(1) سووره‌تی (مائيده) (واته: سفره‌و خوان، كه حه‌وارییه‌كانى عیسا داوایان لێ‌كرد كه داوا له خواى گه‌وره بكات له ئاسمانه‌وه سفره‌و خوانێكیان بۆ داببه‌زێنێت) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (١٢٠) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {وەفابوون بەرامبەر بە پەیمان} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُودِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران وه‌فاتان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌قدو به‌ڵێننامه‌و په‌یمانانه‌ى كه داوتانه به خوای گه‌وره وه له نێوان یه‌كتریشدا به‌یه‌كتریتان داوه جێبه‌جێی بكه‌ن و بیبه‌نه سه‌ر، یاخود ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره له قورئاندا حه‌ڵاڵى كردووه‌و حه‌رامى كردووه‌و فه‌رزى كردووه‌و دیارى كردووه ئێوه هه‌ڵیمه‌وه‌شێننه‌وه [ أُحِلَّتْ لَكُمْ بَهِيمَةُ الْأَنْعَامِ إِلَّا مَا يُتْلَى عَلَيْكُمْ ] خوای گه‌وره هه‌موو ئاژه‌ڵانی بۆتان حه‌ڵاڵ كردووه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئێستا باس ئه‌كرێ له‌سه‌رتان حه‌رام كراوه، (ئه‌نعام): به وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن ئه‌ووترێ [ غَيْرَ مُحِلِّي الصَّيْدِ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ ] ته‌نها له كاتی ئیحرامدا ئیحرامتان به‌ستبێ به حه‌ج یان به عومره ئه‌وكاته ڕاوكردن حه‌رامه وه قه‌ده‌غه‌یه لێتان تا ئیحرام ئه‌شكێنن [ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ مَا يُرِيدُ (١) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره بڕیار ئه‌دات وه ئه‌و حوكمانه ده‌رئه‌كات كه ویستی لێ بێت.
(2) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُحِلُّوا شَعَائِرَ اللَّهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌و دروشمانه‌ی خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه ئێوه حه‌ڵاڵی مه‌كه‌ن، یان ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رزی كردووه یان له كاتی ئیحرامدان شتێك مه‌كه‌ن كه كه‌موكوڕى بخاته ناو ئیحرامه‌كه‌تان [ وَلَا الشَّهْرَ الْحَرَامَ ] وه كوشتار كردن له مانگه حه‌رامه‌كان حه‌ڵاڵ مه‌كه‌ن كه (ذو القعدة و ذو الحجة و موحه‌ڕه‌م و ڕه‌جه‌ب)ه چونكه له‌و مانگانه‌دا كوشتار كردن حه‌رامه [ وَلَا الْهَدْيَ ] وه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كاتێك كه حاجیان بۆ حه‌ج دێن بۆ كه‌عبه له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئه‌یهێنن له وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن ڕێگری له‌وانه‌ش مه‌كه‌ن با خه‌ڵك بیهێنێ، یان خۆتان بیهێنن ئه‌مه به گه‌وره‌زانینى دروشمه‌كانى خواى گه‌وره‌یه [ وَلَا الْقَلَائِدَ ] وه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه ڕه‌شمه كراوه‌و ئه‌هێندرێت بۆ كه‌عبه‌ى پیرۆز رێگری لێ مه‌كه‌ن، یان ره‌شمه‌یان بكه‌ن و دیاریان بكه‌ن تا جیابكرێنه‌وه له ئاژه‌ڵى تر [ وَلَا آمِّينَ الْبَيْتَ الْحَرَامَ ] وه ڕێگری و كوشتارى ئه‌و كه‌سانه‌ش مه‌كه‌ن كه مه‌به‌ستیان هاتنه بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆزه بۆ حه‌ج یان بۆ عومره [ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنْ رَبِّهِمْ وَرِضْوَانًا ] كه مه‌به‌ستیان فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه به بازرگانی كردن وه مه‌به‌ستیان ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه به حه‌ج كردن [ وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَاصْطَادُوا ] وه كاتێكیش كه ئیحرامتان شكاند به حه‌ج یان به عومره ئه‌و كاته ڕاو بكه‌ن له غه‌یری حه‌ره‌مدا، هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه ئه‌وه بوو كه موشریكان ئه‌هاتن بۆ حه‌ج و عومره‌و (هه‌دی)یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئه‌هێنا موسڵمانیش ویستیان بده‌ن به‌سه‌ریاندا خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كرد مادام دێن بۆ حه‌ج و عومره ڕێگریان لێ مه‌كه‌ن با حه‌ج و عومره‌ی خۆیان بكه‌ن به‌ڵام دواتر ئه‌و ئایه‌ته نه‌سخ بۆوه كه خوای گه‌وره فه‌رمووی: [ فَلَا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَذَا ] (التَّوْبَة : ٢٨) له پاش ئه‌م ساڵ با ئیتر موشریك نزیكى كه‌عبه‌ی پیرۆز نه‌كه‌ون [ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ أَنْ صَدُّوكُمْ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَنْ تَعْتَدُوا ] وه ڕق و بوغز‌و كینه‌تان له كه‌سانێك واتان لێ نه‌كات كه ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ریان و سته‌میان لێ بكه‌ن كه ئه‌وان پێشتر له ساڵى حوده‌یبیه ڕێگری ئێوه‌یان كردووه له كه‌عبه‌ی پیرۆز، به‌ڵكو كار به فه‌رمایشتى خواى گه‌وره بكه‌ن به دادپه‌روه‌رى به‌رامبه‌ر هه‌موو كه‌سێك [ وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى ] وه ئێوه هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن له‌سه‌ر چاكه‌و ته‌قوای خوای گه‌وره [ وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ] وه هاوكاری یه‌كتری مه‌كه‌ن له‌سه‌ر خراپه‌و تاوان و دوژمنكاری و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر یه‌كتری [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٢) ] به دڵنیایى سزای خوای گه‌وره زۆر سه‌خته.
(3) {حەرامكراوەكان} [ حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ ] ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌رتان حه‌رامه مرداره‌وه بووه ته‌نها ماسی و كولله نه‌بێت [ وَالدَّمُ ] وه خوێن له‌سه‌رتان حه‌رامه كه بیخۆن ته‌نها جه‌رگ و سپڵ نه‌بێت [ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ ] وه گۆشتی به‌راز به‌هه‌موو شێوازێك حه‌رامه [ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ ] وه ئه‌وه‌ی كه بۆ غه‌یری خوا سه‌رئه‌بڕێ له‌سه‌ر بته‌كان و ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر ئه‌هێنرێ هه‌مووی حه‌رامه بیخۆن [ وَالْمُنْخَنِقَةُ ] وه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه ئه‌خنكێنرێن ئیتر خۆیان ئه‌خنكێن یان مرۆڤ ئه‌یانخنكێنێ ئه‌مه حه‌رامه [ وَالْمَوْقُوذَةُ ] وه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه بریندار ئه‌بن به به‌رد یان به چه‌قۆ یان به هه‌ر شتێكی تر‌و مردار ئه‌بنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رببڕێن ئه‌ویش حه‌رامه [ وَالْمُتَرَدِّيَةُ ] وه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه له‌سه‌ر شاخێك یان له‌سه‌ر شوێنێكی به‌رز به‌ر ئه‌بنه‌وه یان ئه‌كه‌ونه ناو بیره‌وه مردار ده‌بنه‌وه به‌بێ سه‌ربڕین ئه‌وانیش حه‌رامه [ وَالنَّطِيحَةُ ] وه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه شه‌ڕه شاخ و شۆق ئه‌كه‌ن ئه‌ویش به‌بێ سه‌ربڕین حه‌رامه كه مردار ببنه‌وه [ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ ] وه ئه‌وه‌ی كه دڕنده‌كان بیخوات وه‌كو شێر‌و پڵنگ و گورگ به‌بێ سه‌ربڕین مردار ئه‌بنه‌وه ئه‌وانیش حه‌رامه بۆ ئێوه بیخۆن [ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ ] ته‌نها له‌مانه‌ی كه باسمان كرد ئه‌وه‌ی فریا بكه‌ون و روحى له‌به‌ر مابێت و سه‌ری ببڕن ئه‌وه حه‌ڵاڵه [ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ ] وه ئه‌وه‌ی بۆ بته‌كان سه‌رئه‌بڕێ بۆ بهگهورهزانینیان ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه حه‌رامه [ وَأَنْ تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلَامِ ] وه تیروپشكیش كه له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا ئه‌یانكرد حه‌رامه: كه سێ داریان ئه‌هێنا له یه‌كیان ده‌یاننووسی بیكه، له یه‌كیان ده‌یاننووسی مه‌یكه، له یه‌كێكیان هیچیان نانوسی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بیكه بهاتایه‌ته‌وه ئیشه‌كه‌یان ئه‌كرد سه‌فه‌ر بوایه جه‌نگ بوایه هه‌ر شتێك بوایه، وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌یكه ده‌ربچوایه ئه‌وا ئیشه‌كه‌یان نه‌ئه‌كرد، وه ئه‌گه‌ر سپیه‌كه ده‌ربچووایه ئه‌وا دووباره‌یان ئه‌كرده‌وه تا یه‌كێك له‌و دووانه ده‌رئه‌چوو، ئه‌میش هه‌ر حه‌رامه‌و ئیشی سه‌رده‌می نه‌فامییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی زانیارى غه‌یبی تیایه وه به‌شێكه له فاڵچیه‌تی، له ئیسلامدا له جیاتى ئه‌مه نوێژى (ئیستیخاره) دانراوه [ ذَلِكُمْ فِسْقٌ ] ئه‌مانه‌ی كه باسمان كرد هه‌مووی فسق و له‌ڕێده‌رچوون و حه‌رام و تاوانه [ الْيَوْمَ يَئِسَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ دِينِكُمْ ] ئه‌مڕۆ كافران بێ ئومێد بوونه له دینه‌كه‌ی ئێوه كه بتانگهڕێننهوه بۆ سه‌ر دینی خۆیان [ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ ] ئێوه له‌وان مه‌ترسێن كه زاڵ‌بن به‌سه‌رتانداو ته‌نها له من بترسێن من سهرتاندهخهم به‌سه‌ریانداو پشتیوانتانم [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ] ئه‌مڕۆ دینه‌كه‌ی خۆم بۆتان ته‌واو كرد، هه‌رگیز پێویستتان به زیاده نابێت بیهێننه ناو دینهكهتانهوه، وه ئاشكرام كرد به‌سه‌ر هه‌موو دینهكاندا، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بیدعه‌ى حه‌سه‌نه له دیندا نیه، (ئیمامى مالیك) ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك له ئیسلامدا بیدعه‌یه‌ك بكات و بڵێت حهسهنهیه ئه‌وا بڕیارى ئه‌وه‌ى داوه كه پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - خیانه‌ت و ناپاكى له‌م دینه كردووه، چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: ئه‌مڕۆ من دینه‌كه‌ى خۆمم بۆتان ته‌واو كرد، بۆیه ئه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه دین نه‌بووبێت ئه‌مرۆیش دین نیه، وه ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌و كردى به به‌ڵگه له‌سه‌ر قسه‌كه‌ى) له پاش ئه‌م ئایه‌ته هیچ حه‌ڵاڵ و حه‌رامێك دانه‌به‌زى [ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي ] وه نیعمه‌تی خۆم ته‌واو ڕژاند به‌سه‌رتاندا به‌وه‌ی كه مهككهم بۆ ئازاد كردن و به‌سه‌ر كافراندا زاڵم كردن [ وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا ] وه ڕازی بووم كه ئیسلام دینی ئێوه بێ تا ڕۆژی قیامه‌ت، وه ئێوه‌یش رازى بن كه دینتان بێت، ئه‌مه دوا ئایه‌ت بووه له قورئانی پیرۆز دابه‌زی له (حَجَّةُ الْوَدَاع) له حه‌جی ماڵئاوایی له ڕۆژی عه‌ره‌فه له ڕۆژی جومعه‌دا كه پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - به پێوه راوه‌ستا بوو، وهههشتاو یه‌ك رۆژ پاش ئه‌م ئایه‌ته كۆچى دوایى كرد [ فَمَنِ اضْطُرَّ فِي مَخْمَصَةٍ ] وه هه‌ر كه‌سێك ناچار بوو ناچاری و برسیه‌تی وای لێ‌كرد كه مرداره‌وه‌بوو یان ئه‌و شتانه‌ی كه حه‌رامه بیخوات ئه‌وا دروسته، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر له برسا بمرێت ئه‌وكاته واجبه له‌سه‌رى بیخوات [ غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لِإِثْمٍ ] به‌ڵام به‌مه‌رجێك مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بێ كه سه‌رپێچی خوای گه‌وره بكات و بۆ تاوان بیخوات به‌ڵكو له ناچاریدا بیخوات [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٣) ] ئه‌وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(4) [ يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن چ شتێك بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵ كراوه [ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ ] بفه‌رمه ئه‌وانه‌ی كه پاك و به‌تام و چێژه ئه‌وه‌ی كه باسكراوه به‌شێوازێكى گشتى بۆتان حه‌ڵاڵ كراوه ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه وتمان: خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه باسی كرد [ وَمَا عَلَّمْتُمْ مِنَ الْجَوَارِحِ ] وه ئه‌و ڕاو كردنانه‌شتان بۆ حه‌ڵاڵه كه به سه‌گی ڕاو (تانجی) ده‌یكه‌ن و خۆتان فێری ڕاوتان كردوون، یاخود ئه‌و باڵندانه‌ی كه فێره ڕاوتان كردوون وه‌كو بازو هه‌ڵۆ و ئه‌وانه ئه‌گه‌ر له ڕاوه‌كه‌ی نه‌خواردو فێرتان كردبوو بۆ ئێوه‌ی بگرێ، وه ناوی خوای گه‌وره بهێنن كه سه‌گه‌كه به‌ر ئه‌ده‌ن ئه‌وه ئه‌و ڕاوه حه‌ڵاڵه [ مُكَلِّبِينَ ] ئه‌و سه‌گانه موعه‌له‌م و فێركراون كه چۆن ڕاو بكه‌ن [ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ اللَّهُ ] به‌و شێوازه‌ی كه خوای گه‌وره عه‌قڵی به ئێوه داوه‌و فێری كردوون ئێوه‌ش به‌و شێوازه سه‌گه‌كان فێربكه‌ن و ڕایانبێنن كه نێچیره‌كان بۆ ئێوه بگرن و خۆیان لێی نه‌خۆن، نیشانه‌ى فێر كردنیش ئه‌وه‌یه كه پێى بڵێیت بڕۆ بڕوات، وه بڵێیت راوه‌سته راوه‌ستێت، وه نێچیره‌كه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى بگرێت و خۆى نه‌یخوات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌م ئایه‌ته فه‌زڵى زانست و زانیارى و فیركردنى تێدایه: كه ئه‌و سه‌گانه‌ى فێركراو بن راوه‌كانیان حه‌ڵاڵه بۆمان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى فێرنه‌كرابێتن راویان حه‌رامه بۆمان) [ فَكُلُوا مِمَّا أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ ] ئه‌وه‌ی كه بۆ ئێوه‌یان گرت وتمان: ئه‌گه‌ر لێی خوارد دیاره ئه‌و سه‌گه بۆ خۆی گرتۆتی نابێ بیخۆی به‌ڵام كه گرتی و لێی نه‌خوارد وه ناوی خوای گه‌وره‌تان هێنا كاتێك كه سه‌گه‌كه به‌ر ئه‌ده‌ن ئه‌وه بیخۆن و حه‌ڵاڵه بۆتان، وه هه‌یشه له زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر لێیشى خواردبوو هه‌ر دروسته بیخۆن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (٤) ] به‌راستى لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره زۆر خێرایه.
(5) {سەربڕاوی ئەهلی كتاب حەڵاڵە بۆمان} [ الْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ ] ئه‌مڕۆ هه‌موو خواردنێكی پاك و چاك و به‌تام بۆ ئێوه حه‌ڵاڵ كراوه [ وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ ] (طَعَامُ) لێره مه‌به‌ست پێی سه‌ربڕاوه كه (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: سه‌ربڕاوی ده‌ستی ئه‌هلی كتاب له جووله‌كه‌و گاور بۆ ئێوه حه‌ڵاڵه، به‌ڵام بت په‌رست و ئاگر په‌رست و كافرانی تر له شیوعی و بێ دینهكانه سه‌ربڕاوی ده‌ستى ئه‌وان حه‌رامه [ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَهُمْ ] وه خواردنی ئێوه‌ش بۆ ئه‌وان بۆ ئه‌هلی كتاب حه‌ڵاڵه‌و ده‌توانن سه‌ربڕاوى خۆتانیان پێ بده‌ن [ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الْمُؤْمِنَاتِ ] وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه داوێن پاكن له باوه‌ڕداران ئه‌وانیش بۆتان حه‌ڵاڵن كه بیانهێنن [ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ ] وه ئه‌و ئافره‌ته داوێن پاكانه‌ی كه ئه‌هلی كتابن له گاور‌و جووله‌كه دروسته ماره‌یان بكه‌ن، به‌ڵام حه‌رامه ئافره‌تی كافر یان موشریك ماره بكه‌ی، وه دروست نیه ئافره‌تی موسڵمان بدرێ به ئه‌هلی كتابیش [ إِذَا آتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ] ئه‌گه‌ر هاتوو مارهیهكانیان بده‌نێ [ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ ] وه مه‌به‌ستتان له‌و ماره كردنه داوێن پاكی بێ نه‌ك زیناكردن و ئاشكراكردنی زینا، یاخود ده‌بێت پیاوانیش داوێن پاك بن و داوێن پیس و زیناكار نه‌بن [ وَلَا مُتَّخِذِي أَخْدَانٍ ] وه نابێت دۆستتان هه‌بێت و له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی تردا ڕابوێرن [ وَمَنْ يَكْفُرْ بِالْإِيمَانِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك كوفر به ئیمان بكات و كافر بێت ئه‌وه كرده‌وه‌كانی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه [ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٥) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش له زه‌ره‌رمه‌ندانه.
(6) {شێوازی دەستنوێژ شوشتن‌و تەیەموم كردن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران كه هه‌ستان بۆ نوێژ كردن ئه‌وه پێش نوێژ كردن ده‌ستنوێژ بشۆن (ده‌ستنوێژ واجبه له‌سه‌ر كه‌سێك كه ده‌ستنوێژى نه‌بێت، وه سوننه‌ته بۆ كه‌سێك كه ده‌ستنوێژى هه‌بێت، وه پێغه‌مبه‌رى خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - خوله‌فاى راشدین دهسنوێژیشیان هه‌بوایه بۆ هه‌موو نوێژێك ده‌ستنوێژیان ده‌شوشته‌وه، به‌ڵام هاوه‌ڵان وایان ناكرد، وه ده‌بێت پێش ده‌ستنوێژ بسم الله بكه‌یت) به‌م شێوازه: رووخسارتان بشۆن كه ئاو له ده‌م وه‌ردان و ئاو له لووت وهردانیش ئه‌گرێته‌وه، (شیخ عبدالرحمن بن ناصر السعدي) له ته‌فسیره‌كه‌یدا (په‌نجاو یه‌ك) حوكم له‌م ئایه‌ته ده‌رده‌كات زۆر به‌سوده بگه‌ڕێوه سه‌رى) [ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ ] وه ده‌سته‌كانیشتان له‌گه‌ڵ ئانیشكتان بشۆن (إِلَى) به‌مانای (مَعَ) دێت [ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ ] وه مه‌سحی سه‌رتان بكه‌ن، به‌هه‌ردوو ده‌ست له‌پێشه سه‌ره‌وه بۆ پشتى سه‌رو پاشان بیهێنیته‌وه بۆ پێشه‌وه، وه هه‌ردوو گوێش ده‌بێت مه‌سح بكرێ [ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ ] وه هه‌ردوو پێتان له‌گه‌ڵ قولهپێتاندا (كهعبتاندا) ئه‌و دوو ئێسقانه ڕه‌قه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بیانشۆن (إِلَى) دیسان به‌مانای (مَعَ) دێت، وه به (كهسرى لامى) [ وَأَرْجُلِكُمْ ] ده‌خوێنرێته‌وه، واته: مه‌سحى پێتان بكه‌ن كه (خوف) یان گۆرهویتان له پێ بوو [ وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُوا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو (جه‌نابه‌ت)تان له‌سه‌ر بوو له‌شگران بوون ئه‌وا غوسل ده‌ركه‌ن [ وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ ] وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون و نه‌تانتوانی غوسل ده‌ركه‌ن، یاخود له‌سه‌فه‌ردا بوون وه ئاو نه‌بوو [ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ ] یان یه‌كێك له ئێوه له‌سه‌رئاو گه‌ڕایه‌وه [ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ ] یاخود ئه‌گه‌ر جیماع و سهرجێییتان كرد له‌گه‌ڵ خێزانتاندا، (ابن عباس) ده‌فه‌رمووێ: (لَامَسْتُمُ) واته: جیماع كردن [ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا ] وه ئاو نه‌بوو ئه‌وا ته‌یه‌موم بكه‌ن به ڕووی زه‌وی، (عائیشه) ده‌فه‌رمێت: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - ده‌رچووین بۆ سه‌فه‌رێك ملوانكه‌كه‌م بزر بوو پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - مایه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ى و خه‌ڵكیش مانه‌وه‌و ئاو نه‌بوو هاتن بۆ لاى (ئه‌بو به‌كر)ى باوكم و گله‌ییان كرد‌و وتیان: نا‌بینیت (عائیشه) چى كردووه؟ (ئه‌بو به‌كر) هات پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - سه‌رى خستبووه سه‌ر رانم و خه‌وتبوو، وتى: پێغه‌مبه‌رى خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - خه‌ڵكیت هێشتۆته‌وه بۆ ملوانكه‌یه‌ك و ئاویش نیه زۆر گله‌یی لێكردم و به‌ده‌ستى ده‌یدا به كهلهكهمداو منیش بۆ ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - به‌خه‌به‌ر نه‌یات ناجولامه‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - هه‌ڵساو ئاو نه‌بوو خواى گه‌وره ئایه‌تى ته‌یه‌مومى دابه‌زاندو ته‌یه‌مومیان كرد [ فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ ] ( هه‌ردوو ناو له‌پت ده‌ده‌یت به زه‌ویداو فوى لێ ده‌كه‌یت و مه‌سحى ده‌م وچاو و هه‌ردوو ده‌ستى پێ ده‌كه‌یت) وه ته‌یه‌موم ته‌نها ده‌م و چاوه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌سدا [ مَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُمْ مِنْ حَرَجٍ ] خوای گه‌وره كه ئه‌مرتان پێ ده‌كات به ده‌ستنوێژو خۆپاك كردنه‌وه نایه‌وێ كه قورسی و بارگرانی بخاته سه‌ر شانتان، به‌ڵكو كارئاسانیتان بۆ ده‌كات به ته‌یه‌موم كردن له‌كاتى نه‌خۆشى و نه‌بوونى ئاودا [ وَلَكِنْ يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ ] به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ به‌مه له‌تاوان پاكتان بكاته‌وه وه نیعمه‌تی خۆی ته‌واو بڕژێنێ به‌سه‌رتان كه ئه‌گه‌ر ئاویش نه‌بوو ته‌یه‌موم بكه‌ن [ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٦) ] به‌ڵكو ئێوه‌ش شوكرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكه‌ن.
(7) [ وَاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] وه یادی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه كه گه‌وره‌ترینیان ناردنى ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری خوایه- صلى الله عليه وسلم - [ وَمِيثَاقَهُ الَّذِي وَاثَقَكُمْ بِهِ ] وه یادى ئه‌و عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانه بكه‌نه‌وه كه به‌ئێوه‌ی داوه، وه ئێوه به‌خوای گه‌وره‌تان دا كه خوای گه‌وره بپه‌رستن و شه‌ریكى بۆ دانه‌نێن، یاخود (به‌یعه‌ی عه‌قه‌به) بوو كه خه‌ڵكی مه‌دینه هاتن بۆ مه‌ككه‌و به‌یعه‌تیان به پێغه‌مبه‌ری خوادا- صلى الله عليه وسلم - كه ئه‌گه‌ر بچێت بۆ مه‌دینه بیپارێزن، وه ئه‌مه یادخستنه‌وه‌ى جوله‌كه‌یه كه خواى گه‌وره په‌یمان و به‌ڵێنى لێ وه‌رگرتوون كه شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكه‌ون [ إِذْ قُلْتُمْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ] كاتێك كه ئێوه وتتان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه فه‌رمایشتی تۆمان بیست وه گوێڕایه‌ڵیشت ئه‌بین [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٧) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌وه‌ی كه له‌ناو سینگدایه‌و دڵ شاردوویه‌تییه‌وه.
(8) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران دادپه‌روه‌ر بن به‌رامبه‌ر خێزان و مناڵه‌كانتان یان له نێوان خه‌ڵكدا، یان فه‌رمانڕه‌وایان هه‌مووتان دادپه‌روه‌ر بن بۆ خوای گه‌وره نه‌ك بۆ ریا‌و ناوبانگ ده‌ركردن [ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ ] شایه‌تى بده‌ن به‌دادپه‌روه‌ری [ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلَّا تَعْدِلُوا ] وه ڕق لێبونتان بۆ كه‌سانێك واتان لێ نه‌كات كه دادپه‌روه‌ر نه‌بن [ اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى ] به‌ڵكو ئێوه دادپه‌روه‌ر بن له نێوان دۆست و دوژمن‌دا ئه‌مه نزیكتره له ته‌قواوه یان نزیكتره له‌وه‌ی كه خۆتانی پێ بپارێزن له ئاگری دۆزه‌خ [ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (٨) ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن به‌ڕاستی خوای گه‌وره زانستێكی ورده‌كاری هه‌یه به كرده‌وه‌كانی ئێوه.
(9) [ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕدار بوونه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ (٩) ] كه لێخۆش‌بوونیان بۆ هه‌یه خوای گه‌وره له تاوانه‌كانیان خۆش ئه‌بێ وه ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه كه به‌هه‌شته.
(10) [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] وه ئه‌وانه‌ی كوفریان كردووه وه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ (١٠) ] ئه‌مانه هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن و ئه‌خرێنه دۆزه‌خه‌وه به‌هه‌میشه‌یى.
(11) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران یادی نیعمه‌تی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه [ إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَنْ يَبْسُطُوا إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ ] كاتێك كه كه‌سانێك ویستیان ده‌ستان لێ بكه‌نه‌وه‌و بتانكوژن، كه (به‌نو نه‌زیر) ویستیان له‌سه‌ربانێكه‌وه به‌ردێك به‌رده‌نه‌وه بان سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون و بیكوژن، به‌ڵام جبریل ئاگاداری كرده‌وه خوای گه‌وره به‌و شێوازه پاراستی، یان (كه‌عبى كوڕى ئه‌شره‌ف) ویستى له ماڵى خۆیدا پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكوژێت خواى گه‌وره پاراستى، وه پیاوێكى ده‌شتنشین كه شمشێره‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - هه‌ڵگرت و سێ جار وتى: كێ ده‌تپارێزێت له‌من؟ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: الله، به‌ئیزنى خوا شمشێره‌كه‌ى له‌ده‌ست به‌ر بووه‌و خواى گه‌وره پاراستى و ئه‌ویش له كابرا خۆش بوو [ فَكَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنْكُمْ ] وه ده‌ستی ئه‌وانی گرته‌وه له‌وه‌ی كه ئێوه بكوژن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (١١) ] وه با باوه‌ڕداران ته‌نها پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌ستن و سه‌رجه‌م كاره‌كانیان ته‌نها به‌خوای گه‌وره بسپێرن و ته‌وه‌كول بكه‌نه سه‌ر خوا.
(12) [ وَلَقَدْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَبَعَثْنَا مِنْهُمُ اثْنَيْ عَشَرَ نَقِيبًا ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره عه‌هدو به‌ڵێنی له به‌نی ئیسرائیل وه‌رگرت وه دوانزه نه‌قیبمان لێ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی كاروباریان به‌ڕێوه‌به‌رن، واته: ئه‌وانه‌ی كه گه‌وره‌ی قه‌ومه‌كه‌ن، پێغه‌مبه‌ری خوایش- صلى الله عليه وسلم - له‌شه‌وى (عه‌قه‌به) به‌یعه‌تى له دوانزه له ناودارو گه‌وره‌كانى ئه‌نصار وه‌رگرت كه سیانیان له (ئه‌وس) بوون و نۆیان له (خه‌زره‌ج) ئه‌مان چوون به‌یعه‌تیان له قه‌ومه‌كه‌یان وه‌رگرت بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ وَقَالَ اللَّهُ إِنِّي مَعَكُمْ ] وه خوای گه‌وره پێی فه‌رموون: من له‌گه‌ڵتانم به‌وه‌ی سه‌رتان ئه‌خه‌م و یارمه‌تیتان ئه‌ده‌م و پشتیوانی‌تان ئه‌كه‌م و ده‌تانپارێزم [ لَئِنْ أَقَمْتُمُ الصَّلَاةَ وَآتَيْتُمُ الزَّكَاةَ وَآمَنْتُمْ بِرُسُلِي ] ئه‌گه‌ر نوێژه‌كانتان بكه‌ن وه زه‌كاتی ماڵه‌كانتان بده‌ن وه ئیمان به پێغه‌مبه‌رانی من بێنن [ وَعَزَّرْتُمُوهُمْ ] وه به گه‌وره‌یان بزانن وه سه‌ریان بخه‌ن [ وَأَقْرَضْتُمُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا ] وه قه‌رزێكی باش به خوای گه‌وره بده‌ن به‌وه‌ى كه ببه‌خشن له پێناو خوای گه‌وره خوا پاداشتان ئه‌داته‌وه [ لَأُكَفِّرَنَّ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ ] ئه‌وه به دڵنیایى خوای گه‌وره تاوانه‌كانتان ئه‌سڕێته‌وه [ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] وه ئه‌تانخاته به‌هه‌شته‌وه كه پڕه له باخ و باخات و جۆگه‌له ئاو به‌ژێر دار‌و كۆشكه‌كاندا ئه‌ڕوات [ فَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ مِنْكُمْ ] وه له دوای ئه‌م عه‌هدو به‌ڵێنه هه‌ر كه‌سێك له ئێوه كوفر بكات [ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ (١٢) ] ئه‌وه ڕێگای ڕاستی وون كردووه‌و گومڕا بووه‌و له ڕێگای ڕاست لایداوه.
(13) [ فَبِمَا نَقْضِهِمْ مِيثَاقَهُمْ لَعَنَّاهُمْ ] جووله‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م به‌ڵێن و په‌یمانه‌یان شكاند‌و هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه خوای گه‌وره نه‌فره‌تی لێ كردن و له ڕه‌حمه‌ت و هیدایه‌تی خۆی ده‌ری كردن [ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً ] وه دڵیانمان ڕه‌ق كرد كه په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رناگرن [ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَنْ مَوَاضِعِهِ ] وه قسه‌و فهرموودهكانى خواى گه‌وره كه ئایه‌ته‌كانی ته‌ورات بوو له جێی خۆی ئه‌یانگۆڕی و ده‌ستكاریان ئه‌كردو ته‌ئویلیان ئه‌كرد (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه سه‌رجه‌م كتێبه ئاسمانیه‌كان قسه‌و فه‌رمووده‌ى خواى گه‌وره‌یه‌و دروستكراو نیه) [ وَنَسُوا حَظًّا مِمَّا ذُكِّرُوا بِهِ ] وه ئه‌وه‌ی كه یادیان خرایه‌وه له‌بیریان كرد كه چ به‌شێكیان هه‌یه له قیامه‌تدا ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن و ئیمان بێنن، یاخود كاریان پێ نه‌كرد [ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَى خَائِنَةٍ مِنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِنْهُمْ ] وه به‌رده‌وام ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ ئاگات لێیه‌و ئه‌بینی كه ئه‌وان خیانه‌ت و ناپاكی و خراپه‌كاری به‌رامبه‌ر تۆ‌و هاوه‌ڵانت ئه‌كه‌ن، پیلانتان بۆ داده‌ڕێژن ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێ [ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاصْفَحْ ] به‌ڵام تۆ لێیان ببوره‌و لێخۆش‌بوو به [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (١٣) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه چاكه‌كارن، دواتر ئه‌و ئایه‌ته نه‌سخ بۆوه به‌م ئایه‌ته‌ی سووره‌تی (ته‌وبه) [ قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ ] (التَّوْبَة: ٢٩) خوای گه‌وره ئه‌مری كرد به كوشتار كردنی كافران.
(14) [ وَمِنَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَى أَخَذْنَا مِيثَاقَهُمْ ] وه ئه‌وانه‌ی كه وتیان: ئێمه نه‌صاراو گاورین عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانمان له‌وانیش وه‌رگرت كه شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكه‌ون و ئیمانى پێ بێنن و سه‌ریبخه‌ن [ فَنَسُوا حَظًّا مِمَّا ذُكِّرُوا بِهِ ] ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنه‌یان له‌بیر كرد كه لێیان وه‌رگیرابوو، وه پشتگوێ‌یان خست [ فَأَغْرَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] له سزاى ئه‌و كاره‌یان ئێمه‌یش تا ڕۆژی قیامه‌ت ڕق و كینه‌و دژایه‌تیمان خستۆته نێوانیانه‌وه، نێوان گاور‌و جووله‌كه، یاخود نێوان گاوره‌كان خۆیان كه چه‌ند فیرقه‌و تاقم و گروپێكن و دژایه‌تى یه‌كترى ده‌كه‌ن [ وَسَوْفَ يُنَبِّئُهُمُ اللَّهُ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ (١٤) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره هه‌واڵیان پێ ده‌دات سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌كانی خۆیان وه ئاگاداریان ئه‌كاته‌وه وه سزایان ئه‌دات له‌سه‌ری.
(15) [ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءَكُمْ رَسُولُنَا ] ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوران ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری ئێمه كه محمده- صلى الله عليه وسلم - بۆ ئێوه هاتووه به هیدایه‌ت و دینى حه‌ق [ يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِمَّا كُنْتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْكِتَابِ ] كه زۆرێك له‌و شتانه‌ی كه ئێوه له ته‌ورات و ئینجیل دا ده‌تانشارده‌وه‌و ده‌ستكاریتان دهكردو ده‌تانگۆڕى ئه‌م بۆتانى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ری ئه‌خات وه‌كو ئایه‌تی ڕه‌جم و چیرۆك و به‌سه‌رهاتی هاوه‌ڵانی ڕۆژی شه‌ممه كه خوای گه‌وره كردنی به مه‌یمون و به‌راز [ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ ] هێشتا له زۆرێكیش له‌و شتانه‌ی كه ئێوه ئه‌یشارنه‌وه ڕوونى ناكاته‌وه كه بێ‌سود بێت و لێتان ئه‌بوورێ [ قَدْ جَاءَكُمْ مِنَ اللَّهِ نُورٌ ] بۆیه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه نوورێكتان بۆ هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوایه- صلى الله عليه وسلم - یان ئیسلامه یان قورئانه [ وَكِتَابٌ مُبِينٌ (١٥) ] وه كتابێكی ئاشكراش كه قورئانی پیرۆزه.
(16) [ يَهْدِي بِهِ اللَّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلَامِ ] به‌هۆی ئه‌و قورئانه‌وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و ڕێگای سه‌لامه‌تی و پارێزراوی له سزای خوا وه ڕێگای گه‌یشتن به (دار السلام) كه به‌هه‌شته بكه‌وێت [ وَيُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ ] وه ده‌ریان ده‌كات له تاریكییه‌كانی كوفر‌و شیرك و گومڕایی بۆ ڕووناكی ئیسلام و ئیمان و سوننه‌ت و چاكه به ئیزنی خوای گه‌وره [ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (١٦) ] وه هیدایه‌تیان ئه‌دات بۆ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره.
(17) [ لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه كافر بوون كه ئه‌یانووت: به‌ڕاستی خوای گه‌وره عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه‌و عیسى خوایه ئه‌مانه كافرن [ قُلْ فَمَنْ يَمْلِكُ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا إِنْ أَرَادَ أَنْ يُهْلِكَ الْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: كێ توانای به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌دا هه‌یه و ئه‌توانێ ڕێگری له خوای گه‌وره بكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێ عیسای كوڕی مه‌ریه‌م و مه‌ریه‌می دایكیشی له‌ناوبدات؟ ئه‌ی كه مه‌ریه‌م مرد كێ هه‌بوو بتوانێ مردنی لێ بگه‌ڕێنێته‌وه؟ یان كه ئێوه ئه‌ڵێن: عیسى كوژراوه ئه‌گه‌ر ئه‌مه خوا بوایه چۆن خوا ئه‌كوژرێ؟! چۆن خوا له خاچ ئه‌درێ؟! چۆن خوا ناتوانێ به‌رگری له خۆی بكات؟! [ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ] نه‌ك ئه‌مانه به‌ڵكو ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه خوای گه‌وره بیه‌وێ هه‌موویان له‌ناو بدات كێ هه‌یه ڕێگری له خوای گه‌وره بكات و مه‌نعی خوای گه‌وره بكات؟! به دڵنیایى كه‌س نیه [ وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ] وه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له نێوانیان دا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ] خوای گه‌وره ئه‌وه‌ى ویستی لێ بێت دروستى ده‌كات وه‌كو چۆن عیسای به‌بێ باوك دروستكرد، وه ئاده‌می به‌بێ دایك و باوك دروستكرد [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٧) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(18) {جولەكەو گاور دەڵێن: ئێمە نەوەو خۆشەویستی خواین!} [ وَقَالَتِ الْيَهُودُ وَالنَّصَارَى نَحْنُ أَبْنَاءُ اللَّهِ وَأَحِبَّاؤُهُ ] وه جووله‌كه‌و گاور ئه‌یانووت: ئێمه نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ین و خوای گه‌وره سزای ئێمه نادات [ قُلْ فَلِمَ يُعَذِّبُكُمْ بِذُنُوبِكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: باشه ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی خواى گه‌وره‌ن بۆچی خوای گه‌وره هه‌ر له دونیادا به‌هۆی تاوانه‌كانتانه‌وه سزاتان ئه‌دات و تووشی كوشتنتان ده‌كات و شێوه‌تان ئه‌گۆڕێ بۆ مه‌یمون و به‌راز؟ وه له قیامه‌تیشدا سزای سه‌ختی ئاگرى دۆزه‌خى بۆتان داناوه [ بَلْ أَنْتُمْ بَشَرٌ مِمَّنْ خَلَقَ ] به‌ڵكو ئێوه‌ش مرۆڤێكن وه‌كو سه‌رجه‌م ئه‌و مرۆڤانه‌ی تر كه خوای گه‌وره دروستی كردوون [ يَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره ویستی لێ بێت له هه‌ر كه‌سێك خۆش بێ خۆش ئه‌بێ به فه‌زڵ و چاكه‌ى خۆى، وه ویستى لێبێت سزای هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات به دادپه‌روه‌رى خۆى [ وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ] وه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به‌تاك و ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وتى تیادا ده‌كات [ وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ (١٨) ] وه سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.
(19) [ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءَكُمْ رَسُولُنَا ] ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌وه محمد- صلى الله عليه وسلم - كه پێغه‌مبه‌رو نێردراوى ئێمه‌یه بۆ ئێوه هات [ يُبَيِّنُ لَكُمْ عَلَى فَتْرَةٍ مِنَ الرُّسُلِ ] كه دینتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه كه سه‌رده‌م و ماوه‌یه‌كه پێغه‌مبه‌ران نه‌هاتوونه‌و پچڕاون، كه ئیمامى (بوخارى) له (سه‌لمانى فارسی)ه‌وه ده‌فه‌رمێت: ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى تیادا نه‌هاتووه (شه‌ش سه‌د) ساڵ بووه [ أَنْ تَقُولُوا مَا جَاءَنَا مِنْ بَشِيرٍ وَلَا نَذِيرٍ ] بۆ ئه‌وه‌ی دواتر نه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار هیچ موژده‌ده‌رو ترسێنه‌رێك بۆ ئێمه نه‌هاتووه كه ئاگادارمان بكاته‌وه [ فَقَدْ جَاءَكُمْ بَشِيرٌ وَنَذِيرٌ ] ئه‌وه به‌دڵنیایی عوزرتان نه‌ما موژده‌ده‌رو ترسێنه‌رتان بۆ هات كه پێغه‌مبه‌ری خوایه- صلى الله عليه وسلم - ، (ابن عباس) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رمووێ: له نێوان له دایك بوونی عیسى و هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - (پێنج سه‌دو شه‌ست و نۆ) ساڵ بووه [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٩) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(20) {گفتوگۆی نێوان مو‌سا- صلی الله علیه وسلم - و بەنی ئیسرائیل} [ وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَعَلَ فِيكُمْ أَنْبِيَاءَ ] كاتێك مو‌سا- صلى الله عليه وسلم - به قه‌ومه‌كه‌ی فه‌رموو ئه‌ی قه‌ومی خۆم یادی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه كه له‌ناو ئێوه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی هه‌ڵبژاردووه‌و ناردووه‌و به‌رده‌وام پێغه‌مبه‌رتان له‌ناودا بووه [ وَجَعَلَكُمْ مُلُوكًا ] وه چه‌نده‌ها مه‌لیك و پادشای له‌ناو ئێوه‌دا داناوه وه موڵكی پێ به‌خشیوون، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: له‌ناو به‌نى ئیسرائیل ئه‌گه‌ر پیاو خێزان و ماڵ و خزمه‌تكارى هه‌بوایه پێى ده‌وترا پاشا [ وَآتَاكُمْ مَا لَمْ يُؤْتِ أَحَدًا مِنَ الْعَالَمِينَ (٢٠) ] وه ئه‌وه‌ی به ئێوه‌ی به‌خشیووه به‌هیچ كه‌سێكی تری نه‌به‌خشیووه له جیهاندا له‌سه‌رده‌مى خۆتاندا.
(21) [ يَا قَوْمِ ادْخُلُوا الْأَرْضَ الْمُقَدَّسَةَ الَّتِي كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ ] ئه‌ی قه‌ومی خۆم بڕۆنه ناو ئه‌و زه‌ویه پاك و پیرۆزه كه قودسه كه خوای گه‌وره له‌سه‌رتانی نووسیوه كه بچنه ناویه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه پیاوچاك بن ئه‌چنه ناویه‌وه‌و تیایدا جێگیر‌و نیشته‌جێ ئه‌بن، یان خواى گه‌وره به‌ڵێنى پێداون [ وَلَا تَرْتَدُّوا عَلَى أَدْبَارِكُمْ فَتَنْقَلِبُوا خَاسِرِينَ (٢١) ] به‌ڵام هه‌ڵمه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و واز له گوێڕایه‌ڵی من و جیهاد كردن مه‌هێنن ئه‌و كاته خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندی دونیا‌و قیامه‌ت ئه‌بن.
(22) [ قَالُوا يَا مُوسَى إِنَّ فِيهَا قَوْمًا جَبَّارِينَ ] وتیان: ئه‌ی موسى له‌ناو قودسدا قه‌ومێكی تیایه كه زۆر به‌هێزو زۆر گه‌وره‌ن كه (عیملاقهكانن) [ وَإِنَّا لَنْ نَدْخُلَهَا حَتَّى يَخْرُجُوا مِنْهَا ] تا ئه‌وان ده‌رنه‌چن ئێمه ناچینه ناویه‌وه [ فَإِنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا فَإِنَّا دَاخِلُونَ (٢٢) ] ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌رچوون ئه‌و كاته ئێمه ئه‌چینه ژووره‌وه، به‌ڵام كوشتاری ئه‌وان ناكه‌ین.
(23) [ قَالَ رَجُلَانِ مِنَ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمَا ] دوو پیاو له‌وانه‌ی كه له خوای گه‌وره ئه‌ترسان و خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاندبوو به‌سه‌ریان به ئیمان و به یه‌قین، وه خه‌ڵكى رێزى لێ ده‌گرتن كه (یوشه‌ع بن نون) و (كاله‌ب بن یوقنا) بوون كه له دوانزه نه‌قیبه‌كه بوون، وتیان: [ ادْخُلُوا عَلَيْهِمُ الْبَابَ ] بڕۆن له ده‌رگاوه بچنه ژووره‌وه بۆ لای ئه‌و قه‌ومه [ فَإِذَا دَخَلْتُمُوهُ فَإِنَّكُمْ غَالِبُونَ ] ته‌نها بڕۆنه ژووره‌وه سه‌رده‌كه‌ون و متمانه‌تان به‌به‌ڵێنی خوای گه‌وره هه‌بێ خوای گه‌وره وه‌عدی داوه ئێوه سه‌رئه‌خات [ وَعَلَى اللَّهِ فَتَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٢٣) ] وه ئێوه ته‌نها پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
(24) [ قَالُوا يَا مُوسَى إِنَّا لَنْ نَدْخُلَهَا أَبَدًا مَا دَامُوا فِيهَا فَاذْهَبْ أَنْتَ وَرَبُّكَ فَقَاتِلَا إِنَّا هَاهُنَا قَاعِدُونَ (٢٤) ] وتیان: ئه‌ی مو‌سا- صلى الله عليه وسلم - ئێمه هه‌رگیز ناچینه ناو قودسه‌وه تا ئه‌وان له‌و شاره‌دا بن، تۆ خۆت و خواكهت بڕۆن كوشتار بكه‌ن ئێمه‌ش لێره دائه‌نیشین و ئه‌م جێگایه به‌جێ ناهێلین و شه‌ڕو كوشتاری ئه‌وان به ئێمه ناكرێ، ئه‌مه له ترس و تێكشكاندن و سه‌رپێچى و عینادیدا وایان وت، به‌ڵام هاوه‌ڵان له غه‌زاى (به‌در) وتیان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - ئێمه وه‌ك به‌نى ئیسرائیل ناڵێین تۆ خۆت و خواكهت بڕۆن كوشتار بكه‌ن و ئێمه لێره داده‌نیشین به‌ڵكو ئه‌گه‌ر پێشمان بكه‌ویت بۆ ناو ده‌ریا شوێنت ده‌كه‌وین و به دواتدا دێین و له پێش و پاش و لاى راست و چه‌پت كوشتار ده‌كه‌ین، پێغه‌مبه‌رى خوایش- صلى الله عليه وسلم - رووى پیرۆزى گه‌شایه‌وه‌و پێى خۆش بوو.
(25) [ قَالَ رَبِّ إِنِّي لَا أَمْلِكُ إِلَّا نَفْسِي وَأَخِي ] موسى- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من ته‌نها خۆم و هارونی برامم كه‌سی تر گوێڕایه‌ڵیم ناكات [ فَافْرُقْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ (٢٥) ] وه جیاوازی بخه‌ره نێوان ئێمه‌و ئه‌م قه‌ومه فاسقهوهو ئه‌گه‌ر سزای ئه‌وان ئه‌ده‌ی سزای ئێمه مه‌ده، وه خۆت بڕیار بده له نێوانماندا.
(26) [ قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيْهِمْ أَرْبَعِينَ سَنَةً يَتِيهُونَ فِي الْأَرْضِ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌م زه‌ویه پیرۆزه كه قودسه ئه‌وه چل ساڵ حه‌رامی ئه‌كه‌م له‌سه‌ریان بچنه ناوى به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌چوون كوشتاری ئه‌و قه‌ومه بكه‌ن له‌ناو قودسدا، وه سه‌ریان لێ ئه‌شێوێ له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویداو دێن و ئه‌ڕۆن و سه‌رگه‌ردان ده‌بن، كه له‌زه‌وی (سه‌ینائه) به‌بێ ئه‌وه‌ی شاری قودس بدۆزنه‌وه، وه‌كو (ابن عباس)یش ده‌فه‌رمووێ: چل ساڵ سه‌ریان لێشێواو ڕێگایان لێ ون بوو موسى و هارونیشیان له‌گه‌ڵدا بوو ئه‌هاتن و ئه‌ڕۆیشتن ئه‌و شاره‌یان نه‌ئه‌دۆزیه‌وه، له‌م چل ساڵه‌دا بوو كۆمه‌ڵێك موعجیزه بۆ موسى روویدا له دابه‌زینى گه‌زۆ و سوێسكه‌و سێبه‌ر كردنى هه‌ور بۆیان و ده‌ركردنى ئاو له به‌ردى ره‌ق، پاشان هارون كۆچى دوایى كرد‌و موسایش سێ ساڵ دواى ئه‌و كۆچى دوایى كرد، وه زۆربه‌ى به‌نى ئیسرائیل له‌م ماوه‌ى چل ساڵه‌دا مردن، تا دوای چل ساڵه‌كه خوای گه‌وره (یوشه‌عی كوڕی نون)ی كرد به پێغه‌مبه‌رو ناردى و ئه‌وان چوون فه‌تحی (بیت المقد‌س)یان كرد له رۆژى هه‌ینى پاش عه‌صر، وه خواى گه‌وره فه‌رمانى به (یوشع) كرد پێیان بڵێ كه چوونه (به‌یتولمه‌قدیس) به كوڕنوشه‌وه بچن و داواى لێ‌خۆش بوون بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وان گۆڕیان وه‌كو له سوره‌تى (به‌قهره)دا باسمان كرد [ فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ (٢٦) ] تۆ ئه‌ی مو‌سا خه‌فه‌ت مه‌خۆ له‌و كه‌سه فاسق و له‌ڕێ ده‌رچووانه هه‌ر سزایه‌كیان بده‌م شایانین.
(27) {بەسەرهاتی هەردوو كوڕەكەی ئادەم- صلی الله علیه وسلم -} [ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ابْنَيْ آدَمَ بِالْحَقِّ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ هه‌واڵی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی ئاده‌میان به‌حه‌ق بۆ بگێڕه‌وه واته: به ئاشكرا‌و بێ زیادو كه‌م و گۆڕان و ئاڵۆزى، كه زانایان ده‌فه‌رموون: یه‌كێكیان ناوی (قابیل) بوو ئه‌وه‌ی تر ناوی (هابیل) بووه [ إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًا ] ئاده‌م و حه‌وا ساڵى كچ و كوڕێكیان ده‌بوو كچى ئه‌م ساڵیان ده‌دا به كوڕى ساڵه‌كه‌ى تر‌و به پێچه‌وانه‌وه بۆ ناچارى و بڵاوبوونه‌وه‌ى مرۆڤ، خوشكه‌كه‌ى هابیل جوان نه‌بوو خوشكه‌كه‌ى قابیل جوان بوو ویستى نه‌یدا به هابیل و بۆ خۆى بێت، وه ئاده‌مى باوكیان رێگرى لێكرد‌و وتى: چۆن ده‌بێت خوشكى خۆت بخوازیت، (قابیل) هه‌ر سور بوو له‌سه‌رى، (ئاده‌م) فه‌رمووى: خێرێك بكه‌ن له كێتان قه‌بوڵ كرا بۆ ئه‌وه‌تان ده‌بێت، كه خێرێكیان كرد [ فَتُقُبِّلَ مِنْ أَحَدِهِمَا ] له یه‌كێكیان قبووڵ كرا كه (هابیل) ئاژه‌ڵی هه‌بووه به‌رانێكی قه‌ڵه‌وی هێناو كردی به‌خێرو خوای گه‌وره لێی قبووڵ كردووه [ وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ الْآخَرِ ] وه قابیل دانه‌وێڵه‌و كشتو‌كاڵى هه‌بووه گه‌نمی خراپی هێناو خوای گه‌وره لێی قبووڵ نه‌كرد [ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ ] ئه‌میش له حه‌سوودیدا وتی: ئه‌بێ بتكوژم [ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (٢٧) ] (هابیل)یش به براكه‌ی وت: خوای گه‌وره خێر له كه‌سانێك قبووڵ ده‌كات كه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه ماڵی باش ببه‌خشن.
(28) [ لَئِنْ بَسَطْتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِي ] ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ستدرێژ بكه‌یته سه‌رم و مه‌به‌ستت كوشتنم بێت و بۆ ئه‌وه‌ی بمكوژیت [ مَا أَنَا بِبَاسِطٍ يَدِيَ إِلَيْكَ لِأَقْتُلَكَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ (٢٨) ] ئه‌وه من ده‌ستت بۆ درێژ ناكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتكوژم چونكه من له الله ى په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان ئه‌ترسێم، (عبدالله¬ى كوڕى عه‌مر) ده‌فه‌رمێت: سوێند به خوا له‌و به‌هێزتر بوو به‌ڵام له ترسى خوا ده‌ستى لێنهكردهوهو نه‌یكوشت، وه له كاتى فیتنه‌دا كه موسڵمانان یه‌كترى ده‌كوژن پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: وه‌كو كوڕه‌كه‌ى ئاده‌م بن (واته كوژراو بن نه‌ك بكوژ) (ئه‌یوبى سوختیانى) ده‌فه‌رمێت: یه‌كه‌م كه‌س له‌م ئوممه‌ته ئه‌م ئایه‌ته‌ى جێبه‌جێ كرد‌و ده‌ستى نه‌كرده‌وه تا به ناحه‌ق شه‌هیدیان كرد (ئیمامى عوسمان) بوو.
(29) [ إِنِّي أُرِيدُ أَنْ تَبُوءَ بِإِثْمِي وَإِثْمِكَ ] من ئه‌مه‌وێ تۆ تاوانی كوشتنی من و تاوانی پێشتری خۆتیش هه‌ڵبگری [ فَتَكُونَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ ] ئه‌و كاته ئه‌بیته هاوه‌ڵی دۆزه‌خ و ئه‌چیته دۆزه‌خه‌وه [ وَذَلِكَ جَزَاءُ الظَّالِمِينَ (٢٩) ] كه ئه‌میش سزای هه‌موو سته‌مكارانه.
(30) [ فَطَوَّعَتْ لَهُ نَفْسُهُ قَتْلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُ ] نه‌فسی خراپه‌كاری هانی دا‌و بۆی ئاسان كرد‌و بۆى رازانده‌وه كه براكه‌ی خۆی بكوژێ و كوشتى به شیشێك یان به به‌رد یان خنكاندى [ فَأَصْبَحَ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٣٠) ] وه دواتر له زه‌ره‌رمه‌ندان بوو، (تا رۆژى قیامه‌ت هه‌ركه‌سێك بكوژرێت به‌شێك له تاوانه‌كه‌ى له‌سه‌ر (قابیله) چونكه یه‌كه‌م كه‌س بوو كه كوشتنى داهێنا به‌بێ ئه‌وه‌ى له تاوانى بكوژه‌كه كه‌م بێته‌وه).
(31) [ فَبَعَثَ اللَّهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِي الْأَرْضِ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كوشتن بوو له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ڕوویدا نه‌یزانی چۆن براكه‌ی بشارێته‌وه، وه چه‌نده‌ها ڕۆژ به‌سه‌ر شانییه‌وه بوو دڕنده‌و باڵنده ئه‌یانوویست داینێت بۆ ئه‌وه‌ی بیخۆن ئه‌ویش ده‌ستی تێ نه‌ئه‌چوو داینێت خوای گه‌وره قه‌له‌ڕه‌شێكی نارد له زه‌ویدا ئه‌گه‌ڕا [ لِيُرِيَهُ كَيْفَ يُوَارِي سَوْءَةَ أَخِيهِ ] بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بدات چۆن لاشه‌ی براكه‌ی بشارێته‌وه، واته: دوو قه‌له‌ڕه‌ش یه‌كیان ئه‌وی تری كوشت وه دواتر چاڵی بۆ هه‌ڵكه‌ندو كردییه ناوێوه‌و خۆڵى پیادا كرد [ قَالَ يَا وَيْلَتَا ] وتی: هاوار بۆ خۆم (وشه‌یه‌كه بۆ په‌شیمانی و غه‌م و خه‌فه‌ت تیاچوون به‌كاردێت) [ أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَذَا الْغُرَابِ ] ئایا من ناتوانم و بێده‌سه‌ڵات بوومه ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه‌شم پێ نه‌كرا [ فَأُوَارِيَ سَوْءَةَ أَخِي ] كه لاشه‌و ته‌رمی براكه‌م له‌ناو خۆڵدا بشارمه‌وه [ فَأَصْبَحَ مِنَ النَّادِمِينَ (٣١) ] وه بوو به كه‌سێك له په‌شیمانان.
(32) [ مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ كَتَبْنَا عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ ] له پێناو ئه‌م كوشتنه‌دا كه یه‌كه‌م كوشتن بوو له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ڕوویدا، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م خوێن له‌ناو ئه‌واندا ڕژا، وه ئه‌وان زیاتر خوێنڕێژی له‌ناویاندا بووه‌و پێغه‌مبه‌رانیان كوشتووه: له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی و به‌تایبه‌تی به‌نو ئیسرائیلمان نووسی وه ته‌شریعمان كرد‌و رامانگه‌یاند كه هه‌ر كه‌سێك به‌ناحه‌ق كه‌سێك بكوژێ كه تۆڵه سه‌ندنه‌وه نه‌بێت و كه‌سێكى به ناحه‌ق نه‌كوشتبێت، یاخود فه‌سادى له‌سه‌ر زه‌وی نه‌نابێته‌وه، واته: شه‌ریكى بۆ خوا دانه‌نابێت، یان كوفرى نه‌كردبێت، یان ڕێگری و چه‌ته‌یى نه‌كردبێت (ئه‌وه‌ى ئه‌مانه بكات ده‌كوژرێت به‌ڵام حاكمى موسڵمان ده‌یانكوژێت نه‌ك تاكه تاكى خه‌ڵكى) [ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا ] یه‌ك كه‌سێك بكوژیت وه‌كو ئه‌وه وایه كه هه‌موو خه‌ڵكت كوشتبێت له تاواندا [ وَمَنْ أَحْيَاهَا ] وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش بژێنیته‌وه‌و ئه‌توانی بیكوژی به‌ڵام له‌به‌ر خوا لێی خۆش ئه‌بیت، یان كه‌سێك ڕزگار ئه‌كه‌یت له خنكاندن و سووتاندن و تیاچوون [ فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا ] وه‌ك ئه‌وه وایه كه هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر ڕووی زه‌ویت ژیاندبێته‌وه‌و ڕزگار كردبێت له ئه‌جرو پاداشتدا [ وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِالْبَيِّنَاتِ ] وه پێغه‌مبه‌رانی ئێمه به‌به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا بۆ لای خه‌ڵكى هاتوون و ناردوومانن [ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ بَعْدَ ذَلِكَ فِي الْأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ (٣٢) ] پاشان زۆرێك له خه‌ڵكی له دوای ناردنی پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ر زه‌ویدا ئیسراف و خراپه‌كاری ئه‌كه‌ن له كوشتندا.
(33) [ إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا ] سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌كه‌ن (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر موسڵمانیش بن) كه ڕێگری له خه‌ڵكى بكه‌ن و چه‌ته‌یی بكه‌ن وه له‌سه‌ر زه‌وی ئاشووب و فه‌ساد بنێنه‌وه‌و ماڵی خه‌ڵكى ببه‌ن و خه‌ڵكی بكوژن [ أَنْ يُقَتَّلُوا ] ئه‌مانه ئه‌بێ بكوژرێنه‌وه، واته: ئه‌گه‌ر ڕێگریان له خه‌ڵكى كرد‌و خه‌ڵكیان كوشت كه گیران ئه‌مانه ئه‌كوژرێنه‌وه [ أَوْ يُصَلَّبُوا ] یاخود ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیان كوشت و ماڵه‌كه‌شیان برد ئه‌و كاته ئه‌مان ئه‌كوژرێن و هه‌ڵئه‌واسرێن و له خاچ ئه‌درێن [ أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلَافٍ ] وه ئه‌گه‌ر ماڵیان برد‌و نه‌یانكوشت ئه‌و كاته ده‌ستی ڕاست و پێی چه‌پیان ئه‌بڕێته‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه [ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ] یاخود ئه‌گه‌ر كه‌سیان نه‌كوشت و ماڵیشیان نه‌برد به‌ڵكو هه‌ر ڕێگریان له خه‌ڵك ئه‌كردو خه‌ڵكیان ئه‌ترساند ئه‌وه ڕاوئه‌نرێن و له‌سه‌ر زه‌وی دوور ئه‌خرێنه‌وه له‌و شار‌و وڵاته یاخود له شارێكى تر به‌ند ده‌كرێن [ ذَلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا ] ئا ئه‌م خراپه‌كارو ڕێگرو پیاوكوژانه له دونیا خوای گه‌وره سه‌رشۆڕیان ئه‌كات [ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٣٣) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی بۆیان داناوه، هه‌شت كه‌س له هۆزى (عوره‌ینه) هاتنه مه‌دینه‌و موسڵمان بوون و به‌یعه‌تیان به پێغه‌مبه‌ری خوادا- صلى الله عليه وسلم - پاشان نه‌خۆش كه‌وتن پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - له‌گه‌ڵ وشترى صه‌ده‌قه ناردیانى و فه‌رمووى له میزو شیره‌كه‌یان بخۆن چاك ده‌بن ئه‌وانیش خواردیان چاك بوونه‌وه پاشان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و شوانه‌كه‌یان كوشتوو وشتره‌كانیان برد، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - خه‌ڵكى به دوایاندا نارد‌و گرتیانن و هێنایان، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو چۆن شوانه‌كه‌یان كوشبوو به‌و شێوازه كوژرانه‌وه.
(34) [ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ قَبْلِ أَنْ تَقْدِرُوا عَلَيْهِمْ ] ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه ته‌وبه‌یان كردووه پێش ئه‌وه‌ی كه بیانگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرتیانتان ته‌وبه‌ش بكه‌ن سنورى خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ئه‌كرێ [ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٣٤) ] ئه‌وا بزانن خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(35) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ ] وه هه‌موو وه‌سیله‌و هۆكارێكى شه‌رعی بگرنهبهرو داوای بكه‌ن كه بتانگه‌یه‌نێ به‌خواو له خوای گه‌وره‌تان نزیك بكاته‌وه، وه خۆتان له خوای گه‌وره نزیك بكه‌نه‌وه به گوێڕایه‌ڵى كردنى و كاركردن به رازى بوونى، وه‌سیله به‌رزترین پله‌و شوێنه له به‌هه‌شت، وه نزیكترین شوێنى به‌هه‌شته له عه‌رشى پیرۆزى خواى گه‌وره كه تایبه‌ته به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ ] وه جیهاد بكه‌ن له پێناو خوای گه‌وره‌دا [ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٣٥) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره سه‌رفرازتان بكات له دونیا‌و قیامه‌ت.
(36) [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْ أَنَّ لَهُمْ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لِيَفْتَدُوا بِهِ مِنْ عَذَابِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفریان كردووه ئه‌گه‌ر له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه وه هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌شیان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆیانی پێ بكڕنه‌وه‌و خۆیانى پێ ڕزگار بكه‌ن له سزای ڕۆژی قیامه‌ت [ مَا تُقُبِّلَ مِنْهُمْ ] خوای گه‌وره لێیان قبووڵ ناكات و ڕزگاربوون و خۆ كڕینه‌وه نیه له ڕۆژی قیامه‌ت [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٣٦) ] وه ئه‌مانه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه له ڕۆژی قیامه‌ت.
(37) [ يُرِيدُونَ أَنْ يَخْرُجُوا مِنَ النَّارِ وَمَا هُمْ بِخَارِجِينَ مِنْهَا ] ئه‌مانه ئه‌یانه‌وێ له ئاگری دۆزه‌خ ده‌رچن به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رناچن، واته: كافران، به‌ڵام سه‌رپێچیكارو تاوانباری موسڵمانان كه شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره دانه‌نابێ له دۆزه‌خ ده‌رئه‌چن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كافرن له ئاگری دۆزه‌خ ده‌رناچن و بۆ هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ وَلَهُمْ عَذَابٌ مُقِيمٌ (٣٧) ] وه سزایه‌كی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ییان بۆ هه‌یه.
(38) {دەستی دز ببڕن} [ وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا ] دز چ پیاو بێ یان ئافره‌ت ئه‌وه ده‌ستی ڕاستیان ببڕن تا مه‌چه‌كیان نه‌وه‌كو قۆڵ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی دزیویانه نرخه‌كه‌ی له ڕوبعه دینارێكی ئاڵتوون زیاتر بێت، واته: ڕوبعه مسقالێكی ئاڵتوون زیاتر بێ، وه ماڵه‌كه پارێزراو بێت و چووبێتن بۆی [ جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالًا مِنَ اللَّهِ ] ئه‌وه وه‌كو سزایه‌ك به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه خراپه‌ی خۆیان كه دزیه‌و كردوویانه، وه وه‌كو سزایه‌كه له خوای گه‌وره‌وه ببنه په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵكی تر [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٣٨) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.
(39) [ فَمَنْ تَابَ مِنْ بَعْدِ ظُلْمِهِ وَأَصْلَحَ ] جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك له دوای ئه‌و دزی و سته‌مه‌ی كه كردی ته‌وبه بكات وه چاكسازی بكات، واته: ئه‌و ماڵه‌ی كه دزیویه‌تی بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاوه‌نی خۆی [ فَإِنَّ اللَّهَ يَتُوبُ عَلَيْهِ ] ئه‌وه به دڵنیایى خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی لێ قبووڵ ده‌كات و لێی خۆش ئه‌بێ [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٣٩) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(40) [ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئایا نازانی هه‌رچی موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و نێوانیانه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ يُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره سزای هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت به عه‌داله‌تی خۆی [ وَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ ] وه خۆش ئه‌بێ له هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت به فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٤٠) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(41) { گوێ نەگرتن لە درۆ} [ يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لَا يَحْزُنْكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ مِنَ الَّذِينَ قَالُوا آمَنَّا بِأَفْوَاهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِنْ قُلُوبُهُمْ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - خه‌فه‌ت له‌و كه‌سانه نه‌خۆی كه په‌له ئه‌كه‌ن له كافر بوون و كافر ئه‌بنه‌وه له‌وانه‌ی كه به‌ده‌م وتیان: ئێمه ئیمانمان هێناوه به‌ڵام به‌دڵ ئیمانیان نه‌هێنا بوو كه مونافیقان بوون [ وَمِنَ الَّذِينَ هَادُوا سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ ] وه خه‌فه‌ت له جووله‌كه‌كانیش نه‌خۆی كه گوێ بۆ درۆی گه‌وره‌كانیان ئه‌گرن ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستكاری ته‌ورات ئه‌كه‌ن [ سَمَّاعُونَ لِقَوْمٍ آخَرِينَ لَمْ يَأْتُوكَ ] وه گوێ له كه‌سانێكی تریش ئه‌گرن ئه‌وانه‌ی كه خۆیان نایه‌ن له مه‌جلیسی تۆدا دانیشن له ته‌كه‌بورو لووتبه‌رزیدا [ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ مِنْ بَعْدِ مَوَاضِعِهِ ] ده‌ستكاری ته‌ورات ئه‌كه‌ن كه وته و فه‌رمووده‌ى خوای گه‌وره‌یه، وه له شوێنه‌كانی خۆی ئه‌یگۆڕن وه‌كو ئایه‌تی ڕه‌جم كه ده‌ستكاریان كردبوو [ يَقُولُونَ إِنْ أُوتِيتُمْ هَذَا فَخُذُوهُ ] ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و دوو جوله‌كه‌یه دابه‌زى كه زینایان كرد بوو ئه‌یانووت: ئه‌گه‌ر هاتوو محمد- صلى الله عليه وسلم - بڕیارى دا به سه‌د جه‌ڵده ئه‌وه وه‌ری بگرن وه ئیشی پێ بكه‌ن [ وَإِنْ لَمْ تُؤْتَوْهُ فَاحْذَرُوا ] وه ئه‌گه‌ر وانه‌بوو وه بڕیارى ره‌جم كردنى دا ئه‌وه وه‌ری مه‌گرن و كاری پێ مه‌كه‌ن، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: له ته‌وراتدا چى باسكراوه؟ وتیان ئابڕویان ده‌به‌ین و جه‌ڵده‌یان لێ ده‌ده‌ین، (عبدالله¬ى كوڕى سه‌لام) فه‌رمووى: درۆتان كرد به‌ڵكو ره‌جم كردنه، ته‌ورات بێنن، هێنایان وخوێندیانهوه یه‌كێكیان ده‌ستى خستبووه سه‌ر ئایه‌تى ره‌جمه‌كه پێش و پاشیان خوێنده‌وه، (عبدالله) فه‌رمووى ده‌ستت لاببه، ده‌ستى لابرد ئایه‌تى ره‌جمه‌كه ده‌ركه‌وت وتیان راستتكرد ئه‌ى محمد ده‌بێت ره‌جم بكرێن و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بڕیارى دا ره‌جم كران [ وَمَنْ يُرِدِ اللَّهُ فِتْنَتَهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره بیه‌وێ گومڕای بكات كه شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێ [ فَلَنْ تَمْلِكَ لَهُ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ] ئه‌وا تۆ موڵكی هیچ شتێكت نیه لای خوای گه‌وره‌و ناتوانی هیچ شتێكی بۆ بكه‌یت، یان سزای خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بگه‌ڕێنیته‌وه [ أُولَئِكَ الَّذِينَ لَمْ يُرِدِ اللَّهُ أَنْ يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمْ ] ئه‌مانه خوای گه‌وره نه‌یوویست دڵیان پاك بكاته‌وه له كوفر‌و شیرك و نیفاق هه‌روه‌كو چۆن دڵی صه‌حابه باوه‌ڕداره‌كانی پاك كرده‌وه [ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ ] ئه‌مانه له دونیادا خوای گه‌وره سه‌رشۆڕیان ئه‌كات [ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٤١) ] له ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی بۆ داناون.
(42) [ سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ ] ئه‌مانه دیسان گوێ ئه‌گرن له درۆی گه‌وره‌كانیان [ أَكَّالُونَ لِلسُّحْتِ ] وه ماڵی حه‌رام ئه‌خۆن ئه‌وه‌ی كه به ڕه‌شوه‌و به‌رتیل بێ یان هه‌ر جۆره حه‌رامێك بێت لێی ناگه‌ڕێنه‌وه [ فَإِنْ جَاءُوكَ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ ] ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ئه‌هلی كتاب هاتن بۆ لات ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وا تۆ حوكم و بڕیار بده له نێوانیاندا به قورئانی پیرۆز [ أَوْ أَعْرِضْ عَنْهُمْ ] یان پشتیان تێبكه‌و خۆت سه‌رپشكی ئایا بڕیار ده‌ده‌ی له نێوانیاندا یاخود ئه‌یانگه‌ڕێنیته‌وه [ وَإِنْ تُعْرِضْ عَنْهُمْ فَلَنْ يَضُرُّوكَ شَيْئًا ] وه ئه‌گه‌ر پشتیان تێ بكه‌ی ئه‌وان هیچ زیانێك به‌تۆ ناگه‌یه‌نن، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته مه‌نسوخه‌و خواى گه‌وره فه‌رمانى به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كردووه كه حوكم و بڕیار له‌نێوانیاندا بدات به قورئانى پیرۆز [ وَإِنْ حَكَمْتَ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ ] ئه‌گه‌ر پیاوێك له به‌نى قوره‌یزه پیاوێكى له (به‌نى نه‌زیر) بكوشتایه ئه‌وا ده‌یانكوشته‌وه، به‌ڵام پیاوێك له (به‌نى نه‌زیر) پیاوێكى بكوشتایه له (به‌نى قوڕه‌یزه) ئه‌وا به (سه‌د وه‌سق، كه ده‌كاته شه‌ش سه‌د صاع) خورما ئازادیان دهكردو لێی خۆش ده‌بوون، كاتێك كه خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رى- صلى الله عليه وسلم - نارد پیاوێك له به‌نى نه‌زیر پیاوێكى له به‌نى قوره‌یزه كوشت وتیان بمانده‌نێ ده‌یكوژینه‌وه، ئه‌وانیش وتیان با پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - بڕیار بدات له نێوانماندا، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌گه‌ر حوكمت له نێوانیاندا كرد ئه‌وه به دادپه‌روه‌ری حوكم بكه له نێوانیاندا به‌و قورئانه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه بۆت (دادپه‌روه‌رى ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت بكوژرێته‌وه) [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (٤٢) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه دادپه‌روه‌رن [ وَكَيْفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِنْدَهُمُ التَّوْرَاةُ فِيهَا حُكْمُ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - چۆن ئه‌وان تۆ ئه‌كه‌نه حه‌كه‌م و دادوه‌رو حوكم بۆ لای تۆ دێنن له كاتێكدا خۆیان ته‌وراتیان بۆ هاتووه كه ته‌وراتیش حوكمی خوای گه‌وره‌ی تیایه، واته: له ته‌وراتیشدا هه‌مان حوكمه كه ئه‌گه‌ر ژن و پیاو له دوای زه‌واجێكی شه‌رعی زینایان كرد ڕه‌جم ده‌كرێن.
(43) [ ثُمَّ يَتَوَلَّوْنَ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ ] له دوای ئه‌وه پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن له حوكمه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌و ئه‌یگۆڕن [ وَمَا أُولَئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ (٤٣) ] ئه‌وان به‌ڕاستی ئیماندار نین.
(44) [ إِنَّا أَنْزَلْنَا التَّوْرَاةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ ] ئێمه ته‌وراتمان دابه‌زاندووه كه هیدایه‌ت و نوورو ڕووناكی تیا بووه پێش ئه‌وه‌ی كه قورئان دابه‌زێ، وه موژده‌ی هاتنی تیا بووه به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه پێویسته شوێنی بكه‌ون [ يَحْكُمُ بِهَا النَّبِيُّونَ الَّذِينَ أَسْلَمُوا ] كۆمه‌ڵێك پێغه‌مبه‌ر له دوای مو‌سا هاتن حوكمیان به ته‌ورات ئه‌كردو له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ریعه‌ته ئه‌ڕۆیشتن ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه موسڵمان بوونه‌و خۆیان ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردووه كه ئه‌میش لووتشكاندنی جووله‌كه‌ی تیایه كه پێغه‌مبه‌رانی ئه‌وانیش له‌سه‌ر دینی ئیسلام بوونه جووله‌كه و گاور نه‌بوونه به‌ڵكو هه‌موویان موسڵمان بوونه [ لِلَّذِينَ هَادُوا وَالرَّبَّانِيُّونَ وَالْأَحْبَارُ ] وه پێغه‌مبه‌ری ئه‌و كه‌سانه بوونه كه یه‌هودی بوونه وه ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌بانی بوونه واته: زاناخواپه‌رست و كاركه‌رو فێركاره‌كان، وه زانا گه‌وره‌كان كه خه‌ڵكى شوێنیان ده‌كه‌ون [ بِمَا اسْتُحْفِظُوا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ ] كه فه‌رمانیان پێكرابوو له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رانیانه‌وه كه كتابی خوای گه‌وره بپارێزن و ئاشكراى بكه‌ن و نه‌یشارنه‌وه‌و كارى پێبكه‌ن و خه‌ڵكى فێر بكه‌ن وه ده‌ستكاری نه‌كه‌ن و نه‌یگۆڕن [ وَكَانُوا عَلَيْهِ شُهَدَاءَ ] وه ئه‌وانیش شایه‌ت و چاو‌دێر بوون به‌سه‌ر ئه‌و كتێبانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌گۆڕدرێ و ده‌ستكارى نه‌كرێت [ فَلَا تَخْشَوُا النَّاسَ وَاخْشَوْنِ ] ئه‌ى زانایان ئێوه له خه‌ڵكی مه‌ترسێن و به‌تاك و ته‌نها له من بترسێن [ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه ئایه‌ته‌كانی من مه‌گۆڕنه‌وه به‌نرخێكی كه‌م به دونیایه‌ك كه كه‌مه كه حوكم به كتابی خوای گه‌وره نه‌كه‌ن له‌به‌ر دونیا‌و به‌رژوه‌ندی و ڕه‌شوه‌و به‌رتیل [ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] وه‌هه‌ر كه‌سێك حوكم به‌و قورئانه پیرۆزه نه‌كات كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه [ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ (٤٤) ] ئا ئه‌و كه‌سانه كافرن، ئه‌مه له‌سه‌ر جووله‌كه دابه‌زیووه به‌ڵام موسڵمانیش ئه‌گرێته‌وه كه حوكم به‌قورئانی پیرۆز نه‌كه‌ن، (ابن عباس) ده‌فه‌رمووێ: هه‌ر كه‌سێك ئینكاری حوكمی خوای گه‌وره بكات ئه‌وه كافر ئه‌بێ به‌ڵام دانی پیادا بنێ و حوكمی پێ نه‌كات ئه‌وه زاڵمه‌و فاسقه، وه له ڕیوایه‌تێكی تر ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌مه كوفرێك نیه كه له دینی ئیسلام ده‌رتان بكات به‌ڵكو كوفری بچووكه (كُفْرٌ دُونَ كُفْرٍ)، وه ده‌فه‌رمێت: ئه‌مه ئه‌و كوفره نیه كه ئێوه بۆى ده‌چن، (طاوس) ده‌فه‌رمێت: كوفرێك نیه له ئیسلام ده‌رت بكات، ئه‌گه‌ر كه‌سێك سووكایه‌تی به حوكمی خوای گه‌وره كرد، یاخود به‌حه‌ڵاڵی زانی كه حوكم به‌غه‌یری قورئان بكات، یان ئینكاری حوكمی خوای گه‌وره‌ی كرد، یان به‌كۆنه‌په‌رستی ناوی برد، یاخود ئه‌گه‌ر وتی: حوكمی خوا‌و حوكمی غه‌یری خوا یه‌كسانه‌و وه‌كو یه‌ك وایه‌و جیاوازى نیه، یان وتی: حوكمی خوا باشتره‌و دروسته كار به غه‌یری قورئانیش بكه‌ی، ئه‌مانه هه‌مووی كافر ئه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانی به حوكمی خوای گه‌وره‌دا نا به‌ڵام ئیشی پێ نه‌كرد ئه‌وكاته كافر نابێ و زاڵم و فاسقه.
(45) {تۆڵە سەندن بە دادپەروەری} [ وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ ] وه به‌هه‌مان شێوه له ته‌وراتدا له‌سه‌ر جووله‌كه‌مان نووسیوه كه ئه‌ویش حوكمی خوای گه‌وره‌یه وه‌كو قورئان تیایدا هاتووه كه‌سێك به ناحه‌ق یه‌كێك بكوژێ ئه‌بێ بكوژرێته‌وه [ وَالْعَيْنَ بِالْعَيْنِ ] وه ئه‌گه‌ر چاوی كه‌سێك به ناحه‌ق كوێر بكات یان چاوی ده‌ربكات ئه‌بێ چاوی ده‌ربكرێ و چاوی كوێر بكرێته‌وه [ وَالْأَنْفَ بِالْأَنْفِ ] وه ئه‌گه‌ر لووتی كه‌سێك ببڕێ به‌ناحه‌ق ئه‌بێ لووتی ببڕێته‌وه [ وَالْأُذُنَ بِالْأُذُنِ ] وه ئه‌گه‌ر گوێی كه‌سێك ببڕێته‌وه به‌ناحه‌ق ئه‌بێ گوێی ببڕێته‌وه له‌و شوێنه‌وه كه بڕیویه‌تی [ وَالسِّنَّ بِالسِّنِّ ] وه ئه‌گه‌ر ددانی كه‌سێكی شكاند یان ده‌ركرد ئه‌بێ ددانی هه‌ڵكێشرێ یان بشكێندرێته‌وه [ وَالْجُرُوحَ قِصَاصٌ ] وه له برینیشدا تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شوێنێكت بریندار بكات له‌وانه‌یه تۆ نه‌توانی وه‌كو ئه‌و برینداری بكه‌یته‌وه له‌وانه‌یه زیاتر بێت و زه‌ره‌ری زیاترى لێ بده‌ی بۆیه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ویشدا هه‌یه [ فَمَنْ تَصَدَّقَ بِهِ فَهُوَ كَفَّارَةٌ لَهُ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆشبێ له‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ری ئه‌وه ئه‌بێته سڕینه‌وه‌ی تاوانی ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆش بووه خوای گه‌وره به ئه‌ندازه‌ى ئه‌و لێخۆشبوونه له تاوانه‌كانی خۆش ئه‌بێ، یاخود سڕینه‌وه‌ى تاوانى ده‌ستدرێژیكاره‌كه‌یه‌و خوا پاداشتى ئه‌و كه‌سه ده‌داته‌وه كه لێی خۆش بووه [ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك حوكم نه‌كات به‌و كتابه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه [ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٤٥) ] ئه‌و كه‌سانه زاڵم و سته‌مكارن.
(46) [ وَقَفَّيْنَا عَلَى آثَارِهِمْ بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ] وه له‌دوای پێغه‌مبه‌رانی تر عیسای كوڕی مه‌ریه‌ممان- صلى الله عليه وسلم - نارد [ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ ] كه ئینجیلیش به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و ته‌وراته بووه كه له پێش خۆی هاتبوو [ وَآتَيْنَاهُ الْإِنْجِيلَ فِيهِ هُدًى وَنُورٌ ] وه ئینجیلیشمان به عیسى- صلى الله عليه وسلم - به‌خشیووه كه ئه‌میش هیدایه‌ت و نوورو ڕووناكی تیادا بووه بۆ كاتی خۆی وه موژده‌دانی تیادا بووه به هاتنی پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - وه ئه‌مری تیا بووه كه شوێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره- صلى الله عليه وسلم - بكه‌ون هه‌ر كاتێك ده‌ركه‌وت [ وَمُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ ] وه ئینجیل به‌ڕاستدانه‌رى ته‌ورات بووه كه له پێش ئینجیل هاتووه [ وَهُدًى وَمَوْعِظَةً لِلْمُتَّقِينَ (٤٦) ] وه هیدایه‌ت و ئامۆژگاری بووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
(47) {فەرمان كردن بە حوكم كردن بە قورئان} [ وَلْيَحْكُمْ أَهْلُ الْإِنْجِيلِ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فِيهِ ] وه با ئه‌هلی ئینجیلیش حوكم به‌و ئینجیله بكه‌ن كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه پێش هاتنی قورئان، به‌ڵام له دوای دابه‌زینی قورئان ئینجیل و ته‌روات و ئه‌وانه هه‌مووی نه‌سخ بۆته‌وه‌و ئه‌بێ هه‌موویان ئیش به قورئانی پیرۆز بكه‌ن، پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رێت: (سوێند به خوا ئه‌گه‌ر مو‌سا- صلى الله عليه وسلم - زیندووبێته‌وه ده‌بێت شوێنم بكه‌وێت)، وه له كۆتایى زه‌مانه‌دا كه عیسا- صلى الله عليه وسلم - داده‌به‌زێت حوكم به قورئانى پیرۆز ده‌كات و به‌راز ده‌كوژێت و خاچ ده‌شكێنێت و سه‌رانه هه‌ڵده‌گرێت و به جگه له ئیسلام رازى نابێت [ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك حوكم نه‌كات به‌و قورئانه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندۆته خواره‌وه [ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (٤٧) ] ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه فاسقن و له گوێڕایه‌ڵی خوا ده‌رچوونه.
(48) [ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئێمه قورئانی پیرۆزمان بۆ دابه‌زاندووى به‌حه‌ق كه هیچ گومانێكى تێدا نیه [ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ ] كه به‌ڕاستدانه‌ری كتێبه‌كانی پێش خۆیه‌تی له ته‌ورات و ئینجیل [ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ] به‌ڵام ئه‌م شایه‌ت و ئهمیندارو باڵاده‌ست و حاكمه به‌سه‌ریانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كتابانه‌ی تری هه‌مووی نه‌سخ كرده‌وه‌و حوكمیانی سڕیه‌وه، وه له دوای دابه‌زینی قورئان دروست نیه كار به‌و كتابانه‌ی تر بكرێ وه بخوێندرێنه‌وه [ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] تۆ له نێوان ئه‌وانیشدا حوكم به‌و قورئانه بكه كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه( له نێوان عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م و ئه‌هلى كتاب) [ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ عَمَّا جَاءَكَ مِنَ الْحَقِّ ] وه شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان مه‌كه‌وه له‌و حه‌قه‌ی كه خوای گه‌وره بۆتی دابه‌زاندووه [ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنْكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ] بۆ هه‌ر یه‌كێك له ئێوه شه‌ریعه‌ت و مه‌نهه‌ج و رێبازێكمان داناوه، ته‌ورات شه‌ریعه‌ت بوو بۆ ئه‌هلی ته‌ورات، ئینجیل شه‌ریعه‌ت بوو بۆ ئه‌هلی ئینجیل، قورئان شه‌ریعه‌ته بۆ ئه‌هلی قورئان، ئه‌میش پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌و شه‌ریعه‌تانه نه‌سخ بێته‌وه، به‌ڵام ئێستا له دوای هاتنی قورئان وتمان: هه‌مووی نه‌سخ بۆته‌وه‌و سڕاوه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌بێ ئیش به قورئان بكرێ، وه به‌ڵگه‌یشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ران له ته‌وحیدو عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕدا هه‌موویان یه‌ك بوونه به‌ڵام له شه‌ریعه‌تدا جیاواز بوونه‌و هه‌ر یه‌كێكیان شه‌ریعه‌تی تایبه‌تی خۆی بۆ هاتووه [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَكِنْ لِيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئه‌یكردن به‌یه‌ك ئوممه‌ت و یه‌ك شه‌ریعه‌ت و یه‌ك كتاب و یه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئه‌نارد به‌ڵام خوای گه‌وره شه‌ریعه‌تی جیاواز كردوون بۆ ئه‌وه‌ی تاقیتان بكاته‌وه له‌و كتێبانه‌ی كه بۆی ناردوون و ده‌ركه‌وێت كامتان شوێنی ئه‌كه‌ون و كامتان شوێنی ناكه‌ون، وه كامتان ده‌ستكاری ئه‌كه‌ن و كامتان نایكه‌ن [ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ ] بۆیه ئێوه ده‌ستپێشخه‌ری و پێشبڕكێ بكه‌ن له گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌و شوێنكه‌وتنى شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى و باوه‌ڕ كردن به قورئانه پیرۆزه‌كه‌ى و كاری چاكه [ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا ] گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه و هه‌مووتان پێكه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه [ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (٤٨) ] له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره هه‌واڵتان پێ ئه‌دات له‌و شتانه‌ی كه له دونیا ئێوه ئیختیلاف و جیاوازی و ناكۆكیتان هه‌بووه له‌سه‌ری، وه پاداشتى موسڵمانان ده‌داته‌وه‌و سزاى كافران ده‌دات.
(49) [ وَأَنِ احْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ ] وه ئه‌وان هه‌ر كێشه‌یه‌كیان هێنایه لای تۆ جووله‌كه‌كان یان گاوره‌كان ئه‌وه تۆ حوكم و بڕیار بده له نێوانیاندا به‌و قورئانه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه نه‌ك به‌هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان و شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان نه‌كه‌وی [ وَاحْذَرْهُمْ أَنْ يَفْتِنُوكَ عَنْ بَعْضِ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ ] وه ئاگادار به حه‌قه‌كه‌ت لێ نه‌شێوێنن و فێڵت لێ نه‌كه‌ن له هه‌ندێك له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه به‌وه‌ى ده‌ستكاری بكه‌ن و پێتی بگۆڕن [ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُصِيبَهُمْ بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ] ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكردو ئه‌و حه‌قه‌یان له تۆ وه‌رنه‌گرت ئه‌وه بزانه خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ به‌هۆی هه‌ندێك له تاوانه‌كانیانه‌وه سزایان بدات [ وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ (٤٩) ] وه زۆرێك له خه‌ڵكی فاسیقن و له ڕێگاو گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ده‌رچوونه.
(50) [ أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ] ئایا پشت له حوكمه‌كه‌ی خوا ئه‌كه‌ن و حوكمی جاهیلی و نه‌زانی و نه‌فامیان ئه‌وێ، (جگه له حوكمى خواى گه‌وره هه‌موو حوكم و بڕیارێكى تر‌ى پێچه‌وانه‌ى حوكمى خوا سته‌م و نه‌فامییه) [ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ (٥٠) ] كێ هه‌یه حوكمی باشتر‌و دادپه‌روه‌رترو به‌ره‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییتر بێ له حوكمی خوای گه‌وره به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه یه‌قینیان هه‌بێ نه‌ك بۆ كه‌سانێك كه نه‌فام و نه‌زان بن وه شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان كه‌وتبێتن و به‌هه‌واو ئاره‌زوى خۆیان یاسا‌و رێسا دابنێن هه‌روه‌كو خه‌ڵكى سه‌رده‌مى نه‌فامى وایان ده‌كرد.
(51) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاءَ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه جووله‌كه‌و گاوره‌كان مه‌كه‌ن به‌دۆست و خۆشه‌ویستی خۆتان و ئه‌وانتان خۆش نه‌وێت و باوه‌ڕدارانتان خۆش بوێ، وتراوه: مه‌به‌ست له مونافیقان بووه كه به‌ئیماندار ناوبراون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمانیان ئاشكرا كردووه به‌ڵام خۆشه‌ویستی و پشتیوانی خۆیان بۆ گاور‌و جووله‌كه ده‌رئه‌بڕی [ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ] ئه‌وان جووله‌كه‌كان هه‌ندێكیان دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری هه‌ندێكی تریانن وه گاوره‌كان هه‌ندێكیان دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری هه‌ندێكی تریانن [ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ ] ئه‌ی موسڵمانان ئاگادار بن هه‌ر كه‌سێك له ئێوه وه‌لائی بۆ گاور‌و جووله‌كه هه‌بێ و خۆشیانی بوێت و سه‌ریان بخات و پشتیوانیان بێت و یارمه‌تیان بدات ئه‌وه له‌وان حیساب ئه‌كرێت و له‌وانه [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (٥١) ] به‌راستى خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێكی ئاوا زاڵم و سته‌مكار نادات كه وه‌لائو خۆشه‌ویستیان بۆ گاور‌و جووله‌كه هه‌بێت.
(52) [ فَتَرَى الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ يُسَارِعُونَ فِيهِمْ ] ئه‌بینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی گومان و نیفاق له دڵیاندایه كه مونافیقانن په‌له‌و ده‌ستپێشخه‌ری و پێشبڕكێ ئه‌كه‌ن له ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و سه‌رخستنیان بۆ گاور‌و جووله‌كه [ يَقُولُونَ نَخْشَى أَنْ تُصِيبَنَا دَائِرَةٌ ] ئه‌ڵێن: له‌وه ئه‌ترسێین نه‌وه‌كو كافران زاڵ‌بن به‌سه‌ر محمد دا‌و- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتدار بن و ده‌وڵه‌تیان هه‌بێت ئه‌و كاته ئێمه‌ش تووشی زه‌ره‌رو زیان ببین [ فَعَسَى اللَّهُ أَنْ يَأْتِيَ بِالْفَتْحِ أَوْ أَمْرٍ مِنْ عِنْدِهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - بڵێ: نزیكه و به‌دڵنیایی خوای گه‌وره موسڵمانان سه‌ر ئه‌خات وه فه‌تحیان بۆ ده‌كات وه‌كو ده‌ركردنى (به‌نی قوره‌يضه) و (به‌نی نه‌ضير) له مه‌دینه، وه فه‌تحى مه‌ككه، یاخود هه‌ر كارێكی تر كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ موسڵمانان بێ كه ده‌سه‌ڵات و توانای جووله‌كه‌كان نه‌هێڵێ و موسڵمانان زاڵ بكات به‌سه‌ریاندا، یاخود كاروباری مونافیقان بۆ موسڵمانان ئاشكرا بكات و ئابڕویان ببات [ فَيُصْبِحُوا عَلَى مَا أَسَرُّوا فِي أَنْفُسِهِمْ نَادِمِينَ (٥٢) ] ئه‌و كاته مونافیقان ئه‌وه‌ی له دڵی خۆیاندا له نیفاق شاردوویانه‌ته‌وه په‌شیمان ئه‌بنه‌وه لێى.
(53) [ وَيَقُولُ الَّذِينَ آمَنُوا أَهَؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ إِنَّهُمْ لَمَعَكُمْ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ ] باوه‌ڕدارانیش به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ئه‌ڵێن: ئایا ئا ئه‌م مونافیقانه كه سوێندی ئه‌ستووریان ئه‌خواردو ئه‌یانووت: ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین و سه‌رتان ئه‌خه‌ین له كاتی كوشتاردا ڕاستیان نه‌كرد ئه‌مانه خوای گه‌وره كرده‌وه‌كانی به‌تاڵ كردنه‌وه به‌هۆی ئه‌و خۆشویستن و سه‌رخستن و یارمه‌تیدانه‌یان بۆ گاور‌و جووله‌كه [ فَأَصْبَحُوا خَاسِرِينَ (٥٣) ] وه زه‌ره‌رمه‌ندو خه‌ساره‌تمه‌ندى دونیا‌و قیامه‌ت بوون.
(54) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران هه‌ر كه‌سێك له ئێوه له دینه‌كه‌ی خۆی پاشگه‌ز بێته‌وه هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه [ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ ] ئه‌وه خوای گه‌وره زه‌ره‌رو زیانی پێناگات، به‌ڵكو خوای گه‌وره ئێوه له‌ناو ئه‌بات و كه‌سانێكی تر دێنێ كه خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ وه ئه‌وانیش خوای گه‌وره‌یان خۆش ئه‌وێ [ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ ] زه‌لیلی و خۆبه‌كه‌مزانین و ڕه‌حم و سۆز‌و ته‌وازوع بۆ باوه‌ڕداران ده‌رئه‌بڕن [ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ ] به‌عیززه‌ت ئه‌بن به‌رامبه‌ر به كافران [ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] جیهاد ئه‌كه‌ن له پێناو خوای گه‌وره‌دا [ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ] وه له لۆمه‌ی لۆمه‌كاران ناترسێن له وتنى حه‌قدا كه بیبین، چونكه نه ئه‌جه‌ل نزیك ده‌كاته‌وه نه رزق و رۆزى دوور ده‌كاته‌وه [ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره ئه‌م سیفه‌تانه به هه‌ر كه‌سێك ببه‌خشێ ئه‌وه فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه به‌هه‌ر كه‌سێكی ئه‌به‌خشێ كه ویستی لێ بێت، (حه‌سه‌نى به‌صرى) ده‌فه‌رمێت: سوێند به خواى گه‌وره ئه‌م كه‌سانه (ئه‌بو به‌كرى صدیق) و هاوه‌ڵه‌كانى بوون كه جه‌نگى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانیان كرد [ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٥٤) ] وه فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره زۆر فراوانه وه خوای گه‌وره زۆر زانایه‌و زانیاری هه‌یه به به‌نده‌كانی.
(55) [ إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا ] ته‌نها و ته‌نها دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رو خۆشه‌ویستی ئێوه خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - باوه‌ڕدارانن [ الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نوێژ ئه‌كه‌ن وه زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن [ وَهُمْ رَاكِعُونَ (٥٥) ] وه ملكه‌چ و خۆبه‌كه‌مزانن له كاتی نوێژ كردن‌دا، وه له كاتی زه‌كات دانیشدا ته‌كه‌بور ناكه‌ن به‌سه‌ر فه‌قیرو هه‌ژاراندا به‌ڵكو خۆیان به‌كه‌م ئه‌زانن.
(56) [ وَمَنْ يَتَوَلَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا ] وه هه‌ر كه‌سێك وه‌لائو خۆشویستنی بۆ خوای گه‌وره‌و بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - بۆ باوه‌ڕداران هه‌بێت [ فَإِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْغَالِبُونَ (٥٦) ] ئه‌وه حیزب و كۆمه‌ڵی خوای گه‌وره ئه‌وان هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو زاڵن به‌سه‌ر كافراندا.
(57) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَكُمْ هُزُوًا وَلَعِبًا مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَالْكُفَّارَ أَوْلِيَاءَ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گاڵته‌و یاری به دینه‌كه‌ی ئێوه ئه‌كه‌ن له ئه‌هلی كتاب له جووله‌كه و گاوره‌كانى پێش خۆتان وه له كافران ئه‌وانه مه‌كه‌ن به دۆست و پشتیوانی خۆتان [ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٥٧) ] وه ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن.
(58) [ وَإِذَا نَادَيْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ اتَّخَذُوهَا هُزُوًا وَلَعِبًا ] له كاتی نوێژدا كه صه‌حابه هه‌ڵسانایه بۆ نوێژه‌كان له ڕكوع یان له سجودا بوونایه هه‌ندێك له جووله‌كه گاڵته‌یان پێ ئه‌كردن و پێیان پێ ئه‌كه‌نین، یان كه گوێیان له بانگ بوایه گاڵته‌یان پێ ده‌كرد [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَعْقِلُونَ (٥٨) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه كه‌سانێكن كه‌م عه‌قڵ و عه‌قڵ سووكن بۆیه گاڵته به دروشمه‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه چۆن گاڵته‌یان به دروشمی خوای گه‌وره ئه‌كرد.
(59) [ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ هَلْ تَنْقِمُونَ مِنَّا إِلَّا أَنْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به ئه‌هلی كتاب به جووله‌كه بڵێ: ئایا ئێوه تۆڵه‌و ئینتیقام له ئێمه ئه‌سه‌نن و تانه‌و ته‌شه‌رمان لێ ده‌ده‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیمانمان به‌خوای گه‌وره‌و به‌و قورئانه پیرۆزه هێناوه كه بۆ ئێمه دابه‌زیوه وه به‌و كتابه ئاسمانییانه‌ی كه له پێش قورئانیشدا دابه‌زیوون؟! [ وَأَنَّ أَكْثَرَكُمْ فَاسِقُونَ (٥٩) ] وه ئێوه زۆربه‌ی زۆرتان فاسقن و ده‌رچوونه لهرێگاى راست و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره.
(60) [ قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُمْ بِشَرٍّ مِنْ ذَلِكَ مَثُوبَةً عِنْدَ اللَّهِ ] دیسان ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئه‌ی جووله‌كه هه‌واڵتان پێ بده‌م به خراپتر له‌م ئیشه له‌وه‌ی كه ئێوه تانه‌و ته‌شه‌ر له ئێمه ئه‌ده‌ن ئه‌ى بۆ تانه‌و ته‌شه‌ر له خۆتان ناده‌ن كه له‌مه خراپترتان تیایه كه كوفر كردنه به خوای گه‌وره (مَثُوبَةً) واته: شتی واتان تیایه كه خوای گه‌وره سزاتان ئه‌دات [ مَنْ لَعَنَهُ اللَّهُ ] كه‌سانێك له ئێوه خوای گه‌وره ده‌ری كردوون له ڕه‌حمه‌تی خۆى و له‌عنه‌ت و نه‌فره‌تی لێ كردوون [ وَغَضِبَ عَلَيْهِ ] وه غه‌زه‌بی لێ گرتوون و لێتان تووڕه بووه [ وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ ] وه كه‌سانێكی لێ كردوون به مه‌یمون و به‌راز وه‌كو هاوه‌ڵانی ڕۆژی شه‌ممه ئه‌وه‌ی كه ڕاوه ماسییه‌كه‌یان كرد كه خوای گه‌وره كردیانی به مه‌یمون و به‌راز [ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ ] وه كه‌سانێكتان هه‌ن كه زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن له په‌رستنی تاغوته‌كاندا ئیتر ئایا شه‌یتانه یان كاهین و فاڵچیه‌كانه یان جادووگه‌رانه یان هه‌موو كه‌سێك كه بپه‌رسترێ و ڕازی بێ به‌و په‌رستنه [ أُولَئِكَ شَرٌّ مَكَانًا ] ئا ئه‌مانه كه ئێوه‌ن له ڕۆژی قیامه‌تدا شوێن و جێگا‌و پله‌تان زۆر خراپه كه ئاگری دۆزه‌خه [ وَأَضَلُّ عَنْ سَوَاءِ السَّبِيلِ (٦٠) ] وه گومڕاش بوونه له ڕێگای ڕاست كه ئێوه ئه‌ڵێن: موسڵمانان گومڕا بوونه به‌ڵام گومڕای ڕاسته‌قینه خۆتانن.
(61) [ وَإِذَا جَاءُوكُمْ قَالُوا آمَنَّا ] كاتێك كه مونافیقان دێن بۆ لای ئێوه ئه‌ڵێن: ئێمه ئیمانمان هێناوه‌و ئیمان ئاشكرا ئه‌كه‌ن [ وَقَدْ دَخَلُوا بِالْكُفْرِ وَهُمْ قَدْ خَرَجُوا بِهِ ] كه چوونه‌ته ناو كوفره‌وه وه ئه‌مان به‌كوفریشه‌وه ده‌رچوونه واته: كه دێنه لای تۆ ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌كوفره‌وه دێن وه كه ده‌ریش ئه‌چن هه‌ر به كوفره‌وه ده‌رئه‌چن واته: له‌لای تۆ هیچ سوودێك نابینن [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا كَانُوا يَكْتُمُونَ (٦١) ] وه خوای گه‌وره خۆی زاناتره به‌وه‌ی كه له دڵیان‌دا شاردوویانه‌ته‌وه له كوفر كردن.
(62) [ وَتَرَى كَثِيرًا مِنْهُمْ يُسَارِعُونَ فِي الْإِثْمِ ] ئه‌بینی زۆرێك له‌وان له مونافیقان یان له جووله‌كه په‌له و ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌كه‌ن له تاوان و شیركدا [ وَالْعُدْوَانِ ] وه له دژایه‌تی كردن و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر غه‌یری خۆیان و سنوور به‌زاندن و سته‌م كردن [ وَأَكْلِهِمُ السُّحْتَ ] وه له خواردنی ماڵی حه‌رام [ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٦٢) ] كه ئه‌مه خراپترین كارێكه كه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
(63) [ لَوْلَا يَنْهَاهُمُ الرَّبَّانِيُّونَ وَالْأَحْبَارُ عَنْ قَوْلِهِمُ الْإِثْمَ وَأَكْلِهِمُ السُّحْتَ ] ئه‌وه بۆچی قه‌شه‌ی گاور‌و زانای جووله‌كه‌كان قه‌ده‌غه‌و به‌رهه‌ڵستیان ناكه‌ن له‌وه‌ی كه ئه‌م قسه خراپانه بكه‌ن وه ئه‌م حه‌رامانه بخۆن [ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَصْنَعُونَ (٦٣) ] كه ئه‌مه خراپترین كارێكه كه زاناكانیان ئه‌یكه‌ن كه كه‌مته‌رخه‌می ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه ئینكاری ئه‌م خراپه‌یه بكه‌ن كه ئه‌وانی تیایه.
(64) {جولەكە دەڵێن: خوا رەزیلە!} [ وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللَّهِ مَغْلُولَةٌ ] جووله‌كه نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌یان لێ بێ وتیان: ده‌ستی خوای گه‌وره به‌ستراوه، واته: خوای گه‌وره ڕه‌زیله‌و ده‌ستی كراوه نیه‌و نابه‌خشێ كه ئه‌مه قسه‌ی یه‌كێك بوو له جووله‌كه‌كان كه ناوى (فنحاص) بوو له پێشتریش له سووره‌تی (ئالی عیمران) باسمان كرد كه وتیان: [ إِنَّ اللَّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاءُ ] (آلِ عِمْرَانَ : ١٨١) خوا فه‌قیره‌و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووى: [ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ ] ده‌ى ده‌ستی خۆیان به‌ستراو بێت و كراوه نه‌بێ، واته: ڕه‌زیل بن، یاخود له حه‌قیقه‌تدا ده‌ستیان ببه‌سترێته‌وه‌و ئه‌سیر و دیل بكرێن و له جه‌نگه‌كاندا تێكبشكێندرێن [ وَلُعِنُوا بِمَا قَالُوا ] وه نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌یان لێ بێ به‌هۆى ئه‌و قسه خراپانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره كردیان [ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ ] به‌ڵكو هه‌ردوو ده‌ستی خوای گه‌وره كراوه‌یه، (كه جێگیر كردنی دوو ده‌ستی تیایه بۆ خوای گه‌وره كه خوای گه‌وره دوو ده‌ستی هه‌یه له حه‌قیقه‌تدا كه له ده‌ستی هیچ له دروستكراوه‌كان ناچێ، وه چۆنیه‌تیه‌كه‌ی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ كه‌س نایزانێ، وه هه‌ردوو ده‌ستی خوای گه‌وره كراوه‌یه له به‌خشیندا، وه مانای ئه‌وه‌شی تیایه كه خوای گه‌وره ئه‌به‌خشێت و جه‌وادو سه‌خیه) [ يُنْفِقُ كَيْفَ يَشَاءُ ] چۆن ویستی لێ بێت ئاوا ئه‌یبه‌خشێ به‌گوێره‌ی مه‌شیئه‌ت و ویست و حیكمه‌تی خۆی، كه له‌و رۆژه‌ى ئاسمانه‌كان و زه‌وى دروستكردووه به‌شه‌و و به‌رۆژ به‌رده‌وام ده‌به‌خشێت و هیچ له موڵكى خواى گه‌وره كه‌مى نه‌كردووه، وه پێى خۆشه به‌رده‌وام به‌نده‌كان داواى لێ بكه‌ن تا پێیان ببه‌خشێت [ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ طُغْيَانًا وَكُفْرًا ] وه ئه‌و قورئانه پیرۆزه كه بۆ تۆ دابه‌زیوه كه ئه‌م حوكمه جوانانه‌ی له خۆ گرتووه زۆرێك له جووله‌كه‌و گاوره‌كان له جیاتی ئیمانی پێ بێنن ئه‌وان زیاتر تووشی توغیان و كوفر ئه‌بن پێی له‌به‌ر حه‌سوودییان [ وَأَلْقَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] وه تا ڕۆژی قیامه‌تیش دژایه‌تی و ڕق و كینه‌مان خستۆته نێوانیانه‌وه نێوان جووله‌كه‌كان خۆیان یان نێوان جووله‌كه‌و گاوره‌وه [ كُلَّمَا أَوْقَدُوا نَارًا لِلْحَرْبِ أَطْفَأَهَا اللَّهُ ] هه‌ر كاتێك كه ئه‌وان كۆببنه‌وه بۆ جه‌نگ یان ئاگری جه‌نگ داگیرسێنن خوای گه‌وره ئه‌یكوژێنێته‌وه، واته: ئه‌مه پیشه‌ی ئه‌وانه جووله‌كه‌كان به به‌رده‌وامی خه‌ریكی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕو ئاژاوه‌و خراپه‌كارین، وه زۆربه‌ى ئه‌و شه‌ڕو ئاژاوه‌و خوێنڕێژانه‌ى كه له جیهان رووده‌دات ده‌ستى جوله‌كه‌ى تێدایه [ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا ] وه به به‌رده‌وام كۆشش ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا كه ئاشووب و گه‌نده‌ڵى و خراپه‌كاری بنێنه‌وه [ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ (٦٤) ] وه خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه ئاشووبگێڕن و گه‌نده‌ڵن و ئاژاوه ئه‌نێنه‌وه له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا.
(65) [ وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْكِتَابِ آمَنُوا وَاتَّقَوْا ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌هلی كتاب گاور‌و جووله‌كه ئیمانیان بهێنایه به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان بكردایه‌و خۆیان بپاراستایه له تاوان له هه‌مووشی گه‌وره‌تر له شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره [ لَكَفَّرْنَا عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ ] ئه‌وا ئه‌و تاوانانه‌ی كه پێشتر كردبوویان هه‌موویانمان بۆ ئه‌سڕینه‌وه [ وَلَأَدْخَلْنَاهُمْ جَنَّاتِ النَّعِيمِ (٦٥) ] وه ئه‌یانمانخسته ناو به‌هه‌شته‌وه به‌هه‌شتێك كه پڕه له نازو نیعمه‌ت.
(66) {جێبەجێ كردنی شەریعەت هۆكارە بۆ خۆشگوزەرانی} [ وَلَوْ أَنَّهُمْ أَقَامُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌مان جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی كه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا هه‌یه جێبه‌جێیان بكردایه‌و پێی هه‌ڵسانایه كه له كۆی ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی له ته‌ورات و ئینجیل‌دا هاتووه ئیمان هێنان و ئه‌مر كردنه به ئیمان هێنان به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه مژده‌دان به هاتنى پێغه‌مبه‌ری خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - قورئان ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان بكردایه [ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِمْ مِنْ رَبِّهِمْ ] وه ئه‌وه‌ی كه له په‌روه‌ردگاره‌وه بۆیان دابه‌زیوه له هه‌موو كتێبه‌كانی تردا [ لَأَكَلُوا مِنْ فَوْقِهِمْ ] ئه‌وا خوای گه‌وره ڕزقی ئه‌دان له‌سه‌رووی خۆیانه‌وه به باران بارین [ وَمِنْ تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ ] وه له ژێر پێیانه‌وه له زه‌ویه‌وه جۆره‌ها ڕزق و ڕۆزیانی ئه‌دا به‌هۆی ئیمان هێنانیان، كه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئیمان و ته‌قوا هۆكاره بۆ رزق و رۆزى و به‌ره‌كه‌ت، هه‌روه‌كو چۆن كوفر‌و تاوان هۆكاره بۆ نه‌بوونى و برسێتى و گرانى [ مِنْهُمْ أُمَّةٌ مُقْتَصِدَةٌ ] له‌ناویاندا كه‌سانێك هه‌ن كه دادپهروهرو باوه‌ڕدارن وه‌كو (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) كه جووله‌كه بوو وه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون موسڵمان بوون، وه كۆمه‌ڵێك له گاوره‌كانیش كه موسڵمان بوون [ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ سَاءَ مَا يَعْمَلُونَ (٦٦) ] به‌ڵام زۆربه‌یان خراپترین كار ئه‌كه‌ن كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كوفریان وه شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ناكه‌ون وه ئیمانی پێ ناهێنن.
(67) [ يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌و په‌یامه‌ی كه له په‌روه‌ردگاره‌وه بۆت دابه‌زیوه تۆ به‌سه‌رجه‌م خه‌ڵكی بیگه‌نه [ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ ] ئه‌گه‌ر نه‌یگه‌یه‌نی به‌وه‌ی كه بیشاریته‌وه هه‌رچه‌نده هیچی نه‌شاردۆته‌وه وه هه‌مووی گه‌یاندووه [ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ ] ئه‌وه په‌یامی خوای گه‌وره‌ت نه‌گه‌یاندووه بۆیه له زۆر شوێندا پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - فه‌رموویه‌تی: {اللَّهُمَّ هَلْ بَلَّغْتُ} (أخرجه: البخاري ٣/٢٠٩ ( ٢٥٩٧ )، ومسلم ٦/١١ ( ١٨٣٢ ) ( ٢٦ )) ئایا په‌یامی خوای گه‌وره‌م نه‌گه‌یاند صه‌حابه شایه‌تیان بۆ ئه‌دا كه {نَشْهَدُ أَنَّكَ قَدْ بَلَّغْتَ} به‌ڵێ شایه‌تی ئه‌ده‌ین په‌یامی خوای گه‌وره‌ت به‌جوانترین شێواز گه‌یاندووه [ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ ] پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - له ژێر دارێكدا خه‌وتبوو شمشێره‌كه‌ى پیادا هه‌ڵواسیبوو، پیاوێكى ده‌شتنشین هات و شمشێره‌كه‌ى هه‌ڵگرت و نزیك بوه‌وه‌و پێغه‌مبه‌رى خواى- صلى الله عليه وسلم - له خه‌و هه‌ڵساندو وتى: ئه‌ى محمد- صلى الله عليه وسلم - كێ ئه‌مشه‌و رزگارت ده‌كات له ده‌ستم؟ پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: الله، شمشێره‌كه‌ى له‌ده‌ست به‌ربووه‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - هه‌ڵى گرت و لێیخۆشبوو، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه خوای گه‌وره تۆ ئه‌پارێزێ له خه‌ڵكی، كه پێش دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته صه‌حابه پێغه‌مبه‌ری خوایان- صلى الله عليه وسلم - ئه‌پاراست وه پاسه‌وانیان ئه‌كرد به‌ڵام كاتێك كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی ئه‌و كاته خوای گه‌وره به‌ڵێنی به پێغه‌مبه‌ری خوا دا- صلى الله عليه وسلم - كه خوای گه‌وره له خه‌ڵكی ئه‌تپارێزێ وه ناتوانن لێت نزیك ببنه‌وه، وه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى خه‌ڵكى بڕۆن و بڵاوه‌ى لێ بكه‌ن به‌دڵنیایى خواى گه‌وره ده‌مپارێزێت [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (٦٧) ] به‌ڕاستى خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه كافر بن.
(68) [ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَى شَيْءٍ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به ئه‌هلی كتاب به جووله‌كه‌و گاوره‌كان بفه‌رمه: ئێوه له‌سه‌ر هیچ شتێك نین ئه‌و دینه‌ی كه ئێستا ئێوه‌ی له‌سه‌رن پووچه‌ڵ و به‌تاڵه [ حَتَّى تُقِيمُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ ] تا ته‌ورات و ئینجیل جێبه‌جێ نه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ته‌ورات و ئینجیل‌دا مژده‌ی هاتنی محمد- صلى الله عليه وسلم - هه‌یه وه فه‌رمانیشتان پێكراوه كه شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكه‌ون [ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ ] وه تا شوێن ئه‌وه‌یش نه‌كه‌ون كه له په‌روه‌ردگاره‌وه بۆتان دابه‌زیوه كه قورئانی پیرۆزه‌و بۆ تێكڕای خه‌ڵكى دابه‌زیوه [ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ طُغْيَانًا وَكُفْرًا ] دیسانه‌وه جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌و قورئانه‌ی كه له خوای گه‌وره‌وه بۆ تۆ دابه‌زیوه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه ئیمانی پێ بێنن له حه‌سوودیدا زیاتر توغیان ئه‌كه‌ن و سنوور ئه‌به‌زێنن و كوفر ئه‌كه‌ن [ فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (٦٨) ] بۆیه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - خه‌فه‌ت مه‌خۆ له كه‌سانێكی كافر كه شوێنت ناكه‌ون.
(69) [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه كه موسڵمانانن وه ئه‌وانه‌ی كه یه‌هودین جوله‌كه‌ن [ وَالصَّابِئُونَ ] وه ئه‌وانه‌ی له دینی یه‌هودی وازیان هێناو ده‌ستیان كردووه به ئه‌ستێره په‌رستن، یان فریشته ده‌په‌رستن كه له عێراقدا هه‌ن [ وَالنَّصَارَى ] وه ئه‌وانه‌ی كه گاورن [ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] هه‌ر یه‌كێك له‌مانه ئه‌گه‌ر ئیمان بێنن به‌خوای گه‌وره‌و به‌ڕۆژی دوایی، واته: موسڵمان بن [ وَعَمِلَ صَالِحًا ] وه كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن [ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] ئه‌مانه كه ئه‌مرن ترسیان له‌سه‌ر نیه بۆ داهاتوو [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٦٩) ] وه خه‌فه‌تیش ناخۆن له ڕابردوویان له دونیادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره باشتریان پێ ئه‌به‌خشێ ئه‌گه‌ر ئیمان بێنن.
(70) [ لَقَدْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ ] ئێمه به دڵنیایى عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانمان له به‌نی ئیسرائیل وه‌رگرت كه ئیمان بێنن [ وَأَرْسَلْنَا إِلَيْهِمْ رُسُلًا ] وه كۆمه‌ڵێك پێغه‌مبه‌رانمان بۆ ناردن [ كُلَّمَا جَاءَهُمْ رَسُولٌ بِمَا لَا تَهْوَى أَنْفُسُهُمْ ] هه‌ر كاتێك كه پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ ڕۆیشتبێ كه به‌گوێره‌ی هه‌واو ئاره‌زوو حه‌زی ئه‌وان نه‌بووبێ [ فَرِيقًا كَذَّبُوا ] كۆمه‌ڵێكیان پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ ئه‌زانی و ئیمانیان پێی نه‌ئه‌هێنا [ وَفَرِيقًا يَقْتُلُونَ (٧٠) ] وه كۆمه‌ڵێكیان پێغه‌مبه‌رانیان ئه‌كوشت وه‌كو جووله‌كه باوه‌ڕیان به عیسا نهكردو وتیان: ئه‌مه مناڵی زینایه‌و زۆڵه، وه یه‌حیاو زهكهریاشیان كوشت، وه هه‌وڵی كوشتنی عیسى و محمدیشیان دا خواى گه‌وره پاراستنى (صهڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره له‌سه‌ر هه‌موویان بێت).
(71) [ وَحَسِبُوا أَلَّا تَكُونَ فِتْنَةٌ ] وایانزانی كه خوای گه‌وره تاقیان ناكاته‌وه‌و سزایان نادات له‌سه‌ر ئه‌م شته [ فَعَمُوا وَصَمُّوا ] بۆیه خۆیان كوێر كرد له ئاست بینینی حه‌ق و هیدایه‌تدا، وه خۆیان كه‌ڕ كرد له ئاستی بیستنی حه‌ق و هیدایه‌تدا، وه سه‌رپێچی ئه‌حكامه‌كانی ته‌وراتیشیان ئه‌كرد وه پێغه‌مبه‌رانیان ئه‌كوشت [ ثُمَّ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ] دوای ئه‌وه كاتێك كه ته‌وبه‌یان كرد خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی لێیان قبووڵ كرد [ ثُمَّ عَمُوا وَصَمُّوا كَثِيرٌ مِنْهُمْ ] دیسانه‌وه زۆرێك له‌وان خۆیان كوێر‌و كه‌ڕ كرد له ئاست بینین و بیستنی حه‌قدا [ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ (٧١) ] وهخوای گه‌وره زۆر بینایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه‌و هه‌موو كرده‌وه‌كانتان ئه‌بینێت.
(72) {بەهەشت حەرامە لە هاوبەشبڕیاردەران} [ لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه كافر بوون كه ئه‌یانووت: خوای گه‌وره عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه- صلى الله عليه وسلم - كه ئه‌یانووت: خوای گه‌وره تێكه‌ڵ بووه له‌گه‌ڵ عیسادا- صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره‌ش ڕه‌ددیانی دایه‌وه به‌وه‌ی فه‌رمووی: [ وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ ] عیسى- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل ئێوه عیباده‌تی الله بكه‌ن عیباده‌تی من مه‌كه‌ن كه الله په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه منیش هه‌ر عه‌بدی خوام و عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ مندا عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن [ إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ ] ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی عیسایه- صلى الله عليه وسلم - هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدات و من بكاته شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره یان هه‌ر كه‌سێكی تر بكاته شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ ] ئه‌وه خوای گه‌وره به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات وه شوێنی ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه [ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ (٧٢) ] وه ئه‌و كه‌سه ستهمكارو موشریكانه هیچ كه‌سێك نیه كه پشتیوانیان بێ و له ئاگری دۆزه‌خ رزگاریان بكات.
(73) {ئەوانەی باوەڕیان بەسێ خوا هەیە كافرن} [ لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ ثَالِثُ ثَلَاثَةٍ ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه كافربوون كه ئه‌یانووت: سێ خوا هه‌یه‌و خوای گه‌وره یه‌كێكه له سێ خوایه‌كه كه مه‌به‌ستیان زاتی پیرۆزی الله و عیسا و مه‌ریه‌م بوو، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر گاوره‌كان دابه‌زى ئه‌وان واده‌ڵێن [ وَمَا مِنْ إِلَهٍ إِلَّا إِلَهٌ وَاحِدٌ ] وه له كاتێكدا كه هیچ خوا‌و په‌رستراوێك نیه به‌حه‌ق شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ وَإِنْ لَمْ يَنْتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ ] وه ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن له‌و قسه‌و كوفرانه‌ی كه ئه‌یكه‌ن [ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٣) ] ئه‌و كاته كافران تووشی سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار ئه‌بن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه.
(74) [ أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى اللَّهِ وَيَسْتَغْفِرُونَهُ ] ئه‌وه بۆ ته‌وبه ناكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره ناگه‌ڕێنه‌وه‌و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره ناكه‌ن بۆ ئه‌و هه‌موو بوهتانه‌ی كه بۆ خوای گه‌وره‌تان هه‌ڵبه‌ستووه‌و خوای گه‌وره‌تان له خۆتان تووڕه كردووه [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٧٤) ] له كاتێك ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه بكه‌ن خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه، (ته‌ماشاى ئه‌م سۆز‌و به‌زه‌ییه بكه‌ن ئه‌وان شه‌ریك بۆخوا داده‌نێن، خواى گه‌وره‌یش بانگیان ده‌كات بۆ ته‌وبه كردن و لێخۆشبوو‌ن).
(75) [ مَا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌ ] عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - هیچ شتێك نه‌بووه نه خوا بووه‌و نه كوڕی خوا به‌ڵكو ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا بووه [ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ ] وه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تریش له پێش عیساوه- صلى الله عليه وسلم - ڕۆیشتوونه‌و مردوونه [ وَأُمُّهُ صِدِّيقَةٌ ] وه دایكیشی ڕاستگۆ بووه له‌و قسه‌یه‌ی كه كردۆتی كه وتى زینام له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كردووه‌و به ئیزنى خوا منداڵم بووه، یاخود به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و په‌یامه بووه كه كوڕه‌كه‌ی هێناویه‌تی له یه‌كخواپه‌رستى [ كَانَا يَأْكُلَانِ الطَّعَامَ ] كه هه‌ردووكیان خواردنیان ئه‌خوارد، واته: مرۆڤـ بوونه ئه‌وه‌ی كه په‌روه‌ردگارو خوا بێت پێویستی به خواردن نیه، به‌ڵام ئه‌مان خوا نه‌بوونه‌و خواردنیان خواردووه وه ئه‌وه‌ی كه خواردن بخوات پێویستی به چوونه سه‌ر ئاو هه‌یه، خوای گه‌وره زۆر له‌وه به‌رزو بڵندترو گه‌وره‌تره كه ئه‌وان ئه‌و شتانه ئه‌ده‌نه پاڵ خوای گه‌وره [ انْظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ الْآيَاتِ ] سه‌یر بكه‌و بزانه چۆن ئێمه ئایه‌ته‌كانی خۆمانیان بۆ ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه [ ثُمَّ انْظُرْ أَنَّى يُؤْفَكُونَ (٧٥) ] پاشان ته‌ماشا بكه‌ن ئه‌مان چۆن له حه‌ق لائه‌ده‌ن له‌دوای ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ش.
(76) [ قُلْ أَتَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: ئایا ئێوه عیباده‌تى غه‌یری خوای گه‌وره ده‌كه‌ن و عیبادهت بۆ كه‌سانێك ئه‌كه‌ن كه هیچ زه‌ره‌رو سوودێكیان به‌ده‌ست نیه بۆ خۆیان چ جای بۆ غه‌یری خۆیان چۆن ئه‌یانكه‌ن به خوای گه‌وره وه‌كو عیسا‌و دایكی، كه به حیسابی ئێوه ئه‌ڵێن: عیسا- صلى الله عليه وسلم - كوژراوه‌و له خاچ دراوه ئه‌ی بۆ نه‌یتوانی خۆی له كوشتن ڕزگار بكات؟ وه دایكی كه مرد بۆ نه‌یتوانی خۆی له مردن ڕزگار بكات؟ چۆن ده‌بێت خوا بكوژرێت و له خاچ بدرێت یان بمرێت؟ [ وَاللَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٧٦) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه به هه‌موو شتێك وه سوود پێگه‌یاندن و زیان ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه.
(77) [ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ غَيْرَ الْحَقِّ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی گاور‌و جووله‌كه زیادڕه‌وی مه‌كه‌ن له دینه‌كه‌تاندا جگه له حه‌ق، به‌تایبه‌تی گاوره‌كان مه‌ڵێن: عیسا- صلى الله عليه وسلم - خوایه یان كوڕی خوایه [ وَلَا تَتَّبِعُوا أَهْوَاءَ قَوْمٍ قَدْ ضَلُّوا مِنْ قَبْلُ وَأَضَلُّوا كَثِيرًا ] وه شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی كه‌سانێك مه‌كه‌ون كه پێشتر گومڕابوون له پێشینه‌كانی خۆیان له جووله‌كه‌و گاور وه خه‌ڵكێكی زۆریشیان گومڕا كرد [ وَضَلُّوا عَنْ سَوَاءِ السَّبِيلِ (٧٧) ] وه گومڕابوون و له ڕێگای ڕاست لایاندا پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم -.
(78) {چەند سیفەتێكی خراپی بەنی ئیسرائیل} [ لُعِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَى لِسَانِ دَاوُودَ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ (٧٨) ] خوای گه‌وره نه‌فره‌تى له كافرانی به‌نی ئیسرائیل كرد له‌سه‌ر زمانی داودو عیسای كوڕی مه‌ریه‌م له زه‌بورو ئینجیل‌دا به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی كه ئه‌یانكرد وه سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌یان ئه‌كرد وه كوفریان ئه‌كرد به عیسا، وه ده‌ستدرێژیان ئه‌كردو سنووریان ئه‌به‌زاند.
(79) [ كَانُوا لَا يَتَنَاهَوْنَ عَنْ مُنْكَرٍ فَعَلُوهُ ] وه نه‌هی و قه‌ده‌غه‌ی تاوانیان نه‌ئه‌كرد كه بكرایه، واته: قه‌ده‌غه‌شیان ئه‌كرد یه‌ك جار به‌ڵام به‌یانی بیبینیایه هه‌مان تاوان ده‌كات پێی نهئهوتهوه له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره له‌عنه‌تی لێیان كرد، كه ئه‌بێ فه‌رمان به‌چاكه بكرێ وه ڕێگری له خراپه بكرێ، چونكه تاوان كرا ئه‌وه‌ى كه قه‌ده‌غه‌و به‌رهه‌ڵستى بكات وه‌ك ئه‌وه وایه كه له‌وێ نه‌بوو بێت، وه ئه‌وه‌ى پێى رازى بێت و له‌وێیش نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه وایه كه ئاماده بووبێت [ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (٧٩) ] كه ئه‌مه‌ش خراپترین كارێك بوو كه ئه‌وان ئه‌یانكرد كه ڕێگریان نه‌ئه‌كرد له خراپه.
(80) [ تَرَى كَثِيرًا مِنْهُمْ يَتَوَلَّوْنَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَبِئْسَ مَا قَدَّمَتْ لَهُمْ أَنْفُسُهُمْ أَنْ سَخِطَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ زۆرێك له جووله‌كه یان مونافیقان ئه‌بینی وه‌لائو خۆشه‌ویستیان بۆ موشریك و كافران هه‌یه كه ئه‌میش خراپترین شته كه نه‌فسیان به‌هۆی ئه‌م كاره‌وه تووڕه بوونى خوای گه‌وره‌ی پێشخست بۆ قیامه‌تیان [ وَفِي الْعَذَابِ هُمْ خَالِدُونَ (٨٠) ] وه ئه‌وان به‌نه‌مری و هه‌میشه‌یی له سزای ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه.
(81) [ وَلَوْ كَانُوا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالنَّبِيِّ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ ] وه ئه‌گه‌ر ئیمانیان بهێنیایه به‌خوای گه‌وره و به پێغه‌مبه‌ری خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - وه ئه‌وه‌ی كه بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره دابه‌زیوه له قورئانى پیرۆز [ مَا اتَّخَذُوهُمْ أَوْلِيَاءَ ] ئه‌وا ئه‌م موشریكانهیان نه‌ئه‌كرده دۆست و خۆشه‌ویستی خۆیان [ وَلَكِنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ فَاسِقُونَ (٨١) ] به‌ڵام زۆرێك له‌وان فاسقن و له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ده‌رچوونه.
(82) {جولەكە دوژمنی سەرسەختی موسڵمانانن} [ لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا ] ئێوه‌ی موسڵمان ئه‌بینن سه‌ختترین كه‌سێك كه دژایه‌تی ئێوه‌ى باوه‌ڕدار بكات جووله‌كه‌و هاوبه‌شبڕیارده‌رانن ئه‌مانه سه‌ختترین دژایه‌تی موسڵمانان ئه‌كه‌ن، چونكه كوفرى جوله‌كه كوفرى عینادى و نكوڵى و ره‌تكردنه‌وه‌ى حه‌ق و سوكایه‌تى كردنه به زانایان هه‌ربۆیه زۆرێك له پێغه‌مبه‌رانیان كوشتووه‌و چه‌ند جارێك هه‌وڵى كوشتنى پێغه‌مبه‌ری خوایان- صلى الله عليه وسلم - داوه‌و سیحریان لێ كردووه [ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُمْ مَوَدَّةً لِلَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَى ] وه ئه‌بینن له هه‌موویان نزیكتر خۆشه‌ویستیان هه‌بێ بۆ باوه‌ڕداران ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئه‌یانووت: ئێمه نه‌صاراین گاورین [ ذَلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ (٨٢) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه زانا‌و وتاربێژ‌و خواپه‌رستیان تیایه وه ته‌كه‌بوریان نه‌بووه له وتنی حه‌قدا به‌ڵكو خۆبه‌كه‌م زان بوونه به‌پێچه‌وانه‌ی جووله‌كه‌وه.
(83) [ وَإِذَا سَمِعُوا مَا أُنْزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَى أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا مِنَ الْحَقِّ ] وه كاتێك كه ئه‌و ئایه‌تانه ببیستن كه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - دابه‌زیوه ئه‌بینیت فرمێسك به‌چاوه‌كانیاندا دێته خواره‌وه كه ئه‌زانن ئه‌مه حه‌قه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دابه‌زیوه، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (نه‌جاشی) و هاوڕێكانى دابه‌زى كه ڕاهیب و قه‌شه‌كانى كۆكرده‌وه، وه (جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوتاڵیب) (خوای لێ ڕازی بێت) قورئانی به‌سه‌ریاندا خوێنده‌وه، وه (نه‌جاشی) ئیمانی هێنا وه فرمێسك به‌چاویاندا هاته خواره‌وه كه زانیان ئه‌مه وه‌حی خوای گه‌وره‌یه‌و حه‌قه [ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه ئیمانمان هێنا به‌م كتابه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوات- صلى الله عليه وسلم - دابه‌زاندووه [ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ (٨٣) ] ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ شاهیده‌كاندا ناونوس بكه، واته: له‌گه‌ڵ ئوممه‌تی محمدا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شایه‌تی ئه‌ده‌ن به‌ڕاستگۆیی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم -.
(84) [ وَمَا لَنَا لَا نُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَمَا جَاءَنَا مِنَ الْحَقِّ ] وه هه‌ر ئه‌وان ده‌ڵێن: هیچ ڕێگرو به‌ربه‌ستێك نیه له ئیمان هێنانى ئێمه به خوای گه‌وره‌و ئه‌و حه‌قه‌ی كه بۆمان هاتووه [ وَنَطْمَعُ أَنْ يُدْخِلَنَا رَبُّنَا مَعَ الْقَوْمِ الصَّالِحِينَ (٨٤) ] وه به ئومێدی ئه‌وه‌ین كه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ كه‌سانی صاڵح و پیاوچاكان و پێغه‌مبه‌ران و شوێنكهوتوانیاندا بمانخاته به‌هه‌شته‌وه.
(85) [ فَأَثَابَهُمُ اللَّهُ بِمَا قَالُوا جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] به‌هۆی ئه‌م قسه‌و ئیمان هێنان و به‌راست دانان و دانپێدانانه به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كه به‌دڵسۆزیه‌وه وتیان خوای گه‌وره پاداشتیان ده‌داته‌وه به به‌هه‌شت و ئه‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه كه جۆگه‌له ئاو به‌ژێر دار‌و كۆشكه‌كانیدا ئه‌ڕوات كه به‌هه‌میشه‌یی و به‌نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ وَذَلِكَ جَزَاءُ الْمُحْسِنِينَ (٨٥) ] وه ئه‌مه‌یش پاداشتی ئه‌و كه‌سه چاكهكارانهیه.
(86) [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافر بوونه‌و كوفریان كردووه وه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ (٨٦) ] ئا ئه‌مانه هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن و ئه‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
(87) {حەڵاڵەكان لە خۆتان حەرام مەكەن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُحَرِّمُوا طَيِّبَاتِ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خواردنێك كه پاك و به‌تام و چێژه‌و خوای گه‌وره بۆى حه‌ڵاڵ كردوون ئێوه له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام مه‌كه‌ن بڵێی: ئه‌مه له‌به‌ر زوهدمه یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من كه‌سێكی خواپه‌رستم ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌یه ناخۆم، كه‌سانێك كه گۆشت خواردن و ژن هێنان و خه‌وتنیان له‌سه‌ر راخه‌ر له‌سه‌ر خۆیان حه‌رام كرد پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئینكارى كرد‌و فه‌رمووى: چیه كه‌سانێك وایان وتووه، به‌ڵام من هه‌ندێك رۆژ به‌رۆژوو ده‌بم و هه‌ندێكیش به‌رۆژوو نابم، وه هه‌ندێك له‌شه‌و ده‌خه‌وم و هه‌ندێكى شه‌ونوێژ ده‌كه‌م، وه گۆشتیش ده‌خۆم و ژنیش ده‌هێنم، وه هه‌ركه‌سێك له سوننه‌ت و رێبازى من لا بدات ئه‌وه له من نیه [ وَلَا تَعْتَدُوا ] وه سنووریش مه‌به‌زێنن و ده‌ستدرێژیش مه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه حه‌ڵاڵی بكه‌ن، نه‌خێر حه‌ڵاڵ ئه‌وه‌یه كه خوا حه‌ڵاڵی كردووه، وه حه‌رامیش ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه، هیچ شتێك له‌سه‌ر خۆتان حه‌رام مه‌كه‌ن، وه ئه‌وه‌شی كه خوا حه‌رامی كردووه حه‌ڵاڵی مه‌كه‌ن، یاخود حه‌ڵاڵ له‌سه‌ر خۆتان حه‌رام مه‌كه‌ن و له‌سه‌ر خۆتان فراوانى ته‌سك مه‌كه‌ن، یاخود حه‌ڵاڵیش به گوێره‌ى پێویستیتان به‌كار بهێنن و زیادڕه‌وى تێدا مه‌كه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (٨٧) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه ده‌ستدرێژی ئه‌كه‌ن و سنووری خوا ئه‌به‌زێنن و ئه‌وه‌ی كه حه‌رامه بۆ خه‌ڵكی حه‌ڵاڵ ئه‌كه‌ن، یان ئه‌وه‌ى كه حه‌ڵاڵه له خه‌ڵكى حه‌رام ده‌كه‌ن.
(88) [ وَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ حَلَالًا طَيِّبًا ] وه ئه‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون و حه‌ڵاڵی كردووه وه پاكه ئێوه بیخۆن و حه‌رامی مه‌كه‌ن له‌سه‌ر خۆتان، (هه‌ر كه‌سێك شتێكى حه‌ڵاڵ له‌سه‌ر خۆى حه‌رام بكات به‌وه حه‌رام نابێت و ده‌بێت كه‌فاره‌تى سوێند خواردن بدات) [ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي أَنْتُمْ بِهِ مُؤْمِنُونَ (٨٨) ] وه ته‌قوای ئه‌و خوایه بكه‌ن كه ئێوه ئیمانتان پێی هێناوه.
(89) {جۆرەكانی سوێند خواردن} [ لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ ] خوای گه‌وره لۆمه‌تان ناكات و لێتان ناگرێت و تاوانبار نابن ئه‌گه‌ر هاتوو سوێندێكتان خوارد‌و سوێنده‌كه‌تان له‌غو بوو پاشان بیشكێنن ئاساییه وه‌كو كه‌سێك ئه‌ڵێ: به‌خوا ئه‌خۆی به‌خوا ئه‌ڕۆی به‌خوا دێیت، یان له كاتى توڕه بووندا سوێند بخوات، یان له‌بیرى بچێت سوێندى خواردووه، ئاوا سوێندێك كه به‌ده‌میدا دێت و له دڵیدا دانه‌مه‌زراوه ئه‌مه له‌غوه ئه‌گه‌ر سوێنده‌كه‌شی بشكێنێ ئاساییه هیچى له‌سه‌ر نیه [ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ ] به‌ڵام خوای گه‌وره لۆمه‌تان ده‌كات وه لێتان ئه‌گرێ وه سزاتان ئه‌دات له‌سه‌ر سوێندێك كه له دڵه‌وه دامه‌زرابێ وه نیه‌تتان هه‌بێ و دوای ئه‌وه بیشكێنن ئه‌وه كه‌فاره‌ت ئه‌كه‌وێته سه‌رتان [ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ ] پیاو هه‌بوو خواردنى باشى ده‌دا به منداڵه‌كانى، وه هه‌بوو خراپى پێیان ده‌دا، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، كه‌فاره‌تی ئه‌و سوێنده ئه‌بێ ده فه‌قیر تێر بكه‌ن له خواردنێكی مام ناوه‌ند ئه‌وه‌ی كه ئه‌یده‌ن به ماڵ و منداڵی خۆتان نه به‌رزترین و باشترین نه خراپترین به‌ڵكو مامناوه‌ند بێت، ئیمامی (عومه‌رو عه‌لى و عائیشه) (خوایان لێ ڕازی بێ) ئه‌فه‌رموون: دروسته‌و ئه‌توانن نیو صاع واته: كیلۆیه‌ك و بیست گرام له برنج یان خورما یان هه‌ر خواردنێك بده‌ن به فه‌قیر [ أَوْ كِسْوَتُهُمْ ] یاخود ئه‌توانی جلوبه‌رگ بۆ ده فه‌قیر بكه‌ی كه سوێنده‌كه‌ت شكاند یان ده فه‌قیر تێربكه ژه‌مه خواردنێك یاخود جلوبه‌رگ بۆ ده فه‌قیر بكه جلوبه‌رگیش ئه‌وه‌یه كه دروست بێ نوێژی پێوه بكه‌ی [ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ ] یاخود كۆیله‌یه‌ك ئازاد بكه‌ن كه ئێستا كۆیله نیه [ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یتوانی ده فه‌قیر تێر بكات یان جلوبه‌رگ بۆ ده فه‌قیر بكات [ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ] ئه‌وه سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ وه (ئوبه‌ى كوڕى كه‌عب) و (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود)و قوتابیانى وایان خوێندۆته‌وه: له‌سه‌ر یه‌ك بێت [ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ] ئه‌مه كه‌فاره‌تی سوێند خواردنتانه ئه‌گه‌ر سوێندتان خوارد‌و پاشان سوێنده‌كه‌تان شكاند [ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ ] وه ئێوه سوێنده‌كانتان بپارێزن به‌وه‌ی كه سوێند زۆر مه‌خۆن تا گرنگ نه‌بوو، وه ئه‌گه‌ر سوێندیشتان خوارد ئه‌وه سوێنده‌كانتان مه‌شكێنن، وه ئه‌گه‌ر شكاندتان كه‌فاره‌ته‌كه‌ی بده‌ن [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه [ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٨٩) ] به‌ڵكو ئێوه شوكرانه‌بژێری و سوپاسگوزاری خوای گه‌وره بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی كه خوای گه‌وره به‌سه‌رتاندا ڕژاندۆتی له شه‌ریعه‌ت و له ڕوون كردنه‌وه‌ی حوكمه‌كان.
(90) {قۆناغی سێیەم‌و كۆتایی حەرام كردنی مەی} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ ] دوو هۆزى ئه‌نصار عه‌ره‌قیان خوارد تا سه‌رخۆش بوون و گاڵته‌یان به یه‌كترى كرد، كاتێك هاتنه‌وه هۆش خۆیان شوێنه‌واره‌كه‌یان به ده‌موچاو و ریشیانه‌وه بینى، وتیان ئه‌مه فڵان كه‌سى برام واى لێم كردووه ئه‌گه‌ر به ره‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یى بوایه به‌رامبه‌رم واى لێم نه‌ده‌كرد كه رق و كینه له دڵیان‌دا نه‌بوو به‌هۆى ئه‌مه رق و كینه چووه دڵیان به‌رامبه‌ر یه‌كترى خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی باوه‌ڕداران به‌دڵنیایی و بێگومان ئه‌م شتانه حه‌رامه: خواردنه‌وه‌ی مه‌ی كه هه‌ركه‌سێك له دونیا بیخواته‌وه‌و خواى گه‌وره چل رۆژ نوێژى لێ قه‌بوڵ ناكات، وه بمرێت و ته‌وبه نه‌كات خواى گه‌وره له‌رۆژى قیامه‌ت مه‌ى پێ نابه‌خشێت، وه هه‌ر كه‌سێك چوار جار بیخواته‌وه خواى گه‌وره له‌ناو دۆزه‌خ برین و كێماوى دۆزه‌خیه‌كانى ده‌رخوارد ده‌دات، وه هه‌ركه‌سێك ئالوده‌ى بێت ناچێته به‌هه‌شته‌وه، وه قومار كردنیش حه‌رامه، وه ئه‌و بتانه‌ی كه ئه‌په‌رستران، وه ئه‌و تیر‌و پشكه‌ی ئه‌یانكرد له‌سه‌رده‌می نه‌فامى كه بیانوویستایه هه‌ر كارێك بكه‌ن سێ داریان هه‌بوو له یه‌كێكیان ئه‌یاننووسی بیكه، له یه‌كیان ئه‌یاننووسی مه‌یكه و یه‌كیان به‌سپێتی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بیكه ده‌ربچوایه ئه‌وه ئیشه‌كه‌یان ئه‌كرد، وه ئه‌گه‌ر مه‌یكه ده‌رچوایه نه‌یان ئه‌كرد، وه ئه‌گه‌ر سپیه‌كه ده‌ربچوایه دووباره‌یان ئه‌كرده‌وه تا یه‌كێك له‌و دووانه ده‌رئه‌چوو، خێر‌و شه‌ڕو سوودو زیانیان دابووه ده‌ست ئه‌وانه [ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ ] ئه‌مانه هه‌مووی پیس و حه‌رامن وه كرده‌وه‌ی شه‌یتانن و شه‌یتان لاتان جوانی ده‌كات و ئه‌یڕازێنێته‌وه ئێوه لێی دووربكه‌ونه‌وه‌و خۆتانی لێ دووربخه‌نه‌وه [ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٩٠) ] به‌ڵكو سه‌رفراز بن ئه‌مه دوا ئایه‌ت بوو له قۆناغه‌كانی حه‌رام كردنی عه‌ره‌ق خواردن كه ئایه‌تی یه‌كه‌م [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ ] (الْبَقَرَة: ٢١٩) دابه‌زی، دواتر ئایه‌تی [ لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى ] (النِّسَاء: ٤٣) وه قۆناغی سێیه‌میش ئه‌م ئایه‌ته بوو به‌یه‌كجاری خوای گه‌وره مه‌ی خواردنه‌وه‌ی حه‌رام كرد تا ڕۆژی قیامه‌ت.
(91) {قوماركردن حەرامە} [ إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ ] وه شه‌یتان ئه‌یه‌وێ دژایه‌تی و ڕق و كینه بخاته نێوانتانه‌وه به‌هۆی عه‌ره‌ق خواردنه‌وه‌و قومار كردنه‌وه [ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ ] وهئهیكاته ڕێگریه‌ك له زیكر‌و یادی خوای گه‌وره‌و له نوێژ كردن [ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ (٩١) ] ئایا ئێوه كۆتایتان پێ هێناو به یه‌كجاری و هه‌میشه‌یی وازتان لێ هێنا؟ هاوه‌ڵان فه‌رموویان به‌ڵێ وازمان لێ هێناو كوپه‌له عارهقهكانیان رژاندو به كۆڵانه‌كانى مه‌دینه‌دا ده‌رۆیشت.
(92) [ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَاحْذَرُوا ] وه ئێوه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن- صلى الله عليه وسلم - وه ئاگادار بن له‌سه‌رپێچی كردنی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ فَإِنْ تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُوا أَنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (٩٢) ] ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵكه‌ن له‌گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه بزانن ته‌نها پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئێمه گه‌یاندنێكی ئاشكرای له‌سه‌ره، واته: هه‌ڕه‌شه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه خوای گه‌وره سزاتان ئه‌دات.
(93) [ لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا إِذَا مَا اتَّقَوْا وَآمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ثُمَّ اتَّقَوْا وَآمَنُوا ثُمَّ اتَّقَوْا وَأَحْسَنُوا ] كاتێك كه عه‌ره‌ق خواردن حه‌رام بوو هه‌ندێك له صه‌حابه پرسیاریان كرد وتیان: ئه‌ی كه‌سانێك له صه‌حابه پێش ئه‌مه عه‌ره‌قیان خواردووه‌و مردوونه؟ خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه تاوانبار نین كه پێشتر عه‌ره‌قیان خواردووه‌و حه‌رام نه‌بووه ئه‌وان گوناه و تاوانیان له‌سه‌ر نیه ئه‌گه‌ر خۆیان پاراستبێت له‌و شتانه‌ی كه حه‌رام بووه وه ئیمانیان هێنابێ و كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ وه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كرد بێ، دیسان ئیمانیان هێنابێ و خۆیان پاراستبێ له‌و شتانه‌ی كه حه‌رامه و ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردبێ وه چاكه‌یان كردبێ [ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (٩٣) ] وه خوای گه‌وره چاكه‌كارانی خۆش ئه‌وێ.
(94) {حەرامێتی راوكردن لەكاتی ئیحرامدا} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَيَبْلُوَنَّكُمُ اللَّهُ بِشَيْءٍ مِنَ الصَّيْدِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خوای گه‌وره تاقیتان ئه‌كاته‌وه به شتێك له ڕاو كردن چۆن هاوه‌ڵانی ڕۆژی شه‌ممه‌ى به‌نی ئیسرائیلی تاقیكرده‌وه كه حه‌رامی كرد له‌سه‌ریان ڕاو بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وان ڕاویان كرد‌و له تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌رنه‌چوون [ تَنَالُهُ أَيْدِيكُمْ وَرِمَاحُكُمْ ] (موقاتیل) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م ئایه‌ته له (عومره‌ى حوده‌یبیه) دابه‌زى، كه صه‌حابه له ئیحرام دا بوون خوای گه‌وره ڕاوی لێ حه‌رام كردن له‌و كاتانه باڵنده‌و گیانه‌وه‌ره‌كان ئه‌هاتنه نزیكیانه‌وه كه به‌ده‌ست ئه‌یانتوانی نێچیرى لاواز‌و بێچووه‌كان بگرن وه ڕمهكانیان ئه‌گه‌یشت به نێچیرى گه‌وره، به‌ڵام صه‌حابه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كرد نه‌یانكردو له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رچوون [ لِيَعْلَمَ اللَّهُ مَنْ يَخَافُهُ بِالْغَيْبِ ] تا ده‌ركه‌وێ كێ به‌نهێنی له خوای گه‌وره ئه‌ترسێ و كاتێك كه چاو كه‌سی لێوه دیار نه‌بێ (هه‌رچه‌نده خواى گه‌وره ده‌زانێت، به‌ڵام بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكیه) [ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٩٤) ] جا هه‌ر كه‌سێك له‌دوای ئه‌مه ده‌ستدرێژی بكات ئه‌وه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاری بۆ هه‌یه.
(95) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْتُلُوا الصَّيْدَ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ڕاو مه‌كه‌ن له كاتێكدا له ئیحرام دان ئیحرام به حه‌ج یان به عومره [ وَمَنْ قَتَلَهُ مِنْكُمْ مُتَعَمِّدًا ] وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به عه‌مدی ڕاوی كرد [ فَجَزَاءٌ مِثْلُ مَا قَتَلَ ] ئه‌وه سزاكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕاوهیه كه كردۆتی ئه‌بێ بیكات به‌خێر ئه‌وه كه‌فاره‌كه‌یه‌تی [ مِنَ النَّعَمِ ] له وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن [ يَحْكُمُ بِهِ ذَوَا عَدْلٍ مِنْكُمْ ] كه دوو پیاوی دادپه‌روه‌ر له موسڵمانان ئه‌وان بڕیار ئه‌ده‌ن كه چیت كوشتووه ئه‌بێ هاوشێوه‌ی ئه‌وه بكه‌ی به‌خێر [ هَدْيًا بَالِغَ الْكَعْبَةِ أَوْ كَفَّارَةٌ طَعَامُ مَسَاكِينَ أَوْ عَدْلُ ذَلِكَ صِيَامًا ] وه ئه‌بێ وه‌كو هه‌دی بێت نه‌ك بیبه‌ی بۆ كه‌عبه لێره مه‌به‌ستی پێى حه‌ره‌مه ده‌بێت بیبه‌ی بۆ حه‌ره‌م و له‌وێ سه‌ری ببڕیت و گۆشته‌كه‌ى دابه‌ش بكه‌یت به‌سه‌ر هه‌ژارانى حه‌ره‌مدا، یاخود ئه‌گه‌ر توانیت ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی كه كوشتووته هاوشێوه‌كه‌ی بكه به خێر، ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی خواردنی فه‌قیر بده ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی ئه‌وه به‌ڕۆژوو ئه‌بی كه ئه‌میش ئه‌و دوو كه‌سه دادپه‌روه‌ره له موسڵمانان بڕیار ئه‌ده‌ن، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر ئاسكێكی كوشت هاوشێوه‌ی ئاسكه ئه‌وه‌یه مه‌ڕێك یان بزنێك له مه‌ككه‌دا سه‌رئه‌بڕێ و ئه‌یكات به خێر، ئه‌گه‌ر نه‌یبوو ئه‌وه شه‌ش فه‌قیر تێر ده‌كات، ئه‌گه‌ر نه‌یبوو سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حوشترێكی ڕاو كرد یان هاوشێوه‌ی حوشتر ئه‌وه مانگایه‌ك ده‌كات به‌خێر ئه‌گه‌ر نه‌یبوو ئه‌وه بیست فه‌قیر تێر ده‌كات ئه‌گه‌ر نه‌یبوو ئه‌وه بیست ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ، ئه‌گه‌ر نه‌عامه‌یه‌كی كوشت ئه‌وه ئه‌بێ حوشترێك بكات به‌خێر، ئه‌گه‌ی نه‌یبوو سی فه‌قیر تێر ده‌كات ئه‌گه‌ر نه‌یبوو سی ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ به‌و شێوازه دیاری كراوه [ لِيَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِهِ ] بۆ ئه‌وه‌ی خراپی سه‌ره‌نجامی كاره‌كه‌ی خۆی بچێژێ كه له كاتى ئیحرامدا ڕاوی كردووه له كاتێكدا كه قه‌ده‌غه بووه [ عَفَا اللَّهُ عَمَّا سَلَفَ ] وه ئه‌وه‌ی كه پێش ئه‌م ئایه‌ته كردبێتی ئه‌وه خوای گه‌وره لێیان ئه‌بوورێ [ وَمَنْ عَادَ فَيَنْتَقِمُ اللَّهُ مِنْهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاو كردن له دوای ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه ئه‌وا خوای گه‌وره تۆڵه‌ی لێ ئه‌سه‌نێ، وتراوه: تۆڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌بێ كه‌فاره‌ت بدات، یاخود وتراوه: له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره تۆڵه‌ی لێ ئه‌سه‌نێ [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ ذُو انْتِقَامٍ (٩٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ته‌و تۆڵه‌و ئینتیقام له‌و كه‌سانه ئه‌سه‌نێ كه سنووری خوای گه‌وره ئه‌به‌زێنن.
(96) [ أُحِلَّ لَكُمْ صَيْدُ الْبَحْرِ وَطَعَامُهُ ] به‌ڵام ڕاوی ده‌ریاو خواردنی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی كه ئاوین و له‌ناو ده‌ریادان بۆ ئێوه حه‌ڵاڵ كراوه، یاخود به ته‌ڕى و به وشكى حه‌ڵاڵه، یاخود به زیندوویى و به‌مردوویى حه‌ڵاڵه، یاخود ئه‌وه‌ى خۆتان ده‌رى بكه‌ن و ئه‌وه‌ى خۆى فڕێى بداته ده‌ره‌وه هه‌مووى حه‌ڵاڵه [ مَتَاعًا لَكُمْ وَلِلسَّيَّارَةِ ] ئه‌مه سودو خواردنێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاماده بووه به‌حازری ئه‌یخوات ئه‌وه‌یشی كه موسافیره له‌سه‌فه‌ردایه دواتر هه‌ر كاتێك ده‌ستی كه‌وت بۆ خۆی ئه‌یخوات [ وَحُرِّمَ عَلَيْكُمْ صَيْدُ الْبَرِّ مَا دُمْتُمْ حُرُمًا ] به‌ڵام ڕاوی وشكانی له‌سه‌رتان حه‌رامه له كاتێكدا كه له ئیحرام دا بن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٩٦) ] وه ته‌قوای ئه‌و خوایه بكه‌ن كه ئێوه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای و كۆتان ده‌كاته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
(97) [ جَعَلَ اللَّهُ الْكَعْبَةَ الْبَيْتَ الْحَرَامَ قِيَامًا لِلنَّاسِ ] خوای گه‌وره ئه‌و كه‌عبه پیرۆزه‌ى داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی دین و بژێوی ژیانی دونیایان له‌وێ ده‌ست بكه‌وێ، ئه‌وه‌ی كه ترسا‌و بێ له‌وێ ئه‌مین ئه‌بێ، ئه‌وه‌ی لاواز بێ له‌وێ به‌هێز ئه‌بێ، ئه‌وه‌ی ئه‌توانێ تیجاره‌ت و بازرگانی لێ بكات، ئه‌وه‌ی ئه‌توانێ عیباده‌تى لێ بكات [ وَالشَّهْرَ الْحَرَامَ ] وه له‌و مانگانه‌ی كه (أشهر الحرم)ن (ذو القعدة و ذو الحجة و موحه‌ڕه‌م و ڕه‌جه‌ب)ه كوشتار تیایاندا حه‌رامه [ وَالْهَدْيَ وَالْقَلَائِدَ ] وه (هه‌دى) ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه كه‌سێك بۆ حه‌ج یان بۆ عومره ئه‌چێ له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌یبات بۆ حه‌ره‌م له‌وێ سه‌ری ئه‌بڕێ، وه (قه‌لائید) ئه‌وه‌ی كه نیشانه‌ی كردووه به ملوانه‌كه‌یه‌ك به شتێك كردۆتیه ملی و دیاری كردووه [ ذَلِكَ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] تا بزانن كه خوای گه‌وره زانیاری هه‌یه به هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ى له نێوانیاندا هه‌یه [ وَأَنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٩٧) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانایه به هه‌موو شتێك.
(98) [ اعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ] بزانن كه سزای خوای گه‌وره زۆر سه‌خته بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه سنووری خوا ئه‌به‌زێنێ [ وَأَنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٩٨) ] ئه‌وه‌یشی كه ته‌وبه ده‌كات خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به به‌زه‌ییه.
(99) [ مَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ ] هیچ شتێك له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا نیه- صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر ئێوه گوێڕایه‌ڵی نه‌كه‌ن ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه په‌یامی خوای گه‌وره‌تان پێ بگه‌یه‌نێ [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا تَكْتُمُونَ (٩٩) ] وه ئه‌وه‌ی ئێوه ئاشكرای ئه‌كه‌ن وه ئه‌یشارنه‌وه خوای گه‌وره عیلم و زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه.
(100) [ قُلْ لَا يَسْتَوِي الْخَبِيثُ وَالطَّيِّبُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: پیس و پاك یه‌كسان نیه، واته: حه‌رام و حه‌ڵاڵ، یان كافرو باوه‌ڕدار، یان سه‌رپێچیكارو گوێڕایه‌ڵ، یان خراپ و باش، یان بیدعه‌و سوننه‌ت یه‌كسان نیه [ وَلَوْ أَعْجَبَكَ كَثْرَةُ الْخَبِيثِ ] با پیسه‌كه یان خراپه‌كه ئه‌گه‌ر زۆریش بێ و پێی سه‌رسام بیت بێ به‌ره‌كه‌ت و بێسووده، كهمێكى حه‌ڵاڵه باشتره له زۆرێكى حه‌رام [ فَاتَّقُوا اللَّهَ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ ] ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌ن عه‌قڵ و ژیرین ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و كرده‌وه‌ی چاك و حه‌ڵاڵ هه‌ڵبژێرن و له‌گه‌ڵ پیاوچاكاندا بن و خۆتان له‌حه‌رام بپارێزن [ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (١٠٠) ] به‌ڵكو سه‌رفرازى دونیا‌و قیامه‌ت بن.
(101) {زۆر پرسیار نەكردن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ ] كه‌سانێك وه‌كو گاڵته‌پێكردن پرسیاریان له پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌كرد یه‌كێك ئه‌یوت: باوكم كێیه؟ وه یه‌كێك حوشتره‌كه‌ى ون بوایه ئه‌یوت حوشتره‌كه‌م له كوێیه؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، وه پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى خه‌ڵكینه خواى گه‌وره حه‌جى له‌سه‌رتان فه‌رز كردووه حه‌ج بكه‌ن، پیاوێك وتى هه‌موو ساڵێك؟ سێ جار وتى، پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه، پاشان فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر بمووتایه به‌ڵێ ئه‌وا هه‌موو ساڵێك له‌سه‌رتان فه‌رز ده‌بوو وه نه‌یشتان ده‌توانى، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی باوه‌ڕداران پرسیار له هه‌ندێك شت مه‌كه‌ن كه پێویستتان پێی نیه‌و خوای گه‌وره خۆی بۆی ڕوون نه‌كردوونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌ركه‌وێ له‌وانه‌یه زه‌ره‌رو زیانی بۆتان هه‌بێت و مه‌شه‌قه‌و ناڕه‌حه‌تی تیابێ [ وَإِنْ تَسْأَلُوا عَنْهَا حِينَ يُنَزَّلُ الْقُرْآنُ تُبْدَ لَكُمْ ] وه له‌و كاته‌یشدا كه قورئان دائه‌به‌زێ پرسیار بكه‌ن بۆتان ده‌رئه‌كه‌وێ خوای گه‌وره به‌وه‌حی بۆتان ڕوون ئه‌كاته‌وه [ عَفَا اللَّهُ عَنْهَا ] هه‌ندێك شت هه‌یه خوای گه‌وره لێی بێده‌نگ بووه‌و قورئان باسی نه‌كردووه ته‌كلیف له ئێوه نه‌كراوه خوای گه‌وره له‌وه بووراوه ئێوه خۆتان پرسیار مه‌كه‌ن ده‌رباره‌ى با نه‌بێته باری قورس به‌سه‌ر شانتان و دواتر بۆتان جێبه‌جێ نه‌كرێت، پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - سێ شه‌و له مزگه‌وت ته‌راویحى كرد، كه بینى خه‌ڵكى لێیكۆده‌بنه‌و تامه‌زرۆن دواتر نه‌یكرد نه‌وه‌كو فه‌رز بكرێت له‌سه‌ریان و توانایان نه‌بێت و تاوانبار بن [ وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ (١٠١) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و له‌سه‌رخۆیه په‌له ناكات له سزادان و عقوبه‌دانی به‌نده‌كانی.
(102) [ قَدْ سَأَلَهَا قَوْمٌ مِنْ قَبْلِكُمْ ثُمَّ أَصْبَحُوا بِهَا كَافِرِينَ (١٠٢) ] كه‌سانێك له پێش ئێوه پرسیاری هه‌ندێك له‌م بابه‌تانه‌یان كرد دوای ئه‌وه نه‌یانتوانی و له توانایاندا نه‌بوو كه جێبه‌جێی بكه‌ن و پێی كافر بوون، وه‌كو جوله‌كه كه داوایان كرد له ئاسمانه‌وه كتابێكیان بۆ دابه‌زێت، وه گاوره‌كان كه داوایان كرد خواى گه‌وره له ئاسمانه‌وه سفره‌و خوانێكیان بۆ دابه‌زێنێت، وه قوره‌یش كه داوایان كرد خواى گه‌وره كێوى صه‌فایان بۆ بكات به ئاڵتوون.
(103) {داب‌و نەریتی سەردەمی نەفامی} [ مَا جَعَلَ اللَّهُ مِنْ بَحِيرَةٍ ] خه‌ڵكی سه‌رده‌می نه‌زانی هه‌ندێك ئاژه‌ڵیان له‌سه‌ر خۆیان حه‌رام كردبوو خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و ئاژه‌ڵانه خوای گه‌وره حه‌رامی نه‌كردووه (بَحِيرَةٍ) وشترێك بوو كه گوێیان له‌ت ئه‌كرد وه شیره‌كه‌یان بۆ تاغوته‌كان دائه‌ناو هیچ كه‌سێك نه‌ئه‌بوایه بیدۆشیایه، وه گوێ له‌ت كردنه‌كه‌ی نیشانه بوو له‌سه‌ر ئه‌و شته [ وَلَا سَائِبَةٍ ] وه سائیبه‌ش دیسان وشترێك بووه كه‌سێك ئه‌یكرده نه‌زر ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره له‌م نه‌خۆشییه چاكی كردمه‌وه یان گه‌یاندمییه‌وه ماڵ خۆم ئه‌وه به‌ره‌ڵا ئه‌كرێ له هه‌ر له‌وه‌ڕێك بخوات و له هه‌ر ئاوێك بخواته‌وه‌نابێت رێگرى لێبكرێت و نابێ هیچ كه‌سێك سواری بێ و باربكرێت [ وَلَا وَصِيلَةٍ ] وه خوای گه‌وره وه‌صیله‌یشی دانه‌ناوه ئاژه‌ڵێك بووه كه ئه‌گه‌ر وه‌چه‌كه‌ی مێ بوایه‌و مێ له دوای مێی بهێنایه ئه‌وه بۆ خۆیان بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نێر بوایه ئه‌وه دایان ئه‌نا بۆ خواكانیان و له خۆیانیان حه‌رام ئه‌كرد [ وَلَا حَامٍ ] حامیش ئه‌گه‌ر نێره‌ی ئاژه‌ڵێك له ده پشتی هه‌ر مێ بهاتایه ئیتر ئه‌یانووت: ئه‌مه پشتی پارێزراوه‌و نابێ هیچ كه‌سێك سواری ببێ وه نه‌ئه‌بوایه قه‌ده‌غه بكرایه له هه‌ر له‌وه‌ڕو ئاوێك كه خۆی بچووایه‌ته سه‌ری، وه به‌چه‌ند شێوازێكى تریش ته‌فسیر كراون، وه ئه‌مانه خۆیان دایان هێنابوو خوای گه‌وره حه‌رامی نه‌كرد بوو له‌سه‌ریان [ وَلَكِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ ] به‌ڵام كافران درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ستن، پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌م شتانه‌ى دانا‌و دینى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رى گۆڕى (عه‌مرى كوڕى لوحه‌ى) بوو كه له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خ بینیم ریخۆڵه‌ى راده‌كێشا [ وَأَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ (١٠٣) ] وه زۆربه‌یان عه‌قڵیان به‌م شتانه‌دا ناشكێت ئه‌مانه كه خۆیان له خۆیانیان حه‌رام كردووه.
(104) [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَى مَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ ] وه كاتێك بانگیان بكه‌یت بڵێی: وه‌رن بۆ لای ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه وه وه‌رن بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ قَالُوا حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ] ئه‌یانووت: ئێمه ئه‌وه‌ی كه باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ری بینیوه ئه‌وه‌مان به‌سه‌و ئیمان به قورئان و به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ناهێنین و دینی باوك و باپیرانمان به‌سه [ أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ (١٠٤) ] ئایا نازانن كه باوك و باپیرانی ئه‌وان زانیاریان به‌هیچ شتێك نه‌بووه وه له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێگای ڕاست نه‌بوونه به‌ڵكو له‌سه‌ر نه‌زانی و شه‌ریك دانان بوونه بۆ خوای گه‌وره ئیتر چۆن ئه‌بێت شوێنیان بكه‌ون، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامێتى لاسایی كردنه‌وه‌و چاولێكردنى كوێرانه‌ى بێ به‌ڵگه، به‌ڵكو مرۆڤـ ده‌بێت شوێنى به‌ڵگه بكه‌وێت).
(105) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا عَلَيْكُمْ أَنْفُسَكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئاگاتان له نه‌فسی خۆتان بێ [ لَا يَضُرُّكُمْ مَنْ ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيْتُمْ ] ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت و ڕێگای حه‌ق و ڕاستی بن هه‌ر كه‌سێك گومڕا بێ زه‌ره‌ر به ئێوه ناگه‌یه‌نێ، ئه‌مه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌یه كه ناتوانن فه‌رمان به‌چاكه‌و ڕێگری له خراپه بكه‌ن، ئاگاتان له خۆتان بێ خۆتان له‌سه‌ر هیدایه‌ت بمێننه‌وه، به‌ڵام ئایه‌تی تر‌و فه‌رمووده‌ی تر یه‌كجار زۆره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ ئه‌بێ فه‌رمان به‌چاكه بكات و ڕێگری له خراپه بكات [ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا ] گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌مووتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه له ڕۆژی قیامه‌ت [ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (١٠٥) ] له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره هه‌واڵتان پێ ئه‌دا له هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه كردووتانه.
(106) {وەسێت كردن لەسەرەمەرگدا} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا شَهَادَةُ بَيْنِكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ حِينَ الْوَصِيَّةِ اثْنَانِ ذَوَا عَدْلٍ مِنْكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو كاتێك كه وه‌سیه‌ت ده‌كات با دوو پیاوی دادپه‌روه‌ر له خۆتان له موسڵمانان شایه‌ت بن [ أَوْ آخَرَانِ مِنْ غَيْرِكُمْ إِنْ أَنْتُمْ ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ ] یاخود دوو كه‌س له غه‌یری خۆتان له كافرانیش كاتێك كه ئێوه له‌سه‌فه‌ردا بوون واته: ئه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ردا بوون و موسڵمانی لێ نه‌بوو دوو موسڵمانی دادپه‌روه‌ر نه‌بوو كه شایه‌تی بدا ته‌نها كافری لێ بوو ئه‌وه دروسته ئه‌و دوو كافره شایه‌تیتان بۆ بده‌ن ته‌نها له‌سه‌فه‌رداو ته‌نها بۆ وه‌سیه‌ته [ فَأَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةُ الْمَوْتِ ] كه ئێوه تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تی مردن بوون [ تَحْبِسُونَهُمَا مِنْ بَعْدِ الصَّلَاةِ فَيُقْسِمَانِ بِاللَّهِ ] ئه‌و دوو شایه‌ته ڕائه‌گرن له‌دوای نوێژ كه شایه‌تیتان بۆ بده‌ن ئه‌وانیش شایه‌ته‌كان سوێند ئه‌خۆن به‌خوای گه‌وره [ إِنِ ارْتَبْتُمْ لَا نَشْتَرِي بِهِ ثَمَنًا ] ئه‌گه‌ر گومانیشتان له ئێمه هه‌بێ ئێمه به‌م سوێنده‌مان ناچین به‌شێكی كه‌م له دونیا بكڕین، واته كه‌سێك پاره‌ی پێمان دابێ شایه‌تیه‌كه بگۆڕینه‌وه‌و به درۆ سوێند بخۆین [ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى ] با ئه‌و كه‌سه‌ی كه شایه‌تی بۆ ئه‌ده‌ین خزمى نزیكیش بێ لێمانه‌وه ئێمه حه‌ق و ڕاستگۆیی پێش ئه‌خه‌ین [ وَلَا نَكْتُمُ شَهَادَةَ اللَّهِ ] وه شایه‌تی خوای گه‌وره ناشارینه‌وه [ إِنَّا إِذًا لَمِنَ الْآثِمِينَ (١٠٦) ] ئه‌گه‌ر شایه‌تیمان شارده‌وه ئێمه له تاوانبارانین، (ته‌میمى دارى) ده‌فه‌رمێت: هه‌موو خه‌ڵكى له‌م ئایه‌ته دورن ته‌نها من و (عه‌دى كوڕى به‌دداء) نه‌بێت، كه هه‌ردووكیان گاور بوون و له پێش ئیسلامدا ده‌چوون بۆ بازرگانى بۆ شام، وه كۆیله‌یه‌كى (به‌نى سههم) له‌گه‌ڵیاندا رۆیشت كه ناوى (به‌دیلى كوڕى ئه‌بى مه‌ریه‌م) بوو وه‌قاپێكى له زیو پێ بوو بۆ پاشاى ده‌برد، كه گه‌وره‌ترین بازرگانیه‌كه‌ى بوو، نه‌خۆش كه‌وت و وه‌سێتى بۆ كردن ئه‌وه‌ى به‌جێى هێشتووه بیگه‌یه‌نن به كه‌سوكارى، (ته‌میم) ده‌فه‌رمێت: كه مرد قاپه‌كه‌مان فرۆشت و دامان به هه‌زار درهه‌م و دابه‌شمان كرد له نێوانماندا، كاتێك كه گه‌ڕاینه‌وه بۆ لاى كه‌سوكارى ئه‌وه‌ى پێمان بوو دامان پێیان و ئه‌وانیش داواى قاپه زیوه‌كه‌یان كرد، وتمان جگه له‌مانه هیچى تر‌ى به‌جێنه‌هێشتووه هیچى تر‌ى پێمان نه‌داوه، (ته‌میم) ده‌فه‌رمێت: له پاش هاتنى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كه موسڵمان بووم زۆرم پێ‌ناخۆش بوو خۆم به تاوانبار زانى چووم بۆ لاى كه‌سوكارى و هه‌واڵم پێدان و بۆم گێڕانه‌وه‌و پێنج سه‌د درهه‌مم پێدان، وه پێم وتن: هاوڕێكه‌یشم ئه‌وه‌نده‌ى تر‌ى لایه، ئه‌وانیش چوون سوێندیاندا به سوێندێك كه له دینه‌كه‌ى ئه‌ودا گه‌وره بوو ئه‌ویش سوێندى خوارد به درۆ وه خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.
(107) [ فَإِنْ عُثِرَ عَلَى أَنَّهُمَا اسْتَحَقَّا إِثْمًا فَآخَرَانِ يَقُومَانِ مَقَامَهُمَا مِنَ الَّذِينَ اسْتَحَقَّ عَلَيْهِمُ الْأَوْلَيَانِ فَيُقْسِمَانِ بِاللَّهِ لَشَهَادَتُنَا أَحَقُّ مِنْ شَهَادَتِهِمَا ] وه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه ئه‌م دوو شایه‌ته كافره تاوانیان ئه‌نجام داوه به‌وه‌ى شایه‌تیه‌كه یان وه‌سیه‌ته‌كه‌یان گۆڕیوه یان شاردوویانه‌ته‌وه ئه‌وا دوو كه‌سی تر‌ى نزیك له مردووه‌كه كه شایه‌نى میراتیهكهن له‌جێی ئه‌وان هه‌ڵئه‌ستن سوێند ئه‌خۆن به‌خوای گه‌وره كه ئه‌م شایه‌تیه‌ی ئێمه ئه‌یده‌ین ته‌واوترو دادپه‌روه‌رتره له شایه‌تی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی پێشتر كه شایه‌تیان دا‌و ئه‌وان درۆیان كرد یان خیانه‌تیان كرد یان شاردیانه‌وه [ وَمَا اعْتَدَيْنَا ] وه ئێمه ده‌ستدرێژی ناكه‌ین و شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ین [ إِنَّا إِذًا لَمِنَ الظَّالِمِينَ (١٠٧) ] ئه‌گه‌ر شایه‌تی ناحه‌قمان دا ئێمه له زاڵم و ستهمكارانین.
(108) [ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يَأْتُوا بِالشَّهَادَةِ عَلَى وَجْهِهَا ] به‌م شێوازه ئه‌مه نزیكترو باشتره به‌وه‌ی كه شایه‌تیه‌كه وه‌كو خۆی بده‌ن و ده‌ستكاری نه‌كه‌ن و خیانه‌تی لێ نه‌كه‌ن و نه‌یشارنه‌وه [ أَوْ يَخَافُوا أَنْ تُرَدَّ أَيْمَانٌ بَعْدَ أَيْمَانِهِمْ ] یاخود له‌وه بترسێن كه سوێند خواردنی ئه‌مان ڕه‌ت بكرێته‌وه له دوای سوێند خواردنێكی تر [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاسْمَعُوا ] وه ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه گوێ بگرن له حه‌ق [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (١٠٨) ] وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه تاوانبار بن.
(109) [ يَوْمَ يَجْمَعُ اللَّهُ الرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَا أُجِبْتُمْ ] له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ران كۆ ئه‌كاته‌وه‌و پێیان ئه‌فه‌رمووێ: ئوممه‌ته‌كانتان چی وه‌ڵامێكی ئێوه‌یان دایه‌وه له دونیا؟ [ قَالُوا لَا عِلْمَ لَنَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه هیچ زانیاریه‌كمان نیه‌و ئاگامان لێ نیه ئێمه كه هاتین خۆت ئاگاداری و زانیارى ئێمه له چاو زانیارى تۆ هیچ نیه، یاخود وتراوه: له‌به‌ر سه‌ختی ڕۆژی قیامه‌ت له‌بیریان ئه‌چێ كه ئوممه‌ته‌كانیان چی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه [ إِنَّكَ أَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ (١٠٩) ] هه‌ر تۆ خۆت زانای نهێنیه‌كانی و ئاگات له هه‌مووى هه‌یه.
(110) {هەندێك لە موعجیزەكانی عیسا- صلی الله علیه وسلم -} [ إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ اذْكُرْ نِعْمَتِي عَلَيْكَ وَعَلَى وَالِدَتِكَ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - باسی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی من بكه به‌سه‌ر خۆت و دایكته‌وه كه به بێ باوك دروستم كردیت، وه كردتم به پێغه‌مبه‌ر، وه له‌بێشكه‌دا هێناتمه قسه تا شایه‌تى بده‌یت له‌سه‌ر داوێن پاكى دایكت، وه دانت نا به په‌رستنى مندا، وه تا بیسه‌لمێنێ كه ئه‌وانه خوا نه‌بوونه‌و خوای گه‌وره پشتیوانی كردوون و نیعمه‌تی خۆی ڕژاندووه به‌سه‌ریاندا [ إِذْ أَيَّدْتُكَ بِرُوحِ الْقُدُسِ ] كه من پشتیوانی تۆم كرد وه به‌هێزم كردیت به (روح القدس) به‌و ڕوحه پاكه‌ی كه خستمه به‌رت، یاخود به جبریل- صلى الله عليه وسلم - [ تُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا ] كۆمه‌ڵێك موعجیزه‌ی به عیسى- صلى الله عليه وسلم - به‌خشی بۆ پشتیوانی كردنی كه تۆ له ناو بێشكه‌دا مناڵ بووی قسه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ئه‌كرد، وه كاتێ كه به‌ته‌مه‌ن بووی له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا وه‌كو یه‌ك قسه‌ت ئه‌كرد [ وَإِذْ عَلَّمْتُكَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وه فێری نوسین و تێگه‌یشتنتم كرد [ وَالتَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ ] وه فێری ته‌ورات و ئینجیلم كردیت [ وَإِذْ تَخْلُقُ مِنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ بِإِذْنِي فَتَنْفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِي ] وه له قوڕ شێوه‌ی باڵنده‌ت دروست ئه‌كردو فووت پیا ئه‌كرد به‌ئیزنی خوای گه‌وره ئه‌بووه باڵنده‌و ئه‌فڕی به ئاسماندا [ وَتُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ بِإِذْنِي ] وه ئه‌وه‌ی كه هه‌ر له زگماكه‌وه كوێره به ئیزنی خوا چاكت ئه‌كرده‌وه وه‌به‌ڵه‌كت چاكت ئه‌كرده‌وه به ئیزنی خوای گه‌وره تا بزانن كه عیسى- صلى الله عليه وسلم - خوا نه‌بووه‌و كوڕی خوا نه‌بووه به‌ڵكو عه‌بدی خوا‌و پێغه‌مبه‌رى بووه [ وَإِذْ تُخْرِجُ الْمَوْتَى بِإِذْنِي ] وه له‌ناو گۆڕه‌كاندا مردووت ده‌رئه‌كردو زیندووت ئه‌كردوه به ئیزنی خوای گه‌وره [ وَإِذْ كَفَفْتُ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَنْكَ ] وه یادى ئه‌م نیعمه‌ته‌م بكه‌وه به‌سه‌رته‌وه كه نهم هێشت و مه‌نعی به‌نی ئیسرائیلم كرد‌و له‌سه‌ر تۆم لادان كاتێك كه ویستیان بتكوژن به‌رزم كردیته‌وه بۆ ئاسمان [ إِذْ جِئْتَهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] كاتێك كه ئه‌و هه‌موو موعجیزه‌و به‌ڵگه روون و ئاشكرایه‌ت بۆیان هێنا [ فَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ مُبِينٌ (١١٠) ] كافران وتیان: ئه‌مه هیچ شتێك نیه ته‌نها سیحر‌و جادوویه‌كی ئاشكرا نه‌بێ.
(111) [ وَإِذْ أَوْحَيْتُ إِلَى الْحَوَارِيِّينَ أَنْ آمِنُوا بِي وَبِرَسُولِي ] وه‌حی لێره واته: ئیلهام دێت، وه ئیلهامم خسته دڵی حه‌وارییه‌كانه‌وه شوێنكه‌وتوانی عیسى- صلى الله عليه وسلم - كه ئیمان به من و به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی من بێنن كه عیسایه- صلى الله عليه وسلم -، یاخود له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر عیسى وه- صلى الله عليه وسلم - پێم وتن [ قَالُوا آمَنَّا ] وتیان: ئیمانمان هێناو وه‌ڵامی خوای گه‌وره‌و ده‌عوه‌و بانگه‌وازی عیسى پێغه‌مبه‌ریان دایه‌وه- صلى الله عليه وسلم - [ وَاشْهَدْ بِأَنَّنَا مُسْلِمُونَ (١١١) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار شایه‌ت به كه ئێمه موسڵمانین و موسڵمان بووینه.
(112) {داوای دابەزینی سفرەو خوان لە عیسا- صلی الله علیه وسلم – دەكرێت} [ إِذْ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ هَلْ يَسْتَطِيعُ رَبُّكَ أَنْ يُنَزِّلَ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِنَ السَّمَاءِ ] ئه‌م حه‌واریانه قوتابیانی عیسا- صلى الله عليه وسلم - كه گومانیان نه‌بووه له خوای گه‌وره چۆن ئیبراهیم فه‌رمووی: [ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِ الْمَوْتَى ] (الْبَقَرَةِ : ٢٦٠) خوایه نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵی ئارام بێ، ئه‌مانیش بۆ دڵئارامی و دڵنه‌وایی وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه برسی بوون و خواردنیشیان نه‌بوو وتیان: ئه‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - ئایا په‌روه‌ردگارت ئه‌توانێ سفره‌و خوانێكمان له ئاسمانه‌وه بۆ داببه‌زێنێ كه لێی بخۆین وه برسیه‌تیمان نه‌هێلێت [ قَالَ اتَّقُوا اللَّهَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١١٢) ] ئه‌ویش فه‌رمووی: ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و واز له‌و پرسیاره‌و هاوشێوه‌ی ئه‌مانه بێنن ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڕاستگۆیی ئیمانتان هێناوه‌و ئیمانداری ڕاستگۆن.
(113) [ قَالُوا نُرِيدُ أَنْ نَأْكُلَ مِنْهَا ] وتیان: ئه‌ی عیسى- صلى الله عليه وسلم - ئێمه ئه‌مانه‌وێ لێی بخۆین و پێویستمانه [ وَتَطْمَئِنَّ قُلُوبُنَا ] وه تا دڵ‌ئارام بین و به‌چاوی خۆمان توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ببینین [ وَنَعْلَمَ أَنْ قَدْ صَدَقْتَنَا ] وه بگه‌ینه یه‌قین و ئیمانمان زیاد بكات كه تۆ ڕاستگۆ بوویته له‌گه‌ڵمان له پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ت [ وَنَكُونَ عَلَيْهَا مِنَ الشَّاهِدِينَ (١١٣) ] وه تا شایه‌تیش بین له‌سه‌ری بۆ به‌نی ئیسرائیل، یان بۆ تێكڕای خه‌ڵكی.
(114) [ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ اللَّهُمَّ رَبَّنَا أَنْزِلْ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِنَ السَّمَاءِ تَكُونُ لَنَا عِيدًا لِأَوَّلِنَا وَآخِرِنَا ] عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار خوانێكمان له ئاسمانه‌وه بۆ داببه‌زێنه تا ببێته جه‌ژنێك بۆ ئێمه‌و ئه‌وانه‌ی دوای ئێمه‌ش و ئه‌و ڕۆژه بكه‌ین به جه‌ژن [ وَآيَةً مِنْكَ ] وه ببێته به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا له‌سه‌ر توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی تۆ [ وَارْزُقْنَا ] وه ڕزق و ڕۆزیمان بده [ وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (١١٤) ] وه هه‌ر تۆ باشترین ڕۆزی ده‌ری.
(115) [ قَالَ اللَّهُ إِنِّي مُنَزِّلُهَا عَلَيْكُمْ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: من ئه‌و خواردن و سفرهیهتان بۆ دائه‌به‌زێنم، (موجاهیدو حه‌سه‌نى به‌صرى) ده‌فه‌رموون: خواى گه‌وره بۆى دانه‌به‌زاندن، به‌ڵام (جمهورو ابن جریرو ابن كثير) ده‌فه‌رموون: خواى گه‌وره بۆی دابه‌زاندن [ فَمَنْ يَكْفُرْ بَعْدُ مِنْكُمْ ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له ئێوه له دوای ئه‌وه كوفر بكات [ فَإِنِّي أُعَذِّبُهُ عَذَابًا لَا أُعَذِّبُهُ أَحَدًا مِنَ الْعَالَمِينَ (١١٥) ] ئه‌وه من سزایه‌كی ئه‌ده‌م كه سزای هیچ كه‌سێكم له جیهانى سه‌رده‌مى خۆتاندا به‌و شێوازه نه‌دابێ، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه سفره‌و خوانێكی بۆیان دابه‌زاند كه ماسی و نانی له‌سه‌ر بوو وه له هه‌ر شوێنێكه‌وه لێیان بخواردایه پڕ بوو له‌سه‌ری.
(116) [ وَإِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ ] خوای گه‌وره به عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ كاتێك كه به‌رزی كرده‌وه بۆ ئاسمان یان له ڕۆژی قیامه‌ت [ أَأَنْتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَهَيْنِ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] ئایا تۆ به خه‌ڵكیت وتووه من و دایكم بكه‌ن به دوو خوا‌و له غه‌یری خوای گه‌وره ئێمه بپه‌رستن [ قَالَ سُبْحَانَكَ ] عیسى- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: پاك و مونه‌زه‌هی بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌وه‌ی كه تۆ شه‌ریكت هه‌بێ یان ئێمه شه‌ریكی تۆ بین [ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِي بِحَقٍّ ] من شتێك كه حه‌ق و مافی من نه‌بێ چۆن قسه‌ی وا ئه‌كه‌م ئه‌مه بۆ من نیه شتی وا بڵێم [ إِنْ كُنْتُ قُلْتُهُ فَقَدْ عَلِمْتَهُ ] ئه‌گه‌ر قسه‌ی وام كردبێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار خۆت عیلم و زانیاریت پێیه [ تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي ] تۆ ئه‌زانی له نه‌فسی مندا چی هه‌یه [ وَلَا أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ ] وه من نازانم چی له نه‌فسی تۆدا هه‌یه [ إِنَّكَ أَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ (١١٦) ] هه‌ر تۆ زانای هه‌موو نهێنیه‌كانی.
(117) [ مَا قُلْتُ لَهُمْ إِلَّا مَا أَمَرْتَنِي بِهِ ] هیچ شتێكم پێیان نه‌وتووه ته‌نها ئه‌و شته نه‌بێ كه تۆ فه‌رمانت بهمن كردووه [ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ ] من پێیانم وتووه ئێوه عیباده‌تی الله بكه‌ن كه په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یشه [ وَكُنْتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا مَا دُمْتُ فِيهِمْ ] تا خۆم له ناویاندا بووم من شایه‌ت بووم به‌سه‌ریانه‌وه‌و چاودێریانم ئه‌كرد [ فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِي ] به‌ڵام كاتێك كه منت به‌رز كرده‌وه بۆ ئاسمان، لێره (وه‌فات) به‌مانای مردن نایات، به‌ڵكو عیسى- صلى الله عليه وسلم - ماوه‌و ده‌مێنێت تا ڕۆژی قیامه‌ت وه‌كو له چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌دا هاتووه كه خوای گه‌وره دایئه‌به‌زێنێ وه ده‌جال ئه‌كوژێ [ كُنْتَ أَنْتَ الرَّقِيبَ عَلَيْهِمْ ] كه منت به‌رز كرده‌وه تۆ خۆت چاو‌دێر بووی به‌سه‌ریانه‌وه وه ئاگاداریان بووی وه شایه‌ت بووی به‌سه‌ریانه‌وه [ وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (١١٧) ] وه تۆ شایه‌تی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا.
(118) [ إِنْ تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر سزایان بده‌ی ئه‌وا ئه‌وان به‌نده‌ی تۆن [ وَإِنْ تَغْفِرْ لَهُمْ ] وه ئه‌گه‌ر لێشیان خۆشبی [ فَإِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (١١٨) ] ئه‌وه تۆ زۆر به عیززه‌ت و باڵاده‌ستی وه زۆر كاربه‌جێی.
(119) [ قَالَ اللَّهُ هَذَا يَوْمُ يَنْفَعُ الصَّادِقِينَ صِدْقُهُمْ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌مه ڕۆژێكه ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دونیادا ڕاستگۆبوونه ئێستا ڕاستگۆییه‌كه‌یان سوودیان پێ ئه‌گه‌یه‌نێ، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمێت: رۆژێكه یه‌كخواپه‌رستى سود به یه‌كخواپه‌رستان ده‌گه‌یه‌نێت [ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره ئه‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه كه پڕه له باخ و باخات و جۆگه‌له ئاو به‌ژێر خان‌و داره‌كاندا تێ ئه‌په‌ڕێ [ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] به‌هه‌میشه‌یی و به‌نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ ] خوای گه‌وره لێیان ڕازیه به‌و كرده‌وه چاكانه‌ی كه له دونیا كردوویانه [ وَرَضُوا عَنْهُ ] ئه‌وانیش به‌و به‌ش و پاداشته‌ی كه خوای گه‌وره ئه‌یانداتێ پێی ڕازین كه هه‌رگیز به خه‌یاڵیاندا نه‌هاتووه [ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (١١٩) ] ئا ئه‌مه بردنه‌وه‌ی هه‌ر گه‌وره‌یه كه مرۆڤ بچێته به‌هه‌شته‌وه.
(120) [ لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا فِيهِنَّ ] هه‌رچی موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی وه ئه‌وه‌ی كه له نێوانیاندا هه‌یه وه عیسا- صلى الله عليه وسلم - و دایكی و وه هه‌موو ئه‌وانی تر هه‌مووی موڵك و عه‌بدی خوای گه‌وره‌ن [ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٢٠) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه، به‌م شێوازه ته‌فسیرى سووره‌تی (مائیده) كۆتایی هات، والحمد لله.