(1) سووره‌تی (موڕسه‌لات) (واته: نێردراوان) سووره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها ئایه‌تى (٤٨) نه‌بێت كه مه‌ده‌نى یه‌و (٥٠) ئایه‌ته (عبدالله ى كوڕى مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: ئێمه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بووین له (مینا) له ناو ئه‌شكه‌وتێك ئه‌م سووره‌ته‌ى بۆ دابه‌زى بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالْمُرْسَلَاتِ عُرْفًا (١) فَالْعَاصِفَاتِ عَصْفًا (٢) وَالنَّاشِرَاتِ نَشْرًا (٣) ] (الْمُرْسَلَاتِ) و (الْعَاصِفَاتِ) و (النَّاشِرَاتِ) مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه، وه ته‌واوتر ئه‌وه‌یه كه مه‌به‌ست پێی بایه، خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به با كاتێك كه هێدی هێدی هه‌ڵئه‌كات.
(2) [ وَالْمُرْسَلَاتِ عُرْفًا (١) فَالْعَاصِفَاتِ عَصْفًا (٢) وَالنَّاشِرَاتِ نَشْرًا (٣) ] (الْمُرْسَلَاتِ) و (الْعَاصِفَاتِ) و (النَّاشِرَاتِ) مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه، وه ته‌واوتر ئه‌وه‌یه كه مه‌به‌ست پێی بایه، خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به با كاتێك كه هێدی هێدی هه‌ڵئه‌كات.
(3) [ وَالْمُرْسَلَاتِ عُرْفًا (١) فَالْعَاصِفَاتِ عَصْفًا (٢) وَالنَّاشِرَاتِ نَشْرًا (٣) ] (الْمُرْسَلَاتِ) و (الْعَاصِفَاتِ) و (النَّاشِرَاتِ) مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه، وه ته‌واوتر ئه‌وه‌یه كه مه‌به‌ست پێی بایه، خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به با كاتێك كه هێدی هێدی هه‌ڵئه‌كات.
(4) [ فَالْفَارِقَاتِ فَرْقًا (٤) ] زاناكان جه‌ختیان له‌مه‌یان كردۆته‌وه كه مه‌به‌ست پێى فریشته‌یه كه به‌هۆی ئه‌و وه‌حییه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌رانى دێنن جیاوازی ئه‌خه‌نه نێوان حه‌ق و باتڵ و حه‌ڵاڵ و حه‌رام و هیدایه‌ت و گومڕاییه‌وه.
(5) [ فَالْمُلْقِيَاتِ ذِكْرًا (٥) ] ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه كه وه‌حی و زیكر دێنن بۆ پێغه‌مبه‌ران.
(6) [ عُذْرًا أَوْ نُذْرًا (٦) ] ئه‌و وه‌حییه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه ئه‌هێنن تا خه‌ڵكى عوزریان نه‌مێنێت، وه ئینزارو ئاگاداركردنه‌وه‌یشه له سزای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن.
(7) [ إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَوَاقِعٌ (٧) ] ئه‌مه وه‌ڵامی سوێند خواردنه‌كانه: ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له ئێوه كراوه به هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌و وه‌رگرتنى پاداشت و سزا به دڵنیایی هه‌مووى ڕوو ئه‌دات و هیچ گومانێكی تیادا نیه.
(8) {چه‌ند دیمهنێكى رۆژى قیامه‌ت} [ فَإِذَا النُّجُومُ طُمِسَتْ (٨) ] كاتێك كه ئه‌ستێره‌كان ڕووناكییان نامێنێ.
(9) [ وَإِذَا السَّمَاءُ فُرِجَتْ (٩) ] وه كاتێك كه ئاسمانه‌كان له‌ت ئه‌بن و شه‌ق ئه‌بن و ئه‌كرێنه‌وه.
(10) [ وَإِذَا الْجِبَالُ نُسِفَتْ (١٠) ] وه كاتێك كه شاخه‌كان له شوێنی خۆیان هه‌ڵئه‌كه‌نرێن و به هه‌وادا ئه‌ڕۆن وه‌كو تۆز به بادا بڕوات به‌و شێوازه، وه زه‌وی ته‌خت ئه‌بێت و شاخی تیادا نامێنێ و شوێنه‌وارى نامێنێت.
(11) [ وَإِذَا الرُّسُلُ أُقِّتَتْ (١١) ] وه كاتێك كه پێغه‌مبه‌ران كات و مه‌وعیدیان بۆ دائه‌نرێ بۆ بڕیاردان له نێوان ئه‌وان و ئوممه‌ته‌كانیاندا، یاخود كۆ ئه‌كرێنه‌وه.
(12) [ لِأَيِّ يَوْمٍ أُجِّلَتْ (١٢) ] بۆ چ ڕۆژێك ئه‌و كۆكردنه‌وه‌یه دواخراوه‌و كاتی بۆ دانراوه واته: بۆ ڕۆژی قیامه‌ته كه ڕۆژێكی زۆر سه‌خته.
(13) [ لِيَوْمِ الْفَصْلِ (١٣) ] ئه‌و ڕۆژه‌یه كه خوای گه‌وره بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌دات له نێوان مرۆڤ‌و جنیه‌كاندا كۆمه‌ڵێك بۆ به‌هه‌شت و كۆمه‌ڵێك بۆ دۆزه‌خ.
(14) [ وَمَا أَدْرَاكَ مَا يَوْمُ الْفَصْلِ (١٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی ئه‌و ڕۆژی یه‌كلا كردنه‌وه‌و جیاكردنه‌وه چ ڕۆژێكه، بۆ به‌گه‌وره زانینه واته: ڕۆژێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه.
(15) [ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (١٥) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت، یان دۆڵێك له دۆزه‌خدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و باوه‌ڕیان پێ نه‌كردووه.
(16) [ أَلَمْ نُهْلِكِ الْأَوَّلِينَ (١٦) ] ئایا ئێمه ئوممه‌ته كافره‌كانى پێشومان له‌ناونه‌برد له كاتی ئاده‌مه‌وه تا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ی كافر بووبێ هه‌موومان له‌ناو بردون.
(17) [ ثُمَّ نُتْبِعُهُمُ الْآخِرِينَ (١٧) ] پاشان ئه‌مانه‌ی دواتریش به‌دوای ئه‌واندا ئه‌به‌ین، واته: كافرانی مه‌ككه‌یش ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن وه‌كو ئوممه‌تانی پێشتر له‌ناویان ئه‌به‌ین.
(18) [ كَذَلِكَ نَفْعَلُ بِالْمُجْرِمِينَ (١٨) ] به‌م شێوازه ئێمه سزای خۆمان دائه‌به‌زێنینه سه‌ر تاوانباران له دونیادا پێش قیامه‌ت.
(19) [ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (١٩) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و ئاگرى دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و ڕۆژه به‌درۆ ئه‌زانن.
(20) [ أَلَمْ نَخْلُقْكُمْ مِنْ مَاءٍ مَهِينٍ (٢٠) ] ئایا ئێوه‌مان دروست نه‌كردووه له ئاوێكی بێ ڕێز، مرۆڤ له دڵۆپه ئاوێك دروست بووه كه مه‌نی یه.
(21) [ فَجَعَلْنَاهُ فِي قَرَارٍ مَكِينٍ (٢١) ] ئه‌و ئاوه له شوێنێكی پارێزراو دانراوه كه ناو ڕه‌حمی ئافره‌ته.
(22) [ إِلَى قَدَرٍ مَعْلُومٍ (٢٢) ] تا كاتی دیاریكراوی خۆی كه ماوه‌ی حه‌مله، لای كه‌مه‌كه‌ی شه‌ش مانگه‌و لای زۆره‌كه‌ی نۆ مانگه.
(23) [ فَقَدَرْنَا فَنِعْمَ الْقَادِرُونَ (٢٣) ] ئێمه ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤمان ڕێكخستووه‌و ته‌قدیرمان كردووه، وه باشترین ته‌قدیركار خوای گه‌وره‌یه.
(24) [ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٢٤) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه به‌درۆ ئه‌زانن.
(25) [ أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ كِفَاتًا (٢٥) ] ئایا زه‌ویمان وا لێ نه‌كردووه كه بتانگرێته خۆی و كۆتان بكاته‌وه.
(26) [ أَحْيَاءً وَأَمْوَاتًا (٢٦) ] به زیندووێتی و به مردووێتی، سه‌ر زه‌وی بۆ زیندووه‌كانه‌و له‌سه‌ری ئه‌ژین، ناویشى بۆ مردووه‌كانه‌و له‌ناو گۆڕدان.
(27) [ وَجَعَلْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ شَامِخَاتٍ ] وه له‌ناو زه‌ویشدا ئه‌و شاخانه‌مان داناوه وه‌كو سنگ و مێخ داكوتاوه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی نه‌هه‌ژێت و نه‌جوولێت و نه‌له‌رزێت [ وَأَسْقَيْنَاكُمْ مَاءً فُرَاتًا (٢٧) ] وه ئاوێكی سازگاریشمان پێ به‌خشیوون.
(28) [ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٢٨) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان به زیندوو بوونه‌وه‌و ڕۆژی دوایی نیه.
(29) [ انْطَلِقُوا إِلَى مَا كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ (٢٩) ] له رۆژى قیامه‌ت به كافران ئه‌ووترێ: بڕۆن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه ئێوه له دونیا به‌درۆتان ئه‌زانی، واته: بڕۆن بۆ ناو ئاگری دۆزه‌خ كه ئه‌تانووت دۆزه‌خ نیه‌و زیندوو بوونه‌وه نیه‌و قیامه‌ت نیه.
(30) {سزاى دۆزه‌خییه‌كان} [ انْطَلِقُوا إِلَى ظِلٍّ ذِي ثَلَاثِ شُعَبٍ (٣٠) ] بڕۆن به‌ره‌و سێبه‌رێك له ئاگری دۆزه‌خ كه له سه‌ختى و گه‌وره‌ییدا سێ لقی لێ بۆته‌وه، ئه‌و ئاگره دووكه‌ڵه‌كه‌ی بووه به سێبه‌ر بۆیان.
(31) [ لَا ظَلِيلٍ ] به‌ڵام سێبه‌رێكه وه‌كو سێبه‌ری دونیا نیه كه فێنك بێ، وه وایش نیه كه گه‌رمی ئاگری جه‌هه‌ننه‌میان لێ بگه‌ڕێنێته‌وه [ وَلَا يُغْنِي مِنَ اللَّهَبِ (٣١) ] وه هیچ سوودێكی نیه له گڕو بڵێسه‌ی ئاگری دۆزه‌خ.
(32) [ إِنَّهَا تَرْمِي بِشَرَرٍ كَالْقَصْرِ (٣٢) ] ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه پریشك فڕێ ئه‌دات هه‌ر پریشكێكی به‌ئه‌ندازه‌ى كۆشكێك گه‌وره‌یه، یاخود به‌ئه‌ندازه‌ى قه‌ڵایه‌ك گه‌وره‌یه، یاخود به‌ئه‌ندازه‌ى دارێك كه سێ گه‌ز بێ ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه (په‌نا به‌خوای گه‌وره).
(33) [ كَأَنَّهُ جِمَالَتٌ صُفْرٌ (٣٣) ] هه‌ر پریشكێكی به‌ئه‌ندازه‌ى حوشترێكی ڕه‌شه، كه حوشتری ڕه‌ش تێكه‌ڵی زه‌رد ئه‌بێ پێی ئه‌ووترێ: (صُفْرٌ) یاخود به‌ئه‌ندازه‌ى حه‌بلی كه‌شتی كه به‌قه‌ده‌ر ناو قه‌دی مرۆڤێك ئه‌ستووره، هه‌ر پریشكێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه.
(34) [ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٣٤) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و ئاگری دۆزه‌خ و سزای خوای گه‌وره له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی نیه.
(35) [ هَذَا يَوْمُ لَا يَنْطِقُونَ (٣٥) ] ئه‌مه ڕۆژێكه له ساحه‌ی مه‌حشه‌ردا كه كافران و بێباوه‌ڕان هیچ قسه ناكه‌ن، وه ڕێگه‌یان پێ نادرێ كه قسه بكه‌ن.
(36) [ وَلَا يُؤْذَنُ لَهُمْ فَيَعْتَذِرُونَ (٣٦) ] وه ڕێگه‌یان پێ نادرێ كه عوزرو بیانوو بهێننه‌وه، چونكه هیچ بیانوویه‌كیان نیه‌و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر كراوه.
(37) [ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٣٧) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و سزای ئاگری دۆزه‌خ له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌درۆ زانیوه.
(38) [ هَذَا يَوْمُ الْفَصْلِ جَمَعْنَاكُمْ وَالْأَوَّلِينَ (٣٨) ] ئه‌مه ڕۆژی یه‌كلا بوونه‌وه‌و یه‌كلایی كردنه‌وه‌و جیاكردنه‌وه‌یه كه ئێوه‌و سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كانمان هه‌ر هه‌مووی تیادا كۆكردۆته‌وه له یه‌ك شوێنێكدا.
(39) [ فَإِنْ كَانَ لَكُمْ كَيْدٌ فَكِيدُونِ (٣٩) ] ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌خشه‌و پیلان و فێڵێكتان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆتان ڕزگار بكه‌ن فه‌رموو بیكه‌ن، به‌ڵام كه‌س توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی نیه.
(40) [ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٤٠) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و سزای ئاگری دۆزه‌خ له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان به‌و ڕۆژه نه‌بووه‌و به‌درۆیان زانیوه.
(41) {پاداشتى موتته‌قى و خۆپارێزان له به‌هه‌شتدا} [ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي ظِلَالٍ وَعُيُونٍ (٤١) ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و خۆیان له تاوان پاراستووه له ترسی خوای گه‌وره ئه‌مانه له سێبه‌ری دار‌و كۆشكه‌كانی به‌هه‌شتدان، وه سه‌رچاوه‌ی ئاوی سازگاریان له به‌هه‌شته‌وه بۆ ده‌رئه‌چێ.
(42) [ وَفَوَاكِهَ مِمَّا يَشْتَهُونَ (٤٢) ] وه جۆره‌ها میوه كه حه‌زو ئاره‌زووی بكه‌ن بۆیان دێت و پێیان ئه‌به‌خشرێ.
(43) [ كُلُوا وَاشْرَبُوا هَنِيئًا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٤٣) ] پێیان ئه‌ووترێ بخۆن و بخۆنه‌وه نۆشی گیانتان بێ ئه‌مه به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌یه كه له دونیادا ئه‌نجامتاندا.
(44) [ إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (٤٤) ] ئێمه به‌م شێوازه پاداشتی چاكه‌كاران ئه‌ده‌ینه‌وه به به‌هه‌شت.
(45) [ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٤٥) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و ئاگری دۆزه‌خ له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆژی قیامه‌تیان به‌درۆ زانیوه‌و باوه‌ڕیان پێی نه‌بووه.
(46) [ كُلُوا وَتَمَتَّعُوا قَلِيلًا إِنَّكُمْ مُجْرِمُونَ (٤٦) ] به كافران و بێباوه‌ڕان ئه‌ووترێ: له دونیادا بخۆن و كه‌مێك ڕابوێرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانی دونیا كه‌مه، به‌ڵام دواتر ئه‌ی سته‌مكاران و تاوانباران ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سزای خوای گه‌وره.
(47) [ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٤٧) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و سزای قورس له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی و زیندوو بوونه‌وه نه‌بووه.
(48) [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ارْكَعُوا لَا يَرْكَعُونَ (٤٨) ] وه كاتێك پێیان بووترایه نوێژ بكه‌ن و ڕكوع به‌رن له‌گه‌ڵ نوێژخوێنانداو نوێژی جه‌ماعه‌ت بكه‌ن ئه‌وان نه‌ئه‌ڕۆیشتن، یاخود وتراوه: له ڕۆژی قیامه‌ت كه بانگ ئه‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی سوجده به‌رن مونافیقان پشتیان ناچه‌مێته‌وه.
(49) [ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٤٩) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و سزای قورس له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و باوه‌ڕیان پێی نه‌كردووه.
(50) [ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ (٥٠) ] ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به قورئانی پیرۆز نه‌كه‌ن ئیتر له پاش قورئان باوه‌ڕ به چ قسه‌و چ فه‌رمووده‌یه‌كی تر ئه‌كه‌ن، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قورئان فه‌رمووده‌و فه‌رمایشت و كه‌لامی خوای گه‌وره‌یه)، والله أعلم.