(1) سووره‌تی (ئه‌حقاف) (ئه‌حقاف: شاخی لم بووه شوێنی قه‌ومی (عاد) بووه له (حضرموت) له (یه‌مه‌ن) سووره‌تێكی مه‌ككی یه ته‌نها ئایه‌ته‌كانی (١٠ و ١٥ و ٣٥) نه‌بێت كه مه‌ده‌نی یه، (٣٥) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ حم (١) ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون.
(2) [ تَنْزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ (٢) ] ئه‌م قورئانه پیرۆزه دابه‌زێندراوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه خوایه‌كه زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.
(3) [ مَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَجَلٍ مُسَمًّى ] ئێمه ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه دروستمان نه‌كردووه ئیلا به حه‌ق نه‌بێت، بێهوده‌و بێ حیكمه‌ت نیه، وه تا كاتی دیاریكراوی خۆیان كه ڕۆژی قیامه‌ته [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا عَمَّا أُنْذِرُوا مُعْرِضُونَ (٣) ] وه كافران و بێباوه‌ڕان له‌و ئاگاداركردنه‌وه‌و ترساندنه‌ی كه كراون له قورئانی پیرۆزدا ئه‌وان پشتی تێ ئه‌كه‌ن.
(4) {بێده‌سه‌لآتى خواپوچه‌ڵه‌كان} [ قُلْ أَرَأَيْتُمْ مَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِي السَّمَاوَاتِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌وانه‌ی كه ئێوه جگه له خوای گه‌وره ئه‌یانپه‌رستن هه‌واڵم بده‌نێ و نیشانم بده‌ن ئه‌وان چ شتێكیان له‌سه‌ر زه‌وی دروست كردووه؟ ئایا خواكانی ئێوه توانای دروست كردنیان هه‌یه؟ یاخود ئایا شه‌ریكی خوای گه‌وره‌ن له ئاسمانه‌كانداو هیچ موڵكێكیان هه‌یه؟ نه‌خێر هیچ شتێكیان دروست نه‌كردووه به‌ڵكو خۆیان دروستكراون، وه موڵكیشیان نیه‌و شه‌ریكی خوای گه‌وره نین، ئیتر بۆچی ئێوه ده‌یانپه‌رستن [ ائْتُونِي بِكِتَابٍ مِنْ قَبْلِ هَذَا ] له پێش ئه‌م قورئانه پیرۆزه كتابێكم بۆ بێنن كه شتی وای تیابێ، واته: شتی وا نیه به‌ڵكو قورئانی پیرۆز‌و كتابه‌كانی پێشتریش هه‌مووی باسی تاك و ته‌نهایی و باڵاده‌ستی و بێ شه‌ریكی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن [ أَوْ أَثَارَةٍ مِنْ عِلْمٍ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٤) ] یاخود هه‌ندێك له زانیاری یان به‌ڵگه یان نووسراوێك بیهێنن كه مابێته‌وه له كتابه‌كانی تردا پێش پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵگه بێ له‌سه‌ر ئه‌م شته ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن، به‌ڵام شتی وا نیه.
(5) {گومڕاترین كه‌س ئه‌وانه‌ن كه جگه له خواى گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه} [ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ لَا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] كێ گومڕاتره، واته: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه گومڕاتر نیه كه جگه له خوای گه‌وره ده‌پاڕێته‌وه له كه‌سانێك كه تا ڕۆژی قیامه‌ت لێیان بپاڕێیته‌وه وه‌ڵامت ناده‌نه‌وه‌و توانای وه‌ڵام دانه‌وه‌یان نیه [ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ (٥) ] نه‌ك هه‌ر توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌یان نیه به‌ڵكو بێ‌ئاگان له دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی ئێوه‌و هه‌ر نایشی بیستن.
(6) [ وَإِذَا حُشِرَ النَّاسُ كَانُوا لَهُمْ أَعْدَاءً ] وه كاتێك له ڕۆژی قیامه‌تدا خه‌ڵكی حه‌شر ئه‌كرێ، پیاوچاكان و پێغه‌مبه‌ران و مه‌لائیكه‌ته‌كان ئه‌بن به دوژمنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لێیان پاڕاونه‌ته‌وه‌و په‌رستوویانن [ وَكَانُوا بِعِبَادَتِهِمْ كَافِرِينَ (٦) ] وه ئه‌وان به‌م په‌رستنه‌ی ئه‌مان بێ باوه‌ڕن وه نكوڵی لێ ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن بۆ ئێمه‌تان كرده شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره.
(7) [ وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُمْ هَذَا سِحْرٌ مُبِينٌ (٧) ] وه كاتێك كه ئایه‌ته ڕوون و ئاشكراكانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێندرێته‌وه كافران به‌و حه‌قه‌ی كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆیان هاتووه كه قورئانی پیرۆزه ئه‌ڵێن: ئه‌مه سیحر‌و جادوویه‌كی ئاشكرایه.
(8) [ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ] یاخود ئه‌ڵێن: محمد - صلی الله علیه وسلم - خۆی ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه‌و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه قسه ئه‌كات و قسه‌ی خوا نیه [ قُلْ إِنِ افْتَرَيْتُهُ فَلَا تَمْلِكُونَ لِي مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: با وا دابنێین ئه‌گه‌ر من ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌م هه‌ڵبه‌ستبێت و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه قسه بكه‌م ئه‌وه به‌دڵنیایی خوای گه‌وره سه‌ختترین سزام ئه‌دات وه ئێوه‌ش ناتوانن سزای خوای گه‌وره‌م لێ بگه‌ڕێننه‌وه‌و هیچ شتێكتان به‌ده‌ست نیه [ هُوَ أَعْلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِ ] خوای گه‌وره خۆی زاناتره به‌وه‌ی كه ئێوه قسه‌ی تیادا ئه‌كه‌ن و ڕۆئه‌چن تیایدا [ كَفَى بِهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ] خوای گه‌وره به‌سه كه شایه‌ت بێ له نێوان من و ئێوه‌دا كه شایه‌تی بۆ من ئه‌دات كه قورئان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هاتووه وه شایه‌تیش له‌سه‌ر ئێوه ئه‌دات كه درۆ ئه‌كه‌ن [ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (٨) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه
(9) [ قُلْ مَا كُنْتُ بِدْعًا مِنَ الرُّسُلِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: من بیدعه نیم له پێغه‌مبه‌ران، واته: یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر نیم كه خوای گه‌وره منی ناردبێت و پێش من هیچ پێغه‌مبه‌ری تر نه‌هاتبێت، به‌ڵكو هه‌زاره‌ها پێغه‌مبه‌ر له پێش مندا هاتوون. {پێغه‌مبه‌رى خوایش - صلی الله علیه وسلم - غه‌یبى نه‌زانیوه} [ وَمَا أَدْرِي مَا يُفْعَلُ بِي وَلَا بِكُمْ ] وه من نازانم له داهاتوودا خوای گه‌وره چی به‌سه‌ر من و ئێوه‌ش دێنێت، واته: ئایا له مه‌ككه ئه‌مێنم یان ده‌رده‌كرێم، ئه‌كوژرێم یان نا، یان خوای گه‌وره له دونیادا سزای ئێوه ئه‌دات یان هه‌ڵیئه‌گرێت بۆ قیامه‌ت، ئه‌مه له دونیادا به‌ڵام له قیامه‌تدا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زانیوێتی كه یه‌كه‌م كه‌سه كه ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه‌و خوای گه‌وره رێزی لێده‌نێت، وه كافرانیش ده‌خرێنه دۆزه‌خ و سه‌ختترین سزا ده‌درێن [ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَى إِلَيَّ ] من ته‌نها شوێنی ئه‌و وه‌حیه ئه‌كه‌وم كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆم دێت و ناتوانم له خۆمه‌وه هیچ شتێك بڵێم [ وَمَا أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ مُبِينٌ (٩) ] وه من هیچ شتێك نیم ته‌نها ترسێنه‌رێكی ئاشكرا نه‌بێت له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه ئه‌تانترسێنم به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره.
(10) [ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كَانَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَكَفَرْتُمْ بِهِ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَى مِثْلِهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ هه‌واڵم پێ بده‌ن كه ئه‌م قورئانه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بێت، كه له راستیدا وایه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه، وه ئێوه كوفری پێ ئه‌كه‌ن و باوه‌ڕی پێ ناهێنن، گومان ده‌به‌ن خوای گه‌وره چیتان لێبكات و چۆن سزاتان بدات، وه كه‌سێكیش له به‌نی ئیسرائیل شایه‌تیدا له‌سه‌ر راستێتی ئه‌و كتابه كه قورئانه‌و هاوشێوه‌ی ته‌وراته له یه‌كخواپه‌رستیدا [ فَآمَنَ ] (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) بوو كه ئیمانی هێناو شایه‌تیدا له‌سه‌ر راستێتی قورئانی پیرۆز، وه ئه‌م ئایه‌ته‌یش له‌سه‌ر ئه‌و دابه‌زی، له (سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاصه‌وه) ده‌فه‌رمێت: گوێم لێنه‌بووه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به هیچ كه‌سێك بفه‌رمێت به‌هه‌شتییه‌و زیندوویش بێت و به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات جگه له (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) [ وَاسْتَكْبَرْتُمْ ] به‌ڵام ئێوه‌ی كافر خۆتان به‌گه‌وره‌زانی و ئیمانتان نه‌هێنا [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (١٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه ستهمكارو موشریكن.
(11) [ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا لَوْ كَانَ خَيْرًا مَا سَبَقُونَا إِلَيْهِ ] وه كافران به باوه‌ڕدارانیان ئه‌ووت ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه خێر‌و چاكه بوایه ئه‌وه ئه‌م كۆیله‌و فه‌قیرو هه‌ژارانه پێش ئێمه نه‌ئه‌كه‌وتن و ئێمه پێش ئه‌وان ئیمانمان ئه‌هێنا، وایانئه‌زانی به ده‌وڵه‌مه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه، مه‌به‌ستیان (بیلال و عه‌ممارو خه‌بباب و صوهه‌یب و هاوشێوه‌یان بوو)، (به‌ڵام ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه هه‌ر وته‌و كرده‌وه‌یه‌ك له هاوه‌ڵانه‌وه جێگیر نه‌بووبێت ئه‌وا ده‌ڵێن بیدعه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر خێر‌و چاكه‌و عیبادهت و دین بوایا ئه‌وا ئه‌وان پێشمان ده‌كه‌وتن و پێش ئێمه ئه‌نجامیان ده‌دا، چونكه ئه‌وان له ئێمه دیندارترو خواپه‌رستترو خواناسترو زاناترو دڵسۆزتر بوونه) [ وَإِذْ لَمْ يَهْتَدُوا بِهِ ] وه كاتێك كه ئه‌وان هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرت له قورئان و شوێن قورئان نه‌كه‌وتن [ فَسَيَقُولُونَ هَذَا إِفْكٌ قَدِيمٌ (١١) ] ئه‌و كاته ئه‌یانووت ئه‌مه درۆهه‌ڵبه‌ستنێكی كۆن و به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌ی كۆنه محمد - صلی الله علیه وسلم - بۆمان ده‌گێڕێته‌وه
(12) [ وَمِنْ قَبْلِهِ كِتَابُ مُوسَى إِمَامًا وَرَحْمَةً ] وه له پێش قورئانیشدا كتابی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كه ته‌ورات بووه هاتووه كه پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بووه بۆ خه‌ڵكی سه‌رده‌می خۆی، هه‌مان ئه‌و شتانه‌ی تیادا بووه [ وَهَذَا كِتَابٌ مُصَدِّقٌ ] وه ئه‌م كتابه‌ش كه قورئانی پیرۆزه به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و كتابه‌ی موسایه - صلی الله علیه وسلم - [ لِسَانًا عَرَبِيًّا ] به زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرا‌و ڕه‌وان هاتۆته خواره‌وه [ لِيُنْذِرَ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَبُشْرَى لِلْمُحْسِنِينَ (١٢) ] تا ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه به دۆزه‌خ كه زوڵم و سته‌میان كردووه‌و شه‌ریكیان بۆ خوا داناوه، وه موژده‌یش بێت بۆ چاكه‌كاران به به‌هه‌شت.
(13) [ إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌ڵێن په‌روه‌ردگاری ئێمه ته‌نها (اللَّه) یه‌و به‌تاك و ته‌نها ئه‌و ئه‌په‌رستین پاشان دامه‌زراون له‌سه‌ر ئه‌و یه‌كخواپه‌رستیه [ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] ئه‌مانه كاتێك كه ئه‌مرن به دڵنیایی ترسیان له‌سه‌ر نیه بۆ داهاتوویان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مینن له سزای خوای گه‌وره [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (١٣) ] وه خه‌فه‌تیش ناخۆن له ڕابردوویان له دونیایان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره باشتریان پێ ئه‌به‌خشێ.
(14) [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ خَالِدِينَ فِيهَا ] ئا ئه‌مانه هاوه‌ڵی به‌هه‌شتن و به‌نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٤) ] وه‌كو پاداشتێك بۆ ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌ی كه له دونیادا كردوویانه‌و ئه‌نجامیان داوه.
(15) {ئامۆژگارى كردن به چاكه كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوك} [ وَوَصَّيْنَا الْإِنْسَانَ بِوَالِدَيْهِ إِحْسَانًا ] دایكی سه‌عد به سه‌عدی وت: ئایا خوای گه‌وره فه‌رمانی نه‌كردووه به گوێڕایه‌ڵی كردنی دایك و باوك؟ من ناخۆم و ناخۆمه‌وه تا تۆ كوفر نه‌كه‌یت به خوای گه‌وره، خواردن و خواردنه‌وه‌ی ناخوارد تا به‌زۆر ده‌میان ده‌كرده‌وه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌یان پێده‌دا، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه ئێمه ئامۆژگاری مرۆڤمان كردووه به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا چاكه‌كار بێ [ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ كُرْهًا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًا ] دایكی كاتێك كه ئه‌م منداڵه هه‌ڵئه‌گرێ له سكیدا زۆر تووشی ماندووبوون و ناڕه‌حه‌تی ئه‌بێت وه كاتێكیش كه ئه‌یبێت و دایئه‌نێت به‌هه‌مان شێوه تووشی ماندووبوون و ناڕه‌حه‌تیه‌كی زۆر ئه‌بێت [ وَحَمْلُهُ وَفِصَالُهُ ثَلَاثُونَ شَهْرًا ] وه هه‌ڵگرتن و له شیر بڕینه‌وه‌ی سی مانگه، واته: دوو ساڵ شیری پێ ئه‌دات لای كه‌مترینی حه‌ملیش كه منداڵ تیایدا دروست بێت و بژی شه‌ش مانگه ئه‌وه لای كه‌مه‌كه‌یه‌تی وه هه‌یه حه‌وت مانگ تا نۆ مانگ، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له نۆ مانگی منداڵی بوو ئه‌وا بیست و یه‌ك مانگ شیری پێده‌دات، وه ئه‌گه‌ر له حه‌وت مانگی بووی ئه‌وا بیست و سێ مانگ شیری پێده‌دات، وه ئه‌گه‌ر له شه‌ش مانگی بووی ئه‌وا دوو ساڵی ته‌واو شیری پێده‌دات [ حَتَّى إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَبَلَغَ أَرْبَعِينَ سَنَةً ] تا ئه‌و منداڵه گه‌وره ئه‌بێت و ئه‌گاته ئه‌وپه‌ڕی پێ گه‌یشتن له عه‌قڵ و تێگه‌یشتن و هێزیدا وه ئه‌گاته چل ساڵی [ قَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَى وَالِدَيَّ ] ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار وه‌كو ئیلهام بیخه‌ره دڵم و یارمه‌تیم بده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شوكری ئه‌و نیعمه‌ته زۆرانه‌ی تۆ بكه‌م كه ڕژاندووته به‌سه‌ر مندا وه به‌سه‌ر دایك و باوكمدا [ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ ] وه یارمه‌تیم بده به‌وه‌ی كه كرده‌وه‌ی چاك بكه‌م كرده‌وه‌یه‌ك كه تۆ پێی ڕازی بیت [ وَأَصْلِحْ لِي فِي ذُرِّيَّتِي ] وه له نه‌وه‌كانیشم نه‌وه‌ی صاڵح و چاكم پێ ببه‌خشه [ إِنِّي تُبْتُ إِلَيْكَ وَإِنِّي مِنَ الْمُسْلِمِينَ (١٥) ] من ته‌وبه ئه‌كه‌م و ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لای تۆ، وه من یه‌كێكم له موسڵمانان له‌وانه‌ی خۆیان ته‌سلیمی تۆ ئه‌كه‌ن، (ئه‌م ئایه‌ته رێنماییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان ده‌گاته چل ساڵ ته‌وبه نوێ بكه‌نه‌وه‌و عه‌زیمه‌تیان هه‌بێت به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری).
(16) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنْهُمْ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاوا ته‌وبه ئه‌كه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌مانه باشترین كرده‌وه چاكه‌كانیان له دونیا لێوه‌رئه‌گرین و قبووڵی ئه‌كه‌ین [ وَنَتَجَاوَزُ عَنْ سَيِّئَاتِهِمْ ] وه له كرده‌وه خراپه‌كانیان ئه‌بوورین و لێیان خۆش ئه‌بین [ فِي أَصْحَابِ الْجَنَّةِ ] وه ئه‌مانه ئه‌كه‌ینه ناو كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه [ وَعْدَ الصِّدْقِ الَّذِي كَانُوا يُوعَدُونَ (١٦) ] ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنه ڕاستگۆیه‌یه كه خوای گه‌وره له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رانه‌وه به باوه‌ڕداران و چاكه‌كارانی ئه‌دات، (ئیمامی عه‌لی) سێ جار سوێند ده‌خوات به خوای گه‌وره كه (ئیمامی عوسمان و هاوه‌ڵانی) له‌و كه‌سانه‌ن كه ئه‌م ئایه‌ته ده‌یانگرێته‌وه.
(17) [ وَالَّذِي قَالَ لِوَالِدَيْهِ أُفٍّ لَكُمَا ] وه كه‌سێكی خراپیش كه به دایك و باوكی ئه‌ڵێ ئۆف له ده‌ستان و بێزاری ده‌رئه‌بڕێ [ أَتَعِدَانِنِي أَنْ أُخْرَجَ وَقَدْ خَلَتِ الْقُرُونُ مِنْ قَبْلِي ] ئایا ئێوه هه‌واڵم پێ ئه‌ده‌ن له‌ناو قه‌بره‌كه‌م له دوای مردن زیندوو ئه‌بمه‌وه‌و شتی وام پێ ئه‌ڵێن وه له كاتێكدا كه چه‌نده‌ها میلله‌تان و ئوممه‌تان له پێش مندا مردوونه‌و كه‌سیش زیندوو نه‌بۆته‌وه‌و نه‌مان بینیوه، واته: به‌دووری ئه‌زانێ [ وَهُمَا يَسْتَغِيثَانِ اللَّهَ ] دایك و باوكه‌كه له خوای گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه‌و داوای فریاكه‌وتنی لێ ئه‌كه‌ن كه هیدایه‌تی منداڵه‌كه‌یان بدات و پێی ئه‌ڵێن [ وَيْلَكَ آمِنْ ] هاوار بۆ خۆت ئیمان بێنه به خوای گه‌وره‌و به زیندوو بوونه‌وه [ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ] به دڵنیایی به‌ڵێنی خوای گه‌وره هه‌مووی حه‌قه‌و ته‌واوه‌و جێبه‌جێ ئه‌بێ [ فَيَقُولُ مَا هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (١٧) ] منداڵه‌كه‌یان ئه‌ڵێ ئه‌مه هیچ شتێك نیه ته‌نها سه‌رگوزشته‌و به‌سه‌رهاتی ئوممه‌تانی پێشتره‌و بۆ ئێمه‌ی ئه‌گێڕنه‌وه‌و هیچ حه‌قیقه‌تێكی نیه، (ئه‌م ئایه‌ته گشتیه بۆ هه‌موو منداڵێكی خراپ كه وا بڵێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن له‌سه‌ر عبدالرحمن ی كوڕی ئه‌بو به‌كر دابه‌زیووه هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌و دوای دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته موسڵمان بووه‌و به چاكی موسڵمان بووه‌و یه‌كێك بووه له پیاوچاكانی سه‌رده‌می خۆی، وه ئایه‌تی دواتریش زیاتر روونی ده‌كاته‌وه).
(18) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِمْ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ إِنَّهُمْ كَانُوا خَاسِرِينَ (١٨) ] ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م قسانه ئه‌كه‌ن و خاوه‌نی ئه‌م بیروبۆچوونانه‌ن ئه‌مانه سزای خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ئه‌بێت وه ده‌چنه ناو كۆی هاوشێوه‌كانیان له كافرانی ئوممه‌تانی پێش ئه‌مان كه به بێباوه‌ڕی ڕۆیشتوونه له جن و مرۆڤـ كه به‌ڕاستی زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه ئه‌م كه‌سانه‌ن كه باوه‌ڕیان به زیندوو بوونه‌وه نیه.
(19) [ وَلِكُلٍّ دَرَجَاتٌ مِمَّا عَمِلُوا ] وه هه‌ر یه‌كێك له باوه‌ڕداران و كافرانیش پله‌ی خۆیان هه‌یه لای خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا به‌و كرده‌وانه‌ی كه كردوویانه چاك یان خراپ [ وَلِيُوَفِّيَهُمْ أَعْمَالَهُمْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (١٩) ] وه ئه‌جرو پاداشت و سزای خۆیان به ته‌واوی وه‌رئه‌گرن و كه‌س زوڵم و سته‌می لێ ناكرێ.
(20) [ وَيَوْمَ يُعْرَضُ الَّذِينَ كَفَرُوا عَلَى النَّارِ ] وه له ڕۆژی قیامه‌تدا په‌رده هه‌ڵئه‌گیرێ له‌به‌ر چاوی كافران و ئاگری دۆزه‌خ به چاوی خۆیان ئه‌بینن وه لێی نزیك ئه‌بنه‌وه [ أَذْهَبْتُمْ طَيِّبَاتِكُمْ فِي حَيَاتِكُمُ الدُّنْيَا ] پێیان ئه‌ووترێ ئێوه هه‌رچی شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو تاوان هه‌بوو له دونیادا هه‌موویتان جێبه‌جێ كرد، واته: حه‌قی خۆتان له‌وێ وه‌رگرت [ وَاسْتَمْتَعْتُمْ بِهَا ] وه له‌وێ ڕاتانبوارد [ فَالْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَبِمَا كُنْتُمْ تَفْسُقُونَ (٢٠) ] ئه‌مڕۆ ئێوه سزا ئه‌درێن به‌ڵام سزایه‌ك كه ریسوا‌و زه‌لیل و سه‌رشۆڕ ئه‌كرێن تیایدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ناحه‌ق خۆتان به‌گه‌وره ئه‌زانی و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌تان نه‌ئه‌كرد، وه به‌هۆی ئه‌و له‌ڕێده‌رچوون و تاوانانه‌ی كه ئه‌تانكرد.
(21) {گفتوگۆى نێوان هود پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - قه‌ومه‌كه‌ى} [ وَاذْكُرْ أَخَا عَادٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه تۆ باسی قه‌ومی (عاد)یشیان بۆ بكه كه خوای گه‌وره هود پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردن كه له خۆیان بوو یاخود له نه‌سه‌بدا برایان بووه نه‌ك له دیندا برایان بێت [ إِذْ أَنْذَرَ قَوْمَهُ بِالْأَحْقَافِ ] كاتێك كه ئاگاداری قه‌ومه‌كه‌ی كرده‌وه له (ئه‌حقاف)، كه شاخی لم بووه كه شوێنی قه‌ومی (عاد) بووه له (حضرموت) له (یه‌مه‌ن) [ وَقَدْ خَلَتِ النُّذُرُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ ] كه پێی وتوون له پێش ئێوه‌ش پێغه‌مبه‌رانی تر هاتوونه‌و ئاگاداری قه‌ومی خۆیان كردووه له پێش و پاشی هود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ ] هه‌موویان وتوویانه عیباده‌تی هیچ كه‌سێك مه‌كه‌ن ته‌نها زاتی پیرۆزی (اللَّه) نه‌بێت، چونكه ته‌نها ئه‌و شایانی په‌رستنه‌و په‌رستراوی حه‌قه [ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (٢١) ] به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر عیباده‌تی جگه له خوای گه‌وره بكه‌ن من له سزای ڕۆژێكی زۆر گه‌وره لێتان ده‌ترسێم كه خوای گه‌وره سزاتان ده‌دات كه ڕۆژی قیامه‌ته.
(22) [ قَالُوا أَجِئْتَنَا لِتَأْفِكَنَا عَنْ آلِهَتِنَا ] وتیان: ئه‌ی (هود) - صلی الله علیه وسلم - ئایا تۆ بۆ ئه‌وه هاتوویته ئێمه له په‌رستنی خواكانمان لاده‌ی [ فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (٢٢) ] ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه تۆ لێمان ده‌كه‌ی به سزای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر ڕاستگۆی با ئه‌و هه‌ڕه‌شانه جێبه‌جێ بێت به‌سه‌رماندا.
(23) [ قَالَ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِنْدَ اللَّهِ ] ئه‌ویش ئه‌فه‌رمووێ: زانیاری ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه كه چ كاتێك سزای خوای گه‌وره‌تان بۆ دێت من نازانم [ وَأُبَلِّغُكُمْ مَا أُرْسِلْتُ بِهِ ] وه ئه‌وه‌ی كه منی بۆ نێردراوم له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه ته‌نها ئه‌وه‌تان پێ ڕائه‌گه‌یه‌نم [ وَلَكِنِّي أَرَاكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ (٢٣) ] به‌ڵام من وا ئه‌بینم ئێوه كه‌سانێكی نه‌زان و نه‌فامن كه شوێنی من ناكه‌ون و ئیمانم پێ ناهێنن.
(24) [ فَلَمَّا رَأَوْهُ عَارِضًا مُسْتَقْبِلَ أَوْدِيَتِهِمْ ] كاتێك كه هه‌ورێكیان بینی كه له ئاسۆوه بۆیان ده‌ركه‌وت و به‌ره‌و ڕووی ئه‌مان و دۆڵ و شیوه‌كانیان هات كه كشتوكاڵ و دانه‌وێڵه‌و باخیان له‌وێ بوو [ قَالُوا هَذَا عَارِضٌ مُمْطِرُنَا ] چه‌ند ساڵێك بوو خوای گه‌وره بارانی لێیان گرتبووه‌وه‌و باران ناباری كاتێك كه هه‌ورێك هات وایان زانی ئه‌مه هه‌ورێكه‌و بۆ ئه‌وان بارانی تیایه بۆیه پێی دڵخۆش بوون [ بَلْ هُوَ مَا اسْتَعْجَلْتُمْ بِهِ ] هود - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ڵكو ئه‌مه ئه‌و سزایه‌یه كه خۆتان په‌له‌تان دهكردو داواتان ئه‌كرد [ رِيحٌ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (٢٤) ] ئه‌مه بایه‌كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه سزایه‌كی زۆر به ئێش و ئازاری تیادایه بۆتان.
(25) [ تُدَمِّرُ كُلَّ شَيْءٍ بِأَمْرِ رَبِّهَا ] هه‌موو شتێك له‌ناو ئه‌دات و تێكئه‌شكێنێ به فه‌رمانی خوای گه‌وره [ فَأَصْبَحُوا لَا يُرَى إِلَّا مَسَاكِنُهُمْ ] كاتێك كه ئه‌و بایه هات و خۆیان و سه‌روه‌ت و سامانی له‌ناو بردن و هیچ شتێكیان نه‌ماو دوای بڕین ته‌نها خانوو ماڵه‌كانیان نه‌بێت [ كَذَلِكَ نَجْزِي الْقَوْمَ الْمُجْرِمِينَ (٢٥) ] به‌م شێوازه ئێمه سزای كه‌سانێكی تاوانبار‌و موشریك ئه‌ده‌ینه‌وه كه پێغه‌مبه‌رانمان به درۆ بزانن و شوێنیان نه‌كه‌ون، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كاتێك با هه‌ڵی بكردایا ده‌ترساو ره‌نگی تێك ده‌چوو ده‌هات و ده‌ڕۆی و ده‌یفه‌رموو: (چۆن دڵنیا بم سزای تیادا نیه، چونكه قه‌ومێك به با سزا دراون و ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێندۆته‌وه).
(26) [ وَلَقَدْ مَكَّنَّاهُمْ فِيمَا إِنْ مَكَّنَّاكُمْ فِيهِ ] وه به دڵنیایی ئوممه‌تانی پێشترمان جێگیر كردبوو له‌سه‌ر زه‌وی و سه‌روه‌ت و سامان و هێزو توانا‌مان پێ به‌خشین هه‌روه‌كو چۆن ئه‌ی خه‌ڵكی مه‌ككه به ئێوه‌شمان به‌خشیوه به‌ڵام ئه‌وان له ئێوه به‌هێزتر بوون [ وَجَعَلْنَا لَهُمْ سَمْعًا وَأَبْصَارًا وَأَفْئِدَةً فَمَا أَغْنَى عَنْهُمْ سَمْعُهُمْ وَلَا أَبْصَارُهُمْ وَلَا أَفْئِدَتُهُمْ مِنْ شَيْءٍ ] وه بیستن و بینین و دڵمان پێ به‌خشیبوون بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیمانی پێ بێنن، به‌ڵام نه بیستنیان نه بینینیان نه دڵیان هیچ سوودی پێ نه‌گه‌یاندن و ئیمانیان نه‌هێنا [ إِذْ كَانُوا يَجْحَدُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ] كاتێك كه ئه‌وان نكوڵیان له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كردو باوه‌ڕیان پێ نه‌ئه‌هێنا [ وَحَاقَ بِهِمْ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (٢٦) ] وه ئه‌وه‌ی كه گاڵته‌یان پێ ئه‌كرد له سزای خوای گه‌وره ده‌وری دان و له‌ناوی بردن و گرتیانیه‌وه.
(27) [ وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا مَا حَوْلَكُمْ مِنَ الْقُرَى ] وه ئه‌ی خه‌ڵكی مه‌ككه ئه‌و شار‌و دێیانه‌ی ده‌وروپشتی ئێوه‌مان هه‌موو له‌ناوبرد كه شوێن پێغه‌مبه‌رانیان نه‌كه‌وتن وه‌كو دێیه‌كانی قه‌ومی (ثهمودو لوط) و ئه‌وانه‌ی كه لێتان نزیكن و ئه‌یانبینن [ وَصَرَّفْنَا الْآيَاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (٢٧) ] وه ئایه‌ته‌كانی خۆمان ڕوون كردۆته‌وه‌و جۆراو جۆر كردووه به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه‌و واز له كوفر بێنن و ئیمان بێنن.
(28) [ فَلَوْلَا نَصَرَهُمُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ قُرْبَانًا آلِهَةً ] ئه‌وه بۆچی ئه‌و خوایانه‌ی كه به گومانی خۆتان ئه‌ڵێن ئه‌مانه خوان بۆ سه‌ریان ناخه‌ن كاتێك كه تیائه‌چن و له‌ناوئه‌چن، یاخود بۆ خواكانی ئێوه له ڕۆژی قیامه‌تدا سه‌رتان ناخه‌ن ئه‌وانه‌ی كه له دونیا ئه‌تان وت: ئێمه بۆیه ئه‌وانه ئه‌په‌رستین و كردوومانن به خوا بۆ ئه‌وه‌ی له خوای گه‌وره‌مان نزیك بكه‌نه‌وه [ بَلْ ضَلُّوا عَنْهُمْ ] به‌ڵكو لێیان ون ئه‌بن له ڕۆژی قیامه‌تدا [ وَذَلِكَ إِفْكُهُمْ وَمَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٢٨) ] وه ئه‌مه ئه‌و درۆهه‌ڵبه‌ستنه‌ی ئه‌وانه كه له دونیا درۆیان هه‌ڵئه‌به‌ست كه ئه‌یانووت ئه‌مانه خوان.
(29) {موسڵمان بوونى جنییه‌كان} [ وَإِذْ صَرَفْنَا إِلَيْكَ نَفَرًا مِنَ الْجِنِّ يَسْتَمِعُونَ الْقُرْآنَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كۆمه‌ڵێك له جنییه‌كانمان نارد بۆ لات كه گوێ له قورئان بگرن، كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له دۆڵی (نه‌خله) قورئانی بۆ صه‌حابه ئه‌خوێنده‌وه جنییه‌كان كه نۆ كه‌س بوون هاتن و گوێیان له قورئان گرت و خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ فَلَمَّا حَضَرُوهُ ] كاتێك ئاماده‌ی قورئان خوێندنه‌وه‌كه بوون [ قَالُوا أَنْصِتُوا ] هه‌ندێكیان به هه‌ندێكیانیان وت: بێ ده‌نگ بن و گوێ بگرن [ فَلَمَّا قُضِيَ ] كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له قورئان خوێندنه‌كه ته‌واو بوو [ وَلَّوْا إِلَى قَوْمِهِمْ مُنْذِرِينَ (٢٩) ] گه‌ڕانه‌وه بۆ لای قه‌ومه‌كه‌یان وه ئاگاداری قه‌ومه‌كه‌یان كرده‌وه كه ئیمان بێنن.
(30) [ قَالُوا يَا قَوْمَنَا إِنَّا سَمِعْنَا كِتَابًا أُنْزِلَ مِنْ بَعْدِ مُوسَى ] وتیان: ئه‌ی قه‌ومی خۆمان ئێمه گوێبیستی كتابێك بووین كه قورئانی پیرۆزه له دوای موساوه - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زیوه، كه خۆیان پێشتر جووله‌كه بوونه‌و موسڵمان بوون [ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ ] كه به‌ڕاستدانه‌ری كتابه ئاسمانیه‌كانی پێش خۆیه‌تی [ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ وَإِلَى طَرِيقٍ مُسْتَقِيمٍ (٣٠) ] هیدایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌دات بۆ بیروباوه‌ڕی حه‌ق و ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره كه دینی ئیسلامه.
(31) [ يَا قَوْمَنَا أَجِيبُوا دَاعِيَ اللَّهِ ] وتیان: ئه‌ی قه‌ومی خۆمان وه‌ڵامی بانگخوازی خوای گه‌وره بده‌نه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - [ وَآمِنُوا بِهِ يَغْفِرْ لَكُمْ مِنْ ذُنُوبِكُمْ وَيُجِرْكُمْ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ (٣١) ] وه ئیمانی پێ بێنن خوای گه‌وره له تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ وه له سزایه‌كی زۆر به ئێش و ئازاری ئاگری دۆزه‌خ ئه‌تانپارێزێ.
(32) [ وَمَنْ لَا يُجِبْ دَاعِيَ اللَّهِ فَلَيْسَ بِمُعْجِزٍ فِي الْأَرْضِ ] وه هه‌ر كه‌سێك وه‌ڵامی بانگخوازی خوای گه‌وره نه‌داته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا له ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ڕزگاری نابێت و توانای ڕاكردن و ڕزگاربوونی نیه [ وَلَيْسَ لَهُ مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءُ ] وه جگه له خوای گه‌وره هیچ پشتیوان و سه‌رخه‌رێكی تری نیه له سزای خوای گه‌وره بیپارێزێ [ أُولَئِكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٣٢) ] ئا ئه‌مانه له گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكرادان.
(33) [ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّ اللَّهَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَمْ يَعْيَ بِخَلْقِهِنَّ بِقَادِرٍ عَلَى أَنْ يُحْيِيَ الْمَوْتَى ] ئایا نابینن و بیر ناكه‌نه‌وه ئه‌و خوایه‌ی كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه وه لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵات نه‌بووه له دروست كردنیاندا توانای هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مردووش زیندوو بكاته‌وه [ بَلَى إِنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٣٣) ] به‌ڵێ خوای گه‌وره توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(34) [ وَيَوْمَ يُعْرَضُ الَّذِينَ كَفَرُوا عَلَى النَّارِ أَلَيْسَ هَذَا بِالْحَقِّ ] وه له ڕۆژی قیامه‌ت كه كافران به چاوی خۆیان ئاگری دۆزه‌خ ئه‌بینن پێیان ئه‌ووترێ: ئایا ئه‌مه حه‌ق نیه؟ ئایا له دونیا پێمان نه‌ووتن كه زیندوو بوونه‌وه هه‌یه‌و ئاگری دۆزه‌خ هه‌یه؟ [ قَالُوا بَلَى وَرَبِّنَا ] دانی پێدا ده‌نێن و ئه‌ڵێن: به‌ڵێ سوێند به په‌روه‌ردگارمان هه‌یه و حه‌قه‌و ڕاسته [ قَالَ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ (٣٤) ] پێیان ئه‌ووترێ: ده‌ی بچێژن سزای خوای گه‌وره به‌هۆی كوفر كردنتان له دونیادا.
(35) [ فَاصْبِرْ كَمَا صَبَرَ أُولُو الْعَزْمِ مِنَ الرُّسُلِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئارام بگره هه‌روه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌رانی (ئولول عه‌زم) كه خاوه‌نی عه‌زیمه‌ت و دامه‌زراوی بوونه ئارامیان گرتووه له‌به‌رامبه‌ر ئازاری قه‌ومه‌كانیان كه (نوح و ئیبراهیم و مو‌سا و عیسا و محمد) بوونه (سه‌ڵات و سه‌لامی خوایان لێ بێت) [ وَلَا تَسْتَعْجِلْ لَهُمْ ] وه په‌له‌ی سزا مه‌كه سزایان بۆ داببه‌زێ [ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَ مَا يُوعَدُونَ ] ڕۆژێك كه به چاوی خۆیان سزای خوای گه‌وره ده‌بینن كه له دونیا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرا بوو پێی [ لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا سَاعَةً مِنْ نَهَارٍ ] وه‌ك ئه‌وه وایه كه له دونیادا نه‌ژیابێتن ته‌نها چه‌ند كاتێك له ڕۆژدا [ بَلَاغٌ ] ئه‌م قورئانه‌ی كه تۆ ئامۆژگاریانی پێ ئه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندنێكه تا عوزریان نه‌مێنێ له قیامه‌ت [ فَهَلْ يُهْلَكُ إِلَّا الْقَوْمُ الْفَاسِقُونَ (٣٥) ] وه هیچ كه‌سێك له‌ناو ناچێ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ده‌رچوونه، والله أعلم.