(1) سووره‌تی (طارق) (واته: لێده‌ر) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٧) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالسَّمَاءِ وَالطَّارِقِ (١) ] خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به ئاسمان و ئه‌ستێره گه‌شاوه‌و ڕووناكه‌كان.
(2) [ وَمَا أَدْرَاكَ مَا الطَّارِقُ (٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی (الطَّارِقِ) تاڕق چیه؟
(3) [ النَّجْمُ الثَّاقِبُ (٣) ] ئه‌مه ته‌فسیری تاڕقه ئه‌ستێره‌یه‌كه كه (الثَّاقِبُ) واته: ڕووناكهو كونكه‌رو سووتێنه‌ره ئه‌دا له شه‌یتانه‌كان كونیان ئه‌كات و ئه‌یانسووتێنێ، وه بۆیه پێی ئه‌ووترێ: (الطَّارِقِ) تاڕق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شه‌و ده‌رئه‌كه‌وێ و به‌ڕۆژ دیار نامێنێ.
(4) {فریشته‌كان مرۆڤ ده‌پارێزن} [ إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ (٤) ] ئه‌مه وه‌ڵامی سوێند خواردنه‌كه‌یه هیچ كه‌سێك نیه ئیلا پارێزه‌رێكی له‌سه‌ره ئه‌یپارێزێ له به‌ڵاو موسیبه‌ت و ئه‌و شتانه كه فریشته‌كانن، خوای گه‌وره فریشته‌ی بۆ هه‌موو كه‌سێك داناوه كه ئه‌یپارێزێ له كاتی به‌ڵاو موسیبه‌تدا به پاراستنی خوای گه‌وره.
(5) [ فَلْيَنْظُرِ الْإِنْسَانُ مِمَّ خُلِقَ (٥) ] با مرۆڤ ته‌ماشای خۆی بكات و بزانێ چه‌ندێك لاوازه‌و له چی دروستكراوه بۆچی باوه‌ڕ به ڕۆژی قیامه‌ت ناهێنێ كاتێك كه له دڵۆپه ئاوێك دروستكراوه.
(6) [ خُلِقَ مِنْ مَاءٍ دَافِقٍ (٦) ] مرۆڤ دروستكراوه له ئاوێك كه ئه‌و ئاوه به ته‌ده‌فوق ده‌رپه‌ڕیوه له مه‌نی پیاو و ئافره‌ت له ڕه‌حمی ئافره‌تدا جێگیر‌و تێكه‌ڵ ئه‌بێ وه مرۆڤ له‌و دڵۆپه ئاوه دروست بووه له دوای ئه‌وه‌ی كه تێكه‌ڵ ئه‌بێت.
(7) [ يَخْرُجُ مِنْ بَيْنِ الصُّلْبِ وَالتَّرَائِبِ (٧) ] ئه‌و ئاوه له پشتی پیاو و له سینگی ئافره‌ته‌وه ده‌رئه‌چێت.
(8) [ إِنَّهُ عَلَى رَجْعِهِ لَقَادِرٌ (٨) ] خوای گه‌وره توانای هه‌یه ئه‌و ئاوه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ شوێنی خۆی له كوێوه لێی ده‌رچووه بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وێ، یاخود خوای گه‌وره توانای هه‌یه مرۆڤ كه له‌و ئاوه دروست بووه سه‌رله‌نوێ له ڕۆژی قیامه‌ت زیندووی بكاته‌وه، ئه‌م مانایه‌یان نزیكترو ته‌واوتره، له دوای مردن خوای گه‌وره توانای هه‌یه مرۆڤ دروست بكاته‌وه.
(9) [ يَوْمَ تُبْلَى السَّرَائِرُ (٩) ] له ڕۆژێكدا كه ڕۆژی قیامه‌ته هه‌موو نهێنییه‌كان ئاشكرا ئه‌بن و ده‌رئه‌كه‌ون و هیچ نهێنییه‌ك نامێنێ.
(10) [ فَمَا لَهُ مِنْ قُوَّةٍ وَلَا نَاصِرٍ (١٠) ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ خۆی هیچ هێزو توانایه‌كی نیه‌و جگه له خۆیشی سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو پشتیوانێكی نیه كه سه‌ری بخات و ڕزگاری بكات له‌و سزایه‌ی كه ڕووی تێكردووه.
(11) [ وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الرَّجْعِ (١١) ] خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به ئاسمان كه ئه‌گه‌ڕێته‌وه به باران، یاخود به هه‌ور كه بارانی تیادایه، به‌رده‌وام له گه‌ڕاندنه‌وه‌دایه‌و دێت و ده‌ڕوات ئه‌و بارانه دێنێت و ئه‌یبارێنێت كه ئه‌میش ڕزقی به‌نده‌كانی تیادایه ئه‌گه‌ر به‌هۆی باران نه‌بێ له پاش فه‌زڵی خوای گه‌وره ئه‌وه باڵنده‌و ئاژه‌ڵانیش تیائه‌چن، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه كه خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌كان به‌رده‌وام دێن و ئه‌ڕۆن و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
(12) [ وَالْأَرْضِ ذَاتِ الصَّدْعِ (١٢) ] وه خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به زه‌ویش كه له‌ت ئه‌بێ بۆ ده‌رچوونی دانه‌وێڵه، ئه‌و دانه‌وێڵه‌و دار‌و به‌رووبوومه‌ی كه له‌ناو زه‌وی ده‌رئه‌چن به ئیزنی خوای گه‌وره، بۆ سه‌رنج ڕاكێشانه ته‌ماشای توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره بكه‌ن.
(13) [ إِنَّهُ لَقَوْلٌ فَصْلٌ (١٣) ] ئه‌م قورئانه پیرۆزه وته‌ی خوای گه‌وره‌یه وته‌یه‌كی حه‌قه، یان وته‌یه‌كی دادپه‌روه‌ره، یاخود جددیه‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه كه جیاوازی ئه‌خاته نێوان حه‌ق و باتڵه‌وه، (ئه‌م ئایه‌ته‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قورئانى پیرۆز وته‌و فه‌رمووده‌و فه‌رمایشت و كه‌لامى خواى گه‌وره‌یه‌و دروستكراو نیه).
(14) [ وَمَا هُوَ بِالْهَزْلِ (١٤) ] ئه‌م قورئانه گاڵته نیه به‌ڵكو له‌وپه‌ڕی جددی دایه.
(15) [ إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًا (١٥) ] كافران ئه‌وان نه‌خشه‌و پیلان دائه‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دین و حه‌ق و قورئانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هێناوێتی به گومانی خۆیان ڕه‌تی بكه‌نه‌وه‌و به‌تاڵی بكه‌نه‌وه.
(16) [ وَأَكِيدُ كَيْدًا (١٦) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: له به‌رامبه‌ر نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وان منیش نه‌خشه‌و پیلانیان بۆ دائه‌نێم وه نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وان هه‌ڵئه‌وه‌شێنمه‌وه.
(17) [ فَمَهِّلِ الْكَافِرِينَ ] تۆ مۆڵه‌ت به كافران بده‌و په‌له‌یان لێ مه‌كه من خۆم له‌ناویان ئه‌به‌م [ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًا (١٧) ] ماوه‌یه‌كی كه‌م مۆڵه‌تیان پێ بده دواتر من خۆم سزایان ئه‌ده‌م وه له‌ناویان ئه‌به‌م، والله أعلم .