(1) سووره‌تی (¬ته‌ڵاق) (واته: جیابوونه‌وه‌ى ژن و پیاو له‌یه‌كترى) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (١٢) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {ته‌ڵاقى سوننى و ته‌ڵاقى بیدعى} [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه باوه‌ڕدارانیش ئه‌گه‌ر ویستتان خێزانه‌كانتان ته‌ڵاق بده‌ن ئه‌وه ته‌ڵاقیان بده‌ن له كاتی عیدده‌ی خۆیاندا، كاتی عیدده‌ی ئافره‌ت ئه‌وه‌یه كه ته‌ڵاقی سوننی بێ، واته: كاتێك كه ویستت ته‌ڵاقی بده‌ی له حه‌یزو سووڕی مانگانه نه‌بێ، وه له پاكێتیهكدا نه‌بێ كه جیماعت له‌گه‌ڵدا كردبێ، وه نه‌شزانی ئایا حه‌ملی هه‌یه یان نا، ته‌ڵاق به‌و شێوازانه بوو ئه‌وا بیدعییهو گوناهبار ده‌بیت، وه زانایان بۆچونیان جیاوازه ئایا ئه‌و ته‌ڵاقه بیدعییه ده‌كه‌وێت یان نا؟ ته‌واوتر ئه‌وه‌یه ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌بوو له پاكێتیهكدا بوو كه جیماعت له‌گه‌ڵ نه‌كردبوو، یان حه‌مله‌كه‌ی ده‌ركه‌وتبوو ئه‌و كاته ته‌ڵاقه‌كه سوننیه‌و به‌م شێوازانه ته‌ڵاقیان بده‌ن، تهڵاقێكى تر هه‌یه نه سوننیه‌و نه بیدعییهو دروسته هه‌ر كاتێك ئافره‌ت ته‌ڵاق بده‌یت ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى نهكهوتونهته سوڕى مانگانه‌وه له بچوكیدا، وه ئه‌وانه‌ى له سوڕى مانگانه كه‌وتونه له گه‌وره‌ییدا، وه ئافره‌تێك كه پێش گواستنه‌وه ته‌ڵاق بدرێت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - (حه‌فصه)ى ته‌ڵاقدا، جبریل هات فه‌رمووى بیگه‌ڕێنه‌وه چونكه به‌رۆژ زۆر به‌رۆژوو ده‌بێت، وه به‌شه‌ویش زۆر شه‌ونوێژ ده‌كات، وه ئه‌و له‌به‌هه‌شتیشدا خێزانته، پێغه‌مبه‌ری خوایش - صلی الله علیه وسلم - گه‌ڕاندییه‌وه، وه (ئیبنو عومه‌ر) خێزانه‌كه‌ى ته‌ڵاقدا له‌كاتى سوڕى مانگانه‌دا بوو، (ئیمامى عومه‌ر) به پێغه‌مبه‌ری خواى - صلی الله علیه وسلم - وت: ئه‌ویش فه‌رمووى: (پێى بڵێ با بیگه‌ڕێنێته‌وه پاشان بیهێلێته‌وه تا پاك ده‌بێته‌وه، پاشان ده‌كه‌وێته‌وه سوڕى مانگانه، پاشان پاك ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ویستى ته‌ڵاقى بدات ئه‌وا با له كاتى پاكى ته‌ڵاقى بدات كه جیماعى له‌گه‌ڵ نه‌كردبێت، ئه‌مه ئه‌و عیدده‌یه‌یه كه خواى گه‌وره فه‌رمانى پێ كردووه ئافره‌تى تێدا ته‌ڵاق بدرێت، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه) [ وَأَحْصُوا الْعِدَّةَ ] وه كاته‌كه‌یشی بژمێرن وه بزانن كه‌ی ته‌ڵاقتان داوه بۆ ئه‌وه‌ی عیددهكه دیاریكراو بێ، كه ئافره‌ت ته‌ڵاق درا عیدده‌كه‌ی سێ (قورئه) واته: سێ حه‌یزه سێ جار بكه‌وێته سووڕی مانگانه‌وه [ وَاتَّقُوا اللَّهَ رَبَّكُمْ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و سه‌رپێچی مه‌كه‌ن {له ته‌لآقى ره‌جعى نابێت ژن له ماڵ ده‌ربكرێت} [ لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنْ بُيُوتِهِنَّ ] وه كه ئافره‌تتان ته‌ڵاق دا ته‌ڵاقی (ره‌جعی) بوو (واته: ته‌ڵاقی یه‌كه‌م یان دووه‌م بوو) له ماڵه‌كانیان ده‌ریان مه‌كه‌ن با له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه، (ماڵه‌كانى داوه‌ته پاڵ ئافره‌تان بۆ ئه‌وه‌ى كه بزان شایانى ئه‌وه‌ن له ماڵ بمێننه‌وه‌و دهریاننهكهن، حیكمه‌تیش ئه‌وه‌یه كه هه‌ردووكیان پێكه‌وه له ماڵ بن و لێك نزیك بن نزیكتره كه رێكبكه‌ون، به تایبه‌تى ئافره‌تى ژیر زیاتر گرنگى به پیاوه‌كه‌ى ده‌دات و داواى لێبوردنى لێده‌كات و بایه‌خ به خۆى ده‌دات تا بیگه‌ڕێنێته‌وه) [ وَلَا يَخْرُجْنَ ] وه با ئافره‌تانیش خۆیشیان نه‌ڕۆن و ماڵ بهجێنههێلن [ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ ] ئیلا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته فاحیشه‌و كارێكی خراپی كرد‌و پیاو له‌به‌ر ئه‌وه ته‌ڵاقیدا وه‌كو زیناكردن یان زماندرێژی و ده‌مدرێژی و جوێن دان و قسه‌كردن به پیاوه‌كه یان به كه‌سوكاری پیاوه‌كه ئه‌و كاته بۆی هه‌یه بینێرێته‌وه ماڵی باوكی [ وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ ] وه ئه‌مه شه‌رع و سنووری خوای گه‌وره‌یه‌و بۆى دیاری كردوون و ئه‌م سنوورانه مه‌به‌زێنن [ وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك شه‌رع و سنووری خوای گه‌وره ببه‌زێنێ ئه‌وه زوڵم و سته‌می له خۆی كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تووشی سزای خوای گه‌وره ئه‌بێ [ لَا تَدْرِي لَعَلَّ اللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَلِكَ أَمْرًا (١) ] تۆ نازانی له‌وانه‌یه كه ته‌ڵاقی یه‌كه‌م یان دووه‌مت دا‌و ئه‌و ماوه‌ى عیددهیه كه سێ مانگه له ماڵه‌وه هێشتته‌وه له‌وانه‌یه ئه‌و ژن و پیاوه ڕێكبكه‌ون و پیاوه‌كه خێزانه‌كه‌ی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه‌و په‌شیمان بێته‌وه له‌و ته‌ڵاقه‌ی كه داوێتی.
(2) [ فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ ] وه كاتێك كه ئافره‌تان نزیك بوو عیدده‌كه‌یان ته‌واو بێت و سێ جار كه‌وتنه سووڕی مانگانه‌وه [ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ فَارِقُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ ] یان ئه‌وه‌تا بیانگه‌ڕێننه‌وه به‌ڵام به چاكه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه زیانی پێ بگه‌یه‌نی، یان ئه‌گه‌ر ویستت هه‌ر به‌یه‌كجاری لێى جیابیته‌وه ئه‌وه به چاكه لێی جیابه‌ره‌وه به‌وه‌ی كه مافه‌كانی هه‌مووی پێ بده‌ی، نه‌ك بگاته كۆتایی ئه‌وه‌ی كه عیدده‌كه‌ی ته‌واو بێ دیسان بیهێنیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌ره‌رو زیانی پێ بگه‌یه‌نی، یان ده‌ستی لێ هه‌ڵگریت و ئازاری بده‌یت و جوێنى پێبده‌یت، یان مافه‌كانی پێ نه‌ده‌ی ئه‌مانه حه‌رامه { ته‌لآقدان و هێنانه‌وه پێویستى به دوو شایه‌ته} [ وَأَشْهِدُوا ذَوَيْ عَدْلٍ مِنْكُمْ ] وه كاتێك كه خێزانتان ته‌ڵاقدا با دوو كه‌سی دادپه‌روه‌ر شایه‌ت بن، وه كه هێناشتانهوهو موراجهعهشتان كردن با دوو كه‌سى دادپه‌روه‌ر شایه‌ت بن [ وَأَقِيمُوا الشَّهَادَةَ لِلَّهِ ] وه شایه‌ته‌كانیش با له‌به‌ر خوای گه‌وره ئه‌و شایه‌تییه چۆنه به حه‌ق و دادپه‌روه‌ری شایه‌تییه‌كه بده‌ن [ ذَلِكُمْ يُوعَظُ بِهِ مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ئه‌كات كه باوه‌ڕیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه [ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ ] وه هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره بكات به‌وه‌ی كه سنووری خوای گه‌وره نه‌به‌زێنێ و تاوان و سه‌رپێچی نه‌كات وه خێزانه‌كه‌ی ته‌ڵاقدا له‌سه‌ر سوننه‌ت ته‌ڵاقی بدات، وه گه‌ڕاندییه‌وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بیگه‌ڕێنێته‌وه، وه شایه‌ت دابنێ [ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا (٢) ] ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌رووی خێری لێ ئه‌كاته‌وه له‌و كێشه‌یه‌ی كه كه‌وتۆته ناوی و ڕزگاری ئه‌كات، وه له ناخۆشییه‌كانى دونیا‌و قیامه‌ت رزگارى ده‌كات، یاخود كه‌وته ناو هه‌ر شوبهه‌و گومانێك له دیندا خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ئه‌كاته‌وه‌و ڕزگاری ئه‌كات، یاخود له‌سه‌ره‌مه‌رگدا له ناخۆشییه‌كانی سه‌ره‌مه‌رگ ڕزگاری ئه‌كات، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (گه‌وره‌ترین ئایه‌ت له قورئاندا كه كردنه‌وه‌ى ده‌روى خێرى تێدا بێت ئه‌م ئایه‌ته‌یه).
(3) [ وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ] وه هه‌ر كه‌سێك سنووری خوا نه‌به‌زێنێ و ته‌ڵاقدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوننه‌ت بێ خوای گه‌وره ڕزق و ڕۆزی ئه‌دات به شێوازێك كه به خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه، به‌ڵام كه‌سێك كه ته‌قوای خوای گه‌وره نه‌كات یان ته‌ڵاقدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوننه‌ت نه‌بوو له‌سه‌ر بیدعه بوو ئه‌و كاته ته‌سكی و ته‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سه‌رپێچی ئه‌حكامه‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن [ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك كاره‌كانی به خوای گه‌وره بسپێرێ و ته‌وه‌كول بكاته سه‌ر خوای گه‌وره‌و متمانه‌ی به خوای گه‌وره بێت ئه‌وه خوای گه‌وره‌ی به‌سه به‌وه‌ی كه كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێ بكات [ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ ] به دڵنیایى خوای گه‌وره كاری خۆی ئه‌باته سه‌رو جێبه‌جێى ده‌كات و هیچ كه‌سێك ناتوانێ ڕێگری له خوای گه‌وره بكات، یان خوای گه‌وره بێ ده‌سه‌ڵات بكات [ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا (٣) ] خوای گه‌وره بۆ هه‌موو شتێك كاتی دیاری كردووه‌و ته‌سكی و ته‌نگانه كاتی خۆی هه‌یه‌و كۆتایی دێت، وه خۆشیش كاتی خۆی هه‌یه‌و كۆتایی دێت، یاخود بۆ كه‌وتنه سووڕی مانگانه‌و عیدده‌و ئه‌وانه هه‌مووی خوای گه‌وره كاتی دیاری كردووه.
(4) {عیدده‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ناكه‌ونه سوڕى مانگانه‌وه} [ وَاللَّائِي يَئِسْنَ مِنَ الْمَحِيضِ مِنْ نِسَائِكُمْ إِنِ ارْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَاثَةُ أَشْهُرٍ وَاللَّائِي لَمْ يَحِضْنَ ] (ئوبه‌ى كوڕى كه‌عب) فه‌رمووى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - عیدده‌ى چه‌ند ئافره‌تێك له قورئاندا باس نه‌كراوه وه‌كو ئه‌وانه‌ى كه‌م ته‌مه‌نن و نهكهوتونهته سوڕى مانگانه‌وه، وه ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه‌و له‌سوڕى مانگانه كه‌وتوونه، وه ئه‌وانه‌ى دووگیانن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه بێ ئومێد بوونه له كه‌وتنه سووڕی مانگانه له‌به‌ر گه‌وره‌یى ته‌مه‌نیان، وه ئه‌وانه‌یشی كه هێشتا كه‌م ته‌مه‌نن و نه‌كه‌وتوونه‌ته سووڕی مانگانه‌وه، وه ئێوه گومانتان هه‌بوو له عیدده‌كه‌یان و نه‌تانزانی عیدده‌یان چه‌نده ئه‌وه عیدده‌ی ئه‌وانه سێ مانگه {عیدده‌ى ئافره‌تى دووگیان دانانى حهملهكهیهتى} [ وَأُولَاتُ الْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَنْ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ته‌ڵاقدرا یان مێرده‌كه‌ی مردو دووگیان بوون ئه‌و كاته عیدده‌یان بریتییه له دانانی حهملهكهیان، هه‌ر كاتێك حهملهكهیان دانا ئه‌وه عیدده‌كه‌یان كۆتایی هاتووه ئه‌گه‌ر ته‌نها رۆژێكیش بێت [ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا (٤) ] وه هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره بكات و خۆی له تاوان بپارێزێ ئه‌وا خوای گه‌وره كاروباری له دونیا‌و قیامه‌تدا بۆ ئاسان ئه‌كات، یان ته‌ڵاقدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر سوننه‌ت بێ خوای گه‌وره كاروباره‌كانی بۆ ئاسان ئه‌كات.
(5) [ ذَلِكَ أَمْرُ اللَّهِ أَنْزَلَهُ إِلَيْكُمْ ] ئه‌مه شه‌رع و فه‌رمان و حوكمی خوای گه‌وره‌یه بۆ ئێوه‌ی دابه‌زاندووه [ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ ] وه‌هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره بكات و سنووری خوای گه‌وره نه‌به‌زێنێ ئه‌وه خوای گه‌وره له تاوانه‌كانی خۆش ئه‌بێ و ئه‌یسڕێته‌وه [ وَيُعْظِمْ لَهُ أَجْرًا (٥) ] وه ئه‌جرو پاداشتیشی زۆر گه‌وره ئه‌كات و ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌داته‌وه له دونیا‌و قیامه‌تیش كه بریتیه له به‌هه‌شت.
(6) [ أَسْكِنُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ سَكَنْتُمْ مِنْ وُجْدِكُمْ ] ئافره‌ت كاتێك كه ته‌ڵاقی (ره‌جعی) بوو ته‌ڵاقى یه‌كه‌م یان دووه‌م بوو مافی خۆیه‌تی له ماڵدا بمێنێته‌وه‌و جێگیریان بكه‌ن له ماڵه‌كانتان به گوێره‌ی توانای خۆتان {ئافره‌ت ناچار مه‌كه‌ن داواى ته‌ڵاق بكات} [ وَلَا تُضَارُّوهُنَّ لِتُضَيِّقُوا عَلَيْهِنَّ ] به‌ڵام لێیان ته‌سك و ته‌نگ مه‌كه‌نه‌وه له نه‌فه‌قه‌دا یان له جێگادا له ماڵدا بۆ ئه‌وه‌ی كه ناچار بن خۆیان داوای ته‌ڵاق بكه‌ن، یاخود ماڵ به‌جێ بهێلن یان بڵێ ماره‌یی و هیچم ناوێ ته‌نها ڕزگارم بێ له ده‌ستی، یاخود لێ ته‌سك كردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڵاقی بدا ڕۆژێك دوو ڕۆژی مابێ و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی لێ تاڵ و ته‌سك بكات ئه‌مانه هه‌مووی حه‌رامه‌و بێ ئه‌مری خوای گه‌وره‌یه [ وَإِنْ كُنَّ أُولَاتِ حَمْلٍ ] وه ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقه‌كه ڕه‌جعی بوو (ته‌ڵاقى یه‌كه‌م یان دووه‌م) بوو ئه‌وه گومانی تیادا نیه ئافره‌ت نه‌فه‌قه‌و شوێن و جێگاى مانه‌وه‌ى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سێیه‌م ته‌ڵاق بوو ته‌ڵاقی (بائین) بوو نه نه‌فه‌قه‌ی هه‌یه نه سوكناو شوێنی مانه‌وه‌ى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ت حه‌ملی هه‌بوو ئه‌و كاته خیلاف له نێوان زاناكاندا هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا واجبه نه‌فه‌قه‌ی بكات یان نا [ فَأَنْفِقُوا عَلَيْهِنَّ حَتَّى يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ] به‌ڵام ته‌واوتر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقى (بائین)یش بوو دووگیان بوو پێویسته له‌سه‌ری نه‌فه‌قه‌ی بكات تا حه‌مله‌كه‌ی دائه‌نێ و منداڵه‌كه‌ى ده‌بێت [ فَإِنْ أَرْضَعْنَ لَكُمْ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ] دوای ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی دانا ئه‌گه‌ر شیری به منداڵه‌كه‌دا ئه‌بێ پیاوه‌كه پاره‌ی ئه‌و شیره بدات به ئافره‌ته‌كه كه شیر به منداڵی پیاوه‌كه ئه‌دا، به‌ڵام سه‌ره‌تای شیره‌كه كه ژه‌گی پێ ئه‌ووترێ ئه‌وه واجبه له‌سه‌ر ئافره‌ت ئه‌وه‌ی بداتێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوودێكی زۆری بۆ منداڵ هه‌یه [ وَأْتَمِرُوا بَيْنَكُمْ بِمَعْرُوفٍ ] وه ژن و پیاوه‌كه كه له یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه با له نێوان خۆیاندا به چاكه ڕاوێژ بكه‌ن، وه ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مانگانه ئه‌و پیاوه چه‌ندێك پاره بدات به‌و ئافره‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شیر به منداڵه‌كه ئه‌دات [ وَإِنْ تَعَاسَرْتُمْ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێك نه‌كه‌وتن پیاوه‌كه پاره‌یه‌كی كه‌می ئه‌داو ئافره‌ته‌كه پێی ڕازی نه‌ئه‌بوو، یان ئافره‌ته‌كه داوای زۆری ئه‌كردو پیاوه‌كه بۆی نه‌ئه‌درا [ فَسَتُرْضِعُ لَهُ أُخْرَى (٦) ] ئه‌وه ئه‌و كاته پیاوه‌كه ئه‌توانێ منداڵه‌كه وه‌ربگرێته‌وه‌و بیدات به ئافره‌تێكی تر‌و ئافره‌تێكی تر به كرێ بگرێ و شیر بدات به‌و منداڵه، به‌ڵام تا دایكی خۆی ڕێك بكه‌وێ له‌گه‌ڵیدا ئه‌و له پێشتره كه شیر به منداڵه‌كه‌ی خۆی بدات وه پیاوه‌كه‌یش ئه‌بێ پاره‌و كرێی ئه‌و شیره‌ی بداتێ.
(7) [ لِيُنْفِقْ ذُو سَعَةٍ مِنْ سَعَتِهِ ] ئه‌گه‌ر پیاوێك ده‌وڵه‌مه‌نده با پاره‌ی باش به خێزانه‌كه‌ی خۆی بدات كه ته‌ڵاقی داوه له‌سه‌ر شیردان به منداڵه‌كه [ وَمَنْ قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُ ] وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك فه‌قیرو هه‌ژار بوو [ فَلْيُنْفِقْ مِمَّا آتَاهُ اللَّهُ ] ئه‌وه با به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیووه پاره‌ی شیره‌كه بدات به ئافره‌ته‌كه، واته: با له‌گه‌ڵ یه‌كدا ڕێك بكه‌ون به گوێره‌ی ئه‌مه، یان با پیاو نه‌فه‌قه‌ى ماڵ و منداڵى بكات به گوێره‌ى تواناى خۆى له زۆر زۆر‌و له كه‌م كه‌م [ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَا آتَاهَا ] خوای گه‌وره ته‌كلیف له هیچ كه‌سێك ناكات ئیلا به گوێره‌ی ئه‌وه نه‌بێ كه پێی به‌خشیوه‌و به گوێره‌ی توانای خۆی [ سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا (٧) ] خوای گه‌وره له دوای هه‌موو ته‌سكی و ته‌نگی و ناڕه‌حه‌تیه‌ك فراوانی و ده‌وڵه‌مه‌ندی و خۆشی دێنێ.
(8) [ وَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ عَتَتْ عَنْ أَمْرِ رَبِّهَا وَرُسُلِهِ فَحَاسَبْنَاهَا حِسَابًا شَدِيدًا وَعَذَّبْنَاهَا عَذَابًا نُكْرًا (٨) ] زۆرێك له خه‌ڵكی دێ و شاره‌كان ئه‌وانه‌ی سه‌ركه‌شی و سه‌رپێچى فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان كردووه - صلی الله علیه وسلم - وه پشتیان له دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره كردووه خوای گه‌وره له دونیادا سزاى ئه‌مانه‌ی داوه سزایه‌كی زۆر سه‌خت به نه‌بوونی و وشكه‌ساڵی و برسێتی و ترس و تیاچوون و زاڵ بوونی دوژمن، وه له قیامه‌تیشدا سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌و خراپیان ده‌دات به ئاگری دۆزه‌خ - صلی الله علیه وسلم - .
(9) [ فَذَاقَتْ وَبَالَ أَمْرِهَا ] ئه‌مانه سه‌ره‌نجامی سزای قورسی خۆیان چه‌شت به‌هۆی ئه‌و كوفر‌و سه‌رپێچییه‌ی كه كردیان [ وَكَانَ عَاقِبَةُ أَمْرِهَا خُسْرًا (٩) ] وه سه‌ره‌نجامی كاره‌كه‌یشیان زه‌ره‌رمه‌ندی بووه له دونیا‌و قیامه‌تدا خۆیان و ماڵ و منداڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان هه‌مووی دۆڕاند‌و فه‌وتاند.
(10) [ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا ] خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت سزایه‌كی زۆر سه‌ختی بۆ ئاماده كردوون كه ئاگری دۆزه‌خه [ فَاتَّقُوا اللَّهَ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ الَّذِينَ آمَنُوا ] ئه‌ی ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه خاوه‌نی عه‌قڵن له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وه شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كه‌وتوونه ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن ئێوه وه‌كو ئه‌و كافرو بێباوهڕانه مه‌بن له ئوممه‌ته‌كانی تر كه سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان كرد [ قَدْ أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَيْكُمْ ذِكْرًا (١٠) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زیكرێكی بۆ ئێوه دابه‌زاندووه كه قورئانی پیرۆزه یاخود پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - .
(11) [ رَسُولًا يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِ اللَّهِ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌تان به‌سه‌ردا ئه‌خوێنێته‌وه [ مُبَيِّنَاتٍ ] كه ڕوون و ئاشكران [ لِيُخْرِجَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ] تا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌هۆی ئه‌و زیكر‌و قورئانه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و شوێنی ئه‌كه‌ون وه كرده‌وه‌ی چاك ئه‌كه‌ن ده‌ربكات له تاریكییه‌كانی كوفر‌و شیرك و تاوان و نه‌زانى بۆ ڕووناكی و نووری ئیسلام و ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك و زانست و زانیارى [ وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ وَيَعْمَلْ صَالِحًا ] وه هه‌ر كه‌سێك ئیمان به خوای گه‌وره بێنێ وه كرده‌وه‌ی چاك بكات، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] ئه‌وا خوای گه‌وره ئه‌یخاته ناو باخ و باخاتێكه‌وه له‌ناو به‌هه‌شتدا كه جۆگه‌له ئاو به ژێر دار و ماڵه‌كاندا ئه‌ڕوات وه به نه‌مری و به هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ قَدْ أَحْسَنَ اللَّهُ لَهُ رِزْقًا (١١) ] وه خوای گه‌وره ڕزق و ڕۆزی فراوانیان پێ ئه‌دات له هه‌ر شتێك كه ویستیان لێبێت و داواى بكه‌ن.
(12) {حه‌وت ئاسمان و حه‌وت زه‌وى هه‌یه} [ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَمِنَ الْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه حه‌وت ئاسمانی دروست كردووه وه له زه‌ویش هاوشێوه‌یان، واته: حه‌وت زه‌ویشی دروست كردووه وه‌كو له فه‌رمووده‌ی صه‌حیحی پێغه‌مبه‌ریشدا - صلی الله علیه وسلم - هاتووه [ يَتَنَزَّلُ الْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ ] ئهمرو فه‌رمانی خوای گه‌وره دائه‌به‌زێ له نێوان هه‌ر حه‌وت ئاسمان و هه‌ر حه‌وت زه‌ویه‌كه [ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ] تا بزانن خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه [ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا (١٢) ] وه به دڵنیایی زانست و زانیاری خوای گه‌وره ده‌وری هه‌موو شتێكی داوه‌و هیچ شتێك نیه كه خوای گه‌وره زانیاری پێ نه‌بێ و ئاگای لێ نه‌بێت، والله أعلم.