(1) سووره‌تی (موددهثير) (خۆپێچاوه) سووره‌تێكى مه‌ككى یه (٥٦) ئایه‌ته یه‌كه‌م سووره‌ت بوو له دواى پچڕانى وه‌حى دابه‌زى بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ (١) ] ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆت داپۆشیوه‌و خۆت پێچاوه‌ته‌وه.
(2) [ قُمْ فَأَنْذِرْ (٢) ] هه‌سته ئاگاداری خه‌ڵكى بكه‌وه، له صه‌حیحی بوخاریدا هاتووه جابر (خوای لێ ڕازی بێ) ئه‌یفه‌رموو: یه‌كه‌م ئایه‌ت له قورئان دابه‌زی (يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ) بوو، به‌ڵام جمهور ئه‌فه‌رموون: نه‌خێر یه‌كه‌م ئایه‌ت كه دابه‌زیوه [ اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ ] (الْعَلَق: ١) بووه، وه جه‌مع له نێوان ئه‌م دوو ئایه‌ته ئه‌وه‌یه كه له صه‌حیحی موسلیمدا هاتووه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - باسی پچڕانی وه‌حی ئه‌كات له دوای ئه‌وه‌ی كه له ئه‌شكه‌وتی (حیرا‌ء) (اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ) ى بۆ دابه‌زیوه‌و بوو به پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه وه‌حی پچڕا، ئه‌فه‌رمووێ: ڕۆیشتم به ڕێگادا گوێم له ده‌نگێك بوو له ئاسمانه‌وه سه‌رم به‌رز كرده‌وه كاتێك ئه‌بینم ئه‌و فریشته‌یه‌ی كه له ئه‌شكه‌وتی (حیرا‌ء) هات بۆ لام له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشتووه له نێوان زه‌وى و ئاسماندا منیش لێی ترسام و خۆم نزم كرده‌وه بۆ زه‌ویه‌كه پاشان هاتمه‌وه بۆ ماڵه‌وه وتم: دامپۆشن دامپۆشن منیان داپۆشی، وه خوای گه‌وره (يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ) دابه‌زاند، وه له ڕیوایه‌تی تریشدا هاتووه كه پرسیار له جابر كرا به‌هه‌مان شێوه فه‌رمووی: هیچ شتێكت بۆ ناگێڕمه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌ی له پێغه‌مبه‌ری خوام - صلی الله علیه وسلم - بیستووه كه فه‌رموویه‌تى: له (حیرا‌ء) تێپه‌ڕیم كاتێك كه دابه‌زیم با‌نگم لێكرا ته‌ماشای لای ڕاستم كرد هیچم نه‌بینی، ته‌ماشای لای چه‌پم كرد هیچم نه‌بینی، ته‌ماشای پێشم كرد هیچم نه‌بینی، ته‌ماشای پاشم كرد هیچم نه‌بینی، سه‌رم به‌رز كرده‌وه شتێكم بینی، واته: جبریلم بینی هاتمه‌وه بۆ لای خه‌دیجه‌و فه‌رمووم دامپۆشن وه ئاوێكی سارد بكه‌نه سه‌رمدا، دایانپۆشیم و ئاویان كرده سه‌رمداو خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند (يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ (١)) واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆت پێچاوه‌ته‌وه‌و خۆت داپۆشیوه (قُمْ فَأَنْذِرْ (٢)) هه‌سته ئاگاداری خه‌ڵكی مه‌ككه بكه‌وه‌و بیانترسێنه له سزای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر موسڵمان نه‌بن.
(3) [ وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ (٣) ] وه په‌روه‌ردگارت به گه‌وره بزانه به‌وه‌ی كه به‌تاك و ته‌نها بیپه‌رستی و شه‌ریكی بۆ بڕیار نه‌ده‌یت، (هه‌ر كه‌سێك هاوبه‌ش بۆ خواى گه‌وره بڕیار بدات ئه‌وه خواى گه‌وره‌ى به گه‌وره نه‌زانیوه).
(4) {هه‌شت ته‌فسیر بۆ ئه‌م ئایه‌ته} [ وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ (٤) ] وه جل‌و به‌رگ و پۆشاكه‌كه‌ت پاك ڕابگره، ئیمامی (قورتوبی) هه‌شت ته‌فسیری بۆ (وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ) هێناوه، وه (ابن كثير)یش هه‌ندێكیانی باس كردووه له‌وانه جل‌و به‌رگ و پۆشاكه‌كه‌ت با پاك بێ، واته: له حه‌ڵاڵ بیكه، وه كه كردته به‌رت بۆ تاوان و سته‌م و غه‌در مه‌یكه به‌رت، وه وه‌كو ئیمامی (قورتوبی) ئه‌فه‌رمووێ: بۆ پیاو شه‌رواڵه‌كه‌ت با شۆڕ نه‌بێ له گوێزه‌نگ و كه‌عبت نه‌چێته خواره‌وه، وه به مانای نه‌فس دێت، واته: نه‌فست پاك بكه‌ره‌وه له هه‌موو خراپه‌كاریه‌ك، وه به ماناى دڵ دێت، واته: دڵ و ده‌روونت پاك بكه‌ره‌وه، وه به‌مانای كرده‌وه دێت، واته: كرده‌وه‌كانت پاك بكه‌ره‌وه له هه‌موو خراپه‌كارییه‌ك، وه به‌مانای خێزان دێت، واته: خێزانه‌كه‌ت پاك بكه‌ره‌وه‌و خێزانی باش هه‌ڵبژێره، وه كه خراپ بوو چاكى بكه، وه به ماناى دین دێت، واته: دینه‌كه‌ت پاك بكه‌وه له هه‌موو بیدعه‌و خورافات و تاوان و سه‌رپێچییه‌ك، وه به ماناى نیه‌ت دێت، واته: نیه‌تت پاك بكه‌ره‌وه‌و نیه‌تت ته‌نها بۆ خوای گه‌وره بێ، وه به ماناى ره‌وشت دێت، واته: ڕه‌وشتت پاك بكه‌وه‌و با ره‌وشت و ئاكارت به‌رزو جوان بێت، به هه‌موو ئه‌م مانایانه هاتووه.
(5) [ وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ (٥) ] وه واز له تاوان بێنه، یاخود به‌مانای بت دێت له بته‌كان دووربكه‌وه‌و مهیانپهرسته.
(6) [ وَلَا تَمْنُنْ تَسْتَكْثِرُ (٦) ] وه ئه‌گه‌ر شتێكت به‌خشی چاوه‌ڕێی ئه‌وه مه‌به یان داوای ئه‌وه مه‌كه كه زیاترت پێ ببه‌خشن، یاخود به كرده‌وه چاكه‌كانت منه‌ت مه‌كه سه‌ر خوای گه‌وره‌دا، یاخود لاواز مه‌به له‌وه‌ی كه خێر‌و چاكه زۆر بكه‌یت، یاخود به پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ت داوای ئه‌جرو پاداشت له خه‌ڵكى مه‌كه.
(7) [ وَلِرَبِّكَ فَاصْبِرْ (٧) ] وه له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ئارام بگره له‌به‌رامبه‌ر ئازاری كافران.
(8) [ فَإِذَا نُقِرَ فِي النَّاقُورِ (٨) ] كاتێك كه ئیسرافیل فوو ئه‌كات به كه‌ڕه‌نادا، كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: (چۆن له نازو نیعمه‌تدا بژیم كه ئیسرافیل كه‌ڕه‌ناو شه‌یپووری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و خۆی چهماندۆتهوهو چاوه‌ڕێیه كه فه‌رمانی پێ بكرێ و فووی پیادا بكات، هاوه‌ڵان وتیان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - چ فه‌رمانمان پێ ئه‌كه‌ی؟ فه‌رمووی: بڵێن: (حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الوَكِيلُ عَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْنَا) (الترمذي (٢٤٣١) وقال: حديث حسن، وصححه الألباني في "صحيح سنن الترمذي" (١٩٨٠)) واته: بڵێن: خوای گه‌وره‌مان به‌سه وه باشترین خوایه كه كاره‌كانمانی پێ بسپێرین و ئێمه ته‌نها ته‌وه‌كول ئه‌كه‌ینه سه‌ر خوای گه‌وره.
(9) [ فَذَلِكَ يَوْمَئِذٍ يَوْمٌ عَسِيرٌ (٩) ] وه ئه‌م ڕۆژه ڕۆژێكی زۆر قورس و سه‌خته.
(10) [ عَلَى الْكَافِرِينَ غَيْرُ يَسِيرٍ (١٠) ] به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر كافران ئاسان و سووك نیه‌و ڕۆژێكی قورس و سه‌خت و ناهه‌مواره، (زوڕاڕهى كوڕى ئه‌وفا)ى قازى به‌سره له نوێژى به‌یانى پێشنوێژى بۆ كردن ئه‌م سووره‌ته‌ى خوێند گه‌یشته ئه‌م ئایه‌ته له هۆش خۆى چوو مرد.
(11) {هه‌ڕه‌شه كردن له (وه‌لیدی كوڕی موغیره) } [ ذَرْنِي وَمَنْ خَلَقْتُ وَحِيدًا (١١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - لێمگه‌ڕێ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆم به‌ته‌نها دروستم كردووه، واته كاتێك كه دروستم كردووه تاك و ته‌نها بووه ماڵ و منداڵی نه‌بووه دواتر ده‌وڵه‌مه‌ندم كردووه كه ئه‌م ئایه‌تانه له‌سه‌ر (وه‌لیدی كوڕی موغیره) دابه‌زیوه كه باوكی (خالیدی كوڕی وه‌لید) بووه.
(12) [ وَجَعَلْتُ لَهُ مَالًا مَمْدُودًا (١٢) ] وه ماڵێكی فراوانم پێ به‌خشیووه.
(13) [ وَبَنِينَ شُهُودًا (١٣) ] وه ئه‌وه‌نده منداڵم پێ به‌خشیوه كه هه‌میشه ئاماده‌ن له‌لای، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌وه نیه كه گه‌شت بكه‌ن بۆ كاسپى و بازرگانی به‌ڵكو خزمه‌تكاره‌كانیان به‌و كاره هه‌ڵئه‌ستن و ئه‌مان هه‌میشه له‌لای باوكیانن و لێى دور ناكه‌ونه‌وه، (سیانزه كوڕی هه‌بووه).
(14) [ وَمَهَّدْتُ لَهُ تَمْهِيدًا (١٤) ] وه ژیانم بۆی فراوان كردووه‌و ته‌مه‌نیم درێژ كردووه‌و هه‌موو شتێكم پێی به‌خشیووه‌و كردوومه به سه‌ركرده‌ی قوڕه‌یشییه‌كان.
(15) [ ثُمَّ يَطْمَعُ أَنْ أَزِيدَ (١٥) ] له‌سه‌ر كوفر به‌رده‌وامه‌و باوه‌ڕ به خوای گه‌وره ناكات به‌تاك و ته‌نها، پاشان هێشتا ئه‌یه‌وێ زیاتری پێ ببه‌خشم.
(16) [ كَلَّا ] نه‌خێر ئه‌م شته‌ی بۆ ناكه‌م [ إِنَّهُ كَانَ لِآيَاتِنَا عَنِيدًا (١٦) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و عینادی كردووه سه‌باره‌ت به ئایه‌ته‌كانی ئێمه وه باوه‌ڕی پێی نه‌كردووه.
(17) [ سَأُرْهِقُهُ صَعُودًا (١٧) ] ئه‌بێ له‌ناو سزادا تووشی مه‌شه‌قه‌و ناڕه‌حه‌تی بكه‌م كه هیچ پشووی تیادا نیه، وه له‌ناو دۆزه‌خدا كارێكی قورسی پێ ده‌سپێرم كه ده‌بێت به‌سه‌ر به‌ردی لووسدا سه‌ركه‌وێت كه توانای نیه، یاخود له‌سه‌ر ڕووی به‌سه‌ر ئه‌و تاوێره به‌ردانه‌ی ناو دۆزه‌خدا ڕائه‌كێشرێ.
(18) [ إِنَّهُ فَكَّرَ وَقَدَّرَ (١٨) ] ئه‌م پیاوه (وه‌لید) پرسیارى لێكرا سه‌باره‌ت به قورئانى پیرۆز ئه‌م بیری كرده‌وه وه بڕیاری دا.
(19) [ فَقُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ (١٩) ] نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌ی لێ بێ بۆ بڕیاردانێك كه بڕیاریدا.
(20) [ ثُمَّ قُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ (٢٠) ] دیسان نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌ی لێ بێ بۆ بیری كردنه‌وه‌و بڕیاردانێك كه بڕیاریدا.
(21) [ ثُمَّ نَظَرَ (٢١) ] پاشان ته‌ماشای كرد‌و تێیڕوانی.
(22) [ ثُمَّ عَبَسَ وَبَسَرَ (٢٢) ] پاشان ناوچه‌وانی گرژ كرد‌و ڕووی خۆی ناشیرین كرد.
(23) [ ثُمَّ أَدْبَرَ وَاسْتَكْبَرَ (٢٣) ] پاشان پشتی هه‌ڵكرد له حه‌ق و به‌پشتدا گه‌ڕایه‌وه، وه خۆی به‌گه‌وره زانی له‌وه‌ی ملكه‌چ بێت بۆ قورئانی پیرۆز.
(24) [ فَقَالَ إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ يُؤْثَرُ (٢٤) ] وتی: ئه‌م قورئانه ته‌نها سیحرێكهو كاریگه‌ری له خه‌ڵكى ئه‌كات و محمد له خه‌ڵكى تر وه‌ریگرتووه‌و فێرى بووه.
(25) [ إِنْ هَذَا إِلَّا قَوْلُ الْبَشَرِ (٢٥) ] ئه‌مه ته‌نها وته‌ی مرۆڤه، وته‌و فه‌رمووده‌و فه‌رمایشتی خوای گه‌وره نیه، ئه‌م ئایه‌تانه له‌سه‌ر (وه‌لیدی كوڕی موغیره) دابه‌زى كاتێك هاته لای پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - قورئانی به‌سه‌ردا خوێنده‌وه، ئه‌ویش دڵی نه‌رم بوو بۆی، كاتێك ئه‌بوجه‌هل ئه‌م شته‌ی پێ گه‌یشت هات بۆ لای و وتی: ئه‌ی مام قه‌ومه‌كه‌ت به نیازن پاره‌ت بۆ كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌ویش وتی: بۆچی؟ - صلی الله علیه وسلم - ئه‌بوجه‌هل وتی: تۆ بۆیه چوویته بۆ لای محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌ته‌وێ پاره‌ت ده‌ستكه‌وێ، ئه‌ویش وتی: قوڕه‌یش ئه‌زانێ كه من له هه‌موویان ده‌وڵه‌مه‌ندترم، ئه‌بوجه‌هل وتی: ده‌ی ئه‌گه‌ر وایه قسه‌یه‌ك به محمد - صلی الله علیه وسلم - بكه كه تۆ نكوڵی ئه‌و شته ئه‌كه‌یت و ڕقت لێیه‌تی، وتی: چی بڵێم؟ ئه‌بوجه‌هل وتی: قسه‌یه‌ك بكه، (وه‌لید) وتی: سوێند به خوا هیچ كه‌سێك له ئێوه وه‌كو من شاره‌زایی له شیعر‌و قه‌صیده نیه، وه ئه‌مه‌ی كه محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌یڵێ هیچ له شیعر ناچێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌كانی زۆر شیرینه، وه هه‌میشه به‌رزو بڵند ئه‌بێته‌وه‌و هیچ به‌سه‌ریدا به‌رزو بڵند نابێته‌وه، ئه‌مه شیعر نیه، ئه‌بوجه‌هل وتی: ده‌ی وه‌ڵاهی قه‌ومه‌كه‌ت لێت ڕازی نابێ تا قسه‌یه‌ك به محمد نه‌كه‌ی - صلی الله علیه وسلم - ، ئه‌ویش وتی: لێم بگه‌ڕێ با بیر بكه‌مه‌وه، پاشان كه بیری كرده‌وه وتی: ئه‌مه سیحره‌و كاریگه‌ری له خه‌ڵكى ئه‌كات، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌تانه‌ی دابه‌زاند (١١- ٣٠).
(26) [ سَأُصْلِيهِ سَقَرَ (٢٦) ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌ی وه به‌تایبه‌تی كه ناڵێت قورئان فه‌رمووده‌و كه‌لامی خوایه ئه‌ڵێ قسه‌ی مرۆڤه، ئه‌بێ بیخه‌مه ناو دۆزه‌خه‌وه (سه‌قه‌ر) ناوێكه له ناوه‌كانی دۆزه‌خ، واته: ئه‌یانسووتێنێ.
(27) [ وَمَا أَدْرَاكَ مَا سَقَرُ (٢٧) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی (سه‌قه‌ر) چیه؟ ئه‌مه بۆ به‌گه‌وره زانینێتی.
(28) [ لَا تُبْقِي وَلَا تَذَرُ (٢٨) ] هیچ شتێك ناهێلێ له گۆشت و ده‌مارو پێسته‌یان هه‌ر هه‌مووی ئه‌سووتێنێ.
(29) [ لَوَّاحَةٌ لِلْبَشَرِ (٢٩) ] پێسته‌كانیان ئه‌سووتێنێت و نایهێلێت و ڕوویان ڕه‌ش ئه‌كات، یاخود جه‌هه‌ننه‌م ده‌رئه‌كه‌وێت و خه‌ڵكى به‌چاوی خۆیان ئه‌یبینن.
(30) {ده‌رگاوانانى دۆزه‌خ} [ عَلَيْهَا تِسْعَةَ عَشَرَ (٣٠) ] ئه‌و دۆزه‌خه نۆزده مه‌لائیكه‌ت له‌سه‌رین و ده‌رگاوانی دۆزه‌خن، یاخود نۆزده پۆل له مه‌لائیكه‌ته‌كان ده‌رگاوانی دۆزه‌خن، كاتێك كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی (ئه‌به‌لئه‌شه‌ده‌ین) كه ناوی (كیلده‌ی كوڕی ئوسه‌یدی كوڕی خه‌له‌ف) بوو وتی: ئه‌ی قوڕه‌یش ئێوه له‌و نۆزده مه‌لائیكه‌ته دوانیان بگرن و حه‌ڤده‌كه‌ی تریان بۆ من دانێن، (زۆر سه‌رسام بوو به‌خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌هێز بوو كه بچووایه‌ته سه‌ر پێسته‌ی مانگایه‌ك به ده كه‌س ڕایان بكێشایا له ژێری ده‌ریان نه‌ئه‌كرد تا پێسته‌كه پارچه پارچه ئه‌بوو)، (سوهه‌یلی) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م پیاوه بوو داوای له پێغه‌مبه‌رى خوا كرد - صلی الله علیه وسلم - زۆرانبازی له‌گه‌ڵدا بكات، وه وتی: ئه‌گه‌ر لێمت برده‌وه ئیمانت پێ دێنم، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - لێی برده‌وه وه چه‌ند جارێك دای به زه‌ویدا به‌ڵام ئیمانی نه‌هێنا، هه‌روه‌كو چۆن (ڕوكانه‌ی كوڕی عه‌بد یه‌زیدی كوڕی هاشمی كوڕی موته‌ڵیب) ئه‌ویش زۆرانبازی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا كرد - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌ویشی دا به زه‌ویدا، ئه‌م پیاوه وتی: حه‌ڤده مه‌لائیكه‌تیان بۆ من دانێن،
(31) خوای گه‌وره‌یش فه‌رمووی: {حیكمه‌ت له‌وه‌ى ده‌رگاوانانى دۆزه‌خ مه‌لائیكه‌تن} [ وَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّارِ إِلَّا مَلَائِكَةً ] ئێمه ته‌نها مه‌لائیكه‌تمان داناوه به ده‌رگاوانى دۆزه‌خ چونكه ئێوه توانای مه‌لائیكه‌تتان نیه، كێ هه‌یه به‌سه‌ر مه‌لائیكه‌تدا زاڵ بێ [ وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِلَّذِينَ كَفَرُوا ] وه ئه‌م ژماره‌یه‌ش كه ئه‌ڵێین: نۆزده‌یه ئه‌مه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كافرانه [ لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ ] تا ئه‌هلی كتابیش بگه‌ن به یه‌قین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كانی ئه‌وانیشدا هاتووه كه ژماره‌ی ده‌رگاوانانی دۆزه‌خ نۆزده‌یه [ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا ] وه تا باوه‌ڕدارانیش ئیمانیان زیاتر بكات كه ئه‌بینن ئه‌و ژماره‌یه له كتێبه‌كانی ئه‌هلی كتابیش هاتووه [ وَلَا يَرْتَابَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْمُؤْمِنُونَ ] وه تا ئه‌هلی كتاب و باوه‌ڕدارانیش تووشی گومان نه‌بن [ وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ وَالْكَافِرُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلًا ] وه تا ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی گومان له دڵیان‌دا هه‌یه، واته: مونافیقان، وه كافرانیش بڵێن: باشه خوای گه‌وره مه‌به‌ستی چیه له‌م نموونه هێنانه‌وه‌یه؟ وه حیكمه‌ت چیه له‌م ژماره سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه [ كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره هه‌ر كه‌سێك گومڕا ئه‌كات كه ویستی لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێت و ڕێگای هیدایه‌ت نه‌گرێته‌به‌ر، وه هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت بێت و ڕێگای هیدایه‌ت بگرێته به‌ر [ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ ] وه ژماره‌ی سه‌ربازانی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ كه‌س نازانێ چه‌نده، له ئاسمانی حه‌وته‌مدا له (بیت المعمور) دا هه‌موو ڕۆژێك حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌ت ئه‌چنه ناوی و عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و نایه‌نه ده‌ره‌وه، بۆ ڕۆژی دووه‌م حه‌فتا هه‌زاری تر، به‌رده‌وام ڕۆژانه حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌ت ئه‌چێته ناو (بیت المعمور)ه‌وه، وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - له فه‌رمووده‌ی بوخاری و موسلیمدا ئه‌فه‌رمووێ، وه له فه‌رمووده‌ی تردا ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و ئاسمانه فراوانه شوێنی په‌نجه‌یه‌كی تیا نه‌ماوه ئیلا مه‌لائیكه‌ت له سوجده‌دان و سوجده بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن، كه‌واته ژماره‌ی جنودو سه‌ربازی خوای گه‌وره مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێ كه‌سی تر نازانێ ژماره‌یان چه‌نده ئه‌وه‌نده زۆرن [ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكْرَى لِلْبَشَرِ (٣١) ] وه ئه‌م ئاگرى دۆزه‌خه ته‌نها یادخستنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی په‌ندو ئامۆژگارى وه‌ربگرن، وه بزانن توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره چه‌ند گه‌وره‌یه.
(32) [ كَلَّا وَالْقَمَرِ (٣٢) ] نه‌خێر، سوێند بێ به مانگ كه دروستكراوێكی گه‌وره‌ى خوای گه‌وره‌یه.
(33) [ وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ (٣٣) ] وه سوێند بێ به شه‌و كاتێك پشت هه‌ڵئه‌كات و ئه‌ڕوات و نامێنێ.
(34) [ وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ (٣٤) ] وه سوێند بێ به به‌ره‌به‌یان كاتێك كه ڕووناك ئه‌بێته‌وه‌و ده‌رئه‌كه‌وێ.
(35) [ إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ (٣٥) ] دۆزه‌خ یه‌كێكه له شته هه‌ره گه‌وره‌و به‌ڵا گه‌وره‌كان، یاخود به‌درۆ زانینیان بۆ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵاو موسیبه‌تێكی زۆر گه‌وره‌یه كه ئێوه ئیمانی پێ ناهێنن.
(36) [ نَذِيرًا لِلْبَشَرِ (٣٦) ] ئه‌م ئاگرى دۆزه‌خه ترساندنێكه بۆ مرۆڤ ، یان به‌هۆی قورئانه‌وه خوای گه‌وره ئه‌تانترسێنێ.
(37) [ لِمَنْ شَاءَ مِنْكُمْ أَنْ يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ (٣٧) ] بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئێوه كه بیه‌وێ به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات به ئیمان هێنان، یاخود دوا بكه‌وێ به كوفر كردن.
(38) [ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ (٣٨) ] هه‌موو كه‌سێك له ڕههن و له بارمتهدایه به‌هۆی كرده‌وه‌كانی خۆی له ڕۆژی قیامه‌تدا ته‌نها كرده‌وه چاكه‌كانی ئازادی ئه‌كات.
(39) [ إِلَّا أَصْحَابَ الْيَمِينِ (٣٩) ] ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه كتابیان به ده‌ستى ڕاستیان پێ ئه‌درێ كه باوه‌ڕدارانن.
(40) [ فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءَلُونَ (٤٠) ] ئه‌مانه له‌ناو به‌هه‌شتدا پرسیار ئه‌كه‌ن.
(41) [ عَنِ الْمُجْرِمِينَ (٤١) ] له تاوانباران، ئه‌مان له‌ناو به‌هه‌شت و شوێنه خۆشهكاندان، ئه‌وانیش له‌ناو دۆزه‌خدان پرسیاریان لێ ئه‌كه‌ن.
(42) {هۆكارى چونه دۆزه‌خ} [ مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ (٤٢) ] ئه‌وه چی ئێوه‌ی خستۆته ناو (سه‌قه‌ر)ه‌وه؟ كه ناوێكی تره له ناوه‌كانی دۆزه‌خ.
(43) [ قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ (٤٣) ] وتیان: ئێمه له دونیادا نوێژمان نه‌ئه‌كردو له نوێژخوێنان نه‌بووین.
(44) [ وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِينَ (٤٤) ] وه خواردنی فه‌قیرو هه‌ژارانمان نه‌ئه‌دا.
(45) [ وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ الْخَائِضِينَ (٤٥) ] وه ئێمه له‌گه‌ڵ ڕۆچوواندا ڕۆچووین له قسه‌ی به‌تاڵ و پڕوپووچدا گاڵته‌مان به پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كرد - صلی الله علیه وسلم - ، وه قسه‌مان ئه‌كرد له شتێك كه زانیاریمان پێی نه‌بوو، وه هه‌ركه‌سێك دژى ئیسلام قسه‌ى بكردایا له‌گه‌ڵیدا قسه‌مان به ئیسلام ده‌كرد.
(46) [ وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ الدِّينِ (٤٦) ] وه ئێمه ڕۆژی قیامه‌تمان به‌درۆ ئه‌زانی و باوه‌ڕمان پێ نه‌بوو.
(47) [ حَتَّى أَتَانَا الْيَقِينُ (٤٧) ] تا یه‌قینمان پێ گه‌یشت، واته: مردن.
(48) [ فَمَا تَنْفَعُهُمْ شَفَاعَةُ الشَّافِعِينَ (٤٨) ] تكای تكاكاران بۆ ئه‌مان هیچ سوودێكی نیه، نه پێغه‌مبه‌ران نه فریشته‌كان نه پیاوچاكان نه شه‌هیدان شه‌فاعه‌ت بۆ ئه‌مانه ناكه‌ن، ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌فاعه‌تی بۆ ئه‌كرێ ئه‌بێ ئه‌هلی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رست بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به كافرى بمرێت به دڵنیایی به هه‌میشه‌یی له ئاگرى دۆزه‌خدا ده‌بێت.
(49) [ فَمَا لَهُمْ عَنِ التَّذْكِرَةِ مُعْرِضِينَ (٤٩) ] ئه‌وه ئه‌وان چیانه بۆچی له‌م یادخستنه‌وه‌یه پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن و پشت له قورئان ئه‌كه‌ن و ئه‌ڕۆن.
(50) [ كَأَنَّهُمْ حُمُرٌ مُسْتَنْفِرَةٌ (٥٠) ] چۆن گوێدرێژه كێوییه‌كان ڕائه‌كه‌ن به خێرایی ئه‌مانیش به‌و شێوازه ڕائه‌كه‌ن.
(51) [ فَرَّتْ مِنْ قَسْوَرَةٍ (٥١) ] ئه‌وان چۆن شێرێك ببینن له شێر هه‌ڵدێن و ڕائه‌كه‌ن، یاخود له ڕاوچی هه‌ڵدێن و ڕائه‌كه‌ن، ئه‌مانیش له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هه‌ڵدێن و ڕائه‌كه‌ن.
(52) [ بَلْ يُرِيدُ كُلُّ امْرِئٍ مِنْهُمْ أَنْ يُؤْتَى صُحُفًا مُنَشَّرَةً (٥٢) ] به‌ڵكو هه‌ر یه‌كێك له‌مان له موشریكان داوای ئه‌وه ئه‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ئه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ی كه ئێمه له خه‌و هه‌ستاین با له‌لای سه‌ری هه‌ر یه‌كێك له ئێمه په‌ڕاو و كتابێك هه‌بێ كه ئه‌م كتابه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و تێدا نوسرابێت: به‌ڕاستی محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و كاته ئێمه ئیمانت پێ دێنین.
(53) [ كَلَّا ] نه‌خێر شتی وانابێ [ بَلْ لَا يَخَافُونَ الْآخِرَةَ (٥٣) ] به‌ڵكو ئه‌وان بۆیه ئیمان ناهێنن چونكه ترسی ڕۆژی قیامه‌تیان نیه‌و باوه‌ڕیان پێى نیه.
(54) [ كَلَّا إِنَّهُ تَذْكِرَةٌ (٥٤) ] نه‌خێر، به دڵنیایی ئه‌م قورئانه یادخستنه‌وه‌یه بۆ ئێوه.
(55) [ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ (٥٥) ] جا هه‌ر كه‌سێك ویستی لێ بێت بیر‌و یاد ئه‌كاته‌وه.
(56) [ وَمَا يَذْكُرُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ] وه ئه‌وان بیر ناكه‌نه‌وه ئیلا مه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێ [ هُوَ أَهْلُ التَّقْوَى وَأَهْلُ الْمَغْفِرَةِ (٥٦) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره شایان و ئه‌هله بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێوه لێی بترسێن و ته‌قوای بكه‌ن، وه ئه‌هلیشه بۆ ئه‌وه‌ی كه لێتان خۆشبێ كاتێك كه ئێوه ته‌وبه بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه، والله أعلم.