(1) سووره‌تی (ره‌حمان) سووره‌تێكى مه‌ده‌نیه و (٧٨) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الرَّحْمَنُ (١) ] الرحمن: ناوێكه له ناوه پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره، واته: خوای گه‌وره زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی و میهره‌بانه، ئه‌و خوایه‌ی كه
(2) [ عَلَّمَ الْقُرْآنَ (٢) ] فێره خوێندنه‌وه‌ی قورئانی كردوون.
(3) [ خَلَقَ الْإِنْسَانَ (٣) ] وه مرۆڤیشی دروست كردووه.
(4) [ عَلَّمَهُ الْبَيَانَ (٤) ] وه مرۆڤی فێری ناوی هه‌موو شته‌كان كردووه، یان فێری هه‌موو زمانه‌كانی كردووه، یان فێری هه‌موو شتێكی كردووه، یان فێرى ده‌ربڕینى پیته‌كانى كردووه‌و بۆى ئاسانكردووه.
(5) [ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ بِحُسْبَانٍ (٥) ] وه خۆر‌و مانگیش له شوێنی دیاریكراوی خۆیان ئه‌ڕۆن وه به‌هۆیانه‌وه مانگ و ساڵ ئه‌ژمێردرێت.
(6) [ وَالنَّجْمُ وَالشَّجَرُ يَسْجُدَانِ (٦) ] وه ئه‌ستێره‌كان و داره‌كان هه‌موویان سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن وه ملكه‌چی خوای گه‌وره‌ن، یاخود وتراوه: (النَّجْمُ) هه‌موو ڕووه‌كێكه كه قه‌دی نه‌بێ (الشَّجَرُ) هه‌موو ڕووه‌كێكه كه قه‌دی هه‌بێ، هه‌موویان سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن و ملكه‌چی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ن.
(7) [ وَالسَّمَاءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ الْمِيزَانَ (٧) ] وه خوای گه‌وره ئاسمانی به‌رز كردۆته‌وه‌و به‌رز ڕایگرتووه به‌سه‌ر زه‌ویدا وه ته‌رازوویشی له‌سه‌ر زه‌وی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه دادپه‌روه‌ر بن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا.
(8) [ أَلَّا تَطْغَوْا فِي الْمِيزَانِ (٨) ] ئێوه سنوور مه‌به‌زێنن له‌و ته‌رازووه‌دا، یاخود له دادپه‌روه‌ریدا.
(9) [ وَأَقِيمُوا الْوَزْنَ بِالْقِسْطِ وَلَا تُخْسِرُوا الْمِيزَانَ (٩) ] وه با ته‌رازووه‌كه‌یشتان دادپه‌روه‌ر بێ وه كه‌م به خه‌ڵكى مه‌ده‌ن كاتێك كه شتیان بۆ ئه‌كێشن، یان خۆتان دادپه‌روه‌ر بن.
(10) [ وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ (١٠) ] وه خوای گه‌وره زه‌ویشی داناوه‌و ڕاخستووه بۆ مرۆڤه‌كان.
(11) [ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ (١١) ] كه له‌سه‌ر زه‌ویشدا خوای گه‌وره جۆره‌ها میوه‌ی تام و بۆن و ره‌نگ و قه‌باره جیاوازى بۆ ئێوه داناوه كه چێژی لێ ئه‌كه‌ن، وه دارخورمایش كه به‌رگی هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی كه ده‌رچێ له‌ناو به‌رگه‌كه‌دایه‌و دواتر ده‌رئه‌چێت و ده‌رئه‌كه‌وێت، (له‌به‌ر زۆرى سووده‌كه‌ى به‌تایبه‌ت باسى خورماى كردووه).
(12) [ وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ (١٢) ] وه هه‌موو دانه‌وێڵه‌یه‌كیش كه گه‌ڵاكه‌ى وشك ده‌بێت و ده‌بێت به كا و ئاژه‌ڵ ئه‌یخوات، وه ره‌یحانیش واته: گه‌ڵاكه‌ی، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست ئه‌و ڕه‌یحانه بۆنخۆشه‌یه كه بۆنی ئه‌كه‌ین.
(13) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (١٣) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئێوه چ نیعمه‌تیك له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان به كامیان نیه له‌و هه‌موو نیعمه‌ته زۆرانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌م سووره‌ته‌ی خوێنده‌وه به صه‌حابه‌ی فه‌رموو: جنیه‌كان له ئێوه وه‌ڵام دانه‌وه‌یان باشتر بوو هه‌ر كاتێك بگه‌یشتمایه به‌م ئایه‌تانه (فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ) ئه‌وان ئه‌یانووت: (لَا بِشَيْءٍ مِنْ نِعَمِكَ رَبَّنَا نُكَذِّبُ فَلَكَ الْحَمْدُ) (سنن الترمذي: ٣٢٩١ , مستدرك الحاكم: ٣٧٦٦، انظر صَحِيح الْجَامِع: ٥١٣٨، الصَّحِيحَة: ٢١٥٠). ئه‌یانووت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار هیچ له نیعمه‌ته‌كانی تۆ به‌درۆ نازانین وه باوه‌ڕمان به‌هه‌مووی هه‌یه‌و حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ تۆ، بۆیه سوننه‌ته كاتێك كه ئه‌م ئایه‌ته‌ت خوێنده‌وه: (فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ) بڵێی: (لَا بِشَيْءٍ مِنْ نِعَمِكَ رَبَّنَا نُكَذِّبُ فَلَكَ الْحَمْدُ).
(14) {دروستكردنى مرۆڤ و جنى} [ خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ صَلْصَالٍ كَالْفَخَّارِ (١٤) ] خوای گه‌وره مرۆڤی دروست كردووه واته ئاده‌م له قوڕی سووره‌وه‌كراو كه قوڕێك به ئاگر سوور ئه‌كرێته‌وه وه‌كو چۆن ئه‌وانه‌ی كه كوپه‌ڵه‌و گۆزه‌و شتیان لێ دروست ئه‌كرێ.
(15) [ وَخَلَقَ الْجَانَّ مِنْ مَارِجٍ مِنْ نَارٍ (١٥) ] وه جنیشی دروست كردووه له گڕو بڵێسه‌ی ئاگر، یاخود له ئاگره‌كه خۆی جنی دروست كردووه.
(16) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (١٦) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(17) [ رَبُّ الْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْرِبَيْنِ (١٧) ] خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری هه‌ردوو ڕۆژهه‌ڵاته‌كه‌و هه‌ردوو ڕۆژئاواكه‌یه، ڕۆژهه‌ڵات له زستان و هاوین وه ڕۆژئاوایش له زستان و هاوین، وه به كۆیش هاتوه (المشارق) مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌یه كه هه‌موو رۆژێك خۆر له شوێنێكى جیاوازه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و ئاوا ده‌بێت.
(18) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (١٨) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(19) [ مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ (١٩) ] دوو ده‌ریا هه‌یه كه به یه‌ك ئه‌گه‌ن له پێش چاو كاتێك ته‌ماشا ئه‌كه‌ی به یه‌ك گه‌یشتوون و تێكه‌ڵ بوونه به‌ڵام.
(20) [ بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ لَا يَبْغِيَانِ (٢٠) ] له نێوانیاندا په‌رده‌و به‌ربه‌ستێك هه‌یه كه نایه‌لێ تێكه‌ڵ بن، ئاوی ده‌ریاكه شوێرو سوێره، وه ئاوی ڕووباره‌كه سازگاره‌و تێكه‌ڵ نابن.
(21) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٢١) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(22) [ يَخْرُجُ مِنْهُمَا اللُّؤْلُؤُ وَالْمَرْجَانُ (٢٢) ] له‌و ده‌ریایانه‌وه جۆره‌ها دوڕڕو مرواری و گه‌وهه‌ر ده‌رئه‌چێت.
(23) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٢٣) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(24) [ وَلَهُ الْجَوَارِ الْمُنْشَآتُ فِي الْبَحْرِ كَالْأَعْلَامِ (٢٤) ] وه له‌ناو ده‌ریاكانیشدا ئه‌و كه‌شتیانه هه‌یه كه دار له‌سه‌ر دار دروست كراون و به‌رز كراونه‌ته‌وه وه‌كو شاخ وان له‌ناو ده‌ریادا ئه‌ڕۆن.
(25) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٢٥) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(26) {هه‌موو دروستكراوه‌كان له‌ناو ده‌چن} [ كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ (٢٦) ] هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه له خه‌ڵكی و ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌ران هه‌ر هه‌موویان ڕۆژێك له ڕۆژان له‌ناو ئه‌چن و كۆتاییان پێ دێت.
(27) [ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ (٢٧) ] ته‌نها زاتی پیرۆزی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌مێنێ كه خوایه‌كه خاوه‌نی گه‌وره‌یی و پیرۆزی و رێزه‌و شایانى ئه‌وه‌یه كه به‌گه‌وره‌و به‌ڕێز بزانرێت و گوێڕایه‌ڵى بكرێت و سه‌رپێچى نه‌كرێت.
(28) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٢٨) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(29) [ يَسْأَلُهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌موویان داوا له خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و پێویستیان به خوای گه‌وره‌یه، ئه‌هلی ئاسمانه‌كان كه فریشته‌كانن ڕزقیان ناوێ و خواردن ناخۆن به‌ڵكو داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌كه‌ن بۆ خۆیان و موسڵمانان، وه ئه‌هلی زه‌وی داوای ڕزق و لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِي شَأْنٍ (٢٩) ] هه‌موو ڕۆژێك خوای گه‌وره له ئیش و كاری خۆیدایه، كه‌سانێك ئه‌ژێنێت، كه‌سانێك ئه‌مرێنێت، ڕزق و ڕۆزی به كه‌سانێك ئه‌دات، له كه‌سانێك خۆش ئه‌بێ، كه‌سانێك به‌رز ئه‌كاته‌وه، كه‌سانێك نزم ئه‌كاته‌وه، كه‌سانێك له‌شساغ ئه‌كات، كه‌سانێك نه‌خۆش ئه‌كات، وه‌ڵامى كه‌سانێك ده‌داته‌وه، به كه‌سانێك ده‌به‌خشێت، كه‌سانێك له ناخۆشى و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه رزگار ده‌كات، وه به‌و شێوازه
(30) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٣٠) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(31) [ سَنَفْرُغُ لَكُمْ أَيُّهَ الثَّقَلَانِ (٣١) ] (الثَّقَلَان) واته: جنی و مرۆڤـ ، بۆیه پێیان ئه‌ووترێ: هه‌ردوو قورسه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورسن له‌سه‌ر زه‌ویدا به زیندووێتی و به مردووێتی، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: خۆمانتان بۆ یه‌كلا ئه‌كه‌ینه‌وه، واته: هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌خته كه موحاسه‌به‌تان ئه‌كه‌ین و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ین.
(32) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٣٢) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(33) [ يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَنْ تَنْفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانْفُذُوا لَا تَنْفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ (٣٣) ] ئه‌ی گرۆی جنی و مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌ر توانیتان له‌لایه‌كانی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌وه ده‌ربچن و ڕابكه‌ن له ترسی مردن یان له ترسی ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ئه‌وه بڕۆن و ڕابكه‌ن، به‌ڵام ئێوه ناتوانن و توانای ڕاكردن و خۆپاراستن و ده‌رباز بوونتان نیه له گۆڕه‌پانى مه‌حشه‌ر ئیلا به به‌ڵگه‌و توانا‌و فه‌رمانى خوای گه‌وره نه‌بێت.
(34) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٣٤) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(35) [ يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌ مِنْ نَارٍ وَنُحَاسٌ ] (شُوَاظٌ) واته: گڕی ئاگری دۆزه‌ختان بۆ ئه‌نێرین كه دووكه‌ڵی له‌گه‌ڵدا نیه، وه (نُحَاسٌ) واته: ئه‌و مسه‌ی كه له ئاگردا ئه‌توێته‌وه ئه‌كرێ به‌سه‌ر دۆزه‌خیه‌كاندا ئه‌وانه‌تان بۆ ئه‌نێرین و به‌وانه سزاتان ئه‌ده‌ین و ده‌تانگه‌ڕێنینه‌وه ئه‌گه‌ر نیازى راكردنتان هه‌بێت [ فَلَا تَنْتَصِرَانِ (٣٥) ] ئێوه سه‌رناكه‌ون و توانای ئه‌وه‌تان نیه ڕێگری له سزای خوای گه‌وره بكه‌ن و سزای خوای گه‌وره بگه‌ڕێننه‌وه.
(36) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٣٦) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(37) [ فَإِذَا انْشَقَّتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ وَرْدَةً كَالدِّهَانِ (٣٧) ] كاتێك له ڕۆژی قیامه‌ت ئاسمان له‌ت ئه‌بێ بۆ دابه‌زینی فریشته‌كان ئه‌و كاته كه گه‌رمى ئاگرى دۆزه‌خى به‌ر ده‌كه‌وێت وه‌كو زه‌یتى كوڵاو و مسى تواوه وایه، یاخود وه‌كو گوڵێكی سووری لێ دێت و ڕه‌نگه‌كه‌ی ئه‌گۆڕێت و چه‌نده‌ها ڕه‌نگی ئه‌بێ له سه‌ختى دیمه‌نه‌كانى رۆژى قیامه‌ت ئاسمان به‌و شێوازه‌ی لێ دێت.
(38) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٣٨) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(39) [ فَيَوْمَئِذٍ لَا يُسْأَلُ عَنْ ذَنْبِهِ إِنْسٌ وَلَا جَانٌّ (٣٩) ] له‌و ڕۆژه‌دا هیچ كه‌سێك نه مرۆڤـ و نه جنی پرسیاریان لێ ناكرێ له تاوانه‌كانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك كه له قه‌بر ده‌رئه‌چن به شێوه‌یان ئه‌ناسرێنه‌وه‌و ئه‌زانرێ كێ دۆزه‌خیه‌و كێ به‌هه‌شتیه، یاخود وتراوه: پێشتر پرسیاریان لێكراوه وه ئێستا مۆر دراوه له‌سه‌ر ده‌میان، یاخود وتراوه: پرسیاریان لێ ناكرێ چیتان كردووه‌و چیتان نه‌كردووه به‌ڵام پێیان ئه‌ووترێ: بۆچى ئه‌مه‌تان كردووه‌و ئه‌وه‌تان كردووه؟، یاخود هه‌ر پرسیاریان لێ ناكرێت و ئه‌ناسرێنه‌وه.
(40) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٤٠) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(41) {تاوانباران به شێوه‌یاندا ده‌ناسرێنه‌وه} [ يُعْرَفُ الْمُجْرِمُونَ بِسِيمَاهُمْ ] تاوانباران به شێوه‌و ڕوخسار‌و دهمو چاویاندا ئه‌ناسرێنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوویان ڕه‌شه‌و چاویان شینه، یاخود وتراوه: خه‌فه‌تبارن و غه‌م و خه‌فه‌ت و په‌ژاره به روویانه‌وه دیاره‌و به‌وه ئه‌ناسرێنه‌وه، هه‌روه‌كو چۆن موسڵمانان به شوێنه‌وارى ده‌ستنوێژه‌كانیان ده‌ناسرێنه‌وه كه جوان و پرشنگدارو گه‌شاوه‌یه [ فَيُؤْخَذُ بِالنَّوَاصِي وَالْأَقْدَامِ (٤١) ] وه قژی پێشه سه‌ریان له‌گه‌ڵ پێیاندا به‌یه‌كه‌وه ئه‌به‌سترێته‌وه‌و ڕائه‌كێشرێن و فڕێ ئه‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، په‌نا به‌خوای گه‌وره.
(42) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٤٢) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(43) [ هَذِهِ جَهَنَّمُ الَّتِي يُكَذِّبُ بِهَا الْمُجْرِمُونَ (٤٣) ] وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن و بێڕێزی و سووكایه‌تی كردن به دۆزه‌خیه‌كان ئه‌ووترێ ئا ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه به چاوى خۆتان ده‌یبینن كه ئێوه‌ى تاوانبار باوه‌ڕتان پێی نه‌ئه‌كرد.
(44) [ يَطُوفُونَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ حَمِيمٍ آنٍ (٤٤) ] له نێوان ئاگری دۆزه‌خ و ئاوی كوڵاوی دۆزه‌خدا ئه‌سووڕێنه‌وه‌و هه‌رجاره‌و به شێوازێك سزا ده‌درێن له‌ناو دۆزه‌خدا، (آن) واته: ئاماده‌یه، یاخود ئاوێكه له‌وپه‌ڕی گه‌رمی و كوڵاویدایه.
(45) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٤٥) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(46) { پاداشتى پێشه‌نگه‌كان له‌به‌هه‌شتدا} [ وَلِمَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ جَنَّتَانِ (٤٦) ] وه ئه‌وانه‌یشی ترسى ڕاوه‌ستانى ڕۆژی قیامه‌تیان هه‌یه له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره ئه‌وانه دوو به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه، یاخود وتراوه: ئه‌وانه‌ی كه له‌وه ئه‌ترسێن ئه‌زانن كه خوای گه‌وره چاوی لێیانه‌و ئه‌یانبینێ و ئاگای لێیانه‌و ترسی بینینی خوای گه‌وره‌یان هه‌یه ترسی ڕاوستانیانه له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وانه دوو به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه، دوو باخیان بۆ هه‌یه كه له ئاڵتوونه‌و هه‌رچی قاپ و خشڵ و ئه‌و شتانه‌ی كه تیایه‌تی هه‌مووی له ئاڵتوونه، كه ئه‌مانه (موقه‌ڕڕه‌ب) و پێشه‌نگه‌كانن كه سه‌ره‌تا ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، كه پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و شه‌هیدان و راستگۆیانیان له‌گه‌ڵدایه.
(47) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٤٧) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(48) [ ذَوَاتَا أَفْنَانٍ (٤٨) ] وه لق و چڵی داره‌كانی به‌هه‌شت هه‌مووی ڕێكه‌و درێژه‌و له‌وپه‌ڕی جوانیدایه‌و جۆراو جۆره‌و هه‌ر لقێكى جۆره‌ها میوه‌ى پێوه‌یه.
(49) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٤٩) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(50) [ فِيهِمَا عَيْنَانِ تَجْرِيَانِ (٥٠) ] له‌ناو ئه‌و باخانه‌دا دوو كانی و ئاوی تیایه كه هه‌ڵئه‌قوڵێ و ئه‌ڕوات و ئه‌و دارانه ئاو ده‌دات.
(51) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٥١) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(52) [ فِيهِمَا مِنْ كُلِّ فَاكِهَةٍ زَوْجَانِ (٥٢) ] وه له هه‌موو میوه‌یه‌ك خوای گه‌وره جووتێكی جوانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی تام و چێژی لێ بكه‌ن، وه هیچیان له هیچیان ناچێ.
(53) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٥٣) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(54) [ مُتَّكِئِينَ عَلَى فُرُشٍ بَطَائِنُهَا مِنْ إِسْتَبْرَقٍ ] ئه‌مانه ڕاكشاون یان پاڵیان داوه‌ته‌وه یان چوارمشقی دانیشتوونه له‌سه‌ر راخه‌رێك كه به‌شی ژێره‌وه‌ی له ئاوریشم و حه‌ریری ئه‌ستووره كه نه‌خشكراوه‌و رازێنراوه‌ته‌وه به ئاڵتوون، (ئه‌گه‌ر ژێر‌و ناوه‌وه‌ی وابێ ئه‌بێ ڕووكه‌شی ده‌ره‌وه‌ی چۆن بێ! مه‌گه‌ر خوای گه‌وره خۆی بزانێ!) [ وَجَنَى الْجَنَّتَيْنِ دَانٍ (٥٤) ] وه به‌رهه‌مى ئه‌و باخانه‌ش زۆر نزیكه‌و لق و چڵه‌كانى خۆیان به‌سه‌ریاندا ئه‌سووڕێنه‌وه‌و نزم ئه‌بنه‌وه بۆیان و هه‌ركاتێك ویستیان لێبێت لێى ئه‌كه‌نه‌وه.
(55) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٥٥) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه
(56) [ فِيهِنَّ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنْسٌ قَبْلَهُمْ وَلَا جَانٌّ (٥٦) ] له‌ناو به‌هه‌شتیشدا له‌ناو ئه‌و دوو باخه له‌سه‌ر ئه‌و راخه‌رو جێگایانه حۆری دانراوه كه ئافره‌تانێكن چاویان ته‌نها له‌سه‌ر مێرده‌كانیانه‌و ته‌ماشای جگه له مێرده‌كانیان ناكه‌ن، وه پێشتریش نه مرۆڤـ و نه جنی ده‌ستیان به‌ریان نه‌كه‌وتووه، واته: جیماعی له‌گه‌ڵیان نه‌كردووه‌و كچن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره دروستی كردوون، وه به‌ڵگه‌یشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جنیش ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه‌و ئافره‌تی جنی به جنی پیاو ئه‌درێ، وه ئافره‌تی مرۆڤیش به پیاوی مرۆڤـ ئه‌درێ، وه ره‌دده بۆ ئه‌و كه‌سه نه‌زان و نه‌فامانه‌ى كه باوه‌ڕیان به حۆرى نیه‌و ده‌ڵێن حۆرى نیه‌و ته‌نها خێزانه‌كه‌ى دونیاته ده‌بێت به حۆرى!
(57) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٥٧) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(58) [ كَأَنَّهُنَّ الْيَاقُوتُ وَالْمَرْجَانُ (٥٨) ] ئه‌و حۆریانه‌ی كه له به‌هه‌شتدا هه‌ن له پاكی و جوانی و ڕه‌نگیاندا له دوڕڕ و مراوری و مه‌رجان ئه‌چن، وه مۆخى قاچیان له ژێر گۆشت و پۆشاكیانه‌وه ده‌بینرێت، وه ئه‌گه‌ر حۆریه‌ك ته‌ماشاى زه‌وى بكات ئه‌وا بۆنى نێوان زه‌وى و ئاسمان خۆش ده‌كات.
(59) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٥٩) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(60) [ هَلْ جَزَاءُ الْإِحْسَانِ إِلَّا الْإِحْسَانُ (٦٠) ] ئایا پاداشتی چاكه چ شتێكه جگه له چاكه، واته: پاداشتی چاكه هیچ شتێك نیه ته‌نها چاكه نه‌بێ، ئه‌وه‌ی له دونیا چاكه‌ی كردبێ پاداشته‌كه‌ی به‌هه‌شته.
(61) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٦١) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(62) {پاداشتى هاوه‌لآنى راست} [ وَمِنْ دُونِهِمَا جَنَّتَانِ (٦٢) ] وه له‌م دوو باخه پله‌وپایه‌و نازو نیعمه‌ت كه‌متر دوو باخی تر هه‌یه له (زیوو)ن و هه‌رچی تیایه له (زیوو)ه، بۆ هاوهڵانى راست ئاماده‌كراوه، ئه‌وانه‌ى كه په‌رتوكى كرده‌وه‌كانیان به‌ده‌ستى راستیان پێ ده‌درێت و به لاى راستدا به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌رێ ده‌كرێن.
(63) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٦٣) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(64) [ مُدْهَامَّتَانِ (٦٤) ] ئه‌و ڕووه‌ك و دارانه‌ی كه له‌م دوو باخه‌دا هه‌یه له سه‌ختی سه‌وزێتیاندا له‌به‌ر چاو وا ئه‌زانی كه ڕه‌شن ئه‌وه‌نده ئاو دراون له زۆری ئاو پێ درانیان وا ئه‌زانی كه ڕه‌شن، یاخود له سه‌وزیدا پڕ بوونه وا ده‌رئه‌كه‌وێ كه ڕه‌ش بن.
(65) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٦٥) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(66) [ فِيهِمَا عَيْنَانِ نَضَّاخَتَانِ (٦٦) ] وه له‌و دوو باخه‌دا دوو سه‌رچاوه‌ی ئاویشی لێیه كه هه‌ڵئه‌قوڵێ وه پڕن و ئاوێكی زۆریان تیادایه.
(67) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٦٧) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(68) [ فِيهِمَا فَاكِهَةٌ وَنَخْلٌ وَرُمَّانٌ (٦٨) ] له‌ناو ئه‌و دوو باخه‌دا جۆره‌ها میوه‌ی تیادایه وه له‌ناو میوه‌كانیشدا خورماو هه‌ناری لێیه، (له‌به‌ر گرنگى و سودیان به تایبه‌ت باسكراون).
(69) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٦٩) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(70) [ فِيهِنَّ خَيْرَاتٌ حِسَانٌ (٧٠) ] وه له‌ناو ئه‌و به‌هه‌شته‌یشدا له‌و دوو باخه‌دا خێر‌و چاكه‌و هه‌موو شتێكى باشى تێدایه، وه ئافره‌تانێكی تیادایه كه زۆر ئافره‌تی چاك و ڕه‌وشت جوانن، وه خۆیشیان له‌وپه‌ڕی جوانیدان.
(71) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٧١) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(72) [ حُورٌ مَقْصُورَاتٌ فِي الْخِيَامِ (٧٢) ] له‌م دوو باخه‌دا حۆریان بۆ هه‌یه كه چاویان كورته له‌سه‌ر مێرده‌كانیان و چاویان ته‌نها له‌سه‌ر مێرده‌كانیانه‌و جگه له مێرده‌كانیان ناوێت، له‌ناو خێمه‌شدان كه ئه‌و خێمانه‌ی به‌هه‌شتیش له دوڕڕو مراوری ناو بۆشن باوه‌ڕداران به‌سه‌ریاندا ده‌گه‌ڕێن به‌ڵام نایانبینن، وه پانی و درێژیه‌كه‌ی شه‌ست میله وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ
(73) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٧٣) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(74) [ لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنْسٌ قَبْلَهُمْ وَلَا جَانٌّ (٧٤) ] ئه‌م حۆریانه‌ش پێشتر نه مرۆڤ و نه جنی ده‌ستیان پێیان نه‌گه‌یشتووه‌و به‌ریان نه‌كه‌وتوون، واته: جیماعیان له‌گه‌ڵدا نه‌كردوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره دروستی كردوون و تایبه‌ت بۆ ئه‌هلی به‌هه‌شتی داناون.
(75) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٧٥) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(76) [ مُتَّكِئِينَ عَلَى رَفْرَفٍ خُضْرٍ ] ئه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه پاڵیان داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ڕاخه‌رو سه‌رینی سه‌وز، یاخود له‌ناو باخه سه‌وزه‌كانی به‌هه‌شت پاڵیان داوه‌ته‌وه [ وَعَبْقَرِيٍّ حِسَانٍ (٧٦) ] وه پاڵیان داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر (عه‌بقه‌ری)، وتراوه: پۆشاكی ئه‌هلی به‌هه‌شته، یان هه‌موو شتێكی به‌نرخه، یاخود ڕاخه‌رى چاكه‌و ئاوریشمه كه له به‌هه‌شتدا بۆ به‌هه‌شتێكان راخراوه، یان هه‌موو شتێكه كه مرۆڤ پێی سه‌رسام بێت.
(77) [ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٧٧) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه كام له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه.
(78) [ تَبَارَكَ اسْمُ رَبِّكَ ذِي الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ (٧٨) ] ناوی په‌روه‌ردگارت زۆر پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ته كه خوایه‌كه خاوه‌نی ڕێز‌و پله‌و پایه‌و گه‌وره‌یی و به‌رزییه، وه شایانى ئه‌وه‌یه كه به گه‌وره بزانرێت و سه‌رپێچى نه‌كرێت، وه به‌ڕێز بگیرێت و به ته‌نها بپه‌رسترێت، وه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (زۆر بڵێن: يا ذا الجلال والإكرام، و په‌یوه‌ست بن پێوه‌ى) والله أعلم .