [ أَوْ جَاءُوكُمْ حَصِرَتْ صُدُورُهُمْ أَنْ يُقَاتِلُوكُمْ أَوْ يُقَاتِلُوا قَوْمَهُمْ ] یاخود دێن سنگیان ته‌سك بۆته‌وه، واته خۆیان گرتۆته‌وه له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ كافراندا كوشتاری ئێوه ناكه‌ن نه كوشتارى ئێوه ئه‌كه‌ن نه كوشتاری قه‌ومه‌كه‌ی خۆیان ئه‌كه‌ن له‌و نێوانه‌دا ماونه‌ته‌وه [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَاتَلُوكُمْ ] خوای گه‌وره وه‌كو تاقیكردنه‌وه ئه‌گه‌ر ویستی لێ بوایه ئه‌وانی زاڵ ئه‌كرد به‌سه‌ر ئێوه‌ی ئیمانداردا وه كوشتاری ئێوه‌یان ئه‌كرد [ فَإِنِ اعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَاتِلُوكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان دوور گرت و كوشتاری ئێوه‌یان نه‌كرد [ وَأَلْقَوْا إِلَيْكُمُ السَّلَمَ ] وه ڕه‌غبه‌تیان هه‌بوو كه ئاشته‌واییتان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن [ فَمَا جَعَلَ اللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًا (٩٠) ] ئه‌وا خوای گه‌وره ڕێگای نه‌داوه كه ئێوه كوشتاری ئه‌وان بكه‌ن یاخود به ئه‌سیری بیانگرن واته: ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه ئه‌وانه‌ی كه مونافیقن و له‌ناو كافرانێكان كه ئێوه عه‌هدو په‌یمانتان له‌گه‌ڵیان هه‌یه كوشتاری ئه‌و مونافیقانه مه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌یشی كه خۆیان دوور گرتووه نه كوشتاری ئێوه ئه‌كه‌ن و نه كوشتاری كافران ئه‌كه‌ن و حه‌زیان له صوڵح و ئاشته‌واییه ئه‌وه كوشتاری ئه‌وانیش مه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و مونافیقانه‌ی له‌ناو كافراندا ماونه‌ته‌وه كه كوشتاری ئه‌و كافرانه ئه‌كه‌ن كوشتاری ئه‌وانیش بكه‌ن ئه‌بوایه كۆچیان بكردایه.
(91) [ سَتَجِدُونَ آخَرِينَ يُرِيدُونَ أَنْ يَأْمَنُوكُمْ وَيَأْمَنُوا قَوْمَهُمْ ] وه كه‌سانێكی تریش ئه‌بینن كه ئه‌یانه‌وێ ئه‌مین بن له ئێوه‌و له كافرانیش [ كُلَّ مَا رُدُّوا إِلَى الْفِتْنَةِ أُرْكِسُوا فِيهَا ] وه هه‌ر كاتێك كافران بانگیان بكه‌ن بۆ شه‌ریك دانان بۆ خواى گه‌وره‌و كوشتاری موسڵمانان ئه‌وان پاشگه‌ز ئه‌بنه‌وه‌و ئه‌ڕۆنه‌وه ناویان و وه‌ڵامیان ئه‌ده‌نه‌وه [ فَإِنْ لَمْ يَعْتَزِلُوكُمْ وَيُلْقُوا إِلَيْكُمُ السَّلَمَ ] ئه‌گه‌ر خۆیان دوور نه‌گرن له كوشتاری ئێوه وه عه‌هدو په‌یمانی ئاشته‌وایی و سلمیان به‌ئێوه نه‌دا [ وَيَكُفُّوا أَيْدِيَهُمْ ] وه ده‌ستی خۆیان نه‌گرته‌وه له كوشتاری ئێوه [ فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ] ئه‌وه ئه‌وانیش به دیل بگرن، وه له هه‌ر شوێنێك پێیان گه‌یشتن و ده‌ستان به‌سه‌ریاندا ڕۆیشت و زاڵ بوون به‌سه‌ریان كوشتاریان بكه‌ن [ وَأُولَئِكُمْ جَعَلْنَا لَكُمْ عَلَيْهِمْ سُلْطَانًا مُبِينًا (٩١) ] ئا ئه‌مانه‌ن كه خوای گه‌وره به‌ڵگه‌ی ئاشكرای ئێوه‌ی زاڵ كردووه به‌سه‌ریاندا وه كوشتاریان بكه‌ن.
(92) {كەفارەتی كوشتنی هەڵە} [ وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً ] وه بۆ هیچ باوه‌ڕدارێك نیه باوه‌ڕدارێك بكوژێ ته‌نها مه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌و به‌نه‌زانین ئه‌گه‌رنا به‌مه‌به‌ست حه‌رامه‌و تاوانی گه‌وره‌یه [ وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً ] وه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارێك باوه‌ڕدارێكی كوشت به‌هه‌ڵه [ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ ] ئه‌وه ئه‌بێ كۆیله‌یه‌كی باوه‌ڕدار ئازاد بكات چ پیاو بێ یان ئافره‌ت [ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ ] وه ئه‌بێ كه‌سوكارى بكوژه‌كه (دیه) و خوێنی كوژراوه‌كه بده‌ن به وه‌ره‌سه‌و میراتگرى كوژراوه‌كه (مُسَلَّمَةٌ) واته: ته‌سلیمی بكات و بیدات [ إِلَّا أَنْ يَصَّدَّقُوا ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سوكاری كوژراوه‌كه خۆش بوون و كردیان به‌صه‌ده‌قه، خوای گه‌وره به‌صه‌ده‌قه ناوی بردووه ئه‌مه‌یش هاندانه بۆ لێ بووردن [ فَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ عَدُوٍّ لَكُمْ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ ] وه ئه‌گه‌ر موسڵمانێك به‌هه‌ڵه موسڵمانێكی كوشت له وڵاتی كافراندا له‌ناو ئه‌و كافرانه‌ی كه كوشتاری موسڵمان ئه‌كه‌ن ئه‌و موسڵمانه كۆچی نه‌كردبوو له‌وێ كوژرا ئه‌وه خوێنی نیه به‌ڵكو ته‌نها ئه‌م كه‌سه‌ی كه كووشتوویه‌تی كۆیله‌یه‌كی باوه‌ڕدار ئازاد ده‌كات پیاو بێ یان ئافره‌ت [ وَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو باوه‌ڕدارێك كوژرا به‌هه‌ڵه له‌ناو كافرانێكدا كه ئێوه عه‌هدو به‌ڵێنتان هه‌یه له‌گه‌ڵیاندا [ فَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ ] ئه‌وه ئه‌بێ خوێنه‌كه‌ی بدات به كه‌سوكاری كوژراوه‌كه [ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ ] وه ئه‌بێ كۆیله‌یه‌كی باوه‌ڕداریش ئازاد بكات [ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ ] وه ئه‌گه‌ر كۆیله نه‌بوو وه‌كو ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا [ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةً مِنَ اللَّهِ ] ئه‌بێ دوو مانگی له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژوو بێ ئه‌و كاته خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی لێ قبووڵ ئه‌كات، واته: یه‌كه‌م ئه‌بێ خوێنه‌كه‌ی بدات به كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌و میراتگرانی، وه ئه‌بێ دوو مانگیش له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژوو بێ ئه‌و كاته خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی لێ قبووڵ ده‌كات، دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌گه‌ر هاتوو مانگێك یان زیاتر به‌ڕۆژوو بوو پاشان ڕۆژێك به‌ڕۆژوو نه‌بوو به‌بێ عوزر ئه‌بێ له یه‌كه‌وه ده‌ست پێ بكاته‌وه ئیلا ئه‌گه‌ر عوزری هه‌بوو وه‌كو ئافره‌ت ئه‌كه‌وێته سووڕی مانگانه‌وه، پیاوه له‌سه‌فه‌ردایه یان نه‌خۆش ئه‌كه‌وێ ئه‌وانه‌ی كه له ڕه‌مه‌زاندا عوزره لێره‌شدا عوزره [ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (٩٢) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(93) {سزای كوشتنی باوەڕدار بە عەمدی} [ وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا ] وه هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕدارێك بكوژێ به‌عه‌مدی و مه‌به‌ستی كوشتنی بێ به‌شتێك كه پێى بكوژێت وه‌كو ئه‌وه‌ى ته‌قه‌ی لێ بكات یان به شمشێرو چه‌قۆ لێیبدات [ فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا ] ئه‌وه سزای ئه‌و كه‌سه ئاگری دۆزه‌خه وه به‌نه‌مری تیایدا ئه‌مێنێته‌وه [ وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا (٩٣) ] وه خوای گه‌وره غه‌زه‌بی لێ ئه‌گرێ وه نه‌فره‌تی لێ ده‌كات و له ڕه‌حمه‌تی خۆی ده‌ری ده‌كات وه سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و كه‌سه ئاماده كردووه، به‌ڵام به‌هه‌میشه‌یی له ئاگری دۆزه‌خدا نامێنێته‌وه بچێته دۆزه‌خیش دواتر ده‌رئه‌چێت ئه‌وه عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌یه، به‌ڵام له دونیادا كه‌سوكارى كوژراوه‌كه سه‌رپشكن له نێوان كوشتنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن حاكمه‌وه یان وه‌رگرتنى خوێنه‌كه‌ى یان لێخۆشبوونى.
(94) {دڵنیابوون پێش كوشتن لە كاتی غەزادا} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا ضَرَبْتُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَتَبَيَّنُوا ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌رچوون بۆ جیهاد كردن له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌وه ئێوه تهئكیدو دڵنیایی بكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌یانكوژن بزانن ئایا باوه‌ڕدارن یان نا [ وَلَا تَقُولُوا لِمَنْ أَلْقَى إِلَيْكُمُ السَّلَامَ لَسْتَ مُؤْمِنًا ] ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك (السَّلَامَ) واته: ووشه‌ی ئیسلام و شه‌هاده‌و (لا إله إلا الله) ی وت ئیتر ئێوه پێی مه‌ڵێن تۆ موسڵمان نیت مادام شایه‌تمانی هێنا ئه‌وه به موسڵمان حیسابه، یاخود هه‌ر كه‌سێك كه سه‌لامی لێتان كرد ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه باوه‌ڕداره (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: پیاوێك له (به‌نی سوله‌یم) به ته‌نیشت هه‌ندێ له صه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - ڕه‌ت بوو ئه‌م شوانی مه‌ڕ بوو سه‌لامی لێیان كرد ئه‌وانیش وتیان: ئه‌وه بۆیه سه‌لامی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆی بپارێزێ كوشتیان وه غه‌نیمه‌كه‌یان هێنا بۆ لای پێغه‌مبه‌رو- صلى الله عليه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی و خوای گه‌وره نه‌هی كرد هه‌ر كه‌سێك سه‌لامی كرد ئێوه مه‌ڵێن: تۆ باوه‌ڕدار نیت ئه‌وه‌ی سه‌لامی كرد دیاره موسڵمانه بۆیه سه‌لام ده‌كات [ تَبْتَغُونَ عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] ئایا ئێوه مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه كه دونیا به‌ده‌ست بێنن بۆ ئه‌وه‌ی غه‌نیمه‌كه‌ی به‌رن [ فَعِنْدَ اللَّهِ مَغَانِمُ كَثِيرَةٌ ] غه‌نیمه‌ت و پاداشتی زۆر گه‌وره لای خوای گه‌وره‌یه [ كَذَلِكَ كُنْتُمْ مِنْ قَبْلُ ] ئێوه‌ش پێشتر خۆتان كافر بوون وه دوای ئه‌وه‌ی كه موسڵمان بوون خوێنتان پارێزرا [ فَمَنَّ اللَّهُ عَلَيْكُمْ ] وه خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاند به‌سه‌رتانداو هیدایه‌تی دان [ فَتَبَيَّنُوا ] دیسان خوای گه‌وره جه‌خت ده‌كاته‌وه كه دڵنیایى بكه‌ن له كاتی غه‌زاو جه‌نگدا پێش ئه‌وه‌ی كه‌سێك بكوژن بزانن موسڵمانه یان نا [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا (٩٤) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانایه، وه زانیاریه‌كی وورده‌كاری هه‌یه به كرده‌وه‌كانی ئێوه.
(95) {موجاهیدانو دانیشتووان یەكسان نین} [ لَا يَسْتَوِي الْقَاعِدُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُولِي الضَّرَرِ وَالْمُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دانیشتوونه له باوه‌ڕداران و جیهاد ناكه‌ن یه‌كسان نین له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جیهاد ئه‌كه‌ن له پێناو خوای گه‌وره به‌ماڵ و نه‌فسی خۆیان، كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بانگى (زه‌ید)ى كرد‌و ئه‌ویش نوسى، وه (عبدالله¬ى كوڕى ئوم مه‌كتوم) كه نابینا بوو شه‌كواى نابیناییهكهى كرد خواى گه‌وره ئه‌م به‌شه‌ى تر‌ى دابه‌زاند: [ غَيْرُ أُولِي الضَّرَرِ ] ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه عوزری شه‌رعیان هه‌یه له كوێر و شه‌ل و نه‌خۆش ئه‌وانه عوزره‌كه‌یان قبووڵه وه له‌و پاداشته به‌شدارن [ فَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ عَلَى الْقَاعِدِينَ دَرَجَةً ] ئه‌و موجاهیدانه‌ی به‌ماڵ و نه‌فسی خۆیان جیهاد ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره فهزڵیانی داوه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دانیشتوونه به پله‌یه‌ك، واته: پله‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره ئه‌جرو پاداشتێكی یه‌كجار گه‌وره‌یان هه‌یه [ وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَى ] به‌ڵام هه‌ردوو لایان ئه‌وانه‌ی كه جیهاد ئه‌كه‌ن و ئه‌وانه‌یشى كه نایكه‌ن مادام باوه‌ڕدارن خوای گه‌وره به‌ڵێنی پاداشت و به‌هه‌شتی به‌هه‌ردوو لایان داوه، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه جیهاد فه‌رزی كیفایه‌یه [ وَفَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ عَلَى الْقَاعِدِينَ أَجْرًا عَظِيمًا (٩٥) ] دیسان خوای گه‌وره جه‌خت ده‌كاته‌وه كه فه‌زڵی موجاهیده‌كانی داوه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دانیشتوونه‌و جیهاد ناكه‌ن به ئه‌جرو پاداشتێكی یه‌كجار گه‌وره.
(96) [ دَرَجَاتٍ مِنْهُ وَمَغْفِرَةً وَرَحْمَةً ] ئه‌جرو پاداشته‌كه‌ش چه‌نده‌ها پله‌یه له پله‌كانی به‌هه‌شت كه به‌هه‌شت سه‌د پله‌یه وه‌ك پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ خوای گه‌وره دایناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جیهاد ئه‌كه‌ن له پێناو خوای گه‌وره نێوان هه‌ر دوو پله نێوان ئاسمان و زه‌وی چه‌ندێ فراوانه ئه‌وه‌نده فراوانه، وه خوای گه‌وره لێیشیان خۆش ئه‌بێ، وه ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی خۆی ئه‌ڕژێنێ به‌سه‌ریان [ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (٩٦) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.
(97) { كۆچ كردن بۆ وڵاتی موسڵمانان} [ إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ ] كه‌سانێك له موسڵمانان له‌ناو هاوبه‌شبڕیارده‌ران مابوونه‌وه‌و ره‌شایى ئه‌وانیان زیاد كردبوو له دژى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم -، وه كه موسڵمانان كوشتاری كافرانیان ده‌كرد تیرێك به‌ر یه‌كێكیان ده‌كه‌وت و ده‌یكوشت یان ده‌كوژران خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فریشته‌ی گیانكێشان گیانیان ئه‌كێشێ كه زوڵمیان له نه‌فسی خۆیان كردووه له مه‌ككه‌وه كۆچیان نه‌كردووه بۆ مه‌دینه وه له‌ناو كافراندا ماونه‌ته‌وه وه نه‌یانتوانیوه دروشمه‌كانی دین جێبه‌جێ بكه‌ن [ قَالُوا فِيمَ كُنْتُمْ ] كاتێك كه ڕوحیان ئه‌كێشن مه‌لائیكه‌ت سه‌رزه‌نشتیان ده‌كات و پێیان ئه‌ڵێن: ئێوه له كوێ بوون و بۆ له‌ناو كافران مانه‌وه‌و كۆچتان نه‌كرد؟ [ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْضِ ] ئه‌وانیش ئه‌ڵێن: ئێمه لاواز‌و زه‌عیف و بێده‌سه‌ڵات بووین له‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌مانئه‌توانی دینه‌كه‌مان ئاشكرا بكه‌ین له‌به‌ر كافران و نه‌مانده‌توانى كۆچ بكه‌ین [ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا ] مه‌لائیكه‌ت پێیان ئه‌فه‌رموون: ئایا زه‌وی خوای گه‌وره فراوان نه‌بوو تا هیجره‌ت و كۆچ بكه‌ن و بڕۆن بۆ شوێنێكی تر كه بتوانن دروشمی دینه‌كه‌تان ئاشكرا بكه‌ن واته: ئه‌و عوزره‌یان لێ قبووڵ ناكرێ [ فَأُولَئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيرًا (٩٧) ] شوێنی ئه‌م كه‌سانه دۆزه‌خه كه خراپترین سه‌ره‌نجامه، هه‌ر چه‌نده باوه‌ڕداریش بوونه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو كافراندا ماونه‌ته‌وه‌و كۆچیان نه‌كردووه‌و نه‌یانتوانیوه دروشمه‌كانی دین ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌یتوانی دینه‌كه‌ی ئاشكرا بكات واجبه له وڵاتی كافرانه‌وه كۆچ بكات بۆ وڵاتی ئیسلام، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
(98) [ إِلَّا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًا (٩٨) ] ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه له حه‌قیقه‌تدا لاواز‌و زه‌عیف كرابوون له‌لایه‌ن كافرانه‌وه یان خۆیان زه‌عیف و لاواز‌و بێده‌سه‌ڵات بوونه له پیاو و ئافره‌ت و مناڵ و نه‌خۆشی به‌رده‌وام وه‌كو شه‌ل و كوێر كه ناتوانن هۆكاره‌كانی خۆ ڕزگار كردن بیگرنه به‌رو خۆیان ڕزگار بكه‌ن وه ڕێگا نازانن له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر كۆچیش بكه‌ن له‌و ڕێگایه تیاچن .
(99) [ فَأُولَئِكَ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَعْفُوَ عَنْهُمْ ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره له‌م كه‌سانه خۆش ئه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عوزره‌كه‌یان شه‌رعیه وه ڕاستگۆ بوونه، (عَسَى) له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ته‌حقیق و ته‌ئكیده [ وَكَانَ اللَّهُ عَفُوًّا غَفُورًا (٩٩) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێبوورده‌و لێخۆشبووه.
(100) [ وَمَنْ يُهَاجِرْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يَجِدْ فِي الْأَرْضِ مُرَاغَمًا كَثِيرًا وَسَعَةً ] وه هه‌ر كه‌سێك له پێناو خوای گه‌وره‌دا كۆچ بكات و نیه‌تی بۆ خوای گه‌وره بێ ئه‌وه خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌ویدا په‌ناگه‌و شورا‌و شوێنی باش و فراوان و ڕزقی فراوانی پێ ئه‌به‌خشێ، كه ئه‌مه هاندانه بۆ كۆچ كردن و نه‌مانه‌وه له‌ناو كافراندا [ وَمَنْ يَخْرُجْ مِنْ بَيْتِهِ مُهَاجِرًا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ ] (زه‌مڕه‌ی كوڕی جوندوب) نه‌خۆشبوو به كه‌سوكارى وت له مه‌ككه ده‌رم بكه‌ن من هه‌ست به گه‌رمى ده‌كه‌م وتیان بۆ كوێ ده‌رت بكه‌ین؟ به‌ده‌ستى ئاماژه‌ى بۆ مه‌دینه كرد، له ماڵی خۆی ده‌رچوو كۆچ بكات له وڵاتی شیركه‌وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - پێش ئه‌وه‌ی بگاته لاى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - له ڕێگا مرد خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه هه‌ر كه‌سێك له ماڵ خۆی ده‌رچێ نیه‌تی كۆچ كردن بێ بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌و نیه‌ته پاكه‌وه [ ثُمَّ يُدْرِكْهُ الْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ ] پاشان مردن پێی بگات و له ڕێگادا بمرێ ئه‌مه ئه‌جرو پاداشتی ته‌واوی لای خوای گه‌وره بۆ جێگیر ئه‌بێ و ده‌ست ئه‌كه‌وێ با نه‌شگه‌یشتبێته شوێنی خۆی، [ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (١٠٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.
(101) {كورتكردنەوەی نوێژەكان لەكاتی سەفەردا} [ وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَقْصُرُوا مِنَ الصَّلَاةِ إِنْ خِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئێوه سه‌فه‌رتان كرد له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌وا تاوانبار نابن كه نوێژه‌كانتان كورت بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر له‌وه ترسان كافران تووشی فیتنه‌تان بكه‌ن و به‌سه‌رتاندا زاڵ بن و بتانكوژن واته: له كاتی ترس‌دا كه له سه‌ره‌تادا نوێژ كورت ئه‌كرایه‌وه ته‌نها له كاتی ترس، وه ئه‌گه‌ر ترس نه‌بوایه نوێژ كورت نهئهكرایهوه به‌ڵام پاشان له سوننه‌تدا هاتووه كه هه‌ر كه‌سێك سه‌فه‌ری كرد وه ترسیشی له‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه هه‌ر نوێژه‌كانی كورت ئه‌كاته‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه صه‌حابه‌ش دوای پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - كردوویانه [ إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوًّا مُبِينًا (١٠١) ] به دڵنیایى كافران بۆ ئێوه‌ی موسڵمان دوژمنێكی زۆر ئاشكران و دژایه‌تی خۆیان بۆ ئێوه ئاشكرا كردووه.
(102) {تەشریع بوونی نوێژی ترس} [ وَإِذَا كُنْتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ الصَّلَاةَ ] (ئه‌بى عه‌ییاشى زورقى) ده‌فه‌رمێت: ئێمه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا- صلى الله عليه وسلم - بووین له (عه‌سه‌فان) كافران رووبه‌ڕوومان بوونه‌وه كه (خالیدى كوڕى وه‌لید) سه‌ركرده‌یان بوو، وه ئه‌وان له نێوان ئێمه‌و قیبله‌دا بوون، پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - نوێژى نیوه‌ڕۆى بۆ كردین، ئه‌وان وتیان موسڵمانان له حاڵه‌تێكدا بوون ده‌مانتوانى له‌ناكاو بده‌ین به‌سه‌ریاندا و له‌ناویان ببه‌ین، پاشان وتیان ئێستا نوێژى عه‌صر دێت كه له خۆیان و منداڵه‌كانیان له‌لایان خۆشه‌ویستتره ده‌ده‌ین به‌سه‌ریاندا، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى له نێوان نیوه‌ڕۆ و عه‌صردا دابه‌زاندو نوێژى ترسى ته‌شریع كرد، ئه‌ی محمد – صلی الله علیه وسلم - كاتێك كه تۆ له‌ناو صه‌حابه‌دا بوویت له‌كاتی غه‌زاو جه‌نگدا به‌رامبه‌ر كافران وه كه پێشنوێژیت بۆیان كرد [ فَلْتَقُمْ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ مَعَكَ ] با كۆمه‌ڵێك له صه‌حابه له‌گه‌ڵ تۆدا نوێژ بكه‌ن واته: بیانكه‌نه دوو به‌شه‌وه به‌شێكیان به‌رامبه‌ر دوژمن ڕاوه‌ستن و به‌شێكیشیان له‌گه‌ڵ تۆدا نوێژ بكه‌ن [ وَلْيَأْخُذُوا أَسْلِحَتَهُمْ ] وه ئه‌وه‌ی كه نوێژت له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یان با چه‌كیشیان پێ بێت [ فَإِذَا سَجَدُوا فَلْيَكُونُوا مِنْ وَرَائِكُمْ ] ئه‌مانه‌ی كه له‌گه‌ڵتدا نوێژ ئه‌كه‌ن چوونه سوجده‌وه با ئه‌وانه‌ی تر له پشتانه‌وه چاودێری ئێوه بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر دوژمن ڕابوه‌ستن بۆ پاسه‌وانی [ وَلْتَأْتِ طَائِفَةٌ أُخْرَى لَمْ يُصَلُّوا فَلْيُصَلُّوا مَعَكَ ] وه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه نوێژیان نه‌كردووه له‌به‌رامبه‌ر دوژمن ڕاوه‌ستاون ئینجا با ئه‌وان بێن ئه‌مانه‌ی كه نوێژیان كردووه بچنه شوێن ئه‌وان ئه‌وان بێنه شوێن ئه‌مان ئه‌مانیش نوێژ بكه‌ن [ وَلْيَأْخُذُوا حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ ] ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش با حه‌زه‌ری خۆیان بكه‌ن وه چه‌كه‌كانیان پێ بێت، كه ئه‌مه (صَلَاةُ الْخَوْفِ) نوێژی ترسه كه شێوازی زۆری هه‌یه له كتێبی فه‌رمووده‌و فیقهدا باسكراوه‌و ڕوون كراوه‌ته‌وه جاری وا هه‌یه هه‌ر كۆمه‌ڵێكیان دوو ڕكات دوو ڕكات ئه‌كه‌ن و پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - چوار ده‌كات، وه جاری وا هه‌یه هه‌ر كۆمه‌ڵێكیان یه‌ك ڕكات یه‌ك ڕكات ئه‌كه‌ن وه پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - دوو ڕكات ده‌كات پاشان هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه سه‌لام ئه‌ده‌نه‌وه یان به چه‌ند شێوازێكی تر، كه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كى به‌هێزه له‌سه‌ر واجب بوونى نوێژى جه‌ماعه‌ت، كه له كاتى ترس و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى دوژمن خواى گه‌وره فه‌رمان بكات به نوێژى جه‌ماعه‌ت ئه‌ى ئه‌گه‌ر ترس نه‌بوو وه له شارى خۆت بوویت چۆن واجب نیه؟! [ وَدَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْ تَغْفُلُونَ عَنْ أَسْلِحَتِكُمْ وَأَمْتِعَتِكُمْ فَيَمِيلُونَ عَلَيْكُمْ مَيْلَةً وَاحِدَةً ] كافران ئاواته‌خوازن كه ئێوه بێئاگابن له چه‌ك و شتومه‌كتان به‌سه‌ختی دێن به‌یه‌كجار به‌هه‌موو هێزو توانایان په‌لامارتان ئه‌ده‌ن و له‌ناوتان ئه‌به‌ن [ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِنْ كَانَ بِكُمْ أَذًى مِنْ مَطَرٍ أَوْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَنْ تَضَعُوا أَسْلِحَتَكُمْ وَخُذُوا حِذْرَكُمْ ] وه تاوانبار نابن و ئاسانكاریتان بۆ كراوه ئه‌گه‌ر هاتوو باران بوو بارانه‌كه ئازاری ئه‌دان، یاخود نه‌خۆش بوون (كه عبدالرحمنى كوڕى عه‌وف بریندار بوو) چه‌كه‌كانتان دابنێن به‌ڵام حه‌زه‌ری خۆتان وه‌ربگرن [ إِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُهِينًا (١٠٢) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره بۆ كافران و بێباوه‌ڕان سزای بۆیان داناوه له ئاگری دۆزه‌خدا كه سه‌رشۆڕو ڕیسوا ئه‌كرێن.
(103) [ فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلَاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو له نوێژ ته‌واو بوون نوێژی ترس كه به‌رامبه‌ر دوژمنن ئه‌وه ئێوه زیكری خوای گه‌وره بكه‌ن له هه‌موو حاڵه‌تێكتاندا كه به‌پێوه بوون یان دانیشتبوون یاخود ڕاكشا بوون له‌سه‌ر لایه‌كانتان [ فَإِذَا اطْمَأْنَنْتُمْ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو هێمن و ئارام بوون و ترسی دوژمنتان له‌سه‌ر نه‌ما ئه‌وه وه‌كو جاران نوێژه‌كانتان بكه‌ن به‌پێوه‌و ڕوو له قیبله‌و به ركوع و سجودو به‌ته‌واوی بیكه‌ن [ إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا (١٠٣) ] به دڵنیایى نوێژ كردن فه‌رز كراوه له‌سه‌ر ئیمانداران وه كاتی دیاریكراوی خۆی هه‌یه له كه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات وه له‌كه‌یدا كۆتایی دێت نابێ له‌وه دوابخرێ ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك عوزری هه‌بێ وه‌كو خه‌وتن یاخود له بیرچوون ئه‌گه‌رنا له كاتی ترسیشدا له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دوژمنیشدا خوای گه‌وره ڕێگه‌ی نه‌دا كه نوێژه‌كانیان دوابخه‌ن وه به‌جه‌ماعه‌تیش فه‌رمانی پێ كردن كه بیكه‌ن.
(104) [ وَلَا تَهِنُوا فِي ابْتِغَاءِ الْقَوْمِ ] وه ئێوه خۆتان لاواز مه‌كه‌ن له گه‌ڕان به‌دوای دوژمن‌دا به‌ڵكو هێزو قوه‌ت ده‌ربڕن و له هه‌موو شوێنێك بۆیان دابنیشن و له كه‌میندا بن بۆیان [ إِنْ تَكُونُوا تَأْلَمُونَ ] ئه‌گه‌ر ئێوه ئێش و ئازارتان هه‌بێ له‌كاتی جه‌نگدا له گه‌رماو ناخۆشی و سه‌ختی جه‌نگ [ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ ] ئه‌وه كافرانیش وه‌كو ئێوه هه‌مان ئێش و ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیان تووش ئه‌بێ [ وَتَرْجُونَ مِنَ اللَّهِ مَا لَا يَرْجُونَ ] به‌ڵام ئێوه به ئومێدی ئه‌جرو پاداشتی خواى گه‌وره‌ن به‌ڵام ئه‌وان به ئومێدی ئه‌و ئه‌جرو پاداشته‌ش نین له‌به‌ر كافر بوون و بێباوه‌ڕ بوونیان كه‌واته ئێوه شایه‌نترن به‌وه‌ی كه صه‌بر بگرن [ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (١٠٤) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(105) [ إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئێمه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌مان بۆ دابه‌زاندوویت كه حه‌قه [ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه حوكم و بڕیار له نێوان خه‌ڵكیدا بده‌ی به‌حه‌ق و دادپه‌روه‌ری [ بِمَا أَرَاكَ اللَّهُ ] به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره نیشانت ئه‌دا به‌وه‌حی یان به ئیلهام یان ڕێنماییت ده‌كات [ وَلَا تَكُنْ لِلْخَائِنِينَ خَصِيمًا (١٠٥) ] هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته: پیاوێك له مونافیقان له (به‌نی ئه‌به‌یڕه‌ق) له جووله‌كه‌یه‌ك خواردن و چه‌ك و ئه‌و شتانه‌ی دزی، وه دواتر پیاوچاكێكی له ئه‌نصاریه‌كان پێ تۆمه‌تبار كرد، دوای ئه‌وه هه‌ندێك له خه‌ڵكى هه‌ستیان كرد كه دزه‌كه كێیه‌و چوون له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - به‌رگریان له دزه‌كه كرد، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه ئێوه مشتومڕو به‌رگری له‌و كه‌سانه مه‌كه‌ن كه دزی ئه‌كه‌ن و خائین و ناپاكن تا نه‌زانی كێ له‌سه‌ر حه‌قه‌و كێ له‌سه‌ر حه‌ق نیه.
(106) [ وَاسْتَغْفِرِ اللَّهَ ] وه داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رگریت له‌و كه‌سه كرد له (به‌نی ئه‌به‌یڕه‌ق) [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا (١٠٦) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(107) [ وَلَا تُجَادِلْ عَنِ الَّذِينَ يَخْتَانُونَ أَنْفُسَهُمْ ] وه تۆ موجاده‌له‌و موناقه‌شه‌و ده‌مه‌قاڵێ و به‌رگری له‌و كه‌سانه مه‌كه كه خیانه‌ت ئه‌كه‌ن له خۆیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك دزی بكات یان سته‌م بكات ئه‌وه خیانه‌ت و زوڵمی له‌خۆی كردووه [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ مَنْ كَانَ خَوَّانًا أَثِيمًا (١٠٧) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه زۆر خیانه‌تكارو ناپاكن وه زۆر تاوانبارن.
(108) [ يَسْتَخْفُونَ مِنَ النَّاسِ وَلَا يَسْتَخْفُونَ مِنَ اللَّهِ ] دووڕووه‌كان خۆیان له خه‌ڵكی ئه‌شارنه‌وه له كاتى تاواندا، به‌ڵام به كردنی ئه‌و كرده‌وه خراپانه خۆیان له خوای گه‌وره ناشارنه‌وه به‌وه‌ی كه وازی لێ بێنن له كاتێك كه خوای گه‌وره ئه‌یانبینێ [ وَهُوَ مَعَهُمْ ] وه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵیاندایه به بینین و بیستن و زانیاری و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی [ إِذْ يُبَيِّتُونَ مَا لَا يَرْضَى مِنَ الْقَوْلِ ] كاتێك كه له شه‌ودا بیروبۆچوون ئه‌گۆڕنه‌وه‌و پیلان دائه‌نێن به‌شتێك كه خوای گه‌وره پێی ڕازی نیه [ وَكَانَ اللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطًا (١٠٨) ] وه خوای گه‌وره زانیارى هه‌یه‌و زانیارى خوای گه‌وره ده‌وری ئه‌وانی داوه‌و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه.
(109) [ هَا أَنْتُمْ هَؤُلَاءِ جَادَلْتُمْ عَنْهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] وه ئێوه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕو موناقه‌شه‌و به‌رگریتان له‌وان كرد له ژیانی دونیادا [ فَمَنْ يُجَادِلُ اللَّهَ عَنْهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] ئه‌ی له ڕۆژی قیامه‌تدا كێ هه‌یه له‌لای خوای گه‌وره به‌رگریان لێ بكات و موناقه‌شه‌یان له‌سه‌ر بكات [ أَمْ مَنْ يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا (١٠٩) ] یان كێ هه‌یه كه وه‌كیلی ئه‌وان بێت و له جیاتی ئه‌وان قسه بكات، واته: كه‌س نیه.
(110) [ وَمَنْ يَعْمَلْ سُوءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك خراپه‌و تاوانێك بكات گه‌وره بێت یان بچوك یان زوڵم و سته‌م له نه‌فسی خۆی بكات به‌وه‌ی كه تاوان بكات یان ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر خه‌ڵكی [ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ اللَّهَ ] پاشان داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكات و ده‌ست هه‌ڵگرێ له‌و تاوانه [ يَجِدِ اللَّهَ غَفُورًا رَحِيمًا (١١٠) ] ئه‌بینێ كه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(111) [ وَمَنْ يَكْسِبْ إِثْمًا فَإِنَّمَا يَكْسِبُهُ عَلَى نَفْسِهِ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش تاوان به‌ده‌ست بێنێ ئه‌وه سه‌ره‌نجامی خراپه‌كه‌ی بۆ نه‌فسی خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (١١١) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(112) [ وَمَنْ يَكْسِبْ خَطِيئَةً ] وه هه‌ر كه‌سێك كه تاوانێك بكات به‌مه‌به‌ست یان به بێ مه‌به‌ست، یان وتراوه: (خَطِيئَةً) تاوانی بچووكه (إِثْم)یش تاوانی گه‌وره‌یه، یان هه‌ر كه‌سێك تاوان ئه‌نجام بدات [ ثُمَّ يَرْمِ بِهِ بَرِيئًا ] خۆی تاوانه‌كه ئه‌نجام بدات پاشان بیداته پاڵ كه‌سێكی بێ تاوان [ فَقَدِ احْتَمَلَ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا (١١٢) ] ئه‌مه به‌ڕاستی بوهتانی كردووه‌و درۆی هه‌ڵبه‌ستووه بۆ ئه‌و كه‌سه بێتاوانه وه تاوانێكی ئاشكرای كردووه.
(113) [ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكَ وَرَحْمَتُهُ ] وه ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و چاكه‌و ڕه‌حمه‌ت و سۆزی خوای گه‌وره نه‌بوایه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - بۆ تۆ و موسڵمانان [ لَهَمَّتْ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ أَنْ يُضِلُّوكَ ] ئه‌وا كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی وویستیان تۆ به‌هه‌ڵه‌دا به‌رن، له چیرۆكی به‌نی ئه‌به‌یڕه‌قدا كه كۆمه‌ڵێك به‌رگریان لێ كرد [ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ ] به‌ڵام ئه‌مانه ته‌نها خۆیان گومڕا ئه‌كه‌ن و خۆیان وێڵ ئه‌كه‌ن و له حه‌ق لائه‌ده‌ن [ وَمَا يَضُرُّونَكَ مِنْ شَيْءٍ ] وه هیچ زیانێك به‌تۆ ناگه‌یه‌نن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئه‌تپارێزێ وه ئاگادارت ئه‌كاته‌وه [ وَأَنْزَلَ اللَّهُ عَلَيْكَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وه خوای گه‌وره قورئانی پیرۆز‌و سوننه‌تیشی بۆ تۆ دابه‌زاندووه، حیكمه‌ت واته: سوننه‌ت [ وَعَلَّمَكَ مَا لَمْ تَكُنْ تَعْلَمُ ] وه فێری ئه‌و شتانه‌ى كردوویت كه له پێش ئه‌وه‌ی وه‌حیت بۆ بێت و تۆ ببیت به پێغه‌مبه‌ر نه‌ت ئه‌زانی [ وَكَانَ فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكَ عَظِيمًا (١١٣) ] وه فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره به‌سه‌ر تۆوه یه‌كجار گه‌وره‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌حی بۆت دابه‌زاندو كردتی به پێغه‌مبه‌ر – صلی الله علیه وسلم - .
(114) [ لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ ] خێر له زۆرێك له چپه چپ و نهێنی قسه‌كردنى خه‌ڵكیدا نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی له تاواندایه [ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ ] ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سانێ كه فه‌رمان بكه‌ن به صه‌ده‌قه‌و به‌خێر كردن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێ به ڕیا [ أَوْ مَعْرُوفٍ ] یان فه‌رمان بكه‌ن به‌چاكه [ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ ] یاخود چاكسازی و صوڵح بكه‌ن له نێوان خه‌ڵكی [ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا (١١٤) ] وه هه‌ر كه‌سێك ئه‌م شتانه بكات و نیه‌ت و مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت ئه‌وه ئێمه ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌ده‌ینه‌وه.
(115) {فەرمان كردن بە شوێنكەوتنی رێبازی صەحابە} [ وَمَنْ يُشَاقِقِ الرَّسُولَ ] وه هه‌ر كه‌سێك دژایه‌تی و سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكات [ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى ] له دوای ئه‌وه‌ی كه هیدایه‌ت و ڕێگای ڕاستی بۆ ڕوون بۆوه [ وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ ] وه شوێن ڕێگای جگه له باوه‌ڕداران بكه‌وێ، واته: شوێن ڕێگای جگه له صه‌حابه بكه‌وێ لێره باوه‌ڕداران مه‌به‌ست صه‌حابه‌یه كه فه‌رمانمان پێكراوه به شوێن كه‌وتنی صه‌حابه له تێگه‌یشتنى دین، نه‌ك دیندارى بكه‌ین به فه‌هم و تێگه‌یشتنى خه‌ڵكى ئه‌م سه‌رده‌مه كه ئه‌مه جیاوازى و ناكۆكى دروست كردووه له نێوان موسڵماناندا، ئه‌گه‌ر موسڵمانان هه‌موویان شوێن هاوه‌ڵان بكه‌ن و وه‌كو ئه‌وان له دین تێبگه‌ن ئه‌وا یه‌كڕیزو یه‌ك ده‌ست و یه‌ك دڵ ده‌بن [ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى ] ئه‌وه بۆى ده‌ڕازێنینه‌وه تا زیاتر گومڕا بێت [ وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيرًا (١١٥) ] وه ئه‌یخه‌ینه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه كه سزاكه‌ی بچێژێت كه خراپترین سه‌ره‌نجامه {فەرمان كردن بە شوێنكەوتنی رێبازی صەحابە} [ وَمَنْ يُشَاقِقِ الرَّسُولَ ] وه هه‌ر كه‌سێك دژایه‌تی و سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكات [ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى ] له دوای ئه‌وه‌ی كه هیدایه‌ت و ڕێگای ڕاستی بۆ ڕوون بۆوه [ وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ ] وه شوێن ڕێگای جگه له باوه‌ڕداران بكه‌وێ، واته: شوێن ڕێگای جگه له صه‌حابه بكه‌وێ لێره باوه‌ڕداران مه‌به‌ست صه‌حابه‌یه كه فه‌رمانمان پێكراوه به شوێن كه‌وتنی صه‌حابه له تێگه‌یشتنى دین، نه‌ك دیندارى بكه‌ین به فه‌هم و تێگه‌یشتنى خه‌ڵكى ئه‌م سه‌رده‌مه كه ئه‌مه جیاوازى و ناكۆكى دروست كردووه له نێوان موسڵماناندا، ئه‌گه‌ر موسڵمانان هه‌موویان شوێن هاوه‌ڵان بكه‌ن و وه‌كو ئه‌وان له دین تێبگه‌ن ئه‌وا یه‌كڕیزو یه‌ك ده‌ست و یه‌ك دڵ ده‌بن [ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى ] ئه‌وه بۆى ده‌ڕازێنینه‌وه تا زیاتر گومڕا بێت [ وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيرًا (١١٥) ] وه ئه‌یخه‌ینه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه كه سزاكه‌ی بچێژێت كه خراپترین سه‌ره‌نجامه.
(116) {خوای گەورە تەنها لە هاوبەشبڕیاردان خۆش نابێت} [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره خۆش نابێ له‌هیچ كه‌سێك كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدات [ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ ] وه جگه له شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره تاوان چه‌ندێك گه‌وره بێ هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامی بدات حه‌ڵاڵی نه‌كات خوای گه‌وره خۆش ئه‌بێ له هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت ئه‌كه‌وێته به‌ر ویست و مه‌شیئه‌تی خوا [ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ ] وه هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدات [ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا (١١٦) ] ئه‌وه گومڕاو وێڵ بووه گومڕابوونێكی زۆر دوور‌و له حه‌ق دووركه‌وتۆته‌وه.
(117) [ إِنْ يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ إِلَّا إِنَاثًا ] ئه‌و بتانه‌ى كه موشریكان ئه‌یانپه‌رستن و هاواریان پێ ئه‌كه‌ن هه‌موویان ناوی مێن، وه‌كو لات و عوززاو مه‌نات، یاخود كافرانی قوڕه‌یش ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوای گه‌وره‌یه [ وَإِنْ يَدْعُونَ إِلَّا شَيْطَانًا مَرِيدًا (١١٧) ] وه ئه‌وان دوعا‌و عیبادهت بۆ هیچ كه‌سێك ناكه‌ن ته‌نها بۆ شه‌یتان نه‌بێ كه ئه‌مه شه‌یتانه وای لێ كردوون و گوێڕایه‌ڵی شه‌یتانیان كردووه كه ئه‌و شه‌ریك دانانه‌ی بۆیان ڕازاندۆته‌وه (مَرِيدًا) واته: شه‌یتان ته‌مه‌ڕودی كردووه‌و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و زۆر سه‌ركه‌شه.
(118) { شەیتان خەڵكی گومڕا دەكات} [ لَعَنَهُ اللَّهُ ] نه‌فره‌تی خوای گه‌وره له شه‌یتان بێ له ئیبلیس بێ، وه دور بێت له ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره [ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًا مَفْرُوضًا (١١٨) ] كه به‌خوای گه‌وره‌ی وت ئه‌بێ به‌شێك له به‌نده‌كانی تۆ بخه‌مه ژێر ڕكێفی خۆم وه گومڕایان بكه‌م و وایان لێ بكه‌م كه تۆ نه‌په‌رستن و شه‌ریك بۆ تۆ دابنێن و كافریان بكه‌م.
(119) [ وَلَأُضِلَّنَّهُمْ ] وه گومڕایان ده‌كه‌م و له ڕێگای ڕاستی تۆ ده‌ریان ده‌كه‌م [ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ ] وه هیواو ئومێد‌و ئاواتی پووچه‌ڵیان پێ ئه‌به‌خشم و له‌لایان جوانی ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ته‌وبه نه‌كه‌ن [ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الْأَنْعَامِ ] وه فه‌رمانیان پێ ئه‌كه‌م كه گوێی ئاژه‌ڵه‌كان ببڕن كه كافرانی قوره‌یش له‌م شتانه‌دا شوێنی شه‌یتان كه‌وتبوون كه گوێی هه‌ندێك له ئاژه‌ڵه‌كانیان ئه‌بڕی وه حه‌رامیان ئه‌كرد له‌سه‌ر خۆیان وه‌كو دواتر إن شا‌ء الله دێینه سه‌ری له سووره‌تی (مائیده)دا [ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ ] وه شه‌یتان ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌بێ فه‌رمانیشیان پێ بكه‌م ئه‌بێ دینه‌كه‌ى تۆ بگۆڕن، یان دروستكراوی تۆ بگۆڕن به‌وه‌ی كه چاوی هه‌ندێك له ئاژه‌ڵیان ده‌رئه‌كرد یان گوێی هه‌ندێكیان ئه‌بڕی، یاخود خاڵ كوتین و تاتۆیه، یان گۆڕینی سونه‌نی فیتڕه‌یه كه خوای گه‌وره خه‌ڵكی له‌سه‌ر دروست كردووه وا له خه‌ڵكی ده‌كات كه سونه‌نی فیتڕه بیگۆڕن وه‌كو ڕیش تاشین، یاخود خه‌ساندنى ئاژه‌ڵ كه (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه دابه‌زى [ وَمَنْ يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُبِينًا (١١٩) ] وه هه‌ر كه‌سێك شه‌یتان بكات به دۆستی خۆی له غه‌یری خوای گه‌وره شوێن شه‌یتان بكه‌وێ و گوێڕایه‌ڵی شه‌یتان بكات به‌ڕاستی ئه‌مه خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندى دونیا‌و دوارۆژ بووه زه‌ره‌رمه‌ندێكی زۆر ئاشكرا.
(120) [ يَعِدُهُمْ وَيُمَنِّيهِمْ ] شه‌یتان ته‌نها به‌ڵێن و هیواو ئومێدی پووچه‌ڵ و درۆیینه‌یان پێ ئه‌دا [ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا (١٢٠) ] ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنانه‌ی كه شه‌یتان پێیان ئه‌دا هه‌مووی وه‌سوه‌سه‌ی به‌تاڵه‌و به‌هۆیه‌وه له خشته‌یان ئه‌بات و زه‌ره‌رێكی ته‌واوه‌و هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ.
(121) [ أُولَئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ] سهرنجام و شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شوێنی شه‌یتان ئه‌كه‌ون ئاگری دۆزه‌خه [ وَلَا يَجِدُونَ عَنْهَا مَحِيصًا (١٢١) ] وه هیچ په‌ناگه‌یه‌ك نیه كه په‌نای بۆ به‌رن و لێی ڕاكه‌ن.
(122) [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] ئه‌مانه ئه‌خه‌ینه ناو به‌هه‌شته‌وه كۆمه‌ڵه باخ و باخاتێك كه جۆگه‌له ئاو به‌ژێریدا ئه‌ڕوات و به‌هه‌میشه‌یی و به‌نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ وَعْدَ اللَّهِ حَقًّا ] ئه‌مه به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌یه به‌ڵێنێكی ڕاستگۆیانه‌و حه‌قه وه‌كو به‌ڵێنه‌كانی شه‌یتان نیه [ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ قِيلًا (١٢٢) ] وه كێ هه‌یه وته‌ی ڕاستگۆتر بێ له وته‌ی خوای گه‌وره، واته: هیچ كه‌سێك نیه.
(123) [ لَيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلَا أَمَانِيِّ أَهْلِ الْكِتَابِ ] چوونه به‌هه‌شتیش به‌هیواو ئومێدی ئێوه نیه ئه‌ى موسڵمانان، وه به‌هیواو ئومێدی ئه‌هلی كتابیش نیه له جووله‌كه‌و گاور كه ئه‌یانووت: ئێمه نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی خواین و ئاگر چه‌ند ڕۆژێك نه‌بێ ئێمه ناگرێته‌وه‌و به‌هه‌شت تایبه‌ت بۆ ئێمه دروستكراوه، به‌و هیواو ئومێدانه نیه، به‌ڵكو به یه‌كخواپه‌رستى و كرده‌وه‌ى چاكه [ مَنْ يَعْمَلْ سُوءًا يُجْزَ بِهِ ] هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی خراپ بكات ئه‌وه سزای له‌سه‌ر وه‌رئه‌گرێ، (ئه‌بو هوڕه‌یره) ده‌فه‌رمێت: كاتێك ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى زۆر له‌سه‌ر موسڵمانان قورس بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - پێى فه‌رموون: (موسڵمان توشى هه‌ر نه‌خۆشى و ناخۆشى و به‌ڵایه‌ك بێت هه‌مووى ده‌بێته هۆى سڕینه‌وه‌ى تاوانه‌كانى ته‌نانه‌ت دڕكێكیش بچێت به پێیدا) [ وَلَا يَجِدْ لَهُ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا (١٢٣) ] وه نابینێ له غه‌یری خوای گه‌وره دۆست و خۆشه‌ویست و پشتیوان و سه‌رخه‌ریان هه‌بێت.
(124) [ وَمَنْ يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ ] وه هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی چاك بكات ئه‌گه‌ر پیاو بێ یان ئافره‌ت به‌و مه‌رجه‌ی كه باوه‌ڕدار بێ ئه‌مانه ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه [ وَلَا يُظْلَمُونَ نَقِيرًا (١٢٤) ] وه هیچ زوڵم و سته‌مێكیان لێ ناكرێ به‌ئه‌ندازه‌ی (نهقیرێك)، (نه‌قیر) ناوكی خورما كونێكی تیایه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و كونه بچووكه.
(125) [ وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًا مِمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ ] كێ دینی له‌و كه‌سه باشتره كه ڕووی خۆی ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردبێ، واته: به ئیخلاص و به‌دڵسۆزیه‌وه كرده‌وه بۆ خوای گه‌وره ئه‌نجام بدات [ وَهُوَ مُحْسِنٌ ] وه چاكه‌كار بێ واته: كرده‌وه‌كانی له‌سه‌ر سوننه‌ت بێ، كه ئه‌مه هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌ى وه‌رگرتنى كرده‌وه‌یه لاى خواى گه‌وره به‌بێ ئه‌م دوو مه‌رجه خواى گه‌وره كرده‌وه له هیچ كه‌س وه‌رناگرێت [ وَاتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ] وه شوێنی دینی ئیبراهیم كه‌وتبێ به حه‌نیفی واته: له هه‌موو دینه پووچه‌ڵ و شیركهكان لایدابێ بۆ دینی حه‌قی ئیسلام [ وَاتَّخَذَ اللَّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا (١٢٥) ] وه خوای گه‌وره ئیبراهیمی كردووه به خه‌لیل و خۆشه‌ویستی خۆی خَلِيل ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه، وه پێغه‌مبه‌ری خوایشى- صلى الله عليه وسلم - كردووه به خۆشه‌ویستى خۆى.
(126) [ وَلِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] وه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و نێوانیاندا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و خۆى به ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وتى تیادا ده‌كات [ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ مُحِيطًا (١٢٦) ] وه زانیارى خوای گه‌وره ده‌وری هه‌موو شتێكی داوه‌و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه.
(127) [ وَيَسْتَفْتُونَكَ فِي النِّسَاءِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - خه‌ڵكى داوای ڕوونكردنه‌وه‌و فه‌توات لێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئافره‌تان [ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ ] بڵێ: په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا سه‌باره‌ت به ئافره‌تان بۆتان ڕوون ئه‌كاته‌وه [ وَمَا يُتْلَى عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ ] وه ئه‌وه‌ی له قورئاندا بۆتان ئه‌خوێندرێته‌وه كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته باسمان كرد [ فِي يَتَامَى النِّسَاءِ اللَّاتِي لَا تُؤْتُونَهُنَّ مَا كُتِبَ لَهُنَّ وَتَرْغَبُونَ أَنْ تَنْكِحُوهُنَّ ] له‌و كچانه‌ی كه بێباوكن و ئه‌تانه‌وێ بۆ خۆتان ماره‌یان بكه‌ن به‌ڵام ماره‌یی ته‌واویان پێ ناده‌ن وه‌كو كچانى تر، (عائیشه) ده‌فه‌رمێت: پیاو هه‌بووه كچى بێباوكى لا بووه خۆى سه‌رپه‌رشتیارو میراتگرى بووه، كچه‌كه پیاوه‌كه‌ى به‌شدار كردووه له هه‌موو ماڵه‌كه‌یدا كه هه‌یبووه، پیاوه‌كه ئاره‌زووى خواستنى ده‌كات و پێى ناخۆشه كه‌سێكى تر بیخوازێت و به‌شدارى بێت له ماڵه‌كه‌یدا بۆیه نه‌یانده‌هێشت شوو بكه‌ن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، یان ئه‌گه‌ر جوان نه‌بوونایه نه‌یانیانده‌خواست و نه‌یشیانده‌هێشت شوو بكه‌ن له‌به‌ر پاره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ى بۆ خۆیان بێت، خواى گه‌وره قه‌ده‌غه‌ى ئه‌م شته‌ی لێ كردن [ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الْوِلْدَانِ ] یان ئه‌و كوڕانه‌ی كه بێباوك و بێده‌سه‌ڵاتن خوای گه‌وره ئه‌ویشی هه‌ر بۆتان ڕوون كرده‌وه، كه له پێش ئیسلامدا منداڵیشیان وه‌كو ئافره‌ت بێبه‌ش ده‌كرد له میراتى [ وَأَنْ تَقُومُوا لِلْيَتَامَى بِالْقِسْطِ ] وه هه‌ڵسن سه‌رپه‌رشتی ئه‌و مناڵه بێباوكانه بكه‌ن به دادپه‌روه‌ری، چۆن ئه‌گه‌ر جوان و ده‌وڵه‌مه‌ند بن بۆ خۆتان ماره‌یان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ناشیرین و هه‌ژاریش بوون هه‌رماره‌یان بكه‌ن، یان رێگه‌یان بده‌ن با شوو بكه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه له‌سه‌ره‌تای سووڕه‌ته‌كه‌دا باسكراوه [ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِهِ عَلِيمًا (١٢٧) ] وه ئێوه هه‌ر خێر‌و چاكه‌یه‌ك بكه‌ن له‌و مافانه‌ى كه باسكرا ئه‌وه خوای گه‌وره زۆر زانایه پێی و ئاگای لێیه‌و پاداشتان ئه‌داته‌وه له‌سه‌ری به ته‌واوترین پاداشت.
(128) {رێككەوتنی نێوان هاوسەران} [ وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِنْ بَعْلِهَا نُشُوزًا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌تێك ترسا له‌وه‌ی كه پیاوه‌كه‌ی لێی دوور بكه‌وێته‌وه یان حه‌زی پێی نه‌بێ یان بیه‌وێ لێی جیابێته‌وه یان قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كات یان خۆشی پێیدا نه‌یات [ أَوْ إِعْرَاضًا ] یان پشتی تێ بكات [ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَنْ يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًا ] ئه‌وه ئاساییه‌و تاوانبار نابن ئه‌گه‌ر له نێوان یه‌كدا صوڵح بكه‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر هاتوو زیاتر له ئافره‌تێكی هه‌بوو ئه‌میان سه‌ره‌ی شه‌وی خۆی كه‌م بكاته‌وه، یان هه‌ندێك له نه‌فه‌قه‌ی كه‌م بكاته‌وه، یان هه‌ندێ له ماره‌یی كه‌م بكاته‌وه، تا به‌یه‌كه‌وه صوڵح بكه‌ن و ڕێك بكه‌ون، (عائیشه) ده‌فه‌رمێت: پیاو خێزانى هه‌بوو نه‌یده‌ویست ژیانى له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رێت و ده‌یویست ته‌ڵاقى بدات، ئافره‌ته‌كه ده‌یووت: گه‌ردنت ئازاد ده‌كه‌م ته‌ڵاقم مه‌ده، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌مه دابه‌زى [ وَالصُّلْحُ خَيْرٌ ] وه ئه‌م ڕێكه‌وتنه باشتره له ناكۆكی نێوانیان یان لێك جیابوونه‌وه‌یان [ وَأُحْضِرَتِ الْأَنْفُسُ الشُّحَّ ] وه خوای گه‌وره ئه‌زانێ كه هه‌موو نه‌فسێك به‌شی خۆی ڕه‌زیلی تیایه‌و ڕه‌زیلی حازره له‌گه‌ڵیداو ئاماده‌یه‌و له‌سیفه‌تی مرۆڤدا هه‌یه‌و لێی جیا نابێته‌وه [ وَإِنْ تُحْسِنُوا وَتَتَّقُوا ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو به‌چاكه مامه‌ڵه‌ی ئافره‌تان بكه‌ن وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا (١٢٨) ] ئه‌وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانایه‌و زانیاریه‌كی ورده‌كاری هه‌یه به كرده‌وه‌كانی ئێوه، وه پاداشتتان ده‌داته‌وه له‌سه‌رى.
(129) [ وَلَنْ تَسْتَطِيعُوا أَنْ تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ ] وه ئه‌گه‌ر چه‌ندێك سووربن وه هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه دادپه‌روه‌ر بن له نێوان خێزانه‌كانتاندا ناتوانن له خۆشه‌ویستی و جیماعدا [ فَلَا تَمِيلُوا كُلَّ الْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَالْمُعَلَّقَةِ ] با مه‌یلتان به‌ڵای یه‌كێكیاندا نه‌بێ واز له‌وانه‌ی تر بێنن وه‌كو هه‌ڵواسراوی نه ئه‌وه‌تا خێزانی بێ كه بچێته لای و لێی نزیك بێته‌وه نه ئه‌وه‌تا ته‌ڵاقیشی دابێ كه بتوانێ بۆ خۆی شوو بكاته‌وه [ وَإِنْ تُصْلِحُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا (١٢٩) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌وه‌ی كه تێكتان داوه له خراپه‌كاری و نادادپه‌روه‌ری چاكی بكه‌نه‌وه وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره به‌دڵنیایی زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(130) [ وَإِنْ يَتَفَرَّقَا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌یه‌كه‌وه نه‌گونجان و لێك جیا بوونه‌وه [ يُغْنِ اللَّهُ كُلًّا مِنْ سَعَتِهِ ] ئه‌وه خوای گه‌وره هه‌ر یه‌كێك له ژن و پیاوه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی كه ئافره‌تێكی باشتر‌و گونجاوتر بۆ ئه‌و پیاوه، وه پیاوێكی باشتر‌و گونجاوتر بۆ ئه‌و ئافره‌ته دابین ده‌كات كه به‌یه‌كه‌وه بگونجێن وه ڕزقیان ئه‌دا له ڕزقی فراوانی خۆی [ وَكَانَ اللَّهُ وَاسِعًا حَكِيمًا (١٣٠) ] وه فه‌زڵی خوای گه‌وره زۆر فراوانه وه خوای گه‌وره زۆر كاربه‌جێیه.
(131) [ وَلِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] وه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی و له نێوانیاندا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ته‌نها خۆى هه‌ڵسوكه‌وتى تیادا ده‌كات و به‌ڕێوه‌ى ده‌بات [ وَلَقَدْ وَصَّيْنَا الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَإِيَّاكُمْ أَنِ اتَّقُوا اللَّهَ ] وه به دڵنیایى ئامۆژگاری ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه له ئه‌هلی كتاب وه ئێوه‌ش ئه‌كه‌ین به‌وه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ وَإِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوای گه‌وره نه‌كه‌ن و كوفر بكه‌ن ئه‌وا هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی و له نێوانیاندا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره پێویستی به ئێوه نیه [ وَكَانَ اللَّهُ غَنِيًّا حَمِيدًا (١٣١) ] وه خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویست و سوپاسكراوه هه‌رچی له زه‌وى و ئاسمان هه‌یه سوپاسی خوای گه‌وره ده‌كات.
(132) [ وَلِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] وه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی و نێوانیان هه‌یه موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ته‌نها خۆى هه‌ڵسوكه‌وتى تیادا ده‌كات [ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلًا (١٣٢) ] وه به‌سه كه خوای گه‌وره مرۆڤ پشتی پێ ببه‌ستێ و كاره‌كانی خۆی به‌خوای گه‌وره بسپێرێ.
(133) [ إِنْ يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ أَيُّهَا النَّاسُ وَيَأْتِ بِآخَرِينَ ] ئه‌ی خه‌ڵكینه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێ ئێوه له‌ناو ئه‌بات و ئه‌تانمرێنێ وه كه‌سانێكی تر ئه‌هێنێت كه عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن و ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن، (مرۆڤ چه‌ند بێ‌نرخ و سوكه كاتێك كه تاوان و سه‌رپێچى ده‌كات و خواى گه‌وره هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنى لێده‌كات) [ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى ذَلِكَ قَدِيرًا (١٣٣) ] وهخوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌م شته‌دا هه‌یه.
(134) [ مَنْ كَانَ يُرِيدُ ثَوَابَ الدُّنْيَا ] هه‌ر كه‌سێك به‌ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كانی ته‌نها پاداشتی دونیای ئه‌وێ [ فَعِنْدَ اللَّهِ ثَوَابُ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] ئه‌وه خوای گه‌وره پاداشتی دونیا‌و قیامه‌تیشی لایه واته: زیاتر هه‌وڵ بده‌ن بۆ پاداشتی قیامه‌ت، یان داواى خێرى دونیا‌و قیامه‌ت له خواى گه‌وره بكه‌ن [ وَكَانَ اللَّهُ سَمِيعًا بَصِيرًا (١٣٤) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌ره به قسه‌كانتان، وه بینه‌ره به كرده‌وه‌كانتان و هه‌موو شتێك ئه‌بیستێ و ئه‌بینێ.
(135) {شایەتیدان بە دادپەروەری} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَى أَنْفُسِكُمْ أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه هه‌ر كارێك كه‌وته ژێر ده‌ستان دادپه‌روه‌ر بن له نێوان خه‌ڵكیدا وه شایه‌تى بده‌ن بۆ خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر ئه‌و شته له دژی خۆشتاندا بوو یان دژى دایك و باوك و خزمی نزیكتان بوو حیساب بۆ ئه‌م شتانه مه‌كه‌ن و ئێوه دادپه‌روه‌ر بن [ إِنْ يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًا ] ئه‌و كه‌سه‌ی كه شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن ده‌وڵه‌مه‌ند بوو یان فه‌قیر شایه‌تی به‌حه‌ق بده‌ن له‌سه‌ری و ڕه‌چاوی ئه‌و شتانه مه‌كه‌ن و شایه‌تی به‌حه‌ق بده‌ن [ فَاللَّهُ أَوْلَى بِهِمَا ] خوای گه‌وره له‌پێشتره بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌مانه [ فَلَا تَتَّبِعُوا الْهَوَى أَنْ تَعْدِلُوا ] وه شوێن هه‌واو ئاره‌زوو مه‌كه‌ون وه به‌هۆی خزمایه‌تی و ئه‌و شتانه واز له دادپه‌روه‌ری مه‌هێنن [ وَإِنْ تَلْوُوا أَوْ تُعْرِضُوا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو حه‌قه‌كه بشارنه‌وه یان بیگۆڕن یان پشتی تێ بكه‌ن به‌وه‌ی كه شایه‌تیه‌كه نه‌ده‌ن و شایه‌تیه‌كه بشارنه‌وه‌و درۆ بكه‌ن ئیتر چی قازی بێ چ شایه‌ته‌كان بێ هه‌ردووكیان ئه‌گرێته‌وه به‌وه‌ی كه قسه‌كان بگۆڕن یاخود شایه‌تیه‌كه بشارنه‌وه ئه‌وه تاوانبار ده‌بن [ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا (١٣٥) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زانیارییه‌كی ورده‌كاری هه‌یه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و ئه‌یكه‌ن وه سزاتان ده‌داته‌وه له‌سه‌رى.
(136) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئیمان بێنن به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - واته: دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیمانه‌كه‌تان وه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری [ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَى رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنْزَلَ مِنْ قَبْلُ ] وه ئیمان بێنن به‌و كتابه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی- صلى الله عليه وسلم - كه قورئانی پیرۆزه، وه ئیمان بێنن به‌هه‌موو ئه‌و كتێبه ئاسمانیانه‌ی تر كه له پێش قورئاندا خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه، بۆ قورئان ده‌فه‌رمێت: (نَزَّلَ) چونكه به‌ش به‌ش و سوره‌ت سوره‌ت دابه‌زیوه، به‌ڵام بۆ كتابه ئاسمانییه‌كانى تر ده‌فه‌رمێت: (أَنْزَلَ) چونكه هه‌مووى به یه‌كجار دابه‌زیووه‌و هاتۆته خواره‌وه [ وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا (١٣٦) ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك كوفر بكات به خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كانی و كتێبه ئاسمانیه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی و ڕۆژی دوایی ئه‌وه گومڕاو وێڵ بووه‌و له ڕێگای ڕاست لایداوه گومڕابوونێكی زۆر دوور.
(137) [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا ثُمَّ كَفَرُوا ثُمَّ آمَنُوا ثُمَّ كَفَرُوا ثُمَّ ازْدَادُوا كُفْرًا ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه پاشان كافر بوونه‌ته‌وه پاشان ئیمانیان هێناوه‌ته‌وه پاشان كافر بوونه‌ته‌وه پاشان كوفره‌كه‌یان زیاتر كردووه‌و له‌سه‌رى مردون [ لَمْ يَكُنِ اللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ ] ئا ئه‌مانه خوای گه‌وره لێیان خۆش نابێ [ وَلَا لِيَهْدِيَهُمْ سَبِيلًا (١٣٧) ] وه هیدایه‌تیان نادات بۆ ڕێگای ڕاست.
(138) [ بَشِّرِ الْمُنَافِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (١٣٨) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - مژده بده به مونافیقان به دووڕووه‌كان به‌وه‌ی كه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه.
(139) [ الَّذِينَ يَتَّخِذُونَ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ] ئه‌و مونافیقانه‌ی كه كافران ئه‌كه‌نه دۆست و خۆشه‌ویست و پشتیوانی خۆیان جگه له ئیمانداران كه ئه‌بوایه ئیماندارانیان بكردایه به‌دۆست و پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆیان به‌ڵام كافرانیان كرد [ أَيَبْتَغُونَ عِنْدَهُمُ الْعِزَّةَ ] ئایا به‌دوای عیززه‌تدا ئه‌گه‌ڕێن له‌لای كافران وا ئه‌زانن عیززه‌ت و سه‌ركه‌وتن و زاڵ بوون و هێز لای كافرانه [ فَإِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا (١٣٩) ] به دڵنیایى عیززه‌ت هه‌ر هه‌مووی بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه بیه‌وێ هه‌ر كه‌سێك به‌عیززه‌ت بكات به‌عیززه‌تی ده‌كات و عیززه‌ت لای كافران نیه.
(140) {دانەنیشتن لەو مەجلیسانەی كە گاڵتەی بەدین تێدا دەكرێت} [ وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ ] وه له قورئانی پیرۆزدا بۆ ئێوه دابه‌زیوه ئه‌گه‌ر له هه‌ر مه‌جلیس و شوێنێكدا بیستتان ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره كوفری پێ ئه‌كرێ وه گاڵته‌ی پێ ئه‌كرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا دامه‌نیشن و ئه‌و مه‌جلیسانه به‌جێ بێلن یاخود ئینكاری بكه‌ن [ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ] تا ئه‌و قسانه ئه‌گۆڕن وه ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌قسه‌ی تر [ إِنَّكُمْ إِذًا مِثْلُهُمْ ] ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دانیشن كه گاڵته به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه كوفری پێ ئه‌كه‌ن وه ئینكاریتان نه‌كرد ئه‌وه به دڵنیایى ئێوه‌ش وه‌كو ئه‌وان وان، واته: له كوفردا ئێوه‌ش كافر ئه‌بن بۆیه ئه‌بێ ئه‌و مه‌جلیسانه به‌جێ بهێلن یاخود ئینكاری بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا (١٤٠) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره مونافیقان و كافران هه‌ر هه‌موویان له ئاگری دۆزه‌خدا كۆ ئه‌كاته‌وه ئه‌وانه‌ی كه گاڵته‌یان به دینی خوای گه‌وره كردووه.
(141) [ الَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی له مونافیقان كه چاوه‌ڕێن ڕووداو و به‌سه‌رهاتێك به‌سه‌ر ئێوه ڕووبدات و له‌ناوبچن [ فَإِنْ كَانَ لَكُمْ فَتْحٌ مِنَ اللَّهِ ] ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كافران و بێ باوه‌ڕاندا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره خوا سه‌رتان بخات [ قَالُوا أَلَمْ نَكُنْ مَعَكُمْ ] مونافیقان به ئێوه ئه‌ڵێن: ئایا ئێمه له‌گه‌ڵتاندا نه‌بووین ئێمه‌ش وه‌ك ئێوه موسڵمان نه‌بووین به‌شمان بده‌ن له غه‌نیمه‌ت [ وَإِنْ كَانَ لِلْكَافِرِينَ نَصِيبٌ ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو كافران سه‌ركه‌ون به‌سه‌ر موسڵماناندا [ قَالُوا أَلَمْ نَسْتَحْوِذْ عَلَيْكُمْ وَنَمْنَعْكُمْ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ] ئه‌چن به‌كافران ئه‌ڵێن: ئێمه كه له‌ناو موسڵمانانین بۆ ئه‌وه‌ی كه وایان لێ بكه‌ین وره‌یان بڕوخێنین نه‌توانن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا شه‌ڕ بكه‌ن، وه ئێوه‌مان قه‌ده‌غه كرد له موسڵمانان وامان كرد كه موسڵمانان لاواز بن و شه‌ڕی ئێوه‌یان پێ نه‌كرێت [ فَاللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] خوای گه‌وره خۆی حوكم و بڕیار ئه‌دا له نێوان ئه‌م مونافیقانه له ڕۆژی قیامه‌تدا وه نهێنیان ده‌رئه‌خات [ وَلَنْ يَجْعَلَ اللَّهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا (١٤١) ] وه هه‌رگیز خوای گه‌وره كافران زاڵ ناكات به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا هه‌تا باوه‌ڕداران ده‌ستگرتوو بن به دینه‌كه‌وه خوای گه‌وره سه‌ریان ئه‌خات به‌سه‌ر كافراندا، وه له رۆژى قیامه‌تیشدا به‌هه‌مان شێوه.
(142) {هەندێك لە سیفاتی مونافیقان} [ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ ] به دڵنیایى مونافیقان له‌به‌ر نه‌زانى و نه‌فامیان به‌گومانی خۆیان فێڵ له خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ وَهُوَ خَادِعُهُمْ ] له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌یان خوای گه‌وره هاوشێوه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵیاندا ده‌كات وه ئه‌یانخه‌ڵه‌تێنێ و فێڵیان لێ ده‌كات، تا به‌رده‌وام بن له گومڕایى خۆیان و نه‌چنه سه‌ر رێگاى راست، (ئه‌م سیفه‌ته به‌ته‌نها بۆ خوای گه‌وره بڕیار نادرێ به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ر كافراندا وه‌كو تۆڵه‌سه‌ندن و ئینتیقام بۆ باوه‌ڕداران) [ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَى ] وه كاتێك كه ئه‌م مونافیقانه هه‌ڵسن بۆ نوێژ كردن ئه‌وه زۆر به‌ته‌مبه‌ڵی هه‌ڵئه‌سن وه قورسن و ناتوانن هه‌ڵسن نوێژه‌كانیان بكه‌ن [ يُرَاءُونَ النَّاسَ ] وه بۆ ڕیاو ڕووبینی خه‌ڵك ئه‌یكه‌ن نه‌ك وه‌كو گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - نه چاوه‌ڕێی پاداشتن نه له سزا ئه‌ترسێن [ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا (١٤٢) ] وه زیكری خوای گه‌وره ناكه‌ن له ناو نوێژه‌كه‌یاندا زۆر به‌كه‌می نه‌بێ ئه‌ویش له پێش چاوی موسڵمانان.
(143) [ مُذَبْذَبِينَ بَيْنَ ذَلِكَ لَا إِلَى هَؤُلَاءِ وَلَا إِلَى هَؤُلَاءِ ] مونافیقان دوو دڵن له نێوان موسڵمانان و له نێوان موشریكاندا خۆیان یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه بۆ لای هیچ كامێكیان نه بۆ لای ئه‌مان خۆیان یه‌كلا كردۆته‌وه نه بۆ لای ئه‌وان، به‌ڵكو له رووكه‌شدا له‌گه‌ڵ باوه‌ڕدارانن و له ناوهڕۆك و ناخدا له‌گه‌ڵ كافرانن [ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ سَبِيلًا (١٤٣) ] وه‌هه‌ر كه‌سێكیش كه خوای گه‌وره گومڕای بكات ئه‌وه هیچ ڕێگایه‌ك نابینی كه بیگه‌ینێ به‌حه‌ق ئه‌مانه خوای گه‌وره گومڕای كردوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌قیان ناسی و شوێنی نه‌كه‌وتن شایه‌نی هیدایه‌ت نین.
(144) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران نه‌كه‌ن ئێوه كافران بكه‌ن به‌دۆست و پشتیوان و ڕاوێژكاری خۆتان و نهێنی خۆتانیان پێ بڵێن له جگه له ئیمانداران هه‌روه‌كو چۆن مونافیقان وایان كرد ئێوه ته‌نها باوه‌ڕدار بكه‌ن به دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌ری خۆتان و نهێنی خۆتان له‌لای ئه‌وان باس بكه‌ن [ أَتُرِيدُونَ أَنْ تَجْعَلُوا لِلَّهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا مُبِينًا (١٤٤) ] ئایا ئه‌تانه‌وێ حوجه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرا بده‌ن به‌خوای گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی كه سزاتان بدا به‌وه‌ی كه وه‌لائتان بۆ كافران هه‌بێ، واته: وا مه‌كه‌ن.
(145) [ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ ] به‌دڵنیایی مونافیقان له خوارترین پله‌ی ئاگری دۆزه‌خن، كه (ده‌رك) یان (ده‌ره‌كات) پله‌یه بۆ خواره‌وه به پێچه‌وانه‌ی (ده‌ره‌ج) یان (ده‌ره‌جات) كه پله‌یه بۆ سه‌ره‌وه، بۆیه به‌هه‌شت (ده‌ره‌جاتی) هه‌یه پله‌كانی بۆ سه‌ره‌وه‌یه‌و دۆزه‌خ (ده‌ره‌كاتی) هه‌یه پله‌كانی بۆ خواره‌وه‌یه، خوارترین پله‌ی ئاگری دۆزه‌خ كه سه‌ختترین سزایه بۆ مونافیقانه [ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا (١٤٥) ] وه نابینی كه‌س پشتیوانیان بێ وه ڕزگاریان بكات له ئاگری دۆزه‌خ.
(146) [ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا ] ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه ته‌وبه بكه‌ن و ده‌ست هه‌ڵگرن له نیفاق وه ئه‌وه‌ی كه تێكیان داوه چاكی بكه‌نه‌وه [ وَاعْتَصَمُوا بِاللَّهِ وَأَخْلَصُوا دِينَهُمْ لِلَّهِ ] وه پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌ستن وه به ئیخلاصهوه عیبادهت بۆ خوای گه‌وره بكه‌ن [ فَأُولَئِكَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ ] ئا ئه‌مانه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕدارانن له دونیا‌و له قیامه‌تدا [ وَسَوْفَ يُؤْتِ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ أَجْرًا عَظِيمًا (١٤٦) ] ئه‌و كاته‌یش خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ باوه‌ڕداران داناوه.
(147) [ مَا يَفْعَلُ اللَّهُ بِعَذَابِكُمْ إِنْ شَكَرْتُمْ وَآمَنْتُمْ ] ئه‌گه‌ر ئێوه شوكرانه‌بژێری خوا بكه‌ن و ئیمان به خوای گه‌وره بێنن خوای گه‌وره چی ئه‌كات له سزای ئێوه واته: به‌سزادانی ئێوه هیچ شتێك له موڵكی خوای گه‌وره زیاد نابێ كه ئه‌میش هاندانی مونافیقانه بۆ ته‌وبه كردن [ وَكَانَ اللَّهُ شَاكِرًا عَلِيمًا (١٤٧) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر سوپاسگوزاره‌و سوپاسگوزاری به‌نده‌كانی خۆی ده‌كات له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی، وه پاداشتیان ئه‌داته‌وه وه خوای گه‌وره زۆر زانایه پێیان.
(148) [ لَا يُحِبُّ اللَّهُ الْجَهْرَ بِالسُّوءِ مِنَ الْقَوْلِ إِلَّا مَنْ ظُلِمَ ] خوای گه‌وره به‌ئاشكرا قسه‌ی خراپی پێ خۆش نیه‌و خۆشی ناوێ وه‌كو جوێندان و تانه‌و ته‌شه‌ردان ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك سته‌می لێ كرابێ ئه‌وه دروسته لای حاكم بڵێ: فڵانه كه‌س سته‌می لێ كردووم و حاڵی خۆی باس بكات گوناهبار نابێ، یاخود خواى گه‌وره پێى خۆش نیه كه‌س دوعا له كه‌س بكات، مه‌گه‌ر كه‌سێك سته‌مى لێ كرابێت ئه‌ویش بڵێت خوایه حه‌قمى لێ بسه‌نیت، وه ئه‌گه‌ر ئارام بگرێت باشتره، یاخود وتراوه مه‌به‌ست پێى كه‌سێكه میواندارى نه‌كرێت و باسى بكات [ وَكَانَ اللَّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا (١٤٨) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.
(149) [ إِنْ تُبْدُوا خَيْرًا أَوْ تُخْفُوهُ ] ئه‌گه‌ر ئێوه كرده‌وه‌ی خێر‌و چاكه به‌ئاشكرا بكه‌ن یان به‌نهێنی [ أَوْ تَعْفُوا عَنْ سُوءٍ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ عَفُوًّا قَدِيرًا (١٤٩) ] یاخود ببورن له كه‌سێك كه خراپه‌ی له‌گه‌ڵتاندا كردووه ئه‌وه خوای گه‌وره‌یش زۆر لێبوورده‌یه له به‌نده‌كانی وه پاداشتتان ده‌داته‌وه، وه زۆر به‌تواناشه كه تۆڵه‌یان لێ بسه‌نێت.
(150) [ إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفر ئه‌كه‌ن به‌خوای گه‌وره‌و به پێغه‌مبه‌رانی [ وَيُرِيدُونَ أَنْ يُفَرِّقُوا بَيْنَ اللَّهِ وَرُسُلِهِ وَيَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍ ] وه ئه‌یانه‌وێ جیاوازی بخه‌نه نێوان خوا‌و پێغه‌مبه‌رانی به‌وه‌ی كه ئه‌ڵێن: ئێمه ئیمانمان به‌خوا هه‌یه به‌ڵام ئیمان به پێغه‌مبه‌ران ناهێنن، یاخود ئه‌ڵێن: ئێمه ئیمان به‌هه‌ندێ له پێغه‌مبه‌ران دێنین وه كوفریش به هه‌ندێكیان ئه‌كه‌ین، كه جووله‌كه ئیمانیان به موسى هێنابوو كوفریان به عیسى و محمد كرد- صلى الله عليه وسلم - وه گاوره‌كان كه ئیمانیان به عیسى هێنا وه كوفریان به محمد كرد- صلى الله عليه وسلم - (صهڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره له‌سه‌ر هه‌موویان بێت) [ وَيُرِيدُونَ أَنْ يَتَّخِذُوا بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلًا (١٥٠) ] وه ئه‌یانه‌وێ به حیسابی خۆیان ڕێگاو دینێكی مام ناوه‌ند بگرنه به‌ر.
(151) [ أُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ حَقًّا ] به‌ڕاستی كافری راسته‌قینه و ته‌واو ئه‌مانه‌ن [ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُهِينًا (١٥١) ] وه بۆ كافرانیش له‌ناو ئاگری دۆزه‌خ سزایه‌كمان داناوه كه ڕیسواو سه‌رشۆڕیان ئه‌كه‌ین (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئێستا دۆزه‌خ هه‌یه‌و دروستكراوه‌و ئاماده‌كراوه).
(152) [ وَالَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان به‌خواو به پێغه‌مبه‌رانی خوا هێناوه كه باوه‌ڕدارانن [ وَلَمْ يُفَرِّقُوا بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ ] وه جیاوازیان نه‌خستۆته نێوان هیچ كام له پێغه‌مبه‌ران باوه‌ڕیان به هه‌ر هه‌موویان هێناوه [ أُولَئِكَ سَوْفَ يُؤْتِيهِمْ أُجُورَهُمْ ] ئه‌مانه ئه‌جرو پاداشتی خۆیان وه‌رئه‌گرن به‌دڵنیایی [ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (١٥٢) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.
(153) {پەڵپ‌و بیانووی ناڕەوای جولەكە} [ يَسْأَلُكَ أَهْلُ الْكِتَابِ أَنْ تُنَزِّلَ عَلَيْهِمْ كِتَابًا مِنَ السَّمَاءِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌هلی كیتاب جووله‌كه‌كان داوات لێ ئه‌كه‌ن كه كیتابێكیان له ئاسمانه‌وه بۆ دابه‌زێنی، كه داوایان كرد له پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - به‌رز به‌ره‌وه بۆ ئاسمان به‌چاو خۆمان بتبینین كیتابێكمان بۆ دابه‌زێنه له‌لایه‌ن خواوه كه ئه‌وه‌ی تیا نووسرابێ تۆ ڕاستگۆیت و تۆ پێغه‌مبه‌ری خوای- صلى الله عليه وسلم - [ فَقَدْ سَأَلُوا مُوسَى أَكْبَرَ مِنْ ذَلِكَ فَقَالُوا أَرِنَا اللَّهَ جَهْرَةً ] به‌دڵنیایى داواى له‌مه گه‌وره‌تریان له موسى كرد- صلى الله عليه وسلم - كه وتیان: ئه‌ی موسى خوای گه‌وره‌مان نیشان بده با به‌چاوى خۆمان بیبینین [ فَأَخَذَتْهُمُ الصَّاعِقَةُ بِظُلْمِهِمْ ] له ئاسمانه‌وه ئاگرێك هات و هه‌موویانی له‌ناو برد به‌هۆی زوڵم و سته‌می خۆیانه‌وه كه داوای بینینی خوای گه‌وره‌یان كرد كه له دونیادا كه‌س ناتوانێ خوای گه‌وره ببینێ ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانیش مه‌گه‌ر له خه‌ودا به‌ڵام له قیامه‌تدا فه‌رمووده‌كان موته‌واتیرن كه باوه‌ڕداران خوای گه‌وره ئه‌بینین له ڕۆژی قیامه‌ت وه له به‌هه‌شتیشدا [ ثُمَّ اتَّخَذُوا الْعِجْلَ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ ] وه له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان بۆ هات كه خوای گه‌وره ئه‌و موعجیزانه‌ی به موسى- صلى الله عليه وسلم - دا له دوای ئه‌وه ئه‌مان چوون گوێره‌كه‌یه‌كیان په‌رست و كردیان به‌خوا بۆ خۆیان وه‌كو له سووره‌تی (ئه‌عراف) و (طه) دا خوای گه‌وره به‌درێژتر بۆمان باس ئه‌كات [ فَعَفَوْنَا عَنْ ذَلِكَ ] له‌مه‌یشیان بووراین كه شیركیان بۆ خوای گه‌وره دانا [ وَآتَيْنَا مُوسَى سُلْطَانًا مُبِينًا (١٥٣) ] وه حوجه‌و به‌ڵگه و موعجیزه‌ی زۆر‌و ئاشكرامان به موسى به‌خشی- صلى الله عليه وسلم - بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێوه ئیمان بێنن.
(154) [ وَرَفَعْنَا فَوْقَهُمُ الطُّورَ بِمِيثَاقِهِمْ ] وه له دوای ئه‌وه‌ی كه شه‌ریعه‌تی موسایان وه‌رنه‌گرت و ره‌تیان كرده‌وه خوای گه‌وره كێوی (طور)ی هه‌ڵكێشاو كردیه بان سه‌ریان وه‌كو هه‌ورێك سێبه‌ری بۆیان كرد كه ئه‌مان به‌ڵێنیان به‌خوای گه‌وره دابوو به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده سه‌ر وه له‌وه ترسان خواى گه‌وره كێوه‌كه بداته سه‌ریانداو له ناویان ببات پاشان په‌یوه‌ست و ملكه‌چ بوون [ وَقُلْنَا لَهُمُ ادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا ] وه پێشتریش فه‌رمانمان پێ كردن كه له ده‌رگاكه‌وه بچنه ژووره‌وه بۆ (بیت المقد‌س) وه به كڕنوش بردن بۆ خوای گه‌وره وه‌كو شوكرانه‌بژێریه‌ك بۆ خوای گه‌وره كه بۆی فه‌تح كردوون به‌ڵام ئه‌وان گۆڕیان وه له‌سه‌ر سمتیان ئه‌ڕۆیشتنه ژووره‌وه به خشۆكی [ وَقُلْنَا لَهُمْ لَا تَعْدُوا فِي السَّبْتِ ] وه پێشتریش به جووله‌كه‌كانى ترمان وت كه له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ده‌ستدرێژی مه‌كه‌ن و ڕاوه ماسی مه‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌ویشتان كرد [ وَأَخَذْنَا مِنْهُمْ مِيثَاقًا غَلِيظًا (١٥٤) ] وه عه‌هدو به‌ڵێنێكی ئه‌ستوورو ته‌واومان لێتان وه‌رگرت له ته‌وراتدا كه ئیمان بێنن به‌ڵام سه‌رپێچیتان كرد.
(155) [ فَبِمَا نَقْضِهِمْ مِيثَاقَهُمْ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مان دیسانه‌وه عه‌هدو په‌یمانیان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا ئه‌شكاند [ وَكُفْرِهِمْ بِآيَاتِ اللَّهِ ] وه كوفریان ئه‌كرد به‌ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره [ وَقَتْلِهِمُ الْأَنْبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ ] وه پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌یان ئه‌كوشت به‌ناحه‌ق وه‌كو (یه‌حیا)و (زه‌كه‌ریا)و جگه له‌وان [ وَقَوْلِهِمْ قُلُوبُنَا غُلْفٌ ] وه ئه‌یانووت: ئێمه دڵمان وه‌ك ئه‌وه وایه كه په‌رده‌یه‌كی به‌سه‌ردابێ هیچ شتێك نابیستین و هیچ شتێك تێناگه‌ین [ بَلْ طَبَعَ اللَّهُ عَلَيْهَا بِكُفْرِهِمْ ] به‌ڵكو خوای گه‌وره به‌هۆی كوفری خۆیانه‌وه مۆری له‌سه‌ر دڵیان داوه [ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًا (١٥٥) ] بۆیه ئیمان ناهێنن ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێت.
(156) [ وَبِكُفْرِهِمْ وَقَوْلِهِمْ عَلَى مَرْيَمَ بُهْتَانًا عَظِيمًا (١٥٦) ]. {عیسا- صلی الله علیه وسلم - نەكوژراوە بەڵكو خوای گەورە بەرزی كردەوە بۆ ئاسمان} وه به‌هۆی كوفر كردنیان به (عیسى) وه بوهتانیان بۆ (مه‌ریه‌م)ی دایكی كرد كه وتیان: له‌گه‌ڵ (یوسفی دارتاشدا) زینای كردووه كه یه‌كێك بووه له پیاوچاكان.
(157) [ وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ ] وه درۆیشیان كرد‌و شانازیان ئه‌كرد به كوشتنی عیساوه- صلى الله عليه وسلم - ئه‌یانووت: ئێمه (عیسای كوڕی مه‌ریه‌م)مان- صلى الله عليه وسلم - كوشتووه [ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ ] خوای گه‌وره به‌درۆیان ئه‌خاته‌وه ئه‌وان نه عیسایان- صلى الله عليه وسلم - كوشت وه نه له خاچیشیاندا [ وَلَكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ ] به‌ڵكو لێیان تێكچوو شێوه‌ی عیسا- صلى الله عليه وسلم - خرایه سه‌ر یه‌كێك له حه‌واریه‌كانى و ئه‌ویان كوشت وه خۆشیان هه‌ر گومانیان هه‌بوو ئایا ئه‌مه عیسایه- صلى الله عليه وسلم - یان حه‌وارییه‌كه‌یه [ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیختیلاف و جیاوازیان هه‌بوو له عیسادا- صلى الله عليه وسلم - كه هه‌ندێكیان وتیان: كوشتمان وه هه‌ندێكیان بینیان كه خوای گه‌وره به‌رزی كرده‌وه بۆ ئاسمان وتیان: نه‌مان كوشتووه‌و جیاوازی كه‌وته نێوانیان ئا ئه‌مانه خۆیان گومانیان هه‌یه سه‌باره‌ت به عیسى- صلى الله عليه وسلم - [ مَا لَهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا اتِّبَاعَ الظَّنِّ ] وه هیچ زانیارییه‌كیان نیه له‌و باره‌یه‌وه ته‌نها شوێنی گومان كه‌وتوونه‌و دوو دڵن [ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا (١٥٧) ] وه به یه‌قینی ئه‌وان عیسایان- صلى الله عليه وسلم - نه‌كوشت.
(158) [ بَلْ رَفَعَهُ اللَّهُ إِلَيْهِ ] به‌ڵكو خوای گه‌وره عیسای- صلى الله عليه وسلم - به‌رز كرده‌وه بۆ لای خۆی وه‌كو له سوره‌تى (ئالی عیمران ئایه‌تی په‌نجاو پێنج) باسمان كرد [ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا (١٥٨) ] وه ئه‌مه‌ش بۆ خوای گه‌وره ئاسانه خوای گه‌وره زۆر به عیززه‌ت و باڵاده‌سته وه زۆر كاربه‌جێیه ئیشه‌كانی خوای گه‌وره پڕه له حیكمه‌ت.
(159) [ وَإِنْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلَّا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ قَبْلَ مَوْتِهِ ] وه هیچ كه‌سێك نیه له ئه‌هلی كتاب جووله‌كه بێ یان گاور ئیلا ئیمان به عیسى ئه‌هێنن پێش ئه‌وه‌ی كه عیسى- صلى الله عليه وسلم - بمرێ واته: دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی زه‌ماندا خوای گه‌وره عیسى- صلى الله عليه وسلم - دائهبهزێنێتهوه بۆ سه‌ر زه‌وی هه‌موویان ئیمانی پێ دێنن وه‌كو چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی صه‌حیح له‌و باره‌یه‌وه هاتووه كه عیسى- صلى الله عليه وسلم - پیاوێكى چوارشانه‌ى سورو سپیه شێوه‌ى له (عوروه‌ى كوڕى مه‌سعودى) هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ده‌چێت، له‌لاى مناره‌ى رۆژهه‌ڵات له دیمه‌شق داده‌به‌زێت له كاتى نوێژى به‌یانى هه‌ردوو ده‌ستى له‌سه‌ر باڵى دوو فریشته‌یه، قژه‌كه‌ى وه‌ك ئه‌وه وایه ئاوى پیابچۆڕێتهوه هه‌رچه‌نده ئاوى به‌رنه‌كه‌وتووه، وه كار به شه‌ریعه‌تى ئیسلام ده‌كات و خاچ ده‌شكێنێت و به‌راز ده‌كوژێت و سه‌رانه له‌سه‌ر گاور‌و جوله‌كه هه‌ڵده‌گرێت و به جگه له ئیسلام لێیان رازى نابێت، وه ده‌ججالیش ده‌كوژێت، وه له‌سه‌رده‌مى عیسادا- صلى الله عليه وسلم - هێمنى و ئارامى بڵاو ده‌بێته‌وه تا شێر له‌گه‌ڵ وشترو پڵنگ له‌گه‌ڵ مانگا‌و گورگ له‌گه‌ڵ مه‌ڕ ده‌له‌وه‌ڕێن، وه منداڵ یارى به مار ده‌كات و زیانى پێ ناگه‌یه‌نێت، وه رق و كینه له دڵى كه‌سدا نامێنێت، وه زه‌وى پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ت ده‌بێت تا هه‌نارێك به‌شى كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكى ده‌كات، حه‌وت ساڵ ده‌مێنێته‌وه پێشتریش سى وسێ ساڵ ژیاوه هه‌مووى ده‌كاته چل ساڵ پاشان ده‌مرێت و موسڵمانان نوێژى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن [ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا (١٥٩) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا عیسى- صلى الله عليه وسلم - شایه‌تی ئه‌دات له‌سه‌ریان له‌سه‌ر جووله‌كه به‌وه‌ی كه درۆیان كردووه كه وتیان مه‌ریه‌م زیناى كردووه‌و عیسایش زۆڵه، وه به‌سه‌ر گاوره‌كان شایه‌تی ئه‌دات كه زیادڕه‌ویان كردووه له عیسادا- صلى الله عليه وسلم - كه وتیان: كوڕی خوایه یان خۆی خوایه یان یه‌كێكه له‌سێ خوایه‌كه.
(160) [ فَبِظُلْمٍ مِنَ الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَاتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ ] به‌هۆی زوڵم و سته‌می جووله‌كه‌كانه‌وه‌و سه‌رپێچی كردنى پێغه‌مبه‌رانیان هه‌ندێك شتی حه‌ڵاڵ و پاكمان له‌سه‌ریان حه‌رام كرد كه پێشتر بۆیان حه‌ڵاڵ كرابوو [ وَبِصَدِّهِمْ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ كَثِيرًا (١٦٠) ] وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕێگری و به‌ربه‌ستیان ئه‌كرد له ڕێگای خوای گه‌وره له ئیسلام و شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه له كوشتن‌یان بۆ پێغه‌مبه‌ران.
(161) [ وَأَخْذِهِمُ الرِّبَا ] وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مامه‌ڵه‌یان به ریباوه ئه‌كردو ماڵی خه‌ڵكیان به‌ناحه‌ق ئه‌خوارد [ وَقَدْ نُهُوا عَنْهُ ] له كاتێك كه نههیان لێكرابوو قه‌ده‌غه كرابوون كه ڕیبا بخۆن [ وَأَكْلِهِمْ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ ] وه ماڵی خه‌ڵكیان به‌ناحه‌ق و به باتڵ ئه‌خوارد وه‌كو به ڕه‌شوه‌و به به‌رتیل [ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (١٦١) ] وه بۆ كافران له‌وان سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازارمان داناوه.
(162) [ لَكِنِ الرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ مِنْهُمْ ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه له زانیاری‌دا زۆر دامه‌زراو و جێگیر‌و چه‌سپاون [ وَالْمُؤْمِنُونَ ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان هێنا له جوله‌كه وه‌كو (عبدالله¬ى كوڕى سه‌لام) و (سه‌عله‌به‌ى كوڕى سه‌عید) و (زه‌یدى كوڕى سه‌عید) و (ئه‌سه‌دى كوڕى عوبێد) [ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ ] ئیمانیان به‌و قورئانه هه‌یه كه بۆ سه‌ر تۆ دابه‌زیووه [ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ ] وه ئیمانیان به‌هه‌موو ئه‌و كتێبانه هه‌یه كه له پێش تۆ بۆ پێغه‌مبه‌رانی تر دابه‌زیووه [ وَالْمُقِيمِينَ الصَّلَاةَ ] وه ئه‌وانه‌ی كه نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن [ وَالْمُؤْتُونَ الزَّكَاةَ ] وه زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن، یان ده‌رونى خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه [ وَالْمُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] وه ئیمان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی ئه‌هێنن [ أُولَئِكَ سَنُؤْتِيهِمْ أَجْرًا عَظِيمًا (١٦٢) ] ئه‌مانه ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان ئه‌ده‌ینه‌وه به به‌هه‌شت.
(163) [ إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِنْ بَعْدِهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئێمه وه‌حیمان بۆ تۆ ناردووه هه‌روه‌كو چۆن وه‌حیمان بۆ نوح و بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كانی دوای نوحیش ناردووه، كه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوح یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر بوو بۆیه باسی ده‌كات و پێغه‌مبه‌رانی تر له‌دوای ئه‌و باس ده‌كات وه له له فه‌رمووده‌ی شه‌فاعه‌تدا هاتووه كه نوح یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر بووه خوای گه‌وره ناردوویه‌تی [ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ ] وه وه‌حیمان بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و هۆزه‌كانی تر له نه‌وه‌ی یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر له پێغه‌مبه‌رانیان وه بۆ عیسى و ئه‌یوب و یونس و هارون و سوله‌یمان ناردووه [ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا (١٦٣) ] وه زه‌بوریشمان به داود پێغه‌مبه‌ر به‌خشیوه- صلى الله عليه وسلم - كه ئیمامی (قورتوبی) ده‌فه‌رمووێ: (سه‌دو په‌نجا) سووره‌ت بووه حوكم و حه‌ڵاڵ و حه‌ڕامی تیا نه‌بووه به‌ڵكو هه‌مووی په‌ندو ئامۆژگاری بووه (صهڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره له‌سه‌ر هه‌موویان بێت).
(164) [ وَرُسُلًا قَدْ قَصَصْنَاهُمْ عَلَيْكَ مِنْ قَبْلُ ] وه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رى تر كه له پێشتردا یان له پێش ئه‌م سووره‌ته‌دا چیرۆك و به‌سه‌رهاتیمان بۆ تۆ گێڕاوه‌ته‌وه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - له قورئانی پیرۆزدا [ وَرُسُلًا لَمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ ] وه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تریش هه‌یه كه چیرۆك و به‌سه‌رهاتیمان بۆ تۆ نه‌گێڕاوه‌ته‌وه وه‌كو له فه‌رمووده‌دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: ژماره‌ی پێغه‌مبه‌ران سه‌دو بیست و چوار هه‌زار (١٢٤٠٠٠) پێغه‌مبه‌ر بووه [ وَكَلَّمَ اللَّهُ مُوسَى تَكْلِيمًا (١٦٤) ] وه خوای گه‌وره قسه‌ی له‌گه‌ڵ موسادا كردووه به دڵنیایی و به حه‌قیقه‌ت كه ئه‌مه‌یش رێزێكه بۆ موسى هه‌ر بۆیه پێى وتراوه: (كه‌لیم الله)، (ئه‌م ئایه‌ته‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قسه كردنى خواى گه‌وره كه هه‌ر كاتێك ویستى لێبێت قسه ده‌كات، به‌ڵام له قسه كردنى دروستكراوه‌كانى ناچێت و چۆنێتیه‌كه‌یشى خواى گه‌وره نه‌بێت كه‌س نایزانێت).
(165) [ رُسُلًا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ ] پێغه‌مبه‌رانێك كه خوای گه‌وره ناردوویانیه‌تی موژده‌ده‌رن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوێڕایه‌ڵیان ئه‌كه‌ن به به‌هه‌شت وه ترسێنه‌رن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچیان ئه‌كه‌ن به دۆزه‌خ [ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ ] تا له دوای ناردنی پێغه‌مبه‌ران خه‌ڵكی حوجه‌و به‌ڵگه‌و عوزریان نه‌مێنێ لای خوای گه‌وره‌و بڵێن: خوایه هیچ كه‌سێك په‌یامی تۆی به ئێمه نه‌گه‌یاندووه [ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا (١٦٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.
(166) [ لَكِنِ اللَّهُ يَشْهَدُ بِمَا أَنْزَلَ إِلَيْكَ ] خوای گه‌وره خۆی شایه‌تی ئه‌دات به‌وه‌ی كه بۆ تۆی ناردۆته خواره‌وه له‌و قورئانه پیرۆزه وه له وه‌حی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی [ أَنْزَلَهُ بِعِلْمِهِ ] خوای گه‌وره به زانیاری خۆی ناردوویه‌تی و ئاگاداره كه تۆی هه‌ڵبژاردووه، یاخود له‌و قورئانه‌دا زانیارى و هیدایه‌ت و شه‌ریعه‌تى تیایه [ وَالْمَلَائِكَةُ يَشْهَدُونَ ] وه مه‌لائیكه‌ته‌كانیش شایه‌تن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت و- صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره تۆی هه‌ڵبژاردووه [ وَكَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا (١٦٦) ] وه به‌سه كه كه‌سێك خوای گه‌وره شایه‌تی بۆ بدات له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی بۆیه خه‌فه‌ت مه‌خۆ له‌وه‌ی كه كافران به‌درۆت ئه‌زانن و باوه‌ڕت پێ ناكه‌ن.
(167) [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] به دڵنیایى ئه‌وانه‌ی كه كوفریان كردووه وه ڕێگریان كردووه له ڕێگاو دینی خوا‌و له پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد- صلى الله عليه وسلم - [ قَدْ ضَلُّوا ضَلَالًا بَعِيدًا (١٦٧) ] ئه‌مانه گومڕا بوونه گومڕابوونێكی زۆر دوور له حه‌ق دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
(168) [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَظَلَمُوا لَمْ يَكُنِ اللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلَا لِيَهْدِيَهُمْ طَرِيقًا (١٦٨) ] به دڵنیایى ئه‌وانه‌ی كه كافر بوونه وه زوڵمیان كردووه ئه‌مانه خوای گه‌وره لێیان خۆش نابێ وه هیدایه‌تیان نادات بۆ ڕێگای ڕاست.
(169) [ إِلَّا طَرِيقَ جَهَنَّمَ ] ته‌نها ڕێنماییان ده‌كات بۆ ڕێگای دۆزه‌خ و ئه‌یانخاته دۆزه‌خه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژاردووه [ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] وه له دۆزه‌خیشدا ئه‌مێننه‌وه به‌نه‌مری و به هه‌میشه‌یی كه كۆتایی نایات [ وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا (١٦٩) ] وه ئه‌مه‌یش كه خوای گه‌وره كافران بخاته دۆزه‌خه‌وه به‌هه‌میشه‌یی بیانهێلێته‌وه لای خوای گه‌وره زۆر ئاسانه‌و قورس نیه.
(170) [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمُ الرَّسُولُ بِالْحَقِّ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌ی خه‌ڵكی پێغه‌مبه‌رێكتان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ هاتووه كه محمده- صلى الله عليه وسلم - حه‌قه‌و ڕاسته [ فَآمِنُوا خَيْرًا لَكُمْ ] ئیمانی پێ بێنن ئه‌مه بۆ خۆتان باشتره [ وَإِنْ تَكْفُرُوا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوفری پێ بكه‌ن و له‌سه‌ر كوفرتان به‌رده‌وام بن ئیمانی پێ نه‌هێنن [ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌وا به دڵنیایى هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه وه خوای گه‌وره توانای هه‌یه كه سزاتان بدات وه هیچ له موڵكی خوا كه‌م ناكات وه خوای گه‌وره پێویستی به ئیمان هێنانی ئێوه نیه [ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (١٧٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(171) {حەرامێتی زیادڕەوی كردن لە دیندا} [ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ ] ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جوله‌كه‌و گاوره‌كان زیادڕه‌وی مه‌كه‌ن و سنوور مه‌به‌زێنن له دینه‌كه‌تاندا كه جووله‌كه زیادڕه‌ویان ئه‌كرد تا وتیان: عوزێر كوڕى خوایه، وه گاوره‌كانیش زیادڕه‌ویان كرد له عیسادا تا وتیان: كوڕی خوایه، دواتر وتیان: خوایه [ وَلَا تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ ] ئه‌وه‌ی حه‌ق نه‌بێ مه‌یڵێن بۆ خوای گه‌وره‌و درۆى بۆ هه‌ڵمه‌به‌ستن و خێزان و منداڵى بۆ بڕیار مه‌ده‌ن [ إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللَّهِ ] به‌ڵكو عیسای كوڕی مه‌ریه‌م ته‌نها به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و كوڕی خوا نیه [ وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَى مَرْيَمَ ] وه وشه‌یه‌كی خوای گه‌وره بووه خوای گه‌وره ناردوویه‌تی بۆ مه‌ریه‌م كه وشه‌كه‌ش (كُنْ) بوو خوای گه‌وره به جبریلی فه‌رموو پێی بفه‌رمه: (كُنْ) دروست به به‌و وشه‌یه یه‌كسه‌ر عیسى دروست بوو [ وَرُوحٌ مِنْهُ ] وه ڕوحێك بوو كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه خوای گه‌وره كردیه به‌ر عیسى- صلى الله عليه وسلم - كه وه‌كو زیاده ڕێزێكه بۆ عیسى نه‌ك به‌شێك بێت له روحى خواى گه‌وره، به‌ڵكو ئیزافه‌كه بۆ به‌گه‌وره‌زانین و رێزلێنانه وه‌كو (بيت الله و ناقة الله)، وه جبریل فووی كرده ناو ملوانى كراسه‌كه‌ی مه‌ریه‌مدا وه عیسا به ئیزنی خوای گه‌وره به‌بێ باوك دروست بوو [ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ] وه ئێوه ئیمان به‌خواو به‌سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره بێنن كه خواى گه‌وره تاك و ته‌نهایه‌و منداڵ و خێزان و شه‌ریكى نیه، وه پێغه‌مبه‌رانیش به‌نده‌و نێردراوى خواى گه‌وره‌ن [ وَلَا تَقُولُوا ثَلَاثَةٌ ] مه‌ڵێن: سێ خوا هه‌یه وه‌كو گاوره‌كان ئه‌ڵێن: سێ خوا هه‌یه الله ئه‌وه باوكه وه عیسى كوڕه وه مه‌ریه‌میش سێیه‌م خوایه [ انْتَهُوا خَيْرًا لَكُمْ ] واز له‌م بیروباوه‌ڕی سێ خوایه‌تیه بێنن ئه‌وه بۆ خۆتان باشتره‌و له‌سه‌ر كوفر به‌رده‌وام مه‌بن [ إِنَّمَا اللَّهُ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زاتی پیرۆزی الله تاك و ته‌نهایه و هیچ شه‌ریكێكی نیه: نه كوڕی هه‌یه نه خێزان نه شه‌ریك نه تكاكه‌ر [ سُبْحَانَهُ أَنْ يَكُونَ لَهُ وَلَدٌ ] پاك و مونه‌ززه‌یی بۆ خوای گه‌وره كه زۆر له‌وه پاكتره كه مناڵی هه‌بێ و پێویستی به مناڵ بێ [ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلًا (١٧١) ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه چ پێویستی به شه‌ریك و به مناڵ هه‌یه وه ئه‌گه‌ر هه‌مووی موڵكی خوا بێ موڵك چۆن ئه‌بێ به شه‌ریكی خاوه‌نه‌كه‌ی.
(172) [ لَنْ يَسْتَنْكِفَ الْمَسِيحُ أَنْ يَكُونَ عَبْدًا لِلَّهِ ] عیسى- صلى الله عليه وسلم - ڕه‌تی ناكاته‌وه وه خۆی به گه‌وره نازانێ له‌وه‌ی كه عه‌بدی خوای گه‌وره بێ به‌ڵكو شانازی ده‌كات به عبودیه‌ت و به‌ندایه‌تی كردنی بۆ خوای گه‌وره [ وَلَا الْمَلَائِكَةُ الْمُقَرَّبُونَ ] وه ته‌نانه‌ت فریشته نزیكه‌كانیش له خوای گه‌وره ئه‌وانیش خۆیان به‌گه‌وره نازانن وه ڕه‌تی ناكه‌نه‌وه كه عه‌بدو به‌نده‌ی خوای گه‌وره بن [ وَمَنْ يَسْتَنْكِفْ عَنْ عِبَادَتِهِ وَيَسْتَكْبِرْ ] وه هه‌ر كه‌سێك عیباده‌تى خوا ڕه‌ت بكاته‌وه‌و خۆی به گه‌وره بزانێ [ فَسَيَحْشُرُهُمْ إِلَيْهِ جَمِيعًا (١٧٢) ] ئه‌وه خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر هه‌موویان كۆ ده‌كاته‌وه وه سزایان ئه‌دات.
(173) [ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی خۆیان به‌ته‌واوی ئه‌داته‌وه هیچیان لێ كه‌م ناكات (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ وَيَزِيدُهُمْ مِنْ فَضْلِهِ ] وه خوای گه‌وره فه‌زڵی زیاده‌ى خۆیان پێ ئه‌به‌خشێ و چاكه‌ی زیاتریان له‌گه‌ڵدا ده‌كات [ وَأَمَّا الَّذِينَ اسْتَنْكَفُوا وَاسْتَكْبَرُوا فَيُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه عیباده‌تی خوای گه‌وره ڕه‌ت ئه‌كه‌نه‌وه وه خۆیان به‌گه‌وره ئه‌زانن له ئاست عیبادهت و په‌رستنی خوای گه‌وره ئه‌مانه خوای گه‌وره سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان ئه‌دا [ وَلَا يَجِدُونَ لَهُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا (١٧٣) ] وه جگه له خوای گه‌وره نابینن كه‌سێك دۆست و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو پشتیوانیان بێ و ڕزگاریان بكات له ئاگری دۆزه‌خ.
(174) [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمْ بُرْهَانٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌ی خه‌ڵكی ئێوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان بۆ هاتووه ئه‌و هه‌موو موعجیزه‌یه‌ى كه به پێغه‌مبه‌راندا ناردوویه‌تی [ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُبِينًا (١٧٤) ] وه نوورو ڕووناكییه‌كی زۆر ئاشكراشمان بۆتان دابه‌زاندووه كه قورئانی پیرۆزه كه مرۆڤـ له تاریكییه‌وه ده‌رده‌كات بۆ ڕووناكی.
(175) [ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان به‌خوای گه‌وره هێناوه وه پشتیان به‌خوای گه‌وره به‌ستووه‌و ده‌ستیان به‌دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌وه گرتووه [ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا (١٧٥) ] ئه‌وا خوای گه‌وره له رۆژى قیامه‌ت ئه‌یانخاته ناو ڕه‌حمه‌ت و فه‌زڵ و چاكه‌و به‌هه‌شتی خۆیه‌وه، وه هیدایه‌تیان ئه‌دات بۆ ڕێگای ڕاستی خۆی.
(176) {دابەشكردنی میراتی} [ يَسْتَفْتُونَكَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - خه‌ڵكى داوای ڕوون كردنه‌وه‌ت لێ ئه‌كه‌ن [ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِي الْكَلَالَةِ ] بڵێ: خوای گه‌وره خۆى سه‌باره‌ت به (كه‌لاله) ڕوونكردنه‌وه‌تان بۆ ئه‌دات كه له سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته‌دا ئایه‌تی (دوانزه) باسی (كه‌لاله)مان كرد كه‌سێك كه ئه‌مرێ كوڕ‌و كچ و مناڵ له دوای خۆی به‌جێ ناهێلێ به‌ڵكو مامه‌و ئامۆزا‌و ئه‌وانه ئه‌بن به میراتگری، (جابرى كوڕى عبدالله) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - سه‌ردانى كردم من نه‌خۆش بووم ئاگام له خۆم نه‌بوو، ده‌ستنوێژى شوشت پاشان ئاوى كرد به سه‌رمدا، یان فه‌رمووى ئاو بكه‌ن به‌سه‌ریدا، منیش هاتمه‌وه هۆش خۆم و وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - كه‌س میراتگرم نیه ته‌نها (كه‌لاله) نه‌بێت میراتیهكهم چۆنه؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ إِنِ امْرُؤٌ هَلَكَ لَيْسَ لَهُ وَلَدٌ وَلَهُ أُخْتٌ ] ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك بمرێت وه كوڕ‌و كچ و مناڵ و باوكى نه‌بێت، وه خوشكی له دایك و باوكه‌وه هه‌بێ نه‌ك ته‌نها له دایكه‌وه [ فَلَهَا نِصْفُ مَا تَرَكَ ] ئه‌وا خوشكه‌كه‌ى نیوه‌ی میراتی براكه‌ی ئه‌بات [ وَهُوَ يَرِثُهَا إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهَا وَلَدٌ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌و خوشكه بمرێت و مناڵی نه‌بێ وه باوكى نه‌بێت ئه‌و برایه میراتی خوشكه‌كه‌ی ئه‌بات، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوشكه مێردی هه‌بێ ئه‌وه مێرده‌كه‌ی نیوه‌ی ئه‌بات وه نیوه‌كه‌ی تریشی براكه‌ی ئه‌یبات [ فَإِنْ كَانَتَا اثْنَتَيْنِ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو دوو خوشك یاخود زیاتر بوون [ فَلَهُمَا الثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَ ] ئه‌وه دوو له‌سه‌ر سێی میراتی براكه‌یان ئه‌به‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و برایه كوڕی نه‌بوو [ وَإِنْ كَانُوا إِخْوَةً رِجَالًا وَنِسَاءً ] وه ئه‌وانه‌ی كه میراتی ئه‌به‌ن ئه‌گه‌ر خوشك و برا تێكه‌ڵ بوون [ فَلِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ ] ئه‌و كاته كوڕ دوو به‌ش ئه‌بات و كچ به‌شێك ئه‌بات، كوڕ دوو ئه‌وه‌نده‌ی كچ ئه‌بات، چونكه كوڕ نه‌فه‌قه‌و ماره‌یی لهسهرهولهسهر ئافره‌ت نیه [ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ أَنْ تَضِلُّوا ] خوای گه‌وره ئه‌م ئهحكامانهتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێوه گومڕا نه‌بن وه له ڕێی ڕاست ده‌رنه‌چن [ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (١٧٦) ] وه خوای گه‌وره خۆی به هه‌موو شتێك زانایه‌و زانیاری به‌هه‌موو شتێك هه‌یه، والله أعلم، بةم شيَوازة تةفسيرى سوورةتي (نيساْ ) كؤتايي هات، والحمد لله.