(1) سووره‌تی محمد - صلی الله علیه وسلم - ، وه سووره‌تی كوشتار كردنیشی پێ ده‌وترێت سووره‌تێكی مه‌ده‌نی یه له وته‌ی هه‌موو زانایان ته‌نها (ابن عباس و قه‌تاده‌و سه‌عیدی كوری جوبه‌یرو زه‌حاك) نه‌بێت كه ده‌ڵێن: مه‌ككی یه ته‌نها ئایه‌تی (١٣) نه‌بێت كه له رێگای كۆچ كردن دابه‌زی، (٣٨) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ أَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ (١) ] ئه‌وانه‌ی كه كافر بوونه وه ڕێگریان كردووه له دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره ئه‌وانه ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ی چاكیشیان هه‌بوو بێت خوای گه‌وره كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ و پووچه‌ڵ ئه‌كاته‌وه.
(2) [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَآمَنُوا بِمَا نُزِّلَ عَلَى مُحَمَّدٍ وَهُوَ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ كَفَّرَ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَأَصْلَحَ بَالَهُمْ (٢) ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه وه ئیمانیان هێناوه به‌و قورئانه پیرۆزه‌ی كه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زیوه كه ئه‌مه حه‌قه‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌و كه‌لامی خوای گه‌وره‌یه خوای گه‌وره تاوانه‌كانی ئه‌و كه‌سانه ئه‌سڕێته‌وه، وه لێیان خۆش ئه‌بێ وه كاروباریان چاك ئه‌كات، وه ئیصڵاحی حاڵیان ئه‌كات، (كرده‌وه‌ی چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت)
(3) [ ذَلِكَ بِأَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا اتَّبَعُوا الْبَاطِلَ وَأَنَّ الَّذِينَ آمَنُوا اتَّبَعُوا الْحَقَّ مِنْ رَبِّهِمْ ] چونكه ئه‌وانه‌ی كه كافر بوونه شوێنی دینێكی پووچه‌ڵ و بیروباوه‌ڕێكی به‌تاڵ كه‌وتوون، وه ئه‌وانه‌یشی كه ئیمانیان هێناوه شوێن ئه‌و حه‌قه كه‌وتوونه كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆیان هاتووه كه قورئانی پیرۆزه [ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ لِلنَّاسِ أَمْثَالَهُمْ (٣) ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره نموونه‌كانیان بۆ خه‌ڵكی ئه‌هێنێته‌وه.
(4) {له كاتى جه‌نگدا له گه‌ردنى كافران بده‌ن} [ فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ ] وه ئه‌گه‌ر گه‌یشتن به كافران له مه‌یدانی جه‌نگدا ئه‌وه بده‌ن له گه‌ردنیان [ حَتَّى إِذَا أَثْخَنْتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ ] تا كوشتارێكی زۆریان لێ ئه‌كه‌ن وه لاوازیان ئه‌كه‌ن ئه‌و كاته ئه‌وانه‌ی كه به دیل گرتان بیانبه‌ستنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕانه‌كه‌ن [ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً ] دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگ و كوشتار ئه‌توانن به‌بێ به‌رامبه‌ر دیله‌كان ئازاد بكه‌ن یاخود به‌به‌رامبه‌ر ئازادیان بكه‌ن [ حَتَّى تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ] تا جه‌نگ كۆتایی دێت له‌گه‌ڵ كافراندا، یاخود تا چه‌كه‌كانیان فڕێ ئه‌ده‌ن و تێكئه‌شكێن، یاخود تا شه‌ریك دانان بۆ خوا نامێنێت [ ذَلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانْتَصَرَ مِنْهُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت خۆی به‌سه‌ر كافراندا سه‌ر ئه‌كه‌وێ وه توانای سه‌ركه‌وتنی هه‌یه به‌سه‌ریانداو ئه‌توانێ له‌ناویان ببات و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سزایان بۆ بنێرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕداران شه‌ڕ بكه‌ن [ وَلَكِنْ لِيَبْلُوَ بَعْضَكُمْ بِبَعْضٍ ] به‌ڵام خوای گه‌وره كه ئه‌م جه‌نگ و كوشتاره له‌سه‌ر ئێوه پێویست ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێكتان به هه‌ندێكتان تاقیبكاته‌وه تا ده‌ربكه‌وێ كێ ئارامگره وه كێ ڕاستگۆیه {تایبه‌تمه‌ندێكانى شه‌هید لاى خواى گه‌وره} [ وَالَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَنْ يُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ (٤) ] وه ئه‌وانه‌یشی كه له پێناوی خوای گه‌وره‌دا كوژراون خوای گه‌وره كرده‌وه‌كانیان نافه‌وتێنێ و به‌ڵكو گه‌شه‌ی پێده‌كات و زیادی ده‌كات و ئه‌جرو پاداشتی ته‌واویان ئه‌داته‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (شه‌هید لای خوای گه‌وره شه‌ش تایبه‌تمه‌ندێتی بۆ هه‌یه: له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م دڵۆپه خوێن كه لێی ده‌ڕژێت خوای گه‌وره له هه‌موو تاوانه‌كانی خۆش ده‌بێت، ته‌نها قه‌رزاری نه‌بێت، وه شوێنی خۆی له به‌هه‌شت ده‌بینێت، وه تاجی رێزی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌نه‌خش كراوه به دوڕڕو مرواری، هه‌ر مرواریه‌كی له هه‌موو دونیا‌و ئه‌وه‌ی تێیدایه چاكتره، وه حه‌فتاو دوو حۆری پێ ده‌درێت، وه له سزای گۆڕ پارێزراو ده‌بێت، وه شه‌فاعه‌ت بۆ حه‌فتا كه‌س له خزمه‌كانی ده‌كات).
(5) [ سَيَهْدِيهِمْ وَيُصْلِحُ بَالَهُمْ (٥) ] خوای گه‌وره هیدایه‌تیان ئه‌دات، واته: ڕێگه‌ی به‌هه‌شتیان نیشان ئه‌دات وه كاروباریان چاك ئه‌كات و ئیصڵاحی حاڵیان ئه‌كات.
(6) [ وَيُدْخِلُهُمُ الْجَنَّةَ عَرَّفَهَا لَهُمْ (٦) ] وه ئه‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه كه به‌هه‌شتی پێ ناساندوون، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه چۆن ماڵه‌كانی خۆیان له دونیا شاره‌زان له‌وه زیاتر شاره‌زای ماڵه‌كانی خۆیانن له به‌هه‌شتدا.
(7) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تَنْصُرُوا اللَّهَ يَنْصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ (٧) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر ئێوه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره سه‌ربخه‌ن ئه‌وه خوای گه‌وره‌ش ئێوه سه‌ر ئه‌خات وه پێتان جێگیر ئه‌كات له مه‌یدانی جه‌نگدا، یاخود له‌سه‌ر پردی (صیراط).
(8) [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا فَتَعْسًا لَهُمْ وَأَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ (٨) ] وه ئه‌وانه‌یشی كه كافر بوونه زه‌ره‌رمه‌ندی و تیاچوون و به‌دبه‌ختی بۆ ئه‌وان وه ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ی چاكیشیان هه‌بێ له دونیا خوای گه‌وره به‌تاڵی ئه‌كاته‌وه.
(9) [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ (٩) ] چونكه ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی كه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زی ئه‌وان پێیان ناخۆش بوو ڕقیان له قورئان بوو بۆیه خوای گه‌وره كرده‌وه‌كانی به‌تاڵ كردنه‌وه.
(10) [ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئایا كافرانی قوڕه‌یش به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشای سه‌ره‌نجامی كافرانی پێش خۆیان بكه‌ن بزانن خوای گه‌وره چۆن له‌ناوی بردوون تا په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن [ دَمَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ] خوای گه‌وره له‌ناوی بردن [ وَلِلْكَافِرِينَ أَمْثَالُهَا (١٠) ] وه هاوشێوه‌ی ئه‌و سزایه‌ش بۆ ئه‌م كافرانه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن.
(11) {خواى گه‌وره دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رى باوه‌ڕدارانه} [ ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ مَوْلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَأَنَّ الْكَافِرِينَ لَا مَوْلَى لَهُمْ (١١) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری باوه‌ڕدارانه، وه كافرانیش هیچ دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانێكیان نیه، له جه‌نگی ئوحود (ئه‌بو سوفیان) وتی: ئێمه (عوززا) مان هه‌یه‌و ئێوه (عوززا)تان نیه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئایا وه‌ڵامی ناده‌نه‌وه؟ وتیان: بڵێین چی؟ فه‌رمووی: بڵێن: (خوای گه‌وره دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانی ئێمه‌یه‌و ئێوه دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانتان نیه).
(12) [ إِنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕدار بوونه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه به دڵنیایی خوای گه‌وره ئه‌یانخاته ناو به‌هه‌شتانێكه‌وه كه پڕه له باخ و باخات وه ئاو به ژێر خانوو داره‌كانیاندا ئه‌ڕوات [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يَتَمَتَّعُونَ وَيَأْكُلُونَ كَمَا تَأْكُلُ الْأَنْعَامُ وَالنَّارُ مَثْوًى لَهُمْ (١٢) ] وه ئه‌وانه‌یشی كه كافر بوونه له ژیانی دونیادا ڕائه‌بوێرن و كات به‌سه‌ر ئه‌به‌ن وه ئه‌خۆن هه‌روه‌كو چۆن ئاژه‌ڵ ئه‌خوات، ته‌نها هه‌م و غه‌میان سك و دامێنیانه وه ئاگر شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌مانه‌یه.
(13) [ وَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ هِيَ أَشَدُّ قُوَّةً مِنْ قَرْيَتِكَ الَّتِي أَخْرَجَتْكَ أَهْلَكْنَاهُمْ فَلَا نَاصِرَ لَهُمْ (١٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه زۆرێك له خه‌ڵكی شار‌و دێیه‌كانی تر هه‌بووه كه له خه‌ڵكی مه‌ككه‌ی تۆ به‌هێزتر بوونه ئه‌و مه‌ككه‌یه‌ی كه تۆیان لێی ده‌ركرد خوای گه‌وره له‌ناوی بردوون وه هیچ كه‌سێك نه‌بووه كه سه‌ریان بخات، واته: ئه‌گه‌ر كافرانی قوڕه‌یشیش ئیمان نه‌هێنن له‌ناویان ئه‌به‌ین وه هیچ كه‌سێك نیه كه سه‌ریان بخات، وه ئه‌مان زۆر لاوازترن له ئوممه‌تانی پێشتر، كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له مه‌ككه ده‌ركرا له رێگا ئاوڕی دایه‌وه‌و فه‌رمووی: (ئه‌ی مه‌ككه تۆ خۆشه‌ویستترین شاری لای خوای گه‌وره، وه لای منیش، وه ئه‌گه‌ر هاوبه‌شبڕیارده‌ران ده‌ریان نه‌كردمایه هه‌رگیز ده‌رنه‌ده‌چووم) خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند.
(14) [ أَفَمَنْ كَانَ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّهِ كَمَنْ زُيِّنَ لَهُ سُوءُ عَمَلِهِ وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءَهُمْ (١٤) ] ئایا كه‌سێك له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا و زانیاری و چاوڕۆشنی و یه‌قین بێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه وه‌كو كه‌سێك وایه كه شه‌یتان كرده‌وه خراپه‌كانی بۆ ڕازاندبێته‌وه وه شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆی كه‌وتبێت؟ نه‌خێر ئه‌م دوو كه‌سه یه‌كسان نین.
(15) {خواردنه‌وه‌كانى به‌هه‌شت} [ مَثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ فِيهَا أَنْهَارٌ مِنْ مَاءٍ غَيْرِ آسِنٍ ] نمونه‌و سیفه‌تی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه خوای گه‌وره به‌ڵێنی به كه‌سانی موتته‌قی و له‌خواترس داوه جۆره‌ها ڕووباری تیادایه له ئاو كه تێكنه‌چووه‌و نه‌گۆڕاوه‌و بۆگه‌ن نه‌بووه [ وَأَنْهَارٌ مِنْ لَبَنٍ لَمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُ ] وه چه‌نده‌ها ڕووباری تری تیادایه له شیر كه ئه‌میش تامی نه‌گۆڕاوه وه شیرێكه له‌وپه‌ڕی پاكی و سافی و شیرینی و چه‌وری و سپێتییه [ وَأَنْهَارٌ مِنْ خَمْرٍ لَذَّةٍ لِلشَّارِبِينَ ] وه چه‌نده‌ها ڕووباری تر له مه‌ی كه ئه‌وانه‌ی ئه‌یخۆنه‌وه تام و چێژ‌و له‌زه‌تی لێ ئه‌كه‌ن وه‌كو مه‌ی دونیا نیه كه تام و بۆنی ناخۆش بێت و مرۆڤـ توشی سه‌رئێشه‌و سك ئێشه بكات [ وَأَنْهَارٌ مِنْ عَسَلٍ مُصَفًّى ] وه چه‌نده‌ها ڕووباری تر له هه‌نگوینی پاڵفته‌كراو كه له‌وپه‌ڕی جوانی و پاكی و تام و بۆن خۆشیدایه [ وَلَهُمْ فِيهَا مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ ] وه هه‌موو به‌روبووم و به‌رهه‌مێكیان بۆ هه‌یه له‌به‌هه‌شتدا [ وَمَغْفِرَةٌ مِنْ رَبِّهِمْ ] وه لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه [ كَمَنْ هُوَ خَالِدٌ فِي النَّارِ وَسُقُوا مَاءً حَمِيمًا ] ئایا كه‌سانێك له‌م نازو نیعمه‌تانه‌ی به‌هه‌شتدا بن وه‌كو كه‌سانێك وان بۆ هه‌میشه‌یی و به‌نه‌مری له ئاگری دۆزه‌خدان؟ وه كاتێك كه ئاویان پێ ئه‌درێ ئاوێكی گه‌رمی كوڵاوی ناو ئاگری دۆزه‌خیان پێ ئه‌درێ؟ [ فَقَطَّعَ أَمْعَاءَهُمْ (١٥) ] كه هه‌موو گه‌ده‌یان ئه‌پچڕێنێ و ئه‌یتاوێنێته‌وه له‌به‌ر زۆر گه‌رمی، نه‌خێر یه‌كسان نین، كه‌واته كار بۆ به‌هه‌شت بكه‌ن و خۆتان له دۆزه‌خ بپارێزن.
(16) [ وَمِنْهُمْ مَنْ يَسْتَمِعُ إِلَيْكَ ] وه هه‌یانه له مونافیقان گوێ له تۆ ئه‌گرن ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - [ حَتَّى إِذَا خَرَجُوا مِنْ عِنْدِكَ ] تا له مه‌جلیسی تۆ ده‌رئه‌چن [ قَالُوا لِلَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ مَاذَا قَالَ آنِفًا ] به زانایانی صه‌حابه ئه‌ڵێن: ئه‌وه ئێستا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - باسی چی ئه‌كرد؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێناگه‌ن، یاخود وه‌كو گاڵته‌پێكردن وا ئه‌ڵێن [ أُولَئِكَ الَّذِينَ طَبَعَ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ ] ئا ئه‌مانه خوای گه‌وره مۆری داوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا له هیچ شتێك تێنه‌گه‌ن [ وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءَهُمْ (١٦) ] وه شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان كه‌وتوون.
(17) [ وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ تَقْوَاهُمْ (١٧) ] وه ئه‌وانه‌یشی كه رێگای هیدایه‌تیان گرتۆته‌به‌رو هاتوونه‌ته سه‌ر ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره ئه‌وا خوای گه‌وره زیاتر هیدایه‌تیان ئه‌دات و دامه‌زراویان ده‌كات له‌سه‌ری و ته‌قوایان پێ ئه‌به‌خشێ.
(18) [ فَهَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا السَّاعَةَ أَنْ تَأْتِيَهُمْ بَغْتَةً فَقَدْ جَاءَ أَشْرَاطُهَا ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێكن جگه له هاتنی قیامه‌ت نه‌بێ كه له ناكاودا دێت كه زۆربه‌ی نیشانه‌كانی هاتووه [ فَأَنَّى لَهُمْ إِذَا جَاءَتْهُمْ ذِكْرَاهُمْ (١٨) ] وه كاتێكیش كه قیامه‌ت هات ئه‌و كاته یادخستنه‌وه‌و ته‌وبه كردن و ئیمان هێنان سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێ.
(19) [ فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - زانیاریت هه‌بێ و بزانه به‌وه‌ی كه هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی (اللَّه) نه‌بێ وه به‌رده‌وام به له‌سه‌ر ئه‌مه [ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ] (عبدالله¬ی كوڕی سه‌رجس) ده‌فه‌رمێت: هاتمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خواردنی ده‌خوارد منیش له‌گه‌ڵیدا خواردم، وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره لێت خۆش بێت، فه‌رمووی: (له تۆیش خۆش بێت)، وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داوای لێ‌خۆش بوونت بۆ بكه‌م؟ فه‌رمووی: (به‌ڵێ، بۆ خۆیشتان داوا بكه‌ن) وه ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه: وه داوای لێخۆشبوو‌ن بكه بۆ تاوانه‌كانی خۆت و بۆ باوه‌ڕدارانی پیاو و ئافره‌ت، كه ئه‌میش وروژاندن و هاندانه بۆ ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕداران داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه‌ن، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئه‌ی خه‌ڵكینه داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه‌ن، من له رۆژێكدا زیاتر له حه‌فتا جار داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره ده‌كه‌م و بۆ لای ده‌گه‌ڕێمه‌وه) [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَاكُمْ (١٩) ] وه خوای گه‌وره زانیاری هه‌یه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه له دونیادا ئه‌یكه‌ن یان له قیامه‌ت، یاخود به ڕۆژ ئه‌یكه‌ن یاخود به شه‌و، یاخود له شوێنی خۆتان ده‌یكه‌ن یان له سه‌فه‌ردا.
(20) [ وَيَقُولُ الَّذِينَ آمَنُوا لَوْلَا نُزِّلَتْ سُورَةٌ ] وه باوه‌ڕداران ئه‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی خوای گه‌وره سوورهتێك دانابه‌زێنێت كه فه‌رمان بكات به جیهادو كوشتاری كافران [ فَإِذَا أُنْزِلَتْ سُورَةٌ مُحْكَمَةٌ وَذُكِرَ فِيهَا الْقِتَالُ ] به‌ڵام كاتێك كه سووره‌تێكی موحكه‌م دابه‌زێ كه ماناكه‌ی ئاشكرا بێت، یان مه‌نسوخ نه‌بێ وه باسی كوشتاری كافرانی تیابێ {هه‌ندێك له سیفاتى مونافیقان} [ رَأَيْتَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ يَنْظُرُونَ إِلَيْكَ نَظَرَ الْمَغْشِيِّ عَلَيْهِ مِنَ الْمَوْتِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی دوودڵی و گومان له دڵیاندایه كه مونافیقانن ئه‌بینی كه ته‌ماشات ئه‌كه‌ن وه‌كو ته‌ماشا كردنی كه‌سێك كه له سه‌ره‌مه‌رگدا بێت كاتێك كه چاوی تێ ئه‌ڕوانێت له‌به‌ر ترسنۆكیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن [ فَأَوْلَى لَهُمْ (٢٠) ] هه‌ڕه‌شه‌و تیاچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حاڵیان وایه، یاخود باشتر وابوو كه گوێڕایه‌ڵ بوونایا.
(21) [ طَاعَةٌ وَقَوْلٌ مَعْرُوفٌ ] ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌یان بكردایه وه وته‌ی باشیان بوتایه ئه‌مه باشتر بوو بۆیان [ فَإِذَا عَزَمَ الْأَمْرُ ] وه كاتێك كه كاره‌كه جدی بوو، وه كوشتاری كافران ده‌ستیپێكرد [ فَلَوْ صَدَقُوا اللَّهَ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ (٢١) ] ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره ڕاستیان بكردایه‌و ئیمانیان بهێنایه‌و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌یان بكردایه ئه‌وه بۆیان باشتر بوو له‌وه‌ی كه سه‌رپێچی خوای گه‌وره بكه‌ن.
(22) [ فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِنْ تَوَلَّيْتُمْ أَنْ تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ (٢٢) ] ئایا دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له سه‌رده‌می نه‌فامیدا له‌سه‌ری بوون و پشت ئه‌كه‌ن له فه‌رمانی خوای گه‌وره و جیهاد كردن وه ئاشووب له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌نێنه‌وه وه په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیتان ناگه‌یه‌نن، واته: نابێ وا بكه‌ن.
(23) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فَأَصَمَّهُمْ وَأَعْمَى أَبْصَارَهُمْ (٢٣) ] ئه‌و سته‌مكارانه خوای گه‌وره نه‌فره‌تی لێ كردوون و له ڕه‌حمه‌تی خۆی دووری خستونه‌ته‌وه‌و كه‌ڕی كردوون له ئاستی بیستنی حه‌ق وه كوێری كردوون له ئاستی بینینی حه‌قدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی هیدایه‌ت نین.
(24) {بیركردنه‌وه‌و تێڕامان له قورئانى پیرۆز} [ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ] ئه‌وه بۆ له قورئان تێنافكرن و تێڕانامێنن و بیری لێ ناكه‌نه‌وه [ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا (٢٤) ] به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه وایه كه دڵیان قوفڵی لێدرابێت و داخرابێت و لێی تێنه‌گه‌ن.
(25) [ إِنَّ الَّذِينَ ارْتَدُّوا عَلَى أَدْبَارِهِمْ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْهُدَى الشَّيْطَانُ سَوَّلَ لَهُمْ وَأَمْلَى لَهُمْ (٢٥) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كوفر‌و پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه له ئیسلام له دوای ئه‌وه‌ی كه هیدایه‌تیان بۆ ڕوون بۆته‌وه‌و تێگه‌یشتوونه‌و موعجیزه‌ی ئاشكرایان بینیوه ئه‌مه شه‌یتان ئه‌م تاوان و كوفره‌یان بۆ ئه‌ڕازێنێته‌وه‌و بۆیان ئاسان ئه‌كات، وه به‌ڵێنی هیواو ئومێددرێژی و ته‌مه‌ن درێژیان پێ ئه‌دات و هه‌ڵیانده‌خه‌ڵه‌تێنێت.
(26) [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لِلَّذِينَ كَرِهُوا مَا نَزَّلَ اللَّهُ سَنُطِيعُكُمْ فِي بَعْضِ الْأَمْرِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِسْرَارَهُمْ (٢٦) ] ئه‌م مونافیقانه‌ی كه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌موشریكانیان ئه‌وت له هه‌ندێك شت‌دا ئێمه گوێڕایه‌ڵیتان ئه‌كه‌ین، واته: له دژایه‌تی كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، وه خوای گه‌وره خۆی ئاگای له نهێنی ئه‌م كه‌سانه هه‌یه.
(27) [ فَكَيْفَ إِذَا تَوَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ (٢٧) ] ئای له‌و كاته‌ی كه فریشته‌كان گیانیان ئه‌كێشن له كاتی گیانكێشانیاندا له ڕوویان ده‌ده‌ن وه له دوایانه‌وه لێیان ئه‌ده‌ن وه سزایان ئه‌ده‌ن، یاخود له كاتی جه‌نگدا كه ئه‌كوژرێن فریشته‌كان لێیان ده‌ده‌ن.
(28) [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمُ اتَّبَعُوا مَا أَسْخَطَ اللَّهَ وَكَرِهُوا رِضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ (٢٨) ] بۆچی مه‌لائیكه‌ت وا سزایان ئه‌ده‌ن؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان شوێنی شتێك كه‌وتن كه خوای گه‌وره پێی ناخۆش بوو خوای گه‌وره‌ی تووڕه ئه‌كرد له كوفر‌و سه‌رپێچی، وه ڕقیان له ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بوو به دوای ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره نه‌ئه‌گه‌ڕان له ئیمان هێنان و ته‌وحیدو كرده‌وه‌ی چاك، خوای گه‌وره‌ش كرده‌وه‌كانی به‌تاڵ كردنه‌وه.
(29) {ئابڕووبردنى مونافیقان} [ أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ أَنْ لَنْ يُخْرِجَ اللَّهُ أَضْغَانَهُمْ (٢٩) ] ئایا مونافیقان كه نه‌خۆشی گومان له دڵیاندایه وا گومان ئه‌به‌ن كه خوای گه‌وره ئه‌و ڕق و كینه‌و ئیره‌ییه‌ی كه له دڵیاندایه به‌رامبه‌ر ئیسلام و موسڵمانان ده‌ری ناكات و ئاشكرای ناكات و ئابڕوویان نابات.
(30) [ وَلَوْ نَشَاءُ لَأَرَيْنَاكَهُمْ فَلَعَرَفْتَهُمْ بِسِيمَاهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بێت ئه‌و مونافیقانه‌ت پێ نیشان ئه‌ده‌ین وه به شێوه‌یاندا ئه‌یانناسیته‌وه [ وَلَتَعْرِفَنَّهُمْ فِي لَحْنِ الْقَوْلِ ] وه هه‌موویانت پێ ناناسێنین به‌ڵام له قسه كردنیاندا ده‌رئه‌كه‌ون كه ئه‌مانه مونافیقن [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ أَعْمَالَكُمْ (٣٠) ] وه خوای گه‌وره زانیاری به كرده‌وه‌ی ئێوه هه‌یه‌و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه.
(31) {تاقیكردنه‌وه‌ى خواى گه‌وره} [ وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ حَتَّى نَعْلَمَ الْمُجَاهِدِينَ مِنْكُمْ وَالصَّابِرِينَ وَنَبْلُوَ أَخْبَارَكُمْ (٣١) ] وه ئێمه تاقیتان ئه‌كه‌ینه‌وه تا ده‌ركه‌وێت یان ببینین ئه‌وانه‌ی كه له ئێوه جیهاد ئه‌كه‌ن له پێناو خوای گه‌وره‌و ئارام ئه‌گرن وه تا هه‌واڵی ئێوه ده‌ركه‌وێت و ئاشكرا بێت.
(32) [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَشَاقُّوا الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْهُدَى لَنْ يَضُرُّوا اللَّهَ شَيْئًا وَسَيُحْبِطُ أَعْمَالَهُمْ (٣٢) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفریان كردووه‌و ڕێگریان كردووه له دینی خوای گه‌وره، وه دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایان كردووه - صلی الله علیه وسلم - وه سه‌رپێچیان كردووه له دوای ئه‌وه‌ی كه هیدایه‌تیان بۆ ڕوون بۆته‌وه‌و بۆ ده‌ركه‌وتووه‌و موعجیزه‌ی ئاشكرایان بینیوه به دڵنیایی ئه‌وانه هیچ زیانێك به خوای گه‌وره ناگه‌یه‌نن كاتێك كه كوفر ئه‌كه‌ن وه خوای گه‌وره كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه.
(33) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَلَا تُبْطِلُوا أَعْمَالَكُمْ (٣٣) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران گوێڕایه‌ڵی خوا‌و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - وه كرده‌وه‌كانتان به‌تاڵ مه‌كه‌نه‌وه به‌سه‌رپێچی كردن، یاخود به ڕیا، یاخود به‌هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌دین.
(34) {خواى گه‌وره له كافران خۆش نابێت} [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ مَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ فَلَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَهُمْ (٣٤) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافر بوونه‌و ڕێگریان كردووه له دینی خوای گه‌وره كه خه‌ڵكی موسڵمان بێ پاشان مردوونه به‌و حاڵهوهو كافر بوونه ئه‌وانه خوای گه‌وره هه‌رگیز لێیان خۆش نابێت.
(35) [ فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ ] وه ئێوه لاواز‌و بێ هێز مه‌بن له كاتی جه‌نگدا، وه ده‌ستپێشخه‌ری مه‌كه‌ن بۆ صوڵح و ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ كافراندا كه ئێوه زاڵ و باڵاده‌ست و به‌هێزن تا وا نه‌زانن كه ئێوه بێ هێزو لاوازن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ریان كرد ئێوه وه‌ری بگرن یان ئه‌گه‌ر پێویستتان بوو بیكه‌ن [ وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَاللَّهُ مَعَكُمْ وَلَنْ يَتِرَكُمْ أَعْمَالَكُمْ (٣٥) ] وه هه‌ر ئێوه به‌رزو بڵندو زاڵن به شمشێرو به به‌ڵگه له دونیا‌و قیامه‌تدا، وه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵتاندایه به سه‌رخستن و یارمه‌تیدان و پشتیوانی كردنتان، وه خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی كرده‌وه‌كانتان به‌تاڵ ناكاته‌وه‌و هیچی لێ كه‌م ناكات و به ته‌واوی پاداشتان ده‌داته‌وه
(36) [ إِنَّمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا لَعِبٌ وَلَهْوٌ ] ژیانی دونیا ته‌نها بریتییه له یاری و كات به‌سه‌ربردن [ وَإِنْ تُؤْمِنُوا وَتَتَّقُوا يُؤْتِكُمْ أُجُورَكُمْ وَلَا يَسْأَلْكُمْ أَمْوَالَكُمْ (٣٦) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیمان بێنن وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی ته‌واوتان ئه‌داته‌وه، وه فه‌رمانتان پێ ناكات به‌وه‌ی كه هه‌موو پاره‌كه‌تان به زه‌كات بده‌ن و له پێناو خوای گه‌وره بیبه‌خشن به‌ڵكو بڕێكی كه‌می كه له چلدا یه‌كه.
(37) [ إِنْ يَسْأَلْكُمُوهَا فَيُحْفِكُمْ تَبْخَلُوا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره داوا بكات هه‌موو پاره‌تان له پێناو خوای گه‌وره ببه‌خشن ئه‌و كاته به‌لاتانه‌وه قورس ئه‌بێ، واته: فه‌قیر ئه‌مێننه‌وه‌و ڕه‌زیلیش ئه‌كه‌ن و نایبه‌خشن [ وَيُخْرِجْ أَضْغَانَكُمْ (٣٧) ] وه ئه‌و كاته ڕق و كینه‌ش له دڵتان‌دا ده‌رئه‌كه‌وێ، واته: ده‌وڵه‌مه‌ند كه هه‌موو پاره‌كه‌ی بدات به فه‌قیر ئه‌و كاته ڕق و كینه ده‌رئه‌كه‌وێت.
(38) [ هَا أَنْتُمْ هَؤُلَاءِ تُدْعَوْنَ لِتُنْفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئا ئێوه كه‌سانێكن كه بانگ ئه‌كرێن له پێناو خوای گه‌وره‌دا ببه‌خشن [ فَمِنْكُمْ مَنْ يَبْخَلُ ] جا هه‌تانه ڕه‌زیلی و چروكی ئه‌كات [ وَمَنْ يَبْخَلْ فَإِنَّمَا يَبْخَلُ عَنْ نَفْسِهِ ] وه هه‌ر كه‌سێك ڕه‌زیلی بكات ئه‌وه زه‌ره‌رو زیانی ڕه‌زیلیه‌كه ته‌نها بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَاللَّهُ الْغَنِيُّ وَأَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ ] وه خوای گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته وه ئێوه‌ن كه فه‌قیرو موحتاجی خوای گه‌وره‌ن [ وَإِنْ تَتَوَلَّوْا يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ئێوه پشت هه‌ڵكه‌ن له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ئه‌وه خوای گه‌وره ئێوه له‌ناو ئه‌بات وه ئێوه ئه‌گۆڕێته‌وه به قه‌ومێكی تر‌و كه‌سانێكی تر ئه‌هێنێ [ ثُمَّ لَا يَكُونُوا أَمْثَالَكُمْ (٣٨) ] پاشان ئه‌و قه‌ومه وه‌كو ئێوه نابن به‌ڵكو ئیمان دێنن و گوێڕایه‌ڵ ده‌بن و له پێناو خوای گه‌وره‌دا ده‌به‌خشن، (ئه‌بو هوره‌یره) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه، هاوه‌ڵان فه‌رموویان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئێمه پشتهه‌ڵبكه‌ین خوای گه‌وره ده‌یانگۆڕێته‌وه پێمان و پاشان ئه‌وان وه‌كو ئێمه نابن؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ده‌ستی دای به شانی (سه‌لمانی فارسی)دا‌و پاشان فه‌رمووی: (ئه‌مه‌و قه‌ومه‌كه‌ی، وه ئه‌گه‌ر دین له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كان بێت ئه‌وا پیاوانێك له فارس ده‌ستی ده‌خه‌ن)، والله أعلم.