(1) سووره‌تی (ذاریات) (واته: بڵاوكه‌ره‌وه‌كان) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٦٠) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالذَّارِيَاتِ ذَرْوًا (١) ] خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به با، كاتێك كه ئه‌و خۆڵه بڵاو ئه‌كاته‌وه.
(2) [ فَالْحَامِلَاتِ وِقْرًا (٢) ] وه سوێند ئه‌خوات به‌و هه‌ورانه كه باری قورسیان هه‌ڵگرتووه كه پڕن له ئاو.
(3) [ فَالْجَارِيَاتِ يُسْرًا (٣) ] وه سوێند ئه‌خوات به‌و كه‌شتیانه‌ی كه به ئاسانی باری قورسیان له‌سه‌ر ده‌ریاكان هه‌ڵگرتووه.
(4) [ فَالْمُقَسِّمَاتِ أَمْرًا (٤) ] وه سوێند ئه‌خوات به‌و فریشتانه‌ی كه فه‌رمانی خوای گه‌وره جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن كه خوای گه‌وره دابه‌ش كردنى ڕزق و ڕۆزی به‌نده‌كانى پێ سپاردوون.
(5) [ إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَصَادِقٌ (٥) ] ئه‌مه وه‌ڵامى سوێند خواردنه‌كه‌یه: ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه پێتان دراوه له مردن و زیندووبوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه به دڵنیایی هه‌مووی ڕاسته‌و ڕوو ئه‌دات.
(6) [ وَإِنَّ الدِّينَ لَوَاقِعٌ (٦) ] وه به دڵنیایی ڕۆژی سزا‌و پاداشتیش ڕوو ئه‌دات و گومانی تیادا نیه.
(7) [ وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْحُبُكِ (٧) ] وه سوێند بێت به‌و ئاسمانانه‌ی كه زۆر جوان و ڕێك‌وپێك و فراوان و موحكه‌م دروستكراون.
(8) [ إِنَّكُمْ لَفِي قَوْلٍ مُخْتَلِفٍ (٨) ] ئه‌ی هاوبه‌شبڕیارده‌ران ئێوه وته‌یه‌كی جیاواز‌و ناكۆك و نه‌گونجاوتان هه‌یه.
(9) [ يُؤْفَكُ عَنْهُ مَنْ أُفِكَ (٩) ] هه‌ر كه‌سێك قورئانی پیرۆز به درۆ بزانێ لائه‌درێ له‌سه‌ری وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی نادات.
(10) [ قُتِلَ الْخَرَّاصُونَ (١٠) ] نه‌فره‌تی خوای گه‌وره له‌و كه‌سانه بێ كه گومانیان هه‌یه له به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌كانی خوای گه‌وره‌و زیندووبوونه‌وه، یان ئه‌وانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - قورئانه‌كه‌ی خوای گه‌وره به درۆ ئه‌زانن.
(11) [ الَّذِينَ هُمْ فِي غَمْرَةٍ سَاهُونَ (١١) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كوفر‌و شه‌ریكدانان بۆ خوای گه‌وره له گوماندا ئه‌ژین وه بێ‌ئاگان له سزای خوای گه‌وره كه به‌ره‌و پیری ئه‌چن.
(12) [ يَسْأَلُونَ أَيَّانَ يَوْمُ الدِّينِ (١٢) ] وه پرسیار ئه‌كه‌ن وه‌كو گومان و به‌دوور زانین و به‌درۆ زانین و گاڵته‌جاڕی ئه‌ڵێن: كه‌ی ڕۆژی سزا دێت ئه‌و ڕۆژه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێمه پێ ئه‌كه‌ن؟.
(13) [ يَوْمَ هُمْ عَلَى النَّارِ يُفْتَنُونَ (١٣) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێكه كه ئه‌وان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا سزا ده‌درێن و ده‌سووتێندرێن
(14) [ ذُوقُوا فِتْنَتَكُمْ هَذَا الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ (١٤) ] پێیان ئه‌ووترێ: سزاكهتان بچێژن ئا ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ئێوه خۆتان داواتان ئه‌كرد زوو بێت و په‌له‌تان تیایدا ئه‌كرد وه‌كو گاڵته‌جاڕی و سووكایه‌تی كردن پێیان.
(15) {هه‌ندێك له سیفاتى موتته‌قى و خۆپارێزان} [ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (١٥) ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دونیادا ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه ئه‌وانه به دڵنیایی له‌ناو باخ و باخاتێكی زۆرى به‌هه‌شتدان كه ئاو به ژێریدا ئه‌ڕوات.
(16) [ آخِذِينَ مَا آتَاهُمْ رَبُّهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَلِكَ مُحْسِنِينَ (١٦) ] ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره له‌ناو به‌هه‌شتدا پێیان ئه‌به‌خشێ وه‌ری ئه‌گرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مان له دونیادا كه‌سانێكی چاكه‌كار بوونه.
(17) [ كَانُوا قَلِيلًا مِنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ (١٧) ] وه به شه‌ویش كه‌م ئه‌خه‌وتن به‌ڵكو زۆربه‌ی شه‌و نوێژیان ئه‌كرد، وه كه‌م جار هه‌بووه شه‌وێكیان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێ و تا به‌یانی بخه‌ون و نوێژی تیادا نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئیلا نوێژیان تیادا كردووه [ وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (١٨) ] وه شه‌ونوێژه‌كه‌یان درێژ ئه‌كرده‌وه تا به‌ره‌به‌یان له به‌ره‌به‌یانیشدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی دوعا قه‌بوڵ بوون و لێخۆشبوونه له‌و كاته‌دا داوای لێخۆش‌بوونیان له خوای گه‌وره ئه‌كرد.
(18) [ وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (١٨) ] وه شه‌ونوێژه‌كه‌یان درێژ ئه‌كرده‌وه تا به‌ره‌به‌یان له به‌ره‌به‌یانیشدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی دوعا قه‌بوڵ بوون و لێخۆشبوونه له‌و كاته‌دا داوای لێخۆش‌بوونیان له خوای گه‌وره ئه‌كرد.
(19) [ وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ (١٩) ] وه له ماڵیشیاندا حه‌قی ئه‌و كه‌سانه هه‌بووه كه داوا ئه‌كه‌ن له فه‌قیرو هه‌ژار كه خۆیان داوا ئه‌كه‌ن، وه مه‌حرومیش ئه‌وانه‌ن كه داوا ناكه‌ن و خه‌ڵك پێیان نازانێ، یان ئه‌وانه‌ن كه به‌ڵاو موسیبه‌تێكیان به‌سه‌ردا هاتووه سه‌روه‌ت و سامانیان نه‌ماوه [ وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِلْمُوقِنِينَ (٢٠) ] وه له‌سه‌ر زه‌ویشدا چه‌نده‌ها نیشانه‌ی ئاشكرا هه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌قینیان هه‌بێت [ وَفِي أَنْفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (٢١) ] وه له نه‌فسی خۆیشتاندا چه‌نده‌ها به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره ئایا بۆ نایبینن و بۆ هه‌ستی پێ ناكه‌ن [ وَفِي السَّمَاءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ (٢٢) ] وه له ئاسمانیشدا ڕزقی ئێوه هه‌یه به‌هۆی باران بارینه‌وه، وه ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه وه‌عدو به‌ڵێنتان پێدراوه، یان پاداشت و سزاى كرده‌وه‌كانتان هه‌مووى له (لوح المحفوظ) له ئاسمان نوسراوه.
(20) [ وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِلْمُوقِنِينَ (٢٠) ] وه له‌سه‌ر زه‌ویشدا چه‌نده‌ها نیشانه‌ی ئاشكرا هه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌قینیان هه‌بێت.
(21) [ وَفِي أَنْفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (٢١) ] وه له نه‌فسی خۆیشتاندا چه‌نده‌ها به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره ئایا بۆ نایبینن و بۆ هه‌ستی پێ ناكه‌ن.
(22) [ وَفِي السَّمَاءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ (٢٢) ] وه له ئاسمانیشدا ڕزقی ئێوه هه‌یه به‌هۆی باران بارینه‌وه، وه ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه وه‌عدو به‌ڵێنتان پێدراوه، یان پاداشت و سزاى كرده‌وه‌كانتان هه‌مووى له (لوح المحفوظ) له ئاسمان نوسراوه.
(23) [ فَوَرَبِّ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ إِنَّهُ لَحَقٌّ مِثْلَ مَا أَنَّكُمْ تَنْطِقُونَ (٢٣) ] وه سوێند بێت به په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌وی ئه‌مه‌ی كه هه‌واڵتان پێ ئه‌ده‌ین له هاتنى رۆژى قیامه‌ت و زیندووبوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌و پاداشت و سزا هه‌مووی حه‌قه وه‌كو چۆن ئێوه قسه ئه‌كه‌ن و هه‌ستی پێ ئه‌كه‌ن و گومانتان تیایدا نیه.
(24) {هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی میوانه به‌ڕێزه‌كانی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - } [ هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ ضَيْفِ إِبْرَاهِيمَ الْمُكْرَمِينَ (٢٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی میوانه به‌ڕێزه‌كانی ئیبراهیمت - صلی الله علیه وسلم - پێ گه‌یشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فریشته بوونه‌و به‌ڕێز بوونه، (خزمه‌ت كردنى میوان رۆژێك واجبه، س] رۆژیش سوننه‌ته، به گوێره‌ى توانا).
(25) [ إِذْ دَخَلُوا عَلَيْهِ فَقَالُوا سَلَامًا ] كاتێك كه چوونه ژووره‌وه سڵاویان له ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - كرد [ قَالَ سَلَامٌ ] ئه‌میش به باشتر وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه‌ی دانه‌وه [ قَوْمٌ مُنْكَرُونَ (٢٥) ] به‌ڵام فه‌رمووی: ئێوه كه‌سانێكی نه‌ناسراون من ناتانناسم، چونكه (جبریل و میكائیل و ئیسرافیل) له‌سه‌ر شێوه‌ى گه‌نجى زۆر جوان هاتن بۆ لاى.
(26) [ فَرَاغَ إِلَى أَهْلِهِ فَجَاءَ بِعِجْلٍ سَمِينٍ (٢٦) ] به خێرایی و نهێنی چوو بۆ لای خێزانه‌كه‌ی وه چوو گوێلكێكی سووره‌وه‌كراو و برژاوی بۆ هێنان.
(27) [ فَقَرَّبَهُ إِلَيْهِمْ قَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ (٢٧) ] وه لێی نزیك كردنه‌وه‌و له‌به‌ر ده‌ستیاندا دایناو فه‌رمووی: ئایا ناخۆن؟ فه‌رموو بخۆن.
(28) [ فَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً ] وه كاتێك كه بینی ناخۆن هه‌ستی به ترس كرد لێیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێك نمه‌كی كه‌سێكی نه‌كردایه مانای وایه كه بۆ خێر نه‌هاتووه‌و بۆ شه‌ڕو خراپه هاتووه [ قَالُوا لَا تَخَفْ ] ئه‌وانیش كه زانیان لێیان ترسا، وتیان: مه‌ترسێ ئه‌ی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - [ وَبَشَّرُوهُ بِغُلَامٍ عَلِيمٍ (٢٨) ] خۆیان پێ ناساند كه ئێمه مه‌لائیكه‌تین له‌لای خوای گه‌وره‌وه هاتووین وه موژده‌یان پێدا به منداڵێكی زانا كه ئیسحاق بوو.
(29) [ فَأَقْبَلَتِ امْرَأَتُهُ فِي صَرَّةٍ فَصَكَّتْ وَجْهَهَا وَقَالَتْ عَجُوزٌ عَقِيمٌ (٢٩) ] خێزانه‌كه‌یشی له‌سه‌رسوڕماندا به قیژان و بانگ كردن و هاوار كردنه‌وه هات و دای به رووی خۆیداو وتی: من له گه‌نجیدا منداڵم نه‌بووه ئێستا چۆن له‌م ته‌مه‌نه پیرییه كه پیره‌ژنێكی نه‌زۆكم منداڵم ئه‌بێ، وتراوه ته‌مه‌نى(٩٠) یان (٩٩) ساڵ بووه، ته‌مه‌نى ئیبڕاهیم - صلی الله علیه وسلم - (١٠٠) یان (١٢٠) ساڵ بووه.
(30) [ قَالُوا كَذَلِكِ قَالَ رَبُّكِ إِنَّهُ هُوَ الْحَكِيمُ الْعَلِيمُ (٣٠) ] وتیان: به‌ڵێ به‌م شێوازه‌یه كه پێمان وتى وه هه‌واڵمان پێدایت، وه خوای گه‌وره‌ش وای فه‌رمووه‌و سه‌رسام مه‌به، وه هه‌ر خوای گه‌وره زۆر خوایه‌كی كاربه‌جێ و زانایه‌و ئیشه‌كانی پڕه له حیكمه‌ت.
(31) [ قَالَ فَمَا خَطْبُكُمْ أَيُّهَا الْمُرْسَلُونَ (٣١) ] پاشان ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی نێردراوانی خوای گه‌وره ئه‌ی كار‌و به‌سه‌رهاتی ئێوه چییه‌و بۆچی هاتوون؟
(32) [ قَالُوا إِنَّا أُرْسِلْنَا إِلَى قَوْمٍ مُجْرِمِينَ (٣٢) ] وتیان: ئێمه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره نێردراوین بۆ لای قه‌ومێكی زۆر تاوانبار كه قه‌ومی (لوط)ن.
(33) [ لِنُرْسِلَ عَلَيْهِمْ حِجَارَةً مِنْ طِينٍ (٣٣) ] تا له ئاسمانه‌وه به‌ردبارانیان بكه‌ین و به‌رد له قوڕی سووره‌وه‌كراو ببارێنین به‌سه‌ریاندا.
(34) [ مُسَوَّمَةً عِنْدَ رَبِّكَ لِلْمُسْرِفِينَ (٣٤) ] ئه‌و به‌ردانه هه‌مووی دیاریكراو و نیشانكراوه هه‌موو به‌ردێ ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی پێوه‌یه كه تێی ئه‌گرن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیادڕه‌ویان كردووه له كوفر‌و تاوان و سه‌رپێچیدا.
(35) [ فَأَخْرَجْنَا مَنْ كَانَ فِيهَا مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (٣٥) ] ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕدار بوون ئه‌وانه‌مان دهركردو ڕزگارمان كردن.
(36) [ فَمَا وَجَدْنَا فِيهَا غَيْرَ بَيْتٍ مِنَ الْمُسْلِمِينَ (٣٦) ] نه‌مان بینی جگه له یه‌ك ماڵێكی موسڵمان هیچ موسڵمانێكی تری تیادا نه‌بووه كه ماڵه‌كه‌ی (لوط) بووه - صلی الله علیه وسلم -.
(37) [ وَتَرَكْنَا فِيهَا آيَةً لِلَّذِينَ يَخَافُونَ الْعَذَابَ الْأَلِيمَ (٣٧) ] وه نیشانه‌یشمان به‌جێهێشت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سزای به ئێش و ئازاری خوای گه‌وره ئه‌ترسێن تا ئه‌م سزایه ببێته په‌ندو نیشانه‌یه‌ك بۆ كه‌سانی تر، كه خواى گه‌وره شوێنه‌كه‌ى كردن به ده‌ریاچه‌یه‌كى بۆگه‌نى پیس.
(38) {له‌ناوبردنى فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانى} [ وَفِي مُوسَى إِذْ أَرْسَلْنَاهُ إِلَى فِرْعَوْنَ بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ (٣٨) ] وه له موسایشدا - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشكرا هه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره كاتێك ناردمان بۆ لای فیرعه‌ون به به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی ڕوون و ئاشكرا كه گۆچانه‌كه‌و ئه‌و نیشانانه‌ی تر بوون كه پێی بوو.
(39) [ فَتَوَلَّى بِرُكْنِهِ ] فیرعه‌ونیش پشتی تێكردو ڕۆیشت بۆ لای سه‌ربازو هێزه‌كانی و خۆى به‌وان به‌هێز كرد [ وَقَالَ سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ (٣٩) ] بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له خه‌ڵكى بشێوێنێ وتی: ئه‌م پیاوه واته: مو‌سا یان جادووگه‌ره یان شێته‌و تێكچووه.
(40) [ فَأَخَذْنَاهُ وَجُنُودَهُ فَنَبَذْنَاهُمْ فِي الْيَمِّ وَهُوَ مُلِيمٌ (٤٠) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: خۆی و سه‌ربازه‌كانیمان برده‌وه‌و فڕێمان دانه ناو ده‌ریاكه‌وه، وه ئه‌و تا ڕۆژی قیامه‌ت لۆمه ئه‌كرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كافر بووه.
(41) {له‌ناوبردنى قه‌ومى هود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَفِي عَادٍ إِذْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ الرِّيحَ الْعَقِيمَ (٤١) ] وه قه‌ومی (عاد)یش به‌هه‌مان شێوه له‌وانیش به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره كاتێك كه بایه‌كی نه‌زۆكمان نارده سه‌ریان كه هیچ خێرێكی تیادا نه‌بووه، بایه‌ك نه‌بووه كه باران هه‌ڵگرێ، به‌ڵكو بۆ سزادان بووه.
(42) [ مَا تَذَرُ مِنْ شَيْءٍ أَتَتْ عَلَيْهِ إِلَّا جَعَلَتْهُ كَالرَّمِيمِ (٤٢) ] به‌سه‌ر هیچ شتێك‌دا تێ نه‌ئه‌په‌ڕی ئیلا له‌ناوی ئه‌بردو تێكیئه‌شكاندو وه‌كو شتێكی ڕزیوی لێ ئه‌كرد.
(43) [ وَفِي ثَمُودَ إِذْ قِيلَ لَهُمْ تَمَتَّعُوا حَتَّى حِينٍ (٤٣) ] وه قه‌ومی (ثهمود)یش كاتێك كه پێمان وتن ژیان به‌سه‌ربه‌رن تا كاتێكی دیاریكراو كه كاتی له‌ناو چوونتانه.
(44) [ فَعَتَوْا عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ ] ئه‌وانیش سه‌ركه‌شی و خۆبه‌گه‌وره‌زانیان كرد له فه‌رمانی خوای گه‌وره [ فَأَخَذَتْهُمُ الصَّاعِقَةُ وَهُمْ يَنْظُرُونَ (٤٤) ] ئه‌مانیش خوای گه‌وره سزا‌و ده‌نگێكی بۆ ناردن و له‌ناوی بردن و ئه‌وان ته‌ماشایان ئه‌كردو به‌چاوی خۆیان سزاكه‌یان بینی.
(45) [ فَمَا اسْتَطَاعُوا مِنْ قِيَامٍ وَمَا كَانُوا مُنْتَصِرِينَ (٤٥) ] كه خوای گه‌وره له‌ناوی بردن توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو كه هه‌ستنه‌وه‌و رابكه‌ن، وه كه‌سانێكیش نه‌بوو جگه له خۆیان بتوانێ سه‌ریان بخات و له سزای خوای گه‌وره بیانپارێزێ و قه‌ده‌غه‌یان بكات.
(46) [ وَقَوْمَ نُوحٍ مِنْ قَبْلُ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ (٤٦) ] وه قه‌ومی نوحیشمان له پێش ئه‌ماندا له‌ناوبرد، به‌ڕاستی ئه‌مانیش قه‌ومێكی ده‌رچوو بوونه له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره.
(47) [ وَالسَّمَاءَ بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ ] وه ئاسمانیشمان دروست كردووه به‌هێزو توانا، (أَيْدٍ) جیاوازه له (يَدْ)، (يَدْ) واته: ده‌ست (أَيْدٍ) واته: به‌هێز [ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ (٤٧) ] وه ئێمه به‌رده‌وام فراوانی ئه‌كه‌ینه‌وه‌و توانای فراوان كردنه‌وه‌مان هه‌یه‌و به‌رزمان كردۆته‌وه‌و به‌بێ كۆڵه‌كه رامانگرتووه.
(48) [ وَالْأَرْضَ فَرَشْنَاهَا فَنِعْمَ الْمَاهِدُونَ (٤٨) ] وه زه‌ویشمان ڕاخستووه وه‌كو فه‌رش و ڕاخه‌ر بۆ دروستكراوه‌كان، كه باشترین ڕاخه‌ر ئێمه‌ین كه به‌م شێوازه ڕامانخستووه‌و وه‌كو بێشكه‌مان لێكردووه‌و كه‌سی تر ئه‌و توانایه‌ی نیه.
(49) [ وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (٤٩) ] وه له هه‌موو شتێكیش جووتێكمان دروست كردووه به‌ڵكو ئێوه بیر بكه‌نه‌وه له تاك و ته‌نهایی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره.
(50) [ فَفِرُّوا إِلَى اللَّهِ إِنِّي لَكُمْ مِنْهُ نَذِيرٌ مُبِينٌ (٥٠) ] وه ئێوه ڕاكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره به ته‌وبه كردن، وه په‌ناى بۆ به‌رن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ترسێنه‌رێكی ئاشكرام بۆ ئێوه.
(51) [ وَلَا تَجْعَلُوا مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ إِنِّي لَكُمْ مِنْهُ نَذِيرٌ مُبِينٌ (٥١) ] وه ئێوه له‌گه‌ڵ (الله)دا هیچ خوایه‌كی تر بڕیار مه‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ترسێنه‌رێكی ئاشكرام بۆ ئێوه، ئه‌گه‌ر شه‌ریك بۆ خوا دانێن خوای گه‌وره سزاتان ئه‌دات و له‌ناوتان ئه‌بات.
(52) [ كَذَلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ (٥٢) ] به‌م شێوازه ئوممه‌تانى تریش هیچ كامێكیان پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ نه‌ڕۆیشتووه ئیلا وتوویانه ئه‌مه یان جادووگه‌ره یان شێته.
(53) [ أَتَوَاصَوْا بِهِ ] ئایا ئه‌م ئوممه‌تانه وه‌سێتیان بۆ یه‌كتری كردووه كه به‌و شێوازه وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ره‌كانیان بده‌نه‌وه؟ ئایا له‌سه‌ر ئه‌م شته ڕێككه‌وتوون؟ خۆ ئه‌وان یه‌كتریان نه‌بینیوه ئیتر بۆ وه‌ڵامیان بۆ پێغه‌مبه‌رانیان وه‌كو یه‌ك بووه؟ [ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ (٥٣) ] نه‌خێر به‌ڵكو ئه‌مانه كه‌سانێكن كه توغیانیان كردووه‌و سنووریان به‌زاندووه له كوفر كردن به خوای گه‌وره بۆیه قسه‌كانیان وه‌كو یه‌ك بووه.
(54) [ فَتَوَلَّ عَنْهُمْ فَمَا أَنْتَ بِمَلُومٍ (٥٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه تۆ پشتیان تێ بكه و مشتومڕیان له‌گه‌ڵدا مه‌كه، په‌یامی خوای گه‌وره‌ت گه‌یاندووه لای خوای گه‌وره تۆ لۆمه‌كراو نیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆتت جێبه‌جێ كردووه.
(55) [ وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَى تَنْفَعُ الْمُؤْمِنِينَ (٥٥) ] به‌ڵام هه‌میشه به قورئانی پیرۆز یادی قه‌ومه‌كه‌ت بخه‌ره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یادخستنه‌وه سوودی بۆ باوه‌ڕداران هه‌یه.
(56) {حیكمه‌ت له دروستكردنى جن و مرۆڤ} [ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ (٥٦) ] وه من جن و مر‌ۆڤم دروست نه‌كردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێ به تاك و ته‌نها بمپه‌رستن وه ملكه‌چی فه‌رمانی من بن.
(57) [ مَا أُرِيدُ مِنْهُمْ مِنْ رِزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَنْ يُطْعِمُونِ (٥٧) ] من داوای ڕزق و ڕۆزیم له‌وان نه‌كردووه وه داوایش ناكه‌م كه خواردنم پێ ببه‌خشن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته‌و هه‌ر ئه‌و ڕۆزیده‌ره.
(58) [ إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ (٥٨) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر ڕۆزیده‌ره، ڕزق و ڕۆزی هه‌موو دروستكراوه‌كانی ئه‌دات وه خاوه‌نی هێزێكی یه‌كجار پته‌وه.
(59) [ فَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا ذَنُوبًا مِثْلَ ذَنُوبِ أَصْحَابِهِمْ فَلَا يَسْتَعْجِلُونِ (٥٩) ] به دڵنیایی ئه‌وانه‌ی كه سته‌میان كردووه‌و شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره داناوه ئه‌مانیش به‌شی خۆیان له سزا بۆ هه‌یه وه‌كو سزای هاوه‌ڵه‌كانی پێش خۆیان، بۆیه با په‌له نه‌كه‌ن و داوای سزای خوای گه‌وره نه‌كه‌ن
(60) [ فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ يَوْمِهِمُ الَّذِي يُوعَدُونَ (٦٠) ] وه‌یل و هه‌ڕه‌شه‌و سزا‌و دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كافرانه له‌و ڕۆژه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ئه‌كرێ كه ڕۆژی قیامه‌ته له‌وێ خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات، والله أعلم.