(1) سووره‌تی (حاققه) (واته: حه‌قیقه‌ت و راستییه‌كان) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٥٢) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الْحَاقَّةُ (١) ] ناوێكه له ناوه‌كانی قیامه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت ڕۆژێكی حه‌قه‌و هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌كانی تیادا ده‌رئه‌كه‌وێ وه هه‌موو به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیادا جێبه‌جێ ئه‌بێ.
(2) [ مَا الْحَاقَّةُ (٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - (حاققه) چیه‌و چ شتێكه‌و سیفه‌تی چۆنه؟ ئه‌مه بۆ به گه‌وره زانینێتی.
(3) [ وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحَاقَّةُ (٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی (حاققه) چۆنه؟ به‌ڵام دواتر خوای گه‌وره خۆی بۆی باس كردووه‌و زانیوێتی.
(4) [ كَذَّبَتْ ثَمُودُ وَعَادٌ بِالْقَارِعَةِ (٤) ] قه‌ومی ثهمود كه صاڵح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - بۆ نێردرابوو، وه قه‌ومی عادیش كه هود پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - بۆ نێردرابوو ئه‌م دوو قه‌ومه هه‌ردووكیان (قاریعه)یان به‌درۆ زانی (قاریعه)یش: ناوێكی تره له ناوه‌كانی قیامه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ترسناكی و ناخۆشی دیمه‌نه‌كانی له دڵ ئه‌دات.
(5) {له‌ناوبردنى كافران } [ فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهْلِكُوا بِالطَّاغِيَةِ (٥) ] قه‌ومی ثهمود كه قه‌ومی صاڵح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوون خوای گه‌وره به‌هۆی تاوانه‌كه‌یانه‌وه له‌ناوی بردن، یاخود سزایه‌كی بۆ ناردن كه ده‌نگێك بوو هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندو به‌و ده‌نگه له‌ناوی بردن.
(6) [ وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا بِرِيحٍ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍ (٦) ] وه قه‌ومی عادیش كه هود پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردن خوای گه‌وره له‌ناوی بردن به بایه‌ك كه له‌وپه‌ڕی ساردیدا بوو ساردییه‌كی زۆر سه‌خت وه ههڵكردنهكهیشی هه‌ر زۆر سه‌خت بوو وه كاته‌كه‌یشی زۆر درێژ بوو (عَاتِيَةٍ) واته: كاته‌كه‌ی درێژ بوو وه هه‌ڵكردنی سه‌خت بوو، یاخود وتراوه: ئه‌و بایه له ژێر ده‌ستی فریشته‌كانی خه‌زێنه‌ی با ده‌رچوو به فه‌رمانی خوای گه‌وره بۆیه بایه‌كه به‌بێ حساب بوو وه‌كو بایه‌كی ئاسایی نه‌بوو.
(7) [ سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَانِيَةَ أَيَّامٍ ] خوای گه‌وره ئه‌و بایه‌ی نارده سه‌ریان ماوه‌ی حه‌وت شه‌و و هه‌شت ڕۆژ [ حُسُومًا ] به‌رده‌وام یه‌ك له دوای یه‌ك ئه‌و بایه هیچ كات هێمن و ئارام نه‌ده‌بووه‌وه، یاخود (حُسُومًا) هه‌موویانی له‌ناوبردو كۆتایی پێ هێنان [ فَتَرَى الْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَى ] ئه‌و قه‌ومه كه ئه‌و بایه‌یان به‌سه‌ردا هات ئه‌بینی هه‌ر هه‌موویان مردوونه‌و له زه‌ویه‌كه كه‌وتوونه [ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ (٧) ] وه‌كو قه‌دی دارخورمایهكیان لێهات كه له زه‌ویدا كه‌وتبێت و ڕزا بێت، بایه‌كه لێیده‌دان و ده‌یدان به زه‌ویداو ده‌یكوشتن.
(8) [ فَهَلْ تَرَى لَهُمْ مِنْ بَاقِيَةٍ (٨) ] ئایا ئه‌بینی هیچ كه‌سێكیان لێ مابێته‌وه، واته: كه‌سیان نه‌ماو خوای گه‌وره هه‌موویانی له‌ناوبردو دوای بڕین.
(9) [ وَجَاءَ فِرْعَوْنُ وَمَنْ قَبْلَهُ وَالْمُؤْتَفِكَاتُ بِالْخَاطِئَةِ (٩) ] فیرعه‌ون و ئوممه‌ته كافره‌كانی پێش خۆیشی وه دێیه‌كانی قه‌ومی (لوط) هه‌ر هه‌موویان كرده‌وه خراپه‌كه‌یان كرد كه شه‌ریك دانان بوو بۆ خوا، وه تاوان و سه‌رپێچی كردن بوو، وه به (قِبَلِهِ) ده‌خوێنرێته‌وه واته: ئه‌وانه‌ى لاى فیرعه‌ون بوون له‌سه‌رده‌مى خۆى له شوێنكه‌وتوانى وه‌كو كافرانى (قیبتى).
(10) [ فَعَصَوْا رَسُولَ رَبِّهِمْ ] وه سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌یان كرد [ فَأَخَذَهُمْ أَخْذَةً رَابِيَةً (١٠) ] خوای گه‌وره‌ش بردیانییه‌وه بردنه‌وه‌یه‌كی زیاد له بردنه‌وه‌ی ئوممه‌ته‌كانی تر، یاخود بههیلاكدهر، یان زۆر سه‌خت و گه‌وره، یان زۆر به‌ئێش و ئازار.
(11) [ إِنَّا لَمَّا طَغَى الْمَاءُ حَمَلْنَاكُمْ فِي الْجَارِيَةِ (١١) ] كاتێك كه زریان و ئاوی قه‌ومی نوح به‌رز بووه‌وه‌و سنووری به‌زاند ئه‌ی موسڵمانان ئێمه ئێوه‌مان خسته ناو كه‌شتییه‌كه‌وه، واته: له پشتی باوكتاندا بوون، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كاتی نوح‌دا بوون كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی دووباره له‌وان ده‌ستی پێ كرده‌وه ئه‌وانمان هه‌ڵگرت و خستیانمانه ناو كه‌شتییه‌كه‌وه، فه‌رمانمان پێ كردن و كهشتیان دروست كرد‌و چوونه ناوی.
(12) [ لِنَجْعَلَهَا لَكُمْ تَذْكِرَةً ] تا ئه‌و ڕووداوه ببێته په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئێوه ئه‌ی ئوممه‌تی محمد - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره، یان كه‌شتیمان هێشته‌وه تا له ده‌ریا پێى بڕۆن و ببێته په‌ندو عیبره‌ت [ وَتَعِيَهَا أُذُنٌ وَاعِيَةٌ (١٢) ] وه گوێیه‌كیش كه شت ببیستێت و بپارێزێت ئه‌و گوێیه له‌م به‌خششه تێ ئه‌گات و وه‌ری ئه‌گرێت و ئه‌یپارێزێت و له یادی ناكات و سودى لێده‌بینێت.
(13) {هاتنى قیامه‌ت } [ فَإِذَا نُفِخَ فِي الصُّورِ نَفْخَةٌ وَاحِدَةٌ (١٣) ] كاتێك كه ئیسرافیل فووی یه‌كه‌م ئه‌كات به كه‌ڕه‌ناو شه‌یپووردا دونیا تێكئه‌چێت.
(14) [ وَحُمِلَتِ الْأَرْضُ وَالْجِبَالُ فَدُكَّتَا دَكَّةً وَاحِدَةً (١٤) ] وه زه‌وی و شاخه‌كان له شوێنی خۆیان ئهجوولێندرێن و هه‌ڵئه‌كه‌ندرێن به فه‌رمان و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ئه‌و كاته به یه‌كجار هه‌مووی تێكئه‌شكێ و ورد‌و خاش ئه‌بێ و ڕائه‌خرێ و نامێنێ.
(15) [ فَيَوْمَئِذٍ وَقَعَتِ الْوَاقِعَةُ (١٥) ] (واقیعه)ش ناوێكی تری قیامه‌ته ئه‌له‌و ڕۆژه‌دا قیامه‌ت هه‌ڵئه‌سێ و ڕوو ئه‌دات.
(16) [ وَانْشَقَّتِ السَّمَاءُ فَهِيَ يَوْمَئِذٍ وَاهِيَةٌ (١٦) ] وه ئاسمانه‌كانیش له‌ت و كون ئه‌بن بۆ دابه‌زینی فریشته‌كانی خوای گه‌وره به فه‌رمانى خوای گه‌وره، وه ئاسمانه‌كان له‌و ڕۆژه‌دا لاواز‌و نه‌رمن.
(17) [ وَالْمَلَكُ عَلَى أَرْجَائِهَا ] وه فریشته‌كانیش له‌ملاو له‌ولای ئاسمانه‌وه ڕاوه‌ستاون، یاخود لای ده‌رگاكانی ئاسمانه‌وه ڕاوه‌ستاون و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ن كه فه‌رمانیان پێ بكات دابه‌زنه سه‌ر زه‌وی و ده‌وری زه‌وی بگرن [ وَيَحْمِلُ عَرْشَ رَبِّكَ فَوْقَهُمْ يَوْمَئِذٍ ثَمَانِيَةٌ (١٧) ] له‌سه‌رووی ئه‌مانیشه‌وه له‌سه‌رووی ئاسمانیشه‌وه هه‌شت مه‌لائیكه‌ت، یان هه‌شت پۆل و كۆمه‌ڵ مه‌لائیكه‌ت عه‌رشی خوای گه‌وره‌یان هه‌ڵگرتووه كه له‌وپه‌ڕی گه‌وره‌ییدان وه خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ كه‌س نازانێ ژماره‌یان چه‌نده، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (خواى گه‌وره رێگاى دام باسى فریشته‌یه‌ك له فریشته‌كانى هه‌ڵگرى عه‌رشى خواى گه‌وره بكه‌م كه نێوان نه‌رمى گوێى تا بان شانى ماوه‌ى حه‌وت سه‌د ساڵه).
(18) [ يَوْمَئِذٍ تُعْرَضُونَ لَا تَخْفَى مِنْكُمْ خَافِيَةٌ (١٨) ] له‌و ڕۆژه‌دا كرده‌وه‌كانتان هه‌مووی نیشان ئه‌درێ و ئه‌خرێته ڕوو وه هیچ شتێك له وته‌و كرده‌وه‌كانی ئێوه له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه‌و هه‌مووی ئاماده‌یه، له نهێنی و ئاشكرا، له باش و خراپ.
(19) {ئه‌وانه‌ى كتاب و په‌ڕاو و نامه‌ى كرده‌وه‌كانیان به ده‌ستی ڕاست پێ ده‌درێ} [ فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ ] له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ر كه‌سێك كتاب و په‌ڕاو و نامه‌ى كرده‌وه‌كانی به ده‌ستی ڕاستی پێ بدرێ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه به‌هه‌شتییه [ فَيَقُولُ هَاؤُمُ اقْرَءُوا كِتَابِيَهْ (١٩) ] ئه‌میش له خۆشی‌دا هاوار ئه‌كات و ئه‌ڵێ: وه‌رن كتابه‌كه‌ی من وه‌ربگرن و بیخوێننه‌وه، چونكه ده‌زانێت پڕه له چاكه.
(20) [ إِنِّي ظَنَنْتُ أَنِّي مُلَاقٍ حِسَابِيَهْ (٢٠) ] من دڵنیابووم وه یه‌قینم هه‌بوو كه ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه، یان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م حسابه ئه‌بمه‌وه، واته كه خوای گه‌وره له تاوانه‌كانم خۆش ئه‌بێ وه لێم ئه‌بوورێ وه موحاسهبهم ناكات و ئه‌مخاته به‌هه‌شته‌وه.
(21) [ فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَاضِيَةٍ (٢١) ] ئه‌م له ژیانی به‌هه‌شتدایه كه زۆر له‌و ژیانه ڕازییه‌و هیچ شتێكی خراپی تیادا نیه.
(22) [ فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٍ (٢٢) ] له باخ و به‌هه‌شته به‌رزه‌كاندایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌شت به‌رزه‌و پله‌كانی بۆ سه‌ره‌وه‌یه.
(23) [ قُطُوفُهَا دَانِيَةٌ (٢٣) ] به‌ڵام ئه‌و به‌رهه‌م و دارانه‌ی له به‌هه‌شتدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی به‌ره‌كانیان نزم ئه‌بێته‌وه كه‌سێك به دانیشتنه‌وه بێ به ڕاكشانه‌وه بێ به پێوه بێ هه‌ر چۆنێك بێ ده‌ستی پێ ئه‌گات و بۆی نزم ئه‌بێته‌وه.
(24) [ كُلُوا وَاشْرَبُوا هَنِيئًا بِمَا أَسْلَفْتُمْ فِي الْأَيَّامِ الْخَالِيَةِ (٢٤) ] له‌ناو به‌هه‌شتدا پێیان ده‌وترێت: بخۆن و بخۆنه‌وه‌و نۆشی گیانتان بێ خواردنه‌وه‌یه‌كی پاك و چاك به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌ی كه له دونیادا كردووتانه.
(25) {ئه‌وانه‌ى كتاب و په‌ڕاو و نامه‌ى كرده‌وه‌كانیان به ده‌ستی چه‌پ پێ ده‌درێ} [ وَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِشِمَالِهِ ] به‌ڵام كه‌سێك ئه‌گه‌ر نامه‌و په‌ڕاوی كرده‌وه‌كانی به‌ده‌ستی چه‌پی پێ بدرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی ڕاستی به‌ستراوه‌ته‌وه به پشتییه‌وه [ فَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُوتَ كِتَابِيَهْ (٢٥) ] ئه‌ڵێ: خۆزگایا ئه‌م كتابهم هه‌ر وه‌رنه‌گرتایه كاتێك كه ئه‌یبینێ پڕه له تاوان و خراپه‌كاری.
(26) [ وَلَمْ أَدْرِ مَا حِسَابِيَهْ (٢٦) ] خۆزگه هه‌ر نه‌مزانیایه حساب و لێپرسینه‌وه‌م چۆنه.
(27) [ يَا لَيْتَهَا كَانَتِ الْقَاضِيَةَ (٢٧) ] خۆزگه ئه‌و مردنه‌ی كه مردم دووباره زیندوو نهبوومایهتهوه، چه‌ندێك مردن له‌لای خه‌ڵكى ناخۆشه له‌وێ مرۆڤی كافرو بێباوه‌ڕو خراپه‌كار ئاواته‌خوازه به مردن، چونكه ئه‌زانێ دواتر به‌ره‌و سزای خوای گه‌وره ئه‌ڕوات.
(28) [ مَا أَغْنَى عَنِّي مَالِيَهْ (٢٨) ] ئه‌ڵێ: ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و ماڵه‌ی كه هه‌مبوو هیچی سوودی پێ نه‌گه‌یاندم و سزای خوای گه‌وره‌ی لێ نه‌گه‌ڕاندمه‌وه.
(29) [ هَلَكَ عَنِّي سُلْطَانِيَهْ (٢٩) ] هه‌ر حوجه‌و به‌ڵگه‌یه‌ك كه له دونیا به‌ده‌ستمه‌وه بوو ئێستا هه‌مووی ڕۆیشت و نه‌ما له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕاستیدا به‌ڵگه نه‌بووه به‌ڵكو شوبهه‌و گومان بووه، یاخود (سُلْطَان) واته: هه‌موو پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاتێك كه هه‌مبووه له دونیا هه‌ر هه‌مووی ڕۆیشت و هیچی فریام نه‌كه‌وت و له‌گه‌ڵمدا نه‌هات.
(30) [ خُذُوهُ فَغُلُّوهُ (٣٠) ] خوای گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رمووێ: بیبه‌ن و كۆت و زنجیری بكه‌ن و ده‌ست و پێی به زنجیر ببه‌ستنه‌وه به گه‌ردنیه‌وه.
(31) [ ثُمَّ الْجَحِيمَ صَلُّوهُ (٣١) ] پاشان بیخه‌نه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه تا گه‌رمی و سزای ئاگری دۆزه‌خ بچێژێ.
(32) [ ثُمَّ فِي سِلْسِلَةٍ ذَرْعُهَا سَبْعُونَ ذِرَاعًا فَاسْلُكُوهُ (٣٢) ] پاشان به زنجیرێكى ئاسنى هۆنراوه بیبه‌ستنه‌وه كه حه‌فتا گه‌ز گه‌وره بێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بواری ڕاكردنی نه‌بێت.
(33) [ إِنَّهُ كَانَ لَا يُؤْمِنُ بِاللَّهِ الْعَظِيمِ (٣٣) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه له دونیادا باوه‌ڕی به خوای گه‌وره نه‌بووه‌و به تاك و ته‌نها نهیپهرستووه بۆیه ئێستا ئاوای لێ ئه‌كرێ.
(34) {سزاى خواردن نه‌دان به فه‌قیرو هه‌ژار } [ وَلَا يَحُضُّ عَلَى طَعَامِ الْمِسْكِينِ (٣٤) ] وه نه خۆی خواردنی فه‌قیرو هه‌ژاری ئه‌داو نه هانی خه‌ڵكی ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه خواردنی فه‌قیرو هه‌ژار بده‌ن.
(35) [ فَلَيْسَ لَهُ الْيَوْمَ هَاهُنَا حَمِيمٌ (٣٥) ] بۆیه لێره‌دا له ڕۆژی قیامه‌تدا هیچ دۆست و خۆشه‌ویست و خزمێكی نیه كه فریای بكه‌وێ و له سزاى خواى گه‌وره بیپارێزێت، وه هه‌موو كه‌س له یه‌كتری ڕائه‌كات.
(36) [ وَلَا طَعَامٌ إِلَّا مِنْ غِسْلِينٍ (٣٦) ] وه هیچ خواردنێكیشی پێ نادرێ له‌ناو دۆزه‌خدا جگه له (غیسلین) كه داری زه‌قومه ژه‌قنه‌بووته، یاخود وتراوه: ئه‌و كێماو و زوخاو و خوێنه‌یه كه له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا له له‌شی دۆزه‌خییه‌كان ئه‌چۆڕێته‌وه به‌هۆی سزاوه ته‌نها ئه‌وه‌یان پێ ئه‌درێ و ئه‌وه خواردنیانه.
(37) [ لَا يَأْكُلُهُ إِلَّا الْخَاطِئُونَ (٣٧) ] كه ئه‌م خواردنه هیچ كه‌سێك نایخوات ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه هاوبه‌شبڕیارده‌رو كافرن، یان خاوه‌نی تاوانی گه‌وره‌ن.
(38) [ فَلَا أُقْسِمُ بِمَا تُبْصِرُونَ (٣٨) ] خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به‌و شتانه‌ی كه ئه‌یبینن.
(39) [ وَمَا لَا تُبْصِرُونَ (٣٩) ] وه ئه‌و شتانه‌ى كه نادیاره‌و نایبینن، كه هه‌مووی دروستكراوی خوای گه‌وره‌یه.
(40) [ إِنَّهُ لَقَوْلُ رَسُولٍ كَرِيمٍ (٤٠) ] ئه‌م قورئانه پیرۆزه جبریل له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هێناوێتی بۆ پێغه‌مبه‌رێكی به‌ڕێز كه محمده - صلی الله علیه وسلم - كه به باشترین شێواز گه‌یاندوویه‌تى، كه وته‌و فه‌رمووده‌و فه‌رمایشتی خواى گه‌وره‌یه.
(41) [ وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَاعِرٍ ] وه ئه‌م قورئانه پیرۆزه قسه‌ی شاعیرێك نیه وه‌كو ئێوه كه ئه‌ڵێن: محمد - صلی الله علیه وسلم - شاعیره، به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له ژیانیدا شاعیر نه‌بووه‌و شیعری نه‌زانیوه [ قَلِيلًا مَا تُؤْمِنُونَ (٤١) ] به‌ڵام كه‌مێكتان هه‌یه ئیمانێكی ڕاسته‌قینه ئیمانی پێ بهێنن.
(42) [ وَلَا بِقَوْلِ كَاهِنٍ ] یان هه‌ندێك جار ئه‌یانووت ئه‌مه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - فاڵچێتییه‌و محمد - صلی الله علیه وسلم - فاڵچییه‌و قسه‌كه‌یشی فاڵه‌و گرتوویه‌تییه‌وه، به‌ڵكو فاڵیش نیه [ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ (٤٢) ] به‌ڵام كه‌مێكتان هه‌یه كه بیر بكه‌نه‌وه بیر كردنه‌وه‌یه‌ك كه سوودتان پێ بگه‌یه‌نێ.
(43) [ تَنْزِيلٌ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٤٣) ] به‌ڵكو ئه‌م قورئانه پیرۆزه دابه‌زێندراوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه كه فه‌رمووده‌و فه‌رمایشتی خۆیه‌تی و داوێتی به جبریل و جبریلیش هێناویه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - .
(44) [ وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَيْنَا بَعْضَ الْأَقَاوِيلِ (٤٤) ] ئه‌گه‌ر وه‌كو ئێوه ئه‌ڵێن: محمد - صلی الله علیه وسلم - هه‌ندێك قسه له خۆیه‌وه به‌ناو ئێمه‌وه بكات و وه‌حی نه‌بێت و بڵێ ئه‌مه وه‌حیه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆم هاتووه.
(45) [ لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِالْيَمِينِ (٤٥) ] ئه‌وه به‌ده‌ستی ڕاست ئه‌یبه‌ینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی ڕاست به‌هێزتره، یاخود به ده‌ستی ڕاستی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌یبه‌ینه‌وه‌و تۆڵه‌ی لێ ئه‌سه‌نین و سزای ئه‌ده‌ین، به‌ڵام وانه‌بووه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رموویه‌تی كه‌لامی خوای گه‌وره‌و قورئانی خوای گه‌وره‌و وه‌حی خوای گه‌وره بووه، (كه‌واته حه‌رامه‌و تاوانى گه‌وره‌یه به نه‌زانى به ناوى خواى گه‌وره‌و دینه‌كه‌یه‌وه قسه بكرێت، چونكه خواى گه‌وره رازى نیه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له خۆیه‌وه به ناوێوه قسه بكات چ جاى ئێمه).
(46) [ ثُمَّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ الْوَتِينَ (٤٦) ] وه پاشانیش ئه‌و شاده‌ماره‌ی كه له پشته‌وه ئه‌گات به دڵ ئه‌وه‌ی ئهپچڕێنین، واته: به خراپترین شێواز له‌ناوی ئه‌ده‌ین.
(47) [ فَمَا مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ عَنْهُ حَاجِزِينَ (٤٧) ] وه كه ئێمه سزای ئه‌و بده‌ین هیچ كه‌سێك له ئێوه نیه كه ڕزگاری بكات وه ڕێگری له ئێمه بكات كه نه‌توانین سزای بده‌ین به‌ڵكو سه‌ختترین سزای ئه‌ده‌ین، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وای نه‌كردووه‌و راستگۆ بووه‌و جبریلیش ئه‌مین بووه.
(48) [ وَإِنَّهُ لَتَذْكِرَةٌ لِلْمُتَّقِينَ (٤٨) ] وه ئه‌م قورئانه پیرۆزه یادكردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و خۆیان له تاوان ئه‌پارێزن.
(49) [ وَإِنَّا لَنَعْلَمُ أَنَّ مِنْكُمْ مُكَذِّبِينَ (٤٩) ] وه ئێمه ئه‌زانین سه‌ره‌ڕای هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زینی قورئان و ئه‌و موعجیزه گه‌وره‌و روونكردنه‌وانه هێشتا كه‌سانێك له ئێوه هه‌یه كه باوه‌ڕی به قورئان نیه‌و قورئان به‌درۆ ئه‌زانێ.
(50) [ وَإِنَّهُ لَحَسْرَةٌ عَلَى الْكَافِرِينَ (٥٠) ] وه ئیمان نه‌هێنان به‌م قورئانه پیرۆزه له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌بێته په‌شیمانی بۆ كافران و په‌شیمان ئه‌بنه‌وه به‌ڵام سوودیان پێناگه‌یه‌نێت.
(51) [ وَإِنَّهُ لَحَقُّ الْيَقِينِ (٥١) ] وه ئه‌م قورئانه پیرۆزه حه‌قی یه‌قینه‌و هیچ گومانێكی تیادا نیه.
(52) [ فَسَبِّحْ بِاسْمِ رَبِّكَ الْعَظِيمِ (٥٢) ] وه تۆ ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - ناوی په‌روه‌ردگاری هه‌ره گه‌وره‌ت به پاك ڕابگره له هه‌ر شتێك كه شایه‌ن به خوای گه‌وره نه‌بێ، والله أعلم.